تاقانەی خانمێ
بەشی ۲۱
دوای نان خواردن وەک خانمێ ، وا بزانم قسەکانی من حاجی خانمی چاک هان دابوو بۆ یارمەتی دانی خانمێ لەو کێشەیە .
دوای قاپ شووتن بە تەما بووین بچینە ژوورەکەی خۆمان حاجی ئاغا گوتی وەرن ڕۆڵە کارم پێتانە ، چووین دانیشتین پرسی خانم گیان تۆ بە تەمای چی بە بێ پێچ و پەنا پێم بڵێ بۆ وەی من بزانم بە چی شێوەیەک یارمەتیت بدەم .
پاش ساتێک بێدەنگی خانم گوتی مامە ئاغا تۆ لە جێی بابمی مامی ڕاستەقینەی من تۆی ، من لە ناو ئەو هەمووە خزم و کەسەی دایکم و بابم پەنام بۆ تۆ هێناوە و بە قەد بابی خۆم بڕوام بە تۆیە .
دەزانم بەختەوەری من وبراکەم بۆ تۆ وەک بەختەوەری مناڵەکانی خۆت گرینگە جا تۆ چۆنت پێ باش بێ من لە قسەت دەرناچم ، تەنیا داوای گەڕانەوەم بۆ ماڵە مامم لێمەکە شەرمەزارم ئەگەر ئەو قسەیە دەکەم ئابڕووم لە مەترسی دایە لە لای وان .
حاجی ئاغا سوور هەڵگەڕا ، ئارەقەی کرد ، دەسەسڕەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و ئارەقەی ناوچاوانی سڕیەوە ، مات بوو ، هەر ئەو نا کەس قسەی نەدەکرد مێش هەڵفڕیبا گوێمان لە دەنگی باڵی دەبوو ، خانمیش قسەیەکی دیکەی نەکرد سەری داخستبوو .
پاش ماوەیەکی چاک حاجی ئاغا گوتی سەر و ماڵم دانابێ ناهێڵم تۆ بچیەوە ئەو ماڵە ، دەڕۆم وە دوای وەکیلێکی چاک دەکەوم جا بە تەمای خودای .
ئەو قسەیەی حاجی میرزا ئاغا مۆمی هیوای لە دڵمان دا داگیرساند بەڵام دوودڵی و بێ هیوایی لە دەم و چاوی خانم ڕا دیار بوو ، حاجی میرزا ئاغاش هەستی بەو دوودڵی و بێ هیواییە کرد .
بە خانمی گوت جا ئەوە من بەڵێنی خۆم دا تۆش پەشیمان نەبیەوە و ڕیسەکەم لێنەکەیەوە بە خوری ، خانم بە گریانەوە گوتی من تەنیا بۆ ڕزگاری خۆم هەوڵ نادەم بێ براکەم ناژیم ئەو تاقە یادگاری دایک و بابمە .
بەداخەوە تاقانە نەبوو بە (وەکاز) و دارعەسای ڕۆژانی پیری بۆ دایک و بابم بەڵام دەبێ بۆ من ببێت بە وەکاز و داری بەری ، حاجی ئاغا گوتی دڵنیا بە منیش بە تەنیا بۆ ڕزگاری تۆ هەوڵ نادەم .
لە درێژەی قسەکان دا حاجی ئاغا ئاماژەی بەوە کرد کە خوێن نابێت بە ئاو و مامی خۆتن و لە وەیە پاش ماوەیەک پەشیمان بیەوە ، کە چی خانم بە پێداگریەوە گوتی خوا و هیمەتی تۆ دەکا لەو جەهەنەمە تاقانەش بە سەلامەتی دێتە دەر هەتا ماوم ناویان ناهێنم .
بەڵێن دەدم هەرگیز نەهێڵم تاقانە بزانێ مام و ئامۆزامان هەیە ، خوێنی چی مامە ئاغا گیان ئەوانە لە دوژمن خرابتر بوون لە گەڵ من و ئەو مناڵە بێ تاوانە .
