🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK
یەکێک لە هاوڕێیان گەورەی کردین و چەند کورتەچیرۆکی بۆ ناردبووین ، بە هۆی سەرقاڵی لە کاتی خۆیدا نەمتوانی بیانخوێنمەوە و ... . زۆر گەڕام نەمدیتەوە . هیوادارم ئەو دۆستە لێمان دڵمەند نەبووبێ . تکایە بۆمان بنێرنەوە🙏
Читать полностью…ئاژەڵە ئازاکەی شاخ
بەرەبەری مانگی ڕەشەمە بوو ڕۆژی هەینی بەیانی کە لە خەو هستام بەفرێکی زور باریبوو گورگ ئەو ماڵ ئەو ماڵی نەدەکرد بە تەنیا هەڵمنەکرد و ملی ڕێیەم گرت و تا ئاوایی کولیجە بەند نەبووم. بەنێو کووچە و کۆڵانی سپی پوشدا خۆم گەیاندە قوتابخانەی ئاوایی. لە سێ ماموستای دڵسۆز و ماندوو نەناسی ئاوایی وەژوور کەوتم.
ئەوڕۆژی خۆمان بە بەفر ماڵینی حەوشە و سازکردنی فراوێن خافڵاند و ئەوجار تا شەوشەق بوو دامەمان کرد و گەلێک بیرەوەری و ئەزموونی پەروەردەمان بۆ یەکدی گێڕاوە و دواتر تاوێک چاومان وێک ناو و کەروێشکە خەوێکمان بۆ کرد بەڵام زۆری نەبرد تاریک و ڕوونی بەیانی بە دەنگە دەنگی قوتابیان وە خەبەر هاتین، بە پەلەپەل خۆم خر کردەوە و دوای ماڵاوایی لە هاوڕێیانم بە کۆرە ڕێیەکدا کە هێستا شەقڵی بەفرەکە نەشکابوو بەرەو ئاوایی بورهان دامقڵەشاند.
بەفرێکی سپی بێ پایان وڵات و زنجیرە چیای سوڵتان و ئاڵمەڵوو کە سەریان لە میچی ئاسمان دەسوو داپۆشیبوو. بەفری سپی و ڕەنگی شینی ئاسمان و دارستانی بێ بەرگ و باری ناو گەڵی وەک مرواری دەدرەوشانەوە.
کە خۆر هەڵات وردەوردە تیڕێژی هەتاو سەر پاکی ئاسمانی ئەو ناوەی وەک ڕۆژی ڕووناک لێکرد. بەڵام هێستا نیوەی ڕێگام نەبڕیبوو کە هەورێکی توڕە و تۆسن و چڵکن و ڕەش ئاسمانی ساماڵی داپۆشی. لە ترسی خۆ ڕاوەشاندنی هەورە مڕچ و مۆنەکە هەنگاوەکانم توندترکرد. کەچی بەفرەکە خاو ببۆوە تا سەروی گۆزینگ لە بەفرەکە ڕۆدەچووم و باوی هەنگاوەکانمی شل دەکردەوە. هەرکە بە ڕووکاری ئاوییدا کەوتم زایەڵەی سەگوەڕی ئاوایی و هاژ و هووژی ئاپۆڕای خەلک وەک بریسکە لە گۆمدا دەزرینگایەوە. لەبەر خۆمەوە گوتم بێونەبێ شتێک قەوماوە. زۆر زوو گەیشتمە دەراوی دێ و بە ئاسانی بە سەر پردەبازێکدا لە چەمەکە پەڕیمەوە. دوور و نیزیکی ئاوایی بووم دوو سێ قوتابی بە پڕتاو بەرەوپیرمەوە هاتن. بەدوای وانیشدا وردە وردە هەموو قوتابێکان لە دەورم هاڵان و لە گۆی یەکدا دەیانچرپاند. وێدەچوو دەیانهەویست شتێکم پێبڵێن. بەفرێکی زۆر لە کوچە و کۆڵانان کەڵەکە کرابوو. لەسەر تەپۆڵکە بەفرێک گیرساینەوە قوتابی پڕ جۆش و خرۆش هەریێکەو بە تام و چێژێکی تایبەت دیانویست شانۆی ئەو ڕۆژە لە خیاڵیاندا بهۆننەوە. هەرچی کردم قوتابێکانم ملیان نەدا بچینەوە قوتابخانە چارەم نەبوو مامەوە وچاوەڕێماین بزانین لە گۆڕەپانەکە بڕیارە چ ڕوو بدا.
چاوم لێبوو پۆل پۆل خەڵک بە پڕتاو خۆیان دەگەیاندە گۆڕەپانەکەی ڕوکاری چۆم. بازنەیەکی گەورەیان پێکهێنابوو.هەر دەهات و زیادی دەکرد.
