🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK
عەشیرەتی مەنگوڕ ـ هەمزاغا
لە کتێبی سەردەمی زێڕینی نەتەوایەتی
نووسین و ئامادەکردن ؛ قاسم قازی
تۆمار و خوێندنوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاین و دەرهێنان؛ دیاکۆ گەرمیانی
KABAN
هێلکە و نەورۆز
هێلکە ، جێگە و پێگەیەکی تایبەتی لە نەورۆزی کوردەواریدا ، بە تایبەت ناوچەی موکریان ،هەیە ، بە نرخترین دیاری بۆخۆشەویستان هێلکەی سوورە ، ئەویش دەگەڕێتەوە سەر بیروباوەڕی کۆنی خەڵک ، دەڵێن هێلکە ، هێما و نمادی گۆی ( زەوی )یە ، دەبێتە جووجکە و ڕووحی دێتەبەر ، هێمایەکە لە ژیانی دووبارە ، ڕەنگکردنەکەشی بەمانای ئەوەیە کە ساڵێکی ڕازاوە و ڕەنگاوڕەنگ و پڕ لە زاوزێیان هەبێت .
دەڵێن کابرایەک لە مەهاباد هێلکەی دەکڕی بە دەشایی ، ڕەنگی دەکرد و هەر دەیداوە بە دەشایی ، پرسیان بۆچ ئاوا دەکەی ، گوتی بۆیە هێلکە سوور دەکەم و هەر دەیدەمەوە بە دەشایی هەتا نەورۆز لەبیر مناڵەکان نەچێتەوە .
هەر وەها لە نەورۆز دا هەتا سێزدەبەدەر هێلکە هەر بەدەست خەڵکەوە هەیە و کایەی جۆراوجۆری پێدەکرێ .
کایەی هێلکەشکێنە تەنیا تایبەتە بە نەورۆز .
نەریت و بۆنەکانی کوردەواری لە بیر نەکەین.
ساڵی تازەتان ، پڕ لە هات و دوور لە نەهات
سولەیمان پیرۆتی
کاناڵی کابان
@KABANMUKRYAN2721
باخی بریا
هۆنراوەی مامۆستا ئەنوەر خاتەمی
ناسراو بە هەواڵ
خوێندنەوەی خاتوو دڵنیا سووڵتان پوور
کابان | KABAN
جلوبەرگی جوان و ڕازاوە بە چەند هەزار ساڵ ڕەسەنایەتی، کە لە سەردەمی کۆنەوە تا ئیمرو پارێزراوە و لهدوای سەدان ڕووداو و گۆڕانکاری مێژوویی، هێشتا لەبەر دەکرێت، چیتر موڵکی تاکە نەتەوەیەک نییە، بەڵکو میراتی کولتووری تەواوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە.
لباس آراسته و زیبایی با اصالت چندهزار ساله که از پی دورانها و صدها اتفاق پرفراز و فرود تاریخی تا به امروز حفظ شده و همچنان پوشیده میشود دیگر تنها تعلق به یک ملت ندارد بلکه میراث فرهنگی کل جامعه بشری است
ڕۆژی جلی کوردی پیرۆز بێ
روز لباس کُردی مبارک باد
Happy Kurdish Clothes Day
ئازادی چەندە خۆشە ڕێزگرتن لە ئازادیش هەر ئەو هەستەی هەیە ، ڕەنگە زیاتریش
KABAN
🔴 ئاگاداری//
بە داوای لێبووردنەوە، لە ڕێگەی ئەم ئاگادارییەوە بە ھەموو لایەک ڕادەگەیەنین، بە ھۆی کەشوھەوا و بارانی و تەڕ بوونی شوێنی بەڕێوەبردنی بەرنامە و نیگەرانی لە نەخۆش کەوتنی زارۆکان، بەرنامەی "نەوروزی خۆشەویستی" تا ماوەیەکی کورت ڕادەگیرێ. لە ھەوەڵین دەرفەتدا خۆشەویستان ئاگادار دەکەینەوە.
ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی جامی
١۴٠٢٫١٢٫٢٠
🆔 @HajeNews
نەورۆزی خۆشەویستی
(تایبەت بە منداڵان )
ناوەندی فەرهەنگی هونەری جامی بەڕێوەی دەبا
شوێن ؛ مەهاباد ـ پیستی ئیسکی
" وشەکان لەبەرم هەڵدێن"
گوشێکەی تەق بەقەدی دیوار دادا دەنگی زرمە بێدەنگی ژووری دانیشتنی شکاند!
زەمان وەکوو فیلمێک گەڕاوە بۆ پێش شکاندنی گوشێکە.
هەر دووکیان لەسەر مۆبڵە تووسێ سێ نەفەرەکە لە پەنا یەکتر دانیشتبوون. پیاوەکە باسکی هاویشتبوو سەر شانی خێزانی و چاوی بڕیبوو گوشێکەی دەستی.
" سەت جارم لە زەیندا داڕشتووە و هەڵموەشاندۆتەوە نازانم لە کوێڕا دەست پێ بکەم" لە حاڵێکدا بە پەنجەکانی نێوچاوانی ڕێکدەکوشی ڕوو بە مێردەکەی ئەوەی کوت.
سەمای هەڵمی چا تازە دێمەکەی پێشیان لەبەر چاویان شاراوە نەبوو.
