#ئیسرائیل #فەلەستین
🔰 هێرشی ئاسمانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی ئەم دواییەی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر شارۆچکەی ناحل عوز ی زایۆنیستەکان، هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22817/
🔰 "ئیسرائیل" چووەتە قۆناغی لەناوچوون و داڕمان
✍️ میخائیل بریزۆن
"میخائیل بریزۆن" نووسەر و شرۆڤەکاری ئیسرائیلی لە وتارێکیدا کە لە ڕۆژنامەی عیبری "هارێتز"دا بڵاوکراوەتەوە، باس لە سیناریۆکانی داڕمان و لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات.
تەواوی ئەم بابەتە:
https://kurdish.iswnews.com/22812/
#ڕووسیا #ئێران #ئۆکراین
🔰 کەناڵێکی ئەمریکی: درۆنەکانی ئێرانی بە ئامانجی گەیاندنی زیانی زیاتر، سەری جەنگی فرە مەبەست بەکاردێنن
🔸 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەناڵێکی ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکدا لە گۆڕانکاری ئەنجامدراو لەسەر درۆنەکانی ئێرانی بە ئامانجی زیادکردنی قەبارەی زیانەکانی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا هەواڵی دایەوە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22799/
#ئۆکراین #بەریتانیا
🔰 دانوستانەکانی کیێڤ و لەندەن بۆ بەرهەمهێنانی چەک بە هاوبەشی لە ئۆکرانیا!
🔸 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەیەکی بەریتانی گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی پیشەسازییە سەربازییەکانی لەندەن و کیێڤ بۆ بەرهەمهێنانی چەکی هاوبەش لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
https://kurdish.iswnews.com/22796/
#یەمەن
🔰 دوایین ھەواڵی ململانێکانی عەدەن، باڵیۆزی ئیمارات فریای باشوورییەکان کەوت!
🔸 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای فەرمانی فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە بنکە سەربازییەکانی عەدەن، گرژیی نێوان باشوورییەکان و هێزەکانی سەر بە سعودیە زیادی کردووە.
#ئیسرائیل
هەزاران زایۆنیست دژی ناتانیاهۆ خۆپیشاندانیان کرد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەیان هەزار ئیسرائیلی بۆ شەشەمین هەفتەی لەسەریەک لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بەرنامەی چاکسازی دادوەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربڕی.
ئێوارەی رۆژی رابردوو (شەممە)، دەیان هەزار زایۆنیست لە چەندین شاری گەورەی ناوچە داگیرکراوەکان، لەوانە تەلئەبیب، حەیفا، قودسی داگیرکراو و بئر ئەلسەبع دژی پلانەکانی چاکسازیی دادوەریی ناتانیاهۆ خۆپیشاندانیان کرد. هاوکات لەگەڵ ئەم خۆپیشاندانە، پۆلیسی ئیسرائیل بەشێک لە شەقامەکانی تەلئەبیبی داخست و ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتەبەر.
بە پێی میدیاکانی عیبری، بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی پێشووی ئیسرائیل و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی ئەم ڕژێمەش بەشداری لەم خۆپیشاندانەیان کردبوو.
خۆپیشاندانی زایۆنیستەکان لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو لە ڕۆژانی شەممەی هەموو هەفتەیەک ئەنجام دەدرێت. ئەم گردبوونەوانە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەرنامەی چاکسازیی دادوەریی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت و پێی ناوەتە شەشەمین هەفتەدا. خۆپیشاندەران پێیان وایە ئەو چاکسازییە دادوەرییانەی کە حکومەتی نوێی ئیسرائیل پێشنیاری کردووە، گورزێکی کوشندە لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەدات.
https://kurdish.iswnews.com/22781/
🔰 هێرشی مووشەکی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ سەر زایۆنیستییەکان لە ڕۆژهەڵاتی غەززە
🔸 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین، ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (شەممە) بە هێرشی موشەک شارۆچکەی زایۆنی ناحل عوزیان کردە ئامانج.
گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین، بە هێرشێکی موشەکی شارۆچکەی ناحل عوز ی زایۆنیستەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی غەززە کردە ئامانج کە بە هۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەم ناوچەیە لێدرا.
بەگوێرەی میدیاکانی عیبری، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین موشەکێکیان بەرەو شارۆچکەی ناحل عوز تەقاندووە، کە لەلایەن سیستەمی قوبەی ئاسنین ی سوپای ئیسرائیلەوە تێکشکاوە.
تا ئێستا سوپای ڕژێمی ئیسرائیل وەڵامی ئەم هێرشە موشەکییەی نەداوەتەوە و پێدەچێت فەرماندە سەربازییەکانی ئەم ڕژێمە هەوڵی پاراستنی ئارامی بەرەی غەززە و زیاتر گرنگیدان بە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو بە مەبەستی ڕێگریکردن لە زیادبوونی نائارامی و ئۆپەراسیۆنەکانی دژە زایۆنی لەم ناوچانەدا بدەن.
شایانی باسە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بەرەبەیانی ڕۆژی ١ی شوبات بە هێرشی مووشەکی شاری داگیرکراوی عەسقەلانیان کردبووەوە ئامانج کە بووە هۆی هەڵهاتنی زایۆنیستەکان بۆ پەناگاکان.
#ئێران
🔰 ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠ میلیۆن ئێرانی لە ڕێپێوانی ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان
🔸 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠ میلیۆن کەس لە ١٤٠٠ شار و ٣٨ هەزار گوندی ئێران، ڕێوڕەسمی ٤٤ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو.
ڕەخنەی توندی بەشار ئەسەد لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر بە دۆخی مرۆیی سوریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆککۆماری سوریا کە وڵاتەکەی رووبەڕووی دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزە کوشندەکەی ئەم دواییە بووە، ڕەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بەرامبەر دۆخی مرۆیی سوریا گرت.
بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریا لە یەکەم لێدوانی تەلەفزیۆنیدا دوای بوومەلەرزە کوشندەکەی ڕۆژی دووشەممە ڕەخنەی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت.
بەگوێرەی سانا، ئەسەد لەکاتی سەردانیکردنی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا گرنگی بە بارودۆخی مرۆیی نادەن. ئەم لێدوانانەدا لەکاتێکدایە کە بەرپرسان و میدیاکانی سوریا نەبوونی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریایان بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا راگەیاندووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی (١٠ی شوبات) "ڕێگەپێدانێکی گشتی" بۆ ماوەی ١٨٠ ڕۆژ دەرکرد کە ڕێگە بە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە دەدات. وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڕیاری حکومەتی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی بەشێک لە سزاکانی سەر ئەم وڵاتە بە نمایش ناوبرد.
سەرۆککۆماری سوریا و ئەسما ئەسەد هاوسەرەکەی ڕۆژی هەینی گەیشتنە پارێزگای حەلەب کە بومەلەرزەی لێکەوتووەتەوە. بەشار و هاوسەرەکەی سەرەتا چوونە نەخۆشخانەی حەلەب و لەگەڵ بریندارەکانی بوومەلەرزەکە دیداریان کرد و دواتر بە ئامادەبوون لە ناوچەی "المشارفە" لە شاری حەلەب کە زۆرترین زیانی لە بوومەلەرزەکەدا بەرکەوتووە، لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخەکە بوونەوە.
سەرۆککۆماری سوریا لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا لە بەرامبەر هەموو کێشە و پیلانگێڕییەکدا خۆڕاگر بوون و ئەم کارەساتە سروشتییەشدا تێدەپەڕێنن.
/channel/iswnews_ku/7743
#فەلەستین #ئیسرائیل
"مثقال سلیمان عبدالحلیم ریان"، لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵەی فەلەستینی، لە گوندی قراوە بەنی حەسان بە تەقەی دانیشتوانی زایۆنی شەهید بوو.
/channel/iswnews_ku/7741
سەردانێکی نهێنی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بۆ بەحرەین ئاشکرابوو!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی بەحرەینی وێنەکانی ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە مەنامەیان بڵاوکردەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، وێنەکانی ئامادەبوونی هێرزی هالێڤی، سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا بە ناوی ئاسایشی ناوچەکە بڵاوکرایەوە کە لە مەنامەوە بەڕێوەچوو. لەم وێنانەدا هەروەها ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) دەبینرێت.
میدیاکانی فەرمی بەحرەین بەبێ ئاماژەدان بە ئامادەبوونی سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل رایانگەیاند کە سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، شازادەی جێنشینی بەحرەین، رۆژی چوارشەممە (٨ی شوبات) پێشوازی لە ژمارەیەک بەرپرسی پلە باڵای بەشداربوو لە کۆنفرانسی ئاسایشی ناوچەکە کردووە کە لە بەحرەین بەڕێوەچوو.
پەیامنێری ئیسرائیلی باراک ڕاڤید لەمبارەیەوە رایگەیاند، بە هۆکاری ئەمنیەوە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی گەشتەکە قەدەغەکرا بوو، بەڵام وێنەکانی هالێڤی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی بەحرەین لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە!
لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووش، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، سەردانی بەحرەینی کرد و لەلایەن عەبدوللەتیف بن رەشید ئەلزیانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا و لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە پاشای بەحرەین کۆبووەوە.
جێی ئاماژەیە بەحرەین و رژێمی زایۆنیستی لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠، بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا، بە فەرمی رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ کرد.
/channel/iswnews_ku/
ئەنجامدەرانی کردەوە تێکدەرانەکەی یەکێک لە ناوەندەکانی پیشەسازی ئەسفەهان دەستبەسەر کران
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هاوکاری هێزەکانی وەزارەتی هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەنجامدەرانی سەرەکی هەوڵی شکستخواردووی کاری تێکدەرانە لە یەکێک لە ناوەندە پیشەسازییەکانی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان دەستبەسەر کران.
وەزارەتی هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی کردەوە تێکدەرانە و شکستخواردووەکەی یەکێک لە ناوەندەکانی پیشەسازی ئەسفەهانیان ڕاگەیاند.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی چل و چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بۆ ئاگاداری گەلی بەشەرەفی ئێران ڕایدەگەێنین کە بە هاوکاری هێزەکانی وەزارەتی هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران و هەروەها هاوکاری بەشی هەواڵگری وەزارەتی بەرگری، ئەنجامدەرانی سەرەکی هەوڵە شکستخواردووەکەی کاری تێکدەرانە لە یەکێک لە ناوەندە پیشەسازییەکانی شاری ئەسفەهان دەستبەسەر کران.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بە پێی بەردەوامی ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان لە تۆمەتبارانی دەستبەسەرکراو، زانیاری تەواو لە کاتێکی دیکەدا بڵاو دەبێتەوە بەڵام تا ئێستا دەستی بەکرێگیراوانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لەو پیلانەدا سەلمێندراوە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەگەرچی پیلانە شکستخواردووەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە ئەنجامی ئەو هەموو گورزە کوشندەیە کە لە ناوخۆی ناوچە داگیرکراوەکان بەری کەوتووە، بەڵام هێزەکانی هەر دوو دەزگای هەواڵگری ڕایدەگەێنن کە سەرەڕای شکستی ئەو ڕژێمە، هەر هەوڵێکی دەسدرێژی بۆ سەر هەرێمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزایەکی قورسی دەبێت و ڕوبەڕوی کاردانەوەی بەهێزی پارێزەرانی ئاسایشی ئێران دەبێتەوە.
/channel/iswnews_ku/
ئەمریکا بۆ ١٨٠ ڕۆژ سزاکانی لەسەر سوریا لابرد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاری لێخۆشبوونی سزاکانی بۆ ماوەی ١٨٠ ڕۆژ بۆ سوریا ڕاگەیاند و بە گوتەی واشنتۆن ئەم بڕیارە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی سوریا دراوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو هەینی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ماڵپەڕەکەیدا ڕایگەیاند: بەشی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی دەرەکی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا "ڕێگەپێدانی گشتی سوریا ٢٣"ی دەرکرد، کە بۆ ماوەی ١٨٠ ڕۆژ ڕێگە بە هەموو مامەڵەکانی پەیوەست بە یارمەتی بومەلەرزە دەدات.
نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی فریاگوزاری سەبارەت بە کاریگەریی گەمارۆکان و پەککەوتنی گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا هۆشدارییان دابوو.
ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین چوارشەممەی رابردوو بە ڕەخنەگرتن لە ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزاکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر گەلی سوریا بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی سوریا کردبوو.
/channel/iswnews_ku/
مانگرتنی ٥٠ کۆمپانیای ئیسرائیلی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر گۆڕانکاری لە سیستەمی دادوەری
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای چالاک لە بواری تەکنۆلۆژیای باڵای ڕژێمی زایۆنیستی، بەشداریی کارمەندەکانیان لە مانگرتنێکدا ڕاگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو وەک ناڕەزایەتی بە پلانی پێشنیارکراوی حکوومەتی ناتانیاهۆ بۆ جێبەجێکردنی هەندێک گۆڕانکاری لە سیستەمی دادوەری دا بەڕێوەبچێت.
کەناڵی ١٢ی تەلەڤزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە خۆپیشاندانی مانگرتن و ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای کنێست لە قودسی داگیرکراو هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی لێژنەی وەزاری بۆ یاسادانان بەڕێوە دەچێت کە بڕیارە بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاسا پێشنیار کراوەکان بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی دادوەری ئەنجام بدرێت.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22730/
ئاشکرابوونی شوێنی بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی ئێران!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی بیانی بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییە ئاشکراکراوەکان و هەروەها وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی "هەڵۆی ٤٤"ی هێزی ئاسمانی ئێران، شوێنی بنکەکەیان ئاشکرا کرد.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22721/
#ئیسرائیل #فەلەستین
🎥 ڤیدیۆی ساتەوەختی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە وێستگەی پاسەکانی گەڕەکی ڕامۆت لە قودسی داگیرکراو.
لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە کە ڕۆژی هەینی لە لایەن هاووڵاتییەکی فەلەستینی بە ناوی "حوسێن قەراقع" ئەنجام درا، سێ زایۆنی کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون.
👈 ڤیدیۆ و وێنەکان+ زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22733/
#پاکستان
🔰 خۆکوژی هێرشە تیرۆریستییەکەی کوێتە کێ بوو؟ + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تەحریکی تاڵیبانی پاکستان گرتەیەکی ڤیدیۆیی "مەنسوور بیلال"، خۆکوژی هێرشە تیرۆریستییەکەی ٥ی شوباتی لە شاری کوێتە بڵاوکردەوە.
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، جگە لە ڕاهێنانی تەقەکردنی "مەنسوور بیلال"، لێدوانەکانی ناوبراو پێش ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی دژی سوپای پاکستان و هەروەها وێنەی ئۆپەراسیۆنەکە و دیمەنەکانی گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان بڵاوکراوەتەوە.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22805/
#ئۆکراین #بەریتانیا
🔰 دانوستانەکانی کیێڤ و لەندەن بۆ بەرهەمهێنانی چەک بە هاوبەشی لە ئۆکرانیا!
🔸 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەیەکی بەریتانی گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی پیشەسازییە سەربازییەکانی لەندەن و کیێڤ بۆ بەرهەمهێنانی چەکی هاوبەش لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی پیشەسازی سەربازی بەریتانیا لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکانیان گفتوگۆ لەسەر بەرهەمهێنانی چەکی بەریتانی لە ئۆکرانیا دەکەن.
ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: "ئەگەری ئەوە هەیە کە چەک و زرێپۆشی بەریتانی لە ئۆکرانیا بە پێی دیزاینێک بەرهەم بهێنرێت کە بە مانای قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ناتۆ بێت... هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان بەرپرسانی سەربازی بەریتانیا و ئۆکرانیا نیشانەیەکی بەرچاوە لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوولایەنە".
لەم پێوەندییەدا بەرپرسانی بەریتانیا بە ئامانجی دەستپێکردنی ڕێوشوێنی هاوبەش بۆ بەرهەمهێنانی مۆڵەتپێدراوی ئۆتۆمبێل و چەک گەشتیان بۆ ئۆکرانیا کردووە. هەروەها کۆمپانیا سەربازییەکانی دیکەی ئەوروپا دانوستانەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستپێکردووە.
شایانی باسە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکرانیا لە ٨ی ئەم مانگە، لە گەشتێکیدا بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ ڕیشی سوناک سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە. هاوکات لەگەڵ گەشتەکەی زێلێنسکی بۆ لەندەن، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا پلانی فراوانکردنی مەشق و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە بواری دەریایی و ئاسمانیدا ڕاگەیاند، لەوانەش ڕاهێنانی فڕۆکەوانی جەنگی و هێزی دەریایی و هەروەها خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی ئامێری سەربازی.
https://kurdish.iswnews.com/22796/
#یەمەن
🔰 دوایین ھەواڵی ململانێکانی عەدەن، باڵیۆزی ئیمارات فریای باشوورییەکان کەوت!
🔸 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای فەرمانی فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە بنکە سەربازییەکانی عەدەن، گرژیی نێوان باشوورییەکان و هێزەکانی سەر بە سعودیە زیادی کردووە.
دوابەدوای پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن و ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە عەدەن، فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە فەرمانی چۆڵکردنی بنکەکانی ئەلنەسر و ئەلسولبانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور و ڕادەستکردنی ئەو بنکانە بە هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن دەرکرد.
لەگەڵ پەرەسەندنی ئەو گرژییانە، محەممەد حەمەد ئەلزعبی باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە یەمەن گەیشتە عەدەن و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور و فەرماندەی هاوپەیمانی سعوودیە لە عەدەن کۆبووەوە. سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی پێکدادانەکان لەلایەن ئیماراتەوە، میدیا ناوخۆییەکان ناردنی هێزی پشتیوانی لەلایەن چەکدارانی ئەلدرع ئەلوەتەن لە پارێزگای حەزەرمەوتەوە بۆ دەروازەی ڕۆژهەڵاتی عەدەن ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکانی عەدەن، هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن لە ئێستادا لە نزیک کۆشکی ئەلمعاشیق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەدەن، بنکەی بەدر و بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ئیدارەی ئەلبەریقە جێگیرن.
باشوورییەکان بەپێی فەرمانی عیدرۆس ئەلزوبەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور، تا ئێستا ڕەتیانکردووەتەوە بنکەی ئەلسولبان و ئەلنەسر ڕادەست بکەن و بۆ ڕووبەڕوونەوەی ئەلدرع ئەلوەتەن هێز و کەرەستە کۆدەکەنەوە.
ململانێکانی نێوان هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن و ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور بە چۆڵکردنی بنکەی ئەلئەند لە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ بەفەرمی دەستی پێکرد و لە ٤ی شوباتی ئەمساڵدا گەیشتە شاری عەدەن، بارەگای سەرەکی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور. هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن لە کەسانی سەر بە تاریق ساڵح کوڕەزای عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و چەکدارانی هۆزەکانی باکووری پارێزگای حەزەرمەوت پێکهاتووە، بەڵام ئەوەی بووەتە هۆی تاڕادەیەک باڵادەستی ئەوان بەسەر چەکدارانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشووردا، پاڵپشتی سعودیە کە ئامانجی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوورە.
https://kurdish.iswnews.com/22792/
#فەلەستین #ئیسرائیل
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا دەیان دانیشتووی جولەکە بە پاڵپشتی هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل دەستدرێژیان کردووە سەر مزگەوتی ئەقسا.
/channel/iswnews_ku/7767
#ئیسرائیل
هەزاران زایۆنیست دژی ناتانیاهۆ خۆپیشاندانیان کرد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەیان هەزار ئیسرائیلی بۆ شەشەمین هەفتەی لەسەریەک لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بەرنامەی چاکسازی دادوەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربڕی.
#ئێران
🔰 ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠ میلیۆن ئێرانی لە ڕێپێوانی ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان
🔸 هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠ میلیۆن کەس لە ١٤٠٠ شار و ٣٨ هەزار گوندی ئێران، ڕێوڕەسمی ٤٤ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو.
خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی ئێران بە ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوان لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان بەیعەتیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نوێ کردەوە.
بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، ژمارەی بەشداربووانی ڕێپێوانەکەی ئەمساڵ نزیکەی ٢١ ملیۆن کەس بووە. ئەم ئامارە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی ٣٠٪ زیادی کردووە.
بە درێژایی رێڕەوی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان لە تاران، مووشەکی بالیستیکی سجیل و عیماد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦، کروزی دژە کەشتی، نەفەر هەڵگری تاکتیکی تۆفان، نەفەر هەڵگر و ئۆتۆمبێلی تاکتیکی ڕەعد و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجێر ٦ نمایشکران.
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمەدا، ڕۆژنامەنووسان و میدیا جیهانییەکانی وەک ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک، کەناڵی ئەلجەزیرە، کەناڵی ئەلمەیادین، ئاژانسی فرانس پرێس، I24 نیوز، کەناڵی ئەلمەسیرە، کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، شەفەق نیوز، ئەلنەشرە، ئەسۆشێتد پرێس، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و ئاژانسی هەواڵی سانا ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کردەوە.
https://kurdish.iswnews.com/22765/
یەکەم وڵاتی ئەوروپی یارمەتی ناردە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیتاڵیا بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە یارمەتی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بنێرێت.
ئیتالیا ڕۆژی رابردوو (شەممە) بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی دووشەممەی رابردوو یارمەتی مرۆیی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بنێرێت.
هەر لەمبارەیەوە، بەرپرسێکی ئیتالیایی رایگەیاند کە چەندین تۆن یارمەتی مرۆیی وڵاتەکەی گەیشتووەتە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان، تا یەکەم یارمەتی مرۆیی ئەوروپی بێت کە دەچێتە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی سوریا.
ماسیمیلیانۆ دانتۆنۆ بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئیتالیا لە سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هاوکاریە ٣٠ تۆن دەبێت و چوار ئەمبولانس و ١٣ کانتینەر ئامێری پزیشکی لەخۆدەگرێت.
بەوتەی بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە سوریا، چوار پزیشکیش بەرەو دیمەشق بەڕێوەن بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی بەهۆی بومەلەرزەی ئەم دواییەی سوریاوە زیانیان بەرکەوتوە.
https://kurdish.iswnews.com/22762/
ڕەخنەی توندی بەشار ئەسەد لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر بە دۆخی مرۆیی سوریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆککۆماری سوریا کە وڵاتەکەی رووبەڕووی دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزە کوشندەکەی ئەم دواییە بووە، ڕەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بەرامبەر دۆخی مرۆیی سوریا گرت.
بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریا لە یەکەم لێدوانی تەلەفزیۆنیدا دوای بوومەلەرزە کوشندەکەی ڕۆژی دووشەممە ڕەخنەی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت.
#ئیسرائیل #فەلەستین
بەپێی زانیارییە، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین موشەکێکیان بەرەو شارۆچەکەی ناحل عوز ی زایۆنیستەکان تەقاندووە، کە لەلایەن سیستەمی قوبەی ئاسنین ی سوپای ئیسرائیلەوە تێکشکاوە.
/channel/iswnews_ku/7740
حەشدی شەعبی: زۆرترین هاوکاریمان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا کردووە/ فشاری ئەمریکا ناتوانێت ڕێگریمان لێناکات لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی "ئەنبار"ی حەشدی شەعبی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێکخراوە زۆرترین هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا کردووە.
قاسم موسلح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕێکخراوە زۆرترین هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا کردووە، و ڕایگەیاند کە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حکومەتی سوریا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ناردنی کاروانەکانی هاوکاری بۆ گەلی سوریا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئامێر و کرێنە قورسەکانی حەشدی شەعبی بۆ هاوکاری و لابردنی داروپەردووی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی سوریا ڕەوانە کراون.
موسلح بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا بە بیانووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان گەیشتنی یەکێک لە کاروانەکانی یارمەتییەکانی حەشدی شەعبی بۆ سوریا دواخست، وتی: "فشارەکانی ئەمریکا بۆ دواخستنی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ گەلی سوریا هەرگیز کاریگەری لە هەوڵەکانی ئێمە ناکات."
/channel/iswnews_ku/
سڵاو! سەرقاڵی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تەکنیکی ماڵپەڕەکەمان داین؛ هەربۆیە، ماڵپەڕی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام بەردەست نییە. سوپاس بۆ پشوو درێژیتان!
/channel/iswnews_ku/
ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراو + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دژە زایۆنی فەلەستینییەک لە گەڕەکی راموتی قودسی داگیرکراو، دوو زایۆنیست کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڤیدیۆ و وێنەکان+ زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22733/
بارسێلۆنا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەبیب هەڵپەسارد!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی شارەوانی شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەبیب هەڵپەسارد.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22727/
بن گێڤیر پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی پێنج هێندە زیاد کرد!
ئیتامار بن گێڤیر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی تاکەکەسی بۆ دانیشتووانی زایۆنی لە نزیکەی ٢ هەزارەوە بۆ ١٠ هەزار لە مانگێکدا بە تایبەت بۆ دانیشتوانی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا زیاد کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کەناڵی ٧ی تەلەڤزیۆنی ڕژیمی زایۆنیستی، ئیتامار بن گێڤیر داوای لە بەشی دەرکردنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ کردووە کە دەرکردنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بۆ دانیشتووانی زایۆنی خێراتر بکەن.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22716/