iswnews_ku | Unsorted

Telegram-канал iswnews_ku - ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

192

هەوڵی ئێمە گەیاندنی ئەو ھەواڵانەیە کە لە ھەموو شوێنێک باس ناکرێن. https://kurdish.iswnews.com https://hewalitaybet.blogspot.com https://www.facebook.com/profile.php?id=100077148790 http://www.instagram.com/iswnews_ku http://www.twitter.com/iswnews_ku

Subscribe to a channel

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

حەماس: داوا لە سودان دەکەین لە بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ داگیرکەران پاشگەز ببێتەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە بەرامبەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی سودان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە بەیاننامەیەکدا داوای لە دەسەڵاتدارانی سودان کرد لەم بڕیارە هەڵەیە پاشگەز ببنەوە.

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سودان سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی جێی داخە و بە توندی ئیدانەی دەکەین.

لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە: ئێمە ئەم هەنگاوە بە لادان لە هەڵوێستی مێژوویی و بنەڕەتی گەلی سودان دەزانین، کە بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان ڕەتدەکاتەوە و پشتیوانی گەلی فەلەستین، ئامانج و مافەکان و شوناسی ئیسلامی و عەرەبیی قودس و مزگەوتی ئەقسای پیرۆز دەکەن.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22471/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#بەپەلە #ئیسرائیل #فەلەستین

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچە زایۆنیستییەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە لێدرا.

/channel/iswnews_ku

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#فەلەستین #ئیسرائیل
عەبدوڵڵا سەمیح قەڵالوە گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵەی فەلەستینی کە لە نزیک شارۆچکەی حوارە لە باشووری شاری نابلوس بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بریندار کرابوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە شەهید بوو.

/channel/iswnews_ku/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#یادداشت: تاوتوێکردنی زیادبوونی کردەوە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای دەرعا

ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای دەرعا لە ساڵانی ڕابردوودا بە تایبەت لە چەند مانگی ڕابردوو ڕۆژانە نائارامی بەخۆیەوە بینیوە. بڵاوبوونەوەی تیرۆر و نائەمنی لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا بە ڕوونی کاریگەری لەسەر چالاکیی ئابووری و ژیانی خەڵک داناوە و نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کۆتایی هاتنی نائەمنی، هانی کۆچکردنی بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی ئەم پارێزگایە دەدات.

تەواوی ئەم بابەتە:
https://kurdish.iswnews.com/22461/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

وردەکاری پاکێجی نوێی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وردەکارییەکانی پاکێجی نوێی هاوکارییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند کە ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن کەرەستەی سەربازی و ئەمنی تێدایە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، بەم نزیکانە پڕۆسەی دابینکردنی پاکێجی هاوکاری ئەمنی و سەربازی نوێی ئەو وڵاتە بە بڕی ٢.٢ ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا دەست پێدەکات.

وردەکاریی ئەم پاکێجە سەربازییە:
https://kurdish.iswnews.com/22453/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سوپای فەرەنسا: دەستمان بەسەر بڕێکی چەکی ئێراندا گرتەوە کە ڕەوانەی یەمەن کرابوون!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە تایبەتەکانی سوپای فەرەنسا بانگەشەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکیان کرد کە چەک و تەقەمەنی ئێرانی بۆ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کەنداوی عومان هەڵگرتبوو.

بەپێی هەواڵی میدیا ڕۆژئاواییەکان، لە ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ کەشتییەکی جەنگی فەرەنسی توانی کەشتییەکی هەڵگری چەکی ئێرانی لە کەناراوەکانی یەمەن بدۆزێتەوە و دەستی بەسەردا بگرێت. بەگوێرەی بانگەشەی سوپای فەرەنسا، باری ئەم کەشتیە بریتی بووە لە ٢٣ مووشەکی دژە زرێپۆشی دێهاویە (وەشانی کۆرنێتی ئێرانی)، زیاتر لە ٣ هەزار چەکی کڵاشینکۆف (وەشانی چینی)، دۆشکەی PKM (دروستکراوی ڕووسیا) و ٥٧٨ هەزار گوللە.

وێنە + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22444/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ڕووسیا #ئۆکراین
هێزەکانی سوپای ڕووسیا دەستیان بەسەر ناوچەی میکۆلایڤکا لە باکووری سۆڵداردا گرت.

بینین لەسەر نەخشەی ئۆنلاین:
https://www.google.com/maps/d/u/0/viewer?mid=1M-_ymjR9xwOK7KMikOcUFSAE1ac&ll=48.74136512094614%2C38.056072959052145&z=14

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

لە باشووری یەمەن لیوایەکی نوێ لە هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن پێکهێنرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لیوای نوێی هێزەکانی "ئەلدرع ئەلوەتەن" لە ناوچەکانی باشووری یەمەن بە پشتیوانی عەرەبستان و بە فەرمانی ڕەشاد ئەلعەلیمی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن پێکهێنرا.

ڕەشاد ئەلعەلیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن، پلانی پێکهێنانی لیوایەکی نوێ لە هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بە سەرکردایەتی "بەشیر سەیف ئەلمەزربی ئەلسەبیحی" پەسەند کرد. ئەم پلانە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ژێر ناوی هێزەکانی "ئەلعمالقە لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا" پێشنیار کرا، بەڵام بە بۆچوون و بڕیاری ڕاوێژکارانی سعودیە، لەگەڵ هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن یەکیان گرت.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22430/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سەرۆکی چاد باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل کردەوە + ڤیدیۆ

سەرۆککۆماری چاد، محەمەد ئیدریس دێبی، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیب کردەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وێڕای ڕاگەیاندنی کردنەوەی باڵیۆزخانەی چاد لە ئیسرائیل رایگەیاند: ئەمە ساتێکی مێژووییە کە دوای چەندین ساڵ پەیوەندی هاتە ئاراوە؛ ئێمە پەیوەندییەکانمان دەگەیەنینە ئاستێکی دیار.

شایانی باسە چاد وەک وڵاتێک کە دەکەوێتە ناوەندی کیشوەری ئەفریقا و دانیشتووانی زۆرینەی موسڵمانن، لە ساڵی ١٩٧٢ و لە ئەنجامی ململانێی نێوان عەرەب و رژێمی ئیسرائیل، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم ڕژێمەدا ڕاگرت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ ئەم پەیوەندییانەی دەستیپێکردەوە.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22424/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، ٣٥ فەلەستینی لەلایەن سەربازانی رژێمی ئیسرائیلەوە لە کەرتی رۆژئاوا شەهید بوون.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22322/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

١٢ی ڕێبەندان، ڕۆژە شکۆدارەکەی مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچی هەتاوی (١ی شوباتی ساڵی ١٩٧٩) و لە وەها ڕۆژێکدا ئیمام خومەینی (رە) بە پێشوازێکی مێژوویی و لەبیرنەکراو گەڕانەوە تاران.

زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم ڕۆژە مێژووییە:
https://kurdish.iswnews.com/22400/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ئۆکرانیا، ١ی شوباتی ٢٠٢٣

لە ئێستادا زۆربەی شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکرانیا لە بەرەی باخموت چڕبوونەتەوە. هێزەکانی ڕووسیا بە پێشڕەوی لە میحوەرەکانی باکوور، ڕۆژهەڵات و باشووری شاری باخموت، لە گەمارۆدانی تەواوەتی ئەم شارە نزیک دەبنەوە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22368/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری جەنگی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری کۆماری ئازەربایجان

زاکیر حەسانۆڤ وەزیری بەرگری کۆماری ئازەربایجان و یۆئاڤ گالانت وەزیری جەنگی ڕژێمی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و وەزیری جەنگی ئیسرائیل هاوکاری و پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان باکۆ و تەلئەبیب بە باش و لەسەر بنەمای متمانە راگەیاند.

شایانی باسە کۆماری ئازەربایجان لە یەکەم وڵاتانی موسڵمانە کە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل دامەزراندووە و هەروەها ڕۆڵی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و رژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بینیوە. هەروەها بە پێی بەڵگەنامە بەردەستەکان و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو چەکانەی کە کۆماری ئازەربایجان لە شەڕی قەرەباغدا بەکاری هێنا، ڕژێمی زایۆنیستی بە گرنگترین هەناردەکاری چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئازەربایجان دادەنرێت.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22365/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دژایەتی سەرکردەی تەحریر شام بۆ دانوستانەکانی نێوان تورکیا و سوریا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرکردەی بەرەی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە ژێر ناوی "لن نصالح" کاردانەوەی بەرامبەر بە هەوڵەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا و کۆبوونەوەی بەرپرسانی هەردوو وڵات لە مۆسکۆ نیشاندا.