لە ناوەڕاستی بازنەکە چاوم بەئاژەڵێکی شاخی کەوت کە جار ناجارێک بە دەوری خۆیدا دەسووڕا و چاوی دەگێڕا. دۆش داماو و ڕووخاو، هەناسەسوار، برسی و هیلاک و ماندوو، بێدەنگ، مات و وڕ و خەمبار. خەمێکی قووڵ و خەست، دابڕاو لە ماڵ و مناڵ.
لە قوتابێکانم پرسی ئەوە چ بۆ ؟چ خەبەرە؟
بە چەند وشە و ڕستەی سەر و گۆ شکاو تێیانگەیاندم کە:
شەوی ڕابردوو گورگی برسی بە تەڵەیەوە دەبێ و ڕاوچی دڵ ڕەق دەگەنێ و هەر بە تەڵەوە دەیهێنەوە ئاوایی بۆ وەی سەگی تێبەردەن.
گوتم: جا بۆ سەگی تێبەردەن؟
-لەبر خۆیانەوە گوتیان: تاکوو سەگەل ترسیان لە گورگی بشکێ.
هەر لەو قسانە دابووین، دیتم لەپر سەگێکی دڕ بە گوڕ لە قوژبنێک هاتە دەر گوی قوتکردن و لە نێو مژەکەدا چاوی لە گورگی دیل بڕی. لێ نەیوێرا بەڕەو ڕووی بێتەوە خاوەنەکەی لێکدا لێکدا بە فیتوو لێدان تێیبەردەدا. ئەوجار سەگە دەستەویێخەی بوو شێویلکەی تا بنا گۆی لەبەریێک کێشاوە و بە کەڵپە زەلامەکانی گازێکی بە لاملیدا گرت.
گورگەش هێستا خۆی نەدۆڕاندبوو لێی مڕاند و ددانەکانی دەچیڕەوە برد و بە چەنگە گڕان پڕی پێدا گرت و لە بنە خۆی نا. سەگی لەرزۆک تۆقی بە حاڵەحاڵ توانی خۆی دەرباز کا هەر ئەوەندەی چاو لە سەر یەک دانانێک تیزماڵێکیدایە و وەک بەرزەکی بانان لەنێو ئاپۆڕەی خەڵکەکەدا ون بوو و بە نێو کۆڵاناندا تێیتەقاند. شەڕەکەش بۆ ماوەیەک ڕۆمرکا.
دواتر سگێکی بۆر وەک تیرێک کە لە کەوان ترازابێت خۆی لە دەست خاوەنەکەی ڕاپسکاند و بەرەو ڕوی چوو. بەڵام لەیەکەم تێکهەڵچووندا لێی سڵەمێوە. زوو زانی بە تەنێ باشاری ناکا سووڕێکی بە دەور و بەریدا لێدا و وەکوو قولەسینگ بەرامبەری چەقی. هەرچەند خاوەنەکەی بە شێرە شێرە شێرە تێیدەقوولاند لێ نەیوێرا ئاوقای بێ. گورکی کۆیلە ددانەکانی لێک دەسوو لە من وابوو دەیەوێ هەڕایکاتێ بەڵام تەڵەی ئاسن و قاچی شکاو و ئاوسا بووی لە دوو نەهاتن و ڕوبەڕووی وەستا. سەگی ترسنۆک و خێڕیش زەندەقی چوو دەیزانی بەوحاڵەشەوە دەرەقەتی نایە قوونەخشکەیەکیداو لە نیزیک خاوەنەکەی مات بوو.
پاش تاوێک سەگێکی زەلامی چوار پەل قایمی سوری مل ئەستوریان هێنا بە هەلهەلە تێیان بەردا سەگە گورجێکی هەڕای کردێ و ڕۆبۆ پشت ملی. هەرچۆنێک بوو گورگە خۆی لە زار و دەستی سەگە ڕاپسکاند. ئاهێکی هاتەوە بەر.
⬇️
❇️ چاپ و بڵاوبوونەوەی هەوەڵین فەرهەنگی کوردی لە بابەت زاراوەکانی حوجرە
"فەرهەنگی حوجرە"،بەرهەمی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانە و زانستیی مامۆستا محەممەد ئەحمەدیان، فەرهەنگنووس و مێژوونووس و لێکۆڵەری زانا و شێلگیر و دڵسۆز، لەم ڕۆژانەدا و لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "خانی" و لە 361 لاپەڕە و لە کواڵیتەیەکی بەرزدا، چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم فەرهەنگە دانسقە و شێوازمەندە، جیا لە پێشەکی، لە 3 بەش پێکهاتووە:
1)بەشی یەکەم؛ ئەو بەشە لە ڕاستیدا تیئۆری و بنەمای شێوازناسانەی2 بەشەکەی دوایی لە ئەژمار دێ. لەو بەشەدا لایەنی مەعریفی و ئانتڕۆپۆلۆژیکی و ڕووناکبیری و کەلتووریی گوتار و هزری حوجرەیی شی کراوەتەوە؛
2)بەشی دووهەم؛فەرهەنگی زاراوەکانی حوجرە لە کوردستان.لەم بەشەدا زاراوەکانی باو لە نێو هەڵسوکەوت و ژیان و ژینگەی حوجرە، بەوردی و بەچەشنێکی بەڵگەمەند و شیکارانە لێکدراوەتەوە؛
3)بەشی سێهەم؛ فەرهەنگی کتێبە دەرسییەکانی نێو حوجرەکان.لەم بەشەدا بە چەشنێکی چڕوپڕ و شیکارانە و زانستی، تێکڕای کتێبە دەرسییەکانی حوجرە و بابەتەکانیان، زۆر شارەزایانە و وردبینانە ناسێندراوە و ژیاننامەی نووسەرانی کتێبە دەرسییەکانیش، هاوپێچ کراوە.
KABAN
قەندیل دەڵێ من سەربەتەمم، قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
زۆر هەوری دەبابەم بە سەرا هەڵدەتەقێ
زۆر تیری نەیاران لە دڵم هەڵدەچەقێ
زۆر دەکشێ بە سەرما سێبەری داڵاشان
زۆر دەڕژێ بە سەرما پەڵەخوێنی لاشان
زۆر شەو بە برینداری لە خەو هەستاوم
هەر بەرزەقەڵای کوردم و ڕاوەستاوم
ناسر_ئاغابرا
کاناڵ کابان
@KABANMUKRYAN2721
🛑بەپەلە
🔶هونەرمەندی نەتەوەیی کورد عەلی زەندی پاش ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی لە وڵاتی کانادا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
پەلەنیا / Pelenya
شینی ژاکاو
داخم کە چرای باخی ئەدب کووژاوە
باخم کەنەمای لەسوێی تەرەب ژاکاوە
ژاکاوی مەزن ! چلۆن لە کۆچت بێژم ؟
گشت پیت و وشە لەمێشک ودڵ تاراوە
هەستم نەدەکرد ئەوا بڕۆی بێدەنگی
کوا ڕەسمی وەفا ؟ برا لە کوێ وا باوە ؟
کەریم ڕەسووڵ پوور (وریا)
۱۳۹۹/۰۱/۱۷
کابان | KABAN
بەیانی کە ڕۆیشتمەوە دەبینم دەرگام لێ ناکاتەوە. لە دەلاقەکەوە تەماشام کرد وا بابم دانیشتووە؛ هەرچی هاوارم کرد وەڵامی نەدامەوە. دەلاقەکەم شکاند و چوومە ژوور. بەداخەوە کە دیتم ئەوە جەستەی بێگیانی سارد بووەتەوە و جەڵدەی دڵ لێی داوە و کۆچی دواییی کردووە. ڕۆحی بەرزی کاپیتان حەمەی مەولوودی شاد و یادی هەرمان.
پێویستە هەموو تاکێک کتێبی کوردبوون بیخوێنێتەوە.
ئەم کتێبە باس لە تەڵەکەبازیی ئاغا و دەوڵەمەند و شێخەکان و پیاوە بەناو ئایینییە مەسڵەحەتچییەکان دەکات. هەروەها پەردە لەسەر زۆر ڕووداوی شاراوە لا دەدات کە لە سەردەمی کۆماردا ڕوویان داوە.
TEREXE
سەرچاوە کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"
KABAN
📚 سوودەکانی خوێندنەوە لە تەمەنی منداڵیدا
١۴٠٣٫٠١٫١۴
🆔 @HajeNews
ترکیه در شب پیروزی اوپوزیسیون از دیاربکر تا استانبول
در انتخابات شهرداریهای ترکیه احزاب اوپوزیسیون موفق به شکست دادن حزب حاکم در شهرهای مهم همچون استانبول (پیروزی مجدد اکرم امام اوغلو و تحکیم موقعیت او برای انتخابات بعدی ریاستجمهوری) شدهاند؛ کُردها نیز با حزب "دمپارتی" دستکم انتخابات در ۱۱ استان را از آن خود کردهاند.
اما در این بین نکته پرتامل و مثبت واکنش اردوغان رییسجمهور و رهبر حزب حاکم است:
پیام ملت را گرفتم، ۳۱مارس برای ما یک نقطه عطف است. متأسفانه در آزمون انتخابات محلی مردود شدیم و به نتیجه ای که انتظار داشتیم نرسیدیم. ملت ازصندوق برای رساندن پیامش استفاده کرد. در هر رویدادی یک خیریتی هست. نتایج انتخابات را ارزیابی و با جسارت، خودانتقادی را دنبال میکنیم
🔵 #پێناسەی_نووسەران_شاعیران
#وەفایی
🔸 پاش تێپهڕبوونی 101 ساڵ بهسهر كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی كورد #وهفایی، وێنهیەکی ئهو شاعیره دۆزرایهوه.
🔸 وێنەکەی وەفایی شاعیر لەلایەن موحیبی مههابادی، کە نەوەی وەفاییە دۆزراوەتەوە، بهپێی زانیارییهكانی موحیبی، وێنهكه لهنێوان ساڵانی 1886-1891 له خانهقای شهمزین گیراوه، كه دهكهوێته چوارڕیانی ئازادی له شاری مههاباد، #وهفایی لهو ساڵانهدا، وهك مودهریس لهو خانهقایه خزمهتی كردووه.
🔸 #وهفایی، ناوی حاجی عهبدولڕهحیم كوڕی مهلا غهفووره، ساڵی 1844 له مههاباد لهدایكبووه. ماوهیهكی زۆر لهگهڵ شێخ عوبهیدوڵای نههری ژیاوه، ساڵی 1902 لهگهڵ كاروانی شێخ سهعیدی حهفید و سهید ئهحمهدی خانهقا و شێخ مستهفای شێخ عهبدولسهمهدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرهمێرد چووه بۆ حهج، له گهڕانهوهدا، له بیابان تووشی نهخۆشییهكی سهخت بووه، بهوهۆیهوه كۆچی دوایی كردووهو، له بیابانی شام نێژراوه. پیرهمێردی نهمر وتوویەتی : "بهدهستی خۆم له بیابان وهفاییم ناشتووه".
🔶 بەشی ئەدەبی و مەدەنی و هونەری
س؛ مۆر
کاناڵی کابان
KABAN
🎥بینەر بن//
🔴 پهروانه ئهحمهدێن؛ تەمەنێک لە ژیان و هەگبەیەک لە بیرەوەری
➖بەشی دووەم
١۴٠۳٫٠١٫١۷
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
⬆️
لەو تەم و مژەدا بە شەلە شەل ڕوی لە ئاپۆڕای خەڵکەکە کرد کەچی ئەو نامرۆوانە بە قوڵەداران بەربوونە لمبۆز و سەر و گۆڵاکی گورگە و نەیانهێشت دەرباز بێ.
سەگی ترسنۆک و خێڕیش کە ئەوەی بینی ترسی شکاو گوڕی بەستەوە و ڕۆ بۆ گورگەی ،چاک تێک بەر بوون زگم بە گورگەی دەسووتا سەگە قەپی بە لمبۆزی گورگە داگرتبوو بەڵام گورگەش بە قورقوڕۆچکەیدا نووسابوو قووڕە قووڕی سە سوور ئەو ناوەی پڕ کردبوو. پاش بێنەو بەرەیەکی زۆر گورگی ماندوو سەری لەسەر هەڵگرت و سەگی هیلاکیش بە قوروچکە قوروچک و ددان لێکدان لێی تەکێیەوە.
گورگی سەگ گرتووی قاچ شکاو و بەستەزمان لە ترسان هەڵدەلەرزێ و بەرچاوی خۆی چاک نەدەدی لە چەند شوێنەوە برینەکانی زاریان داپچڕیبوو. جێ چنگ و نینۆک و قەپی سەگان ئازای ئەندامی وەک بێژینگ ئاژن ئاژن کردبوو. جارناجارێک سڕە بایەکی سارد وەک شەلاقە جەستەی دنگاوت و برینە قووڵەکانی دەکولاندەوە. گورگی داماو لە گەڵ هەناسە کێشان خوێنی دەدەڵاند چاوی دەگێڕا و دەلەرزی دەنگی لەبەر دەرنەدەهات. داماو و خەمبار، دیل و کۆیلە، کەنەفت و کەلەلا کەوتبوو. بەفری تازە و کۆن لە گەڵ خوێنی سوور لێک هاڵابوون. بۆنی قورسی خوێن و بۆنی مەرگ و مان و نەمان لە تەواوی جەستەی شێواوی دەهات. بە برینی قووڵ و پر ئازار و ڕوخساری خوێناوی و چاوی ماندوو لەو مرۆڤە دڵڕەقانەی دەروانی کە گەمارۆی دەوریان تەنگتر کردبۆوە و جارنا جارێکیش بە داران دایاندەوەشاندە قاچ و قولی.
لەو دەمەیدا بریسکەی نەفرەت لە دڵمیدا دەمویست بڵێم تەواوی کەن بەسە، بەڵام دەستی شکاوم بە کێم گوتبا قوولە قوول و هەراهەرایەک بوو باب ئاگای لە کوڕێ نەبوو.تازە ئەگەریش گوتبام، ببڕای ببڕای گۆیان نەدەدامێ.
