٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ هێمای یەکڕیزی نیشتمانی و پووچەڵکردنەوەی ستراتیژی دوژمنانە
هاوکات لە گەڵ ساڵیادی ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ ی کۆچی هەتاوی (١٩٧٩) و بەیعەتی مێژوویی ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی لە گەڵ ئیمام خومەینی (رە)، ڕۆژی رابردوو چوارشەممە ٨ی شوبات، چاوپێکەوتنی سەدان کەس لە فەرماندەکان و فەرمانبەرانی هێزی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەچوو.
زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22711/
چالاکییەکانی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ (BLA) لە ساڵی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا ١٨٨ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە و بە هۆیەوە ٣٦٩ کەس لە سوپای پاکستان گیانیان لەدەستداوە و ١٥٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
"هەکێل"، ئۆرگانی فەرمی ڕاگەیاندنی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ (BLA)، ڕاپۆرتێکی وردی چالاکییەکانی ئەم گرووپەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە و لە سەرەتای ئەم ڕاپۆرتەدا، بەشێکی تایبەت کردووە بە ئینفوگرافیکی ئەنجامەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنانە. بەپێی ئەم ئینفۆگرافیکە، گرووپی تیرۆریستیی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا ١٨٨ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٦٩ کەس لە سوپای پاکستان و برینداربوونی ١٥٥ کەسی دیکە. هەروەها ٣٥ ئەندامی ئەم گرووپە تیرۆریستییە کوژراون کە سێ کەسیان خۆکوژن. زانیارییەکانی دیکە کە لەم ئینفوگرافیکەدا هاتووە بەم شێوەیەن:
https://kurdish.iswnews.com/22700/
بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی؛ چین خوازیاری لابردنی دەستبەجێی سزاکانی سەر سوریا بوو
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چین خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر گەلی سوریا بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئەم وڵاتە بوو.
ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "داگیرکردنی سەربازیی بەشێک لە سوریا لەلایەن ئەمریکاوە و گەمارۆ ئابوورییەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە زیانێکی زۆر بە خەڵکی سوریا بگات و لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بێبەش بن و هەروەها ڕێگری لە گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی سوریا کردووە."
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22693/
دەستپێکردنی هێرشی هۆزەکانی ئەبین بۆ سەر پێگەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی هۆزەکانی ئەبین هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەكانی چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لەم پارێزگایە دەست پێکرد.
دوای ڕاگەیاندنی ئامادەیی کۆمیتەی هەماهەنگی کاروباری هۆزەکانی ئەبین و کۆبوونەوەی چەکدارانی ئەو هۆزانە لە دژی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە ئیدارەی مودیە لە ٢٨ی کانونی دووەم، هۆزەکانی ئەبین داوای کشانەوەی چەکدارانی ئینتقالی باشووریان لەم پارێزگایە کردەوە. بەڵام دوای ڕەتکردنەوەی ئەو داوایە، ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکانی لە پارێزگای ئەبین زیاتر کردووە و دواجاریش ئێوارەی دووشەممە ٦ی شوبات بە فەرمی هێرشی هۆزە چەکدارەکان بۆ سەر پێگەكانی باشوورییەکان لە ناوچەی وادی عومران دەستیپێکرد.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22678/
#ئینفۆگرافیک: هێرشە ئاسمانییەکانی سەر پێگەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان
دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ١١ هێرشی ئاسمانی نەناسراو لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجام دراوە، کە پێدەچێت لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای پاکستانەوە یان درۆنە ئەمریکییەکانەوە کە لە پاکستان و تاجیکستان جێگیرکراون، ئەنجام درابێت.
وردەکاریی ئەم هێرشانە:
https://kurdish.iswnews.com/22672/
هەر بۆ بیرهێنانەوە...
ڕاستییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زاری وسلی کلارک فەرماندەیەکی ئەمریکی (#ژێرنووسی_کوردی)
https://twitter.com/iswnews_ku/status/1123648238869991426?t=b3CGIFWP-aaFtxeRnOwdKQ&s=19
ناردنی تانکی ئەڵمانی بۆ ئۆکرانیا؛ هەوڵی ڕۆژئاوا بۆ گۆڕینی دەرئەنجامی شەڕەکە یان درێژکردنەوەی؟
حکومەتی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی چەند مانگێک لەمەوبەر بۆ گۆڕینی دەرئەنجامی شەڕە زەمینییەکان لە بەرژەوەندی خۆیدا، داوای ناردنی تانکی پێشکەوتووی ئەمریکی و ئەوروپی بە تایبەتی تانکی "لیۆپارد"ی ئەڵمانی بۆ ئۆکرانیا کردبووەوە. بەڵام ئایا ئەم تاکتیکە دەتوانێت ببێتە هۆی شکستی سوپای ڕووسیا؟
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22623/
تەلئەبیب تاوتوێی پلانی ناردنی سیستەمی بەرگری "قوبەی ئاسنین" بۆ ئۆکرانیا دەکات!
