iswnews_ku | Unsorted

Telegram-канал iswnews_ku - ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

192

هەوڵی ئێمە گەیاندنی ئەو ھەواڵانەیە کە لە ھەموو شوێنێک باس ناکرێن. https://kurdish.iswnews.com https://hewalitaybet.blogspot.com https://www.facebook.com/profile.php?id=100077148790 http://www.instagram.com/iswnews_ku http://www.twitter.com/iswnews_ku

Subscribe to a channel

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

مانۆڕی هاوبەشی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە غەززە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بەڕێوەچوونی مانۆڕی "الرکن الشدید ٣"ی لە غەززە ڕاگەیاند.

ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ٢٨ی کانونی یەکەم، بەڕێوەچوونی مانۆڕی "الرکان الشدید ٣"ی لە نزیک سیاجەکەی ئەمنی لە باکووری کەرتی غەززە بە بەشداریی یەکەکانی تایبەتی گروپەکانی خۆڕاگری راگەیاند.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە:
"ئەم مانۆڕە سەربازییە بەمەبەستی دیاریکردنی خێرایی وەڵامدانەوەی هێزەکانی خۆڕاگری بەرامبەر ڕووداوە کتوپڕەکان و تاقیکردنەوەی ئامادەیی هێزەکان بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دوژمن ئەنجامدراوە. هەروەها لەم مانۆڕەدا سیناریۆی تاکتیکی جۆراوجۆر، بەتایبەتی هێرش بۆ پشت هێڵەکانی دوژمن و بەدیل گرتنی سەربازانی زایۆنی تاقی کراوەتەوە. ئەم مانۆڕە دەرئەنجامی خولی مەشقی پێشکەوتووی هاوبەشی هێزە تایبەتەکانی گروپەکانی خۆڕاگرییە.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21073/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئەمریکا فشاری خستووەتە سەر عێراق بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکانی ١٠ بانکی عێراقی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جەبار عودە ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەمریکا فشاری خستووەتە سەر عێراق بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکانی ١٠ بانکی عێراقی.

ناوبراو ڕایگەیاند کە قەیرانی دۆلاری ئەم دواییە بەهۆی هەوڵ و فشارەکانی واشنتۆنەوەیە بۆ سەر بەغدا بۆ گەیشتن بە هەندێک ئامانج، کە دیارترینیان داخستنی بانکە عێراقییەکانە لەژێر بیانووی قاچاخچێتی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانی ئەمریکای بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەوڵ بۆ خراپ بەکارهێنانی یەدەگی دۆلاری ئەم وڵاتە لە ئەمریکا زانی و وتی واشنتۆن بەنیازە ئابووری بەغدا لاواز بکات و پلانە مەترسیدارەکان جێبەجێ بکات.

عودە ئاماژەی بەوەشکرد کە بۆ ڕێگریکردن لە فشاری ئابووری کۆشکی سپی پێویستە شوێنی یەدەگی دارایی وەک زۆرێک لە وڵاتانی دیکە بگۆڕین.

https://kurdish.iswnews.com/21054/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئەنجوومەنی ئیسلامی یەکگرتوویی خۆڕاگری دژ بە تاڵیبان بوونی خۆی ڕاگەیاند

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ محەممەد ئیسماعیل خان یەکێک لە سەرکردەکانی کۆمەڵەی ئیسلامی، لەگەڵ کۆمەڵێک فەرماندەی مەیدانی ئەفغانستان "ئەنجوومەنی ئیسلامی یەکگرتوویی خۆڕاگری دژ بە تاڵیبان"یان لە ئێران پێکهێنا.

