کێ ئەیزانی کە ئاوا تەناف هەڵخەن بۆ شارێ
دەستی شەقامیش ببڕن ، کۆڵان بدەن لە دارێ
کابان | KABAN
مامۆستا شەریف: من کەسم کوردە و بە خۆم ناڵێم هەژار و بێکەسم.
پەیامی گۆران، تاقەکوڕی مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی لە کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی ملوانکەی شین لە شاری سلێمانی کە لەلایەن ناوەندی چوارباخ و پڕۆژەی قەفتان-وە ڕێک خرابوو.
✍️: @NNKurdistan
🛑 بەپەلە
🔶 ڤیدیۆیەکی دیکە لە بەشداریی بەشکۆی خەڵکی ئەمەگناسی نەغەدە و شار و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان لە کاتی بەڕێکردنی تەرمی سێ شاخەوانەکەی تیمی کاویانی نەغەدە
#نقده
🔶 تصاویری از مشایعت و خاکسپاری ٣ کوهنورد مفقود شدە تیم کاویان نقدە
🔸 حادثه دردناک و درگذشت ۳نفر (رضا کایشی، محمد رویان، محسن عزیزی) از فرزندان و کوهنوردان شهرستان نقده در جریان سقوط بهمن در کوه رندوله اشنویه باعث تاسف و اندوه مردم شهر شد!
▫️ این کوهنوردان از ۶روز پیش ناپدید شدند و در نهایت، روز چهارشنبه پیکر آنها با تلاشهای گروههای داوطلب مردمی پیدا شد.
منبع : کانال تلگرامی پلەنیا
کابان | KABAN
بەخێرچن شاخەوانی کورد :
سڵاو موحەممەدی ئەوراز
تۆ لە تەنیایی بووی دەرباز
ئەوە هاتە لات سێ جەوان
ئەویش هەرسێکیان شاخەوان
هەتا هەتایە لە لاتن
مردوی کێوانی وڵاتن
وانیە کە بەس هیمالیایە
مەرگ و نە مانی لەدوایە
کێوە کان گشتیان سامدارن
زۆرجار ئەوانیش لاسارن
وەکو دوژمنان پیاو کوژن
ئەوانیش زۆرجار خوێنمژن
ئاگات لێ بن لەو سێ لاوە
پەنایان بۆ تۆ هێناوە
مەهێڵە پەرۆش بن ئەوراز
گەورەبوونە یەکجار بەناز
وانەی شاخەوانیان پێ بڵێ
باجەرگی دایکانیان نەکوڵێ
کە لای تۆن وەک هەرلەماڵ بن
توخوا مەهێڵە بێ حاڵ بن
قاڕەمانی ڕەندۆڵەنە
بەوەی نیە مردوون ڕۆڵەنە
بریا موقبیلیشتان لابا
پێنج قۆڵیەکوپێک هێنابا
کایشی وعەزیزی وڕوویان
شاگردن، مامۆستاش توویان
سوڵتان یاقوب بەختەوەرە
چوار شاخەوانی لەسەرە
کەس بەدەردی کورد نازانی
مەگەر لە ڕێی شاخەوانی
کورد دەبێ بمرێ تابناسرێ
بۆکورد نییە یار و ناسرێ
ئەی نەغەدەی شاخەوانان
تۆزۆر دەدەی بەکورد وانان
کورد زۆر قەرزداری تۆیە
لەگشت قۆژبنت ڕۆڕۆیە
لەبیرناکەین ماتەمینت
نە شینەکەت نەگرینت
تۆ لە مێژە ماتەم داری
ئەتۆ لە مێژە برینداری
خواتان دەگەڵ بێ ئەی لاون
هەرسێتان ڕویین بێ تاوان
سڵاوی ئەوراز بگە یەنن
کە چوون لە خەوی هەستێنن
بڵێن گەر عومری مەش تەواوە
بەڵام کورد نەمردوە ماوە
بڵێن بە موحەممەد بێ خەم بێ
گەر هەزاران لاویش کەم بێ
چون دایک وباوکی کورد ماوە
کوردستان هەر پڕ لە لاوە
بڵێن (عەبدوڵڵا) دەیکوت ئەوراز
ڕۆژێک دێ کورد ببێ دەرباز
شێعر لە: عەبدوڵڵا حەسەن،زادە( عەبدوڵڵا) -مەهاباد.
بیست وهەشتی بەفرانبار ساڵی هەزاروچوارسەدو دووی کۆچی هەتاوی
بەبەبۆنەی بە خاک سپاردنی سێ شاخەوانی لاوی نەغەدە.
گەنجێکی کاسبکاری #پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جارێک گوێ بگرن لەو دەنگە شیرین و ڕەسەنەی، ئەوجا ببین کەچۆن خاوەنی ئەم دەنگە سەرقاڵی کار و کاسبی و پارەی حەڵاڵی خۆیەتی، خودا تەمەن و کارەکەشی پڕ خێر و بەرەکەت بکات.
س؛ ماڵێک بۆ هەمووان
کابان | KABAN
هاونیشتمانانی بەڕێز، کوردستانیانی سەربەرز
ئەوڕۆ سێ ڕۆڵەی نەغەده، سێ ڕۆڵەی نیشتمان، ڕەزا کایشی، موحسین عەزیزی و محەمەد ڕوویان، باڵایان بەقەد باڵای هەموو کوردستان بوو. چیای سەرکەشی وڵات گلی دابوونەوە هەتا جارێکی دیکە تابڵۆیەکی تەرز و پڕشکۆ له یەکڕیزی و یەکدەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وێنا بکا.
سێ قارەمانی لووتکەشکێن، دەست له نێوقەدی ڕەندۆڵه و چاو له ئاسۆی سندووس پەیامی خەبات و خۆڕاگرییان کرد به سروودی هەرمان.
سبەینێ قەڵافەتی حەوتکانییان هیمالیایەکی دیکەش بەرز دەبێتەوە هەتا هەموو ئاسۆکانی وڵاتی کوردەواری چاویان له نەغەدەی نەسرەوتن بێ.
بەناوی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆوه سەرەخۆشی له هەموو کوردستان، له خەڵکی بەشەڕەفی نەغەده و له بنەماڵەی ئەو سێ ئازیزه کۆچکردووه دەکەین.
لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
۲۷ی بەفرانباری ۱٤۰۲ی هەتاوی
/channel/EnjumeniEdebiShino
دەڵێن هەر وشەیەک زۆر دووبارە بێتەوە ناشیرین دەبێت، بەڵام زیرەک هەند بە جوانی و بە خۆشی دەڵێت (جوانی جوانی جوانی جوانی جوانی) هەزاربارەشی بکاتەوە هەر جوانە و خۆشە!
هەزار ڕەحمەتت لێ بێ زیرەک گیان..
کەرەم
کابان | KABAN
ئەڵقەی یازدەیەم لە کتێبی ئاوێنەشکاو - کۆی بیرەوەرییەکانی هێدی
ئامادەکردنی مۆسیقا ساسان سەمەدی.
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی.
دیزاینەر و پێشکەشکاری تەکنیکی، دیاکۆ گەرمیانی.
پێداچوونەوەی ئەدەبی هێدی خزری.
خۆشەویستان دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکانەی خوارەوە گوێبیستی ئەڵقەی ١١ - لە کتێبی ئاوێنەشکاو بن:
سایتی فەرمی ڕێگا (بۆ پشتگیری لە سایتی ڕێگا لەم لینکەوە گوێبیست بە)
بۆ گوێبیست بوون لەسەر سپۆتیفای
بۆ گوێبیست بوون لەسەر کەست باکس
بۆ گوێبیست بوون لەسەر ئەپل پۆدکاست
بۆ گوێبیست بوون لەسەر ئامازۆن میوزیک
هیوادارین بەشی 11ی ئاوێنەشکاو جێگای ڕەزامەندیتان بێت.
ڕێز و حورمەت.
س؛ڕێگاپادکەست
#ئاوێنەشکاو
کابان | KABAN
🎥چیرۆکی سەرنجڕاکێشی ئەو پیاوە کوردەی 160ساڵ ژیا و ناوبانگی بە جیهاندا بڵاو بوویەوە
📌لە سەدەی هەژدەدا لە گوندێکی کوردستان لەدایک بوو، لە سەدەی بیستدا بەسەر ئاسمانی بەڕیتانیادا فڕۆکەی لێخوڕی.
س؛ دەنگی کوردستان
کابان | KABAN
ئەم لێکدانەوە☝دوورە لە ڕاستی
دیارە خودی بەکارهێنانی وشەی «سێزدە» بەشێوەی «سیانزە» دروستە و زۆریش دروستە بەڵام ڕەچەڵەکناسییەکەی هەڵەیە چون پێکهاتەی ژمارەیەکی وەک سیانزە، «سێ+ئانز+ده» نییە بەڵکوو «سیان+دە»یە کە گۆڕانی واچیی بەسەردا هاتووە و بەهۆی گۆڕینی واچی «د» بۆ «ز»، سیاندە بووە بە سیانزە، ئەم گۆڕانە و تەنانەت پێچەوانەکەیشی زۆر شتێکی ئاساییە و ئێمە لەم نموونانەمان لە زمانی کوردیدا زۆر هەیە وەک وشەگەلی دانا و زانا و ...، هەروەها پێکهاتەی ژمارەکانی تری وەک یانزە، دوانزە، چواردە، پانزە، شانزە، حەڤدە، هەژدە، نۆزدەیش هەر بەم جۆرەن و لە هیچیاندا ناوبەند و مۆڕفیمێکی لێکدەری وەک «ئانز»مان نییە، ژمارەی یانزە هەمان «یان+دە»یە کە لە کۆندا «یان» و «یا»یش واتای 1یان بووە، دوانزە هەمان «دوان+دە»یه کە لە کۆن و تەنانەت له ئێستاشدا دوان واتای 2ی هەیە، سیانزە هەمان «سیان+دە»یە کە لە کۆنیش و ئێستاشدا سیان واتای 3ی هەیە، چوارده هەمان «چوار+دە»یە کە ئەمیش هیچ ناوبەند و مۆڕفیمێکی لێکدەری لە پێکهاتەدا نییە، پانزه(پەنج+دە)، شانزە(شان+دە)، حەڤدە(حەفت+ده)، هەژدە(هەشت+ده) ونۆزدەیش هەروەتر، هیچیان بەیارمەتیی ناوبەند و لێکدەر دروست نەبوونە، ئەم وشانە ئێستاش لە کوردەواری بەتایبەتیش لە دێهاتەکان و بەتایبەتیتریش لە کاتی پێوان و خەرماندا بەشێوەی یادە، دوادە، سیادە(زیادە)، چاردە و ... بەکار دێن کە «یا» هەمان کورتکراوەی یان، «دوا» کورتکراوەی دوان، سیا(زیا) کورتکراوەی سیان و چار کورتکراوەی چوار و ...ن و هەمووشیان تەواو کوردین.
ڕامان غەفووری
کابان | KABAN
🔘 تبدیل شدن ماشین توریست آلمانی به محل گردشگری
به گزارش خبرگزاری مهاباد۳ :
🔹 چیز عجیبی که این روزها بیشتر از هر چیزی توجه رسانه ها را به خود جلب کرده تبدیل شدن ماشین توریست آلمانی به مکانی گردشگری است !
🔹 شهروندان متعددی روزانه با گذر از روستای زهگ دراو با توریست آلمانی دیدار میکنند و در حساب های شخصی خود منتشر میکنند
🔹 اما چرا باید مردمی با این فرهنگ و تمدن چنین چیزی برایشان قابل توجه و مهم باشد ؟ با این پرسش ساده سريعا به جواب خواهیم رسید ؛ بله ! نبود امکانات گردشگری و تعریفی برای ارضای روحی و ذهنی جوانان و مردم این دیار
🔹 وقتی شهری با جمعیت مهاباد فاقد هیچگونه امکانات تفریحی و گردشگری است طبیعی است مردم دیدار با یک ماشین توریستی برایشان جذاب و دیدنی باشد .
🔹 نبود پارک مناسب خانواده ، تلهکابین ، بام شهر ، زیپلاین ، شهربازی ، سینما ، موج های آبی و هزاران مکان تفریحی دیگر که مردم این شهر به ناعادلانه ترین شیوه ممکن از آن محروم هستند و همین باعث که با مسائل و افتتاحیه هایی که خیلی سال قبل باید افتتاح میشد خوشحال شوند و با آن هزاران عکس بگیرند
🔹 البته شکی در حس مهمان نوازی و انسان دوستی مردمان دیار کوردستان نیست و موضوع اصلی عدم رسیدگی ارگان های مربوطه به پیشرفت این شهر است که باعث شده مردم این شهر اینگونه به کم راصی بمانند
🔹 امیدوارم مسئولان مربوطه این مطالبه مردمی را در الویت قرار داده و هرچه سریعتر نسبت به بنیانگذاری مکان های تفریحی و گردشگری اقدام کنند
خبرگزاری مهاباد۳- کامیار حسینی پور
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir
دوا ماڵئاوایی لەگەڵ شاخەوانە گیانبەختکرددووەکانی نەغەدە. ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمان. بە دەنگی هونەرمەند تەها ڕەسوڵی
YOUTUBE | TELEGRAM | FACEBOOK | VIMEO | SOUNCLOUD | WEBSITE
💜
🌺🍂❤️
🍂🌺🍂🌸🍂💙
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂❤️
کابان | KABAN
🔴هەر ئێستا//
🔹تەرمی پیرۆزی سێ شاخەوانەکەی نەغەدە لە مزگەوتی بیلالی حەبەشی چاوەڕوانی بەڕێکردن و شکۆی جەماوەری
١۴٠٢٫۱۰٫۲۸
🆔 @HajeNews
وێرای دەر برینی خەم و پەژارەی خۆم بۆ لە دەسدانی شاخەوانانی نەغەدە و سەرە خۆشی لەبنەماڵە و گشت شاخەوانان ، پێشنیار دەکەم لە لایەن شاخەوانانی مەهاباد کۆرێکی سەرەخۆشی لە مزگەوتێک دابندرێ .
ئەسعەدی بەرزەنجی
27/بەفرانباری 2723
ئاوێنەشکاو
ئاڵقەی ۱۱ کابان
کۆی بیرەوەرییەکانی خالید حیسامی ( مامۆستا هێدی )
مۆسیقا ؛ ساسان سەمەدی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
ویدیۆ ؛ هێدی خزری
دیزاینەر و بەرپرسی تەکنیکی ماڵپەڕی رێگا ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#ئاوێنەشکاو
سپاس بۆ ڕێزداری هاوڕێ کاک KIB
کابان | KABAN
وەفا
پوور ئامینی ژنی مام حەوڵای زۆر نەخۆش بوو هەموو دەر و جیران دەیانکوت مام حەوڵا ڕۆژێک لە دوای پوور ئامینێ هەڵناکا ناهێڵێ کفنی زەرد بێ ژنێ دێنیەتەوە هەر لە سەرەخۆشیەکەی چاو لە ژنان دەگێڕێ، هێندەی پێ نەچوو پوور ئامین حەمری درێژی دا بەنگۆ .
مانگ و ساڵ تێوەرسووڕانەوە بەڵان مام حەوڵا چ پای لە بەر نەبوو بۆ ژن هێنانێ ، هەموو جوحمان دەچووە سەر قەبری پوور ئامینی ڕەحمەتی و شەوێش هەڵوای لێدەنا دەیکوت ڕوحاناتی ئامینێ دێتە بەر دەرکی ماڵێ با بۆنی خۆشی بۆ بچێ.
دادە ئەستی خوشکی بەربینگی بە مام حەوڵای گرتبوو و پێی کوتبوو برالە کۆزت ساوایە و بە تەنێ مشووری ئەو ماڵ و منداڵانەت پێ ناخوورێ وەرە مەردی چاک بەو بۆ خۆت ژنێکی وەبینە هەم چاوی لە سەر منداڵان دەبێ و هەمیش ئاودەنگێکە بۆ خۆت ، بەڵان مام حەوڵا قسەی کەسی بە گوێی دا نەدەچوو و دەیکوت منداڵان ناخەمە بەر دەستی زڕ دایکێ نینۆکێکی ئەو کچۆڵانەم بە حەوت کوڕی کاکۆڵ زێڕینە ناگۆڕمەوە ناهێڵم نازیان لێ بشێوێ.
وردە وردە کچەکانی گەورە بوون و یەک بە دوای یەک دا بە مێردی دان و بۆ خۆی بە تەنێ دە کوونجی خانووی دا ماوەو پشتی کووڕ ببۆوە و بە گۆچانی دەڕۆییشتە مزگەوتێ و خەریکی نوێژ و تاعەتی خۆی بوو و بەو سەوادە کۆڵەی هەیبوو هەمیشە قاقەز و قەڵەمی بە دەستەوە بوو کەس نەیدەزانی چ دەنووسێ!!
دیسان دادە ئەستی شکوای هاویشتبووە بەر و پێی کوتبوو ئەوە منداڵت لە خەم رستن و هەموو سێحەبی مێرد و ماڵی خۆیانن سەدها بیوەژنی بێ ئەنوا هەن خوڵا خوڵایانە پەنایەکیان هەبێ ، بۆ تۆش وا خۆشترە ژنێکی بهێنە نانێکت بۆ ساز کا ، چایەکی گەرمت لە پێش دانێ ، شیو و کووڵێکت بۆ بکا . مام حەوڵاش کوتبووی خوشکێ چیدی ئەو تەکلیفەم لێ مەکە ئەمن ژن هێن نیم ئەگەر ژنم هێناباوە ئەو وەختی دەمهێنا کە منداڵەکانم سەر و پێچکە بوون و بۆ خۆم شتێکم بە بڕەوە مابوو. کابان
شکوا لە شکواخانان بڕا بەڵان مام حەوڵا قسەی کەسی بە گوێی دا نەچوو و ژنی نەهێناوە.
قەدەری ئەو لای کچە گەورەکەییم دیت لێم پرسی ئەرێ بابت چۆنە کوتی هەی ماڵتە لە بێ خەبەران کەشکەک سڵاوات بابم دوو ساڵە برای تۆ سڵامەت . کوتم ئەدی هەر ژنی نەهێناوە کوتی نە بە خوڵای هەتا لاقی لە دوو هاتن حەموو جوحمانە هەر دەچووە سەر قەبری دایکم بەڵان خوشكۆڵێ کووتە قاقەزێکن دە بن سەنیرەکەی دا دیتەوە لێی نووسیبوو ئامین گیان هەر چی ئی تۆ بێ خۆشم دەوێ ئەو بە تەنێ بوونەشم خۆش دەوێ چونکە لە بەر خاتری تۆیە !!!
✍ ماری موکریانی
کابان | KABAN
تەنانەت ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان ئێوەی کورد،کوردبوونی خۆتان لەبیر بچێتەوە؛ دڵنیابن دوژمن هەرگیز لەبیری ناچێتەو کە ئێوە کوردن..!!!
شێخ سەعید پیران
کابان | KABAN
چەند بیرەوەرییەک لەگەڵ شیعرەکانی مامۆستا حەقیقی
✍️مەولوود بەهرامیان
«شنۆ» یەکەم هۆنراوەی مامۆستا حەقیقی (١٩٠٢-١٩٩٦) بوو که من لە کۆتایی شەستەکاندا، نازانم لەکوێدا خوێندبوومەوە، خۆشەویستی زێدی باب و باپیران، منی لەگەڵ ئەم شاعیرە زمانپاراوەی موکریان ئاشنا کرد. ئەو شاعیرەی که پێشەنگی شاعیرانی کلاسیکی هاوچەرخی موکریان وەک خاڵەمین، ئاوات، هەژار و هێمن و ئاسۆ بوو. باش لەبیرمە کاتێک هاوپۆلەکانم لە دانیشسەرای مەهاباد که خەڵکی شارەکانی دیکەی موکریان بوون، زەمی شنۆیان دەکرد، منیش لە وڵامدا دەچوومە لای تەختە ڕەشەکەی پۆل و بە خەتێکی خۆش، ئەو دوو بەیتەی مامۆستام دەنووسی کە دەفەرموێ:
شنۆ! پیری بەڵام شادی!
نۆسەد ساڵی پێش میلادی
ئەگەر دەشڵێی شاهید بێنە
بەردی «کێلەشین» وەخوێنە
ئەوەندەم ئەو دوو بەیتە نووسیبوو که هەر دەستم پێکرد بە نووسینی یەکەم وشە، منداڵەکان، وێکڕا باقییەکەیان دەگوتەوە.
«شەونم وەرگێڕاوی سەد غەزلی حافزی شیرازی»، ناوی کتێبەشێعرێکی مامۆستا حەقیقی بوو که «ناوەندی ڕاگەیاندنی سەلاحەدین ئەیوبی» لە ورمێ بڵاوی کردبووە. شەونم هەر لەو ساڵانەدا کە شەیدای زمان و ئەدەبی کوردی بووم، لە هەڕەتی لاویمدا، یەکێک لەو دیوانە شیعرانە بوو که هەر کات خەم ڕووی تێدەکردم، لە خەڵوەتی تەنیاییی خۆمدا، دەستەملانی هۆنراوەکانی دەبووم و لە ئاسمانی خەیاڵمدا، دەستم لە کەزی و بەژنی هۆنراوەکانی وەردێنا و لە ناخی دەروونمەوە لەگەڵیاندا دەژیام. یەکێک لەو هۆنراوانەی کە زۆرم پێخۆش بوو، «یۆسفی ونبوو هەمیسان دێتە کەنعان خەم مەخۆ» بوو. زۆر جاران ئەوەندەم دەخوێندنەوه و چێژم لێ وەردەگرت.
یەکێکی دیکە لەو غەزەلانەی شەونم، غەزلێک بوو لە ژێر سەردێڕی «مەپێکە دڵ بە غەمزە و نووکی تیرم/ بە داوی چاوی مەستی تۆ ئەسیرم» کە مامۆستا ئەحمەدی ئیسلامی دەنگبێژی هونەرمەندی مەهابادی کردبوویە ئاواز و زۆر بەسۆز چڕی بووی. زۆر جاران بە گوتنی ئەو گۆرانییە و بە هەواکەی مامۆستا ئیسلامی ئەسرینی شەوق بە لا ڕوومەتمدا دەهاتنە خوار و به حاڵێکی خۆش و حوزنێکی عیرفانیی لەقساننەهاتوو دەگەیشتم و ئەم شیعرە دەبووە حوسنی خیتامێک وەک قورئان دەفەرمێ دەبووە «ختامه مسک»! و به گریان کۆتایی بەو دیدارە دەهات! یادی ئەو گشتە پاکی و مەعسوومیەتە و ئەو هەمووە زوڵاڵی و بێگەردییە بەخێر!
مەپێکە دڵ بە غەمزە و نووکی تیرم
بە داوی چاوی مەستی تۆ ئەسیرم
گەیشته ئەوپەڕی جوانی جەماڵت
زهكاتم پێ كەرهم کە زۆر فهقیرم
من ئهو تهیرهم بەیانان و شهوانە
لە ههیوانی سهروو دێ ویره ویرم
قهدهح پڕ كه لەسایهی دهوڵهتی عیشق
جحێڵێکی به بهختم گەرچی پیرم
وهها پڕ بوو فهزای سینەم له مهعشووق
كه فیکری بوونی خۆشم چوو لەبیرم
نییە غهیری حیسابی موتریب و مهی
ئەوی نووسیویە پێنووسی دهبیرم
لە هەنگامە و لە هەرکەس هەرکەسی وا
منەتباری هەواڵپرسینی پیرم
مهده زاهید فریوم وهک مناڵان
به باغ و سێوی سوور و شهكر و شیرم
لهگەڵ مهیخانهچی بهستوومه پهیمان
کە ڕۆژی خهم له مهیخانه حهسیرم
له سایهی دهوڵهتی مهستی چ خۆشه
نه حەوجێی شا، نه ئاتاجی وهزیرم
وهكوو «حافز» لهسینهم دایه گەنجێ
ڕهقیب چووزانێ چی تێدا زهمیرم
«دایک»؛ یەکێکی دیکە لە غەزەلەکانی مامۆستا بوو که ئەویش هەر بەهەمان دەستوور، لەلایەن کاک ئەحمەدەوە کرابووە گۆرانی و من بە بیستنی یەکجار خۆشحاڵ دەبووم و خۆشەویستیم بۆ دایک و ڕەفیقی هەرەنیزیکی مناڵی و لاویم، چەن قات دەبوو.
لەو ڕۆژگاردا که مامۆستا حەقیقی سەرقافڵەی شاعیرانی هاوچەرخی موکریان هێشتا لە ژیاندا مابوو، ئەوکات من لە مەهاباد و دواتر لە تەورێز خوێندکار بووم و زوو زوو دەچوومە بۆکان. زۆرم حەز لێ بوو لە نیزیکەوە بەخزمەتی بگەم تەنانەت ماڵەکەشیم بەدی کردبوو، بەڵام داخەکەم شەرمێونی، بێدەرەتانی و بێئەزموونی نەیهێشت ئەو ئاواتەم بێتە دی. یادی مامۆستای دڵان، پیاوی حەکیم و لێزان هەر بەخێر بێ و لە بەهەشتی هەرماندا، جێی لەلای سەرێ و پلە و پایەی هەر بەرز بێت.
تێبینی: هاوپێچی ئەو نووسینە، فایلی دەنگی شیعری «مەپێکە دڵ بە غەمزە و نووکی تیرم» بە دەنگی خۆمە؛ زۆر بەداخەوە دوای گەڕانێکی زۆر لە نێتدا، ئاهەنگەکەی مامۆستا ئیسلامیم نەدیتەوە. هەر کەس هەیەتی و بۆم بنێرێ لە دوورەوە دەستی ماچ دەکەم.
@aveng_53
کابان | KABAN
(کاپیتانەکەی کۆمار)
دامەزراوەی "چار" بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی مێژوویی و سیاسی، ئەو ڕاپۆڕتەیان لەسەر کتێبی #کوردبوون ئامادە کردووە. دەستخۆشییان پێدەڵێن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
س؛ کاناڵی فەرمی ماملێ
کابان | KABAN