❤️گیانم به فیدات یا رسول الله❤️
🌹 يوم الجمعه وليلتها اكثروا فيها من الصلاة على الحبيب محمدا
🎬 شەو و ڕۆژی هەینی با سەڵاواتەکانی سەر پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد صلى الله عليه وسلم لەبیر نەکەین.
📿اللّهُمَّ صَلِّ عَلى مُحَمَّد وَ عَلى آلِ مُحَمَّد
🌼🌸🌺🌼🌸
✅#تەندرووستی...//بەیانیان بە سکی بەتاڵ خورما بخۆ!
➖ئەو کەسەی خورما بە گەدەی بەتاڵ بخوات ئەگەری کەمتر توشی کەمخوێنی دەبێت و جەستەی بەرگری لە بەکتریا و ڤایرۆس هەیە هەروەها دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەشی بەهۆی زیادبوونی میتابۆلیزمی لەش.
@jyanikurdstan
مووزیک ڕوح دەدات بە گەردوون،
باڵ بە مێشک،
فڕین بە خەیاڵ و ژیان بۆ هەموو شتێک.!
#مەولانا
@jyanikurdstan
✅#تەندرووستی...//بەیانیان بە سکی بەتاڵ خورما بخۆ!
➖ئەو کەسەی خورما بە گەدەی بەتاڵ بخوات ئەگەری کەمتر توشی کەمخوێنی دەبێت و جەستەی بەرگری لە بەکتریا و ڤایرۆس هەیە هەروەها دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەشی بەهۆی زیادبوونی میتابۆلیزمی لەش.
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ : هەینی
23ی خەرمانانے ۲۷۲٤ے ڪوردے
23ی شەهریوەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
9ی ڕەبیعی یەکەم۱٤٤٦ے مانگے
13ی سێپتەمبرـے ٢٠۲٤ زایینے
ئهوین و ئازادی ههردووکیان تاوانن.
جەلال مەلەکشا
@jyanikurdstan
کەڵەشێر بۆ مریشک "
ئەرێ خاتوون لەوەتەی هەی هێلکە
دەکەیت ڕۆژێک هێلکەو ڕۆنێکت نەخوارد!
مریشک "
ئەرێ تۆش لەوەتەی هەیت بانگ دەدەیت
ڕۆژێک دوڕکعات نوێژت نەکــرد .
😂🖤
🌸🪴🌸
@jyanikurdstan
کارتۆنی کوردی (ڕۆستەم)، هیوادارم نیشانی منداڵەکانتانی بدەن بۆ فێربوونی زمانی دایکی زۆر گرینگە، هەم ئامۆژگاری تێدایە هەمیش کوردییە.
@jyanikurdstan
🧅٧ هۆکار بۆ زیاتر خواردنی پیاز:
🔹 یارمەتیدەری لاوازکردن
🔹 کۆنتڕۆڵکەری نەخۆشی شەکرە
🔹 یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی دڵ
🔹 سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات
🔹کەمکەرەوەی فشاری دەروونی
🔹 دژە شێرپەنجە یارمەتیدانی تەندروستی پێست
@jyanikurdstan
🎙 مامۆستای خوا لێخۆشبوو که ریم کابان
🎼 "یار عه زیزم
🔸 ئامۆژگارێکی جوان لە پەندی کوردیدا سەبارەت بە ئەخلاق و هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵک و خزم و کەس و هاواڵان...
تەشوێ بی ناوت نابەن بە باشی
چون هەر بۆ لای خۆتی دەتاشی
ڕەندە بی هەمووی ڕەنجت بە بایە
لە هەشتی، مشتی بۆ لای تۆ نایە
ئاکارت وەکوو مشار بێ باشە
هەم بۆ لای خۆتە و هەم بۆ ئەولاشە
✍ مەلا غەفوور دەبباغی
@jyanikurdstan
کارتۆنی کوردی (ئاوێنەی بچووک)، هیوادارم نیشانی منداڵەکانتانی بدەن بۆ فێربوونی زمانی دایکی زۆر گرینگە، هەم ئامۆژگاری تێدایە هەمیش کوردییە.
@jyanikurdstan
#ساتێک_بۆ_پێکەنین
تازە زەواجت کردوە!
بەڵام کاتی خەو بیرت دەکەوێتەوە،
هەموو گیانت قەرزە! 😁
@jyanikurdstan
#چۆنیەتی_پەروەردە
حەوت شت کە پێویستە منداڵەکەت بیبیستێت:
1) خۆشم دەوێی
2) شانازیتان پێوە دەکەم
3) ببوورە
4) لێت خۆش دەبم
5) گوێت لێدەگرم
6) ئەوە بەرپرسیارێتی تۆیە
7) تۆ دەتوانی
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ : سێشەممە
20ی خەرمانانے ۲۷۲٤ے ڪوردے
20ی شەهریوەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
6ی ڕەبیعی یەکەم۱٤٤٦ے مانگے
10ی سێپتەمبرـے ٢٠۲٤ زایینے
کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد
سەرما بە هەتیو، «با» بە دەواری شڕی ناکا
#شێخ_ڕەزا_تاڵەبانی
@jyanikurdstan
پەشێو ئەڵێت:
لێت ڕاهاتووم!
وەکوو مناڵ لەگۆپکەی مەم
وەکوو ماسی لە زەریا و چەم
وەکوو شاعیر لە شێتی خۆی
وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی..»
✅#تەندرووستی...//بەیانیان بە سکی بەتاڵ خورما بخۆ!
➖ئەو کەسەی خورما بە گەدەی بەتاڵ بخوات ئەگەری کەمتر توشی کەمخوێنی دەبێت و جەستەی بەرگری لە بەکتریا و ڤایرۆس هەیە هەروەها دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەشی بەهۆی زیادبوونی میتابۆلیزمی لەش.
@jyanikurdstan
مرۆڤ بهناچاریی رووبهرێك لهشته زیادهكانی نێو ئامێرهكانی لادهدات
كاتێك مێمۆریی ههر ئامێرێكی پڕ دهبێت و پڕۆگرامێكی لهكار دهكهوێت
ئاواش یهكێك لهرێگهچارهكانی ئهوهیه بهشێك لهو زیادهیهی ناخی كهم بكاتهوه
كه جێگهیان لهیادگهیدا گرتووهو ، بهمانهوهیان رۆژانه بەرنامەی ژیانی لێ تێکدەدەن
عهبدولڕهحمان سدیق📚
@jyanikurdstan
نوسرابوو:
داوای کەم لە خودای گەورە مەکەن…
لە دڵی خۆمدا گوتم
دەبێ کەمی خودا چەند زۆر بێت
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ : پێنجشەممە
22ی خەرمانانے ۲۷۲٤ے ڪوردے
22ی شەهریوەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
8ی ڕەبیعی یەکەم۱٤٤٦ے مانگے
12ی سێپتەمبرـے ٢٠۲٤ زایینے
تۆ بڵێی ئەو خەوە هەستانی بێ؟
یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟
تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟
بۆ لەشی ساردەوەبوو تینێ بێ؟
#سوارە_ئیلخانیزادە
@jyanikurdstan
ئەگەر ماڵت بوو زۆر خۆت بامەدە
کە ماڵت نەبوو زوو چۆک دامەدە
خۆشە شارەزا هاوڕێی سەفەر بێ
دوژمنت زانا نەک دۆستت کەر بێ
"پیرەمێرد"
@jyanikurdstan
❤️ #تەندروستی //
سوودەکانی خواردنی گیراوهی سیرو لیمۆ
- ئهگهر دهمارهكانی خوێنتان گیراوه و چهوریتان بهرزهو خهوێكی خۆشتان نییه... تهنها رۆژانه یهكجار تێكهڵهی سیرو لیمۆ بخۆرهوه بۆ ئهوهی ئاسوودهبیت.
- بۆ پاكردنهوهی دهمارهكان بهسوودە
- لهچهوری و جهڵتهی دڵ و مێشك دهتپارێزێ.
- لهفشاری خوێن و كۆرستۆڵ دهتپارێزێ.
- بۆ نهخۆشییهكانی ئهنفلۆنزاو ههناسه توندی بهسووده.
- بهردی گورچیلهو زراو دهشكێنێ.
- بۆ بههێزكردنی سیسهتهمی بهرگری
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ : چوارشەممە
21ی خەرمانانے ۲۷۲٤ے ڪوردے
21ی شەهریوەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
7ی ڕەبیعی یەکەم۱٤٤٦ے مانگے
11ی سێپتەمبرـے ٢٠۲٤ زایینے
شێخی سەنعان بۆ کچی گاور
لە ئێسلام وەرگەڕا،
من خەریکم
بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە...
#مامۆستا_هێمن
@jyanikurdstan
🔴شی کردنەوەی وشەی #قەڵاتۆک
✍ مراد نەزەری
مانا یا واتای قەڵاتۆک لە چییەوە هاتووە ؟
ئایا ئەم وشەیە وشەیەکی کوردییە؟
یا ئەمەش وەک زۆربەی ناو و شوێنەوارەکانی دیکەمان لە لایەن تاقمێک مرۆڤی پاوانخوازی مێشک وشکی ڕەگەزپەرست هەوڵی چەواشەکردنی بەئامانجی بۆ دراوە تا هیچ نەبێ تۆزێک بێمتمانە و بێشوناسمان بکەن!
با سەرەتا بپەڕژێینە سەر ڕیشەی وشە و ماناکەی:
وەک دەبینین وشەی قەڵاتۆک لە دوو بەش پێک هاتووە
قەڵات+ ئۆک
وەک دیارە وشەی قەڵات یان قەڵا کە لە شێوەزاری کوڕمانجی کەلات یان کەلەه"یشی پێ دەوترێ و واتای شوێنێک دەگەیێنێ کە بە زۆرینە لەسەر بەرزاییەک درووست کراوە و بە دیوار و شوورەیەکی بەرز و قایم پارێزگاری لێ کراوە تا لەدەستی نەیاران و داگیرکەران پارێزراو بێت.
ڕیشەی (قەڵ) لە زمانی کوردی دا خۆی بە واتای پشت و دیوار دێت،
لە زمانی کوردی وشەی (قەڵات) بە واتای قەڵایەکی بەرز پێناسە دەکرێت.
تا ئێرە واتای قەڵا یان قەڵات"مان بۆ ڕوون بۆوە
ئێستا با بزانین دواگری ئۆک لە زمانی کوردی چ واتایەک دەگەیەنێت ؟
لە زمانی کوردی دواگری "ئۆک" بە مانای بچووک دێت، یا بۆ بچووک نیشاندانی کەس یان شوێنێک کەڵکی لێ وەردەگیرێت، بۆ نموونە وشەی [حەمەدۆک] بە واتای موحەمەدی بچووک دێت، واتە موحەممەد ناوێک کە لە باری تەمەن یان جەستەوە بچووک بێت.
کەواتە بەو خەمڵاندنە ڕوون دەبێتەوە وشەی قەڵاتۆک وشەیەکی ڕەسەن کوردییە کە پێک هاتووە لە دوو بەشی قەڵات+ ئۆک کە ئاماژەیە بۆ [[قەڵایەکی بچووک]]
بەڵام با بزانین هۆکار چ بووە کە ئەم ناوە لەم شوێنە نراوە؟
گەر بە سەرنجەوە لەم قەڵاتە و دەوران پشتی بڕوانین دەبینین کە لە ڕۆژگاری کۆن لانی کەم شوێنەواری دوو قەڵای دیکە بە مەودایەکی نەدوور لە کێوەکانی دەورووبەی بەدی دەکرێن کە لەم قەڵاتە گەورەترن هەر بەو هۆیەوە ئاساییە لە زمانی کوردی دواگری ئۆک واتە بچووک بۆ ئەم قەڵاتە دەکار بێنن و بە قەڵاتی بچووک ناودێری بکەن،
بەو پێیە ڕوون دەبێتەوە وشەی قەڵاتۆک وشەیەکی ڕەسەن کوردییە بەپێچەوانەی تاقمێک پاوانخوازی زەین کوێر کە هەموو هەوڵیان بەتاڵان بردنی ناسنامە و هێماکانمانە.
جێی ئاماژەیە قەڵاتۆک ناوی قەڵایەکی بچووکە کە لە بەرزاییەکانی بەشی ڕوژئاوای شاری شنۆ نزیک ڕێگەی گەڵاز هەڵکەوتووە
@jyanikurdstan
❤️ #تەندروستی //
سوودە گرینگەکانی خواردنی ترێ
🍇 جگە لە تامە خۆش و بەچێژەکەی ئەم سوودانەشی هەیە :
١- دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی C وK.
٢- ڕێگرە لە توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
٣- یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا.
٤- مەترسییەکانی نەخۆشی دڵ کەم دەکەنەوە.
٥- ڕەنگی پێست جوانتر دەکات.
٦- چالاکییەکانی مێشک رێکدەخات.
٧- مەترسییەکانی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.
٨- ڕێژەی کۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت لە خوێندا.
٩- سوودی گرنگی بۆ تەندروستی چاو هەیە.
١٠- کاریگەری لەسەر بیرەوەری و وریای هەیە.
@jyanikurdstan
چه مجازاتهایی در کره شمالی حکم مرگ دارند!؟
صحبت های دختری که از کره شمالی فرار کرده است.
@jyanikurdstan
❤️ #تەندرووستی...//
بەیانیان بە سکی بەتاڵ خورما بخۆ!
➖ئەو کەسەی خورما بە گەدەی بەتاڵ بخوات ئەگەری کەمتر توشی کەمخوێنی دەبێت و جەستەی بەرگری لە بەکتریا و ڤایرۆس هەیە هەروەها دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەشی بەهۆی زیادبوونی میتابۆلیزمی لەش.
@jyanikurdstan