🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK
«سێوەمزرەکەی ئەمبەر پەنجەرە»
لە خانووبەرەیەکی کۆن دا دەژیم.
لە مۆرە و خشتی کاڵ پێکهاتووە، لە سەر حەوشەیەک چەند ماڵی تێدایە؛ دایکم میوانمە. هێشتا چلەم نەچووە.
چێشتەنگاوێ، سەروبەری چێشتەکە دەگرم و بە پەلە دەچمە حەمام. حەمامێکی کۆن، زل و زەبەندە و سارد. لە حەوشە هەڵکەوتووە. سیمەنتۆی ڕەش عەرز و دارودیواری داپۆشیوە، شۆرکەیەک و دووشێکی زەردهەڵگەڕاوی ژەنگاوی شەققووشڕ. گورجێکی خۆم دەشۆم، قەدیفەم لە بیر چووە. کەلینێک دەدەم بە دەرگا، دایەەەە! خاولیییی
زەبەڵاحێک لێم خەفتاوە! هەڕڕای کردە درگاکە. بە خێرایی وەک ڕەشەبا درگا پێکدادەدەم و لە پشتەوە ڕا پشکۆڵەکەی پێدادەکەم.
سامم ڕێنیشتووە و وێڕای شەرم ئاوێتەی ڕۆحم بووە. چەند چرکە ناخایەنێت کە بە درگاکەوە کە پانوبەرین و دوو هێندی باڵای پیاو بەرزە و تەبەقێک شووشەی چڕژاوی لەلای سەرێ تێدایە، هەڵدەڕووچکێ. خرمە لە شووشە دێ، هەمووی دەبێتە هەڵم، بەرچاوم لێڵ دەکا. پێڵوکانم ڕێک دەکوشم، کەللە سەرێک کە هەر چەندی دەمهەوێ بە دەستم بازنەیەک ساز کەم قەبارەکەی وێنا بکەم، تێیا ناگونجێ! لە پشتەسەری، کەللەیەکی تر و دوانی تر و ...تا ئەو جێگایەی کە ئیتر لە ئەژمار نایەن. کەللە سەرەکان تەنیا چاویان تێدا خوڵقاوە، بێ دم و لوت!
بە پاڵەپەستۆ ئامبازی یەکتر دەبن و پیلیان ئاودیوی پەنجەرەی بەتاڵی سەر دەرکە دەکەن.
تەزوویەک لە تەوقی سەرم وەستاوە، زراوم هاتۆتە نێو دەمم، تامێکی تاڵ بە قوورگم دا ڕۆچووە. خۆم بەملاولا دادەدەم، بەڵکەم لە قوژبنێک خۆم حەشار دەم، بەڵام بێسوودە. چاویان دەگەڵم دەسووڕێ، بیلبیلەی سوور، هێدی هێدی سووراییەکەی دەخزێتە سپێنەی چاویان. چاوم دەنووقێنم . چەقووچۆ دایگرتووم، توند شەویلکەم دەگرم دیانم لە شەقە شەق بوەستێنم.
درێشوووکەیەک گوی مەمکم دەئەنگاوێ، چزەی لێدێ! ئاخ خ خ
ئەوە لە کوێڕا هات؟!
چەند دلۆپ شیری خوێناوی لە مەممکم دەتکێ!
هاوبیر برسییەتی!
پڕ بە یەکدی دادەکەن.
پەنجەیەک لە ئاڵقەڕەزە ژەنگاوییەکە نزیک بۆتەوە.
بە هەموو هێزی بێهێزیم هەوڵ ئەدەم لە سووچێک خۆم حەشار دەم، پاڵ بە دیوارەکەوە ئەنێم، سیمەنتۆ پشتم دەڕووشێنێ، بە فۆتەکەم هەر دەم لایەکی لەشم دا دەپۆشم. جار دەگەڵ جار زیاتر خۆم گڕمۆڵە دەکەم، شەکەت و ماندوو لە قاوخی ژووشکێک دا. ماسوولکەکانم دەسووتێن، دەبنە خەڵووس، دەبوورێمەوە.
دەمرم و زیندوو دەبمەوە!
هەر ئەهاتوو دەستیان درێژتر و نزیکتر دەبوونەوە و چاویان زەقتر، هەر مشتوومڕیانە تەک یەکدی، دانەیەکیان بێ ڕەزاتر و ڕەزاگرانترە لە گشتیان؛ دەستێ لە هەموویان نزیکتر ببویەوە، ئێستا هەر قولانجێک مەودا و چەند بزماری ژەنگاوی و خوار تاکە لەمپەر و هێزی بەرگرییە کە هیوام پی بەستووە.
لەگەڵ شکانی بزمارەکان زمانم دەشکێ.
هەموو هێزم لە قووڕگم دا کۆ دەکەمەوە، نەهرەتە لێدەم. ئەوکم گیراوە
بە غاڵبەغاڵب هاواری دایکم دەکەم. دەنگم لە ناخم دا گوم دەبێت.
فرمێسکەکانم دەبێتە بەلەمێک و دەریای تۆفانی جێ دەهێڵێ و بە دوو چاوی تەڕەوە، دەسووڕێمە سەر تەنیشت، مەمکم دەخەمە نێو پەنجەم، بیخەمە سەر زاری هاوبیر، شێرپەنجە لە ژێر پەنجەم ختۆکەم دەدا!!
مەیخۆ هاوبیر مەیخۆ، ئیتر ئەمە ژەک نییە، ژارە!!!
پەروین دانش پەژووە
٢٨ی/ خەزڵوەری/٢٧٢٣
مۆرە-کڵۆگڵ(کلوخ)
چێشتەنگاو-قاوەڵتون(پێش نیوەڕۆ)
زەبەلاح-ناقۆڵا، قوی هیکل
خەفتان-چاوەنۆڕی دەرفەت
درێشووکە-نیش مار
پشکۆڵ-پژدەر
ماسوولکە-ماهیچە
کابان | KABAN
روز تلخ موسیقی و بخصوص موسیقی کُردی
صد افسوس که در کمتر از ۲۴ ساعت سه چهره شاخص موسیقی کُردی درگذشتند
▪️استاد "جمشید عندلیبی" موسیقدان و نوازنده شهیر ساز نی (متولد سنندج)
▪️استاد "جمیل احمدی" مقامخوان سیاچمانه (از نوسود هورامان)
▪️استاد "عسکر سهرابی" مقامخوان هوره (از ایل گوران)
تلگرام | اردشیر پشنگ
مرز ایران و امپراطوری روسیه تزاری پیش از عهدنامه گلستان!
خط سرخ: پیش از عهدنامه گلستان
خط سیاه: پیش از عهدنامه ترکمانچای
منبع ؛ تاریخ ٧٠٠٠ ساله ایران
سەرقاڵی قسە کردن بوون جار جارە تۆنی دەنگیان دەگۆڕا یان دەنا سرت و خورتیانبوو
نیگایان دەتکووت تیشکی خۆرە، بزەیان پڕی خۆشەویستی، کوڕێکی بە ئەندام مام ناوەندی و جەستە پتەو، چاوی دەتکووت مێوژە ڕەشەن
کچێکی مسریلانەی ناسک و کاڵ، دیاربوو تۆزێ شەرمێونبوو کاتێک کوڕە ماچی دەکرد خۆی دەخزاندە پشت ئەو دارەی لەبنی دانیشتبوون. لەدوورەوە لەگەڵیان دەژیام نێو دڵم مێرووی دەکرد، لەخۆوە بزەم دەهاتێ.
ڕووبەڕوویان لەسەر کورسییەک دانیشتم کتێبەکەم وێکنا لەلای خۆمم دانا، زوو زوو مژم لە جگەرەکەم دەدا هەندێکجار لەنێو دووکەڵ و مژو خەیاڵـدا وندەبووم، ماوەیەکی چااااک فکرم دەڕۆیشت، قاقای ناسکە کیژۆڵە لە دنیای بیرەکانم دەریدەکێشام
بێ ئەوەی بمهەوێ نیگام ئاوقای ئەوینیان دەبوو لەنێو خۆری چاوانی ئەو کیژۆڵە پرچ کاڵ و لێو ئاڵەدا نووقم دەبووم، هەستێکی سەیرم بۆی هەبوو دەتکووت چەەەند ساااااڵە دەیناسم یان پێشتر دەبێ دیتبێتم.
لەنێو خەیاڵ و ڕاستیدا هیلاک ببووم
دڵم باوەشێکی دەویست، وەکوو باوەشی ئەو دووانە، بڵێسەی دەگەیشتە لەشی سڕم.
دیاربوو لەمێژە دانیشتووم هەتاو ماڵاوایی کردبوو وردە وردە سەرما گۆشت و دەماری تەزاندبوو ئێسکەکانم ژانیان دەکرد، بەداخەوە وەکوو ساڵان هێزی خۆ گەرم کردنەوەم نەمابوو
ناچار هەستام خۆم تەکاند جگەرێکیترم داگیرساند و مژێکم لێدا و وەڕێکەوتم.
دەنگێکی سێحراوی لەپشت سەرم هەرای دەکرد خاتوون! خاتوون! پەرتووکەکەت!!
گەڕامەوە لێیوەرگرم، نزیک بۆوە، نەرمە نیگا و بزەی لێوی ڕێک بۆخۆم بووم.....
#ئێوارەهەینےسەرشێتی
#بەیان_پەسەند
@bayan_varger
کابان | KABAN
فەریبا بەلووچ
خەڵاتی نێونەتەوەیی ژنانی بوێر و نەترسی وەرگرت .
ڕۆژێکیان دوو دزیان بردە لای دادوەر، یەکێکیان زێڕ و زیوی دزی بوو. ئەویتریان بڕێ کای دزی بوو، دادوەر ئەوەی زێڕی دزی بوو ئازادکرد، بەڵام کادزەکەی زیندانی کرد! کابرای کادز بە پاسەوانەکەی وت: باشە بۆ ئەو پیاوە ئەو هەموو زێڕەی دزی بوو ئازادکرا، کەچی من لەسەر یەک فەردە کا زیندانی کرام؟ پاسەوانەکە وتی: لەبەر ئەوەی دادوەر کا ناخوات!
عوبەید زاکانی
وەرگێڕانی کەرەم کاکەوەیس ، کەرکووک
کابان | KABAN
🔴 دیمەنی شاری ڕانیە بە داوێنی کێوەڕەشەوە
١۴٠٢٫١٢٫١۴
🆔 @HajeNew
ئەو کاتەی هادی چووپان لە دەستی ئاڕنۆڵد جام و خەڵاتی خۆی وەردەگرێت
کابان | KABAN
بۆ دڵت دامێ و بێ دڵت کردم
عەتا قەرەداغی
کووپە
لە نووسینی دڵنیا سووڵتان پوور
تۆمار و ئامادە کردنی موشتاق فەیزیابی
دەرهێنەری هونەری دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ٥
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
گزینگ و بخشی از خاطراتش
منبع ؛ پیج اینستاگرام نگارندە
کابان | KABAN
با نام و یاد خداوند رحمان و رحیم
ایرانیان عزیز و سرافراز، هموطنان بلوچمان را در جنوب استان سیستان و بلوچستان دریابیم.
یاریگر ما در کمپین «کمکرسانی به سیلزدگان» باشید.
/channel/+i4dW4jb0FjdjMDI0
پردی سوور ساڵی ١٣٣٨ ، ئەوکات کە بە مەهاباد دەکوترا سابڵاغ ، شارێک پڕ لە پیاوچاک و ژن و منداڵ و پیر و لاو و کچ و کوڕی ڕەسەن،خاوەن بیر و هزری نیشتمانی، ئەوکات کە گڕاوان ڕێزی هەبو، کانی ژنان بێ دەرک و دیوار زۆر سادە و ئاسایی دایک و خوشکان بە دڵنیایی دەچونە ناو کانی، چونکە دەیانزانی پیاو و کوڕ و کاڵ بەلایاندا ناڕۆن تەنانەت کابرای داشقەچی یا فایتونچی دوای دابەزینی ژنان دور دەڕۆشتن و هەتا دایەگەورە بانگی نەکردبانەوە نەدەهاتنەوە ئەو شوێنە . ئاوی گڕاوان دەرمانی زۆر دەردان بوو . با لەبیرمان نەچێ لەو ساڵانەدا خەڵکی شار هەموو یەکتریان دەناسی و بەسەری یەکتر سوێندیان دەخوارد. هەر ئەو ڕۆژانە بوو کە پیری گەڕەک جێی ڕێزی خەڵک بوو و بۆ کوژاندنەوەی شەڕ و ڕێکخستنی کاران ڕێگایان لە پیاوانی دەسەڵات گرتبوو . یادی پردی سوور و پیاوماقوڵان و خەڵکی بەشەرەف و گڕاوان و کانی پیاوان و ژنان و پردی سور،پلوسکی سەید بابەسور،تەکیە و ترومپای بابە خەڵیفە،سەرچاوەی چرابرق و کانی مام قەمبەران،سەوزیخانەی میرزا سوڵتان وحەوزی مزگەوتی شادەروێش و مزگەوتی هەباساغا و ڕێوڕەسمی کۆنی سابڵاغ بەخێر.
مەهاباد ـ حەسەن شەریفی ۱٤۰۲/۱۲/۱٥
کابان | KABAN
🎙ئاگر کەتیە دلێ من
👤هونەرمەند: بەیتۆ جان
زمانی کوردی و زاراوەی کرمانجی
Agir ketiye dilê min.
آتش افتاده به دلم.
Xew nakeve çavên min.
خواب به چشمانم نمیافتد.
Çima tu ji min dûr ketî?
چرا تو از من دور افتادی؟
Bêje roniya çavê min.
بگو ای روشنایی چشمم.
Rinda min, gewra min.
ای عزیزم، ای خوشگلم.
Çend sal e li hêviya te me.
چند سال است که به امید تو هستم.
Welle çil sal e li benda te me.
به خدا سالهای زیادی هست که اسیر تو هستم.
Ev çi ax û nalîn e.
این چه آه و نالهای است.
Dil şewitî berf bîne.
دل سوخت برف بیاور.
Tu bi xatirê xwedê ke.
تو را به خاطر خدا.
Nebêje ew yar dîn e.
نگو این یار دیوانه است.
س ؛ کوردیکا
کابان | KABAN
چاوپێکەوتن لە گەڵ #امیر_حسنپور سەبارەت بە زمانی کوردی
#زمانی_کوردی
#کوردستان
کاکی ئاسیمیلاسیۆن
بەسەرهاتێکی لە بیرنەکراوم لە ساڵانی 1351تا1354هەیە با بۆتانی بگێڕمەوە.
دوا نیوەڕۆی ڕۆژێکی ساو و ساماڵی پاییزی لاوێکی ڕەشتاڵەی باڕیکەڵە، سەر رووتی دوولینگە لەپێ، گۆپان و چاو زیت ،کە بە ڕەنگ و ڕوو و جلوبەرگی هیچ وەک خەڵکی ئەو ناوە نەدەچوو، بێ بەزم و ڕەزم و هات و هاوار سیپاڵی لە ماڵە حەلیزراوی بەحەرزێدادا، دیار بوو ئەو لاوە پشوو سوارە بەو ئێوارە ڕێگایەکی زۆر دوور و درێژی بڕیوە و گەردەلوولی ژیان هەڵیداشتۆتە ئەو نیشتمانە نامۆیە .
هەواڵی هاتنی مامۆستای قوتابخانە بۆ هەوڵین جار زۆر زوو بەنێو دێدا بڵاو بۆوە.
هەر بۆ سبەینێ بەیانی زوو کووت و پڕ هەرچی منداڵ و منداڵۆچکەی ڕەش و ڕووت و چڵمن و چڵکن بوو و ناویان بۆ خوێندن دەرچووبوو ڕەپاڵیان نان بۆ سووچی مزگەوتی ئاوایی. ئەوە چێ دەبێ دەرسی شەیتان(بە وتەی گەورەکان) لە ماڵە خودا بخوێنین. ئەخە گوندەکەمان قوتابخانەی نەبوو.
سەر لە ئەوەڵەوە ئێمەی مناڵ وەک ئەستێرەی بەیان نەرم ونیان زۆر بە خۆشی و شادێوە دەمانروانێ گەمەی ڕۆژانی داهاتوو. ئێمە کە بەو ڕۆژگارە هەدادانمان نەبوو، بە دەر و دیوار هەڵدەرۆچکاین، لەو ماڵ بۆ ئەو ماڵ و لەو کۆڵان بۆ ئەو کۆڵان، لەو سەربان بۆ ئەو سەربان بازدمان دەدا و هەڵدەبەزین و دادەبەزین. هەر چەند جار و باریش ئەحمەد چەشنی و حوسێن زەند بە دەم وردە کۆخەوە هەڵیان دەبرین و لە ماڵێش دەنگیان دەداین ،بەڵام نە گوێمان بەوە دەبزوو،نە ئاستەنگی سەر ڕێگامان بوو.
مخابن هەر لەو ڕۆژەوە کە دایانینە بەر خوێندن گڵۆڵەمان کەوتە لێژی. میرزا دێزی قەشقایی سەرلەنوێ هەڵیوەشاندینەوە و بە فەلاقە و پێلاقە و شەپڵاغە شلیکردینەوە و دواتر خۆشیکردین و بە فارسێکی خاوی نەجوراو لە نووکی نووکەوە تا بنی بنەوە لە تەک کوردێکی شلک و ساوا لێکیداین وهەڵیشێلاین و بە کەیفی خۆی( ئاسیمیلاسیۆنێکی) خوار و خێچی لێ دەرهێناین.
وردەوردە بەناچاری و زەبری زۆری شانمان لێخۆش کرد و بینمان لێخواردەوە و هەرچی کاکی میرزا دەیڕەقاندینەوە باریکتر و تیژتر دەبووین بەجۆرێک کە هیچ قوتابێک و مەدرەسەیەک دەرەقەتمان نەدەهات وخۆیان لەبەر ڕانەدەگرتین.
بەخت لەگەڵمان لار بوو نەهامەتیش سواری شانمان بوو. ئەخە بۆ بەدبەختیان لەو سەری دونیایە ڕا شمشیرێکیان هێنابوو سەر تەپڵی سەرمان و بێ وچان دەیوەشاند بۆ چما دەمانوێرا هار و هاجی بکەین یا دەرسمان لەبەر نەکەین یا مەشقان نەنوسین. پەت پەتێنێکی پێدەکردین مەگەر خودا بزانێ.کە هێستاش کۆرەبرین و جێ قامچی و تانەی ئەو شمشیرە لە ناخمدا قرماخەی نەبەستۆ و بە جێماوە.
بۆ نمونە بەهار و پاییز کە شوولی شلک لە مێشە بە مشە وەگیر دەکەوت تاشل دەبوو لە لەپی دەست و پشتی دەستی ڕادەکێشاین. یا لە سەڕ نیمکەت ڕایدەکشاندین و دوو هاو دەرسیمان لەو بەراو بەر قاچ و قولیان دەگرتین بۆ خۆشی تا شوول دەشکا لە پەنجەی پێی دەسریواندین. زستانانیش کاتی سارد و سەخڵەتی لە نێو بەفر شانۆیەکی دڵتەزێنی پێشکەش بە ڕێبوارانی بێ هەڵوێست دەکرد. و دەیکوت دەبێ ئەو بەفرە بە کەلاغ پەڕ گێرە بکەن .یانژی بۆ سوکایەتی پێکردن ڕوبەڕوی هاو پۆلەکان ڕایدەوەستاندین ئەوانیش بەئیشاڕەی قامک تێکڕا دەیانوت وژژژژژژ. هەموو حەفتانیش دەبوو سەرمان بتاشین. لە ئاواییش تەنیا ئێمە ماشێنی سەرتاشینمان هەبوو ئەویش هێندەی ئەو ماڵ ئەو مال دەکرد لە میزان دەردەچۆ و هەموو سەرمانی دەڕنێوە، یا کاتێک وەرزی پشووی هاوین دەهات و باری دەکرد بۆ شیراز دەبوو بە زۆر فرمێسکی دووری بۆ هەڵوەرێنین دەنا دەیبوغزاندین و تێمان بەردەبوو.
لە سەری شەوێوەش تا خەونووچکە دەیبردینەوە کارمان ڕەشکردنەوەی لاپەڕە سپێکان بوو بەیانان کە هەڵدەستاین دەتکووت دە ڕەژی وەردراوین دەم و لوتمان بە دووکەڵی چرای نەوت کیپ کیپ دەبوو.
کاتێکیش ئاوە چۆڕەی فرمێسکی ئێش و ژان تێکەڵاوی چڵم و لیکی دەرد و خەمان بە سەر کوڵمە ئاڵ و وێڵە کانماندا بەلێزمە دەڕژانە خوار قەت بەری دڵی نەدەگرت و قەبرغەی پڕ نەدەکرد و ڕوحمی نەدەبزووت.
پێموابێ مەکتبدارەکەی گولستانی سەعدی تۆزی شمشیرەکەی ئێمەی نەدەشکاند.
مامۆستاکەمان لاوێکی هەرزەکار و توند و تیژ لە قوتابخانەیەکی کۆچەرێیەوە (عەشایەری)لە شاری شیرازەوە هاتبوو بۆ ئەو مەڵبەندە، بە ناوی شمشیر مەعسومی.
لە و ڕۆژەوە تا یێستا زۆرساڵی تێوەرسوڕاوە بەڵام کاریگەرێکانی ئەو ڕۆژانە بۆ هەتاهەتایە لە مێشکمدا بەجێماوە.
جا مەگەر تەونی ڕەشی ئەو ڕۆژانە بە ڕایەڵ و پۆی ڕەنگینی خیاڵ سەر لە نوێ بهۆنمەوە و بۆ سوکنایی دڵ و هەتوانی برینی کۆن بیگێرمەوە.
قادر حوسێن شەریفی
٢٧٢٣٫٩٫١٦
مەکتەبدارەکە: مەبەستم حەکایەتی ژومارە٤ ی بابی ٧ لە گوڵستانە
کابان | KABAN
🔺سەڵاحەدینی ئەیوبی شانازی کورد و جیهانی ئیسلام
✍ پڕۆفیسۆر جەمال نەبەز دەڵێت: من لەماوەی سی ساڵ دژی سەڵاحەدینی ئەیوبی بووم دەمووت چی بۆ کورد کردووە؟
بەڵام بۆ خوێندنی دوکتۆراکەم هاتمە ئەوروپا تێکەڵی مێژوونوسان و شارەزایانی مێژوو بووم، باسی سەڵاحەدینی ئەیوبیان دەکرد بۆم دەرکەوت ئەوەی من باسم کردووە و دژی سەڵاحەدینی ئەیوبی بووم هەڵەبوم و پەشیمانم چونکە لێرە بۆم دەرکەوت سەڵاحەدین چ کەڵەپیاوێک بووە و کوردی بەهەموو ئەوروپا ناساندووە.
🔹خـالد ڕەشیـد دەڵێت: سەڵاحەددینی ئەیوبی گەورەترین سەرکردەی مێژوویی کوردە
کە ھەموو جیھان بە دەستپاک، ئازا، میھرەبان، زانا، ناوی دەبا.
لە کتێبە مێژووییەکانی ئەوروپادا زۆر بە جوانی باسکراوە، بەڵام کورد نەیتوانیوە وا لە نەوەکانی بکات کە ئاوڕێکی پر لە شانازی لە مێژووی خۆیان بدەنەوە، کۆمەڵێک بێ ئاگا دەڵێن بۆچی بۆ کورد ھەوڵی نەداوە؟
ئاخر لە سەدەی سیانزەدا ھیچ نەتەوە و سنوورێکی نەتەوەیی وەکو ئەمڕوو لەجیھاندا وجودی نەبووە، خۆ خاچ پەرستەکانیش بەناوی یەک وڵاتەوە نەھاتوون، ئەوانیش یەک ئاڵایان ھەبووە ئەویش سەلیبێک بووە کە ئێستاش ئەو سەلیبە ئاڵای سوید و نەرویج و دانیمارک و زۆر وڵاتی تر و ئاڵای وڵاتەکەیانە
🔹پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا رەسوڵ دەڵێت: کەچوومە لەندەن لە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدم پرسی ــ چونکە پێش من لە بەریتانیا بوو ــ وتم مامۆستا ئیبراهیم: ئەم ئینگلیز و خۆرئاوایە کە پشتیوانی لەکورد ناکەن و قەوارەی بۆ دروست ناکەن هۆکارەکەی ئەوە نیە کە بەهۆی سەڵاحەدینی ئەیوبیەوە ڕقیان لە کورد بێت چونکە لە جەنگی خاچ پەرستاندا، ئەوانی تێکشکاندوە؟
لە وەڵامدا مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ووتی: نەخێر نەک هەر ڕقیان لە سەڵاحەدینی ئەیوبی نییە بەڵکو خۆشیان دەوێ و وەک سەرکردەیەکی گەورەی مرۆڤایەتی بۆی دەڕوانن بەتایبەت لەبەر دوو هۆکار کەپەیوەندی بەڕەوشتی بەرزی سەڵاحەدینەوە هەیە:
یەکەم: سەڵاحەدین لەجەنگدا دیلی نەکوشتوە.
دووەم: لە گەرمەی جەنگدا کە (ڕیتشارد قلب الاسد) [ڕیچارد شێردڵ]فەرماندەی لەشکری خاچپەرستان، نەخۆش کەوتوە سەڵاحەدین پزیشکی تایبەتی خۆی بۆناردووە تا چارەسەری بکات.
🔹دوکتۆر دڵشاد زاموایش سەبارەت بە دەوڵەتەکەی نووسویەتی: سنووری دەوڵەتی سەلاحەدینی ئەیوبی، لە هەرێمەکانی میسرەوە تا باخە هەنارەکانی هەورامان بووە.
12 پاشا دەوڵەتەکەی سوڵتانیان بەڕێوەیان بردوە، نۆیان کورد بوون و تەنها سێ کەسیان لە نەتەوەکانی تر بوون.
سوڵتان سەلاحەددین، تەنها دانانی (رواق الاكراد)ی بەسە، کە لە بەهێزترین زانکۆی جاران -زانکۆی ئەزهەر- چەسپاندبووی بۆ خزمەتکردنی زانست خوازانی کورد.
کە بەهۆیەوە کوردەکان بۆیان هەبووە بێ بەرامبەر لەو زانکۆیە بخوێنن و خواردن و جێگای حەوانەوەو جلوبەرگیان لەسەر ئەوێ بووە، ئەوەش تا 700ساڵ دوای مردنی خۆی بەردەوام بووە، تا جمال عبدالناصر لای برد.
🔹قانع بۆ سوڵتانم سەڵاحەدینی ئەیوبی:
" شانازی"
تۆ نەمردووی ئەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لەقەب
ھەر بژی ئەی فەخری کورد و حاکمی خاکی عەرەب
تاکو تۆ بووی لاوەکانی کوردستانم دەر ئەچوون
بۆ، زەکاتی موڵکی شام و خەرجی بازاڕی حەلەب
زیندوو بوینۆ بەجاری، شارستانی و دێنشین
ڕەعیەت و شوان و سەپانم کەوتبونە سەر تەرەب
ئێستە بێتۆین بۆیە وا بێ ڕەونەق و جیلوە و جەلاین
بوین بە گاڵتەجاڕی خەڵق و کاوتوینە بەر عەتەب
کابان | KABAN
🌸*فراخوان مؤسسهٔ خیریهٔ محسنین زاهدان «شعبهٔ امداد و خدماترسانی دارالعلوم مکی» برای کمک به سیلزدگان جنوب بلوچستان*
بارشهای سنگین و جاری شدن سیلاب سبب محاصره شدن نزدیک به ۳۸۰ روستا در شهرستانهای دشتیاری، چابهار و قصرقند استان سیستانوبلوچستان شده است.
۱۵۰ روستا به شدت دچار چالش شده و وضعیت نزدیک به ۴۰۰ هزار نفر از مردم روستاهای جنوب استان سیستانوبلوچستان بحرانی است. با شکستهشدن آبنما و پلها، راههای مناطق سیلزده مسدود شده و ارتباط این مناطق با شهرستانهای همجوار و حتی یک روستا به روستای دیگر قطع شده است.
بارشهای سنگین در قصرقند، بخش تلنگ، دشتیاری، بخش پلان، پیرسهراب سبب سیلاب گسترده در این مناطق شده و خسارات سنگینی به واحدهای مسکونی خشتی و گلی و به بخش کشاورزی وارد کرده است.
مؤسسهٔ خیریهٔ محسنین زاهدان «شعبهٔ امداد و خدماترسانی دارالعلوم مکی» در نظر دارد با کمک و همیاری شما هموطنان نوعدوست برای کمک و امدادرسانی مردم آسیبدیده از سیل بشتابد شما مردم عزیز میتوانید کمکهای نقدی و غیرنقدی (اقلام خوراکی، بهداشتی و سایر کمکهای اضطراری) را به مؤسسهٔ خیریهٔ محسنین زاهدان برسانید تا با توفیق خداوند در اسرع وقت امدادرسانی به مردم آسیبدیده انجام شود.
💳شمارهکارت بانک رسالت به نام مؤسسهٔ خیریهٔ محسنین زاهدان:
5041727010553152
شماره حساب: 10109262841
شماره شبا: IR590700010002210926284001
☎️شماره تماس: 05433426470
📱شماره همراه: 09152989280
سیل بلوچستان
کابان | KABAN
گرتەیەکی دەگمەن لە مامۆستا هاشم نانەوازادە کاتێک شیعری گوڵفرۆش بە دەنگ دەخوێنێتەوە. هاشم نانەوازادە ئافرێنەری دەیان هۆنراوەی گۆرانییەکانی هونەرمەند محەممەدی ماملێیە.
گوڵفرۆش
هۆنراوەی: هاشم نانەوازادە
خوێندنەوەی: هاشم نانەوازادە
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
سەرچاوە ؛ کاناڵی فەرمیی ماملێ
کابان | KABAN
🌺🍂
🍂🌺🍂🌸🍂
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂
آرای معنادار باطله!
اگر "آرای باطله" اسم یک حزب و ائتلاف سیاسی بود حالا محتملا اکثریت کرسیهای مجلس دوازدهم از آن این لیست بود!
جدای از آرای قابل توجه و پیشبینی باطله در تهران در دیگر شهرها و مناطق از جمله در اورامانات (پاوه، جوانرود، روانسر و ثلاث باباجانی) که معمولا رقابت بینشهری و بینطوایفی، مسائل سیاسی را تحتالشعاع خود قرار میدهد "آرای باطله" دوم شده است!
تلگرام | اردشیر پشنگ
📷 دەنگەفایلی دووەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
✅ وانەوتار(بەشی یەکەم)
✔️ کۆڕگێڕ: یاقووب خزری
✔️ وتاربێژ: دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان
✔️ تەوەر: زمانناسیی بۆ هەمووان
🗓 ڕێکەوت: پێنجشەممە ١٤٠٢/١٢/١٠ی هەتاوی
/channel/nawendy1
کووپە، لە نووسینی دڵنیا سووڵتان پوور
تۆمار و ئامادە کردنی موشتاق فەیزیابی
دەرهێنەری هونەری دیاکۆ گەرمیانی
دڵنیا سووڵتان پوور بەهاری ساڵی ١٩٩٤ی زایینی واتە ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لە دەشتی شار وێران گوندی گۆکتەپە سەر بە شاری سابلاغ چاوی بە دونیا هەڵێناوە بە هۆی شوغڵی باوکی کە مامۆستای قوتابخانە بوو ساڵەکانی هەوەلی ژیانی لە گوندی وتمان ئاوێ سەر بەشاری سەردەشت تێپەڕ کردۆ
هەر لەسەرەتای منداڵێوە تا قۆناغی دواناوەندی هەبوونی چەن مامۆستای زۆر دڵسۆز بون بە هۆی وەی کە دڵنیا هان بدڕێ بۆ لای شوغڵی مامۆستایی
لە سایەی ماندو بوون و شەو بێدارێکانی دا توانی بۆ زانکۆ دەرچێ و بڕوانامەی کارناسی و کارناسی باڵا وەڕ بگرێت
ئەو کورتە چیرۆکە بیرەوەرێکە لە زەمانی منداڵی دڵنیای کە زۆربەی ڕوی داوە و بەشێکی زۆر چکۆلە نەبێ کە هەڵقوڵاوی مێشک و زەینی دڵنیایە و باس لە هاوڕێتی و هەواڵ بوونی دو منداڵ دەکات
س؛ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
👇👇
بژی بۆ ڕۆینەی جوانی شاروێرانی
پیرانشار ـ ١١ / ١٢ / ١٤٠٢
کابان | KABAN
مصادره
آن روز کسی حرف نمی زد. همه در رفت و امدی که نمی دانستند برای چه و برای کیست. هر کسی گوش وسیله ای را می گرفت و می کشید.
خانه ی گرم و پر از برو بیای پدری. جایی که با صبح شدن همه می دانستند کارشان چیست و همینطور کار بود و آدم که ردیف می شدند.
من از آن روز سکوتی ممتد و خانه ای بی در و رونق که از دو طرف باز بود بی آنکه کسی یا چیزی رمق ورود داشته باشد بلکه آن روز همه چیز برای اخراج شدن بود. خانه داشت رخوتی را تجربه می کرد که ما هم تا به آن روز تجربه نکرده بودیم.
هیچ موقع موزائیکها و کف گچی هال و اتاقها را یکجا و با هم ندیده بودم. خانه لخت شده بود. حتی گلهای باغچه جوری خودشان را جمع و جور کرده بودند که به چشم نیایند. انگار ترسی در وجودشان از کندن بود.
دیدن و نظاره، تنها حرکت باقیمانده بود که از ما سر می زد.
مادرم در آغازِ سرنوشت نامعلومتری در فکر و در کارِ جابجا کردن بود.
موقعیتی که به نظر می رسید عاقبت نا معلومتری از اتفاقات پیشین دارد. و در چهره ی مادرم تسلیم بزرگتری در مقابل رویدادهای پی در پی زندگی اش دیده می شد.
دیگر چیزهایی که خاطرم مانده چابکی زن عموی همیشه حاضرم که به مادرم از خواهر نزدیکتر بود. بر خلاف همیشه زن عمو سعی می کرد در موقعیتی باشد که به مادرم نزدیک نشود. حتی به مادرم نگاه نمی کرد. آستین بالا زده و چابک اش، مثل همیشه تا گردن فرو رفته در یاری مادرم، امروز خفقانی رنگ خنده های صورت زیبایش را به یغما برده بود. مثل خانه که بدون آن اشیاء رنگارنگ خاکستری شده بود.
غمی پنهان لابلای قدرت بازوان و چشمهای تیز و پاهای فرز اش، لبهایش را بهم فشرده انگار دوخته بود.
حدود ساعتهای ظهر بود که مریم از قاضی آباد، پی این شایعه خود را رسانده بود. ولی چیزی که در مواجهه با آن قرار گرفت شبیه شایعه نبود.... مریم تا حیاط خانه که مادرم آنجا به عنوان آخرین نشان آبادانی آن خانه، کنار زن عمو دنبال پا برای رفتن از خانه می گشت، درنگی نکرد و با دیدن مادرم، مانند آخرین رمق هایی که زیر فشار توئمان، به ناله تبدیل شد و زانو خم کرد و گریه را چنان سر داد که انگار می خواهد جای خالی اثاث را با آن دوباره بچیند.
بغض مادرم مانند دیوار مهیبی از انفجار فرو ریخت.
پیش ترها پیش آمده بود که با بمب یا خمپاره ای در و دیوار خانه
گزینگ و بخشی از خاطراتش
کابان | KABAN
بقیه در پست بعدی 👇👇 (تصویر)