kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

بێ شرۆڤە

کابان

Читать полностью…

کابان

وەتەن!
دێوانەکەی خۆتم،
بەڵا گەردانی بەر پێتم 
ئەگەر بێتو قەبوڵم کەی،
بەدڵ سەربازی سەر ڕێتم

س؛ژیانی کوردی

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

لە ماڵپەڕی فەرمیی عەبدولخالق یەعقووبی ڕەخنەكار و وەرگێڕی ئەدەبی:
abdulkhaliqyaqubi.com

ھێمن موكریانی سێ خزمەتی گەورەی بە مێژووی ئەدەبی كوردی كرد: یەكەم، شیعری كلاسیكی كوردیی لە زمانی نوخبەگەرایانەی قوتابخانەی بابان پەڕاندەوە بەرەو زمانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵكی ئاسایی . دووھەم، ناوەڕۆكی شیعری كلاسیكی كوردیی لە چەمكگەلی میتافیزیك بەگشتی و عاریفانە بەتایبەتی بەرەو ئاقاری چەمكگەلی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانە برد. سێھەم، ئەدەبی ڕۆژھەڵاتی كوردستانی لە قۆناغی كلاسیكەوە گواستەوە بۆ قۆناغی مۆدێرن، ئەویش لە ڕێگەی دامەزراندنی گۆڤاری سروە و لەوێشەوە پەروەردەكردنی نەوەیەكی نوێی وێژەوان كە دواتر زۆربەیان بوونە دەنگی جیددیی ئەدەبی مۆدێرن.
ھێمن كۆڵەكەی ماڵی ئەدەبی كوردی لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان و دیوەخانی ئەو ماڵە لە ھەموو كوردستانە٠
کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

ئاڵقەی ٤
لە پەڕتووکی پەنجەمۆر
نوسینی مامۆستا هاشم سەلیمی

ـ بنەماڵەی قازی کان لە تاران
ـ ڕێکەوتنامەی سەدری قازی و قەوام
ـ خاڵە مەلای داودی مامۆستای گەل

تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
ئامادەکردنی موسیقا ساسان سەمەدی

لەو بەرهە لە دوو گۆرانی هونەرمەند مستەفا دادار کەڵک وەرگیراوە.
سپاس و پێزانین بۆ هونەرمەندی گەنج، کاک هێدی خزری کە ئەرکی ئامادەکردنی ویدئویی لەسەر شانی بووە و زۆرم زەحمەت داوە.
ڕێز و حورمەت
موشتاق

س؛ ڕێگاپادکەست

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴 کۆڕێک بۆ چارەسەری گیر و گرفتەکانی مەقبەرەتوشوعەرای مەهاباد

١۴٠٢٫٠۸٫۲۴
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews‌‌

Читать полностью…

کابان

من به فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم
هێمن

وێنە؛ مەهاباد۳

ڕۆژتان باش هاوڕێیان🌺

Читать полностью…

کابان

🎙چیرۆکی شەو

📕چیرۆکی #خەج_و_سیامەند

🎤بەرهەمی ڕادیۆ مەهاباد | ۱۳٥٤ ی هەتاویی


گۆڤاری سۆما


@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

📚 کورد و ئایینی زەردەشت

🟡 دانانی: محەممەد ئەحمەدیان

🔴 بابەت: کۆمەڵایەتی، مێژوو

🟡 لاپەڕه: 128

🔴 قیاس: رقعی، شومیز

🟡 زمان: کوردی

🟡 بڵاوکردنەوەی کوردستان
☑️ @kurdistan_p


@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

بەرهەڵەستی بەشێک لە باوەڕمەندانی ئایینیی کوردستان لەگەڵ سیستەمی پەروەردەی پەهلەوی
✍: موحسین جەڵدیانی

