kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

چرچیل و مەلای جەزیری!

هاوینی 1943 لە گەرمەی شەڕی دووەمی جیهانی، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆزڤێلت و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چرچیل و عیسمەت ئینۆنۆ، سەرۆککۆماری تورکیە لە کۆنگرەیەک دەبن لە قاهیرە و ئەو دوو سەرۆکە داوادەکەن تورکیا بەشداری شەڕی جیهانی بکات و پشتیوانی ئەمەریکا و بەریتانیا بکەن.

سەرۆکی تورکیە دڵی پێوەنیە بەشداری ئەو شەڕەبکات، لە بەرامبەردا، داوایکرد هاوپەیمانان سوپای تورک پڕ چەک بکەن و ئەوسا داوای شەڕی لێبکەن!

بەڵام نە چرچیل و نە ڕۆزڤێلت باوەڕیان بە تورك نەبوو، چونکە ترسی ئەوەیان هەبوو دوای پڕ چەککردن، بچنە پاڵ ئەڵمانیا! کە زانیان سەرۆکی تورکیە مل نادات، هەردووکیان ویستیان بە پرسی کورد لەتورکیە چاوترسێنی بکەن!

چرچیل ڕوویکردە سەرۆکی تورکیە و لێیپرسی: پاشا، تۆ کوردی دەزانیت؟
ئینۆنۆ سەری لێشێوا و نەیزانی چی بڵێت.

تاوێک چاوەڕێم کرد و ئەو هەر هیچی نەگوت. مەنەمەنجی ئۆغلۆ دیبلۆماتکاری تورک لە دانیشتنەکەدا دەبێت، دێتە گفتوگۆکەوەو دەڵێت: ئێمە کوردی نازانین و زمانێكی لەو جۆرەش بوونی نییە!

چرچیل گرووپێک ڕۆژهەڵاتناس و پسپۆری زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ خۆی هێنابوو. لە یەکێک لەوانەی پرسی: مستەر، وایە؟
زمانێک نییە بەناوی زمانی کوردیی؟
کابرا هەستایە سەرپێ و گوتی:
"چۆن شتی وا دەبێت گەورەم! زمانێکی کوردیی خاوەن ئەدەبیاتێکی زۆر دەوڵەمەند هەیە. ئەگەر مەیلتان لێبێت، دەتوانم شیعرێك لە دیوانی مەلای جزیریتان بۆ بخوێنمەوە!

چرچیل گوتی: بیخوێنەوە!

کابرا شیعرێکی خوێندەوە، ئەوانەی ئەوێ لێی تێنەگەیشتن، بەڵام زمانێک بوو نزیك لە فارسی و ئاهەنگ و میلۆدییەکی فرە نایابی هەبوو.
چرچیل گوتی: ئەو شیعرەمان بۆ بنووسەوە!

کابرا شیعرەکەی لەسەر کاغەزێک نووسی.

چرچیل گوتی: وەرە بیکە بە ئینگلیزی. ئەمجار داوایکرد وەربگێڕدرێتە سەر زمانی فەڕەنسی و ئەو فەرمانەیشی بەجێ هێندرا.
دواتر چرچیل داوایکرد شیعرەکە وەرگێڕنە سەر زمانی تورکیش.
پاشان  چرچیل گوتی: با بزانین ئەم تێکستە شیعرە لەم سێ زمانەدا ناچار بوو بۆ گوزارشتکردن چەند ووشەی بیانی بەکار بهێنێت؟

دەقە فەرەنسییەکەی شیعرەکەی مەلای جزیری، جگە لە وشەی فەڕەنسی، هیچ وشەیەکی تری بیانی تێدا نەبوو.

لە دەقە ئینگلیزییەکە، سێ چوار وشەی بەڕەچەڵەک لاتینی هەبوو. لە شیعرە کوردییەکەشدا چوار-پێنج وشەی عەرەبی هەبوو.
بەڵام کاتێک هاتینە سەر دەقە تورکییەکە، جگە لە (در) و (ئیلە)یەک وشەی تورکی تێدا نەمابوو! هەندێک لە وشەکانی دەقە تورکییەکە فارسی و بڕێکیان عەرەبی و ئەوانی تریشیان لە زمانە ئەوروپایییەکانەوە وەرگیرابوون!
چرچیل هەر چوار لاپەڕەکەی خستە بەردەم ئامادەبوان و گوتی:
فەرموون بەڕێزینە، دەوڵەمەندیی ئەو زمانی کوردییە ببینن کە زمانی زگماکی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی وڵاتەکەتانە و ئێوە نکوڵی لە هەبوونی دەکەن!

بیرەوەرییەکانی موسا عەنتەر. وەرگێڕانی محەمەد عیزەدین ل 216-218پ

@kiwmars

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

🔴 تصاویری از جشن انار در روستای دله مرز شهرستان سرو آباد استان کوردستان


١۴٠٢٫٠٨٫٢٠
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

یەکەم ماچ

یەکەم جار کە دەستم بە خوێندن کرد، تەمەنم لە شەش ساڵ کەمتر بوو و بچووک بووم.
مەئمووری سپای تەندروستی بە دایکمی وت: ئەم منداڵە بەدخۆراکیی هەیە.
هەرگیز تێ نەگەیشتم بۆچی دایکم بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام ئەو ڕستەیەی بۆ کەسانی تر دەهێنایەوە.
لەو کاتەدا لە گوندەکەدا باخچەی ساوایان و پێشقوتابخانە نەبوو و قوتابییانی نافەرمی، بە ناوی (مستمع آزاد) لە پۆلی یەکەم دادەنیشتن.
شوێنی من لە ئاخری پۆل و هاوکورسییەکەی من "سەکینە"؛  کچێک لە خزمانی باوکم و دراوسێمان بوو کە جەستەیەکی گەورە و جووڵەی خاو بوو.
دواتر بۆم دەر کەوت کە بەرهەمی لەدایکبوونێکی سەخت و تووشبوون بە "ئیفلیجی مێشک" بووە.
هەردووکمان لەلایەن مامۆستا و خوێندکارەکانی ترەوە لەبەرچاو نەگیراین و سەرقاڵی کارەکانی خۆمان بووین.
ئیشی من ئەوە بوو کە دەستی سەکینە بگرم تا بەسەختی بتوانێت وشەکان لەسەر کاغەزەکە بنووسێت.
شەوانە لەگەڵ دایکم دەچووینە ماڵی ئەوان. دایکی و دایکم نێرگەلەیان دەکێشا و ئێمەش لە گۆشەیەکدا دەمان خوێند.
لە ژوورێکدا کە دیوارەکانی خشت و سەقفێکی دار و دووکەڵاوی و دەرگایەکی لە تەنەکە و دار دروستکراوو. زۆر جار گوێدرێژ یان بزنێک لە گۆشەکەی تری ماڵەکەدا دەژیا و خواردنەکەمان پەتاتەی کوڵاو بوو. ڕوخساری "هەژاریی لەڕادەبەدەر".
