پێشەوای ڕابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ۱۲
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
#پێشەوای_ڕابوون
کابان | KABAN
گۆرانییەکی خۆماڵیی فولکلۆر لەلایان ئەم کچە کوردە شایانی سرنجە🌺
دەنگ ؛ غەزەل مستەفا ( غەزەل ئەسەدزادە)
س؛ ماڵێک بۆ هەموان
کابان | KABAN
ئەگە زانیتان ناوی ئەم چێشتە چییە ؟
کابان | KABAN
شەوێ نێوەکەیتان پێ دەڵێین 🙏🙏🙏
و
براوەکانیش ڕادەگەیەنین☺️
✅ مژار:
سووکەئاوڕێکی مێژوویی لە چالاکیی کەلتووری، هونەری، وێژەیی، لێکوڵینەوەیی و زمانەوانیی ژنانی هاوچاخی ڕۆژهەڵات
🔈 وتاربێژ:
دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس و توێژەر
[کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی "جلوبەرگی ژنانی ناوچەی موکریان"ـی خاتوو ماپەرە لاهیجانی، ساڵی 1397ـی هەتاوی]
🔺ڕاستکردنەوەی وتاربێژ: "گڕوگاڵی منداڵان"،ساڵی 1325ـی هەتاوی، واتە 72ساڵلەمەوبەر[بەپێی ڕێکەوتی ئەموتاردانە]، دەرچووە.
✴️ #د_ئەحمەد_ئەحمەدیان #وتار
🆔 @fzkbeyan
پێشەوای ڕابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ۱۱
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
#پێشەوای_ڕابوون
کابان | KABAN
پێکەنینی گەدا
نووسینی حەسەن قزڵجی
بەشی ۱
( ـ پێشەکی هێمن موکریانی لەسەر مامۆستا قزڵجی
ـ کورتە چیرۆکی قورئان خوێندن لە جیاتیی پارەی بەرتیل )
س؛ ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
پێشەوای ڕابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ۹
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
#پێشەوای_ڕابوون
کابان | KABAN
«خوانی بانگی بەیانی»
نەفرەت لەبەربەیان و بانگی بەیانی ، جیهان هێشتا خەواڵوویە ، لە ژێر پێخەفی گەرمی دووڕویی خزاوەتە ناو دۆخێکی خاو و وەستاوە و ئەڕوانێتە ئەو ڕەوە پیاوکوژانە کە بە خوێن دەستنوێژ دەشوێن و لە سەر خوانێکی ڕازاوە بە لەزەتێکی نەهێنی چێشتان دەخۆن تا بەر بەیانییەکی تر . هەتا هەمیسان بە چەشنی ئاپۆر لە شەوەزەنگدا ، ڕەپێچەک دەن خەندەیێکی تر و لە گم و لێڵی بەیانی گەرنی پاڵەوانێکی تر میوانی پەتی سێدارە کەن و چۆک دادەن بە مافخوازانی ئەو عەردە نەفرین کراوە و تۆوی ترس و نەهامەتی بچێنن لە ناو دڵی لاوان و منداڵە ڕووتەڵ و سەرمابردووکان و تووڕیان دەنە ناو کەلاوە و زبڵەکان و ژنان ڕاهێڵی ڕەهەندی ئایەت و شەریعەتە سووتێنەرەکانیان کەن.
بەڵام دڵنیام ئەو وەرزە ترسناکە بە خۆڕاگری و ڕاسان کۆتایی دێت و هەورە ڕەشەکان زیاتر نزم دەبنەوە و مانگ دەردەکەوێ .
ئێمە بەرەو هێللانەی ئاواتمان ڕێچکەمان بەستووە و هەڵنابڕێین و پاشگەز نابینەوە. ئيمە ڕاهاتوین بە خۆڕاگری و ئەو بەیانییە ڕقاوی و توڕەییە بە گزینگی هیوا هێور دەکەینەوە و خوێنی جوانەمەرگەکان بەفیڕۆ نادەین.
تۆڵە بە سەبرە ئەمما بە زەبرە.
✍️ پەروی
کابان | KABAN
حوکم ، سێدارە
تاوان ، سەرهەڵبرین بهرهو ڕووناکی
کاتی بەڕێوەچوون ، بهر له هەڵاتنی خور
سێ سەرۆک کۆماری عێڕاق لە یەک وێنەدا
لە راستەوە سەددام حسێن ، جەلال تاڵبانی ، عیززەت ئیبڕاهیم و فواد مەعسووم
بەغدا ـ 1983
س ؛ هەواڵ
کابان | KABAN
لە سەردەشت بازارێکی لێیە بەرهەمی خۆماڵی وەکوو ماست و پەنیر و… لێدەفرۆشرێ و لە کۆتایی زستان و هەتا بەهارێکی درنگیش گژوگیای بەهارانی لێدەفرۆشن ! خەڵکی سەردەشت بەو بازارە دەڵێن: بازای پیرێ ژنان!
بازارەکە لە کۆڵانێکی تەنگدایە و زۆربەی فرۆشیارەکان جێگای خۆیان هەیە و ئەگەر کەسێکی لاوەکی یان تازە بێت جێگای نابێتەوە، بۆیەش خەڵکی واش هەیە لە قەراغ بازارەکە دێتە سەر شەقامی گشتی و بەرهەمی خۆی دادەنێ، بیفرۆشێ!
ئەوانەی شارداری که سەدی مەعبەریان پێدەڵێن هەر کەس بێتە سەر شەقامەکە شتوومەکەکەی لێ ڕەپێچەک دەدن و کەم وایە بیدەنەوە! بەو شێوە ماست و پەنیر یان کەنگر و گێلاخەی کابرا دەخۆن و دەڵێن : تۆ هاتوویە سەرشەقام و سەدی مەعبەرت ساز کردووە!
بەیانییەکی پاییزی ١٣٨٤ لە نەخۆشخانەی سەردەشتەوە(شوێنی کارەکەم) دەچوومەوە ماڵێ سەیرم کرد کابرایەکی فەقیری ، شان و مل ماندوو و بەتەمەن، پاڵی وە ماشێنی سەدی مەعبەرەوە داوە و بە دەنگێکی کز خێرا خێرا دەڵێت: قەلەکێم دەنەوە, قەل
لە کابرا چوومە پێشی گوتم: خاڵە چ بووە؟!
گوتی: حکوومەت قەڵەکەی لێ دزیوم!
ئەو ڕەستەیە هەموو مێژووی کوردی هێنا بەرچاوم!
ڕووم لە کابرای سەدی مەعبەر کرد، گوتم برا ئەو مامە پیرەیە بەرهەمی سالێکی چەند قەل بووە و ئێستا تۆش دەتەوێ لێی بستێنی ئەوە چییە هاتۆتە سەر شەقام بیفرۆشێ!
کابرا پاش چەند دەقەیەک مشت و مر لەگەڵ من قەلەکەی داوە بە مامە پیرەوە و منیش ڕێکەوتم بۆ ماڵەوە لەبەر خۆمەوە دەمگوت: حکوومەت قەڵەکەی لێ دزیوم ! حکوومەت قەلەکەی لێ دزیوم! ....
ئاگری ئیسماعیل نژاد
کابان | KABAN
بڵێی ئەوە بۆ چی بێ ؟!
.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ــ.ــ،ـ،ـــ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ
دەڵێ :
جیرانێکی زۆر پیرم هەیە کە بە تەنیا دەژی . سێ کاغەزم بە سێ ڕنگی جیاوازەوە دایە کە لەو دەلاقەی بدات بەرامبەری ماڵی ئێمەیە .
کەسک واتا سەوزەکە بۆ کاتێک کە هەموو شتێک باشە و کێشەیەک نییە .
زەرد بۆ کاتێک کە کمێک ناساغە .
سوور بۆ کاتی مەترسی و پێداویستی خێرایی .
دەکرێ ئاوا جیاواز بین ❤️
کابان | KABAN
ناوی چەند چێشتی کوردی لە زمان هاوڕێیانی کاناڵی کابان .
تکایە هەڵەکانیم بۆ ڕاست کەنەوە .
ئەگەر بکرێ شێوەی سازکردنی هەر یەک لەوانە بنووسن زۆرتان سپاس دەکەین و بەکەلک دەبێ 🙏🌺
شەلەم
تڕخێنە
دانەکوڵاوە
بڕۆش / بڕوێش
نسکێنە
سەنگەسیر
شۆرباو باقلە
دۆینە
پڕپۆڵە 😋
کەلەم بە ترش
بڕوێش بە ترش
دانولە
تێکوشەمەخۆ !
متەنجەنە
یەکاوە
بۆدراو
لەپێنە
ئاشی پەڕپەڕ
هەلیماو
گێلاخە بە ترش
شەش ترینگە
حەوت ترینگە
قوڕاویلکە
مزراویلکە
تاسکەباب
هێلکە بە ترش
شۆرباو هێلە
شۆرباو نانەڕەقە
کەنگراو
جوجەقۆرە
هێلکە و قۆرە
جانگیربەگی !
گوڵەدانی کوتراوە بە شیر
شلمین
ساوار
ماشێنە
مەتروونجە
کوێردۆڵمە
قوریت
بڕێشین
بەڕبەسێڵ / قوڕاو / قوڕاویلکە ؟!
