🔺خەڵاتی چوارەمین فێستیڤاڵی ''مەم و زین'' بە محەمەد ڕەمەزانی بڕا
🔻لە چوارەمین فێستیڤاڵی "مەم و زین" له ههولێر، خەڵاتی باشترین نووسەر و رۆماننووس بەخشرا بە مامۆستا محەممەد رەمەزانی.
✍ محەمەد رەمەزانی چیرۆکنووس، نووسەر و مامۆستای زمانی ئینگلیسی خەڵکی شاری بۆکانه.
#گڕڪان
ڪڵی تەندووری گەرم ڕۆژاوا
ڕەگ و بـەندی جگەرم ڕۆژاوا
هـەڕەتـم نیە بگـەمە هـاوارت
گـڵ و خۆڵت وەسەرم ڕۆژاوا
وەرە شادم ڪە بەقەد کۆبانی
نەڪەوی تاجی سەرم ڕۆژاوا
#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــاو
@nasrakabra
⭕️ᵃᵍᵃᵈᵃʳⁱ
🛑ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی بلۆککردنی ژمارەکەت لە تێلێگرام.
• کەڵکوەرگرتن لە ناوی ﴿ Favourites, Save Massage ﴾ بۆ هەژماری ﴿ اکانت ﴾ خۆت.
• کەڵکوەرگرتن لە ژمارەی 42777+ لە ژیاننامە ﴿ بیوگرافی ﴾.
• کەڵکوەرگرتن لە لۆگۆی تێلێگرام بۆ هەژماری خۆت.
• کەڵکوەرگرتن لە تێلێگرامی نائەمن و نافەرمی.
• هەژماری سڕدراوی یەک لە دوای یەک.
• سپامێکی قورس لە کۆڕەکاندا.
• تۆمارکردنی زیاتر لە پێنج ژمارە لە یەک ڕۆژدا بە یەک ئایپی و یەک ئامێر.
• تەبچیکردنی ژمارەکەت ﴿تەبچی ڕۆبۆتێکە بە ڕواڵەتێکی کچانە ڕیکلام دەکات لە کۆڕەکاندا و هەندێک جار وشەی بێ ئەدەبی بەکاردەهێنێت﴾.
• ڕیپۆرتکردنتان لەلایەن کەسانی جیاوازەوە.
س؛مەکۆی ئەدەبی کوردی
@KABANMUKRYAN2721
ڕۆژێک ئەسعەدم لە شەقام دیت، هاتە لام، دوای ئەوەی هێندێک بەیەکەوە قسەمان کرد، گوتی: "کاکە لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێکانم گرووپێکمان پێکهێناوە و کاری مۆسیقا دەکەین، پێم خۆشە ناوێک بۆ گرووپەکەمان هەڵبژێری، ئەگەر ناوی شاعیرانی کورد بێ پێمان خۆشتر دەبێ. پێم گوت: "ئەسعەد "نالی" شاعیرێکی گەورە و ناوداری کوردە، شیاوی ئەوەیە ناو و یادی بەرز ڕاگیرێ" زۆری پێ خۆش بوو. ئەسعەد ناوە پێشنیار کراوەکەی منی لای هاوڕێکانی باس کردبوو، ئەوانیش ناوەکەیان پەسەند کردبوو. پاش ماوەیەک ئاگادار بوومەوە بە شێوەی فەرمی "گرووپی مۆسیقای نالی" چالاک بوونی خۆی ڕاگەیاندووە.
هونەرمەندی جوانەمەرگ "ئەسعەد کۆخا"
نووسەر؛ موحسین جەڵدیانی
خوێندنەوە؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
س؛دەنگەپەرتووک
@KABANMUKRYAN2721
کاتێک لەگەڵ کەسێک دەدوێی کە بە زمانی کوردی و بە ڕێنووسێکی جوان و پاراو و لەبار دەنووسێ، لەپڕ ئەو هەستە داتدەگرێ کە لایەنەکەت کەسێکی ئاگا، تێگەیشتوو، بەمشوور و بەرپرسیارە. وەک جلوبەرگە لە بەر نووسیندا؛ چۆن کاتێک کەسێک دەبینی جلوبەرگێکی خاوێن و ڕێکوپێک و گونجاوی لە بەردایە و تێدەگەی کەسێکە سەرنج بەوە دەدا چۆن بنوێنێ، نووسینیش هەر وایە.
پێچەوانە، کاتێک کەسێک دەبینی بە زمانی خۆی نانووسێ یا سەقەتنووسە، هەستێکی نەرێنیت بەرامبەری دەبێ. هەست دەکەی چۆن زمانی خۆی و دروستنووسینی پشت گوێ خستووە، دەکرێ لە هەڵسوکەوت و پێوەندی لەگەڵ تۆشدا هەمان شێوە و ڕەفتاری ببێ.
