iswnews_ku | Unsorted

Telegram-канал iswnews_ku - ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

192

هەوڵی ئێمە گەیاندنی ئەو ھەواڵانەیە کە لە ھەموو شوێنێک باس ناکرێن. https://kurdish.iswnews.com https://hewalitaybet.blogspot.com https://www.facebook.com/profile.php?id=100077148790 http://www.instagram.com/iswnews_ku http://www.twitter.com/iswnews_ku

Subscribe to a channel

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#بەریتانیا
گاردیەن: لە هێرشە ئاسمانییەکانی بەریتانیا بۆ سەر سوریا و عێراق ٢٩ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون


"دان ساباگ"، سکرتێری بەشی بەرگری و ئاسایشی ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی، لە شیکارییەکدا نووسیویەتی، هێرشە ئاسمانییەکانی هێزی ئاسمانی بەریتانیا لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا ٢٩ هاوڵاتی مەدەنی لە عێراق و سوریا کوشتووە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23769/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئازەربایجان #قەرەباغ
🔰 بۆ یەکەم جار حکومەتی ناگۆرنور – قەرەباغ و باکۆ کۆبوونەوە


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەرپرسانی حکومەتی دیفاکتۆی ئەرمەنی لە ناگۆرنور – قەرەباغ بۆ یەکەمجار لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئازەربایجان کۆبوونەوە.

ڕادیوی ئازادی ئەرمەنی دانوستانەکانی نێوان بەرپرسانی ناگۆرنور – قەرەباغ و بەرپرسانی ئازەربایجانی ڕاگەیاند و وتی بەرپرسانی ئەرمەنی لە شاری ستێپاناکێرت (خانکەندی) ئەم بابەتەیان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام لە لایەکی ترەوە بەرپرسانی ئازەربایجان تائێستا ئەمەیان پشتڕاست نەکردوەتەوە و خۆیان لە راگەیاندنی بە دوور گرتووە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23481/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل
🔰 پۆلیسی ئیسرائیل: پلانی تیرۆرکردنی وەزیری ئاسایشی ناوخۆمان پووچەڵکردەوە!


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پۆلیسی ڕژیمی زایۆنیستی پووچەڵکردەوەی پلانی تیرۆری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەم ڕژیمەی ڕاگەیاند.

میدیا ئیسرائیلیەکان بڵاویانکردەوە، پۆلیسی ئیسرائیل هاوڵاتییەکی قودسی ڕۆژهەڵاتی دەستگیرکردووە کە دانی بەوەدا ناوە کە بە نیازی تیرۆرکردنی ئیتمار بن گێڤیر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی ئیسرائیل بووە.

زانیاری زیاتر: https://kurdish.iswnews.com/23473/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#فەلەستین #ئیسرائیل
مەحمود جەمال حەسەن حەمدان گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی فەلەستینی لە کەمپی عەقەبە جبر بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی شەهید بوو.
/channel/iswnews_ku/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل
🔰 دانپێدانانی زایۆنیستەکان بە داڕمانی ناوخۆیی ڕژێمی داگیرکەری قودس؛ بۆچی ڕووخانی ماڵی جاڵجاڵۆکە نزیکە؟


لەم دواییەدا بەرپرسی پێشووی بەشی هەواڵگری سەربازی (ئامان) و سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند: حزبوڵڵا پێویستی بە مووشەکی زیرەک نییە (بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل)، چونکە ئێمە لە ناوەوە خەریکی داڕمانین.

تەواوی ئەم بابەتە: https://kurdish.iswnews.com/23466/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل #فەلەستین
🔰 پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای لەسێدارەدانی زیندانیانی فەلەستینی لەلایەن کنێستەوە


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوە میدیاییەکان ڕەزامەندی سەرەتایی کنێست (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی)یان لەگەڵ ڕەشنووسی یاسای لەسێدارەدانی ئەنجامدەرانی ئۆپراسیۆنەکانی دژە زایۆنیستی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرۆنۆت"ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە لیژنەی گشتیی کنێست ڕەزامەندی سەرەتایی خۆی بۆ ڕەشنووسی یاسای لەسێدارەدانی زیندانیانی فەلەستینی دەربڕیوە.

زانیاری زیاتر: https://kurdish.iswnews.com/23450/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#عێراق #ئەمریکا
🔰 تەکسی داعش لە لایەن ئەمریکاوە بۆ گواستنەوەی تیرۆریستان دابین کراوە + ڤیدیۆ


شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی زانیاری تەواوی سەبارەت بە دابینکردنی هێڵی تەکسی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق بۆ پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە خستووەتەڕوو.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر: https://kurdish.iswnews.com/23438/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#پاکستان
🔰 دۆسیە قورسی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان بۆ پەروێز موشەڕەف


عومەر میدیا، قۆڵی میدیایی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی حەوت خولەکیدا، بەدواداچوون بۆ دۆسیەی پەروێز موشەڕەف، سەرۆکی پێشووی پاکستان لە سەردەمی حوکمڕانیەکەیدا دەکات و بە هۆکاری سەرەکی شەڕی بێکۆتایی پاکستان و کوشتنی هۆزە جیاوازەکان ناو دەبات.

ڤیدیۆ و زانیاری زیاتر: https://kurdish.iswnews.com/23429/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئەفغانستان
🔰 بەرپرسی هەواڵگری داعش لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کوژرا


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی بەشی هەواڵگری تاڵیبان دژی حەشارگەی داعش لە شاری کابوڵ، سێ ئەندامی داعش لە نێویاندا بەرپرسی هەواڵگری ئەم گرووپە کوژران.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23421/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#سوریا #تورکیا #ڕووسیا
🔰 دەوریەی سەربازیی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە باکووری سوریا


دەوریەی هاوبەشی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا و هێزەکانی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاوای کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) لە پارێزگای حەلەب ی سوریا ئەنجام درا. ئەمە ١٢٨مین دەوریەی سەربازی هاوبەشە لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ڕووسیا - تورکیا لە باکووری سوریا.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23415/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئەمریکا #ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست
🔰 مانۆڕی هاوبەشی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ ٥٠ وڵات


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا دەستپێکردنی مانۆڕێکی هاوبەش بە بەشداریی ٥٠ وڵات لەوانە سعوودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و میسری ڕاگەیاند.

هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم مانۆڕە لە ئاوەکانی باشووری ئێران، دەریای عەرەبی، دەریای سوور، دەریای عومان، زەریای هیندی و ناوچە کەنارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدێل ئیست، ئەم مانۆڕە بە بەشداریی ٧ هەزار سەرباز و ٣٥ کەشتی ئەنجام دەدرێت، و تیشک دەخرێتە سەر پێنج بواری سەرەکی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی هاوبەش، سیستەمی بێ سەرنشین، ڕێوشوێنی دژە مین، پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد و تەندروستی جیهانی.

ئەمە دووەم گەورەترین مانۆڕە لە ناوچەکەدا کە بە سەرکردایەتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت. کەشتیەگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین سەرەتای ئەم مانگە مەشق و ڕاهێنانی ئەنجام دابوو.

https://kurdish.iswnews.com/23403/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#فەلەستین #ئیسرائیل
🔰 ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا + ڤیدیۆ


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سێ فەلەستینی لە نزیک ئەریحا لە کەرتی ڕۆژئاوا، زایۆنیستێک کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23392/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#سعودیە #ئیسرائیل
🔰 ئەو بازرگانە زایۆنییانە کە بەشداری کۆنفرانسی تەکنەلۆجیای ڕیاز بوون دەناسیت؟


بەشێک لەو کەس و کۆمپانیایانەی بەشدارییان لە کۆنفرانسی تەکنەلۆجیای ڕیازدا کردووە، پەیوەندییان بە ڕژێمی تەلئەبیبەوە هەیە و بەرپرسی ئەرکەکانی پەیوەست بە پێشخستنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیەن.

ئەم کەس و کۆمپانیایانە بریتین لە:
https://kurdish.iswnews.com/23385/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#یەمەن
🔰
#ئینفوگرافیک: ئاماری زیانەکانی شەڕی دژ بە یەمەن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندی لێکۆڵینەوە و ئاماری "عین الانسانیه" ئاماری تاوان و دەستدرێژییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە. ئاماری زیانەکانی یەمەن لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەریدەخات کە سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان هاوپەیمانی سعودیە و ئەنساروڵڵا، سعودیە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و داگیرکردنی یەمەن بەردەوامە.

وردەکاری ئەم ئامارە: https://kurdish.iswnews.com/23373/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#سوریا
🔰 بەشار ئەسەد: سەردانی شاندی پەرلەمانیی وڵاتانی عەرەبی بۆ سوریا واتایەکی گرنگی بۆ ئێمە هەیە


سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنی سەرۆک و ئەندامانی شانی پەرلەمانیی وڵاتانی عەرەبی وتی کە ئەم سەردانە بە واتای پاڵپشتییە لە گەلی سوریا

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی یەک شەممە لە دوو چاوپێکەوتنی جیادا لە گەڵ سەرۆک و ئەندامانی شانی پەرلەمانیی وڵاتانی عەرەبی وتی کە ئەم سەردانە واتایەکی گرنگی بۆ گەلی سوریا هەیە، لە بەر ئەوەی کە پیشاندەری پاڵپشتی وڵاتانی عەرەبییە لەو هەلومەرجە دژوارەی کە سوریا بە هۆی شەڕ و بومەلەرزە ڕوبەڕوی بووەتەوە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23358/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل #تورکمانستان
🔰 جموجۆڵەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یوڤاڵ فوچسا، بەرپرسی بەشی ئۆراسیا و بەڵکانەکانی ڕۆژئاوا لە وەزارەتی دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی تورکمانستان گەیشتە عێشقئابادی پایتەختی تورکمانستان.

بە لەبەرچاوگرتنی دیدارەکانی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی و کاربەدەستانی تورکمانستان سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان، پێدەچێت یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە پتەوکردنی ڕێڕەوی ترانزێتی "کۆریدۆری ناوەڕاست" بێت.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23485/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#فەلەستین #سوریا
🔰 حەماس: ئیدانەی هەر کۆبوونەوەیەکی دەکەین کە زیان بە خۆڕاگری گەلی فەلەستین بگەیەنێت


دوێنێ شاندێکی بزوتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی بەرپرسی پەیوەندیە عەرەبی و ئیسلامییەکانی بزووتنەوەکە گەیشتنە سوریا و لەگەڵ سەرکردەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە دیمەشق کۆبوونەوە.

تەڵاڵ ناجی وتی: "ئێمە ڕۆڵەی یەک بەرەین، بەرەی خۆڕاگری، کە لەگەڵ براکانمان لە سوریا و ئێران و حزبوڵڵا و گرووپەکانی دیکەی بەرگری عەرەبی و ئیسلامی کە باوەڕیان بە شەرعییەتی پرسی فەلەستین هەیە کۆمان کردۆتەوە"

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23477/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#یەمەن
🔰 کودەتای سعودیە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دورگەی سۆکۆترا


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سعودیە بە ناردنی پارێزگاری پێشووی سۆکۆترا و جێگیرکردنی هێز لە بنکەیەکی سەربازیدا، پلانی دەرهێنانی کۆنترۆڵی دوورگەی سۆکۆترای لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور و ئیمارات دەستپێکرد.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23469/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل #فەلەستین
خۆپیشاندانی زایۆنیستەکان لەدژی حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ و هێرشی هێزە ئەمینییەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران...
/channel/iswnews_ku/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئێران
🔰 ئێران مانۆڕێکی تایبەت بە بەرگری ئاسمانی ئەنجام دا + ڤیدیۆ و وێنە


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانۆڕی هاوبەشی بەرگری ئاسمانی هێزەکانی ئێران لەژێر ناونیشانی "بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەت ١٤٠١" لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، باشوور، باکوور و ناوەندی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.

لەم مانۆڕەدا بۆ یەکەمجار پەردە لەسەر تونێلێکی بەرگری ژێرزەوینی لادرا. ئەم پەردەلادانەش بە دەرچوونی سیستەمی بەرگری "سێی خۆرداد" لە ناو تونێلی ژێرزەوینییەوە ئەنجامدرا.

ڤیدیۆ و وێنەکان+ زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23453/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئازەربایجان
🔰 وەزیری ناوخۆی ناگۆرنو-قەرەباغ ی نزیک لە ڕووسیا دوورخرایەوە؛ کۆماری ئازەربایجان لە دادگای لاهای مەحکوم کرا!


هەفتەی ڕابردوو دوو ڕووداوی زۆر گرنگ و جیاواز لە پێوەندی لەگەڵ ناوچەی قەرەباغ ڕوویاندا و جارێکی دیکە سەرنجی جیهانی بەرەو خۆی ڕاکێشا؛ ئەو ڕووداوانەی کە ڕەنگە جارێکی تر بارودۆخی ئەم هەرێمەی لە ڕابردوو ئاڵۆزتر بکات.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23443/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#قەتەر #سوریا
🔰 قەتەر نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای لە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە دۆحە دەرکرد


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی زانیارییەکان، قەتەر هاوتەریب لەگەڵ هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، نوێنەرانی ناسراو بە "هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا"ی لە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە دۆحە دەرکردووە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23435/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#یەمەن
🔰 دوایین هەواڵی ململانێکانی عەدەن و ئەبیەن؛ هاتنی عیدرۆس زوبەیدی بۆ عەدەن قەدەغەیە!


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حیزبی ئیسڵاح پشتیوانی لە بڕیارەکەی ڕەشاد عەلیمی بۆ لابردنی باشووریەکان لە پۆستەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە کرد و ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە ململانێکانی عەدەن ڕاگەیاند.

لە درێژەی گرژیی نێوان ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور و هێزەکانی سەر بە سعودیە لە پارێزگاکانی باشووری یەمەن، ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور چوار کەتیبەی هێزەکانی لە ئیدارەی احور ڕەوانەی ئیدارەی مودیە لە باکووری پارێزگای ئەبیەن کرد. ئەم هێزانە لە دەوروبەری شارۆچکەی مودیە جێگیر کراون و جموجۆڵەکانیان بۆ گەمارۆدانی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی مودیە دەستی پێکردووە.

زانیاری زیاتر: https://kurdish.iswnews.com/23425/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#یەمەن
🔰 شکستی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆکردنەوەی ٤.٣ ملیار دۆلار هاوکاری بۆ یەمەن؛ تەنها یەک ١.٢ ملیار کۆکرایەوە


بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یارمەتییە مرۆییەکان، وڵاتانی بەخشەر بەڵێنیان داوە نزیکەی یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری داراییان بە یەمەن بدەن کە ئەمەش زۆر کەمترە لەو ٤.٣ ملیار دۆلارەی کە ئەم ڕێکخراوە داوای کردووە.

لە ساڵانی ڕابردوودا نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتییە مرۆییەکان لە یەمەن ڕووبەڕووی کورتهێنانی بودجە بوویەوە. ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەلایەنی کەمەوە داوای ٤.٢٧ ملیار دۆلاری کردبوو و دواجار ئاماری هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان گەیشتە ٢.٢ ملیار دۆلار. هەربۆیە نیگەرانی ئەوە هەیە کە ئەمساڵیش تەنها نیوەی ژمارەی داواکراوی ئەم دامەزراوەیە دابین بکرێت.

زانیاری زیاتر :
https://kurdish.iswnews.com/23418

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#یەمەن
🔰 هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی لە ڕۆژهەڵاتی شاری مارب؛ ئەندامێکی دیاری ئەلقاعیدە کوژرا


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە خۆجێییەکان ئەمڕۆ ٢٨ی شوبات بڵاویان کردۆتەوە، لەم هێرشەدا، "حەمەد بن حەمود ئەلتەمیمی" ناسراو بە عەبدولعەزیز ئەلعەدنانی، بەرپرسی شەرعی و یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی ئەلقاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەبی، لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژران.

زانیاری زیاتر: 👈 https://kurdish.iswnews.com/23411/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#فەلەستین #ئیسرائیل
🔰 برینداربوونی ٢ زایۆنی و ئەفسەرێکی ئیسرائیلی لە ڕامەڵڵا + ڤیدیۆ


هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند، ژمارەیەک ئیسرائیلی کە ئەفسەرێک و سەربازێکیان تێدایە، بەهۆی بەردبارانکردن و تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کەرتی ڕۆژئاوا برینداربوون و پاسێکی دانیشتوانی زایۆنیش لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا گڕی گرت.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر: 👈https://kurdish.iswnews.com/23397/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ڕووسیا #ئۆکرانیا
🔰 پێشڕەوی ڕووسیا لە دۆنێتسک؛ گەمارۆی باخموت توندتر بوو! (نەخشەی مەیدان)


هێزەکانی سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی توانیان لە باکووری شاری باخموت لە پارێزگای دۆنێتسک پێشڕەوی بکەن و هەنگاوێکی دیکەش لە گرتنەوەی تەواوەتی ئەم شارە نزیک ببنەوە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23389/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئۆکرانیا #سعودیە
🔰 وەزیری دەرەوەی سعودیە بە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری گەیشتە ئۆکرانیا


فەیسەل بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ دەربڕینی پشتگیری وڵاتەکەی بۆ کیێڤ سەردانی ئۆکرانیای کرد و گرێبەستێکی یارمەتیی مرۆیی و تەکنیکی لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا واژۆکرد.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/23381/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ڕووسیا #ئەفغانستان
🔰 کۆماندۆکانی سوپای ئەفغانستان شەڕ بۆ ڕووسیا دەکەن!


گۆڤاری میدێل ئیست مۆنیتەر (Middle East Monitor) بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەفغانستان لەلایەن یەکەکانی سەر بە کۆمپانیای سەربازی ڕووسیا "واگنەر" دامەزراون و ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ لە باخموت دژی ئۆکرانیا کراون. میدێل ئیست مۆنیتەر نووسیویەتی «هەرچەندە ئەمریکا سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ ڕاهێنانی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەفغانستان خەرجکردووە، بەڵام ئێستا ئەم هێزانە لە جەنگی ئۆکرانیا و شان بەشانی گرووپەکانی سەر بە ڕووسیا شەڕ دەکەن، کە بە واگنەر ناسراوە.»

زانیاری زیاتر: https://kurdish.iswnews.com/23368/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#ئیسرائیل #فەلەستین
🔰 هێرشی دڕندانەی دانیشتوانی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی حوارە/ شەهیدکردنی فەلەستینییەک و بریندارکردنی زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکە


سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند دانیشتووانی زایۆنی لە هێرشێکی دڕندانە بۆ سەر شارۆچەکەی حوارە لە باشووری نابلوس، ئاگریان له ٣٠ خانوو و ٢٥ ئۆتۆمبێل بەرداوە.

ڤیدیۆ و وێنەکان+ زانیاری زیاتر لەم لینکەدا:
https://kurdish.iswnews.com/23336/

Читать полностью…
Subscribe to a channel