سڵاو وڕێز
مەتەڵ:❤❤
سەری سەیدە
ناوەندەڪەی مەلایە
بنی سۆفیە؟😍😍
وەڵام بنێرن بۆ
@T7421
ژیانەوەی ڪوردستان📚
@jyanikurdstan
یەكێک دهڵێت :
(كهس بێبەرامبەر چاكهی لهگهڵدا
نهكردم وێنهگرێك نەبێت
لهخۆڕا داوای زهردهخهنهی لێكردم ، وێنهیهكیشی گرتم دواتر پارهكهی لێوهرگرتم)
مانایەک کە لەم قسهيهوه فێری دەبین
ئەوەیە کە داوای پاداشت
لەكهسێك لهپای
چاكهیەک یان خێرێک کە بۆمان کردووه ،
ئازاری ناخی دهدات و خهمباری دهكات
عهبدولڕهحمان سدیق📚
@jyanikurdstan
ئەوانەی هێشتا لە دایک نەبوونە، گەر بزانن ئێمە بە دەست گەردونەوە چ ئازارێک دەچێژین، هەرگیز ناینە دونیاوە…
✍ #سادق_هیدایەت
@jyanikurdstan
❌٥ مەترسی جددی گرتنی پژمین
🔸هەرچەندە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڕاگرتنی پژمە دەگمەنن، بەڵام دەتوانن مەترسیدار بن و گەڕانەوەیان نەبێت. هەندێک لەوانە بریتین لە:
زیان گەیاندن بە خوێنبەرەکانی چاو یان لووت هەوکردنی گوێچکە
شکان
پچڕانی خوێنبەری مێشک
پچڕانی تەپڵی گوێ
@jyanikurdstan
🌷
مانگی ڕەزبەر ئەو مانگەیە کە دارەکان، تەواوی ئەو ڕەنگانەی کە بە درێژایی ساڵ شاردویانەتەوە، ئاشکرای دەکەن. مرۆڤەکان، بە هەمان شێوە، مانگی ڕەزبەریان هەیە!
جەیمز ستۆرم
🌹
October is about trees revealing colors they've hidden all year. People have an October as well !
James Storm
💐
ماه مهر، ماه آشكار كردن رنگهایی است كه درختان در طول سال، پنهان کردهاند.
آدمها هم مانند درختان، مهر ماه دارند!
جیمز استورم
@jyanikurdstan
🌷
ئەگەر بڕیارت وابێ کە هەمووجارێ ڕاوەستیت و بەرد بهاوێیت بۆ هەر سەگێک کە خەریکی وەڕینە، دڵنیا بە قەت بە ئامانجت ناگەی.
وینستن چێرچڵ
🌹
You will never reach if you stop and throw stones at every dog that barks.
Winston Churchill
💐
اگر بخواهید که هر بار توقف کنید و به سمت هر سگى كه رو به شما، واق واق میکند سنگ پرتاب کنید، هرگز به مقصدت نميرسى.
وینستون چرچیل
@jyanikurdstan
ڕۆژێك دێت خەڵك تۆ لە بیردەکات،
تەنها دوو کەس نەبێت :
خەمبارێك دڵخۆشت کرد
دڵخۆشێك خەمبارتکرد
بایەخ بە یەکەمیان بدە
وە ئاگاداری دووەمیان بە...
@jyanikurdstan
💧 #تەندرووستی.. //٧ نیشانەی ئاگادارکردنەوەی زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ لە لەشدا!🧂
▫️ئاوسان
▫️تینوێتی لە ڕادەبەدەر
▫️گۆڕانکاری لە میزدا
▫️ئازاری ئێسک
▫️گرژبوونی ماسولکەکان
▫️بەرزی پەستانی خوێن
▫️سەرئێشەی بەردەوام
#آیه_گرافی
✅ با وجود همە گناهان و خطاهایت با انجام يك كار نيک دری را به سوی خداوند باز بگذار... همهی درها را نبند، شاید یک روز از این در وارد بهشت شوی ...
📚فَمَن یَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَیۡرࣰا یَرَهُۥ
هر کس به اندازهی ذرهای کار نیک انجام دهد، (پاداشِ) آن را میبیند
الزلزلة / ۷
🌼🌸🌺🌼🌸
@jyanikurdstan
#ڕستەی_جوان
یەکتریتان خۆش بوێت.!
مردن پێش وەخت ئاگادارتان ناکاتەوە . . . .
لە یەکتری بپرسنەوە!
کەس نازانێ کۆتا گفتوگۆو ژوانتان کەی دەبێت.!
بەرگەی یەکتری بگرن.!
وشەی (خۆزگە) ئەو کەسە ناگەڕێنێتەوە کە مردووە.!
ژیانەوەی ڪوردستان📚
@jyanikurdstan
دەوڵەمەندی زمانی کوردی
دووپشک لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەبینرێت و بە خۆگونجاندن لە ژینگە جۆراوجۆرەکاندا دەناسرێن. کلکیان بەکار دەهێنن بۆ پێوەدان و لێدانی ژەهر و ملکەچکردنی نێچیرەکانیان.
🔸لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتییە لە: دووپشک، دووپیشک، دوومشک، دوومارەکۆڵ، دەمارەکۆڵ، مارەکۆڵ، مارەکۆڵە، کۆڵەنجی، کوڵاژدم، کوڵەژدم
1- دووپشک، دووپیشک: لە بانە، سلێمانی، هەولێر، قەڵادزێ، سەردەشت، پیرانشار، بۆکان، شنۆ، سەقز، مەهاباد، مەریوان و نەغەدە «دووپشک»ی پێ دەوترێت. لە دهۆک «دووپیشک»ی پێ دەوترێت.
3- دوومشک: لە بەشێکی سەردەشت و پشدەر «دوومشک»ی پێ دەوترێت.
4- دوومارەکۆڵ: لە کامێران و سنە «دوومارەکۆڵ»ی پێ دەوترێت.
5- دەمارەکۆڵ: لە کرماشان و هەورامان «دەمارەکۆڵ»ی پێ دەوترێت.
6- مارەکۆڵ، مارەکۆڵە: لە کامێران و هەورامان «مارەکۆڵ» و «مارەکۆڵە»ی پێ دەوترێت.
7- کۆڵەنجی: لە بەشێک لە پارێزگای ئیلام و ئەیوان «کۆڵەنجی»ی پێ دەوترێت.
8- کوڵاژدم، کوڵەژدم: لە پارێزگای ئیلام «کوڵاژدم»، لە سونقوڕ «کوڵەژدم»ی پێ دەوترێت.
@jyanikurdstan
ئەوەی ئازاری درەخت
ئــەدات تـــەور نــیـە ....!
ئـەوەی ئازاری درەخت ئەدات
ئــەوەیـە •" دەسڪے •"
تــەورەڪە لە خـۆیەتے !!!!!!!
بە ڕاستی دار هۆڕەی لە خۆی نەبێت ناقەڵشێ
👌👌
ژیانەوەی ڪوردوستان📚
@jyanikurdstan
خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی (کریستا ڕۆدریگێز) شەش مانگ پێش ئەوەی بە شێرپەنجەی گەدە کۆچی دوایی بکات ، لە دوایین نامەیدا نوسیویەتی:
گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانی لە گەراجەکەمدایە، بەڵام ئێستا سواری چەرخ و فەلەكی نەخۆشخانەكە دەبم.
ماڵەکەم، پڕە لە جل و بەرگی ڕەنگاو ڕەنگ، پڕە لە پێڵاوی بڕاندی جیهانی، پڕە لە خشڵی گرانبەها، بەڵام ئێستا جەستەم بە پارچەیەکی بچووك پێچراوەتەوە کە نەخۆشخانە پێی داوم!!
پارەیەکی زۆر زۆرم لە بانکدا هەیە، چەندین ژمارەی بانكیم هەیە، بەڵام ئێستا ئەو پارەیە فریای هیچ ناکەوێت!!
چەندین کۆشکی گرانبەهام هەیە بەڵام ئێستا لە سەر چەرپای نەخۆشخانەیەکدا ڕاکشاوم و دواڕۆژەكانی خۆم دەژمێرم!
پێشتر سەدان كەس ڕیزیان دەبەست بۆ ئەوەی واژۆیەكی خۆمیان پێشكەش بكەم بەڵام ئێستا پزیشکەکان تەندروستیم دەپشکنن و واژۆی دەکەن!
پێشتر لە نێوان هۆتێلە گەوورەكانی دنیادا كاتەكانم بەسەر دەبرد بەڵام ئێستا زۆربەی کاتەکانم لە تاقیگەی نەخۆشخانەدا بەسەر دەبەم!
جاران حەوت ستایلی قژم هەبوو بۆ چاککردنی قژم، بەڵام ئێستا تاڵە موویەک بەسەر سەرمەوە نیە!
وەرگێرانی لە ئینگلیزیەوە كاك Ata shmerane"
@jyanikurdstan
كات بهردهوامه لهڕۆیشتنێكی
بێگهرانهوه ، ژیانیش لهجووڵهی
خۆی ناوهستێت
زۆربهی خهڵك لهجووڵهدان ،
بهلام لهبهرههمدا ههر له
جێگهی خۆیان وهستاون
عهبدولڕهحمان سدیق📚
@jyanikurdstan
#آیه_گرافی
ادب حضرت موسی علیه السلام در برابر پروردگارش:
💠 حضرت #موسی ارائه خدمات به نیازمندان را فرصت، بیمنّت، خیر و نعمت خداوند میپندارد:
🔹رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ
پروردگارا! من به هر خیر و نعمتی که برایم بفرستی، نیازمندم
#القصص/۲۴
🌼🌸🌺🌼🌸
@jyanikurdstan
هاوڕێیانی ئازیز ببورن نەم توانی ناوی ئەو بەڕێزانە بنووسم وەڵامی مەتەڵیان نارد بوو ئەم جارە ان شاءاللە لە خزمتانا دەبین🌹🌹🌹🌹🌹
Читать полностью…ساتێک بو پێکەنین
تازه خەريك بوو باڵغ ئەبووم، لەگەڵ دایکم سواری پاس بووم بڕۆین بۆ کەلار، پێش ئەوەی پاسەکە بکەوێتەڕێ، کچێکی جوانی تیابوو یەکسەر دڵم پێوەی نیشت، دەستم کرد بە سەیرکردنی و ئەویش هەستی کرد و کەوتینە چاوباشقانێ لەگەڵ یەکتر😜
سایەقەکە دەستی کرد بە پارە کۆکردنەوە، داوای کرێکەی منی کرد، دایکم وتی کورە ئەوە مناڵە پارە نادات بە پێوە ئەوەستێ، سایەقەکەش وتی مناڵی چی؟ کەرێ زلە، دایکیشم وتی کەری زلی چی؟ ئێستاش بە شەوا بۆ میز کردن لەگەڵی ئەڕۆم بە تەنها ناوێرێت، سایەقەکەش وتی داوەشێیت زلە بە قیافە پیاوێکیت، دایکشم وتی سەیری قیافەی مەکە ئەقڵی مناڵە😱
لە سەر پێنج هەزاری حیز هەر حەیایان بردم، هەتا کەلار بە پێوە بووم، سەریشم داخست، کچەکەش پێم پێئەکەنی، گاور بەزەیی پێمدا ئەهاتەوە، ئەوەندە گوناح بووم😔
@jyanikurdstan
🔘 باگردێن ئامێرێکی لوولەکیی خڕە کە بۆ بنبڕکردنی چکەچکی ئاوی باران لە بانی ماڵە دارییەکاندا بەکار دەهێنرێت.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: باگردێن، بانگردێن، بانگلێن، بانتلێن، باگردان، بانتلیر، بانتلین، بانەگلێنک، بانگلێنک.
١- باگردێن: لە ناوچەکانی سەقز، سەردەشت، پشدەر، بیتوێن، بۆکان و بانە "باگردێن"ـی پێ دەوترێت.
٢- بانگردێن: لە ناوچەی سەقز "بانگردێن"ـی پێ دەوترێت.
٣- بانگلێن: لە ناوچەکانی کامێران، دیواندەرە و بیجاڕ "بانگلێن"ـی پێ دەوترێت.
٤- بانتلێن: لە ناوچەکانی کامێران و هەورامان "بانتلێن"ـی پێ دەوترێت.
٥- باگردان: لە ناوچەکانی خانێ و مەهاباد "باگردان"ـی پێ دەوترێت.
٦- بانتلیر: لە ناوچەی هەورامان "بانتلیر"ـی پێ دەوترێت.
٧- بانتلین: لە ناوچەی هەورامان "بانتلین"ـی پێ دەوترێت.
٨- بانەگلێنک: لە ناوچەی دێولان "بانەگلێنک"ـی پێ دەوترێت.
٩- بانگلێنک: لە ناوچەی سنە "بانگلێنک"ـی پێ دەوترێت.
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ : شەممە
28ی ڕەزبەرے ۲۷۲٤ے ڪوردے
28ی مێهرے۱٤۰۳ے هەتاوے
15ی ڕەبیعی دووهەم۱٤٤٦ے مانگے
19ی ئوکتۆبەرـے ٢٠۲٤ زایینے
چاوەکەم بۆیە بەدایم کار و پیشەم زارییە
حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەددارییە
شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجھ و بێ عیللەت نییە
ئاھی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەمخوارییە
#ناری
@jyanikurdstan
🔘 فرمێسک شلەمەنییەکی ڕوونە کە بەبەردەوامی لە ڕژێنەی فرمێسکی چاوەوە دەر دێت و ئەرکی پاراستن و شێدارکردنەوەی چاوی هەیە. پێکەنین و ناڕەحەتی دەبنە هۆی ڕژانی فرمێسکەکان.
🔸 لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ناوی جیاوازی هەیە کە بریتین لە: فرمێسک، ئەرمس، ئەرەس، ئەسر، ئەسرین، هەرسی، هەڵسی، هێسر، هەرسین، هەسرین، ڕۆندک، فرمیسک.
١- فرمێسک: لە کامێران، مەهاباد، شنۆ، بۆکان، سەردەشت، سەقز، بانە، جوانڕۆ، هەولێر، پیرانشار «فرمێسک»ـی پێ دەوترێت.
٢- ئەرمس: لە ئەیوان و پارێزگای ئیلام «ئەرمس»ـی پێ دەوترێت.
٣- ئەسر: لە کامێران، پارێزگای ئیلام، پارێزگای کرماشان «ئەسر»ی پێ دەوترێت. لە کەرکووک و لە گەرمیان بە دوو شێوەی «عەسر» و «ئەسر» هەیە.
٤- ئەسرین: لە مەهاباد، سەقز «ئەسرین»ـی پێ دەوترێت.
٥- هەرسی، هەڵسی: لە پاوە و هەورامان «هەرسی» و «هەڵسی»ـی پێ دەوترێت.
٦- هێسر، ڕۆ: لە کورمانجیی باکوور «هێسر» و «رۆندک»ـی پێ دەوترێت.
٨- هەرسین، هەسرین: لە ناوچەکانی شارەزوور، گەرمیان، کرماشان و ئیلام «هێسر» و «هەسرین»ـی پێ دەوترێت.
٩- فرمیسک: لە ناوچەکانی دێولان و سنە «فرمیسک»ـی پێ دەوترێت.
@jyanikurdstan
قسەی مامۆستایەک بەردەوام لە مێشکمدا دەزرینگێتەوە کاتێک ووتی:
ژیان تێدەپەڕێت، خەم بخۆیت تێدەپەڕێت، دڵخۆشیش بیت هەر تێدەپەڕێت
ژیان مەکە بە مردوو، ڕێگامەدە بەرلەوەی مردنی ڕاستی ببینیت لە نێو ژیاندا بمریت،
بەوەی هەیە وهەتە دڵخۆشبە و ژیان ودڵخۆشی لێ دروست بکە
@jyanikurdstan
هێندە چاوت لە نەبونەکان نەبێت کە ئاگات لە ژیانی ئێستات نەمێنێت
⭕️ دو رهبر آفریقایی/ #نفرت و #ماندگاری
👈ماندلا و قذافی هر دو آفریقایی بودند، هر دو آزادی خواه بودند ، هر دو مبارز بودند ، هر دو در مبارزه پیروز شدند.، هر دو به محبوبیتِ فراوان رسیدند و هر دو موفق شدند که رهبری کشورهایشان را به دست بگیرند،
ماندلا امّا بدون خون ریزی به پیروزی رسید و بدون خون ریزی ادامه داد و قدافی با خون بر مسند نشست و با خون ادامه داد
ماندلا گوشش را برای شنیدن صدای مردم باز کرد و قذافی دهانش را به نعره گشود تا گوش مردم از صدایش پر باشد
ماندلا کتابِ مردم را خواند و قذافی کتابی نوشت و مردم را وادار به خواندن آن کرد.
ماندلا خودش را کشت تا مردمش زنده باشند و قذافی مردم را کشت تا خودش زنده باشد.
ماندلا گفت : « ما » و قذافی گفت: «من »،
ماندلا مردم را فرزندان خود خواند و قذافی مردم را سوسک و موش خطاب کرد ،
ماندلا پیش از این که از زندگی کناره بگیرد از قدرت کناره گرفت و قذافی تا آخرین لحظات به تخت و خیمه اش می اندیشید.
▪️و حالا نلسون ماندلا و معمّر قذافی - هر دو نفر - در پیشگاهِ ابدیّت تاریخ ایستاده اند و ما تنها به احترام ماندلا می ایستیم...
@jyanikurdstan
❤️گیانم به فیدات یا رسول الله❤️
🌹 يوم الجمعه وليلتها اكثروا فيها من الصلاة على الحبيب محمدا
🎬 ڕۆژی هەینی با سەڵاواتەکانی سەر پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد صلى الله عليه وسلم لەبیر نەکەین.
📿اللّهُمَّ صَلِّ عَلى مُحَمَّد وَ عَلى آلِ مُحَمَّد
🌼🌸🌺🌼
@jyanikurdstan
ههر چۆنێك مرۆڤ
وێنای كهسی بهرامبهر بكات ،
ههر بهو شێوهیه وێنهی دهگرێت
چونكه ڕوانین لهخهڵك
چ بەباش و چ بەخراپ
لهناخی مرۆڤەوه سهرچاوه دهگرێت
بۆیه یهكێك دهڵێ:
تهورهكهم بزر بوو گومانم
لهدراوسێكهم كرد
ئیدی وهك دز لێم دهڕوانی
دواتر تهورهكهم لای كوڕهكهم دۆزییهوه ،
ئهوسا دراوسێكهم لهبهرچاوم
لهدز نهدهچوو
عهبدولڕهحمان سدیق📚
@jyanikurdstan
سەگ دە وێژە (ئەدەبیات) و مەتەڵی کوردی دا:
⚜ سەگ سەحەبی خۆی ناناسێتەوە
⚜ وەک سەگی بێ سفەت وایە
⚜ وەک سەگی گورگە مێش وایە
⚜ فڵانەکەس زۆر سەگە
⚜ دەڵێی سەگە بەڕەڵڵایە
⚜ وا کز بووە دەڵێی سەگە سەگنسێی
گرتووە.
⚜ سەگ بە سەحەبی خۆی ناوەڕێ
⚜ فڵانەکەس سەگ دەمە
⚜ دەڵێی سەگی گورگ خنکێنە
⚜ هێندی بە دواوەن دەڵێی سەگە بەبایە
⚜ هەر سەگڕەوێنە دەنا هیچ نییە
⚜ دەڵێی سەگە کلکە سووتەی دەکات
⚜ سەگ بە قەوەی کلکی ئێسقان
دەشکێنێت
⚜ چاوی وەک چاوی سەگ تیژە
⚜ فڵانە کەس سەگ سفەتە
⚜ وەک سەگی دوای مەڕی وایە
⚜ وەک سەگی ئازا کلکی لەسەر شانیەتی
⚜ هێندە بێ حەیایە بۆتە سەگی هار
⚜ وەک سەگ لە دوورەوە بۆن دەکات
⚜ سەگی هار چل شەوی عومرە
⚜ هەرایەکە سەگ سەحەبی خۆی ناناسێتەوە
⚜ زۆر سەگە زوو حاڵی دەبێ
⚜ کاروان دەڕوا و سەگ دەوەڕێت
⚜ دەڵێی سەگە بابۆ دەگێڕێت
⚜سەگ بلوورێنێت سەحەبی دەمرێ
⚜ سەگەسەگەی دەکات
⚜ وەک سەگی پێ سووتاو وایە
⚜ دەڵێی سەگی کرمێیە
⚜ سەگ بە سەحەب کەوتووە
⚜ سەگ بە دەرکە
⚜ هێندە بێحەیایە دەڵێی سەگی ڕووشەیە
⚜ وەک سەگی برسی وایە
⚜دەڵێی بۆگەنی سەگە تۆپیوە
✍نووسینی: باهۆز
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ : چوارشەممە
25ی ڕەزبەرے ۲۷۲٤ے ڪوردے
25ی مێهرے۱٤۰۳ے هەتاوے
12ی ڕەبیعی دووهەم۱٤٤٦ے مانگے
16ی ئوکتۆبەرـے ٢٠۲٤ زایینے
بەو دڵەت قەستەم کە
ڕەحمی تیا نییە دەرحەق بە من
شەو لەسەر قەولت
هەتا ڕۆژ ئینتیزارم کردووە
گەرچی ناوی من بە دڵتا
نایە ئێستا ڕۆحەکەم
من دڵم خۆشە کە ئەمساڵ
یادی پارم کردووە
#مەدهۆش
@jyanikurdstan
🌷
هەندێک کەس وەها لە دوای کەم و کۆڕیەکانی خەڵکی دیکە وێڵن و بە شێوەیەکی ورد ورد دەگەڕێن کە هەڵەکانیان بدۆزنەوە، دەڵێی بۆ ئەو کارە خەڵاتی تایبەتیان دەدەنێ.
زیگ زیگلار
🌹
Some people find fault like there is a reward for it.
Zig Ziglar
💐
بعضی از افراد، طوری بدنبال پیداکردن ایرادها و عیوب دیگران میگردند که انگار برای آن، پاداش و جایزه نفیس میگیریند.
زیگ زیگلار
@jyanikurdstan
✅#تەندروستی//تایبەتمەندیەکانی چای زەعفەران
• بەهێزکردنی دڵ
• دڵخۆشکەر
• دژە کێشکردن
• کەم هەستیاری
• بەهێزکردنی گەدە
• ڕێگریکردن لە خراپبوونی ددان
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ : دووشەممە
23ی ڕەزبەرے ۲۷۲٤ے ڪوردے
23ی مێهرے۱٤۰۳ے هەتاوے
10ی ڕەبیعی دووهەم۱٤٤٦ے مانگے
14ی ئوکتۆبەرـے ٢٠۲٤ زایینے
لەو وڵاتە کەسێک لەخەو ڕابێ
بەشی چارەڕەشی و خەم و شینە
تێ گەیشتم عیلاجی دەردی من
مەستی و شێتی و نەزانینە
#هێمن
@jyanikurdstan