🔻کابان کاناڵێکی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان . هەروەها بابەتگەلی هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK
بەهۆی بەڵەدنەبوونمان، دوای کاتژمێرێک و نیو ماڵە کایۆنسمان دۆزییەوە و کە دەقولبابمان کرد، کایۆنس لە نهۆمی سێهەمی ئەو قەڵا و باڵاخانە خواروخێچ وچەپرەک و چووکەڵەیە کە لەسەر تەپۆڵکەیەکیڕا دەیڕوانییە کۆڵانی خوارەوە و دەتکوت "ماڵە کایۆنسانە" کە بەتەنیا لە ئاوەدانی دوور خراوەتەوە، ئەلەو سەرەڕا خەریکی خۆتوندکردنەوە و پاتۆڵ بەستنەوەبوو، کە لە دەلاقەی نیوەکراوەی پەنجەرەکەڕا ئەو حەشیمەتە دوازدە نەفەرییەی بینی، دوای ئەوەی لەجێی خۆی ویشک ویشک هەڵگڕا و چاوی وەک تای تەورداس و وەک لاتەرازووی لاسەنگ بە مۆلەق وەستا! هەوەڵ شتێکی وەبیریهاتەوە نەحسایەتی ڕەقەمی سێزدە بوو کە ئەو حەشیمەتە بە خۆیەوە _وەک "هۆکاری کۆتای پێهێنەر"واتە:"علت تامّە"_ دەبوونە سێزدە و ئەو نەحسبوونە، وەک هەمیشەی خودا نەحەساوەیی بۆ ئەو بە دیاری هێنابوو. کاتێک بە لارولەنجەوە بە پەیژە خێچ و چەپرەک و چەواشە هەڵبەستراوەکانی ئەم قەڵا و باڵاخانە ئاماڵ-تاراوگەیەدا سەرکەوتین و چووینە نهۆمی سێهەم، کابرایم پێش سڵاو و مەرحەبا و چاکوخۆشی بە دەنگێکی بەرز و نێرانەوە کوتی: جا براژن گیان خۆت دەزانی کە ڕۆژەکان زۆر قوڵەن و بەخوا زۆر دەمێک نییە کە لەسەر نان و خوانی نیوەڕۆ هەستاوین و جارێ تا ماوەیەکی دیش برسیمان نییە و چ پەلەوهەلەیەکمان نییە، .....کابرایم ئەلێرەدا بەهۆی پشووسواری لە ئاکامی کەژەوانییەکەی کاتێک لەمەوبەر _ببوورن: "لە ئاکامی پەیژەوانییەکەی کاتێک لەمەوبەر"_ پشوویەکی دا و کایۆنس و خێزانیشی پشوویەکیان وەبەرخۆ هاتەوە و ئاوا تێگەیشتن کە کاسەرۆک و هاوڕێیەکانی بە نان و پەنیر و کەرە یان هێلکەوڕۆنێکی ئاسایی یان ئەوپەڕەکەی بە هەردووی ئەم بژاردانە دادەمرکێن و هەرچی بێ، مەترسییەکە لەناو چووە و ئاوری کێشەکە ڕۆمرکاوە، هەتا ئەوکاتی کە کاسەرۆک ئاوای درێژە بە قسەکانی خۆی دا و کوتی: ...جا براژن گیان، گەر فڕووج و مڕووج و گۆشت و مۆشت و کەلوپەلی پێویست لە ماڵێدا نییە، چ نابێ و چ نەبووە خۆ کافرستانی نییە... دیسان خەریک بوو کایۆنس و خێزانی شاییان لە دڵیدا بگەڕێ کە کاسەرۆک بەبێ پسانەوە و وەستان گوریسەکەی لێ کردنەوە خوری و درێژەی پێ دا و کوتی: ... نا، نا جێی چ دڵەڕاوکێ و نیگەرانی نییە، هەر ئێستا کا یۆنس دەنێرین و جارێ لانیکەم تا کاتژمێریکی دیش دووکان و بازاڕ هەر کراوەیە... کایۆنس هاوکات لەگەڵ ئەوەی لەبن خۆیەوە ویرەویرێکی ئاماڵ-ئازایانە و ناڕازیانەی لێ هات و من کە زۆری لێ نزیک بووم، گوێم لێ بوو کە دەیکوت: وەڵڵا ئەگە دەمزانی ئەو غەزەبانە شۆخی و مۆخی نازانن و هەرچی دەیڵێن لەسەری سوورن و وەڕاست دەگەڕێ، بە بڕانکاردیش بایە خۆم دەگەیاندەوە قوتابخانە، ... دوای ئەو ویرەویرە و دوای ئەوەی باجە خەراجاتی خێزانی ڕایسپارد و لیستی پێداویستییەکانی پێ سپارد، بەهەڵەداوان و بەبێ ماڵاوایی لە ماڵێ دەرپەڕییە دەرێ و دوای کاتژمێرێک بە هانکەهانک و پشووسواری و بە کۆڵێک کەلوپەل و هەرامەوە و لەدیمەن و ڕواڵەتی لۆرییەکی کە لە ڕادەی یاسایی و ئاساییی خۆی پتریان بار لێ ناوە، وەژوور کەوت!
نان و خوانی ئەوێ شەوێ دەورووبەری کاتژمێر 12ـی نیوەشەو ئامادە بوو و چون هاوڕێیەکان دوای چاوەڕوانییەکی زۆر گەلێکیان برسی ببوو، تێرتێریان خوارد و کایۆنس کە لە گشتمان ماندووتر ببوو، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەی کە لێگدالێگدا ئهو ڕستە حەکیمانەی دووپات دەکردەوە: "گەر نەخۆی ماڵە خۆت، بۆت دەخۆن خەنیمی خۆت!" دەست و مەچەکی لێ هەڵکرد و پارووی لێ بادا و بێدڵیی خۆی نەکرد و تا عارەقی ڕەش و شینی کرد، هەر گەدە و مەدەی ئاخنی و خواردی و نەکشاوە دواوە و بەرەگە و مەتەرێزی چۆڵ نەکرد و ورەی بەرنەدا. پاساویشی ئەوە بوو کە جیا لە خواردن و شێوەکە کە هی خۆی بوون مەدە و گەدەکەش هەر هی خۆی بوو!
ئەوێ شەوێ بە قسەی نەستەق و فشە و پێکەنین و گێڕانەوە و وەبیرهێنانەوەی سەرلەنوێی ڕووداوەکان و چیرۆکەکانی ئەو چەند مانگەی قوتابخانە شەومان شەق و شڕ کرد و ڕامانبوارد.
کاتژمێر دوو و نیوی شەو بوو کە لەو ماڵە ئاماڵ_تاراوگەیەڕا گەڕاینەوە و بەرەو ماڵەخۆ بووینەوە و تا قاوەڵتوونی ڕۆژی دواتر کە هەینی بوو تخێڵ بووین.
پتر لە مانگ و نیوێک لە میوانی _ببوورن لە مولاقات و نەخۆشبینینی_ ئەوێشەوێ ڕانەبردبوو کە لە پڕێکی بەرەبەیانەی ڕۆژی شەممۆی هەوەڵی ڕەشەمە دیتمان کایۆنس بە کۆخە و پشمین و نکە و ناڵە و هاوار و ئاخ و ئۆفەوە و لە کاتێکدا کە ئاوی لووتی هەر دەتکوت شێرەی لەڕەسمەچوو و بەڕەڵای قوتابخانەیە و دوو چاوی سوورهەڵگەڕاوی هەر دەتکوت گۆمی خوێنە، سەروپۆتەڵاکی وەدیار کەوت.
بڕواتان بێ، تێکڕای هاوکاران لێکڕا و هاوڕا لەگەڵ یەک و بەبێ هاوئاهەنگی پێشوو، بەدەنگی بەرز کوتمان: "کائاڵی! ئەوە بۆ دەهاتییەوە گەر ئاوا دەناڵی؟!"
درێژەی هەیە...
🔺️رئیس امارات برای انتخاب "وزیر جوانان" آگهی استخدام منتشر کرد
🔹شیخ محمد بن راشد آل مکتوم در حساب کاربری خود در اکس نوشت: «خطاب من به فرزندان دختر و پسر جوان در امارات متحده عربی است؛ در جستجوی یک پسر یا دختر جوان ممتاز هستم که نماینده مسائل جوانان و ناقل نظرات آنها باشد و پرونده های مورد نظر آنها در دولت را پیگیری کند و وزیر جوانان در دولت امارات باشد.»
🔸وی افزود: «فردی را می خواهیم که به مسائل وطن و اوضاع جامعه واقف باشد، کار میدانی کند، در ایده ها و طرح هایش منطقی باشد، در نمایندگی کشورش شجاع و قوی باشد و مشتاق خدمت به خاک کشورش باشد.»
🔹شیخ محمد بن راشد آل مکتوم در ادامه نوشت: «از هر کسی که در خود کارایی، توانایی و صداقت سراغ دارد، می خواهیم که برای انتخاب به عنوان وزیر جوانان، از طریق ایمیل زیر با ما مکاتبه کند.»
@perverde
🌹🌺قدر معلمان خود را بدانید❤️❤️
سلطان قابوس پادشاه فقید عمان را که میشناسید.
زمانی که کشور هند می خواست
سفیر جدید خود را معرفی کند، دستور محرمانه داد وقتی
سفیر به عمان رسید، اجازه ندهند از هواپیما پیاده شود
و باید از او استقبال شاهانه به عمل آید و خودش به فرودگاه خواهد رفت!