لە دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی پەهلەوی توانیان لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی ئێران قوتابخانە بە زمانی فارسی بکەنەوە هەوڵیان دا بە گەڵالەوە ڕەوتەکە بەرەو پێش ببەن. سەرەتا لە هەموو ئەو توانایانەی لە وڵات هەبوو بۆ دەستپێکی کارەکەیان کەڵکیان وەرگرت، بەڵام بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بە پێویستیان زانی پێداگری لەوە بکەن کە دەبێ مامۆستاکان لە قوتابخانەکان تەنیا بە زمانی فارسی قسە بکەن. تەنانەت ئەگەر بە پێویستیان زانیبا، ئەو مامۆستایانەی هاوزمانی قوتابییەکان بوون لە زێدەکەی خۆیان بۆ شوێنی دیکەیان ڕادەگوێزتن و مامۆستای فارسیان لە شوینی ئەوان جێگیر دەکرد. ئیتر وای لێ‌هاتبوو لە قوتابخانەکان هەر بە زمانی فارسی وانە دەگوتراوە و قسە دەکرا.
 لەدوای ئەوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی سمکۆ ساڵی ١٣٠٩ (ک.هـ) لە لایەن دەسەڵاتدارانی پەهلەوییەوە کپ کرا. پەهلەوییەکان بە شێوەیەکی ملهۆڕانە مامەڵەیان لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەکرد. بە جۆرێک کە زۆرێک لە خوێندەوارە کوردەکان زاتیان نەدەکرد تەنانەت بە کوردی نامەش بنووسن، هەروەها ئەگەر کەسێک نووسراوەیەکی کوردی بە دەستەوە با، بۆی هەبوو تووشی ئاریشە بێ. لە لایەکی دیکەشەوە بەشی هەرە زۆری کۆمەڵگای کوردەواری نەخوێندەوار بوون و ئاگادارییان بەسەر دەوری زمانی زکماکی و خوێندن و نووسین بەو زمانە نەبوو بۆ ئەوەی بەرامبەر هورژمی تواندنەوەیان لەناو فەرهەنگ و زمانی نەتەوەی باڵادەست هەڵوێست بگرن.
بەڵام ئەوەی لەو بەشەدا زیاتر پێم خۆشە باسی لێوە بکەم ئاوڕدانە لە هەڵوێستی  تاقمێک لە باوەڕمەندانی ئایینی ئەو سەردەمی کوردستانە کە بە مەبەستێکی دیکەوە مامەڵەی سەلبییان لەگەڵ کردنەوەی قوتابخانەی مودێڕنی پەهلەویی لە کوردستان هەبووە. ئەوان هەر لەبەر ئەوە نەبووە چون بە زمانی کوردی لە قوتابخانەکان وانە نەدەگوتراوە لەهەمبەر دەسەڵاتی ناوەندی هەڵوێست بگرن. بەڵکوو زیاتر لەبەر ئەوە بووە سیستەمی پەروەردەی دەسەڵاتی پەهلەوی بەجۆرێک قوتابی ڕادەهێنا جیاوازیی بنەڕەتی لەگەڵ شێوەی بارهێنانی حوجرەیی لە حوجرەکانی کوردستان هەبوو. لە سیستەمی حوجرەییدا دواجار قوتابی بەو باوەڕە دەگەیشت هەموو ئەو نووسراوانەی کە لە حوجرەکان پێی گوترابوو ڕاستن و جگە لەو وانانەی لە حوجرەکان دەخوێندرێ بۆئ هەیە نووسراوەکانی دیکە ڕاست نەبن.
بەڵێ سەدان ساڵ بوو منداڵانی کورد لەو جۆرە حوجرانە دەرسیان دەخوێند. حوجرە دەوری گرینگی‌ لە پێگەیاندنی قوتابی‌ هەبووە. واتا مامۆستا ئایینییەکان بە ئاوەدان‌کردنەوەی دیوێک بە ناوی دیوی فەقێیان دەرسی عەڕەبییان بە منداڵان دەگوتەوە دواجار ئەو کەسانەی بیانتوانیبا دەرسەکانیان تەواو بکەن، نازناوی مەلای دوازدە عیلمیان پێ دەبڕا و دەبوون بەخاوەنی پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەت و لە مزگەوتەکانی کوردستان مەلایەتییان دەکرد. لەناو سیستەمی حوجرەی ئەو کاتی، فەقێ بەسەر سێ گرووپی قوتابی، سووختە و موستەعید دابەش دەبوو. هەر کام لەو سێ گرووپە خاوەنی پێگەی تایبەت بەخۆی - لەناو سیستەمی پەروەردی ئەو کاتیدا- هەبووە. بژیوی ژیانی فەقێیەکان لە ئەستۆی خەڵکی ئەو ئاوایی یان ئەو گەڕەکە بووە کە لە مزگەوتەکانیان فەقێیان ڕاگرتووە.
بەشێک لە بەڕێوەبەرانی سیستەمی حوجرەیی خوێندن لە کوردستان لە دوای کردنەوەی قوتابخانەی دەوڵەتییەکان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان هەستیان بەوە کرد ڕگەبەرێکی جیددییان بۆ پەیدا بووە بۆیە بە پێویستیان زانی لەهەمبەر ئەو ڕووداوە دەنگ‌هەڵبڕن و هەڵوێست بگرن. ئاشکرا بوو نەیاندەتوانی ڕاستەوخۆ لەهەمبەر دەسەڵاتی ملهوڕی پەهلەوی هەڵوێست بگرن بەڵام دەیانتوانی لەناو خێزانەکان و کۆمەڵگای کوردەواری دەورییان هەبێ. ئەوان بە خەڵکەکەیان دەگوت ئەو وانانەی لە قوتابخانە دەوڵەتییەکان دەگوترێتەوە دەرسی شەیتانە و ئەو کەسانەی بچنە ئەو قوتابخانانە تووشی بێ‌دینی دەبن. کاک ئیسماعیلی ئیزەت‌پەنا کە ئەو کاتی لە قوتابخانە دەوڵەتییەکان وانەی دەخوێند لەو بابەتەوە بۆی گێڕامەوە:
  « ... بەڵێ ئەرێوەڵلا ئەو زەمانی لە خوێندنی ئەو مەدرەسەی کە ئەمە پێی دەڵێین خوێندنی مەدرەسەیی ئەو زەمانەی، بەرگری زۆر بوو لە تەڕەف بەعزە کەسەکییەوە، لە تەڕەف بەعزە ئەشخاسەکییەوە، ئەلبەتە دەکوترا ئەوە دەرسەکی شەیتانییە و ئینسان ئەو دەرسەی بخوێنی ئیمانی پێ دەچی و حەتتا ئەمن بۆخۆم شاهیدی وەی بوومە یێکێک لە مامۆستایەکان کە نێوی ناهێنم، دڵم نایێ نێوی بێنم، کتێبێکی دووەم ئیلا* سێومی ئیبتدایی، زەریف لەسەر فکر نیمە کێهە بوو، بەدەستم وەبوو ئەوا لێی وەرگرتم و تەماشای کرد و کتێبەکەی فڕێ دا، کوتی: 'هەر کەسەکی ئەو کتێبانە بخوێنی ئەوە ئیمانی نامێنی' ... »

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

تنها کسی که ملت ایران را خوب شناخت

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

خۆشەویستەکەم ئارامی گیانم
بینایی دیدەم ڕووحی ڕەوانم

برایم ئەحمەد

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

وتوێژ لەگەڵ ئازاد حاجی ئاقایی سەبارەت بە پڕۆژەی کوردناسی لە وڵاتی لەهیستان (پۆلۆنیا) و توانایاندنی ژنان، لێکدانەوی کەسایەتی و بەرهەمی مەستوورە کوردستانی لە ڕوانگەیەی دیکەوە


دیمانەکە لە یوتیۆبدا

@kurdologyk


@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

ئای لادێ ، لادێی بێ نەخۆشخانە

هونەرمەندی شانۆ و سینەما ، خدر ڕەش‌ئەحمەدی (حەمە) . یادیان بەخێر

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

هەموو شتێک ڕوونە

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

🔵انسانهای عجیبی هستیم ؛

🔹وقتی به دستفروش فقیری میرسیم که جنس خود را به نصف قیمت می فروشد با کلی چانه زدن او را شکست میدهیم و اجناسش را به قیمت ناچیز می خریم ...

🔹اما وقتی به کافی شاپ لوکس شخص ثروتمندی میرویم و یک فنجان قهوه را ده برابر قیمت نوش جان میکنیم و انعامی اضافه نیز روی میز میگذاریم و شادمانیم !!

🔹شادمانیم که فقیران را فقیر تر میکنیم ؛ شادمانیم که ثروت مندان را ثروتمندتر میکنیم...


🔹پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳
🔹لاپەڕەی فەرمی شاری مەهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir

Читать полностью…

کابان

بۆ تاهیر تۆفیق ـ کۆیه

کابان

Читать полностью…

کابان

بە خوێن، خوێنمان دا.. لە ماڵ، ماڵمان چوو..

ئێستاشی لەگەڵ مۆتەکەی ئەنفال و سیخوڕەکانی ڕژێم هەرچەند شەو جارێک لێمان پەیدا دەبنەوەو دێنە خەونمان، یا زیندەچاڵمان دەکەن، یا هەڵمان دەواسن، یا وەکو درنج بە کووچەو کۆڵانەکاندا ڕاومان دەنێن! خەومان ئاڵۆز دەکەن! کە ڕادەبین، خوایە گیان ئەمە خەون بوو؟! تۆ بڵێی تووشی هەمان کوشتن و بڕین و کارەسات و دەردەسەری نەبینەوە؟!
هەندێک دەڵێن:  هیچ نییە، خەونی ئاجڕو باجڕە!
خەونی ئاجڕو باجڕی چی و ئاشەوپاشەی چی ئازیز؟! ئەمە کەڵەکەبووی ئەو هەموو تراژیدیایانەیە کە چاو و گوێمان تۆماریان کردووەو لە هەست و نەستماندا چەسپاندوویانەو لێمان جیا نابنەوە! هەر ئێمە بووین و چاوقایمانە بەرگەمان گرت و ئاوەزمان لە دەست نەدا! بۆ مەرگی هاوڕێ و براو هاوشارو هاوگوند و دراوسێ کەمە؟! بۆ زیندان و لێدان و ئەشکەنجەو چاوسوورکردنەوەی جەللاد کەمە؟! ئێمە لەناو خوێن و ئازار ژیانمان هێنا، تا بەم ڕۆژە گەیشتین. ئێستاش ئەم وڵاتە پڕ خێر و بەرەکەتە ماقڕێکی بۆ ئێمە نییە! ئەوەی بە دەست پەیدای نەکەین نییە! کەچی ناکەسی واش هەیە، هەر بە خراپەکاری و بەدکاری و دژە کورد بەڕێوە چوو، ئێستاش باشترین مووچەو خۆشترین ژیانی هەیە!!
هەی داد لەم نادادپەروەرییە!
بۆ ئێمە ژیانمان نییەو ماڵ و مناڵمان نییە؟!مافمان نییە؟! وڵاتی ئێمە نییە؟! ئێ هەروەکو جاش و سیخوڕ و کوردکوژەکانمان لەقەڵەم بدەن. خۆ ئێمە گوجیلەو تووتکە سەگ بەخێو ناکەین، هەی ئاقڵینە!
خەڵکی لە دەست ئەم ستەم و  نادادپەروەرییەی ئێوە هەمووی وا ڕووی لە هەندەران کرد، هەر باکتان نییە؟!
دڵنیام ڕێ کراوە بێ ئەم وڵاتە چی وای تێدا نامێنێ، هەموو ڕەو دەکەن. ئەوکاتە ئێوە سەرکردەی کێن؟! ئێوە چین؟!
میللەتێک ئەم هەموو قوربانییەی دابێ شایانی خزمەت کردن و ڕێزگرتنە، نەک وێڵ کردن و چەوساندنەوە! هەی ئاقڵینە!!!
کەرەم کاکەوەیس

