🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK
تۆ دەریامی
بەسەرهات و گۆرانی عەزیز شاڕوخ
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکاری تەکنیکی، دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
چوارینەکانی خەیام
خوێندنەوە و وەرگێڕان: مامۆستا هەژار
ئاهەنگساز و پیانۆ: دڵزار عابدی
س؛ کاناڵی DelzarAbedi
کابان | KABAN
پێشەوای ڕابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ۱۳
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
#پێشەوای_ڕابوون
کابان | KABAN
بەرد و بەند و شایی
(بەندیخانە)
هونەرمەند جمشید فەرەجوەند ، بیجار ـ کوردستان
کابان | KABAN
ئاوێنەی مێژوو
بەشی ۱
با بــکـــەین یادی ژیانی ڕابــــــردوو
مــن نێـــوم نـــاوە ئـاوێنـــەی مێژوو
ئاوێنەی مــێژوو فــەرهــەنگـی کـۆنە
با تــۆش بیــزانی ڕابــردووت چــۆنە
کــوڕی بەهــۆشــم کــچی بـــەبیرم
ئــەوە بــــوو ژینـی بـاب و بـــاپـیرم
گەڵای پایـیزە و بـەدەم بــای خــەزان
نــاشـارەزایــە لـە مێـــژووی، نــەزان
تــۆماری دەکـــــەم یــادی ڕابـــردوو
یـاد هـــەر دەمـێنێ لـە پاشی مردوو
مرۆڤ کـە ڕۆیی فەرهەنگ لە پاشی
هـەر وا دەمێنێ خـــراپ و بــاشی
بۆ وەچەکەی خۆی دەبێتە ئەزموون
زۆر لەکـۆنەوە هەروا هات و چوون
وەرن دەگەڵ من تاوێ لەسەر هەست
بۆ کۆن بڕوانین بـە چاوی هـەڵبەست
با بکــەیــن یـادێــک لــە ساڵی ساڵان
بێتـــەوە بیــــری بــــەرەی منـــداڵان
ژیــانی ڕابــــردووی بـــاب و بـاپیران
پێـکــەوەژیـــانی گــەڵ دەر و جــیران
کـەرەسـەی ژین و شێوەی بەڕێچوون
بـە کـامە ئامــڕاز هێنـدە لە ڕێ چوون
ژیــانیش ئـــاوس بــە ئاڵـــوگـــۆڕێ
دابونـــەرییـەتی ئێـمـەش دەگـۆڕێ
دۆینی منداڵ بووم بابی من پیاو بوو
باپیــرم پیـر بــوو پیری تـەواو بوو
ئــەوڕۆ گـــەوره بــووم بابی من پیرە
خـــودا حافـــووی نـــــەمـــا بـــاپیـرە
دونیا هـەروا بـووە ئــەوڕۆ هـەرواشە
لــە گــــەڕانــدایــــە بــــەرداشی ئاشە
من خۆم جوتبـەندەم باسی جوتـبەندە
باشـتر دەگــونـجێ بـۆ شێعری بـــەندە
جوتبــەندەی ساڵان کـــوێرەوەری بوو
پــەلــەقــاژەمـــان دەردەســـەری بــوو
عـاڕەبــەکێــشی کـاتــی بــەسەر چوو
باپـیرە عومـرت پاک بـەهــەدەر چـوو
گێـرەی بـە گـــایــان دروێنـــەی داسی
ئـەو هەموو ڕەنجــە کوا دەکرێ باسی
بێگـــاری ئاغــاش سەربــاری دەردان
کێ ئـــــاوا دەکـــا بـاشــــاری دەردان
ئەو موفتەخۆری خــاوەن مــڵک و ماش
هەم سووریان هەبوو لەخۆیان هەم کاش
بەبێ مانــدووبـــوون بــێئـارەق ڕشتن
لەسەر جــوتبــەنـــدەی دامـــاو زۆر گشتن
لێکــەوتن ئاغــــا و کـــوێخــــا و گــــزیر
هاتــەوە بـاوی جــووتبەندەی فـەقـــیر
زەوی دابەش بـوو ڕۆژگـاریان ڕەش بوو
لەو دابــەشبوونــە بڕێک بــۆ مەش بوو
نە دیـــوەخــان مـا نە شـــەکــــەزەکات
خاڵییە ئەو کــوپــەی بـــەدیـــاری دەهات