گۆم لێ بوو چەند نەفەر دەیانوت ئەوە گەماڵە پشدەرەکەیان هێنا. زۆری پێنەچوو سەگێکی زەڵامی فیلەنتەر کلک لە سەر نەڕەی پشت، قەڵاتەیەکی زێوی بەملەوە، وەک گوللە هێرشی کردە سەر. بێ یێک و دوو سواری سەری گورگەی بوو. کەلپی سپی لە دوورەوە دیار بوو ڕۆچوبوونە ناو قەفی ملی گورگەی. سەر لەنوێ خەڵکەکە سەگەلیان خڕهەڵدان و جارێکی دی لە گورگەیان بەردان. ئەو جار بە چواران بێ وچان تێیبەربوون یێکیان بە چڕنۆک و ددانان ئەوکی گرتبوو ڕاکێش ڕاکێش لەگەڵ خۆی دەیبرد. ئەگەر چی لە ترسان و لەبەر دڵەکوتان ببوو بە شەق شەقە و وەک مێژووکە هەڵدەلەرزی و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پیری مەرگ دەچوو. بەڵام چاکی دەست دەکردەوە. دیتم گورگە وەک گەردەلوول بە لوورەلوور بازرەقەیەکی لە نێو دوومانەکەدا بەست بەڵام سووری ملهوڕی خۆشبەز کەوتە سەری و گرتی. ئەویدیش قەپی بە قەپۆزی داگرت و نووزەی لێ بڕی ئەو حەلە بە هەر چواریان لە بەفرەکەیان گەوزاند و هەر یەکەی لە لایەک دمیان لە جەستەی نابوو و ڕایاندەکێشا و ئەودیوئەودیویان پێدەکرد. هێڵێکی چاک یێکتریان هێناو برد.
بەڵام ئیتر چیتر بڕی نەکرد و قاچی لە دوو نەهات دواجار ناچار لە شەڕێکی نابەرابەر، غەریب و غەوارە و دیلکراو لە ناو چەنبەرەی چوار سەگی گەڕ و دڕ، گەو گەو کرا. دەنگی لەبەر دەرنەهات و شەکەت و شەڵاڵ چورتەی لێبڕا قاچەکانی لێڕاکێشا و لە ناو بەفر و خوێندا مەرگ باوەشی پێداگرت. دیار بوو دوایین ڵاپەڕەی کتێبی ژیانی ئاژەڵە ئازاکەی شاخ بەدەم ڕەشەبای ڕەشەمە بێ پشت و پەنا پێچرایەوە و سترانی مەرگی مرۆڤایەتی بۆ ئاوایی خوێندەوە.
بێدەنگێکی سامناک باڵی بەسەر ئاواییدا کێشا پۆلێک قەلەڕەشە لە شەقەی باڵیان دا و بەسەر ئاسمانی خەمباری ئاواییدا ئاوا بوون
ساتێکی تاڵ بوو هێندەی نەما بوو بدەم لە بانگی گریان سەخڵەت و دەستەوەستان لەوێ مابوومەوە. گێژ و وێژ و شڵەژاو، دەستەکانم کەوتنە لەرزین کە دیتم ئەوە کەلاکی گورگە لە سەر زەوی کەوتۆ و ئەنجن ئەنجن کراوە و بە چواران هەڵیان دڕیوە. هەناسە چ بوو لە گەروم دەرنەهات. هەست و هەناوم قرچ هەڵاتن و غەوارەی چاوە ڵێڵەکانی ئەوەندەی دی دڵمیان تواندەوە. ناچار لە قوتابیانم خوڕی بۆ قوتابخانە و بە پەلە پەل لەو شۆنە شومە دوور کەوتینەوە. لە ژووری قوتابخانە کەس نەپەیوی ئەزیش مات مابووم و هیچم نەگوت. لە پڕ کوڵی دڵم بۆ پەپوولکانم هەڵڕشت. دواتر بە قینەوە لە تختە بۆر نوسیم ئەوڕۆ لێرە لەو گوندە بەدەستی پیاوە نەزانەکانی گوند مرۆڤایەتی ناشترا.
یێکێک لە قوتابیان پرسی مامۆستا ئەو گورگەیان بۆ کوشت؟
گوتم لەبەر چرکە ساتێک گەمەی خۆیان
لەبەر نەخوێندەواری
لەبەر نەزانی
لە کۆتاییدا ئەوشێعرەی شاعیری ناوداری کورد مامۆستا دڵدارم کردە هەوێنی وانەی ئەوڕۆمان
[پێویستی مە زانینە، زانین بناغەی ژینە
گەر گەلێ بێ زانین بێت گەر زیندووش بێ مردینە(دڵدار)]
مهاباد
قادر حوسێن شەریفی
2723/10/4
کابان | KABAN
🖊 یادداشت:دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان
🔴 ناسر ئاغابرا ؛ هەڵبەستوانی خاوەن هەست و خودان هەڵوێست
لهم لینکهدا بیخوێتهوه:
👇
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=13386
@HajeNews
🎥بینەر بن//
🔴 پهروانه ئهحمهدێن؛ تەمەنێک لە ژیان و هەگبەیەک لە بیرەوەری
➖بەشی یەک
١۴٠۳٫٠١٫١۷
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
👆👆
لە کۆشی سەگێکەوە بۆ پلەی سەرهەنگ و قارەمانی کوردستان!
ئەمە کورتەیەکە لە لەدایکبوون و مردنی کاپیتان حەمەدی مەولوودی لە کتێبی کوردبوون؛ ئەو کتێبەی کە لەگەڵ خوێندنەوەی تێ دەگەی کە ژان و ئازاری کوردبوون چەند تاقەتپرووکێنە.
لە ساڵی (١٩٠٨ز) لە سابڵاغ لەدایک بووم. بابم دوو ژنی بووە. کۆرپەیەکی چوار ڕۆژە بووم کە دایکم مردووە. کە فامم کردەوە جیران و خزم دەیانگێڕایەوە کە گوایە زڕدایکم، دایکمی دەرمانخوارد کردووە. کاتێک دایکم دەمرێ، بابم و زڕدایکم وەخۆیانم ناگرن. دەمدەن بە ژنێک بە ناوی "ئایشێ قەل" تا بەخێوم بکات.
کەلاوەیەک بە پشتی ماڵی ئایشێ قەلەوەیە؛ ڕۆژێک ژنە جیرانێک بۆ کارێکی پێویست سەردانی ماڵی ئایشێ قەل دەکات. لەپڕ چاوی بە دیمەنێک دەکەوێت کە زۆر سەرنجی ڕادەکێشێت. دەبینێت کە سەگێک ترەکیوە و چەند بێچووی(توڵە) لەبەرە. لەو توڵانە یەکیان لە هەموویان گەورەترە و وەک منداڵی ئینسان دەچێت. جیرانەکە کە نزیک دەبێتەوە دەبینێ کە سەگەکە وێڕای بێچووەکانی خۆی، منداڵی ساوای دە ئامێز گرتووە و لە بێچووەکانی خۆی هەڵی ناوێرێت و پەیتاپەیتا چۆن بێچووەکانی خۆی دەلێسێتەوە ئاواش منداڵەکە دەلێسێتەوە.
کاتێک جیرانەکە ئەو دیمەنە دەبینێ دەیکات بە قاووقیژ و عالەم وەسەر دەگەڕێن. من لە کۆشی سەگەکە دەردێنن، خەبەر دەدەنە بابم و زڕدایکم و ئایشێ قەل دەدۆزنەوە و لەگەڵ مێردەکەی(حەمەگاوان) بە لێدان و کوتان لە شار وەدەریان دەنێن...
بەڵێ ئەو منداڵە ساوایە کاپیتان محەممەدە و لە کۆشی سەگەکەدایە. ئیتر لەو ڕۆژەوە ژیانی پڕنەهامەتیی کاپیتان حەمەدی مەولوودی دەست پێ دەکات و بە هەزار هەورازونشێواندا و لەژێردەست زڕدایکی بێڕەحمیدا ژیان دەگوزەرێنێت.
زڕدایکی هەر لە برسیکردن و لێدان و ئازاردان و وەدەرنانی لە ماڵ بەرامبەریی دەکات تا کار دەگاتە ئەوەی دەیەوێ لە تەندووری بهاوێت و ئەویش بە دەردی دایکی بکووژێت. هەموو ئەو زوڵم و زۆردارییەی دەرحەق بە منداڵێکی خێرلەخۆنەدیو، دەیگەیەنێ بە وەی تا کاپیتان زڕدایکی خۆی دەکووژێت و لەناو شار دەربەدەر دەبێت و چەندین مانگ لە کەلاوە و قاوەخانە و باخەکان ڕۆژ دەکاتەوە.
ئەو منداڵەی کە ڕۆژێک لە ژیانی، خۆشیی نەدیوە پێ دەگات و دەبێتە پێشمەرگە و لە کۆماری مەهاباد لەبەردەست "قازی محەممەد" پلەی کاپیتان بەدەست دێنێت و قازی بە قەهرەمانی کوردستان ناوی دێنێت.
دوای ڕووخانی کۆمار، ئاوارەبوونی بۆ عێراق و چەندین ساڵان لە زیندان دەبێت و دواتر لە ترسی ناردنەوە و ڕادەستکردنی بە حکومەتی ئێران چەندین ساڵان لە ناوچەی خەلان دەگوزەرێنێت و لەوێش دەستی لەسەر هەڵناگرن و تا ڕوو دەکاتە خاکی شۆڕەوی و لە یەکێتیی سۆڤیەت و له باکۆ باقی تەمەنی دەگوزەرێنێت.
یای ڕووناکی کچی کاپیتان بەم شێوە کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی کاپیتان دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ماڵمان لای باخدا بوو. من چکۆلە بووم و شەو لە تاریکبووندا دەترسام. جارێکی گوتم: بابە من دەترسێم. ئەویش بە منی گوت: تۆ کچە کوردێکی و هیچ شتێک نییە لەو دونیایەی کە کورد لێی بترسێت. کورد کە لەدایک دەبن ترس لە زگی دایکیان بەجێ دێڵن و جا دێنە سەر دونیا.
بابم کوردستانی زۆر خۆش دەویست. نەخشەیەکی کوردستانی هەبوو لە ژوورەکەی لە بەرامبەر خۆی هەڵی واسیبوو؛ بەدوورودرێژی لێی ڕادەما و سیغار لەسەر سیغاری بە دیارەوە گڕ دەدا و ئاخی هەڵدەکێشا.
ـ ڕۆڵە ڕووناک لێرە لە ئازەربایجان حەز ناکەم بمرم. غەریبی، هەرکەس پێوە بێ قوتاربوونی بۆ نییە. تراویلکەیە هەر لە دوورەوە جوانە. لێرە خۆم بە یەخسیر دەزانم. دەیوت: پێم خۆشە لە دوا هەناسەکانم لاق لەسەر خاکی خۆم دانێم جا بمرم. گوێم لە وشەی کوردی بێت جا بمرم. هەوای کوردستانم بەر ڕوومەتی کەوێت جا بمرم. لەناو خەڵکەکەی خۆمدا بمرم...
ڕۆژێ لە تەلەفزیۆن هەواڵەکانی شۆڕشی گەلی ئێرانمان چاو لێ دەکرد؛ شا ڕۆیشت و ...، بابم لەو کاتەی دەستی بە گریان کرد. ئەوە یەکەم جارم بوو بابم ببینم کە دەگری. وتی: یانی من دەتوانم کوردستان ببینمەوە؟ من دەتوانم منداڵەکانم ببینمەوە؟ من دەتوانم خەڵک و خاکەکەم ببینمەوە...؟
لەدوای شۆڕشی ئێران کاپیتان خێرا وەخۆ دەکەوێت و کارەکانی تەواو دەکات. بە تەلەفوون خزمەکانی لە مهاباد ئاگادار دەکاتەوە و کە بڕیارە سێشەممە لە ڕێکەوتی (٢٠-٤-١٩٧٩) بە فڕۆکە بگەڕێتەوە تاران.
یای ڕوناک دەڵێت: بابم زۆر ئاواتی دەخواست زێد و خەڵکی خۆی ببینێتەوە. دەیگوت: نامەوێت لە غەریبایەتی بمرم.
بلیت بڕا و قەرار بوو باوکم بڕواتەوە. شەوێک پێش سەفەرەکەی ئەوەندە دڵخۆش بوو کە ئۆقرەی نەبوو. بەردەوام لە ژورەکەی دەهات و دەچوو. تا درەنگێک لەلای مامەوە و دوایە بەزۆر ناردمیەوە و وتی سبەی زوو وەرەوە. بەقسەم کرد و ڕۆیشتم.
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۱۰
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
یاسا و بەرنامەی کۆڕی کابان و بەشی کامێنتەکانی کاناڵ
سڵاو و ڕێز
هاوڕێیانی زێدەئازیز؛
کابان کۆڕێکی کۆمەڵایەتی و ئەدەبییە و سەر بە هیچ ناوەند و بیرۆکەیەکی تایبەت نییە و تەنیا ئامانجی گەشەپێدان بە ئەدەب و فەرهەنگی کوردەواری و پێکهێنانی کات و ساتێکی خۆش بۆ هاوڕێیانە .
هەر بەو هۆیە و بۆ پاراستنی هێمنی ئەندامانی کابان پێویستە خاڵگەلێک بەرچاو بگیرێت کە ئامانجە سەرەکییەکانی کاناڵ بەدیبکرێ.
داوادەکەین ئەم خاڵانە بەرچاو بگرن ؛
👈١ - تکایە بۆ پاراستنی ڕێزی مرۆڤایەتی و بەرگری لە مافی تاک و نەتەوە و ئایین لە کۆمێنتەکاندا لە هەڵویستی تووندوتیژ و بێڕێزی لە حاست بەردەنگتان خۆبپارێزن. ئەوە هێڵی سووری ئێمەیە .
👈٢ - تکایە لە هەموو جۆرە دەمەتەقێ و مشتومڕی "سیاسی" و "ئایینی" و هەروەها لە داسەپاندنی بیر و بڕوای تاکەکەسی خۆتان بەسەر یەکدی و کاناڵیشدا خۆبپارێزن.
👈٣ - تکایە ئەندامانی کۆڕ بەگشتی بەشداری باسەکان بن و لە ڕاگوێزکردنی بابەتی شیاو یارمەتیمان بدەن و تەنیا خوێنەر و بینەر نەبن.
👈٤ - پۆست و پەیامی لێکدا لێکدا دەبێتە هۆی هاڵوزی و شپڕێوی کۆر ، تکایه با پەیامەکان مەودایان هەبێ .
👈٥ - بابەت گەلێکی کە دادەندرێ، مەرج نییە ڕێک پێوەندی بە بیروبۆچوونی بەڕێوبەرایەتی هەبێ ، تەنانەت ڕەنگە دوریش بێ . هەرکەس لە هەمبەر نووسراوە و پۆستێکی کە دایدەنێ بەرپرسە.
👈٦- هیچ جۆرە ڕێکلامێک لێرە ڕێگەپێدراو نییە ، مەگە بە ئیزنی بەڕێوبەرانی کابان .
👈٧ - سڕینەوەی ئەو پەیامانەی بە پەیامی کەسێکی تر گرێ دراوە (ڕیپلای کراو) نادرووستە و مەیکەن ، مەگە بە ڕەزامەندی هەر دووک لا .
👈 ٨ ـ تکایە بۆ ڕێزگرتن و پەرەپێدانی زمانی زگماکی ، تەختەکلیلی کوردی دامەزرێنن و لە ڕێنووسی کوردی کەلک وەرگرن.
👈 ۹ - کەسێک یاسای کۆڕ و کامێنتەکان ڕەچاو نەکات بەڕێوبەران قۆناغ بە قۆناغ ئەو هەڵسوکەوتانە لە ڕاست وی دەگرنەبەر ؛
ئاگادارکردنەوە
سڕینەوەی پەیام
بەربەستی کاتی
سڕینەوەی لە کۆڕ
🔘 بۆ ئاگاداریتان پەیامەکانی بەشی کامێنتی کاناڵ لە کۆڕ دەبیندرێن بەڵام پەیام و پۆستی کۆڕ ناچیتە نێو کامێنتەکان و ئەندامانی کاناڵ نایبینن مەگە بە پەیامی نێو کامێنتەکان گرێ درابن و ڕیپلای کرابن .
سپاس کە هاوڕێمانن
بەڕێوبەرانی کۆڕی کابان ( پەروین دانشپەژووهـ ـ بەیان پەسەند ـ مەنسوور سووڵتانی ئازەر ـ محێدین تاهیری )
کۆڕی کابان
/channel/+iyT5r_N5Vew5YzQ8
چەند مانگێک بوو دایکم عەمری خودای کردبوو و ئەوەم کردە بەهانە و کوتم:
بابە، دڵتەنگی دایکمم و لەبەر ئەو گریاوم.
باوکم چەند هەنگاوێک لە سەر چۆک لێم هاتە پێش و دوو دەستی لە سەر ڕوومەتم دانا. پاش بیست و چەند ساڵ، ئێستاش گەرمای ئەو دەستانە لە سەر ڕومەتە قووپیوەکانم هەست پێ دەکەم.
بە هەزار نەقەنەق درکاندم کێشەکە چییە.
وەک سواڵکەر لەبەر باوکم دەپاڕامەوە بەڵام بەداخەوە باوکم قەبولی نەکرد. کوتی
ڕۆڵە! کچی ڕەسووڵی خزمی خۆمان هەیە، بۆ بچین بێگانە بخوازین؟باوکی، ناسیاوی خۆمە و پێکەوە دروێنەمان کردووە و بە باشی دەیناسم +و دەزانم چۆن پیاوێکە.
باوکم ئەوەندەی تاریفی کاک ڕەسووڵ کرد کە بۆ ساتێک لەبیرم چوو قەرارە بچم داوای کچی ئەو بکەم، وامزانی بڕیارە لەگەڵ کاک ڕەسووڵ ژیانی هاوبەشی پێک بێنم!
هەر ئەو نەریتە کۆن و دەستوپێگرە
نەیهێشت لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشم دەویست پێک بگەین.
ئێستا لە خودا بەزیاد بێ، لەگەڵ خزمەکەی خۆمان ئەوە خەریکین ژیانی سەگمەرگی دەبەینە سەر!
خۆ هیچیش ناکرێ، خزمی خۆمانە!
ناکرێ خزمایەتی و دۆستایەتیی چەندین ساڵە بخەینە ژێر پرسیار. باوکی لەگەڵ باوکم
دروێنەی کردووە و دایکیشی لەگەڵ دایکم دەستەخوشک بوون!
س؛ دەلاقەی کوردەواری
کاناڵی کابان
KABAN
🔘این شما و شلوغ ترین سد ایران 😍😍
🔹 لازم به ذکر است سد مهاباد یکی از اولین سد های جهان است که چسبيده به شهر است
▫️ خبرگزاری مهاباد۳
▫️تنها صفحه رسمی شهرستان مهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir