فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (المَرْءُ مَعَ مَنْ أَحَبَّ)🤎
#Barham
کچەکەتان ناو ناوە چی؟
ئاخر لەبیرمە وتت حەزم لێیە ببم بە دایکی کچێک
بیرمە وتت کوڕ نا کوڕ وەک تۆ شێتانە عاشقی کچێک ئەبێ و ئێمە لەبیر ئەکا
ئەوانەی لەناوەڕاستی دارستان بەجێمان دێڵن
مافی ئەوەیان نیە پسیار بکەن کە گورگەکان چیان بەسەر هێناین
باوکت بوو
باوکت بوو دوو ئاشقی لە یەک کرد٫باوکت بوو کە دوو
تەواوکەری ناتەواو کرد
ئەرێ باوکت بوو٫ باوکت بوو خەیاڵی درەنگانی شەوی زڕاندم٫ باوکت بوو
خۆشیەکانی لێکردم بە ئازار
ئەرێ ئەزیزم باوکت بوو٫
بیرت ماوە ؟
بیرت ماوە هەموو شەوێ خەیاڵی منداڵێکی جوانمان دەکرد٫
منداڵێک کە نیوەی جنسی پێک بێت لە من و نیوەکەیتری پارچەیەک بێت لە تۆ٫
ئەو ڕۆژانەت بیر ماوە کە پێت ئەوتم دەستە بچووکەکانم تووند ماچ بکە با لەکاتی توڕەی ئارام ببمەوە٫
باوکت بوو٫
باوکت بوو خەیاڵی بەیانیانی ئێمەی شێواند٫
بیرتە بەیانیان دوای نان خواردن پێت ئەوتم ئەمەوێت ڕۆژێک من چایت بۆ تێبکەم و تۆش نانی بەیانیم لەگەڵ بخۆیت٫
بیرت ماوە پێت ئەوتم٫ تۆ قژی شێواوم بۆ ڕێک بکە و لەگەڵیدا دوو شعریشم پێشکەش بکە٫
بیرت ماوە ئەتوویست بەیەکەوە بازاڕی بکەین٫
وا هەست ناکەم بیرت چووبێت ٫ کە چەند غیرەم لێت دەکرد٫ دەموویست تەنانەت چاوانیشت دیار نەبن٫
نینۆکەکانیشت دابپۆشی و کەس نەیانبینێت٫ بیرت ماوە چەند غیرەم لە تۆ ئەکرد٫
بیرت ماوە کاتێک باسی کوڕیترت ئەکرد و من بەرچاوانم تاریک ئەبوو٫
باوکت بوو٫
باوکت بوو هەموو جوانیەکانی ئێمەی تێکدا کۆتا جار پێش ئەوەی بڕۆیت٫ پێم وتی من بەختم نەبوو.
#z4nam
زۆر قسەم هەیە بۆ وتن بەڵام تەنها ئەڵێم
«باشیەکانی منت بینی، دانیشە و چاوەڕێیبکە خەرابیەکانم ببینی»
منداڵ بووم لە قوتابخانە بەشەڕ هاتم
دەستم بریندار بوو
خاوێن نە ئەبووە، بە باوکمم وت باوکە خوێن بە چی پاک ئەبێتەوە
وتی بە (خوێن)
(خۆدا بەخشندەیە ئەیبەخشێ، خۆت تۆڵەی خۆت بکەوە)