#ببینید/تصاویری اعجاب انگیز از مراسم به خاکسپاری شیخ عبدالباسط عبدالصمد الکردی بزرگترین قاری قرآن در جهان
وی ۳۰ نوامبر ۱۹۸۸ در سن ۶۱ سالگی در قاهره درگذشت.
روحش شاد و یادش گرامی
@jyanikurdstan
حەسارە گەورە دوو دەرکەی تێدا
سندووقی پۆڵا عەکسی تۆی تێدا
چ لە عەکسێ بکەم،خۆت لە بەندێدا
باران دەبارێ دانە بە دانە
بولبوول دەخوێنێ سوانە بە سوانە
ئیشارە مەدە عالەم شەیتانە
بریا کۆترێک بام لە وێنەی شانە
یەکسەر فڕیبام بۆ سەربازخانە
بەرگی سەربازی لە یارم جوانە
ئەو تاقە بڵیندەی دەستم نایگاتێ
کەواوپاتۆڵ ڕەش تازە دەگاتێ
بۆخۆم پێم خۆشە ،بابم نامداتێ
چەندەم پێ کوتی مەچۆ "قەڵات"ێ
شەڕە،هەڵڵایە لە "مەهابات"ێ
تفەنگە "شەشخان" گوللە دەتگاتێ
ئەگەر بمخوازی بە چەپکێ گوڵ بی
ئەگەر نەمخوازی نەمامی گڵ بی
ڕێگای مووچەکەت دەگرم لە باوەش
لەبۆ جوانییەکەت دەبم بە چاوەش
یا خوڵا مام مەلا قەڵەمت خووسێ
چارەی نابەدڵان چەند زوو دەنووسێ
ڕەحمان گیان یا خوڵا هیچ کوێت نەهێشێ
دەردی گوللەکەت دایکت بیکێشێ
[گۆرانیی ژنان
کانی مرادان
کۆکردنەوە:مامۆستا سەلاح پایانیانی]
@jyanikurdstan
#ڕستەیەک_لە_کتێب
له دڵی خۆمدا دەمزانی که ژیان تەواو بۆش و بەتاڵه و هیچ جۆره ڕاز و ڕەمز و و نهێنییەکی تێدا نییه و چ له ڕابردوو و چ له ئێستا و داهاتوودا، هیچ شتێکی تێدا نەبووه جگه له پووچی و بێهوودەیی.!
✍🏻 #لیێڤ_تۆلستۆی
📚 #دانپێدانان
وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
@jyanikurdstan
👍 00 : 00 👍
♾#ئەوینداری :
لە گەڵ دل تەنگی ڕۆژگار دا
لە ژیانی بێکەسی سەردەم دا
بە زەردە پەرەی ئێوارە خەزان
بە دەم ئاسمانی تاریک و تەنگ دا
لە ژیانێکی پڕ لە خەم و نامۆیی دا
هاودەم لە گەل جیهانێکی پڕ لە شەر دا
ئازیزکەم لە دوری نێوان من و تو دا
دڵنیا بە گیانم دەدەم لە پێناوی تۆ دا
@jyanikurdstan
ئیوەش بۆمان بنووسن
دەوڵەمەندی زمانی کوردی لە هەمبەر زمانەکانی دیکەدا؛ سرنج بدەن:
🔸دهنگ له ئهدهبی فۆلكلۆری كوردیدا
💥وشهی دهنگی تایبهتی مرۆڤ:
دهنگی منداڵ: نووزه، دهزیقێنێ
دهنگی ماندووبوون: هانكه،
دهنگی نهخۆش: نكه، هانكه هانك
دهنگی لهپڕ: زریكه
دهنگی زۆر بهگوڕ: نیڕه، قاو و قیژ، قیڕهقیڕ، گوڕهگوڕ، نهڕهنهڕ، ههرا ههرا، هاوار و ههرا و هوریا
دهنگی سینگ: خیزه، خیسه
دهنگی دهم: فڵچه
دهنگی لووت: مشه
دهنگی لێو: فیكه، مڵچه
دهنگی نێوی گوێ: زرینگه
دهنگی لهبهرخۆ: ورینگه، بۆڵهبۆڵ، پرته، پرته و بۆڵه
قسهی لهبهرخۆ: خوته
دهنگی نێو دڵ: كوته
دهنگی زگ: قۆڕه
دهنگی ددان: كیڕه
دهنگی توند: نیڕه
دهنگی پێ به سووک: خشپه، خڕپه
دهنگی تیغ له لهش ڕاچێ: كرپه
دهنگی گیراندنی لووت: مینگه
دهنگی گریان لهبهرخۆ: فینگه
دهنگی خهو: مرخه، پرخه، خرپه
دهنگی نێو قوڕوو: لرخه، ناڵین، قڕخاندن
دهنگی پیاو: دهگوڕرێنێ
دهنگی ژن: دهشریخێنێ.
وشهی دهنگی گیانلەبهرانی دەڕهنده:
دهنگی شێر: دهگوڕرێنێ، دهنهڕێنێ
دهنگی سهگ: حهپه، دهمڕێنێ
دهنگی چهقهڵ: نووزه
دهنگی گورگ: لووره
دهنگی تاژی(تانجی): نووزه، لووره، قووڕه
دهنگی عهنتهر: مرقه
دهنگی مهیمون: زیقه
دهنگی ورچ: بۆڵه
دهنگی بهراز: فیشقه
دهنگی پشیله: دهمڕێنێ، دهمیاوێنێ
دهنگی توتک: دهقورسكێ
دهنگی ڕێوی: واقه
دهنگی كهروێشک: زیكه
دهنگی مشک: جیكه
💥وشهیدهنگی مهل و باڵداران:
دهنگی چۆلهكه: جووكه و جریوه
دهنگی بهچكهچۆلهكه: زریوه
دهنگی سێرو: چهقچهقه
دهنگی سێره: فیكه
دهنگی جوڕره: فیقه
دهنگی كولله: زیكه
دهنگی كهو: قاسپه
دهنگی كۆتر: گمە، دهگمێنێ
دهنگی سهقر و باشو و باز: دهچریكێنن
دهنگی تاووس: دهقریشكێ
دهنگی مراوی: قیره
دهنگی بهچكهمراوی: جوقه
دهنگی قاز: دهقازێنێ
دهنگی كهڵهشێر: قوقه
دهنگی مریشک: قرته، دهگارێنێ
دهنگی جوجهڵه: جوكهجوكه، جوروكه
💥وشهی دهنگی چزدارهكان:
دهنگی مێش: هاژه و ویزه
دهنگی مێشووله: گیزه
دهنگی مار: دهكوورێنێ، دههووشێنێ
دهنگی دووپشک: وشه
💥وشهی دهنگی سروشت:
دهنگی ههور: هاڕه، شریخه، گرمه
دهنگی باران: خرمه
دهنگی با: هاژه، گژه، گڤه
دهنگی لافاو: لرفه
دهنگی جۆبار: خوڕه
دهنگی شهپۆل: شڵپه
دهنگی بۆران: وڕهی دێ
دهنگی ئاگر: لرفه، گڵپه
دهنگی ئاو: شڵپه
دهنگی مهشكهژاندن: فڵقه
دهنگی شیردۆشین: خوشه
دهنگی ههمانه: فشه
دهنگی ئاو له ئاوردیی: كسپه، چزه
دهنگی ڕۆنی داغكراو: قرچه، كزه
💥وشهی دهنگی ئاژهڵ و چوارپێیان:
دهنگی بهرخ: دهباڕێنێ(باڕاندن)
دهنگی كهر و جاش: زەڕڕە، دهزەڕێنێ
دهنگی بزن: بالهی دێ، دههیڕێنێ
دهنگی مهڕ: باڕە، باعه و كاڕه، دهكاڕێنێ
دهنگی بهران: مرقه
دهنگی گوێلک: هۆلهی دێ
دهنگی پاڵاغ: هۆقه
دهنگی وشتر: بۆڵه، لۆقه
دهنگی گامێش: هۆقه، دهفشقێنێ
دهنگی گا: دهبۆڕێنێ
دهنگی مانگا: هۆڕه، دهقۆڕێنێ
دهنگی ئهسپ: حیله، دهپڕمێنێ
دهنگی ئێستر: لووشه، دهكووڕێنێ، دهزوقێنێ
دهنگی گیسک: دهبیلێنێ(بیلاندن)
💥دهنگی جۆراوجۆر:
دراو( پارهی ورد ): جرینگه
زنجیر: زڕهی دێ
چهقهنهی ئاش: تهقهی دێ، كڕهی دێ
سهماوهر: قوڵته، جیزه، گیزه
قامیش و گهڵا: خشهی دێ
با بهتاڵ بكرێ: فشهی دێ
ترۆزی: خرمهی دێ
خرچه: كرچهی دێ
كالیار: پڵتهی دێ
شووتی: خرچهی دێ
ڕووخاو: گرمهی دێ
كهوتن: زرمهی دێ
دارێک به پێوه بشكێ: قرمهی دێ
مس: زرینگهی دێ
ئاسن: تهقهی دێ
دار له دار بدرێ: شهقهی دێ
درگا: جیڕهی دێ
كاریته: چركهی دێ
زوڕنا: شیڕهی دێ
دههۆڵ: نركهی دێ
بازنه و خڕخاڵ: خرینگه
كاشی: درینگه
📚سهرچاوه: كتێبی (دهنگی ئهوه چییه؟!) ئهفخهمی نە
@jyanikurdstan
#ڕستەیەک_لە_کتێب
پرسیار: کەس ئەزموونی مردنی نییە، بەڵام ئێوە وەک ڕۆماننوس لە ڕێگای کاراکتەرەکانتەوە کارتان لە نێو ژیان و مردندا کردوە، ئێستا هەستان دەربارەی مردن و مردنی خۆتان چییە، کە گفتوگۆی دەربارە دەکەین؟
بەختیار عەلی: مردن ناودەنێم عەدالەتی وجودی، مردن شتێکە جیاوازی نێوان مرۆڤەکان لە بەردەمیدا دەسڕێتەوە، ئەوەی هەموومان دەمرین، بناغەیەکی گەورەیە بۆ دادپەروەرییەکی گەردونی کە لە ناوەڕاستی ژیاندا وەستاوە و هەموو بە بەردەمیدا دەڕۆین. مردن وادەکات جیاوازییەکانی نێوانمان بچوک بێت، ئەوەی یەکێکمان زۆرتر دەژین و یەکێکمان کەمتر هیچ لە جەوهەری ئەو دادپەروەرییە گەردونییە ناگۆڕێت. من ئەمڕۆ کاتێک بیر لە مردوەکان دەکەمەوە، هەستدەکەم هەموو مردوەکان لە بەردەم مەرگدا یەکسانن، نەوەک تەنیا مرۆڤەکان، بەڵکو مرۆڤ بەراورد بە مێشوولە و باڵندە و گیاندارەکانی تریش، ئەم یەکسانییە سەرنجڕاکێشە، وادەکات بزانین لە ڕووی لۆژیکی سروشتەوە ژیانی ئێمە نرخێکی تایبەتی نییە، کاڵایەکی بە بەهاتر نییە لە هەر بەرهەمێکی سروشتی دیکە.
ئەگەر مردن نەبایە لەوانەیە غروری مرۆڤ بێسنوور بایە، تەماحەکانی گەورەتربان، هێزی وێرانکاریی ترسناکتر و زۆرتربایە. بەڵام ئاگاداربە ئەم بۆچوونەم ستایشی مردن نییە، من لە نوسەرە ژیاندۆستەکانم، بەڵام باوەڕم بە فەرامۆشکردن و یادکردنی مردن نییە، مرۆڤ تا جێگایەکی دیاریکراو دەتوانێت شەڕ لەگەڵ مەرگدا بکات، من زۆرجار گومان لە ڕستە بەناوبانگەکەی ئەبیکۆرس دەکەم کە دەڵێت تا من هەم مردن نییە، کە مردنیش هات چیتر من نیم، هەستدەکەم پێچەوانەی ئەم ڕستەیە ڕاستە، تا من هەم مردن هەیە، کە من نەبووم مردنیش نییە...
ئێمە هەر چۆنێک بجوڵێینەوە مردن لەگەڵماندایە، وەک ئەو یاریزانەی سێرک کە مارێک لە خۆی دەئاڵێنێت و دێتە سەر شانۆ. مردن ئەو مارەیە کە دەتوانین ماوەیەک یاری لەگەڵدا بکەین، بەڵام دەبێت هەمیشە ئامادەبین پێمانەوە بدات وە دەزانین و دڵنیاین پێمانەوەدەدات
✍🏻 | #بەختیار_عەلی
📚 | خوێنەری کوشندە
@jyanikurdstan
گۆڵواخن
لە دەوروبەری سنە گۆڵواخن بە گڵۆڵەیەکی خرتی پارچەیی دەوترا کە ڕێگای نەفەسکێشانی تەنووریان پێ کپ دەکردەوە بۆ ئەوە بڵێسەی گڕی نەمێنێ.
بابا شێخ نەسیری
( وێنەکە بۆ جوانییە)
@jyanikurdstan
#تەندروستی
➖پێشنیارەکانی خورد و خۆراک لە میگرێندا(Migraine)
میگرێن سەرئێشەیەکی بڕگە بڕگەیە کە بە شێوەیەکی گشتی نیوەی دەماخی سەر دەگرێت و توند و درێژخایەنە کە دەتوانێت ژیانی ڕۆژانەی تووشبووەکە تێکبدات.
هەندێک لە هۆکارەکانی هاندەری میگرێن دەتوانێ ئەمانە بێ:
هۆرمۆنەکان، هۆکارە ژینگەییەکان، سترێس(Stress)، جگەرە، دەوا هۆرمۆنییەکان.
تووندی درێژخایەنی سەرئێشەکە لە هەموو کەسەکاندا وەکوو یەک نییە بەڵام بە گشتی میگرێن لە ناو ژنان زۆرترە تا پیاوان.
هەندێک لە تەواوکەرەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانن بەرگری لە هێرشەکانی میگرێن بکەن
وەکوو:
پۆتاسیۆم potassium، ئۆمێگا3 Omega3، ل کارنیتین L-Carnitine، کوکیوتن CoQ10، ڤیتامینەکانی گروپی ب.
هەندێک لە خۆراکییەکان و پێکهاتە کیمیاییەکانیش دەتوانن هاندەری هێرشەکان بن وەکوو:
سەرچاوەکانی تایرامین Tyramine کە ئەمانەن:
هەندێک لە خواردنەوە ئەڵکۆڵییەکان، هەندێک لە نانەکان، سۆسە خامییەکان، پەنیری کۆن و پەنیری کووپە، پەنیر پارمێسان،گۆشتی پرۆسێس کراو، ترشیات،زەیتوون، پۆلکە(نخود فرنگی)
خواردنە خێرایەکان و کۆنسێروییەکانیش بە هۆی ڕێژەیەی بەرزی گلوتامات Glutamic acid.
ئەو خۆراکانەی کە زیادکەری جیاوازیان تێدایە
وەکوو ڕەنگ، کڕۆک، تامکردی دەستکرد، مۆنۆسۆدیۆم گلوتامات.
نۆشابەکان بە هۆی ڕێژەێ E211 ترشەڵۆکی سۆدیۆم، هەروەها نۆشابە ڕجیمییەکانیش بە هۆی هەبوونی شیرین کەری دەستکردی ئاسپارتام Aspartame
سۆسیس،بۆلۆنیا یان کاڵباس، قاورمە، بە هۆی هەبوونی نیترایت Nitrite
میوە لیمۆییەکان وەکوو پرتەقاڵ،گریپ فروت، نارنج، لیمۆ بە هۆی هەبوونی ئۆکتۆپامین Octopamine و ئەگەری چوونە سەری هەڵمژینی مس لە ڕیخۆڵەدا.
پێکهاتە کافاینییەکان، بەکارهێنانی کافایین دە دۆزی کەمدا دەتوانێ بۆ هێدی بوونی ژانەسەرەکە یارمەتیدەر بێت بەڵام ئەگەر زۆرتر لە ڕادەی پێویست بێ سەرئیشەکە تووندتر و درێژخایەنتر دەکات.
خۆراکە چەورەکان و سوورکراوەکان
سەرچاوەکانی فینێل ئیتیلامین Phenylethylamine
وەکوو: کاکاو و شوکولاتە.
وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.
سەرچاوە
Hindiyeh NA , Zhang N , Farrar M , Banerjee P , Lombard L. Aurora SK . The Role of Diet and Nutrition in Migraine Triggers and Treatment : A Systematic Literature Review . Headache : The Journal of Head and Face Pain . 2020 May 25
@jyanikurdstan
#ڕستەی_جوان 📝
پەیوەندیەکان بپارێزە
کاتێک، کە (چا ) سارد دەبێتەوە . . . .
بەئاوی لەکوڵ گەرمی دەکەنەوە، گەرم دەبێتەوە، بەڵام کەم ڕەنگ دەبێت . . . .!
پەیوەندیەکانیش، هەمانشێوەن، ڕەنگە چەند جارێک، گەرمی بکەنەوە، بتبەخشن، هیچ نەڵێن، تێپەڕێت . . . .
بەڵام، هەموو جارێک، پەیوەندی و ئارامی، توانا و خۆش ویستنەکەی، وەکوو (چا) سارد بۆتەوە کە زۆر کاڵ و زۆر کەمڕەنگتر دەبێتەوە، زۆر زۆر . . . !
لە فارسیەوە : م. بورهان فائق
@jyanikurdstan
دوو برا ویستیان میرات بەش بکەن، برا گەورەکە ویستی فێڵ لە برا بچووکەکەی بکات،
برا گەورە گوتی: ئێمە براین تۆ سەرپشک دەکەم کام زەویت لا باشە ئەویان هەڵبژێرە، حەز دەکەی بەرجۆ بۆ من پشت جۆ بۆ تۆ، حەز دەکەی پشت جۆ بۆ تۆ بەرجۆ بۆ من؟
بەر = خوارەوە
پشت = سەرەوە
جۆ = جۆک، جۆگە، جۆگەلە.
ئەم ئیدیۆمە دوو تەڵەی زمانەوانیی تێدایە،
یەکەمیان، هەردوو بژاردەکە هەر یەک واتا دەدەن، ئەویش دیاریکردنی زەوی خوار جۆگە بۆ خۆی واتە برای گەورە،
وە زەوی سەرەوەی جۆگە بۆ برای بچووک لە هەردوو بژاردەکەدا.
تەڵەی دووەم، دیارینەکردنی زەوی ئاوی و دێمە، بەڵکوو ئاماژەدان بە زەوی خوارەوەی جۆگە و سەرەوەی جۆگە، دیارە خوارەوەی جۆگە ئاوییە و باشترە لە زەویی سەرەوەی جۆگە کە زەویی دێمە.
نەزمی فەرحۆ
@jyanikurdstan
#سەرنج_بدەن
🌹دوای هەزاران ساڵ، ناوی محمد دروودی خوای لێبێت یەکەم ناوە لە جیهان، هەوراز گوڵپی دەڵێت، ئەمە موعجیزە نەبێت چیە
@jyanikurdstan
ماچ
(ناو) تەماسی لێوەکانی کەسێ لەگەڵ ئەندامێکی لەشی یەکێک، یا لەگەڵ شتێ بۆ دەربڕینی خۆشەویستی، ڕێز، سپاس و شتی وا؛ «ڕامووس»؛ «ڕامووسان». r ئەم تەماسە ئەغڵەب وێڕای مژێکی سووک یا توندە و لەوانەیە زۆر کورت بێ یا بڕێک درێژ بخایەنێ و وا هەیە دەنگی مڵچە یا شڵپەشی لێ پەیدا بێ.
باوەڕ
1 پژمل (پشتمل) ی کچان ماچ کەی، حەیایان نامێنێ.
2 پژملی کوڕان ماچ کەی سەریان نەوی دەبێ.
3 ڕفێدە دە تەندوور بکەوێ ماچی دەکەن و لەسەر سەری دادەنێن، دەڵێن با هەرزانیی بێ.
4 لێوت بپەڕێ خۆشەویستێکت دێ و تێری ماچ دەکەی.
5 مووت لەسەر تاق بێتەوە دەبێ ماچی بکەی دەنا خۆشەویستەکەت نابینی.
6 هەرکەس ڕوومەتی خورا، دەبێ چاوەڕێی دیتنی خۆشەویستێکی بێ کە ڕووی یەکتر ماچ دەکەن.
لێکدانەوەی خەون
ماچ دوورییه.
مەسەل
قسەی قەدیمییانە، ماچ قەرەوڵی گانە
ئافرەتێکی کە ڕازی بێ ماچ بدا بە پیاوێک، بۆ سەرجێیی لەگەڵ کردنیشی ڕازی دەبێ.
گەورەكچ بە ماچێک حیز نابێ
کەسێک که ڕابردوویەکی پاکی هەبێ، ئەگەر بەهەڵکەوت کارێکی خراپیش بکا، مانای ئەوە نیە کە ئیتر لە پاکی و چاکی لای داوە و لەوە بەدواوە هەر کاری خراپ دەکا.
لێکدراوەکانی ڕستەیی و ئاماڵڕستەیی
ئەی خۆ به ماچ نیه!
لە جوابی كەسێکدا دەگوترێ كە پرسیار دەکا ئاخۆ فڵانە شت بە پارە دەدرێ. ئاواش دە کار دەکرێ: «نانا بە ماچ دەتدەنێ!» یا «ئەی پێت وایە بە ماچە؟ r ئەم جوابە پێشاندەری ئەوەیە کە جوابدەرەوە سەری لە پرسیاری بێجێی پرسیارکەر سوڕ ماوە: «– بۆچما ئەو پارکینگە بە پووڵە؟ – ئەی پێت وا بوو بە ماچە؟!»
دەستت ماچ دەكا
کاتێ یەکێک هەواڵی کەسێکی غایب لە کەسێکی حازر بپرسێ، حازرەکە وەک جوابێکی بەئەدەبانە دەیڵێ و مەبەستی ئەوەیە کە کەسە غایبەکە حاڵی باشە.
کاری چاک نازانێ، ئی خراپیش دەستی ماچ دەکا
لەبارەی کەسێکدا دەگوترێ کە پەیتاپەیتا کاری خراپ یا کارخراپی دەکا.
پێکهاتەکانی له چاوگ وەرگیراو
ماچ (لێ) ئەستاندن
ڕازی یا ناچار کردنی کەسێ بۆ ئەوەی ڕێگە بدا ماچی بکەی.
کوتیان: ئەو ماڵە کچێکی زۆر جوانی هەیە، کەس به پیاو نازانێ و قسه و سەتمەنیش دەگەڵ کەس ناکا. کەچەڵ کوتی: ئەگە وایە ئەمن دەچم هەتا ماچێکی لێنەستێنم نایەمەوە...
[خەجێ ناننەخۆر، هەقایەت]
ئەوڕۆ وەختی نوێژی شێوان/ دوو قسەم لەگەڵ کرد بە لێوان/ سینگت باغی قەیسی و سێوان/ ماچم هەستاند بە ڕبە و پێوان
[مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە]
ماچ دان (بە کەسێک)
ئیجازە دان بە کەسێک بۆ ئەوەی ماچت بکا. r بە تایبەتی بۆ ماچ کردنی ڕوومەت یا لێو دەگوترێ کە ماچی لێو عادەتەن جینسییە بەڵام هی ڕوومەت دەکرێ جینسی بێ یا غەیری جینسی: «ماشەڵا کچی من چەندە عاقڵە! دا وەرە ماچێکی بدە بە بابی خۆت. »
ئەگەر دەتهەوێ چریکەم وەک باز بێ/ ماچێکم دەیه با کەیفم ساز بێ
[فۆلکلۆر]
ماچ کردن(ی کەسێک یا شتێک)
لێو بە ئەندامێکی لەشی کەسێک یا بە شتێکەوە نان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و ڕێز و شتی وا (فلش ماچ).
گەنمم نێ بیکەم ده چاڵ/ سۆفی نیم، بۆچمه بەرماڵ/ بەڕەم نێ، نامهەوێ ماڵ/ ڕۆژێ سەد ماچان دەکەم/ بێپووڵ و دەستی بەتاڵ
[پایانیانی، کانی مرادان: 110]
کارێک دەستی کەسێک ماچ کردن
پێویست بوونی کارێکی ناخۆش یا نابەدڵ (نەخوازراو) لەسەر کەسێک. r تەنزی تیایە و زۆرتر کاتێ دەگوترێ کە بیانەوێ بێژن ئەو کەسە دەبێ حەتمەن ئەو کارە بکا: «ئەگە میوەفرۆشیشت پێ ناكرێ ئەوە كوورەخانە دەستت ماچ دەكا. »
لێکدراوەکان
باجئەستێن/ باجئەستێن/ خەرجئەستێنی ماچان
(مەجاز) لاوێکی کە لە ڕێبازان ڕادەوەستێ و کچان ڕازی یا ناچار دەکا ماچی بدەنێ. r لە بەیت و بەندەکانی موکریاندا دەگوترێ.
ئەنجا سەد بری به بری ده خودای بوایه ئەمن باجگر و باجئەستێنێکی ماچان بام له گەردنێ ڕەنگین و حەلیمبەگی/ له پێش کۆچی؛ له دوای دە خێڵی، نەوەڵڵا نیوەڕۆیان لەسەر ڕێگایه دە مەڕ خوێ دانێ
[خلەدەرزی: حەیران]
ماچومووچ
(ناو) ماچگەلی دەنگداری یەک لەدوای یەک.
جا دەڵێ کاکه لەو دۆشەگی بۆو دۆشەگی خۆیان دە باڵ ئێگدی ئاویشت. شەقەی ماچومووچان وەک دەمانچەی تیر دەهات.
[عەلی شەمسی: بەیتی لاس و خەزاڵ]
سابڵاغ کووچەبەکووچە/ فەقەت جێی ماچومووچە/ قیمەتی تەواو نابێ/ کیژی مەمکهەڵووچه
[پایانیانی، کانی مرادان: 151]
شەقەماچ
(ناو) ماچی زۆر توند و دەنگدار.
سەرچاوە🖊: سەلاح پایانیانی
@jyanikurdstan
🔴 کۆچی دوایی زانای ئایینیی کورد مامۆستا مەلا محەممەد شەڵماشی
🔹 بەیانی ئەمڕۆ ۱۵ی سەرماوەز حاجی مامۆستا مەلا محەممەد شەڵماشی مامۆستای نیشتمانپەروەر و نووسەر و وەرگێڕی کورد لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
✍لە دەس چوونی عالمێک لە دەس چوونی عالەمێکە داخی گرانم بۆ دڵسۆزانی دین و گەل و هۆز/ ڕوحی شاد
@jyanikurdstan
گرتەیەک لە ڕێوڕەسمی بووک گواستنەوەی کۆن، بەپێی سروشتی ناوچەکە گریمانە دەکرێت کە ناوچەی سەردەشت بووبێ،
بە دەنگی مامۆستا مەلا حوسێن عەبدوڵازادە
@jyanikurdstan
#ڕستەیەک_لە_کتێب
له دڵی خۆمدا دەمزانی که ژیان تەواو بۆش و بەتاڵه و هیچ جۆره ڕاز و ڕەمز و و نهێنییەکی تێدا نییه و چ له ڕابردوو و چ له ئێستا و داهاتوودا، هیچ شتێکی تێدا نەبووه جگه له پووچی و بێهوودەیی.!
#لیێڤ_تۆلستۆی
#دانپێدانان
@jyanikurdstan
چەرخە دەک پیر بی ! وەک منت،پیر کرد
بە کەس ناوێری منت ئەسیر کرد
هەستێرەی منت لە گۆما گیر کرد
منت کرد بە شێت، ئەحمەقت ژیر کرد
وەعدەی من و تۆ دیوانی غەففار
گا جووت ئەکەیتە سەردەستەی ئەعیان
ئەدەی بە ڕێوی نەعرەتەی شێران
یابوو ئەبەیتە ڕیزی سەرداران
تاکەی چەپ گەردی ، ماڵت بێ وێران؟!
ئەکەی بە پێشەنگ دێڵە کەمتیار!
#قانع
@jyanikurdstan
وَالضّحیٰ وَاللَّیْلِ اِذا سَجیٰ
ماوَدَّعَکَ رَبُّکَ وَ ماقَلیٰ
قسم به آفتاب فراگیر و قسم به شب آرام و آرامش بخش که پروردگارت نه تورا رها کرده و نه بر تو خشم گرفته است...
خداوند وعده نکرده که آسمان همیشه آبی باشد؛که راه زندگی تا پایان، گـُل و ریحان و سنبل باشد؛ خداوند وعده نکرده است، آفتابِ بیباران، شادیِ بدون غم،و آسایشِ بیرنج را؛
اما....
خداوند وعده کرده است که هر روز نیرو ببخشد؛
با هر سختی ، آسانی و آسایش آورد در راهِ زندگی چراغ هدایت آویزد؛ بلاها را به لطافت درآمیزد؛ و از آسمان، یاری فرستد؛
با شفقتی بی دریغ، و عشقی بی کرانه …
روزگارتان خوش باد بانام ویاد خدا
#یاحق❤️🌸
@jyanikurdstan
چــۆن لە پڕۆسەی ھاوسەرگیریدا سەرکەوتوو بم؟!
پــڕۆسەی ھاوسەرگیری گــرنگترین، گەورەترین، و ھەستیارترین پرۆسەیە، یەکەم بنەخانەی پێکھێنانی کۆمەڵگەیەکی چاک و پاک و باشە، ئەگەر ئەم پڕۆسەیە ڕێک و راست و دروست بێت، ئەگەر تەندروست و بێ گرفت و کێشە بێت، ئەوا ژیانی ئەو دوو تاکەی بەیەک دەگەن وەک ئەوەی لێدێت لە شانەیەکی ھەنگویندا کۆیان بکەیتەوە، ئەگەر پێچەوانە بوو ئەوا رێک دەبێتە دۆزەخ و دەیان کێشەی گەورەتری لێ دەکەوێتەوە، لە خزمەت ئێـــوەدا چەند بنەمایەک دەخەمە روو کە دەبنە ھۆکار و ھاوکارێک بۆ باشتر کردنی ئەو پرۆسەیە و ئاسانتر لە یەکتر تێدەگەن و دەزانن جۆن ژیانیان بەرێ بکەن کە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:
١- ڕێزگرتن: بریتی یە لە نە بەزاندنی سنوری بەرامبەرەکەت، رێزگرتن لە سەر بنەمای خۆشەویستی و شکۆی بەرامبەر بێت، ئەگەر بتەوێت دلی پیاوێک داگیر بکەیت ، ئەوا پێویستە زۆۆۆر ڕێزی بگریت. و بۆ داگیر کردنی شلی ئافرەتێکیش دەبێت ئاشقی بیت.
٢- متمانە: متمانە باشترین ئامرازی بتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھاوسەرانە بۆیە دەبێت کار لەسەر ئەو شتانە بکرێت کە متمانەی نێوانیان زیاد دەکات. و خۆیان بەدوور بگرن لەوەی کۆشکی متمانەیان بەرە و داروخان دەبات.
٣- ڕاستگــۆی: لە ژیانی ھاوسرگیریدا ھەرگیز نابێت بە یاریش درۆ لەگەل یەکتر بکەن چونکە ھۆکارێکە بۆ لە ناو بردنی متمانەی نێوان ھاوسەران.
٤- خۆشەویستی: بەردەوام خۆشەویستی بۆ یەکتر دەرببڕن و با پیاوەکەت ببێتە مەعشوقی دلت و ھیچ کەست بەقەد ئەو خۆش نەوێت. و بە پێچەوانەشەوە.
٥- گرنگی پێدان: بەردەوام گرنگی بە پیاوەکەت و بەشتەکانی بدە ، با جلەکانی ئوتووکراو بن، پێلاوەکانی بۆیاغ کراوبن، پارێزگاری لە کەل و پەلی بکەیت. و تۆی پیاویش گرنگی بدە بە ھاوسەرەکەت بەجۆرێک تا بزانێت بۆ ژیانی تۆ گرنگە نەک ھەبوون و نەبوونی یەکسان بێت.
٦- ڕێزێکی زۆۆرلە دایک و باوک و خوشک و براکانی یەکتر بگرن.
٧- ھــەرگیز فرمان لە پیاوەکەت نەکە چونکە پیاو زۆۆر رقی لەوەیە کەسێک فرمانی لێبکات بۆ نمونە داوای غاز بکەیت بلێ: گیــانەکەم غازمان نەماوە دەکرێت بەخێر خۆت غازمان بۆ بھێنی. و بۆ ھەموو شتەکانی تریش بەو جۆرە بەرێزەوە داوا بکە نەک بە فرمان کردن.
٨- بەردەوام وا مامەلە بکە کە تۆ موحتاجی پیاوەکەتی و خۆت ھەرگیز بێ منەت پیشان مەدە.
٩- لە جل و بەرگ و جەستەوە خۆت بەردەوام پاک و خاوێن بکە چونکە پیاو ڕقی لە ئافرەتی پیس و پەلۆسە. پیاویش بەھەمان شێوە.
١٠- بۆ دروست کردنی خواردن پێی بلێ : خۆشەویستی من حەزت لە چ خواردنێکە بۆت دروست بکەم.
١١- بزانە کە پیاوەکەت کەسێکی داخراوە یان کراوەیە حەزی لە سوعبەت و قسەیە یان زیاتر حەزی لە بێ دەنگی و کەشی ھێمنە و حەزی لە چی بوو وابکە و بەو شێوازە مامەلە بکە.
١٢- ھەرگیز چاودێری پیاوەکەت نەکە بەخ جۆرێک بێت ھەست بەبێزاری بکات و کە چووە دەرەوە بەتەلەفۆن کردنی زۆر بێزاری نەکە.
١٣- شەوان ھەرگیز لە پێش ئەو مەخەوە.
١٤- لەناو مال و میوان و خزمان رێز و گەورەیی پیاوەکەت نیشان بدە.
١٥- بــەردەوام باسی پیاوەکەت بە چاکە بکە ھەتا قسەکانت بگاتەوە لای.
١٦- کە تەنھان مەکر و نازی لەسەر بکە. و ھەمیشە باشترین ئافرەت بە بۆی.
ئەوانە بەشێکن لە ھەندێک بنەمای گرنگ ، بنەماکان بۆ ھەردوو ڕەگەزە کە دەبێت لە ژیانیاندا پەیڕەوی بکەن.
ھیوای سەرکەوتن بۆ ھەموو ھاوسەران دەخوازم و ھیوای ژیانێکی خۆشیان لە خواوە بۆ دەکەم.
#هاوسەرگیری
#بنەمالەی_بەختەوەر
@jyanikurdstan
دواجار ههموو كهس هەر
دهگات بهو ئامانجهی كه زۆر مهبهستێتی
بۆیە خۆت بهراورد مهكه بهوانهی پێش تۆ بهئامانجهكانیان گهیشتوون
لهوانهیه ئهو ئامانجهی كه تۆ درهنگتر پێی دهگهیت باشتر بێت
له
گشت ئەو ئامانجانهی كه ئهوان دیکە زووتر پێی گهیشتوون
ژیانەوەی ڪوردستان📚
@jyanikurdstan
#ڕەسەنایەتی
مرۆڤ لە تەواوی ژیانی تەنیا یەک وانە فێر بێ بەسێتی!
وانەی خواناسین،
کە خوات ناسی خۆت دەناسی و کە خۆت ناسی تەواوی جوانیەکان هەست پێی دەکەی! ڕەویشتی جوان لە سروشتی جوان سەرچاوە دەگرێ
خوا مرۆڤی بە سروشتێکی پاک و بەرزەوە ئافراندوە، ناحەزی و ناپاکێیەکان لە نسیان و فەرامۆشی مرۆڤە
بە گشتی پێغەمبەر و نێردراوەکان بۆ وەبیر هێناوەی ئەو سروشتە هاتوونەو تەنیا ڕیسالەتیان ئەو ئایەتەیە
فَذَكِّرۡ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٞ
کە واتا تەنیا تۆ ئاگادارکەرەوەیێکی
کاتێ دڵ فەرمانڕەوا بێ و گەوەریی بەدەست بگرێ، ویژدان و ڕەسەنایەتی و سروشتی مرۆڤ وەکوو خۆی، خۆ دەنوێنێ!
#شەیدا_مەحموودی
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ: سێشەممە
20ی سەرماوەزے ۲۷۲٤ے ڪوردے
20ی ئازەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
8ی جەمادی دووهەم۱٤٤٦ے مانگے
10ی دێسەمبەرـے ٢٠۲٤ زایینے
لە شاران هاوار له خێڵان غەوغا
هەرکەس ئەبینم خەمناکە و شەیدا
گەر فەرهاد و قەیس بزانن خەبەر
دووبارە لە خاک سەر دێننە دەر
دێن بە هەیاهۆی قیامەتەوە
ببینن جوانی لەم قامەتەوە
#وەلی_دێوانە
@jyanikurdstan
گەر دایباب نەیانتوانی وەچە بخەنەوە، پێیان دەڵێن: "وەجاغکوێر"
لە هەندێک شوێنی خۆشناوەتی و ناوچەی سۆران و باڵەکایەتی پێیان دەڵێن "هاوارکۆر" کە بنەچەی وشەکە دەگەڕێتەوە بۆ "هەوار-کوێر".
لای ئێوە چی ناونانێکی دیکەی هەیە؟
سۆران عەزیز
@jyanikurdstan
"گۆڕانکاری" ڕەنگە ئەستەم بیت،
بەڵام هیچ کات لە هیچ کەسێکم گوێ لێ نەبووه کە بڵێن بایەخی نەبوو.
#کارل_دوک
@jyanikurdstan
#وتاری_هەینی
🗓 وتاری ههینی ۱۴۰۳/۰۹/۱۶(هه تاوی)
📍بابهتی وتار: نا میهرهبانی لهگهڵ ئاژهڵان ۲
🌺 نیگاهی ئیسلام به ئاژهڵان مییانهڕهوانهیه
🌺 زێدهڕهوان چۆن دهڕواننه ئاژهڵان
🌺 سهرهخۆشییهكهی فهرهح پههلهوی به بۆنهی مردنی سهگێك
🌺 بهزایهدهران چۆن مافی حهیوانات پێشێل دهكهن
🌺 له پێش چاوی خۆی بنهماڵهكهی له ئاودا خنكان
🌺 له سهرهخۆشی كوڕهكهیدا چ لێدوانێكی دا؟
@jyanikurdstan
ئیلاهی ئەو بەیانە هەر بەخێرێ
هەر ئەوڕۆمان بەدڵتربێ لە پێرێ
ئیلاهی هەر هەموومان بێ بەڵا بین
نە شەیتان و نە دوژمن پێن نەوێرێ
شەیدا مەحموودی شنۆ
@jyanikurdstan
🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە وشەی
مامان.
لە کوردیدا وشەی مامان بەردەوام
واتایەکی جیاواز لە وشەی «دایک»ی
بوووە.
مامان لە کوردیدا بە کەسێک دەگوترا
کە لە کاتی منداڵبوونی ژندا بانگیان
دەکرد، تا یارمەتیدەری لێبوونەوەی
ژنەکە بێت.
کە لە فارسیشدا «ماما» یا
«قابلە»یان پێ دەگوت.
لە فەرهەنگی دێهخودادا، دێهخودا لە شرۆڤەی وشەی ماماندا نووسیویەتی:
«مأخوذ از فرانسوی».
ئەمە نیشان دەدات مامان لە زمانی فارسیشدا بە واتای داییک نەبووە و
لە ڕاستیدا هاتووەتە نێو زمانی
فارسییەوە.
(ڕەنگە بەهۆی هەندێ لەو کەسانەوە
وا هاتوچووی ئورووپایان کردووە،
چووبێتە نێو زمانی فارسییەوە)
هاوواتای داییک لە فارسیدا زیاتر
«مادر و ننە» بووە. چون دێهخودا لە درێژەدا لە زمانی فەرهەنگی عامیانەی (جمالزادە)وە دەڵێ:
ظاهراً این کلمە مأخوذ از فرانسویستڕوونە بەکارهێنانی هەر وشەیەکی
و بچەهای اروپایی بە مادرشان مامان
میگویند و اکنون نیز بیشتر بچەهای
شهری بە مادرشان مامان میگویند.