من لە وەی دەترسێم هەتا کارەکانمان جێ بە جێ دەبێ تاقانە لە برسان و لە بەر بێ خزمەتی بمرێ ، دەنگ و هۆقە هۆقی گریانی خانم بۆ تاقە یادگارێکەی دایک و بابی ئاگری لە جەرگی ئینسان بەر دەدا .
حاجی خانم کە هەتا ئێستا بێ دەنگ بوو سەری خانمی لە سەر سینگی خۆی دانا و گوتی خانم گیان دەبێ خۆڕاگر بی ، هیچ شتێک بە بێ ئیزن و ویستی خوا ناکرێ بەو گریان و قوڕ پێوانەش هیچ کار جێبەجێ نابێ هەر خۆت لە بەین دەبەی .
تۆ دەبێ زۆر بە ورە بی بۆ وەی بتوانی جێی دایک و باب بۆ تاقانە پڕ بکەیەوە ، ژیان هەوراز و نشێوی زۆری تێدا پێویستی بە شەڕ و ئازایەتی لە ڕادەبەدەرە .
گەورە کردن و پەروەردەی مناڵێکی سێ ساڵانە بۆ کچێکی گەنج بە تەنیا کارێکی زۆر ئەستەمە ، دەبێ هەموو بارە قورسەکانی ژیان بە تەنیایی لە سەر شان دابنێی و پشتت نەچەمێ .
شەونخوونی ، نەخۆشی ، برسیەتی و ئێش و ئازار دێتە سەر ڕێی ژیانتان ، تاقانە هەر وا چکۆڵە نابێ گەورە دەبێ دەچێتە ناو کۆمەڵگا دەبێ وەک شێر لە پشتی بی و لە هەموو هەوراز و نشێوێکی ژیان ڕێنیشاندەری بی .
دەبێ تین و تاقەتت بێتەوە بەر بۆ وەی سەرکەوی ، نابێ بگلێی ، دەبێ لە سەر پێی خۆت ڕاوەستێ ، جا واز لەو گریانە بێنە ئەگەر لە بەر خۆشت نەبێ لە بەر براکەت ورەت بەرز بێ کچم .
خانم هەر ئەو کات فرمێسکەکانی بە ناو پەلی دەستەکانی سڕیەوە و بەڵێنی دا وەک دایکێک بۆ داهاتووی تاقانەکەی بە سەر و گیان هەوڵ بدات .
حاجی ئاغا دوای نوێژی ئێوارە چایەکی خواردەوە و لە ماڵ وەدەر کەوت ، منیش هێندێک جلکی خۆم بۆ خانم دانا و بە زۆر ناردم حەمامێک بکات .
ئەو شەڕە بە تەنیا بە خانم نەدەکرا حاجی خانمیش ئەوەی باش دەزانی بەڵام لێزانانە خانمی ئامادە دەکرد بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ هەوراز و نشێوەکانی ژیان ، دڵنیاش بووم خۆی و حاجی ئاغا وەک کێوێک لە پشتی خانم وەستاون .
شەوێ حاجی میرزا ئاغا بە ڕوویەکی خۆشەوە هاتەوە ماڵێ ، ئێمە زۆر بە پەلە بووین بزانین چی کردووە بەڵام ئەو هەتا نەحەساباوە و نان و چای نەخواردبا و مناڵەکان نەچووبانە ژووری خۆیان هیچی نەدەگوت .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
#میوانی_دڵ
ئـەرێ ئـەی شــاپـــەڕی بـــاڵی خــەیاڵم*
هــەتـــا کەنــگـێ لـــە بـێتـۆیی بــناڵم
بـەساڵـێک تـێپـەڕی ڕۆژێـــکی دووریـت
لـە مێــژسـاڵـە گــوڵم لـێــت بـێهــەواڵم
چلۆن بێژم وەکوو بێژینــگــە جـــەرگــم
سـەراسـەر زکـری تۆیــە مــانـگ و ساڵم
بەخـاڵی ڕووت دڵـم خاڵی لـــە خەم بوو
کــە دەتــزانی ئـــەمـن هـۆگــر بـــەخاڵم
بــەتــاڵیکــە سـەراپــەردەی خەمی دڵ
ببـیـنــم بــا، لــە دەرد و خـــەم بــــەتاڵم
هــەواری دڵ دەواری چــۆلـــە بـێ تـــۆ
بـــە میژۆڵان ئــــەدی ڕێی کـێ بــماڵم
غەزەل هات و ئەتۆش میوانی دڵ بووی
لەگـەڵ تۆدا دەڵێـم هـەی خۆش بەحاڵم
شـەمـاڵ دێـنێ سـڵاوی #هۆگری بــۆت
هــەتــا دەمــــرم مــنەتبـــاری شـەماڵم
#مامۆستا_م_ئـ_هۆگر"
*ئاماژە تاقە بەیتە شێعری مامۆستا هێمنە
──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
@ahaang_video
──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
خەم و زووخاوی ئەم ئەشقە
لە کام مەیخانە هەڵڕێژم
بە تەنیا ماوم و نامۆ
سکاڵای دڵ بە کێ بێژم
شکاوە جامی مەی یەکسەر
نەماون تاقمی یاران
دەری مەیخانە بەستراون
بڵاون کۆڕی مەیخاران
یەکێ یەخسیری گـۆڕی تەنگ
یەکێ خەڵتانی خوێناوه
منیش زنجیری سەد حەڵقهم
لە دەست و گەردن ئاڵاوه
#جەلال_مەلەکشا
@birawary_tall
هەوری لار – حەسەن زیرەک
هەرکەسێ بیکا، هەوری لار بەینی من و تۆ
هەی لە ماڵی بمرێ هەوری لار بە هەشت و بە نۆ
ئای کۆڵنجە ڕێ ڕێ، ئامان دەسماڵ کرێشە
کاری ئەمن و تۆ ئەی هاوار کەوتۆتە کێشە
جێم نییە تیا بسرەوم خاکم بە سەر بێ لانە خۆم
بێ کەس و بێ دەر بێ یار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆم
ئیرسی مەجنوونە خەڵاتم ئاوارەی ئەو کێوانە خۆم
مستەهەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
هەر کەسێک بیکا هەوری لار مەنعی دڵداری
پەڕ و پۆ دەرکا یا ڕەبی وێنەی پاساری
ئەرێ کۆڵنجە ڕێ ڕێ، دەسماڵ قاقانی
کاری ئەمن و تۆ هەوری لار دنیا پێی زانی
بم کە بە خاتر هەوری لار زەردەی خۆرئاوا
سەرێ بێنە دەر هەوری لار لە سەر کەژاوە
ئەرێ کۆڵنجە ڕێ ڕێ، مەڕۆ دەسماڵ قاقانی
کاری ئەمن و تۆ هەوری لار دنیا پێی زانی
کابان
@KABANMUKRYAN2721
تاقانەی خانمێ
بەشی ۱۷
حاجی خانم گوتی ئەوە کوڕی نۆبەرەمە و ناوی دیاکۆیە و دە ساڵە ، ئەوەشیان نێونجیەکەیە ناوی دلاوەرە و نۆ ساڵە ئەو چووکەشیان پاشەبەرەی حەیابەرەیە ناوی دیارە و حەوت ساڵە .
دیاکۆ و دلاوەر زۆر گوێڕایەڵن و گەورەیی و چووکەیی دەزانن بەڵام دیار بزۆز و لاسارە بۆیەت پێدەڵێم قسە و هەڵسوکەوت و کرداریت لە دڵ گران نەیەت ، هەر گلەیەکت لێی هەبوو بە خۆم بڵێ بەر لە وەی بێیە دەر زۆرم نسحەتیش کردووە نابێ لە قسەت دەربچێ .
حاجی خانم نەیدەزانی من فرچکم بە لێدان و کوتان و بێ ڕێزی گرتووە لە ماڵی بابی خۆم ، گوتم نانا دڵم ناهێشێ مناڵە جارێ ، دڵنیام چاک دەبێ دیارە زۆرتان ناز داوەتێ چونکە پاشەبەرەیە .
ئیدی نەمهێشت زیادتر باسی دیار بکات گوتم خانم گیان من هاتووم لێرە یاریدەدەرت بم پێم بڵێ ئێستا چی بکەم ، گوتی جارێ ئەمڕۆ میوانی لە سبەی ڕا کاری تۆ دیاری دەکەم .
لای ڕۆژئاوا بوو حاجی میرزا ئاغا هاتەوە مناڵەکان بەرەوپیلی بابیان چوون و سڵاو و ماندوو نەبوونیان لێکرد ، حاجیش یەک بە یەک مناڵەکانی ماچ کرد و هاتە ژوورێ و سڵاوی لە حاجی خانم کرد و چاک و چۆنیشی لە گەڵ من کرد .
هەر بەو چەند کاتژمێرە هەستم بە تەبایی و خۆشەویستی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کرد ،چەندە ژیانێکی خۆش و پڕ لە ڕێز و حورمەتیان هەبوو .
حاجی خانم هەر بۆ خۆی خوانی ئەمشەوەی ڕازاندەوە و دوای نان خواردنیش مناڵەکان قاپەکانیان کۆ کردەوە و دایکیان شوشتی ، نەیهێشت من یارمەتی بدەم !
دوای نان خواردن حاجی ئاغا پرسیاری دەرسەکانی لە مناڵەکان کرد و هێندێکی یارمەتی دان و دوایە هەر مناڵەی دایک و بابیان ماچ کرد و شەو خۆشیان لێکردن و چوونەوە ژووری خۆیان .
حاجی خانم ڕووی لە من کرد و بە پێکەنینەوە گوتی هیوادارم پێ و قەدەمت خێر بێ ، قەت دیار وا بێ کێشە نەچووەتە ژووری خۆی جا یان شەرمی لێکردی یان عاقڵ بووە .
حاجی میرزا ئاغا لە حاجی خانمی پرسی قسەت لە گەڵ ناسکێ کردووە لێرە چ ئەرکێکی هەیە ، خانم گوتی جارێ نا چاوەڕێی هاتنەوەی تۆ بووم .
حاجی ئاغا گوتی تۆ لێرە نابێ خۆت بە میوان یان خوای نەخواستە کارەکەر بزانی تۆش تازە کچی ئەو ماڵەی هەتا ئەو ڕۆژەی لێرە بی ، ئەرکی تۆ تەنیا ئاگاداری لەو مناڵانەیە جار هەیە من و خانم سەفەر دەکەین بە حەوتوو لە ماڵ نابین ، ئەگەر بۆ خۆشت توانات هەبوو و پێت خۆش بوو یارمەتی خانم بدەی خراب نیە ئەویش نەک وەک کارەکەر بەڵکوو وەک کچی ماڵێ .
خانم گوتی هەر ئاگای لە کوڕەکان بێت کە من لە ماڵ نەبووم هیچ یارمەتی دیکەم لێی ناوێت ، گوتیان هیچمان جارێ بۆ نەکڕیوی پێمان خۆش بوو بە دڵی خۆت شت بۆ ژوورەکەت بکڕین .
بەیانی لە گەڵ خانم چووین بۆ بازاڕ تەختێکی خەوتن و پەردەی بۆ ژوورەکەم کڕی و دوایە چەند دانە کراس و شەڵوار و پێڵاو و هێندێک پێداویستی دیکەشی بۆ کڕیم .
لە ژیانی تازەم لە لای ماڵی حاجی میرزا ئاغا زۆر ڕازی بووم بە ڕاستی ئەو ڕێز و خۆشەویستیەی لەو ژن و مێردەم دیت قەت لە دایک و بابی خۆم نەدیت ، لە هیچم کەم نەبوو مناڵەکانیش وەبگرە دیاری بزۆزیش بێ دڵیان نەدەکردم .