در حالیکه رسم سلطان عمان این نبود که به استقبال کسی برود.
هیچکس دلیل این دستور را نمی دانست.
زمانی که هواپیما رسید و فرش قرمز را گستراندند، خودش از پلکان هواپیما
بالا رفت و سفیر هند را در بغل گرفت
و دست در دست وی از هواپیما پیاده شدند...
دلیل اینکار فقط این بود:
زمانی که سلطان جوان جهت تحصیل در هند زندگی می کرد، سفیر کنونی هند، معلم و استادش بود!
سلطان با این عمل خود درس بزرگی به همه جهانیان داد که مقام معلم از پادشاه هم بالاتر است.
🌹🌹قدر معلمان خود را بدانید❤️❤️
سڵاو وڕێز
پیرۆز بێ ڕۆژی کرانەوەی دەرگای فێرگە و شارستانییەت بە ڕووی مرۆڤ دا لە بنەبانی مێژۆوە تا ئەمرۆ و تا ....
ئەسعەد بەرزەنجی
2/7/2723
چه کسی گفته که پایتان را از گلیمتان درازتر نکنید؟
بشریت مدیون
کسانیست که پایشان را از گلیمشان
درازتر کردهاند!
نلسون ماندلا
/channel/zagros_qalam
🔵ڕێوڕەسمی هەزار دەفژەن لە گوندی هەشمێزی سنە
🌺هزار دفزن در سنندج ـ هەشمیز
🔹پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳
🔹لاپەڕەی فەرمی شاری مەهاباد
@mahabadsey
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
لە سەر ئەساسی یاری دەبستانی
دەنگ کاوە مەولانی
@kavehmolani
یەکەم ڕۆژی مەدرەسە پیرۆز بێت لە هەموو هاوکلاسییەکانی قەدیم .
یادی بەخێر یادی هاوکلاسییەکان مان وا لێمان دابڕاون . یادی دایکەکان مان وا کۆچیان کردوە یادی نان و پنێری ناو جانتاکانمان ، یادی هەموو ئەو کەسانە لامان نیین بەخیر بێ .
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
پاییز! پاییز
بووکی قژ زهرد
من مات تۆ زیز
ههردوو هاودهرد
من فرمێسکم،
تۆ بارانت
من ههناسهم،
تۆ بای ساردت
من خهم، تۆ ههوری گریانت
دوایی نایه دادم دادت
پاییز پاییز
گهڵا رێزانت
ههوری ماتی
ئاسمانت لهبر کزهی
بای سهر تهزێن
له گهڵ گهڵای
درهختا ئهژین
بهڵام قورسه
زۆر به جۆشه
دۆزهخێکم کوا له جۆشه
پاییز! پاییز!
شان و مل رووت من مات،
تۆ زیز ههردووکمان جووت
ههرچهند گوڵ سیس ئهبێ بگرین ئاڵتوونی دار ئهڕژێ بگرین
پۆلی باڵدار ئهفرێ بگرین
بگرین… بگرین… چاومان نهسڕین ههرگیز، ههرگیز
🍁🍂
پاییز پاییز
گۆرانیبێژ : کانی
هۆنراوە : ماموستا گۆران
مێلۆدی : ئیسماعیل سابوور
مۆسیقا : شاپور باستانشیار
بەجێهێنان : ئۆرکێستری سەمفۆنیکی پڕاگ - چیک
ساڵی 2013
کانی
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
نووسەر، وەرگێڕ و شاعیری هەست ناسکی کوردستان، خاتوو "ژیلا حسەینی"
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
هۆ باڵابەرز
بۆم ئەڕوانیت و نازانی
بۆچی ئاوا بێ پەروا
خۆم هاویشتە دەریای بێ ئارامی عەشقت
پرچم کرد بە سێبەری ڕۆژەکانی تۆ
شانم کرد بە کۆڵەکەی یاد؟
دڵم فەرشی سولەیمانەو
بە سەر شاخی هەرەبەرزی ئاواتێکا هەڵئەفڕم
نازانم کەی دێتە بەرهەم
ئاسمانی دڵداری و گومان بەجێ دێڵم
لەو ڕۆژەوە
ئەڕوانمە پێدەشتی تەنیایی خۆم و
گوڵجاری هەناسەی عەشقت
دوو چۆمی ڕەش
دوو گۆمی مەند ... ئەفسووناوی
ڕامئەکێشن
بە لاشانی شاخەکانا
دێمە خۆارێ
شەرشێتانە خۆم ئەدەمە
دەس زریانی خۆشەویستی و
ئەو چۆمانەی لە سەرتەوە
دەس پێ ئەکەن
هەتا ناخی بێ کۆتایی
چاوەڕوانیت باڵا ئەکەن.
ژیلا حوسێنی ـ قەڵای ڕاز
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
لە گەڵ تۆمە دڵی من
بەسە دڵی شێتی من
بەسە وازی لێ بێنە
بۆ ئەو دەتوانێ بێ من ؟
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
وێژەر: دوکتور فەریدوون نووری
بابەت: پەیمانی لۆزان
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
📝بیرەوەریی بەتام و خوێی سەرەتای مامۆستایەتیم!!
✍دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس و توێژەر
[بە بۆنەی خانەنشینبوونم، پێشکەشە بە تێکڕای قوتابییەکانم لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا؛ هەروها بە بۆنەی 1ـی ڕەزبەر و کرانەوەی قوتابخانەکان و زانستگاکان، پێشکەشە بە سەرجەم خوێندکارانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووم لە زانکۆکان و لەدواییشدا پێشکەشە بە هەموو هاوڕێ خاوەن هەڵوێستەکانم لە یانەی پەروەردە و بارهێنان]
🔻لە یەکەم ڕۆژی چوونە قوتابخانەم، وەک مامۆستای دەرسوێژ، لە ئاوایی "شۆخجەل"ـی شارئاوەدان، هاوکارەکانی ساڵی خوێندنی نوێم دۆزینەوە و بەسەرم کردنەوە. پێش ئەوە، ڕوانگەی من زۆر جیاواز بوو بەرانبەر بە قوتابخانە و ساڵی نوێی خوێندن و ئەم باس و بابەتانە. ئەخەهەر وەک ئێستا ئاماژەم پێ دا، بۆ من ئەم ڕووبەڕووبوونەوە نوێباو و جیاوازە لە هەوەڵین ڕۆژ لە هەوەڵین ساڵی مامۆستایەتیمدا ڕووی دا. سەرۆکی قوتابخانەکەمان، بە وتەی ئەم هاوڕێ نوێباوانەم، دوو مانگ لەمەوبەر بەهۆی ڕووداوی پێکدادانی ئوتووبووس لە نێوان شەقامەڕێی "تاران_شارئاوەدان"، جەستەی بەتوندی ئازاری پێ گەیبوو و دۆخی تەندروستیی کەوتبووە مەترسییەوە. لە سەرەتای ڕەزبەر تا کۆتاییی وەرزی پاییز بێ سەرۆک بووین و قسەی خۆمان بێ و لەنێو خۆمان دەرنەچێ، چ پەکمان بە هەبوون و نەبوونی سەرۆک و مەرۆک نەکەوت و بۆخۆمان گشت ئیشەکانمان تێدەپەڕاند _ببوورن: "ڕادەپەڕاند"_.
دوای ئەو ماوەیە کابرایم ناوێکمان لێ پەیدابوو و لێمان وەژوور کەوت کە گوایە سەرۆکی گۆرینمان ئەم ماممیرزایەیە. بەڕواڵەت هەتا خوا حەز دەکا مرچ و مۆن و نەدوێن و ڕەزاگران و بێ دم و دوو دیاری دەکرد و هەرامەیەکی ئاماڵ-پشتێنبەندیان لە ملی خستبوو، پەرژینێکی بەگوڵ بێ، هەر دەتکوت هەرامەی گۆرینە کە دیارە واباشترە بڵێم: ئێستا ناوەکەیم لەبیرنەماوە! کاتی قسەکردن لەگەڵ هەرکەس دەبوو ڕووی تەواو وەرگێڕێ بۆ لای ئەو کەسە، هەر دەتکوت "فارس وتەنی" ئادەم ئاهەنییە و بە قەوە و باتری کار دەکا و هەڵدەسووڕێ!
جاکەتێکی ڕەشی تاناکۆڕاییی گەوەرتر لە جەستە و کێشی خۆیشی لەبەردابوو کە شان و شهپیلکی لای چەپەی بەتەواوی داچۆڕاندبووە خوارێ و دیاربوو ئەو "کۆت"ـە جلێک نەبوو کە پڕ بە شان و بەژنی ئەو "کابراماقووڵە"دروابێ و بڕابێ! بەڵام گەر لەحەق لانەدەین، دوایە وردەوردە وەدیار کەوت کە کابرایم کاکڵ و توێکڵ و ڕواڵەت و حاڵەت و لانی ژوورەوە و دەرەوەی _وەک زۆر دیاردەی تر و وەک تاقمێکی زۆر لە بنیادەمەکان_ لێک جیاواز و لەیەکنەچوو و تەنانەت ناتەبا و دژاودژە. مەبەست ئەوەیە کە کابرایم پیاوخاسێک بوو؛ بەڵام پێچەوانە دەهاتە بەرچاوان!
ئێستا مانگێک تێنەپەڕیبوو کە کاڕەحیمی هاوکارمان کە مامۆستای ئەدەب بوو_ بە هەر دوو مانای ئەدەبەوە_ دوور لە گیانی سووکە هەڵامەتێکی وای پێوە نووسا کە ئەو پیاوە بە بەژن و باهۆیەی لە هەردێ ڕاکێشا و نەهاتەوە بۆ قوتابخانە.
کابرایمی سەرۆکمان بەبێیەکودوو نامەی غەیبەتی بۆ بەڕێ کردە یانەی پەروەدە. دوای دوو ڕۆژ کە هاوڕێی هەڵامەت وێکەوتوومان هاتەوە، نێوچاوانی غەزەبی خودای لێ دەباری و زۆری بەسەر سەرۆکماندا گوڕڕاند و بۆڵاند و گلە و گازندەی تووندی خۆی ئاراستەی کرد. کابرایم کە کابرایەکی سارد و گەرم چێشتووی بەئەزموون و لە کڵدەرهاتوو بوو لەسەرەخۆ کوتی: زۆر باشە، زۆرباشە، مەرج بێ لەمەودوا بۆ کەس نامەی غەیبەت بەڕێ نەکەم؛ بەڵام، بەڵام بە مەرجێک؛ لەمەودوا هەرکەس غایب بوو، کە دیارە پتروپتر بەهۆی ناساغی و نەخۆشییەوەیە، هەر ئەوێ شەوی دادێ بۆ مولاقات و نەخۆش بینین! ڕێکڕێک لە کاتی شێوخواردندا، گشت هاوکاران یەکتر لە ماڵە هاوڕێ خۆشەویستە نەخۆشەکەمان مولاقات دەکەین! هەر کەسیش بەشداربووی ئەو مولاقاتە نەبێ، هەر لەو کاتەدا و هەر بەو بۆنەیەشەوە، شەوی دواتر دەچینە مولاقاتی ئەو. کابرای تاوانبار چ عوزری هەبێ و چ عوزری نەبێ، عوزر و موزر کاتی وا پاکی دەشۆردرێنەوە!
ماوەی دوو حەوتوو تێپەڕی و کایۆنس کە پیاوێکی بنەماڵەخۆشەویست و دوور لە گیانی ئاڵی بوو و مامۆستای دەرسی "دین و ژین" بوو لەپڕدا پێڕاهات و نەخۆشیی گۆرین وای دۆخی تەندروستییەکەی تێک دا و گۆڕی کە بیری کفن و گۆڕی بە دڵ و زەینیدا دەهات و بیری ختووکە دەدا و هەر بەو هۆیە نەهاتەوە بۆ قوتابخانە. کابرایمی سەرۆکمان کوتی: جا کوڕەکان لە منتان کەوێ، بەپێی بەڵێن و وادەی بڕیاردراوی پێشوومان، ئێوارێ لای بانگی شێوان لە گردی تەنیشت قەبرستانی کۆن چاوەڕێتانم تا لێکڕا بچینە مولاقات و نەخۆش بینین!
ڕێک لە کاتی دیاریکراودا تێکڕای هاوکاران خۆیان گەیاندە کاسەرۆک. بەم تەوفیر و جیاوازییەوە کە کاڕەحیمی زەبروێکەوتوو پێش هەموومان، تەنانەت پێش کاسەرۆکیش، خۆی گەیاندبووە ئەم شوێنە و بە ژێست و فیگۆڕێکی لێبڕاو و مافخوازانەوە لەوێندەرێ وێستابوو!
درێژەی هەیە...
بە کورد بوونی خۆت شانازی بکەو زمانە دەوڵەمەندەکەت بە کەم مەگرە. پێت شەرم نەبێ کە بە زمانی کوردی بنووسی وبخوێنی. بە بەڵگەوە بوونی خۆت بە داگیر کەر نیشان بدە. زمانی کوردی لە باری وشەوە لە نێو ١٦٨ زمانی زیندووی جیهانی بە ٩٠١٢٢٧ وشە پلەی دەهەمی وەدەست هێناوە. ناوەندی لێکۆڵینەوەی Wiktionary-Meta لە لاپەڕەی فەرمی خۆی دا ئەم ئامارە بە وردی نیشان دەدات. تەنانەت لەزمانەکانی تورکی بە پلە ٢١، فارسی بە پلە ٤٤ و عەرەبی بە پلە ٤٧ زۆر لە پێشترە … تۆی کورد کە خاوەنی زمانێکی ئاوا دەوڵەمەندی هەتابۆت دەکرێ لە translate.google.com کەلک وەربگرە بۆ ئەوەی ئەم ماتۆری گەرانە بە زمانی کوردی دەوڵەمەندتر بێ و پەیژەی سەرکەوتنەکانی بچێتە بانتر. لەم بەستەرە سەیرەی پلەبەندی زمانەکانی دیکە بکە… https://meta.wikimedia.org/wiki/Wiktionary
Читать полностью…🔺وێنەگرێکی کورد لە ئاستی جیهانیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا
🔻وێنەگرێکی کورد بە ناوی "باست مەحمودی"، خەڵکی جوانڕۆ، لە فێستیڤاڵی وێنەگریی یونسکۆ لەژێر ناوی "ڕێگای ئاوریشم لە نیگای لاوانەوە"، بە وێنەیەک لە هەورامانی تەخت، پلەی یەکەمی لە ئاستی جیهاندا بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
🔹 لەم فێستیڤاڵەدا وێنگرانێکی لاوی تەمەن ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ لە زۆرێ لە وڵاتانی جیهان بەشدار بوون. هەروەها ئەو وێنانە لە پێشانگاگەلێ لە وڵاتانی جیاواز نمایش دەکرێن و لە کتێبی فێستیڤاڵیشدا چاپ دەکرێن.
🔹 باست مەحمودی، تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵ لە ئاستی ئێران و جیهان بەشداریی کردووە و لە وێنگرە لاوە داهێنەرەکانی کوردستانە و لەم ڕێگایەوە توانیوەیەتی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە ئێرانی و جیهانییەکان بناسێنێ.
@DengiKurdistan
گۆرانی پاییزە پاییزە
دەنگی زێڕینی مامۆستا ناسر ڕەزازی
ھۆنراوەی سادق هەوشاری
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
پاییزە پاییزە پاییزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپوش ماتم لە سووی دلداران
وەرزی هاتنەوەی کوچ و کوچبارە پاییز
بویە مات و خەمبارە هەروەک بووکی زیز
پاییزە پاییزە پاییزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپوش ماتم لە سووی دلداران
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
لە یەکەم ڕۆژی کرانەوەی قوتابخانەکان پێم خۆشە یاد بکەم لە مامۆستایانم . ئەو کەسانەی بە دڵ خۆشم دەوێن . ئازیزانێک کە هیوایان دەبەخشی و خوو و ڕەوشت و کردەوەیان بوو بە سەرمەشقی ژیان .
🙏🌺🙏
مامۆستایانی ڕێزدار
ـ ڕەحمان مەحموودی
ـ ڕەزا متەللیبی
ـ قادر عوسمانی
ـ عوسمان چاوشینی
ـ حوسێن خەندانی
ـ مەلا سولەیمان کاکە خزری
ـ سەید محەمەد سەمەدی
ـ سمایل قەریب
ـ فەتاح گوڵی
ـ سەید محێدین شوکری
ـ عەزیز رەبانی
ـ ئاغای ئەییووبی
ـ ڕەحمان فازلی
ـ فەتاح موجەڕڕەد
ـ ڕەحیم زەرگە
ـ جەعفەر سەعدییە
ـ ڕەزا شاتریان
ـ شێخە ئەحمەدیان
ـ ئەحمەد حەسەنی فەرد
ـ حوسێن شەکیبا
ـ حوسێن مەرجانی
ـ سمایل دانشیار
ـ مستەفا مەلاخزری
ـ محەمەد بەهرەوەر
ـ قاسم ئیسماعیل زادە
ـ محەمەد ئیراندووست
ـ هاشم محەمەدزادە
ـ عەلی سەعیدی
ـ سولەیمان مەنگوڕی
ـ ناسر پیرۆتی
ـ جەعفەر تاهیر
ـ محەمەد عیشق ئیلاهی
ـ حاجی حەسەن فەتحوڵڵاهی
ـ جەیران بنیامین
ـ مەلیحا ئاڕمەند
ـ مەلا عەزیز مەحموودپوور
لەشیان ساغ / ڕووحیان شاد / یادیان بەخێر
هەر دەم لە دڵی من و هاواڵانم دان
محێدین تاهیری
مەهاباد ۱ /٧ / ١٤٠٢ 🙏🌺🙏
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
پاییز پاییز
گۆرانیبێژ : کانی
هۆنراوە : ماموستا گۆران
مێلۆدی : ئیسماعیل سابوور
مۆسیقا : شاپور باستانشیار
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
پاییز هۆنراوەی ماموستا :گۆران
خوێندنەوە :مامۆستا عەلی خزری
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
📝 چیرۆکی زستان ، بە قەڵەمی ژیلا حوسێنی
🎧 خوێندنەوەی پەروین دانشپەژووهـ
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
.
💫ئەمڕۆ ۳۱ی خەرمانان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی نووسەر، وەرگێڕ و شاعیری هەست ناسکی کوردستان، خاتوو "ژیلا حسەینی"یە
خۆشەویستیت بوو به چرا،بوو بە پێڵاوی ئاسن و گۆچان پۆڵا
خۆشەویستیت بوو بەهەتاو، بوو بە ڕەگی دڵ و هەناو...
ڕچەم شکان هاتم بۆلات، لەسەر لووتکەی ئەوینەکەت
باڵام کرد و بووم بە ئاڵا...
🔸ژیلا حسێنی لە رۆژی ٣١ ی خەرمانانی ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی ئایینی و لایەنگری ئەدەب و هونەر لە شاری سەقز چاوی بە دونیا هەڵیناوە، رەحمەتی شێخ عبالقادر باپیرەی ژیلا خۆشنوس و شاعیر بوو و هەروەها شێخ مێهران حسەینی باوکی دادوەرێکی رۆشنبیر بووە و تا ئاخرین کاتەکانی ژیانی پشتیوانی گەورەی ژیلا بووە.
خاتو ژیلا لە کاتی شۆرشی گەلانی ئیراندا و لە تەمەنێکی بچوکدا ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە ئەنجومەنەکانی شاری سەقز و سنە لە کۆر و کۆبونەوە هونەریەکانی رۆڵیکی بەرچاوی گێراوە.
🔸شاعیری جوانەمەرگ هەموو کات لەناو بەرهەمە شێعریەکانیدا لەبەرانبەر کۆمەڵگای پیاوسالاری لە رێگەی زمانی ئەدەبیەوە دەنگی نارەزایەتی خۆی هەڵبڕیوە و زۆر بوێرانە و چاونەترسانە بەرانبەری هەموو یاسا و داب و نەریتەکانی دژەژن ڕاوەستاوە.
دوایین چالاکی ژیلا لە شاری سەقز بە نووسین و خوێندنەوەی وتارێکی ئەدەبی لە کۆنگرەی مەولەوی کورددا بوو، ژنە شاعیری جوانەمەرگ وتارێکی لەسەر ڕوانگەی نوێخوازانەی سوارە ئیلخانیزادە بۆ کۆنگرەی “فەرزانەگان ” کە لە شاری سنە بەڕێوە چوو ئامادە کردبوو بەڵام لەلایەن هاوڕێیەکی بە ناو کولسووم عوسمانپوور دەخوێنرێتەوە و لە جێگای ژیلا دەستە گوڵیک دادەنرێت.......
🔸ژنە شاعیری جوانییەکانی شاری سەقز لە رۆژی ۱۳۷۵.۷.٦ ی هەتاویدا لە کاتێکدا کە لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ بینینی شاعێری گەورە شێرکۆ بێکەس رێگای تاران دەگرنە بەر لە ڕێگای سنە_دێگولان تووشی کارەساتی وەرگەڕانی ماشین دەبن و ژیلای حسەینی لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا لەگەڵ کچە تەمەن بچووکەکەی بە ناوی “ژینۆ” گیانیان لە دەست دەدەن.
🔸بەرهەمەکانی ژیلا لە تەمەنی کورتیدا بریتین لە:
١.چیرۆکی “بر باد رفتە ” کە بە زمانی فارسییە
٢.دیوانە شێعرێک بە ناوی “گەشەی ئەوین”
٣.دیوانە شێعر و چەند چیرۆک بە ناوی “قەڵای ڕاز” کە لە ساڵی ١٣٧٨ و لەدوای مەرگی شاعێر لە سێ بەشدا چاپ و بڵاو کرایەوە
بەشی یەکەم: پاشماوەی شێعرە کوردیەکانی ژیلا
بەشی دووەم: هەڵبژێردراوی کورتیلە چیرۆکە کوردییەکانی ژیلا
بەشی سێهەم: کۆمەڵە شێعری ژیلا بە زمانی فارسی بە ناوی “باران”
٤.وەرگێڕانی ڕۆمانی “دزیرە” لە فارسیەوە بۆ کوردی
٥.کۆمەڵە شێعرێک بۆ منداڵان
🔸سەرچاوە: کاناڵی تلێگرامی ژیلا حسێنی
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
داوای لێبوردن کردن ھەمیشە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو کەسەی داوای لێبوردن دەکات ھەڵەیە و لاکەی تر ڕاستە
بەڵکو ھەندێ جار مانای ئەوەیە کە ئەو کەسەی داوای لێبوردن دەکات بەردەوامی پەیوەندیەکەی لا گرنگترە لە عینادی و سەرکێشیەکەی.
بەواتایەکی تر دەشێت داوای لێبوردن کردن ھۆکارێک بێت بۆ کۆتایی ھێنان بە ناکۆکیەکان تەنانەت ئەگەر حەق لای ئەو کەسەش بێت کە داوای لێبوردن دەکات.
ئەم سیفەت و خەسڵەتەش لە ھەموو کەسێکدا بەرجەستە نابێت تەنھا ئەوانە نەبن کە خاوەنی کەسایەتیەکی بەھێزو تێگەیشتنێکی بەرزن.