نە مەیتەریــان ما،نـــە شــوان و گـــاوان
ئـەوانیش هــــاتنــە ڕێزی چــــەوساوان
چــیان بۆ نـــەمــاوە بێجگــــە لــە تاوان
نـــە زەوی و زار مــا نە قـــۆرغ و پـــاوان
نە چاپـــەزیـــان مـــا نــە سەگ و تـــاژی
سـەگیش لە بـــرســـان لای ئاغــــا ناژی
نەمـاوە دە و دووی سـەر خـۆیانی سوور
ناچــــێ بۆ ئاغــا شەک و جیسک و کوور
بۆ شـەوی زستان دیـــوەخــان گـــەرمە
کـــــابان قــاورمـەی ســـاز کا لە نـــەرمە
پــــارووی لـێ بادا لـــە مــاڵی کـــرمانج
بــــەزەی نــــەیـــە بـــە ماڵی کـــرمانج
نـەنکــم بە زاکــوون کــەیـــخودا ژن بوو
هەرهەموو نەنکێک وەک نەنکی من بوو
دایکـم لەڕاستی نـەنـکم بێدەنـگ بوو
نـە پـرتـە و بـۆڵە نـە هــەرا و جـەنگ بوو
بووک بۆ خەسووی خۆی بەمانای بووک بوو
کار لە بەردەستی هاسـان و سووک بوو
گوێ بە فــەرمــان خــەسوو و خەزووری
وشـــــەی ئـامــۆژن دەبـــێ بـــمبــووری
چـەند خۆش دەهــاتــە زمــان و لێوان
وتـــەی وا شیریــن لــەجێـی جنێـوان
پیشەی دایــکـیشم کــــاری نێــومـاڵێ
پــاک و خــاوێــنی دەورەی هــــەرزاڵێ
کـــارەکـانی ئـەو هـەمــووی تاقـەتبڕ
پــێــڵاوی دڕاو بـــەرهـــەڵبــێنــەی شڕ
ســـەوەتــە ببـوو بـــە هـــاوڕێی پشتی
کــچـێ مــەهێـڵــە گـوێلکــەکــە مشتی
بچــۆ بۆ کــانێ بــۆ ئــاوی مــەشکـەی
دادەی داگـــرەوە دەورەی ئەو ڕەشکەی
لانــکــێ ڕاژێنــــــە منــداڵــت ژیـــــر کـە
هــەویــر تـــرشێکی لـەنــێو هەویــر کــە
درێژەی هەیە
م_ئ_هۆگر
#ئاوێنەی_مێژوو
کابان | KABAN
👁 #نگاه
در پژوهشی به بررسی و تحلیل داستانهای کتاب فارسی کلاس اول در ایران و مقایسهٔ آن با داستانهای کتاب زبان کلاس اول در دو کشور شرقی و غربی یعنی چین، بعنوان نمایندهٔ فرهنگ جمعگرا و آلمان، بعنوان نمایندهٔ فرهنگ فردگرا پرداخته شد. به این منظور کلیهٔ داستانهای کتاب فارسی اول ابتدایی در ایران، شامل ۵١ داستان منتشر شده در سال ١٣٩١، همچنین ۴۴ داستان از داستانهای کتاب کلاس اول چین و ٢۶ داستان از مجموعه چهار کتاب کلاس اول آلمان به عنوان نمونهٔ پژوهشی انتخاب شدند.
در این پژوهش، تحلیل روانشناختی با استفاده از یکی از معتبرترین آزمونهای فرافکن تحلیلی یعنی «آزمون اندریافت موضوع» که یکی از مناسبترین آزمونها برای تحلیل داستان است انجام گرفت تا مشخص شود چه موضوعاتی در قالب تم اصلی داستانها قرار دارند و چه نیازها و فشارهای محیطی توسط کتابهای درسی به کودکان القاء میشود، و تفاوت میان این سه جامعه کدام است.
نتایج این پژوهش نشان داد نیازهای «پیروی» در ایران، «پیشرفت» در آلمان و «#مهرورزی» در چین، سه نیاز اول و اصلی هستند.
نیاز به «پیروی» به دو نوع «تسلیم» و «احترام» تقسیم میشود.
پرتکرارترین نیاز در کتابهای ایران، «پیروی» از نوع «تسلیم» است. در چین و آلمان نیاز به پیروی تنها به شکل «احترام» یا «سپاسگزاری» نمود پیدا کرده است.
