کوردایەتیمان لە بازاڕ نەکڕیوە کەسیش بەخێر پێی نەداوین ئەوە شوناسی ئێمەیە، هەرکەس حاشا لە شوناس و ڕەچەڵەکی خۆی بکا بێ شەرەفە، بێ نامووسە...!
ئەحمەد کایا
@kiwmars
کابان | KABAN
لە دەورانی کۆماری کوردستان مامۆستا قانع مامۆستای قوتابخانەی سەرچنار بووە . دەڵێن کاتێک دەهاتە کلاس لە باتی (برپا) منداڵەکانی فێر کردبوون دەیانکوت "وریابن" لە باتی (برجا) دەیانکوت "ئازابن" قەدیمییەکان ئەو بیرەوەرییەیان جار جار باس دەکرد. ڕووحی بەرزی شاد و یادی پیرۆز 💔💔
کۆچی
تاقانەی خانمێ
بەشی ٩
کاک قادر لە کاتی پیاسە کردن لە حەوشەکە دا زۆر بوێرانە سینگی ڕە پێش کردبوو و لە خەیاڵی خۆی دا هەزاران قسەی ئامادە کردبوو بە ناسکێی بڵێت .
بەڵام لای چێشتانێ کە ناسکێ هاتە دەر ، کاک قادر یەک وشەشی لەو قسانە لە بیر نەما و وە دڵەکوتە کەوتبوو و زمان و لاقی وێکڕا تێک دەهاڵان .
خانم بە ناز و عیشوەیەکی جوان و سەنگینانەوە سڵاوی کرد و بەر لە وەی وەڵامی سڵاوەکەی بدرێتەوە پرسی ئەدی وەکاز لە کوێیە ؟
ئەوە دەسپێکێکی باش بوو بۆ وە قسە هاتنی کاک قادر ئیدی ورەی پەیدا کرد و گوتی جا وەکازی فەقیر کوا توانای گرژی تۆی هەیە ؟ بە برسیەتی و نیگەرانی ڕۆیی بۆ سەر کار .
گوتی جا ئەگەر تۆ نیازی توڕە بوونت هەبوو دەبوو لە من توڕە ببای وەکاز ڕاسپاردە بوو و ڕاسپاردە چیان لە سەر نیە ، ئەمجا مەبەستی وەکاز تەنیا دڵخۆشی و بەختەوەری تۆیە خۆ مێرد کردنی تۆ هیچ قازانج و زەرەرێکی بۆ وی تێدا نیە .
ناسکێ دیسان کوڵمەکانی وەک سێوە لاسوورە سوور هەڵگەڕابوون نەیدەزانی چی بڵێ سەری داخستبوو و بە شەرمەوە گوتی : من لە کەس توڕە نیم نە لە تۆ و نە لە وەکاز .
کاک قادر گوتی ئەدی ئەگە توڕە نی بۆ لە دۆینیەوە بێدەنگی و تەنیاییت هەڵبژاردووە ؟ ناسکێ بە خەمباریەوە گوتی بێدەنگیەکەم هی وەیە کچی دیکە خوازبێنیان لە لای باب و دایک و بنەماڵەی لێدەکرێ ، کەس و کاریان هەیە بە سەربەرزی و ڕووسووری بەڕێی بکەن بۆ ماڵی مێرد .
سەیرە ئێمە سێ کەسی بێ کەس و بێ پشتیوان چۆن گەیشتینە یەک و دەستی چارەنووس چۆنی خستینە ناو ژیانی یەکەوە ؟ باشە تاوانی ئێمە چی بوو خۆ کوارگ (کارگ) نین لە شاخی هەڵتۆقیبین بۆ وا بێ کەس و کارین ؟
تاوانی کامە خرابیمانە دەیدەینەوە نە ژیانمان وەک ژیانی خەڵکە و نە مردنیشمان ، ئەوەتا خانم لە سەر ئەو هەمووە سەروەت و سامان و چاکە و پیاوەتیە بە غەریبی و بە بێ کەسی سەری نایەوە .
تۆ لێرە نەبووی ببینی تەنیا پێنج کەس بووین لە بە خاک ئەسپاردن و سەرەخۆشیەکەی ، بێ کەسی دەردێکی گران و بێ دەرمانە .
کاک قادر لە سەر پەیژەکەی بەر لاقی ناسکێ دانیشت و ئاخێکی هەڵکێشا و گوتی ناسکێ گیان بە قسە من بێ کەس نیم بەڵام نینۆکێکی تۆ و وەکاز بە هەموو ئەو کەس و کارەم ناگۆڕمەوە لە سەر میرات و ماڵی دونیا دوژمنایەتی من دەکەن ، کەس ئەو کەسەیە لە تەنگانە و نەهامەتی دا کەست بێت جا وەرە با ببین بە کەس و کار و پشت و پەنای یەکتر .
کاری خودا بێ حیکمەت نیە دیارە حیکمەتێکی تێدایە ئێمەی هێناوەتە سەر ڕێگای یەکتر ، بەڵێنت پێدەدەم جێی هەموو کەست بۆ بگرم هەتا بتوانم و لە دەسەڵاتم دا هەبێ نەهێڵم ناخۆشی و ناکۆکی لە ژیانمان دا هەبێ .
ڕاستە خاوەن سەروەت و سامان و ماڵی دونیا نیم و کابرایەکی هەژارم بەڵام دڵێکی دەوڵەمەندم هەیە کە پڕە لە خۆشەویستی ، ئەوەندە کە هەرگیز هەست بە بێ کەسی و بێ موحەبەتی نەکەی .
ناسکێ گوتی ئەدی چی لە وەکاز بکەین ئەو بە تەنیا دەمێنیەتەوە ، کاک قادر گوتی بۆ بە تەنیا دەمێنیەتەوە خۆ بڕیار نیە ئێمە لەو ماڵە بار بکەین .
بڕوا ناکەم ئەگەر بۆ خۆشمان بمانهەوێ لێرە بڕۆین وەکاز ئەو ئیزنەمان پێبدات ، ئێمە تازە بووین بە کەس و کاری یەکتر مەگەر بە مردن دەنا هیچ هێزێک ناتوانێ لێکمان دابڕێت .
ناسکێ گوتی من لە دڵەوە باوەڕم بە تۆ و قسەکانت هەیە تۆ بوویەتە جێی متمانەی من و وەکاز بەڵام قسەی ڕاست من زۆر شەرم لە وەکاز دەکەم ، نازانم چی پێ بڵێم .
کاک قادر گوتی کارت بە وەی نەبێ من بۆ خۆم قسەی لە گەڵ دەکەم بەڵام داوایەکم لێت هەیە ئیدی خۆت لە ژووری دا حەبس مەکە وەک جاری جاران ئەگە هاتەوە بە ڕوویەکی خۆشەوە بەرەوپیلی بچوو ، وەکازیش لە من و تۆ وەتر کەسی نیە ئەو بێدەنگێی تۆ زۆری بێ تاقەت کردووە .
چۆن ئەو بەو تەمەنەوە هەموو هەوڵی دڵخۆشی ئێمەیە ، ئێمەش دەبێ بە هەر دووکمان جێی دایک وباوکی بۆ پڕ بکەینەوە خۆ بە ناشکوری ناڵێم هیچمان ئەوەندە دەستڕۆیو نین بتوانین لە باری ماڵیەوە یارمەتیدەری بین ، با لە باری دەروونیەوە تۆڵەی بۆ بکەینەوە خۆ کارێکی ئەستەم نیە .
ناسکێ بەڵێنی دا ئێوارێ وەک هەمیشە بە ڕوویەکی خۆش پێشوازی لە وەکاز بکات بێ ئەوەی هیچ وە ڕووی خۆی بێنێت ، ئیتر ناسکێ و کاک قادر هەر یەکەو بە دڵێکی پڕ لە هیواوە دوای خواردنی پاروێ نان و چایەک خەریکی کاری ڕۆژانەی خۆیان بوون .
کاک قادر بە بیانووی چوونە بازاڕ و کڕینی پێداویستی ڕۆژانە خۆی گەیاندە وەکاز و هەواڵی قایل بوونی ناسکی پێدا ، وەکاز توند کاک قادری لە ئامێز گرت و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە پیرۆزبایی لێکرد .
نەک هەر کاک قادر بەڵکوو وەکاز بۆ خۆشی نەیدەزانی ئەو فرمێسکانە فرمێسکی خۆشی بوون یان ئی ترسی دابڕان لە ناسکێ
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
ڕۆمانی تاقانەی خانمێ
بەشی ٨
بەڵێ هەر یەکەو بە خەیاڵێکەوە ئەو شەوەیان تێپەڕ کرد ، کاک قادر بیری دەکردەوە ئەگەر ناسکێ مێردی پێ نەکات چۆن لەو ماڵە بمێنیەتەوە چۆنی سەر هەڵبێ چاو لە چاوی ناسکێ بکات و لە گەڵی لە سەر سفرەیەک دابنیشێ ، لە هەمووی ناخۆشتر چۆن بەرگەی بێ مەیلی ناسکێ بگرێت ئاخر زۆر پیس گیرۆدەی بووە .
وەکازیش ترسی وەی هاتبۆیە بە هاوسەرگیری ناسکێ و کاک قادر ئەو بنەماڵە خنجیلانە لێک دابڕێن بەڵام دوای ئەو هەمووە وەفا و دڵسۆزییەی دەرحەقی کرابوو بەختەوەری ناسکێ لە سەرووی هەموو شت بوو و بۆی لە بەرژەوەندی خۆی گرینگتر بوو .
سوور دەیزانی ناسکێ و کاک قادر دەتوانن پێکەوە بەختەوەر بن و بناغەی ژیانێکی پڕ لە شادی و تەبایی بە یەکەوە دابنێن .
هەر دووکیان ساردی و گەرمی ڕۆژگاریان زۆر دیتووە و ئەزموونی تاڵی بێ کەسی و بێ پشتیوانیان چێشتووە بۆیە دەتوانن ببن بە کەس و کار و پشتیوان و خەمخۆری یەکتر .
بەیانی کە وەکاز لە ژوورەکەی هاتە دەر چاوەڕێ بوو وەک هەمیشە دادە ناسکێ بە بزەی سەر لێو و دڵسۆزانە پێشوازی لێ بکات و بە یەکەوە بەرچایی بخۆن و دوایە بە دوعای خێری وی بە دڵێکی پڕ لە هیواوە ماڵئاوایی بکات و بەرەو دووکانەکەی لە ماڵ بێتە دەر .
زۆر چاوەڕوان بوو چەند جار چووە حەوشەکە و هاتەوە ژوور ، درگاکانی توند پێک دا دەدا بۆ وەی ئەگەر دادە ناسکێ لە خەو دا مابێ وەخەبەر بێت بەڵام بێ سوود بوو .
ناعیلاج دیسان بە دەستەوستانی و دڵەڕاوکێ پەنای بۆ کاک قادر برد بەڵکوو ئەو ڕێگایەکی پێ شک بێت بۆ ئاسایی کردنی دۆخەکە .
کاک قادر نە بای پێدا هاتبوو نە باران وە بگرە بەو کارەی ناسکێ نەک هەر بێ سحەت نەبوو بەڵکوو دڵیشی پێ خۆش بوو و بزە لە سەر لێوی لا نەدەچوو ، وەکاز بە سەرسوڕمانەوە چاوی لە هێمنی و بزەی سەر لێوی کاک قادر بڕیبوو لە داخان چەقوویان لێدابا خوێنی لێنەدەهات .
ئاخیری بە دڵی خۆی نەوەستا و گوتی کاک قادر بۆ خاتر خودای چی بکەم دەترسێم بڕۆمە دووکان و هەتا دێمەوە دادە ناسکێ بارگەی تێکنابێ و لێرە ڕۆیشتبێ ، کاک قادر گوتی بە بێ خەم بڕۆ وە دوای کار و باری خۆت بکەوە دڵنیام ناسکێ نە تۆ بەجێ دەهێڵێ نە من .
وەکاز پرسی بۆ قسەت لە گەڵ کردووە وا دڵنیایی ؟ کاک قادر لە وەڵام دا گوتی نەخێر بەڵام دڵنیام ناڕوات ، وەکاز گوتی ئەدی ئەگەر قسەت لە گەڵ نەکردووە چۆن وا دڵنیایی لە نەڕۆیشتنی ؟
کاک قادر گوتی ئاغا گیان ئەگەر ناسکێ بەو داوایە ناڕازی با هەر ئەو دەم کە پێت دەگوت دەیگوت بەردێکی حەوت پووتی لە سەر ئەو قسەیە دابنێ من مێردی پێناکەم .
وەکاز گوتی ئەدی ئەگەر مەبەستی ڕۆیشتن و تۆران نەبێ و ئەگەر قایلە بە وەی مێرد بە تۆ بکات ، بۆ لەو کاتەوە ئەو قسەیەی بیستووە نامدوێنێ ، بۆ شەوێ زووتر لە هەمیشە چۆوە ژوورەکەی خۆی ، بۆ بەیانی وەک ڕۆژان هەڵنەستا نان و چا بە یەکەوە بخۆین ، بۆ خۆی لە ژوورێ دا حەبس کردووە ؟
کاک قادر گوتی ناسکێ کچێکی هەرزەکار و نەزان نیە دەسبەجێ وەڵام بداتەوە بێ شک لە لای خۆی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکا ، نایهەوێ کارێک بکات ئاکامی پەشیمانی بێ ، دوای وەش با لە ویش کەم تەمەنتر بی شەرمت لێدەکا .
بەداخەوە ژنێکی سەر سپیمان لە ماڵێ دا نیە ڕێ پێشاندەرمان بێت چونکە ژن زمانی یەکتر باشتر دەزانن و شەرم لێک ناکەن ، تۆ گەنج و بێ ئەزموونی و منی مارانگاز و بێ کەسیش هەر ئەوەندەی لێدەزانم ، هەر چۆنێکی بێ دەبێ دان بە جەرگمان دابگرین و سەبرمان هەبێ بزانین چۆن دەبێ .
بەڵام تۆ بە بێ خەمی بڕۆ دووکانەکەت من ئەمڕۆ هەر چۆنێکی بێ قسەی لە گەڵ دەکەم ، خەمی ناسکێت نەبێ ئەگەر پێی خۆش نەبێ مێرد بە من بکا و دەستی ڕەتم بە سینگیەوە بنێ ئەوە منم لەو ماڵەی دەڕۆم نەک ناسکێ .
من نەهاتوومە هێمنی ماڵتان بشێوێنم و هێللانەتان لێ تێک بدەم ، هیچ کار و هەڵوێستێکی خراب و دژە مرۆییمان نەکردووە ، خوازبێنیەک کراوە بە پێی کلتور و داب و نەریتی باب و باپیرانمان جا یان دەبێ یان نابێ .
وەکاز گوتی نانا تکات لێدەکەم کاک قادر وا مەڵێ ، نابێ بەجێمان بهێڵی تۆش لەو ڕۆژەوە پێت نا ناو ژیان و ماڵی ئێمە بووی بە ئەندامی ئەو بنەماڵەیە .
ئێمە تازە وەک سێ کوچکەی ئاگر واین بە نەبوونی یەکمان ژیانمان لاسەنگ دەبێ ، شتی وا نابێ دەبێ بە سەبر و لە خۆبوردەیی چارەسەرێک بۆ ئەوکێشەیە بدۆزینەوە ، تۆ نەک تەنیا بووی بە هۆی گەشانەوەی گوڵ و داری ناو حەوشەکەمان بەڵکوو بووی بە گەورەترین لەمپەر بۆ ژیانی من ، بووی بەو باب و برایە کە هەمیشە ئاواتم بوو .
ئیتر کاک قادر بە زۆری وەکازی بەرەو کارەکەی بەڕێ کرد و دوایە بۆ خۆی هەر لە حەوشەکە دەهات و دەچوو دەستی بۆ ئاو دانی گوڵ و دارەکانیش نەدەچوو ، کات بە بێ ناسکێ دژوار تێدەپەڕی بەڵام چار نەبوو دەبوو بۆ گەیشتن بەو ئاواتە خۆڕاگر بێت
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
⚫️ژنە نیاندەرتاڵەکەی شانەدەر قسە بۆ خەڵکی کوردستان دەکات
ئەو ژنەی ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشكەوتی شانەدەر ژیاوە لەڕێگەی زیرەكی دەستكردەوە
قسەدەكات و باسی ژیانی خۆی دەكات
س؛هەواڵ
KABAN
کورتەیەک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندی کۆچ کردوو مەرزیە فەریقی
سەرچاوە زانیاری و پێداچوونەوەی دڵنیا رەزاری
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
ساسان سەمەدی هاوکاری لە ئامادەکردنی موسیقا
کابان | KABAN
ڕۆمانی تاقانەی خانمێ
بەشی ٦
کاک قادر لە گەڵ خۆی گەرم و گوڕێکی تایبەتی خستبووە ناو ژیانی وەکاز و ناسکێ وێڕای کاری باغەوانی لە کڕینی پێداویستی ڕۆژانە یارمەتی ناسکێی دەدا ، وای لێهات لای ئێواران لە دوای کار و بارەکانی کە ماڵئاوایی دەکرد بێدەنگی و ساردێکی چاوەڕوان نەکراو دەبوو بە میوانی ماڵیان و ناسکێ زۆر مات دەبوو.
وەکاز هەستی بە مات و بێ تاقەتی ناسکێ دەکرد ، شەوێک گوتی وام پێ باشە کاک قادر بێت لەو ژوورەی ئەو سەری حەوشەکەمان دا بژێت بۆ ئێمەش دەبێتە ئاودەنگی و بۆ خۆشی لە کرێ خانوو ڕزگاری دەبێت .
ناسک بە بیستنی ئەو قسەیە وەک گوڵ گەشایەوە و سەر کوڵمەکانی وەک سێوە لا سوورە سوور هەڵگەڕان و گوتی زۆر باشە پێی دەڵێین ئەگەر پێی باش بێت با ماڵی بگوازێتەوە ئێرە.
حەوتوویەک دوایە کاک قادر ماڵی گوازتەوە و ئەرکی خۆی بە پاکی و پاک داوێنی زیادتر لە جاران لەو ماڵە دا بە جێ دەهێنا ، زۆر جار هەتا وەکاز لە خەو هەڵدەستا تڕومبێلەکەی جوان بۆ دەشووشت و بەر و بووی حەوش و ناوماڵی گۆڕیبوو هەر گوڵێکی لە گوڵخانە دەیدیت دەیهێناوە و لە ناو باغ و باخچەکەی دەیچاند بۆنی گوڵی یاس و گوڵە باغی ماڵی وەکاز تەواوی ئەو کۆڵانەی داگرتبوو،دراوسیەکان بۆ چۆنیەتی چاندن و ئاودان و پێڕاگەیشتنی باخچە و دار و گوڵەکانی حەوشەی خۆیان دەچوون داوای ڕێنوێنیان لە کاک قادر دەکرد .
ناسکێ ئەو کچە مات و بێ دەنگەی جاران نەمابوو و بە دڵێکی خۆش بە ماڵەکە ڕادەگەیشت،ڕاست بوو کۆچی خانمێ کاریگەرێکی زۆری لە سەر وەکاز دانابوو بەڵام بوونی کاک قادر و ناسکێ لە ژیانی دا هەڵگرتنی ئەو بارە قورسەی تا ڕادەیەک بۆ ئاسانتر کردبوو .
ماوەی چوار ساڵ بە سەر کۆچی خانم دا تێپەڕیبوو وەکاز هەستی پێکردبوو کاک قادر و ناسکێ دڵیان بۆ یەکتر لێدەدا بەڵام هەر دووکیان ئەوەندە بە حەیا بوون تەنانەت بۆ جارێکیش باسی ئەو شتەیان لە لای یەکتریش نەدرکاندبوو ، ڕۆژێک بە بیانووی هاتنی کەل و پەل لە کوردستانەوە وەکاز داوای یارمەتی لە کاک قادر کرد و لە گەڵ خۆی بردی بۆ دوکانەکەی.
دوای داگرتنی کەل و پەلەکان وەکاز سەری قسانی لە گەڵ کاک قادر کردەوە و گوتی تۆ پیاوێکی باشی و جێی متمانەی منی و پێم باشە ئەگەر هەر دووکتان ڕازی بن لە گەڵ دادە ناسکێ بە یەکەوە زەماوەند بکەن،ئەگەرچی کاک قادر بە باوکی وەکاز دەشیا بەڵام لە شەرمان سەری هەڵنەدەهات بە شەرمەوە گوتی گەورەم وا تێنەگەی من ئینسانێکی داوێن پیسم نان و نمەکی ماڵی ئێوەم کردووە بە درێژایی تەمەنم قەت بە چاوی پیس چاوم لە نامووسی کەس نەکردووە.
وەکاز گوتی کاک قادر منیش پێم پیاوێکی پاک داوێن و باشی بۆیە ئەو داوایەم لێکردی دادە ناسکێش خوشکی گەورەی منە بەختەوەری وی بۆ من زۆر گرینگە ، دڵنیام بە یەکەوە بەختەوەر دەبن.
