🌹🎶 نیشتمانی گوڵ و گۆرانی
🎼 گۆرانی؛
#مامەکوڕنوو
شێعر؛
#ساڵحــدیلان
دهنگ؛
#عەلیــزەندی
دەنگی کوردستان
@KABANMUKRYAN2721
🌍ایستگاه راه آهن بیشه دورود/ لرستان دیروز
📡خبر دورود
بەیانیتان باش🌺
@KABANMUKRYAN2721
🔴قسمتى از مستندى كه قرار بود به مناسبت تولد هشتاد و پنج سالگى داريوش مهرجويى پخش بشه!
شادونە
@KABANMUKRYAN2721
سخنانی کە باید به خاطر سپرد و هرگز فراموش نکرد .
مردِ جهانی، رابیندرانات تاگور)1491 -1681میلادی
@KABANMUKRYAN2721
بەیانی هەینی ۱۲ی گەلاوێژی 2718 ی کوردی لە کۆڕی گەرم و گوڕی خەڵکێکی دڵسۆز لە بازاری هەفتەی نەغەدە
سەربەرز
@KABANMUKRYAN2721
[کۆرتەێک لە ژیانی مامۆستا تایەر تۆفێق]
*بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی
🔺تایەر تۆفیق لە ساڵی ١٩٢٢زایینی دا لەشاری کۆیە ھاتۆتە دنیاوە، لەباوەشی خێزانێکی ھەژار چاوی کردۆتەوە و خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووە و لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە مامۆستاکانی ھانیان داوە سروود و گۆرانی بڵێ.
تایەر تۆفیق لەسەرەتای ژیانی ھونەریدا کەوتووەتە بەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێھاتووەکانی ئەوسای کۆیە وەک سێوە و مەلا ئەسعەد و سوودێکی زۆریشی لە ھونەرمەند ئەحمەدی حەمە مەلا وەرگرتووە، بەڵام کاتێک کە بازووی ھونەری گۆرانی گوتنی بەھێز بووە، ھەوڵی داوە دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبێ و لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابووردووەوە بووەتە گۆرانیبێژێکی خاوەن دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی.
تایەر تۆفیق لە ساڵی ١٩٤٥ی ز-ەوە بووەتە سەر دەستەی مەقامبێژانی سەر شانۆی ئاھەنگەکانی نەورۆزی کورد و گەلێک گۆرانی نیشتمانی و نەتەوەیی بە دەنگە خۆشەکەی چڕیوە و گوێگرانی سەرسام کردووە، چونکە ھەم خاوەن دەنگێکی زوڵاڵی دڵکێش بووە و ھەم باشترین دەقی شاعیرە مەزنەکانی کوردی بۆ ئاوازەکانی ھەڵبژاردووە.
تایەر تۆفیق شیعری شاعیرانی زۆری کردوە بە گۆرانی، وەکوو :
🎼 لەسەر شەو و ڕۆژی داناوە لە سەر شیعری حاجی قادری کۆیی
🎼 لەباخان ئاھ و ناڵێن دێ لە سەر شیعری وەفایی
🎼 شیرین بەھارە لە سەر شیعری ئیبراھیم ئەحمەد
🎼 گولی سەربەستی لە سەر شیعری بەختیار زێوەر
🎼 بیست و حەوت ساڵە لە سەر شیعری فایەق بێکەس
🎼تۆراوە دڵی من لەسەر شیعری بێخود
و شاعیریرانی تر وەکوو : مستەفا بەگی کوردی، سافیی ھیرانی، تایەر بەگی جاف، عوسمان عەونی، ھەژار، ھێمن، گۆران، مەدھۆش، دڵدار، دڵزار، مەجید ئاسنگەر، بێخود، و شارەزا.
📚تایەر تۆفیق لەماوەی ژیانیدا شەش نامیلەکە و پەرتوکی بەو دەقە شیعریانەی بە گۆرانی گوتوونی بە چاپ گەیاندووە و لە ھەمویان باشترین پەڕتووکەکەی "گوڵی سەربەستی"یە کە بە پێشەکی کەریم شارەزا لە ساڵی ١٩٨٣ بەچاپیگەیاندووە.
🔻مامۆستا تایەر تۆفێق لەرێکەوتی 1987/10/20 لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە شاری کۆیە بە خاک سپێردرا.
🗓 رۆژی کۆچی دوایی تایەر تۆفێق بە رۆژی هۆنەر ناونرا
دەنگی کوردستان
@KABANMUKRYAN2721
خەڵاتی مافی مرۆڤ و ئازادی ( ساخاڕۆف ) لە لایان پاڕلمانی ئوڕوپا درا بە ژینا ئەمینی
کابان
@KABANMUKRYAN2721
🌹🎶 نیشتمانی گوڵ و گۆرانی
🎼 گۆرانی؛
#مامەکوڕنوو
شێعر؛
#ساڵحــدیلان
دهنگ؛
#ناسرــڕەزازی
دەنگی کوردستان
@KABANMUKRYAN2721
🔺مامە کوڕنوو کێیە؟
📌شرۆڤەی گۆرانی
🔹یەکەم: ئەم هەڵبەستە هی مامۆستا "حەممە ساڵح دیلان"ە (1927-1990).
🔹دوهەم: کۆی شێعرەکە ئەمەیە:
"مامە کوڕنوو، ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بێگرێ،
گوێ شل کە بۆ داستانەکەم.
سەیرە، بەزمە، هەڵپەڕینە،
پڕ لە قاقا و پێکەنینە
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا،
جۆش و کوڵی سەیرانەکەم.
ئەرخەوان سوورە، بەهارە،
گوڵشەنە، ڕازاوەیە،
دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕ شۆیە وەنەوشەی یانەکەم.
خەرمەنی لالە لە کۆهساران و پێدەشت و نشێو،
سوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەم.
دڵبەران سرک و بەتاز و ڕەوتی نەرم و ئیستەکە
سەد توانج ئەگرێتە ئاهووی دەشتەکەی شێروانەکەم.
هەڵبڕە چاوی نومایش تێر سەرنجی ورد بدە
وەک بەجێت هێشت وا نەماوە شارەکەی جارانەکەم.
ئەو بەهارەی تۆ بەجێت هێشت پڕ برینی تازە بوو
پڕ لە ئافاتی لەپڕ بوو بۆ گوڵی ئینجانەکەم.
ئەو گوڵەی ئاواتی کورد بوو بێتە پشکووتن دەمێ
ڕایوەشێنێ بای شەماڵی نەرمی کوردستانەکەم.
ئەو کەسەی دەستی ئەنایە بین و قوڕگی ئەو گوڵە
چنگی خوێناوی ئەنایە ناو دڵە پڕ ژانەکەم.
ئێمە ئارەق ڕشتن و بازوو وەشاندن، بێخەوی
ئەو گڕ و پشکۆی ئەخستە ژێر بنی خەرمانەکەم.
ئێستە وا خۆی دائەنێ بۆتە فریشتەی ئاسمان
بۆتە دوکتۆر و برینپێچی برینی گیانەکەم
مامە کوڕنوو چی بڵێم زیاتر لەوەی «خالس» ئەڵێ:
فێست و ڕێوی و مێزەر و مەیموونە سەیری بانەکەم
🔹سێهەم: چەند هونەرمەندی وەک؛ ناسر رەزازی، عەلی زەندی، لەیلا فەریقی و...، بە گۆرانی گوتوویانە.
🔹چوارەم: مامە کوڕنوو= ناوی ئەحمەدی کوڕنووە لە زەمانی کاک ئەحمەدی شێخ، نۆکی کوڵانووە. لەبەر ئەوەی پیاوێکی خۆش مەشرەب و قسەخۆش بووە و جووڵەی سەیر و سەمەرەی کردووە و بۆتە هۆی بەزم و پێکەنین و خۆشی، کاک ئەحمەد بردوویەتی بۆ حەج.
پیاوێکی عاقڵ و هۆشمەند بووە…خەڵکی شاری سلێمانی بووە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.
🔹پێنجەم" گردی سەیوان= بەناوبانگترین گۆڕستانی شاری سلێمانییە کە ژمارەیێکی زۆر لە زانایان و شاعیرانی کورد لەوێدا نێژراون.
🔹شەشەم "شاعیر ڕوو لە کاک ئەحمەدی کوڕنوو دەکات ئەڵێ کاک ئەحمەدی کوڕنوو کە لە قەبرستانی گردی سەیوان ڕاکشاوی، بە ڕەحەتی و سەرێک بێفکر و دڵێکی هێمن گوێ لە داستانەکەم بگرە، لە دوای تۆ حالی ئێمە ئاوایە ...
✍ ئەنوەر وەلەدبەیگی
دەنگی کوردستان
@KABANMUKRYAN2721
کاتێك بهرچاو ڕوونی تهواوت لهسهر باسێك نییه
بێدهنگی باشتره ،
چونكه لهنهزانیندا ههموو قسهیهك ههڵهیه
كاتژمێری وهستاو له شهو و رۆژێكدا
دووجار راست دهڵێت
بەلام كاتژمێرێك كه بهردهوامه له جووڵهی ههڵه ،
ههموو كات ههڵهیه
عهبدولڕهحمان سدیق
@KABANMUKRYAN2721
اگه کسی پروین رو از یاد نبرده جالبه این کلیپو ببینه .به تکرارش می ارزد.☺️☺️
@KABANMUKRYAN2721
دڵ لەم سەردەمە ئاڵۆز و مۆدێرنەی ئێستادا وەک گوڵدانێکی ناسکی لێهاتووە،بە هەموو شتێ دەشکێت.بە هەموو کەوتنە خواروەیەک و لە دەست بەربوونەوەیەک پارچەکانی بڵاودەبێتەوە.
هیچ شتێ وەک پارچەی شکاوی دڵ نییە،کە پارچەکانی دڵ بڵاودەبنەوە،ئینسان هەم خۆی و هەم خەڵکانی نزیک و خۆشەویستی خۆیشی تەفروتوونا دەکات.
ئەم کاتەی ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر مرۆڤەکان دڵیان دەشکێت.😔 بە دەست من بوایە،ئەم سەردەمەم ناودەنا سەردەمی دڵشکان
هێندەی من دڵشکانم لەملا و ئەولا بینی، زەردەخەنە و پێکەنینم نەبینی،هێندەی دڵشکانم بینی، بەزەییم نەبینی،لێبوردن و خۆشەویستیم نەبینی...
کتێب:سیزیف، ئەو کوڕەی دوو دڵی هەیە
نووسەر:ئارام کاکەی فەلاح
@KABANMUKRYAN2721
🔺ناوی براوەکانی ۲٦ـەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ
🔻۲٦ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ رۆژی پێنجشەممە 12ـی ئۆکتۆبەری 2023 لە هۆڵی هۆتێل رامادای سلێمانی بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بە درووشمی (ئازادی.. بەردەوام) دەستی بەکارەکانی کرد و سێ رۆژ بەردەوام بوو.
مەلا بەختیار، رێکخەری گشتیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە گوتاری کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا گوتی: "فەلسەفەی فێستیڤاڵەکەمان پێگەیاندنی قەڵەمی نوێیە لە کوردستان."
ئەمساڵ، گرفتى دارایی رێخۆشکەر نەبوو بۆ ئەوەی رۆژەکانى فێستیڤاڵ و بەرنامەکان زۆرتر بن، بۆیە مەلا بەختیار گوتی: "بێگومان ساڵانی داهاتوو قەرەبووی کەموکوڕییەکانی ئەمساڵ دەکەینەوە. گرنگترین ئامانجی ئێمە ئەوەیە؛ فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەردەوامبێت و لە خزمەتی ئازادی، رۆشنگەری، مەدەنیەت و یەکسانیی ژن و پیاودا بێت."
📌فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بەناوى هاوژینى ئیبراهیم ئەحمەد، کە داپیرەی کوڕانى مام جەلالیشە، ناونراوە؛ بەڵام ئەمساڵ نە گەلاوێژ خۆى و نە کوڕانى مام جەلال، تەنانەت هیچ کادر و بەرپرسێکى باڵاى یەکێتیش لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادە نەبوون.
فێستیڤاڵی گەلاوێژ، 26 ساڵە بێ بڕانەوە لەلایەن بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ سازدەکرێت و ئەمساڵ تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکەی کرد، کە رۆژانە لە کاژێر 09:30ـی بەیانییەوە بۆ 12:00ـی نیوەڕۆ و ئێواران لە کاژێر 03:00ـی دوانیوەڕۆوە بۆ 06:00ـی ئێوارە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامبوو، تێیدا دەقی شیعری، چیرۆک و لێکۆڵینەوە لەلایەن بەشداربووانەوە، کە لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بەشداربوون، خوێندرایەوە.
✍بڕگەی کۆتایی فێستیڤاڵەکە خوێندنەوەی ناوی براوەی یەکەم، دووەم و سێیەمی هەر سێ بەشی شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە بوو.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔻براوەکانی خەڵاتی یەکەم
🏆یەکەمی لێکۆڵینەوە؛ حەجی جەعفەر و ئازاد نەمەکی، یەعقووب ئەحمەدی
🏆یەکەمی چیرۆک؛ ئالان محەممەد
🏆یەکەمی شیعر؛ سرووشت نەوزاد
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔻براوەکانی خەڵاتی دووەم:
🏆دووەمی لێکۆڵینەوە؛ سالار کەریم حوسێن و د. ئیسماعیل مەحموودی
🏆دووەمی چیرۆک؛ دارا ئازادمەنش
🏆دووەمی شیعر؛ عیزەدین مستەفا نەجمەدین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔻براوەکانی خەڵاتی سێیەم:
🏆سێیەمی لێکۆڵینەوە؛ بەهار عەلیمورادی و رێژەن حەسەن مەجید
🏆سێیەمی چیرۆک؛ محەممەد حەسەن محەممەد
🏆سێیەمی شیعر؛ گوڵاڵە عوسمان
@DengiKurdistan
جیهان دەگەڵ شادی و خۆشی منداڵان جوانە
جیهان بێ شەڕو گوللە جوانە
جیهان دەگەڵ خۆشبەختی تەواوی منداڵان جوانە
@KABANMUKRYAN2721