بەشی ڕاگەیاندنی بەرەی تەحریر شام بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ژێر ناوی "لن نصالح" (هەرگیز سازش ناکەین)ی ئەبو محەممەد ئەلجۆلانی، سەرکردەی ئەم گروپە، کاردانەوەی بەرامبەر هەوڵەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا نیشاندا.

شایانی باسە لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا دوای ١١ ساڵ بۆ یەکەمین جار لە دیدارێکی مێژووییدا کۆبوونەوە. دوای ئەم دیدارە، بەشێک لە سەرچاوە سوورییەکان رایانگەیاند کە ئەنقەرە لەم کۆبوونەوە سێ قۆڵییەدا پابەندی خۆی بە کشانەوەی هەموو هێزەکانی لە خاکی سوریا راگەیاندووە.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21255/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

بەردەوامی دەستبەسەرکردنی خەڵکی سڤیل لەلایەن گرووپە کوردییەکانەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش چەندین ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنیان لە گوندەکانی پارێزگای حەسەکە ئەنجامداوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانی ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە گوند و ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای حەسەکە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی "بروسکەی جەزیرە" کە لە ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە دەستیپێکردووە، زیاتر لە ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنییان دەسبەسەر کردووە.

گرووپە کوردییەکان بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک ڤیدیۆ و وێنە رایانگەیاندووە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا کەسانی سەر بە داعش و شانە نووستوەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیرکراون و دەست بەسەر ژمارەیەک جلوبەرگی سەربازی و چەکدا گیراوە.

https://kurdish.iswnews.com/21245/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

بەیانتان باش.
بە هیوای ڕۆژێکی ئاسوودە. 🌹

/channel/iswnews_ku

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

بایدن پابەندبوونی وڵاتەکەی بە رێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیجی لەگەڵ عێراق بۆ سوودانی دووپات کردەوە

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لەمیانەی دا دەربارەی گەشەپێدانی ئابووری عێراق و پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆیان کرد.

لە راگەیەندراوێکی کۆشکی سپیدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بایدن ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە ئەمریکا پابەندە بە "رێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیجی" کە لەگەڵ عێراق واژووی کردووە و ستایشی هەوڵەکانی سودانیشی کردووە بۆ بەهێزکردنی سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق. هاوکات باسیان لە سیاسەتەکانی سودانی بۆ ئابووری عێراق کردووە و سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەسەندکردنی ئەم سیاسەتانە خستووەتەڕوو.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22468/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هۆکاری دەرکردنی ئیلهان عومەر لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژنە موسڵمانێکی نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ئیسرائیل لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەرکرا.

ئیلهان عومەر، ژنە نوێنەری موسڵمانی دیموکراتەکان، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕژێمی ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە کۆمارییەکان باڵادەستن، دەرکرا.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئیلهان عومەری لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە ٢١٨ دەنگی بەڵێی کۆمارییەکان و ٢١١ دەنگی نەخێری دیموکراتەکان دەرکرد.

لە بڕیارنامەکەی پێنجشەممەی کۆمارییەکان دژی ئیلهان عومەر، بە ئاشکرا بەهۆی تویتێکی ساڵی ٢٠١٩ کە لایەنگرانی ئیسرائیلی بە پارەدۆست ناوبردووە، ڕەخنەی لێگیرا.

https://kurdish.iswnews.com/22465/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: لەگەڵ سودان ڕێککەوتین لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی پێنجشەممە دوای گەڕانەوەی لە سودان رایگەیاند کە ئەم ڕژێمە لەگەڵ خەرتوم بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان گەیشتووەتە ڕێککەوتن. کۆهین وتی: لە گەشتێکی مێژوویی گەڕاینەوە بە هەواڵێکی گرنگەوە.

کۆهین زیادی کرد: بە سێ بەڵێ بۆ ئاشتی و دانوستان و داننان بە (ڕژێمی) ئیسرائیل لە خەڕتوومەوە گەڕاینەوە. ئێمە ڕەشنووسی ڕێککەوتنی ئاشتیمان لەگەڵ سودان خستەڕوو، کە دوای پێکهێنانی حکومەتێکی مەدەنی لەوێ واژۆ دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتن لەگەڵ سودان ڕێگە بۆ ڕێککەوتنی زیاتر لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا دەکاتەوە.

زانیاری زیاتر لەم لینکەدا:
https://kurdish.iswnews.com/22458/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چەکی سەرەکی ئەمریکا لە ئەگەری شەڕێکدا لەگەڵ چین بەشی چەند ڕۆژ دەکات؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندێکی بیرکردنەوەی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، پیشەسازی سەربازی ئەمریکا ئامادە نییە بۆ ئەگەری هیچ شەڕێکدا لەگەڵ چین و چەکی سەرەکی سوپای ئەم وڵاتە بەشی ئەوە ناکات.

لە ڕاپۆرتی ٤٤ لاپەڕەیی «ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و نێودەوڵەتی» (CSIS) کە هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوە کراوە کە ئەگەری ئەوە هەیە سوپای ئەمریکا بەشێک لە چەکەکانی لەوانە موشەکی دوورهاوێژ و موشەکەکانی ڕێنمایی و وردبینی لە شەڕێکدا لەگەڵ چین بە کەمتر لە هەفتەکەیدا تەواو بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ڕەخنەی زۆر لە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا گیراوە. پێش ئەمەش ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، لە ڕاپۆرتێکی سەربازیدا، کەمبوونەوەی بەرچاوی کۆگاکانی چەکی ئەمریکای بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای ئۆکرانیا لە شەڕی لەگەڵ ڕووسیادا یەدەگی ٧ ساڵەی مووشەکی «جاڤلین»ی ئەمریکای بەکارهێناوە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22449/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

وەزیری بەرگریی تورکیا: "لە رۆژانی داهاتوودا لیژنە تەکنیکییەکانی تورکیا و رووسیا و سووریا کۆدەبنەوە"

خولوسی ئاکار لە میانی بەشداریکردنی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئازەربایجان، زاکیر حەسەنۆڤ و وەزیری بەرگریی جۆرجیا، ژوانشەر بورچولزادە و فەرماندە باڵاکانی سوپای تورکیا لە بەشداریکردنی مانۆڕی سەربازیی زستانە، گوتارێکی پێشکەش کرد.

وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەشێکی لێدوانەکانی ئاماژە بە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و حکومەتی سوریا و کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگرییه‌كانی تورکیا، ڕووسیا و سووریا کرد و وتی: "لە رۆژانی داهاتوودا وەکو بەردەوامیی ئەو کۆبوونەوەیە لیژنە تەکنیکییەکانمان کۆدەبنەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە کە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە، هەواڵی ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ پەیوەستبوونی ئێران بە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق ڕاگەیاند.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22441/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

🔰 #ئینفوگرافیک: چالاکییەکانی داعش لە ساڵی ٢٠٢٢

بڵاوکردنەوەی ئینفوگرافیک یەکێکە لەو شێوازانەی کە گروپە چەکدارە توندڕەوەکان بە باشترین شێوە بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان بەکاریدەهێنن. گرووپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٠٥٨ ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان ئەنجامداوە. لەم ئۆپەراسیۆنانەدا ٦٨٨١ کەس لەوانە ١٥٤ ئەفسەر و فەرماندەی مەیدانی بوونەتە قوربانی.

👈 بینینی وردەکاری و تاوتوێکردنی ئاماری هێرشەکانی داعش لە ساڵی رابردوو:
https://kurdish.iswnews.com/22433/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان لە هێرشە درۆنییەکەی ئەسفەهان دەستیان هەبووە

چەند سەرچاوەیەکی ئێرانی ڕایانگەیاندووە کە پارچەی ئەو درۆنانەی کە بۆ هێرشەکەی سەر کارگەیەکی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەهان کەڵکی لێ وەرگیراوە، لە هەرێمی کوردستانەوە هێنراوەتە ئەم وڵاتە.

پێگەی ” نورنیوز ” نزیک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاندووە کە بە پێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، پارچەی ئەو درۆنانەی کە لە هێرشە درۆنییەکەی سەر کارگەیەکی وەزارەتی بەرگری ئێران کەڵکی لێ وەرگیراوە، لە گەڵ مادە تەقەمەنییەکان، بە بەشداری و ڕێنمایی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان هێنراونەتە ئێران.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22428/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

گەیشتنی بارهەڵگرەکانی هەڵگری هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران بۆ دیمەشق و حەلەب + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرەڕای بۆردومانی ژمارەیەک بارهەڵگری هەڵگری یارمەتی مرۆیی ئێران لە لایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە، بارهەڵگرەکانی دیکە گەیشتنە دیمەشق و حەلەب.

شەوی یەکشەممە ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک بارهەڵگری یارمەتییە مرۆییەکانی ئێرانی بۆردومان کرد کە لە سنووری عێراقەوە و لە ڕێگەی دەروازەی ئەلبوکەمالەوە بەرەو خاکی سووریا بەڕێوە بوون.

وێنەکان+ زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22420/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر شارۆچکەی سدیرۆتی زایۆنیستەکان، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە.

دوای هێرشی مووشەکی خۆراگری فەلەستین بۆ سەر شارۆچکەی سدیرۆتی زایۆنیستەکان، فڕۆکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە چەند موشەکێک هێرشیان کردە سەر دوو بنکەی سەر بە کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22404/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

بۆردومانی شەوی رابردووی غەززە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە.

/channel/iswnews_ku/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشی موشەکی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە) بە هێرشی موشەکی شارۆچکەی زایۆنی نشینی سدیرۆتیان کردە ئامانج.

ئیتمار بن گویر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هێرشی موشەکی ئەمڕۆی خۆڕاگری فەلەستین، وتی: "داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کابینەی حکومەتم کردووە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی سوپای ئیسرائیل بە تەقاندنی موشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو ناوچە زایۆنیستییەکان”.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22388/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کەمێک پێش ئێستا؛ ژمارەیەک ڕۆکێت لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کرا.

📲 /channel/iswnews_ku

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن کەناراوەکانی ئەلقێشنی ڕادەستی ئیمارات کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن رەزامەندی لەسەر پلانی ڕادەستکردنی ناوچەی ڕاس شێروین لە کەناراوەکانی پارێزگای ئەلمەهرە بە کۆمپانیای "أجهام"ی ئیماراتی دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکانی یەمەن، بە فەرمانی موعین عەبدولمەلیک، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە، گرێبەستی ڕادەستکردنی ناوچەی کەنار دەریای ڕاس شێروین لە ئیدارەی ئەلقێشن لە پارێزگای ئەلمەهرەی یەمەن لەگەڵ کۆمپانیای "أجهام"ی ئیماراتی واژۆ کرا.

بەگوێرەی ئەم گرێبەستە کۆمپانیای "أجهام" ئیمتیازی هەناردەکردنی کانزاکانی یەمەن بەدەست دەهێنێت بە دروستکردنی بەندەرێک لە ناوچەی کەنار دەریای ڕاس شێروین، لە بەرامبەر پێدانی سەد ملیۆن دۆلار بە حکومەتی دەستلەکارکێشاوە. ئەم بەندەرە لە قۆناغی یەکەمدا شریتێکی کەنار دەریای فرە ئاست بە درێژی یەک کیلۆمەتر و ئەسکەلەیەکی بە درێژی ٣٠٠ مەتر و هاتنە ژوورەوەیەکی بە درێژی ١٤ مەتر لەخۆدەگرێت.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21248/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێشوازی سەنعا لە هەوڵەکانی تورکیا و سووریا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەلبۆخەیتی، ئەندامی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، پێشوازی لە هەوڵەکانی تورکیا و سووریا کرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکیەکانی نێوانیان و ئامۆژگاری سەرکردەکانی ئەو دوو وڵاتەی کرد کە گوێ لە ناڕەزایەتییەکان لەمبارەیەوە نەگرن.

ئەلبۆخەیتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەک کاردانەوەیەک بە هەوڵەکانی تورکیا و سووریا بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان نووسیویەتی: گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتی موسڵمانە، و نابێت حکومەتەکانیان گوێی لە ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بەم بابەتە بگرن؛ چونکە گەورەترین زەرەرمەند لە داخستنی دۆسیەی شەڕ [لە سووریا] و گەیشتن بە ئاشتی لەم وڵاتەدا دوژمنانی ئەم میللەتەن کە گەلی سوریایان گەمارۆ دا و هەوڵیان دا لە هەموو فاکتەرەکانی مانەوە و ژیان بێبەشیان بکەن و ململانێی ناوخۆیی لە نێوان موسڵمانانیان فراوان کرد.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/21243/

Читать полностью…
Subscribe to a channel