"دەزانم لەگەڵ هەر نووسینێک وەک خاتوونێکی دووگیان هەتا چیرۆکەکەت لەدایک دەبێ هەر بەرەژانت دێتێ و ئۆقرە لەخۆت و لەئێمەش هەڵدەگری" بەڵام وای نەکوت. چاویلکەکانی دەرهێنا و لەسەر جلۆ مۆبڵەکەی دانا. یاڕەببی تۆبە خۆ چاوەکانی کز نەبوون و هەر بە حوکمن ئەدی ئەو چاویلکەیە چ بوو بۆم دانا!؟
بێ ئەوەیکە چاویلکەیەک لە گۆڕێ دابێ تەنیا کوتی: "دڵنیام زۆر بەسانایی دەتوانی چیرۆکێکی باش بخوڵقێنی."
هاوکات کە سەری لە گووشێکە دابوو کوتی: "دەزانم کە دەتوانم، بەڵام دەمهەوێ چیرۆکی ئەم جارەم جیاواز بێ، چیرۆکێکی باش بخوڵقێنم، چیرۆکێک کە دەمی ڕەخنە ببەستێ و ئاغای ڕەخنەگر بەدڵی بێت و ئەو هەمۆ کات دانە و ماندوو بوونەی بە فیڕۆ نەچێ."
پرسیاری مێردەکەی زوو وڵام داوە؛ کاتێک هەردووک شانی بۆ لای سەری هەڵێنا بە نیشانەی ئەوەیکە ئاغای ڕەخنەگر کێیە؟
"کاک جەلالی دەڵێم، کاک جەلال."
بڕێکی لێ کشاوە و باسکی لەسەر شانی لابرد.
"ئەتۆ چیرۆک دەنووسی، کاک جەلال ماندوو دەبێ!؟" ئەو پرسیارەی بە گاڵتە جارییەوە لێ کرد.
قامکە ئەسپێکوژەکەی لەسەر تەختەکلیلی گوشێکەی ساز و باز بوو بۆ نووسین بەڵام ئاختوچاری کرد دانەدەبەزییە سەر پیتەکان! ئەوەی زۆر بە باشی لە زەینیدا دایڕشتبوو، هەموو وەک مرۆڤێکی تاوانبار لە دادگای تاوانەکان کە دەیانهەوێ لە چنگی عەداڵەت خۆیان دەرباز بکەن لەبەری هەڵدەهاتن!
چوار چاوی کاڵ گرێدراوی نیگای یەکتر ببوون.
"بەڵێ ئەو ماندوو دەبێ بەو چیرۆکە سۆاو و ساوایانەی کە ئێمە دەینووسین و ڕەخنە و تێبینییەکانی ڕەچاو ناگرین و لە خۆماندا پەروەردەی ناکەین هیچ؛ لوتیشی لێ هەڵدەمسێنین و بڕێکیشی قەرزدار و پیاو خراپ دەکەین،" دەستەکانی لێک بڵاو دەکاتەوە و ڕووبە مێردەکەی درێژەی پێ دەدا "بڕێکیش نا زۆریشی زەم دەکەین!"
"خودا چاکەت بۆ نەکا کاک کەماڵ کە ئەتۆ ئەو چیرۆک نووسینەت لە ماڵە من هاویشت" ئەو ڕەستەیە هەتا سەری زمانی هات بەڵام گێڕایەوە و لەبەر دڵی خێزانی نەیدرکانت.
لە پێش مێردەکەی دا بە پلیکانی ژێرزەمینەکە خولۆر بۆوە خوارێ. هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و سییەکانی پڕ کرد لە بۆنی کتێب و ئارامیشێکی خەست و خۆڵی پێشکەشی ڕوح و ڕەوانی کرد.
"جوان بوو بژی" کاک کەماڵ کە کراسێکی ڕەشی ڕێڕێی لەبەر دابوو و دوو دوگمەی سەرێی کردبۆوە و سینگە تووکنەکەی وەدیارخستبوو و لەحاڵی چەپڵە لێدان ئەوەی ڕوو بە خاتوونێکی کورتەباڵای ڕەشئەسمەر کوت کە پەنجەی ڕاستی گرێدرا بوو لە پەنجی چەپی کچێکی سێ چوار ساڵانە.
پێش ئەوەیکە کاک کەماڵ زیاتر هارووژێ و نەکا دەست بکا بە فیتوو لێدان بۆ ئەو مێعرە لاوازە بە پێخاوسی خۆی هاویشتە نێو باسەکەیان. "ئەرێ کاک کەماڵ خۆ ئەوە مێعریش نەبوو چ بگا بە شێعر! یاڕەببی ئەو خاتوونە هەر بەلەشساغی بژی بەڵام ئەوە غەدرێکی گەورەیە لە حەققی ئەدەبیاتەکەمانەوە" ملی بۆ لای خاتوونەکە وەرسووڕاند کە چاوی بڕیبۆ نرخی ئەو کتێبانەی کە دەیهەویست بیانکڕێ. بەڕێزەوە کوتی: "دڵت نەهێشێ دادە! بەڵام ئەوڕۆکە هەرکەس هەستا و دوو وشەی بەسەریەکەوە کردەوە نێوی شێعری بەسەردا دەبڕێ" پاشان ئاخێکی لەناخی دڵەوە بەتاڵ کرد و ڕوو بە کاک کەماڵ کوتی: "کوێرایم گاتێ چا نەبوو مامۆستا هێمن و هەژاری نەمر ئەو ڕۆژانەیان نەدیت، ئااااای ئەدەبیاتی کوردیم ڕۆۆۆۆۆۆ!"
ئێستا یەک وشەشی نەنووسیبوو. هەر پرتە و بۆڵەی بوو کە بۆ دەسبەجێ پێش ئەوەیکە وشەکان لەبەری هەڵبێن داینەڕشتۆتە سەر لاپەڕە یا لەپتاب یا بەردەسترین ئامێر واتا گوشێکەی!
"خۆ شەویلکەی کاک جەلال هێندەی نەماوە لەبەرێک بچێ و ئەنگوستەکانی هێندەیان تایپ کردووە چی وای نەماوە لەڕەسمە بێنەدەر ئەوەندەی باسی تیکنیک و گێڕانەوەناسی بۆ ئێمە کردووە" ئەو سرتە و خورتەی لەگەڵ خۆی بوو بەڵام مێردەکەی کە لەپەنای دانیشتبوو بەڕووی خۆی نەهێنا کە گۆی لێیە!
"جا باشە بابە گیان! ئەگەر ئەتۆ باشتر دەنووسی و لەم بوارەوە شارەزاتری ئەوە پەڕنووس و ئەوەش پێنووس" کاک کەماڵ لە حاڵێکدا پێنووس و پەڕنووسی بۆ لای ڕاداشتبوو ئەوەی کوت.
"پێشینیانی ڕەحمەتی بۆیە دەڵێن ئەگەر زار لێ گەرێ سەر ڕاحەتە" ئەوەی لەدڵە خۆیدا کوت و نەشیکوت "پەرژینێکی قایم بێ ئەمن ئەو گویە چ بوو خواردم!"
هەڵمی چایەکان چەند خولەکێک دەبێ لەسەما کردن کەوتووە!
"دڵنیابە هیچکات هیچ نووسراوەیەک جا چ دەق بێ، چ وتار بێ یا پەخشان و شێعر و چیرۆک...
کابان | KABAN
👇👇👇
سەدەیەک خۆڕاگری لە بەردەم تواندنەوەدا، شاکارێکی بێ وێنە لە کچانی ڕۆژئاوا پێشکەش بە بزوتنەوەی ژن-ژیان-ئازادی
سەرچاوە:
berey_yekgrtuy_kurd
کابان | KABAN
جێی خۆیەتی کاتی بۆ دانێین و بە سرنجەوە گوێی بۆ ڕاگرین🙏👆
ئەوەیان تەواوترە ، ئی پێشترمان سڕێوە
👆👆👆
هەموو هەر ناتەواون و قەت چاوەڕوانی ئەوە مەکە نووسراوەکانت کامڵ و بێ ڕەخنە بن!
لە حاڵێکدا کە مێردەکەی قومی ئاخری چای ئەویشی دەخواردەوە ئەوەی پێ کوت.
سەری لەسەر گوشێکەی هەڵگرت و چاوی بڕییە جگەرەی نێوان قامکە زەرنەقووتە و دۆشاومژەی مێردەکەی.
یا ڕەببی تۆبە خۆ لە مێژساڵە تەرخی جگەرەی پێ کردووە ئەدی ئەو جگەرە چ بوو کە بۆم دانا!؟
بێ ئەوەیکە جگەرەیەک لە گۆڕێ دابێ خەیاڵی بەرەو کتێبخانە فڕی.
"باوەڕ بکەن هەتا ئەوڕۆ یەک ڕەستەشم دانەڕشتۆتە سەر لاپەڕە، تەنانەت ئینشاکانی قوتابخانەش هەر کاکم بۆی دەنووسیم و لە تەواوی کتێبەکانیش ئێستاشی لەگەڵ بێ ڕقی دنیایەم لە کتێبی فارسییە، بەڵام هەتا بڵێی حەزم لە خوێندنەوەیە خوێندنەوەیەکی بەربڵاو بە تایبەت ڕۆمانەکان." لەوڵامی کاک کەماڵ کە قۆڵەکانی هەڵکردبوو و پەڕنووس و پێنووسەکەی هەروا بەدستەوە بوو و چاوەڕێی ئەوەی بوو لێی وەرگرێ، ئاوای کوت.
"دەی بابە گیان! ئەگەر وایە چۆن ئیزن بەخۆت دەدەی بڵێی ئەو مێعریش نییە چ بگا بەشێعر!؟" کاک کەماڵ بەو قەڵافەتە چوارشانە و جوانچاکەیەوە هاوکات کە ماڵئاوای لە خاتونە ماعیرەکە دەکرد ڕوو بە ئەو وای کوت. نەشیکوت؛ "ئەتۆ ناتوانی بنووسی" کوتی: "هەموو کەس دەتوانێ شێعر بنووسێ، بەڵام کەم کەس دەتوانن چیرۆک بنووسن، ئەگر ڕاست دەکەی ئەلان کە لە دووهەمین مانگی هاوین داین ئەتۆ هەتا کۆتایی ئەوساڵ کاتت هەیە کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیم بۆ بنووسی."
