kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

دۆستان بۆ ماوەیەک کە لەو (ئای دی ) ـیە کەلکم وەرنەگرتووە کەسێکی دی بۆخۆی داناوە🤔😔

تکایه بۆ پێوەندی پەیام بۆ ئەوەی خوارەوە بنێرن🌺🙏
👇👇
@MTMUKRYANMK
بەڕێوبەری کاناڵی کابان

Читать полностью…

کابان

پێگەی ژن لە فەرهەنگی کوردستاندا
دوکتۆر نەجمەدین جەباری- مامۆستای زانکۆی کوردستان

جایگاە زن در فرهنگ کردستان
دکتر نجم‌الدین جباری - استاد دانشگاه کردستان

س؛
midyayserberzi
&
kurdishbookhouse



کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

" وشەکان لەبەرم هەڵدێن"

گوشێکەی تەق بەقەدی دیوار دادا دەنگی زرمە بێدەنگی ژووری دانیشتنی شکاند!

زەمان وەکوو فیلمێک گەڕاوە بۆ پێش‌ شکاندنی گوشێکە.
هەر دووکیان لەسەر مۆبڵە تووسێ سێ نەفەرەکە لە پەنا یەکتر دانیشتبوون. پیاوەکە باسکی هاویشتبوو سەر شانی خێزانی و چاوی بڕیبوو گوشێکەی دەستی.
" سەت جارم لە زەیندا داڕشتووە و هەڵموەشاندۆتەوە نازانم لە کوێڕا دەست پێ بکەم" لە حاڵێکدا بە پەنجەکانی  نێوچاوانی ڕێکدەکوشی  ڕوو بە مێردەکەی ئەوەی کوت.

سەمای هەڵمی چا تازە دێمەکەی پێشیان لەبەر چاویان شاراوە نەبوو.

"دەزانم لەگەڵ هەر نووسینێک وەک خاتوونێکی دووگیان هەتا چیرۆکەکەت لەدایک دەبێ هەر بەرەژانت دێتێ و ئۆقرە لەخۆت و لەئێمەش هەڵدەگری" بەڵام وای نەکوت. چاویلکەکانی دەرهێنا و لەسەر جلۆ مۆبڵەکەی دانا. یاڕەببی تۆبە خۆ چاوەکانی کز نەبوون و هەر بە حوکمن ئەدی ئەو چاویلکەیە چ بوو بۆم دانا!؟
بێ ئەوەیکە چاویلکەیەک لە گۆڕێ دابێ تەنیا کوتی: "دڵنیام زۆر بەسانایی دەتوانی چیرۆکێکی باش بخوڵقێنی."
هاوکات کە سەری لە گووشێکە دابوو کوتی: "دەزانم کە دەتوانم، بەڵام دەمهەوێ چیرۆکی ئەم جارەم جیاواز بێ، چیرۆکێکی باش بخوڵقێنم، چیرۆکێک کە دەمی ڕەخنە ببەستێ و ئاغای ڕەخنەگر بەدڵی بێت و ئەو هەمۆ کات دانە و ماندوو بوونەی بە فیڕۆ نەچێ."

پرسیاری مێردەکەی زوو وڵام داوە؛  کاتێک هەردووک شانی بۆ لای سەری هەڵێنا بە نیشانەی ئەوەیکە ئاغای ڕەخنەگر کێیە؟
"کاک جەلالی دەڵێم، کاک جەلال."

بڕێکی لێ کشاوە و باسکی لەسەر شانی لابرد.
"ئەتۆ چیرۆک دەنووسی، کاک جەلال ماندوو دەبێ!؟" ئەو پرسیارەی بە گاڵتە جارییەوە لێ کرد.
قامکە ئەسپێ‌کوژەکەی لەسەر تەختەکلیلی گوشێکەی ساز و باز بوو بۆ نووسین بەڵام ئاختوچاری کرد دانەدەبەزییە سەر پیتەکان! ئەوەی زۆر بە باشی لە زەینیدا دایڕشتبوو، هەموو وەک مرۆڤێکی تاوانبار لە دادگای تاوانەکان کە دەیانهەوێ لە چنگی عەداڵەت خۆیان دەرباز بکەن لەبەری هەڵدەهاتن!

چوار چاوی کاڵ گرێدراوی نیگای یەکتر ببوون.

"بەڵێ ئەو ماندوو دەبێ بەو چیرۆکە سۆاو و ساوایانەی کە ئێمە دەینووسین و ڕەخنە و تێبینییەکانی ڕەچاو ناگرین و لە خۆماندا پەروەردەی ناکەین هیچ؛ لوتیشی لێ هەڵدەمسێنین و بڕێکیشی قەرزدار و پیاو خراپ دەکەین،" دەستەکانی لێک بڵاو دەکاتەوە و ڕووبە مێردەکەی درێژەی پێ دەدا "بڕێکیش نا زۆریشی زەم دەکەین!"
"خودا چاکەت بۆ نەکا کاک کەماڵ کە ئەتۆ ئەو چیرۆک نووسینەت لە ماڵە من هاویشت" ئەو ڕەستەیە هەتا سەری زمانی هات بەڵام گێڕایەوە و لەبەر دڵی خێزانی نەیدرکانت.

لە پێش مێردەکەی دا بە پلیکانی ژێرزەمینەکە خولۆر بۆوە خوارێ. هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و سییەکانی پڕ کرد لە بۆنی کتێب و ئارامیشێکی خەست و خۆڵی پێشکەشی ڕوح و ڕەوانی کرد.