پاییز کۆتاییی نەهاتووە؛ سەکینە هەڵوەری و جەستە بێگیانەکەی بە بەتانییەکەوە پێچرا و لەسەر تەختە دانرا.  باڵابەرزتر بووبوو. بوومەلێڵەی یەکێک لە دوا خۆراوابوونەکانی مانگی سەرماوەز بوو و ئەوە بێماناترین ناوە کە بەم مانگە سارد و ئازارە دراوە.
لەبەردەم چاوە ترساو و خەمگینەکانم و لەنێو هاوار و شین و شەپۆڕی ئەو ژنانەی کە بە نینۆکەکانیان دەموچاویان ڕنیبوو، پیاوەکانی دێ، تەختەیان خستە سەر شان و بردیان بۆ ئەوەی لەتەنیشت خەوتووەکانی بێتاوانەوە بینێژن.
کە سەکینە ڕۆیشت منیش حەوسەلەم نەما و وازم لە خوێندن هێنا.
ساڵی دواتر کە گەیشتمە تەمەنی خوێندن، هێشتا بچووک بووم. بەو بڕوایەی کە من هێشتا گوێگرێکی ئازاد(مستمع آزاد)م، منیان خستە سەر دوا کورسیی پۆلەکە.
مامۆستاکەمان خاتوونێکی تازەپێگەیشتوو بوو کە لە قوتابخانەیەکی کۆچەر(عشایر)ـییەوە هاتبوو. ناوی "سۆڕڕەیا" بوو، هەم هەرزەکار بوو و هەم نوێبووک؛ بە جلی کۆچەریی ڕەنگاوڕەنگەوە وەک تاوسێک بە هێڵ و پەڵە دەر دەکەوت. چەندە بەسۆز و بێ چاوەڕوانی، ئەوەی دەیزانی دەیڕژاندە ناخمانەوە تا بیسەلمێنێت کە مامۆستابوون و فێرکردن تەنها لە ڕێگەی خۆشەویستییەوە بەدەست دێت نەک لە ڕێگەی پووڵەوە.
پایز و زستان تێ پەڕین و بەهار هات.
خوێندکارە فەرمییەکە، لەسەر کورسیی کۆتایی دانیشتووە، بێدەنگ و چاوەڕوانە و ناوی "گوێگری ئازاد"ی هەڵگرتووە.
دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی نەورۆز مامۆستا دەستی کرد بە پرسیارکردن.
وێ دەچوو لە ماوەی چواردە ڕۆژی پشوودا، قوتابییان هەموو وانەکانیان لەبیر چووبێتەوە. هەربۆیە کەس وەڵامی نەدایەوە.
مامۆستا دیسان پرسیی. لە ترسی بیستنی وەڵامی "نا"، دەستم بەرز کردەوە و گوتم: خانم ئیجازە!
ـ یانی تۆ دەزانیت؟
- بەڵێ خانم!
ـ فەرموو.
بەپەلە هاتمە پێشەوە، بۆ یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی فەرمی لەگەڵ تەختەڕەش. باڵام نەگەیشتە تەختەڕەشەکە. مامۆستا بەگەورەیی و میهرەبانی یان ڕەنگە بەزەیی، چوارپایەکی لەژێر پێم دانا و منیش زاڵ و چالاک هەموو گۆڕەپانی تەختەڕەشم بە چەکی "گەچە سپی" و ڕەگباڕی "وشە" داگیر کرد!
مامۆستاکەم هاوارێکی کرد و سوور بووەوە. ئایا لەخۆشیان بوو یان لە شەرمی بایەخنەدان بە من؛ نازانم. هەرچییەک بووبێت، خاکەڕا کڕنۆشی برد،
لە باوەشی گرتم و ماچی کردم.
میهرەبانییەکەی ئاوێتە لەگەڵ شەپۆلی بۆنی خۆشی مێخەکبەندەکەی، دووهێندە لە دڵم نیشت.
یەکسەر منی خستە سەر کورسیی یەکەم و دەفتەرێکی کەلوپەلی تایبەتیی خۆی پێ دام.
لە هەمان ساڵ و ساڵانی دواتردا بووم بە قوتابیی پلە یەک.

ئەمڕۆ بە تێپەڕبوونی نێوانساڵی، لەگەڵ خۆمدا بیر دەکەمەوە کە ئەگەر لە ژیاندا سەرکەوتوو بووم و ئەگەر لە "مرۆڤایەتی" شتێک لەسەر ڕۆحم دانیشتووە بەهۆی پەڕجوو(معجزە)ی "میهرەبانیی بێدرێخ" و ئەو یەکەم "ماچی مامۆستا" بوو.

دکتۆر سۆهراب سادقی، پسپۆڕی نەخۆشیی دەمار

لە فارسییەوە: ساردین

س؛ "با قسەی خۆش ون نەبێت"

کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

🍂
لەو ڕۆژەوە دوور بۆتەوە سایەت لە سەری من
سووتاوە لە تاوت هەموە گیان و جگەری من

مەقامبێژ: مامۆستا محەمەد ماملێ
پیانۆ: دڵزار عابدی
شاعیر: وەفایی

بۆ گوێگرتن لە تەواوی ئەم بەرهەمە ئەتوانن سەردانی کەناڵی تێلگرامم بکەن.

@DelzarAbedi

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

کۆڵانەکانی منداڵیی،  بێدەنگییان نەدەناسی
پڕ گەروویان خەندەڕێژ بوون،
لە تریقەی زێڕوەشانی کوڕ و کچان
دەستی هاواری برسیەتی، هەموو ڕۆژێ
پڕی دەبوو لە بابۆڵەی تامی ژیان

بەڵام ئەمڕۆ شەقامانی گەورەییمان
بێ تاقەتن لە دابڕان و تەنیایی!
تۆ بێدەنگی بانگی من و
من وێرانی ڕەنگی تۆمە!
تریفەتان شەوپۆش، تریقەتان حەرام!
بۆ نێو زاری بە هاوارمان
مێوژی گەرمی تفەنگ و 
تامی بابۆڵەی باتۆمە

ڕەحیم لوقمانی


@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

🔴ئادەمیزاد و لەبیرچوونەوەی ڕەوتی ڕووداوەکان

🔹دەڵێن دوو ئاشنا پێکەوە سەرقاڵی تەماشای فیلمێک بوون. لە بەشێکی بەسەرهاتی فیلمەکەدا کێبەرکێیەک کەوتە نێوان ئەسپێکی ڕەش و ئەسپێکی سپی. ئەم دوو کەسە گوتیان وا باشە مەرجیان لەسەر ببەستین بزانین کامەیان دەیباتەوە. ئینجا لەسەر خەڵاتێکی چاک پێکهاتن. دوای تەواو بوونی کێبەرکێ، کابرای دۆڕاو لەڕێوە خەڵاتەکەی دایە دەست ئاشناکەی؛ ئەویش چاوێکی لە خەڵاتەکە کرد و تاوێک ڕاما و گوتی: نا، نامهەوێ و پێم بێ‌ویژدانییە، چونکە ئەوەی ڕاستی بێ من پێشتر سێ جار ئەو فیلمەم دیتبوو. ئاشناکەی گوتی: کوڕە هەی نوێشی گیانت بێ، خۆ منیش پێشتر پێنج جار ئەو فیلمەم دیتبوو؛ گوتم بەڵکوو ئەم‌جارەیان ئەسپەڕەش بیباتەوە!

🔻پەڕاوێز:

سەیر ئەوەیە مرۆڤەکان گەلێک جار ئاکام و سەرەنجامی چاکەکاران و خراپەکارانیان دیتووە و ڕەوتی ڕووداوەکانیان لە زمان پێغەمبەران و چاکان و پاکان و شاعیرانەوە بیستووە، خودی سرشتی ئادەمیش دەزانێ بەسەرهاتەکە چۆن دەبڕێتەوە، بەڵام مرۆڤەکان دیسانیش هیوادارن کە ڕێبازی شەڕەنگێزی و خراپەکاری بە چاکە بە لایان‌دا بشکێتەوە و قازانجێکیان بە نسیب کا و ببێتە هۆی بەختەوەربوونیان؛ دیسانیش تەمادارن ئەسپەڕەش پێش کەوێ و بیباتەوە، ئەو ئەسپەی کە سەمبولی هێزە ئەهریمەنییەکانە.

نووسەر:
*حوسێن ئیلاهیی قومشەیی*

وەرگێڕ: سەلاحەددین ئاشتی

س؛ کاژە

کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴 ڕێ‌وڕەسمی ماڵئاوایی لەگەڵ هونەرمەند، مامۆستا خدر ڕەش‌ئەحمەدی

١۴٠٢٫٠۸٫١۹
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴 کۆڕێک بۆ خەسارناسیی ئەدەبیاتی منداڵان لە مەهاباد بەڕێوە چوو

١۴٠٢٫٠۸٫١۹
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

خوداتان لە گەڵ هونەرمەندی هێژا 🙏


ڕووحیان شاد

Читать полностью…

کابان

یادت بەخێر کاک حەمە گیان🙏

کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

🎥🔺 تصاویر زیبایی از جشنواره انار در کوردستان ؛ روستای دَلَمَرز ( دەڵەمەرز )
🔹روستای دەڵەمەرز از اصلی ترین روستاهای کوردستانه که انار خوب و با کیفیتی داره و این جشنواره به سبب معرفی این محصول به مردم است..
📹 عطا غلامی
👇👇🏻👇
join⇝@havraman_haval

Читать полностью…

کابان

🔴 کۆڕی خەسارناسیی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان لە مەهاباد بەڕێوە چوو

له‌م لینکه‌دا بیخوێنه‌وه:
👇
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21016

@HajeNews

Читать полностью…

کابان

ئەستێرەی بەیان

کورتەساتێک لە خزمەت سارم‌بەگ دا

نووسین و خوێندنەوە : عەزیز وەلیانی



کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

پەنجەمۆر
هاشم سەلیمی
بەشی ۳

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

ویژدان

ویژدان تەنیا دۆستی بەڕاستی ئینسانە .
ویژدانت بە دۆست دانێ
بە قسەکانی گوێ بدیە و یەک ڕۆژ...
ئەگەر لە نێوان ئەقڵ و ویژدانت دا
مایەوە
ویژدانت هەڵبژێرە!
چونکین عەقڵت لە تواناکانت پارێزگاری دەکا
بەڵام ویژدان لە ئینسانییەت

وەرگێڕدراو لە فارسێوە
ساکار

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

چیا

پۆڵا نانەوازادە

Читать полностью…

کابان

🔶 زندگی روزمره دختران اسراییلی با اسلحه

در کانال تلگرام «پەلەنیا» عضو شوید:
👇👇

@Pelenya

Читать полностью…

کابان

لەو ڕۆژە
مەقامبێژ: مامۆستا محەمەد ماملێ
شاعیر: وەفایی
پیانۆ: دڵزار عابدی

سپاستان دەکەم ئەگەر له بڵاو کردنەوەی ئەم بەرهەمەدا یاریدەرم بن. ڕێز و خۆشەویستی بۆ هەمووتان ❤️

لەو ڕۆژەوە دوور بۆتەوە سایەت لەسەری من
سووتاوە لەتاوت هەموو جان و جگەری من
جەرگم هەموو لەت لەت بوو بە سێڵاوی سروشکم
چ بکەم کە بە دەریا چووە لەعل و گوهەری من
دەیفەرموو لەسەر خاکی دەری خۆی کە منی کوشت:
جەننەت بەسە بۆ خوێنی شەهیدی نەزەری من
قەد وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟
ئەو دەوڵەتە بۆ من نییە، هەی خاک بە سەری من!
زولفت کە وەکوو شامی غەریبانە لەوێدا
حاڵی چییە داخۆ دڵەکەی دەربەدەری من؟!
وەک بولبولی شەیدا بە هەزار نەغمە دەناڵێم
جارێکی گوڵم گوێ بدە ناڵەی سەحەری من
دیم هاتە عەیادەت دەمی پڕ خەندە بوو یەعنی
ڕۆح و دڵی بیمارە دەوای گوڵشەکەری من
بێ نۆرە دڵم هێندە لەسەر یەک مەشکێنە
ڕوو وا بکە شەوقێکی بدا تا فەنەری من
زولفت سەبەبی جەزبی دڵم بوو، بە برۆی تۆ
کافر بووە بۆ قیبلەیی من ڕاهبەری من
خۆش بەو دەمە ساقی لە دەری مەیکەدە فەرمووی:
ئەو جامە لە من بگرە وەفایی بەسەری من

@DelzarAbedi

‌@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

⚫️ مجموعه‌ای از تصاویر زیبا و بی‌نظیر از مراحل مختلف ساخت سد مهاباد

سد مهاباد در بازه ۳ ساله ۱۳۴۶ تا ۱۳۴۹ توسط مهندسانی از کشور یوگسلاوی بر روی رودخانه‌های منتهی به شهر مهاباد ساخته شد

حجم این سد ۲۲۰ میلیون متر مکعب، ارتفاع آن حدودا ۵۰ متر و طول دهنه آن ۵۰۰ متر و از نوع خاکی می‌باشد

🔸کۆمەڵێک وێنەی جوان و ناوازەی قۆناغە جیاوازەکانی دروستکردنی بەنداوی مەهاباد

بەنداوی مەهاباد لەلایەن ئەندازیارانی یوگۆسلاڤیاوە لەسەر ڕووباری مەهاباد لە ماوەی ٣ ساڵ(ساڵی ١٣٤٦ تا ١٣٤٩) دروستکراوە.

قەبارەی ئەم بەنداوە ٢٢٠ ملیۆن مەتر سێجا و بەرزییەکەی نزیکەی ٥٠ مەتر و درێژی دەمی ٥٠٠ مەتر و لە جۆری زەوییە


‌‌‌‎‌🆔 Join ➣ @hewal
🌐www.hewal.ir
‌🗓️⁩ 1402/08/20

Читать полностью…

کابان

🔺 بزرگترین گناه عرفات چه بود؟

1⃣ شاخەی زیتون را به نشانه ی صلح بلند کرد و گفت: همراه سلاح یک مبارز راه آزادی، نماد صلح را هم با خود آوردەام!
2⃣ این رخداد که در زمان خود بازتابی بزرگ یافت، نشانەی درایت عرفات بود نه خطای او.
بزرگترین اشتباه این رهبر فلسطینی بیست سال بعد رقم خورد. زمانی که تشکیلات خودگردان فلسطین پا به عرصەی وجود نهاد و طولی نکشید که نام آن با فساد و ناکارامدی گره خورد.
خطای عرفات این بود که سازمان فتح را به کارتلی اقتصادی شبیه بنیاد مستضعفان و جانبازان تحت ریاست رفیقدوست تبدیل کرد.
فتح عرفات و بنیاد رفیقدوست در ابتدای دهەی هفتاد، نماد تسلط تدریجی الگوی " سرمایەداری رفاقتی " بر اقتصاد سیاسی خاورمیانه شدند:
نشستن انقلابیون دیروز بر سفرەی رانت و امتیاز امروز!
فساد فتح در کنار تداوم ستم و اشغال گری اسرائیل مقصر راستین فجایع امروزست.

صلاح‌الدین خدیو

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

▪️گل‌اندام طاهرخانی با نام هنری سوسن خواننده‌ای کردتبار و از طبقه‌ی زحمتکش است. او بدلیل فقر نتوانست خواندن و نوشتن را بیاموزد. از این‌رو شعرها را حفظ می‌کرده و می‌خوانده است.

سوسن با همت و تلاشی بسیار به اوج شهرت و محبوبیت رسید، اما هیچگاه دردمندان را فراموش نکرد… از جمله خدمات او بیمارستانی است که در زادگاهش قصر شیرین با کمک و حمایت مالی او ساخته شد که همشهریانش به نام وی، آن را می‌شناسند.

سوسن را خواننده کوچه و بازار می‌نامندش، اما در دل روشنفکران نیز جای پایی بر جای گذاشت.
سوسن فرجام تلخی داشت و در ۱۴ اردیبهشت ۱۳۸۳، در تنهایی و فقر در آمریکا درگذشت...

Читать полностью…

کابان

ڤیدیۆیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان بە کوالیتییەکی زۆر بەرز و جوان، کە تێیدا پێشەوای شەهید قازی محەمەد و سەرکردە و فەرماندەکانی کۆماری کوردستان بە ڕوونی دەبینرێن .
پێشوازیی و سەردانییەکانی پێشەوای گەورە و خۆشەویستی کورد قازیی محەمەد دەبینیت.

کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

تیپی مۆسیقای ڕازان ئیلام
گورانی فولکلور لەیلی گیان
مەقام کورد

کەمانچە عەلی نەورووزی
کەمانچە ئاڵتو مێدی یووسفی
دیوان مسەفا کارگەری
کیبورد مەحمەدرزا ئارمی
نەی یاسر نووری
تار و سەرپەرەست موحسن مورشدی
ئاواز سەیێد یووسف رەسووڵی

کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

چەن جوانی فەرمووە پایە بەرز ئەحمەدی خانی :

