قەرەواش
دەڵێن قەرەواش لە قەرەباشڕا هاتووە کە دەستەواژەیەکی تورکییە
قەرە= ڕەش
باش= سەر
واتە سەرڕەش کە بە پێی ئیقلیمی بۆتە: قەرەواش
لە ئەردەڵانیدا لە زۆر وشەدا لەجێی (ب) (و) بەکار دێنن
وەکوو:
بەهمەن= وەهمەن
بەدوور نییە لێرەش باش بووبێتە واش
لە کاتی خۆیدا بە ژنانی بەساڵاچوویان کوتوە: سەرسپی کە ئێستاش لە زۆر شوێنی وڵاتی ئێمە هەر وایان پێ دەڵێن
ڕێزی تایبەتیان بووە و کەمتر کاریان پێیان کردووە
بە ژن و کچی جەحێڵیشیان کوتوە: سەرڕەش (قەرەباش) بۆتە(قەرەواش)
ئەڵبەتە ئەودەم ئەو دەستەواژە بێڕێزی نەبووە و کەسیش پێی ناخۆش نەبووە.
خۆشناو
کابان | KABAN
های ڕەندۆڵە :
چاکت گوێ لێ بێ کێوی ڕەندۆڵە
بۆ شاردوتەوە لێم ئەو سێ ڕۆڵە
ئەتۆ غەدداری یا میوانداری؟
ئایا تۆش بۆمە هەر پەتک و داری؟
تائێستا کورد بەس خوا و کێوی هەبوو
هەر خوامان ماوە بووی بە دوژمن توو
(ئەوراز) و ( موقبیل) ئەتۆ لێت کوشتم
تۆش وەکو دوژمن دە شکێنی پشتم
گەورەیان کردون دایکان ئەو گەنجە
تۆش هەر بە ئاسان لێت ستاند ئەو گەنجە
کورد گەنجی لازمە لە بۆ ڕزگاری
بێ گەنج بە کوێ ڕادەگا هاواری؟
ئەهای ڕەندۆڵە ئەهای ڕەندۆڵە
مەڵێ من بەرزم، دەستێنم تۆڵە
کوڕی کوردی خوێنی ناچێ بەزایە
دوژمنیش بەرز بێ، ئەو هیوای خوایە
ئەی کێو گوێت لێ بێ باشت بدوێنم
من کوردم ڕۆژێک دەستێنم خوێنم
هەم کێوی بەرز هەم دوژمنی زۆردار
بەهێزی بازوی کوردی دێتە خوار
ئەی ڕەقیب ئەی کێو مەچن بە هەڵە
من ستەم دیدەم خودام دەگە ڵە
(عەبدوڵڵا) تۆ هەر هاواری خواپکە
گشت دوژمنی تۆن، دۆستت خوای تەکە
شێعر لە : عەبدوڵڵا حەسەن زادە(عەبدوڵڵا)- مەهاباد -باغی میکاییل- کاتژمێرحەوت ونیوی بەیانی- بیست وپێنجی بەفرانباری ساڵی هەزارو چوار سەد و دووی کۆچی هەتاوی
نوستالژیهای شیرین اما تلخ!
✍د.اردشیر پشنگ
همایون شجریان به خودی خود و به واسطهی صدای زیبا و پرقدرتش یک هنرمند محبوب به شمار میرود،
اما او علاوه بر کیفیت صدایش یک تمایز ویژهای نسبت به دیگر هنرمندان دارد، و آن اینکه هرگاه سیمایش را میبینیم یا صدایش را میشنویم بلافاصله به یاد مرحوم پدرش استاد محمدرضا شجریان فقید میافتیم یک هنرمند کم تکرار چه از نظر توان و آثار موسیقایی و چه از نظر شخصیت اجتماعی و حتی سیاسیاش.
در این بین وقتی همایون با آهنگساز برجستهاس چون انوشیروان روحانی کارهای مشترکی را اجرا میکنند آن خاص بودن دوچندان میشود.
اما نقطه اوج این همکاری در روزهای اخیر انتخاب و بازخوانی ترانهی "ای یار من" است ترانهای خاطرهانگیز که همه ما آن را با صدای بینظیر "هایده" در تاروپود ذهن و خاطراتمان ثبت و ضبطش کردهایم و کم نیستند کسانی که این ترانه برایشان نوستالژی یک برهه خاص از زندگیشان است.
به همین دلیل است که این بازخوانی با توجهات بسیار و بازنشرهای متعدد روبرو گشته، اما این همه قصه نیست!
این زنده شدن نوستالژی توام با حسهای متفاوت و متضادی است برخی شیرین، پرخاطره، با احساسات و برخی تلخ، سخت و با چاشنی غربت.
بخصوص وقتی که میدانیم سالهاست که دیگر بانو هایده در نزد ما نیست و حتی وقتی هم که بود دستکم برای نسل ما، در وطن نبود، دور از وطن و در غربت بالاجبار زیست و نهایتا چشمانش را برای همیشه فرو بست.
و اما مساله این است این صرفا سرنوشت هایده و یا چند هنرمند و فعال سیاسی و ... نیست بلکه متاسفانه هزاران هزار از هموطنان طی چند دهه اخیر ناخواسته و ناگزیر مجبور به جلای از وطن شدهاند و بدا به حال وطن که این شرایط طی سالها و ماههای اخیر دو چندان شده و بسیاری دیگر نه صرفا برای آرمانی بزرگ یا اهدافی متعالی بلکه برای داشتن حداقلهای یک "زندگی عادی" چمدانهایشان را بستند و یا در حال بستند تا بکنند و بروند رفتنی گویی برای همیشه!
برای اینان وطن میشود یک مشت خاک در گلدانی در گوشه خانه، یا چند قاب عکس آویزان بر دیوار، چند خاطره، تماسهایی با خانواده و دوستان و البته اخبار تلخی که روز و شب میشنوند.
و در این بین بدا به "سیاست" و امان از سیاست که خواست مرهمی بر زخمها، پینهای بر درزها و درمانی بر دردها شود، اما نه فقط نتوانست بلکه زخمها را ناسورتر، درزها را شکافتهتر و دردها را افزونتر از قبل کرد.
⏱زمان ویدئو: ۳ دقیقه و ۴۰ ثانیه 👇
https://youtu.be/Kkm-Tdw4zqA?si=ykPUMYc_wtGpvZFu
ڕەندۆڵە
🔺بۆ شاخەوانانی یانەی کاویانی نەغەدە
زستانە و کڕنۆشی هەناسە
لێت ناپرسم
بەفر چۆن لە باوەشی ڕنوو ئۆقرە دەگرێ؟
لێت ناپرسم
میوان چۆن لە ماڵت خانەخوێ دەبێ؟
تۆ چرای دووندی هەرمانی
ئەوەندەی شار دەگری
زۆر نەرم و گەرم تر لە جاران
باوەشت بکە بە بێشکەی مانەوە
دەستی مێهرەبانیت ڕاگوێزە
سێ مەلت میوانە
لە سیلەی چاوەکانم
کڵوو کڵوو !
تەوژمی خەیاڵ و ئارەقی ماندوو
تلۆر دەبنەوە
با و بروسکیش
لە هۆبایی و ڕقی تینوو
وەک شەوەزەنگاری ئەمجارە قەتیس تر
هەناسەیان پێدەبخشێ
بنوارە لە هەستی من
تۆ وەک دوو چاوی وەرزێکی تەنیا
دەستیان بگرە و
هاواری غەور گرتووی دڵمان مەتۆرێنە
لێگەڕێ با نەگرین
جارێکیتر ڕێگا ون کەو
دەستی هیوامان
وەک دەسرەی چۆپی بگرە
«ئەمشەو زریان دەنچێنێ»
گەر بێتوو خولیایی مەرگ بێنی
چیدی شێوەت ناکەم
ئازارم مەدە با وێنە و هەواڵت
بکەم بە تابڵۆی مێهرەبانی مێژوو
هۆنراوە: غەفوور بەهاری
خوێندنەوە: شەفیع بەهرامیان
@gaderClub
کابان | KABAN
ئاوێنەشکاو
ئاڵقەی ۱۰ کابان
کۆی بیرەوەرییەکانی خالید حیسامی ( مامۆستا هێدی )
مۆسیقا ؛ ساسان سەمەدی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
ویدیۆ ؛ هێدی خزری
دیزاینەر و بەرپرسی تەکنیکی ماڵپەڕی رێگا ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#ئاوێنەشکاو
سپاس بۆ ڕێزداری هاوڕێ کاک KIB
کابان | KABAN
دەڵێن :
لە زەمانی کەریمخانی زەند، پیاوێکی ڕەشتاڵە و بە شانوشەوکەت لە شیرازێ ژیانی دەبردە سەر؛ کە لە نێو خەڵک بە ڕەشەخان ناوبانگی بوو.
وەختێک کە کەریمخان دەیویست
بازاڕی وەکیلی شیراز درووستکا، ڕەشەخان یەکێک لە چاکترین کرێکارانی ئەو وەختی بوو.
لەو زەمانیدا چەرخی وەسەرخستن و ئامێری پێشکەوتوو بۆ برنەسەری کەلوپەلی خانووبەرە نەبوو. جا هەر لەبەر ئەوە وەستاکارەکان بە کرێکارانێکی چالاک و بەهێز و خۆڕاگر پێویستیان هەبوو کە قوڕ و بەرد و خشتی بە کۆڵ و پشتیان بەرنە سەر. وەختێک کاری سازکردنی بازاڕی وەکیل دەستی پێکرد و نۆبە گەیشتە چنینی خشتەکان لە میچی، ڕەشەخان تەنیا کەسێک بوو کە دەیتوانی خشتەکان بە بڵیندایی دە(١٠)میتر بهاوێ. وەستای لێهاتوو و بەردەستەکانی خشتەکانیان
لە حەوایدا دەقوازتەوە و دەیانگرتەوە و میچی بازاڕەکەیان دادەپۆشی .
ڕۆژێک کەریمخان بۆ دیتنی چوونەپێشی کار سەرێکی لە بازاری هەڵێنا، دیتی کە لە هەر دە خشتی کە ڕەشەخان هەڵیداوێ، شەش یا حەوت دانەی ناگاتە دەست وەستا و بەر دەبنەوە و دەشکێن. کەریمخان کوتی: دەڵێی نانت نەخواردووە!!
لە پێشدا دەنکە خشتێکت بە فیڕۆ نەدەڕۆیی، هەموو دەگەیشتنە سەرێ!
ڕەشەخان بێدەنگ بوو و شتێکی نەکوت،
بەڵام وەستاکەی هاتە خوارێ و بە سرتە بە کەریمخانی کوت: قوربان! تەواوی تین و هێزی ڕەشەخان و دڵخۆشی وی ژنەکەی بوو. چەند ڕۆژێکە ژنی ڕەشەخان، زیز بووە، چۆتەوە ماڵە بابی، ڕەشەخانیش دەستی بۆ کارێ ناچێ. مادام ڕێگا چارەیەکی بۆ نەدۆزێوە، کاروباری سازکردنی بازار ساڵێک وەدوایە دەکەوێ. ڕەشەخان تەنیا کەسێکە کە دەتوانێ خشت بە بڵیندایی دە میتر باوێ. کەریمخان دەستبەجێ چوو ماڵە بابی ژنەکەی و ژنەکەی بۆ هێناوە ماڵێ.
دوایە ناردی لە دووی ڕەشەخان، دەگەڵ گەیشتنەوەی بۆ ماڵ و بە دیتنی هاوسەرەکەی لە ئەو پەری خۆشحاڵی دەستی بەگریان کرد.
کەریمخان بڕێکی پوڵ دانێ و کوتی: ئەوڕۆ لە ماڵێ بە، بەڵام لە سبەینێ ڕا هەر ئەو ڕەشەخانەی جاران بە. ئەوەی کوت و ژن و مێردی بە تەنێ بە جێهێشت.
سبەینێ کەریمخان دووبارە چۆوە بازاڕی
دیتی، ڕەشەخان جۆرێک خشت هەڵداوێ کە لە سەری وەستاش ڕەد دەبێ.
دوایە ڕوی لە هاوڕێیانی کرد و کوتی:
چاولێکەن، ئەشق و خۆشەویستی چ هێز و توانایەکی هەیە! ئەوەی کە خشتەکان داوێ
ئەشقە نە ڕەشەخان! مروڤ دەبێ بۆ گەیشتن بە هەر ئامانجێک هاندەرێکی هەبێت.
وەرگێڕدراو لە فارسی بۆ کوردی
ساکار
کابان | KABAN
🔅 داواکاری
لە دۆستان و هاوڕێیانی خۆشەویست داواکارین پاڵپشتی و لایەنگری لە کاناڵی کابان بکەن هەتا تێلگرام ئاستی ئیمکاناتی کاناڵەکەمان بەرز بکاتەوە. ئەوانەی تێلگرامی پرێمیۆمیان هەیە دەتوانن لەسەر وشەی boost کرتە بکەن و پشتیوان و یارمەتیدەرمان بن.
پشتیوانی لە کاناڵی کابان
🔴 شەوەشێعری «وەفایی» لە مەهاباد بەڕێوەچوو
🔹لە سایتی هاژە بیخوێننەوە:👇
📎http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21383
🆔 @HajeNews
کل و کلدان
جاران کچ و ژنان، هەندێك لە پیاوانیش چاویان بە کل ڕەش دەکرد، کچ و ژنەکان بۆ جوانیی، بەڵام پیاوەکان لە ڕۆژی بەفر باریندا ئەیانوت با بەفر چاومان نەبات و تووشی چاوێشە نەبین،
ژنان و پیاوان کلیان بەکار دێنا تاکوو ئێستاش هەیە، بەڵام بە دەگمەن بەکاری دێنن ئێستا چاوبەکلان نابینین!
کل جۆرە بەردێکە ئەیهاڕن بۆ چاو ڕشتن بەکاری دێنن، جگە لەمە ئەڵێن: بۆ حوکمی چاویش باشە. ئێستا قەڵەمی چاو ماسکارە جێی گرتۆتەوە...
ئەو توورەکەی کلی لە ناو هەڵئەگرن پێ ئەوترێ: کلدان
زانیاری زیاتر بۆ ئێوەی ئازیز بەجێدێڵم
سۆزدار ئەحمەد
@farhangijin
کابان | KABAN
" تۆ کێی"
تۆ هەوێنی بزەیەکی بێ بڕانەوەی
لە سەر لێوی وشکارۆم
هەموو شەوێ
بە ئامێزێک تریفەوە
دێیتە لام و
ترووسکەی بۆ تارمایی ئاسۆم
تۆ ئەو شیعرەی
پڕاوپڕی لە خەیاڵ و ناخم ئاو دەدەی
تۆ فەلسەفەی ژیانمی
پڕاوپڕی لە ئەندێشە و مێشکم تاو دەدەی
تۆ کێی ؟
کە تا زیاتر بو ناو چاوم هەنگاو دەنێی
زیاتر هەست بە دوریت دەکەم
تا زیاتر بە ناخمدا ڕۆدەچی
پتر تینووتم
کات لە گەڵ تۆ دا
هێند زوو تێپەڕ دەبێ
میلی کاتژمێر بەتاو دەڕوا
شەو پەلەی کازیوەیەتی
خەو باڵدارێکی کۆچەره و لە چاو دەڕوا
لە گەڵ تۆ دا
بڕ ناکەم ترپەکانی دڵم بژمێرم و
هەناسەکانم پەیتاپەیتا دێن
هێند تامەزرۆتم
وشە ناتوانێ هەستم دەرببڕێت و
چاوەکانم دەدوێن
تۆ ئەو کیژە کوڵمە سێوەی
کەزیەت لە تیشکی هەتاوە و
بەژنت پڕە لە جوانی
تۆ ئەو گوڵە ناسک گوڵپەڕەی
سووڕی گەردوون نەیارم بوو
زۆر درەنگ تۆی هانی
"سوارۆ"
سەرماوەزی1397ی هەتاوی
کابان | KABAN
له سلێمانی بەڕێوە دەچێت
ڕێزلێنان لە شاعیری نەتەوە و نیشتمان شەریف حوسێن پەناهی
لە لایەن ناوەندی چوارباغ و پڕۆژەی قەفتان
ڕێکەوتی پنجشەمە ٢٠٢٤/٠١/١٨
کات: سەعات سێی پاشنیوەڕۆ
شوێن: ناوەندی یەکێتی نووسەران ـ سلێمانی
کابان | KABAN
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
شۆرەسواری شێعری نوێی کوردی سوارە ئیلخانی زادە
دیزاین:سولەیمان محەممەدزادە
کابان | KABAN
بۆ #کەریم_کابان ـی گەورە!
ماڵ ئاوا ئەی ئیمپراتۆری دەنگی ڕەسەنی بێ میکیاج
ماڵئاوا ئەی ڕۆحی مەزنی گورانی کوردی
ماڵئاوا.... بۆ جەماوەری بونی گۆرانیەکانت جگە لە گۆرانی پێویستت بە هیچ نەبوو، نە بەکرێگرتنی سەماکار و نەدرۆی چیرۆکی وەهمی و نەنمایش کردنی جەستەی کەس
ماڵئاوا کەریم کابان.... تۆ بۆ هەتایە لە رۆحی ئێمەدا گۆرانی دەڵێی
بۆ تەمەنی لەدەسچوو ..... بۆ ئەسرینی ڕژاو.. بۆ گوزەرێکی بێ ئاوڕ
بۆ هەنگاوە بەردەوامەکان... بۆ سڕینەی عومرمان
گۆرانی بۆ ڕوحێ پەپولە ئاسای خۆت دەڵێی!
@aveng_53
کابان | KABAN
ئەم ڕۆژانەی تاڤگەی کانی ماران ، ناوچەی سۆران لە کوردستانی باشوور
س؛ هاژە
کابان | KABAN
🎥بینەر بن//
🔹بە بەشداری بەرچاوی جەماوەری
🔴 شەوەشێعری وەفایی لە مەهاباد بەڕێوە چوو
١۴٠٢٫١٠٫۲۳
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
موهایم را
می خواهم دُمِ اَسبی ببندم
شنیده ام
مادیان های این حوالی
شیهه های بلندتری دارند
آزاد سعیدی
کابان | KABAN
یادێک لە هونەرمەندی کۆچکردوو قادر سەییاحی
قادر سەییاحیم بۆ یەکەمجار لە هاوینی ساڵی ١٣۶٩ لە شنۆ دیت. مامۆستا قادر بە هاوکاری هونەرمەندانێک وەک کاک ئەحمەد ئیسلامی و کاک سمایل شاهی و... کۆنسێرتێکیان بۆ پشتیوانیکردن لە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی باکووری ئێران لە حەوشەی مەدرەسەی کەریم سەفاییفەر پێشکەشی جەماوەر کرد.
باشم لەبیرە کاک قادر جگە لەوەی گۆڕانی دەچڕی، سازی کلارینێت یان قەرەنیشی دەژەنی. گۆرانییەکی بەناوی جودایی بەزمانی تورکی ئازەری پێشکەش کرد.
هەر ئەو ساڵەی بەبوونەی ئەفشینی کوڕی کە لە مەهاباد هاوپۆلمان بوو، بۆ جاری دووهەم دیتمەوە.
من لە تافی لاویەتیمدا، گوێم بە ئاوازەکانی ناوبراو گۆش کرا و بە ئاهەنگەکانی ناوبراو دڵداریم کرد و بە ئێستاش گۆرانییەکانی یارەکەم چاوی شینە و جەمیلە، یادم کە و یارەکەم مریەمی ناو بوو و ... بەردەوام لە بیرەوەریی و ههست و نەستمدا دووپات دەبن و دەگوترێنەوە.
کاک قادر هونەرمەندێکی کەموێنە بوو، داخەکەم لە غوربەتدا، بە ناکامی سەری نایەوە... یادی بەخێر
م . بهرامیان
@aveng_53
کابان | KABAN
👋 شما مالک یک کانال پرطرفدار هستید: @KABANMUKRYAN2721. از این پس میتوانید ظاهر کانال خود را سفارشی کرده و آن را از کانالهای دیگر متمایز کنید.
این قابلیتها انحصاری بوده و کانال شما برای دسترسی به آنها باید به سطح خاصی رسیده باشد. کافی است از مشترکین خود بخواهید تا با استفاده از این لینک، از کانال شما حمایت کنند: /channel/KABANMUKRYAN2721?boost. با دریافت حمایتهای بیشتر، سطح کانال شما بالاتر رفته – و امکانات بیشتری آزاد خواهند شد.
همچنین، میتوانید در کانال خود 🎁 قرعهکشی برگزار کرده و به طور تصادفی به مشترکین، تلگرام پرمیوم هدیه بدهید. در ازای هر اشتراک هدیه داده شده، 4 حمایت به کانال شما اضافه خواهد شد. قابلیت قرعهکشی به تازگی ارتقا یافته و از این پس میتوانید زمان آن را طولانیتر کرده، هدایای سفارشی به آن اضافه کنید و یا فهرست برندگان را به صورت عمومی نمایش دهید.
با آرزوی بهترینها برای شما و مشترکینتان، سال نوی میلادی مبارک! 🚗
به ئەبوو سەعیدی ئەبوولخەیریان گوت؛
فڵانی کەس دەتوانێ هەڵفڕێ؛
کوتی:ئەوە گرینگ نییە مێشیش ئەو تواناییەی هەیە .
گوتیان :ئەدی بۆ فڵانە کەس کە لە سەر ئاو دەڕوا چ دەڵێی؟
کوتی لەتە دارێکیش لە سەر ئاو دەڕوا .
گوتیان:ئەدی بە بڕوای تۆ چ شتێک شاکارە؟
گوتی: ئەوەی کە دە نێو خەڵکدا ژیان بەسەر دەبا بەڵام هیچکات درۆ ناکا و تانە و تەشەران لێنادا ، درۆزن و فێڵباز نییە ، دڵی کەس لە خۆی ناکا و لە متمانەی خەڵک بە درۆ کەڵک وەرناگرێ و کەس لە خۆی ناڕەنجێنێ؛ ئەوە شاکارە
وەرگێڕاوی بەڕێز سینا لە فارسێوە
کابان | KABAN