گیپە
شیربرینج
سەروپێ
قاورمە
تەندوورپڵاو
شۆرباو باینجان (تەماتە)
کەنگرکەباب
کەنگرو ماست
دوڵمە
شۆرباو گۆشت
شۆرباوکفتە
شامی یا شانی کەباب
تەڕەکەباب
خۆریشتی کوردی
هەڵوا
هەڵوای بە پرپۆڵە
یاسیدەی بە دۆشاوی
قەیسیو ڕۆن
خورماو ڕۆن
کاردو پڵاو
کارگ و کوڕادە
هەڵز
تیسوێواو / تیسوێئاو
کەشکەک
شۆرباو قازیاخا
📝تازە دکرێتەوە
کاناڵی تلگرامی کابان | KABAN
کورتهباسێک سهبارهت به شوناسی کورد له سهردهمی نوێدا
✍️مهولوود بههرامیان
ئاماژه: له کۆتاییهکانی سهدهی بیستهمدا، عهبدولکهریمی سرووش له دوو وتار «سێ فهرههنگ» و دواتر «زهینهتی موشهوهش و شوناسی موشهوهش»دا باسی له پێکهاتهی فهرههنگی ئێران و تاکی ئێرانی له قۆناغی مۆدێڕندا دهکات.
@aveng_53
دایکە مەگری!
چ کاتی شین و هاوارە؟
خۆر بە ڕوونیت قەرزدارە،
چوار بەرخی نێری قوربانی؛
بۆ سەرسۆدرەی چوار پارچەکەت...
وەک سەرداری لە سەر دارە.
سەلاح کوردی
کابان | KABAN
پێکەنینی گەدا
کتێبی پێکەنینی گەدا لە نووسینی حەسەن قزڵجی لە دوو بەشدا پێشکەش دەکرێ. لە بەشی یەکەمدا پێشەکی هێمن موکریانی لەسەر مامۆستا قزڵجی و هەروەها کورتە چیرۆکی قورئان خوێندن لە جیاتیی پارەی بەرتیل تۆمار کراوە.
نووسەر: حەسەن قزڵجی
پێشەکی: هێمن
نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووس حەسەن قزڵجیلە بنەماڵەیەکی خوێندەوار لە شاری بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن. سەرەتا لە لای باوکی و دواتر لە لای مامۆستا مەلا ئەحمەدی فەوزی و مەلا ئەحمەدی تورجانی زادە خوێندویەتی. پاش چەند ساڵ خوێندن بۆتە فەرمانداری شاری مھاباد. زۆربەی لایەنەکانی ژیانی ئەم بلیمەتە شاراوەن. جۆری ژیانی تایبەتی و سیاسی و کاری نھێنی و دەیان ساڵ راوەدوونران و ئاوارەیی و سەرەنجامیش گیران و کوژران پەردەیەکی نادیاریان بەسەردا کشاوە. حەسەنی قزڵجی یەکێک بووە لەو پیاوانەی رۆڵێکی رووناکبیری و رامیاری باشیان بووە لە کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی قازی محەممەد. لە ھەڕەتی لاوەتی دا بە ناوی نھێنی (ژیر) پەیوەندی دەکا بە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانەوە و لە گەڵ چەند کەسی ئازادیخواز و روناکبیری تردا.
س؛ ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
پێشەوای ڕابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ۱۰
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
#پێشەوای_ڕابوون
کابان | KABAN
کوردبوون
بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودی
(١٩٧٩ - ١٩٠٧ )
ساخکردنەوە و بەڵگەمەندکردنی وریا ماملێ
کابان | KABAN
له گۆڕهپانی سامناکا
سەگ و پۆلیس ئەیانلووراند
له ژووری دادگای شارا
کاربهدهستان بۆ ئێعدامی
خهڵاتیی مهرگیان ئهدووراند.
کاتژمێره فێگرتووهکهی
کاکهی تاوانباریش بهلهز
شهوی ئهشکان
هاتن, هاتن…
قازی, پۆلیس و میرغهزهب هاتن
وتیان: هانێ! ئهوه پێنووس
وهسییهتنامهکهت بنووسه
وتی: دهبێ سڵاو بنێرم بۆ کوێستان
وتیان: نابێ…
ئهویش له وهسییهتنامهدا
تفهنگهکهی دا به سبەی!
دارهکهیان له خهو ههڵسان
وهنهوزی گۆڕهپان شکا,
له ژووری چۆڵ
تکێ فرمێسک بەسەر گۆنای ژنی ژانگرتوودا تکا!
ئاڵقهی تهناف زریکاندی
تاوانبار چوو بهرهو ئاسمان
ههورهکانی کوێستان جمان
ژنی ژانگرتوو قیژاندی
کۆرپهی سبهی هاته جیهان
جەلال مەلکشا
کابان | KABAN
پێشەوای ڕابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ٨
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
#پێشەوای_ڕابوون
کابان | KABAN