کوردی بنووسن، جوان و ئاگا بنوێنن 🌻
➿ @Kurdinus
@KABANMUKRYAN2721
کۆمەڵێک لە دۆستان پرسیاریان کردووە کە ئاخۆ کتێبی کوردبوون لە ڕۆژهەڵات لە کام کتێبفرۆشییەکان بەردەستە تا بیکڕن. بە پێی زانیارییەکانی ئێمە لەو شوێنانە بەردەستە:
⭕️ مەهاباد
گزینگ
مێهرگان
ڕامان
کاک شەپۆل
⭕️ پیرانشار
دانش
⭕️ بۆکان
موکریان
شهر کتاب آزادی
ساڵحی
⭕️ سەقز
هونەروئەندیشە (خانی)
بووکلەند
⭕️ بانە:
کتێبفرۆشی پیم وابێ مانگە کاک بەشیر
⭕️ ئانلاین
ژینبووک
هێیڤی بووک
هەروەها لە ئەوڕووپا و لە ئامریکا و گشت جیهان دەتوانن لە ماڵپەڕی ناوەندی ٤٩کتێب بە شێوەی ئانڵاین داوای بکەن و بە پۆست دێتە ئادرەسەکەتان ئەوەش لینکی ماڵپەڕەکەیە:
https://www.49plusbooks.com/shop-1.html#!/products/kurdboon
ئەی مەلی وردیلەی دەنگ خۆش
بۆم بڵێ ئاوازێک به جۆش
ئاوازێک بێ هی خوێن ڕشتن
نەغمەی ئازادی و سەرکەوتن
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم
بەستەی گەرم وەکوو هەتاو
هی هەڵپەڕکێ کۆڕی خوێناو
بەستەی گیان و دڵ هی دەروون
شیعری ئەوانەی سەرکەوتوون
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم
وەک چنگی کارد خوێناوی بێ
وەک خوێنی دڵ جۆشی تیابێ
باسی ڕۆژانی جاران بێ
هی تاریکایی زیندان بێ
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم
دایه گیان مەگری وەک جاران
ئیتر نامبەنەوە زیندان
دڵنـیا به دوژمنەکەم
من زنجیری له پێ ئەکەم
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم
ھۆنراوە: کامران موکری
دەنگ: نەجمەدین غوڵامی
@KABANMUKRYAN2721
پێت خۆشە دەورەت چۆل بکەن. زۆرت پێ خۆشە بە تەنیا بمێنیتەوە. تەنیایی ئەگەر بۆ زۆربەی خەڵک ئازاردەرە و دەبێتە هۆی وەڕەزییان، بۆ تۆ گەلێ خۆشە و زۆری کەیف پێ دەکەی . تۆ ئەو قۆناغەت تێپەڕاندووە کە پێویست بە کەسێکی تر بیت ، سەدان جار بە خۆت دا هاتوویەوە و سەدان جار دووربوونەوە لە خۆت و گشت ئازا و ئەندامەکانی لەشت تاقیکردووەتەوە و لە ڕاستیدا تۆ لەگەڵ خۆت بە تەواوی پێکهاتووی، مرۆڤی تر ناتوانن چێژ لە تەنیاییان وەربگرن چونکە لە کاتی تەنیاییدا لە خۆیان دەترسن گێژ دەبن نازانن دەبێ چ مامەڵەیەک لەگەڵ خۆیان بکەن. بە ڕاستی چ مەترسییەک لە تەنیایی دایە؟ بۆچی مرۆڤ ڕەنج و ئازاری ئەوە بە گیان و دڵ دەکڕێ کە بە درێژایی تەمەنی لەگەڵ کەسێکی تر ژیان بباتە سەر کە لە کوورەیەکی جیاوازدا سوور کراوەتەوەو لە قالەبێکی تر دراوە، بە شیرێکی تر فرچکی گرتووە و لە شتێکی تر ترساوە و بە نەقڵ و جەفەنگێکی تر پێکەنیوە و لە پەنجەرەیەکی تایبەت و تاکە کەسی خۆیەوە دەڕوانێتە دیمەنی ژیان و هەستیی. چێشتێکی تری پێ بەتام و خۆشە. گەلێک حەزی لە خەوە و خۆشی لە دەنگی حەسەن زیرەک نایە. بابی خۆی لە بابی تۆ پێ پیاوترە و دایکی لە دایکت کابانتر و جوان و شۆخ و شەنگتر و هەروەها خوشکیشی لە خوشکت، برای لە برات ، مامی لە مامت، خاڵی ئەگەر هەبێ لە هەموو خاڵەکانت و هیچ بڕوای بە بەڵگەهێنانەوەش نییە و هەروەها لای وایە کە تۆ پێویستە لە هەست و هەناسەی ئەودا بتۆێیەوە. کە سەرمای بوو سەرمات بێ، کە گەرمای بوو دەبێ تۆش عارەقە بڕێژی هەروەک ئەو، ماستی مانگات لە ماستی گامێش پێ خۆشتر بێ!!! دەبێ هەر وەک ئەو دەڵی ڕەنگی بۆر و ڕەشت لە ڕەنگی ئاچخ باشتر لێ بێتەوە چونکە ئەو لای وایە پیاوانەترە و دەبێتە هۆی ویقاری تۆ و سەر بڵیندی ئەو. مرۆڤ ئەم کێشانەیە بە گیان و دڵ دەکڕێ تەنیا لەبەر ئەوە کە تەنیا نەمێنێتەوە. چونکە دەترسێت تەنیایی ببێتە هۆی ئەوە کە لەبیر بکرێ، واتا بە هێند نەگیرێ، وەبەرچاو نەکەوتنیش یانی ئاوڕلێ نەدرانەوە، یانی لووت پێدانەهاتن، بە حیساب نەهاتن، لەگەڵ نەبوون، لە قەڵەم کەوتن، عەکس لەگەڵ نەگرتن، ئەم هەستە پاڵ پەستۆیە کە هەر لە منداڵییەوە منداڵ ئازار دەدا تا ئەو دەمەی کە سەری ناهومێدی دەخاتە سەر ئەژنۆی شکاوی ئەم دەردە لە کەمایەسی و بێدەرەتانی منداڵ سەرچاوە دەگرێ، مەبەست ئەوەیە کە من دەبێ بۆ ئەوەی بە خۆم بسەلمێنم کە زیندووم و هەم. نەفەس دەکێشم. بیر دەکەمەوە، دایمە و دەرهەم دەبێ لە لایەن ئەم و ئەو متمانەم پێ بدرێ و دیارە کەسیش لەخوڕا بە دۆی کەس ناڵێ ئای چەند ترشە. پێویستە یەکبین بەرتیل و ڕشوەتیان بدەینێ، هەتا بە درۆ پێمان هەڵبڵێن. دەبێ بە منداڵە گێل و حۆلەکەیان بڵێین: «ئەرێ هیچ زانیوتە ئەم کوڕەتان لە کردووەی ڕا دیارە دەبێتە ئەنیشتێینی دووهەم.»یان :«بارەکەڵا ئەو کچەتان بەو نەقاشییەی کێشاوێتەوە شتێک بۆ پۆل سیزان ناهێڵێتەوە تا شانازی بە خۆی بکا.»
ڕۆمانی دوورە دەراوی سوورە چۆم
مەنسوور حامیدی
@KABANMUKRYAN2721
لۆزان
تەواوکەرو ڕەوایەتیپێدەری «سایکس ـ بیکۆ» و کۆتایی قۆناغێکی ناسیۆنالیزمی کوردی
✍ئەبوبەکر کاروانی
#وتار
@kurdologyk
چیای گەڵاز.
لە مانگە شەوێکی کپ و بێدەنگی بەهاری دا، شار دە خەوێکی قورسدا نوقم ببوو. مێش بە ئاسماندا فڕیبا گیزەی دەهات. جار نا جارێک گرمە و هاڕەی ماشێنێکی لەق و تەق بێدەنگێکەی دەشکاند. هەرکە شەو ڕاشکا و زەردەی بەیانی ئەنگوت، شاخەوانان یێک یێک و دوو دوو ڕژانە شۆنی دیاری کراو، ئەمەش هەر پێش پێی وان گەیشتینە مەیدانی مەلاجامی. دوای چەند خولەک چاوەڕوانی، ئەوەندەم زانی فیاتێکی شینکەڵە لە بن پێمان ڕایگرت. کاتێک چاوم بە ژوورەکەیدا خشاند دوو سێ لاوی شۆخ و شەنگی تێدابوو دەتکوت دەچنە سەر شایی بە دوودڵێوە پرسیم کاکە ئەرێ ماشێنی شاخەوانانە؟ لاوێکی پاک و خاوێن دەستێک رانک و چۆخە لە بەر هیچ وەک شاخەوان نەدەچوو لە لای سەروو دانیشتبوو وەدەنگ هات و زۆر بە ڕێزەوە جوابی دامەوە: بەڵێ یانەی موقبلە فەرموون سواربن. ماشێن سوڕێکی بەناو شاردا لێداو لە تەک دوو مینیبوسی دیکە بە نڕکە نڕک و ناڵە ناڵ کوچەو کۆڵانیان بەجێهێشت و تیژ وەڕێ کەوتن.
تازە قسەمان خۆش کردبوو کە گەیشتینە دەروازەی شاری شنۆ. لە ناوەندی شار بە ئاماژەی دمڕاستەکان هەر سێ مینیبووسەکە لە ڕووبەڕووی دووکانێک وەستان. لاوە سیگارکێشەکان بە ڕمب و کوت و قاقا کێشان لە ماشێنەکان دابەزین و لە خورێنی و بە زگی برسی دەستیان کرد بە جگەرە کێشان. دووکەڵی جگەرەیان لە زار و لووتیان بە بازنە و بە بابۆڵە بە با دەدا و لە چڕ و چاو و قژی لوول و ئاڵی یێکتریان دەهاڵاند.