محەممەد ئیسماعیل خان، یەکێک لە سەرکردەکانی کۆمەڵەی ئیسلامی ئەفغانستان و کاریگەرترین فەرماندەی جیهادی لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان، دوای پرس و ڕاوێژێکی زۆر لەگەڵ کۆمەڵێک فەرماندەی جیهادی لە پارێزگا جیاجیاکانی ئەفغانستان و فەرماندەکانی سوپا لە حکومەتی پێشوو، ئەنجومەنێکی نوێ لە ژێر ناوی "ئەنجوومەنی ئیسلامی یەکگرتوویی خۆڕاگری دژ بە تاڵیبان" دامەزراند. ئەم ئەنجومەنە لە ٢٢ی کانونی یەکەم بە بەڕێوەبردن و هەماهەنگی محەممەد تەها سادیق کوڕی ئیسماعیل خان لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەشهەدی ناوەندی پارێزگای خوراسانی ئێران پێکهێنراوە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21047/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێشهاتەکانی فەلەستین، ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی میدیاکانی عیبری، پێنجشەممەی داهاتوو ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی ڕژێمی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.

– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، ناسر ئەبو حەمید، زیندانییەکی فەلەستینی تەمەن ٥٠ ساڵ لە زیندانەکانی ئیسرائیل کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو و باری تەندروستی ناجێگیر بوو، لە نەخۆشخانەی ئەساڤ هەرڤیەی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان شەهید بوو.
– دایکی ناسر ئەبو حەمید لە یەکەم کاردانەوەی شەهیدبوونی ناسردا وتی: شەهیدبوون، ئاواتی ناسر بوو و لە دوایین دیدارماندا وتی ئاواتم شەهیدبوونە و دەمەوێت بگەمە برای شەهیدم عەبدولمنعم و شەهیدانی تر.
– لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا چوار بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گیانیان لەدەست داوە.
– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، سوپای ئیسرائیل خستنەخوارەوەی کوادکۆپتەرێکی سەر بە لوبنانی لە سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراوی راگەیاند.
– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، سەربازانی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر ناوچەی "واد معالی" لە بەیت لەحم و ماڵی چەکدارێکی داواکراوی فەلەستینییان گەمارۆدا.
– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی ئیسرائیل میوانداری و دانوستانی لەگەڵ دوو شاندی دیپلۆماسی لە وڵاتانی کازاخستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، قیرغیزستان و تورکمانستان سەبارەت بە کێشە سنوورییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، سپیکردنەوەی پارە و هتد ئەنجام دا.
– لە ٢٢ی کانونی یەکەم، دوای هێرشی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا، گەنجێکی فەلەستینی شەهید بوو و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
– میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵی مردنی ڕابی "حەیم دروکمان"، ڕێبەری ڕۆحی حیزبی توندڕەوی "زایۆنیزمی ئایینی"یان لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بڵاوکردەوە.
– لە ٢٤ی کانونی یەکەم، خۆڕاگری فەلەستین بە مەبەستی درێژەدان بە تاقیکردنەوە موشەکییەکانی، سێ موشەکی بەرەو دەریا تەقاندەوە.
– لە ٢٦ی کانونی یەکەم، سەرەڕای بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمی ئیسرائیل، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ١٤ ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس ئەنجامدا. هاوکات پێنج فەلەستینی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە دەستبەسەر کران.
– بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا عیبریەکان، پێنجشەممەی داهاتوو ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی ڕژێمی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.
– به پێی ئامارەکان، هەفتەی ڕابردوو ٥ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوون و ٣٠٢ ئۆپەراسیۆن لە دژی رژێمی زایۆنیستی تۆمار کراوە.
– ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش چوار ساڵ لە میانەی رێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنقەرە وەرگرت.

https://kurdish.iswnews.com/21041/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دەوریەی سەربازی ڕوسیا لە باکوری سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەوریەی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا بەبێ ئامادەبوونی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) لە باکوری سوریا ئەنجامدرا.

دەوریەی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) بەبێ ئامادەبوونی سوپای تورکیا ئەنجامدرا. فەرماندە مەیدانییەکانی ڕوسیا هۆکاری ئامادەنەبوونی سوپای تورکیا و هەلیکۆپتەرەکانی سوپای ڕوسیا، بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا ڕایگەیاندووە.

ئەم کاروانە کە پێکهاتبوو لە چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕووسی لە گوندی غەریبەوە لە ١٥ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) دەستی بە دەوریەی کردەوە. دوای کۆتاییهاتنی دەورییەکە، هێزەکانی ڕوسیا بۆ بنکەی سرین لە باشووری کۆبانێ گەڕانەوە.

دوایین دەوریەی سەربازی هاوبەشی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ساڵدا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدرا.

https://kurdish.iswnews.com/21033/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کازمی تۆمەتبار بە گەندەڵی و تیرۆرکردنی فەرماندەکانی خۆڕاگری لە عێراق هەڵاتووە

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کە تۆمەتبارە بە گەندەڵی و تیرۆرکردنی فەرماندەکانی خۆڕاگری، لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بەرەو دوبەی هەڵاتووە.

عەلی زوبەیدی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراقی، رایگەیاند: مستەفا کازمی کە تۆمەتبارە بە بەشداریکردن لە تیرۆرکردنی فەرماندەکانی خۆڕاگری و پەردەپۆشکردنی گەندەڵی، لە ترسی دادگاییکردن لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دوبەی هەڵهاتووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆکوەزیرانی ئێستا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران بەبێ هیچ هێڵێکی سوور و سەرجەم گەندەڵکاران و ئەوانەی زیانیان بە موڵکی گشتی وڵات گەیاندووە لەوانە کازمی و ئەبورەغیب سزا دەدرێن.

زوبەیدی وتی: بەو پێیەی کازمی تۆمەتبارە بە گەندەڵی و تیرۆرکردنی فەرماندەکانی خۆڕاگری (شەهید حاج قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و هاوەڵەکانیان) و دەستوەردان و پەکخستنی کاری دەزگا هەواڵگرییەکان، بە نهێنی بۆ هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ ئیمارات هەڵاتووە.

https://kurdish.iswnews.com/21025/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شاندی نێوەندگیری عومانی بەبێ راگەیاندنی ئەنجامی دانوستانەکان سەنعای بەجێهێشت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شاندی عومان کە بۆ نێوەندگیری نێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە چووبووە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن، بەبێ ئەوەی ئەنجامی دانوستانەکان ڕابگەیەنێت، سەنعایان بەجێهێشت.

لە ٢١ی کانونی یەکەم، شاندێکی عومانی بۆ نێوەندگیری لە نێوان هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودیە و حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن سەردانی سەنعای کرد و چەندین دیداری لەگەڵ ئەندامانی تیمی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن و بەرپرسانی حکومەت و سەرکردەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا هەبوو.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21019/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کودەتای بانکی – ئەمنیی ئەمریکا لە دژی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی لە عێراق

"مووشەکی ڕۆخێنەر” ئەو دەستەواژەیە کە “مستەفا سەنەد” ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق بۆ بەکارهێنانی دۆلاری ئەمریکی لە دژی حکومەتی ئەم وڵاتە ناوی هێناوە بەڵام ئەمە ڕەهەندی گەورەتری هەیە.

“مستەفا جەبار سەنەد” ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق هۆشداریی داوە کە ئەمریکا لە ڕێگای مووشەکی ڕۆخێنەری دۆلارەوە سێ پەیامی داوەتەوە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21011/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێشهاتەکانی کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین، ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرەڕای بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمی ئیسرائیل، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ١٤ ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس ئەنجامدا.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21004/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

مۆسکۆ: ئەمریکا لە سەرەتای شەڕەوە پێنج هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ کیێڤ، ئەمریکا زیاتر لە ٥ هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٣٥٠ تانکی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.

ڤالێری گێراسیمۆڤ، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمریکا، بەریتانیا، پۆڵەندا و ڕۆمانیا گەورەترین ڕۆڵیان لە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا هەبووە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20996/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەنگڵس + ڤیدیۆ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەرچاوە ناوخۆییەکان لە شاری ساراتۆڤ تەقینەوەیەک لە بنکەی ئاسمانی ئەنگڵس و هەروەها لێدانی زەنگی مەترسیان لە شاری ساراتۆڤ بڵاوکردەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هۆکاری ئەم تەقینەوەیە لەناوبردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی بووە لە نزیک بنکەی ئاسمانی ئەنگڵس. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم وەزارەتە، لەم هێرشەدا سێ سەربازی ڕووسیا برینداربوون و باس لەوە دەکرێت بارودۆخیان ناجێگیرە.

بنکەی ئاسمانی ئەنگڵس شوێنی فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی توپولۆڤ ٩٥ (Tu-95) و توپولۆڤ ١٦٠ (Tu-160)ی سوپای ڕووسیا و هەروەها سەرچاوەی زۆربەی ئۆپەراسیۆنە مووشەکییە بەرفراوانەکانی دژ بە ئۆکرانیایە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سوپای ئۆکرانیا پێشتر لە ٥ی کانوونی یەکەمدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی تو-١٤٠ هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی دیاگیلێڤ لە پارێزگای ڕیازان و فڕۆکەخانەی ئەنگلێڤ لە پارێزگای ساراتۆڤ لە ڕووسیا.

ڤیدیۆ:
https://kurdish.iswnews.com/20985/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

بەریتانیا بەرپرسیارێتی هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سەر شاری ئەلبابی لە ئەستۆ گرت

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەمڕۆ ٢٥ی کانونی یەکەم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سێشەممەی ڕابردوو (٢٠ی کانونی یەکەم) بۆ سەر شاری ئەلباب لە پارێزگای حەلەبی سووریا لە ئەستۆ گرت.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20980/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیراجەدین مێهرەدین وەزیری دەرەوەی تاجیکستان لەگەڵ کاترین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ڕەحیم ئاقاخان کوڕی کەریم ئاقاخان (ئیمامی تەریقەتی ئیسماعیلی) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبووەوە و دوایین دۆخی ناوچەی ئاسیای ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20651/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کۆبوونەوەی فەرماندەی سێنتکۆم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی بارەگای سێنتکۆم لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و عێراقی تاوتوێ کرد.

شایانی باسە سەردانی فەرماندەی سێنتکۆم بۆ عێراق و دیدار لەگەڵ سودانی دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق دەریدەخات کە هێشتا ئەم وڵاتە گرنگییەکی تایبەتی بۆ ئەمریکییەکان هەیە و سوپای ئەمریکا، سەرەڕای ئەو ڕێککەوتنانەی لە گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن ئەنجامدراون، هەروەها بڕیاری پەرلەمانی عێراق، بەنیازن درێژە بە ئامادەبوونیان لەم وڵاتەدا بدەن!

وێنە + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20642/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سنوار: خۆڕاگری تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە داوای لە گەلی فەلەستین کرد دژی فاشیزمی زایۆنیستی یەکگرتوو بن.

یەحیا سنوار لە ڕێوڕەسمی سی و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیە لە غەززە وتی: ماوەیەکی کورت دەدەینە رژێمی زایۆنیستی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان، بە پێچەوانەوە ئەم دۆسیەیە بۆ هەتا هەتایە دادەخەین و ڕێگایەک بۆ ئازادکردنی دیلەکان دەدۆزینەوە.

ناوبراو داوای لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی کرد کە هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی و دەستبەسەرکردنی هێزەکانی خۆڕاگری ڕابگرێت.

بە گوتەی سنوار، گرووپە خۆڕاگرییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، وەک کەتیبەکانی جنین، بێشەی شێرەکان (عرین الاسود)، کەتیبەکانی بلاتە و گرووپە چەکدارەکانی دیکە، تاکە ڕێگان بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی ئەم خاکە.

وێنەکان:
https://kurdish.iswnews.com/20621/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشێکی دیکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوە و پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ و تۆپخانەکانی هێرشی کردە سەر دامەزراوە و پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی خارکیڤ، دنیپرۆپترۆڤسک و خێرسۆن.