مێردەکەی کە پشتی لەوان بوو و لەپەنا قەفەسەی کتێبەکان ڕاوەستا بوو، هاوکات کە لاپەڕەکانی کتێبەکەی ناو دەستی هەڵدەداوە نێوک و دڵی کەوت کاتێک گوێی لەو داواکارییەی کاک کەماڵ بوو. خودا خودای بوو خێزانی داواکاری کاک کەماڵ قەبووڵ نەکات بەڵام بە پێچەوانەی داخوازەکەی، بەباوەڕبەخۆیەک کە تێیدا دەتیدرا ئەو چاوەڕوانەی بێ بنەما دەدیت.
لەدڵەخۆیدا بەخۆی کوت چەند جارت پێ بڵێم "قسە زۆر بکڕە کەم بفرۆشە" بەڵام تازە واهاتبوو سەرڕێی و چارەی نەبوو. ڕوو بە کاک کەماڵ کوتی: "ئەگەر مەڕمان نەدیوە لە پەرێزێ، خۆ پشکەڵمان دیوە لە هەرێزێ." دەستێکی خشاندە نێو قژە کاڵەکانی و ئاوە درێژەی بە باسەکە دا؛ "هەرچەند هەتا ئێستا هیچکات دەستم نەداوەتە قەڵەم بۆ نووسین، بەڵام بەڵێنیت پێ دەدەم هەتا کۆتایی ئەوساڵ کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیی سەهلە من ڕۆمانێکت بۆ بنووسم"
کاک کەماڵ کە چاوەڕوانی ئەو وڵامەی لێ نەدەکرد، چاوی لەژێڵڵا نەهێنا و زەقی نەکرد و نەیکوت؛ "ئەوەی ئەتۆ باسی دەکەی خەیاڵپڵاوە" بەڵام کوتی: " بابە گیان! ئەتۆ کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیم بۆ بنووسە تەواوە" نەشیکوت؛ "ڕۆمان هاشا پێشکەشی خۆت!"
مێردەکەی بە ڕمبەی شکانی گوشێکە ڕاچەنی! لەسەرەخۆ لەسەر مۆبڵە تووسێ سێ نەفەرەکە هەستا کە بچێ لەت و پەتی گوشێ شکاوەکە هەڵگرێتەوە.
نەیکوت "ئەوە چ بوو بۆ لەپڕڕا فێت گرت!؟"بەڵام دەیزانی تەنیا هەر بۆخۆی دەتوانێ ئارامی کاتەوە. چاوی لە خێزانی کرد. بای فێنکی کۆلێر لۆلۆی ئەگریجەکانی پەخش و پەرێشان دەکرد و هەوای ژووری دانیشتنی بۆنپژێن دەکرد بە عەترە بۆنخۆشەکەی. یاڕەببی تۆبە خۆ ئێرە کوێستانە و کۆتایی مانگی ڕێبەندان، ئەدی ئەو کۆلێرە چ بوو کە بۆم دانا!؟ بێ ئەوەیکە کۆلێرێک لە گۆڕێ دابێ بە هێوری لە پەنای دانیشتەوە" ئاخۆ بڵێی چیرۆک ئەو نرخ و بەهایەی هەبێ کە ئاوە لە خۆت بکەی؟" کاتێک دەستی درێژ کرد کە لە ئامێزی بگرێ بە ڕاوێژێکی ئارام ئەو پرسیارەی لێ کرد.
چاوی بڕییە ئیستکانە بەتاڵەکان و لە وڵامی مێردەکەی دا کوتی:
" وشەکان لەبەرم هەڵدێن، هیچم پێ نییە بۆ نووسین!"
✍بەفرین شەڕەفکەندی
🌾پێشکەش بە کاک جەلال پوورحەسن کە هەمووکات بە دڵسۆزییەوە کاتی زێڕینی تەرخان دەکا بۆ خوێندنەوەی دەقەکان و ڕەخنە و ڕاوبۆچوونی و پێشنیارەکانی خۆی لەسەر دەنووسێ بۆ جیاواز و باشتر نووسینیمان 🍃🌸
کابان | KABAN
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ٦
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
پێگەی ژن لە فەرهەنگی کوردستاندا
لە كولتوری كوردی دا ژنان ئازاد و سەربەستن بەڵام لە ئێران و ناوچەكە، نیوەی داپۆشراون
دوكتۆر نەجمەدین جەباری مامۆستای زانكۆ
س؛ بەرەی یەکگرتووی کورد
جایگاه زن در فرهنگ کردستان
دکتر جباری
با زیرنویس فارسی
کابان | KABAN
🔴ندای روشنفکران کورد:
کوردی سورانی
📷دکتر نجم الدین جباری مامۆستای زانکو کوردستان
کاوە ؛نەوروز وکورد ؛لە ناو باس وتار ونۊسراو
زاناێان
ئڕا مێژوو نۊس نەباێە لە بارەی ئۆستوورە بنۊسی؟
کوردی سورانی
کاوە؛ نوروز در میان کوردان و
سعی در تخریب این اسطورەها وآیینها از کجا سرچشمە میگیرد
ساڵ گذشتە هم این مطلب رو در کاناڵ قرار دادیم
اما کسی در مورد این سمینار وشخص ارائە دهندە برای ما اطلاعاتی نفرستاد
ارائە دهندە مطلب دکتر نجم الدین جباری هست
با سپاس از دوست گرانسنگ عیسی احمدی جهت
معرفی بیشتر دکتر جباری استاد دانشگاە کوردستان
🔺 ئمڕوو چوار شەمە
🔻 ۲۳ ڕەشەمە (ڕمشان؛نورووز مانگ :کلهری)
۲۷۲۳کوردی
🔻 ۲۳ اسفند ۱۴۰۲ خورشیدی
🔻 ۱۳ مارچ ۲۰۲۴ زایینی(میلادی)
@radioro_kurdestan
هەمزاغای مەنگوڕ
ڕێبەریی هۆزی مەنگۆڕ و لە یارمەتیدەران و فەرماندەکانی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بوو.
ئەم بەرهەمە، لە کتێبی سەردەمی زێڕینی نەتەوایەتی(بەرگی یەکەم) لە نووسین و ئامادەکردنی ڕێزدار قاسم قازی،تۆمار و ئامادە کراوە.
دەق و سەرچاوەی ئەدەبی، کە لە تۆماری ئەم بەرهەمە بەکار هێنراوە، بە وردی لە بەشی پەراوێزی ئەم پەرتووکە هاتووە و تیمی ڕێگا هەوڵی خۆی داوە ناوی سەرچاوەکان بە دروستی و بێ هەڵە بهێنێت.
هیوادارم ئەم بەرهەمە، هاندەرێک بێت بۆ مێژوونووسان و پسپۆڕانی ئەم بوارە، لە ناساندنی زیاتری ئەم هۆزە، بۆ بەرەی نوێی و گەنجانی تینووی زانیاری، لە هەموو کوردستان.
تیمی پۆدکاستی ڕێگا
KABAN
لە ناوچەی موکریان چەند ساڵێکە ئاهەنگی ئاوا نابینین ، لە لای سنە و کرماشان بە خۆشێوە یەکجار بە ڕێکوپێکی نەورۆز پیرۆز دەکەن
Читать полностью…لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۷
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
بەرگی کوردی
باڵا پۆشی من جوانە
هێمای بوونی کوردانە
دەستکردی پێشینانە
پەسەندیی نێو گەلانە
سوخمە، کڵۆنجە و کۆڵوانە
کەوا و پاتۆڵ، جامانە
شەدە و پشتێن و کڵاش
بەرگ و پۆشی کوردانە.
لێو بە بزەم، ڕووخۆشم
بەرگی کوردیم دەپۆشم
دایکم دەڵێ: لێت جوانە
بەم واتەیە، دڵخۆشم...
سەعدەدین خوسرەوی ــ بۆکان
س؛ منداڵانی نیشتمان
KABAN
هەلاوە مەلاوە
چەپکێ گوڵی ڕازاوە
بێستانی سوور و ساوا
گەزیزەمان هێناوە
ئەم شەو شەوی نەورۆزە
ساڵی تازە پیرۆزە
هەموو دەستی یەک دەگرین
خۆشی بۆ گەل و هۆزە
هەلاوەیە و مەلاوە
ساڵی تازە گەڕاوە
ئاوەدانی هێناوە
گوڵ بوونە برازاوا
نەورۆز بووکی بەهارە
شادی بۆ لادێ و شارە
وەرنەدەرێ مناڵان
چەپڵە لێدەن ئەمجارە
سەلاح نیساری
KABAN
نووسراوەی پشت جلوبەرگی یەکێک لە یاریزانانی تۆپیپێی سوئێد لە ڕۆژی جیهانی ژناندا
KABAN
٨ مارس رۆژی جیهانی ژن لە گشت ژنانی دونیا پیرۆز بێت، بە تایبەت شێرە ژنانی کورد، کە بە درێژایی مێژوو هاوکات و هاوشانی پیاوان، بۆ ڕزگاری گەل و نەتەوەی خۆیان بۆ مافە ڕەواکانی گەل خەباتیان کردوە
،بەشێک لە کورتە چیرۆکی شێرە ژن، لە نوسینی
مامۆستا هێمن موکریانی ،داستانی خاتوو زێروەشان، دایکی یەکەم شەهیدانی خەباتی ئازادیخوازی سەردەمی کۆمارە کە لە لایەن رەزا شای ملهۆڕ بە ناڕەوا لە سێدارە دەدرێن.
پێشکەشی تەواوی دایکانی دڵ سوتاوی گەل، کە بە ناڕەوا کەوتنە بەر زەخت و زوڵمی زۆردارانی زاڵم و ملهۆڕ.
تیمی پۆدکاستی رێگا
KABAN
👆👆👆
هەموو هەر ناتەواون و قەت چاوەڕوانی ئەوە مەکە نووسراوەکانت کامڵ و بێ ڕەخنە بن!
لە حاڵێکدا کە مێردەکەی قومی ئاخری چای ئەویشی دەخواردەوە ئەوەی پێ کوت.
سەری لەسەر گوشێکەی هەڵگرت و چاوی بڕییە جگەرەی نێوان قامکە زەرنەقووتە و دۆشاومژەی مێردەکەی.
یا ڕەببی تۆبە خۆ لە مێژساڵە تەرخی جگەرەی پێ کردووە ئەدی ئەو جگەرە چ بوو کە بۆم دانا!؟
بێ ئەوەیکە جگەرەیەک لە گۆڕێ دابێ خەیاڵی بەرەو کتێبخانە فڕی.
