🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK
مام برایم
ساڵی ۱۳۴۳ چوومە زانستگای تاران و خەریکی دەرس خوێندن بووم .
مام برایم باغەوانی ماڵی باوکم بوو ، پیاوێکی ژیکەڵە و قسە خۆش .
رۆژێک لە بەر دەرکی زانستگا تووشی مام برایم هاتم وا بە لباسی کوردی پیاسەی دەکرد .
کوتم زۆر بەخێر هاتی ، ئەوە چۆنە هاتوویە تاران !
دەستی برد بۆ لای لێوی و برینێکی نیشان دام و کوتی :
لە سابڵاغ ناردویانم بۆ ئێرە!
نامەیەکی نیشان دام ، دوکتۆرێک لە مەهاباد نووسیبووی بۆ مەکۆی چارەسەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هەزار تەختووخواب ( پەهلەوی ) .
دیتم مام برایم زۆر لە ماشێنەکان ناو شەقام دەترسێت و ناوێرێ بەپەڕێتەو ئەو بەری شەقام .
هەرچی دەمکرد و دەمکوت:
مام برایم مەترسە ، ماشێنەکان خۆت ڵینادن ، چارەی نەبوو ، دەلەرزی و زاتی پەڕینەوەی نەبوو .
کوتم: مام برایم تۆ دەزانیت خەڵکی تاران چەندە لە سەگ دەترسێن ؟
کوتی : جا قوربان چۆن لە سەگ دەترسن ، سەگ مەترسیدار نییه.
کوتم : بنواڕە خەڵکی تاران چۆن لە شەقام دەپەڕنەوە و لە ماشێنەکان نا ترسن ، بەڵام لە سەگ دەترسن ، ئەوە حیکایەتی تۆیە ، تۆ لە سەگ ناترسی و لە ماشێنەکان دەترسی .
دیارە کاری هەردووکتان هەڵەیە ، نە سەگ مەترسیدارە و نە ماشێنەکان .
پاش دوو رۆژ مام برایم فێری پەڕینەوە بوو لە خیابان و هاتووچۆی دەکرد !
مام برایم سێ مانگ مانەوە لە تاران و زۆر جار دەیکوت :
زۆر سەیر بوو ، من لە خوڕا زراوم چوو بوو لە ماشێنەکان ، زۆریان لێ دەترسام ، زۆر بە سام بوون !
ئێستا دەزانم خۆ ماشێن ئێسان ناخۆا !
پ ن
مام برایم لە گوندی خانەقا باغەوانی دەکرد و زۆر کەم دەهاتە سابڵاغ و مەهابادی ئەو سەردەمیش ماشینی زؤر کەم هەبوو ، بۆیە لە ماشێنەکانی تاران دەترسا !
ترس شتێکی راستەقینە نییه و دەکرێ لەخۆتی وەدوور بخەی . ترس شتێکی بێ بنەمایە لە ناو مێشک سازی دەکەین و وەلانانی سووک و ھاسانە .
ترس ئامرازی بەرگرییە بۆ روبەری بوونەوەی هێندێک لە مەترسیی ، بەڵام ترسێکی مێشک لە کار بخا و مرۆڤ ئیفلیج بکا ، پێویستیی بە چارەسەری هەیە و دەبێ چارەسەری پزیشکیی بۆ بکەن .
د . شەمس بوڕهان
۲۸ رێبەندانی ۱۴۰۲
س؛ کاناڵی نووسەر
کابان | KABAN
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۲
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
لە بەرنامەی "هەڤپەیڤین"دا لە ڕووداو، هەندێک باس لەسەر خەڵاتی ماملێ و کتێبی "کوردبوون" کران. / کاناڵی فەرمیی ماملێ
کابان | KABAN
شێعرێک لە شاعیری نەمر هەڵوەدا (ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی )
کابان | KABAN
ئاورێ بەربۆتە دەروونی دەدەروونخانێ
نە بەبای دەکووژێتەوە ، نە بەبارانێ
نە بە پێمەڕە و گڵ وەسەر هەڵدانێ
ئای لەوتەمە ، لەوخەمە ، سەرەڕای بوونی کلتوور و فۆلکلۆری پاراو ، پشت لە مەزرای بژوێن کەین ، لە پڕ بە پڕتاو مامزە بنگێوین و ڕکێفکوت ئەسپی شێی کلک لەسەرچوان بەرەو تراویلکەی قاقر و ئیشکارۆ تاودەین .
وای لەوتەمە ، کە هێما و نمادی دەرەکی لە باو و نەریتمان ڕاست کەینەوە و بەسەر شەمامە و شەمامۆکێی بێستانی کوردەواری دا بازدەین
دڵ بە نامۆ خۆشکەین و لەخۆشەویستی ڕاستەقینە و بێ گرێوگۆڵی مەم و زین ، خەج و سیامەند ، قەروگوڵەزەڕ ، لاس و خەزاڵ و.... دوورەپەرێز بین و والنتاین ڕەچاوکەین ، تێر بۆنی مێخەک و مێخەکڕێژان نەکەین، مەخابن ئەی مەخابن .
سولەیمان پیرۆتی
کابان | KABAN
🌹 لە ڤالانتاین؛
ببانین؟ یا نامۆیی بکەین؟
یا خوا هیچ گەل و نەتەوەیەک کۆست کەوتوو نەبێ؟ چونکە لێت قەوما نیزێکترین هاوەڵان لەبەرت هەڵدێن. ئەگەر بارت راست بوو؟ کەوتیە سەر دەور، گڵۆڵەی پێشکەوتنت کەوتە گەڕ...
جا تامت خۆش دەبێ، جوان دەبی، بە هەناسەیەکی نەرم دەگەشێیەوە...یاران، هیچ؟ بگرە نەیارانیش خاست دەبێژن!
من دژ بە هیچ کلتوورێک نیم و رێز لە گشت فەرهەنگ و دابەکان دەگرم.
دونیاش بەو چەند رەنگ و دەنگیەوە خەمڵاو و جوانە.
بەڵام بێ دڕدۆنگی کلتووری نەتەوەیی و ئایینی خۆم گەلێک لە لا شیرینتر و پەسندتر و بە نرخترە.
نکۆڵیش لەوە ناکرێ لە جیهانی تێکسڕماو و تێکتنراوی ئەورۆ فەرهەنگ و چاند و کلتوورەکان کاریگەری ئەرێنی و نەرێنیان لە سەر یەکدی هەیە.
بێ گومان کلتووری زلهێزەکانیش وەک حەزیا، وردە کلتووری گەلانی چکۆڵە و لاوازیان هەڵڵووشیوە.
ئایینەکانیش زۆریان داکۆکی و پێداگری لە سەر خۆشەویستی و نازکێشانی مرۆ کردووە.
لە ناو کوردستانی خۆشەویستمان قارەمانانی بوارگەلی جۆراوجۆر کەم نین کە بوونەتە دەسپێکی لەخۆبردوویی و فیداکاری.
سەردەمانێک لە گۆڕەپانی ئەوین مەم و زین و لاس و خەزاڵ و خەج و سیامەند و شیرین و فەرهاد، تەڕاتێن و مەیدانداریان دەکرد و دەگەڵ یەکتر بە چاوبڕکێنە و شەڕەباللۆرەوە، دگژ کاری کەس نەکردوو! رادەچوون.
بۆ بچینە ناو سەدەکانی زایینی لە دووی قەشەیەکی ئاشق بگەڕێین؟
و بیکەینە سەرمەشقی دڵداری و ئەوینداری.
خۆ سەرچاوەی سۆز و ئەوینی مەڵبەندی کوردەواری هەر لرفەی دێ، و کانیاوی کەللەتەزێن تێراوی ئاشقە و باشقان دەکا!
کەچی بە ملکەچی بە گەناوان وەنووساوین و هەناوان بە ئاوی سوێر و تفت و گەرم فێنک دەکەینەوە.
حەزرەتی خانی کورد وەک مەزنە خانی خانان بە هۆنینەوەی مەم و زین، لە بەشی چیرۆکی دڵدارانە تەنگی بە شکسپیر و گۆتە و پوشکین هەڵچنیوە و دە کونە مشکانی پەستاوتون!
بەڵان لە بەر بێدەرەتانی و بێ مووتالایی کەوتووینەتە دووی لاعیدە و تەرەکەمان.
سێوی مێخەکرێژ و زەنگیانە و هاوێنە و بریقەی رابردوو، مێژووی گەشی دوێنێمانن و شایەتی دەدەن کە بۆ داهاتووش دەتوانن هەتوانی برینی دڵی ئەوینداران بن.
خۆشەویستی و سۆز و دڵ لێدان بۆ هەموو ژیانه.
ژیان یانی ئەوین، نەخاسەلا رۆژێکی وەک ڤالانتاینی بۆ دیاری بکرێ.
لە دواییش پێتان دەڵێم لە بواری ئیشقی دڵهەژێن،
مامۆستا و پێشەنگی وەک خانی و نالی و مەولەوی و مەحوی و ناری و شەمامەسوورەیەکی وەک حەبیبە و عەنبەرخاتوون و شەم و شەمزینن هەبێ!؟
چ کارن بە قەشە و خاخام و مووغی هەندەرانە؟
هەموو رۆژتان لیپاولیپ لە وزە و خۆشەویستی بێ.
عەبدوڕەحمان _ ئەحمەدی.
کابان | KABAN
یاخوا هەر بمێنن بۆ ئەو گفت و لفتە خۆشانەتان☺️☺️ کابان | KABAN
چ بکەم بۆ دەڵاڵێکی
بۆی بکڕم دەسماڵێکی
هەر گوڵەی بە ڕیاڵێکی
لەسەری بنێ ساڵێکی
بینێرم بۆ ماڵێکی
دوو قسانم بۆ بکا بە حاڵێکی
🌺☺️
ڕۆڵی ئافرەتانی موکریان لە مێژوودا
✍سەیید موحەممەد ئەمین واژی
🔴خۆینەری ئازیز! ئەوەی بوو بە هاندەری من بۆ نووسینی ئەم بابەتە، ئەوە بوو لە پرسە و سەرەخۆشی خوالێخۆشبوو مەلاژنە ڕوقیە، هاوسەری "حاجی مامۆستا سەیید نورەددینی واژی"، باس و لێدوان لە سەر ژیان و چالاکی مامۆستاژن لەم شارەدێیە کرا، لێرەدا بە پێویستی دەزانم سەرەتا باسێک لە ئافرەتانی موکریان و دوایەش بگەڕێمەوە بۆ سەر ئەم بابەتە.
ئافرەتان، لە کۆمەڵگای کوردەواریدا بۆ وەدی و پێکهێنانی کۆشکی ژیان، بە دوو قۆڵی بەرەو لووتکەی بەرزی ژیوار و پێشکەوتن، وێڕای پیاوان و شان بە شانی ئەوان، لە شادیوشین، ژینوژان و کەسبوکاردا، هاوقۆڵ و هاوبەڵێ بوونە و بۆ وەدیهاتنی ئامانجە ڕەواکانیان هەنگاوی بەرزیان هەڵهێناوە؛ بەڵام مەخابن ... .
@mseyyedmohammadaminvajhi
سەرچاوە: گۆڤاری بەیان، ژومارە ۳۲
لاپەڕەی: ۶۶ تا ۷۳
#ماڵپەری_ئیسلاح
درێژەی بابەت👇
موکریان و یادێکی دایک مەلاژنە ڕوقیە
قوربانی ،،،،،،
چەند ساڵ بوو نەمدیبوو، لە وەتەی
شووی کردبوو،،،،،
سەرەخۆشێک لە گوندی هەبوو ، لە ناکاو چاوم پێیکەوت هەموو گیانم لەرزی، هێزی ئەژنۆیانم نەما دڵم گەرم داهات چاوم رەشکەوپێشکەی دەکرد سەرم دەگێژەوە دەهات . لە تاوان دانیشتم هاوڕێیەکم لە گەڵ بوو دەستی گرتم . وتی هیوا ئەوە چ بوو . وتم هیچ نییە پێم وابێ فشارم هاتە خوارێ، هەستام . منداڵێکی بە باوەشێوە بوو هەر کە ئەمنی دیت لە شەرمان ڕووی وەڕگێڕا . خۆی داڕشتبوو
ئەوەندەی دیکە جووان ببو، ئاخ،، ئاخ . من و لەیلا زۆرمان یەکتر خۆشدەویست ، هەموو کەس لێمان حاڵی ببو کەس نەمابوو
نەینێرمە خوازبێنی، چەند جارم نارد نەیاندامێ ئاخیری ڕۆژێکی بۆ ئاخیرین جار ناردم،، خاڵم بە ڕەحمەت بێ لە گەڵ مردووی هەموو لایەکی هاتەوە پێدەکەنی وتی هیوا وەرە مزگێنیم دەیە ئاخیری ماڵە بابی کچەی ڕازی بوون بەلام شەرتێکیان هەیە، وتم چییە خالە گیان، وتی وەڵڵا دەڵێن دەبێت هەڵاڵەی خوشکت بدەیە عوسمانی . خاڵە ژن بە ژن ؟! وتی بەڵێ ، وتم وڵاە قەتی ناکەم ، بۆ دڵی خوم چلۆن هەڵاڵەی بکەمە قوربانی قەت شتی وا ناکەم . ئیدی ئەوانیش ئەوەندەی دیکە لێم بە ڕق داچوون، ئەو جار بابی سوێندی لێخواردم کە بە ژن بە ژنەش نایدەمێ، لە حەیفی من و لە ترسی ئەوەی دەیانکوت هەڵیدەگرێ زۆر بە پەلە ژن بەژنەیان لە گەڵ خزمێکی دوری خۆیان لە دێهاتێکی مهابادێ پێکرد . ئاوا بووینە قوربانی نەریتی نالەبار ، بەڵام نەمهێشت بێتاوانێکی وەک هەڵاڵەی ببێتە قوربانی،،،،،،،،
هیوا ڕۆژهەڵاتی
کابان | KABAN
🔴ئیتر دروشمدان بۆ هەمیشە قەدەغەیە!
➖بەقەڵەمی: ئیسماعیل قادرپوور
🔹 لەم لینکەدا بیخوێننەوە:
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21551
@HajeNews
کابان | KABAN
بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی هەڵوەدا ۲۵ی ڕێبەندان
بەشێک لە شێعری سنووری ئاوات
هۆنراوەی هەڵوەدا ( ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی)
دەنگ: فریا ڕەش ئەحمەدی
موزیک: دیاکۆ ڕەش ئەحمەدی
@helwedaa
کابان | KABAN
تەڵقین بە کوردی ( شێعری مامۆستا هەژار )
خوێندنەوەی مامۆستا مەلا ڕەسوڵ پێشنماز
لە ئێوارەێکی بەفراوی شاری ڤێستێرۆس
ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
بینینی ئەمجارە ...
بهرلهوهی ئهمجاره بتبینم
خۆم ئهچم بۆ جادهی عاشقان
له کۆگای ئاسمانی سهرپهڕا
پارچهیهک له ههوری پهمهیی
تهنکت بۆ ئهکڕم
لای باران ئهیدوورم
بۆت ئهکهم به کراس
ههر لهوهێ له کۆگای مانگهشهو
تریفهی ڕهفتهیهک ههڵئهگرم
دوو گواره له پرشنگ
دووبازن له زیوی خهرمانه
بهرلهوهی ئهمجاره بتبینم
من جووتێ ئهستێرهت له کۆگای
سایهقه بۆ ئهکڕم بۆت
ئهکهم به پێڵاو
بهرلهوهی ئهمجاره بتبینم
شیعرێکی درێژی سوورکارم
له دهرگای حهوشهوه تا ژوورێ
ڕائهخهم بۆ ئهوهی به سهریا بڕۆیت
بێیته لام
بهرلهوهی ئهمجاره بتبینم
شێرکۆ بێکەس
کابان | KABAN
واڵانتاین پیرۆز بێ لە گڕاوانی مێژوو،
لە ئەحمەدی خانی،شەرەفخانی بتلیسی، نوسەرانی کوردنوسی،
هێمن و هەژار،سەرداری سەری دار،
قازی لێوبەبار،گیو و حوسێن حوزنی، مەلای جزیری و فەقێ تەیران، گڕاوانی کوردستان،
شاعرانی زگبرسی،
شێرەژنانی قەڵای دمدم، شەم و شەمزین، خەج و سیامەند،مەم و زین،لاس و خەزاڵ،شیرین و فەرهاد،،پیرەمێردی گۆاری ژین، دڵزاری دڵ لەقین،
پیرۆز بێ لە کچانی سەری چیا بێ ریا،پیرۆز بێ لە کوڕانی خۆبەخش،
هەروەها دانیشتوانی کۆبانی،شێرەژنانی شەنگاڵ،
ریحانەی چاوکاڵ،ئەو ئەنگێوەی
نێوی دەڕوا شارەوشار،پیرۆز بێ
لەکوڕوکاڵی مێژوو،
دڵسۆزانی نیشتمان.
حەسەن شەریفی 1402/11/25
کابان | KABAN
🔺ئەفسانەناسێکی کورد: خۆشەویستی لە نەورۆزدا لە رۆژی ڤالانتاین کۆنترە
🔻ئەفسانەناسێکی کورد دەڵێت، خۆشەویستی لە نەورۆزدا کۆنترە لە ڤالانتاین و ئاماژە بەوەش دەکات، پێشنیاز دەکرێت رۆژی 21ی نەورۆز بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی.
د. مەولوود ئیبراهیم حەسەن، ئەفسانەناس و مامۆستای زانکۆ لەبارەی رۆژی خۆشەویستی لە نێو کورددا دەڵێت، "نەورۆز کۆنترە لە ڤالانتاین؛ خۆشەویستی کوردیش عەشقێکە بە نموونە دەهێندرێتەوە، لەوانە لە داستانەکانی مەم و زین و مەمی ئالان".
ئەو ئەفسانەناسە لەبارەی رۆژی خۆشەویستی لە نێو کورد دەڵێت، "لە کوردەواریدا دەستوورێک هەبووە لە رۆژی جەژندا. لەو رۆژەدا هەموو خەڵک چوونەتە دەرەوە، کچ و کوڕ ئازاد بوون لەوەی کەسێک هەڵبژێرن. کوڕان و کچان لەو رۆژەدا یەکیان ناسیوە و توانیویانە ژیانی هاوبەش پێکەوە بنێن".
دەشڵێت، "ئەحمەدی خانی لە داستانی مەم و زیندا باسی کردووە کە مەم و زین لەو رۆژەدا خۆیان دەگۆڕن. مەم و هاوڕێکەی جلی کچان و زین و دەستەخوشکەکەی جلی کوڕان دەپۆشن. ئیدی لەو رۆژەوە خۆشەویستی دەستپێدەکات. ئەمە دەستوورێک بووە ساڵانە لە نێو کورددا بەردەوام بووە. کاتێك نەورۆز هاتووە، ئەو دەستوورە لایان پیرۆز بووە".
پ. د. مەولوود ئیبراهیم کە خۆی توێژینەوەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، "نەورۆز بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. هەموو مێژوونووسان کۆکن لەسەر ئەوەی نەورۆز لە داستانی تەممووز و عەشتاری سۆمەرییەوە هاتووە.
سۆمەرییەکانیش باپیرانی کوردن. ئەو رۆژەی تەممووز لە جیهانی ژێرەوە دێتە دەرەوە، سۆمەرییەکان کردوویانەتە جەژن. ئەو جەژنە ناوی زەگمەگ بووە. زەگمەگ واتا سەری ساڵ، هەمان نەورۆزی ئێمەیە".
ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتی، "لەبەرئەوەی بۆنەکە بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە؛ عیشقێکی وەکو مەم و زینی لێ دروستبووە و نموونەی داستانی خۆشەویستییە لە جیهاندا. بیرۆکەکە کوردانە و خۆمانەیە. پێشنیاز دەکرێت و دەگوترێت نەورۆز زۆر شیاوە بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی".
بە گوتەی ئەفسانەناسەکە، "ئەحمەدی خانی مێژوو، کولتوور، جیۆگرافیا، نەریت و خۆشەویستی هەموو تێکەڵ کردووە، داستانێکی وەکو مەم و زینی نووسیوە؛ لە پێناو فەلسەفەیەک کە فەلسەفەیەکی نەتەوەییە بۆ دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی. ئەحمەدی خانیش هاتووە ئەو فەلسەفەی لە رۆژی نەورۆزدا داڕشتووە، چونکە نەورۆز سەرەتای ساڵ و رۆژێکی نوێی ساڵی کوردییە".
دەنگی کوردستان
کابان | KABAN
بۆنی ژوانی لێدێ سێوی مێخەکڕێژ.
#بەفرین_شەڕەفکەندی
#پەیڤکاتۆر
کاناڵی کابان
کابان | KABAN
"خۆشم دەوێی"
تێکست: حەمە سەعید حەسەن
وتنی: خالید ڕەشید
ئەزانی زەریا چەند قووڵە
هێندەی قووڵایی زەریاکان خۆشم دەوێی
ئەزانی ئاسمان چەند دوورە
هێندەی دووری حەوتەمین تاق
بەقەت ئاسمان خۆشم دەوێی
هێندەی بەرینی بیابان
خۆشم دەوێی ...
هێندەی بەرزایی چیاکان
خۆشم دەوێی ...
خۆشم ئەوێیت و ئەوینت
ئەوەندە پاکژە دەڵێی
بەفــرە بە ترۆپکـــــــی کۆوە
خۆشم ئەوێیت و دەزانم
چارەنووسم بەندە بە ئەوینی تۆوە
خۆشم ئەوێت و دڵنیام
هەرچی بکەین
مەحاڵە بە یەکدی بگەین
دڵداریمان پەیامێکە ناگاتە جێ
چیرۆکێکە بە کارەسات کۆتایی دێ
ئەزانی ...
/channel/+SurXtsus6fk4NTY0
کابان | KABAN 🌺
مەرد ئەگەر کاری بە نامەردانە
دەردی سەرباری هەموو دەردانە
➿ @Kurdinus
«هەژار»
کابان | KABAN
نوێترین ڕاسپاردەکانی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو سەبارەت بە زمانی کوردی
س؛کوردناسی
کابان | KABAN
زێد و نیشتمان گەلێک خۆشەویست و هێورکەرەوەیە
چۆمی گادەر ، نێوان شاروێران و سندوس
کابان | KABAN