kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

مشابهت زبان های گیلکی و کوردی در واژه ها و یکسانی صرف و نحو جملات در زبان این دو قوم اصیل بوضوح عیان است. برخی از این واژه های مشترک در ویدئو اشاره شده است، با ذکر این قضیه که گویش های زبان کردی هم مانند گیلکی و زبانهای دیگر از شهری به شهر دیگر متفاوت است. این دو بانو در ویدئو با گیلکی رودسر (شرق گیلان) و کردی سنندج (سورانی) تکلم می نمایند.
گیلکی       کوردی    فارسی
۱-ایسه    ۱-ئیسا         حالا
۲-بوشو    ۲-بوچو      برو
۳-جیر     ۳-ژیر          زیر
۴-تئن     ۴-تیان     دیگ بزرگ
۵-تَل       ۵-تال          تلخ
۶-چندی  ۶-چه نی    چقدر
۷-چلکن   ۷-چلکن     کثیف
۸-رادوار   ۸-رِیبوار    رهگذر
۹-بزیوی     ۹-بژی       زنده باشی
۱۰-تسک    ۱۰-ته سک     تنگ
۱۱-پُورد    ۱۱-پِرد          پُل
۱۲-درزن   ۱۲-ده رزي     سوزن
۱۳-کَتن   ۱۳-که و تن      افتادن
۱۴-بال    ۱۴-بال          دست
۱۵-گوره   ۱۵-گوره      غرش
۱۶-زومه   ۱۶-زاوا        داماد
۱۷-جُور    ۱۷-ژوور       بالا
۱۸-کول    ۱۸-کول        کُند
۱۹-بِئس   ۱۹-بیئسه      وایستا
۲۰-بزیوی  ۲۰-بِژی         زنده باشی


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

خورشید
( هاوسەری کاپیتان حەمەدی مەولوودی )
نووسەر: سارا شەرارە شەمامی

بەشی ٦

مۆسیقا : سابیر قەلەندەری
خوێندنەوە و ڕێکخستن : سامان وەتمانی
س؛پەڕتووکی هەوارگەی هەژار


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

خورشید
( هاوسەری کاپیتان حەمەدی مەولوودی )
نووسەر: سارا شەرارە شەمامی

بەشی ٤

مۆسیقا : سابیر قەلەندەری
خوێندنەوە و ڕێکخستن : سامان وەتمانی
س؛پەڕتووکی هەوارگەی هەژار


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

خورشید
( هاوسەری کاپیتان حەمەدی مەولوودی )
نووسەر: سارا شەرارە شەمامی

بەشی ۲

مۆسیقا : سابیر قەلەندەری
خوێندنەوە و ڕێکخستن : سامان وەتمانی
س؛پەڕتووکی هەوارگەی هەژار


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

خورشید

دایە خورشید هاوژینی کاپیتان حەمەدی مەولوودی فەرماندە و قارەمانی سەردەمی کۆماری کوردستانە،ئەگەر پەڕتووکی کوردبوونی کاپیتان حەمەدی مەولوودیتان لە لایەنی ئاوارەیی و چەرمەسەری ژیانی ئەو فەرماندە لێهاتووە خوێندبێتەوە،پێویستە پەڕتووکی خورشید لە زمانی خێزانی وەفاداریشی بخوێنینەوە.
ئەم پەڕتووکە پێمان دەسەلمێنێ هەموو کات لە پشت پیاوێکی لێهاتوو،ژنێکی لێهاتووش هەیە و بە گوتەی مامۆستا هەژار خۆزگە لە جێگەی ئەو پیاوە قارەمانانە کۆتەڵی ژنان و دایک و خوشکانیان لە مەیدانەکانی شار بەرز کردبایەوە،بەڵام کوا حەق کوا وەدواکەوتنی حەقیقەت!؟!؟
خورشید ئەو کەڵەژنەیە کە لە ژێر چەوسانەوە و دەستبەسەر ماڵ داگرتن و تەواوی گووشارەکانی حکوومەتی زاڵمی شاە خۆی و ماڵ و منداڵی وەک شێرەژنێک و دوور لە کاپیتانی قارەمان پاراست و قەت گنجی نەهاتە نێوچاوانی.
ئاخۆ چەندن ئەو شێرەژنانەی دوور لە حەمەدەکان  و بە تەواوی ئاڵۆزی و چەرمەسەرییەکانی ژیان ناهێڵن مناڵەکانیان هەست بە بۆشاییەک یا نەبوونی باوکیان بکەن؟

جێگەی ئاماژەیە پەڕتووکی خورشید لە لایان خاتوو سارا شەرارە شەمامی
هاوسەری بەڕێزی کاک وریا ماملێ نووسراوە و پێشکەش بە ئێوەی ڕێزدار دەکرێت.
منیش لە لایان خۆمەوە ئەو پەڕتووکە دەنگییە پێشکەش دەکەم بە ڕووحی پاکی مامۆستا محەممەدی ماملێ و دایە ئامینی مەولوودیان.

سامان وەتمانی
پەڕتووکی هەوارگەی هەژار


بەشەکانی بەسەرهاتی کتێبی خورشید 👇👇
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

هەستێکی خۆش
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

چاوڕەش
شۆڕش مەحموودی

Читать полностью…

کابان

کافەی مەهاباد
ئامەد ـ کوردستانی باکور

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

عەدنـان کەریــم ـ هانی موجتەهیدی

Читать полностью…

کابان

🔴ئیتر دروشم‌دان بۆ هەمیشە قەدەغەیە!

➖بەقەڵەمی: ئیسماعیل قادرپوور

🔹 لەم لینکەدا بیخوێننەوە:

📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21551

@HajeNews‌‌

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی هەڵوەدا ۲۵ی ڕێبەندان
بەشێک لە شێعری سنووری ئاوات
هۆنراوەی هەڵوەدا ( ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی)
دەنگ: فریا ڕەش ئەحمەدی
موزیک: دیاکۆ ڕەش ئەحمەدی

@helwedaa

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

تەڵقین بە کوردی ( شێعری مامۆستا هەژار )

خوێندنەوەی مامۆستا مەلا ڕەسوڵ پێشنماز
لە ئێوارەێکی بەفراوی شاری ڤێستێرۆس
ڕێگاپادکەست

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

بینینی ئەمجارە ...

به‌رله‌وه‌ی ئه‌مجاره بتبینم
خۆم ئه‌چم بۆ جاده‌ی عاشقان
له کۆگای ئاسمانی سه‌رپه‌ڕا
پارچه‌یه‌ک له هه‌وری په‌مه‌یی
ته‌نکت بۆ ئه‌کڕم
لای باران ئه‌یدوورم
بۆت ئه‌که‌م به کراس
هه‌ر له‌وه‌ێ له کۆگای مانگه‌شه‌و
تریفه‌ی ڕه‌فته‌یه‌ک هه‌ڵئه‌گرم
دوو گواره له پرشنگ
دووبازن له زیوی خه‌رمانه
به‌رله‌وه‌ی ئه‌مجاره بتبینم
من جووتێ ئه‌ستێره‌ت له کۆگای
سایه‌قه بۆ ئه‌کڕم بۆت
ئه‌که‌م به پێڵاو
به‌رله‌وه‌ی ئه‌مجاره بتبینم
شیعرێکی درێژی سوورکارم
له ده‌رگای حه‌وشه‌وه تا ژوورێ
ڕائه‌خه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ریا بڕۆیت
بێیته لام
به‌رله‌وه‌ی ئه‌مجاره بتبینم

شێرکۆ بێکەس

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

واڵانتاین پیرۆز بێ لە گڕاوانی مێژوو،
لە ئەحمەدی خانی،شەرەفخانی بتلیسی، نوسەرانی کوردنوسی،
هێمن و هەژار،سەرداری سەری دار،
قازی لێوبەبار،گیو و حوسێن حوزنی، مەلای جزیری و فەقێ تەیران، گڕاوانی کوردستان،
شاعرانی زگبرسی،
شێرەژنانی  قەڵای دمدم، شەم و شەمزین، خەج و سیامەند،مەم و زین،لاس و خەزاڵ،شیرین و  فەرهاد،،پیرەمێردی گۆاری ژین، دڵزاری دڵ لەقین،
پیرۆز بێ لە کچانی سەری چیا بێ ریا،پیرۆز بێ لە کوڕانی خۆبەخش،
‌هەروەها دانیشتوانی کۆبانی،شێرەژنانی شەنگاڵ،
ریحانەی چاوکاڵ،ئەو ئەنگێوەی
نێوی دەڕوا شارەوشار،پیرۆز بێ
لەکوڕوکاڵی مێژوو،
دڵسۆزانی نیشتمان.

حەسەن  شەریفی 1402/11/25


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺ئەفسانەناسێکی کورد: خۆشەویستی لە نەورۆزدا لە رۆژی ڤالانتاین کۆنترە

🔻ئەفسانەناسێکی کورد دەڵێت، خۆشەویستی لە نەورۆزدا کۆنترە لە ڤالانتاین و ئاماژە بەوەش دەکات، پێشنیاز دەکرێت رۆژی 21ی نەورۆز بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی.
د. مەولوود ئیبراهیم حەسەن، ئەفسانەناس و مامۆستای زانکۆ  لەبارەی رۆژی خۆشەویستی لە نێو کورددا دەڵێت، "نەورۆز کۆنترە لە ڤالانتاین؛ خۆشەویستی کوردیش عەشقێکە بە نموونە دەهێندرێتەوە، لەوانە لە داستانەکانی مەم و زین و مەمی ئالان".
ئەو ئەفسانەناسە لەبارەی رۆژی خۆشەویستی لە نێو کورد دەڵێت، "لە کوردەواریدا دەستوورێک هەبووە لە رۆژی جەژندا. لەو رۆژەدا هەموو خەڵک چوونەتە دەرەوە، کچ و کوڕ ئازاد بوون لەوەی کەسێک هەڵبژێرن. کوڕان و کچان لەو رۆژەدا یەکیان ناسیوە و توانیویانە ژیانی هاوبەش پێکەوە بنێن".
دەشڵێت، "ئەحمەدی خانی لە داستانی مەم و زیندا باسی کردووە کە مەم و زین لەو رۆژەدا خۆیان دەگۆڕن. مەم و هاوڕێکەی جلی کچان و زین و دەستەخوشکەکەی جلی کوڕان دەپۆشن. ئیدی لەو رۆژەوە خۆشەویستی دەستپێدەکات. ئەمە دەستوورێک بووە ساڵانە لە نێو کورددا بەردەوام بووە. کاتێك نەورۆز هاتووە، ئەو دەستوورە لایان پیرۆز بووە".
پ. د. مەولوود ئیبراهیم کە خۆی توێژینەوەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، "نەورۆز بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. هەموو مێژوونووسان کۆکن لەسەر ئەوەی نەورۆز لە داستانی تەممووز و عەشتاری سۆمەرییەوە هاتووە.
سۆمەرییەکانیش باپیرانی کوردن. ئەو رۆژەی تەممووز لە جیهانی ژێرەوە دێتە دەرەوە، سۆمەرییەکان کردوویانەتە جەژن. ئەو جەژنە ناوی زەگمەگ بووە. زەگمەگ واتا سەری ساڵ، هەمان نەورۆزی ئێمەیە".
ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتی، "لەبەرئەوەی بۆنەکە بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە؛ عیشقێکی وەکو مەم و زینی لێ دروستبووە و نموونەی داستانی خۆشەویستییە لە جیهاندا. بیرۆکەکە کوردانە و خۆمانەیە. پێشنیاز دەکرێت و دەگوترێت نەورۆز زۆر شیاوە بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی".
بە گوتەی ئەفسانەناسەکە، "ئەحمەدی خانی مێژوو، کولتوور، جیۆگرافیا، نەریت و خۆشەویستی هەموو تێکەڵ کردووە، داستانێکی وەکو مەم و زینی نووسیوە؛ لە پێناو فەلسەفەیەک کە فەلسەفەیەکی نەتەوەییە بۆ دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی. ئەحمەدی خانیش هاتووە ئەو فەلسەفەی لە رۆژی نەورۆزدا داڕشتووە، چونکە نەورۆز سەرەتای ساڵ و رۆژێکی نوێی ساڵی کوردییە".