نیاز «مهرورزی» پرتکرارترین نیاز در چین است که به شدت با ساختار جمعگرای شرقی مطابقت دارد. در مرتبههای بعدی نیاز «فهمیدن» و همچنین نیاز به «ارائه و بیان» قراردارند.
میتوان گفت کودک چینی به دنبال آن است که مهر بورزد، بفهمد و بفهماند. پس از این سه نیاز که اساساً در ارتباط با دیگران (نیازهای جمعی) معنا پیدا میکنند،
کودک ایرانی میآموزد که طلبکننده و گیرنده باشد.
کودک چینی میآموزد دهنده و بخشنده باشد.
کودک آلمانی میآموزد تا چیزی طلب نکند و در عین حال تا حدی بخشنده باشد.
دکتر علیرضا عابدین
دکترای روانشناسی بالینی دانشگاه روانشناسی حرفه ای کالیفرنیا
م . عصر ایران
کابان | KABAN
پێکەنینی گەدا
نووسینی حەسەن قزڵجی
بەشی ۲
( چیرۆکی عادەتی بازاڕ )
#پێکەنینی_گەدا
س؛ ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
پۆلی یەکەمی ژیانی خۆت
لەگەڵ پۆلی پازدەی ژیانی کەسێکی دیکە بەراوەرد مەکە...
ڕێگەی خۆت بڕۆ،
چیرۆکی ژیانی خۆت بنووسە و
هیچکات پاشەکشە مەکە....
ماڕک تواین
کابان | KABAN
🔴 اصلاحیه جدید دفترچه استخدامی آموزش و پرورش
🔹 تمدید مهلت ثبت نام تا ۱۶ بهمن ماه
🔹زمان مندرج در کارت پایان خدمت یا مدرک تحصیلی تا تاریخ ۱۴۰۳/۰۱/۱۶ میباشد، بنابراین دانشجویان و سربازانی که حتی یک روز در مدارکشون با تاخیر صدور مدرک همراه باشند در مرحله ارزیابی مدارک رد خواهند شد.
🔹حافظان قرآن کریم با حداقل مدرک کارشناسی امکان ثبت نام دارند.
🔹در بعضی کد شهرها ظرفیت پذیرش در جنسیتها و تعداد فرق کرده است، لذا توصیه میشود داوطلبان گرامی دوباره اصلاحیه را مشاهده کنند.
➖اداره اطلاعرسانی و روابط عمومی آموزش و پرورش استان آذربایجانغربی
١۴٠٢٫۱۱٫۱۳
🆔 @HajeNews
کۆنسێرتی هونەرمەندی گەورەی کورد "مەم ئاڕاڕات"
سەرەڕای هەموو بەربەستێک ، هونەر لەناو کورددا هەمیشە زیندوو بووە . جا خەڵکێکی زۆر شاگەشکە بوون بەکۆنسێرتی "موعین ئیسفەهانی" ، ئەوەش کۆنسێرتی کورد .
س؛ ئاونگ
کابان | KABAN
🤔😳
پیرانشار ـ بادیناوێ ، کانی لۆسە
س؛ دشت سبز لاجان
کابان | KABAN
لە سەردەشت بازارێکی لێیە بەرهەمی خۆماڵی وەکوو ماست و پەنیر و… لێدەفرۆشرێ و لە کۆتایی زستان و هەتا بەهارێکی درنگیش گژوگیای بەهارانی لێدەفرۆشن ! خەڵکی سەردەشت بەو بازارە دەڵێن: بازای پیرێ ژنان!
بازارەکە لە کۆڵانێکی تەنگدایە و زۆربەی فرۆشیارەکان جێگای خۆیان هەیە و ئەگەر کەسێکی لاوەکی یان تازە بێت جێگای نابێتەوە، بۆیەش خەڵکی واش هەیە لە قەراغ بازارەکە دێتە سەر شەقامی گشتی و بەرهەمی خۆی دادەنێ، بیفرۆشێ!
ئەوانەی شارداری که سەدی مەعبەریان پێدەڵێن هەر کەس بێتە سەر شەقامەکە شتوومەکەکەی لێ ڕەپێچەک دەدن و کەم وایە بیدەنەوە! بەو شێوە ماست و پەنیر یان کەنگر و گێلاخەی کابرا دەخۆن و دەڵێن : تۆ هاتوویە سەرشەقام و سەدی مەعبەرت ساز کردووە!