"جوان بوو بژی" کاک کەماڵ کە کراسێکی ڕەشی ڕێ‌ڕێی لەبەر دابوو و دوو دوگمەی سەرێی کردبۆوە و سینگە تووکنەکەی وەدیارخستبوو و لەحاڵی چەپڵە لێدان ئەوەی ڕوو بە خاتوونێکی کورتەباڵای ڕەشئەسمەر کوت کە پەنجەی ڕاستی گرێدرا بوو لە پەنجی چەپی کچێکی سێ چوار ساڵانە.
پێش ئەوەیکە کاک کەماڵ زیاتر هارووژێ و نەکا دەست بکا بە فیتوو لێدان بۆ ئەو مێعرە لاوازە بە پێخاوسی خۆی هاویشتە نێو باسەکەیان. "ئەرێ کاک کەماڵ خۆ ئەوە مێعریش نەبوو چ بگا بە شێعر! یاڕەببی ئەو خاتوونە هەر بەلەشساغی بژی بەڵام ئەوە غەدرێکی گەورەیە لە حەققی ئەدەبیاتەکەمانەوە" ملی بۆ لای خاتوونەکە وەرسووڕاند کە چاوی بڕیبۆ نرخی ئەو کتێبانەی کە دەیهەویست بیانکڕێ. بەڕێزەوە کوتی: "دڵت نەهێشێ دادە! بەڵام ئەوڕۆکە هەرکەس هەستا و دوو وشەی بەسەریەکەوە کردەوە نێوی شێعری بەسەردا دەبڕێ" پاشان ئاخێکی لەناخی دڵەوە بەتاڵ کرد و ڕوو بە کاک کەماڵ کوتی: "کوێرایم گاتێ چا نەبوو مامۆستا هێمن و هەژاری نەمر ئەو ڕۆژانەیان نەدیت، ئااااای ئەدەبیاتی کوردیم ڕۆۆۆۆۆۆ!"


ئێستا یەک وشەشی نەنووسیبوو. هەر پرتە و بۆڵەی بوو کە بۆ دەسبەجێ پێش ئەوەیکە وشەکان لەبەری هەڵبێن داینەڕشتۆتە سەر لاپەڕە یا لەپتاب یا بەردەسترین ئامێر واتا گوشێکەی!
"خۆ شەویلکەی کاک جەلال هێندەی نەماوە لەبەرێک بچێ و ئەنگوستەکانی هێندەیان تایپ کردووە چی وای نەماوە لەڕەسمە بێنەدەر ئەوەندەی باسی تیکنیک و گێڕانەوەناسی بۆ ئێمە کردووە" ئەو سرتە و خورتەی لەگەڵ خۆی بوو بەڵام مێردەکەی کە لەپەنای دانیشتبوو بەڕووی خۆی نەهێنا کە گۆی لێیە!

"جا باشە بابە گیان! ئەگەر ئەتۆ باشتر دەنووسی و لەم بوارەوە شارەزاتری ئەوە پەڕنووس و ئەوەش پێنووس" کاک کەماڵ لە حاڵێکدا پێنووس و پەڕنووسی بۆ لای ڕاداشتبوو ئەوەی کوت.

"پێشینیانی ڕەحمەتی بۆیە دەڵێن ئەگەر زار لێ گەرێ سەر ڕاحەتە" ئەوەی لەدڵە خۆیدا کوت و نەشیکوت "پەرژینێکی قایم بێ ئەمن ئەو گویە چ بوو خواردم!"

هەڵمی چایەکان چەند خولەکێک دەبێ لەسەما کردن کەوتووە!

"دڵنیابە هیچکات هیچ نووسراوەیەک و دەقی ئەدەبی جا چ وتار بێ یا پەخشان و شێعر و چیرۆک...
👇👇👇

Читать полностью…

کابان

کاتێک ژنان پێدەکەنن،
وەک ئەوە وایە دونیا پێبکەنێت،
تۆ دەڵێی نەخێر؟!
بیر لە پێکەنینی دایکت بکەرەوە،
کاتێک دایکت پێدەکەنێت، مەگەر باوکت دەتوانێت پێنەکەنێت؟!
باشتر ئەوەیە ژن پێبەکەنێت!
دونیا پێویستی بە زەردەخەنەی ئەوانە،
ژن پێدەکەنێت،
هەموو پیاوان پێدەکەنن،
ئەوان دەزانن چۆن شتێک بکەن
بۆ ئەوەی باوک پێبکەنێت، برا پێبکەنێت،
خۆشەویستەکەی پێبکەنیت،
هەموو دەرگا و دیواری ماڵەکە پێدەکەنن،
جیهان پێبکەنێت...

🌺ڕۆژی جیهانی ژن پیرۆز بێت!🌺

س؛ بەرەی یەکگرتووی کورد

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ئەگەر مەودام هەبا بۆ ژینی دووبارەم لە دنیا
لەوەی کردوومە تا ئەوڕۆکە وازم نەدێنا

لە پێناو نیشتمانم سەت ئەوەندەی جاری جاران
دەچوومە سەنگەری کوردایەتی بۆ کۆڕی یاران

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی مارس، ڕێوڕەسمی ناشتن و دوایین ماڵاوایی لە شاعیری گەلەکەمان کاک پۆڵا نانوازادە لە گۆڕستانی
Heliga korsets kapell i Skogskyrkogården
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوە چوو.

ڕۆحی شاد و ناو و یادی هەرمان بێت🌺🙏

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

خەڵکی بەلووچستان و یارمەتی ئێمە

Читать полностью…

کابان

با نام و یاد خداوند رحمان و رحیم

ایرانیان عزیز و سرافراز، هموطنان بلوچمان را در جنوب استان سیستان و بلوچستان دریابیم.

یاریگر ما در کمپین «کمک‌رسانی به سیل‌زدگان» باشید.

/channel/+i4dW4jb0FjdjMDI0

Читать полностью…

کابان

پردی سوور ساڵی ١٣٣٨ ، ئەوکات کە بە مەهاباد دەکوترا سابڵاغ ، شارێک پڕ لە پیاوچاک و ژن و منداڵ و پیر و لاو و کچ و کوڕی ڕەسەن،خاوەن بیر و هزری نیشتمانی، ئەوکات کە گڕاوان ڕێزی هەبو، کانی ژنان بێ دەرک و دیوار زۆر سادە و ئاسایی دایک و خوشکان بە دڵنیایی دەچونە ناو کانی، چونکە دەیانزانی پیاو و کوڕ و کاڵ   بەلایان‌دا ناڕۆن تەنانەت کابرای داشقەچی یا فایتونچی دوای دابەزینی ژنان دور دەڕۆشتن و  هەتا دایەگەورە بانگی نەکردبانەوە نەدەهاتنەوە ئەو شوێنە . ئاوی گڕاوان دەرمانی زۆر دەردان بوو . با لەبیرمان نەچێ لەو ساڵانەدا خەڵکی شار هەموو یەکتریان دەناسی و بەسەری یەکتر سوێندیان دەخوارد. هەر ئەو ڕۆژانە بوو کە پیری گەڕەک جێی ڕێزی خەڵک بوو و بۆ کوژاندنەوەی شەڕ و ڕێکخستنی کاران ڕێگایان لە پیاوانی دەسەڵات گرتبوو . یادی پردی سوور و پیاوماقوڵان و خەڵکی بەشەرەف و گڕاوان و کانی پیاوان و ژنان و پردی سور،پلوسکی سەید بابەسور،تەکیە و ترومپای بابە خەڵیفە،سەرچاوەی چرابرق و کانی مام قەمبەران،سەوزیخانەی میرزا سوڵتان وحەوزی مزگەوتی شادەروێش و مزگەوتی هەباساغا و ڕێوڕەسمی کۆنی سابڵاغ بەخێر.

مەهاباد ـ حەسەن شەریفی  ۱٤۰۲/۱۲/۱٥

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎙ئاگر کەتیە دلێ من
👤هونەرمەند: بەیتۆ جان

زمانی کوردی و زاراوەی کرمانجی

Agir ketiye dilê min.
آتش افتاده به دلم.

Xew nakeve çavên min.
خواب به چشمانم نمی‌افتد.

Çima tu ji min dûr ketî?
چرا تو از من دور افتادی؟

Bêje roniya çavê min.
بگو ای روشنایی چشمم.

Rinda min, gewra min.
ای عزیزم، ای خوشگلم.

Çend sal e li hêviya te me.
چند سال است که به امید تو هستم.

Welle çil sal e li benda  te me.
به خدا سال‌های زیادی هست که اسیر تو هستم.

Ev çi ax û nalîn e.
این چه آه و ناله‌ای است.

Dil şewitî berf bîne.
دل سوخت برف بیاور.

Tu bi xatirê xwedê ke.
تو را به خاطر خدا.

Nebêje ew yar dîn e.
نگو این یار دیوانه است.

س ؛ کوردیکا


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

چاوپێکەوتن لە گەڵ #امیر_حسنپور سەبارەت بە زمانی کوردی

#زمانی_کوردی
#کوردستان

Читать полностью…

کابان

کاکی ئاسیمیلاسیۆن
بەسەرهاتێکی لە بیرنەکراوم لە ساڵانی 1351تا1354هەیە با بۆتانی بگێڕمەوە.

دوا نیوەڕۆی ڕۆژێکی ساو و ساماڵی پاییزی  لاوێکی ڕەشتاڵەی باڕیکەڵە، سەر رووتی دوولینگە لەپێ، گۆپان و چاو زیت ،کە بە ڕەنگ و ڕوو و جلوبەرگی هیچ وەک خەڵکی ئەو ناوە نەدەچوو، بێ بەزم و ڕەزم و هات و هاوار سیپاڵی لە ماڵە حەلیزراوی بەحەرزێدادا، دیار بوو ئەو لاوە پشوو سوارە بەو ئێوارە ڕێگایەکی زۆر دوور و درێژی بڕیوە و گەردەلوولی ژیان هەڵیداشتۆتە ئەو نیشتمانە نامۆیە .
هەواڵی هاتنی مامۆستای قوتابخانە بۆ هەوڵین جار  زۆر زوو بەنێو دێدا بڵاو بۆوە.

هەر بۆ سبەینێ بەیانی زوو کووت و پڕ هەرچی منداڵ و منداڵۆچکەی ڕەش و ڕووت و چڵمن و چڵکن بوو و ناویان بۆ خوێندن دەرچووبوو ڕەپاڵیان نان بۆ سووچی مزگەوتی ئاوایی. ئەوە چێ دەبێ دەرسی شەیتان(بە وتەی گەورەکان) لە ماڵە خودا بخوێنین. ئەخە گوندەکەمان قوتابخانەی نەبوو.

سەر لە ئەوەڵەوە ئێمەی مناڵ وەک ئەستێرەی بەیان نەرم ونیان زۆر بە خۆشی و شادێوە دەمانروانێ گەمەی ڕۆژانی داهاتوو. ئێمە کە بەو ڕۆژگارە هەدادانمان نەبوو، بە دەر و دیوار هەڵدەرۆچکاین، لەو ماڵ بۆ ئەو ماڵ و لەو کۆڵان بۆ ئەو کۆڵان، لەو سەربان بۆ ئەو سەربان بازدمان دەدا و هەڵدەبەزین و دادەبەزین. هەر چەند جار و باریش ئەحمەد چەشنی و حوسێن زەند  بە دەم وردە کۆخەوە هەڵیان دەبرین و لە ماڵێش دەنگیان دەداین ،بەڵام نە گوێمان بەوە دەبزوو،نە ئاستەنگی سەر ڕێگامان بوو.
مخابن هەر لەو ڕۆژەوە کە دایانینە بەر خوێندن گڵۆڵەمان کەوتە لێژی. میرزا دێزی قەشقایی سەرلەنوێ هەڵیوەشاندینەوە و بە فەلاقە و پێلاقە و شەپڵاغە شلیکردینەوە و دواتر خۆشیکردین و بە فارسێکی خاوی نەجوراو لە نووکی نووکەوە تا بنی بنەوە لە تەک کوردێکی  شلک و ساوا لێکیداین وهەڵیشێلاین و بە کەیفی خۆی( ئاسیمیلاسیۆنێکی) خوار و خێچی لێ دەرهێناین.
وردەوردە بەناچاری و زەبری زۆری شانمان لێخۆش کرد و بینمان لێخواردەوە و هەرچی کاکی میرزا دەیڕەقاندینەوە باریکتر و تیژتر دەبووین بەجۆرێک کە هیچ قوتابێک و مەدرەسەیەک دەرەقەتمان نەدەهات وخۆیان لەبەر ڕانەدەگرتین.

بەخت لەگەڵمان لار بوو نەهامەتیش سواری شانمان بوو. ئەخە بۆ بەدبەختیان لەو سەری دونیایە ڕا شمشیرێکیان هێنابوو سەر تەپڵی سەرمان و بێ وچان دەیوەشاند بۆ چما دەمانوێرا هار و هاجی بکەین یا دەرسمان لەبەر نەکەین یا مەشقان نەنوسین. پەت پەتێنێکی پێدەکردین مەگەر خودا بزانێ.کە هێستاش کۆرەبرین و جێ قامچی و تانەی ئەو شمشیرە لە ناخمدا قرماخەی نەبەستۆ و بە جێماوە.

بۆ نمونە بەهار و پاییز کە شوولی شلک لە مێشە بە مشە وەگیر دەکەوت تاشل دەبوو لە لەپی دەست و پشتی دەستی ڕادەکێشاین. یا لە سەڕ نیمکەت ڕایدەکشاندین و دوو هاو دەرسیمان لەو بەراو بەر قاچ و قولیان دەگرتین بۆ خۆشی تا شوول دەشکا لە پەنجەی پێی دەسریواندین.  زستانانیش کاتی سارد و سەخڵەتی لە نێو بەفر شانۆیەکی دڵتەزێنی پێشکەش بە ڕێبوارانی بێ هەڵوێست دەکرد. و دەیکوت دەبێ ئەو بەفرە بە کەلاغ پەڕ گێرە بکەن .یانژی بۆ سوکایەتی پێکردن ڕوبەڕوی هاو پۆلەکان ڕایدەوەستاندین ئەوانیش بەئیشاڕەی قامک تێکڕا دەیانوت وژژژژژژ. هەموو حەفتانیش دەبوو سەرمان بتاشین. لە ئاواییش تەنیا ئێمە ماشێنی سەرتاشینمان هەبوو ئەویش هێندەی ئەو ماڵ ئەو مال دەکرد لە میزان دەردەچۆ و هەموو سەرمانی دەڕنێوە، یا کاتێک وەرزی پشووی هاوین دەهات و باری دەکرد بۆ شیراز  دەبوو بە زۆر فرمێسکی دووری بۆ هەڵوەرێنین دەنا دەیبوغزاندین و تێمان بەردەبوو.
لە سەری شەوێوەش تا خەونووچکە دەیبردینەوە کارمان ڕەشکردنەوەی لاپەڕە سپێکان بوو بەیانان کە هەڵدەستاین  دەتکووت دە ڕەژی وەردراوین دەم و لوتمان بە دووکەڵی چرای نەوت کیپ کیپ دەبوو.
کاتێکیش ئاوە چۆڕەی فرمێسکی ئێش و ژان تێکەڵاوی چڵم و لیکی دەرد و خەمان بە سەر کوڵمە ئاڵ و وێڵە کانماندا بەلێزمە دەڕژانە خوار قەت بەری دڵی نەدەگرت و قەبرغەی پڕ نەدەکرد و ڕوحمی نەدەبزووت.

پێموابێ مەکتبدارەکەی گولستانی سەعدی تۆزی شمشیرەکەی ئێمەی نەدەشکاند.
مامۆستاکەمان لاوێکی هەرزەکار و توند و تیژ لە قوتابخانەیەکی کۆچەرێیەوە (عەشایەری)لە شاری شیرازەوە هاتبوو بۆ ئەو مەڵبەندە، بە ناوی شمشیر مەعسومی.

لە و ڕۆژەوە تا یێستا زۆرساڵی تێوەرسوڕاوە بەڵام کاریگەرێکانی ئەو ڕۆژانە بۆ هەتاهەتایە  لە مێشکمدا بەجێماوە.
جا مەگەر تەونی ڕەشی ئەو ڕۆژانە بە ڕایەڵ و پۆی ڕەنگینی خیاڵ سەر لە نوێ بهۆنمەوە و بۆ سوکنایی دڵ و  هەتوانی برینی کۆن بیگێرمەوە.

قادر حوسێن شەریفی
٢٧٢٣٫‌‌‌٩٫‌١٦
مەکتەبدارەکە: مەبەستم حەکایەتی ژومارە٤ ی بابی ٧ لە گوڵستانە

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺سەڵاحەدینی ئەیوبی شانازی کورد و جیهانی ئیسلام


✍ پڕۆفیسۆر جەمال نەبەز دەڵێت: من لەماوەی سی ساڵ دژی سەڵاحەدینی ئەیوبی بووم دەمووت چی بۆ کورد کردووە؟
بەڵام بۆ خوێندنی دوکتۆراکەم هاتمە ئەوروپا تێکەڵی مێژوونوسان و شارەزایانی مێژوو بووم، باسی سەڵاحەدینی ئەیوبیان دەکرد بۆم دەرکەوت ئەوەی من باسم کردووە و دژی سەڵاحەدینی ئەیوبی بووم هەڵەبوم و پەشیمانم چونکە لێرە بۆم دەرکەوت سەڵاحەدین چ کەڵەپیاوێک بووە و کوردی بەهەموو ئەوروپا ناساندووە.

🔹خـالد ڕەشیـد دەڵێت: سەڵاحەددینی ئەیوبی گەورەترین سەرکردەی مێژوویی کوردە
کە ھەموو جیھان بە دەستپاک، ئازا، میھرەبان، زانا، ناوی دەبا.
لە کتێبە مێژووییەکانی ئەوروپادا زۆر بە جوانی باسکراوە، بەڵام کورد نەیتوانیوە وا لە نەوەکانی بکات کە ئاوڕێکی پر لە شانازی لە مێژووی خۆیان بدەنەوە، کۆمەڵێک بێ ئاگا دەڵێن بۆچی بۆ کورد ھەوڵی نەداوە؟
ئاخر لە سەدەی سیانزەدا ھیچ نەتەوە و سنوورێکی نەتەوەیی وەکو ئەمڕوو لەجیھاندا وجودی نەبووە، خۆ خاچ پەرستەکانیش بەناوی یەک وڵاتەوە نەھاتوون، ئەوانیش یەک ئاڵایان ھەبووە ئەویش سەلیبێک بووە کە ئێستاش ئەو سەلیبە ئاڵای سوید و نەرویج و دانیمارک و زۆر وڵاتی تر و ئاڵای وڵاتەکەیانە

🔹پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا رەسوڵ دەڵێت: کەچوومە لەندەن لە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدم پرسی ــ چونکە پێش من لە بەریتانیا بوو ــ وتم مامۆستا ئیبراهیم: ئەم ئینگلیز و خۆرئاوایە کە پشتیوانی لەکورد ناکەن و قەوارەی بۆ دروست ناکەن هۆکارەکەی ئەوە نیە کە بەهۆی سەڵاحەدینی ئەیوبیەوە ڕقیان لە کورد بێت چونکە لە جەنگی خاچ پەرستاندا، ئەوانی تێکشکاندوە؟
لە وەڵامدا مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ووتی: نەخێر نەک هەر ڕقیان لە سەڵاحەدینی ئەیوبی نییە بەڵکو خۆشیان دەوێ و وەک سەرکردەیەکی گەورەی مرۆڤایەتی بۆی دەڕوانن بەتایبەت لەبەر دوو هۆکار کەپەیوەندی بەڕەوشتی بەرزی سەڵاحەدینەوە هەیە:
یەکەم: سەڵاحەدین لەجەنگدا دیلی نەکوشتوە.
دووەم: لە گەرمەی جەنگدا کە (ڕیتشارد قلب الاسد) [ڕیچارد شێردڵ]فەرماندەی لەشکری خاچ‌پەرستان، نەخۆش کەوتوە سەڵاحەدین پزیشکی تایبەتی خۆی بۆناردووە تا چارەسەری بکات.

🔹دوکتۆر دڵشاد زاموایش سەبارەت بە دەوڵەتەکەی نووسویەتی: سنووری دەوڵەتی سەلاحەدینی ئەیوبی، لە هەرێمەکانی میسرەوە تا باخە هەنارەکانی هەورامان بووە.
12 پاشا دەوڵەتەکەی سوڵتانیان بەڕێوەیان بردوە، نۆیان کورد بوون و تەنها سێ کەسیان لە نەتەوەکانی تر بوون.
سوڵتان ‌‎سەلاحەددین، تەنها دانانی (رواق الاكراد)ی بەسە، کە لە بەهێزترین زانکۆی جاران -زانکۆی ئەزهەر- چەسپاندبووی بۆ خزمەتکردنی زانست خوازانی کورد.
کە بەهۆیەوە کوردەکان بۆیان هەبووە بێ بەرامبەر لەو زانکۆیە بخوێنن و خواردن و جێگای حەوانەوەو جلوبەرگیان لەسەر ئەوێ بووە، ئەوەش تا 700ساڵ دوای مردنی خۆی بەردەوام بووە، تا جمال عبدالناصر لای برد.

🔹قانع بۆ سوڵتانم سەڵاحەدینی ئەیوبی:

           " شانازی"

تۆ نەمردووی ئەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لەقەب
ھەر بژی ئەی فەخری کورد و حاکمی خاکی عەرەب

تاکو تۆ بووی لاوەکانی کوردستانم دەر ئەچوون
بۆ، زەکاتی موڵکی شام و خەرجی بازاڕی حەلەب

زیندوو بوینۆ بەجاری، شارستانی و دێنشین
ڕەعیەت و شوان و سەپانم کەوتبونە سەر تەرەب

ئێستە بێتۆین بۆیە وا بێ ڕەونەق و جیلوە و جەلاین
بوین بە گاڵتەجاڕی خەڵق و کاوتوینە بەر عەتەب

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🌸*فراخوان مؤسسهٔ خیریهٔ محسنین زاهدان «شعبهٔ امداد و خدمات‌رسانی دارالعلوم مکی» برای کمک به سیل‌زدگان جنوب بلوچستان*

بارش‌های سنگین و جاری شدن سیلاب سبب محاصره شدن نزدیک به ۳۸۰ روستا در شهرستان‌های دشتیاری، چابهار و قصرقند استان سیستان‌و‌بلوچستان شده است.
۱۵۰ روستا به شدت دچار چالش شده و وضعیت نزدیک به ۴۰۰ هزار نفر از مردم روستاهای جنوب استان سیستان‌و‌بلوچستان بحرانی است. با شکسته‌شدن آب‌نما و پل‌ها، راه‌های مناطق سیل‌زده مسدود شده و ارتباط این مناطق با شهرستان‌های همجوار و حتی یک روستا به روستای دیگر قطع شده است.
بارش‌های سنگین در قصرقند، بخش تلنگ، دشتیاری، بخش پلان، پیرسهراب سبب سیلاب گسترده در این مناطق شده و خسارات سنگینی به واحدهای مسکونی خشتی و گلی و به بخش کشاورزی وارد کرده است.

مؤسسهٔ خیریهٔ محسنین زاهدان «شعبهٔ امداد و خدمات‌رسانی دارالعلوم مکی» در نظر دارد با کمک و همیاری شما هم‌وطنان نوع‌دوست برای کمک و امدادرسانی مردم آسیب‌دیده از سیل بشتابد شما مردم عزیز می‌توانید کمک‌های نقدی و غیرنقدی (اقلام خوراکی، بهداشتی و سایر کمک‌های اضطراری) را به مؤسسهٔ خیریهٔ محسنین زاهدان برسانید تا با توفیق خداوند در اسرع وقت امدادرسانی به مردم آسیب‌دیده انجام شود.

💳شماره‌کارت بانک رسالت به نام مؤسسهٔ خیریهٔ محسنین زاهدان:
5041727010553152
شماره حساب: 10109262841
شماره شبا: IR590700010002210926284001
☎️شماره تماس: 05433426470
📱شماره همراه: 09152989280

سیل بلوچستان

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

... تۆ یەکەم کەس بە کە ئەم زنجیرە ئەپچڕێنی

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

گرتەیەکی دەگمەن لە مامۆستا هاشم نانەوازادە کاتێک شیعری گوڵفرۆش بە دەنگ دەخوێنێتەوە. هاشم نانەوازادە ئافرێنەری دەیان هۆنراوەی گۆرانییەکانی هونەرمەند محەممەدی ماملێ‌یە.
گوڵفرۆش
هۆنراوەی: هاشم نانەوازادە
خوێندنەوەی: هاشم نانەوازادە
بە دەنگی: محەممەد ماملێ

سەرچاوە ؛ کاناڵی فەرمیی ماملێ

کابان | KABAN
🌺🍂
🍂🌺🍂🌸🍂
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂

Читать полностью…

کابان

جێی خۆیەتی کاتی بۆ دانێین و بە سرنجەوە گوێی بۆ ڕاگرین🙏👆


ئەوەیان تەواوترە ، ئی پێشترمان سڕێوە

Читать полностью…

کابان

👆👆👆
هەموو هەر ناتەواون و قەت چاوەڕوانی ئەوە مەکە نووسراوەکانت کامڵ و بێ ڕەخنە بن!
لە حاڵێکدا کە مێردەکەی قومی ئاخری چای ئەویشی دەخواردەوە ئەوەی پێ کوت.

سەری لەسەر گوشێکەی هەڵگرت و چاوی بڕییە جگەرەی نێوان قامکە زەرنەقووتە و دۆشاومژەی مێردەکەی.
یا ڕەببی تۆبە خۆ لە مێژساڵە تەرخی جگەرەی پێ کردووە ئەدی ئەو جگەرە چ بوو کە بۆم دانا!؟
بێ ئەوەیکە جگەرەیەک لە گۆڕێ دابێ خەیاڵی بەرەو کتێبخانە فڕی.
"باوەڕ بکەن هەتا ئەوڕۆ یەک ڕەستەشم دانەڕشتۆتە سەر لاپەڕە، تەنانەت ئینشاکانی قوتابخانەش هەر کاکم بۆی دەنووسیم و لە تەواوی کتێبەکانیش ئێستاشی لەگەڵ بێ ڕقی دنیایەم لە کتێبی فارسییە، بەڵام هەتا بڵێی حەزم لە خوێندنەوەیە خوێندنەوەیەکی بەربڵاو بە تایبەت ڕۆمانەکان." لەوڵامی کاک کەماڵ کە قۆڵەکانی هەڵکردبوو و پەڕنووس و پێنووسەکەی هەروا بەدستەوە بوو و چاوەڕێی ئەوەی بوو لێی وەرگرێ، ئاوای کوت.

"دەی بابە گیان! ئەگەر وایە چۆن ئیزن بەخۆت دەدەی بڵێی ئەو مێعریش نییە چ بگا بەشێعر!؟" کاک کەماڵ بەو قەڵافەتە  چوارشانە و جوانچاکەیەوە هاوکات کە ماڵئاوای لە خاتونە ماعیرەکە دەکرد ڕوو بە ئەو وای کوت. نەشیکوت؛ "ئەتۆ ناتوانی بنووسی" کوتی:  "هەموو کەس دەتوانێ شێعر بنووسێ، بەڵام کەم کەس دەتوانن چیرۆک بنووسن، ئەگر ڕاست دەکەی ئەلان کە لە دووهەمین مانگی هاوین داین ئەتۆ هەتا کۆتایی ئەوساڵ کاتت هەیە کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیم بۆ بنووسی."

مێردەکەی کە پشتی لەوان بوو و لەپەنا قەفەسەی کتێبەکان ڕاوەستا بوو، هاوکات کە لاپەڕەکانی کتێبەکەی ناو دەستی هەڵدەداوە نێوک و دڵی کەوت کاتێک گوێی لەو داواکارییەی کاک کەماڵ بوو. خودا خودای بوو خێزانی داواکاری کاک کەماڵ قەبووڵ نەکات بەڵام بە پێچەوانەی داخوازەکەی، بەباوەڕبەخۆیەک کە تێیدا دەتیدرا ئەو چاوەڕوانەی بێ بنەما دەدیت.

لەدڵەخۆیدا بەخۆی کوت چەند جارت پێ بڵێم "قسە زۆر بکڕە کەم بفرۆشە" بەڵام تازە واهاتبوو سەرڕێی و چارەی نەبوو. ڕوو بە کاک کەماڵ کوتی: "ئەگەر مەڕمان نەدیوە لە پەرێزێ، خۆ پشکەڵمان دیوە لە هەرێزێ." دەستێکی خشاندە نێو  قژە کاڵەکانی و ئاوە درێژەی بە باسەکە دا؛ "هەرچەند هەتا ئێستا هیچکات دەستم نەداوەتە قەڵەم بۆ نووسین، بەڵام بەڵێنیت پێ دەدەم هەتا کۆتایی ئەوساڵ کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیی سەهلە من ڕۆمانێکت بۆ بنووسم"

کاک کەماڵ کە چاوەڕوانی ئەو وڵامەی لێ نەدەکرد، چاوی لەژێڵڵا نەهێنا و زەقی نەکرد و نەیکوت؛ "ئەوەی ئەتۆ باسی دەکەی خەیاڵپڵاوە" بەڵام کوتی: " بابە گیان! ئەتۆ کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیم بۆ بنووسە تەواوە" نەشیکوت؛ "ڕۆمان هاشا پێشکەشی خۆت!"

مێردەکەی بە ڕمبەی شکانی گوشێکە ڕاچەنی! لەسەرەخۆ لەسەر مۆبڵە تووسێ سێ نەفەرەکە هەستا کە بچێ لەت و پەتی گوشێ شکاوەکە هەڵگرێتەوە.
نەیکوت "ئەوە چ بوو بۆ لەپڕڕا فێت گرت!؟"بەڵام دەیزانی تەنیا هەر بۆخۆی دەتوانێ ئارامی کاتەوە. چاوی لە خێزانی کرد. بای فێنکی کۆلێر لۆلۆی ئەگریجەکانی پەخش و پەرێشان دەکرد و هەوای ژووری دانیشتنی بۆنپژێن دەکرد بە عەترە بۆنخۆشەکەی. یاڕەببی تۆبە خۆ ئێرە کوێستانە و کۆتایی مانگی ڕێبەندان، ئەدی ئەو کۆلێرە چ بوو کە بۆم دانا!؟ بێ ئەوەیکە کۆلێرێک لە گۆڕێ دابێ بە هێوری لە پەنای دانیشتەوە" ئاخۆ بڵێی چیرۆک ئەو نرخ و بەهایەی هەبێ کە ئاوە لە خۆت بکەی؟" کاتێک دەستی درێژ کرد کە لە ئامێزی بگرێ بە ڕاوێژێکی ئارام ئەو پرسیارەی لێ کرد.
چاوی بڕییە ئیستکانە بەتاڵەکان و لە وڵامی مێردەکەی دا کوتی:
" وشەکان لەبەرم هەڵدێن، هیچم پێ نییە بۆ نووسین!"


✍بەفرین شەڕەفکەندی



🌾پێشکەش بە کاک جەلال پوورحەسن کە هەمووکات بە دڵسۆزییەوە کاتی زێڕینی تەرخان دەکا بۆ خوێندنەوەی دەقەکان و ڕەخنە و ڕاوبۆچوونی و پێشنیارەکانی خۆی لەسەر دەنووسێ بۆ جیاواز و باشتر نووسینیمان 🍃🌸

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

لە ستایشی ژیاندا

ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر

بەشی ٦

مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست

#لە_ستایشی_ژیاندا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

پێگەی ژن لە فەرهەنگی کوردستاندا

لە كولتوری كوردی دا ژنان ئازاد و سەربەستن بەڵام لە ئێران و ناوچەكە، نیوەی داپۆشراون

دوكتۆر نەجمەدین جەباری مامۆستای زانكۆ

س؛ بەرەی یەکگرتووی کورد

جایگاه زن در فرهنگ کردستان
دکتر جباری
با زیرنویس فارسی

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

«سێوەمزرەکەی ئەمبەر پەنجەرە»

لە خانووبەرەیەکی کۆن دا دەژیم.
لە مۆرە و خشتی کاڵ پێکهاتووە، لە سەر حەوشەیەک چەند ماڵی تێدایە؛ دایکم میوانمە. هێشتا چلەم نەچووە.
چێشتەنگاوێ، سەروبەری چێشتەکە دەگرم و بە پەلە دەچمە حەمام. حەمامێکی کۆن، زل و زەبەندە و سارد. لە حەوشە هەڵکەوتووە. سیمەنتۆی ڕەش عەرز و دارودیواری داپۆشیوە، شۆرکەیەک و دووشێکی زەردهەڵگەڕاوی ژەنگاوی شەققووشڕ. گورجێکی خۆم دەشۆم، قەدیفەم لە بیر چووە. کەلینێک دەدەم بە دەرگا، دایەەەە! خاولیییی
زەبەڵاحێک لێم خەفتاوە! هەڕڕای کردە درگاکە. بە خێرایی وەک ڕەشەبا درگا پێکدادەدەم و لە پشتەوە ڕا پشکۆڵەکەی پێدادەکەم.
سامم ڕێنیشتووە و وێڕای شەرم ئاوێتەی ڕۆحم بووە. چەند چرکە ناخایەنێت کە بە درگاکەوە کە پانوبەرین و دوو هێندی باڵای پیاو بەرزە و تەبەقێک شووشەی چڕژاوی لەلای سەرێ تێدایە، هەڵدەڕووچکێ. خرمە لە شووشە دێ، هەمووی دەبێتە هەڵم، بەرچاوم لێڵ دەکا. پێڵوکانم ڕێک دەکوشم، کەللە سەرێک کە هەر چەندی دەمهەوێ بە دەستم بازنەیەک ساز کەم قەبارەکەی وێنا بکەم، تێیا ناگونجێ! لە پشتەسەری، کەللەیەکی تر و دوانی تر و ...تا ئەو جێگایەی کە ئیتر لە ئەژمار نایەن. کەللە سەرەکان تەنیا چاویان تێدا خوڵقاوە، بێ دم و لوت!
بە پاڵەپەستۆ ئامبازی یەکتر دەبن و پیلیان ئاودیوی پەنجەرەی بەتاڵی سەر دەرکە دەکەن.
تەزوویەک لە تەوقی سەرم وەستاوە، زراوم هاتۆتە نێو دەمم، تامێکی تاڵ بە قوورگم دا ڕۆچووە. خۆم بەملاولا دادەدەم، بەڵکەم لە قوژبنێک خۆم حەشار دەم، بەڵام بێسوودە. چاویان دەگەڵم دەسووڕێ، بیلبیلەی سوور، هێدی هێدی سووراییەکەی دەخزێتە سپێنەی چاویان. چاوم دەنووقێنم . چەقووچۆ دایگرتووم، توند شەویلکەم دەگرم دیانم لە شەقە شەق بوەستێنم.

درێشوووکەیەک گوی مەمکم دەئەنگاوێ، چزەی لێدێ! ئاخ خ خ
ئەوە لە کوێڕا هات؟!
چەند دلۆپ شیری خوێناوی لە مەممکم دەتکێ!
هاوبیر برسییەتی!
پڕ بە یەکدی دادەکەن.
پەنجەیەک لە ئاڵقەڕەزە ژەنگاوییەکە نزیک بۆتەوە.
بە هەموو هێزی بێهێزیم هەوڵ ئەدەم لە سووچێک خۆم حەشار دەم، پاڵ بە دیوارەکەوە ئەنێم، سیمەنتۆ پشتم دەڕووشێنێ، بە فۆتەکەم هەر دەم لایەکی لەشم دا دەپۆشم. جار دەگەڵ جار زیاتر خۆم گڕمۆڵە دەکەم، شەکەت و ماندوو لە قاوخی ژووشکێک دا.  ماسوولکەکانم دەسووتێن، دەبنە خەڵووس، دەبوورێمەوە.
دەمرم و زیندوو دەبمەوە!
هەر ئەهاتوو دەستیان درێژتر و نزیکتر دەبوونەوە و چاویان زەقتر، هەر مشتوومڕیانە تەک یەکدی، دانەیەکیان بێ ڕەزاتر و ڕەزاگرانترە لە گشتیان؛ دەستێ لە هەموویان نزیکتر ببویەوە، ئێستا هەر قولانجێک مەودا و چەند بزماری ژەنگاوی و خوار تاکە لەمپەر و هێزی بەرگرییە کە هیوام پی بەستووە.
لەگەڵ شکانی بزمارەکان زمانم دەشکێ.
هەموو هێزم لە قووڕگم دا کۆ دەکەمەوە، نەهرەتە لێدەم. ئەوکم گیراوە
بە غاڵبەغاڵب هاواری دایکم دەکەم. دەنگم لە ناخم دا گوم دەبێت.
فرمێسکەکانم دەبێتە بەلەمێک و دەریای تۆفانی جێ دەهێڵێ و بە دوو چاوی تەڕەوە، دەسووڕێمە سەر تەنیشت، مەمکم دەخەمە نێو پەنجەم، بیخەمە سەر زاری هاوبیر، شێرپەنجە لە ژێر پەنجەم ختۆکەم دەدا!!
مەیخۆ هاوبیر مەیخۆ، ئیتر ئەمە ژەک نییە، ژارە!!!

پەروین دانش پەژووە
٢٨ی/ خەزڵوەری/٢٧٢٣

مۆرە-کڵۆگڵ(کلوخ)
چێشتەنگاو-قاوەڵتون(پێش نیوەڕۆ)
زەبەلاح-ناقۆڵا، قوی هیکل
خەفتان-چاوەنۆڕی دەرفەت
درێشووکە-نیش مار
پشکۆڵ-پژدەر
ماسوولکە-ماهیچە

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

تکایه ئەوەی لە دەستمان دێ با بیکەین 🙏

Читать полностью…

کابان

روز تلخ موسیقی و بخصوص موسیقی کُردی
صد افسوس که در کمتر از ۲۴ ساعت سه چهره شاخص موسیقی کُردی درگذشتند
▪️استاد "جمشید عندلیبی" موسیقدان و نوازنده شهیر ساز نی (متولد سنندج)
▪️استاد "جمیل احمدی" مقام‌خوان سیاچمانه (از نوسود هورامان)
▪️استاد "عسکر سهرابی" مقام‌خوان هوره (از ایل گوران)
تلگرام | اردشیر پشنگ

Читать полностью…

کابان

مرز ایران و امپراطوری روسیه تزاری پیش از عهدنامه گلستان!

خط سرخ: پیش از عهدنامه گلستان
خط سیاه: پیش از عهدنامه ترکمانچای



منبع ؛ تاریخ ٧٠٠٠ ساله ایران

Читать полностью…

کابان

سەرقاڵی قسە کردن بوون جار جارە تۆنی دەنگیان دەگۆڕا یان دەنا سرت و خورتیان‌بوو
نیگایان دەتکووت تیشکی خۆرە، بزەیان پڕی خۆشەویستی، کوڕێکی بە ئەندام مام ناوەندی و جەستە پتەو، چاوی دەتکووت مێوژە ڕەشەن
کچێکی مسریلانەی ناسک و کاڵ، دیاربوو تۆزێ شەرمێونبوو کاتێک کوڕە ماچی دەکرد خۆی دەخزاندە پشت ئەو دارەی لەبنی دانیشتبوون. لەدوورەوە لەگەڵیان دەژیام نێو دڵم مێرووی دەکرد، لەخۆوە بزەم دەهاتێ.

ڕووبەڕوویان لەسەر کورسییەک دانیشتم کتێبەکەم وێکنا لەلای خۆمم دانا، زوو زوو مژم لە جگەرەکەم دەدا هەندێکجار لەنێو دووکەڵ و مژو خەیاڵ‌ـدا وندەبووم، ماوەیەکی چااااک فکرم دەڕۆیشت، قاقای ناسکە کیژۆڵە لە دنیای بیرەکانم دەریدەکێشام
بێ ئەوەی بمهەوێ نیگام ئاوقای ئەوینیان دەبوو لەنێو خۆری چاوانی ئەو کیژۆڵە پرچ کاڵ و لێو ئاڵ‌ەدا نووقم دەبووم، هەستێکی سەیرم بۆی هەبوو دەتکووت چەەەند ساااااڵە دەیناسم یان پێشتر دەبێ دیتبێتم.

لەنێو خەیاڵ و ڕاستیدا هیلاک ببووم
دڵم باوەشێکی دەویست، وەکوو باوەشی ئەو دووانە، بڵێسەی دەگەیشتە لەشی سڕم.
دیاربوو لەمێژە دانیشتووم هەتاو ماڵاوایی کردبوو وردە وردە سەرما گۆشت و دەماری تەزاندبوو ئێسکەکانم ژانیان دەکرد، بەداخەوە وەکوو ساڵان هێزی خۆ گەرم کردنەوەم نەمابوو
ناچار هەستام خۆم تەکاند جگەرێکیترم داگیرساند و مژێکم لێدا و وەڕێکەوتم.
دەنگێکی سێحراوی لەپشت سەرم هەرای دەکرد خاتوون! خاتوون! پەرتووکەکەت!!
گەڕامەوە لێی‌وەرگرم، نزیک بۆوە، نەرمە نیگا و بزەی لێوی ڕێک بۆخۆم بووم.....

#ئێوارەهەینےسەرشێتی
#بەیان_پەسەند

@bayan_varger

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

فەریبا بەلووچ
خەڵاتی نێونەتەوەیی ژنانی بوێر و نەترسی وەرگرت .

Читать полностью…

کابان

شکۆی خاک و نیشتمان

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ڕۆژێکیان دوو دزیان بردە لای دادوەر، یەکێکیان زێڕ و زیوی دزی بوو. ئەویتریان بڕێ کای دزی بوو، دادوەر ئەوەی زێڕی دزی بوو ئازادکرد، بەڵام کادزەکەی زیندانی کرد! کابرای کادز بە پاسەوانەکەی وت: باشە بۆ ئەو پیاوە ئەو هەموو زێڕەی دزی بوو ئازادکرا، کەچی من لەسەر یەک فەردە کا زیندانی کرام؟ پاسەوانەکە وتی: لەبەر ئەوەی دادوەر کا ناخوات!

عوبەید زاکانی
وەرگێڕانی کەرەم کاکەوەیس ، کەرکووک

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔴 دیمەنی شاری ڕانیە بە داوێنی کێوەڕەشەوە

١۴٠٢٫١٢٫١۴
🆔 @HajeNew

Читать полностью…

کابان

کابرای ڕاوچی دڵی نەهات ڕاوی بکات

زۆر جوانە

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ئەو کاتەی هادی چووپان لە دەستی ئاڕنۆڵد جام و خەڵاتی خۆی وەردەگرێت

کابان | KABAN

Читать полностью…
Subscribe to a channel