یەکەم سات بوو که توم بینی
خۆزگەم ئەخواست دلدارم بێ
نه مدەزانی چون پێت بلێم
کە هاوسوز و هاو غەمم بێ
🌸🪴🌸
@jyanikurdstan
#ڕستەیەک_لە_کتێب
ئەوسا کوتی:
«کام یەک لە ئێمە ونبوویەکمان نییە؟»
بە خەم و داخەوە کوتی: «دەڵێی ئێمە وەها ژیاوین کە بە تایبەت کەسێک یان شتێک ون بکەین، بۆ ئەوەی باقیی تەمەنمان لێی بگەڕێین، لە تابلۆ و نەخشەکانماندا. لە...!
📚باڵندەکانی دەم با
✍🏻 #عەتا_نەهایی
@jyanikurdstan
🎥نییە خۆشتر لە کوردستان
➖سرووشتی ناوچەی هەورامان ، ئاواییەکانی داریان و هەجیج لە پارێزگای کرماشان
@jyanikurdstan
بێ تۆ باران کەزیەی هەستم نابزوێنێ
دەبارێ و تینوویەتیم ناشکێنێ
“سیمین چایچی”
☀️Roj baş hevalênhêja🪷
☀️ڕۆژ باش هاوڕێیان🍀🍃
🌸🪴🌸
@jyanikurdstan
ئێمە لە سەردەمێکی هیچ و پوچدا دەژین، ئاهەنگی هاوسەرگیری لە خۆشەویستی گرینگترە، ڕێوڕ‌سمی ناشتن لە مردووەکە گرینگترە، پۆشاک لە جەستە گرینگترە، پەرستگا لە خودا گرینگترە...!
نوسەری ئۆراگوای
"ئیدوارد گالیانۆ"
@jyanikurdstan
خه‌ڵك چۆن له‌تۆ ده‌ڕوانن كێشه‌ی چاوی خۆیانه ، نه‌ك كێشه‌ی چاوی تۆ
روانینی ئه‌وان په‌یوه‌ندیی به‌ئاستی رۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌ی خۆیانه‌وه هه‌یه
ناكرێت له‌خه‌می رازییكردنی ئه‌و هه‌موو چاوانه بیت كه رۆژانه لێت ده‌ڕوانن
داواكراو له‌تۆ ئه‌وه‌یه ئازاری كه‌س نه‌ده‌یت نه‌ك هه‌مووان له‌خۆت رازیی بكه‌یت
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
@jyanikurdstan
#آیه_گرافی
✅ نیکی به #پدر و #مادر، داستانی است که تو آن را می‌نویسی و فرزندانت آن را برایت حکایت می‌کنند،
پس خوب بنویس ...
📚 وَوَصَّیۡنَا ٱلۡإِنسَـٰنَ بِوَ ٰلِدَیۡهِ حُسۡنࣰاۖ
ما به انسان سفارش می‌کنیم که به پدر و مادرش نیکی کند
#العنکبوت / ۸
🌼🌸🌺🌼🌸
@jyanikurdstan
هاتنی مانگی مەولوود❤️
یادی لەدایک بوونی #نووری ئیسلام
پێشەنگ و پێشەۆا حەزرەتی محمدالمصطفی ﷺ. پیرۆز بێت..☘🌷☘
☀️Roj baş hevalênhêja🪷
☀️ڕۆژ باش هاوڕێیان🍀🍃
@jyanikurdstan
#ته‌شی
ته‌شی هێور له شلکه‌ی ڕانی ده‌خشا
ده به‌ژنی شووش و ته‌رز و ڕێکی ده‌خشا
له‌ناکاو لێی ده‌هاته جوابێ هه‌ودا
خودا نادا به زاڵم چیدی مه‌ودا
هه‌دادانم نیه ڕۆژ و شه‌وێ من
له چه‌نگ تۆدا به‌دڵ مه‌رگم ده‌وێ من
به ده‌م شانه له‌شم پشکـندراوه
هه‌موو لیندووم له به‌ریه‌ک هه‌نجراوە
ده‌مێک ده‌ستت له ئازارم وه‌کێشه!
به‌سه چیدیم له به‌ر یه‌کتر مه‌کێشه
هه‌تا که‌نگێ له‌سه‌ر بڕوا و به‌ڵێنم
به چه‌نگ تۆ پێچ بخۆم و پیش هه‌ڵێنم؟
ته‌شی ئارام وه‌ڵامی داوه: ئه‌ی دۆست!
ئه‌تۆ پێت‌وا نه‌بێ، لێت که‌وتووه کۆست
مه‌ده ده‌ستی په‌شیمانی به سه‌ر خۆت
ئه‌وی ده‌یکه‌م بەگشتی خزمه‌ته بۆت
قه‌دی باریک و ته‌رز و شووش و جوانت
له‌بیرتی برده‌وه ڕازی نیهانت
ورینگه‌ی من له بن گوێچکه‌ت بووه گیر
که وا داخی برینگت چۆته‌وه بیر
له‌شم ڕۆژ و شه‌وێ تیماری تۆیه
دوو چاوی بێ‌خه‌وم بیماری تۆیه
هه‌موو عومرم له ڕێی تۆدا به‌خت کرد
هه‌تاکوو کۆسپی ڕێم بۆ تۆ ته‌خت کرد
وه‌کوو مه‌زرەق ده‌سووڕێم گا و بێ گا‌و
ده‌مێ هۆرپه‌م له ده‌ستدایه ده‌مێک دا‌و
له کارگایی ئۆمول تۆ وا نه‌هاتی
له شانتم من ته‌کاند تۆزی نه‌هاتی
له دوو چاوم به‌لووزه‌و خوێنی دڵ ڕشت
هه‌تاکوو چاوه‌کانی تۆم به کل ڕشت
له بێڵا تا گه‌یشتیه شانشینێ
له دڵدا جێ نه‌ما بۆ گه‌رمەشینێ
به پرته‌وبۆڵه بەس جه‌رگم بکۆڵه!
ئه‌من ئیشم له دونیا چه‌رمه زۆڵه
که گوێچکه‌م ئاخنی چاوم له تۆ بوارد
له‌خۆڕا ئیدی مه‌کوته ئاسنی سارد!
سه‌بر که ڕایه‌ڵ و پۆت بێته ده‌ستم
به چوارمێخه له سه‌ر ته‌ونت وه‌به‌ستم
به ده‌ست و په‌نجه‌یی ناسک‌خه‌یاڵان
له ڕووت بچنم به ئه‌ژمار ڕێزی خاڵان
که گه‌ردی ماندوویی ڕێت، لێ بتارێ
له‌نێو بازاڕی خۆ بنوێنی جارێ
ده‌گیرێ ڕێ له هه‌ر لاوه له ڕێدار
هه‌تا دێ نرخی زێڕ و زێو به‌ره‌وخوار
که تۆ خه‌مڵای له تۆقی سه‌ر هه‌تا پێ
له کۆشک و شانشینان بۆت کرا جێ
که ئه‌وده‌م قه‌در و ڕێزت چۆ سه‌رێ تۆ
که که‌وتیه ده‌ستی خاوه‌ن ئه‌فسه‌رێ تۆ
بزانه قه‌دری ئه‌و ده‌سته جه‌مامه
که ده‌ر‌مانی دڵی پڕ ئێش و زامه
له‌خۆبایی مه‌به! مه‌غرووری پیسه
له هۆزی تۆنه ئه‌و په‌تک و گوریسه
له سایه‌ی نیونیگای ڕه‌ش‌ئه‌سمه‌رانه
که به‌ژنت ڕشکی چاوی دولبه‌رانه
ئه‌گه‌ر جوانیت له ڕوودایه ئه‌گه‌ر بۆ
کری نه‌خشینی به‌ر ده‌ستی منی تۆ.
شیعری بەڕێز حامید ڕەشیدی
----------------------------------------------------------------------
واتای هەندێ لە وشەکان:
١- هێور: لەسەرخۆ، بەئەسپایی
٢- شلکەی ڕان: نەرمایی ڕان کە تەشیڕێس تەشی لە سەر بادەدا.