هەردی
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
میللەت ڕووناکی و ژیانی دەوێ
ئینسان ئازادی و نانی ئەوی
فەرهاد پیرباڵ
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
مەهاباد، باغی گوڵان، ساڵی ۱۳۳۳ی هەتاوی و ۱۹٥٤ی زایینی.
لە چەپەوە راوەستاو: حوسێن ئاغا شاتری، دوکتور محەممەد مەجدی، حوسێن ئاغا خەرازی، میرزا عەبدوڵڵا شەڕەفکەندی، کاک قاسم ئەڵڵاوەیسی.
دانیشتوو له چەپەوە: سەیید حەسەن باباتاهیری، کاک رەحیم خەتیبی، سەیید مستەفا ئیسحاقی و کاک ئیسماعیلل حیسامی.
سەرچاوە: فیس بووکی کاک مۆحیب مەهابادی.
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
تشویق به خشونت علیه طرفداران آموزش به زبان مادری به بهانههای ...
محمد محبی (گفتوگو با انجمن پارسی): میگویند بیایم به کردها اجازه دهیم که به زبان کردی تحصیل و تدریس کنند. مشکل اینجاست که ما اصلاً در ایران چیزی به نام زبان کردی نداریم. زبانهایی داریم که به درست یا غلط آنها را با یک نام میخوانند: زبانهای سورانی، هورامی، زازایی، اردلانی، کرمانجی و… .
به قول چرچیل، فاشیستهای آینده کسانیاند که مخالفان و دشمنان خودشان را فاشیست مینامند. اینها به ما که میگوییم زبان تدریس و تحصیل در ایران به زبان فارسی بوده است و به زبان دیگری نبوده فاشیست میگویند. در حالی که باید گفت اتفاقاً فاشیست شمایید که تکثر را میخواهید از بین ببرید. عجیب است که کسانی که دنبال همگونسازی هستند و میخواهند زبانها و گویشهای متعدد ایرانی را از بین ببرند، به ما انگ آسیمیلاسیون میزنند! آسیمیلاسیون یعنی یکسانسازی، همگونسازی. اتفاقاً آنها دنبال همگونسازیاند. اتفاقاً در طول این چندین هزار سال اقوام مختلفی که به نام کردی خوانده شدهاند، حالا کاری به درست و غلطش نداریم، اینها در زیر سایهی زبان فارسی و در زیر سایهی مفهوم ایرانیت توانستند زنده بمانند. این تعارفها را باید کنار گذاشت. با زبان حقوقی خیلی دیپلماتیک نباید با اینها حرف زد. چون زبان اینها زبان حقوق نیست. زبان اینها زبان فریب است. با کسی میتوان به زبان حقوقی و دیپلماتیک حرف زد که صداقتی داشته باشد.
اردشیر پشنگ:
کاری به اطلاعات توام با اشتباه آقای محبی و بازی در نقش دایه مهربانتر از مادر ایشان برای لهجههای مختلف زبان کُردی ندارم، اصلا بیاییم فرض کنیم او دارد راست و درست میگوید(!)
آنچه که مایه نگرانی و تاسف بیشتر است این است که او حقوق خوانده، از منتقدان جمهوری اسلامی نیز هست و مواضع طرفداری از حقوق بشر هم گاه و بیگاه میگیرد! اما در اینجا رسما ضمن عدول از اصول و بدیهیات اساسی حقوق بشر دارد میگوید با طرفداران آموزش و حفظ دیگر زبانهای مادری در ایران نباید با زبان حقوقی و دیپلماتیک صحبت کرد!
به عبارت دیگر وقتی یک منتقد حقوق خوانده در کنار افکار رادیکالش که بدون تعارف آغشته به فاشیزم است بطور ملموس خشونت و محدودیت را علیه دیگر هموطنان طرفدار آموزش به زبان مادری را تئوریزه میکند بهتر عمق فاجعه چنین افکاری را میبینیم.
اتفاقا همین افراد با این نوع افکار و استدلالهای غیرمنطقیشان بیشتر تیشه به ریشه تمامیت ارضی ایران میزنند!
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
دیمەنێک لە قەڵای خوالێخۆشبوو شاعیر و نووسەر مامۆستا حەسەن سەیفولقوزات، لە ئاوایی گوێگجەلی لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، وادیارە میوانەکان بیانی بن.
ئەو خاتوونەی بەردەرگا ڕەوان شاد گەوهەرتاجی سەدری قازی ناسراو بە خانمەخانم و هاوژینی دوکتور ڕحیمی سەیفی قازی کە دوای ڕووخانی کۆمار چوو بۆ ڕووسیە و لەوێ نیشتەجێ بوو، ڕۆحی هەموو کۆچکردوان شاد و یادیان هەرمان.
کوردەوان
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721