بەیانییەکی پاییزی ١٣٨٤ لە نەخۆشخانەی سەردەشتەوە(شوێنی کارەکەم) دەچوومەوە ماڵێ سەیرم کرد کابرایەکی فەقیری ، شان و مل ماندوو و بەتەمەن، پاڵی وە ماشێنی سەدی مەعبەرەوە داوە و بە دەنگێکی کز خێرا خێرا دەڵێت: قەلەکێم دەنەوە, قەل
لە کابرا چوومە پێشی گوتم: خاڵە چ بووە؟!
گوتی: حکوومەت قەڵەکەی لێ دزیوم!
ئەو ڕەستەیە هەموو مێژووی کوردی هێنا بەرچاوم!
ڕووم لە کابرای سەدی مەعبەر کرد، گوتم برا ئەو مامە پیرەیە بەرهەمی سالێکی چەند قەل بووە و ئێستا تۆش دەتەوێ لێی بستێنی ئەوە چییە هاتۆتە سەر شەقام بیفرۆشێ!
کابرا پاش چەند دەقەیەک مشت و مر لەگەڵ من قەلەکەی داوە بە مامە پیرەوە و منیش ڕێکەوتم بۆ ماڵەوە لەبەر خۆمەوە دەمگوت: حکوومەت قەڵەکەی لێ دزیوم ! حکوومەت قەلەکەی لێ دزیوم! ....
ئاگری ئیسماعیل نژاد
کابان | KABAN
بڵێی ئەوە بۆ چی بێ ؟!
.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ــ.ــ،ـ،ـــ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ
دەڵێ :
جیرانێکی زۆر پیرم هەیە کە بە تەنیا دەژی . سێ کاغەزم بە سێ ڕنگی جیاوازەوە دایە کە لەو دەلاقەی بدات بەرامبەری ماڵی ئێمەیە .
کەسک واتا سەوزەکە بۆ کاتێک کە هەموو شتێک باشە و کێشەیەک نییە .
زەرد بۆ کاتێک کە کمێک ناساغە .
سوور بۆ کاتی مەترسی و پێداویستی خێرایی .
دەکرێ ئاوا جیاواز بین ❤️
کابان | KABAN
ناوی چەند چێشتی کوردی لە زمان هاوڕێیانی کاناڵی کابان .
تکایە هەڵەکانیم بۆ ڕاست کەنەوە .
ئەگەر بکرێ شێوەی سازکردنی هەر یەک لەوانە بنووسن زۆرتان سپاس دەکەین و بەکەلک دەبێ 🙏🌺
شەلەم
تڕخێنە
دانەکوڵاوە
بڕۆش / بڕوێش
نسکێنە
سەنگەسیر
شۆرباو باقلە
دۆینە
پڕپۆڵە 😋
کەلەم بە ترش
بڕوێش بە ترش
دانولە
تێکوشەمەخۆ !
متەنجەنە
یەکاوە
بۆدراو
لەپێنە
ئاشی پەڕپەڕ
هەلیماو
گێلاخە بە ترش
شەش ترینگە
حەوت ترینگە
قوڕاویلکە
مزراویلکە
تاسکەباب
هێلکە بە ترش
شۆرباو هێلە
شۆرباو نانەڕەقە
کەنگراو
جوجەقۆرە
هێلکە و قۆرە
جانگیربەگی !
گوڵەدانی کوتراوە بە شیر
شلمین
ساوار
ماشێنە
مەتروونجە
کوێردۆڵمە
قوریت
بڕێشین
بەڕبەسێڵ / قوڕاو / قوڕاویلکە ؟!
گیپە
شیربرینج
سەروپێ
قاورمە
تەندوورپڵاو
شۆرباو باینجان (تەماتە)
کەنگرکەباب
کەنگرو ماست
دوڵمە
شۆرباو گۆشت
شۆرباوکفتە
شامی یا شانی کەباب
تەڕەکەباب
خۆریشتی کوردی
هەڵوا
هەڵوای بە پرپۆڵە
یاسیدەی بە دۆشاوی
قەیسیو ڕۆن
خورماو ڕۆن
کاردو پڵاو
کارگ و کوڕادە
هەڵز
تیسوێواو / تیسوێئاو
کەشکەک
شۆرباو قازیاخا
📝تازە دکرێتەوە
کاناڵی تلگرامی کابان | KABAN
(کابرا و کوان)
پیاوێک کوانێکی زۆر ناحەزی لە نێوچاوانێ هاتبوو کە خەڵک ناویان لێنابوو ( کابرای کواندار)
لە داخی خەڵک بڕیاری دا بچێتە لای دوکتۆر تا کوانەکەی لاببات
کابرا پێی وابوو بە لابردنی ئەو کوانە کێشەی نامێنێ و ناوەکەی لەسەر لادەچێ بەڵام ئەوجار خەڵک پێیان دەگوت (کابرای بێ کوان)
ئەو نەزیلە، ئەوە دەگەیەنێت کە نابێ هەڵسووکەوتمان بە قسەی خەڵک بێت
لەبەر ئەوەی کە خەڵک قسەی خۆی هەر دەکات. بۆیە کاتێک کەوتیە بەر پلار و قسەی خەڵک، حیکایەتەکەی (کابرا و کوان) وەبیر خۆت بێنەوە.
کابان | KABAN
پێشەوای ڕابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ۱٤
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
#پێشەوای_ڕابوون
کابان | KABAN
گەورەترین کارەسات ئەو کاتە دەست پێ دەکات مرۆڤ کۆیلە بێت و شانازی بە کۆیلەتی خۆیەوە بکات
چێگوارا
تا ئێستا ئەم چیرۆکەت بیستووە؟
زێنەبێ زێنەبێ
ئەو زێنەبەی دوو ددانی زێڕە
کابان | KABAN
عادەتی بازاڕ چیرۆکی کوڕێکی لاوی کوردە، بۆ کار لە بازاڕی توێ توێ بەغدا لە خانی عەبدولقادر سەراف کار دەکات...
قەڵەمی سیحراوی مامۆستا قزڵجی لەو کورتە چیرۆکە دا، داتوانێت بەشێکی زۆر بچووک لەو هەستەی مام هێمن لەمەڕ ئەو نوسەرە بلیمەتە هەیبوو، بۆمانی وێنا بکات.
س؛ ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
crispr-cas9
چییە و بۆ چی دەبێ ؟!
دونیایەکی سەیر و سەمەرە
کابان | KABAN
امروز، آخرین مهلت ثبت نام آزمون استخدامی آموزش و پرورش
مهلت ثبت نام در آزمون استخدامی وزارت آموزش و پرورش در رشتههای شغلی آموزگاری، دبیری و هنرآموز سال ۱۴۰۳ امروز پایان مییابد.
تصویر مربوط به سال ۱۲۵۹ شمسی طی قیام شیخ عبیدالله و در روستای کلبه رضاخان نواحی چوم مجیدخان، مقر نشیمن ایل باریک بیگزادگان مکری (میاندواب)
همراهان شیخ عبیدالله : امیر العظام میر طه بیگ باریک مکری ،رئيس بیگزادگان مکری میاندواب (ایل باریک ) و پسرانش اقا فیض الله بیگ مكرى رئيس فيض الله بیگی
علی خان امیرتومان( اره بغلو) ۳- امان الله بیگ (البلاغ)
آقا شیربگ (سلیمانکندی)
عزیزبگ (نوبهار )
شجيع السلطنه رشید خان (ترکمان
کندی)
اشجع السلطنه ميرزا محمودبیگ باریک مکری (محمود پاشای سرچنار)
ویس آقا باریک (دی ویس اقا)
میرزا علی بیگ باریک (خانکندی)
و بقیه تعدادی از پسران و همراهان آقا میرزا طه بیگ باریک مکری هستند که همگی شناسایی نشده اند .
-----------------
#جامعە_كوردهای_مقيم_مرکز
@kurdanitaran1
سەرمەیدان / سەری مەیدانێ ـ مەهاباد
هەینی ١٣ / ١١ / ١٤٠٢
کابان | KABAN
پێشەوای ڕابوون
(ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد)
بەشی ۱۲
نووسەر: سەعیدخان هومایوون
کۆکردنەوە:هاشم سەلیمی
خوێندنەوە : سامان وەتمانی
س؛ هەوارگەی هەژار
#پێشەوای_ڕابوون
کابان | KABAN
گۆرانییەکی خۆماڵیی فولکلۆر لەلایان ئەم کچە کوردە شایانی سرنجە🌺
دەنگ ؛ غەزەل مستەفا ( غەزەل ئەسەدزادە)
س؛ ماڵێک بۆ هەموان
کابان | KABAN
ئەگە زانیتان ناوی ئەم چێشتە چییە ؟
کابان | KABAN
شەوێ نێوەکەیتان پێ دەڵێین 🙏🙏🙏
و
براوەکانیش ڕادەگەیەنین☺️