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

پەنجەمۆر
هاشم سەلیمی
دەنگ موشتاق فەیزیابی
بەشی ٤


کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

هونەری وەڵام دانەوە!
ئافرەتێکی قەڵەو دەچێتە ناو پاسێکەوە، یەکێک بەتەنزەوە دەڵێت من بەوەم نەزانیوە کە ئەم پاسە بۆ فیل دابین کرابێت!
ئافرەتەکەش هیچ خۆی نەشڵەژاند وتی:
نەخێر بەڕێزم. ئەم پاسە لە شێوەی کەشتییەکەی نووحە، جگە لە فیل کەریشی تیایە!😀😀

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

در قرن شانزدهم ملکه انگلستان و ملکه هندوستان هر دو از یک بیماری فوت کردند!

هر دو پادشاه عاشق همسران خود بودند.
پادشاه هند دستور داد که به یادبود همسر محبوبش، بنای بسیار زیبای تاج محل را با صرف هزینه گزافی بسازند!

و پادشاه انگلستان دستور داد تا یک دانشگاه پزشکی بسازند تا کس دیگری از آن بیماری نمیرد!!

این تفاوت نگرش هاست که تفاوت های بین ملت ها را بوجود می آورد.

انسانم آرزوست

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

🔵عکسی ارزشمند از اهل قلم کردستان،

🔹 از راست آقایان:

فتاح خان امیری،
بهرام ولدبیگی،
زندەیاد محمد قاضی،
زندەیاد مارف آقایی،
زندەیاد دکتر ابراهیم یونسی،
زندەیاد احمد قاضی.

س؛پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

جشنواره فیلم روباز «آسمان» با رویکرد هنری ـ گردشگری در مهاباد برگزار می‌شود

https://www.zayele.com/fa/news/17865.html

Читать полностью…

کابان

خوێندنی سیستمی پەهلەوی، قوتابی کوردی وا ڕادەهێنا کە میللەتی خۆی بەکەم بزانێ و وەکوو هۆزێکی ئێرانی بێ ناوونیشان پێناسه بکرێت، بەڵام حوجرەکانی کوردستان سەرەڕای ڕەخنە و کەمووکوڕییەکانی، لانیکەم ببوو به مەکۆی پەروەردەی سەدان شاعیر و نووسەر و تەنانەت شۆڕشگێری کورد، ئەو حوجرانەی ئەگەر به زمانی عەڕەبی بووبن لانیکەم ناوەندێک بوون بۆ ژیانەوەی شوناسی نەتەوەیی و گەشەکردنی شێعر و ئەدەبی کوردیی، مەلائەحمەدی فەوزی یەکێک لەو مەلایانە بوو کە لە سلێمانییەوە هاتبووە مەهاباد و وێڕای دەرسی ئایینی، ڕۆڵی گرینگی لە وشیاری نەتەوەیی قوتابییەکانیدا هەبووە، سەدان شاگردی وەکوو هێمن و هەژار و پێشەوا قازی محەممەدی پەروەردە کردووە، دەتوانین بڵێین کە دامەزراندنی کۆمەڵەی ژێکاڤ بەرهەمی ئەو وانە و دەرسانە بووە کە مەلا ئەحمەدی فەوزی فێری قوتابییەکانی دەکرد