٣- بەژن: باڵا
٤- شووش: ساف، ڕێک و بێ‌گرێ.
٥- تەرز: باریک و ناسک وەک تەرزی ناسکی دارەمێو.
٦- هەودا: تاڵەموو، تاڵەدەزوو.
٧- مەودا: بوار، دوری نێوان دوو خاڵ.
٨- لە جەنگ( لە چنگ): لە دەست.
٩- لندوو: کڵافەی خوری ، تۆپەڵی خوری بەشەکراو.
١٠- هەنجراوە: ئەنجنین، هەنجنین و وردکراو بە تیخ،
١- پیش: هەناسەتەنگی، پیش‌خواردنەوە.
١٢- ورینگە: گۆرانی‌گوتن لەبن لێوان‌دا. بۆڵەبۆڵ.
١٣- کۆست: دەرد و بەڵا و ناخۆشی.
١٤- هۆرپە: گڵۆڵەی خوری، کڵافەی خوری.
١٥- ڕازی نیهان: نهێنی، ڕازی شاراوە، ئەوەی لە دڵدایە و نەهاتۆتە سەر زار.
١٦- ڕینگە: دەنگ، دەنگی خولانەوی تەشی یان...
١٧- تیمار: چارەسەر، مەرهەم، هەتوان.
١٨- بیمار: دەردەدار، بریندار، نەخۆش.
١٩- کۆسپ: ئاستەنگ، ڕێگر، بەربەست.
٢٠- گا‌و بێ گا: بێ وچان، بێ پشوو، بێ وەستانەوە، بەردەوام.
٢١- چەرمەزۆڵ: ناپاک، سپڵە، تاڵی باریکی چەرم.
٢٢- شانشین: بانیژە( بانی دانیشتن) لە بەر پەنجەری دیوەخان کە پاشا لێی دادەنیشێ.
٢٣- بوارد: بواردن، لانان، وەلانان، نەژماردن.
ڕایڵە و پۆ: تان‌وپۆی(تەنین) جۆڵایی،
٢٤ - ئومول: کۆنەپەرستی.
٢٥- بێڵا: شوێنی باران‌نەگر، هەیوان،
٢٦- لووزەو: بەخوڕ، لێزمە دەرچوونی ئاو لە کون و قەڵشتی بەرد.
٢٧- چوارمێخە: چوارپەل، دەست و پێ
۲٨- جەمام: لە جێ چوونی جومگەی دەست‌وپێ ئاوسانی ئەندامی جەستە.
٢٩- برینگ: دوێرد( مقەست)ی خوری هەڵپاچین.
٣٠- پەتک: پارچەی بچوکی گوریس، لەتە گوریس.
٣١: کر: شاڵ، شاڵی خوری و مەرەزی ڕسترا و و تەندرا و بۆ بەرگ(جل)ی کوردی پیاوانە.
@jyanikurdstan
#عوسمان حاجی محه‌ممه‌دی له زه‌نگێاوای پیرانشار
مورادی ڕەفیقم بۆی گێڕامەوە:
ئێوارەیەک لای ساعەت چوار بە ماشێنەکەم کە پرایدە، لە شارێ ڕا ده‌هاتمەوە بۆ دێکەمان.. تۆزێک ناراحەت بووم لە ڕێگادا کە دەروێشتم، ماشێنێکی پژۆ ڕووبەڕووم دەهات. نازانم بۆ هەر هاتە نزیک ماشێنەکەی من، جنێوێكی پیسم دا بە کابرای شوفێری پژۆکه..
ماشینەکەی پژۆ ١٠٠ میترێک دوور بووە، دە ئاوێنەیدا چاوم لێ بووکە یه‌ک فەرمان بای داوە سەری دە دووی ماشینەکەی من. منیش بڕێک ترسم بۆ هات، بڕێک گازی ماشینەکەم زیا‌و کرد کە بە قەولی کورد کوتەنی، لە دەستانی هەڵبێم، بەڵام کوا پراید لەگەڵ پژۆ دەردەچێت.. دووکیلۆمەتر گازم دا بە ماشینەکەم هیچ فایدەی نەبوو. پژۆ سەری بە قونیم وەنابوو. ناعیلاج ماشینەکەم ڕاگرت شۆفێری پژۆ ئەویش لە پێش من ڕایگرت.
کە هاتە خوارێ لە ماشینەکەی، کوڕە خۆ بە قه‌د فیلێک دەبوو. هێندە زەلام بوو هاتە پێشم، کوتی: کاکە بۆ قسەی سووک دەکه‌یت؟!
ئەمنیش زانیم زۆر قەلسەو پێشی ناوەستم، کوتم: کاکە گوو خواردنیان بۆ ڕۆژێکی وایان داناوە. کوڕە گووم خوارد.
وه‌ڵا کابرای ساحێب پژۆ زۆر پێکەنی. ئه‌دی ماڵی ئاودان بێت لەگەڵ ماڵی ئێوە، بەمجۆرە لەکۆڵم بووە، نەجاتم بوو لە کوتانێکی زۆر..
"موراد" نێوه‌كی خوازراوه.
😂😂
@jyanikurdstan
خۆشه دڵداری له هەر دوو سەر بێ
نەک تۆ بسووتێی، ئەو بێخەبەر بێ
“وەلیی دێوانه”
☀️Roj baş hevalênhêja🪷
☀️ڕۆژ باش هاوڕێیان🍀🍃
🌸🪴🌸
@jyanikurdstan
لوتكه‌ی پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتن له‌هێمنیی و ئارامیتدایه
هه‌رچه‌نده له‌ناختدا سه‌دای سه‌دان هاوار هه‌بێت
ژیان فێرمان ده‌كات هه‌موو شتێك به‌راڤه‌و لێكدانه‌وه روون ناكرێته‌وه
هه‌ندێك شت هه‌ن ده‌ورانی رۆژگار جوانتر روونیان ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ندێك كه‌س
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
@jyanikurdstan
تەنها.بۆ.پێکەنین👇😂
نوسه‌ری گه‌وره‌ی تورك و دۆستی گه‌لی كورد اسماعیل بیشكچی ئه‌ڵێ
(له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی توركیا مه‌لایه‌ك له وتاری هه‌ینی به‌ده‌نگی به‌رز ده‌یوت....
وه‌ڵاهی هه‌ركه‌سێك زمانی توركی نه‌زانێ چاوی به به‌هه‌شت ناكه‌وێ
ناوبراو ئه‌ڵێ پیاوێكی زۆر پیر زور به‌كوڵ ئه‌گریاو منیش رۆیشتمه لای وتم بۆتۆ تورك نیت؟
ئه‌ویش وتی به‌ڵێ.
منیش وتم ئیتر بۆ تۆ ئه‌گریت؟
پیاوه پیره‌كه به ده‌می گریانه وتی .بۆخوم ناگریم .
بۆ پیغه‌مبه‌ر گیان ئه‌گریم ئه‌و توركی نه‌زانیوه.)😂😂😂
@jyanikurdstan
کوڕێک کچێكی ماچ کرد و کوتی:
ئازیزه خۆشەویستەکەم، بێجگە لە من کەس ماچی کردووی؟!!
کچه‌كه كه‌وته سوێندخواردن، و وتی: نە بە خوا نه بە پێغەمبەر، ئەرێ بۆ هەر کەس ماچم دەکا ئەو پرسیارەم لێدەکا؟!
😂😂
@jyanikurdstan
✍ هێدی هێدی دەست بە مردن دەکەی.
ئەگەر سەفەر نەکەی،
ئەگەر کتێب نەخوێنییەوە،
ئەگەر گوێ نەدەیە ئاوازەکانی ژیان،
ئەگەر ڕێز لە خۆت نەگری،
هێدی هێدی دەست بە مردن دەکەی.
ئەگەر کۆیلەی خوویەکانت بی،
ئەگەر هەمووکات به ڕێگایەکی دووپاته دا بڕۆی،
ئەگەر دووپاتەکانی ڕۆژەکانەت نەگۆڕی،
ئەگەر لە ڕەنگە جیاوازەکان دەبەر نەکەی،
هێدی هێدی دەست بە مردن دەکەی.
#پابلۆ_نێرۆدا
@jyanikurdstan
💧 #تەندرووستی.. //نانی سەنگەکی باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەو نەخۆشانەی چەوری خوێنیان هەیە و نەخۆشیەکانی دڵیان هەیە!
🔹نانی سەنگاک یەکێکە لەو نانە کەمانەی کە باسبۆس ئامادەی دەکات، هەروەها ڕێژەی ڕیشاڵی تێدا زیاترە بە بەراورد بە نانی تر 🥖
@jyanikurdstan
🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند ڕەسووڵ نادری (گۆرانیبێژ)
🔹لەدایک بوون: ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لە ئاوایی ئوزونتاش سەر بە مەهاباد
🔹کۆچی دوایی: ۲۶ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی
🔹شوێنی ناشتن: گۆڕستانی ناوداران لە مەهاباد
پیاوی٘ـك دوو ژنی هەبوو، ڕۆژانە بە یەکسانی مامەل٘ـەی لەگەڵ دەکردن وەکو یەك خۆشی دەویستن قەدەر وابوو بەیەکەوە لەیەك ڕۆژدا هەردووکیان کۆچی دواییان کرد.پیاوەکەش داوای کرد لەیەك کاتدا بیانشۆرن،کاتی٘ـك ویستیان بیانهی٘ننە دەرەوە، بینیان ژوورەکە یەك دەرگای هەیە پیاوەکە داوای کرد دەرگایەکی تر دروست بکەن بۆ ئەوەی هەردووکیان لەیەك کاتدا بـهی٘ـنڕێنە دەرەوە دواتر پی٘ـکەوە هەردووکیان نی٘ـژران و پیاوەکەش دل٘خۆش بوو، کەتوانی هەتا ڕۆژی مردنیان لەگەل٘ـیان یەکسان بی٘ـت شەوی٘ـکیان یەکی٘ـك لەژنەکانی هاتە خەوی، پی٘ـی وت: هەرگیز لی٘ـت نابوورم، من گلەییم هەیە لی٘ـت پیاوەکەش وتی: چی بووە
ژنەکە وتی: بۆچی ژنەکەی ترت لەدەرگا تازەکەوە بردە دەرەوەو منت لەدەرگا کۆنەکەوە برد
😂😂😂😂😇
دەفەرموو 😂😂😂
@jyanikurdstan
🌷
پێغەمبەری خودا (سڵاوی خوای لێ بێت) دەفەرمێ:
لە دۆعا و پارانەوەو و گریانی چەوسێنراوەکان و ستەملێکراوەکان بترسن...
🌹
پیامبر اکرم (درود و سلام خدا بر او باد) می‌فرمایند:
از دعا و تضرع مظلوم و ستمدیده بترسید...
💐
The Holy Prophet (Peace be upon him) said:
Beware of the supplication of the oppressed...
#حەدیس
#حدیث
@jyanikurdstan
"باڵیۆزی ئاشتی"
سۆزێک بۆ پێشەنگی مرۆڤایەتی
عــەزیــزم نـــووری دیدەم
ئەی پێشڕەوی خەبـاتـکـــار
بـــۆ ڕاژەی ڕێـــبـــازەکــەت
کــاروانـیـان کــەوتـوونەکار
تاڤگەی ئەویـنــی زوڵاڵــــت
تێرئاو دەکا بــاخ و گــوڵـزار
تۆی هەوێنی ژیـنــی بێ‌ژان
بێ تۆ ماندوین و بریــنــدار
هەزارانی وەکوو "عــەداس"
بە ڕوانینێ بـــۆ تۆی زامـدار
ماچیان کردوە ئەو قاچانەی
کە چێشتبویان ئێش و ئازار
تۆی باڵیۆزی سوڵح و ئاشتی
بــۆ مــرۆڤی یــار و نـــەیــار
بــەڵام داخــم زۆر لـە وانـەی
بە شوێنکەوتوت دێنە ئەژمار
شڵاڵیان کرد لە خوێنی سوور
جەستەی چەوساوانی هــەژار
پارچەپارچە و بـێ نازیان کرد
خاک و زێدی مـەزن و نــازدار
بــۆ یــادی لــە دایــک بــوونت
خــەڵاتــی نــــاوازە و نـــاودار
زیــنــدوو ڕاگــرتــنـی ژیــنــتە
بـە کرداریــش نـەک هەر گوتار
ڕێــنـوێنمان بێ بۆ ڕێی بەرزت
خــــــودای دلـــــــۆڤان و دادار
بانە ـ ئەحمەد عەباسی
@jyanikurdstan
🌿💫
مامۆستا "مەزهەر خالقی"
تۆ کیژی کوردی نازەنین، هیوای ژیانم
🔰🌸🔰
@jyanikurdstan
#مەکۆی_شێعر
"ڕۆڵەی بێ دایک"
نە ئاخ لە سینەدا ئەخواتەوە پەنگ
نە فرمێسک ئەتوانێ بڕژێ بێدەنگ
نە زمان ئەویستێ لەمە زیاتر،
نە قەلەم وەک لاشەی مردووی سارد و سڕ
نە فام لە جێگای خۆی ئەمێنێ نە هۆش
دیمەنێ من بینیم بەرد دێنێته جۆش
کێ دایکێ ئەتوانێ بێنێتە بەرچاو
بە مەرگی تاقانەی جەرگی هەڵقرچاو
دامابێ لە دەشتێ هاواری بە کەس
نەگا هیچ هەر خۆی بێ و مەیتی کوڕی بەس!
ئا، سەیری دیمەنی وەها کاریگەر
کام ویجدان ناداتە بەر نووکی نەشتەر؟
بەڵام ئاخ ئەوەی من دیم بەم دوو چاوە!
مەینەتێکی سووکە ئەمەی بەلاوە
نەک دایکی کوڕمردوو، دیم کۆرپەی ساوا
لای مەیتی دایکیا فرمێسک لە چا‌وا
کەوتبوو بە بێ شیر، بێ لاوانەوە
ناو جەرگی ئینسانی ئەچووزانەوە !
✍مامۆستا #گۆران
@jyanikurdstan
#تەندروستی
❌ خراپترین جۆرەکانی خۆراک بۆ #پارشێو ئەمانەن:
۱ ـ برنج و شله.
۲ ـ خواردنی سوورکراوە
۳ ـ شیرینی و چه‌وری
٤ـ فاست فوود.
٥ ـ شه‌ربه‌تی گیراوە و شه‌ربه‌تی فرێش و خواردنه‌وە گازیه‌کان
٦ ـ خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێرکراو
@jyanikurdstan
🔰 #ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
✍ئەمڕۆ 24ے خه رمانان هاوکاتە لەگەڵ #ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی #مامۆستا و شاعیری گەورەی کورد #مامۆستا قانع ناسراو بە "شاعیری چەوساوەکانی #کوردستان"
#ســــاڵڕوژی له دایک بوونی پێروز
و ڕێگای پر ڕێبواربیت🌷
@jyanikurdstan
ئەی ئەو کەسەی کە بەتەنیا دەبیت #تاوان دەکەیت,
بە دەنگی دەرگاکـە دەترسیت و ڕادەچەڵەکێیـت،
کەچی لە ئافرێنەری ئاسمانەکـان و زەوی ناترسیت؟!
ئەرێ شەرم و حەیاکەت مردووە؟!
-ابن الجوزي
@jyanikurdstan
#کورتەیەک_لە_چیرۆک
من لەمڕۆوە ئاسوودەم..
من لە فیتنەی ئەو جاڵجاڵۆکانە تێدەگەم کە بە بیانووی پیاسەوە لە تەونەکەمان نزیک دەبنەوە... ئیدی تۆ مەچۆڕە دەرێ...
تۆ هی خۆمی..
من ڕۆژانە مێشی جوانت بۆ ڕاو دەکەم..
پەپوولەی تازە باڵکردوو.
جۆرەها زیندەوەری بەلەزەت...
قەت نامەوێ ماندوو بیت..
ئەی جوانترین زیندانیی لەنێو بەندیخانەی عیشقی من..
دەمەوێت تا ماویت خزمەتت بکەم..
ــــــــــــــــــــــــــــــ
شێرزاد حەسەن
📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن
@jyanikurdstan
#تەندروستی
➖با بزانین دواهەمین سەرچاوە پزیشکێ بڕواپێکراوەکانی جیهانی سەبارەت بە چەوری جەرگ دەڵێن چی؟
دواهەمین زانستەکان دەڵێن:
لە ڕاستیدا هیچ دەوایەک ناتوانێ یارمەتیدەر بێ بۆ دەرمانی چەوری جەرگ ئەگەر ئێوە شێوازی ژیانتان نەگۆڕن.
گرینگ‌ترین خاڵ بۆ دەرمانی جەرگی چەور وەک سەرچاوە پزیشکێکانی جیهان باس دەکەن کەم کردنی کێش بە شێوازێکی کەم کەم و لەسەرەخۆیە (واتا دانانی وەزنی وردە وردە)
دواتریش کەربۆهیدراتە سادەکان کەمتر دەکار بێنن وەکوو: برینجی سپی، نانی سپی، ماکاڕۆنی، قەند، شەکر و..
هەروەها چەوری تێر Saturated fat(چربی اشباع) زۆر بە کەمی دەکار بێنن و تەنانەت زۆرجاریش قەدەغە دەکرێن.
وەکوو: ڕۆنە بەستووەکان، ڕۆنی حەیوانی، شیرەمەنێ پڕچەورێکان، هەموو جۆرەکانی خۆراکی ئامادە و ڕستوڕانتی و کۆنسێروەکان.
لە تەواوی جەمەکان و نێوجەمەکانتان کەڵک لە سەوزیجاتی تازە وەربگرن و ڕۆژانە 3تا5 واحید میوە بخۆن.
حەول بدەن ڕۆژانە حەتمەن کەڵک لە دانەوێڵەکان(حبوبات) وەربگرن.
چ خواردنێک قازانجە بۆ چەوری جەرگ؟
قاوە
ڕۆن زەیتوون
ماسی، کاکڵەکان(ئاجیل)
تەواوی سەوزیجاتەکان و میوە
فیبر، دانەوێڵەکان
شیرەمەنێ کەم چەورەکان(لبنیات کم چرب)
خاتوونەدووگیانەکان باشتر وایە قاوە دەکار نەهێنن یان لە ژێر چاودێری پزیشک دەکاری بێنن.
وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.
سەرچاوە:
Komolafe 0, Buzzetti E, Linden A, Best LM, Madden AM, Roberts D, Chase TJ, Fritche D, Freeman SC, Cooper NJ, Sutton AJ. Nutritional supplementation for nonalcohol-related fatty liver disease: a network meta-analysis. Cochrane Database of Systematic Reviews. 2021(7).
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ : شەممە
24ی خەرمانانے ۲۷۲٤ے ڪوردے
24ی شەهریوەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
10ی ڕەبیعی یەکەم۱٤٤٦ے مانگے
14ی سێپتەمبرـے ٢٠۲٤ زایینے
خۆ وەشێرن خوێڕی و قزە
بمرێ هەرچێ حیز و دزە
ڕیشی ڕیخنی شێخ دەبڕم
مەلای لابەلا زگ دەدڕم
زۆڵە کوردی بێ ئابڕوو
دەنێرمە سەر هۆڕەی بەڕوو
لە کیژ و لاوی جوتێران
پاڵەوانی نەوەی شێران
هێزی کوردستان پێک دێنم
تۆڵەم لە دوژمن دەستێنم
کێ خواردمی دەڕشێتەوە
کێ لێیدام لێی دەدرێتەوە!
#مامۆستا_هەژار
@jyanikurdstan