kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3922

🔻کابان کاناڵێکی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان . هەروەها بابەتگەلی هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

مینگاندی:
بابەگەورە گیان دیسان نێوچاوانت تێک مەنێ ماڵتە سەر و بنی قسەکانت جنێوە، نێوەنیتکەی دونیایە نەماوە لێم هەڵنەدەی! نێوی هەموو داعبا و جڕوجانەوەرێکت لێ ناوم! ئەو تیتۆڵەی کە باسی دەکەی مۆدی ئەوڕۆیە. دەستێک جلوبەرگی پیاوانەشم بۆ تۆ کڕیوە هەتاکوو سبەینێ بەبۆنەی لەدایک بوونم لەبەریان بکەی.
بەو قسەیەی وەک سەتڵێک ئاوی ساردت بە سەر دا کردبێ خاو بۆوە و مێشکی هاتەوە سەر جێی خۆی! پێکەنینێکی خۆش نیشتەجێی ڕووخساری بوو و بێ خەوشی و دڵاواییەکەی زیاتر دەرکەوت و بە دەنگە نووساوەکەی کوتی:
ــ  ئای لەو نەوە فێڵەزانەم، پەکوو چەند تەڵەکەبازی! سوێندەکەم ماران دەبرژێنی! کچێ بەسم شووتی لەبن هەنگڵی بنێ! لە باتی ئەوقسانە، بچۆ کەواوپانتۆڵەکە بێنە با بزانم بە کەیفێم دەبێ نابێ، ئاخۆ بڵێی بۆ بەرم ببێ؟ خوشکم لە ئامێزی هاتە دەر، چاوێکی لێ داگرت و کوتی: نەوەی خۆتانم و بەوجۆرە خۆی لە دەستی دەرباز کرد و بە پێکەنینەوە خەرامان خەرامان هەستا چوو دیوەکەی و نایلۆن بەدەست بە فینگە و مینگە گەڕاوە و کوتی: فەرموو ئەوەش دیاری من بۆ ئێوەی ئازیز، دڵنیام ئەگەر سبەینێ لەبەریان بکەی قیت و قۆز، دەبی بە گوڵژینی کۆڕ! باپیرم کوتی: ڕووت سپی بێ کچم، با چیدی درەنگ نەبێ بۆ شێو خواردن، ئەوجار ڕوو بەمن کوتی: ڕۆڵە ئەتۆش ئەگە هەر بەسەرپێوەی هەتا ئەمن کەواپانتۆڵەکەی لەبەر دەکەم، بچۆ سەرێ دەرمانەکانم بۆ بێنە دەنا دوایە لەبیرم دەچێتەوە کە بیانخۆم.
کوتم:
ــ بەسەر چاو هەر ئێستا دەیهێنمە خزمەتتان.

هێشتا تەواو نەگەیشتبوومە سەرێ، بە چریکەی خوشکم بە بێ دەرمان، بەغار بەدڵەکوتەوە دەرپەڕیمەوە خوارێ، ئەویش چ بچم؟ چاوتان ڕۆژی ڕەش نەبینێ! باپیرم خوشکمی لە کۆشی خۆی گرتبوو و هەر دوو لاقی توند لێ گرێدابوو  و نەیدەهێشت لەئاستەخۆی جووڵەی بکا!
گوڕ گوڕ فرمێسک لە چاوی خوشکم دەباری و بە هەنیسکەوە دەپاڕاوە: مەکە بابە گەورە، تکات لێدەکەم واز بێنە! ئەمن خەتابارم، بەهەڵەدا چووم، بەڵێن بێ تازە قەت قەتی خودایە، نە باسی مۆد دەکەم؛ نە وەدوای دەکەوەم، ئەمن بە لاڕێدا چووم، سەهووکارم، ئێوە بە گەورەیی خۆتان بمبوورن! خوشکم سەری هەڵێنا و چاوی بەمن کەوت و
بەدەم هەنیسکەوە کوتی: کچێ خوشکێ گیان وەرە مەهێڵە، بە هانام بگە و زوو ئەو ماشێنەی (کەرەسەی سەرتاشین) لێ بستێنه.

 باپیرم هێندە قەڵس بوو ئاور لە زاری دەهاتە دەر و دووکەڵ لەسەر و کەللەی هەڵدەستا! بە دەم تاشینی تەپڵەسەری خوشکمەوە دەیکوت:
ـ مۆۆۆۆدەەە مۆۆۆد، ئەگەر ســـەرت بتاشــــی؛ باکلااااااااس دەەەەەبی، کراسێک و دوولینگەیەکی قوڵەت بۆ کڕیوم گەڵوگوونیشم داناپۆشێ! دەڵێم ئەوە کوا جلوبەرگە!؟ دەڵێی حااا، چاو چەند جوانە! ئەوە مۆدە؛ کلاست دەباتە سەر، ئەی لە دایەی کلاست بم! خۆ وەمزانی کەواپانتۆڵت بۆ کڕیوم. ئەوچەل ماشێن بەدەست لەولاڕا دێی، دەڵێی سێمێڵ مۆدی نەماوە وەرە با سمێڵت بۆبتاشم! شەرت بێ بەشەرتی پیاوان تەرخی ئەو مۆد و مۆدبازییەت پێبکەم چاکە دەی....!

✍ بەفرین شەڕەفکەندی

کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

"باوی جوانکاری"

مشکلۆزمەتان بم خوشکم جووتێک کەوشی پاژنە 12 سانتی لە پێ دایە؛ کە خودای نەخواستە ئەگەر بێتوو خودا عاقڵی لێ گۆڕیبام و ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمن لە پێم کردبا، هەر سێ چوار هەنگاوی هەوەڵ زرم بەردەبوومەوە و دەسبەجێ ملم دەشکا!
بڕوا بکەن لەکاتی تەواوی نەشتەرگەری بە نێو جوانکارییەکانیدا ئەگەر خوشکم نەبا و بۆخۆم لەکنی نەبووبام ئێستا نەمندەناسییەوە! بۆیە دەڵێم جوانکارییەکانی چونکە هیچ برینگەری و جوانکارییەک نەماوە کە لەسەر ڕووخسار و لەشی تاقی نەکردبێت! جا لە چاو و برۆ و کەپۆ و لێو ڕا بگرە هەتا بەری پێی. خودا بەقوربانی ئەو تاتۆیەی سەر نێوچاوانی بکات، کە دۆست و ئاشنا بەویڕا دەیانناسییەوە. لەبیرمە کاتێک دەیهەویست ئەو تاتۆیە دانێت، زۆرم هاوار هات: کچێ خوشکێ گیان دەبی بە پەند بە قسەم بکە وا لە خۆت مەکە با نەبی بە عەلامەت! هەر بەگوێیدا نەچوو کە نەچوو. دەیکوت: با خوشکی گەورەش بی، قسەی خۆت لەخۆڕا خەسار مەکە خۆ باش دەزانی ئەمن بە قسەی دایک و بابیشم ناکەم چ بگا بە تۆ! ئەتۆ بێ کلاسی، بەڕۆژ نی و لەگەڵ مۆد ناگەڕێی! جاااا چۆۆۆن سۆنیای نەوەی پوورم کرمی لە تەنیشت برۆی؛ کەوینی کچە خاڵم بۆقی لەسەر سینگی؛ سۆمای کچە مامم کیسەڵی لەسەر ڕانی تاتۆ کردووە! بۆ ئەمن چیم لەوان کەمترە!؟ هەمیشەی خودای ئەو قسانەی لەمست دەنام و ڕوحی دادەڕووشاندم!
ئای کە پیس کەوتبووە نێو گێژاوی سکەندەر! ڕۆژێک بڕۆنزە کردن، ڕۆژێک برینگەری پێڵووی، ماوەیەک برۆی دەتاشی، ئەوچەل دەیچاندەوە...
نازانم پەڕانتێزە، پڕۆنتێزە، پڕۆتێزە،باوەڕ بکەن نێوەکەی جوان نازانم! خودا نەبێ کەس نازانێ بە چ کوێرەوەرییەک ئەو نێوانەی دیکە فێر بووم دەیکوت: بێتۆ بەهەڵە بێژەیان بکەی ئەمن کلاسم  پێی دێتە خوارێ! کۆنتۆڕینگی لەش، فیڵێر لێدان، لێیزێر، ئیمپلەنت، ماممۆپلاستی، لیپۆساکشێن، بلێڤارۆپلاستی، ڕینۆپلاستی، ئۆتۆپلاستی، لیپۆساکشێن و... هەمووی لەسەر خۆی تاقی کردۆتەوە؛ چەوریی باسک و لەشی دێنا سمت و مەمکۆڵانی پێ قیت و خڕ دەکردن، نینۆکی دەست و لاقیشی هەر بۆ باس کردن نابێ.
جاری وابوو دەمکووت ئاخر خودایە بەو نینۆکە شەیتانانەیەوە چۆناوچۆن دەتوانێ بە کاروباری ڕۆژانەی ڕابگا!؟ چۆنی بێزی دێ نانیان پێ بخوا؟ چۆن قامک لە کونە کەپۆی دەنێ!؟ دەزانن بۆچی هەر باسی کونەکەپۆی دەکەم؟ چونکە کونەکەپۆی وا لێکردووە دەڵێی کونە دەرزییە و گوارەیەکیشی بۆ تێ کردووین ! قامکیشی هاوچەشنی گوریسە، جا وەرە گوریس بە دەرزییەوە بکە! ئەویش ئەو کەپۆیە کە دوو جاری برینگەری لەسەر کراوە! جارێکیان پێرارەکانێ کە دەیکوت مۆدی کەپۆی نووک باڵایە و لەو ڕۆژانەشدا بەزمی گرتەوە کە سەر باڵا مۆدی نەماوە و ئەوساڵ سەر پایین باوە! دەمکوت: خوشکێ گیان بۆ چرای ماشێنە ئاوە بە سانایی نوور باڵا و نوور پایینی پێدەکەی!؟ دەمێک دەیکوت: چەنەم تۆزێک لە پێشێیە، تاوێکی دی باسی پووکی دەهێنا بەرگۆڕ و بەپڕتاو دەچوو بەر ئاوێنەی و زاری هەتا بناگوێی دەکردەوە و دەیبۆڵاند: چاو ئەگەر پێدەکەنم پووکم چەند ناحەزە! ددانم وابوو، کوڵمەم واچوو. ئەمنیش وەختە لە داخانی فجەی بکەم! سەرتان نەهێشێنم، هەمیشەی خودای پێیەکمان لە خەمڵگە بوو، پێیەکیشمان لە مەتەب. لەو بارودۆخە و قەیرانەی ئابووریدا ئەو پووڵەی لە ئاوێ دەکرد هیچ، قەیدێناکا، حاشا حازری پەرژینێکی بەگوڵ بێ هەر وەدەزانم سەگ خواردوویە! بەڵام سوێندێ بخۆم سوێندم لێ ناکەوێ بێتوو بڵێم بۆتە مەیموون! یانی نەیدەزانی جار دەگەڵ جار زیاتر دەبێ بە عەلامەت!؟ گوڵ بەڕووی خوێنەران پەرژینێکی قایم بێ ھیچ قسەیەکی ناشیرین نییە ھەڵگری ئەو ھەمووە کەرێتییە بێت! پەکوووو! وای لەخۆی کردبوو بێزت نەدەهات چاوی لێ بکەی هەتا بڵێی ناحەز، ناقۆلا و دزێو، لەگەڵ هەر جوانکارییەک جوانتر نەدەبوو هیچ، شۆقی لە تەپاڵەش بڕیبوو! جەرگی بنەماڵەشی بەو ئاکارانەی پتر دادەڕووشاند!

جا با لە وانە گەڕێم و چیدی سەرتان نەهێشێنم.
چەند ڕۆژێک دەبێ باپیرم لە دێی ڕا هاتووە سەردانمان بکات؛ تاوێک دەبوو پێکەوە  لە ژووری دانیشتن بەکەیف و دەماخ دانیشتبووین و بەسەر یەکترمان هەڵدەکوت و خۆش خۆش شووتیمان لەبن هەنگڵی یەکتر دەنا و بازاڕ بازاڕی نووشابە هەڵپچڕین بوو! خوشکم بە توێی تابێکی سووری تەنک و کورتەوە لەگەڵ شاڵوارەکێک کە بستێکی لەسەر چۆکی داپۆشیبوو، شۆخ و شەنگ بە لەنجەولار بە پلیکاناندا دەهاتە خوار و شەمامەکانی باغ و بێستانەکەی هەر هەڵتۆز هەڵتۆزیانە! بەبێ سەر و سڵاو خنچکە هات لەسەر مووبڵەکە بەرامبەر بە باپیرم  دانیشت و لاقی لەسەر لاقی دانا. ئەویش وا سەرقاڵی قسانە؛ ئاگای لە مەحموودی بێزەواد نییە! ئێستا چاوی بە خوشکم نەکەوتبوو و هۆشی لەسەر نەبوو چون هەودای گێڕانەوەکەی نەپساند و کوتی: لە دێی ئێمە کاڕەسوویەک هەیە چووبوو گەنمی دێم داچێنێ، کۆشی خۆی پڕ کردبوو و ڕوو بە ئاسمان دەپاڕاوە: خودایە گیان ئەوە گەنمی ماڵە مام وسێنە کە دەیچێنم! هاوڕێکانی بە سەرسووڕماوی لێیان پرسیبوو ئەرێ کاڕەسوو ئەوە بۆ ئاوە
👇👇

Читать полностью…

کابان

شێعر: خەوە بەردینە.
شاعیر: سوارە ئێلخانی زادە.
شرۆڤە: مامۆستا ئاسۆ

ساباتی شێعری کوردی

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

🎥گوێ له‌م پیاوه‌ بگرن كه‌ چۆن باسی كورد ئه‌كات...
بزانن تا ئێستا هیچ ڕۆشنبیرێكی ئێمه‌ ئاوا باسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی كردووه‌؟
بزانن تا ئێستا هیچ سیاسه‌تمه‌دارێک ئاوا باسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی كردووه‌؟

👤بیرمه‌ندی گه‌وره‌ و به‌ناوبانگی میسر «دوكتۆر یوسف زیدان»

ـــــــــــــــــــــــــــــ
س؛ میدیای سەربەرزی

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

حوسێن شەشە یا حوسێن کەنیلە یا حوسێنی خۆش ئاواز  بە پێی ناسنامەکەی ساڵی 1290هەتاوی لە گوندی شەرەفکەند لە دایک بووه ,بە قسەی خەڵک و زۆربەی هونەرمەندانی دوای خۆی کەسێکی لێهاتوو و شارەزا لە بەیت و بەندوباو بووە و بە شەو وڕۆژ داوەتی گێڕاوە و بەندی لێننەبڕاوە,بۆ ئەوەی بزانین مام حوسێن چۆن و لە کوێ ژیاوە دەقی قسەکانی خۆی کە  زستانی  ساڵی 1357ی هەتاوی مەلا قادری گوندی زورانی سەردەشت لێی تۆمار کردوە لە خوارەوە دەنووسینەوە;


ئەمن لە وڵاتی شاروێرانی بە حوسێن شەشە مەشهوور بووم ,خزم وتایفەشم لەوڵاتی شاروێرانیش و لە مەحاڵیش و لە سابڵاغێش زۆرن, ئەمن ساڵی 1315ی, زەمانی مەشمولی قەدیم ژنم لە گەڵ بووە و هاتوومە پاراستانی سەردەشتێ ,لەوێ هاتوومە وەرگێڵێ ,لەوێڕا پەریومەوە بۆ بنێو خەڵێفی ,لەوێ  چوومە (وەڵیوێ ) و لەوێشڕا هاتومەوە( بناوێ ) ,ئەوساڵەش کە شەهریوەر بەسەر داهات چەند ساڵان گەڕاومەوە وڵاتی شاروێرانێ ,ئەو بەهاری ئەگە پێشەوا ئێعدام کرا ئەمن هاتوومەوە سەردەشتێ ,دوایی پێنج ساڵان لە هەڵشۆی  پشدەرێ بووم و ئەوە ئەوڕۆ کە لە خزمەت ئێوەشدام ئەوە بیست وسێ ساڵە لە دێی بوبانەم و ئەوە پیر بووم حەیف و مەخابن هەتا دەنگم هەبوو ئەو شریت و شتە نەبوون

دوایی ساڵی 57 ماڵی دەباتە گوندی واوان و هەتا کۆتایی تەمەنی(1373ی هەتاوی ) لە وێ دەمێنێتەوە  

گەرچی مام حوسێن دەریایەکی بێ بنی بەیت و بەند وباو و گۆرانی بووە بەڵام مەخابن بەهۆی هەڵوەدایی و ژیان لە کوێرە دێیان بۆی نەگونجاوە بە لاوی بەرهەمەکانی  تۆمار بکات  و بێجگە لە چەند بەیتی وەک (لاس و خەزاڵ ) و( خەج وسیامەند) ,(سەعید و میرسێوەددین )  ,(سوارۆ ئایشە گووڵ) وچەند وردە حەیرانێک و......  هەمو ئەو خەرمانە پڕ پیتە نەتەوەییەی لە گەڵ خۆیدا  بردۆتە بن گڵی

گەرچی مام حوسێن نەخوێندەوار بووە بەڵام لە شێعریشدا دەستێکی باڵای هەبووە بۆ خۆی ئاوا باسی هاتنی ئیلهامی شێعرێکمان بۆ دەکات ;


لە بووبانێڕا چووبومەوە بۆ پاراستان ,بەهار بوو تاوڵ و چیغ و ماڵیان بۆ کوێستانێ وەسەر دەخست,قار وقووڕی مەڕان دەهات ,ئەمنیش ڕۆیشتم بۆ سەر کانیێ برایم جەڵاڵی ,لە سەرکانیێ برایم جەڵاڵی دانیشتم ,پلێکم پنگ هەڵقەندو دەستم بە نان خواردنێ کرد,بۆ خۆم فکری قەدیمم کردەوە ,ئەگەر زەمانێکی لەوێ بووم و کەیفەم کردبوو لە ئەوبەرئەوبەری ئەو کوێستانانە,وەک زەمانی جحێڵیێ شتەکەم ئاوا بەشێعر دەهاتەوە بیر:


خۆشە سۆزەی کوێستانی ماڵ هاتوونە لێنانێ
لە گەڵ گوڕەی شەماڵی نەرمەخوناوکەی بارانێ
تاوڵ و ڕەشماڵیان هەڵدا لە نێو شۆڕە بێژانێ
کیژوکوڕ دێنەدەرێ بۆ کەیفێ و بۆ سەیرانێ

خۆشە سوزەی کوێستانێ ماڵ دەچن بۆ هەواری
کیژ و کوڕ حازر دەبوون لە پێش کۆچ و کۆچباری
تاوڵ و ڕەشماڵیان هەڵدا لە ناو گوڵ و گوڵزاری
ئاونگی سەر سێوەڕان وەکوو دانەی مرواری

بۆنێ سوێسنە و هەڵاڵان لە گەڵ پەلکی شللێری
هەڵزە وبیزا و مەندوکە لە گەڵ گوڵی کەنێری
ئاوی بن ڕنوە بەفران بنە مێرگان دەدێرێ
لە بڵیندان دێنە خوارێ مەحەللی خێر و بێرێ

کیژ و کوڕ لە کوێستانێ ڕۆژێ دەچنە سەحرایە
لە سەر کانی و سەرچاوان دەگرن داوەت و شایە
بەقام و بە گۆرانی هەتاکوو ڕۆژئاوایە
گەر ئێواران دێنەوە دێنن هەڵز وبیزایە 

کیژ و کوڕ لە کوێستانێ گەینە خۆشی و مرادێ
ڕۆژێ دەچن بۆ شاخی هەتا ئێوارە دادێ
گەر ئێواران دێنەوە دێنن گارگ و کوڕادێ

هەڵز و بیزای نسێیان ,کارگ و کوڕادەی بەرپاڵی
لە  قریوەی شوان و بێریان ,لە دەنگی مەڕ و ماڵی
لە قاقای شەنگە بێریان ,خۆشە دەنگی شمشاڵی
پۆل بە پۆل دێنە خوارێ ,بێریێ برایم جەڵاڵی

مەحەللی نیوە ڕۆیان مەڕ دێتە خوار بۆ بێرێ
شوان لە دوای مەڕی دەڕوا خۆش لێدەدا بلوێرێ
هەرسێکیان شەنگە بێرین ئامین و ئایش و مێرێ
کیژو کوڕ بە سۆرانیان لێکرا دەکەن هاوێرێ


ئایش دەڵێ هۆی فاتم ,فاتم دەڵێ ئامینێ
توور و شیر مەشکان سازکەن با بچین بۆ مەڕدۆشینێ
مەڕ نایەتەوە ماڵێ هەوەڵ ڕۆژی هاوینێ
بێری دەکەونە ڕێیێ بە قاقای پێکەنینێ

شەنگە بێری دینەدەر,کەسک و سوور خۆ دەپۆشن
سەتڵ و شیر مەشکیان پێیە دەچن مەڕی بدۆشن
ئەگەر دەکەونە ڕێیە بەکەیف و قسەخۆشن

کیژ و کوڕ دەچنە مەڕی هەموو بانگی ئێواران
ئیسڕاحەتی بۆ دەکەن لە بن سێبەری داران
ئەگەر دەکەونە ڕێیە بە خرینگەی گوڵ و گواران
لەسەر کانیێ خداغای بەرانبەر بە جانداران

شوان بێریەکان دەبینێ ,دەست دەبا
بۆ پشتێنێ
بە دو قامکی موبارەک بلوێرەکەی دەر دێنێ
قامکی لە سەر دەبزێوێ پیاو بۆی وەحشی دەمێنێ
جارێ مەڕی نادۆشێ بێریان هەڵدەپەڕێنێ

ئەو کوێستانەی دەبینی هێند سوورە دەڵێی بووکە

👇👇

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴 تاقمێک لە مامۆستا و قوتابیان ڕێزیان لە مامۆستا سووتاو گرت

١۴٠٢٫٠۹٫۲۳
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

ئاڵقەی چۆارم لە کتێبی ئاوێنە شکاو
کۆی بیرەوەرییەکانی هێدی
لەم ئاڵقەیەدا باس لە پەرە گرتنی زمانی کوردی لە سەردەمی کۆمار و هەروەها بار و دۆخی زمانزان و ئەدیبانی کورد لەو سەردەمەدا دا، لە زمان مام هێدی دەبیسین.
ئامادەکردنی مۆسیقای کاک ساسان سەمەدی
ویدئو و پێداچوونەوە کاک هێدی خزری
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی

Читать полностью…

کابان

چاڕڵی چاپڵین دەڵێ ؛ ڕەنگە ژیان ئەو جێژن و خۆشییە نەبێ کە تو دەتهەویست ، بەڵام ئێستا کە بۆی بانگ کراوی تا دەتوانی سەما بکە بە جوانی ... کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

✍یادداشت: سەلاحەددین ئاشتی

🔴 لێدوانێک لەسەر «دەروازەی ئەوین» کۆمەڵەشێعری ئازاد ماوەرانی

➖لەم لینکەدا بیخوێنەوە:👇

📎http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21220

🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

🔶 کامران متین تحلیلگر سیاسی میگوید با اینکه ژینا کورد و شعار زن زندگی آزادی هم کوردی بود، اما ارائه نکردن مترجم کوردی در مراسم اهداء جایزه ساخاروف به ژینا، نمونه دیگر نشنیدن صدای کوردهاست. کوردهای که با خشونت دولتهای استعماری ساکت شدەاند.

#ژن_ژیان_ئازادی
#زن_زندگی_آزادی

در کانال تلگرام «پەلەنیا» عضو شوید:
👇👇

@Pelenya

Читать полностью…

کابان

کراسەکەم قوڵە ببۆوە، لە ئاوێشم هەڵکێشابوو، گەلێکیشم ڕاوەشاندبوو. دەرجی نەکرا و پێڵاوەکانمی دانەدەپۆشی.
پیاوێکی تۆپنەی گردەڵە بە بزەبز بەرەوڕوومان هات. بە پتە خۆی دەتەکاند. منداڵێک بە دەستەوە، وەمزانی لە من دەڕوانێ، هاتە بەر دەممان .
ئەیاڕۆ خۆ ئەوە عەبەخێلی فاتەقەڵەوێیە! چەند ساڵان هاوسێی ماڵ باوکم بوون.
ناکا ئەوە ئەسمەر کەپۆپنە بێ. بۆیە هەر بە کەسێکم دەشووبهاند و نەمدەزانی کێیە.
-سەمیرا ئەوە بابەک خەوی دێ.
-ئەمیر وەختت گیر هێناوە؟ من هەموو هەندام و بیچمم تێکدەچێ! سێ سەعات خەریکی شێنیۆن و مێکاپ بووم. بیبەوە لای خۆت!
-سەمیرا !
-ئەمیر !
ئەسمەر ڕشکن بۆتە سەمیرا؟!
عەوڵا هەتا دوێنێ لە بەردەرکی حەمامی پووتی تەقتەقیلەی دەفرۆشت !
دنیا قوونی نەمێنێ!
ئەگە شلەخەجێی لە بەر درگا ڕادەگرت ، دەبوو زانیبام!!
ئەو حەپە مێشخۆرەی منیش سەد جارم پێکوتووە نیوەی پیاوی ئەو گەڕەکەی دەڵێن شووشەی دەفرۆشن. هەموو خەنی بوون! بۆ ئەتۆش وەدوای ئەو کاسبێی ناکەوی؟! ئەوەندەیە دەبێ تۆزێک وریا بی لێرولەوێ بە عەرزی دانەدەی، و نەبێتە زەرەد! بە گوێی دا ناچێ . دەڵێ: ژنەتیوە ئەمن منداڵی خەڵکی بەدبەخت ناکەم. دەڵێم چی بە سەر چیوە! "تڕ بە تەورداسی چی، هەمزە بە هەباسی چی!"
هەر چەندی ئەو پیاوەمان هەوڵ و تەقەلای دا و چاوی لێهەڵتەکاندم بچمە نێو داوەتێ ، چرکەم نەکرد؛ لەوی وایە پانێ میخم لە پێدایە خۆم ڕاوەشێنم!
لە پاشان قامی فارسی دەستی پێکرد.
هەر ئەوەندەی فوو لە قەنەی کەی، نێر و بەران تێکەڵ بوون. هیچ نێرکەتڕێنێک دەسکی لەدوو نەدەکردن!
لەو دوایانەدا سەرەگێژەم گرتبوو! هەر ئاوەدان مەهاباد لێدرا، تێم تەقاند.
-ئەیەڕۆ ئەیووب ئەوە لێرەی؟!
لە پێش تەلار دەهات و دەچوو.
کوتی: ئای لە گۆڕی بابیان ...خۆ کەس گوی بە کڵاوی نەپێوام . لە دڵی خۆمدا کوتم: لانی کەم وەک من نەبویە گاڵتەجاڕ. کە بە تووڕەیی دەستی دە قژم ڕاکرد.
کوتەهەوری دەرهێنا و هەتا دەستی گەیی فڕی هەڵدا.
-ئەوە بۆ وا دەکەی کابرا؟ شێت بوی؟!
-دەک شەوە بتباتەوە. ئەوە خۆت جوان کردبوو؟! ئەو هەوری زەردە لە تەپڵە سەرت هاتبوو دەر، ببویە عەلامەت!
چەندم شایی بە سەرم بوو، هەڵم دابۆوە و ئەو کوتەهەورییەم لە باڵنجی دەرکێشا بوو دەبن کەزیەکانم خستبوو بە دەرزیلە قایمم کردبوو، کردبوومە فەڕەحی .
دیارە پەندی چارشێوی بووە لێی تێکداوم!
-ئەی بۆ پێت نەدەکوتم؟
-ئەی چەندم چاو لێهەڵتەکاندی لە داوەتێ دا؟
-ماڵت نەشێوێ وامزانی لە بەر بێ دویی ئیشاڕەم پێدەکەی بێمە نێو دەستت! ئەوە بۆیە ئەو ژنانەی تەنیشتم...      کابان
-چی؟
-هیچ.           
-بڕۆ
لۆژ لۆژ بەرەو ماڵ بووینەوە، ئەوە ئەو
ماڵ کاولەش هەر قرپ دەردەپەڕێنێ و تەنگەتاو زگی ڕێک دەکوشێ و دەستێکی بە گەڵۆزی نێفەکە شۆڕەکەی پاتۆڵەکەیەوە گرتووە. هێشتا درگا چەپەری نەکردبووە، تەقەفێڕە هاواری لێهەستاند. ئیتر دەستی بە قنگێیوە گرت و بە جنێودان ڕای کرد!
ئاخە بڵێ کابرا کایەکە هی خۆت نەبوو خۆ کادێنەکە هی خۆت بوو!

پەروین دانش پەژووهـ
١١ی/ڕەزبەری/٢٧٢٣

ئەو بابەتە لە گۆڤاری مەهاباد بڵاو بۆتەوە.


پۆیلانە- دیاری شایی
جانتا-کیف
بیچم-سەر و سیما
کۆپانەی وشتر-کوهان شتر
نێرکەتڕێن-ژنە عەجەم
لۆژ لۆژ -وردە وردە و بە سستی
گەڵۆز -ناوگەڵ
درگا چەپەر-درگایەکە لە دار و گیا ساز کرابێ
تەقەفیڕە-ئیسحال

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

‏"به امید آنکه در هیچ‌کجای جهان هیچ‌کس از فریاد آزادی نهراسد"
شاه‌بیت نامه‌ی پر احساس و پرتامل خانم مژگان افتخاری مادر ژینا مهسا امینی که توسط وکیل‌ و نماینده‌ خانواده‌شان جناب صالح نیک‌بخت در پارلمان اروپا در حین دریافت جایزه ساخاروف قرائت شد.
شبکه ایکس | اردشیر پشنگ

Читать полностью…

کابان

ئەو دونیایە بەڕێوەبەریکی هەیە........

ئەوە بەسەرهاتێکی ڕاستەقینەیە.....دوکتور نەشتەرگەری ناوداری پاکستانی بە نێوی دوکتوور ئیشان ڕۆژێک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی عیلمی کە بەهۆی بەرزڕاگرتنی و ڕێزلێنان لەبە دەسکەوتەکانی پزیشکی دوکتور ئیشان دەگیرا، بە پەلە چۆ جێگای هەڵنشینی و هەڵڤرینی فڕۆکە.
دوای هەڵفڕینی فڕۆکە لە پڕڕا ڕایانگەیاند کە بە هۆی نالە باربوونی کەش وهەوا و هەورە بریسکە،یکێک لە ماتۆڕەکانی فڕۆکەکە لە کار کەووتۆ ناچارین بەهاتنەخواری نائاسایین لەنیزیکترین جێگای فڕۆکە خانە ..

دوکتووڕ بە خێرایی چۆ دەفتەری فڕۆکەخانە وپێی کوتن :ئەمن دووکتوورێکی پسپۆری دوونیایەم هەر خوولەکێک بۆ من بایخی دەگەڵ گیانی زۆر لە مرۆفەکانە و ئێوە دەتان هەوێ ئەمن 16 کاتەژمێر لەو فڕوکە خانە چاوەڕوانی فڕۆکە بم؟
یکێک لە فەرمانبران کوتی: کاکی دوکتوور، ئەگەر‌ زۆر پەلەت هەیە دەتوانی ماشێنێک بەکرێ بگری، هەتا ئەو جێگای ئێوە دەچن سێ کاتەژمێری نەماوە، دوکتوور بڕێک ڕاوەستاو قەبووڵی کردو ماشێنێکی بە کرێ گرت و وەڕێ کەوت کە لە پڕڕا لە وەسەتی ڕێگا کەش وهەوا نالەباربوو وبارانێکی بە لێزمە دەستی پێکرد بە جوورێک کە توانای لێخۆرین ماشێنەکەی نەبوو.

ساعەتێک ڕۆیی هەتا هەستی بەوەی کرد کە ڕێگای وون کردۆ و بە ماندوویەتیوهیلاکی و سرلێشێواوی وبێ هیوایی دڕێژەی بە ڕێگا دا لە پڕڕا خانوویەکی خشپیلانە وچکۆلە سرنجی ڕاکێشا.

لە قەراغ ئەو خانۆ چکۆڵەی ڕاوەستا و لە دەرکەی دا، دەنگی پیرێژنێکی گۆ لێبوو: فەرموو بۆ ژوورێ هەرکەسێک هەی ، دەرکە کراوەتەوە...
دوکتور وەژوور کەووت و لە پیرێژنی زەوی گیری ویست کە بهێڵێ لە تەلیفوونەکەی کەڵک وەرگرێ.

پیرێژن بزەیەکی هاتێ و کوتی: کێها تەلیفوون کوڕم؟ ئێرە نە کارەبای هەیەو نە تەلیفوونی هەیە. بەڵام فەرموو بحەسێوەوو و بۆ خۆت چایەکی تێکە هەتا ماندوویەتی دەر کەی وهێندێک خواردەمەنیمان هەیە بخۆ هەتا گیان بگری و وەخۆ بێیەوە.
دوکتور سپاسی پیرێژنی کردو خەریکی خواردنی غەزا بوو،کە پیرێژن سەرقاڵی خێندنی نۆێژ و پاڕانەوە بوو.
لە پڕڕا منداڵێکی چکۆڵە سرنجی بۆ لای خۆی ڕاکێشا کە بێ جووڵە لەسەر تەختێک لە نیزیک پیرێژن نوستبوو ،جارناجارێک لە نێوانی نۆێژەکانی ڕایدەژاند.
پیرێژن بە مەودایەکی درێژ خەریکی نۆێژ و نزا وپاڕانەوەبوو،کە دوکتور پێی کوت:
بە خودای ئەمن خەجاڵتی لوتف و گەورەیی وخوو خدەی جوانی تۆم هیوادارم کە دووعایەکانت وەرگیرێ و قەبووڵ بێت.

پێرێژن کوتی: وە بەڵام ئێوە، ڕێبوارێکی کە خوا سفاریشی ئێوەی بە مە کردۆ .
بەڵام دووعایەکانم هەموو قەبووڵ بۆ بە غەیرەز یەک دووعا

دوکتور ئیشان کوتی:چ دووعایەک؟
پیرێژن کوتی:ئەو منداڵە پاک وبێگەردەی کە لە پێش چاوی تۆیە نەوەی منە کە باب ودایکی نێ، کە نەخۆشیکی گرتۆ کە هەموو دووکترەکانی ئێرە لە چارەسەری تێماوون وناتوانن چارەی کەن.
بە منیان کوتۆ کە دوکترێکی نەشتەرگەری گەورە بەنێوی دوکتور( ئیشانە) کە ئەو دەتوانێ چارەی بکا ، بەڵام ئەو لە مە زۆر دوورە دەست گەیشتن بە وی زۆر ئەستەمە و ئەمن ناتوانم ئەو منداڵەی ببەمە کنە وی.
دەترسم ئەو منداڵە فەڤیرو بێچارە گرفتار بێت هەر بۆیە لە خوام ویستۆ کە کارەکەم ئاسان کا.

دوکتور( ئیشان) لە حاڵێکدا کە دەگریا کوتی:


بە وەڵڵاهی کە دووعا وپاڕانەوەی تۆ، فڕۆکەی لە کارخست وهەورە تریشقەی وەڕێخست وئاسمانی وەگریان خست. هەتا ئەوەی کە ئەمنی بۆ لای ئێوە ڕاکێشا و من ئەوەندەم بڕواو باوەڕ نەبوو کە ئەڵڵای تەعالا بە دووعایەکی ئەئاوا ئامراز بۆ عەبدەکانی بڕوادار پێک بێنێ وبۆ لای ئەوانی بنێرێ.

وەختێک کە دەستی مرۆف لە هەموو ئامرازەکان کوورت دەبێ و دەستی وێی ڕانگا، تەنیا پەنا و هانا بردن بۆ خوڵقێنەری ئاسمان وزەوی دەمێنێتەوە.

وەرگێڕ لە فارسێوە: عەبدووڵڵا ئیسماعیلی

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

هەرن بێژنە وێ سۆرگولێ
وێ دەرمان کن ئەڤێ کولێ
بێژنە لاوکێ تە نەخوەشە
ناڤ جییادا، بەر مرنێ
➿ @Kurdinus
🎶 بارش چەلیک

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

رقص يك زن بر دریاچه خشكيده ارومیه؛ ‏روایتی تمثیلی از پرپر زدن قوی سیاه  بر آشيانه نابود شده‌ اش…   ࿐༅🍃🌸🍃༅࿐ کابان

Читать полностью…

کابان

دەڵێی!؟ ئەویش لە

وڵامیاندا کوتبووی: هەرسێک تەڵاقم کەوێ بزانێ ئی خۆمە هەر بە ڕەپستەیی ویشکی دەکا!
ئەمن لە قاقای پێکەنینم دا! مەپرسن دایک و بابیشم چەندەیان کەیف بەو قسانە دەهات! باپیریشم کە دیتی کوڕ و بووکەکەی کەیفیان زۆر سازە درێژەی بە وتەکانی دا...

من بەدڵەوە گوێم لە وتەکانی باپیرم گرتبوو، بەڵام بە پێچەوانەی من خوشکم سەری قورس و لێیان وەڕەز بوو! لەبەر خۆیەوە ورتاندی: ئەوانە ئەو فڵق و هۆڕە و پێکەنینەیان لە چییە؟ چۆن دەتوانن بەو قسە قۆڕانە کات بە سەر بەرن!؟ ڕێک ئەمنیش هەمیشە لە دڵە خۆمدا بیرم لەو پرسیارە دەکردەوە کە ئەتۆ چۆن دەتوانی  ڕۆژ تا ئێوارێ کات و ساتەکانت لە خەمڵگە و مەتەب بە فیڕۆ بدەی و گیانی خۆت لە مەترسی هاوێی؟!  لەپڕڕا هەستا سەر پێی شووش و باریکی و بەمکرەوە ڕوو بە باپیرم بۆڵاندی:
ــ بابە گەورە دووسبەی ڕۆژی لە دایک بوونمە هاوڕێکانم بە بنەماڵەوە بانگهێشت کردووە، ئەوان هەتا بڵێی باکلاسن، تکاتان لێ دەکەم نەچن بچن لەکن وانیش باسی دێ و دێهاتمان بۆ بکەن و ڕۆژەکەمان بەو شتانە تێک بدەن و کلاسمان بێننە خوارێ!
بۆچمە باپیرم بەو قسەیە سوور و شین هەڵنەگەڕا نێوچاوانی ترش و تاڵ کرد و بەڕقەوە یەک بەخۆی گووڕاندی:
ــ کەچەتیوە ئەوە دەڵێی چی!؟ لەوەتی لێرەم هەر کلاس کلاستە! لە گۆڕی بابی خێوی کلاست بم! قەستەم بەخودای باسی مەڕ و ماڵات و مووچە و مەزرا نەبێ بۆیان ناکەم چاکە دەی! ڕووی لە بابم کردەوە و کوتی: پەکوو چەندە بە تەشقەڵەن کچانی ئێستا! ئەرێ ویژدانەن ئەوە لەتۆ بووە!؟ هەمیسان ڕووی لە خوشکم کردەوە و بە قەڵسی کوتی: چا ئەو جلوبەرگەی لەبەری دایە دەڵێی مانگای سیمیتاڵە! پاشان ئیشاڕەی بەمن کرد و کوتی: کچێ هەر نەبێ تیتۆڵێک لە خوشکت دادڕە! ئەویش نەیهێێنا و نەیبرد کوتی:
ــ ئەخە نەددیوە ترشاوە و لەسەر دەسمان ماوەتەوە! ئەو ترسەنۆکە؛ وەکوو من بەغیرەت نییە! ئەمن بڵێم چی ناوێرێ خۆی لەبەر دەستی دوکتوران بهاوێ! چاوێکی بەمندا خشاند و دەستی بۆلای من ڕاوەشاند، درێژەی بە قسەکەی داوە: بەمن چی زۆر بێ کلاسانە دەجووڵێتەوە، ئابڕووی بردووم چون هەر لە ڕابڕوودا بەجێ ماوە و قەت لەگەڵ مۆدی ڕۆژ ناگەڕێ! نایبینی قەیرە بووە و کەس تێینەڕیاوە!؟ شکور خوازبێنێکیشی نییە کە بیخوازێ و لە کۆڵمانی کاتەوە! باپیریشم  ڕەببی قەت بەردی سارد و گەرم نەیەتە سەر ڕێی! هەستا سەر پێ، ددان چیڕ دەکاتەوە، هەنگاوێک لێی دەچێتە پێش، گرژومۆنە و غەزەبی لێ دەبارێ! دەنگی هەڵێنا:
ــ ئەی لەدایەی هەرچی غیرەتی وایە بم! ئەی لە گۆڕی بابی ئەوەی بم ئەتۆی دەوێ! چڕوچاوی خۆت دیوە هەر دەڵێی قڕژاڵی!؟
دایک و بابیشم بۆ ئەوەیکە لەوە زیاتر لێیان نەبێتە دمەقاڵە و نێوانناخۆشی داوایان لە خوشکم کرد بێدەنگ بێ و چیدی لەسەر نەڕوا!

باپیرم بە جنێودان چوو لەسەر مووبڵەکەی دانیشتەوە، پێچوکڵاوەکەی لەسەر کردەوە، دەستی خستە گیرفانی پاتۆڵە خاکێکەی و پاکەتێکی جگەرە دەرهێنا؛ دەنکێکی داگیرساند؛ بە لێوییەوە نا و مژێکی لێدا. خوشکیشم بەپرتەوبۆڵە دەتکوت پیرێژنی دۆ لێڕژاوە بە پیلیکاناندا چووە سەر. ژووری دانیشتن پڕ ببوو لە چڕەدووکەڵ. باپیرم نەرمەکۆخەیەکی کرد و ڕوو بە دایکوبابم کوتی:
ــ ڕۆڵە ئێوە نابێ بڕێک ئامۆژگاری ئەو کچەتان بکەن؟ بەو قورئانی مەلای ئاوەدانی لێی خوێندووە، ئەمن لەڕووم هەڵنایە بڵێم ئەوە نەوەی منە؛ هەر دەڵێی ماینە دێتودەچێ! بابم سەری داخستبوو و دەنک دەنک دەسحێبە سوورەکەی نێو دەستی دەگێڕا و چاوی لە گوڵی فەرشەکەی ژێر پێی بڕیبوو.
ــ بابە گیان منداڵی ئێستا وەکوو سەردەمی ئێمە نین زۆر گۆڕاون، ساڵان گەورەکان قسەیان دەڕۆیی، ئێستا من منە، کەس نیو مەن نییە هەمووی مەنی تەواون!
کوا بە قسەی گەورە و ڕیشسپی و کەیخودا دەکەن!؟
دووکەڵی جگەرە نۆشی ڕوحی هەموومان بوو بەڵام فریای باپیرم نەکەوت و پێی ئارام نەبۆوە، دیارە هێندەی پێ قەڵسە خەریکە پێوەی بتەقێ!

سەرتان نەهێشێنم ئەو چەند وەختەی باپیرم لێرە بوو، لەگەڵ خوشکم دانوویان پێکەوە نەدەکوڵا و ئامانیان لێ بڕیبووین، ڕۆژ نەبوو چاوێری حەیسوباس و مشتومڕیان نەبین. شەوێک پێش ڕۆژی لەدایک بوونی خوشکم، دایک و بابم چووبوونە سەرەخۆشی ئاشنایەکمان.
لەسەر سفرەی دانیشبووین چاوەڕێی باپیرمان بووین لەمزگەوت بێتەوە و دەس بەشێوخواردن بکەین، هێندەی نەخایاند باپیرم بە زیکرکوتن هاتەوە، هەردووکمان لەبەری هەستاین و بەخێرهاتنمان پێ کوت. بەڵام بەر لەوەی دانیشێ چاوی بە خوشکم کەوت کە هەر دوو لاجانگی پاکپاک تاشیبوو بە تەپڵەسەرێکی نارنجی و فڕ کراوەوە؛ کراسێکی تەسک و قوڵەشی لەبەر دابوو! باپیرم بە  تووڕەیی بە گەژیداچوو:
ــ دیسان ئەو تیتۆڵە چییە لەبەرت کردووە؟ ئەلحانەکانێ بۆچی ئاوەت لەو سەروسەکوتەت کردووە!؟ بەو خودایەی بێ شەریکە هەر دەڵێی جندۆکەی! کچێ  ئەتۆ بۆ داناڕزێی! تووخوداکەت خۆشت پێ جوانە!؟ خوشکیشم بۆ ئەوەیکە باپیرمان تووڕە نەبێ و دیسان لێیان نەبێتە نێوانناخۆشی، کرژ هات باوەشی پێدا کرد و ڕایمووسی و لەبن گوێیدا
👇👇

Читать полностью…

کابان

هەر دوو بەش لە...
شێعر: خەوە بەردینە.
شاعیر: سوارە ئێلخانی زادە.
شرۆڤە: مامۆستا ئاسۆ.

ساباتی شێعری کوردی

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

براوەی کایەی دۆینێ ئەوانەن 👍

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

هەر لاخڕێکی دەیبینی پڕ لە خونچەوکڵووکە
جێگای بە ویسحەت کوێیە مەیدان چوخە و بەردووکە
لە بن سێبەری بییان ,ئاوی زۆر سارد و سووکە
مام حوسێن ساڵی 1373هەتاوی بەهۆی کاریگەری نەخۆشیەکەی  لە نەخۆشخانەی سەردەشت ڕاگوێزی نەخۆشخانەی مەهاباد دەکرێ و لە مەهاباد کۆچی دوایی دەکات و لە ئەسحابە سپی ئەسپاردەی خاک دەکرێت .
گەلێک سپاس بۆ مامۆستا مەلا قادری زوران و کاک مستەفای پاراستان نەوەی مام حوسێن
✍️ م.حەسەنپوور (بێوران)

سەرچاوە ؛ کاناڵی بەیت و حەیران

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

وێنەی چەند کەسایەتی، یەکەم کەس دەستی راست خوالێخۆش‌بوو مامۆستا حوسێن شەشەی بەیت‌بێژ، نێوەڕاست مامۆستا عوبەیدوڵڵا ئەییوبیان مەرکەزی، سێهەم کەس مامۆستا سەید رەحیم قورەیشی دەنگخۆش و نووسەر و وێژەر
س؛ کاناڵی بەیت و حەیران

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

ئاوێنەشکاو
ئاڵقەی ٤        کابان
کۆی بیرەوەرییەکانی خالید حیسامی ( مامۆستا هێدی )
مۆسیقا ؛ ساسان سەمەدی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
ویدیۆ ؛ هێدی خزری
کاناڵی کابان
س؛ڕێگاپادکەست

Читать полностью…

کابان

کیژێکی کوردم

مەقامبێژ: مامۆستا محەمەد ماملێ
پیانۆ: دڵزار عابدی



کیژێکی کوردم هەمان مەقامی " من بریندارم" یان هەمان " دە وەرە وەرە"یە کە یەکێکە لە گرنگترین مەقامەکانی مۆسیقای کوردی که لەلایەن زۆربەی مامۆستایانەوە خوێندراوە. لەم ڤێرژێنەی دا شێعرەکە گۆڕدراوە بەڵام گۆڕانکاریەکی بێ ڕادە گرنگ و جوانە که سەربەستی و ئازادی وەبیری ژنانی کورد دێنێتەوە; ئازادی نە دەدرێ و نە وەردەگیرێ بەڵکوو لەگەڵی لەدایک دەبی. هەر وا که ئێمانۆێل کانت دەڵێ ئێمە مرۆڤین چوون ئازادین. " ئێمە کاتێک مرۆڤین که ئیرادەی ئازادمان هەبێ".

هەزار سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی مامۆستا محەمەد ماملێ کە زۆر بە لێهاتوویانە ئەم مەقامەی بەرز ڕاگرتوووە و گیانی کردووە بە جەستەی دا .
@DlzarAbedi

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

سەفەرێک بۆ تورجان؛ مەکۆی چازان و پیاوچاکان

✍سەیید موحەممەد ئەمین واژی


🔴تورجان هەڵەکەوتووە لە نێوان جاددەی بۆکانی موکریان و سەقزی ئەڕدەڵان و ٦۰ کیلۆمیتر لە سەقز دورە. پێشوو سەر بە مەهاباد بوو، بەڵام لە دابەشکارییەکانی وڵات دا خرایە سەر گەورکی سەقز.
زۆر لەمێژ بوو، بەئاواتەوە بووم، چاوم بە تورجان و فێرگە ئایینی(دارالعلوم ترجان) و مزگەوتی مێژویی ئەم شارە دێیە بکەوێ، دەرفەت هاتە پێشێ ... .
@mseyyedmohammadaminvajhi
درێژەی بابەت👇
سەفەرێک بۆ تورجان
سەرچاوە: گۆڤاری مەهاباد ژمارە/۲۲۹

Читать полностью…

کابان

بابەتە سەرەکییەکانی کاناڵ

Читать полностью…

کابان

کەری بێگار

کابرایەکی زۆر ترساو
پشووسوار ڕەنگ بزڕکاو
بەغار ڕووی کردە ماڵێك
خۆی کوتا بن هەرزاڵێك:
هاوار پەنام هێناوە
زۆر پیسم لێ قەوماوە
بەکەس مەڵێن وام لێرە
خاوەن ماڵ پرسی: خێرە؟
گوتی: دارۆغەی خونکار
کەران دەگرن بە بێگار
من ئەگەر چی پیاویشم
زانا و خاوەن کاریشم
بەڵام لەلای ئاغامان
نە ڕامانە و نە ئامان
هیچی لەبەر چاو نیە
فەرقی کەر و پیاو نییە
دوور نییە دارۆغەی شار
پشتم بخاتە بەر بار
زانا لە لای لاساران
دەبنە کەری بێگاران

هه‌ژار

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

# تەنز
«داوەت»
چەند ساڵێک بوو نەچووبوینە داوەت.
بەهۆی پەتای کڕۆنا و لە پاشانیش ناشکوری نەبێ خۆ کوڕان هیچیان دەباران دا نەماوە و ژن ناهێنن .
دەمێک بوو لە هیچ گۆوەندێک بانگهێشت نەکرابوین. هەتا چەند ڕۆژ لەمەوبەر ماڵە بن ئامۆزای مێردی کچی خاڵم بانگێشتیان کردین. کچەکەیان شووی کردبوو. ئەمن لە تەمەنی ئەودا دوو منداڵم لە قوتابخانە دەهاتنەوە!
مێردەکەم کە هەمیشە لە ترسی پۆیلانە نێوکی کەوتووە؛ کوتی: جا ئەوانە دەبنە چی ئێمە؟ کەر و خۆڵەمێش!
منیش دڵم کرمێ ببوو. کوتم : ماڵت نەشيوێ پەپوولەمان هەڵێناوە لە ماڵێدا! ئەوەندە هەلەمان بۆ ڕەخساوە ئەو بیانوو پڕووپووچانە چیە؟! دنیا بە دەستەواوە, چوار ڕۆژی دی منداڵمان دەگەنێ، ئەوانیش تۆڵەمان بۆ دەکەنەوە.
هەر چۆنێک بێ شەوی بەسەردا هات و بەیانی زوو حەلادین لە ژێر بۆشکەی تەنەکە نێڵ درا.
تەما گەورەکان هەر بە شەو دەگیرێن!
خۆ نەموێرا باسی جلک کڕینێ بکەم. چوومە زگ مجری جلەکانم لە ژێرخانێ. لە دوور ڕا بۆنی برشووی دەهات! ئەگە کردمەوە چ بکەمەوە! مەنیجی بابانوێران! جا ڕۆحی خۆت بۆ کوێ دەبەی ؟! پشتوێند هەمووی برشوویان هێناوە، بەخودای خێسە بزانێ خەرمانی شەقانت بۆ دەگرێ. چابوو کراسە زەڕی مسقاڵەکەم دەوێ نەخستبوو. بێدەنگەم لێ هێنا. پشتوێندێکم لە خوشکم خواستەوە. شەوی هەینی تاکسێکمان گرت و چووینە داوەتێ. هەر لە بەر دەرکی تەلارێ پێم بە عەرزێوە ڕەق بوو. ژنێک لە ماشێنی دابەزی، تڕی بە گۆزەڵەی نەدەشکا، وەمزانی دەرپێکەی هەڵکشاوە! پزووی دەلینگی لە سەر چۆکی !
کوتم: خوشکێ ! دەرپێکەت هەڵکشاوە. دایکێشە!
لێوی لێهەڵقرچاندم و لەوپەڕی بادیهەواییەوە کوتی: ئیششش!!!
لە کوێڕا هاتووی؟!
تەریق بوومەوە.
چاوێکم لە خۆم کرد. چارشێوم تووندو تۆڵ بە دەستێکی دەبن چەنەگەم گرتبوو، دەستەکەی دیکەشم بەردابووە و لە گەڵ هەر هەنگاوەی ڕامدەوەشاند.
-ئەی بۆ وای پێکوتم ؟!
ئەوەندەی هاتن و ڕۆیشتن چارشێوم بە سەر کەسەوە نەدی. هەموو کوتە پەڕۆیەکی قوڵەی تەنکەڵە، قوڵیان تێهەڵکێشا بوو. کۆچکەیەکیشی پێوە بوو.
لە تەنیشت ژنێک ڕۆنیشتم .
خێرا تەشکووداوێنی کۆ کردەوە. لوتێکی لێبادام. جانتاکەی کردەوە. ئاوێنەی بە دەستەوە گرت. ماتیکەکەی بە لێوی دا هێنا. لە بەر کونە لووتی ڕوو لە حەوای کە هەتا ئاخری زەماوەندیش ئەو لووتەی هەر پێدا نەهێنام، دم و لێویم نەدیبوو. بەقام پێبکەن قوونە مریشک چۆنە ئاوالە بوو! لە سەر ئەو حاڵەش ڕا جارناجارێکی دەگەڵ ئەوەی تەنیشتی چاوێکیان لێدەکردم و دەتریقانەوە! بۆخۆشیان دەتکوت تەرسەقولن.
-دەبەر بەشی خۆڵای مرم!
داوەت گیرا. بێجگە لە چاوم زاریشم داپچڕیبوو. شکڵ و بیچمێکی وایان لە خۆیان نەخشاندبوو، سەرت سەتحی دەما. کراس وەک پەڕی مێشێ، دەرپێ هەمووی نیم تەنە. بەلەکی وەک تووریان هەڵماڵیبوو، قۆڵ هەتا هەنیشک، بابۆڵەی باسکیان پیاوی دەخستە دڵەخورپە، یەخە داتڵیشاو، شان داچەقاو، مەمکیان وەک کۆپانەی وشتر قووت ببونەوە! تەنگیان بە سووتیەنەکان هەڵێنا بوو. ئاخۆم چەند چاو لە وێ چەقیبێ و دەقوڕێوە چوبێ.
ڕەنگە مناڵی بەرمەمکانیان هەبێ خوڵاکەی؛ بۆیە یەخەیان وا بۆ دادڕیون و ئاوا لە ژێڵڵا هاتوون.
لە بیرمە ئەگە منداڵی بەرمەمکانم هەبوو ئێخەی کراسەکەم لە بەر تەنگی مەمکمی لێدەر نەدەهات؛ دایکم بەژنی کراسەکەمی لە لاتەنیشت کردبووە و زیپی بۆ لێنا بووم جوان و قازاخ.

بە سونعی خوڵای ئەو ژنانە پاکی وەک یەکتر دەچوون! برۆیان لە نێوچاوانیان ڕوابوو. بەڵام خوڵا هەڵناگرێ چاویان دەتکوت پیاڵەیە. برژانگیان بۆ وەی دەبوو وڵاتی پێ گسک دەی. کوڵمیش هەموو "سێوەلاسوورەی زێوەی، مەنزەرەی بەردەپانی!!"
هەموو دەتکوت پۆرگن هەڵدراون. ئیدی دم و لێویش باسی ناکرێ، وەکی ئەوەی تەنیشتم!
جا سەیرەکەی دەوەی دا بوو ئەگە دەچونە پشت بووکوزاوای وێنە بگرن، خۆیان ڕاست و چەپ دەکرد. لینگیان دەبەر لینگی خۆیان دەنا، سەر پەنجەیان لە عەرز دەچەقاند و دم و لووتەکەشیان ئەوەندەی دی دەهێنا پێشێ و بەرزیان دەکردەوە. سوێندم لێناکەوێ ئەگە بڵێم نیوەی ئەو پیاونەیان لە حاستە خۆیان ... کردبوو! هەر چاک بوو لەو حەرزەی ڕایاننەدەخستن!
جا هێندێکیشیان لە دواوە ئەگە لێت دەڕوانین. واقت وڕ دەما!
ئەوە لە کوێیان هێناوە؟!
ئیدی چ حەوجێ بەوەی نەبوو وەک من خەرگەی لەبەر کەن.
ئەری بۆ هی من هەر چەرمە چەقاڵتەیە؟!
خۆ هەموو جارێ جزیلکی گۆشتەکەش هەر بۆخۆم دەخۆم، کەچی ...
دەتکوت باگردێنن، دەڵین لە تارانێ دوکتوران عەملیاتێک دەکەن ورگی ژنان هەڵدەدڕن، ئەو ڕۆنە ئەمیرکەی تێیدا خڕ بۆتەوە خڕوپتوون دەری دێنن جا نازانم خودا پێم نەگری چیدیکەش لە گەدەیان دەردێنن و لە سمتانیان دەکەنەوە؛ ئەوهای لێدێ!
ساحێب ماڵیش هەر دەتکوت مێشێکی لێ میوان نییە! چ ئاوڕێکی وێ نەداین.
زۆرم حەز دەکرد کورسیلەیەکی بدۆزمەوە لە لای ئەو ژنە بە دەمارە بڕووم لە لایەکیشەوە لە ترسی دەرکەوتنی کاڵۆشەکانم نەمدەوێرا ببزووم، دەمکوت دەمکەنە پەندی عالەمێ.
درێژەی بابەت👇👇 کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

🔶 پیام مادر ژینا امینی در مراسم اهدای جایزه ساخاروف کە توسط محمدصالح نیکبخت بە نیابت از ایشان قرائت شد

▫️ مادر ژینا امینی: "ژینا همانند ژان‌دارک الهام‌بخش آزادیخواهان شد، نام او به اسم رمز آزادی از محل تولدش یعنی کوردستان تا خاورمیانه و سراسر جهان بدل شد".


در کانال تلگرام «پەلەنیا» عضو شوید:
👇👇

@Pelenya

Читать полностью…

کابان

کچەجیران
بە دەنگی بەسۆزی هونەرمەند مستەفا دادار
کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

ناسنامەی ئامریکا 

نامناسن کێم ‌؟ ئامریکامە
  یەکەمین ئاغای دنیامە
گشت ئاغاکان پیاوی منن
بە قسە دەگەڵ من دوژمنن!
دەگەڵ ئینگلیسیش کوڕ و بابین
قازانجمان وادەبێ دابین
ئێرە خاکی سوورپێستان بوو
هاتین لێمان ئەستاندن زوو
جۆرج واشینتۆنی بەردەدار
بۆ مە بوو یەکەم سەرکۆمار
دنیا هەمووی بەردەی مەیە
دێموکڕاسی بەس گەمەیە
کۆمۆنیستیش کاری مە بوو
سازی کرد مارکسی کۆنە جوو
ئەو ئیسمانەی ئوروپایە
لە بن سەری ئێمە دایە
کووبا، کورە ، ڕوسییە و چین
کە ڕەقیبن دۆستی بەدزین
شەڕی یە ک و دووی جیهانی
هەر ئێمە کوشتارمان زانی
گەر شکت لە هێزی من دایە
بەڵگەی من هێڕووشیمایە
گەر پێی زلتهێز نیمە هەرکی
بڕوانێتە ناکازاکی
بەڵام کە هێندێک بەدنامم
دۆڕاوی شەڕی وێتنامم
جووی فەقیر کوێی تاوانبارە
من و بابم داننا پێچارە
کورد و فارس و تورک و عەڕەب
برانە پێکیان دەکەم ئەدەب
ستمکاری گشت دنیایە
کلکیان دەبەر دەستم دایە
گشت گەلانی ئازادی خواز
من پێیان سازدەکەم ئاواز
ڕێشیان نادەم بەمافیان بگەن
بە ڵام لەو فێڵەم تێناگەن
قاتڵی سەری من ئیسلامە
هێزی بێ کارم تەمامە
بۆیە ناهێڵم سەرکەون
عوسمانیشم کرد بە خەون
جوم تێبەرداون لەمێژە
جوو و موسوڵمانم پێ گێژە
بایەکتری پخۆن من وەحەسێم
با نەمناسن نەزانن کێم
شەڕ سازکردن کاری منە
بۆ سەرمایە داری منە
ئەگەر شەڕ نەبێ من ناژیم
هاندەری کەروێشک و تاژیم
نەوت و گازە مەبەستی من
کە خەڵکی لێک دەکەم دوژمن
بێ شەڕ سیلاح چۆن بفرۆشم
بەخێوکەم ڕەعێت و خۆشم !؟
دۆستی کەس نیم لە دنیایە
دەمهەوێ بیانخەمە دوایە
ڕقم لە سەلاحەددینە
لێی ستاندین ئەو فەلەستینە
نایشارمەوە خاج پەرەستم
سەلیبییەتە مەبەستم
بەڵام خۆم دۆست نیشان دەدەم
جوو و موسوڵمان تێک بەردەدەم
هەتا قودسێ دەگرمەوە
چت دیوە دوایەش هەرئەوە
ئامریکامە حەق بە منە
ئەوەی وا نەڵێ دوژمنە
( عەبدوڵڵا) تۆش ترۆریستی
کە لە زەمم ڕاناوەستی

شێعر : عەبدوڵڵا حەسەن زادە( عەبدوڵڵا )
مەهاباد ٢٠ / ٩ / ١٤٠٢

کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان


ئەی وەتەن تەنیا نە هەرمن بۆتۆ وا سەوداسەرم
تیشڪی ڕۆژیش جێی لەبەر ڪۆیلەت نییە دەورووبەرم
تۆ لەدەس بێگانەدابی چارەنووسی ئەو گەلە
هەڵمەت و قوربانی دانەو ڕشتنی خوێنی گەرم
ناحەزی تۆ پێ لەسەر گۆڕی شەهیدان دا بنێ
کێیه باوڕڪا ڪە دەس لەو خاڪ و خوێنە هەڵگرم
دوژمنت چیدیڪە با ئاگر لە ماڵم بەرنەدا
من لە سایەی خۆشەویستی تۆوە هەر خۆم ئاگرم
سەد پەژارەو بەرهەڵست وسوێر و تاڵیم بێتە پێش
گەر لە ڕێی ڕزگاری تۆ لادەم بزانە ڪافرم
خۆم بە شانازی بەڵاگەردانی سەربەرزیت دەڪەم
تیخی خۆی دابێنێ دوژمن بۆ مەتاڵت حازرم
سەرلەسەر شانم وەڪوو بارێڪە،ڪەڵڪی‌چی هەیە
گەر لەڕێی تۆدا نەچێ ئەوبارە قەت هەڵناگرم
من بە بیر و باوەڕ و دوژمن بە تانڪ و تۆپەوە
ڪێو بە ڪێو ڕاوی دەنێم،واتە گەلێك ئازاترم
هەر بەهیوای ڕۆژی ڕزگاریت ئەژیم و ڕوونە لێم
تا بەدەستی خۆم نەنێژم دوژمنی تۆ نامرم
من لەڕێی سەربەستی تۆدا بۆ هەموو پیلانی ڕەش
دڵنیابە هەر ڪوڕە پێشمەرگەڪەی ناو سەنگەرم
ئەو ڪوڕەی هێزم لە شیری تۆوەیە و ڕۆژی هەرا
جێی لە ناو جەرگوو هەناوی دوژمنت دا خەنجەرم
من ڪە گاڵتەم دێ بە مردن،سەیرە گەر تۆ شاد نەبی
تۆ دەبێ هەر سەرڪەوی و ڪۆسپت لەسەر ڕێ لابەرم
دوژمنت هەر فێڵێ بیڪا نەخشی سەرئاوە و ئەمن
پیرەدارێڪم ڪە بەو بایانە هەرگیز‌ نالەرم
نابەزم هەروەك بەڵێنم داوە یان ڕزگاری تۆ
یان هەموو ئەم شیو و دۆڵەت پڕ دەڪا خوێن و تەرم
ئەی وەتەن هەر ناوی تۆ وردی زمانمە بۆیەوا
هەر وەڪوو دەشت و چیاڪەت ڪەسڪ و سوورە دەفتەرم

مامۆستا هێدی

کاناڵی کابان

Читать полностью…
Subscribe to a channel