دەنگی کوردستان

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

خورشید
( هاوسەری کاپیتان حەمەدی مەولوودی )
نووسەر: سارا شەرارە شەمامی

بەشی ۷

مۆسیقا : سابیر قەلەندەری
خوێندنەوە و ڕێکخستن : سامان وەتمانی
س؛پەڕتووکی هەوارگەی هەژار


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

خورشید
( هاوسەری کاپیتان حەمەدی مەولوودی )
نووسەر: سارا شەرارە شەمامی

بەشی ۵

مۆسیقا : سابیر قەلەندەری
خوێندنەوە و ڕێکخستن : سامان وەتمانی
س؛پەڕتووکی هەوارگەی هەژار


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

خورشید
( هاوسەری کاپیتان حەمەدی مەولوودی )
نووسەر: سارا شەرارە شەمامی

بەشی ۳

مۆسیقا : سابیر قەلەندەری
خوێندنەوە و ڕێکخستن : سامان وەتمانی
س؛پەڕتووکی هەوارگەی هەژار


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

خورشید
( هاوسەری کاپیتان حەمەدی مەولوودی )
نووسەر: سارا شەرارە شەمامی

بەشی ۱

مۆسیقا : سابیر قەلەندەری
خوێندنەوە و ڕێکخستن : سامان وەتمانی
س؛پەڕتووکی هەوارگەی هەژار


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

دەنگەپەڕتووکی ،، خورشید ،،👇👇

Читать полностью…

کابان

مام برایم

ساڵی ۱۳۴۳ چوومە زانستگای تاران و خەریکی دەرس خوێندن بووم .
مام برایم باغەوانی ماڵی باوکم بوو ، پیاوێکی ژیکەڵە و قسە خۆش .
رۆژێک لە بەر دەرکی زانستگا تووشی مام برایم هاتم وا بە لباسی کوردی پیاسەی دەکرد .
کوتم  زۆر بەخێر هاتی ، ئەوە چۆنە هاتوویە تاران !
دەستی برد بۆ لای لێوی و برینێکی نیشان دام و کوتی :
لە سابڵاغ ناردویانم بۆ ئێرە!
نامەیەکی نیشان دام ، دوکتۆرێک لە مەهاباد نووسیبووی بۆ مەکۆی چارەسەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هەزار تەختووخواب ( پەهلەوی ) .
دیتم مام برایم زۆر لە ماشێنەکان ناو شەقام دەترسێت و ناوێرێ بەپەڕێتەو ئەو بەری شەقام .
هەرچی دەمکرد و دەمکوت:
مام برایم مەترسە ، ماشێنەکان خۆت ڵینادن ، چارەی نەبوو ، دەلەرزی و زاتی پەڕینەوەی نەبوو .
کوتم: مام برایم تۆ دەزانیت خەڵکی تاران چەندە لە سەگ دەترسێن ؟
کوتی : جا قوربان چۆن لە سەگ دەترسن ، سەگ مەترسیدار نییه.
کوتم : بنواڕە خەڵکی تاران چۆن لە شەقام دەپەڕنەوە و لە ماشێنەکان نا ترسن ، بەڵام لە سەگ دەترسن ، ئەوە حیکایەتی تۆیە ، تۆ لە سەگ ناترسی و لە ماشێنەکان دەترسی .
دیارە کاری هەردووکتان هەڵەیە ، نە سەگ مەترسیدارە و نە ماشێنەکان .
پاش دوو رۆژ مام برایم فێری پەڕینەوە بوو لە خیابان و هاتووچۆی دەکرد !
مام برایم سێ مانگ مانەوە لە تاران و زۆر جار دەیکوت :
زۆر سەیر بوو ، من لە خوڕا زراوم چوو بوو لە ماشێنەکان ، زۆریان لێ دەترسام ، زۆر بە سام بوون !
ئێستا دەزانم خۆ ماشێن ئێسان ناخۆا !

پ ن
مام برایم لە گوندی خانەقا باغەوانی دەکرد و زۆر کەم دەهاتە سابڵاغ و مەهابادی ئەو سەردەمیش ماشینی زؤر کەم هەبوو ، بۆیە لە ماشێنەکانی تاران دەترسا  !
ترس شتێکی راستەقینە نییه و دەکرێ لەخۆتی وەدوور بخەی . ترس شتێکی بێ بنەمایە لە ناو مێشک سازی دەکەین و وەلانانی سووک و ھاسانە .
ترس ئامرازی بەرگرییە بۆ روبەری بوونەوەی هێندێک لە مەترسیی ، بەڵام ترسێکی مێشک لە کار بخا و مرۆڤ ئیفلیج بکا ، پێویستیی بە چارەسەری هەیە و دەبێ چارەسەری پزیشکیی بۆ بکەن .


د . شەمس بوڕهان
۲۸ رێبەندانی ۱۴۰۲

س؛ کاناڵی نووسەر

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ئەی وەی وەی وەی بارانە☺️
هەزار ماشەڵڵا🌺

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

لە ستایشی ژیاندا

ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر

بەشی ۲

مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست

#لە_ستایشی_ژیاندا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

دێوانەم
عارف عوسمان

Читать полностью…

کابان

لە بەرنامەی "هەڤپەیڤین"دا لە ڕووداو، هەندێک باس لەسەر خەڵاتی ماملێ و کتێبی "کوردبوون" کران. / کاناڵی فەرمیی ماملێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

شێعرێک لە شاعیری نەمر هەڵوەدا (ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی )

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

کەماڵ گەنجی - شلێرە 𝄞

Читать полностью…

کابان

لە گوڵ و لە گوڵان

ناسر ڕەزازی

Читать полностью…

کابان

ئاورێ بەربۆتە دەروونی دەدەروونخانێ
نە بەبای دەکووژێتەوە ، نە بەبارانێ
نە بە پێمەڕە و گڵ وەسەر هەڵدانێ

ئای لەوتەمە ، لەوخەمە ، سەرەڕای بوونی کلتوور و‌ فۆلکلۆری پاراو ، پشت لە مەزرای بژوێن کەین ، لە پڕ بە پڕتاو مامزە بنگێوین و ڕکێفکوت ئەسپی شێی کلک لەسەرچوان بەرەو تراویلکەی قاقر و ئیشکارۆ تاودەین .
وای  لەوتەمە ، کە هێما و نمادی دەرەکی لە باو و نەریتمان ڕاست کەینەوە و بەسەر شەمامە و شەمامۆکێی بێستانی کوردەواری دا بازدەین
دڵ بە نامۆ خۆشکەین و لەخۆشەویستی ڕاستەقینە و بێ گرێوگۆڵی مەم و زین ، خەج و سیامەند ، قەروگوڵەزەڕ ، لاس و خەزاڵ و‌.... دوورەپەرێز بین و  والنتاین  ڕەچاوکەین ، تێر بۆنی مێخەک و مێخەکڕێژان نەکەین‌،  مەخابن ئەی مەخابن .

سولەیمان پیرۆتی


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🌹 لە ڤالانتاین؛
ببانین؟ یا نامۆیی بکەین؟


یا خوا هیچ گەل و نەتەوەیەک کۆست کەوتوو نەبێ؟ چونکە لێت قەوما نیزێکترین هاوەڵان لەبەرت هەڵدێن. ئەگەر بارت راست بوو؟ کەوتیە سەر دەور، گڵۆڵەی پێشکەوتنت کەوتە گەڕ...
جا تامت خۆش دەبێ، جوان دەبی، بە هەناسەیەکی نەرم دەگەشێیەوە...یاران، هیچ؟ بگرە نەیارانیش خاست دەبێژن!
من دژ بە هیچ کلتوورێک نیم و رێز لە گشت فەرهەنگ و دابەکان دەگرم.
دونیاش بەو چەند رەنگ و دەنگیەوە خەمڵاو و جوانە.
بەڵام بێ دڕدۆنگی کلتووری نەتەوەیی و ئایینی خۆم گەلێک لە لا شیرینتر و پەسندتر و بە نرخترە.
نکۆڵیش لەوە ناکرێ لە جیهانی تێکسڕماو و تێکتنراوی ئەورۆ فەرهەنگ و چاند و کلتوورەکان کاریگەری ئەرێنی و نەرێنیان لە سەر یەکدی هەیە.
بێ گومان کلتووری زلهێزەکانیش وەک حەزیا، وردە کلتووری گەلانی چکۆڵە و لاوازیان هەڵڵووشیوە.
ئایینەکانیش زۆریان داکۆکی و پێداگری لە سەر خۆشەویستی و نازکێشانی مرۆ کردووە.
لە ناو کوردستانی خۆشەویستمان قارەمانانی بوارگەلی جۆراوجۆر کەم نین کە بوونەتە دەسپێکی لەخۆبردوویی و فیداکاری.
سەردەمانێک لە گۆڕەپانی ئەوین مەم و زین و لاس و خەزاڵ و خەج و سیامەند و شیرین و فەرهاد، تەڕاتێن و مەیدانداریان دەکرد و دەگەڵ یەکتر بە چاوبڕکێنە و شەڕەباللۆرەوە، دگژ کاری کەس نەکردوو! رادەچوون.
بۆ بچینە ناو سەدەکانی زایینی لە دووی قەشەیەکی ئاشق بگەڕێین؟
و بیکەینە سەرمەشقی دڵداری و ئەوینداری.

خۆ سەرچاوەی سۆز و ئەوینی مەڵبەندی کوردەواری هەر لرفەی دێ، و کانیاوی کەللەتەزێن تێراوی ئاشقە و باشقان دەکا!
کەچی بە ملکەچی بە گەناوان وەنووساوین و هەناوان بە ئاوی سوێر و تفت و گەرم فێنک دەکەینەوە.
حەزرەتی خانی کورد وەک مەزنە خانی خانان بە هۆنینەوەی مەم و زین، لە بەشی چیرۆکی دڵدارانە تەنگی بە شکسپیر و گۆتە و پوشکین هەڵچنیوە و دە کونە مشکانی پەستاوتون!
بەڵان لە بەر بێدەرەتانی و بێ مووتالایی کەوتووینەتە دووی لاعیدە و تەرەکەمان.
سێوی مێخەکرێژ و زەنگیانە و هاوێنە و بریقەی رابردوو، مێژووی گەشی دوێنێمانن و  شایەتی دەدەن کە بۆ داهاتووش دەتوانن هەتوانی برینی دڵی ئەوینداران بن.
خۆشەویستی و سۆز و دڵ لێدان بۆ هەموو ژیانه.
ژیان یانی ئەوین، نەخاسەلا رۆژێکی وەک ڤالانتاینی بۆ دیاری بکرێ.
لە دواییش پێتان دەڵێم لە بواری ئیشقی دڵهەژێن،
مامۆستا و پێشەنگی وەک خانی و نالی و مەولەوی و مەحوی و ناری و شەمامەسوورەیەکی وەک حەبیبە و عەنبەرخاتوون و شەم و شەمزینن هەبێ!؟
چ کارن بە قەشە و خاخام و مووغی هەندەرانە؟
هەموو رۆژتان لیپاولیپ لە وزە و خۆشەویستی بێ.

عەبدوڕەحمان _ ئەحمەدی.

   کابان | KABAN

Читать полностью…
Subscribe to a channel