📝هاشم زوورئاوەر

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

کارخانەی قەندی پیرانشار ـ ساڵی ١٣٤٧

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

جیۆپۆلەتیک و سلێمانی؛ لە بنیاتنانه‌وه تا بوون به پایتەختی ڕۆشنبیری

تاثیر ژئوپلتیک بر سلیمانیه؛ از تاسیس تا مرکز روشنفکری شدن
د.اردشیر پشنگ

امروز 239مین سالروز تاسیس شهر سلیمانیه در اقلیم کردستان عراق است، شهری که در دل خود دهها و بل صدها روشنفکر، نویسنده، شاعر، مبارز سیاسی و بزرگ‌زن و مرد تاثیرگذار بر فرهنگ، زبان و ادبیات و حتی اندیشه و فکر کُردی پرورانده، اولین چاپخانه و نیز اولین روزنامه کٌردی هم در آنجا شروع به فعالیت کرده‌ و مرکز چندین جریان مهم روشنفکری و ادبی و سیاسی کُردی بر کل پهنه کردستان بوده است، به همین دلیل در میان کُردها به «پایتخت روشنفکری کردستان» شهره است.

شهری که توسط ابراهیم پاشای بابان ساخته شد و به افتخار پدرش سلیمان پاشا نام سلیمانی (سلیمانیه) را بر آن نهاد.

علت ساخت و تغییر پایتخت؟

از زمان قدرت گیری و سلطه امپراتوری عثمانی (1299- 1922م) بر بیشتر سرزمین‌های آن زمان جهان اسلام شاهد یک رابطه پرتلاطم مملو از جنگ و صلح با سلسله‌های مختلف حاکم بر ایران (صفویه، افشاریه، زندیه و قاجاریه) هستیم.

این شرایط در دوره حاکمیت صفویه (1501 – 1736م) بر ایران به اوج خود رسید. موقعیت طرفین به نحوی بود که سرزمین کردستان در حد واسط طرفین قرار داشت لذا اکثریت جنگ‌ها و تحولات نیز بطور طبیعی در آنجا روی می‌داد که اوج آن در چالدران (1514) روی داد که پیامد آن، هم‌پیمانی بخش اعظم امیرنشین‌های کُرد با عثمانی و متحد ماندن بخشی دیگر از آنها با صفویه بود. عملا بیش از دو سوم کردستان به زیر چتر سلطان سلیمانی رفت.

مدل حکمرانی طرفین مشابه و بصورت میرنشین و ملوک الطوایفی که مشابه سیستم‌های کنفدرال کنونی‌ست اداره می‌شد در ایران سلسله کُردتبار اردلان از 1168 بر بیشتر کردستان حکومت می‌کرد و در طرف دیگر بابان‌ها یکی از میرنشین‌های اصلی کُرد بودند که بر جغرافیای وسیعی تا نزدیکی‌های بغداد سلطه داشتند.

نزدیکی قلعه چولان (پایتخت بابان‌ها) به مرز و درگیری‌ها باعث شد نهایتا ابراهیم پاشا به فکر تغییر پایتخت و ساخت شهر جدیدی دورتر از مرز در یک منطقه سوق الجیشی شود.

سلیمانیه بخاطر موقعیتش مهم بود لذا ایران تا سال 1847 و امضای عهدنامه ارزروم دوم همچنان مدعی‌اش بود اما نهایتا در مذاکراتی که امیرکبیر مذاکره کننده ایران بود در ازای حق کشتیرانی بر شط العرب (اروند رود) حاکمیت عثمانی بر غرب دشت ذهاب شامل خانقین، نفت‌خانه، مندلی و سلیمانیه را پذیرفت.

اما حتی این مساله هم باعث نشد تا موقعیت خاص سلیمانیه کاهش یابد چراکه همچنان اصلی‌ترین تقاطع میان شاهراههای هویتی فارسی، ترکی، عربی و کُردی باقی‌ماند.
⏱video time: 7:14'

https://youtu.be/uos8xYBUrL8?si=QIqPttGhItzUfdfz

Читать полностью…

کابان

https://ruwange.blogspot.com/2023/11/blog-post.html

مصاحبه با دکتر آزاد حاجی‌آقایی، محقق دانشگاه یاگیلونیان
کراکوف - لهستان در مورد کردشناسی در لهستان و برخی از فعالیت های دانشگاهی او
مجری و تهیه کننده: حسن قاضی
زبان: کردی سورانی
یک برنامە ضبط شده که در تلویزیون STERK پخش می شود .

@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

🎭 گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی

🗓 ۲۰ تاکوو ۲۶ی خەزەڵوەر
🏛تالاری وەحدەتی مەهاباد
⏰کاتژمێر: ۷ی ئێوارە
🎟 شوێنی فرۆشتنی بڵیت: تالاری وەحدەت

با هەموومان پشتیوان و پاڵپشتی ئەم شانۆیە بین.

🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

🗓سالگشت


✍ در سیزدهم نوامبر 1960 میلادی 283 کودک کورد، در پی آتش سوزی در سینمای عاموده در کوردستان سوریە جان خود را از دست دادند.
حکومت سوریه با گذشت 51 سال تاکنون علت وقوع این آتش سوزی را بیان نکرده است.

سیزدهم نوامبر 1960 میلادی بخشدار حکومتی آنزمان منطقه‌ی عاموده در کردستان سوریه تحت عنوان جمع آوری کمک برای انقلاب الجزایر تمامی کودکان دبستانی عاموده را به اجبار به سینمای شهر برد.
ظرفیت سینمای عاموده کم بود و کودکان در چند سانس پیاپی در سینما حضور یافتند.
در سانس چهارم حدود 400 کودک دبستانی در داخل سینما جای داده شده‌ بودند.
ناگهان پرده سینما آتش گرفت و به سرعت سراسر سالن سینما را در بر گرفت.
صدها کودک کورد در میان آتش ماندند.
با وجود این مسئولان حکومتی هیچ تلاشی برای فرونشاندن حریق انجام ندادند و آتش جان 283 کودک کرد را گرفت و مابقی به شدت دچار سوختگی شدند.
با توجه به اهمال نیروهای حکومتی در امر نجات کودکان ، اهالی عاموده می‌گویند که آتش سوزی اتفاقی نبوده و تعمدا انجام گرفته است.
هیچگاه مشخص نشد که آتش چگونه سراسر سینما را فرا گرفت ، حکومت سوریه هم پس از گذشت بیش از نیم قرن، در مقابل این فاجعه پاسخگو نبوده است.

کوردها معتقند که عوامل حکومتی مرتکب جنایت شدەاند و این رویداد دلخراش را به نام قتل عام عاموده نامگذاری کرده‌اند.
کتابی بە دیالکت کوردی کرمانجی با عنوان آتش سینمای عاموده نوشته ملا احمد نامی، ادیب مشهور کورد در دست است.
س؛ دەنگی کوردستان


کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

*تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی #ئیسڕائیل و #حەماس*

تۆ ناتوانی بۆردومانی سنه و سابڵاغ و کوشتنی خەڵکی سیڤیل له ٨٠-١٩٧٩ له لایەن ڕژیمی ئێران مەحکوم بکەی بەڵام بۆردومانی غەزه له لایەن ئیسراێیل و کوشتنی خەڵکی سیڤیلی فەلەستینیت پێ ئاسایی بێ چونکه حەماس له ناو خەڵک دا خۆی حەشار داوه. خۆ له سنه و سابڵاغیش پێشمەرگه له ناو شار و خەڵک دا بوون.  تێرۆریست بوونی حەماس و ناتێرۆریست بوونی پێشمەرگه شتێک لەم دوخه ناگۆڕێ. ئەوەیکه خەڵکی سیڤیل [بێ چەک] نابێ بکرێته ئامانجی هێڕشی چەکدارانه نە تەنیا بنەمایەکی ساکاری ئەخلاقیه بەڵکوو یاسایەکی ڕەسمی ناونەتەوەییە که هەم ئیسڕائیل و هەم ئێران به ڕەسمی قەبووڵیان کردووه.

تۆ ناتوانی گەمارۆی شارەکانی کوردستان له لایەن کۆماری ئیسلامی له کاتی شەڕی نێوان پێشمەرگە و دەوڵەت له دوای شۆڕشی ١٩٧٩ مەحکوم بکەی بەڵام بڕینی ئاو و کارەبا و بەنزین له سەر خەڵکی غەززەت پێ ئاسایی بێ.

تۆ ناتوانی کوشتاری قارنێ و قەڵاتان مەحکوم بکەی بەڵام کوشتاری نەخۆشخانەکان و کەمپی ئاوارەکانی فەلەستینیت له غەززە  پێ ئاسایی بێ.

تۆ ناتوانی حیسابی موفتی زاده و سوپای ڕزگاری له دۆزی ڕەوای میللەتی کورد و کوردستان جیا بکەیەوە بەڵام حەماس و دۆزی نەتەوەیی فەلەستینت لا یەک شت بێ.

تۆ ناتوانی هاوکات کوردێکی نەتەوە پەروەر بیت و دژی ئەم یا ئەو حزبی کوردی هەڵوێست بگری و ناتەباییەک لەم هەڵوێسته دا نەبینی بەڵام هەمان لۆژیک بۆ پەیوەندی نێوان حەماس و دۆزی نەتەوەیی #فەلەستین فڕێ بدەی.

تۆ ناتوانی داگیرکاری کوردستان له لایەن دەوڵەتانی ئێران و تورکیا، سوریا، عێراق مەحکوم کەی بەڵام داگیرکاری فەلەستین له لایەن ئیسڕاێیل نەبینی و لات سروشتی بێت.

ئەم بیرۆکەیە که بۆ وێنه دەڵێ چونکه حەماس پشتیوانی ئەردۆغان بووه له داگیرکردنی #عەفرین، یا چونکه فەلەستینی له عەفرین له لایەن تورکیا نیشتە جێ کراون کە وایه قەیناکا با فەلەستینی بکوژرێن له ناخی خۆی دا جیاوازیێکی ئەوتۆی نیه له گەڵ ئەم بۆچوونه که دەڵێ کورد حەقی خۆیەتی #ئەنفال بکرێ چونکه پاڕتی و یەکیەتی دژی عێراق هاوکاری ئێران بوونه.

ئەوە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگره که زۆرێک لەو لایەن و کەسانەی که خۆیان به «چەپ» پێناسه دەکەن، جا چ لە ئوروپا و ئەمریکا و چ لە ئێران و ناوچه، و ئێستا دژی کوشتنی به کۆمەڵی فەلەستینیەکان هەڵوێست دەگرن، بەرامبەر به کوشتنی به کۆمەڵی کوردان و وێران کردنی کوردستان بێدەنگ بوونه. بەڵام ڕێگای بەرپەرچ دانەوەی ئەوان ئەوە نیه که پشتیوانی ئیسراێیل له کوشتنی فەلەستینیان بکەی بەڵکوو ئەوەیه که دژایەتی و ناتەبایی هەڵوێستەکانی ئەوان لە قاو دەی و شەرمەزاریان کەی.

فەلسەفە و لۆژیکی داواکاری ڕزگاری و ماف بۆ نەتەوەی داگیرکراوی خۆت ناتوانێ کاکڵێکی یونێوێرساڵی [universal] نەبێ و دژی داخوازی ڕزگاری و مافی نەتوەیەکی داگیرکراوی تر بێ حەتتا ئەگەر ئەم نەتەوەیه یا هێزه سیاسیەکانی ئەم نەتەوەیه پشتیوانی له دۆزی نەتەوەی تۆ نەکەن. له شڕۆڤەی کۆتایی دا پەیوەندی نێوان نەتەویی بوون و ناونەتەوەیی بوونی (internationalism) پێشکەتنخواز و یەکسانی خواز  پەیوەندیەکی لۆژیکی و دیالێکتیکیه و ناتوانن بە بێ یەک بوونیان بێ.===========================

#دوکتۆر_کامران_مەتین

@kiwmars

Читать полностью…

کابان

ڕازی مانەوە ، ژیان چ سەختە !

کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…
Subscribe to a channel