شارستانی شنۆ تا ئاوایی گەڵاز ١٥کیڵۆمیترە کە بە زووترین کات لە گەڵ گەردی بەیانی لە بەر دەم چۆمی گەڵاز قوت بووینەوە. هێندێک لە کەژەوانان بە ماشێنی سایپا پەڕینەوە، تاقمێکیشمان دەلینگمان تا سەر چۆکان هەڵکرد و وەنێو چۆماوی سارد و خوڕێن و شلوێ کەوتین و چووینە ئەو بەری چۆمەکە. خێرا بە ئاماژەی بەرپرسەکەمان رێچکەمان بەست و لە پێچێکی هەورازی ڕێگا شاخاوێکەدا چوینە ئەو دیو و ئاوا بووین. لە کەژێک وەسەرکەوتین بەسەر گردێکدا چوینە دەم ڕاستەڕێیەک. لە پەنا ڕووبارێک دانیشتین تا پشوویەک بدەین و ژەمی بەیانی بخۆین، شاخەوانان پۆل پۆل دانیشتن. پێش هەموو شتێک چوومە سەر ڕووبارەکە شڵپ شڵپ ئاوی سارد و سڕم بە دەم و چاوم دادا و بە پەلە وەرگەڕامە چا لێنان. ئێمە و دوو بنەماڵەی دۆست و خزم لێک هاڵابووین، هەرکە نانە کەمان خوارد، پەخشانی کچم لە سەرتاتە بەردێکی ڕەق بە لایەلایەی ڕووبارکە سەرخەوێکی چاکی شکاند.
ئەو جار بەزگی تێر و لەشی حەساوە بۆ بەزاندنی پۆپە زەردەکەی کۆڕی ڕەزان بە هەڕەمە وەڕێکەوتین، بەسەر ڕنۆ بەفرێکی چلکندا هەڵگەڕاین کە پللار و تانەی بای وەعدە هێندەی سەر و گۆلاک داڕنیبوو ئاشگێرێک ئاو خێرا و تیژ بە بەر زگیدا شۆر دەبۆوە. لە بەر دەم زارکی ڕنۆکە چاوم بە چاوی چەند جوزە ڕێواس کەوت کە تازە پۆپەیان دەر کردبوو هێندە تورت و ناسک و پاراو بوون پتەت لێدابان دەپەڕین.
ڕێگایەکی دوور و درێژ و چڕمان لە پێش بوو جارجار بە لێواری تەڕ و زەلیوی جۆگەیەکدا دەڕۆیشتین، جاری واش بوو بە نێو گژ و گیادا کە کەژ و چیایان شین هەڵگێرابوو. بە دەستی لای ڕاستەدا دۆڵیکی دوور و درێژ و پان و بەرین دیار بوو لە نێو گەرووی دۆڵەکەدا هۆبەیەک وەک کارگ هەڵتۆقیبوو دەوراندەوری هۆبەکەش بە گوڵی زەرد(گوڵە جۆنگە) وەک پشتێنی زێر داگیرسابوو. بەهار وەک نگارکێشێکی بە توانا بەهەزار شێوە چیای ڕەنگاندبوو. بەرەبەری نیوەڕۆ بوو هێندە ڕۆیشتبوین تا ڕادەیەک هیلاک ببوین و لە پێ کەوتبوین. چاوت لە هەر لا دەبڕی گەشتیار چادری هەڵدابوو. چیای گەڵاز وەک شانە زەرگەتە هارووژابوو . لە دەور و بەری هەر کانیاوێک کۆشێک گەشتیار هەڵڕژابوو. چیا یەقی خواردبۆوە و لە هەر لاوە جمەی دەهات. کە بەهار دادەهات بە سەدان شاخەوان و گەشتیار هەر کەسەو لە شارێک و لە گوندێکی دەورووبەر هورووژمیان دەهێنا وخۆیان بە چیا دادەدا.
ئێمە لە پەنا دوورترین کانی(کانی سەید حەسەن) بارگەو بنەمان خست، رووبەروومان پارچە بەفرێکی پتەو لای سەرەوەی کانێکەی لێ گرتبوین و وای پەل لێراکێشابوو هەر بەهەویا نەبوو بتۆتەوە و ماڵاوایی لە چیا بکات. کەژەوانان دوو دوو و سێ سێ لێک هاڵان و بەئیشتیا خەریکی گەرم کردنەوەی چێشتۆکان بوون.
هاڵاوی گۆشت و بۆنی کەباب و برینج و قورمە سەبزی وهەڵمی ماکاروونی و...وەک چێشتی سەرەخۆشی لێکدرا و هوروژمیان هێنا. کەچی ڕەشە بایەک، برسی و هیلاک ورشەی هات. بە هاژە هاژ و هوژە هوژ خۆی بە دۆڵاندا خشاند. پارۆ نانەکەی لە دەستماندا ڕفاند. هەموو چەشنە زبل و زاڵ و پاشماوەی گەشتیاران کەوتنە دەم ئەو باهۆزە توند و تیژە و باڵیان گرت، تۆز بەری ئاسمانی گرت، تەمێکی ڕەش وڵاتی داگرت، ترۆپکی شاخ لە تەمدا نوقم بوو. نانەکەمان وەگیانی نەکەوت، ئیستێکی چاک چاوەڕێ ماین بەڵکوو بایەکەی بخات، بەڵام زۆری درێژە خایاند، سەرما هێرشی بۆ هێناین. تازە خەیاڵم لە باوەشی شاخ جێی خۆش کردبوو کە چی لە کۆشی چیا هەڵڕژاینە خوار. لوتکەی سەخت و هەڵدێری کۆڕی ڕەزان بەسەرمان دا دەیڕوانی و چاوەڕێمان بوو.
👇👇
🔺کرانەوەی پێشانگایەکی تایبەت بە هونەرمەند ئیرەج قادری ئازەر
🔻رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەر، ناوەندی مەم و زین لە هەولێر لە گەلەری میدیا، پێشانگایەکی لە ژێر ناوی "قەڵای دم دم" بۆ کارە هونەرییەکانی ئیرەج قادری ئازەر ناسراو بە ژیلەمۆ، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی شاری مەهاباد کردەوە.
🔹 ئەم پێشانگایە کۆمەڵێ کاری هونەری ئەم هونەرمەندە لەخۆ دەگرێ کە زۆرتر ژیانی رابردووی کوردان، لەوانە ژیانی لادێ، خۆشەویستی، شەڕ و بەرخۆدانی کوردان پیشان دەدا.
✍ ئیرەج قادری ئازەر، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٨ی شاری مەهابادە و ئەندازیاریی تەواو کردووە و جگە لە ئێران دوو پێشانگاشی لە ئیتالیا کردوەتەوە و لە پێشانگایەکی هاوبەش لە ئاڵمانیاش بەشداری کردوە.
📖 بەسەرهاتێکی پڕ لە وانە!
دکتۆر ئەنووشە دەڵێ: هاورێیەکم هەیە دکتۆری نەخۆشیەکانی چاوە
یەکێکە لە ملیاردێرەکانی تاران سەرمایەکی خەیاڵی هەیە، ژن و کچەکەی لە فەرەنسا دەژین، بەڵام بەردەوام خەمبار و دڵتەنگە مانگی دوو بوو هات بۆلای من گوتی دکتۆر بابچین بەیەکەوە نانێک بخۆین وتم بابڕۆین بەڵام من لە ڕێستۆرانت و ئەم شوێنانە نان ناخۆم با نانێک بەرین لەدەرەوە بیخۆین شەقامێک هەیە دوو نانەواخانە بەرامبەر یەکن وتم دکتۆر تۆ لەوەیان دوو نان بکڕە منیش لەوەی تریان دوو نان دەکڕم و دەڕۆین من ڕۆیشتم سەیرم کرد نانەواخانەکە داخراوە گەڕامەوە بزانم دکتۆر چی کردوە سەیر دەکەم ئەو نانەواخانەش داخراوە، بەڵام دکتۆر سەری خستبوە سەر شوشەی نانەواخانەکەو دەگریا، وتم دکتۆر چیە؟
وتی وەرە ئێرە و سەیری ئەو دیمەنە بکە
منیش سەرم خستە سەر شوشەی نانەواخانەکە بەخوا هەرگیز ئەو دیمەنەم لەبیر ناچێتەوە، بینیم لەناو نانەواخانەکە دە پانزە فەردە ئارد لەسەریەک دانراون شاگردەکە بە جلی ئیشەوە لەسەر فەردەکان خەوی لێ کەوتبوو دەنگی پرخەی خەوەکەی دەگەیشتە لای ئێمە، پێی گوتم دکتۆر خودا شاهیدو ئاگادارە شانزە ساڵە ئارەزوی خەوێکی ئاوا دەکەم ..
* ئێمەی مرۆڤ بەختەوەری لەو شتانەدا ئەبینین کە نیمانە و خۆزگەی پێ دەخوازین، هەر ئەمەش هۆکارە کە نرخی ئەو شتانە نەزانین کە هەمانە و بەکەم سەیریان بکەین .
س؛شارەکەم میراوە
@KABANMUKRYAN2721
🛑 فوری
🔶 قدیمیترین زندانی سیاسی زن کورد ترکیه بعد از سپری کردن سی سال زندان آزاد شد!
🔸 فیلیت تیلتای مادر کورد اهل ایدیر ترکیه در سال ۱۹۹۳ و در زندان آرزوم به اتهام《برهم زدن وحدت ملی》و فعالیت سیاسی به حبس ابد محکوم شد!
▫️تیلتای پس از سی سال ، در سن ۷۷ سالگی از زندان آزاد شد و به جمع خانواده خود بازگشت.
@Pelenya
@KABANMUKRYAN2721
👌🌺ئەگەر هیچ زمانێک نازانی ، چاو لەوە بکەو بێخەم بڕۆ بۆ هەموو دنیا .
س؛کاناڵی KurdishEnglish
@KABANMUKRYAN2721
✅ تاریخ نابخردی...!
✍️علی مرادی مراغه ای
در کنارِ تاریخِ رسمی هر ملتی میتوان از تاریخی دیگر یعنی از تاریخِ نابخردی سخن گفت، تاریخی که در آن، مردم تب می کنند و همه چیز را به گند می کشند...
همیشه دوستان به من انتقاد میکنند چرا بیشتر نقاطِ سیاه تاریخ مان را می نویسم...؟!
چون به نظرِ من، تاریخ نابخردی به مراتب مهمتر از تاریخ مشعشع هر کشور است، چون این بخش، بیشتر باعث عبرت و بلوغ فکری میگردد...
اول:
زمانی که یونانیان با خدعه و فریب، درون اسب چوبی را پر از سربازان خود کرده و آنرا به عنوان هدیه خدایان در کرانه تروا گذاشتند، مردم نادان به آسانی فریب خورده و تصمیم گرفتند اسب چوبی را به عنوان هدیه خدایان به درون شهر بکشند...!
اما تنها یک نفر بنام «کاساندرا» زنگ خطر را به صدا در آورد و هشدار داد که این فریب است، بشکنید این اسب چوبی را، آتش اش بزنید ...!
اما کسی حرفش را باور نکرد! حتی مسخره اش کردند و هشدارهایش در میان فریادهای عوام که غرق در جشن پیروزی بودند ناشنیده ماند. اسب چوبی را به داخل شهر کشیدند و در معبد که عزیزترین جایگاهشان بود جای دادند و خودشان تا نصفه های شب، از این پیروزی، پایکوبی و مستی کردند و سپس خوابیدند...
آنگاه، سربازان دشمن، اسب چوبی را شکسته، بیرون آمدندف کشتارها کردند، شهر را آتش زدند، به زنان و دختران تجاوزها کردند و...
دوم:
به نظر من "کاساندرا" تنها یک فرد نیست بلکه یک سمبل است در تاریخ هر ملتی. سمبل آگاهی و وجدان بیداری که هشدارهایش غالبا در میان شور و احساسات کورکورانه عوام در حساسترین مواقع تاریخی، نادیده گرفته میشود! و در نتیجه، تاریخ توالی فاجعه میگردد...
لاکو لابارت در کتاب «هایدگر، هنر و سیاست» گفتگوی جالبی بین هایدگر و یاسپرس آورده، زمانی که مردم آلمان تب کرده بودند برای ظهور فاشیسم. و یک دیوانه ای بنام هیتلر با سخنرانی های آتشین اش، میلیونها آلمانی را دچار سحر و افسون کرده بود...
کارل یاسپرس از هایدگر می پرسد:
«آخه مرد بی فرهنگ و دیوانه ای مثل هیتلر چطور می خواهد و می تواند آلمان را اداره کند؟»
و هایدگر پاسخ میدهد:
«فرهنگ و تربیت مهم نیست، به دست های جذابش نگاه کن.»
آری! دستهای جذاب و وعده های دروغینی که حتی می تواند فرزندان سرزمینِ کانت و هگل را نیز افسون کند چه برسد به جهان سومی که بزرگترین دغدغه اشان نان باشد...!
سوم:
مثالی از خودمان بیاورم، دهها نمونه می توان آورد...!
هنگامیکه 200سال پیش در چمن سلطانیه تمامی افراد، مخصوصا برخی مراجع دینی بر طبل جهاد و جنگ با روسِ کافر می کوبیدند و شور و احساسات بر عقلانیت چربیده بود اما در گوشه ای، مردى فرهيخته و انديشناك حضور داشت که ساكت بود او قائم مقام فراهانى و در واقع، کاساندرایِ ایرانی بود.
فتحعلیشاه متوجه سكوت او شده و نظرش را خواست:
قائم مقام گفت:
«اعليحضرت چه مبلغ ماليات می گيرند؟»
شاه جواب داد: «شش كرور»
قائم مقام گفت: «دولت روس چه مبلغ ماليات می گيرد؟»
شاه جواب داد: «شنیده ام ششصد كرور»
قائم مقام گفت: «به قانونِ حساب، كسى كه شش كرور ماليات می گيرد با كسى كه ششصد كرور می گيرد، از در جنگ در نمی آيد!»
اما نه تنها سخن حكيمانه مرد دانا ناشنيده ماند بلكه موجبات طرد و تبعيدش شد، حتى انگ دوستى با روسهای کفار نيز بر او زدند!
بدين ترتيب، آن جنگ شوم یعنی دورِ دوم جنگ با روسها را ایرانیان آغاز کردند و سر از قرارداد ترکمنچای درآوردند و کمر ایران شکست!
هر جامعه ای در هر برهه ای، کاساندرای خاص خودش را دارد که به مانند قهرمانِ داستان«قلب فروزان دانکو» نوشته ماکسیم گورکی عمل میکنند:
در این داستان، مرد جوانی برای بیرون بردن مردم قبیله اش از ظلمات جنگلی که در هر گوشۀ آن مرگ و نیستی در کمین است، سینه اش را دریده، قلب خود را بیرون آورده و از آن مشعلی می سازد برای بیرون بردن قبیله اش از آن جنگل مهیب و ظلمانی...
اما کاساندراها، غالبا تیره روزترین افراد هستند و همیشه سرانجام شومی در انتظارشان بوده!
چون آنها بر خلاف مسیر رود حرکت می کنند و در مقابل انبوهِ مردمی قرار می گیرند که تب کرده اند .
@KABANMUKRYAN2721
من باوەڕم بەمە هەیە، هەر مرۆڤێک کە لە دایک دەبێ خاوەنی نیوەی وجوودی خۆیەتی، نیوەکەی تری وجوودی لە دایکێکی تر یان پێشتر هاتۆتە سەر دنیا و چاوەڕوانی بە تۆ گەیشتن و کامڵ بوونی خۆی و کامڵ کردنی تۆیە، یان تۆ دەبێ چاوەڕوانی بەدنیاهاتنی بی، هەشە هەر دوو نیوە هاوکات لە دوو شوێنی جیاواز دێنە سەر دنیا. ڕەنگە ئەگە نیوەیەکەت کەوتە لات و ماوەیەکی تێکەڵاو بوون وا بیر بکەیەوە کە ڕاست بۆخۆیەتی. پڕ بە پێستی تۆیە. بەڵام کە ورد ڕوانیت و ڕوانی و نەتویست چاو ببەستی و نەیویست خۆ فریو دا، دەبینی بە یەکەوە هەر وەک کەوشی لینگاولینگن. بە ڕواڵەت پڕ بە پێتە، بەڵام ناتوانی پێی بڕۆی. بە ناچاری دەپێی دەکەی و تەنیا دڵ بەوە خۆش دەکەی کە بە هەر حاڵ منیش کەوشم هەیە. بەڵام چ بوونێک؟ کە نەبوونی بۆ مرۆڤ سامانێکە. سەیر ئەوەیە هەمیشە ئەو دەمە خاوەنی گەوهەری ئەزموون دەبین کە هەموو دەرفەتەکانی ژیانێکی بەختەوەرانەمان لە کیس داوە .
ڕۆمانی دوورەدەراوی سوورە چۆم
مەنسوور حامیدی
👇👇
نەمانتوانی لوتکەکە ببەزێنین، ناچار بارگەو بنەمان تێکنا، بەرپرسەکەمان ڕەشمەی بەرەو ماڵ کێشاین و شۆڕ بووینەوە بۆ لای داوێنی ئەو خڕ و شێو و هەڵدێر و چەم وجۆگەلانەی کە پێیدا هەڵگەڕابووین.
مەودایەکی زۆرمان بڕیبوو، بایەکە تا ڕادەیەک لە کزێی دابوو. مێگەلە مەڕێک لە داوێنی چیا بەرەو خوار ڕێچکەیان بەستبوو، زایەڵەی ناڵەی بلوێری شوان لە گەڵ باعە باعی پەز و زرینگەی زەنگوڵەی بزن لە سەر زندۆڵ و یاڵ و شێوان گۆی ئاسمانی کەڕ دەکرد. بۆ هەوێنی ئەو ئاهەنگە خەمڕەوێن و بلاوێنە خرینگەی بەرموور و بازنەی بێری بەس بوو بلەرێتەوە و سترانی خۆشەویستی بۆ چیا بچڕن.
بەرد هاوێژێک ئەولاتر زەلامێکی دژوێن و چاوشۆڕ کە بە قرچەی سوورەتاو وەک داوەڵ ڕەش هەڵگەڕابوو وێدەچوو ئاواڵ شوانەکە بێ بەدوای کەرێکی بۆزی ڵەڕ و لاوازدا دەڕۆیشت، تێرێک بە پاشتەرکی کەرەکەیدا وەک ترازووی لاسەنگ شۆڕ ببۆوە. لایەکی تێڕەکە سەری بەرخێکی ساوا و لایەکەی دی سەری منداڵێکی لێ هاتبۆ دەر. کەری بەستەزمانیش لە ژێر باری گران نەقەنەقی دەهات.
ئارەزووی بەزاندنی لووتکەکە وەک خۆرکە لە گیانم بەر ببوو، دایم هانی دەدام. هەربۆیەش دڵم لە وێ بەجێ ما. ساڵێک دواتر کاڵەو پێتاوم هەڵکێشاو گەڕامەوە، ئەوجار گەردەلوولی هیوا و ئارەزوو بەرۆکی گرتم و بەرەو ترۆپکی کۆڕی ڕەزان لوولی دام.
2721/3/7
قادر حوسێن شەریفی.
@KABANMUKRYAN2721
نەمانهێشت ئینسان بە ئارد بکڕدرێ
هێمن موكریانی
ڕۆژێک لهبن دیوارێکی خوار و خێچ، خۆم لهبهر بهڕۆچکه ههڵخستبوو و چیلکهم له ههردی دهوهژاند، هێشتا خاکهلێوه بوو وڵات نهخهمڵیبوو. بیرم له حاڵی ئهو خهڵکه ههژاره دهکردهوه. چهند منداڵی دێ هاتنه لام، یهکیان کوتی: فڵانهکهس خهریکه ژن بێنێ! ئهو فڵانهکهسه پیرهپیاوێکی دڵڕهش و کۆنهگزیرێکی بهدفهڕ بوو، کهس کچی نهدهدایه و بێ ژن مابۆوه. پێکهنیم و کوتم: ئای لهو درۆیه!
منداڵ تێکڕا وهجواب هاتن. بهپهلهپهل و سوێند و قورئان خواردن کوتیان درۆ ناکهین، ئهوه خهریکه کچی ئهو کابرا عهجهمه بکڕێ و له خۆی ماره بکا، ماشهڵـڵا جوانیشه.
ـ چی چی؟! بیکڕێ؟!
- بهڵێ بهڵێ بیکڕێ و له خۆی ماره بکا!
وهک فیشهک له جێی خۆم دهرپهڕیم و منداڵ کهوتنه شوێنم. که چوومه حهوشهی کابرا، دیتم بۆ خۆی لهسهر کورسییهک دانیشتووه و لاقی هاویشتۆته سهر لاقی ههر وا بزهی سمێڵانی دێ، پیرهپیاوێکی کهڵهگهت و تهژه و وشک، بهڵام به داروبار له بن دیوار ههڵتروشکاوه و چوار منداڵی ڕهشوڕووت و لهجهر له دهوروبهری کهوتوون؛ کچێکی باڵابهرز و ئهسمهر و چاو و برۆ جوان، بهڵام لهڕ و لاوازیش پاڵی وه کۆڵهکهی بێڵاکهوه داوه؛ چارهڕهشی و نهگبهتی لهو دیمهنه دهباری.
- ها کوێخا ئهوه چیه؟
- قوربان چیت لێ وهشارم ئهو کچهم لهو پیره مهشهدییه کڕیوه.
- کڕیوته؟ به چهند؟
- وهڵا قوربان به پوتێک ئارد(زهردهخهنهیهکیشی بۆ کرد).
ئاگرم له جهرگ بهربوو، مچوڕکێکم له بهری پێوه هات و له تۆقی سهرم دهرچوو، بهری چاوم تاریک بوو، خهریک بوو به گژ ئهو پیاوه دڵڕهشهدا بێم، بهڵام پیشم خواردهوه، خۆم ڕاگرت و له مهشهدیم پرسی: ئهو کچه بۆ دهفرۆشی؟
ملی بهلارەوە نا ، ههنسکێکی ساردی ههڵکێشا، ئاوی له چاوان گهڕا و کوتی: دایکی دوو ڕۆژ پێش له برسان مرد، بۆ خۆشی کهنهفت بووه ههربینا سلار بۆوه.
دهستی بۆ لای منداڵهکان ڕاداشت و کوتی: ئهوانهش برسین بۆیهی دهفرۆشم تا بۆخۆی له برسان نهمرێ و ئهوانهش بژێوی چهند ڕۆژێکیان ههبێ، سهربهسهر به زێڕم نهدهدا و ئێستا به ئاردی دهفرۆشم.
له کچهکهم پرسی: تۆ بهو کاره رازیت؟ مێرد بهو کابرایه دهکهی؟
فرمێسکی به چاوه جوانهکانیدا هاته خوار،
بهشهرمهوه کوتی: نینم ئوشاقلار ئاچدلار( چ بکهم منداڵهکان برسین؟)
کوتم: ئهگهر خێرۆمهندێک ئهوهنده ئارد بدا به باوکت هێشتا حازری شوو بهو کابرا پیره بکهی؟
بهبێزارییهوه کوتی: یوخ وهڵا!(نه بهخوا!)
لهو کهینوبهینهدا ژن و منداڵی ئاوهدانی ئاپۆرهیان له دهوری من دابوو، له قسهکانمان نهدهگهییشتن. من نهقڵهکهم له سهرڕا بۆ گێڕانهوه؛ ژنهکان تێکڕا کوتیان: ئهیهڕۆ چ خێر بوو کافرستانییه؟
گزیره پیرهیان تفباران کرد و ههموو به غار چوونهوه ماڵی خۆیان؛ ئینسانییهت گهییشته ئهوپهڕی، دهوڵهمهند و ههژار کهس به دهستی بهتاڵ نهگهڕاوه،
ههر یهکه لهقهدهر خۆیان، نان، کولێره، ئاردی گهنم، جۆ، گهنمهشامی، ههرزن، ماش، نۆک، نیسک، تهنانهت برنج و ڕۆن و جلکه کۆنیان لهگهڵ خۆیان هێنابوو، زگی منداڵهکانیان تێر کرد و تورهکهی مهشهدییان ئاخنی.
ئهو وهخته من له خۆشییان گریام، که دیم منداڵه قۆشمهکانی دێ که لهسهر دوو شایی مێشێن و جگێن و شێروخهت سهری یهکتریان دهشکاند، به پهلهپهل و ههلهههل زارکی کیسه پهڕۆکانیان دهکردهوه و ههرچی قهرهپوڵی ههیانبوو له مستی پیره مهشهدییان دهکرد و بۆ خۆیان بە مافنگی دهمانهوه.
ههستی ئینسانیی ئهو کیژه کوردانه ئاواتی شهیتانیی ئهو دێوهزمه بلهوهزهی کرده بڵقی سهر ئاو که قرمی لهو کچۆڵه بهستهزمانه خۆش کردبوو. چهند دڵم خۆش بوو که به ههموان نهمانهێشت له گونده خنجیلهنهکهماندا ئینسان به ئارد بکڕدڕێ.
سەرچاوە؛ پێشەکیی کتێبی "تاریک و ڕوون"
@KABANMUKRYAN2721