پەنجە مۆر
نووسینی هاشم سەلیمی
پێشەکی لەسەر دەق و بابەتەکانی ئەم پەرتوکە.
رازێک لەمەر شەوی شەهید بوونی پێشەوای نەمر.
بێرەوەرێک لەسەر پێشەوا لە زمان کەسایەتێکی کورد.
ڕێگاپادکەست
کابان
@KABANMUKRYAN2721
برووسکەی ئەوین لە شەوەزەنگدا
ڕۆژی جیهانی کۆبانی
عەزیز وەلیانی
کابان
@KABANMUKRYAN2721
بەندی" ئازیزە "
هونەرمەند شۆڕش مەحموودی
وێڕای مامۆستا ئیرەج قادری ئازەر
پێشانگای مەم و زین/هەولێر ، 2023/10/16
کابان
@KABANMUKRYAN2721
📖 #وانەکانی_مێژوو
مامۆستا #سەعید_ناکام ئەڵێ:
کاتێک سوپای ڕووس ناوچەی موکوریانی داگیر کردبوو، سەید حسەین چونکە ڕووسی و فارسی و تورکی جوان دەزانی ببووە دیلمانج لای فەرماندەی ڕووس.
ڕۆژێک ئەفسەرێکی عوسمانی گیرابوو، لێی دەکۆڵدرایەوە و من قسەکانیم وەردەگێڕا.
فەرماندەی ڕووس لێی پرسی:
هێزی سەرەکی ئێوە چەندە و لە کوێیە؟
ئەفسەرە تورکەکە کوتی:
«ئیمە لێرە هێزێکمان نییە، تەنیا چەند ئەفسەر و جەندرمەین و هەندێ مەلای پیاوی خۆمانمان لەگەڵدایە، هاتووین بەناو ئیسلامەتی و خەزای کافران کوردەکانی ئەم ناوچەیە بورووژێنین و بە گژ ئێوەیاندا بکەین تا بتوانین پێشی پێشکەوتنتان بگرین، ئەم ورووژاندنەش بۆ ئیمە لە قسە بە ولاوە هیچی تێ ناچێت»!
فەرماندەی ڕووس گوتی: « ئەدی بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەم خەڵکە بە بێ چەک ناتوانن بۆ ماوەیێکی درێژ ئیمە ڕابگرن و پاشان خۆیان تێدا ئەچن».
ئەفسەری تورک خێرا گوتی: ئەمە بۆ ئێمە بایەخی نییە، ئێوە دوژمنن و کوردەکانیش نەیارن، لە هەر لایێک بکوژرێ سوودی ئێمەی تێدایە!
📚لە کتێبی بیرەوەریەکانی "#سەعید_ناکام"، وەرگیراوە.
/channel/Komarikurdistn
کابان
@KABANMUKRYAN2721
زەوی ئێستاش لەڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشتکووڕ
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرەدایکان دادڕاوە
وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
بەناهەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەهیدی بێسەر و بێشوێن دەنێژن
کە کوندی شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەگەوزێنێ لە خوێنێ
وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینت لە ملمایە
سەری بێنرخ و بێمایە
لەپێناوی وەتەندایە
دەبا باش تێ بگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست
دەبێ کوند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نابڕێ
وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر ھیتلەر نەما گاوانی تۆ خۆش
موخەییەر بم لە بەینی تۆ و بەھەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ «قانع»ـی ئەمرۆ نەمێنێ
وەتەن ڕەببی وەتەنخواھانی تۆ خۆش
س؛کاناڵی فەرمیی ماملێ
@KABANMUKRYAN2721
دوا ڕۆژانی سەدەی بیست
ئێمە خێڵی چەواشەی نێو مێژووی دڵی خۆمانین و
چاومان تا سەر کڵاوەی لووتمان هەتەر ناڪا
هێشتا بیرمان ڪرچ و ڪاڵە!
هێشتا خەنجەر
ئەندێشەمان سەر ئەبڕێت و
هێشتا تفەنگ،
فەرهەنگێکە تاڵ و تووڕە
بە سەر ژیانمانا زاڵە!
تفەنگ نەبێ لاڵ و کوێرین
لە هەوراز و لە نشێودا
تفەنگ گۆچانی دەستمانە!
بە زمانی تفەنگ دەدوێین
لە جاسووسەی تفەنگەوە
چاومان بۆ دنیا ئەڕوانێ
تەنیا تفەنگ، تفەنگ، تفەنگ مەبەستمانە!
لە بەرانبەر دوژمن مەردین
پۆڵاین، بەردین!
سەرمان لە حاستی گەردووندا دانانەوێ
هەمبەر، قەندیل و هەڵگوردین!
لە هەڵمەتا، شێرین، پەڵەنگین، نەبەردین!
بەڵام ڕێگا باش ناناسین، زوو ئەخڵەتین!
سەدان کەڕەت
نەوت و خوێن لە شاری کەرکووک ئاوێتە بوو
سنە سووتا
دیاربەکر، لە ئاگری داخا هەڵگیرسا
گردی سەیوانی سلێمانی خەڵتان خوێن بوو
هەزار قازی
لە چوارچرای مەهابادا
لە دار درا...
بەڵام هیچمان بە هیچ نەبوو!
کاتێ هەستاین
کاتێ ویستمان دەنگ هەڵبڕین
زەخم و زووخی مێژینەمان
بە گوێی جیهانا دەربڕین
هەموو بە یەک ڕێگا بڕۆین
تفەنگ بۆمان بوو بە مەبەست!
ئامانج دزرا و ڕێگا ون بوو...
هەرکە سازی خۆی گرتەدەست!
یەکێ چوو بۆ باوەش دوژمن
توورەکەی جاشی کردە سەر
لەم لایشەوە
بۆ چۆن مردن، گیان بەخت کردن
بێگانە بوو بە ڕاوێژکەر!
تەماشا کەن
تەماشای دەور و بەرتان کەن
هەر قۆناخێ پێداویستی خۆی گەرەکە!
ئێستا، بیر و مێشک و ئەندێشە پێویستە
بەجێی تفەنگ
بەچاوی خۆمان بڕوانین
بە هێزی مێشک و ئەندێشە
بارودۆخی ژین بگۆڕین
تەماشا کەن
دوا ڕۆژانی سەدەی بیستە!
جەلال مەلکشا
@KABANMUKRYAN2721
دیالوگ ماندگار فیلم ستارخان
ساخته علی حاتمی
حیدرخان: این مملکت از دوسو داره غارت میشه
یکی انگلیسیها و روس ها ، یکی هم خودی ها !
ستار خان: دسته سوم رو فراموش کردید، بی طرفها، بلاتکلیفها، آدمهایی که سکوت می کنند و فقط ناظرند، بی تفاوتها، اونها بیشتر از همه من را رنج میدهند وگرنه آدم تکلیفش با دوست و دشمن روشن هست...
ندای روشنفکران کورد
@radioro_kurdestan
این تصویری است که چهل سال قبل باعث تحول اکثر حاکمان جهان عرب شد و باعث شد آنها امروزه تبدیل به کشورهای توسعه یافته و ثروتمند بشوند!
ترجمه متن عربی زیرنویس تصویر این است که وقتی صندلی معلم را در این وضعیت بد و صندلی مسئولین را با آن شکوه و جلال دیدید، یقین بدانید که آینده این نسل به سوی جهل، ترور، فقر و بیکاری می رود!
@moallemshad
@KABANMUKRYAN2721
🔵 پەنیری کوردی بۆئەوەی تامی سرووشتیی خۆی لەدەست نەدات، دەبێت چەند مانگێک لەنێو کونەپێستدا هەڵبگیرێت. ئەو شوێنە تەنگەش کونەپێستێکە لە قەندیل کە ژمارەیەک ئاژەڵداری پشدەر بەرهەمەکانیان لێ هەڵگرتووە
🔹پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳
🔹لاپەڕەی فەرمی شاری مەهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir
ئارمیتا
خونچەیەک پێش پشڪوتن هەڵوەری
هەزار ئاوات لە خاک نێشترا
دایکێک جەرگی سووتا و باوکێک لە غوربەت پشتی چەما
وێنەکانی بوون بە بیرەوری
گەرما و تینی ناو ماڵ بوو بە تەزووی ساردی تاسەباری
سەرم سوڕماوە چۆن هەڵگری ئەم بارەن ؟
ژین بوو بە ژان
ژیان بوو بە ژار
ژن بوو بە ژیلەمۆی بن کورسی پیاو
ئازادی بوو بە برژانگی ژنێک لە کادێنی پڕ لە کا
تف لەرووت خاکی مەیل بڕ
چۆن ئەو گوڵەت لەخوت دا نوقم کرد؟
تف لە رووت جەللادی ئەجەل
چۆن ئەو غەدرەت کرد ؟
ئاخر ئەو ئیلاهەکەی پاکی بوو
ئارمیتاکەی ئەهورامەزدا و یادگارەکەی ئەڤێستا
رۆڵەی شیرن
تۆ مەکتەبی ، تۆ ئاڵای ، تۆ وانەی ورە و خۆڕاگری
تۆ گیان فیدای پێشەنگی موژدەی بەهاری
تۆ هەرمانی تۆ هەرمانی ...
خەزەڵوەری ۲۷۲۳ مەهاباد
رەحمەت ئیبڕاهیمیان (بریا)
@KABANMUKRYAN2721
بەشی دووهەم و کۆتایی لە گفتوگۆیەک لەسەر کتێبی (کوردبوون) و لێکدانەوەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەو کتێبە لەلایەن نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی کاک سولەیمان دڵسوز و بە ئامادەکردنی هونەرمەند و تێکۆشەر کاک کوردنیژاد ئیبراهیمی.
س؛ ماڵپەڕی فەرمیی مامڵی
@KABANMUKRYAN2721
بێکەس ماوم شادی دڵم بە کێ خۆش کەم
ڕوو لە کوێ کەم باسەکانم بدەرکێنم
ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ
خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم
غەریب ماوم، ژینی تەنیا چۆن ڕۆشن کەم
داستانی دڵداری خۆشم چۆن تەواو کەم
ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ
خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم
بۆ پێم ناڵێی خولیای سەرم چۆن ڕۆشن کەم
لە ژێر باڵی خەم ڕاماندا چۆن ڕزگار کەم
ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ
خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم
@KABANMUKRYAN2721
⚫️ دیدار کُردهای گرجستان با کُردهای قزاقستان در سال 1989، طی جشنوارەای کە توسط برخی از فعالین اجتماعی کُرد در کشور گرجستان برگزار گردید.
🔸 این ویدیو جزو معدود ویدیوهایی است کە از کُردهای گرجستان در آن زمان بە جای ماندە است.
🔸 در این جشنوارە تفاوت محسوس نوع پوشش کُردهای گرجستان با کُردهای قزاقستان کە تحت تاثیر فرهنگ مردمان دو کشور قرار گرفتەاند قابل مشاهدە است.
🆔 Join ➣ @hewal
🌐www.hewal.ir
🗓️ 1402/08/12
💎 گۆرانیەکی ئەحمەد کایا
ئێوە چوزانن من چۆن دەسوتێم؟
نەمامێک بووم شکێنرام
تۆفانێک بووم وەستێنرام
شعری/یوسف خەیاڵۆغڵۆ
وتنی/ئەحمەد کایا
♨️ژێرنوسی کوردی
دەنگی کوردستان
کابان
@KABANMUKRYAN2721
شەڕە شەڕ، کوردە وەرە زەینێ بدە ڕۆڵەی کەڵ
نیشتمان مەستە بە باڕووت و بە گرمە و دوکەڵ
نیشتمانت پەڕ و باڵ دەکوتێ لە شڵپەی خوێنا
ئەوە فاشیزمی لەعین هاتەوە جەنگی هێنا
گەلی چوار پارچە وەرن گەرمە شەڕی مان و نەمان
ڕەگەزی گورگی دەلوورێنێ لەسەر خاکەکەمان
ئەوە لۆزان نییە هەر حوکمی بەزۆریم بدەنێ
ئەویی دوژمن بێ لە چوار قۆڵەوە هێرشی دەکەنێ
شەڕەکەی دمدمە وا ئاگری هەڵگیرساوە
گەلەکەم ئاگری واشی دیوە، نەشترساوە
بە سەر و ماڵەوە فەرموون بۆ زەماوەندی خەبات
کوڕی ئەو زێدەم و بێباکم لە ڕیی هات و نەهات
بەڵێ، فێربووم لە گەلەم ڕەمزی دلێری و مەردی
بژی ئاڵا، بژی ئاڵا، بژی ئاڵای کوردی
ناسر ئاغابرا (ژاکاو)
کابان
@KABANMUKRYAN2721
مخاکۆ و فەڕەنگ ، دوو کێوی کوردستان
جوغرافیای کوردستان لە ناو بەشێک لە گۆرانییەکانی ماملێدا.
س؛کاناڵی فەرمیی ماملێ
@KABANMUKRYAN2721
وێنەیەکی کۆنی مێژوویی سوارەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان، مەهاباد 1946
کابان
@KABANMUKRYAN2721
مەعسووم!
بیرەوەرییەکی خۆشی کاک ناسر ئازەری ( مامۆستای قوتابخانە ) ـ بۆکان 😁
کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
@KABANMUKRYAN2721
بەرد هەر لەجێی خۆی سەنگینە👏🕊
@KABANMUKRYAN2721
🔵هەڵگرتنی هەنار بۆ زستان
لەهەورامان پێی دەڵێین "لەقان"
🔹پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳
🔹لاپەڕەی فەرمی شاری مەهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir
ئەوڕۆ بوو بە سێهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستای قەڵەم و هەست و شعوور.
"مامۆستا جەلال مەلکشا"
ڕوحی بەرزو پیرۆزی شاد و یادی هەمووکات هەرمان بێت.
@bayan_varger
چەرچڵ و مەلای جەزیری!
هاوینی 1943 لە گەرمەی شەڕی دووەمی جیهانی، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆزڤێلت و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چەرچڵ و عیسمەت ئینۆنۆ، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەک دەبن لە قاهیرە و ئەو دوو سەرۆکە داوادەکەن تورکیا بەشداری شەڕی جیهانی بکات و پشتیوانی ئەمەریکا و بەریتانیا بکەن.
سەرۆکی تورکیا دڵی پێوەنیە بەشداری ئەو شەڕەبکات، لە بەرامبەردا، داوایکرد هاوپەیمانان سوپای تورك پڕ چەك بکەن و ئەوسا داوای شەڕی لێبکەن!
بەڵام نە چەرچڵ و نە ڕۆزڤێلت باوەڕیان بە تورك نەبوو، چونکە ترسی ئەوەیان هەبوو دوای پڕ چەککردن، بچنە پاڵ ئەڵمانیا! کە زانیان سەرۆکی تورکیا مل نادات، هەردووکیان ویستیان بە پرسی کورد لەتورکیا چاوترسێنی بکەن!
چەرچڵ ڕوویکردە سەرۆکی تورکیا و لێیپرسی: پاشا، تۆ کوردی دەزانیت؟
ئینۆنۆ سەری لێشێوا و نەیزانی چی بڵێت.
تاوێك چاوەڕێم کرد و ئەو هەر هیچی نەگوت. مەنەمەنجی ئۆغلۆ دیبلۆماتکاری تورک لە دانیشتنەکەدا دەبێت، دێتە گفتوگۆکەوەو دەڵێت: ئێمە کوردی نازانین و زمانێكی لەو جۆرەش بوونی نییە!
چەرچڵ گرووپێك ڕۆژهەڵاتناس و پسپۆری زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ خۆی هێنابوو. لە یەکێك لەوانەی پرسی: مستەر، وایە؟
زمانێك نییە بەناوی زمانی کوردیی؟
کابرا هەستایە سەرپێ و گوتی:
"چۆن شتی وا دەبێت گەورەم! زمانێکی کوردیی خاوەن ئەدەبیاتێکی زۆر دەوڵەمەند هەیە. ئەگەر مەیلتان لێبێت، دەتوانم شیعرێك لە دیوانی مەلای جزیریتان بۆ بخوێنمەوە!
چەرچڵ گوتی: بیخوێنەوە!
کابرا شیعرێکی خوێندەوە، ئەوانەی ئەوێ لێی تێنەگەیشتن، بەڵام زمانێك بوو نزیك لە فارسی و ئاهەنگ و میلۆدییەکی فرە نایابی هەبوو.
چەرچڵ گوتی: ئەو شیعرەمان بۆ بنووسەوە!
کابرا شیعرەکەی لەسەر کاغەزێك نووسی.
چەرچڵ گوتی: وەرە بیکە بە ئینگلیزی. ئەمجار داوایکرد وەربگێڕدرێتە سەر زمانی فەڕەنسی و ئەو فەرمانەیشی بەجێ هێندرا.
دواتر چەرچڵ داوایکرد شیعرەکە وەرگێڕنە سەر زمانی تورکیش.
پاشان چەرچڵ گوتی: با بزانین ئەم تێکستە شیعرە لەم سێ زمانەدا ناچار بوو بۆ گوزارشتکردن چەند ووشەی بیانی بەکار بهێنێت؟
دەقە فەرەنسییەکەی شیعرەکەی مەلای جزیری، جگە لە وشەی فەڕەنسی، هیچ وشەیەکی تری بیانی تێدا نەبوو.
لە دەقە ئینگلیزییەکە، سێ چوار وشەی بەڕەچەڵەك لاتینی هەبوو. لە شیعرە کوردییەکەشدا چوار-پێنج وشەی عەرەبی هەبوو.
بەڵام کاتێك هاتینە سەر دەقە تورکییەکە، جگە لە (در) و (ئیلە)یەك وشەی تورکی تێدا نەمابوو! هەندێك لە وشەکانی دەقە تورکییەکە فارسی و بڕێکیان عەرەبی و ئەوانی تریشیان لە زمانە ئەوروپایییەکانەوە وەرگیرابوون!
چەرچڵ هەر چوار لاپەڕەکەی خستە بەردەم ئامادەبوان و گوتی:
فەرموون بەڕێزینە، دەوڵەمەندیی ئەو زمانی کوردییە ببینن کە زمانی زگماکی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی وڵاتەکەتانە و ئێوە نکوڵی لە هەبوونی دەکەن!
✹بیرەوەرییەکانی موسا عەنتەر. وەرگێڕانی محەمەد عیزەدین ل 216-218
@KABANMUKRYAN2721
🔸 قەت هەڵەی منداڵەکانتان مەخەنە ئەستۆی کەسی دی
🔹 منداڵی من کاری وا ناکا!
🔹 شەیتان لە خشتەی بردووە!
🔹 کوڕی ئێمە نەبووە، کوڕی فڵان کەس بووه!
🔹 فڵان منداڵ لێرە بوو، بێ و نەبێ ئەو کردوویەتی!
▫️هەڵەی منداڵەکەتان مەخەنە ئەستۆی کەسانی دی، چونکە:
🔺ئەمە دەبێتە هۆی گەڕان بە دوای تاوانباردا و بە تاوانبار ناساندن و سەرکۆنەکردنی کەسێکی تر هەڵەیەکی گەورەیە له پەروەردەی منداڵدا.
🔺بەم شێوازە فێری منداڵەکانمان کردووە کە بەرپرسایەتیی کاری خۆی _با هەڵەش بووبێ_ وەئەستۆ نەگرێت.
🔺 فێری بکەین کە هەڵە بەشێکە لە ژیان و هەموو کەس دەیکات، بەڵام هەڵە بۆ دووپات کردنەوە نییە، بەڵکوو بۆ ئەزموون وەرگرتنە.
🆔 @saqqezrudaw
بەشی یەکەم لە گفتوگۆیەک لەسەر کتێبی (کوردبوون) و لێکدانەوەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەو کتێبە لەلایەن نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی کاک سولەیمان دڵسوز و بە ئامادەکردنی هونەرمەند و تێکۆشەر کاک کوردنیژاد ئیبراهیمی.
س؛ ماڵپەڕی فەرمیی مامڵی
@KABANMUKRYAN2721
به حرمت نان و نمکى که با هم خوردیم
نان را تو ببر
که راهت بلند است
و طاقتت کوتاه!
نمک را بگذار برای من!
میخواهم
این زخم
تا همیشه تازه بماند!
ناشناس
@KABANMUKRYAN2721