🔘درگیری شدید و حمله به عوامل و بازیکنان تیم داهاتو بوکان توسط کادر و تماشاگران تراکتور سازی تبریز
🔹در حالی که تیم نونهالان بوکانی در پایان بازی و بعد از قهرمانی در حال جشن و شادی بودند عوامل تیم تراکتور و هواداران منتسب به این تیم تیم داهاتو حمله کردند و چندین بازیکن و اولیای بازیکنان را مصدوم کردند
▫️ خبرگزاری مهاباد۳
▫️تنها صفحه رسمی شهرستان مهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir
تاقانەی خانمێ
بەشی ١٥
کاک قادر و وەکاز ئەو ڕۆژەیان پێ درێژترین ڕۆژی ساڵ بوو و بە هیچ جۆر کۆتایی نەدەهات ، کاک قادر دەیویست بزانێ ژنە خۆشەویستەکەی چۆن لە هەوراز و نشێوی ژیان بە تەنیایی تێپەڕیوە هەتا بووەتە شەریکی ژیانی .
وەکازیش پێی خۆش بوو بزانێ بۆ دایکی دوای مردنی باوکی هەڵوەدای تاران بووە و چۆن دایکی لەو تاقە کوڕەی وەتر هیچ کەس و کاری دیکەی نەبووە .
ئێوارێ وەکاز لە هەموو ڕۆژەکانی دیکە زووتر هاتەوە ماڵێ هێشتا ناسکێ نان و چێشتی شەوی ئامادە نەکردبوو ، ناسکێش دڵی وەک دڵی چۆلەکەی لێیدەدا لە ترسی هەڵسوکەوتی وەکاز دوای بیستنی ئەو شتانەی کە ئەو بە تەما بوو بیگێڕیەتەوە .
هەر چۆنێکی بوو ناسکێ بە پەلە بۆرانیەکی ئامادە کرد و سفرەیان ڕاخست و بە یەکەوە نانیان خوارد ، دوای نان خواردن و قاپ شوشتن چاش ئامادە کرا و چادانێکی چا هێنا و لە تەنیشت کاک قادری دانا و گوتی هەتا سێبەری دەنوێنم ئەتۆ لە جیەوە دوو سێ چایان تێبکە .
مناڵەکەی لە سەر لاقی ڕاژاند و خەواندی و وەکاز بە ئاسپایی سێبەری لە باوەش کرد و بردی لە ژوورەکەی دیکە ڕایکشاند و بە تاڵوکە هاتەوە بۆ لای ناسکێ و کاک قادر .
کاک قادر و وەکاز بە تامەزرۆییەوە چاویان لە زاری ناسکێ بریبوو و چاوەڕێی گێڕانەوەی بەسەرهاتەکە بوون ، ناسکێ بە ناچاری دەستی بە قسان کرد و گوتی : لە بیرمە لەو کاتەیەوە فامم کرد شەڕ و قڕە و لێدان و کوتان لە ماڵمان دا هەبوو ،بڕوا بکەن لە مانگێ دا دایکم حەوتوویەک لە ماڵێ نەبوو ، بابم زۆر لە گەڵی خراب بوو .
دەم و چاوی دایکم هەمیشە شین و ڕەش ببۆوە و دەست و سەر و گوێ شکاو بوو ، بابم بە دایکمی دەگوت مەگەر بمرم دەنا بۆ شەوێکیش بێ ژنت هەر بە سەر دێنم .
جارێکی دایکم زیز ببوو منیشی لە گەڵ خۆی بردبوو گوێم لێ بوو خاڵم بە دایکمی گوت بۆ خۆت قەیدی نیە دێیەوە بەڵام جارێکی دیکە گوێلکی خەڵکی وە دوای خۆت مەدە مناڵ بە پێی شەرع و یاسا ئی بابیەتی ، ئیدی وای لێهات هەتا ڕۆیشتبا منی بۆ بابم بە جێ دەهێشت .
تەمەنم هەر پێنج شەش ساڵ دەبوو دایکم و بابم لێک جیا بوونەوە و دایکم نەدیتەوە و بە یەکجاری بە جێی هێشتم ، بابم هەتا ژنی نەهێنابۆوە زۆر باش بوو بەڵام دوای ژن هێنانی ژیانم لێ بوو بە دۆزەخ .
هەتا مناڵ بووم هەر نانێک و فرمێسکێک بەشی من بوو ، زڕدایکم هەموو کاری ماڵێی پێدەکردم بێ ناز و بێ جل و بەرگ بووم و وێڕای ئەوەی بە دزی بابم بۆ خۆی زۆری لێدەدام زۆر جار بە بابیشم بە لێدانی دەدام .
چاکم لە بیرە دەستی ڕاست و چەپی خۆم تازە ناسیبوو ، یازدە دوازدە ساڵ دەبووم زڕدایکم لایەکی سەر و پرچمی دەرهێنا و هاواری دەکرد و دەیگوت : نازانم بۆ خۆت ناکوژی بووی بە گەنە و دە کەوڵم کەوتووی !
ئەو قسەی زڕدایکم هانی دام لە فکری خۆ کوشتن دابم ، فکر و خەیاڵی خۆ کوشتن و ڕزگار بوون لەو ژیانە پڕ لە ئازارە خەو و خواردنی لێ تاڵ کردبووم .
ڕۆژێک مستێکم دەرمان مشک خوارد ، حاڵم زۆر شڕ بوو بە تکا و پاڕانەوەی دراوسیەکانمان بابم بردمی بۆ نەخۆشخانە .
ماوەی حەوتوویەک لە نەخۆشخانە خەواندیانم ، بەداخەوە نەمردم و دیسان کۆڵەمەرگی و لێدان و بێ ڕێزی دەستی پێکردەوە .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
کاک قاسم گێڕایهوه: ڕۆژێک بۆ کڕینی ڕۆنهکهره، چوومه مهیدانی حهیوانان له مههاباد. چوومه دووکانی ئاشنایهکم به ناوی کاک ڕهسووڵ که کوڕهکهی لهوێ بوو.
گوتم: کاکه گیان بێزهحمهت، دوو کیلۆم ڕۆنی کهره دهیە.
کوڕهکهی گوتی: بهخودای نهمانماوه، بهڵام ناوت دهنووسم بۆ سبهینێ، وهرهوه به چاوان.
لهو کاتهدا چهند مشتهری دیکه هاتن، خهریکی شت کڕین بوون، ویستم بڕۆم؛ بۆ ئهوهی دڵنیا بم، گوتم: کاکه له بیرت نهچێ، سبهینێ دێمهوه.
کوڕهکه گوتی: براله خاترجهم به، ئهوهتا بهو خهته گهوره نووسیومه؛ کاک قاسم کهره😂😂😑😑
کابان | KABAN
کوردستان ، پاوە ـ دشە
مەیدانی تۆپێن لە نێو دارستان و لە بەرزایی کێوەکان
چێژ لە جووانی سرووشت وەرگرین
کابان | KABAN
شەریف پاشای خەندان
➖ ئەو کاتە کە عۆسمانی ڕووخا چە شتێک بووە هۆی ئەوە دەوڵەتی کوردی درووست نەبێت ؟
ئایا ئێستایش هەر ئەو هەڕەشەیە لەسەر هەرێم هەیە ؟
➖ڕۆڵی ئەکتەرانی خارجی لە کوردستان چییه ؟ بە تایبەت له کاتێ ڕووخاندنی عــــــۆسمانی ؟
➖ ئایا ئەوە کە کوردستان لەگەڵ دەریا سنووری نییە کێشەی بۆ کوردستان ؟
❇️ دکتر محمود مبارکشاهی ( د.ج. سیــــــاسی)
س؛ zherle_hawrami
سپاس بۆ کیاڕەش نادری مقەددەم
کابان | KABAN
شارەدێی سەرچنار (باریکه_کەڵبەڕەزاخان)
مڵکی ئەردەشێربەگی موکری باریکان و ناوەندی دەسەڵاتداریەتی بەگزادانی موکری مەحاڵی باریکان (تایفەی باریک)
س؛ کۆنەواری کوردەواری
کابان | KABAN
🔹 #آذربایجان_را_بهتر_بشناسیم
گفتاری از یک فیلم ساخت جمهوری باکو: برای این ملت پدر دروغین (آتاترک) ساختید... این ملت بدبخت را بستید به دُم ترک... جسور باشید، شخصیت داشته باشید، حقیقت علمی را قبول کنید. تا قرن یازده زبان اینجا ترکی نبود.
👈اهل قلم و فرهنگ:
🆔 @ahleghalamvafarhang
تاقانەی خانمێ
بەشی ۱۳
وەکاز بە ترس و دوودڵیەوە لە درگای دا کاک قادر دەسبەجێ درگاکەی کردەوە هێندەی دیکە خۆی بە شەرمەزاری وەکاز دەزانی و سەری داخستبوو ، وەکاز بێ ئەوەی کاک قادر داوای لێبکا بۆ خۆی چووە ژوورێ و گوتی ئیشتیام لە چایە ئەگە چای ئامادەت هەیە .