سوپای ڕووسیا شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی کانونی یەکەم، بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی کارەبا و پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی خارکیڤ، دنیپرۆپترۆڤسک و چەند شوێنێکی دیکە. هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە میحوەرەکانی زاپۆرۆژیا، خێرسۆن و میکۆلایڤ.

بەگوێرەی میدیاکانی ئۆکرانیا، ٩ هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە پارێزگای خارکیڤ، ٥ لە دنیپرۆپترۆڤسک، ٢ هێرش لە زاپۆرۆژیا، ٢ هێرش لە میکۆلایڤ و ٢ هێرشی دیکەش لە خێرسۆن تۆمار کراوە.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21059/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ڕووسیا، تورکیا و سووریا لە مۆسکۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری تورکیا، سووریا و ڕووسیای لە مۆسکۆ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگری ڕووسیا، تورکیا و سووریا لە مۆسکۆ کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵییان ئەنجام دا. لایەنە ئامادەبووەکانی ئەم کۆبوونەوەیە باسیان لە پرسەکانی پەیوەست بە چارەسەری قەیرانی سووریا، کۆچبەران و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا کرد.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21051/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ناتانیاهۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕژێمی ئیسرائیلی دەستنیشان کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل، تزاخی هانگبی، یەکێک لە هاوپەیمانە سیاسییە کۆنەکانی، وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆی ئەم ڕژێمە دەستنیشان کرد.

هانگبی تەمەن ٦٥ ساڵ لە شوێنی ئەیال هۆلاتا ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت کە لە مانگی تەمووزی ٢٠٢١ەوە لەو پۆستەدا کار دەکات.

تزاخی هانگبی یەکێکە لە کەسایەتییە نزیک و متمانەپێکراوەکانی ناتانیاهۆ و پێشتر لە ئاسایشی ناوخۆ، چاودێریکردنی دەزگا هەواڵگری - سیخوڕیی ـیەکانی شین بێت و مۆساد و هەروەها هاوکاریی ناوچەیی بەرپرسیارێتی هەبووە.

هەندێک لە میدیاکان ناوبراوی وەک کەسێکی خاوەن هەڵوێستی توند لە دژی ئێران دەیناسن. لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، "هانگبی" ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ئەمریکا لە دەستەبەرکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران شکستی هێنا و هەنگاوی پێویست بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نەگرێتەبەر، ناتانیاهۆ فەرمانی هێرشکردن بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەدات.

https://kurdish.iswnews.com/21044/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئەردۆغان نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە وەرگرت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش چوار ساڵ لە میانەی رێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنقەرە وەرگرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیۆم، مانگی ئەیلولی رابردوو، ڕژێمی زایۆنیستی دوای زیندووکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوولا، ڕاسپاردنی ئیریت لیلیانی ڕاگەیاند. ئەمە لەکاتێکدایە کە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە ساڵی ٢٠١٨، ئەم پۆستە بۆ ماوەی ٤ ساڵ چۆڵ بوو.

لیلیان دیپلۆماتکارێکی دیارە و ڕۆڵی سەرەکی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیبدا بینیوە و لە شوباتی ساڵی ٢٠٢١وە بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئیسرائیلە لە ئەنقەرە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21036/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کوژرانی سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی "کلیل چنگ" لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئەم سەربازە لە کاتی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ میلیشیا کوردییەکان لە باکووری عێراق کوژراوە. لەگەڵ گیان لەدەستدانی ئەم سەربازە تورکە، ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی "کلیل چنگ" بۆ ٧١ کەس بەرز بوویەوە.

لە ٦ی کانونی یەکەمی ئەمساڵیش وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی یەکێک لە سەربازەکانی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی "کلیل چنگ" لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاندبوو.

https://kurdish.iswnews.com/21028/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ناتانیاهۆ: ئاشتی لەگەڵ سعودیە بە واتای کۆتایی هاتنی ململانێی عەرەب و ئیسرائیل دێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە کۆتایی بە ململانێی عەرەب و ئیسرائیل دەهێنێت.