بۆ مەش کە هەبایە خێو و سەردار
بەخشندە و ژیر و زیت و وشیار
ژیری و هونەری بە دڵ کریبا
ژەنگی لە دڵی هەژار سڕیبا
من ئێستە لە کۆری وێژە وانان
ئاڵام دەشەکا لە عاسمانان
ڕۆحی شاد بێ کاک خدری هەر دەم زیندوو
  ئەسعەد بەرزەنجی
19/خەزەڵوەری 2723

Читать полностью…

کابان

ڕۆژگار دەستاڕە و دەسوڕێ و جوان و پیر و هونەرمەند و دانیشمەند و سەرجەم خەڵک هەر کام بە جۆرێک دەبێ بچنە ژێر ئەو دەستاڕەو ئەویش بیهاڕێ شەڕابی نەمانی پێ بچێژێ
خۆزگە بەو کەسانە کە دوای مردن ئاوا خەڵک بۆی بەداخن و یاد و بیرەوەرییەکانی بەرز دەنرخێنن .
بەرز و پیرۆز بێ یادی هونەرمەندی بەڕێز کاک خدری ڕەش‌ئەحمەدی کە بە ڕۆڵ و نەقشی لە شانۆکان و فلیمەکان بزەی دەخستە سەر لێوی خەڵک .

ساکار

Читать полностью…

کابان

کاتێک شەڕ دەس پێ دەکات ، سیاسەتوان گوللە، دەوڵەمەند نان و هەژار منداڵەکەی دەدات .شەڕ تەواو بوو سیاسەتوانان دەستی یەکتر دەگوشن، دەوڵەمەندان نرخەکان زیاددەکەن و هەژارەکانیش بەشوێن گۆڕی ئازیزانیان دەگەڕین !
@kiwmars


کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

قەڵای سارم‌
ڕۆژهەڵاتی مەهاباد نزیک ئاوایی لاچین

یادێک لە فەرماندەی نەمر سارم‌بەگ کوڕی سەیفەدین

پێنجشەممە ۱٨ / ٨/ ١٤٠٢

Читать полностью…

کابان

⚫️ هنرمند «خدر رش‌احمدی» دار فانی را وداع گفت

🔹لحظاتی پیش، هنرمند «خدر رش‌احمدی» هنرمند عرصه تئاتر، تلویزیون و سینما در مهاباد دار فانی را وداع گفت.

🔹خانواده این هنرمند در گفتگو با هاژه ضمن تایید این خبر، اظهار داشتند که مراسم تشییع و خاکسپاری ایشان به زودی اعلام می‌گردد.

🔹هنرمند «خضر رش‌احمدی» یکی از هنرمندان محبوب‌ و مردمی متولد مهاباد است.

🔹 وی چند سالی بود که در بستر بیماری بود.

١۴٠٢٫٠۸٫۱۸
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

پەنجەمۆر
هاشم سەلیمی
بەشی ۳

میس داڵ خانم هێمای تەندروستی
لە پەڕتووکی پەنجەمۆر
نوسینی مامۆستا هاشم سەلیمی
کیژێکی لاوی نوروێژی بە دڵێکی پاک و خاوێن، بەری سەت ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی خۆی ڕا بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی دێت بۆ مەهاباد و هەویستی دوو مانگ بمێنێتەوە....
بەڵام لەو شارە مایەوە و هەتا هەتایە زێد و وڵاتی خۆی نەبینیوە.
هاوڕێم بە لەو ئاڵقەیەی پۆدکاستی رێگا و بەسەرهاتی ئەو مرۆڤە پاکە گۆێی بگرە.
ئەو ئاڵقەیە پێشکەش دەکەم بە هەموو کۆڕی دوکتور و پەرستار و گشت ئەندامانی کادری دەرمانی گەل و هیوای لەش ساغی و سڵامەتی ئەو خۆشەویستانە ئاواتەخوازم.
موشتاق

Читать полностью…

کابان

بەیتی "سەیدەوان"
ئیجڕای ئۆرکێسترفیلارمونیکی موکریان ساڵی ٨۹

رێبەری ئۆرکێستر: کاوە فەقێ زادە
بەیت بێژ:شۆڕش مەحموودی
نایەژەن:عوسمان محەممەدی(عوسمانەسوور)


کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…
Subscribe to a channel