کاک قادر گوتی ئاغا خودا سێبەرت لە سەرم کەم نەکا بەڵام تۆ بڵێی ناسکێ بە من ڕازی بێت ؟ وەکاز گوتی پێم باش بوو بەر لە وەی قسە لە گەڵ دادە ناسکێ بکەم لە گەڵ تۆ بدوێم بزانم تۆ قایلی ئەو داوایە بە گوێی وی بگەیەنم؟
کاک قادر گوتی تۆ وەکیلی منی بەڵام با لە ئێستاوە پێت بڵێم ئەگەر ناسکێ ڕازی نەبوو مێردم پێبکات من چاو و ڕووی مانەوەم لە لاتان نامێنێ ناچارم بە جێتان بهێڵم ، وەکاز بە پێکەنینەوە گوتی با بزانین چۆن دەبێت لە ئێستاوە بۆ بارگەت تێک نا جارێ سەرەتای کارە.
پیاو دەبێ خۆڕاگر بێ و هەتا بە ماف و ویستی خۆی نەگات واز نەهێنێ نە تۆ لە دادە ناسکێت چاکتر وە گیر دەکەوێ و نە دادە ناسکێش پیاوی وەک تۆی دێتە سەر ڕێگای خودا بۆ یەکی داناون.
ماوەیەک بە سەر ئەو قسەیە دا تێپەڕ ببوو بەڵام وەکاز نەیدەزانی چۆن باسی ئەو شتە لە گەڵ ناسکێ بکات چونکە ناسکێ کچێکی زۆر سەنگین و بە حەیا و لە سەرەخۆ و هێدی بوو ، جێی هەموو کەس و کاری بۆ وەکاز پڕ کردبۆوە وەکازیش ڕێزێکی تایبەتی بۆی هەبوو و نەیدویست بە هیچ شێوەیەک قسە یان هەڵوێستێکی وا بکات دڵی ناسکێی لێ زوێر ببێت.
لە لایەکی دیکەش ترسی وەی هەبوو ئەگەر کاک قادر و ناسکێ بۆ یەک بن دوایە بە جێی بهێڵن ، لەو بابەتەوە دوودڵی و دڵەڕاوکێیەکی زۆری هەبوو بەڵام تازە قسەکەی کردبوو و دەیزانی کاک قادر بێ سەبرانە چاوەڕێێ وەڵامە.
ڕۆژێک وەکاز ناسکێی بردبوو بۆ بازاڕ بە بەر دەرگای دووکانێک دا تێپەڕین جلکی بووکانی دەفرۆشت ، ناسکێ گوتی هەتا ڕادەیەک خەون و ئاوات و وەسیەتی دایکت بە جێ گەیاندووە بەڵام شتێک ماوە ئەویش بکەی منیش دەحەسێمەوە دەزانم ئەرکی خۆم بە جێ هێناوە و ڕوحی خانمێش شاد دەبێ بەو کارەت.
وەکاز بە سەرسوڕمانەوە پرسی چی دیکە ماوە وەسیەتی دایکم چی بووە ؟ هەر چی بێت ئەگەر بە نرخی گیانیشم تەواو بێ بەڵێنی پیاوانە دەدەم بیکەم.
ناسکێ گوتی دەبێ کچێکی چاک ببینیەوە و هاوسەرگیری بکەی وەکاز بزەیەکی هاتە سەر لێوان و پێی باشترین هەل بوو باسی خوازبێنی کاک قادر بکات.
گوتی لە دایکمم بیستبوو دەیگوت ئاشیش بە نۆرەیە بە نۆرە بێ جارێ نۆرەی تۆیە دادە گیان،ئەتۆ لە من گەورەتری
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN
«هەی زەمانە چەرخت بە چەمبەر بێ چۆن گۆڕاوی»
دوێنێ دەمەو ئێوارێ، لە پاش کورتە پیاسەیەک لە گەڕەکی خۆمان بە کۆڵاندا لێهاڵامەوە، تەپاوتل بەرەوماڵ گلۆر بوومەوە. تووشی سێ کێژی لاوی لووتبەرز بووم کە بە فیزەوە خۆیان ڕادەنا. دوانیان باریکەڵە و ڕەشتاڵە بوون، ئەویتریان سەرنجی ڕاکێشام. خڕووخۆڵ و سپی و سۆڵ، پاوپووزی هەڵدابوو، دەگەڵ هەنگاوەکانی دامێنەکەی یاری بە بەلەکی پتەو و ئەستووری ئیمان ئاسای من دەکرد. خڕخاڵ و سەعاتی دەستی تەنگیان بە مەچەکی هەڵچنیبوو، بابۆڵەی باسکی قۆڵی لە ڕاویی ڕێڕەوان هەڵماڵیبوو، دڵی دەبووراندنەوە. قژی لوول و درێژی دابوو دەست شنەبا و تاڵ تاڵ چاوی حەزی دەشاردەوە.
بەروسینگی ئاواڵا، جووتەهەناری لە ژێر تاپە ناسکەکەی شەقیان بردبوو، قەڵشتیان دەرکەوتبوو.
بەدەم سەرەنگرێ و ڕوانینەوە ملی ڕێگام گرتبوو؛ لەنەکاو ترۆمبیلێکی ئاماڵ بۆر بە لایاندا هات، شلی کردەوە، شووشەکەی هێنا خوار، پێ بە پێی ئەوان دەڕۆیشت، بە دەنگێکی نێر و گڕ پلارێکی تێگرتن. جووتەی ڕەشتاڵە بە بزە و لاقرتێ لێی نۆڕین. بەڵام کابرای لۆزەنگەر چ بایخی پێنەدان، کەوتبوو داوی ئەویتر. ڕاستەوخۆ دەستی بۆ ئەو ڕاداشت و ئاماژەیەکی پێکرد. دەنگی دەبیستراو نەدەبیسترا، نەمزانی چ گوڵێکی پێدادا؟! دڵم ختوورەی کرد. هەر ئەوەندەم گوێ لێبوو کچە بەو تڕوپۆزەوە بە دەم بنێشت جووتنەوە ڕووی تێکرد و نەیهێناونەیبرد بە دەنگی بەرز کوتی: دەدمی بات ڕیم!!
کابرای لاپرەسەن بەرچاوی تاریک بوو، وەک بڵێ چۆن دێڵم بەسەرتەوە پچێ، کوتومت پاشەوپاش گەڕاوە. بە بیستنی ئەو جنێوە نوستالژیایە وەها بە توونیلی زەماندا ڕۆچووم تا چەند چرکە هیچم نەبینی؛ ئەو سەردەمە کە کوڕان دەکەوتنە شوێن کچان، جاروبار کچەکان ئەو جنێوەیان تێدەگرتن و ئەوان بە سێوی سووریان دەقەبڵاند.
لەگەڵ فڕکەی ترۆمبیلەکە وەک لە خەو ڕابم، بەخۆ هاتمەوە. لەسەر خوێنی ئاڵی ڕەشتاڵە، کە وەک تەرمی کارمامزێکی ناسکۆڵە لەگەڵ ئیسفاڵتەکە جووت ببوو چۆکم دادا!
✍️ پەروین دانیش پەژووهـ
تەپاوتل-بەملا و بەولادا کەوتن
گلۆر-خلۆر
سەرەنگرێ-ڕەت بردن
ئاماڵ بۆر-مەیلەو بۆر
پلار-توانج، تەوس
لۆزەنگەر-زەبەڵاح
ختوورە-بە دڵدا هاتنن
لاپرەسەن-ناشناس-فزوول
چەمبەر-شین و شەپۆڕ
کابان | KABAN
🎥دیمانهی هاژه لەگەڵ مامۆستا قاسم زائیرحیجازی//
🔴 مامۆستا، خۆری شەوەزەنگی نیشتمان
➖ئەم دیمانەیە ساڵی ۱۴۰۱ی هەتاوی بەرهەم هاتووە.
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeArts
ئای فەلەک
ئاهەنگی " "ئای فەلەک "ـی مامۆستا محەمەد ماملێ کە هونەرمەندی پاپ مستەفا ڕاغب کوتوویەتەوە .
کابان | KABAN
دەروێش و مانگا بۆر
نووسەر: قادر حوسێن شەریفی
مۆسیقا: مەجید شەمسەدینی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
وشکەژان
وشکە ژانێک ئەو دڵەی گرتووم و لێم نابێتەوە
هەر دەڵێی زامێک لەنێو دڵ دایە خۆی دەکولێتەوە
ئااااخ من و دێوانە بوون چەند شێوەیی یەکتر دەدەین
عاشقێکم تا بڵێی دێوانەییم لێ دێتەوە
خامە کەم دێنێ تکەی ئەسرینی چاو هاتوونە گۆڕ
حەک سەڵا و قەت کەس نەماو خۆم کێیە بۆم بسڕێتەوە؟
هێند بە ئارامی بەنێو کووچەی خەیاڵت دا دەڕۆم
هەرچی ڕابردوو بەوێدا ڕابراین بیر دێتەوە
دەرکەیەک ئاواڵە بوو بۆ هاتنی من چاوەڕێ
سەیره هیچ دەرگایێ ئێستا ڕووبەڕووم ناکرێتەوە
دەمهەوێ زەنگ لێ بدەم تا تۆ وەڵامم دەیتەوە
بەخت و ئیقباڵی ڕەشم گوشیم لەپڕ دەکوژێتەوە
چەند غەمی ناکامی خۆم خوارد و فزەم لێ دەرنەهات
من نەبم دەریای غەمت ئاوا بەکێ دەخورێتەوە؟
بەو خودایە مردنێک قەرەزە لەلام با بەو غەمەت
بمرم و هەرچی کە تاوانی هەمە بسڕێتەوە
دای لەپەردەی بێحەیایی "کاوە" لەم شێعرەی دەڵێ:
وشکە ژانێک ئەو دڵەی گرتووم و لێم نابێتەوە
کاوە داشبەندی
کابان | KABA
تاقانەی خانمێ
بەشی ١١
ئیدی سەری قسان کرابۆوە و تا ڕادەیەک پەردەی شەرم لا چووبوو کاک قادریش ئەو هەلەی قۆستەوە و ئەوەی لە ناو دڵی دابوو و پێی عەیب بوو هەتا ئێستا بیدرکێنێ ، هەڵیڕشت .
ڕووی قسەی لە هەر دووکیان بوو گوتی : ئێستا کە هەموومان ڕازین بەو پەیوەندییە وا باشە قسەی خۆمان لەو سەرەوە بکەین من لە خۆمەوە دەست پێدەکەم .
هەر وەک ئاگادارن من ژنێکی دیکەم هێناوە و بە قسەی وی وا وێدەچێ عەیب لە من بێ و منداڵم نەبێ ، نامهەوێ دوایە پەڵپ و بیانووی بێ منداڵی ببێتە کێشەی نێوانمان هەر بۆیە پێم باشە لە ئێستاوە ئەو شتانە باس بکرێن .
کەس و کارم زۆرن بەڵام بریا هەر نەبان ، دوای کۆچی دایک و بابم براکانم لە میرات بێ بەشیان کردم ، ماڵمان لە دورگەی سەر پردێ سەر بە سندووسی بوو .
زەوی و زار و مانگا و ماڵاتێکی زۆرمان هەبوو بەڵام براکانم فێڵیان لێکردم و قامکیان پێ بە کاغەزیەوە نام منی کوێر و کوتری نەخوێندەوار نەمزانی بەو تەقە قامکە لە هەموو شت بێبەری دەکرێم .
ئەوەی هەمبوو لەو ڕێیەی دا خەرجم کرد زۆرم هاتوچۆی دادگا و پاسگا و ئەولا و ئەملایان کرد بێ سوود بوو ، ئیدی دورگە و برام بە جێ هێشتن و سیپاڵم بە کۆڵێ دادا و ماڵم بردە تەرکەونان .
لە تەرکەونان بەو بڕە پووڵەی پێم مابوو خەریکی چێوداری بووم هەر چۆنێکی بێ بەڕەی خۆم لە قوڕاوێ دەر دەهێنا ، لە وێ کچە حەجەمێکیان بۆ دیتمەوە خودا قەڵەمی لێدا و بوو بە شەریکی ژیانم .
دوای ماوەیەک منداڵمان نەدەبوو ئەویش هەر دووک پێی دە کەوشێکی نابوو و دەیگوت ئیلان و بیلان منداڵم دەوێ ، گوتی پرسیومە دوکتوری چاک لە تارانێ هەن وا باشە بچینە تاران بۆ چارەسەری بێ منداڵیمان .
دیسان ماڵمان پێچاوە و نەزان و ناشارەزا و زمان نەزان هاتینە تارانێ ، پوورزای بەتوڵی خێزانم لە مێژ بوو لە تارانێ گیرسابوونەوە و کاریان دەکرد .
چووینە ماڵە غوڵامعەلی پورزای و خودا هەڵناگرێ پیاوی چاک بوو پاش ماوەیەک کردمی بە شاگرد شۆفیر و هەر لە خانووەکەی بۆ خۆی گرتبووی دیوێکمان لێ بە کرێ گرت و بووین بە دانیشتووی تارانێ .
هەر چەندی هێنابامەوە بەتوڵ لێی دەستاندم و بە قسەی خۆی هاتوچۆی دوکتوری پێدەکرد ، ساڵ تێوەڕسوڕاوە منداڵ هەر نەبوو ئاخیری بەتوڵ گوتی ئیدی چیدیکە بێ منداڵ پێت لە گەڵ ڕاناکێشم دەبێ تەڵاقم بدەی !
هەر چەندی گوتم کچێ دایکت چاک بابت چاک منت تەرکەوەتەن کرد لە بەر تۆ ماڵم هێنا تارانێ دەنا من لە کوێ و تاران لە کوێ من چکارم هەبوو بێمە تارانێ ؟
غوڵامعەلی پوورزاشی زۆر ناوبژی کردین سوودی نەبوو بەتوڵ لەو غەریبیەی تەڵاقی لێ وەرگرتم .
هێشتا سێ مانگی حەدیەی تەواو نەببو مێردی بە کابرایەکی فارس کردەوە ، لە ویش منداڵی نیە و دەڵێن نانێک سەگ دەیخوا و یەک بەتوڵ مێردەکەی تریاک کێشە و بەتوڵ کاری ماڵان دەکا ، هەر چی وە چەنگی دەکەوێ مێردەکەی بە لێدان و کوتان لێی دەستێنێ ، وەک باس دەکەن زۆر پەشیمانە و گوتوویەتی مریشک بە دەستی خۆی خۆڵی وە سەری خۆی نەکا بە کەسی وە سەر ناکرێ ، قادر قەت لە گوڵێی کاڵتر پێنەگوتم ئاهی وی گرتمی .
ئەوە سەربوردەی من بوو ئێستاش دەمێنیەتەوە مارەیی و زێڕ و جلک و بەرگ بۆ ناسکێ ، هەر وەک دەزانن من شتێکی وام نیە بە شان و باڵی خۆم هەڵناڵێم حەڵاڵ حازر هەر چی هەمە لە بەر چاوانە .
بەڵام ئاعا ئەگەر ئەو پیاوەتیەم لە گەڵ بکەی و بڕێک پووڵم بە قەرز بدەیەی مانگانە لێم بگێڕەوە هەتا بێ حیساب دەبین ، ناسکێ گوتی من نە مارەییم لێت دەوێ و نە جل و بەرگ و زێڕیش ، تەنیا بەڵێنی ژیانێکی خۆشم پێ بدەی بۆ من لە هەموو زێڕ و سامانێک گەورەترە .
بۆ منداڵیش ئەگەر خودا دای ئەوە باشە ئەگەریش نەبوو شوکری خودای دەکەین .
وەکاز گوتی جا کاک قادر با منیش قسەی خۆم لەو سەرەوە بکەم ، هەتا من مابم و ئێوە هەبن لەو ماڵەی دا وەک دوو برایان پێکەوە دەژین دادە ناسکێش گەورەی ماڵێیە هەر وەک هەمیشە .
ئەمجا خۆ من و تۆ جارێ هیچمان قامکمان بە کاغەزەوە نەناوە ماڵ ماڵی تۆشە تۆ برا گەورە و منیش برا چووکە ئەگەر پێم قایل بی،بۆ مارەیی ئەوە بۆ خۆتان دەزانن کەس کیسەی بۆ مارەیی نەدرووە بەڵام بۆ زێڕ و جلک و بەرگ دادە ناسکێ ئەوەندەی بەش بە من و بەو ماڵەوە هەیە بە سەربەرزی بەڕێی بکەم بۆ ماڵە مێردی خەمی وەت نەبێ.
کاک قادر و ناسکێش زۆریان پێداگری کرد و نەیاندەویست لە وەی زیادتر چاوبەرەژێری چاکەی وەکاز بن،بەڵام وەکاز کوڕێک نەبوو لەو وەعد و بەڵێنەی دەیدا پاشگەز بێتەوە.
بەر لە وەی هەر کەسە بچنەوە ژووری خۆیان وەکاز گوتی جا کاک قادر با ئەوەشت پێ بڵێم لەو دەقەیەوە لێک مارە کران،لە گەڵ دادە ناسکێ لە قاتی خوارەوە بن منیش لە قاتی سەرەوە دەبم ئیدی پێویست ناکا بچیەوە بۆ ژوورەکەی ئەو سەری حەوشەکە .
کاک قادر بەو تەمەنە زۆرەوە چاوی پڕ بوو لە ئاو و لە پڕ پەلاماری دەستی وەکازی دا و بەر لە وەی وەکاز وێڕا بگات دەستی لە ناو دەستی دەربێنی دەستی ماچ کرد و دوعای بۆ سەر و ماڵی وەکاز کرد
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ١٠
ئەو ڕۆژە وێڕای ئەوەی ڕۆژێکی خۆش بوو ڕۆژێکی پڕ لە دڵەڕاوکێش بوو ، هەر بۆیە ناسکێ بۆ ڕزگار بوون لەو دڵەڕاوکێیە خۆی بە شیو و کوڵ و لێنانی چێشت و هەڵوەژاردنی ماڵێ سەرقاڵ کرد .
لای ئێوارێ بەر لە هاتنەوەی وەکاز چوو سەری بە مل دا شۆرد و دەستێک جلی جوانی لە بەر کرد ، بە دەنگی تڕۆمبێل لە نهومی سەرێ هاتە خوار و هەر وەک بەڵێنی دابوو بە ڕوویەکی خۆش و بزەی سەر لێوان بەرەوپیلی وەکاز چوو .
لەو کاتەیەوە وەکاز دەستی ڕاست و چەپی خۆی ناسیبوو و سەر لێوەکانی بۆر ببوو نە ناسکێ وەک جاران وەکازی لە بەر و باوەش دەگرت و نە وەکازیش کوڕە بزۆز و چەختیەکەی جاران بوو ئیدی سەری لە سەر کۆشی ناسکێ دانەدەنا و خۆی بە سینگ و بەرۆکیەوە هەڵنەداوەسی .
وەک بڵێی یاسایەکی نەنووسراو وسروشتی لە نیوانیان دا واژۆ کرابوو ، دەیانزانی خوشک و برای خوێنی یەکتر نین و بە پێی دین و کلتور و داب و نەریتی کوردەواری دەبێ پەرژینی نیوانیان بپارێزن .
بەڵام ئێوارەی ئەو ڕۆژە ناسکێ خۆی لە ئامێزی وەکاز هاویشت و وەکازیش ناوچاوانی ماچ کرد و گوتی پیرۆزت بێ خوشکە نازدارەکەم ، هیوادارم پەشیمانی نەکێشی و ژیانێکی پڕ لە شادی و بەختەوەری لە گەڵ کاک قادر ببەنە سەر .
ناسکێ داهاتەوە دەستی وەکاز ماچ بکات بەڵام وەکاز ئیزنی ئەو کارەی پێنەدا ، ناسکێ سەری لە سەر شانی وەکاز دانا و بە گریانەوە گوتی کاکی خۆشەویستم هیوادارم سێبەری پڕ شکۆت لە سەرم کەم نەبێ .
لە تۆڵەی ئەو هەمووە چاکەی تۆ و خانمە خاتوون دەرحەق منتان کرد و بۆم بوون بە پشت و پەنا یاڕەبی خوداوەندی میری مەزن یاریدەدەر و پشت و پەنات بێ ، پێم خۆشە بزانی هەتا هەم چاکە و پیاوەتی تۆ و خانمم لە بیر ناچێ هیوادارم لە شایی خۆت و کوڕ و کچانت دا قەرەبووی بکەمەوە .
وەکاز گوتی دادە گیان ئەو قسانە چن چەپڵە بە دەستێک لێنادرێ تۆش بووی بە چرا و ڕێپێشاندەری ژیانم ، دوای کۆچی دایکم من هیچ هیوایەکم بە ژیان نەمابوو تۆ بووی بە گۆچانی دەستم و هەڵتهەستاندمەوە .
فێری بڕوا بە خۆ بوونت کردم ، هیوا و هومێدت خستە ناو دڵم ، ئێستاش لەو قسانە گەڕێ هەتا من دەچم بانگی کاک قادر دەکەم تۆ نانەکە ئامادە بکە وەختە لە برسان ببوورێمەوە .
سێ دڵی خۆش ، بنەماڵەیەکی خنجیلانە و پڕ لە تەبایی بە تینی هەناسەی گەرمیان و دڵی پڕ لە هیوایان بە داهاتوویەکی گەش چێژی تایبەتیان دابوو بە شۆرباوکفتەی ئەو جەمەیان .
دوای نان خواردن کاک قادر سفرەکەی کۆ کردەوە و قاپەکانی کێشاوە بۆ چێشتخانە هەتا ناسکێ قاپەکانی شوشت کاک قادر چایەکەی دەم کرد و ناسکێ بە سینیەک چا بەدەستەوە هاتەوە لایان ، هەر کەسە لە دونیای خەیاڵی خۆی دا گەمیەکەی بەرەو کەنارێک دەهاژوو بەڵام هیچیان نەیاندەتوانی ئەوەی لە مێشک و خەیاڵیان دایە بە وتە بیدرکێنن .
ناسکێ و کاک قادر لە ڕوویان هەڵنەدەهات باسی مارە کردن یان پلان و بەرنامە بۆ پێک گەیشتنیان بکەن ، وا وێدەچوو وەکازیش ئەو ئەرکەی بە خۆیان سپاردبوو .
بێدەنگێکی بێ کۆتایی باڵی بە سەر ئەو ماڵە دا کێشابوو هەتا درەنگانی شەو هیچ نەگوترا ، ئاخیری کاک قادر گوتی ئاغا گیان ئەگەر ئیزنم بدەی دەچمەوە ژوورەکەی خۆم تۆش ماندووی پێویستت بە حەسانەوەیە .
وەکاز گوتی ئەگەر پێتان ناخۆش نابێ حەز دەکەم بزانم چۆن ساغ بوونەتەوە و بە نیازن چی بکەن ؟
ناسکێ هەر وا بێدەنگ بوو و سەری داخستبوو و گوڵی مافورە سوورەکەی دەژمارد ، کاک قادر پاش پشویەکی قووڵ گوتی من و ناسکێش چاوەڕێی قسە و هیمەتی تۆین ، تۆ چۆنت پێ باش بێ لە قسەت دەرناچین .
وەکاز زۆری بە لاوە سەیر بوو بە پێی بیر و بۆ چوونی خۆی لێکی دابووەوە ئەوان لە من بەتەمەنترن بۆ دەبێ پرس و ڕایان بە من بێ ، ئەمجا ئەوە ژیانی خۆیانە من بۆ دەبێ بەرنامە بۆ ژیانی وان دابڕێژێم ؟ لە هەمووی گرینگتر با ناسکێم وەک خوشکی خۆشم خۆش بوێت بەڵام هەر چۆنێکی بێت خوشکی ڕاستەقینەم نیە و لە دایک و باوکێک نین ، جا هەر بۆیە مافی بیر و ڕا دەربڕینی بە خۆی نەدەدا .
سەر لێشێواوێکی بێ وێنە بە نەبوونی گەورە و کەسێکی بە ئەزموون باڵی بە سەریان دا کێشابوو ، شەرم و بێ ئەزموونی و نەبوونی گەورەی ماڵێ و مەترسی لێک دابڕان و دڵ ئێشاوی دەستیان لە ناو دەستی یەک نابوو .
ناچار کاک قادر گوتی ئاغا گیان تۆ چی بەرنامەیەکت هەیە بۆ ژیانت ، ژن و پیاوێکی دیکە دێنی بە ماڵ و حەوشەکەت ڕابگەن ؟
وەکاز بە توڕەییەوە گوتی بۆ بڕیارتان داوە لێرە بڕۆن و لە لای من نەمێنن؟
خۆ قەراری ئێمە وا نەبوو من وامزانی بناغەی ماڵمان بە پێک گەیشتنی ئێوە پتەوتر دەبێ .
ناسکێ وە جواب هات و گوتی هیچ هێزێک لەو دونیا گەورەیە ناتوانێ من و تۆ لێک دابڕێ مردن نەبێ ، هەتا ئەو ڕۆژەی تۆ بە مانەوەی ئێمە ڕازی بی ئێمەش بە گیان و دڵ لە خزمەتت داین .
ئەمجا بە پێکەنینەوە گوتی ئەدی بۆ خۆت نەتگوت لە کۆڵ خۆمت دەکەمەوە بەر لە ژن هێنانم ، دەبوو بزانین ڕامان دەگری یان لە ئێستاوە بۆ ژنێ حاشامان لێدەکەی
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
مانگی گوڵان
نەو بەهارەو وەرزی خۆ بادانی گوڵ
گوڵ دەکا عیشوه بە خۆ ڕاژانی چڵ
چاوی پڕ کل کردووە و دوو لێوی سوور
سەر سوڕن لەو جوانییە غیلمان و حوور
بەژنی شلکی ڕادەژێنێ سۆزە با
ناز و عیشوەی دڵ بەرەو دەریا دەبا
شۆقی کوڵمی وەک گزنگی خۆرەتاو
نەخشی جوانی خەڵقی خوا دێنێته چاو
بووکی شێعرە و بولبولی شۆخی دەوێ
هەستی مەستی ئاشقی تۆخی دەوێ
سیلە چاوی هەر لە دەرکی گوڵشەنە
ئاخۆ بولبول رەت دەکا ئەو کەوشەنە؟
بووکی ڕازاوەی تەبیعەت هاتە گۆ
دیار نییه بولبول لە گوڵشەن، ئاخە بۆ؟
گوڵشەنێ بولبول لە نێوی گەڕ نەکا
پەلکی تەنکی گوڵ بە لێوی تەڕ نەکا
دەم لە سەر سینەی سپی گوڵ دانەنێ
جووت نەبێو غەوری خەم و کوڵ ڕانەنێ
نەمژێ لێوی گوڵبەنی پڕ هەستی زیت
نەگرێ سێوی سوێسنی سەرمەستی قیت
نەچتە ژوانی نێرگس و بەیبوون شەوێ
شەو لە سەر سینگی هەڵاڵان نەسرەوێ
باوەشی نەگرێتەوە بۆ بەژنی یار
چاوێ دانەگرێ لە یاری جار و بار
دەک خرا بێ گوڵشەنی ئاوا دزێو
لێی نەیە شەققە و شریقەی ماچی لێو
بەو نزایە جەرگی دایکی مەل سووا
ئەو لە سەر ئەم باسە بەو شێوەی دووا
هەر مەلێکی پاک و بێگەرده دڵی
بۆ گوڵی گیانی دەخاته ژێر گلی
چەختی پڕ ڕازی ئەوین دەگرێتە بەر
سەخت و هەورازی زەمین دەبڕێ ئەگەر
زەنگی بێداری لە کۆی مەل سەر دەدا
ژەنگی بێزاری لە گوێی گەل دەر دەدا
ڕووحی خۆی پێشکێشی ژینی گوڵ دەکا
نووحی داستان بێ و لە لافاو سڵ نەکا
هەر مەلێ ئاوا بە دڵسۆزی بژی
بای بڵیندی ڕێی خەباتێ هەڵمژی
ژێی "#کەمان، #گەر" هات و ڕووی کردە گوڵی
کردیە قەڵغان بۆ گوڵ و غونچە، دڵی
عومری کورتەو نێوی بەرز و پڕ بەها
بولبولی ئێمەش دڵی بەخشی وەها
سوێند بە نێوی پاکی خواوەندی ئەحەد
چەشنی "هەڵگورد" بەرزە نێوی تا ئەبەد
هەڵگورد پەسوێ
کابان | KABAN
کوردستانی جووان و ڕازاوە
کەوپەڕ ، ئابخورده ـ پیرانشار
سەرچاوە؛ Bukan_warz
کابان | KABAN
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۱۵
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
ڕۆمانی تاقانەی خانمێ
بەشی ٧
ناسکێ تەمەنی سی و پێنج شەش ساڵێک دەبوو ئەو گەشیەی کچێکی لاوی تازە خۆ داڕشتووی بە سەر و ڕوومەت و دەم و چاویەوە دیار نەمابوو بەڵام وەک دەڵێن مزگەوت ڕووخاوە و مێحڕابی ماوە ، بە ڕاستی کچێکی خوێن شیرین و ڕەزا سووک بوو .
چاو کاڵ و سەر و پرچ خاو و سپیلکە بوو لە بەر تینی هەتاو و لە کاتی سەرما وسایقەی زستان دا و هەروەها کاتێک ئارەقەی شەرم بە نێۆچاوانی دا دەهاتە خوار سەر کوڵمەکانی سوور سوور هەڵدەگەڕان .
بەڵام هیچکات و لە هیچ وەرزێک دا سەرکوڵمەی وەک ئێستا سوور هەڵنەگەڕابوون ، پێی سەیر بوو ئاخر قەت قسەی ئەو تۆی لە گەڵ وەکاز نەکردبوو و هەرگیزیش شتی وای لێ نەبیستبوو !
وەکاز سەری داخستبوو نەیدەوێست چاوە پاک و کاڵەکانی ناسکێ بەرگری لە قسە کردنی بکەن ، دەیزانی چاو لە چاوی بکات لە شەرم و هەیبەتی ئەو فریشتە پاکە لە ڕووی هەڵنایە قسەی دڵی بکات .
ناسکێش لە شەرمان زمانی نەدەگەڕا ، پاش ماوەیەکی کورت لە مابەینی جەفەنگ و ڕاستی دا وەکاز گوتی دادە گیان نە مێرد کردن عەیبە و نە ژن هێنان ، هیچ جیاوازیەکیش لە نێوان ژن و پیاو دا نیە بۆ هەر دووک لا گەڵاڵەیەکی پێویست و شەرعی و یاساییە ، بە پێکەنینەوە گوتی ئەمجا ئەگەر من پێش بە مێرد دانی تۆ ژن بێنم کێ دەڵێ ژنەکەم لە گەڵ تۆ دەحاوێتەوە ؟
وام پێ باشە جارێ ئەتۆ لە کۆڵ خۆم بکەمەوە جا دوایە دە فکری خۆم دا بم ، بەو قسانە بزەی خستە سەر لێوە ئاڵەکانی ناسکێ و بۆ خۆشی ورەی وە دەست هێنا باسی کاک قادر بکات بە بێ پێچ و پەنا .
گوتی کاک قادر پیاوێکی چاکە و ئەزموونی هەیە لە ژیان و دەزانێ چۆن ڕێزی ژن بگرێ ، پیاوێکی خوێن گەرم و پاک و بێ غەل و غەشە دەست پاک و کردەوە پیاوانەیە ، زۆری بە شان و باڵی کاک قادر دا هەڵگوت .
دوایەش گوتی کاک قادر داوای تۆی لێکردووم من وەک برایەکی بچووکی هەر دووکتان پێم خراب نیە مێردی پێبکەی ، بەڵام ئەوە ژیانی خۆتە و بۆ خۆت خاوەن بڕیاری .
پێویست ناکا ئێستاش وەڵامم بدەیەوە ئەگەر بۆت ئاساییە لە گەڵ کاک قادر قسان بکەن و بۆ خۆتان ساغ ببنەوە بە بوون و بە نەبوون ، ئەوەندەی بزانە جامینی تۆم ئەوەندە دەوێ دڵ و ویستی تۆ بۆ من لە هەموو شتێک لە ژیان دا گرینگترە و هەر بڕیارێکی تۆ بیدەی من لە سەر دڵی تۆم .
ناسکێ بە ئا و بە نا فزەی لێوە نەهات وەکازیش زیادتر لە سەری نەڕۆیی ، ئەوەی پێویست بوو پێی گوتبوو جا ماوەتەوە وەڵامی ناسکێ .
هەتا گەیشتنەوە ماڵێ ناسکێ بە یەک وشەش ئەو بێدەنگیەی نێوانی خۆی و وەکازی نەشکاند ، شەوێش زۆر زووتر لە شەوانی پێشوو شەو خۆشی لە وەکاز کرد و چووە ژوورەکەی خۆی .
دوای ڕۆیشتنی ناسکێ وەکاز چوو بۆ لای کاک قادر و باس و خواسی تازەی بۆ گێڕایەوە و گوتی ئەوەی لە سەر من بوو کردم ، ئێستاش نۆرەی تۆیە دڵی دادە ناسکێ وە چەنگ بێنی من ئەوەندە بە ئەزموون نیم نازانم چی دیکەی پێ بڵێم و چۆنی پێ بڵێم دڵی لێم نەهێشێت .
خودا عالمە و سوێندم بە خۆڵی سەر سینگی دایکم مەبەستی من تەنیا بەختەوەری دادە ناسکێیە و دەزانم تۆ بەختەوەری دەکەی ، دەترسێم وا بزانی لێی بێزار بووم و دەمهەوێ لە کۆڵ خۆمی بکەمەوە .
بەڵێن بێ ئەگەر مێرد نەکا هەتا ماوم وەک خوشکی گەورەی خۆم ئاگام لێی بێت و نەهێڵم هەست بە هیچ کەم و کوڕیەک لە ژیان دا بکات ، ئەوەی لە دەستم بێت قسوری ناکەم بۆ دڵخۆشی دادە ناسکێ ئەو تاقە پشتیوانی من بووە لە دوای دایکم .
نازانم ئەگەر گەورەیی و دڵسۆزی و ئەمەکی دادە ناسکێ نەبا من چیم لێدەهات لە دوای کۆچی دایکم ، قەڵا و پشتیوانێکی قایم بوو بۆ من و هەر چی هەمە و وەبگرە تاک بە تاکی هەناسەکانیشم قەرزداری گەورەیی و خاکەڕایی و ئەمەکی ئەو زاتە پاکەم .
کاک قادر گوتی ئاغا گیان سپاسی گەورەیی و دڵسۆزی تۆ دەکەم خەمت نەبێ لە وەی بەولاوەی بە من بسپێرە ، دڵنیام شەرمت لێدەکا و لە ڕووی هەڵنایە وەڵامەکەی بداتەوە بە تۆ ، پەلەشی لێناکەین لە ساڵان ڕاوەستاوین لە مانگێشی لە سەر ڕادەوەستین .
ئەو جا سمێڵی خۆم لە لای تۆ لە گرێۆ دەنێم ئەگەر ناسکێ بە من قایل نەبێ منیش وەک خوشکێکی بڕوانمێ و هیچ لە گەورەیی وی لە لای من کەم نابێتەوە و زیادتر لە پێشووی ڕێز لێدەگرم ، خودا ئەگەر قەڵەمی لێدابێ بە کەس ڕەت نابێتەوە ئەمن زۆرم بڕوا بە چارەنووس و قەڵەمی خودای هەیە چی لە ناوچاوانمان نووسیبێ هەر ئەوە دەبێ .
وەکاز بە قسەکانی کاک قادر ئۆخژنی هاتێ و شەو شادی لێکرد و چۆوە ژوورەکەی خۆی ، بەڵام ئەو شەوە خەو بە چاوی هیچیان دانەهات هەر یەکە و بە خەیاڵێک و ترس و هیوایەکەوە شەویان ڕۆژ کردەوە .
ناسکێ بیری لە وە دەکردەوە ئەگەر مێرد بە قادر بکات لە وەیە ئەو گەرمێی نێوانی خۆی و وەکاز وەک جاران نەمێنێ ، کێ ئاگای لە وەکاز دەبێ داهاتووی وەکاز چۆن دەبێ بە تەنیا و بە بێ کەسی .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN
#تفکر
مرداد پارسال بود که گوشیم توسط یک راس سارق توی بی آر تی از جیبم زده شد. سریعا فهمیدم و بعد از کلی بحث و دعوا ازش گوشی رو گرفتم،
ملت همیشه در صحنه مارو جدا کردن و گفتن اقا ول کن تو که گوشی رو گرفتی برو دیگه😏
سارق محترم خیلی ریلکس از اتوبوس پیاده شد و دوباره منتظر موند تا اتوبوس بعدی بیاد.
(قشنگ فهمید بود این ملت عین خیالشون نیست و وایساد تا اتوبوس بعدی بیادو جیب بقیه رو بزنه )
طاقت نیاوردم دزد ول باشه و ایستگاه مطهری منتظرش موندم و از بی ارتی با بدبختی و تنهایی کشیدمش بیرون اونم یه مشت به من زدو دِ فرار
حالامن بدو اون بدو
نزدیک فاطمی دوتا از دستفروشا گرفتنش و د بزن منم با اونا زدمش والبته نوش جونش
خلاصه تحویل پلیس دادیم و همون لحظه شش عدد گوشی از جیب و کیف مبارک سارق در آوردن و بردنش کلانتری.
و اما قسمت جالب و البته حال به هم زن ماجرا از اینجا شروع میشه.
توی کلانتری ۱۰۵ سنایی دو تا از مالک های گوشی های سرقتی اومدن و موبایلشون رو گرفتنو یه تشکر کردن و رفتن، یادمه یه دختره ایفون ۱۲ داشت با گریه اومد و وقتی گوشی رو گرفت انگار ریست فکتوری شد و کلا یادش رفت که یه دزدی وجود داره!
از گریه های دختر هم مشخص بود کلا دار و ندارش همون گوشی آیفونه و بس.
خلاصه به هردو مالک گوشی گفتم بمونید شکایت کنیم الان میریم دادسرا گفتن باشه ولی رفتن پی کار خودشون.
دو روز بعدش از اگاهی وحدت اسلامی (شاهپور) با من تماس گرفتن و گفتن آقای عبدی سارق به ۱۵ تا سرقت اعتراف کرده و فردا دادسرای هفت تیر باش، مامور آگاهی گفت فقط ازت خواهش میکنیم حضور داشته باش چون تو سارق رو گرفتی شاکی اصلی تویی
گفتم بقیه چی؟
گفت بقیه هم قراره بیان به همه زنگ زدیم.
حتی اسم و سن شاکی هام به من گفت
روز دادگاه رسید:
سارق رو از اگاهی اوردن
من بودم و من بودم و من
هیچ یک از شاکی ها نیومده بودن.
(اونجا بود که واقعیت تالاپی خورد تو سرم که چقدر ما دوستداریم بدبخت باشیم )
قاضی بهم گفت جوون تو که تا اینجا کار اومدی، شش ماه دیگه هم وقت بعدی دادگاهه بیا واگرنه شاکی نداشته باشه ازاد میشه ها
شش ماه بعد هم رفتم باز هم تنها بودم😕
اون روز به قاضی گفتم من دلیل اومدنام فقط اینه که بتونم واسه مدتی یک انگل از جامعه کم کنم همین!
یادمه اسم سارق پرویز بود یه حرفی زد که تا عمر دارم یادم نمیره
" گفت ببین تو تنت میخاره واگرنه هیشکی نمیاد پی مال کسی که خودش دنبالش نیست "
پرویز خان بی راهم نمی گفت، من تنم میخارید که افتادم دنبال زنده کردن گوشی ملت خواب زده، ملتی که فقط یادگرفتن تو اینستاگرام داف و جنتلمن و لاکچری باشن
و تولینکدین سنیور و متخصص و همه چی بلد
اما در زندگی اجتماعی به شدت hashtag#بی_عار و ناتوان در hashtag#مطالبه_گری!
ملتی شدیم که رفتیم دنبال hashtag#محتوا لوده و جفنگ بازی یک عده hashtag#بلاگر و#اینفلوئنسر که فقط بخندیم.
او او او کنیم و واگعی رو از کیک تشخیص بدیم و چای دبش رو به مسخره بگیریم
چرا؟
چون این راحت ترین راه برای فرار از واقعیته
کارلو کلودی توی کتاب پینوکیو میگه:
پینوکیو میره به یک شهر بازیی که میتونه صبح تا شب بازی کنه و لذت ببره، اولش همه چیز خوبه تا زمانی که می فهمه داره کم کم تبدیل به یک خر میشه، وقتی پینوکیو تبدیل به خرکامل شد صاحب شهربازی پینوکیو و دوستانش رو به یک زمین دار فروخت تا از اونا کار بکشن و پول دربیارن.
چشمامون رو بیشتربازکنیم و کلاهمون رو بدیم بالاتر که همه چیز از خودمان شروع میشه✌️
احمدعبدی
کابان | KABAN
کۆپیکردنی بابەتەکانی ئەم کاناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی کابان وەک سەرچاوە ڕێگەپێدراوە❗️❕🙏
Читать полностью…تاقانەی خانمێ
بەشی ٥
تاقانە بە نەمانی شت و مەکەکانی دایکی لە بەر چاوان وەک شێتانی ڵێهات خوێن بەری چاوی گرتبوو هەر چی لە بەر دەستی دا بوو بە زەوی و دار و دیواری دادا و شکاندی دوایە دانیشت و ئەژنووەکانی لە باوەش گرت و بە دەنگێکی بەرز بۆ دایکی گریا.
وەکاز بە ڕەنگ و قەڵافەت پیاوێکی کامڵ بوو بەڵام لەو کاتە دا دەتگوت منداڵیکی دوو سێ ساڵانەیە و گڕووی بۆ باوەشی دایکی گرتووە .
گریان و هەنیسکەکانی بە ڕادەیەک ناخهەژێن بوون ناسکێش بە دڵی خۆی نەوەستا و بە گریانەوە بە دەنگە بە سۆزەکەی بە خانم و تاقانەکەی هەڵدەگوت.
دیار بوو خانم تەنیا پشت و پەنای تاقانە نەبوو ناسکێش بە کۆچی دوایی خانمێ تەمی خەمی لە سەر دەم و چاوی نیشتبوو و بە شێوەی تایبەت بە خۆی خەمبار بوو بەڵام لە بەر تاقانە وە سەر خۆی نەدەهێنا.
دوای شین و گریانێکی زۆر ناسکێ گوتی وەکاز گیان تۆ بۆ خۆت جوانترین و پیرۆزترین بیرەوەری لە خانم بەجێ ماوی، یاد و ناوی خانم لە ناو دڵمان دا هێللانەی کردووە و هیچ هێز و دەسەڵاتێک توانای وەی نییە ئەو هێللانەیە بشێوێنێ .
وەکاز هیچی نەدەگوت وێدەچوو ئەویش دانی بەو ڕاستیە داهێنابوو کە بیرەوەری و یاد و ناوی خۆشەویستانی کۆچکردوو هەتاهەتایە لە ناو دڵی مرۆڤ دا دەمێنیەتەوە ، ڕاستە ڕۆشتنیان زامێکی بە ژانە بەڵام ئینسان دەسەڵاتی نیە و ناچارە لێڕا بێ و لە گەڵ زام و ئێشی دووریان بژێت.
ئیتر بۆ بەیانی شتەکانیان کۆ کردەوە و بە ناو هێندێک ماڵی هەژار و کەم داهات دا دابەشیان کرد ، دوایی بە یەکەوە چوونە سەرتاشخانە و بە پێشنیاری ناسکێ وەکاز سەر و ڕدێنی تاشی پاشان چوونە سەر قەبری خانمێ و فاتیحایان بۆ ڕەوانی نارد و هێندێک ڕاز و نیازیان لە گەڵ کرد دوایەش چوونە ناو بازاڕ و لە خواردنگەیەک دیزیان خوارد و هاتنەوە ماڵ .
وەکاز ئەو ڕۆژە باری ڕووحی باشتر بوو هەستی بە بەرپرسیایەتی دەکرد قەت لە گەڵ خانم بەو شێوەیە نەچووبوونە ناو شار و بازاڕ ، خانم ئەرکی هەموو کارێکی وە ئەستۆی خۆی گرتبوو وەکاز تاقانەکەی خانمێ هەمیشە حازرخۆر بوو.
لای ئێوارێ گەیشتنەوە لە پێش هەیوان دانیشتن ناسکێ گوتی هەتا من چایەک لێدەنێم تۆ قەڵەم و کاغەزێک بێنە دەبێ بەرنامە بۆ بەیانی داڕێژین،وەکاز بێ هیچ پرسیار و پێداگری و ڕەخنەیەک هەر چی ناسک بیگوتبا جێ بە جێی دەکرد و هەستێکی خۆشی هەبوو کە دەیدیت ئەویش بەشێکی گرینگە بۆ دابین کردنی ژیانی داهاتوویان.
ناسک لێی پرسی دەزانی چیتان هەیە و چیتان نیە وەکاز گوتی ئەوەندە دەزانم ئەو خانووە و ناوماڵە و ئەو تڕۆمیلەمان هەیە لە گەڵ هێندێک پارە لە ناو بانک و ئاڵتونەکانی دایکم ، حیسابیان کرد پارەکەی ناو بانک لە گەڵ ئاڵتونەکان بەشی کڕینی دوکانێک دەکا دەی دوکانی بەتاڵ خۆ هیچ داهاتێکی نابێ مووچەی دایکیشی کە خانەنشین بووە نادەن بە وەکاز چونکە گەیشتووەتە تەمەنی یاسایی .
ناسکێش هێندێک پارەی پاشەکەوت کردبوو بەڵام شتێکی وا زۆر نەبوو کەل و پەلی ناو دوکانێکی پێبکڕدرێت،وەکاز گوتی دەڵێی چی خانووەکە بفرۆشین ناسکێ گوتی نانا خانووەکە لە نانی شەویش پێویستترە ترومبێلەکەت بفرۆشە هەر کات پارەت هەبوو ترومبێل بکڕەوە.
وەکاز هەرگیز بە پاس و شەمەنەفەر هاتوچۆی نەکردبوو لە دڵەوە پێی خۆش نەبوو ترومبێڵەکەی بفرۆشێت بەڵام بە تەواوی بڕوای بە بەرنامە و پلانەکانی ناسکێ بوو و دڵنیا بوو لە دوای دایکی دادە ناسکێ دڵسۆزترین و بەوەفاترین کەسی ژیانیەتی.
هەنگاو بە هەنگاو ناسکێ لە گەڵ وەکاز بوو دەترسا چونکە گەنج و بێ ئەزموونە فێڵی لێ بکرێت ، بە پارەی وەکاز و پشتیوانی ناسکێ دوکانێکیان کڕی و لە کوردستان ڕا کەل و پەلی دەهێنا بۆ دوکانەکەی و دەیفرۆشت .
وردە وردە وەکاز لە گەڵ خەمی بێ دایکی لێڕاهاتبوو و تەواو بڕوای بە خۆی و داهاتوویەکی گەش بوو ، شەوانە قازانجی لە دەسمایە جیا دەکردەوە و ناسکێ لە سندووقێکی بچووکی دەنا .
وای لێهات بە قازانجەکە توانی ترومبیلێکی باش بکڕێ ، دوای دوو سێ ساڵ خانووەکەیان گۆڕی و خانوویەکی باشتریان کڕی کە حەوشەکەی پڕ بوو لە دار و گوڵ خزمەتی ئەو حەوشە گەورە بە ناسکێ نەدەکرا وەکاز باغەوانێکی بۆ گرت ئەویش کورد بوو .
کاک قادری باغەوان ژنەکەی پەڵپی پێگرتبوو و گوتبووی خەتای قادرە مناڵمان نابێ بەڵام ئاشکرا ببوو حەزی لە کابرایەکی فارس کردبوو و هەر دووک پێی دە کەوشی نابوو و لە کاک قادر جیا ببۆوە ، کاک قادر پیاوێکی خڕیلەی لە سەرەخۆ و قسەخۆش بوو ناسکێ بە هاتنی باغەوانی تازە گەشابۆوە .
وەکاز هیچ کارێکی بە بێ پرس و ڕای ناسکێ نەدەکرد ڕۆژانی هەینیش لە پێشی ماشێنی دا دەنا سەرێک دەچوون بۆ سەر قەبری خانمێ بۆ ڕاز و نیاز لە گەڵی پاشان دەچوونە پارک یان چێشتخانە دەنا دەچوونە ناو بازاڕ و پێداویستیەکانی خۆیان و ناو ماڵیان دەکڕی .
جووتە خوشک و برای بە خوێن بێگانە و بە دڵ پشت و پەنای یەکتر بە جەستە ماندوو بوون بەڵام بە دڵ شاد و ژیانێکی خۆشی پڕ لە بەرپرسایەتی و بێ تەنگ و چەڵەمەیان دەبردە سەر
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN
مامۆستا
کە مامۆستایان لەدار دا
قوتابییەکان بە شانازی
قەڵەمەکەیان ڕامووسی
لە دەفتەرەکەیان نووسی
بژی ڕێبواری ڕێی قازی
قوتابییەکی کورتی کزە
باوەڕ بەخۆ ،لێو بە بزە
بێ ئەوەی لووتی داژەنێ
پێی لەسەر جەرگی دادەنێ
هەستا سەرپێ کوتی هەستن
دەرفەتە بۆ پەیمان بەستن
با لا نەدەین لە ڕێبازی
سەر و سەربەستی وسێدارە
شلمان ناکا ئەو ئازارە
م ئـ"هۆگر"
✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨
✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨
پێشکەش بە گیانی پاکی مامۆستا فەرزادی کەمانگەر ـ لە ڕۆژی مامۆستادا
م_ێ_هۆگر
س؛شنەی ئەوین
کابان | KABAN
📱 چەند وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان بۆ موبایل
س؛کوردینووس
کابان | KABAN
ڕۆمانی تاقانەی خانمێ
بەشی ٤
قەبرهەڵکەن قەبرێکی هەڵقەند و سەید عەبدوڵا کە هاوڕێی ماڵە دراوسیەکەی خانم و تاقانە بوو هات بۆ خوێندنی نوێژی مردوو و لە ئاپۆڕای بێکەسی و ئاوارەیی دا دوور لە زێدی باوک و باپیران خانم بە خاک ئەسپێردرا ، بە تاقانە و سەید عەبدوڵا و ناسکێ و ژن و مێردەکەی دراوسێیانەوە دوو ڕۆژ سەرەخۆشیان لە ماڵە میراتیەکەی خانم دانا تاقە یەک کەسیش چیە وەبگرە یەک لەو هەمووە هاوڕێیانەی تاقانە نەهاتن بۆ سەرەخۆشی و دڵ دانەوەی هاوڕێکەیان .
ئەمجا تاقانە هەستی پێکرد ئەو هاوڕێیانە تەنیا هاوڕێی خۆشیانن و لە بەر ماڵی دونیا لە دەوری تاقانە بوون ڕەفیقی تەنگانە و لێقەوماوی نین .
حەوتوویەک دوای کۆچی خانمێ ناسکێ بوخچە و شت و مەکەکانی خۆی پێچایەوە و بە تاقانەی گوت دوای خانم ئەویش جێی لێژ بوو و لەو ماڵە دەڕوات ، تاقانە دەستی کرد بە گریان و گوتی پێم خۆشە تۆ وەک خوشکی گەورە لێرە بمێنیەوە و ببی بە کەس و پشتیوانم هەتا ئەو کاتەی شوو دەکەی بۆ کوێ دەچی خۆ نە من کەسم هەیە نە تۆش .
ناسکێ گوتی من مەرجم هەیە بۆ مانەوەم ، تاقانە گوتی بە تەنیام بە جێ مەهێڵە هەر مەرجێکت هەبێت من لە سەر چاومی دادەنێم .
ناسکێ گوتی دەبێ واز لەو هاوڕێیانەت بێنی کە لە بەر ماڵی دونیا لە گەڵت بوون ، دەست بە کار و کاسبی بکەی ، شەوانە زوو بێیەوە ماڵ ، دەبێ وەسیەتی خانمێ بە جێ بێنی و بۆ داهاتوویەکی پڕ لە بەختەوەری هەوڵ بدەی .
تاقانە گوتی تۆ ببە بە دایک و خوشک دەستم بگرە ڕێگام نیشان بدە منیش بەڵێنت پێدەدەم برایەکی بە ئەمەک بم نەک تەنیا هەر بۆ داهاتووی خۆم بەڵکوو بۆ بەختەوەری تۆش بە گیان و دڵ هەوڵ دەدەم .
خوشک و برایەکی بە خوێن بێگانە و بە دڵ پشت و پەنا بە یەکەوە هەنگاویان بەرەو داهاتوویەکی نادیار هەڵێنایەوە ، بڵێی کایەی چارەنووس چی لە ناو چاوانیان نووسیبێت و تا چ ڕادەیەک لە تارانێکی گەورە بە بێ کەسی و بێ ئەزموون سەرکەوتوو دەبن ؟
ئاخۆ لە سەر بەڵێنی خۆیان دەمێننەوە و کەند و کۆسب و هەوراز و نشێوی ژیان ئەم دووانە بەرەو کامە ئاقار دەبات ، خانم کێ بوو و چۆن بە مناڵێکەوە زێدی خۆی بە جێ هێشت و لە تاران گۆڕ غەریب بوو ؟
خانم ئەو هەمووە سەروەت و سامانەی لە کوێ بوو و بۆ چی بێ مێرد بوو و ئەم پرسیارانە و سەدان پرسیاری دیکە لە درێژەی بەسەرهاتی خانم و تاقانەکەی دا بێ شک بێ وەڵام نامێننەوە .
تاقانە دوو کێلی جوانی بۆ دایکی بە چا کردن دا لە سەر یەکیان نووسرابوو دایک یانی خۆرێکی بە تین لە ساردترین ڕۆژی ژیان دا و سێبەرێکی فێنک لە قرچەی گەرما و تاکە فریاڕەس لە ڕۆژی تەنگانە ، دوای دانانی کێلەکان بۆ دایکە بێ کەس و گۆڕغەریبەکەی ئیتر هەموو ڕۆژێ بە بەردەوامی سەری دایکی دەدا و کوڵی دڵی بە ڕێژنەی فرمێسک بەتاڵ دەکرد هەتا تووشی خەمۆکیەکی قورس بوو .
ناسکێش زۆری زەخت بۆ نەدەهێنا چاوەڕێی هەلێکی گونجاو بوو دەیزانی کۆچی خانمێ باری ڕوحی تاقانەی زۆر خراب تێکداوە و ڕاهاتن لە گەڵ ئەو هەل و مەرجە پێویستی بە کاتە .
نزیک سێ مانگ بە سەر کۆچی دوایی خانم دا تێپەڕ بوو تاقانە تەنیا بۆ سەر دانی گۆڕی دایکی ڕۆژێ یەک دوو کاتژمێر لە ماڵ دەچووە دەرەوە ، ئەگینا لە ژوورەکەی خۆی لە سەر تەختەکەی ڕادەکشا و بۆ بێ کەسی خۆی دەگریا و ویژدانیشی تەنگی پێ هەڵچنیبوو چونکە هەتا دایکی لە ژیان دا مابوو بە جۆرەی پێویست لە گەڵی نەبوو .
ناسکێ دوای سێ مانگان ڕۆژێک وەخۆ کەوت ماڵی جوان خاوێن کردەوە و جلک و پێڵاو و شتەکانی خانمی لە ناو چەند کارتۆن و دەڵق پێچایەوە بۆ وەی لە بەر چاوی تاقانە نەبن و بە دیتنیان هەموو جارێ برینی نەکولێتەوە ، خواردنی ئامادە کرد و سفرەیەکی جوانی ڕازاندەوە و دوایی بانگی تاقانەی کرد : وەکاز ، وەکاز وەرە بە قوربان نان ئامادەیە !
تاقانە بۆ یەکەم جار لەو ماڵەی دا گوێی لەو ناوی ڕاستەقینەی خۆی بوو ئاخر ناسکێش لە زمانی خانمەوە هەر پێی دەگوت تاقانە ، لە ڕاستی دا تاقانە ناوی وەکاز بوو بەڵام خانم لە خۆشەویستی ناوی تاقانەی بە سەر دا بڕیبوو کاتێک خانم نەما تاقانەش نەما و لە گەڵ تەرمی خانمێ ئەو ناوەش نێژرا و تاقانە بوو بە وەکاز .
دوای نان خواردن وەکاز هەستی بە بۆشایی لە ناو ماڵەکە کرد زۆر شت کە هی دایکی بوو لە بەر چاو نەمابوون بەر لە وەی ئەو پرسیار بکات ناسکێ گوتی وەکاز گیان تازە خانم بە گریان و خەم و خەفەت خواردن ناگەڕێتەوە ، بۆ ئارامی ڕوحی وی دەبێ ئەو ڕاستیە قبووڵ بکەی خۆ بڕیار نیە دوای کۆچی وی پاشماوەی تەمەنت خۆت لە ژوورێ دا حەبس بکەی ؟
ئەمجا ئەم سامانە کانی نیە قەت وشک نەکا تۆ دەبێ کار بکەی ژیان بەردەوامە ، کەس دوای کەس نامرێت ، بۆ ئاگاداریت ئەو شت و مەکانەی خانمیشم کۆ کردووەتەوە بەیانی بە یەکەوە دەچین دەیکەینە خێری خۆی .
✍ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABA
ڕۆمانی تاقانەی خانمێ
بەشی ۳
خانم ماڵئاوایی لە ژیانی پڕ لە نەهامەتی کرد و تاقانەکەی بە تەنیا و بێ کەس مایەوە ، تاقانەیەکی نازدار و بێ ئەزموون کە هەرگیز لە گەڵ سارد و گەرمی ڕۆژگار ململانەی نەکردبوو و بەرەنگار نەببوو و لە وەتی چاوی پشکوتووە لە ناز و نیعمەت دا خۆی دیتووە و کاردار و کارەکەر و خزمەتکاریان هەبووە .
لە ناو کۆشکێکی شاهانە دا ژیاوە و باشترین ناوماڵ و جل و پێداویستی لە ئیختیار دا بووە ، کاتێک کە هاوتەمەنەکانی حەسڕەتی سوار بوونی پایسکلێکیان هەبوو ئەو باشترین ترۆمبێلی لە ژێر پێی دابووە .
بەڵام داخی گرانم وێڕای ئەو هەمووە سەروەت و سامانە و دایکێکی دڵسۆز و مێهرەبان تاقانە هەستی بە بەختەوەری نەدەکرد و هەر لە تەمەنی مێرمناڵی دا دەستی کرد بە کاری خراب و هاموشۆی هاوڕێی خرابی دەکرد .
تەنیا کاتێک دەهاتەوە ماڵ کە پێویستی بە پارە بوایە یان بۆ جل و بەرگ گۆڕین ، خانم وەک چۆن پەپوولە لە دەوری مۆم دەسوڕێ ئاوا لە دووری تاقانە دەسوڕا بە دەنگی هەر لە دەرگا دانێک و بە زرینگەی دەنگی هەر تەلەفۆنێک خورپە دەکەوتە دڵی وایدەزانی تاقانەیە ، کاتێک گوێبیستی هەواڵێک دەبوو کوڕێکیان دەسبەسەر کردووە یان کەسێک کوژراوە دڵی وەک هەوری بەهار دەیگرماند و بارانی فرمێسک بە چاوەکانی دا دەهاتە خوار .
خانم زۆری هەوڵ دا کوڕەکەی لەو شێوە ژیانەی گرتوویەتە بەر دوور بکاتەوە بە هەموو شێوەیەک لە گەڵی دوا بە خۆشی و نەرمی بە توڕەیی و هەڕەشە بە گریان و سەر و پرچ و ڕوومەتی خۆی ڕنینەوە بە خێر و خێرات بە یارمەتی دان و دەست گرتنی فەقیر و هەژاران بەڵام هەموو هەوڵی بێ سوود و بێ ئاکام بوو .
خانم لە ناخی خۆی دا دەیزانی خۆی تاوانبارە و لە پەروەردەی تاقانە دا هەڵەی کردووە ، دەبوو تا ڕادەیەک فێرە بەرپرسیاتیەتی کردبا دەبوو وای لێڕاهێنابا بتوانێ لە سەر پێی خۆی ڕاوەستێ و متمانەی بە خۆی بێت ، دەبوو زیادتری کات بۆ دانابا و باسی چاک و خرابی ژیانی بۆ کردبا فێرە کار و کاسبی کردبا .
خانم زۆری کەند و کۆسبی ژیان دیت زۆری هەوراز و نشێو تێپەڕ کرد باری قورسی ژیان هەر لە تەمەنی مناڵیەوە بە تەنیایی بێ یار و یاوەر و بێ کەس و کار و پشتیوانێک کەوتبووە سەر شانی خۆی ، نەیدەویست تاقانەش وەک وی پشتی لە ژێر قەمچی قورسی ژیان دا بچەمێتەوە پێی خۆش بوو دڕک لە چاوی خۆی ڕابچێت لە لاقی تاقانە ڕانەچێ .
بە لێکدانەوەی خۆی داینابوو جێی باوک و بۆشایی هەموو کەس و کاری بۆ پڕ بکاتەوە ، دڵسۆزی لە ڕادە بەدەری خۆی تاقانەی دەستەوستان و بێ دەسەڵات کردبوو .
زۆر جار دەیگوت خۆزگە تەمەن بگەڕاباوە دواوە ئەمجا دەمزانی تاقانە چۆن پەروەردە بکەم بەڵام داری خۆزگە و بریا هەمیشە بێ بەرە نە خانم تازە لەم کۆچە هەتاهەتاییە دەگەڕێتەوە و نە تاقانە سەر لە نوێ مناڵ دەبێتەوە بۆ پەروەردەی دووبارە .
ناسکێ ئەو شەوە وەک خوشکێکی گەورە و دڵسۆز هەڵگری ئەم بارە قورسە بوو بۆ ساتێکیش تاقانەی بە تەنیا بە جێ نەهێشت ، بە تکا و ڕجا هێنایە سەر سفرە و شێویان بە یەکەوە خوارد و زۆری هاوخەمی خۆی دەربڕی و گوتی خانمە خاتوون هەر دایکی تۆ نەبوو جێی خوشک و دایکی بۆ منیش گرتبۆوە و بە ماڵئاوایی پشتی منیشی شکاند .
یەکەم شەوی بێ دایکیش بە هەموو تاسە و خەم و ئازارەکانیەوە تێپەڕ بوو ، بەیانی دوای خواردنی بەرچایی تاقانە و ناسکێ بەرەو نەخوشخانە کەوتنە ڕێ بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی خۆشەویستەکەیان .
دوای هێندێک کاری یاسایی تەرمەکەیان بۆ هێنانەوە ماڵ و ناسک قۆڵی لێ هەڵماڵی و بۆ خۆی خانمی شوشت و ژنێکی دراوسێیان مێردەکەی نارد بۆ بازاڕ قوماشێکی سپیان بۆ کڕی و دروویان و خانم لە کفن وەرپێچرایەوە .
تاقانە بە گریان و بێ دەسەڵاتیەوە گوتی من هیچ لەو شتانە نازانم تکاتان لێدەکەم گوێ مەدەنە پارە ئەوەی پێویستە بۆ ناشتنی دایکم بیکەن .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABA