🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK
https://www.instagram.com/reel/C4qaC5VoDYH/?igsh=bGNhMjFvamswcnpp
Читать полностью…🔥مەڕاسمی نەورۆزی کوردەواری
🔥مەهاباد ، لاچین
فیلم؛ئێحسان . چ
نەورۆز ئەوە دەگەیەنێ کە زستان و ساردی و تاریکی هەر دەبێ بڕوا .
بەو هیوایە لە ساڵی نوێدا بەختتان باش بێ ، ڕوداوی باشتان بۆ بخوڵقێ و گیرفانتان بە پێی پێویست پووڵی تێدا بێ .
یاخوا بتوانین ئەوەی بۆ لابردنی زوڵم لە سەرمانە بیکەین . هەر وەها وەک خۆمان و بە بەشی خۆمان لە راست جیهان ، بۆ ئاشتی و خۆشەویستی تێکۆشین .
🌺🌺ساڵی نوێتان پیرۆز بێ 🌺🌺
چڕینی سرودی نەورۆز لای زیرەک دەچێتە قاڵبی گۆرانی نیشتمانیەوە.
زيرەک سرودی لە ستیۆدیۆ و بەیاوەریی هونەرمەندانی دەست و پەنجە رەنگینی وک ميرزادە و هاوڕێیانی لە گروپی مۆزيكی رادیۆی كرماشان تۆماركردووە. لەوسەردەمەدا ستيۆدیۆ و ئامیرەکانی تۆماركردن هەندێک پێشکەوتن و گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو بەراورد بە سالانی پەنجاكان و لەماوەی ئەو هەشت نۆ ساڵەی بەراورد بەتۆمارەکەی ديلانی نەمرو تیپی مۆسیقای مەولەوی.
زيرەکی نەمر هەندێ گۆڕانکاری لەهۆنراوەکەی پیرەمیردی نەمردا كردووە بویە گۆرانکاری لەکیشی ئاوازەکە دروست دەبێت لە نیوان كێشی دوانی و سێيانيدا.
دانانی پێشەکی موزيكی سروودەکە لەلايان هونەرمەندی پايەبەرز ميرزادەوە ڕەونەقێکی جوان و هونەریانەی بەخشیوە بەسرودەکە..
بۆ ئەم وتارە لەسەر ئەو چوار قارەمانە سوودم لە وتارێکی کاک شاسوار هەرشەمی لە ف،ب.
هەرەها کاک جەماڵ دەلاک مێژووی خۆپیشاندانەکەی بۆ ناردم.
کاک قادر نەسیرینیا نووسەری کتێبی ناڵەشکێنە، مێژووی تۆمارکردنەکەی زیرەکی بۆ ناردم.
بۆ وتووێژێکی مامۆستا قادر دیلان سووودم لە وتاری مەریوان مەسعوود وەرگرتووە.
http://www.bokan.de/laperekan/Arshiv/Newroz.pdf
🔴ڕاپۆرتی خوێندنەوە و لێکدانەوەی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد لەسەر کتێبی «هێشوەکانی تووڕەیی»خوشەهای خشم «جان ئێشتاین بێک»
🔹 لەم لینکەدا بیخوێننەوە:
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21704
@HajeNews
رێورەسمی نەورۆز ، ئاوایی قەرەشڵاغ سەر بە شاری مەهاباد
س؛ پەلەنیا
KABAN
🔶خۆزگە گەردوون زمانی بووبا/ بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بۆمبارانی کیمیایی هەڵەبجە[1]
✍نووسەر: ئیسماعیل شەمس
♦️وەرگێڕ: سەلاحەددین ئاشتی
🔻هەر کاتێک بە سواری فڕۆکە لە تارانەوە دەفڕم بەرەو هەولێر و سلێمانی و بەپێچەوانە دەگەڕێمەوە، ئەو کاتەی لە ئاسمانەوە سنوور تێدەپەڕێنم، لەڕێوە فرمێسک هەڵدەوەرێنم. لێرەدا مەبەستم لە سنوور، سنوورە سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی ئێران و عێراق نییە، بەڵکوو مەبەستم لەو سنوورە سروشتی و دیوارەی چیا بەرزەکانە، کە دوو دەشتی شارەزوور و دەشتی ماد (مایەشت و ماهیدەشتی بە هەڵە باو)ی لە یەکتر دابڕیون.تێپەڕین بەم شاخ و کێوە ئەستەمەدا بۆ ئەو پەلاماردەرانەی لە سەرەتای دیرۆکەوە لە لای خۆرنشینەوە هرووژمیان دەکردە سەر باڵی خۆرهەڵات یان بەپێچەوانەوە لە خۆرهەڵاتەوە هەڵیاندەکوتایە سەر خۆرنشین، شاڵاوێکی هێندە ساکار و بێکۆسپ و گرێ نەبووە، چونکە دانیشتووانی ناوچەکە بە پشتیوانیی قەڵای چیا بەرزەکان دەکەوتنە بەرخۆدان و بەرەنگاری، بەڵام لەبەروەی دوژمنان ئەو مەڵبەندەیان بە تەنیا ڕێ و ڕەوگەی تێپەڕینی نێوان خۆرنشین و خۆرهەڵات دەزانی، لەپێناو تێپەڕیندا شوویان لێ هەڵدەکێشا و دەستیان لە وەشاندنی هیچ زەبرێک و خوڵقاندنی هیچ جینایەت و کارەساتێک نەدەپاراست.مەولانا جەلالەددین وتەنی: ئەگەر گەردوون زمانێکی بووبا بۆ دەربڕین تاکوو پەردەی لە ڕووی ڕووداوەکان داماڵیبا، جوغرافیای ئەم ناوچەیە بە شاخوداخ و دەشت و شیو و دۆڵ و کانیاوەکانییەوە وەدەنگ دەهاتن و بۆیان دەگێڕاینەوە ئەوا پەلاماردەرانی جیهانگیری مێژوو چییان بەسەر خەڵک و جەماوەرەکەی هێناوە.
🔻 ئەی خۆزگە وەک ئەم شێعرەی هاتفی ئیسفەهانی کە دەڵێ: ئەگەر هەر وردیلەیەک بقەڵشیتەوە لە هەناویدا هەتاوێک بەدی دەکەی، بستبەبستی خاکی ئەم نیشتمانە و تەنانەت وردەبەردەکانیشی قەڵشتیان تێکەوتبا تاکوو چیرۆک و بەسەرهاتی چەند هەزار ساڵەی کوشتار و تاڵانوبڕۆ و دەرد و کوێرەوەری و ئێش و ئازاری دەست پادشایانی پەلاماردەریان گێڕابایەوە، چونکە ئەگەر دەروونناسانی سەردەم بە پێوەری زانستی بکەونە هەڵسەنگاندنی ئاکار و کرداریان، دەردەکەوێ ئەوانە چەندە تووشی نەخۆشیی دەروونی بوون و هەموو لایەک ئەم بابەتەیان وەک ڕۆژ لێ ڕوون دەبێتەوە.
🔻 ئەی خۆزگە حەزرەتی سولەیمانێک پەیدا بووبا تاکوو لە زمانی باڵندە و هەموو بوونەوەرانی کوردستانی زانیبا و لە زمانی ئەوانەوە بۆ ئێمەی گێڕابایەوە چەپەڵکارانی مێژوو چۆن بەزەیان بە خۆیان و خانە و لانە و جێژیانیاندا نەهاتووە و هەموویان بۆ چێژەی ژیان و دابینی هەستی لووتبەرزانەی خۆیان قەڵتوبڕ و پێخوست کردووە.
🔻 ئەی خۆزگە هەموو گەواڵە هەورەکانی نێوان ئاسمانی هەولێر و کرماشان، کە فڕۆکە بەسەریاندا تێدەپەڕێ، دەیاندرکاند تاکوو ئێستا چەنێ ئاھ و ناڵەی چەند میلیۆن خەڵکی بێتاوانی ئەم سەرزەمینەیان دیتووە! ئەی بریا ئەو مانگ و ئەستێرانەی کەوا شەوی تاریکی ئەم کەژ و کۆیانە ڕوون دەکەنەوە، پێیان گوتباین چەندە ڕاز و نیاز و کوڵوکۆی هەناوی هەڵقرچاوی دایک و خوشک و هاوژین و کیژی دڵسووتاویان بژاردوون!
🔻ئەی خۆزگە ئەو خواوەندەی لە سەری سەرانەوە لەسەر کورسیی فەرمانڕەوایەتی پاڵی داوەتەوە، ڕۆژێک کاسەی لەکارزانی و پشوودرێژیی کەیل و پڕ بووبا و سزادانی زاڵمانی هەڵنەگرتبا بۆ دنیای دیکە و هەر لێرە لەم دنیایە و لە بەر چاوی هەموو لایەک پەردەی لە ڕووی هەموو جینایەتەکان لادابا، کە کۆمەڵێک لە بەندەکانی بە ناوی ئەو یان بە ناوی خۆیانەوە، بەناهەق دەرهەق بە کۆمەڵێکی دیکە کردوویانە.
🔻ڕەنگە لێم بپرسن باشە بۆ کەوتوویە سەر باری لاواندنەوە و شینگێڕان؟ باشە بۆ باسی مێژوو ناکەی؟ بێگومان وڵامی ئەم پرسیارە لە هەناوی ئەم نووسینەدا خۆی مەڵاس داوە، چونکە ئەوە "بوون و گەردوون"ە، کە دەتوانێ ئەم چیرۆک و بەسەرهاتە پڕ خەم و پەژارانە بگێڕێتەوە و ئیتر تەواو، بەڵام هەتا هاتنی ئەو کات و ساتە خەیاڵییە، دەبێ چۆنییەتیی ئەم زوڵم و زۆرەملییانە لەو کتێب و بەردەنووسانەدا بدۆزینەوە، کە ئەو پادشایانە سەبارەت بە شاکارەکانی خۆیان نووسیویانن!
🔻 لە دووهەزار ساڵ بەرلەزایینەوە، یانی لە ڕۆژگاری دەسەڵاتی پادشایانی ئاشوورەوە، کە سوورهەڵگێڕانی ڕەنگی ڕووبارەکانی ئەم خاکەیان بە خوێنی جەماوەرەکەی بە شانازییەوە گێڕاوەتەوە، تاکوو چوارهەزار ساڵ دواتر، یانی ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەمەی ۱۳۶۶ی هەتاوی، ١٦/ ٣/ ١٩٨٨، کەوا سەددام حوسێن بە گازی کیمیایی پتر لە ٥٠٠٠ مرۆڤی بێتاوانی هەڵەبجەی شەهید کرد، هیچ سەدە و ساڵ و مانگ و ڕۆژێک نەبووە کە جیهانگیرێک بەم نیشتمانەدا تێنەپەڕێ و سەر و ماڵی خەڵکەکەی تێدا نەبا و تۆزیان لێ بە با نەکا.
/channel/kurdistanname
🔷درێژەی بابەت
👇👇👇👇👇👇
📝 لە شەڕی قەڵای دمدم، ژنان جگە لە جێگیربوون و بەشداریكردنیان لە پێكهێنانی سوپای ژناندا، وەک سەركردە و سەرۆک هۆزیش خۆیان نیشان داوە و بەشداریی شەڕەكەیان كردووە.
یەک لەو ژنانە "زادینە خان" بووە كە دوای كوژرانی مێردەكەی، ڕابەرایەتیی هۆزی "ماڵە ڕندان"ی لە ئەستۆ گرتووە و سەركردایەتیی هەزار کەسی هۆزەكەی بۆ بەشداریی لە شەڕدا کردووە.
زادینە خان پاش كوژرانی مێردەکەی و لە یەكەم دیداری نێوان خۆی و ئەمیر خان، وتی: "شووەکەم نیشتمانی خۆی زۆر خۆش دەویست و ژیانی خۆی لە پێناوی خاكی كوردستاندا بەخت كرد. لەسەر گڵكۆی سوێندم خواردووە لە جیاتیی وی بچمە شەڕ".
📖 سەرچاوە: كتێبی خانی لەپزێڕین و شەڕی شەش مانگەی قەڵای دمدم، لاپەڕەی ١١۵.
✍️: محەممەد گۆران
KABAN
مرۆڤ پێویستی بە باڵی عەشقه، عەشقێک بیباتە کەشکەڵانی عاسمان، لە گەڵ جوانی ئەستێرەکان بترووسکێتەوە، بە چەشنی هەیڤ، تاریکایی شەوەزەنگ بڕەوێنێ و ڕێگا پرشەنگدار بکا.
لە پاڵ تیشکی خۆرەتاو گەرمی و هەتوان بە زەوی ببەخشێ.
جوانی و گەرمی و گوڕی لە ناو دڵی بێ
خەوشی ئەوینداران وەگڕ بخا. دوور لە هەر جۆرە دزی و گزییەک خۆشەویستی ڕاستەقینە بە مرۆڤ ببەخشێ . بە وێنەی لاس، پەیمانی وەفاداری و جوامێری لە سەر پشتی شێر ببەستێ، پاڵپشتی قەرەتاژدینان بێ و بە کلچۆکی وەفا چاوی بەکرەشۆڤاران کە جەفا کۆڵەوەژی تێدا شکاندووە بە چەشنی گەلاوێژ پرشەنگدار بکا، سیلەی چاوی بابی سەیدەوان و مەلکەوان و نێچیروانان بیناتر بکا، خانی لەپ زێڕینان بۆ پتەو کردنی قەڵایان پر ئەزموونتر بکا.
خۆزگە وابا.
ئەسعەد بەرزەنجی
15ی/خەزەڵوەری 2723
KABAN
🔘 ڕێوڕەسمی پێشوازی نەورۆزی کوردەواری لە مههاباد
پێگەی هەواڵیی مەهابادسێ:
🔹 ئێوارە ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ۲۵ ڕەشەمە هاوشاریان لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتیی بە شێوازێکی ڕەسەن لە رێگای مەهاباد سەردەشت لە شارەدێی داش تەمر پێشوازیان لە نەورۆزی کوردەواری کرد
🔹 بەشدار بووان بەجلوبەرگی کوردی دوای داگیرساندنی ئاگری نەورۆز بە هەڵپەڕکێ ڕێوڕەسمە کیان ڕازاندنەوە و پێشوازیان لە هاتنی بهاری کوردەواری کرد
#بەشی_یەکەم
🔹پێگەی هەواڵیی مەهاباد۳
🔹لاپەڕەی فەرمی شاری مەهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir
➖پڕۆژەی مەزنی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» کۆتایی پێهات//
🔴 سەربڕانەی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لە مەهاباد درا
🔹لە سایتی هاژە بیخوێننەوە:👇
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21692
🆔 @HajeNews
"مامۆستا ئەمین شنۆیی"
✍سەیید موحەممەد ئەمین واژی/مەهاباد
منداڵ بووم لە کۆڕی مەولوودی، شێعر و مناجات زۆرم گوێ لە ناوی ئەمین شنۆیی دەبوو. بنەماڵەکەیم دەناسی کاک ئەحمەد بەلەدی لە دۆستانی نزیکی کاک سەیید خالیدی برام بوو. لە شنۆ و ناوچە خۆشنێوون.
سەرەتا ناساندی مامۆستا "ئەمین شنۆیی"
لە گۆڕستانی خەلیفە مەلا خدر تەنیا ئەم گوڕە دوراو دوور دیارە، چوار لایەنی بەقەرا نیو گەز لە عەردی بەرز کراوەتەوە. پێنج کۆڵەکەی هەیە، کە هەر یەکە بەقەرایە دو گەزوو نیو دبڵیندن، بە میچەکی سەبزی قوببەدار، وەک کڵاو بە دەوران دەوری کۆڵەکەکانەوە بەستراوەتەوە.
دوای دیتنی گۆڕی ئەم پیاوە گەورە بڕیارم دا جارێ تر دیوانەکەی هەڵدەمەوەو لێی بخوێنمەوە، ئەم دیوانەی من هەمە ساڵی ۱۳۹٨ی هەتاوی لە لایان بڵاوکردنەوەی کوردوستان لە سنە و لە ژێر چاوەدێری کاک ئەحمەد بەلەدی لە چاپ دراوە. دوای خوێندنەوەی پێشەکی بەشێک لە نوسەران دەستم کرد بە خوێندنەوەی پێشەکی کاک ئەحمەدی قازی کە زیاتر “مامۆستا ئەمین بەلەدی”، لەبواری ئەدەبی و ڕۆنبێژی و ڕەوان بێژی بە خوێنەران دەناسێنی
🔺#ناساندن: ساڵی ۱۲۶٨ی هەتاوی لە دایک دەبێ و ساڵی ۱۳۳۳ی هەتاوی لە شاری شنۆ دنیا بەجێ دێڵێ، لە گۆڕستانی خەلیفە مەلا خدر بەخاک دەسپێردرێ، ئەوەندە لەناو دڵی خەڵکی شنۆ جێگای بۆتەوە، کاتی کۆچ کردنی، تەواوی شار و بازاری شنۆ دادەخرێ. من لێرەوە کارم بە شێوازی خوێندنی نییە، تەنیا ئاماژە بە هەندەک تایبەتمەندێکانی ئەم شاعیر و خواناسەی موکریان دەکەم.
#تایبەتمەندێکانی:
ئەلیف) شاعیرێکی زۆر بە توانا بووە، لەپربێژ(فیالبداهە) شیعری بۆ هاتووە. لێرەدا ئاماژە بە یەکێ لەم هۆنراونەی دەکەم، کە بەداخەوە گەڕام بە دوایدا لە دیوانەکەیدا نەبوو، ئەمیش ئەم هۆنراوەی مامۆستا ئەمین شنۆیی لەسەر گۆڕی خوالێخۆشبوو عەللامە مامۆستا مەلا سەیید حەسەنی واژی، کە لەسەر زمانی زۆرێک لە خزمان دا هەیە و دوپاتی دەکەنەوە. کاتێ مامۆستا مەلا سەیید حەسەن واژی لە ساڵی ۱۳۲۹ی هەتاوی کۆچ دەکا و لە کاتی بەخاک سپاردنی مامۆستا ئەمین شنۆیی پڕبێژ(فی البداهە) ئەم هۆنراوەی بۆ گوتووە:
من کلام امین بلدی:
عالمی بوده ملا سید حسن،
پاک دین و پاک قلب و پاک تن،
سال مرگش کن به خورشیدی حساب.
قصرجنت سید حسن کرده وطن.
کە بە پێی ژماری ئەبجەد ساڵی کۆچی دەبێتە ۱۳۲۹ی هەتاوی
کاتێ گەڕام بەدوای ئەم هۆنراوە لەم دیوانە نەم دیتەوە، ڕۆژی چوارشەنبە(۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۲ی هەتاوی) دوای نوێژی ئێوارێ پێوەندیم گرت بە مامۆستا ئەحمەد بەلەدی کە سەرپرشتیاری لە چاپ دانی ئەم دیوانە بووە. ڕوداوەکەم بۆ گێڕاوە. سەرەتا زۆر خۆشحاڵ بوو بەم زەنگ لێدانە و فەرمووی ئەم دیوانە دوکەڕەت لەچاپ دراوە ئەویش ئێمە بۆ خۆمان لە سەر زمانی خەڵکی کۆمان کردۆتەوە کە ئەم نوسخەی لەبەر دەستی تۆدایە ئاخەرین چاپە، چاپی هەوڵیش بڵاڤگۆی سروە لە چاپی داوە. مامۆستا بەلەدی ئاخێکی هەڵکێشا و فەرمووی بەداخەوە کاتی خۆی باپیرم(ئەمین شنۆیی) هەموو دیوان و نوسراوەکانی بە خەتتی خۆی نوسیبۆوە کە درا بە بڵاڤگۆیەک لە سابڵاغ بڕیار بوو لە چاپ بدرێ کە بەداخەوە هیچ کە لە چاپ نەدرا؛ بەڵکە نوسراوەکەشمان دەست نەکەوتەوە. ئەم هۆنراوە کە لەبارەی مامۆستا سەیید حەسەنە، یەکەم جارە گۆێم لێ دەبێ و تەنیا ئەم هۆنراوە نەبووە؛ دوای لە چاپ دانی دیوانی چاپی دووهەم زۆر کەس شیعری مامۆستا ئەمین شنۆیی لە لا بووە بۆیان هێناوین ئیشاڵڵا لە چابی دوایید بێ گومان ئەوانە کۆدەکەینەوەو دەیان خەینە بەر دیدی خوێنەران.
مامۆستا ئەحمەد ئەگەر زانی برای خوالێخۆشبوو “موحەممەد خالیدی واژی”م فرمێسکی بەچاوان دا هاتەخوارێ و فەرموی موحەممەد خالید خۆشەویست ترین و باشترین دۆستم بوو. بیرەوەریمان پێکەوە زۆرە لە کاتی چاو پێکەوتن بۆتانی دەگێڕمەوە.
ب) مامۆستا ئەمین شنۆیی بە چوار زمان؛ واتە: زمانی دایک(کوردی)، فارسی، تورکی و عەڕەبیدا زاڵ بووە.
ج) بەداخەوە ئەم شاعیرە گەورەیە کەمتر ناسراوە؛ تەنیا مامۆستا گیوی موکریانی لە چەند دێڕێکدا باس لەم شاعیرە گەوریە دەکا.
د) مامۆستا ئەمین، هەم شاعیرێکی بەتوانا، هەم خواناس و زۆریشی هۆگری بە زێدی خۆی شنۆ بووە لە جامەیەک دا لە وەسفی خۆشەویست(د. خ)دەڵێ: [شەرمەندەیە گوڵ، ئەز ڕوخی زیبایی موحەممەد. سازەندەیە بولبول، لە تەماشایی موحەممەد]. لە کۆتایی دا دەڵێ: [شەرمەندە و شێواو و پەرێشان و حەزینم. لەو شاری شنۆ بێکەس و بێچارە ئەمینم]. زۆرێک لە دەنگ خۆشەکانی کوردوستانی ڕۆژهەڵات و باشوور لە کۆڕی زیکر لە ڕێوڕەسمی مەولوودی و خانەقاکان دەیخوێننەوە.
ه)ـ پیاوێکی زۆر دڵئاوەڵا و ئەهلی خێر و خێرات بووە.
و) ـ یەکەم شارەداری شنۆیە بووە.
ح)ماوەیەک بەرپرسی فەرهەنگ و مامۆستای قوتابخانە بووە و ماوەیەکیش، بەر پرسی ئاماری ئەم شارە بووە.
دەکرێ بۆ زیاتر ئاشنا بوون لەگەڵ ژیانی ئەم شاعیرەی موکریان واتە "دیوانی ئەمین شنۆیی" لە بڵاوکرنەوی اپی کوردوستان بیخوێننەوە.
س؛ شنۆهەواڵ
KABAN
بو پێکەنین و ...
تازه خەريك بوو باڵغ ئەبووم، لەگەڵ دایکم سواری پاس بووم بڕۆین بۆ کەلار . پێش ئەوەی پاسەکە بکەوێتەڕێ، کچێکی جوانی تیابوو یەکسەر دڵم پێوەی نیشت، دەستم کرد بە سەیرکردنی و ئەویش هەستی کرد و کەوتینە چاوباشقانێ لەگەڵ یەکتر .
سایەقەکە دەستی کرد بە پارە کۆکردنەوە، داوای کرێکەی منی کرد، دایکم وتی کورە ئەوە مناڵە پارە نادات بە پێوە ئەوەستێ . سایەقەکەش وتی مناڵی چی؟ کەرێ زلە، دایکیشم وتی کەری زلی چی؟ ئێستاش بە شەوا بۆ میز کردن لەگەڵی ئەڕۆم بە تەنها ناوێرێت . سایەقەکەش وتی داوەشێیت زلە بە قیافە پیاوێکیت، دایکشم وتی سەیری قیافەی مەکە ئەقڵی مناڵە .
لە سەر پێنج هەزاری حیز هەر حەیایان بردم، هەتا کەلار بە پێوە بووم، سەریشم داخست . کچەکەش پێم پێئەکەنی، گاور بەزەیی پێمدا ئەهاتەوە، ئەوەندە گوناح بووم .
🫤😂😂🤔
KABAN
اجرای مشترک ناصر رزازی و شوان پرور دو اسطورهی تکرار نشدنی موسیقی کُردی از بهترین عیدیها و برنامههای تلویزیون روداو بود؛ دو استادی که حدود نیمقرن است با هنر منحصر بفرد و بخصوص حماسیشان فراتر از عرصه هنر و فرهنگ، بر ساحت سیاست و مبارزات کُردها در پهنه وسیعی از خاورمیانه اثر داشتهاند.
تلگرام | اردشیر پشنگ
🔥مەڕاسمی نەورۆزی کوردەواری
🔥مەهاباد ، ئاوایی گردییاقووب
فیلم؛ نادر .د
🔵مەراسمی نەورۆزی کوردەواری
🔹مەهاباد_ئاوایی بەرەجۆ
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir
سروودی نەورۆز و چۆنیەتی سەرهەڵدانی
ن: جەلال هانیسی
http://www.bokan.de/laperekan/Arshiv/Newroz.pdf
لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مهاباد (١٩٤٥-١٩٤٦) کۆمەڵێک ڕۆڵەی بە ئەمەکی نیشتمانی گەورە لە هەر چوار لاوە خۆیان گەیاندە کۆمار و وەک پێشمەرگە، لەبەرەوپێشچوونی کاروباری دەوڵەتی کوردستان، خۆیان بۆ خزمەتکردنی تەرخان کرد. لەوانە چەند ئەفسەری لاو و تێکۆشەری باشووری کوردستان، وەک: (١- مستەفا خۆشناو ٢- خەیرۆ عەبدولکەریم ٣- محەمەد قودسی ٤- عیزەت عەبدولعەزیز) هەموویان دەرچووی کۆلیجی سەربازیی سەدەمی بەکر سیدقی لە عێراق بوون.
پاش رووخانی کۆمار، ئەو چوار پێشمەرگە گەڕانەوە بۆ عێراق، دواتر لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بە هاوکاریی بریتانیایەکان گرتیانن و بە تاوانی یاخیبوون لە سپای عێراق و بەشداریکردن لە کۆماری کوردستاندا لە ١٩/٠٦/١٩٤٧لە شاری بەغدا لە سێدارە دران.
دژی ئەو نادادپەروەریەی داداگای عێراق، لە شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێکی بێوێنە بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆر ساز دەکرێ بەتایبەت کچان و کوڕانی خوێنگەرم، شەقامی شار پڕ دەکەن لە نەعرەتەی شێرانە، کە بە ساڵێ ڕاپەڕین ناو نراوە.
لەوکاتەدا مامۆستا پیرەمیرد(١٨٦٧-١٩٥٠) لە شکۆی جەماوەر دەڕوانێ، چاوەکانی دەبریسکێتەوە و هەستێکی سەیرلە ناخیدا پەنگ دەخواتەوە، دواتر دەبێتە هۆی لەدایدکبوونی شێعری نەورۆز.
مامۆستا قادر دیلان(١٩٢٨-١٩٩٩) دەڵێ ساڵی ١٩٤٨ بوو، لەبەر درگای تیپی مۆسیقای "مەولەوی" لەگەڵ نەجاتی عەبدە وستابووین، مامۆستا پیرەمێرد هاتە لامان، وتی: هۆنراوەیەکم بۆ یادی نەورۆز و ئەو چوار ئەفسەرە قارەمانە کە "نووری سەعید" لە سێدارەی دان، نووسیوە، حەز ئەکەم ئاوازێکی بۆ دانیت و حەمەساڵح دیلانیش(١٩٢٧-١٩٩٠) بە دەنگە خۆشەکەی بیچڕێ.
بۆ نەورۆزی ئەوساڵە سروودەکە بە دەنگی مامۆستا ساڵح دیلان بە هاوکاریی تیپی مۆسیقای مەولەوی لەسەر مقامی ماهوور(عەجەم) تۆمار و بڵاو دەکرێتەوە. ئیدی سروودی نەورۆز دەبێتە مارشی ساڵی تازە و جێژنی نەتەوەییی کورد.
بەڵام بۆچوونێکی دیکە هەیە، کە ئاوازەکە لەلایەن مامۆستا "حەمەساڵح"ەوە دانراوە ئەویش وتویە بەهاوکاریی قادری برام ئەو سروودەمان داناەوە. گرینگ نیە هیی کامیان بێ، گرینگ ئەوەیە ئەو دوو برا دڵسۆز نیشتمانپەروەورە، ئەو سروودە مێژووییەیان بۆ نەتەوەی کورد داناوە و هەموو ساڵێک لە کاتی نوێ بوونەوەی ساڵ و نەورۆزی کوردان ناوی ئەوان و مامۆستا پیرەمێرد سەرلەنوێ دێتەوە بیرمان.
دواتر حەسەن زیرەک(١٩٢١-١٩٧٢) کە بە تۆزێک دەسکاریەوە چ لە شێعرەکەدا و چ لە ریتمی سروودەکەدا لە ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی(١٩٦٥-٦) لەگەڵ تیپی مۆسیقای ڕادیۆ کوردیی کرماشان ئەچڕێتەوە کە هەشت خولەک بووە، بەڵام بەداخەوە تەنیا چوار خولەک و بیست و شەش چرکەی لێی ماوە، کەس نازانێ کێ و بە چ هۆکارێک نیوەی قرتێندراوە، من خۆم شەش خولەکم لێی بستووە، هیوادارم کۆی بەرهەمەکە لە لای کەسێک بدۆزرێتەوە.
بەهۆی دەنگی حەسەن زیرەک و مۆزیکەکەوە بەتایبەت سۆلۆی کەمانەکەی موجتەبای میرزادە(١٩٤٦-٢٠٠٥) ئیدی هەموو کوردستانی تەنی و بوو بە ڕەمزی نەتەوەیی، لە نەورۆزێکی ئاسایی و ساڵی نوێیەوە بوو بە نەورۆزێکی بەرخۆدان و مزگێنیدەری ئازادیی کوردستان.
هەموو سەرساڵێکی تازە خەڵکی کوردستانی گەورە بە حەماسەت و جۆشوخورۆشێکی بێ وێنە، یادی نەورۆز و ساڵی نوێ دەکەنەوە و بە بڵێسەی ڕووناکیی ئاگر، هەستی نەتەوەیی زیاتر لە دڵیاندا دەجۆشێ و بیری ئازادی لە مێشکیاندا فراوانتر دەبی.
بۆ بەراوەردکردنی سروودی نەورۆز بە مامۆستا چالاک سەدیق مۆزیسین، وتم: لە بورای زانستی مۆسیقاوە، هەردوو دەنگ و مۆسیقاکەی هەڵسەنگێنێ. ئەویش ئاوا شرۆڤەیان کردووە:
شێوازو چڕينی سروودی نەورۆز لای هونەرمەند "حەمە سالح ديلان"
چڕینی سروود نەورۆز لای ديلان لە ڕیتم و کێشی مارش و لە چینەدەنگی ( می ) و لەسەر پەیژەی مەقامی ( عەجەم – ماهور ) چڕیوەو تۆماركردووە.
ديلان بەوردی دانی بەپيت و وشەكاندا دەنێت و بەهەست و سۆزێکی جوان كوردانەوە دەری دەبڕێت.
ديلان بەجوانی ئاوازەكەی ئاوێتەی هۆنراراوەکە كردووە بۆیە بەشی کۆتایی سەربەندی سرودەکە ڕیتمەکەی لەكێشی دوانييەوە دەبیتە كێشی سيانی.
تۆماركردنی سروودەکە لەدەرەوەی دەزگاکانی ئيزگە و کۆمپانیاکانی تۆماركردن كراوە لەشاری سلێمانی بەڕیکۆردەری بەکرەو شریتی گەورە لەجۆرەکانی گرۆندیک و هاوشێوەکانی بە سادەیی جێبە كراوە
دور لە سانسۆری دەوڵەتی و مەرجی نەبووە بۆ گۆرینی برگەکانی هۆنراوەکە بەئازادانە تۆمارکراوە.
شێوازو چڕينی سروودی نەورۆز لای هونەرمەند (حەسەن زيرەک)
زيرەک بەشێوازە تايبەتی و مۆركە کوردیەکەی خۆی سروودی نەورۆزی چڕیوە.
سروودەکەی زياتر دڵگیرترو بەناوباگتر كرد، كە شێوازێکی کوردەواری ئاوێتە بەئاوازی فۆلكلۆری كوردی تێیادا بەرجەستە كردووە.
ئەو ئاوازی نەورۆزی لە چينە دەنگی بەرزەوە لەسەر پلەی دەنگی ( لا) و لەسەر پەیژە و مەقامی ( عەجەم – ماهور ) چڕیوە.
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ٨
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
🔶خۆزگە گەردوون زمانی بووبا/ بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بۆمبارانی کیمیایی هەڵەبجە[2]
🔻نازانم باسی کامەیان بکەم؟ باسی هەخامەنشییەکان بکەم کە دوای تێکشکاندنی یەکجارەکیی مادەکان لە بێستوون و هەولێر ئەسپیان بەرەو یۆنان و میسر تاودا، یان بچمە سەر بابەتی ئەسکەندەر و یۆنانییەکان کەوا بە تۆڵەی پەلامارەکەیان دوایین پادشای هەخامەنشییان لە هەولێر لەسەر تەختی دەسەڵات هەڵداشت؟ داخوا باسی هێرشی ڕۆمییەکان و ئەو کەسانە بکەم کە لەم لایەوە بەرەنگاریان ڕاوەستان یان نەخێر باسی ئەو عەرەبە مسوڵمانانە بکەم کە حکوومەتی ساسانییان ڕووخاند؟ یان دەبێ بچمە سەر بابەتی ئەمەوییەکان و عەبباسییەکان و دەسکەلا شڕەخۆرەکانیان؟ باشە باسی غوزەکان و سەلجووقییەکان و تۆغرۆڵ و ئەلبئەرسەلانەکانیان بکەم، کە لە تورکستانی چینەوە بە مەبەستی گرتنی دەریای مەدیتەرانە و ئاناتۆلی و قەفقاز هرووژمیان هێنا و ئەم خاکەیان کردە پێشێلی سمی ئەسپەکانیان؟! یان دەبێ باسی چەنگیز و مەغۆلەکانی بکەم کە لە مەغۆلستانەوە هەستان و هاتن و لە هەولێر و دیاربەکر سێدارەکانیان چەقاندن؟ باشە دەبێ تەیموور و تاتارەکانی ژێر ڕکێفی بخەمە کام کونجی دڵمەوە، کە خاشەی هەموو شارێکی ئاوەدانیان کێشا و خاپووریان کرد و سەرپاکی جەماوەری ئەوێیان بەزیندوویی لە گڕی ئاگردا سووتاندن؟!