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێڵ سی ئایی فەرەنسا، بە ئاماژەدان بە شەڕی ئۆکرانیا وتی: "پرسی ناردنی چەک لە نێویاندا سیستەمی بەرگری "قوبەی ئاسنین" بۆ ئۆکرانیا لەلایەن حکومەتی پێشووەوە تاوتوێ کرا و ڕەتکرایەوە. من تاوتوێی ئەم بابەتە دەکەم و بە گونجاوترین شێوە وەڵامی دەدەمەوە، بەڵام تەلئەبیب دەبێت بژاردەکانی تاوتوێ بکات و پێگەی خۆی لە ناوچەکەدا لەبەرچاو بگیرێت".
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22616/
کاروانێکی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق کرایە ئامانج
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی لە پارێزگای موسەنا لەلایەن گروپی "خۆڕاگری نێودەوڵەتی" کرایە ئامانج.
بەپێی بەدواداچوونەکانی "هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام"، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ٣٦٨ هێرش بۆ سەر پێگە و کاروانەکانی لۆجستی ئەمریکا لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری عێراقیەوە ئەنجام دراوە کە لەو ژمارەیە ١٠٢ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٢ و ٤ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22609/
هەڕەشەی بەرپرسێکی سەربازی بەحرەین لە ئێران!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی بەحرەین بە تۆمەتبار کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئێمە بۆ هەموو بژاردەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران ئامادەین.
خەلیفە بن ئەحمەد ئال خەلیفە، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی بەحرەین هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و وتی: "ئێمە بە هۆی هەڕەشە و تیرۆریزمی بەردەوام لە دژی وڵاتەکانمان لە کەنداو (فارس) متمانەمان بە ڕژێمی ئێران نییە."
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22601/
تیرۆرکردنی پێنج ئەندامی هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیا عیبریەکان هەواڵی شەهیدبوونی پێنج ئەندامی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینیان لە دوای هێرشی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەمپی عەقەبە جبر لە کەرتی ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە.
هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ ٦ی شوبات هێرشیان کردە سەر کەمپی عەقەبە جبر لە ئەریحا و دوای چوونە ناو ئەم کەمپە، شەڕێکی چەکداری توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین دەستی پێکرد.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22595/
چەکدارانی تەحریر شام هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سوپای سوریا لە باکوری لازقیە + ڤیدیۆ
هێزەکانی "لیوای عوسمان بن عەفان"ی تەحریر شام، بە کەڵک وەرگرتن لە بارودۆخی خراپی کەش و هەوا، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر یەکێک لە بارەگاکانی سوپای سوریا لە میحوەری کبانی لە باکوری لازقیە ئەنجام دان کە لە بەهۆیەوە چەند سەربازێکی سوپای سوریا گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. هەروەها سێ چەکداری تەحریر شامیش لەم شەڕەدا کوژران.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22503/
🔰 ناردنی یەکەم تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری بەرگری کەنەدا ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا راگەیاند و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە.
ئانیتا ئاناند وەزیری بەرگری کەنەدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی یەکەم تانکی لیۆپارد ٢ (Leopard 2A4)ی بڵاوکردەوە کە لەلایەن فڕۆکەیەکی گواستنەوەی هێزی ئاسمانی کەنەدا لە فڕۆکەخانەی هالیفاکسەوە بۆ ئۆکرانیا دەنێردرێت.
وێنە و ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22495/
دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن و ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە عەدەن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی بارەگا و بنکە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشووریان لە عەدەن دەستپێکرد.
دوای ناردنی بەشێک لە هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە عەدەنەوە بۆ پارێزگای لەحج، هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن (پارێزەری نیشتمان) ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە و بە فەرمانی فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە، لە ڕۆژی شەممە ٤ی شوباتەوە، جموجۆڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی پێگە و بنکەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە شاری عەدەن دەستیپێکردووە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22483/
بنکەی ئاسمانی نهێنی ئیسرائیل لە ئوردن!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چالاکوانێکی میدیایی ئوردنی دروستکردنی بنکەیەکی ئاسمانی نهێنی ئیسرائیلی لە نزیک سنووری ئەم وڵاتە و سوریا ئاشکرا کرد.
عەلا ئەلفازە، چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی ئوردنی، رایگەیاند کە بە مەبەستی زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان دەزگاکانی هەواڵگری ئوردن و موسادی ئیسرائیل، بنکەیەکی نهێنی لە ناوچەی نێوان ئەلرویشید و ئەلسەفاوی لە باکووری ڕێگای ئەممان-بەغدا بە ئامانجی چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی میحوەری خۆڕاگری و ناوچەکانی باشووری سوریا، عێراق و تەنانەت لوبنانیش دروستکراوە، کە سەرباز و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تێدا جێگیرن.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22475/
دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ئۆکرانیا، ٨ی شوباتی ٢٠٢٣
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شەڕ و پێکدادان لە سەرجەم میحوەرەکانی باخموت لە نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە. لە شاری باخموت هێزەکانی سوپای ڕووسیا چوونەتە ناوچەی میاسوکۆمبینات لە باکووری ئەم شارە و نزیکەی نیوەی ئەم ناوچەیەیان کۆنترۆڵ کردووە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22707/
ڤیدیۆ: ژنێک کە ئامادە نەبوو لە ژێر داروپەردوو بێ حیجاب بێتە دەرەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڤیدیۆ و کلیپەکانی دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی سوریا و تورکیا یەک لە دوای یەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیایەکان، یەکێک لەو ڤیدیۆیانە پەیوەندی بە ژنێکی تورکەوە هەیە کە ڕەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووە.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، کاتێک هێزەکانی فریاگوزاری لە ژێر داروپەردوودا دەگەنە ئەم ژنە، ئەو دەڵێت هەرگیز ئامادە نییە بەبێ حیجاب لە ژێر داروپەردووەوە بێتە دەرەوە.
ئەم ژنە هەرچەندە زیاتر لە بیست کاتژمێر لە ژێر داروپەردوودا ماوەتەوە، بەڵام ڕەتیکردەوە بەبێ حیجاب بێتە دەرەوە.
ڤیدیۆ لەم لینکەدا:
https://kurdish.iswnews.com/22696/
سەردانی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ بەریتانیا + وێنەکان
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ ٨ی شوبات لە میانەی گەشتێکیدا بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لەگەڵ ڕیشی سۆناک، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.
ناوبراو لە میانەی ئەم گەشتەدا سەردانی سەربازە ئۆکراینیانەی کرد کە لەژێر مەشقی هێزەکانی بەریتانیادان و بڕیارە لە پەرلەمانی بەریتانیا وتارێک پێشکەش بکات.
وێنەکان+ زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22681/
دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی باڵای داعش لە ڕەققە لەلایەن هەسەدە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی هەسەدە یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی گروپی تیرۆریستی داعشی لە ڕەققە دەستگیر کرد.
هێزەکانی هەسەدە دەستگیرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی مەیدانی گروپی تیرۆریستی داعشی لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە شاری ڕەققە لە ٦ی شوبات ڕاگەیاند.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22675/
یەکەم بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی ئێران بە ناوی هەڵۆی ٤٤ ڕوونوێنی کرا + ڤیدیۆ و وێنەکان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەرتەشی ئێران بۆ یەکەمجار بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی بە ناوی "هەڵۆی ٤٤" ڕوونوێنی کرد.
هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە، یەکەم بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی بە ناوی "هەڵۆی ٤٤" ڕوونوێنی کرد.
ڤیدیۆ و وێنەکان+ زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22644/
#فەلەستین #ئیسرائیل
لە هێرشی سەربازانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر نابلوس، هەرزەکارێکی فەلەستینی بە ناوی "حەمزە ئەشقر" شەهید بوو.
/channel/iswnews_ku/
هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بەرەو مارب دەڕۆن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕەوانەکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بۆ شاری مارب، حیزبی ئیسڵاح بە جێگیرکردنی هێز لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری مارب، ڕێگا گشتییەکانی داخست.
دوای سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بە پاڵپشتی سعودیە و تاریق ساڵح، دەنگۆی ناردنی ئەو هێزانە بۆ مارب بۆ یارمەتیدانی لیوا سەغیر بن عەزیز بڵاوبوویەوە. ئەم هەواڵە نافەرمییە بووەتە هۆی دامەزراندنی خاڵێکی پشکنینی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری مارب و کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ لەم میحوەرەدا. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە ڕۆژی شەممە ٤ی شوباتەوە دەستیان بە داخستنی ڕێگاکانی ڕۆژهەڵاتی شاری مارب کردووە
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22620/
/channel/iswnews_ku
لاوڕۆڤ: ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکان یاری بە ئاگرەوە دەکات
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکان یاری بە ئاگرەوە دەکات و هاندەری هەوڵی جیابوونەوەی ئەوانە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22612/
بڕیاری تاران و مۆسکۆ بۆ دروستکردنی درۆنی ئێرانی لە ڕووسیا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی تاران و مۆسکۆ تاوتوێ پلانی دروستکردنی ناوەندێکی بەرهەمهێنانی درۆنی ئێرانی لە ڕووسیا دەکەن.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی ڕایگەیاند کە تاران و مۆسکۆ بەنیازن ناوەندێکی بەرهەمهێنانی درۆنی ئێرانی لە ڕووسیا دروست بکەن کە توانای بەرهەمهێنانی شەش هەزار درۆنی هەبێت.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22606/
پەیامی هاوخەمی بە بۆنەی کارەساتە دڵتەزێنەکەی بومەلەرزەی تورکیا و سوریا
"هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام" هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی بومەلەرزە و گیان لە دەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی هەر دوو وڵاتی تورکیا و سوریا ڕادەگەیەنێت.
https://kurdish.iswnews.com/22598/
#زانیاری_سەربازی: فڕۆکەی جەنگی فڕە مەبەستی سوخۆ٣٥
فڕۆکەی Sukhoi Su-35 بە ناوی Flanker-E، فڕۆکەیەکی جەنگی نەوەی چوارەمی ++ فرە مەبەستە و لەلایەن کۆمپانیای سوخۆ دیزاین و لەلایەن کۆمپانیای KnAAPO ی ڕووسیەوە دروستکراوە. ئەم فڕۆکە جەنگییە پێش بەکارهێنانی سوخۆ-٥٧ لە ساڵی ٢٠٢٠، بە پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی ڕووسی دادەنرا.
زانیاری ورد لەسەر ئەم فڕۆکە جەنگییە:
https://kurdish.iswnews.com/22106/
سەردانی شاندێکی ئەمنی میسر بۆ تەلئەبیب
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ سەردانی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بۆ قاهیرە، شاندێکی ئەمنی میسریش لە هەوڵێکدا بۆ هێورکردنەوەی دۆخی فەلەستین، سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی کرد.
داود شەهاب، وتەبێژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند، نەخالە لەسەر بانگهێشتی میسر سەردانی قاهیرەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی فەلەستین، و بڕیارە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر کۆببێتەوە و سەبارەت پێشهاتە سیاسییەکان، دۆخی مەیدانی، و دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا و شاری قودس گفتوگۆ بکات.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22500/
خۆپیشاندانی ئیسرائیلییەکان لەدژی ناتانیاهۆ بەردەوامە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بۆ پێنجەمین هەفتەی لەسەریەک خۆپیشاندانی دەیان هەزار زایۆنی وەک ناڕەزایەتی بە بەرنامەی چاکسازیی دادوەری سەرۆکوەزیرانی رژێمی ئیسرائیل بەڕێوەچوو.
نزیکەی ٤٠ هەزار زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بۆ پێنجەمین هەفتەی لەسەریەک بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کابینەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، لە تەلئەبیب خۆپیشاندانیان کرد.
وێنە + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22487/
کوەیت و بەریتانیا مانۆڕێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزی زەمینی کوەیت و بەریتانیا ئەمڕۆ دەست بە مانۆڕی هاوبەشی خۆیان دەکەن.
وەزارەتی بەرگری کوەیت لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مەشقی هاوبەشی هێزی زەمینی ئەم وڵاتە لەگەڵ بەریتانیا بە ناوی "جەنگاوەری سەحرا ٧" دەست پێدەکات.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22480/
پلانە مەترسیدارەکانی بن سەلمان بۆ سازشکردن لەگەڵ ئیسرائیل
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی عیبری پلانە مەترسیدارەکانی شازادەی جێنشینی سعودیە محەممەد بن سەلمانیان ئاشکرا کرد بۆ کردنەوەی ڕێگایەکی سازش لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە بیانووی هاوردەکردنی گازی ئەم رژێمە.
ڕۆژنامەی عیبری گڵۆبس ڕایگەیاند، سعودیە و میسر و ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ پلانێکی هاوبەش دەکەن بۆ فرۆشتنی گاز بە ڕیاز لە ڕێگەی میسرەوە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22473/