ڕۆژنامەی ئەلقودس ئەلعەرەبی بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی بەرپرسیار لە پێکهێنانی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاندووە کە ئاشتی لەگەڵ عەرەبستان کۆتایی بە ململانێی نێوان عەرەب و ئیسرائیل دەهێنێت.

ناوبراو لە وەڵامی میدیای ئینسایدەردا وتی: دەمەوێت بە هەموو هێزمەوە بچمە ئەوێ، بەڵام هەندێکجار چوون بۆ گەشتێکی دوور و درێژ پێویستی بە هەنگاوی بچووک هەیە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21022/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشی گرووپە کوردییەکان بۆ سەر پێگەكانی چەکدارەکان لە باکووری حەلەب

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی گرووپە کوردییەکان بۆ سەر پێگەكانی چەکدارەکانی فەیلەق ئەلشام لە ناوچەی باسوفان، ژمارەیەک لە چەکدارەکان کوژران و بریندار بوون.

ڕۆژی رابردوو، گرووپە کوردییەکان هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی فەیلەق ئەلشام لە ناوچەی باسوفان لە باشووری شاری عەفرین لە پارێزگای حەلەب، و لە ئەنجامدا شەش ئەندامی هێزە چەکدارەکان کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

https://kurdish.iswnews.com/21016/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەر ڕەققە و حەسەکە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای چەند ڕۆژ لە ڕاگرتنی هێرشەکان، سوپای تورکیا هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر پارێزگاکانی ڕەققە و حەسەکە دەستپێکردەوە.

شایانی باسە کە ئەم هێرشانە هاوکات لەگەڵ لێدوانی وەزیری بەرگری تورکیا سەبارەت دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی باکوری سووریا ڕوویانداوە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21007/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشی داعش بۆ سەر بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناو جەرگەی شاری ڕەققە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری ڕەققە، چوار کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران.

دوو ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکی ئەلدەرعیە لە ڕۆژئاوای شاری ڕەققە و لە ئەنجامدا چوار ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران. بەپێی زانیاریەکان لەم هێرشەدا یەکێک لە هێرشبەرەکان کوژراوە و کەسێکی دیکەش کە پشتێنەی خۆکوژی هەبووە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە دەستگیرکراوە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20999/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

زیادبوونی ژمارەی خۆکوشتنەکان لە سوپای ئیسرائیل

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەدیعوت ئەحرۆنۆت لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٤ سەرباز خۆیان کوشتووە، کە زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا.

پێشتریش دەسەڵاتداران و میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی باسیان لە زیادبوونی مەترسیداری خۆکوژی لە نێوان هێزە سەربازییەکانی ئەم ڕژیمە و چەندین حاڵەتی دەستدرێژی فەرماندە و سەربازە پیاوەکان بۆ سەربازە ژنەکان لە پێکهاتە سەربازییەکانی ئەم ڕژیمە کردبووەوە.

https://kurdish.iswnews.com/20993/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کۆبوونەوەی گرنگی ئیسرائیل و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی ئیسرائیل میوانداری و ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ دوو شاندی دیپلۆماسی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست سەبارەت بە پرسە سنوورییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ماددە هۆشبەرەکان، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، سپیکردنەوەی پارە و هتد ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئیسرائیل، زایۆنیستەکان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا میوانداری دوو گرووپ لە بەرپرس و نوێنەرانی ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست لەوانە وڵاتانی کازاخستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، قرغیزستان و تورکمانستان کردووە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20982/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

خۆپیشاندەرانی قەرەباغ داوای کردنەوەی دەروازەی لاچینیان کرد + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی قەرەباغ لە شاری خانکەندی گردبوونەوە و داوایان کرد دەروازەی لاچین بکرێتەوە کە لەلایەن کۆماری ئازەربایجانەوە ماوەی دوو هەفتەیە داخراوە.

دەروازەی لاچین تاکە ڕێگای نێوان ناوچەی ناگۆرنو-قەرەباغ و ئەرمینیایە و بەپێی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان هەرسێ وڵاتی ئەرمینیا، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان لە ساڵی ٢٠٢٠، هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا سەرپەرشتی هاتوچۆ و دەستڕاگەیشتنی دانیشتوانی قەرەباغ بۆ ئەرمینیا لەم ڕێگایەدا دەکەن.

لە کاردانەوە بە داخستنی دەروازەی لاچین، زۆرێک لە زلهێزەکان و وڵاتانی بەشدار لە پڕۆسەی ئاشتی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا نیگەرانی خۆیان لە قەیرانی مرۆیی کە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە هاتۆتە ئاراوە دەربڕیوە و داوای کردنەوەی ئەم رێگایان کردووە.

https://kurdish.iswnews.com/20975/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پاداشتی ملیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی ئەلقاعیدە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە یەمەن پاداشتی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو کەسانە راگەیاند کە زانیاری باوەڕپێکراو سەبارەت بە ئیبراهیم ئەلبەنا، یەکێک لە ئەندامانی باڵای گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە هەبێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پاداشتی پێنج ملیۆن دۆلاری دەداتە هەر کەسێک کە زانیاری باوەڕپێکراو سەبارەت بە ئیبراهیم ئەلبەنا ناسراو بە ئەبو ئەیمەن ئەلمسری بزانێت کە یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20648/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هاوپەیمانی سعودیە دەستی بەسەر ٢ کەشتی نەوتهەڵگری یەمەندا گرت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی کۆمپانیای نەوتی یەمەن ڕۆژی رابردوو (چوارشەممە) دەستبەسەرداگرتنی ٢ کەشتیی تری هەڵگری سووتەمەنی ئەم وڵاتەی لە لایەن هاوپەیمانی سعودیەوە ڕاگەیاند.

عسام متوکل، وتەبێژی کۆمپانیای نەوتی یەمەن، ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی رابردوو چوارشەممە، هاوپەیمانی سعودیە دەستی بەسەر دوو کەشتیی هەڵگری سووتەمەنی یەمەندا گرتووە و ڕێگرییان لێکردووە بچنە ناو بەندەری ئەلحودەیدە.

متوکل ڕایگەیاند: هاوپەیمانی سعودیە بەردەوامە لە دزی دەریایی لە کەشتییەکانی هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکان و دەستی بەسەر کەشتی "کۆسمۆگراف"ی هەڵگری بەنزین و کەشتی "دەیتۆنا"ی هەڵگری گازۆیلدا گرتووە، سەرەڕای ئەوەی ئەو کەشتیانە مۆڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان هەبووە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20639

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#زانیاری_سەربازی: درۆنی فڕین ستوونی جامپ ٢٠

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی JUMP 20 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی باڵ جێگیرە بە فڕینی ستوونی (بەرزبوونەوە و نیشتنەوەی ستوونی - VTOL) کە لەلایەن کۆمپانیای AeroVironmentی ئەمریکییەوە دروستکراوە، کە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتووی هەواڵگری، چاودێری و سیخوڕی بەکاردێت.

تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی Jump 20:
درێژی: ٢.٩ مەتر
درێژی باڵ: ٥.٧ مەتر
زۆرترین کێشی هەڵسان: ٩٧.٥ کیلۆگرام
زۆرترین توانای هەڵگرتن: ١٣.٦ کیلۆگرام
زۆرترین خێرایی: ٧٢ کم/کاتژمێر
مەودای کارکردن (سنووردارە بە مەودای بەستەری داتا): ١٨٥ کیلۆمەتر
سەقفی فڕین: ٤٥٧٢ مەتر
ماوەی فڕین: ٩ بۆ ١٦ کاتژمێر
بزوێنەر: MOGAS 190CC EFI
درووستکراو: ئەمریکا

وێنە و ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20593/

Читать полностью…
Subscribe to a channel