🔻چۆن باسی تورکمانانی ئاققۆیوونلوو و قەرەقۆیوونلوو بکەم کە خەڵکی کوردیان تاکوو قووڵایی چیاکانی هەورامان پاشەکشە پێکرد؟! دەبێ چۆن بکەومە سەر گێڕانەوەی ماوەی ٤٠٠ ساڵ شەڕی عوسمانی لەوبەری سنووران لەگەڵ سەفەوی و ئەفغان و ئەفشار و زەند و قاجار لەمبەری سنووران، بە درێژایی ١٤٦٠ کیلۆمیتر و نیو ئەوەندەش زیاتر بەرین، کە سەدی نەوەدی کوژراوانی شەڕ و گەڕ و پەلامارەکان کورد بوون؟! باشە دەبێ شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی و چیرۆک و بەسەرهاتی کوردکوژی بەدەستی کوردان لەپێناو لایەکی شەڕەکەدا چۆن بگێڕمەوە، کە لە هەموویان دڵتەزێنترە؟!
🔻دەی سەرەنجام دەبێ پێنووسەکەم چۆن هەڵسووڕێنم کە بنووسێ عەرەبێکی ڕەگەزپەرست لە ماوەی ساڵێکدا ١٨٢ هەزار کوردی بەناوی سووڕەتی ئەنفالەوە تێدابردووە و تەفروتونای کردوون و لە ماوەی تەنیا ڕۆژێکدا ٥٠٠٠ کەسی بێتاوانی هەڵەبجەی بە گازی خەردەل پشووبڕ کردوون و مەرگی لە چارەی نووسیون!؟
🔻دوا قسەی من ئەمەیە کە ئەو مێژووە تاڵە کە بە سەری ئێمەدا سەپێندراوە، نابێ دووبارە بێتەوە. هەموو هیوا و ئامانجم تێپەڕبوون لەم ڕابردووە ڕەشە و خۆلقاندنی داهاتوویێکی ڕووناک و مێژوویێکی تازەیە.
/channel/kurdistanname
گەلۆ لقێکی ئەدەبی زارەکی کوردیە و بەشێکە لە موسیقای مەقامی کە دەچێتە نێو بەند و باوی ناوچەی موکریان.گەلۆ بەندێکی تەوسیفیە و ئەوەی کە تا ئێستا بەردەستە نیزیک بە سی بەیت بێژ بە شێوازی خۆیان کوتوویانە.
پێشکەش بە هۆگران و لایەنگرانی فەرهەنگ و کەلتوری ڕەسەنی کوردەواری.
گەلۆ(لەسەر شێوازی حەمەی بەیتان)
کوتنەوە: تریفە ئەمیری
KABAN
خەڵاتی هێلدا دۆمین
نوسەر بەختیار عەلی لە مەراسیمێکدا لە «ڕاتهاوس»ـی شاری هایدلبێرگ، بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە میوانان و ئەدەب دۆستان، خەڵاتی هێلدا دۆمینی پێبەخشرا. ئەم وێنانە هەندێک ساتی مەراسیمەکەن...
KABAN
📷 دەنگەفایلی چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
✅ وانەوتار(بەشی دووەم)
✔️ کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
✔️ وتاربێژ: دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان
✔️ تەوەر: زمانناسیی کوردەواری
🗓 ڕێکەوت: پێنجشەممە ١٤٠٢/١٢/٢٤ی هەتاوی
/channel/nawendy1
🔴کتبێی «بووتیقای گێڕانەوە؛ گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی» خەڵاتی باشترین توێژینەوەی ساڵی مسۆگەر کرد
🔹 لەم لینکەدا بیخوێننەوە:
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21693
@HajeNews
یادێک لە مامۆستا هاشم نانەوازادە.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP
🔴ژانڕی تڕاژێدی و بەراوردێک لە نێوان نواندنەوەی تڕاژێدیکی کارەساتی هەڵەبجە و سابڵاغ
[بەبۆنەی 108ـەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی کۆمەڵکوژیی سابڵاغ و 36ـەمین ساڵیادی هەڵەبجە ]
🖋یادداشت: ئەحمەد ئەحمەدیان
🔹 لەم لینکەدا بیخوێننەوە:
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=21691
@HajeNews
مێژوو دەڵێ :
سەدان کەڕەت
گۆڕەپانی منیان کردە جەهەندەم و
وڵاتێکیان تیا هەڵقرچان
بەڵام هەرگیز نەیانتوانی
دوو دیاردە
لە سەر سینگم بسڕنەوە
یەکەمیان کورد و
ئەوی تریان
وشەی پیرۆزی کوردستان
جەلال مەلکشا
KABAN