iswnews_ku | Unsorted

Telegram-канал iswnews_ku - ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

192

هەوڵی ئێمە گەیاندنی ئەو ھەواڵانەیە کە لە ھەموو شوێنێک باس ناکرێن. https://kurdish.iswnews.com https://hewalitaybet.blogspot.com https://www.facebook.com/profile.php?id=100077148790 http://www.instagram.com/iswnews_ku http://www.twitter.com/iswnews_ku

Subscribe to a channel

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#فەلەستین #ئیسرائیل
شێخ سامح الاقطش، فەلەستینییەکی تەمەن ٣٧ ساڵ و دانیشتووی ناوچەی زعترە لە شاری نابلوس، ڕۆژی ڕابردوو بە گوللەی زایۆنیستەکان شەهید بوو.
/channel/iswnews_ku/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل #فەلەستین
🔰 ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە نابلوس + ڤیدیۆ


لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی فەلەستینییەک لە باشووری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا، دوو زایۆنیست کوژران.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23295/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل
🔰 بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژی پلانی چاکسازی دادوەری حکومەتی نەتانیاهۆ


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خۆپیشاندانی دەیان هەزار زایۆنی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پلانی چاکسازیی دادوەریی حکومەتی نەتانیاهۆ لە فەلەستینی داگیرکراو بەردەوامە.

دەیان هەزار ئیسرائیلی لە شارەکانی تەلئەبیب، نەتانیا، حەیفا و ڕەعنانا، وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پلانی چاکسازیی دادوەری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی رژێمی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23280/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئەمریکا #ئاسیای_ناوەڕاست
🔰 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەچێتە ئاسیای ناوەڕاست


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ٢٨ی شوبات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی C5+1 (ئاسیای ناوەڕاست + ئەمریکا) و بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست سەردانی شاری ئاستانە، پایتەختی کازاخستان دەکات.
لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە کە بلینکن جەخت لە پابەندبوونی ئەمریکا بە سەربەخۆیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتانە و هاوکاریی نزیک لەگەڵیان دەکاتەوە لە پێناو چارەسەرکردنی ئاستەنگە جیهانییە هاوبەشەکان.

زانیاری زیاتر: https://kurdish.iswnews.com/23273/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#فەلەستین #ئوردن
🔰 کۆبوونەوەیەکی گرنگی گروپەکانی خۆڕاگری لە کەمپی جنین بۆ ئیدانەکردنی کۆبوونەوەی عەقەبە


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەتیبەی جنین ی سەر بە کەتیبەکانی قودس ڕایگەیاند، ئەمشەو گروپەکانی خۆڕاگری لە کەمپی جنین کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن و دژایەتی خۆیان بۆ کۆبوونەوەی ئەمنی عەقەبە ڕادەگەیەنن.

شاری عەقەبە لە ئوردن سبەینێ بە ئامادەبوونی میسر و بەسەرپەرشتی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی ئەمنی و سیاسی لەنێوان دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و ڕژێمی ئیسرائیل تێدا ئەنجام دەدرێت.

زانیاری زیاتر: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23267/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#سوریا
🔰 چاوخشاندنێک بە ئۆپەراسیۆنەکانی مانگی رابردووی داعش لە سوریا


تاوتوێکردنی ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا دەریدەخات کە ئەم گرووپە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دژی سوپای سوریا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە.

زانیاری زیاتر: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23261/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#یەمەن
🔰 ڕێپێوانی یەمەنییەکان وەک پشتیوانی لە گەلی فەلەستین + وێنەکان


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە وەڵامی بانگەوازی ڕێبەری ئەنساروڵڵا، خەڵکی یەمەن وەک هاوسۆزی بۆ گەلی فەلەستین و هۆشداریدان بە هاوپەیمانی دەستدرێژکار ڕێپێوانێکی گەورەیان لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا ئەنجامدا.

وێنەکان: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23238/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئەفغانستان
🔰 ئەمیری ویلایەتی هیندستانی داعش لە شاری کابوڵ کوژرا


لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی بەشی هەواڵگری تاڵیبان دژی حەشارگەی ئەندامە بیانییەکانی داعش لە شاری کابوڵ، لانیکەم ١٠ ئەندامی ئەم گرووپە لە نێویاندا ئەمیری ویلایەتی هیندستانی داعش کوژران.

وێنەکان+ زانیاری زیاتر: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23227/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ڕووسیا
🔰 کڵاشینکۆف بەرهەمهێنانی درۆنی هێرشبەر زیاد دەکات!


دوای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، داواکاریی درۆنە هێرشبەرانە بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و کڕیاری سەرەکی درۆنە هێرشبەرەکانی کڵاشینکۆف وەزارەتی بەرگری ڕووسیایە. لەم ڕووەوە بەرهەمهێنانی درۆنی خۆکوژی کوب-بلا (KUB-BLA) لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زیادی کردووە و ئەم بابەتەش یەکێکە لە ئەولەویەتە سەرەکییەکانی کڵاشینکۆف.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23217/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#فەلەستین
ئەمڕۆ؛ ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکان سەرەڕای رێوشوێنە ئەمنییەکانی رژێمی ئیسرائیل، بەشدارییان لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا کرد.
/channel/iswnews_ku/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#فەلەستین
🔰 گرووپی فەلەستینی بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە


لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە لە هیچ بارودۆخێکدا لە ئامانجەکەمان لانادەین و بە دوژمنی داگیرکەر دەڵێین چاوەڕوان بن، چونکە لە شوێنێکەوە لێی دەدەین کە هەرگیز گومانی لێناکات، و ڕۆژان و شەوانی سەخت چاوەڕێی هێزە داگیرکەرەکانە، دەبینین کێ گەمارۆی ئەوی تر دەدات!

بەیاننامەکە: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23210/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ڕووسیا
🔰 وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وەڵامی ڕەخنەی چێشتلێنەرەکەی پوتینی دایەوە!


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ڕەخنەی ئاشکرای یەڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی کۆمپانیای سەربازی تایبەتی ڕووسی ناسراو بە واگنەر، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دابیننەکردنی چەک بۆ ئەم گرووپە بڵاوکردەوە.

یەڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی کۆمپانیای سەربازی تایبەتی ڕووسیا ناسراو بە واگنەر، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی شوبات لە پەیامێکی دەنگیدا، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و وەزارەتی بەرگریی بە دابیننەکردنی چەک بۆ ئەم گرووپە تۆمەتبار کرد و بە خیانەتێکی گەورەی زانی.

زانیاری زیاتر: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23203/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل #فەلەستین
🔰 ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی لە کەمپی شوعەفات/ سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی خۆڕاگری لە قودسی داگیرکراو، سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22848/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ڕووسیا #ئۆکرانیا
🔰یەکەم بەکارهێنانی بەلەمی خۆکوژی لەلایەن سوپای ڕووسیا لە هێرشەکەی بۆ سەر باشووری ئۆدێسا


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕووسیا بە کەڵک وەرگرتن لە بەلەمێکی خۆکوژی، پردێکی ستراتیژی لە ناوچەی زاتۆکا لە باشووری پارێزگای ئۆدێسا کردە ئامانج. ئەگەری ئەوە هەیە کە هێزی دەریایی ڕووسیا لەگەڵ پەرەسەندنی هاوکارییە سەربازییەکانی مۆسکۆ و تاران، دەستی بە بەکارهێنانی بەلەمی خۆکوژی دروستکراوی ئێران کردبێت.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22841/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئەمیری ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی داوای ڕووخاندنی ئالی سعوودی کرد

خالید باترفی ئەمیری گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی داوای لە خەڵکی سعودیە کرد بە شۆڕش لەدژی ئال سعوود، حکومەتی ئەم بنەماڵەیە بڕوخێنن.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22832/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#یادداشت: جەنگ هێشتا دەستی پێنەكردوە

"هێشتا شەڕ دەستی پێنەکردووە” دروشمی فیلمە نافەرمییەکەی ئەم دواییەی داعشە بە ناونیشانی (WAR AND MEDIA) کە لە ڕاستیدا بەشی دووەمی فیلمی دیکۆمێنتیاریی “البدایه و النهایه”یە لە دوای بڵاوبوونەوەی بەشی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢١. ئەم فیلمە ناوی (THE END AND THE BEGINNING 2)ـە، و بە (WAR HASN’T BEGUN YET) یان “الحرب لم تبدا بعد” دەناسرێتەوە.

تەواوی ئەم بابەتە: https://kurdish.iswnews.com/23303

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئەفریقا
🔰 بۆسەی داعش ٧٠ سەربازی سوپای بورکینافاسۆی کردە قوربانی

لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی سوپای بورکینافاسۆ، ٧٠ سەرباز کوژران و دەیان کەسیش بە دیل و بریندار بوون.

وێنەکان+ زانیاری زیاتر: 👈
https://kurdish.iswnews.com/23282/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#سوریا
🔰 شاندی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان گەیشتنە دیمەشق


شاندێکی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەم وڵاتە.

لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، حکومەتی سعودیە و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی عەرەبی چوونە پاڵ گروپەکانی دژبەری حکومەتی دیمەشق و بە داخستنی باڵیۆزخانەکانیان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق پچڕاند. و لە هەمان ساڵدا و لەژێر فشاری بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکا، کۆمکاری عەرەبی بڕیاریدا ئەندامێتی سوریا لەم یەکێتیە ڕابگرێت.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23276/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#عێراق #ئەمریکا
🔰 هێرش کرایە سەر کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی لە پارێزگای قادسیە لەلایەن گروپی "خۆڕاگری نێودەوڵەتی"ەوە هێرش کرایە سەر.

ئەمە حەوتەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقە لەدژی کاروانە لۆجستییەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لەم وڵاتە کە لە سەرەتای گەڕی نوێی هێرشەکانیان لە ١٢ی کانونی دووەمەوە دەستی پێکردووە.

زانیاری زیاتر: https://kurdish.iswnews.com/23270/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ڕووسیا #ئۆکرانیا #یەکێتی_ئەوروپا
🔰 رەزامەندی وڵاتانی ئەورووپی لەسەر دەیەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیا


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا، لەسەر دەیەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیا ڕێککەوتن.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، نوێنەری سوید لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر دەیەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیا.

زانیاری زیاتر: https://kurdish.iswnews.com/23264/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#سوریا #ئەمریکا
🔰 هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر باکووری ئیدلب


یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی هێزە چەکدارەکانی "حراس ئەلدین" لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی باکوری پارێزگای ئیدلب لە سوریا کوژرا.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23258/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئێران
🔰 «پاوە»، نوێترین مووشەکی کرۆزی ئێران


فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسداران کارپێکردنی نوێترین مووشەکی کروزی ئێرانی بە ناوی «پاوە» ڕاگەیاند و وتی: نوێترین مووشەکی کروزی ئێرانی بە ناوی پاوە بە مەودای ١٦٥٠ کیلۆمەتر چووەتە ناو ڕیزی مووشەکەکانی ئێمەوە.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23233/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئێران #سوریا
🔰 وەزیرانی بەرگری ئێران و سوریا کۆبوونەوە


بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای ئاسمانی و بەرگریی سووریا لەگەڵ فەرماندەکانی ئێران، پرسی پەرەپێدان و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی سوپای سووریا یان تەنانەت جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری دروستکراوی ئێران لە ناوچە هەستیارەکانی سووریا لە لایەن ڕاوێژکارانی ئێرانییەوە بەهێزتر دەکات. لەم حاڵەتەدا ئەم هەنگاوەی ئێران دەتوانێت زیانەکانی سووریا لە هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی زایۆنیستی کەم بکاتەوە و ڕێگری لەوە بکات ئیسرائیل بە ئامانجەکانی بگات.

زانیاری زیاتر: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23220/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#یەمەن
🔰 ئەلحوسی: فەلەستین بەشێکە لە ئومەتی ئیسلامی، بەرگری لە گەلی فەلەستین دەکەین


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی رێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی رابردوو لە وتارێکدا باسی چەندین پرسی ناوخۆیی و ناوچەیی کرد و جەختی لە پشتیوانی گەلی فەلەستین کردەوە. ناوبراو هەروەها وتی ئەمریکا هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن.

لە بەشێکی ئەم وتارەدا سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی بە ئاماژەدان بە گرنگی پرسی فەلەستین وتی: فەلەستین بەشێکە لە ئومەتی ئیسلامی، سەرەڕای ئەو هەلومەرج و ئازارانەی کە ڕووبەڕووی دەبینەوە، بەرگری لە گەلی فەلەستین دەکەین، ئەوەی بەسەر فەلەستین دێت، شەرمەزارییە بۆ ڕۆژئاواییەکان.

زیاتر لەم بارەیەوە بخوێنەوە:
https://kurdish.iswnews.com/23212/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

"هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام" پشتیوانی خۆی لە گروپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان (#عرين_الأسود) لە فەلەستینی داگیرکراو رایدەگەیەنێت و لە خوای گەورە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.
/channel/iswnews_ku/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#فەلەستین #ئیسرائیل
🔰 شەهید بوونی گەنجێکی تری فەلەستینی بە دەستی سەربازانی زایۆنیستی


"محەممەد جوابرە"ی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ئەنجامی سەختی برینەکەی بە هۆی تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوو. جوابرە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە لایەن سەربازانی زایۆنیستی تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو.

زانیاری زیاتر: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23206/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل #عومان
🔰 عومان ئاسمانی بەڕووی فڕۆکە ئیسرائیلییەکاندا کردەوە


وەزارەتی دەرەوەی رژێمی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا عومان مۆڵەتی بە تێپەڕبوونی فڕۆکە مەدەنییەکانی کۆمپانیا ئیسرائیلیەکان بە ئاسمانی ئەو وڵاتەی دەرکردووە.

زانیاری زیاتر: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23200/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ڕووسیا #ئێران #ئۆکرانیا
🔰 گاردیەن: ئێران چەندین جۆر درۆنی بۆ ڕووسیا ناردووە!


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی رایگەیاند کە ئێران بارێکی نوێی درۆن، لەوانە ١٨ درۆنی موهاجێر٦، شاهێد ١٢٩ و شاهێد ١٩١ی بۆ ڕووسیا ناردووە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22845/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هەوڵی ئەمریکا بۆ گۆڕانکارییە مەدەنییەکان لە تاجیکستان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاجیکستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بۆ یاسای نوێی مەدەنی پەرلەمانی تاجیکستان ڕاگەیاند.

ئەرکی ئەم دەزگایە دابینکردنی ڕاستەوخۆی سیاسی-ئەمنی و و بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی حکومەتی ئەمریکایە لە هەموو جیهاندا.

بۆیە پاڵپشتی و ڕۆڵگێڕانی ئەم دەزگایە بۆ پرۆسە و پێشهاتە مەدەنییەکانی تاجیکستان، وەک یەکێک لە وڵاتە گرنگەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ئاماژەیە بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی چینەکانی کۆمەڵگەی تاجیکستان بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، و دەتوانێت هۆشدارییەک بێت بۆ ڕکابەرەکانی دیکەی ئەمریکا لەم ناوچەیەدا.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22838/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل #بەحرەین
🔰 کڕینی دوورگەیەکی بەحرەین لەلایەن ئیسرائیلەوە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند خولەکێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کڕینی دوورگەیەکی بەحرەین لە لایەن ئیسرائیلەوە، کەناڵی ٧ی زایۆنیستی ئەم هەواڵەی لە ماڵپەڕەکەی سڕییەوە.

کەناڵی ٧ی ڕژیمی زایۆنیستی ڕۆژی رابردوو لە ڕاپۆرتێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند: کۆمپانیای هیمنۆتا کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە سندووقی نەتەوەیی جوولەکە لە ڕژێمی زایۆنیستی، دوورگەیەکی لە بەحرەین کڕیوە، بەڵام دوای چەند خولەکێک ئەم هەواڵەی بەبێ هیچ تێبینییەک لە ماڵپەڕەکەی لابرد.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/22828/

Читать полностью…
Subscribe to a channel