📚"تراویلکەی تاسە" کۆمەڵە پەخشانی ئەدەبی لە نوسینی نووسەری مەهابادی تاهیر عەزیزی چاپ و بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەران
✅ئەم پەرتووکە لە ۱۳٤ لاپەڕەدا و لەدوای پێداچوونەوەی خالەق تەوەکولی لە لایەن ئینتشاراتی ناوەند چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
تراویلکەی تاسە له مەهاباد لەو شوێنانە دەست دەکەوێت، لە چوارڕای ئازادی کتێبفرۆشی شەپۆل و له چوارڕای مەولەوی کتێبفرۆشی ئیحسان.
✅پەخشانەکانی ئەم پەرتووکە هەروەک لە ناوەکەی دەردەکەوێ باس لە دەیان حەز و تاسەی تراویلکەیی و بێئاکامی جۆراوجۆر لە هەموو بوارەکانی ژیان و هەستی نووسەر دەکات. تاهیر عەزیزی له گەڵاوێژی ساڵی ۱۳۶۷ی هەتاوی لە ئاوایی سەرتان سەر بە شاری مەهاباد له دایکبووە، دوای تەواوکردنی پۆلە سەرەتاییەکان کە بۆی ناڕەخسێت درێژە بە خوێندنی قوتابخانە بدات، ڕوو لە حوجرەی فەقێیانی شار و ئاواییەکانی کوردستان دەکات، تا لە ساڵی ٨۷ی هەتاوی لە خزمەت مامۆستا عەبدوڵڵا عومەری لە ئاوایی قەڵاتەڕەش ئیجازەنامەی مەلایەتی وەردەگرێت، لەو کاتەوە تا هەنووکەش سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئەرکی پیرۆزی مەلایەتییە و ئێستاش پێشنوێژ و وتارخوێنی ئاوایی چەقەڵمستەفایە.
✅شایانی باسە لەو ماوەیەدا چ سەردەمی فەقێیەتی و چ سەردەمی مەلایەتی لە نووسین و خزمەت کردن بە زمان و ئەدەبیاتی گەلەکەی خۆی نەبواردووە و دوور نەبۆتەوە، دەیان بەرهەمی جۆراوجۆری لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستاندا بە تایبەت لە ژمارەی هەموو مانگەکانی گۆڤاری (لە داوێنی ئاربەبا) بەرهەمەکانی کە زیاتر پەخشان و پەخشانە شێعرن بە هەموو جۆرەکانییەوە بڵاو بۆتەوە و دەبێتەوە.
✅ @HajeArts
پەیکەرێک لە بەرد و سەهۆڵ لە نووسینی جەلیل رەحیمی
وەرگیراو لە کتێبی دڵ چیە، لە کوێیە، چۆن کار دەکات
دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانی
تۆمار و خوێندنەوەی: موشتاق فەیزیابی
س؛ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
🔶 نموونەتان زۆر بێ
وێڕای سڵاو
بە ئاگاداریتان دەگەیەنم کە لە گوندی ساوانی بانە، بنەماڵەیەک هەیه بە ناوی "مام خدر ساوانی" یان بە وتەی خۆیان خلە ساوانی (خدر مستەفەوی) کە بە هەزینەی خۆیان چەند ساڵ لەوە پێش قوتابخانەیەکی شەش کەلاسەی دوو نەهۆمییان لەو گوندە بەشێوەیەکی زۆر سەردەمیانە دروست کرد، هەر ساڵەش بۆ هەموو قوتابییانی ئەو قوتابخانە کەلوپەلی پێویست بۆ تەواوی قوتابییانی ئەو قوتابخانە دابین دەکەن، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانیتر بۆ دوو گوندی دیکەی "وشکەدەرێ و هۆمەرەشاڵ" کە دراوسێن، کەلوپەلی پێویستی خوێندنیان بۆ قوتابییانی ئەو دوو گوندەش کڕیوە کە ڕۆژی ۲٤ی خەرمانان، له مەڕاسمێکی بەشکۆدا بە بەشداریی خەڵکی هەر سێ گوندەکە ئەو کەلوپەلانە بەسەر قوتابیاندا دابەش کرا.
پێویستە بڵێین چەند کەسایەتییەکی دەوروبەریش بەشداری ئەو مەڕاسیمە بوون دەبێ بیشڵێین ئەو بنەماڵە لە تاران دەژین بەڵام گوندەکەی خۆیان لەبیر نەکردووە.
جێی خۆیەتی ڕێزیان لێ بگیرێ و سپاسیان بکردرێ.
#نێردراو
☑️ پێوەندی / ارتباط 👇
@Pelenya2
🔘 در کانال تلگرام «پەلەنیا» عضو شوید:
👇👇
@Pelenya
هەر دەژیم و سەربڵندم تاکو ڕۆژی مردنم
من بەپێوە گیان ئەدەم قەت ناکەوم بۆ دوژمنم
من لەسەر بستووی ژیانا کۆنەدارم نانەوم
من قەڵای ئەرکم بە تۆپی ڕووس و عوسمان ناکەوم
گەر بە خوێنی جەرگی خۆم سووری بکەم من دیمەنم
ملکەچت نابم دەبێ بمری بە مەرگت پێکەنم
گەر تەواوی تاروپۆی ژینم لەبەریەک هەڵبڕی
جەرگی خۆم و لاوەکانم هەر وەکوو گورگ هەڵدڕی
گەر مناڵ و دایک و بابم تۆ بخەیتە ناو کڵت
شەرتە ئاخێکیش نەکێشم داخ بنێمە سەر دڵت
من دەگەڵ تۆ دوژمنی کورد هەر سەری جەنگم هەیە
تاکو سەرکەوتن بەشەڕدێم قەسد و ئاهەنگم هەیە
هەر دەژیم و...
وەرە جەللاد
وەرە گیانم هەموو لەت لەت بکە تاکو بزانی چۆنە ئیمانم
ئەتۆ جەللاد
ئەگەر دەربێنی ئێسکانم
ئەگەر بێنی لەبەر چاوم بکوژی گشت عەزیزانم
بە خاکی پاکی کوردستان ئەمن کوردم
قەتیش ناڵێم پەشیمانم
وەرە ئەی خوێنمژی بەدکار
دەتوانی بیخەیە ئەستۆم گوریسی دار...
#کوردم
#کاروان_حەکیمزادە
هۆنراوە:
#ڕەسووڵ_کەریمی (#سووتاو)
#عەلی_حەسەنیانی (#هاوار)
🎥بینەر بن//
🔴 کۆڕی ڕێزلێنان لە مامۆستا هەڵۆ لە شاری شنۆ
➖بهشی دووەم و کۆتایی
١۴٠٣٫٠۶٫٢٣
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
جالب است...!
✍️علی مرادی مراغه ای
در این ویدئو یک استاد تاریخ در دانشگاه هند به دانشجویان خود نشان می دهد که چگونه وقایع تاریخی به مرور زمان تغییر می یابد و تحریف و خرافات می شوند...
پس به نظرم برای ممانعت از تحریف تاریخ و یا دست کم تحریف کمتر تاریخ، همیشه باید به سراغ منابع دست اول رفت و آن منابع دست اول را با همدیگر و در پرتو همدیگر خواند و نقد کرد و از آنجا آمد به امروز...
اما نباید از این غافل شد که حقیقت هرگز تمامی وجوه خود را مکشوف نمی سازد بقول سهراب، کار ما نه چنگ زدن بر حقیقت بلکه، پی آواز حقیقت دویدن است...!
و بالاتر از همگی اینها اینکه، کمی سعه صدر داشته باشیم و برداشتِ خود را حقیقت مطلق ندانیم، همیشه دری و روزنه ای برای شک و نقدِ دیگران باز بگذاریم...
در اینصورت، هم به کشف حقیقت کمک کرده ایم هم به تعمیق فرهنگ دمکراسی...
@Salehnikbakht
کابان | KABAN
چوار ڕستە لە چوار منداڵ کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە دەستنووسێکی ڕەش هەڵکۆڵدراوە:
یەکەم کچێکی سووری بوو کە لە کاتی گیاندەرچوونی بە واتایەک دوایین قۆناغی ژیانی گووتی:هەموو شتێک لای خودای باس دەکەم .
دووهەم کچێکی پاک و بێگەرد کە لەترسی شەڕی سووریا لە شەڕ هەڵدەهات ڕوو بە هەواڵنێرێک کە دەیەویست فیلمی لێ تۆمار بکات بە گریانەوە گووتی : مامە بۆ خاتری خودا وێنەم لێ مەگرە چونکە سەرپۆشم نیە.
سێهەم کچێکی منداڵ بوو کە لە برسان ئاوای گووت:ئەی خودا چی وا نەماوە لە برسان بمرم، نانی خواردنمان نیە، بمبەوە بۆ بەهەشتی خۆت تا لەوێ نان بخۆم.
چوارەم کچێکی ئەفغان بوو کە لە تەقینەوەیەکدا دەستی بریندار ببوو، لەکاتێکدا دوکتور ئامادەی دەکرد تا دەستی ببڕێتەوە کچەکە گووتی: کاکی دوکتور قۆڵی کراسەکەم مەدڕێنە چونکە لەو کراسە زیاتر کراسی دیکەم نیە.
ئەوە ئاکامی تەواوی شەڕەکانە جا چ سەرکەوی و چ بدۆڕێی ...
سپاس بۆ ماریا
کابان | KABAN
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۲۹
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
🎥بینەر بن//
➖لەپەڕاوێزی فێستیواڵی ئاسمان//
🔴بەڕێوەچوونی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی
١۴٠٣٫٠۶٫۲۰
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🔴 بەنداوی دەربەندیخان و ئەسپەکانی تونی عازەبان
١۴٠٣٫٠۶٫۲۴
HajeNews
سد دربندیخان و گلە زیبای اسبها🌺☺️
کابان | KABAN
کیژی_هەتاو
چاوحیزەکان سەرتان داخەن
دڵتان وەکوو فەڕشێکی سوور
لەسەر دڵی شەقام ڕاخەن
ئەو ڕۆژانە لەو وڵاتە
مانگ دێتە دەرێ لە تەمێ
بە خۆ داوەرنـەوە کەمێ
کیژی هەتاوی پلک شۆڕ
تووڕی هەڵدا دەسماڵی تۆڕ
چاوحیزەکان
سەرتان داخەن
دڵتان وەکوو فەڕشێکی سوور
لەسەر دڵی شەقام ڕاخەن
با ژیناکان بە ئازادی
کەزیەکانیان شانە بکەن
منداڵکوژی و زۆڵموو زۆری
سەرکووت و ئیدانە بکەن
با کوڕانی ئاگر و خوێن
دەگەڵ دەسگیرانی شەقام
هاوڕێی شەپۆلی خرۆشان
جەزم بگرن وەک دەرۆشان
با کوێخا و گزیرانی شار
با حاکم و مەلای خەت خوار
با پارلمانتاری نووستوو
خاوەن عەباو مەندیل چڵکن
کڕنۆش بەرن بۆ کچ و ژن
دەبا لە کیژی کورد فێر بن
کە بێ دەنگی چەندە شەرمە
وەرنە گەڕی بەزموو شایی
هەتاکوو ڕەشبەڵەک گەرمە
چەکچەکێکان ئێوەش دەڵێم
منداڵەکانتان دەزانن؟
ئێوە چەندە بێ ویژدانن
من دڵنیام تەڕو ویشک
هەرگیز پیکەوە ناسووتێ
من دڵنیام دەستی بەهێز
پڕاوپڕە لە تۆڵەو قین
من دڵنیام سەر دەکەوێ
گەڕی بەهێزی ڕاپەڕین
م_ێ_هۆگر
کابان | KABAN
🎥بینەر بن//
🔴 کۆڕی ڕێزلێنان لە مامۆستا هەڵۆ لە شاری شنۆ
➖بهشی یەکەم
١۴٠٣٫٠۶٫٢۲
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews