kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

کابوکێ و ژەنیاری پۆڵەندی ، جێسیکا
➿ @Kurdinus

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

کوردستان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

اینجا دانشگاه است نه چاله میدان!‌
اردشیرپشنگ

‏"فاحشه"، "گورتان را گم کنید" و بعد تلاش برای حمله فیزیکی ...
اشتباه نکنید اینجا چاله میدون و فیلم صحنه حمله یک مرد معلوم‌الحال به یک دخترجوان نیست!
بلکه اینجا دانشگاه تهران، دانشکده علوم اجتماعی و فرد فحاش و حمله‌ور رییس دانشکده است ...

بطور کلی حال این روزهای دانشگاه‌ها مثل بقیه جاها و امور کشور اصلا خوب نیست‌

اخراج و تعلیق اساتید و دانشجویان ادامه دارد
حتی استادی که پای یک بیانیه صنفی در نقد ملایم یک رفتار فراقانونی در دانشگاه را امضا کرده تحمل نمی‌شود
تاکید بر حاکمیت یک قرائت کهنه ایدئولوژیک و اخراج غیرخودی‌ها و آوردن خودی‌ها در اوج خود است‌

حتی تحمل اساتید حق التدریس غیرسیاسی که در داخل لیست خودی‌ها نیستند هم نمی‌شود

دادن سهمیه‌ها و آوردن افراد مختلف بدون ضوابط مرسوم دانشگاهی ادامه دارد
گویی یک انقلاب اعلام نشده فرهنگی دیگر در حال انجام است

وضعیت علمی و توجه به اصول آکادمیک رو به افول است
فرار مغزها، مهاجرت گسترده دانشگاهیان و غیردانشگاهیان با حجم بالایی در حال انجام است

همه اینها در شرایطی است که برعکس ایران دانشگاه‌های کشورهای رقیب در منطقه روز به روز در حال بین‌المللی‌تر شدن هستند،

کافی است برای پست‌های دانشگاهی و تحقیقاتی و جذب اساتید و یا پژوهشگران ارشد یک جست‌وجوی اینترنتی کرد می‌بینیم که نام برخی دانشگاه‌های عربستان سعودی، ترکیه، اردن، قطر، امارات، اقلیم کردستان عراق و ... هم در لیست کنار دانشگاه‌های معتبر اروپایی و آمریکایی می‌آید که شیوه جذب اساتید، مدیران و دانشجویان‌شان بر اساس رزومه و شایسته‌سالاری علمی و رقایت برابر و شفاف در فرصت‌هاست نه خودی و غیرخودی بودن و وفاداری به ایدئولوژی حاکمیت و ...

متاسفانه همانطور که اشاره شد حال دانشگاه و جامعه اصلا خوب نیست
آقایان،
خانم‌ها
اینها نشانه‌های سقوط یک جامعه‌اند ...

Читать полностью…

کابان

🔶 لحظاتی فارغ از هیاهوی جنگ و سیاست

💃 رقص همسر رییس جمهور گرجستان در میان گروهی از سربازان


در کانال تلگرام «پەلەنیا» عضو شوید:
👇👇

@Pelenya

Читать полностью…

کابان

نەتۆری
عەباس کەمەندی

Читать полностью…

کابان

گوڵێ

دەنگ عەڵی خزری و ؟

Читать полностью…

کابان

با چێوداریش نەبین بازاڕی دێهات هەر خۆشە ☺️

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

لێیان جوان نییە ؟ چەند خەواڵوون☺️

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

لەو هەل ومەرجەدا کە ساڵەکانی1339-1340-1341ی هەتاوی بوو، حکومەتی بەغدا،بەهەمو جۆر ،هەموچەشنە چەک وچۆڵێکی روسی (تەنانەت
پاوان کراوی ناو نەتەوەیی ) بە موستەشاری روس ،بەفرۆکەو فرۆکەوانی ڕوس ، پەلاماری کورد و کوردستانیانیان دابوو،
سیاسەتی زەوی وزاری سوتاویان ڕەچاوکرد،
وای لێ هاتبوو،بەگەمارۆی چڕی
جەیش وسوپاوخۆفرۆش ،سوتاندنی زەوی وزاری کشت وکاڵی، ربە گەنمێک، مستەدانەوێڵەیەک،
پاروە خواردەمەنێک
وەدەست نەدەکەوت،
نەوت و بەنزین وسوتەمەنیش
هەر لێی مەپرسە،بەعسی فاشیست گەمارۆی هەموڕۆژێ تەنگتر دەکرد،گشت ڕێگاکانی بەستبو،

هەربۆیەو بەپێی داب ونەریتی مەهابادیانە وهەستی کوردپەروەریو سۆزی نیشتمان پارێزی وهەواویادی کۆماری جوانەمەرگ وڕێگای پیرۆزی
لاوانی سورخەڵاتی ساڵانی زوو،
خەڵکی ئەولایەی سنور،ڕۆژهەڵات،
بەتایبەت مەهاباد ،باسکیان لێ هەڵماڵی و بەهەمو چەشنێک بەنهێنی و زۆرجاریش بەئاشکرا،
یارمەتی ئەو چالاکیەیان دا،
لاوومێرمنداڵ وپیروپەک کەوتە،ماڵەوماڵ دەگەڕان،
یارمەتیان خڕ دەکردەوە،و لەجێگایەک لەژێر چاوەدێری
کەسێک دا لەمەکۆ دەدرا،
دوای زۆر بون، دەنێردرا سەردەشتێ، لەوێشرا بە قەلە ڕەشەو چەند دۆڵ وخڕوشیواندا
دەنێردرا ،ئەودیوی سنورو بە جێگای مەبەست دەگەیشت، پێشگیری ڕژیمی شا هەرچەند توند بوو، بەڵام هێزو ورەو باوەڕی خەڵک بەتایبەت مەهابادیان ، ڕێگایان خۆش دەکردو بەشێکی چوکی پێویستیان بۆ خەڵکی گەمارۆدراوی دەست ڕژیمی بەعس وهاوپەیمانە عروسە
سەرشۆڕەکەی دابین دەکرد.
ئەو هەڵوێستە وئەو کارە جوامێرانەو سەدان ئاکاری ئاوا
مەهابادیان لە شارەکانی تر جیاواز کردبوو،
ساواک بەتەواوی تواناوە بەدوای
چالاک وهەڵسوڕاوانی یارمەتی دەر دا دەگەڕا،
ژومارێکی گرت وناردنی بۆ گرتوخانەکانی تەنگ وتاریک و تەڕوشەداری جەڵدیان وپەسوێ،
بڕێکیان تاودان (تەبعید)کردن،

دەیان کەس گیران،تاودران، لەماموستای ئاینی و(معلم)
،لەهونەرمەندوگۆرانی بێژ ،مەلاسەعید ومەلاساڵە،هونەرمەند محمد مامڵێش بەوحاڵە،
گۆرانێکانی ماملێی بەهەشتی
ئێستاش باسی گرتوخانەکانی
پەسوێ وجەڵدیانیان تێدایە،
زەجری گرتوخانەکان دوایی نایا،

یارمەتی دەران دەستەو
تاقمەکانیان جیاوازو سەربەخۆبوون، زۆر جار یەکترینیان نەدەناسی، بویە ،هەمیشە پۆلی یارمەتی دەری دیکە هەبون ،تا کارەکە درێژە پێ بدەن.

وابوو ئەمریکا بۆ پێشگیری لە
بەهێز بونی نفوزی شورەوی
وای بەبەرژەوەند زانی ،سەرەڕای دژایەتی شا(دوژمنی کوردو بارزانی)بەشێوەی
ناراستەوڕێ یارمەتی بارزانی
بداو دژ بە بەعسیەکان بە هەمو چەک و چۆڵ وڕێگاوشوێنێک،بە تەبلیغات و دەواودەرمان ، پێداویستی شۆرشی کورد دابین پکا ،
لەوناوەدا شای ئێران کە بۆخۆشی لەسەر هێڵی سنورەکانی
ئاوی وخاکی نێوانی لەگەڵ
سەددام وبەعس نەبو ،دیاری کرا.
ئەمریکابۆ دوایی هێنانی دوژمنایەتی کۆنی شای ئێران لەگەڵ سەرۆک بارزانی، دەس
بەکاربو،هەتا شۆرشی کوردو سەرۆک بارزانی ببنە لەمپەر،
بێ ئەوەی بارزانی باوەڕ بەئێران بکا، بەنابەدڵی هەردوک لا ،هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ شۆرشی بارزانی لەڕێگای ئێرانەوە دەست پێکرا،
نوێنەرایەتی شۆرشی بارزانی لەورمێ،نەغەدە،مەهاباد تاران،وەزۆربەی شارەکانی سنوری داندرا،
خەستەخانەکان و پۆمپەکانی بەنزین، بەڕوی پێشمەرگە دا کرانەوە،ڕێگای حاجی ئۆمەران بۆ خانێ (پیرانشار) خۆش کرا، پێشمەرگەدا هاموشۆی هاسان بوو،
هەندێ خانو لەدەسەڵاتی
شۆرشی کوردستان بەڕێبەرایەتی
سەرۆک مەلا مصطفی بارزانی نرا،
شا بۆ سودی خۆی خۆشبونی گشتی بۆ ئێرانیانی
ناوشۆرش دەرکرد،
بۆ تەبلیغات وپشتیوانی شۆرش هەل ومەرجی رەخساند،
رادێۆی شۆرش بەهێز کرا و
بەدانانی رادیۆ لەمەهاباد ڕێگای بۆ
بڵاوبونەوەی بیروڕای کورد کردەوە،


(هەتا ساڵی 1351ی هەتاوی
رادیۆ تەنیا لەناوەندی ئوستانەکانی ئێران هەبو،
دانانی رادیۆ لەشارێک ڕچە شکێنی بوو، بە بیری کەس دا نەدەهات ئەوکارە کردەوەیەکی
رامیاری(سیاسی)بێت، مەهاباد تەنیا شارێکی جگە ناوەندی ئوستانی بوو کە ڕادیۆی هەبوو،
لەپێشتریش دا شا بەلێدانی ئاوبەند(سد)ی مەهاباد وخەستەخانەیەکی گەورە و
بەکارەکانی ئاوەدانی تیمسار
وەرەهرام ،چەند پوان (ئیمتیاز....زێدەبەشی)دابوو بەمەهابادو مەبەستی دڵدانەوەی
ئەو خەڵکەو تارادەیەک دڵگەرم کردنیان بوو،

لەوماوە دا ڕادێۆیەکی( رلە )ی تایبەتیشی لە بناو،بناب ،دانا بەنێوی
رادیو ئازەربایجان وکوردستان،
کە بەرنامەکانی لە مەهابادو
زۆرتر بەپێی سیاسەتی ڕۆژی ئێران وئەمریکاودژبە بەغداو شورەوەی کمونیستی لە تاران
تەورێز، مەهاباد وبەپێنوسێ
نوسەرانی نزیک بە شاوبیروباوەڕی دژە کمونیسم و

درێژەی بابەت 👇👇

Читать полностью…

کابان

چەقۆکەم بە پەنجەرەکەی دا فڕێدا دەرێ و جیرفانەکانی گەڕام پێنسەد هەزار تمەنێک لە دەسرەیەکی شڕدا وا تاقەت کرابوو دەتکوت قەتی پووڵ نەدیوە. دەرم هێنا و دەرکی ماشێنەکەم کردەوە بە پێلاقەیەک فڕێمدا دەرێ. دابەزیم و بەرلەوەی لە هەڵدێرەکەڕا فرێیدەمە خوارێ دەمانچەکەشم هێنا کوتم نیگەران مەبە ئامبوڵانس هەر دەگاتە سەرت دوایە گولەیەکم لە تەپڵی سەری راکێشا..... بەو تەقەیە کتوپڕ لە خەو راچەنیم، خەریکبوو وەدرەنگی دەکەوتم ئەوڕۆ دەبوو بچمە تەورێز . دەنگی ئاژیری ئامبوڵانس لە دوورەوە دەهات....

تەواو

ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

فرهاد بذله کرمانشاهی با گروه موسیقیش یکدفعه وارد پاساژی در شهر مونیخ آلمان میشود و تمام مردم را با هر زبان و از هر ملیتی به رقص در میاورد .

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

دیمانەیەک لەگەڵ خاتوو «مریەم قازی» نووسەر شاعیر و وەرگێر و ئەدیبی مەهابادی ( ۱۳٤۲_ ۱۳۹۷ )
@anjomandiyalog


کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

مامۆستا هێمن و ئەحلام مەنسوور

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

مەنیج حەیران ژنێکی هونەرمەندی رەچە شکێن لە موکریان
مەنیج حەیران لە زمان ئیبراهیم قادری
هەروەها چیرۆکی هەڵۆی ئەویندار سەبارەت بە بەسەرهاتی شەهید بوونی سمایل شەریفزادە لە زمان مامۆستا ئیبراهیم قادری.
لە پەڕتووکی پەنجەمۆر
نوسینی مامۆستا هاشم سەلیمی
مۆسیقای مستەفا مەحمودی
ویدئوی ئەم بەرهەمە کاری گەنجی بە زەوق و هونەرمەند، برای خۆشەویستم کاک هێدی خزری لە شارە جوانەکەی سەردەشت کە زۆر ئازایانە بە هانامەوە هات و بەرپرسیارێتی ساز کردنی ئەم ویدئویەی بە دڵێکی فراوانەوە قەبووڵ کرد و سەرەڕای ئەو هەموو کەم و کۆڕی و نەبوونی کەرەسە و ئینتەرنێتی باش ئەم ویدئویە جوانەی بۆ ساز کردین کە هيوادارم بە دڵتان بێت.
بژی کوڕی گەل هەر هەبی و وێنەت زۆر بێت.
ڕێگاپادکەست

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

کۆپلەیەک لە گۆرانییەکی هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی بە نێوی غەریبیتان دەکەم بە دەنکی هونەرمەندی بەتوانا ڕابەر کوردستانی

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

😍🌺


@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

پەنجەمۆر
هاشم سەلیمی

بەشی ۲

مەنیج حەیران ژنێکی هونەرمەندی رەچە شکێن لە موکریان
مەنیج حەیران لە زمان ئیبراهیم قادری
هەروەها چیرۆکی هەڵۆی ئەویندار سەبارەت بە بەسەرهاتی شەهید بوونی سمایل شەریفزادە لە زمان مامۆستا ئیبراهیم قادری.
لە پەڕتووکی پەنجەمۆر
نوسینی مامۆستا هاشم سەلیمی
مۆسیقای مستەفا مەحمودی
ویدئوی ئەم بەرهەمە کاری گەنجی بە زەوق و هونەرمەند، برای خۆشەویستم کاک هێدی خزری لە شارە جوانەکەی سەردەشت کە زۆر ئازایانە بە هانامەوە هات و بەرپرسیارێتی ساز کردنی ئەم ویدئویەی بە دڵێکی فراوانەوە قەبووڵ کرد و سەرەڕای ئەو هەموو کەم و کۆڕی و نەبوونی کەرەسە و ئینتەرنێتی باش ئەم ویدئویە جوانەی بۆ ساز کردین کە هيوادارم بە دڵتان بێت.
بژی کوڕی گەل هەر هەبی و وێنەت زۆر بێت .
ڕێگاپادکەست

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

مرۆڤ پێویستی بە باڵی عەشقه، عەشقێک بیباتە کەشکەڵانی عاسمان، لە گەڵ جوانی ئەستێرەکان بترووسکێتەوە، بە چەشنی هەیڤ، تاریکایی شەوەزەنگ بڕەوێنێ و ڕێگا پرشەنگدار بکا.
لە پاڵ تیشکی خۆرەتاو گەرمی و هەتوان بە زەوی ببەخشێ.
جوانی و گەرمی و گوڕی لە ناو دڵی بێ
خەوشی ئەوینداران وەگڕ بخا. دوور لە هەر جۆرە دزی و گزییەک خۆشەویستی ڕاستەقینە بە مرۆڤ ببخشێ . بە وێنەی لاس، پەیمانی وەفاداری و جوامێری لە سەر پشتی شێر ببەستێ، پاڵپشتی قەرەتاژدینان بێ و بە کلچۆکی وەفا چاوی بەکرەشۆڤاران کە جەفا کۆڵەوەژی تێدا شکاندووە بە چەشنی گەلاوێژ پرشەنگدار بکا، سیلەی چاوی بابی سەیدەوان و مەلکەوان و نێچیروانان بیناتر بکا، خانی لەپ زێڕینان بۆ پتەو کردنی قەڵایان پر ئەزموونتر بکا.
خۆزگە وابا.
    ئەسعەد بەرزەنجی
15ی/خەزەڵوەری 2723


کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

سەمیرا کارزان
جێژوانی جاران


@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

✍ له مەهاباد بەڕێوە دەچێت؛

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

"مامۆستا هومەر دزەیی"

برادەران دونێڪە جوان بووم
نەمدەزانی خەم چییە....

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

بەغداو عەرەبان
دەنوسران، تۆمار دەکران و لە(بناو) ێ بڵاو دەبونەوە،
ئەوبەرنامانە بەسێ زمانی
فارسی،تورکی.،کوردی بەهەردوک زاراوی سۆرانی،لە مەهاباد، وبادینی لە ورمێ تۆمار دەکران.
رادیۆ ( بناو) زۆر به هێز بو،لە هەمو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست وتەنانەت لە ئەفریقا دەبیسترا،
بەڵام رادیۆ مەهاباد زۆر دور نەدەڕۆیشت، مەگەر ڕۆژێکی
پێویست بووبا.
لەڕۆژی 15ی پوشپەڕی ساڵی 1351ی هەتاوی ڕادیۆ مەهاباد پاش دەستاودەستێکی زۆرو وتووێژی
دورودرێژ ،لەسەر بەڕێوە بەرایەتی ،وەشێوەی پێوەندی کارگێڕانی ڕادیۆ لەگەڵ بەرپرسانی مەهابادوتاران،
دەست بەکاربوو،
بەرنامەکانی بەدو زمانی کوردی و
فارسی دەست پێکرد.
بەوکارە ژومارێک کەسایەتی
سەربزێوشیان لە رادیو دامەزراند و سیاسەتی خۆشیان بەڕێوە برد،

حەسەن شەریفی
1402/7/22

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

لە وەڵامی دۆستێک دا کەپرسیبوی:
ئەگەرچی مەهاباد شارێکی چوکەڵەیە،،وە
شاری زۆرگەورەتر هەبون وهەن،بۆ ڕادیۆیان لەمەهاباد دانا؟!
کورتەیەکی ناتەواوی تێکەڵ پێکەڵم بەوجۆرە بۆ نوسی،
دەزانم تارمای یەکە وبەس، ،کەموکوڕی هەیە،
ڕەنگە هەندێ لەو شتانەی
نوسیومن ،فڕیان بەوکارەوە نەبێ.
لەوانەیە چاکم لێک نەدابێتەوە،
دەبوایە ناوی کەسانێکم نوسیبا،
شێوەی کارم لێک داباوە، بەڵام هەر ئەوەم لەدەست هات،
ئەمن ئەوە دەستم پێکرد،تکایە بۆم تەواوکەن.

حەسەن شەریفی مەهاباد
1402/7/22


رادیۆ مەهاباد

چۆنێتی داندرانی رادیۆ مەهاباد

مەهاباد شارێکی تایبەتە،
گەل وخەڵکێکی زاناوهەڵکەوتەی تێدایە ،
شوێنێکی خۆش و،خۆش ئاووهەوایە،
سەرسەوزو بەپیت وبەرەکەتە،
ناوەندێکی ئاژەڵداریە،
دێهاتێکی ئاوەدان و وەرزێرانی بەئەزمون ،
ناوچەیەکی پر چۆم وئاو،
کانیاوی ساردوزوڵاڵ،
پێگەی بیروباوەڕی نیشتمانی،
مرۆڤی ماندو نەناس،
زانایان ووێژەوانانی شازوناوازە،
بەناوودەنگ وپڕئاوازە،
پاک و تاک وبێ باک،
کرێکارەکانی کارامە،
جوتیارەکانی شیلگیر،
بەڕێوەبەرانی روخۆش،
کاسب وبازاریانی بەویژدان،
ژنانی داوێن پاک وبەماڵداری،
شێرەژنی ڕۆژی تەنگانە، کە ئەرک وکار هەر لەخۆیان جوانە،


ئەو گەلە خاوەن بیروڕای تایبەت بوون، جیا لەهەمو خەڵکانی ناوچە بون،
ئەوشارەجوانە خنجیلانە، مەکۆی
ڕێ و رەسمی ڕەسەنی کوردانە، کوردایەتی ومەردایەتی ،هەرلەخۆیان دەوەشێتەوەولەخۆیان دێتەوە،
ئێستاو ڕابردو،هەرلەبیری هاریکاری بوون،
لەهەرکوێ، لەهەرجێ کەسێ لێی قەومابا، نەگبەتی ڕوی تێ کردبا، یادەر بەدرو برسی و
چاو لەدەست بوبا، ئەوە مەهابادو خەڵکە چاو پڕە چاونەترسەکەی بوون،کە بەهانایانەوە دەچون، بەماڵ ،بەگیان،
بەدڵ، بەکوڵ،بەگوڵ،
تایبەتمەندی مەهاباد ئەوەند زۆربوو، هێند سەربەخۆبوو،،
کەهەر لەخۆی دەوەشاوە، لە مەهاباد لە شاری کاوە،
شاری هەژاری دەربەدەر،باژێری
هێمنی زانا،
هێدی وکاروانی خەیالی،خالیدو بوتی شکاوی،
تاریک وڕونی هێمن ،بۆکوردستانی هەژار،شەوچەلەی دێ وشار.
یەک بەخەیاڵ دەهاتەوە موکریان،
یەک هەربەخەیاڵ بوتی دەشکاند،
یەکیش لەتاریک و ڕوندا،ئاپورەی
دوژمنی بەکوتکی کاوە دەهاڕی،
بەهاری کوردستانی بەتابڵو دەخولقاند، چرای ڕونی ناوچەی موکریان مەهابادی سەربەرز بوو، شارێکە شازونمونە ،
پەک کەوتەی
دەئامێزی گرتون وداڵدەی داون ،زۆر نهێنی هەیە و دەبێ،
زۆرکەس حەواونەوە لەوێ،
بۆ میوانداری مەهابادیان وئاووهەوای بلاوێنی هەرئەوەندە بەسە بڵێین کاربەدەستانی میری،
لە یانەیی(اداری) و لەگزیری ،هەرکەس بۆماوەی کەمیش هات، دوای تێپەڕینی کات وسات ،نەچۆوە وڵاتی خۆی،
لەمەهاباد ماوەو کەوت بۆی،
کچی دا بەکوڕیان، ژنی خواست بۆ هەرمان.
خووی گۆڕا، زمانی خۆی لەبیرکرد، خوخدەی کوردانی مەهابادی هەڵگرت،
لەوشارە کەمەکۆی کوردانی هوشیارە، موسایی وجو،هەرمەنی وئاسۆری دو بەدو،عیسایی وکەلدانی، سوڕیانی وسۆرانی،
هەر هەمو تێکڕا، چارەنوسی مرووایەتیان نوسرا،لە خەمو شادی دا هاو ڕا،لەجەژن وشاییدا هاوسۆز، مزگەوت وحوسێنیە،خانەقاو تەکیە،کەنیسەو کلیسا، تەنانەت جەمخانەوبارەگا ،هەرجێ بۆ هاودەنگی خودا بوو،،هەبوو.

کوتمان خەڵکی شار، لەدێهاتی یان دانیشتوی شار، دەست ودڵ ئاواڵە بوون، وێکرا یەک بنەماڵە بون،دەردەداری دەردەداران بون،
دەستگری هەژاران بوون، پێشینەی ڕونیان هەبو، هەمیشە چاوەروانی ڕۆژی ڕونیان هەبو،
××××××××××××
ساڵەکانی ئاخرو ئۆخری سی وهەشت ونۆ، کە
لەبارزان سەرلەنوێ، سەرهەڵدان
سەری هەڵدایەوە، کەخۆڵەمێشی
سەرپۆلۆ سورەکان بەبای شەماڵ
هەمیسان گەشایەوە،ئەوسا کە ڕوسی (عروس) بێ نیشتیمان
(لەجلکی پڕشورەیی بلشویکی )
و کمونیستی
دا، بۆ جاری چەند پشتی لەگەلی
رەسەنی کورد کرد و پاش تێک
ڕماندن وخاپور کردنی(کۆماری
کوردستانی سوری، بریتی لە شارەکانی،لاچین کالباژار، وناگۆرنۆو قەرەباخی کوێستانی)
وڕوخاندی وخاپوری کردنی----1923 -----1929-ی زاینی)
ئەوجاریش هەڵەسونی هێناوە،
بەلایەنگری بەغدا هێرشی بۆکورد هێنا،

(تێبینی)
نەقشەو مێژولکەی کوردستانی سور بەکۆپی لە ویکی پێدیا،و ئینترنێت ،لەپەراوێزدا دێ.
بۆخۆشتان دەتوانن لە گوگل
وەری گرن.

وەدوای ئەوەی یەکەتی سۆفێت کۆمارەساواکەی
مەهابادی بە چەلەنگە نەوتێ بە ئیقباڵی تارانی فرۆشت،بۆجاری چەندەم پشتی لەمافی ڕەوای
ئەوگەلە چەوساوە کرد،
بەهەزاران تانک وتۆپ وتەیارەی
شەڕ، وەکو سۆخۆ وچەکی سوک وقورسی دا بە رژیمی فاشیستی
بەغدا،(بەغداو بارزانی ،لێک هەڵبەزینەوە،حکومەتی فاشیستی پان عەرەبی بەغدا،لەسەرەتادا هەتا خۆی گرت،بڕیاری هاوبەشی بەکورد دا،دوایە کەخۆی گرت وپشتیوانی نێو دەوڵەتی پەیداکرد ووڵاتانی عەڕەبی نێوانیان لەگەڵ
خۆش کرد،بەجارێ لەقسەکانی
لەگەڵ گەلی کورد پاشگەز بۆوەو
تەنانەت پیلانی گرتن وتیرۆرو
کوشتنی ڕابەرانی خۆشەویستی
خەڵکی کوردی داناوبەڕێوەبرد،)

درێژەی بابەت 👇👇

Читать полностью…

کابان

ئەمنی هەموو شت زان

مریەم قازی

کەڕڕەی بەیانێ لە ماڵێ وەدەر کەوتم و لە سەرمای چوار دەرجە ژێر خاڵەوە بەرەو تەورێز بە تاقی تەنێ وەڕێکەوتم، تاق و لۆق ئەو کەسانەی پیاسەرەویان دەکرد بە تەنیشتمدا تێپەڕ دەبوون، وڵات هێشتا تەواو رووناک نەببوو و کابرای بەلەدێ بە حەوسەلە سەروچاوی داپۆشیبوو و بە خشە خش خەریکی ماڵینی شەقامەکان بوو. بارانی شەوی رابردوو لێرە و لەوێ جەغەتەی بەستبوو و چەن سەگی بەڕەڵڵاش لێرە و لەوێ لە برسان دەقڕووزانەوە و زۆر شتی دیکەم لەو بەیانییەدا دیت تەنیا بەم هۆیە کە تاکسی هەر نەهات. بۆنی دووکەڵێکی خۆش و تەزوویەکی سارد لێبڕاوی کردم رێک بچمە لای ئەو ئاورە خۆشەی کابرایەکی دەسفڕۆش لە پەنا سیپە میوەکانی سازی کردبوو
لە تەنیشت ئاوڕەکەی راوەستام و چاوەڕوانی تاکسی مامەوە.
ـ بۆ کوێ دەچی؟
تاکسی گەیشتە سەرم و لە باتی هەموو جوابێک دوای وەی سواربووم لە پشت شیشەکەڕا بە دەست بابایم ڵێکرد. قەت وانەبووم دڵە خورپەیەکی سەیر دایگرتبووم ، قەت بۆخۆم بەتەنێ نەهاتبوومە تەورێز و تەنیا ئەوەندەم دەزانی لە تێرمیناڵیش ڕا دەبوو ئاژانس بگرم و پێی بچمەومەوە بەردەرکی ماڵێ. دەگەڵ سواری ئاژانس بووم وام هەست کرد ئەم چاوانەی لە ئاوێنەکەدا وەکوو چاوی شۆفیرئاڕانسێک دەم دیت ، دوو چاوی دیکە بوون، چاودزینەوەکانم بێفایدەبوو وەهای لە گیر خستبووم دەتگوت جگە لەو ئاوێنەیە و ئەو جووتە چاوە ناتوانم هیچ شتێکی دیکە ببینم، بۆنی هەوای پیس و دووکەڵی ماشێن و هات و هاواری شاگرد شۆفیرەکان کە بە چەن زمان هەرای موسافیریان دەکرد هێشتا بەتەواوی نەبڕابۆوە، دەرەفتم لێهەڵێنا و خۆم گەیاندە ئەوبەری ئاوێنەکە کەچی ئاوێنەکەی دەگەڵ سوڕاندم.
ـ هەرە گێتی سەن خانوم؟
لەباتی هەموو شتێک کوتم رایگرە دادەبەزم و دەستم بۆلای گیرەی دەرکەکە برد ، کرتەیەک هات و هەرچوار دەرکە قفڵ بوون و لەدوای ویش پێی بە گازێوە نا! لە ئاوێنەی پێش دەرکەی پێشەوە دوو ژنم دیت کە دەیانەویست بپتڕنەوە ئەوبەری بەڵام رێگەیان پێ نەدەدرا. بێ ئەوەی چاوی لێبکەم لەسەرخۆ کوتم ئاغا دەچمە مەرزداران، شەقامی سەتتار خان . سەرم دەگەڵ ئەو هەمووە تابڵۆ و عینوان و پڕوپاگەندەی دیکە کە لە سەر تەواوی پانێل و دیوار و دەرک و پەنجەرەکانەوە بە پەلە بە تەنیشتمدا تێپەڕدەبوون و ئەو بۆن و هەوا سارد و ئیشکە وەژان هاتبوو، نیگای برسی و گورگانەی ئەو شۆفیرەش بەردەوام دۆخەکەی قورستر کردبوو.
بە فارسییەکی زۆر نارێک کتووپڕ دەستی کرد بە هەڕەشە!! پێیکوتم کە موسافیرێکی کوردی هەبووە بەم هۆیە کە نەیویستووە کرێی زیادی بدا لێدانێکی چاکی لە شۆفیرەکە خواردووە و دوایەش هەرچی پێیبووە لێهەستاندوە !!!! زانیم ئاوا نابێ، ئاوی گەرووم قوت دا کیفەکەم لەشانم دەرێنا و خۆم راست کردەوە و کوتم کەوابوو چەتەی جەنابت؟ زۆر بە مەتمانەوە کوتی، ئەوڕۆهەموو چەتەن خانم! دووبارە لێم پرسی چۆن ئەو موسافیرە کوردە دەستی نەکردەوە؟ بە تەوسەوە کوتی، کورد و دەسکردنەوە؟ ئەویش لەشاری خۆمان؟ باوەڕکە لەبەردەستم دەتکوت بێچووە پشیلەیە نەیدەوێرا هاواریش بکا، شڕ و دڕم کرد و دوایەش ئەوی لە جیرفانی دابوو دەرم هێنا پێموابێ پێنسەد هەزارێک دەبوو، قوڕبەسەرە دیاربوو قەتی پووڵ نەدیوە وای تاقەت کردبوو و لەچەن دەسرەی شڕی هاڵاندبوو هەر پێم سەیر بوو، کوتم ئەدیبۆخۆی چی لێهات؟ داشبۆردەکەێ کردەوە و کارتێکی شناسایی دەرێنا و کوتی ئەوەتا کارتەکەی پێموابێ تۆپاندم ، دوای وەی هیچ گیانیم نەهێشت و تاڵانم کرد، جاڵەم کردەوە نێۆ دوڵەکەی پەنا ئوتووبان، دوایەش کە گەڕامەوە تا چەن رۆژان دەمدیت هەر لە بنی دۆڵەکە مابۆوە، دوای سێ رۆژان دیتم هێنابوویانەوە سەرێ و ئامبوڵانسێکیش هاتبوو، خەڵک هەرکەسەی بڕێکی پووڵی ورد بە کەلاکەکەی دادەدا، ئەمنیش دابەزێم سەت مەنێکی شڕم پێدادا، کوتم جا کەلاکەکەیان بردە کوێ؟ کوتی ئێرە قەبرستانێکی لێێە، ئەوانەی کەس و کاریان نیە یان نەناسراون لەوێ دەیان نێژن، ئەمن نێوم ناوە لەحنەت ئاوا! پێش چاوم رەش ببوو لە دەروونمەوە هەڵدەچووم و دادەچووم ، دەستم بردە نێو کیفەکەم، دەمانچەیەک و چەقۆێەکی گەورەی تێدابوو، بێ یەک و دوو چەقۆکەم دەرێنا و تا ئەو بزانێ چبە چییە رێک لە بن ملی را هەتا سەرشانیم دادڕی، وەک ماری لەخۆی دەخۆڕی و دەستی بە برینەکەی گرتبوو و هاوکات تورمێزێکی توندی لێدا. دستم بەسەر دمی داگرت و لێی چوومە پێشتر و هەروا بە ئارامی کوتم ئەو بەستەزمانە بێگومان کەسی نەبووە کە دوایە هەر لێیان نەپرسیوەتەوە، دەنا چۆن ئاوا تێدا دەچوو ، چاوی وادەرپەڕاندبوو کە دەمکوت تازە قەت لە گلێنەکانیدا جێی نابێتەوە، بۆ جارێکی دیکە چەقۆکەم بە هەموو دەماری خۆم بە زگی داهێنا، سمێڵە زوورەکانی پەنجە نەرمەکەمی ئازا دەدا کە هەروا بەسەر دم و لوتیدا دامگرتبوو، خۆێن چۆڕاوگەی بەستبووە نێو لاقەکانی و وەک چێچی لەبەردەستدم هەڵدەبەزێوە.
👇👇درێژەی بابەت

Читать полностью…

کابان

🔺کسب جوایز توسط نویسندگان کورد  

🔻برگزیدگان بیست‌ویکمین و بیست‌ودومین دوره‌ی جایزه‌ی مهرگان ادب، دوره‌های دوم و سوم مهرگان ادب زبان مادری و شانزدهمین و هفدهمین دوره‌ی جایزه‌ی مهرگان علم، توسط هیئت داوران معرفی شدند.

🔹در بخش رمان فارسی، رمان «او» اثر زاهد بارخدا، نشان مهرگان ادب را دریافت کرد.

🔹در بخش رمان زبان مادری، رمان «پرندگان در باد» نوشته عطا نهایی با ترجمه‌ی رضا کریم‌مجاور، نشان مهرگان ادب را دریافت نمود.

🔹در بخش مجموعه‌داستان زبان مادری نیز، کتاب «با شهرزاد در شب‌های کردستان» با ترجمه‌ی رضا کریم‌مجاور، نشان مهرگان ادب را دریافت کرد.

🔹همچنین «انجمن سبز چیا»ی مریوان به عنوان تشکل نمونه این دوره برگزیده شد.

✍ مراسم پایانی جایزه مهرگان، روز پنجشنبه، ۱۱ آبان‌ماه در خانه‌ی اندیشمندان علوم انسانی برگزار شد و برگزیدگان معرفی شدند.

@DengiKurdistan

Читать полностью…

کابان

شایی و داوەت له گوندێکی شنۆ ساڵی ۱۳٤۰

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

ئایینی ئێمە ...


کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

پەنجەمۆر
هاشم سەلیمی


ڕێگاپادکەست

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

پەنجەمۆر
هاشم سەلیمی
بەشی ۱

ڕێگاپادکەست

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…
Subscribe to a channel