"باوەڕ بکەن هەتا ئەوڕۆ یەک ڕەستەشم دانەڕشتۆتە سەر لاپەڕە، تەنانەت ئینشاکانی قوتابخانەش هەر کاکم بۆی دەنووسیم و لە تەواوی کتێبەکانیش ئێستاشی لەگەڵ بێ ڕقی دنیایەم لە کتێبی فارسییە، بەڵام هەتا بڵێی حەزم لە خوێندنەوەیە خوێندنەوەیەکی بەربڵاو بە تایبەت ڕۆمانەکان." لەوڵامی کاک کەماڵ کە قۆڵەکانی هەڵکردبوو و پەڕنووس و پێنووسەکەی هەروا بەدستەوە بوو و چاوەڕێی ئەوەی بوو لێی وەرگرێ، ئاوای کوت.
"دەی بابە گیان! ئەگەر وایە چۆن ئیزن بەخۆت دەدەی بڵێی ئەو مێعریش نییە چ بگا بەشێعر!؟" کاک کەماڵ بەو قەڵافەتە چوارشانە و جوانچاکەیەوە هاوکات کە ماڵئاوای لە خاتونە ماعیرەکە دەکرد ڕوو بە ئەو وای کوت. نەشیکوت؛ "ئەتۆ ناتوانی بنووسی" کوتی: "هەموو کەس دەتوانێ شێعر بنووسێ، بەڵام کەم کەس دەتوانن چیرۆک بنووسن، ئەگر ڕاست دەکەی ئەلان کە لە دووهەمین مانگی هاوین داین ئەتۆ هەتا کۆتایی ئەوساڵ کاتت هەیە کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیم بۆ بنووسی."
مێردەکەی کە پشتی لەوان بوو و لەپەنا قەفەسەی کتێبەکان ڕاوەستا بوو، هاوکات کە لاپەڕەکانی کتێبەکەی ناو دەستی هەڵدەداوە نێوک و دڵی کەوت کاتێک گوێی لەو داواکارییەی کاک کەماڵ بوو. خودا خودای بوو خێزانی داواکاری کاک کەماڵ قەبووڵ نەکات بەڵام بە پێچەوانەی داخوازەکەی، بەباوەڕبەخۆیەک کە تێیدا دەتیدرا ئەو چاوەڕوانەی بێ بنەما دەدیت.
لەدڵەخۆیدا بەخۆی کوت چەند جارت پێ بڵێم "قسە زۆر بکڕە کەم بفرۆشە" بەڵام تازە واهاتبوو سەرڕێی و چارەی نەبوو. ڕوو بە کاک کەماڵ کوتی: "ئەگەر مەڕمان نەدیوە لە پەرێزێ، خۆ پشکەڵمان دیوە لە هەرێزێ." دەستێکی خشاندە نێو قژە کاڵەکانی و ئاوە درێژەی بە باسەکە دا؛ "هەرچەند هەتا ئێستا هیچکات دەستم نەداوەتە قەڵەم بۆ نووسین، بەڵام بەڵێنیت پێ دەدەم هەتا کۆتایی ئەوساڵ کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیی سەهلە من ڕۆمانێکت بۆ بنووسم"
کاک کەماڵ کە چاوەڕوانی ئەو وڵامەی لێ نەدەکرد، چاوی لەژێڵڵا نەهێنا و زەقی نەکرد و نەیکوت؛ "ئەوەی ئەتۆ باسی دەکەی خەیاڵپڵاوە" بەڵام کوتی: " بابە گیان! ئەتۆ کورتە چیرۆکێکی یەک لاپەڕەیم بۆ بنووسە تەواوە" نەشیکوت؛ "ڕۆمان هاشا پێشکەشی خۆت!"
مێردەکەی بە ڕمبەی شکانی گوشێکە ڕاچەنی! لەسەرەخۆ لەسەر مۆبڵە تووسێ سێ نەفەرەکە هەستا کە بچێ لەت و پەتی گوشێ شکاوەکە هەڵگرێتەوە.
نەیکوت "ئەوە چ بوو بۆ لەپڕڕا فێت گرت!؟"بەڵام دەیزانی تەنیا هەر بۆخۆی دەتوانێ ئارامی کاتەوە. چاوی لە خێزانی کرد. بای فێنکی کۆلێر لۆلۆی ئەگریجەکانی پەخش و پەرێشان دەکرد و هەوای ژووری دانیشتنی بۆنپژێن دەکرد بە عەترە بۆنخۆشەکەی. یاڕەببی تۆبە خۆ ئێرە کوێستانە و کۆتایی مانگی ڕێبەندان، ئەدی ئەو کۆلێرە چ بوو کە بۆم دانا!؟ بێ ئەوەیکە کۆلێرێک لە گۆڕێ دابێ بە هێوری لە پەنای دانیشتەوە" ئاخۆ بڵێی چیرۆک ئەو نرخ و بەهایەی هەبێ کە ئاوە لە خۆت بکەی؟" کاتێک دەستی درێژ کرد کە لە ئامێزی بگرێ بە ڕاوێژێکی ئارام ئەو پرسیارەی لێ کرد.
چاوی بڕییە ئیستکانە بەتاڵەکان و لە وڵامی مێردەکەی دا کوتی:
" وشەکان لەبەرم هەڵدێن، هیچم پێ نییە بۆ نووسین!"
✍بەفرین شەڕەفکەندی
کابان | KABAN
دۆستان بۆ ماوەیەک کە لەو (ئای دی ) ـیە کەلکم وەرنەگرتووە کەسێکی دی بۆخۆی داناوە🤔😔
تکایه بۆ پێوەندی پەیام بۆ ئەوەی خوارەوە بنێرن🌺🙏
👇👇
@MTMUKRYANMK
بەڕێوبەری کاناڵی کابان
پێگەی ژن لە فەرهەنگی کوردستاندا
دوکتۆر نەجمەدین جەباری- مامۆستای زانکۆی کوردستان
جایگاە زن در فرهنگ کردستان
دکتر نجمالدین جباری - استاد دانشگاه کردستان
س؛
midyayserberzi
&
kurdishbookhouse
کابان | KABAN
" وشەکان لەبەرم هەڵدێن"
گوشێکەی تەق بەقەدی دیوار دادا دەنگی زرمە بێدەنگی ژووری دانیشتنی شکاند!
زەمان وەکوو فیلمێک گەڕاوە بۆ پێش شکاندنی گوشێکە.
هەر دووکیان لەسەر مۆبڵە تووسێ سێ نەفەرەکە لە پەنا یەکتر دانیشتبوون. پیاوەکە باسکی هاویشتبوو سەر شانی خێزانی و چاوی بڕیبوو گوشێکەی دەستی.
" سەت جارم لە زەیندا داڕشتووە و هەڵموەشاندۆتەوە نازانم لە کوێڕا دەست پێ بکەم" لە حاڵێکدا بە پەنجەکانی نێوچاوانی ڕێکدەکوشی ڕوو بە مێردەکەی ئەوەی کوت.
سەمای هەڵمی چا تازە دێمەکەی پێشیان لەبەر چاویان شاراوە نەبوو.
"دەزانم لەگەڵ هەر نووسینێک وەک خاتوونێکی دووگیان هەتا چیرۆکەکەت لەدایک دەبێ هەر بەرەژانت دێتێ و ئۆقرە لەخۆت و لەئێمەش هەڵدەگری" بەڵام وای نەکوت. چاویلکەکانی دەرهێنا و لەسەر جلۆ مۆبڵەکەی دانا. یاڕەببی تۆبە خۆ چاوەکانی کز نەبوون و هەر بە حوکمن ئەدی ئەو چاویلکەیە چ بوو بۆم دانا!؟
بێ ئەوەیکە چاویلکەیەک لە گۆڕێ دابێ تەنیا کوتی: "دڵنیام زۆر بەسانایی دەتوانی چیرۆکێکی باش بخوڵقێنی."
هاوکات کە سەری لە گووشێکە دابوو کوتی: "دەزانم کە دەتوانم، بەڵام دەمهەوێ چیرۆکی ئەم جارەم جیاواز بێ، چیرۆکێکی باش بخوڵقێنم، چیرۆکێک کە دەمی ڕەخنە ببەستێ و ئاغای ڕەخنەگر بەدڵی بێت و ئەو هەمۆ کات دانە و ماندوو بوونەی بە فیڕۆ نەچێ."
پرسیاری مێردەکەی زوو وڵام داوە؛ کاتێک هەردووک شانی بۆ لای سەری هەڵێنا بە نیشانەی ئەوەیکە ئاغای ڕەخنەگر کێیە؟
"کاک جەلالی دەڵێم، کاک جەلال."
بڕێکی لێ کشاوە و باسکی لەسەر شانی لابرد.
"ئەتۆ چیرۆک دەنووسی، کاک جەلال ماندوو دەبێ!؟" ئەو پرسیارەی بە گاڵتە جارییەوە لێ کرد.
قامکە ئەسپێکوژەکەی لەسەر تەختەکلیلی گوشێکەی ساز و باز بوو بۆ نووسین بەڵام ئاختوچاری کرد دانەدەبەزییە سەر پیتەکان! ئەوەی زۆر بە باشی لە زەینیدا دایڕشتبوو، هەموو وەک مرۆڤێکی تاوانبار لە دادگای تاوانەکان کە دەیانهەوێ لە چنگی عەداڵەت خۆیان دەرباز بکەن لەبەری هەڵدەهاتن!
چوار چاوی کاڵ گرێدراوی نیگای یەکتر ببوون.
"بەڵێ ئەو ماندوو دەبێ بەو چیرۆکە سۆاو و ساوایانەی کە ئێمە دەینووسین و ڕەخنە و تێبینییەکانی ڕەچاو ناگرین و لە خۆماندا پەروەردەی ناکەین هیچ؛ لوتیشی لێ هەڵدەمسێنین و بڕێکیشی قەرزدار و پیاو خراپ دەکەین،" دەستەکانی لێک بڵاو دەکاتەوە و ڕووبە مێردەکەی درێژەی پێ دەدا "بڕێکیش نا زۆریشی زەم دەکەین!"
"خودا چاکەت بۆ نەکا کاک کەماڵ کە ئەتۆ ئەو چیرۆک نووسینەت لە ماڵە من هاویشت" ئەو ڕەستەیە هەتا سەری زمانی هات بەڵام گێڕایەوە و لەبەر دڵی خێزانی نەیدرکانت.
لە پێش مێردەکەی دا بە پلیکانی ژێرزەمینەکە خولۆر بۆوە خوارێ. هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و سییەکانی پڕ کرد لە بۆنی کتێب و ئارامیشێکی خەست و خۆڵی پێشکەشی ڕوح و ڕەوانی کرد.
"جوان بوو بژی" کاک کەماڵ کە کراسێکی ڕەشی ڕێڕێی لەبەر دابوو و دوو دوگمەی سەرێی کردبۆوە و سینگە تووکنەکەی وەدیارخستبوو و لەحاڵی چەپڵە لێدان ئەوەی ڕوو بە خاتوونێکی کورتەباڵای ڕەشئەسمەر کوت کە پەنجەی ڕاستی گرێدرا بوو لە پەنجی چەپی کچێکی سێ چوار ساڵانە.
پێش ئەوەیکە کاک کەماڵ زیاتر هارووژێ و نەکا دەست بکا بە فیتوو لێدان بۆ ئەو مێعرە لاوازە بە پێخاوسی خۆی هاویشتە نێو باسەکەیان. "ئەرێ کاک کەماڵ خۆ ئەوە مێعریش نەبوو چ بگا بە شێعر! یاڕەببی ئەو خاتوونە هەر بەلەشساغی بژی بەڵام ئەوە غەدرێکی گەورەیە لە حەققی ئەدەبیاتەکەمانەوە" ملی بۆ لای خاتوونەکە وەرسووڕاند کە چاوی بڕیبۆ نرخی ئەو کتێبانەی کە دەیهەویست بیانکڕێ. بەڕێزەوە کوتی: "دڵت نەهێشێ دادە! بەڵام ئەوڕۆکە هەرکەس هەستا و دوو وشەی بەسەریەکەوە کردەوە نێوی شێعری بەسەردا دەبڕێ" پاشان ئاخێکی لەناخی دڵەوە بەتاڵ کرد و ڕوو بە کاک کەماڵ کوتی: "کوێرایم گاتێ چا نەبوو مامۆستا هێمن و هەژاری نەمر ئەو ڕۆژانەیان نەدیت، ئااااای ئەدەبیاتی کوردیم ڕۆۆۆۆۆۆ!"
ئێستا یەک وشەشی نەنووسیبوو. هەر پرتە و بۆڵەی بوو کە بۆ دەسبەجێ پێش ئەوەیکە وشەکان لەبەری هەڵبێن داینەڕشتۆتە سەر لاپەڕە یا لەپتاب یا بەردەسترین ئامێر واتا گوشێکەی!
"خۆ شەویلکەی کاک جەلال هێندەی نەماوە لەبەرێک بچێ و ئەنگوستەکانی هێندەیان تایپ کردووە چی وای نەماوە لەڕەسمە بێنەدەر ئەوەندەی باسی تیکنیک و گێڕانەوەناسی بۆ ئێمە کردووە" ئەو سرتە و خورتەی لەگەڵ خۆی بوو بەڵام مێردەکەی کە لەپەنای دانیشتبوو بەڕووی خۆی نەهێنا کە گۆی لێیە!
"جا باشە بابە گیان! ئەگەر ئەتۆ باشتر دەنووسی و لەم بوارەوە شارەزاتری ئەوە پەڕنووس و ئەوەش پێنووس" کاک کەماڵ لە حاڵێکدا پێنووس و پەڕنووسی بۆ لای ڕاداشتبوو ئەوەی کوت.
"پێشینیانی ڕەحمەتی بۆیە دەڵێن ئەگەر زار لێ گەرێ سەر ڕاحەتە" ئەوەی لەدڵە خۆیدا کوت و نەشیکوت "پەرژینێکی قایم بێ ئەمن ئەو گویە چ بوو خواردم!"
هەڵمی چایەکان چەند خولەکێک دەبێ لەسەما کردن کەوتووە!
"دڵنیابە هیچکات هیچ نووسراوەیەک و دەقی ئەدەبی جا چ وتار بێ یا پەخشان و شێعر و چیرۆک...
👇👇👇
کاتێک ژنان پێدەکەنن،
وەک ئەوە وایە دونیا پێبکەنێت،
تۆ دەڵێی نەخێر؟!
بیر لە پێکەنینی دایکت بکەرەوە،
کاتێک دایکت پێدەکەنێت، مەگەر باوکت دەتوانێت پێنەکەنێت؟!
باشتر ئەوەیە ژن پێبەکەنێت!
دونیا پێویستی بە زەردەخەنەی ئەوانە،
ژن پێدەکەنێت،
هەموو پیاوان پێدەکەنن،
ئەوان دەزانن چۆن شتێک بکەن
بۆ ئەوەی باوک پێبکەنێت، برا پێبکەنێت،
خۆشەویستەکەی پێبکەنیت،
هەموو دەرگا و دیواری ماڵەکە پێدەکەنن،
جیهان پێبکەنێت...
🌺ڕۆژی جیهانی ژن پیرۆز بێت!🌺
س؛ بەرەی یەکگرتووی کورد
کابان | KABAN
ئەگەر مەودام هەبا بۆ ژینی دووبارەم لە دنیا
لەوەی کردوومە تا ئەوڕۆکە وازم نەدێنا
لە پێناو نیشتمانم سەت ئەوەندەی جاری جاران
دەچوومە سەنگەری کوردایەتی بۆ کۆڕی یاران
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی مارس، ڕێوڕەسمی ناشتن و دوایین ماڵاوایی لە شاعیری گەلەکەمان کاک پۆڵا نانوازادە لە گۆڕستانی
Heliga korsets kapell i Skogskyrkogården
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوە چوو.
ڕۆحی شاد و ناو و یادی هەرمان بێت🌺🙏
کابان | KABAN