jinge_piranshar_ngo | Unsorted

Telegram-канал jinge_piranshar_ngo - ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

479

ئێرە کاناڵی فەرمیی پێوەندی، ڕاگەیاندن، بانگەوازی و چالاکییەکانی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشارە. 🆔: @Jinge_Piransar

Subscribe to a channel

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

بەڕێوەچوونی چالاکییەکی هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکان و خەڵکی بەڕێزی گوندی قوڕوچاوێ!
ئەم چالاکییە کە بریتی بوو لە چەقاندنی سینگ و پارێزەر بۆ ئەو نەمامانەی کە پێشتر لە لایەن ئیدارەی ناوبراو و خەڵکی ئەم گوندە چەقێندرابوون، لەو شوێنە بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە کە دووساڵ لەمەوپێش نزیکەی دووسەد نەمامی گوێز، قەیسی و بی لە لەوەڕگەکانی دەورووپشتی قوڕوچاوێ چەقێندرابوون. داواکارین لەو کەسانەی کە مەڕوماڵاتیان لەو دەورووبەرەیە یان خود هەر کەسێک کە ڕێگەی دەکەوێتە ئەو شوێنە، ئاگاداری ئەم دارانە بێت و خەساریان پێ نەگەیەنێت بۆ ئەوەی باڵا بکەن و لە دواڕۆژدا قازانج بە ئێمە و ژینگەکەمان بگەیەنن.
وێڕای دەستخۆشی لە خەڵکی ئازیزی گوندی قوڕوچاوێ و فەرمانبەرانی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکان، هیوادارین کە ئەم چالاکییانە لەلایەن دانیشتووانی گوندەکانی تر و هەروەها لایەنە پێوەندیدارەکان بەردەوامیی هەبێت بۆ ئەوەی سیمای نیشتمانمان جوانتر و وڵاتمان ئاوەدانتر بێت.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
خەزەڵوەری ٢٧٢٥
🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

📖 ژیریی دەستکرد لە خزمەت ژینگەیەکی دڵخوازتر

ئامادەکردن: ئەسرین هاشمی
پێداچوونەوە: هێرش مووسازادە
دیزاین: ئەڤین ڕەشیدی ڕۆستەمی

کارکردیی ژینگەیی کۆمپانیاکان بۆ هەڵسەنگاندنی توانای کێبەرکێ و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی پێوەری سەرەکییە. بە واتایەکی تر کۆمپانیایەک تا چ ڕادەیەک کاریگەریی ئەرێنی و باشی لەسەر ژینگە هەیە و هەروەها تا چەندە بە شێوەیەکی کاریگەر، پیسبوون کەم دەکاتەوە، سەرچاوەکان دەپارێزێت و ڕێساکانی ژینگەیی پەیڕەو دەکات. لە کاتێکدا کۆمپانیاکان بۆ بەرهەمهێنان و بەردەوامبوون ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، ژیریی دەستکرد (AI)، وەک تەکنەلۆژیایەکی گشتیی شۆڕشی پیشەسازیی چوارەم، دەرفەتی نوێ بۆ باشترکردنی پرۆسەکان و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و بەهێزکردنی حوکمڕانیی ژینگەیی دەڕەخسێنێت.
وڵاتی چین نموونەیەکی پێشکەوتووە و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە ڕێگەی پلانی پەرەپێدانی نەوەی نوێی ژیریی دەستکرد و دروستکردنی ناوچەی تاقیکاریی داهێنان لە شارە گەورەکاندا پەرەی بە یەکخستنی ئەم بوارە داوە. ئەم ناوچانە، بۆ هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی تەکنەلۆژیا ژیرەکان بە شێوەی تاقیکردنەوەیەکی نیمچە سروشتی، سەنتەری تاقیکردنەوەن. ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن ژیریی دەستکرد کارکردیی ژینگەیی کۆمپانیاکان باشتر دەکات.
ژیریی دەستکرد ڕێگە بە کۆمپانیاکان دەدات زوو کێشەکان دەستنیشان بکەن و خێراتر وەڵام بدەنەوە. بۆ نموونە دەتوانن بەدواداچوون بۆ گازی ژەهراوی، بەکارهێنانی ئاو، یان کواڵێتیی هەوا بکەن. کارکردیی ژینگەیی کە بەشێکی سەرەکییە لە ڕێوشوێنەکانی ژینگەیی، کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی، بە پێشکەوتنی ژیریی دەستکرد، ئامانجی فراوانتری هەیە، وەک داهێنانی سەوز و بەڕێوەبردنێکی کارامەتر.
لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠٢٢ بە سوودوەرگرتن لە دادەکانی ٣٨،٦٧٧ کۆمپانیای چینی و بەکارهێنانی مێتۆدۆلۆژیی ئاماری، ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ناوچەی بەستراو بە ژیریی دەستکرد کار دەکەن وەکوو شارەکانی پێکەن، شانگەهای و شێنژن بەراوەرد کران بە ناوچەکانی تر. هەڵسەنگاندنی یان هوا ژێنگ(Hua Zheng’s ESG) کە هەڵسەنگاندنێکی لایەنی سێیەمە بۆ کۆمپانیا چینییەکان، کارکردیی چالاکییەکان لە سەرانسەری ڕەهەندەکانی ژینگەیی، کۆمەڵایەتی و حوکمڕانیدا دەپێوێت. شیکارییەکە کۆنتڕۆڵی تایبەتمەندییەکانی کۆمپانیا و شار دەکات تا کاریگەریی سیاسەتەکانی پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد دیاریی بکات.
پێشکەوتنی ژیریی دەستکرد لە دوو بواردا پۆلێن کراون کە یەکێکیان یەکخستنی بازاڕە کە بەربەستەکانی بەردەم زانیاری کەم دەکاتەوە، سەرچاوەی باشتر تەرخان دەکات و شێوازی هاوکاری لەناو کۆمپانیاکاندا ئاسانتر دەکات. ئەوی تر داهێنانی سەوزە کە توانای کۆمپانیاکان بۆ تەکنەلۆژیا و پاراستنی ژینگە بەرز دەکاتەوە و شێوازەکانی بەرهەمهێنانی پاکتر فراوان دەکات. هەروەها کاریگەرییەکانی ژیریی دەستکرد لە بەشە جیاوازەکانی پیشەسازیدا تاقی کراوەتەوە، بۆ نموونە لەو کەرتانەی وا کەمترین پیسبوون بۆ ژینگە بەجێ دەهێڵن یان پیشەسازیی تایبەت بەو بوارانەی کە زۆر پشت بە ئامێر و ژێرخانی قورس دەبەستن، بۆ نموونە ئۆتۆمبێل، وزە، هێڵە ئاسمانییەکان، ژیریی دەستکرد کاریگەریی ئەرێنیی زۆری هەبووە. بەڵام لەو کەرتانەی کە زۆرترین هێزی کاری مرۆڤی ڕۆڵی هەیە وەکوو کەرتی کشتوکاڵ، هێشتا جێگەی خۆی نەکردووەتەوە. هەروەها لە کەرتی کارەبا، ئەلیکترۆنیات و بایۆتەکنەلۆژیاش وەکوو پێویست کاریگەریی نەبووە.

دەرەنجامەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ژیریی دەستکرد تەنیا ئامرازێکی گەشەکردنی ئابووری نییە بەڵکوو بزوێنەرێکی بەردەوامییە. پەرە بە هەردوو بووژانەوەی بازاڕ و داهێنان دەدات کە تێیدا کێبەرکێ و بەرپرسیارێتیی ژینگەیی پێکەوە بەستراون.
ئەم توێژینەوەیە بەڵگەی بەهێز دەخاتە ڕوو کە ژیریی دەستکرد دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو کارکردیی ژینگەیی کۆمپانیاکان بەرز بکاتەوە. ناوچە تاقیکارییەکانی AI لە چین نیشان دەدەن کە هەنگاوەکانی حکوومەت، یەکخستنی بازاڕ و داهێنانی کۆمپانیاکان دەتوانن بۆ گۆڕانکاریی سەوز پێکەوە کار بکەن. لێرەدا مەبەست بەهێزکردنی ئابوورییە بە کەمترین تێچوو، کات و هەروەها لەبەرچاوگرتنی فاکتەرەکانی پاراستنی ژینگە.
بۆ وڵاتانی دیکە، وانەکە ڕوونە: تێکەڵکردنی گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا لەگەڵ ئامانجەکانی بەردەوامی، ڕێگەیەکی شیاوە بەرەو بەدەستهێنانی هەردوو گەشەی ئابووری و پاراستنی ژینگە.


وشەکان:
Environmental performance: کارکردیی ژینگەیی
Artificial intelligence: ژیریی دەستکرد
Environmental governance: حوکمڕانی ژینگەیی
Green innovation: داهێنانی سەوز

🔗 سەرچاوەی بابەت
🔗 سەرچاوەی وێنە


📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

دەسبەسەرکردنی ڕاوچییەک لە کوێستانەکانی دەورووبەری گوندی ترکەشی شێخی!
سەر لەبەیانی ئیمڕۆ، دوابەدوای پێوەندی هاووڵاتییان و زانیاری درووست بە ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیدارەی ژینگە، تواندرا ئەو کەسە دەسگیر بکرێت کە سێ کەوی بە زیندووی گرتبوون و کەوەکانیش هەر لەوێ ئازاد کران و بە باوەشی ژینگەی خۆیان شاد بوونەوە.
شایەنی باسە کە ئەم ڕاوچییە پێشینەیەکی لەمێژینە و قێزەونی هەیە لە ڕاوکردن و هەتا ئێستا بە سەدان کەوی ڕاوکردووە و دەستێکی باڵای لە ڕاوکردن هەیە.
هەرچەند چەندین جار لە لایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانەوە لە مەترسییەکانی ڕاوکردن بۆ سەر ژینگە ئاگادار کراوەتەوە بەڵام وازی هەر نەهێناوە هەتا ئەوڕۆ کەوتە داوی ژینگەپارێزان.

لێرەدا بە پێویستی دەزانین کە ئاماژە بەوە بکەین کە هەستی بەرپرسیاریەتی هاووڵاتییان لەمەڕ ژینگە تا ڕادەیەکی زۆر زیادی کردووە و خۆیان بەپێی توانا بەرپەرچی تاوانباران دەدەنەوە.
بۆیە بەپێویستی دەزانین دەستخۆشی بکەین لەو هاونیشتمانییە ئازیزانە و هەروەها فەرمانبەرانی زەحمەتکێشی ئیدارەی ژینگە کە دەسبەجێ خۆیان گەیاندە شوێنی مەبەست و ئەو کەسەیان ڕادەستی دادگا کرد بۆ سزادانی کە هیوادارین بە توندترین شێوە هەڵس‌وکەوتی لەگەڵ بکرێ.
هیوادارین کە ڕاوچییەکان و تێکدەرانی ژینگە، دەست لەو ئاکارە قێزەونانە هەڵبگرن و هەوڵ بدەن لەجیاتی وێرانیی و تاڵانکردن، ئاکار و ڕەوشتی جوان لە خۆیان بەجێ بێڵن بە شێوەیەک کە ببنە جێگەی شانازی، نەک ڕق و کینەی خەڵک.

ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار
٢٦ی ڕەزبەری ۲۷۲۵

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

بەخۆشییەوە ئاوڕەکەی قسقەپانێ و قەمتەرێ بە هەوڵ و ماندوو بوونی هاوڕێیانی ئیدارەی جەنگەڵبانی بێخەم کرا و پێویست بە چوونی کەس ناکات.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
٢٥ـی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

هەندێ جار سنووری نێوان خۆشەویستی و تاڵانکردن و تێکدانی نیشتمان کارێکی بەڕواڵەت بچووک بەڵام لە بنەڕەتدا زۆر گەورەیە!
ئەم هاووڵاتییە بەڕێزە کە وەستای ڕازاندنەوە و جوانکاری خانوویە، لەبەر ئەوەی باڵندەیەک لە ناو دیوار هێلانەی چاک کردووە، کارەکەی ڕاگرتووە و چاوەڕوانە تاکوو جووجکەکانی ئەو کۆترە فێرەفڕین دەبن پاشان دەست بە کارەکەی بکاتەوە!
ڕەنگە پێمان کارێکی ئەوتۆ نەبێ بەڵام لە ڕاستیدا ئەو مرۆڤە بەڕێزە بەو ئاستە لە تێگەیشتن و شارستانیەت گەیشتووە کە ڕێز بۆ گیانلەبەرانی دیکەش دابنێت. دەزانێ کە ڕەنگە ئێمە تووشی زەحمەت و ماندووبوون و بگرە خەساریش بین، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەسکەوتەکە پڕبایەخە.
بەردەوامبوونی ژیانی مرۆڤ پەیوەستە بە بوونی ئەم ئاژەڵ و گیانلەبەر و دار و گیا و ڕووەکانە. کەسێک کە گرنگی بەم بابەتە بدات، مرۆڤەکانیشی خۆش دەوێن. ناکرێ کەسێک ژینگەی خۆش بوێت بەڵام مرۆڤەکان نا. لە هەمان کاتدا ناکرێ داوای مرۆڤایەتی بکەی بەڵام پرسی ژینگە و پێکهاتەکانی لەبیر بکەی. کۆمەڵگەی پێشکەوتوو ئەو کۆمەڵگەیەیە کە بتوانێ هاوسەنگی لە نێوان هەر دوو مژار ڕابگرێت.
وەکوو ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار سپاسی ئەم وەستا بەڕێزە دەکەین و هیوادارین وێنەیان زیاتر و زیاتر بێت.

📸 : وەستا واحید پوولاب

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

ڕاپۆرتی بەشداریکردنی کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی پیرانشار لە کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی "ڕسکان" لە نووسینی بەڕێز کاک «حەسەن ڕەوێش» لە شاری سەردەشت

لەسەر بانگهێشتی بەڕێزان لە ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەمی سەردەشت، ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی سەردەشت و فەرمانگەی سامانە سرووشتیەکانی ئەو شارە، لیژنەیەک بە نوێنەرایەتی لە ژینگەپارێزانی پیرانشار لە کۆڕی پەردە لادان و ناساندنی دوایین کتێبی چالاک و هەڵسوڕاوی ژینگەیی شاری سەردەشت، بەڕێز کاک حەسەن ڕەوێش (پارێزەر) بە نێوی "ڕسکان" بەشدار بوون.
ئەو کتێبە کە پێنجەمین بەرهەمی ئەو نووسەر و چالاکە بەوەجەیە، لە مەڕ پاراستنی ژینگە و شێوازی چاندن و ڕوواندنی دار و دەوەن و هەروەها ناساندنی 18 جۆر داری دارستانەکانی زاگرۆس و هەروەها پارێزگاری لە ژینگە و خۆ پاراستن لە هەڵەی ژینگەیی لە پێناو پاراستنی ژینگەدا نووسراوە و پێشکەش کراوە بە کتێبخانەی کوردی و هەوڵێکە بۆ دەوڵەمند کردنی هەمبانەی زانستیی ژینگەپارێزی لە کوردستان.
ئەو کۆڕبەندە کە لە ڕێکەوتی 13ی خەرمانانی 2725 دا لە شاری سەردەشت بەسترابوو، بە بەشداریی کۆمەڵانی خەڵکی سەردەشت و ئەدیبان و کۆڕ و ئەنجومەنە ئەدەبییەکان و نووسەران و ئەندازیارانی بەشی کشت و کاڵ و زۆربەی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی ناوچەی زاگرۆس وەک پاژینی بانە، چیای سەوزی مەریوان، سەردەشت و نەغەدە و سنە و هەورامان و پیرانشار بەڕێوەچوو، وەک هەلێک بۆ ئاوڕدانەوەی زانستیی بۆ پرسە ژینگەییەکان هاتە ڕێکخستن و بە خۆشحاڵییەوە بووە هۆی زیاتر لێک نیزیک بوونەوەی رێکخراوە و ئەنجومەنە ژینگەییەکان و هەروەها ئەدیبان و ڕووناکبیران و کۆمەڵانی خەڵک.
لە کۆتاییدا کتێبێک وەک دیاری پێشکەش کرا بە ڕێکخراوە و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی بەشدار بوو لەو کۆڕەدا.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

#نێردراوەکانی_ئێوە

✅ هەڵمەتی زاگرۆسانە بە مەبەستی چاندنی بەڕوو، گێوژ، بادام، ترش و دارەبەن لە دەڤەری میراوێ ئاوایی ئاڵۆتان گۆڕ مێموک بەڕێوە چوو، ئەم وێنانەی کە دەیبینن بەرهەمی ئەم چالاکییە کە خۆشبەختانە دارەکان بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک بە تایبەتی کاک (محەمەد بەزم ئارا) زۆر جوان ڕواون و شین بوونە

🌳ئەم هەڵمەتە لە لایەن ژینگەپارێزان، ڕێکخراوی ئیفا بۆ ژینگەپارێزی، ئیدارەی پاوان و سەرچاوە سروشتییەکانی سەردەشت، میراوێ و خەڵکی خۆبەخشی ئاواییەکانی ئاڵۆتان و شیوەمێرێ لە گەڵ شاخەوانانی دەڤەرەکە ئەم هەڵمەتەیان بەڕێوە برد کە تێیدا نزیکەی چوار هێکتار (۱۶ دۆنم) لە بۆشایی دارەستانەکان پڕ کرایەوە.

🌳بەرنامەی زاگرۆسانە هەموو ساڵێک لە پانتایی زنجیرە چیای زاگرۆس لە لایەن چالاکوانان، ژینگەدۆستان و شاخەوانان بە مەبەستی پاراستنی دارەستانەکانی زاگرۆس بەڕێوە دەچێت.


👀 @piransharakam_xaneh

🌱 کاناڵی پیرانشارەکەم👇

🖥 /channel/+UF7opjOJXbwzYWRk

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

گلەیی و تووڕەیی هاوشارییەکی خاتوون لە بڕدرانی داربەڕوویەکی گەورە و زیندوو لە سەیرانگەی خدراوێ لەلایەن چەند گەشتیارێک!

خاتوونێکی بەڕێز ئەم وێنەیەی بە گلەییەوە ناردووە و دەڵێت بەداخەوە ئەم سێ کەسە میوانە کە خەڵکی شارێکی دەورووبەری پیرانشاە بوونە، ئەو دارە بەڕووە زیندووەیان بڕیوە و گوێیان بە هاوار و هۆشداری ئەم خاتوونە نەداوە!

خوشک و برای گەشتیار!
کاتێک لە شارەکەی خۆت بۆ سەیران و گەشت و گوزار دەچییە شوێنێکی تر، بەو مانایە نییە کە ئەو شوێنە سنووری ژیانی تۆ نییە. بە هەمان ڕادە کە بەرپرسی لە پاراستنی ماڵ و مڵکی تایبەتی خۆت، بە هەمان ڕادەیەش بەرپرسیاری لە پاراستنی شوێن و مڵک و ماڵی گشتی، بگرە ئەو شوێنانە گرینگیپێدانی زیاتریان پێویستە. هەڵسوکەوتی باش یا خراپی تۆ، کاریگەری هەیە لەسەر کەسانی دەورووبەریش. زۆر جێگەی داخ و سەرسووڕمانە کە لەم سەردەمەدا مرۆڤ ئەوەندە بێ ئاگا بێت لە گرینگی دارستان و ژینگە و ئەوەندە دوور بێت لە ئاستی بەرپرسیارییەتی.
هیوادارین ئەم دەسرێژییە ژینگەییە دواهەمین هەڵە بێت کە کردوویانە و بزانن کە ژینگەش هەر شوێنی ژیانی ئێوەیە و وەک چۆن ماڵی خۆتان دەپارێزن، بەم شێوەیەش ئەو ژینگەیە بپارێزن کە لێی دەحەسێنەوە و چێژی لێ وەردەگرن.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

📖 هایدرۆپانێل؛ تەکنۆلۆژیایەک لە خزمەت پاراستنی ژینگە و بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە!

ئامادەکردن: سەیران حوسەینی
هەڵەگر و داوەری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور

گڕافیست: جەهانگیر ساغەرنیا

هایدرۆپانێلەکان وەک تەکنەلۆژیایەکی پێشەنگ دەتوانن بەرهەمهێنەری ئاوی خواردنەوە بن.
بیل گەیتس پشتگریی وەبەرهێنانی کردووە و دەڵێت: «لە نزیکەوە چاوەدێریی بیرۆکەی ژیرانەی هایدرۆپانێل دەکەم!».

📖 بەڵام هایدرۆپانێلەکان چین و چ پێوەندییەکان بە پاراستنی ژینگەوە هەیە؟

هایدرۆپانێل یان پانێلی ئاوی هاوشێوەی پانێلی هەتاوییە کە لە هەواوە ئاو بەرهەم دێنێت و تەنیا بە وزەی خۆر کار دەکات. 
ئەم کەرەستەیە ئاوێکی خاوێن بۆ خواردنەوەی ئەو کەسانە دابین دەکات کە ئاویان لە بەردەستتدا نییە.
لە بنەڕەتدا ڕووبەرێکی هەتاوییە کە هەڵگری سیستەمێکی پێشکەوتووی فیلتەرە تاکوو هەرکەس لە هەر شوێنێکی جیهان بێبەش بێ لە ئاو، ئاوێکی خواردنەوەی خاوێنی بۆ ئامادە بکات. 
بیل گەیتس و هاوپەیمانییەکی وەبەرهێنەری تایبەت، کۆمپانیای پێشکەوتووی وزەیان(BEV)* دامەزراندووە کە ئامانجی سەرەکییەکەی، وەبەرهێنان لەسەر تەکنەلۆژیاگەلێکە کە دژی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرهەمێنانی گازە گوڵخانەییەکانە.
📖 هایدرۆپانێلەکان چۆن ژینگە دەپارێزن؟
ئەو تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەی هایدرۆپانێلەکانی پێ داڕێژراوە توانایەکی تایبەتی پێ بەخشیوە. هەروەک کە لە وێنەکەدا دەبینرێت، بە پرۆسەیەکی سێ قۆناخی کار دەکەن:
١- هەوای دەوروبەر دەکێشرێتە نێو ئامێرەکە و مادە ئەندازیاریکراوەکان* هەڵمی ئاوی نێو ئەو هەوایە (یان بە واتایەکی دیکە، شێی) هەڵدەمژن. بەم مادە ئاوگرانە شێمژ دەڵێن.

٢ـ گەرمای خۆر هەڵمەکە لە ڕووبەڕەکە جیا دەکاتەوە. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوە کە هەڵمەکە ببێتە تنۆک و بچێتە نێو عەمباری بەشی خوارووی پانێلەکە. 

٣ـ لەو عەمبارەوە ئاوەکە لە ڕێی کارتریجی پاڵاوتن بۆ نێو شێر یان ئامێری بڵاوکردنەوەی ئاوەکە پۆمپ دەکرێت. سیستەمی پاڵاوتنەکە هەر خەوش و پیسییەک لەناو ئاوەکەدا هەبێت، دەپاڵێوێت. دەرەنجام، ئاوێکی خاوێن بۆ خواردنەوە ئامادەیە!
وەکوو ئەو بەرمیلانەی باراناو کۆ دەکەنەوە و هەموو سیستەمەکانی دیکەی کۆکەرەوەی باراناو، بەفراو و تەرزە، هایدرۆپانێلەکانیش بەبێ بەتاڵکردنەوەی ئاوی نێو زەوی -ئاوەزێ و بیرەکان- ئاو کۆ دەکەنەوە. ئەمە جیاوازییەکی یەکجار گرینگ و بەرچاوە. گەرچی بەرمیلەکانی کۆکردنەوەی باران و سیستمەکانی دیکە، ئاو بۆ ئاودێرانی باخچە و باخەوانی کۆ دەکەنەوە کە بۆ خواردنەوە ناشێت، هایدرۆپانێلەکان ئاوی تەواو خاوێن و بەبێ مەترسی کۆ دەکەنەوە. بەڵام بەم جیاوازییانەشەوە لە نێوان ئەمانەدا، هەموویان ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە و ئەویش پاراستنی ئاوی ئەو سەرچاوانەیە کە ئێستاکە هەن و ئەم کارە بەشی سەرەکی و بنەڕەتی بۆ دروست بەکارهێنانی ئاوە.
🖥 سەرچاوە:
🔗 https://theconservationfoundation.org/hydropanels/


*Breakthrough Energy Ventures (BEV)
*Engineered Eaterials

📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:

📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام  

😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 zanisthojan?si=xIH1K7HfXs4QB_p5">یووتیووب

📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

گیانبەختکردنی ژینگەپارێزێک و پۆلیسێکی دارستان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە!

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هاوڕێ #ئاری_موختار، ئەندامی یەکێک لە ڕێکخراوە ژینگەییەکانی ئەو دەڤەرە و کاک #محەممەد_حەیدەر پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە، لە کاتی کووژاندنەوەی ئاگری تاریکپەرستان و دوژمنانی ژینگە و ژیان، گیانیان بەخت کرد.
مەخابن ڕۆژ نییە ڕۆڵە قارەمان و ورەبەرزەکانی نیشتمانمان تێچووی نەزانی و داگیرکەری هەندێ کەس و لایەن نەدەن.
هیواخوازین ئەمە دواهەمین قوربانی بێ کە بۆ پاراستنی ژینگه و نیشتمان گیانی خۆیان بەخت دەکەن.
وەکوو ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان، هاوڕێیان و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین.
ڕێبازی ژینگەپارێزانەیان پڕڕێبوار بێ و ڕووحی بەرزیان شاد.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
٢٧ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

ڕاگەیاندنی کۆتایی کەمپێینی یەک مانگەی (نا بۆ بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری پلاستیک، بەڵێ بۆ پاراستنی ژینگە)

هاوشارییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە ئەو کەمپێینەی بە هاوکاریی کۆمەڵێک کەناڵی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەی ژینگەیی لە ڕۆژی ۲۲ی جۆزەردان واتە ڕۆژی جیهانیی بێ پلاستیک دەستمان پێکردبوو، ۲۲ی گەلاوێژ کۆتاییهات.
ئەو کەمپێینە بە مەبەستی وشیار کردنەوەی زیاتری خەڵک لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری پلاستیک و گرینگیی پاراستنی ژینگەی نیشتمان وەک ژیاری ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی گەلەکەمان لەسەر ئەو خاکە سازدرا و بەخۆشییەوە توانی کۆمەڵێک دەسکەوت وەدەست بێنێت.
لە کۆتایی ئەو کەمپێینەدا وەکوو ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، وێرای ئەوپەڕی سپاس و پێزانینمان بۆ ئەو کەسانەی بە ناردنی ڤیدیۆ لە کار و کردەوە ژینگەپارێزانەکانیان لە کەمپێین بەشداربوون و هەوڵیاندا بەشێک بن لەو ڕەوتە پیرۆزە، دەستخۆشی لەو کاناڵ و ڕێکخراوانە دەکەین کە هاوکار بوون لە بەڕێوبردنی سەرکەوتووانەی ئەو هەڵمەتە و دڵنیاین ئەگەر بەشداریی چالاکانە و خەمخۆرانەی ئەوان نەبا نەماندەتوانی بەو دەسکەوتانە بگەین و هیوادارین ئەو هاوکارییانە لەپێناو پاراستنی ژینگەی وڵات بەردەوام و پتەوتر، درێژەی پێبدرێت.

🔗 ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
🔗 پێگەی هەواڵنێریی پیرانشار ڕووداو
🔗 پێگەی هەواڵنێریی پیرانشار میدیا 
🔗 پێگەی هەواڵنێریی پیرانشارەکەم 
🔗ڕێکخراوەی ئاژەڵپارێزانی بەهارانی پیرانشار

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
۲۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

هەر لە درێژەی ڕاگەیاندنی کەمپەینی "نا بۆ بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری پلاستیک، بەڵێ بۆ پاراستنی ژینگە"، ئەو چەند هاووڵاتیە هێژا و ژینگەدۆستە، دوای گەڕانەوە لە سەیرانگای "کانێ لۆسە"، پاشماوەکانی خۆیان و کەسانی دەورووپشتیان کە پێشتر سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە و بە داخەوە کەمتەرخەمییان نوواندووە لە هەمبەر پاراستنی ئەو شوێنە، پاشماوەکانیان کۆ کردوونەتەوە و مەترسیی پاشماوە لەسەر ژینگە و گیانلەبەرانی وێیان کەم کردۆتەوە.

وێڕای دەستخۆشی لەم هاوڕێ بەڕێزانە، داواکارین لە هەموو لایەک کە هەتا ئەو جێگایەی بۆتان دەگونجێت، لە بەکارهێنانی لایلۆن یا هەر بەرهەمێکی تر کە لە پلاستیک پێکهاتووە، خۆتان بەدوور بگرن و ئەگەر بەکاریشتان هێنا لە ژینگەی شار و بە تایبەتی لە سروشتدا فڕێی مەدەن.
ئەگەر فیلم یا وێنەش لە کارەکەتان بگرن و بۆمان بنێرن، لە بەکارهێنانی ئەنجام گەیشتنی پەیامی کەمپەینەکە یارمەتیدەرمان دەبن.

🔗 ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
🔗 پێگەی هەواڵنێریی پیرانشار ڕووداو
🔗 پێگەی هەواڵنێریی پیرانشار میدیا 
🔗 پێگەی هەواڵنێریی پیرانشارەکەم 
🔗ڕێکخراوەی ئاژەڵپارێزانی بەهارانی پیرانشار

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام  لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

پەیامی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بەبۆنەی سەرکەوتنی گەورەی هاوڕێی شاخەوان کاک عەباس سەلیمی و بەزاندنی لووتکەی کێوی لێنین

هاوڕێی شاخەوان و ژینگەپارێز کاک عەباس سەلیمی!
بەبۆنەی سەرکەوتنتان بۆ سەر لووتکەی لێنین، هەڵکەوتوو لە زنجیرەکێوەکانی پامیر لە سنووری نێوان تاجیکستان و قرقیزستان بە بەرزایی ٧١٣٤ میتر، کە بەرهەمی ورەی پۆڵایین و توانای کەم وێنەی جەستەیی و پشتیوانیی هاوڕێیانتانە بەتایبەت لە یانەی فەرهەنگی شاخەوانیی هەڵگورد، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەخۆتان و یانەی هەڵگورد و خەڵکی پیرانشار دەکەین و هیوادارین بەردەوام بن لە وەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە بۆ خۆتان و نیشتمانمان.
هەر بمێنن و بەردەوام بن.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
یانەی شاخەوانی/کولتووری هەڵگورد
۱۴ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام  لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

هەڵمەتێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی سێ شەهیدی سوورخەڵاتی ژینگەی کوردستان، ئەندامانی ڕێکخراوەی نۆژینی سنە، لە لایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار!

لە هەڵمەتێکی جیاوازدا، ژینگەپارێزانی پیرانشار بە بۆنەی گیانبەختکردنی سێ لاوی ژینگەپارێزی سنەیی، تابڵۆیەکی ڕێنوێنییە ژینگەیییەکانیان لە سەیرانگەی کانی‌لۆسە، بە هەوڵ و زەحمەتێکی زۆر بە هۆی دووری و نالەباریی ڕێگەکە، چەقاند کە تێیدا ئاماژە بە چەند خاڵی گرینگ بۆ پاراستنی ژینگەی ئەو ناوچەیە کراوە کە ساڵانە بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا، هەزاران گەشتیار لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەی کوردستان، سەردانی ئەو شوێنە دەکەن و زۆرجار خەساری گەورە بەر سرووشتی ئەو ناوچەیە دەکەوێ؛ هەرچەند لەچاو ڕێژەی گەشتیاران، زۆربەی سەردانکەران بە هەستیارییەوە هەڵسوکەوت دەکەن.
جێی ئاماژەیە کە لە ڕێگەدا و لە شوێنی چەقاندنی تابڵۆکەش، گەشتیاران بە ڕووحسووکییەوە دەستیان دا هەڵمەتەکە و یارمەتییەکی باشی هاوڕێیانی ژینگەپارێزیان دا کە جێی سپاس و دەستخۆشییەکی گەرمە.

پەیامی ئەم هەڵمەتە جگە لە ڕاپەڕاندنی ئەرک لەمەڕ ژینگەی کوردستان، خاوەندارەتی لە ڕۆڵە قارەمان و گیانلەسەردەستەکانی کوردستانی دایکە کە بۆ پاراستنی کیانی ئاوەدان و نیشتنگەی هەمیشەییی مرۆڤی کورد، شەریفئاسا گیانی شەریفیان پێشکەشی نیشتمان کرد.
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، ئەم سێ شەهیدە و شەهیدانی ئەم چەند ساڵەی ژینگەش، بە کادر، سامان و هێزی پەروەردەکراو دەزانێ و لەدەستدانی ئەم هێزە مرۆیییە، بە خەسارێکی گەورە دێنێتە ئەژمار و پێمان وایە کە نابێ بە ڕووداوێکی ئاسایی سەیر بکرێ و خەڵک و ڕێکخراوەکان، پێویستە وێڕای بەرپرسیارەتی لەمەڕ ژینگە، پاراستنی گیانی ئەندامان و هەڵمەتبەرانی ڕووداوەکان، بخەنە یەکەمینێتی تاکوو چیی تر بنەماڵەکان و بەگشتی هاووڵاتییان، تاسەباری کارەساتی وەها نەبنەوە.

بەرز و پیرۆزە یاد و ناو و ڕێبازی شەهیدانی کوردستان!
سەرساغی بۆ هاووڵاتییان!

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی

#حەمید_مرادی
#چیاکۆ_یووسفینژاد
#خەبات_ئەمینی

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام  لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

لە لایەن یاریزانانی ئاواییەکانی "سۆغالوێ و چیانە"ی پیرانشار، لە خولی تۆپی پێی کۆنەلاجان، یادی سێ شەهیدی ژینگەپارێزی شاری سنە بەرز ڕاگیرا.

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام  لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

دەنگی هاووڵاتی!
هەر وەک دەو ڤیدیۆیەدا دەبینن، چەند لاو خەریکی کوشتنی باڵندەی کێوین لەسەر دارەکانی پارکی خەییام لە ناو شار!
ئەم هاوشارییە بەڕێزە بە ناردنی ئەم گرتەڤیدیۆیە داوا دەکات لە لایەنی بەرپرسیار و پێوەندیدار کە بەزووترین کات بەرپەرچی ئەو کەسانە بدەنەوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان دەگەڵ بکرێت!
زۆر شتێکی سەیرە کە لەو سەردەمەدا لاوی وڵات خەریکی چوێلەکە و کۆترکوشتن بێ، ئەویش لەناو شار! ئاخۆ لەبەر نەبوونی و برسییەتی ئەو کارە دەکەن یان خود لە قێزەونبوونی کارەکەیان تێناگەن؟!
وەکوو ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە دەکەین و وێڕای داواکاری لە ئیدارەی ژینگە بۆ هەڵوێستی خێرا، داوا لە هاوشارییانی بەڕێزیش دەکەین کە ئەوانیش بەرامبەر ئەو کەسانە بوەستنەوە و بێ هەڵوێست نەبن و پێش بەو کەسانە بگرن کە بەو شێوەیە سیمای کۆمەڵگا دەشێوێنن و ڕێگەخۆشکەرن بۆ تێکدان و کاولکاری و وێرانکردن!

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
١٤ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵
🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

داواکاریی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لە هاووڵاتییان بۆ کۆکردنەوەی تۆوی دارەکانی ناوچە!

بەو پێیەی زانست و ئەزموون دەریانخستووە، باشترین دار بۆ هەر شوێنێک لە تۆوی داری خۆڕسکی هەمان ناوچە بەرهەم دێت. ئیدارەی سامانە سرووشتییەکانی پیرانشار (ادارە منابع طبیعی) بەمەبەستی بەرهەمهێنانی نەمامی پێویست بۆ پاراستن و پەرەپێدانی دارستانەکان، پێویستیی بە ڕێژەیەکی زۆر لە تۆوی دارە خۆڕسکەکانی ناوچە هەیە.
هەر بەو بۆنەیەوە داوا لە هەموو هاووڵاتییان (ژینگەپارێزان، شاخەوانان، خەڵکی بەڕێزی گوندەکان و ...) دەکەین لەو هەڵمەتەدا بەشداربن و لەکاتی سەردانیان بۆ دارستان و سرووشت تۆوی هەموو دارەکانی ناوچەی پیرانشار وەکوو:بەڕوو، مازوو، قەزوان، شیلان، بەن، ترش، گوێزەکێویلە و...کۆ بکەنەوە و ڕادەستی ئیدارەی سامانە سرووشتیەکانی پیرانشاری بکەن بۆ ئەوەی لە نەمامگەی ئەو ئیدارەیە کە لە شاری مەهاباد هەڵکەوتووە، شین بکرێن و نەمامەکانیان لە دارستان و سرووشتی پیرانشار بچەقێندرێنەوە.

بۆ زانیاری زیاتر، کورتەنامە بۆ ئەم ئایدییە بنێرن:

🆔: @Jinge_Piransar

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
گەڵاڕێزانی ۲۷۲۵
🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

ڕاپۆرتی ئاورتێبەردرانی ۱۰۰ بۆ ۱۵۰ هێکتار پووش و پاوانی پشتی ئاوایی بندڕێ و دامرکاندنی لەلایەن ژینگەپارێزان و خەڵکی خۆبەخشی ناوشار و گوندەکانی دەوروبەر

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ۳۰ی خەرمانان بەهۆی مانۆڕی هێزە نیزامییەکانەوە ناوچەیەکی بەربڵاو لە پشتی ئاوایی بندڕێ کە بە زیاتر لە ۱۰۰ بۆ ۱۵۰ هێکتار دەخەمڵێندرێ ئاوری تێبەردرا و ڕووبەرێکی زۆر لە پووش و پاوان و گوێنی و بە هەزاران گیانلەبەر سووتان و لەناوچوون.
بە هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵێک لە خەڵکانی دڵسۆزی ئاواییەکانی کەڵەکین، بندڕێ و دەڵاوان، ژینگەپارێزانی ناوشار و کارمەندانی ئیدارەی سامانە سرووشتیەکانی پیرانشار(منابع طبیعی) دوای چەند کاتژمێرێک ئاورەکە کۆنتڕۆڵ کرا و سووتمانێکی زۆری لەپاش بەجێما.
ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەو هێزانەی بوونە هۆکاری ئاورتێبەربوونی ئەو شوێنە چووکەترین هەوڵیان نەدا بۆ کوژاندنەوەی و ئەمە دووهەمین جارە کە ڕووبەرێکی زۆر لەلایەن ئەم هێزانەوە ئاگر دە ژینگە بەردەدرێت!

وێڕای سپاس و پێزانینمان بۆ هەوڵ و تێکۆشانی ئەو کەسانەی لە دامرکاندنی ئاورەکە بەشداربوون، هیوادارین چیدی ئەو ڕووداوانە ڕوونەدەنەوە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان( داواکاری گشتی واتە دادستان، فەرماندار، ئیدارەی سامانە سرووشتیەکان و فەرماندەیی هێزە نیزامیەکان) دەکەین سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکاری و کەمتەرخەمیانە دابنێن و بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەنجامدەرانی ئەو کارەساتانە بکەن.

ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار
۳۰ی خەرمانانی ۲۷۲۵

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

ئاگاداریەکی بەپەلە ڕوو لە هاوشارییان و ژینگەپارێزان

پشت قسقەپانی و قەمتەرێ بەشێوەیەکی بەربڵاو ئاوری گرتووە.
تکان لە هەموو هاوشاریان و ژینگەپارێزان هەیە بەهانایەوە بچن و یارمەتیدەر بن بۆ دامڕکاندنی.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
٢٥ـی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

پەیامی هاوخەمیی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بەبۆنەی شەهید بوونی دوایین شەهیدی پارێزگاری لە ژینگەی نیشتمان، هاوڕێی ژینگەپارێز شەهید "ڕێبین گۆرانی"

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە دوای چەند ڕۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ، هاوڕێ "ڕێبین گۆرانی" گیانی پاکی پێشکەشی بارەگای نیشتمان کردووە و لەڕێگەی پاراستنی ژینگەی زاگرۆسدا شەهید بووە.
لەو ڕۆژانەدا کە دوژمنانی نیشتمان دەست لە ئاگرتێبەردانی زاگرۆس هەڵناگرن و ڕۆڵەکانمان پۆل پۆل دەچنە سەنگەری بەرەنگاری، کاروانی شەهیدانی ژینگە پڕڕێبوارە و کاک ڕێبینیش پەیوەست بوو بە هاوڕێیانی شەهیدی و بوو بە دوایین شەهیدی پارێزگاری لە ژینگەی وڵات.
لەو ڕێگەیەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید، هاوڕێیانی لە ئەنجومەنی سەوزی چیا و هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین و پەیمانی وەفاداری لەگەڵ کاک ڕێبینی جوانەمەرگ و هەموو شەهیدان دووپات دەکەینەوە.
یادی هەرمان و ڕێگەی پڕڕێبوار دەبێت.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
۱٥ی خەرمانانی ۲۷۲۵
/channel/chya_ngo

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەواری دۆڵەنێی قەندیل بە هۆی مانۆڕی سەربازی و سووتانی زیاتر لە ١٥٠ هیکتار لێڕەوار لە سەر سنوور!

کاتژمێر ٤ی ئێوارەی شەممەی ڕابردوو، ٩ی خەرمانان، لە دۆڵەنێی قەندیل بە هۆی مانۆڤڕی سەڕبازی ئاگر لە لێڕەوار دەکەوێتەوە کە تا ٥ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە دەخایەنێت و بەداخەوە ڕووبەری ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هیکتار دەسووتێت.
زۆری و زەمەندی گیاوگۆڵی ئەم شوێنە بە هۆی پاوان بوونی و لە ئاکامدا زۆری ئاگرەکە، بەداخەوە وای کردووە ڕێژەیەکی زۆر لە جۆری داری کرۆسک، شن، تاوک، گێوژ، چەقالە بزنە(ئاژنە)، بادام، بەڕوو لە نێو بچن.
دەستی ماندوونەناسی هاوکارانی ئیدارەی سامانە سرووشتییەکانی شارستانی پیرانشار دەگوشین و سپاسیان دەکەین بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

چاندنی تۆوی گوڵ و دەرکەوتنیان وێڕای نەمام لە ئاوایی زەنگیاوێ سەر با شاری پیرانشار و پێشەکشکردنیان بە ڕوحی بەرزی شەهیدانی ژینگە و نیشتمان، بەتایبەت ئەم سێ شەهیدەی دوایی هاوڕێیانی نەوژین و هەروەها، گیانبەختکردوو شەریف باجوەر و هاوڕێیانی!

شایانی باسە ئەم شوێنە لەلایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار و دانیشتووانی بەڕێزی گوندی زەنگیاوێ چەقێندراوە و خۆشبەختانە باڵایان کردووە و دیمەنێکی جوانیان بەخشیوە بەو دەورووبەرە.
چاندنی نەمام و دار و بوونی سەوزایی، جیا لە هێمایەک لە ئاوەدانی و دەوڵەمەندبوونی ئەو ژینگەیە لە بوونەوەری جۆراوجۆر، لە بواری دەروونیشەوە ئارامی دەبەخشێت بە مرۆڤ و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەڕادەبەدەرن.
بەم تێگەیشتن و خۆشەویستیی نیشتمان و ژینگەیەیە کە کەسانێک زیاتر لە ئەندامانی کۆمەڵگە هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ پاراستن و بەرفرەوانکردنی ژینگەیەکی ئاوەدان و هەندێ جاریش بۆ بەرگریکردن و پاراستنی لە دەست هەلپەرستان و تاڵانچییان، گیانی خۆیان بەخت دەکەن.
بەو هیوایە کە تاک بە تاکی ئەندامانی کۆمەڵگە سەرەتا زانیاری و ئاگایی خۆیان لە ژینگە ببەنە سەر بۆ ئەوەی هەست و بیری پارێزگاری لە ژینگە ببێتە ئەرک بۆ هەموو لایەک و پاشان بە کردەوە ببین بە پارێزەری ڕاستەقینەی ژینگە.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

هاوار دەربڕینی هاوشارییەکی خەمخۆر و ژینگەدۆست لە شکاندن و بڕدرانی چەند دارێکی گێوژ و سێوەتاڵە لە ڕێگای نێوان زێوکە و ماشکان بە بێنووی خۆشکردنی ڕێگا !


ئەم هاوشارییە بەڕێزە زۆر بەپەرۆشەوە باسی ئەوە دەکات بۆچی جیاوازی لە وشیاری و خۆشەویستی ژینگەی نیشتمان لە کەسەکاندا دەبێ ئەوەندە زۆر بێت لە کاتێکدا کەسانێک بۆ نەسووتانی دار و ئاژەڵەکان گیانی خۆیان بەخت دەکەن بەڵام کەسانێک هەن ئاوا بە هاسانی داری خۆڕسک دەبڕن ی لە بەینیان دەبەن!
هەروەها داوا لە بەرپرسانی ئیدارەی سامانە سرووشتییەکان دەکات کە زۆر بە توندی لێپێچینەوە لەم کارە دژەژینگەییە بکەن و بکەرانی ئەم کارە سزا بدەن.

وێڕای سپاس بۆم ئەم هاوشارییە بەپەرۆش و ژینگەدۆستە بۆ خەمخۆرییەکەیان ئێمەش داوا لە ئیدارەی سامانە سرووشتییەکان دەکەین بەدواداچوون بۆم ئەم کارە دژە ژینگەییە بکەن و سزای توند و گونجاویان بۆ دیاری و پێیان جێبەجێ بکەن و هەروەها بە هیچ شێوەیەک لەو تاوانبارە خۆش نەبن.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

گلەیی و ناڕەزایەتی هاوشارییەکی بەڕێز لە پیسکردن و بەجێهێشتنی پاشماوەی گەشتیاران, بەتایبەت لایلۆن و پلاستیک، لە سەیرانگای بادیناوێ!

ئەم هاوشارییە ژینگەدۆست و بەڕێزە کە ئاگادارە بە گرینگی و پیرۆزی ژینگە وەکوو سامانێکی سروشتی بۆ ئێمە و نەوەی داهاتوو، ناڕەزایەتی خۆی لەهەمبەر ئەم کارە قیزەونە دەردەبڕێت و داوا دەکات لە پاراستنی ژینگەدا بەشداری بکەن و خۆیان بەرانبەر بە ژینگە بە بەرپرس بزانن.

وێڕای دەستخۆشی و سپاسی بێ بڕانەوە بۆ ئەم هاوشارییە ژینگەدۆستە داوا لە هاوشاریان و گەشتیارانی ئازیز دەکەین کە بە هەموو جۆر ئاگاداری ژینگە بن و خۆتان بە بەرپرس بزانن لە ئاست پاراستن و گواستنەوەی ژینگەیەکی پاکوخاوێن، بێ پلاستیک و ڕازاوە بۆ داهاتوو.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

هاوڕێیەکی ژینگەدۆست باسی ئەنجامی خزمەتی خۆی دەکات کە دوای ساڵێک دەسکەوتەکەی دیتۆتەوە.
وێڕای سپاس و پێزانینمان بۆ ئەو هاوڕێ بەڕێزە، داوا لە هەموو هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین وێڕای پاراستنی ژینگە هەرچی لە توانایان دایە، تەنانەت بە کارێکی چووکە بۆ خزمەتی سرووشتی نیشتمان درێغی نەکەن.
ژینگەپارێزی زەحمەت نییە بەڵکوو شێوەبیرکردنەوە و ژیانێکە کە ڕێز دادەنێ بۆ ژیانی مرۆڤ و ئەو بوونەوەرانەش کە وەکوو مرۆڤ مافی ژیانیان هەیە.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام  لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

دەنگی ناڕەزایەتی هاوشارییەکی ژینگەپارێز سەبارەت بە هەندێک هەڵسوکەوتی نەشیاو و دژەژینگەیی گەشتیاران لەگەڵ سروشتی "دۆڵی خدراوێ"!

ئەم هاوشارییە بەڕێزە باسی چەند کاولکاری و دەسکاری نابەجێی ژینگەییمان بۆ دەکات کە لە ڕێگەی ئەم شوێنە گەشتیارییەدا چاوی پێیان کەوتووە. گلەیی لەم کەسانە دەکات کە بۆ تێپەڕاندنی کات و دووربوونەوە لە شار ڕوو لە شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن بەڵام زۆر بە کەمتەرخەمییەوە لە بن دارە گوێزەکان ئاور دەکەنەوە و زۆرتر لە ڕادەی پێویست دار دەسووتێنن. کە هەم دەبێتە هۆی سووتانی لقە نەوییەکان و هەم کەم بوونەوەی ئیشکەڵ و لە درێژەدا بڕدرانی داری تەڕ بۆ ئاگر.
هەروەها گلەیی لە زۆریی ڕێژەی بەکارهێنانی پلاستیک و قدولەی کۆنسێرو و فڕێهەڵدانیان هەروەها دەستکاری وەکوو دروستکردنی گۆم و بەربەست و بەلاڕێدابردنی ئاو و پیسکردنی چۆماوەکان دەکات.
تەنانەت بە شەرمەوە گلەیی ئەوە دەکات کە کاتێ دەچن بۆ جێبەجێ کردنی كاری سەراو قدولەکان هەر لەو شوێنە بەجێ دێڵن و کارێک دەکەن کەس دەست بۆ ئەم قدولە پلاستیکانە نەبات و نەتوانێ کۆیان کاتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر لەم شوێنانەدا بمێننەوە.

زۆر سپاس بۆ ئەو کەسانەی مافی هەبوونی ژینگەیەکی خاوێن و سڵامەت لە هاونیشتمانیان ناستێنن و بێڕێزی بە نیشتمان ناکەن.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام  لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

لە درێژەی ڕاگەیاندنی کەمپەینی "نا بۆ بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری پلاستیک، بەڵێ بۆ پاراستنی ژینگە"، ئەم هاوشارییە بەڕێزە دوای گەڕانەوە لە سەیرانگای دڵڕفێنی خدراوێ هەموو پاوشماوەکانی خۆی هەم پاشماوەی تەڕ و هەم وشکەکانی لەگەڵ خۆی هێناوەتەوە نێوشار و لە سروشتی خدراوێی دوور خستووەتەوە.
وێڕای دەستخۆشی لەم هاوڕێ بەڕێزە، داواکارین لە هەموو لایەک کە هەتا ئەو جێگایەی بۆتان دەگونجێت، لە بەکارهێنانی لایلۆن یا هەر بەرهەمێکی تر کە لە پلاستیک پێکهاتووە، خۆتان بەدوور بگرن و ئەگەر بەکاریشتان هێنا لە ژینگەی شار و بە تایبەتی لە سروشتدا فڕێی مەدەن.
ئەگەر فیلم یا وێنەش لە کارەکەتان بگرن و بۆمان بنێرن، لە بەکارهێنانی ئەنجام گەیشتنی پەیامی کەمپەینەکە یارمەتیدەرمان دەبن.

🔗 ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
🔗 پێگەی هەواڵنێریی پیرانشار ڕووداو
🔗 پێگەی هەواڵنێریی پیرانشار میدیا 
🔗 پێگەی هەواڵنێریی پیرانشارەکەم 
🔗ڕێکخراوەی ئاژەڵپارێزانی بەهارانی پیرانشار

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی:  ئینستاگڕام و تێلێگڕام  لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

خاوێنکردنەوەی بەشێک لە ڕێڕەوی دۆڵەنێ و سەیرانگەی کانی‌لۆسە لە لایەن لاوان، ژنان و پیاوانی ئەندامی یانەی شاخەوانیی ئەورازی مهاباد!

لە لایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشارەوە، دەستی پاک و پاککەرەوەی هاوڕێیان و هاووڵاتییانی خۆشەویستمان لە باشگەی شاخەوانیی ئەورازی مهابادەوە بەگەرمی دەکوشین و سپاسی ئەمەگناسییان دەکەین لەمەڕ ژینگەی وڵاتەکەیان.
بەگشتی تیمە شاخەوانییەکان زۆربەیان خاوەن پڕەنسیپ و ئەخلاقی ژینگەدۆستانەن و ئەوە جێی دڵخۆشی و پێزانینە.
هیوادارین بگەینە ئاستێک لە تێگەیشتن کە پێویست نەبێ هیچکەس زبڵ و پاشماوەی ئەوی تر خڕ کاتەوە!

ڕیکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
یانەی شاخەوانیی ئەورازی مەهاباد
گەلاوێژی ۲۷۲۵

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام  لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

دەنگی هاووڵاتی:

کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەی خەڵکانێک کە بەوپەڕی بێبەزەیی و پێنەزانی لەگەڵ ژینگە هەڵسەوکەوت دەکەن لە سرووشتی هەنگەوێ لەلایەن تاقمێک کیژۆڵەی بەئەمەگ و ژینگەپارێزی خانێ.

شەممە
ڕێکەوتی ۱٤۰٤/۰٥/۱۱

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
#ژینگە
#ژینگەپارێزی
#پاراستنی_ژینگە_ئەرک_و_ئەخلاقە

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام  لەگەڵمان بن.

Читать полностью…

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و ئەمەگناسیی خەڵکی پیرانشار بە بنەماڵەی شەهیدانی ژینگە لەلایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەڕێگەی ناردنی شاندێک بۆ شاری سنەی قارەمان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان؛ حەمید مورادی، چیاکۆ یووسفی نەژاد و خەبات ئەمینی و ژینگەپارێزان و کۆمەڵگەی مەدەنیی شاری سنە کرد.

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
٨ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام  لەگەڵمان بن.

Читать полностью…
Subscribe to a channel