کاک قادر گوتی هەر ئێستا ئامادەی دەکەم بە خێر بێی سەر چاوی کاکی خۆت جا چا چیە داوای ڕوحم بکە ، وەکاز گوتی ناوەڵا داوای ڕوحت ناکەم هەر ئەوەندەم بەسە بە بێگانەم نەزانی .
پێکەوە دانیشتن و بەو نیوەشەوە بە دیار قسانەوە چادانێکیان چا خواردەوە ، وەکاز گوتی کاک قادر بۆ کۆتاجار پێت دەڵێم ئەگەر پێت خۆشە ژیانێکی برایانەمان پێکەوە هەبێ دەبێ هەر دووکمان یارمەتیدەری یەک بین .
کاک قادر گوتی جا یارمەتیدەری چی وەکاز گیان ؟ ئەرکی ژیانی دوو کەسان لە ئەستۆی تۆیە وەڵا سەرم هەڵنایە .
وەکاز گوتی کاکە چۆن وا دەڵێی ، بۆ ئەرکی ژیانی ئێوە لە سەر منە بۆ کەس بەخۆڕایی و بە بەلاش خزمەتی ئەو ماڵ و حەوشەی دەکا ، کەس ماشێنم بە بێ حەقدەست بۆ دەشوا ، کەس هەیە شیو و کوڵ و پاک و خاوێنی ئەو ماڵەی بە خۆڕایی بکات ؟
بۆیە وا ناڵێم خۆم بە خاوەن ماڵ بزانم ماڵ ماڵی ئێوەشە بەڵام هەر کەسەی ئەرکێکی وە ئەستۆی خۆی گرتووە ، گوێم لێ بوو دەتگوت بێ منەت ئەنگوسەتیلە و گوارەت بۆ دادە ناسکێ پێناکڕێ !
ئەوەم زۆر پێ ناخۆش بوو منەتی تێدا نیە من هەر چی لە دەستم بێ بۆ کەسێکی بکەم کە جێی دایکی بۆ من پڕ کردووەتەوە ، خۆ ئەوەندەی دادە ناسکێ خزمەتی منی کردووە و لە پەروەردە و گەورە کردنی من دا نەخشی هەبووە دایکێکیش هەر ئەوەی بۆ جگەرگۆشەکەی خۆی دەکا .
جا تکات لێدەکەم چیدیکە توانج لە خۆت مەدە ، تۆ لە وەتی پێت ناوەتە ناو ئەو ماڵە هیچ حیساب و کتابێکت لە گەڵ من نەکردووە ، کەمم بۆ حیساب کردبی یان زۆر هەر گوتووتە بە زیاد بێ دەزانم کار و زەحمەتی تۆ و دادە ناسکێ زۆر بەنرخترە لەو بڕە پووڵەی وەریدەگرن .
ئێستاش ئەگەر بەو مەرجانەی من قایل نین زۆر باشە لە وەی بەو لاوە حیسابتان لە گەڵ دەکەم وەک بێگانەیەکی چەندی بێگانەیەک دەیهەوێ بۆ ئەو کار و زەحمەتەی لەو ماڵەی دەیکێشن منیش ئەوەندتان دەدەمێ .
کاک قادر بە پەشیمانیەوە سەری هەڵبڕی و گوتی نا وەکاز گیان وەک برایان پێکەوە دەژین ، ئیدی دەستیان لە ملی یەک کرد و بەڵێنی برایەتیان دووبارە کردەوە .
شەوی هەینی کاک قادر و ناسکێ لێک مارە کران و کاک قادر تۆق و دەسبەندە خرینگەکەی وەکاز کڕیبووی وە ناسکێوە خست ، وەکازیش سەفتەیەکی پووڵ دا بە دادە ناسکێ و گوتی بۆ خۆت چت بە دڵە پێی بکڕە ئەوە دیاری برا چکۆڵەی خۆتە .
ئەو شەویش لە شەرمی وەکاز هەر کەسەی چوونەوە ژووری خۆیان ، وەکاز بەیانی گوتی من سەفەرێک دەکەم هێندێک بار بۆ دوکان دێنم جارێ هەتا چەند ڕۆژان نایەمەوە .
هەتا دێمەوە شت و مەکی کاک قادر بگوێزنەوە بۆ قاتی خوارێ و شتەکانی منیش هەمووی ببەنە سەرێ و ماڵئاوایی لێکردن ، ناسکێش و کاک قادریش دەیانزانی بۆ وەی شەرمیان لێک بشکێ وەکاز لەو کاتەی دا سەفەر دەکات بەڵام لە شەرمان بوو یان لە خۆشی پێک گەیشتنیان هیچیان نەگوت .
دوای ڕۆیشتنی وەکاز دوو دڵی غەریب و بێ کەس بوون بە دڵێک لە ناو دوو جەستە دا و هەر وەک وەکاز گوتبووی کاک قادریش بە ڕەسمی و شەرعی بوو بە ئەندامێکی سەرەکی ئەو بنەماڵەیە .
پاش حەوتوویەک وەکاز هاتەوە بۆ ماڵێ ئێستاش کەس نەیزانی وەکاز بەڕاستی چووبووە سەفەر یان لە میوانخانەیەک لە تاران مابۆوە و ماڵی بۆیان چۆڵ کردبوو !
لە سەرەتا دا بە شەرم و تەقێ بە یەکەوە دەژیان بەڵام بە پێی تێپەڕبوونی زەمەن وردە وردە ژیانێکی ئاسایی وەک هەموو ژن و مێردانیان هەبوو ، وەکاز زیادتر لە هەر دووکیان دڵخۆش بوو بە دیتنی خۆشەویستی و ڕێزی نێوان کاک قادر و ناسکێ .
چوار پێنج مانگ دوای ژیانی هاوبەشیان ناسکێ دڵی تێک دەهاڵا و وایدەزانی سەرمای بووە کە چی ژنەکەی دراوسێیان پێی گوت لە چاوت ڕا دیارە دووگیانی ، ڕۆژێک بە بێدەنگی لە گەڵ دراوسێکەیان چوون بۆ پشکنین و دەرچوو زگی سێ مانگە .
ژنی دراوسێ ئێوارەی ئەو ڕۆژەی مزگێنی دا بە کاک قادر و بە وەکاز و گوتی مزگێنیم لێت دەوێ بەو زووانە دەبی بە خاڵ ، وەکاز بەڵێنی دا جووتێک گوارەی بۆ بکڕێ لە بڕی ئەو هەواڵە خۆشەی پێی دابوو .
بە وەکاز و کاک قادر ئاگایان لە ناسکێ بوو دەیانزانی بوونی منداڵێک لەو ماڵە دا ئەوەندەی دیکە دڵخۆشی دەخاتە ژیانیان ، زۆر جار دا دەنیشتن و ناویان بۆ دەدیتەوە ئاخیری لە سەر وەی ساغ بوونەوە ئەگەر کوڕ بێ ناوی لێدەنێن پشتیوان و کچیش بێ سێبەر .
وەکاز کەم ڕۆژ هەبوو بە دەستی بەتاڵ بێتەوە ماڵێ هەتا هاتباوە شتێکی بۆ منداڵەکە دەکڕی ، لە بەرەبەیانیەکی مانگی بانەمەڕ دا ناسکێ ژانی هاتێ .
👇👇
کوێ هەیە بەقەد سرووشتی کوردستان جوان بێت؟
هەڵپەڕکێ، دەف و گۆرانی لەنێو سرووشتێکی سیحراویی گەڤەڕ ببینن
س؛ڕووداو
کابان | KABAN
ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت به من بەخـشی
مەعـابد چـۆڵ ئـەکـەم بیللا، ئـەچـم بـۆ کونجی مەیخانه
"مامۆستا قانع"
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ١١
ئیدی سەری قسان کرابۆوە و تا ڕادەیەک پەردەی شەرم لا چووبوو کاک قادریش ئەو هەلەی قۆستەوە و ئەوەی لە ناو دڵی دابوو و پێی عەیب بوو هەتا ئێستا بیدرکێنێ ، هەڵیڕشت .
ڕووی قسەی لە هەر دووکیان بوو گوتی : ئێستا کە هەموومان ڕازین بەو پەیوەندییە وا باشە قسەی خۆمان لەو سەرەوە بکەین من لە خۆمەوە دەست پێدەکەم .
هەر وەک ئاگادارن من ژنێکی دیکەم هێناوە و بە قسەی وی وا وێدەچێ عەیب لە من بێ و منداڵم نەبێ ، نامهەوێ دوایە پەڵپ و بیانووی بێ منداڵی ببێتە کێشەی نێوانمان هەر بۆیە پێم باشە لە ئێستاوە ئەو شتانە باس بکرێن .
کەس و کارم زۆرن بەڵام بریا هەر نەبان ، دوای کۆچی دایک و بابم براکانم لە میرات بێ بەشیان کردم ، ماڵمان لە دورگەی سەر پردێ سەر بە سندووسی بوو .
زەوی و زار و مانگا و ماڵاتێکی زۆرمان هەبوو بەڵام براکانم فێڵیان لێکردم و قامکیان پێ بە کاغەزیەوە نام منی کوێر و کوتری نەخوێندەوار نەمزانی بەو تەقە قامکە لە هەموو شت بێبەری دەکرێم .
ئەوەی هەمبوو لەو ڕێیەی دا خەرجم کرد زۆرم هاتوچۆی دادگا و پاسگا و ئەولا و ئەملایان کرد بێ سوود بوو ، ئیدی دورگە و برام بە جێ هێشتن و سیپاڵم بە کۆڵێ دادا و ماڵم بردە تەرکەونان .
لە تەرکەونان بەو بڕە پووڵەی پێم مابوو خەریکی چێوداری بووم هەر چۆنێکی بێ بەڕەی خۆم لە قوڕاوێ دەر دەهێنا ، لە وێ کچە حەجەمێکیان بۆ دیتمەوە خودا قەڵەمی لێدا و بوو بە شەریکی ژیانم .
دوای ماوەیەک منداڵمان نەدەبوو ئەویش هەر دووک پێی دە کەوشێکی نابوو و دەیگوت ئیلان و بیلان منداڵم دەوێ ، گوتی پرسیومە دوکتوری چاک لە تارانێ هەن وا باشە بچینە تاران بۆ چارەسەری بێ منداڵیمان .
دیسان ماڵمان پێچاوە و نەزان و ناشارەزا و زمان نەزان هاتینە تارانێ ، پوورزای بەتوڵی خێزانم لە مێژ بوو لە تارانێ گیرسابوونەوە و کاریان دەکرد .
چووینە ماڵە غوڵامعەلی پورزای و خودا هەڵناگرێ پیاوی چاک بوو پاش ماوەیەک کردمی بە شاگرد شۆفیر و هەر لە خانووەکەی بۆ خۆی گرتبووی دیوێکمان لێ بە کرێ گرت و بووین بە دانیشتووی تارانێ .
هەر چەندی هێنابامەوە بەتوڵ لێی دەستاندم و بە قسەی خۆی هاتوچۆی دوکتوری پێدەکرد ، ساڵ تێوەڕسوڕاوە منداڵ هەر نەبوو ئاخیری بەتوڵ گوتی ئیدی چیدیکە بێ منداڵ پێت لە گەڵ ڕاناکێشم دەبێ تەڵاقم بدەی !
هەر چەندی گوتم کچێ دایکت چاک بابت چاک منت تەرکەوەتەن کرد لە بەر تۆ ماڵم هێنا تارانێ دەنا من لە کوێ و تاران لە کوێ من چکارم هەبوو بێمە تارانێ ؟
غوڵامعەلی پوورزاشی زۆر ناوبژی کردین سوودی نەبوو بەتوڵ لەو غەریبیەی تەڵاقی لێ وەرگرتم .
هێشتا سێ مانگی حەدیەی تەواو نەببو مێردی بە کابرایەکی فارس کردەوە ، لە ویش منداڵی نیە و دەڵێن نانێک سەگ دەیخوا و یەک بەتوڵ مێردەکەی تریاک کێشە و بەتوڵ کاری ماڵان دەکا ، هەر چی وە چەنگی دەکەوێ مێردەکەی بە لێدان و کوتان لێی دەستێنێ ، وەک باس دەکەن زۆر پەشیمانە و گوتوویەتی مریشک بە دەستی خۆی خۆڵی وە سەری خۆی نەکا بە کەسی وە سەر ناکرێ ، قادر قەت لە گوڵێی کاڵتر پێنەگوتم ئاهی وی گرتمی .
ئەوە سەربوردەی من بوو ئێستاش دەمێنیەتەوە مارەیی و زێڕ و جلک و بەرگ بۆ ناسکێ ، هەر وەک دەزانن من شتێکی وام نیە بە شان و باڵی خۆم هەڵناڵێم حەڵاڵ حازر هەر چی هەمە لە بەر چاوانە .
بەڵام ئاعا ئەگەر ئەو پیاوەتیەم لە گەڵ بکەی و بڕێک پووڵم بە قەرز بدەیەی مانگانە لێم بگێڕەوە هەتا بێ حیساب دەبین ، ناسکێ گوتی من نە مارەییم لێت دەوێ و نە جل و بەرگ و زێڕیش ، تەنیا بەڵێنی ژیانێکی خۆشم پێ بدەی بۆ من لە هەموو زێڕ و سامانێک گەورەترە .
بۆ منداڵیش ئەگەر خودا دای ئەوە باشە ئەگەریش نەبوو شوکری خودای دەکەین .
وەکاز گوتی جا کاک قادر با منیش قسەی خۆم لەو سەرەوە بکەم ، هەتا من مابم و ئێوە هەبن لەو ماڵەی دا وەک دوو برایان پێکەوە دەژین دادە ناسکێش گەورەی ماڵێیە هەر وەک هەمیشە .
ئەمجا خۆ من و تۆ جارێ هیچمان قامکمان بە کاغەزەوە نەناوە ماڵ ماڵی تۆشە تۆ برا گەورە و منیش برا چووکە ئەگەر پێم قایل بی،بۆ مارەیی ئەوە بۆ خۆتان دەزانن کەس کیسەی بۆ مارەیی نەدرووە بەڵام بۆ زێڕ و جلک و بەرگ دادە ناسکێ ئەوەندەی بەش بە من و بەو ماڵەوە هەیە بە سەربەرزی بەڕێی بکەم بۆ ماڵە مێردی خەمی وەت نەبێ.
کاک قادر و ناسکێش زۆریان پێداگری کرد و نەیاندەویست لە وەی زیادتر چاوبەرەژێری چاکەی وەکاز بن،بەڵام وەکاز کوڕێک نەبوو لەو وەعد و بەڵێنەی دەیدا پاشگەز بێتەوە.
بەر لە وەی هەر کەسە بچنەوە ژووری خۆیان وەکاز گوتی جا کاک قادر با ئەوەشت پێ بڵێم لەو دەقەیەوە لێک مارە کران،لە گەڵ دادە ناسکێ لە قاتی خوارەوە بن منیش لە قاتی سەرەوە دەبم ئیدی پێویست ناکا بچیەوە بۆ ژوورەکەی ئەو سەری حەوشەکە .
کاک قادر بەو تەمەنە زۆرەوە چاوی پڕ بوو لە ئاو و لە پڕ پەلاماری دەستی وەکازی دا و بەر لە وەی وەکاز وێڕا بگات دەستی لە ناو دەستی دەربێنی دەستی ماچ کرد و دوعای بۆ سەر و ماڵی وەکاز کرد
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ١٠
ئەو ڕۆژە وێڕای ئەوەی ڕۆژێکی خۆش بوو ڕۆژێکی پڕ لە دڵەڕاوکێش بوو ، هەر بۆیە ناسکێ بۆ ڕزگار بوون لەو دڵەڕاوکێیە خۆی بە شیو و کوڵ و لێنانی چێشت و هەڵوەژاردنی ماڵێ سەرقاڵ کرد .
لای ئێوارێ بەر لە هاتنەوەی وەکاز چوو سەری بە مل دا شۆرد و دەستێک جلی جوانی لە بەر کرد ، بە دەنگی تڕۆمبێل لە نهومی سەرێ هاتە خوار و هەر وەک بەڵێنی دابوو بە ڕوویەکی خۆش و بزەی سەر لێوان بەرەوپیلی وەکاز چوو .
لەو کاتەیەوە وەکاز دەستی ڕاست و چەپی خۆی ناسیبوو و سەر لێوەکانی بۆر ببوو نە ناسکێ وەک جاران وەکازی لە بەر و باوەش دەگرت و نە وەکازیش کوڕە بزۆز و چەختیەکەی جاران بوو ئیدی سەری لە سەر کۆشی ناسکێ دانەدەنا و خۆی بە سینگ و بەرۆکیەوە هەڵنەداوەسی .
وەک بڵێی یاسایەکی نەنووسراو وسروشتی لە نیوانیان دا واژۆ کرابوو ، دەیانزانی خوشک و برای خوێنی یەکتر نین و بە پێی دین و کلتور و داب و نەریتی کوردەواری دەبێ پەرژینی نیوانیان بپارێزن .
بەڵام ئێوارەی ئەو ڕۆژە ناسکێ خۆی لە ئامێزی وەکاز هاویشت و وەکازیش ناوچاوانی ماچ کرد و گوتی پیرۆزت بێ خوشکە نازدارەکەم ، هیوادارم پەشیمانی نەکێشی و ژیانێکی پڕ لە شادی و بەختەوەری لە گەڵ کاک قادر ببەنە سەر .
ناسکێ داهاتەوە دەستی وەکاز ماچ بکات بەڵام وەکاز ئیزنی ئەو کارەی پێنەدا ، ناسکێ سەری لە سەر شانی وەکاز دانا و بە گریانەوە گوتی کاکی خۆشەویستم هیوادارم سێبەری پڕ شکۆت لە سەرم کەم نەبێ .
لە تۆڵەی ئەو هەمووە چاکەی تۆ و خانمە خاتوون دەرحەق منتان کرد و بۆم بوون بە پشت و پەنا یاڕەبی خوداوەندی میری مەزن یاریدەدەر و پشت و پەنات بێ ، پێم خۆشە بزانی هەتا هەم چاکە و پیاوەتی تۆ و خانمم لە بیر ناچێ هیوادارم لە شایی خۆت و کوڕ و کچانت دا قەرەبووی بکەمەوە .
وەکاز گوتی دادە گیان ئەو قسانە چن چەپڵە بە دەستێک لێنادرێ تۆش بووی بە چرا و ڕێپێشاندەری ژیانم ، دوای کۆچی دایکم من هیچ هیوایەکم بە ژیان نەمابوو تۆ بووی بە گۆچانی دەستم و هەڵتهەستاندمەوە .
فێری بڕوا بە خۆ بوونت کردم ، هیوا و هومێدت خستە ناو دڵم ، ئێستاش لەو قسانە گەڕێ هەتا من دەچم بانگی کاک قادر دەکەم تۆ نانەکە ئامادە بکە وەختە لە برسان ببوورێمەوە .
سێ دڵی خۆش ، بنەماڵەیەکی خنجیلانە و پڕ لە تەبایی بە تینی هەناسەی گەرمیان و دڵی پڕ لە هیوایان بە داهاتوویەکی گەش چێژی تایبەتیان دابوو بە شۆرباوکفتەی ئەو جەمەیان .
دوای نان خواردن کاک قادر سفرەکەی کۆ کردەوە و قاپەکانی کێشاوە بۆ چێشتخانە هەتا ناسکێ قاپەکانی شوشت کاک قادر چایەکەی دەم کرد و ناسکێ بە سینیەک چا بەدەستەوە هاتەوە لایان ، هەر کەسە لە دونیای خەیاڵی خۆی دا گەمیەکەی بەرەو کەنارێک دەهاژوو بەڵام هیچیان نەیاندەتوانی ئەوەی لە مێشک و خەیاڵیان دایە بە وتە بیدرکێنن .
ناسکێ و کاک قادر لە ڕوویان هەڵنەدەهات باسی مارە کردن یان پلان و بەرنامە بۆ پێک گەیشتنیان بکەن ، وا وێدەچوو وەکازیش ئەو ئەرکەی بە خۆیان سپاردبوو .
بێدەنگێکی بێ کۆتایی باڵی بە سەر ئەو ماڵە دا کێشابوو هەتا درەنگانی شەو هیچ نەگوترا ، ئاخیری کاک قادر گوتی ئاغا گیان ئەگەر ئیزنم بدەی دەچمەوە ژوورەکەی خۆم تۆش ماندووی پێویستت بە حەسانەوەیە .
وەکاز گوتی ئەگەر پێتان ناخۆش نابێ حەز دەکەم بزانم چۆن ساغ بوونەتەوە و بە نیازن چی بکەن ؟
ناسکێ هەر وا بێدەنگ بوو و سەری داخستبوو و گوڵی مافورە سوورەکەی دەژمارد ، کاک قادر پاش پشویەکی قووڵ گوتی من و ناسکێش چاوەڕێی قسە و هیمەتی تۆین ، تۆ چۆنت پێ باش بێ لە قسەت دەرناچین .
وەکاز زۆری بە لاوە سەیر بوو بە پێی بیر و بۆ چوونی خۆی لێکی دابووەوە ئەوان لە من بەتەمەنترن بۆ دەبێ پرس و ڕایان بە من بێ ، ئەمجا ئەوە ژیانی خۆیانە من بۆ دەبێ بەرنامە بۆ ژیانی وان دابڕێژێم ؟ لە هەمووی گرینگتر با ناسکێم وەک خوشکی خۆشم خۆش بوێت بەڵام هەر چۆنێکی بێت خوشکی ڕاستەقینەم نیە و لە دایک و باوکێک نین ، جا هەر بۆیە مافی بیر و ڕا دەربڕینی بە خۆی نەدەدا .
سەر لێشێواوێکی بێ وێنە بە نەبوونی گەورە و کەسێکی بە ئەزموون باڵی بە سەریان دا کێشابوو ، شەرم و بێ ئەزموونی و نەبوونی گەورەی ماڵێ و مەترسی لێک دابڕان و دڵ ئێشاوی دەستیان لە ناو دەستی یەک نابوو .
ناچار کاک قادر گوتی ئاغا گیان تۆ چی بەرنامەیەکت هەیە بۆ ژیانت ، ژن و پیاوێکی دیکە دێنی بە ماڵ و حەوشەکەت ڕابگەن ؟
وەکاز بە توڕەییەوە گوتی بۆ بڕیارتان داوە لێرە بڕۆن و لە لای من نەمێنن؟
خۆ قەراری ئێمە وا نەبوو من وامزانی بناغەی ماڵمان بە پێک گەیشتنی ئێوە پتەوتر دەبێ .
ناسکێ وە جواب هات و گوتی هیچ هێزێک لەو دونیا گەورەیە ناتوانێ من و تۆ لێک دابڕێ مردن نەبێ ، هەتا ئەو ڕۆژەی تۆ بە مانەوەی ئێمە ڕازی بی ئێمەش بە گیان و دڵ لە خزمەتت داین .
ئەمجا بە پێکەنینەوە گوتی ئەدی بۆ خۆت نەتگوت لە کۆڵ خۆمت دەکەمەوە بەر لە ژن هێنانم ، دەبوو بزانین ڕامان دەگری یان لە ئێستاوە بۆ ژنێ حاشامان لێدەکەی
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
مانگی گوڵان
نەو بەهارەو وەرزی خۆ بادانی گوڵ
گوڵ دەکا عیشوه بە خۆ ڕاژانی چڵ
چاوی پڕ کل کردووە و دوو لێوی سوور
سەر سوڕن لەو جوانییە غیلمان و حوور
بەژنی شلکی ڕادەژێنێ سۆزە با
ناز و عیشوەی دڵ بەرەو دەریا دەبا
شۆقی کوڵمی وەک گزنگی خۆرەتاو
نەخشی جوانی خەڵقی خوا دێنێته چاو
بووکی شێعرە و بولبولی شۆخی دەوێ
هەستی مەستی ئاشقی تۆخی دەوێ
سیلە چاوی هەر لە دەرکی گوڵشەنە
ئاخۆ بولبول رەت دەکا ئەو کەوشەنە؟
بووکی ڕازاوەی تەبیعەت هاتە گۆ
دیار نییه بولبول لە گوڵشەن، ئاخە بۆ؟
گوڵشەنێ بولبول لە نێوی گەڕ نەکا
پەلکی تەنکی گوڵ بە لێوی تەڕ نەکا
دەم لە سەر سینەی سپی گوڵ دانەنێ
جووت نەبێو غەوری خەم و کوڵ ڕانەنێ
نەمژێ لێوی گوڵبەنی پڕ هەستی زیت
نەگرێ سێوی سوێسنی سەرمەستی قیت
نەچتە ژوانی نێرگس و بەیبوون شەوێ
شەو لە سەر سینگی هەڵاڵان نەسرەوێ
باوەشی نەگرێتەوە بۆ بەژنی یار
چاوێ دانەگرێ لە یاری جار و بار
دەک خرا بێ گوڵشەنی ئاوا دزێو
لێی نەیە شەققە و شریقەی ماچی لێو
بەو نزایە جەرگی دایکی مەل سووا
ئەو لە سەر ئەم باسە بەو شێوەی دووا
هەر مەلێکی پاک و بێگەرده دڵی
بۆ گوڵی گیانی دەخاته ژێر گلی
چەختی پڕ ڕازی ئەوین دەگرێتە بەر
سەخت و هەورازی زەمین دەبڕێ ئەگەر
زەنگی بێداری لە کۆی مەل سەر دەدا
ژەنگی بێزاری لە گوێی گەل دەر دەدا
ڕووحی خۆی پێشکێشی ژینی گوڵ دەکا
نووحی داستان بێ و لە لافاو سڵ نەکا
هەر مەلێ ئاوا بە دڵسۆزی بژی
بای بڵیندی ڕێی خەباتێ هەڵمژی
ژێی "#کەمان، #گەر" هات و ڕووی کردە گوڵی
کردیە قەڵغان بۆ گوڵ و غونچە، دڵی
عومری کورتەو نێوی بەرز و پڕ بەها
بولبولی ئێمەش دڵی بەخشی وەها
سوێند بە نێوی پاکی خواوەندی ئەحەد
چەشنی "هەڵگورد" بەرزە نێوی تا ئەبەد
هەڵگورد پەسوێ
کابان | KABAN
کوردستانی جووان و ڕازاوە
کەوپەڕ ، ئابخورده ـ پیرانشار
سەرچاوە؛ Bukan_warz
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ۱٦
دراوسیەکانمان دەیاندیت زۆرم زوڵم لێدەکرێ زۆریان زگ پێم دەسووتا و زۆریش بە سەر زڕدایکم دەڕۆیشتن ، پێیان دەگوت گوناحت دەگاتێ ئاهی ئەو کچە بەستەزمانەی قەبریش وە خۆت ناکا .
بەڵام هیچ سوودی نەبوو ڕۆژ لە ڕۆژ خرابتر بوو لە گەڵم بە تایبەت دوای وەی کوڕێکی بوو ، بابیشم بوو بە زڕباب و هەستی بابایەتی بەرانبەر بە من لە کزی دا .
هەتا وای لێهات گوتی جوابم بۆ دایکت ناردووە ئەگە نەفەقە و پارەی بە خێو کردنی تۆی بدەمێ وا باشە بچی لە گەڵ دایکت بژی !
زۆرم پێ خۆش بوو بچمە لای دایکم چونکە بیستبووم دایک مناڵەکەی لە چاوی خۆی خۆشتر دەوێ ، بەڵام دایکم وەڵامی ناردبۆوە گوتبووی پێی بڵێن مناڵێک مناڵی وی بێ وەک سەگ بە لەعنەتی دەکەم ، ئەویش ڕاینەگرتم ...
بە بیستنی ئەو هەواڵە کۆشکی هیواکانم بە یەکجاری ڕووخا نەمدەزانی پەنا بۆ کێ ببەم و ڕوو لە کوێ بکەم ، کارم شەو و ڕۆژ گریان بوو .
تەمەنم سێزدە ساڵ دەبوو شەوێکی ماڵێکی دراوسیەمان هاتن بۆ ماڵمان و بە بابمیان گوت حاجی میرزا ئاغا ماڵی لە تارانە ، هەر لە هەڕەتی گەنجایەتیەوە ماڵی چووەتە تاران پیاوێکی بەدین و خاوەن چاکە و پیاوەتیە و زۆریش دەوڵەمەندە .
داوای کچێکی کوردی کردووە بۆی ببینینەوە و بینێرینە تاران بۆ وەی ئاگای لە مناڵەکانی بێت و یارمەتیدەری ژنەکەی بێت ، ئێمەش پێمان باش بوو ئەگەر تۆ ڕازی بی ناسکێ بنێری و مانگانە پارەیەکیش دێتە گیرفانت .
بابم گوتی با پرس بە ناسکێ بکەم بزانم چی دەڵێ دوایە وەڵامتان دەدەمەوە ، لێم سوور و عەیان بوو پرسی بە من نەدەکرد دەیهەویست لە گەڵ زڕدایکم قسان بکات بیر و ڕای وی زۆر بۆ گرینگ بوو .
نازانم لە سەر چەند و چۆن ساغ بوونەوە حەوتوویەک دوای ئەو باس و خواسە بە بوخچەیەک جلی کۆن و دە تمەن لە ناو گیرفانم دا بە دڵێکی پڕ و پشتێکی چەماو لە ماڵە بابم هاتمە دەر و بە تەنیا و بێ کەس و چاو نەکراوە بەرەو تاران بەڕێ کرام .
بابم هەتا کاڕێژ لە گەڵم هات و بە شۆفیرەکەی ئەسپاردم و گوتی لە تاران تەحویلی حاجی میرزا ئاغای بدە ، هێدێک ئامۆژگاری کردم کە هیچیان بە قازانجی خۆم نەبوون .
وە نەبوو وەک بابێکی دڵسۆز بڵێ ئاگات لە خۆت بێ ، خەمت نەبێ بابی خۆت لە پشتە ، یان دڵداریەکم بدات ، گوتی ئەگەر حاجی میرزا ئاغا یان ژنەکەی گوتیان خۆت لە سەربان فڕێ بدە بێ قسەیان ناکەی ، نەکەی ڕوو زەردی ئەو ماڵەم بکەی پووڵێکی چاکیان داومێ !!
هەتا تڕومبیێلەکە وە ڕێ کەوت هەر چاوەڕێ بووم بابم بێت ماچم بکات یان بڵێ نا پەشیمانم کچی خۆم نانێرمە غەریبایەتی بەڵام ئای لەو خەون و خەیاڵە بەتاڵە .
شۆفیرەکە جێی لە تەنیشت ژنێکی سەرسپی بۆ کردمەوە هەتا گەیشتینە زەنجان بۆ چارەڕەشی خۆم گریام ، لە وێش هەموو هاتنە خوار نان بخۆن بەڵام من نان و پەنیرم پێ بوو ، پرێسکەکەم کردەوە بە زۆری پارووەکم خوارد .
دوایە خەوم لێکەوت لە تاران شۆفیرەکە گوتی هەستە کچم گەیشتینە تاران تڕومبێلەکەی بە شاگردەکەی ئەسپارد و لە بەر درگای کاڕێژ منی تەحویلی کابرایەک دا کە دوایە زانیم ئەوە حاجی میرزا ئاغایە .
بە ڕوویەکی خۆشەوە بەخێراتنی کردم و سواری تاکسی بووین ڕێگایەکی زۆر بە تاکسی ڕۆیشتین هەتا گەیشتینە ماڵەکەی ، لە ڕێیە وەک بابێکی دڵسۆز قسەی لە گەڵ دەکردم گوتی من و حاجیژن سێ کوڕمان هەیە کچمان نەبوو ئەتۆ ئەوە بووی بە گچی ئێمە .
لە خۆشی حاجی میرزا ئاغا و ئەو دڵگەرمیەی لە سەرەتای هاتنم بۆ تاران پێیدام نە دایکم لە بیر ما و نە بابم ، هیوایەکی زۆر لە دڵم دا پەیدا بوو .
هەر کە لە تاکسی هاتینە خوار و درگای ماڵەکەیانی کردەوە هاواری کرد گوتی حاجی خانم هەمیشە دەتگوت کچمان نیە وەرە بزانە کچێکی چەند جوانم بۆ هێناوی ، حاجی خانم کە منی دیت لە خۆشیان لە باوەشی گرتم و گوتی بەخێر بێی ڕۆڵە گیان ، وشەی ڕۆڵە و باوەشی گەرم و دایکانەی حاجی خانم ئەوەندە لە دڵم خۆش هات لە خۆشیان فرمێسک بە چاوەکانم دا هاتە خوار .
ئەو ڕۆژی هیچ شتێکی تایبەتی نەبوو حاجی خانم گوتی هەتا کوڕەکان لە قوتابخانە دێنەوە حەمامێک بکە ، منیش هەتا تەواو دەبی نان و چایەک ئامادە دەکەم نانی بخۆ و بچوو بخەوە ماندووی ڕێگایەی .
حەمامم کرد و نانمان خوارد و دوایە ڕێنموونی کردم بۆ ژوورێکی بچکۆڵانەی پاک و خاوێن و گوتی ئێرە ژووری تۆیە ، جارێ ئەوەندەی شت تێدا نیە دوایە بەکاوەخۆ شتت بۆ دەکڕین .
لای ئێوارێ بە دەنگی مناڵەکان خەبەرم بۆوە ، شەرمم دەکرد لە ژوورەکەم بێمە دەر دیار بوو مناڵەکان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی دیتنمیان دەکرد و گوێم لێ بوو بە دایکیان دەگوت کەی هەڵیدەستێنی .
ئیتر ناچار بە شەرمەوە لە ژوورەکەم هاتمە دەر ، حاجی خانم لێم پرسی کچم لە بەر هات و هاواری مناڵان خەوت لێکەوت ؟
گوتم بەڵێ تازە وەخەبەر هاتم ، بە مناڵەکانی گوت دادە ناسکێتان بە خێراتن کرد ؟ دوو کوڕە گەورەکانی بەخێراتنیان کردم بەڵام ئەوی چووکە خۆی لە پەنای دایکی حاشار دابوو .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
#کوردستان_مهد_تمدن
🔶یک باستانشناس غربی: شانەدر از اهرام مصر مهمتر است
▫️گزارشی در مورد اهمیت غار شانهدر هولیر
#ژن_ژیان_ئازادی
#زن_زندگی_آزادی
#نە_بە_اعدام
@Pelenya
تاقانەی خانمێ
بەشی ١٤
کاک قادر زۆر شکوری خوای کرد بە ڕزگار بوونی ناسکێی خێزانی لەو زگە و ئەوندەی دیکە دڵی بە ژیان و ژن و ماڵەکەی خۆش بوو بە لە دایک بوونی کۆرپە جوانەکەیان .
دەیگوت بۆیە لە قەدیمەوە گوتوویانە ڕاست بە و ڕێی شێر بگرە ، لە ساویلکەیی خۆم قەت جارێک نەچوومە لای دوکتور بۆ وەی بزانم عەیب لە من بوو منداڵمان نەدەبوو یان لە بەتوڵ بوو ، بڕوام بە قسەکانی کردبوو خۆ ئەگەر ئەو ڕازی با و لە گەڵم پێی ڕاکێشابا قەت لە بەر بێ منداڵی من دەستم لێ هەڵنەدەگرت .
بەڵام خوا بە بەشی چاکتر بۆی قەرەبوو کردمەوە ، ژنێکی چاک و منداڵێکی جوان و برایەکی دڵسۆزی وەک وەکازی دامێ .
سێبەر دونیایەک خۆشی لە گەڵ خۆی بۆ خاڵ و دایک و باوکی بە دیاری هێنابوو بە هەر سێکیان نەیاندەهێشت وە عەرزی بکەوێ ، هەر هەمیشە لە بەر و باوەشیان دابوو لە گەڵ هەر گڕوگاڵ و بڤە و جزەیەکی دەیکرد بزەی شادی دەخستە سەر لێوی هەموویان .
لە گەڵ هەر زگ ئێشە و گریان و نووزانەوە و ددان هاتن و تا و توێ و پەتایەک بەندی جەرگ و دڵیان دەپسا ، وا بە ناز و خزمەت و جل و بەرگ بوو لە چاو منداڵی هاوتەمەنی خۆی هەر ڕۆژێکی دوو ڕۆژە بوو .
بەو شێوەیە بە بێ هیچ کەم و کوڕی و گلەیی و گازندەیەک ژیانیان تێپەڕ دەکرد ، وای لێهاتبوو ماندوویەتی وەکاز تەنیا بە لە باوەش کردنی سێبەر دەحەساوە .
هەموو شەوێ هەتا تێر و پڕی ماچ نەکردبا نەدەخەوت و بەیانیانیش هێشتا منداڵە لە خەو دابوو سەری بە سەر لانکەکەی دا دەگرت و تێر بۆنی پێوە دەکرد جا بەرەو کارەکەی وەڕێ دەکەوت .
ئەگەرچی وەکاز بۆ خۆی ناوی ئەو منداڵەی هەڵبژاردبوو بەڵام بە دەگمەن ناوی دەهێنا ، هەر پێی دەگوت دایک و خوشکەکەی خاڵی ، کابانە خڕ و خۆڵەکەی خاڵی ، کەس و کاری خاڵی ، چاوی خاڵی ، گوڵ و دڵی خاڵی ...
وا وێدەچوو ئەرکی خاڵایەتی زۆر بە لاوە شیرین و پیرۆز بوو ، لە حەقیش لا نەدەین خاڵێکی بێ وێنە بوو .
نزیکەی ساڵێک بە سەر لە دایک بوونی سێبەر دا تێپەڕ ببوو ، شەوێکی کاک قادر گوتی ناسکێ گیان هەتا کەی چاوەڕێ بین بەر لە مارە کردنت بەڵێنت دا باسی چۆنیەتی هاتنت بۆ تاران بکەی .
ناسکێ گوتی بەڵێ وا مەزانە لە بیرم چووەتەوە بەڵام ماوەیەک لە بەر دووگیان بوونم حاڵم شڕ بوو نەمتوانی ، دوایەش سێبەر هەموو بۆشاییەکی ژیانی بۆ پڕ کردینەوە بۆیە بە پێویستم نەزانی کای کۆن بە با بکەم .
بەڵام وێڕای ئەوانەش من خۆم بە قەرزداری وەکاز دەزانم و دەبێ درەنگ یان زوو هێندێک شت هەیە وەکاز بیزانێ ، ئەو ڕازەی لە لای منە نابێ لە گەڵ خۆم بیبەمە ژێر گڵ .
وەکاز دەبێ هەموو ڕاستیەک بزانێ جا هیوادارم لە دوای بیستنی ڕاستیەکان دڵی لێم نەهێشێ و ئەو پەیوەندییەی نێوانمان تێک نەچێ ، بەڵام داوایەکم لە تو هەیە لە کاتی گێڕانەوەی بەسەرهاتی من و خانم و وەکاز تۆ تەنیا لای ڕاستی بگرە .
بە هیچ شێوەیەک چونکە من ژنتم و دایکی منداڵەکەتم لایەنگری من مەکە ، من خۆم دەزانم و ویژدانم ئاسوودەیە لەو شتانەی دەیگێڕمەوە من هیچ تاوانێکم نیە .
تەنیا تاوانی من ئەوەیە زووترم ئەو شتانە بە وەکاز نەگوتووە ، لەو بارەوەش من تاوانبار نیم هەتا خانم مابوو ئیزنی نەدەدا باس بکرێت .
دوای کۆچی خانمێش هەر بە وەندە ڕاگەیشتم ڕێگا و شوێنی ژیان بە وەکاز نیشان بدەم و نەهێڵم تووشی هەڵە بێت ، دوایەش هاوسەرگیری من و تۆ و منداڵ بوون و ئەو شتانە هاتنە پێش و باسی ئەو شتەیان وە دوا دا .
لە سبەی شەو ڕا بەر لە وەی بخەوین هەر شەوەی بەشێک لە بەسەرهاتی خۆم و وەکاز و خانمتان بۆ دەگێڕمەوە .
دەبێ وەکازیش گوێی لەو بەسەرهاتە بێت بە تەنیا بۆ تۆی باس ناکەم ، کاک قادر گوتی لە وەیە وەکاز توڕە بێت بەڵام بڕوا ناکەم کارێکی وا بکات ئەو بنەماڵە بەختەوەر و یەکگرتوویە لێک داببڕێت .
بەیانی بەر لە ڕۆیشتنی وەکاز بۆ بازاڕ کاک قادر گوتی وەکاز گیان قەرارە ناسکێ شەوێ دەست بە گێڕانەوەی بەسەرهاتی ژیانی خۆی و چۆنیەتی ناسینی تۆ و دایکت بکات ،بە پێکەنینەوە گوتی ئەوە بۆیەم پێگوتی تۆش ئاگادار بی نەوەک دوایە پەشیمان بێتەوە ، وەکاز گوتی پڕ بە دڵ پێم خۆشە گوێم لێ بێت بەڵام هەر چی بێت خێری تێدا بووە خوا ئێوەی کردە گرینگترین کەسی ناو ژیانم .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
✍خوشکی گەورەی لەیلا قاسم چیرۆکی دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی دەگێڕێتەوە
@DengiKurdistan
/channel/KABANMUKRYAN2721
بەرەبەیانێ
لەسەر کێلی
ڕۆژهەڵاتی ئەم گڵکۆیە
هەر دڵۆپێک
دەبێتە پەیکی گزینگ و
تاریکایی دەشواتەوە
#مارف_ئاغایی"
@birawary_tall
کەلبەڕەزاخان / سەرچنار
سەبارەت بە نیوی ئەم ئاواییە ڕا و بۆچوون زۆرن . یەک لە وان 👇
نێوی ئەو گوندە بە نێو کەلبەڕەزاخان دەگەڕێتەوه سەردەمی فەتحعەلی شای قاجار و پەیوەندی به ڕزاشای پەهلەوی نییه.
بە پێی چەندین سەنەد و قەباڵەی کۆن ، ناوچەی شامات و چۆمی مەجیدخان چۆن زۆر زوو دوو گوندی بە نێو باریکە و باریکان هەبووه بە مەحاڵی باریکان ناسرابوو ، واتە پێش ئەوەیکە پێی بکوترێ مەڕحەمەت ئاباد یا چۆمی مەجیدخان و شامات ، نێوی مەحاڵی باریکان بووه. ساڵی ١٢٢٩ ی کۆچی مانگی دوو برا له خێڵی ئەفشار بە ناوەکانی کەلبڕەزاخان و کەلبعەلیخان ئەفشار ژمارەیەک زەوی و موڵک لە مەحاڵی باریکان یان مەرحەمەت ئاباد لە ئەحمەد خان موقەددەمی مەراغەیی و میربەهرام بەگی موکری دەکڕن. کەلبڕەزاخانی ئەفشار گوندی "باریکە"ی کڕی و نێوی کرده "کەلبڕەزاخان" و بە نێوی خۆیەوە گۆڕی کە ئیستا پێی دەڵەن سەرچنار ، هەروەها کەلبعەلیخان لەسەر ئەو زەویانەی کە لە نزیک گوندی ساری قامیشی تەتەهوو کڕیبووی گوندێکی دروستکرد و ناوی لێنا "عەلی ئاباد" که ئێستا ئاسەواری نەماوه. دواتریش هەمان موڵک و گوندەکان دووباره بە نەوەکانی بنەماڵەی بەهرام بەگی موکری دەفرۆشرێن. گوندی باریکان دواتر لەلایەن حاج حەسەن بەگی موکری گەورە دەکرێتەوه و نێوی ئەو گوندە لەلایەن حاجی حەسەن بەگەوە بۆ حاجی حەسەن دەگۆڕدرێ کە ئێستا گەورەترین گوندی شاماته.
📝بەیگزادە
کابان | KABAN
👆👆بۆ خۆی داوای کردبوو لە ماڵێ منداڵی ببێ وەکاز چوو مامانی بۆ هێنا و کچێکی موو کاڵی سوور و سپی وەک دایکی پێی خستە ناو ژیانی ئەو بنەماڵەیە .
سێبەر لە دایک بوو بەو هیوایە لە ژێر سێبەری دایک و باوک و خاڵی دا بەختەوەر بێ
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
ژن و مێرد ، دز و پۆلیس ، سەگ و پشیلە
هەموو لە یەک گرتە دا هاوکات ☺️☺️
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ١٢
وەکاز زۆری پێ ناخۆش بوو کە کاک قادر دەستی ماچ کرد و داوای لێکرد جارێکی دیکە هەڵوێستێکی بەو شێوەیەی لێ نەبینیەتەوە ، گوتی ڕاستە بابی خۆم نەدیتووە بەڵام دایکم هەمیشە پێی دەگوتم دەبێ ڕێزی خەڵکت لە لا بێ بە تایبەت ئی ئەو کەسانەی لە تۆ بەتەمەنترن .
لە درێژەی قسەکانی دا گوتی کاک قادر گەورەیی بە ماڵ و سامان نیە ، تکات لێدەکەم وەک دادە ناسکێ چۆن پێم دەڵێت وەکاز تۆش هەر بە ناوی خۆم بانگم بکە .
ئەو ئاغا ئاغا و دەست ماچ کردنە وەلا نێ هەر وەک پێشتر پێمگوتی تۆ برا گەورە بە و من برا چووکە ، دڵنیا بە بە تەبایی و ڕێز و خۆشەویستی نێوانمان دەردی بێ کەسی و کۆچی دایکم لە بیر دەچێتەوە .
کاک قادر گوتی بە چاوان و زۆرتر لە سەر ئەو قسەیە نەدوا ،دوایە ڕووی لە ناسکێ کرد و گوتی من کورتەیەکم لە ژیانی خۆم بۆ باس کردن بەڵام پێم خۆشە تۆش بۆمان باس بکەی بزانین دەستی چارەنووس چۆن کچێکی کوردی بە تەنیا گەیاندە تاران و چی شتێک بوو بە هۆی ناسین و ئەو پەیوەندییە گەرمەی نیوان تۆ و وەکاز و دایکی خوالێخۆشبووی ؟
وەکاز گوتی منیش پێم خراب نیە ئەگەر دادە ناسکێ ئەو ئەرکە بکێشێ و بۆمان باس بکات ، چونکە من لە وەتی چاوم کردووەتەوە و فامم کردووە دادە ناسکێ لە گەڵ ئێمە ژیاوە .
بەداخەوە لە بەر نەزانی و کاڵفامی و لوتبەرزی لاوێتیم قەت بیرم لە وە نەکردبۆوە بزانم بۆ چی من و دایکم بە تەنیا و بێ کەس کەوتووینەتە تارانێ ، یان دادە ناسکێ چۆن و بۆ چی بە ئەمەک و وەفاداری ژیانی لە گەڵ ژنێک و منداڵێکی بێ باوک هەڵبژارد .
ناسکێ گوتی بەڵێنتان پێدەدەم ڕۆژێکی هەر چی دەیزانم و دیتوومە و بیستوومە بە وردی بۆتانی دەگێڕمەوە ، بەڵام ئێستا بمبوورن توانای باس کردنیم نیە .
ئیتر وەکاز و کاک قادر پێداگریان نەکرد و شەو لە نیوە تێپەڕ ببوو بەڵام وا سەرقاڵی قسان بوون خەویان لە بیر چووبۆوە ، ناسکێ گوتی بۆ ئەمشەو بەسە وەکاز بەیانی زوو دەچێتە کارێ ، وا باشە بخەوین کات زۆرە بۆ ئەو قسانە .
بەیانی بەر لە چوونی وەکاز بۆ دوکان دیسان سێ کەسی بە یەکەوە نانی بەیانیان خوارد و وەکاز گوتی کاک قادر من و دادە ناسکێ لەو ژن و مێردەی دراوسێمان وەتر کەسمان نیە بانگی بکەین بۆ مارە کردن ، ئەگەر تۆ دۆست و ناسیاو یان خزمێکت هەیە پێیان بڵێ شەوی هەینی مەلای دێنم بۆ مارە کردن .
کاک قادر گوتی وەکاز گیان هەموو کەسی من تۆی ، من برایەکی وەک تۆم لەو ڕۆژە دا لە پشتی بێ پێویستم بە کەسی دیکە نیە .
دوای ڕۆیشتنی وەکاز ناسکێ بە یارمەتی کاک قادر ماڵیان وەک گوڵ خاوێن کردەوە و کاک قادر زۆر زیادتر لە جاران بە گوڵ و دار و باخچەی حەوشەکەش ڕاگەیشت گەڵایەکی زەردی بە دارەکانەوە نەهێشت و باخچەکەی ورد ورد بژار کرد ، ئێوارێ کە وەکاز هاتەوە پشتی تڕومبێلەکەی پڕ کردبوو لە میوە و خواردن و شیرنیمەنی .
بەر لە وەی بچێتەوە ژوورێ چووە ماڵە دراوسێکەیان و ژن و مێردەکەی بانگێشتن کرد بۆ شەوی هەینی بۆ مارە کردنی کاک قادر و ناسکێ ، دوای نان خواردن ناسکێ خەریکی قاپ شوتن بوو .
وەکاز بە بێدەنگی قودوویەکی لە گیرفانی دەرهێنا و دای بە کاک قادر و گوتی شەوی مارە کردن ئەو دیارییە بە ناوی خۆت پێشکەشی دادە ناسکێ بکە ، کاک قادر نەیدەزانی چی لە ناو قودووەکە دایە بەڵام سوور هەڵگەرا و ئارەقەی شەرمی بە نێوچاوانی دا شۆڕ بۆوە .
گوتی بە مەرجێک لێت قبووڵ دەکەم لە مووچەی مانگانەم بگێڕیەوە وەکاز بۆ وەی کاک قادر زیادتر بە شەرم دا نەکەوێ و ناسکێش بە سەر قسان دا نەیەت گوتی باشە جارێ هەڵیگرە با دادە ناسکێ نەیبینێ .
کاک قادر بە بێ دەنگی قودووەکەی لە گیرفانی خۆی نا بەڵام ئەو شەوەی تەواو مات و بێدەنگ بوو ، دوای وەی چایەکی خواردەوە بە بیانووی ماندوویەتی شەو خۆشی لێکردن و چۆوە ژوورەکەی خۆی .
دوای درەنگانێک کاتێک ناسکێش چۆوە ژوورەکەی خۆی وەکاز لە پەنجەرەوە ڕوانیە ژوورەکەی کاک قادر بەڵام وا وێدەچوو کاک قادر هێشتا نەخەوتبێ چوونکە چرای ژوورەکەی نەکوژاندبۆوە .
وەکاز زۆری هەوڵ دا بخەوێ بەڵام لە تاو کاک قادر خەوی لێنەدەکەوت بە بێدەنگی لە ژوورەکەی هاتە دەر و بەرەو ژووری کاک قادر وەڕێ کەوت .
لە پشت درگاکەوە گوێی لە دوعا و نزا و ڕاز و نیازی کاک قادر بوو کە بە دڵێکی پڕەوە جا لە گەڵ خۆی بوو یان لە گەڵ خوای خۆی دەدوا ، لە بێ دەسەڵاتی و دەست کورتی و بێ کەسی خۆی شکایەتی دەکرد تووک و نزای لە براکانی دەکرد کە لە سەر ئەو هەمووە ماڵ و سەروەت و سامانە ڕا تووشی ئەو ڕۆژە ڕەشەیان کردووە کە ناتوانێ جووتە گوارەیەک یان ئەنگوستیلەیەک بە بێ منەتی بۆ ژنی خۆی بکڕێ .
وەکاز زۆری زگ بە کاک قادر دەسووتا و لە دڵی خۆی دا دەیگوت ساماندار جارێک دەمرێ بەڵام پیاوی نەبوو و هەژار ڕۆژێ سەد جار دەمرێ ، هەر چەند جاری ببینێ توانای وەی نیە پێداویستی ژن و ماڵ و منداڵی دابین بکات مردنێکە ، جا هەر لە پشت ئەودەرگایە بەڵێنی دا هەتا ئەو جێیەی پێی بکرێ و لە دەسەڵاتی دابێ یارمەتی هەژاران بدات
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN
کوردایەتیمان لە بازاڕ نەکڕیوە کەسیش بەخێر پێی نەداوین ئەوە شوناسی ئێمەیە، هەرکەس حاشا لە شوناس و ڕەچەڵەکی خۆی بکا بێ شەرەفە، بێ نامووسە...!
ئەحمەد کایا
@kiwmars
کابان | KABAN
لە دەورانی کۆماری کوردستان مامۆستا قانع مامۆستای قوتابخانەی سەرچنار بووە . دەڵێن کاتێک دەهاتە کلاس لە باتی (برپا) منداڵەکانی فێر کردبوون دەیانکوت "وریابن" لە باتی (برجا) دەیانکوت "ئازابن" قەدیمییەکان ئەو بیرەوەرییەیان جار جار باس دەکرد. ڕووحی بەرزی شاد و یادی پیرۆز 💔💔
کۆچی
تاقانەی خانمێ
بەشی ٩
کاک قادر لە کاتی پیاسە کردن لە حەوشەکە دا زۆر بوێرانە سینگی ڕە پێش کردبوو و لە خەیاڵی خۆی دا هەزاران قسەی ئامادە کردبوو بە ناسکێی بڵێت .
بەڵام لای چێشتانێ کە ناسکێ هاتە دەر ، کاک قادر یەک وشەشی لەو قسانە لە بیر نەما و وە دڵەکوتە کەوتبوو و زمان و لاقی وێکڕا تێک دەهاڵان .
خانم بە ناز و عیشوەیەکی جوان و سەنگینانەوە سڵاوی کرد و بەر لە وەی وەڵامی سڵاوەکەی بدرێتەوە پرسی ئەدی وەکاز لە کوێیە ؟
ئەوە دەسپێکێکی باش بوو بۆ وە قسە هاتنی کاک قادر ئیدی ورەی پەیدا کرد و گوتی جا وەکازی فەقیر کوا توانای گرژی تۆی هەیە ؟ بە برسیەتی و نیگەرانی ڕۆیی بۆ سەر کار .
گوتی جا ئەگەر تۆ نیازی توڕە بوونت هەبوو دەبوو لە من توڕە ببای وەکاز ڕاسپاردە بوو و ڕاسپاردە چیان لە سەر نیە ، ئەمجا مەبەستی وەکاز تەنیا دڵخۆشی و بەختەوەری تۆیە خۆ مێرد کردنی تۆ هیچ قازانج و زەرەرێکی بۆ وی تێدا نیە .
ناسکێ دیسان کوڵمەکانی وەک سێوە لاسوورە سوور هەڵگەڕابوون نەیدەزانی چی بڵێ سەری داخستبوو و بە شەرمەوە گوتی : من لە کەس توڕە نیم نە لە تۆ و نە لە وەکاز .
کاک قادر گوتی ئەدی ئەگە توڕە نی بۆ لە دۆینیەوە بێدەنگی و تەنیاییت هەڵبژاردووە ؟ ناسکێ بە خەمباریەوە گوتی بێدەنگیەکەم هی وەیە کچی دیکە خوازبێنیان لە لای باب و دایک و بنەماڵەی لێدەکرێ ، کەس و کاریان هەیە بە سەربەرزی و ڕووسووری بەڕێی بکەن بۆ ماڵی مێرد .
سەیرە ئێمە سێ کەسی بێ کەس و بێ پشتیوان چۆن گەیشتینە یەک و دەستی چارەنووس چۆنی خستینە ناو ژیانی یەکەوە ؟ باشە تاوانی ئێمە چی بوو خۆ کوارگ (کارگ) نین لە شاخی هەڵتۆقیبین بۆ وا بێ کەس و کارین ؟
تاوانی کامە خرابیمانە دەیدەینەوە نە ژیانمان وەک ژیانی خەڵکە و نە مردنیشمان ، ئەوەتا خانم لە سەر ئەو هەمووە سەروەت و سامان و چاکە و پیاوەتیە بە غەریبی و بە بێ کەسی سەری نایەوە .
تۆ لێرە نەبووی ببینی تەنیا پێنج کەس بووین لە بە خاک ئەسپاردن و سەرەخۆشیەکەی ، بێ کەسی دەردێکی گران و بێ دەرمانە .
کاک قادر لە سەر پەیژەکەی بەر لاقی ناسکێ دانیشت و ئاخێکی هەڵکێشا و گوتی ناسکێ گیان بە قسە من بێ کەس نیم بەڵام نینۆکێکی تۆ و وەکاز بە هەموو ئەو کەس و کارەم ناگۆڕمەوە لە سەر میرات و ماڵی دونیا دوژمنایەتی من دەکەن ، کەس ئەو کەسەیە لە تەنگانە و نەهامەتی دا کەست بێت جا وەرە با ببین بە کەس و کار و پشت و پەنای یەکتر .
کاری خودا بێ حیکمەت نیە دیارە حیکمەتێکی تێدایە ئێمەی هێناوەتە سەر ڕێگای یەکتر ، بەڵێنت پێدەدەم جێی هەموو کەست بۆ بگرم هەتا بتوانم و لە دەسەڵاتم دا هەبێ نەهێڵم ناخۆشی و ناکۆکی لە ژیانمان دا هەبێ .
ڕاستە خاوەن سەروەت و سامان و ماڵی دونیا نیم و کابرایەکی هەژارم بەڵام دڵێکی دەوڵەمەندم هەیە کە پڕە لە خۆشەویستی ، ئەوەندە کە هەرگیز هەست بە بێ کەسی و بێ موحەبەتی نەکەی .
ناسکێ گوتی ئەدی چی لە وەکاز بکەین ئەو بە تەنیا دەمێنیەتەوە ، کاک قادر گوتی بۆ بە تەنیا دەمێنیەتەوە خۆ بڕیار نیە ئێمە لەو ماڵە بار بکەین .
بڕوا ناکەم ئەگەر بۆ خۆشمان بمانهەوێ لێرە بڕۆین وەکاز ئەو ئیزنەمان پێبدات ، ئێمە تازە بووین بە کەس و کاری یەکتر مەگەر بە مردن دەنا هیچ هێزێک ناتوانێ لێکمان دابڕێت .
ناسکێ گوتی من لە دڵەوە باوەڕم بە تۆ و قسەکانت هەیە تۆ بوویەتە جێی متمانەی من و وەکاز بەڵام قسەی ڕاست من زۆر شەرم لە وەکاز دەکەم ، نازانم چی پێ بڵێم .
کاک قادر گوتی کارت بە وەی نەبێ من بۆ خۆم قسەی لە گەڵ دەکەم بەڵام داوایەکم لێت هەیە ئیدی خۆت لە ژووری دا حەبس مەکە وەک جاری جاران ئەگە هاتەوە بە ڕوویەکی خۆشەوە بەرەوپیلی بچوو ، وەکازیش لە من و تۆ وەتر کەسی نیە ئەو بێدەنگێی تۆ زۆری بێ تاقەت کردووە .
چۆن ئەو بەو تەمەنەوە هەموو هەوڵی دڵخۆشی ئێمەیە ، ئێمەش دەبێ بە هەر دووکمان جێی دایک وباوکی بۆ پڕ بکەینەوە خۆ بە ناشکوری ناڵێم هیچمان ئەوەندە دەستڕۆیو نین بتوانین لە باری ماڵیەوە یارمەتیدەری بین ، با لە باری دەروونیەوە تۆڵەی بۆ بکەینەوە خۆ کارێکی ئەستەم نیە .
ناسکێ بەڵێنی دا ئێوارێ وەک هەمیشە بە ڕوویەکی خۆش پێشوازی لە وەکاز بکات بێ ئەوەی هیچ وە ڕووی خۆی بێنێت ، ئیتر ناسکێ و کاک قادر هەر یەکەو بە دڵێکی پڕ لە هیواوە دوای خواردنی پاروێ نان و چایەک خەریکی کاری ڕۆژانەی خۆیان بوون .
کاک قادر بە بیانووی چوونە بازاڕ و کڕینی پێداویستی ڕۆژانە خۆی گەیاندە وەکاز و هەواڵی قایل بوونی ناسکی پێدا ، وەکاز توند کاک قادری لە ئامێز گرت و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە پیرۆزبایی لێکرد .
نەک هەر کاک قادر بەڵکوو وەکاز بۆ خۆشی نەیدەزانی ئەو فرمێسکانە فرمێسکی خۆشی بوون یان ئی ترسی دابڕان لە ناسکێ
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN