یاساکانی بەختەوەری: بوونی کارێک کە پێوەی سەرقاڵ بی، کەسێک کە خۆشت بوێ و شتێک کە هیوات پێی بێ.!
✍#ئیمانویێڵ_کانت
@jyanikurdstan
#بەفر..
کە دەوڵەمەند بی، بەفر دەبێتە بیانوویەک بۆ کڕینی جلی تازە و ڕۆشتن بۆ یاری خلسکێنەی سەر بەفر و چێژوەرگرتن لە ژیان . . .
بەڵام خوا ئەو ڕۆژە نەهێنێت کە هەژاربیت و بەفر ببارێت؛ لە بێکاربوونی باوکە کرێکارەکەتەوە بیگرە تا کون تێ بوونی پێڵاوەکانت و دڵۆپە کردنی سەقفی خانووەکەت... بۆچی دەبێت پارە دیاری بکات؛ کە بەفر نیعمەتە یان عەزاب؟!
✍ #حسێن_پەناهی
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ: یەکشەممە
25ی سەرماوەزے ۲۷۲٤ے ڪوردے
25ی ئازەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
13ی جەمادی دووهەم۱٤٤٦ے مانگے
15ی دێسەمبەرـے ٢٠۲٤ زایینے
بە دەردی خۆمەوە گەر گۆشەیەک دەگرم بەبێدەنگی
بە لاما دێ بەخەشم و ڕق دەڵێ خۆ نەقشی دیوارە
کە دێم ئیزھاری شۆر و شینی دڵ کەم بەڵکی ڕەحمێ کە
بە خەندە دێ دەڵێ خۆڵی بە سەردا بێژن ئەم ھارە
"مەحوی"
@jyanikurdstan
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔰 پێشین: سابق.
🔰 پێشتر: سابقاََ.
🔰 پێشینە: سابقە.
🔰 پێشینەدار، بەپێشینە: سابقهدار.
🔰 کەناراو: ساحل.
🔰 پێکهاتە: ساختار.
🔰 بینا، باڵەخانە: ساختمان.
🔰 دروستکردن، سازکردن: ساختن.
🔰 ساویلکە: سادەلوح.
🔰 ماڵبڕ، دز: سارق، دزد.
وشەکۆی هێما
له بارانا
شێعرم ئەبێ به چەترەکەت
له هەتاودا
شێعرم ئەبێ به شەماڵ و به سێبەر و
له سەرمادا
به ئاگر و
له شەواندا
به چراکەت
هەر وەختێکیش
چەتر و شەماڵ و
سێبەر و ئاگر و چرای من
لات نەبوون
تۆ بزانە
ئیتر شێعرم ئاوا بووه و
منیش مردووم!
شێرکۆ بێکەس
@jyanikurdstan
لە قورئانەوە فێری قسەکردن دەبین :
ئەو کاتەی تاوانم کرد چی دەڵێم تا خوا لێم خۆشبێ
ئادەم و حەوا تاوانیان کرد چیان گوت ؟
قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ
(ئه‌وسا ئیتر هه‌ردووکیان هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.
@jyanikurdstan
ترجمه: ckb-fa
سخن گفتن را از قرآن یاد می گیریم:
وقتی گناه کردم چه بگویم تا خداوند مرا ببخشد؟
آدم و حوا وقتی گناه کردند چه گفتند؟
بگو: پروردگارا ما بر نفس خود ستم كرديم و آنها را نخواهيم بخشيد و به آنها رحم نخواهيم كرد. الْخَاسِرِینَ
گفتند: پروردگارا ما به خود ستم کردیم و اگر ما را نبخشی و به ما رحم نکنی قطعا از زیانکاران خواهیم بود. ما بازنده هستیم
@jyanikurdstan
هەموو شتێک لەپڕێکدا باش دەبێت
دانە دانەی شتەکان دەچنەوە جێگای خۆی،
باشیەکان
خۆشیەکان
دێنەوە نێو ژیانت
کاتێک ڕوو لەخودا دەکەیت ئەمانەش ڕوو دەدەن 🤍
@jyanikurdstan
جگەرە
#بۆ_منداڵان
ئاریان و ئاراکۆ لە مامۆستا و هاوپۆلەکانیان خواحافیزیان کرد و هاتنە دەرەوە. کوڕەباڵابەرزەکەی دوێنی لە درگای قوتابخانە وەستابوو.
- کوڕەکان سڵاو. ماندوو نەبن.
ئاراکۆ وەڵامی داوە:
- سڵاو. سپاس.
ئاریان سەری بردە نزیک سەر ئاراکۆ و وتی:
- ئەمە کێیە ئەیەوێت بە زۆر خۆی بکات بە هاوڕێی ئێمە؟ نازانم بۆ چی بە بینینی ئاسوودە نیم!
- گەرچی نایناسم بەڵام کوڕێکی باشە. ئەزانی ئەو ڕۆژە چۆن لەو دوو کوڕە لات و خوێڕییەکە ڕزگاری کردین؟ دڵنیام هاوڕێیەکی زۆر باش ئەبێت!
- کورە هاوڕێی چی؟ نە ناو و نیشانی ئەزانین. نە ئەزانین پۆلی چەندە؟ تەنیا بە تووڕەبوون لەو دوو کوڕە چۆن ببێت بە هاوڕێ و برادەرمان؟
ئەمان خەریک دەمەقاڵەی خۆیان بوو، کوڕەکە بە پێکەنینەوە وتی:
- ئەزانم ئەو قسە و باسەتان بۆ چییە؟ وەرن با خۆم بناسێنم. ناوم کەژوان و لە پۆڵی نۆیەمم. ئەوەی ڕاستی بێت لە هاوڕێکان قوتابخانەی خۆم بێزارم. تاقەت کەسیانم نییە. بۆیە تەنیام!
پێکەوە ڕۆیشتن. گەیشتنە بەر دووکانێک. کەژوان وتی:
- کوڕەکان ببوورن با من جگەرەیەک بکڕم.
ئاریان بە چپە وتی:
- بۆ خاتری خوا با بڕۆین! ئەزانم ئەمە گیرۆدەی کێشەیەکمان ئەکات!
کەژوان تا درگای دووکان ڕۆیشت. سەیرێکی کرد و گەڕاوە دواوە. ڕووی کردە ئاراکۆ و وتی:
- ئەو دووکاندارە باوکم ئەناسێت. هەرچەن عەزیەتە کارتەکەم ببە و جگەرەیەکم بۆ بکڕە!
ئاراکۆ سەیرێکی ئاریانی کرد و وتی:
- دووکاندار ئەم ناوە هەموویان ئێمە و بنەماڵەمان ئەناسن. داوای لێبووردن ئەکەم!
پاش ماوەیەک پیاسەکردن، لە دووکانێک جگەرەی سەند و مژێکی لێدا و دووکەڵێکی زۆری هەناردەی ئاسمان کرد. پاشان وتی:
- با لەو باخچەیە تاوێ دانیشین. خۆ هێشتا زووە بۆ ماڵەوە!
ئاریان وتی:
- نەوەڵڵا دێرە. من ئەبێت زوو بگەڕێمەوە!
پێکەنی و وتی:
- وامزانی گەورەی بەڵام زۆر منداڵی. بەشکم بە پێنج خولەک ئیسراحەت دنیا کاول بێت؟
ئاراکۆ وتی:
- ئێمە کارمان هەیە ناتوانین دانیشین. ئاریان گیان با خۆمان بڕۆین.!
کات خواحافیزی کەژوان بانگی کرد:
- عەسر ئەڕووم بۆ جەژن لەدایکبوون خاڵۆزایەکم. خۆشحاڵ ئەبم ئەگەر ئێوەیش بەشداری بکەن!
بێ ئەوەی وەڵام بدەنەوە ئەوێیان بە جێ هێشت.
نزیک کۆڵان خۆیان، ئاریان وتی:
- ئەو کوڕە لە ئێمە گەورەترە. بە جگەرەکێشان ئالوودەیە. خوا ئەزانێ خەریکی چ بەزمێکە. لەم ساتە بەدوا، تەنانەت وەڵام سڵاوەکەیشی نادەمەوە. داوات لێ ئەکەم تۆیش لێی دوور بکەوە. ئەگەریش پێت خۆشە هاوڕێی بیت، ئەوە من خواحافیز. ئیتر ناتناسم و نامناسی!
ئاراکۆ دەستی خستە سەرشان ئاریان وتی:
- ئەوە بەڕاستە؟ یانێ من ئەونە نامەردم بۆ کەسێکی نەناس، دەست لە نزیکترین هاوڕێم هەڵگرم؟ بەڵێن بێت وەڵامی سڵاو کە هیچ، تەنانەت سەیر ناوچاویشی ناکەم!
کۆتایی
#سید_نعمان_برزگر
#نەعمان_بەرزگەر
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ: هەینی
23ی سەرماوەزے ۲۷۲٤ے ڪوردے
23ی ئازەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
11ی جەمادی دووهەم۱٤٤٦ے مانگے
13ی دێسەمبەرـے ٢٠۲٤ زایینے
تا سامانت هەس دۆس فرە خاسن
سەروەت چوو لە دەس کەی تۆ ئەناسن
نانێ ڕۆژ پەیدا بکەی نانی شەو
بەڵام نەکێشی منەت لەم و لەو
ئەم پەندە لە گوێ بگرە گەوهەرە
عیلمی بێ عەمەڵ داری بێبەرە
#مامۆستا_هەژار
@jyanikurdstan
ساچمەزەن:
سڵاو بەڕێزان،
ئەگەر تۆ لەسەر ئەم باسە تێبینیەک یا ڕاستکردنەوەیەکت هەیە تکایە بابەتەکە جوان بخوێنەوە ئەوجا بەپێی ناوچەکەی خۆت زانیاریمان ڵە سەر ناو یان ئالەتەکانی بدەرێ، سپاس
ئەمجارە دەمەوێ کەمێک لەسەر ساچمەزەن یا سەرپڕ بدوێم،
جۆرە و ناوەکانی کەمن دیبێتم و بیستبێتم ئەم ناوانەی خوارەون،،
۱- ماتلی ۲- ورێندڵ یا وەرەندڵ ۳- شینکە ۴- ڕەشۆکی.
شێوەی ئامادەکردن کە پێی ئەڵێن داگرتنەوە بەو شێوەیە بوو،
ڕاوچی کیسەیەکی بچوک ساچمە و کولەکەیەکی بچوک دەرمان واتە باروتی لە کەمەر دەبەستو ساچمەزەن لە شان و دەچوو بۆ ڕاو،
لە پێشدا خۆراکێک دەرمانی لە سەرەوە دەکردە ناو لولەکەی،
کەمێک پەڕۆی خامی بە زممە لە سەر توند دەکرد ئەوجا خۆراکێک ساچمەی بەسەر دەکردو و دووبارە بڕێک خامی لەویش توند دەکرد،
ئەوجا ترەقەی لە سەر مەمە دادەنا و چەخماخی دەهێنایە سەر پێ،
ئیتر ئەم چەکە ئامادەبوو بۆ تەقاندن، هاویشتن پێوەنان،
هەروەها خۆراک ئەو لولە بچوکە بوو کە لە قامیش دروستیان دەکر.
ئەحمەد نادری ئارمردە
@jyanikurdstan
غمگین مباش که خدا با ماست...
خداوند بعداز سختی آسانی قرار خواهد داد....
@jyanikurdstan
🗂 فەرهەنگۆکی بەشی یەکەم
پێڕەوکەڵە: منداڵی تازە پێهەڵگرتوو
داشدار: که‌س و کار
دونگە: هەست پێکردن
زەنگین: دەوڵەمەند
کۆڵوودار: بنکی گیای تاڵوو کە وەک سووتەمەنی بەکاری دێنن
گەلەخان: هۆڵ
سڕۆک: سەرمابردوو
پشتیر: تەویلەی ماڵات
چەوەڕ: پاشماوەی ماڵات
پەڵخۆڕ و زرک و گزرە: تفاق و گیایەک کە دەیدەن بە ماڵات
پێپێچکە: توربێن
ئازاڵە: سووتەمەنیی زستان
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ: پێنجشەممە
22ی سەرماوەزے ۲۷۲٤ے ڪوردے
22ی ئازەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
10ی جەمادی دووهەم۱٤٤٦ے مانگے
12ی دێسەمبەرـے ٢٠۲٤ زایینے
ئەوەی ئەمرۆ بەدەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخــــلۆق
لەدەوری نەعشیا صبحەی دەبینی وەلوەلەی مەخلۆق
#مەحوی
@jyanikurdstan
ئەگەر لێم بپرسیت چەندجار هاتیت بە خەیاڵمدا ؟
پێت دەڵێم یەکجار هاتیت و هیچ کات جێت نەهێشتـم . .!
✍#مەولانا
@jyanikurdstan
فەرهەنگۆک
لەسەر وشەی #ماین
یه‌کسمی مێ له زمانی کوردی‌دا به ماین ناسراوه و ناوی خۆی به سه‌ر خۆیه‌وه. ئه‌و کارانه‌ی له ئه‌سپی ده‌وه‌شێنه‌وه ماینیش ده‌یانکا، به‌ڵام ناسک و که‌م تا پشتتره.
پیاوی دهستنهڕۆیو له کوردستاندا بۆ کاروباری ژیان که‌لکی لێ وه‌رده‌گرێ و کاری قورس و سووکی خۆی پێ ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دهستڕۆیون ماینی ته‌نیا بۆ زه‌و و زوو ڕاده‌گرن و ئه‌وه‌نده‌ی بزانن ئاوس نیه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، ده‌نا له‌گه‌ڵ ڕه‌وه و گاڕانی ده‌که‌ن تا به ئیشتیای خۆی بله‌وه‌ڕێ. ماین به‌و مه‌رجه ئاوس نه‌بێ وه‌ک ئه‌سپ غارێن و ته‌ڕادی پێده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر دووباره سه‌رنج بده‌ینه‌وه سه‌ر به‌یته کۆنه‌کان ده‌بینین و بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هه‌رچی پیاوی گه‌وره و یه‌که‌یه‌که بووه به‌تایبه‌ت له کاتی شه‌ڕدا هه‌ر سواری ماین بووه، ئه‌گه‌ر لێی بکۆڵینه‌وه ئه‌و هۆیانه‌ی تێدا ده‌بینینه‌وه:
ئهلف: ماین سوار له هه‌ر کوێ به‌رهه‌ڵدا بکا هه‌ر له‌و جێ ده‌مێنێته‌وه و زۆر دوور ناکه‌وێته‌وه و سه‌ره‌ڕۆیی ناکا. ئه‌ڵبه‌ت یه‌ک یه‌ک ماینی تۆڕ هه‌ڵده‌که‌وێ که سوار پێی زه‌وت ناکرێ و مل پێوه ده‌نێ و سوار به‌جێ دێڵێ.
ب: ئه‌سپ زۆر ده‌حیلێنێ و بۆ کاری نهێنی نابێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ماین بێده‌نگتره.
س: هه‌زار ماین له ڕهوێکدا ڕه‌نگه به‌یه‌که‌وه بحاوێنه‌وه به‌ڵام دوو ئه‌سپ تا یه‌کیان ئەوی تر نه‌به‌زێنێ واز له کۆڕژن و شه‌ڕ و هه‌ڵڵا ناهێنن.
چ: ماین وه‌ک ئه‌سپ سڵ نیه و که‌متر ده‌سڵه‌مێته‌وه.
ه: فێر کردن و گرتن و ڕاهێنانی ماین له ئه‌سپ هاسانتره.
پ: رۆینی ماین نه‌رمتر و سوارییه‌که‌ی خۆشتره.
گ: له کۆنه‌وه تا باسی تیر هاوێژی و تفه‌نگ کراوه باسی سواریش هاتۆته گۆڕێ. سوارچاکه‌کانی قه‌دیم نێوانی دوو گوێی ئه‌سپی سهرڕاگریان به سێرهی تفه‌نگ له قه‌ڵه‌م داوه و له‌وێڕا نیشانه‌یان له ڕاو یا دوژمن گرتووه، چون ماین که‌متر بزۆزی ده‌کا و سه‌ری ڕاده‌گرێ، له به‌ر ته‌قه‌ی که‌متر ده‌سڵه‌مێته‌وه، ماین باشتره.
ئه‌وڕۆ ته‌نانه‌ت عیلمیش باسی حه‌یای ماینی کردووه، ماین وه‌ختایه‌کی ژانی هاتێ ئه‌گه‌ر ئازاد بێ ده‌ڕوا و له جێیه‌کی چۆل ده‌زێ، ئه‌گه‌ر جێی چۆل ده‌ست نه‌که‌وت ده‌توانێ زانی خۆی 24 سه‌عاتان وه پاش دا. هه‌موو ساڵێ ماین بۆ ماوه‌ی 10 رۆژان وه فاڵ دێ و ئاماده‌ی ئاوسبوون ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به سه‌ر بچێ، چ چا بکرێ و چ چا نه‌کرێ له فاڵ ده‌که‌وێته‌وه.
له نیشانه‌کانی وه فاڵهاتنی ماین ئه‌وانه‌ن:
یەکەم ڕواڵه‌تی زێی ده‌گۆڕێ
دووهەم زۆر ده‌حیلێنێ و خۆ بۆ نێو ئه‌سپان ده‌کوتێ.
له‌و چه‌ند رۆژه‌دا ماین له ڕه‌وه ده‌گرنه‌وه و له ئه‌سپێکی چاک و ڕه‌سه‌ن و به‌ناوبانگی چا ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌م کاره له ئاوسبوونی ڕه‌مه‌کی به‌رگری بکه‌ن. ناوچه‌ی وایه چڕ و ئه‌سته‌مه و نیازیان به یه‌کسمی به‌تاقه‌ت هه‌یه، بۆ جێگای وا ئێستر کاری خه‌ڵک مه‌یسه‌ر ده‌کا. ئێستریش بۆ ژیانی ئابووری زۆر به‌که‌ڵکه و له جێی خۆی ئەویش باسێکی تایبەتییە.
ماوه‌ی ئاوسێنی ماین ساڵهوهختێکی ته‌واوه، کاتێک زا ساڵهوهختێکیش شیر ده‌دا به جانووهکهی، کاتێک ساڵێک له ته‌مه‌نی جانوو تێپه‌ڕی ماین سه‌رله‌نوێ دێته‌وه فاڵ و جانووهکهی له شیر ده‌کاته‌وه.
نەجابەتی جانوو دەگەڕێتەوە سەر ڕەگەزی خۆی بە جۆرێک قەت نابیندرێ وەپێش دایکی کەوێ کەچی جاشکی کەر هەمیشە لە پێش دایکی هەڵبەزدابەز و خەریکی لوشکهاویشتنە.
لە شێعرێکی فارسیا هاتووە:
کره اسب از نجابت در تعاقب می‌رود
کره خر از خریت پیش پیش مادر است
واتە: جانوو لەبەر نەجابەتی هەمیشە لە دواوە دەڕوا و جاشک لەبەر کەرێتیانی لە پێش دایکی دەڕوا
#بەفر..
کە دەوڵەمەند بی، بەفر دەبێتە بیانوویەک بۆ کڕینی جلی تازە و ڕۆشتن بۆ یاری خلسکێنەی سەر بەفر و چێژوەرگرتن لە ژیان . . .
بەڵام خوا ئەو ڕۆژە نەهێنێت کە هەژاربیت و بەفر ببارێت؛ لە بێکاربوونی باوکە کرێکارەکەتەوە بیگرە تا کون تێ بوونی پێڵاوەکانت و دڵۆپە کردنی سەقفی خانووەکەت... بۆچی دەبێت پارە دیاری بکات؛ کە بەفر نیعمەتە یان عەزاب؟!
✍ #حسێن_پەناهی
@jyanikurdstan
⭕ #تەندرووستی //باشترین نانی بەیانی بۆ چارەسەری چەوری جگەر
🔸 چای سەوز چەندین دژە ئۆکسیدی تێدایە کە کاریگەرن بۆ چاودێری جگەر. دەتوانیت لە کاتی نانی بەیانیدا لە جیاتی چای ڕەش کوپێک چای سەوز بخۆیتەوە.
🔸 خواردنی سەوزە لە کاتی نانی بەیانیدا
🔸 خواردنی سیر پێش نانی بەیانی
🔸 خواردنی نانی بەیانی لەگەڵ زەردەچەوە.
🔸 بەکارهێنانی ترشەمەنی لە کاتی نانی بەیانی
🔸 خواردنی گوێز لەگەڵ پەنیر
🔸 خواردنی زەیتی زەیتوون بۆ ئامادەکردنی نانی بەیانی پارێزراو
@jyanikurdstan
🎬 ئه‌گه‌ر كوروو كچه‌كانمان باش په‌روه‌رده نه‌كه‌ین له پیری دا ماڵی بێ نازان جێمانه
🌹 دکتر محمدخانی
❤️ تکایە تا کۆتایی بینەری ڤیدیۆکە بە و لەگەڵ هاوڕێکانت بڵاو بکەرەوە.
🌼🌸🌺🌼🌸
@jyanikurdstan
راسته زۆر داخراو نه‌بیت باشه
به‌ڵام زۆریش ڕوون و كراوه نه‌بیت له‌ڕاده‌به‌ده‌ر
چونكه دەڵێن : خۆت مه‌كه به كتێبێكی كراوه بۆ هەمووان
نەبادا هه‌ندێك كه‌س كه خۆیان نه‌زانن، به‌هه‌ڵه بتخوێننهوه
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
@jyanikurdstan
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️
ئەمڕۆ: شەممە
24ی سەرماوەزے ۲۷۲٤ے ڪوردے
24ی ئازەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
12ی جەمادی دووهەم۱٤٤٦ے مانگے
14ی دێسەمبەرـے ٢٠۲٤ زایینے
که تۆی قیبلە دەمت سا بێنه قوربان
لەسەر قوبلە دڵم مەشکێنه قوربان
وەرە بنواڕه دوو دەستی حەناییم
حەنایی چی هەموو خۆش خوێنه قوربان
#نالی
@jyanikurdstan
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی "عەلائەددین نەجمەددین حیسامەددین" ناسراو بە "عەلائەددین سەججادی" (نووسەر، ڕۆژنامەوان)
لەدایکبوون: ساڵی ١٩٠٧ی زایینی لە سنە
کۆچی دوایی: ١٣ی دێسامبەری ١٩٨۴ی زایینی لە بەغدا
شوێنی ناشتن: گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
@jyanikurdstan
🗂 فەرهەنگۆک
گێلەی مەڕی: مێگەل
چەقەسوو: بێشه‌رم
ئاورا: برسی
ڕانەمەڕ: مێگەل
مۆران: تەمومژ
گۆرێخانە: بوێرانە
یەختەرخانە: تەویلەی ئەسپان
غەزرین: تووڕەبوونی وەک بەراز
ببڕایببڕا: قه‌ت
پێودان: شێواز
پێکۆڕە: نۆکەر
وڵسووڵسات: مەڕوماڵات
@jyanikurdstan
✅#تەندرووستی.// ئەگەر زۆربەی میوەکان لەگەڵ پێستدا بخۆین سودی زیاتری بۆ لەش هەیە؛ چونکە زۆربەی ڤیتامین و ماددە خۆراکیەکانیان لە پێستیاندا شاراوەتەوە و توێکڵکردنیان ئەو ماددە خۆراکیانە بەفیڕۆ دەدات. مۆز و کیوی و پیاز و میوەی لیمۆ لە نێوانیاندایە.
@jyanikurdstan
❤️گیانم به فیدات یا رسول الله❤️
🌹 يوم الجمعه وليلتها اكثروا فيها من الصلاة على الحبيب محمدا
🎬 شەو و ڕۆژی هەینی با سەڵاواتەکانی سەر پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد صلى الله عليه وسلم لەبیر نەکەین.
📿اللّهُمَّ صَلِّ عَلى مُحَمَّد وَ عَلى آلِ مُحَمَّد
🌼🌸🌺🌼🌸
@jyanikurdstan
دڵۆڤان بە بەڵام وا خەیاڵ مەکە هەموو مرۆڤەکان وەک خۆت خۆش دڵن و نێتی پاکیان هەیە.!🙂
@jyanikurdstan
◽️
🍀ساتێ لە گەڵ پەیامی خوا 🍀
اقْرَأْ كِتَابَكَ
كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ
عَلَيْكَ حَسِيبًا
(سوره إسراء، آیه ۱۴)
[(پێی دەڵەن:) نامیلکەی خۆت بخوێنەوە،
بۆ تۆ بەسە هەر ئەوڕۆ
حیساب کتابی خۆت بکەی .❤️❤️
@jyanikurdstan
#تەندرووستی
سوودەکانی خواردنی هەنجیر
🔹بۆ دابەزاندنی کێشی لەش یارمەتیدەرە.
🔹ڕێگری لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
🔹بۆ ڕێکخستنی فشاری خوێن بەسوودە
🔹بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەنسۆلین بەکەڵکە.
@jyanikurdstan
"ئه‌گه‌ر تاوان و سه‌رپێچی مرۆڤ زۆربوو
وه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی نه‌بوو ببێته هۆكاری سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی
ئه‌وا خودای گه‌وره تووشی خه‌م وخه‌فه‌تی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بسڕێته‌وه🤍🤍
@jyanikurdstan
گوناهبارو زیانبه‌خشن ئه‌وانه‌ی خۆیان
مۆمێكیان نییه بۆ روناك كردنه‌وه‌ی رێگا
کەچی ده‌ستی خۆیان ده‌سووتێنن بەس بۆ ئه‌وه‌ی مۆمی خه‌ڵكانی دی بكوژێننه‌وه
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
ژیانەوەی ڪوردستان📚
@jyanikurdstan