ئایەتوڵڵا خامنەیی: ڕاگرتنی پیلانگێڕی گەورەی داعش و لەناوبردنی زۆربەی ڕیشەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کارێکی گەورەی شەهید سولێمانی بوو و ئەو شەهیدە لەو تاقیکردنەوە گەورەیەش سەربەرزییەکی گەورەی تۆمار کرد.
#جانفدا #گیان_فیدا
https://kurdish.iswnews.com/21193/
حەشدی شەعبی: شەهیدبوونی حاج قاسم وەرچەرخانێکی گەورەیە لە جیهانی ئیسلامیدا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە وتارێکدا لە سەروبەندی ساڵیادی شەهیدبوونی قاسم سولێمانی و هەڤاڵانیدا، سەرکردەیەکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق، شەهیدکردنی حاج قاسمی بە وەرچەرخانێکی گەورە لە جیهانی ئیسلامیدا زانی و ڕایگەیاند کە "ڕووداوی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕووداوێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە مێژووی ئومەتی ئیسلامیدا."
یاسر حسێن ئەلعیساوی، جێگری سەرۆکی یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند: "شەهید حاج قاسم سولێمانی لە چاو ئێمە عێراقییە و ئەمەی لە بەرگریکردن لەم وڵاتەدا سەلماند."
ئەلعیساوی زیادی کرد: تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن لەسەر بنەمای پلانێکی پێشوەختە ئەنجام درا.
جێگری سەرۆکی یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە "شەهید سولێمانی و موهەندیس لە لوتکەی هەرەمی خۆڕاگری لە پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی عێراقدا بوون".
https://kurdish.iswnews.com/21235/
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەکانی دێرەزوور
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای هێرشی موشەکی بۆ سەر کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر، هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە گوندی ئەبو ئەلنیتیل دەستپێکرد.
شایانی باسە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانی ئەمریکا بەردەوام ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە پارێزگاکانی دێرەزوور و حەسەکە ئەنجام دەدەن.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21226/
شەهیدبوونی دوو سەربازی سووریا لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، دوو سەربازی سووری شەهید بوون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، نزیکەی کاتژمێر ٠٢:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە تەقاندنی چەند مووشەکێک لە دیوی باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی تەبەریەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیان کردە ئامانج. سەرەڕای بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریاوە، دوو سەربازی سووری شەهید بوون و دوو سەربازی دیکە برینداربوون و زیانی ماددی گەیشتە ئەم فڕۆکەخانەیە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21220/
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: سوپای ئێران ڕاهێنانی بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی دەریایی ئیسرائیل کردووە + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەیەکی
زایۆنیستی بە پشتبەستن بە وێنە و داتاکانی بڵاوکراوەی میدیاکان نووسیویەتی کە لە مانۆڕی "زولفەقار ١٤٠١"ی ئەرتەشی ئێراندا هێرش بۆ سەر بنکەی دەریایی سوپای تەلئەبیب لە بەندەری ئیلات ھاوشێوەسازی کراوە.
ڕۆژنامەی زایۆنیستی "تایمز ئیسرائیل"، لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژەدان بە وێنە و ئەو زانیارییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، نووسیویەتی کە لە مانۆڕی ئەم دواییەی ئەرتەشی ئێراندا، هێرش بۆ سەر بەندەری ئیلات (لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو) ھاوشێوەسازی کراوە.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21203/
چاوشئۆغڵو: کۆبوونەوەکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا بەڕێوەدەچێت
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی سوریا، تورکیا و ڕووسیا لە نیوەی دووەمی مانگی یەکدا ڕاگەیاند.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، ڕایگەیاند کە پێدەچێت کۆبوونەوەکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا ئەنجام بدرێت. دەگوترێت ئەم وادەیە دوای پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیاری کراوە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21190/
ڕووسیا چەندین فڕۆکەی جەنگی سوخۆ٣٥ رادەستی ئێران دەکات
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ڕووسیا ئامادەکاری بۆ ڕادەستکردنی فڕۆکەی جەنگی سوخۆی-٣٥ لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ئێران دەکات.
"کەناڵی ١٢"ی ئیسرائیل بە گێڕانەوەی بەرپرسانی هەواڵگری ڕۆژئاوایی ڕایگەیاند کە ڕەنگە گرێبەستەکە تا ٢٤ فڕۆکەی جەنگی لەخۆ بگرێت کە ڕووسیا بەنیازی فرۆشتنی بە میسر بووە، بەڵام واشنتۆن ڕێگری لە ڕێککەوتنەکە کردەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای شکستی ڕێکەوتنەکە لەگەڵ میسر، مۆسکۆ بەدوای کڕیارێکی نوێدا دەگەڕا کە تاران ئامادەیی خۆی بۆ کڕینی ئەو فڕۆکانە ڕاگەیاند.
پێشتریش لە کۆتایی هاویندا، میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندبوو کە تاران بیر لە کڕینی فڕۆکەی جەنگی "سوخۆی-٣٥" لە ڕووسیا دەکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی "کاناڵی ١٢"ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل، فڕۆکەوانە ئێرانییەکان بە فڕۆکە جەنگییەکانی "سوخۆی-٣٥"ی ڕووسی دەستیان بە مەشق و ڕاهێنان کردووە.
https://kurdish.iswnews.com/21183/
شکستی هێرشی باشوورییەکان بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە پارێزگای ئەلزالع
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوچەکانی ئەلمەشاریح و حەبیل یەحیا لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەلزالع شکستی هێنا و زیانێکی زۆریش بە باشوورییەکان گەیشت.
چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بە پاڵپشتی تۆپخانەکانی هاوپەیمانی سعودیە هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوچەکانی ئەلمەشاریح و حەبیل یەحیا لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەلزالع. ئەم هێرشە سەرەتا پێشڕەوی هێزە چەکدارەکانی باشووری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام دژە هێرشی ئەنساروڵڵا بووە هۆی شکست و دواجار پاشەکشەی باشوورییەکان.
لەم پێکدادانەدا چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لەلایەن ئەنساروڵڵا تێکشکێنران و لانیکەم ٧ ئەندامی ئەم گرووپە کوژران و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەنساروڵڵا بڵاونەکراوەتەوە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21170/
ڕەزامەندی تورکیا بە کشانەوەی تەواوەتی لە سووریا!
ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا، بە بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە ڕووسیا، رایگەیاند کە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی مۆسکۆ بە رەزامەندی تورکیا بۆ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری سووریا کۆتایی هات.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئەنقەرە پابەندبوونی خۆی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا راگەیاندووە و لە کۆبوونەوەکە باس لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٠ سەبارەت بە کردنەوەی ڕێگای M4 کراوە. لایەنە بەشداربووەکانی ئەم کۆبوونەوەیە هەروەها جەختیان لەوە کردۆتەوە کە گرووپە کوردییەکان بەکرێگیراوانی ئەمریکا و ئیسرائیلن و بە گەورەترین مەترسی بۆ سووریا و تورکیا دادەنرێت.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21163/
عامری: دەبێت خەبات بۆ سەربەخۆیی ئابووری بێت و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەشێکە لە پلانەکانی ئەمریکا
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە وتارەکەیدا لە سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن ڕایگەیاند، شەهیدان سولێمانی و موهەندیس خۆیان بۆ ئیسلام تەرخان کرد و لە خوای گەورە داواکارین لەسەر ڕێبازەکەیان هەنگاو بنێین.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح جەختی لەوە کردەوە، ئەمڕۆ دەبێت خەبات بۆ سەربەخۆیی ئابووری بێت و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەشێکە لە پلانەکانی ئەمریکا. شەڕی بەڵای مادەی هۆشبەریش کەمتر نییە لە شەڕی داعش، بەڵکو گرنگترە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ دەستەکانی حکومەت لە کەرتی ئابوریدا بەستراوەتەوە و پێویستە ئەم کەیسەش لە پێشینەی کارەکانمان دابنێین چونکە بەدیهێنانی سەربەخۆیی ئابووری وەک تۆڵەکردنەوەیە لە خوێنی فەرماندەکانی سەرکەوتن.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21154/
هێرشی موشەکی کرایە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە موشەک هێرش کرایە سەر.
بەگوێرەی سەرچاوەی مەیدانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هەلیکۆپتەرە ئەمریکییەکان بۆ گواستنەوەی برینداران چوونەتە ناوچەی سەوز.
تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی خۆڕاگری بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەگەری زۆرە ئەم هێرشە لە لایەن گروپە خۆڕاگرییەکانەوە ئەنجامدرابێت کە بنکەکانیان لە پارێزگای دێرەزوورە.
https://kurdish.iswnews.com/21149/
١٠ کوژراو لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پاسی کرێکاران لە سوریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەسەڵاتدارانی سوریا هێرشی تیرۆریستییان بۆ سەر سێ پاسی هەڵگری کرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند کە لە ئەنجامدا لانیکەم ١٢ کەس کوژران و بریندار بوون.
دەسەڵاتدارانی خۆجێی پارێزگای دێرەزووری سوریا ئەمڕۆ (هەینی) هێرشی تیرۆریستییان بۆ سەر سێ پاسی هەڵگری کرێکارانی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سوریا، لەم هێرشەدا کە لەنزیک بیری نەوتی "التیم" ڕوویدا، لانیکەم ١٠ کرێکاری کۆمپانیای نەوتی ئەلفراتی سوریا کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هەر لەم بارەیەوە بەسام تەعمە، وەزیری نەوتی سوریا ڕایگەیاند، خەڵکی ئەم وڵاتە بەدەست قەیرانی نەوتەوە دەناڵێنن، ئەمریکا و بەکرێگیراوەکانیشی هەوڵ دەدەن هیچ نەوتێک نەگاتە دەستی خەڵکی سوریا، هەر بۆیەش هێرش دەکەنە سەر پاسەکانی هەڵگری کرێکارە نەوتییەکان.
https://kurdish.iswnews.com/21130/
پلانەکانی بن سەلمان بۆ بڵاوکردنەوەی بەد ڕەوشتی لە کۆمەڵگەی سعودیەدا + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەکاونتی "مۆجتەهێد ڤیدیۆ" پلانەکانی محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە بۆ بڵاوکردنەوەی بەد ڕەوشتی و بەرەڵایی لە کۆمەڵگەی سعودیە بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تویتەر ئاشکرا کرد.
لەم ڤیدیۆیەدا هاتووە کە پلانەکانی بن سەلمان بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی بەد ڕەوشتی و بێ ئەخلاقییە لە نێوان گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سعودیەدا.
ڤیدیۆ:
https://kurdish.iswnews.com/21123/
ئۆپەراسیۆنی مووشەکی ڕووسیا بۆسەر دامەزراوەکانی وزە و سیستەمەکانی بەرگری ئۆکرانیا + وێنەکان
دوای هێرشی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی مووشەکی و ئاسمانی سوپای ڕووسیا لە هێرشێکی دیکەی بەرفراواندا، بە مووشەکی کروز هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی وزە و سیستەمەکانی بەرگریی سوپای ئۆکرانیا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە. لەم هێرشەدا ڕووسەکان سەرەتا بۆ دۆزینەوەی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا، چەندین مووشەکیان ئاراستەی دامەزراوە وزەییەکان کرد و دواتر سیستەمەکانی بەرگری ئۆکرانیایان کردە ئامانج.
سوپای ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە کۆی ٦٩ مووشەک کە ئاراستەی کراوە، توانیویەتی ٥٤ مووشەک لە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا تێکبشکێنێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە میانەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا و مووشەکەکانی کروزی ڕووسیا، پاشماوەی مووشەکێکی سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠ی ئۆکراینی لە ناوچەی گەرباچا لە باشووری ڕۆژئاوای بیلاڕووس کەوتووەتە خوارەوە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21100/
مانۆڕی هاوبەشی ئەرتەشی ئێران + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار ١٤٠١ی ئەرتەشی ئێران وتی: ئەم مانۆڕە ئەمشەو لە ناوچەی جاسک و ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز تا دەگاتە باکووری زەریای هیندی دەست پێدەکات.
ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵڵا سیاری، فەرماندەی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار ١٤٠١ی ئەرتەشی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمشەو مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار ١٠٤١ لە ناوچەی جاسک و ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز تا دەگاتە باکووری زەریای هیند دەست پێدەکات.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21092/
دیداری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی مۆساد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی لە میانەی دیدار لەگەڵ بەرپرسی دەزگای سیخوڕی ئەم ڕژێمە، لە ئۆپەراسیۆن و کردەوەکانی دژە ئێرانی مۆساد ئاگادار کرایەوە.
شایانی باسە کە ئەمە یەکەم دیداری فەرمی بنیامین ناتانیاهۆ و بەرپرسی دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم رژێمە. بەپێی مێژوو و لێدوانی لایەنەکان لە ڕابردوو، ئەگەری زۆرە دوای ئەم کۆبوونەوەیە، کردەوەکانی دژ بە بەرنامەی ئەتۆمی و بەرگریی ئێران، بخرێتە لیستی کارەکانی مۆسادەوە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21239/
هێرشی خۆکوژی داعش لە فڕۆکەخانەی کابوڵ + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر بەشی سەربازی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ، ٣٢ ئەندامی تاڵیبان کوژران و بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی خۆکوژی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بازگەی یەکەمی بەشی سەربازی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ، ١٤ چەکداری تاڵیبان کوژران و ٢٢ چەکداری دیکەش بریندار بوون.
ئەمە یەکەم هێرشی تیرۆریستییە لەدژی گرنگترین یەکەی سەربازیی تاڵیبان لە پایتەختی ئەفغانستان و میدیاکانی تاڵیبان تا ئێستا وردەکاریی هێرشەکەیان بڵاونەکردۆتەوە.
ئەم هێرشە بە دووەمین هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر فڕۆکەخانەی کابوڵ هەژمار بکرێت. یەکەم هێرشی داعش بۆ ئەم فڕۆکەخانەیە لە کاتی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان لە ٢٦ی ٨ی ٢٠٢١ ئەنجامدرا، کە بەهۆیەوە ٩٧ کەس کوژران کە ١٣ کەسیان ئەمریکی بوون و ٢٢٠ کەسیش برینداربوون.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21231/
ئینفوگرافیکی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان لە یەک ساڵ شەڕ لەگەڵ حکومەتی پاکستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان ئینفوگرافیکێکیان بڵاوکردەوە کە ئەنجامی زیاتر لە ٣٦٠ هێرشی تیرۆریستی دژی هێزەکانی حکومەتی پاکستان لە ساڵی ٢٠٢٢دا نیشان دەدات.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21223/
ڤیدیۆ: ڕێزگرتن لە یادی شەهید ئەلنەمر لە غەززە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ نەمر ئەلنەمر، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کورتە ڤیدیۆییەکیان بە ناوی "كرامةً_وشهيدًا" بڵاوکردەوە.
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دوو گەنجی فەلەستینی بە کێشانی ڕووخساری شێخ نەمر ئەلنەمر و نووسینی وشەی "كرامةً_وشهيدًا" لە کەنارەکانی غەززە، یادی ئەو شەهیدەیان بەرزە راگرت.
ئەم ڕۆژانە هاوکاتە لەگەڵ حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ نەمر باقر ئەلنەمر لەسەر دەستی ئالی سعود. لە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ ڕژێمی سعودیە ئایەتوڵڵا شێخ ئەلنەمر و سێ چالاکوانی دیکەی بزووتنەوەی جەماوەری ناوچەی قەتیف لە سێدارە دا، کە ڕووبەڕووی تووڕەیی زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بووەوە.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21210/
ئایەتوڵڵا خامنەیی: کاری گەورەی شەهید سولێمانی زیندووکردنەوەی بەرەی خۆڕاگری بووە
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ یەک شەممە، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە چاوپێکەوتنی ئەندامانی بنەماڵە و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ناوەندی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید سولێمانی، ڕایانگەیاند کە وتەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا (ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان) سەبارەت بە تێکۆشانی بێ وێنەی شەهید سولێمانی، دەرگایەکی گەورەیە لە تێگەیشتن لە گرنگی کاری ئەو شەهیدە ئازیزە لە زیندووکردنەوەی بەرەی خۆڕاگری.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پێشکەوتنی فەڵەستینییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان و دەسکەوتەکانی خۆڕاگری لە عێراق، سوریا و یەمەن، وتیان: شەهید سولێمانی بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ساڵانی بەرگری پیرۆز و هەروەها ڕاوێژکردن لە گەڵ دۆستانی، خۆڕاگریی بە پشتن بەستن بە توانا ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەندام لەم بەرەیە، بەهێزتر کرد.
وێنە + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21193/
ئۆپەراسیۆنی "بروسکەی جەزیرە" لەلایەن گرووپە کوردییەکان لە حەسەکە
هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی "بروسکەی جەزیرە" لە هەندێک گوند و ناوچەی پارێزگای حەسەکە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش دەستپێکرد.
لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی SDF زیاتر لە ٧٥ کەسی خەڵکی ناوچەی تل حەمیسیان دەستگیرکرد. لە گوندی "تەل براک" هەروەها بەشێک لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان پاککردنەوەی ئەو ناوچانە راگەیاندووە کە لەم دواییانەدا هێرشی تیرۆریستی تێدا روویداوە.
شایانی باسە ئەو ڕێوشوێنانە لە کاتێکدا گیراونەتەبەر کە ئەو ناوچانەی ئاماژەیان پێکراوە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نائەمنی و ئۆپەراسیۆنی دژە ئەمنییان بەخۆوە نەبینیوە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، پێدەچێت ئەم کارە بە مەبەستی دەرکردنی ئەو گەنجانە لە هەندێک گوند و ناچارکردنیان بۆ پەیوەستبوون بە هێزەکانی (SDF)ەوە بە بیانووی چالاکییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەو ناوچانە ئەنجامدرابێت.
https://kurdish.iswnews.com/21187/
هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە کۆتا ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٢ + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کۆتا ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٢دا ژێردەریاییەکانی سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکی کروز هێرشیان کردە سەر ناوچە پیشەسازی و سەربازی و نیشتەجێبووەکانی شارە جیاوازەکانی ئۆکرانیا.
سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی کروز هێرشی کردە سەر دامەزراوە پیشەسازی و سەربازی و نیشتەجێبووەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ، میکۆلایڤ، زاپۆریژیا، خێرسۆن، کراماتۆرسک، ڤینیتسیا و خمێلنیتسکی.
بەگوێرەی میدیاکانی ئۆکرانیا، ئەم مووشەکانە لە ژێردەریاییەکانی سوپای ڕووسیا لە دەریای قەزوین و دەریای ڕەش بەرەو ئۆکرانیا ئاراستە کراون و سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا لە شارەکانی تێرنۆپیل، ژیتۆمیر، چێرنیهیڤ، کیێڤ و سامی لە کۆی ٢٠ مووشەکی ڕووسی، توانیویانە ٦ مووشەک لە ئاسمانی کیێڤ، ٥ مووشەک لە ژیتۆمیر و مووشەکێکیش لە خمێلنیتسکی تێکبشکێنن.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21173/
پێنج کوژراو و سێ بریندار لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە پارێزگای دەرعای سووریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی نائەمنی و پشێوی لە پارێزگای دەرعا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پێنج کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
زیادبوونی هێرشە تیرۆریستییەکانی پارێزگای دەرعا دەریدەخات کە نائەمنی لە زۆربەی شارەکانی ئەم پارێزگایە بڵاوبووەوە و بازنەی ئاژاوەگێڕی بەچاو ڕابردوو زیادی کردووە.
لە دوایین کردەوە دژە ئەمنیەکانی پارێزگای دەرعا، سێ کەسی خەڵکی شاری داعل بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژران. هەروەها گەنجێک لە شاری تەفس و نزیک بازاڕی ئەلهال لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆرکرا و بەهۆی تەقینەوەیەک لە شاری بەسرئەلحەریر کەسێکی دیکەی سڤیل گیانی لەدەستدا.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21167/
حەکیم: تاوانە دڕندانەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەڵەیەکی نەبەخشراوە
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە بۆنەی پاڵپشتی عێراق لە شەڕی دژ بە داعش، دەستخۆشیی لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وتی کە تاوانە دڕندانەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەڵەیەکی نەبەخشراوە.
سەید عەمار حەکیم لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، وتی: باسکردن لە پێگەی شەهیدان و ڕێبازە ڕووناکەکەیان هێندە ئاسان نییە بەڵام وەفای ئێمە بۆ ئەوان و ئامانجە پیرۆزەکانیان پێمان دەڵێت کە گیانفیدایی و قارەمانێتی ئەوان و پێداگرییان لە سەر بنەماکان و ئامانج و ڕێبازەکەیان وەبیربێنینەوە و ئەم میراتە گەورەیە بپارێزین و بە هەموو توانایەکەوە بۆ پاراستنی نیشتمان، پیرۆزییەکان و بنەما نەگۆڕەکانمان هەوڵ بدەین.
ناوبراو وتی: فەرماندەکانی سەرکەوتن کۆکراوەی ئەزموون و قارەمانییەکانن لە شەڕی مێژوویی عێراق و هێمای شەرەفن لە بەرەی ڕووناکی لە بەرامبەر بەرەی تارمایی و ڕەشی تیرۆریزم.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21160/
قەیس خزعەلی: لەبەردەم شەڕێکی ئابووریداین و ئەگەر پشتیوانی گەل نەبێت، حکومەت سەرناکەوێت
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە سێیەمین ساڵیادی شەهید بوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن ڕایگەیاند کە گەلان شانازی بە شەهیدەکانیانەوە دەکەن و ئێمە هەزاران شەهیدمان لە رێگای حەق بەخشیوە، نموونەی ئەوانیش شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بوون.
سکرتێری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سەرکەوتنەی لە دژی داعش بەدەست هاتووە دەبێت بە بەدیهێنانی سەروەری عێراق تەواو بکرێت و ڕێگە نەدەین هیچ هێزێکی بیانی بەسەر بارودۆخی عێراقدا زاڵ بێت.
قەیس خزعەلی ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای هەبوونی پاڵپشتی دارایی باشی عێراق، لەبەردەم شەڕێکی ئابووریداین و ئەگەر پشتیوانی گەل نەبێت، حکومەت سەرناکەوێت.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21151/
ڕژێمی زایۆنی بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ئێران و سوریا مانگە دەستکردێکی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕژێمی زایۆنی مانگە دەستکردێکی بە ناوی "ئیرۆس سی-٣" (EROS-C3) بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ئێران و سوریادا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەلقدس ئەلعەرەبی، هەڵدانی مانگی دەستکردی "ئیرۆس سی-٣" لە بنکەی هێزی ئاسمانی ڤاندنبێرگ لە کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە.
کەناڵی عیبری "i24news" ڕایگەیاند کە ئامانج لەم مانگە دەستکردە نوێیە ئامادەکردنی وێنەیە بۆ کۆمپانیای "Imagist International"ی ئیسرائیلی.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21145/
دیمەشق گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیا بە ئەرێنی هەڵسەنگاند
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری سوریا و تورکیا لە مۆسکۆ، دیمەشق لە بەیاننامەیەکدا کۆبوونەوەکەی بە "ئەرێنی" وەسف کرد.
وەزارەتی بەرگریی سوریا سەبارەت کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەم وڵاتە لەگەڵ هاوتا تورکەکانیان لە پایتەختی ڕووسیا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، بە بەشداری لایەنی ڕووسیا، وەزیری بەرگری سوریا و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەواڵگری گشتی ئەم وڵاتە لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە پایتەختی ڕووسیا - مۆسکۆ کۆبوونەتەوە.
وەزارەتی بەرگری سوریا لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا بەبێ ئاماژەدان بە وردەکاری زیاتری ئەم دیدارە، کۆبوونەوەکەی بە ئەرێنی وەسف کرد.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21127/
توێژەرانی ئەمریکی: لە سەردەمی حوکمڕانی بن سەلمان ٣٧٧ هەزار یەمەنی کوژراون و ٥٢٣ سعودی لە سێدارە دراون
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ توێژەرانی ناوەندی "کاتۆ"ی ئەمریکی بە ئاماژەدان بە کوژرانی زیاتر لە ٣٧٧ هەزار یەمەنی لە شەڕی دژی ئەم وڵاتە، داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد کە ڕژێمی سعودیە لە گیانی لەدەست دانی قوربانیانی یەمەن بە بەرپرسیار بزانێت.
"جردن کۆهین" و "جۆناتان ئێلیس" بابەتێکیان لە ڕۆژنامەی هیڵی ئەمریکی نزیک لە کۆنگرێس بڵاوکردەوە و نووسیویانە: ڕیاز زیاتر لە ٣٧٧ هەزار یەمەنی کوشتووە و زیاتر لە ٥٢٣ سعودی لە سەردەمی محەمەد بن سەلمان لەسێدارەداوە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21120/
چاوشئۆغڵو: لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کۆبوونەوە لەگەڵ سووریا ئەنجام دەدرێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی وەک هەنگاوی دووەم بۆ قۆناغی داهاتوو لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کۆبوونەوە لەگەڵ سووریا ئەنجام دەدرێت، گوتی: "بەڵام هێشتا رێککەوتی کۆبوونەوەکە دیار نییە. لەگەڵ ئەسەد لە ئاستی وەزیر یان لە ئاستی سیاسیی کۆبوونەوەمان ئەنجام نەداوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی دوێنێی نێوان تورکیا، رووسیا و سووریا بە ئاماژەدان بەوەی کە دەتوانێت بڵێت کۆبوونەوەیەکی بەسوود بووە، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بۆ هێنانەدی سەقامگیری و ئاشتییەکی یەکجارەکی گرنگە هەماهەنگییان لەگەڵ حکومەتی سووریا هەبێت و گوتی: "رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە بۆسەر ئێمە هەڕەشەیە، بەڵام لە راستیدا لە ئێمە زیاتر هەڕەشەیە بۆسەر سووریا، چونکە ئەجێندایەکی جوداخوازانەی هەیە. هەماهەنگی لەگەڵ سووریا گرنگە بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران بەشێوەیەکی ئاسایشپارێزراو".
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21097/
هاوڕەگەزبازێک بوو بە سەرۆکی کنێستی ئیسرائیل!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حکومەتی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنیستی بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کنێست سوێندی یاسایی دەخوات و ئەمیر ئۆحاناش وەک سەرۆکی کنێست هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ کابینەی ٣٧ی ڕژێمی زایۆنیستی پێکدەهێنرێت و ناتانیاهۆ بۆ جاری شەشەم وەک سەرۆک وەزیرانی داگیرکەران دەستبەکار دەبێت.
کابینەی نوێی ئەم رژێمە، توندڕەوترین و گەندەڵترین کابینەی ڕاستڕەوی مێژووی رژێمی زایۆنیستیە، کە ئەندامانی بە تیرۆر، گەندەڵی، ساختەکاری و خیانەت تۆمەتبارن.
ئۆحانا، ئەندامی پارتی لیکود و پیاوێکی هاوڕەگەزبازە کە وێنەکەی لەگەڵ هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکەیدا بڵاوکراوەتەوە، ئۆحانا دوای دەستلەکارکێشانەوەی یاریۆ لڤین لە پارتی لیکود وەک سەرۆکی نوێی کنێست هەڵبژێردرا.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21089/