ئەو کاتانەی حاجی ئاغا و خانم دەچوون بۆ سەفەر لە گلێنەی چاوم زیادتر ئاگام لەو کوڕانە بوو ، دوای ساڵێک هەواڵم پێگەیشت بابم کوتوپڕ لە ناوەڕاستی بازاڕ وە عەرز کەوتووە و ئێوە سەلامەت .
لە بابم دیدار ئاخرەت بووم ئەگەرچی ئەرکی بابایەتی دەرحەق من بە جێ نەهێنابوو بەڵام بەو حاڵەش بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی بابم زۆر تێک چووم .
حاجی ئاغا و خێزانی زۆر زیادتر لە پێشوو ئاگایان لێم بوو و بۆم ببوون بە دایک و بابێکی ڕاستەقینە ، ئیدی من بە یەکجاری مەیلی زێدی خۆم نا و لە تاران نیشتەجێ بووم .
یەک دوو ساڵ دوای کۆچی بابم گوتیان زڕدایکم مێردی کردووەتەوە نە من ئاگام لەو ما و نە ئەو بوون و نەبوونی منی بۆ گرینگ بوو .
لەو ماوەیەی لە ماڵی حاجی میرزا ئاغا دەژیام بنەماڵەیەکی سابڵاغی زۆر جار لە سابڵاغ ڕا دەهاتن و سەردانی ماڵە حاجی ئاغایان دەکرد ، دیار بوو ئەو دوو بنەماڵەیە نێوانیان زۆر خۆش بوو پێکەوە .
وەک باسیان دەکرد حاجی میرزا ئاغا لە گەڵ کاک حەسەنی سابڵاغی بە یەکەوە چووبوونە حەج ، حاجی حەسەن و ژنەکەی تاقە یەک کچیان هەبوو ، وەک باسیان دەکرد هێندەی ژنەکەی خۆش دەویست دڵی نەهاتبوو ژنی دیکە بێنێ و زۆر شکور بوو بەو بەشەی خودا پێی داون .
تاقە کچەکەی حاجی حەسەن چەند ساڵێک لە من گەورتر بوو ، بێ کەسی من و بێ خوشکی وی وای لێکردین وەک دوو خوشکان یەکترمان خۆش دەویست ، هەر چەند جاری بهاتبانە تاران بە بێ دەست و دیاری بۆ من نەدەهاتن .
شەوانە لە گەڵ من لە ژوورەکەی من دەخەوتین ، هەتا نیوەشەو پێکەوە دەردی دڵمان دەکرد .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ۱٦
دراوسیەکانمان دەیاندیت زۆرم زوڵم لێدەکرێ زۆریان زگ پێم دەسووتا و زۆریش بە سەر زڕدایکم دەڕۆیشتن ، پێیان دەگوت گوناحت دەگاتێ ئاهی ئەو کچە بەستەزمانەی قەبریش وە خۆت ناکا .
بەڵام هیچ سوودی نەبوو ڕۆژ لە ڕۆژ خرابتر بوو لە گەڵم بە تایبەت دوای وەی کوڕێکی بوو ، بابیشم بوو بە زڕباب و هەستی بابایەتی بەرانبەر بە من لە کزی دا .
هەتا وای لێهات گوتی جوابم بۆ دایکت ناردووە ئەگە نەفەقە و پارەی بە خێو کردنی تۆی بدەمێ وا باشە بچی لە گەڵ دایکت بژی !
زۆرم پێ خۆش بوو بچمە لای دایکم چونکە بیستبووم دایک مناڵەکەی لە چاوی خۆی خۆشتر دەوێ ، بەڵام دایکم وەڵامی ناردبۆوە گوتبووی پێی بڵێن مناڵێک مناڵی وی بێ وەک سەگ بە لەعنەتی دەکەم ، ئەویش ڕاینەگرتم ...
بە بیستنی ئەو هەواڵە کۆشکی هیواکانم بە یەکجاری ڕووخا نەمدەزانی پەنا بۆ کێ ببەم و ڕوو لە کوێ بکەم ، کارم شەو و ڕۆژ گریان بوو .
تەمەنم سێزدە ساڵ دەبوو شەوێکی ماڵێکی دراوسیەمان هاتن بۆ ماڵمان و بە بابمیان گوت حاجی میرزا ئاغا ماڵی لە تارانە ، هەر لە هەڕەتی گەنجایەتیەوە ماڵی چووەتە تاران پیاوێکی بەدین و خاوەن چاکە و پیاوەتیە و زۆریش دەوڵەمەندە .
داوای کچێکی کوردی کردووە بۆی ببینینەوە و بینێرینە تاران بۆ وەی ئاگای لە مناڵەکانی بێت و یارمەتیدەری ژنەکەی بێت ، ئێمەش پێمان باش بوو ئەگەر تۆ ڕازی بی ناسکێ بنێری و مانگانە پارەیەکیش دێتە گیرفانت .
بابم گوتی با پرس بە ناسکێ بکەم بزانم چی دەڵێ دوایە وەڵامتان دەدەمەوە ، لێم سوور و عەیان بوو پرسی بە من نەدەکرد دەیهەویست لە گەڵ زڕدایکم قسان بکات بیر و ڕای وی زۆر بۆ گرینگ بوو .
نازانم لە سەر چەند و چۆن ساغ بوونەوە حەوتوویەک دوای ئەو باس و خواسە بە بوخچەیەک جلی کۆن و دە تمەن لە ناو گیرفانم دا بە دڵێکی پڕ و پشتێکی چەماو لە ماڵە بابم هاتمە دەر و بە تەنیا و بێ کەس و چاو نەکراوە بەرەو تاران بەڕێ کرام .
بابم هەتا کاڕێژ لە گەڵم هات و بە شۆفیرەکەی ئەسپاردم و گوتی لە تاران تەحویلی حاجی میرزا ئاغای بدە ، هێدێک ئامۆژگاری کردم کە هیچیان بە قازانجی خۆم نەبوون .
وە نەبوو وەک بابێکی دڵسۆز بڵێ ئاگات لە خۆت بێ ، خەمت نەبێ بابی خۆت لە پشتە ، یان دڵداریەکم بدات ، گوتی ئەگەر حاجی میرزا ئاغا یان ژنەکەی گوتیان خۆت لە سەربان فڕێ بدە بێ قسەیان ناکەی ، نەکەی ڕوو زەردی ئەو ماڵەم بکەی پووڵێکی چاکیان داومێ !!
هەتا تڕومبیێلەکە وە ڕێ کەوت هەر چاوەڕێ بووم بابم بێت ماچم بکات یان بڵێ نا پەشیمانم کچی خۆم نانێرمە غەریبایەتی بەڵام ئای لەو خەون و خەیاڵە بەتاڵە .
شۆفیرەکە جێی لە تەنیشت ژنێکی سەرسپی بۆ کردمەوە هەتا گەیشتینە زەنجان بۆ چارەڕەشی خۆم گریام ، لە وێش هەموو هاتنە خوار نان بخۆن بەڵام من نان و پەنیرم پێ بوو ، پرێسکەکەم کردەوە بە زۆری پارووەکم خوارد .
دوایە خەوم لێکەوت لە تاران شۆفیرەکە گوتی هەستە کچم گەیشتینە تاران تڕومبێلەکەی بە شاگردەکەی ئەسپارد و لە بەر درگای کاڕێژ منی تەحویلی کابرایەک دا کە دوایە زانیم ئەوە حاجی میرزا ئاغایە .
بە ڕوویەکی خۆشەوە بەخێراتنی کردم و سواری تاکسی بووین ڕێگایەکی زۆر بە تاکسی ڕۆیشتین هەتا گەیشتینە ماڵەکەی ، لە ڕێیە وەک بابێکی دڵسۆز قسەی لە گەڵ دەکردم گوتی من و حاجیژن سێ کوڕمان هەیە کچمان نەبوو ئەتۆ ئەوە بووی بە گچی ئێمە .
لە خۆشی حاجی میرزا ئاغا و ئەو دڵگەرمیەی لە سەرەتای هاتنم بۆ تاران پێیدام نە دایکم لە بیر ما و نە بابم ، هیوایەکی زۆر لە دڵم دا پەیدا بوو .
هەر کە لە تاکسی هاتینە خوار و درگای ماڵەکەیانی کردەوە هاواری کرد گوتی حاجی خانم هەمیشە دەتگوت کچمان نیە وەرە بزانە کچێکی چەند جوانم بۆ هێناوی ، حاجی خانم کە منی دیت لە خۆشیان لە باوەشی گرتم و گوتی بەخێر بێی ڕۆڵە گیان ، وشەی ڕۆڵە و باوەشی گەرم و دایکانەی حاجی خانم ئەوەندە لە دڵم خۆش هات لە خۆشیان فرمێسک بە چاوەکانم دا هاتە خوار .
ئەو ڕۆژی هیچ شتێکی تایبەتی نەبوو حاجی خانم گوتی هەتا کوڕەکان لە قوتابخانە دێنەوە حەمامێک بکە ، منیش هەتا تەواو دەبی نان و چایەک ئامادە دەکەم نانی بخۆ و بچوو بخەوە ماندووی ڕێگایەی .
حەمامم کرد و نانمان خوارد و دوایە ڕێنموونی کردم بۆ ژوورێکی بچکۆڵانەی پاک و خاوێن و گوتی ئێرە ژووری تۆیە ، جارێ ئەوەندەی شت تێدا نیە دوایە بەکاوەخۆ شتت بۆ دەکڕین .
لای ئێوارێ بە دەنگی مناڵەکان خەبەرم بۆوە ، شەرمم دەکرد لە ژوورەکەم بێمە دەر دیار بوو مناڵەکان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی دیتنمیان دەکرد و گوێم لێ بوو بە دایکیان دەگوت کەی هەڵیدەستێنی .
ئیتر ناچار بە شەرمەوە لە ژوورەکەم هاتمە دەر ، حاجی خانم لێم پرسی کچم لە بەر هات و هاواری مناڵان خەوت لێکەوت ؟
گوتم بەڵێ تازە وەخەبەر هاتم ، بە مناڵەکانی گوت دادە ناسکێتان بە خێراتن کرد ؟ دوو کوڕە گەورەکانی بەخێراتنیان کردم بەڵام ئەوی چووکە خۆی لە پەنای دایکی حاشار دابوو .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
#کوردستان_مهد_تمدن
🔶یک باستانشناس غربی: شانەدر از اهرام مصر مهمتر است
▫️گزارشی در مورد اهمیت غار شانهدر هولیر
#ژن_ژیان_ئازادی
#زن_زندگی_آزادی
#نە_بە_اعدام
@Pelenya
تاقانەی خانمێ
بەشی ١٤
کاک قادر زۆر شکوری خوای کرد بە ڕزگار بوونی ناسکێی خێزانی لەو زگە و ئەوندەی دیکە دڵی بە ژیان و ژن و ماڵەکەی خۆش بوو بە لە دایک بوونی کۆرپە جوانەکەیان .
دەیگوت بۆیە لە قەدیمەوە گوتوویانە ڕاست بە و ڕێی شێر بگرە ، لە ساویلکەیی خۆم قەت جارێک نەچوومە لای دوکتور بۆ وەی بزانم عەیب لە من بوو منداڵمان نەدەبوو یان لە بەتوڵ بوو ، بڕوام بە قسەکانی کردبوو خۆ ئەگەر ئەو ڕازی با و لە گەڵم پێی ڕاکێشابا قەت لە بەر بێ منداڵی من دەستم لێ هەڵنەدەگرت .
بەڵام خوا بە بەشی چاکتر بۆی قەرەبوو کردمەوە ، ژنێکی چاک و منداڵێکی جوان و برایەکی دڵسۆزی وەک وەکازی دامێ .
سێبەر دونیایەک خۆشی لە گەڵ خۆی بۆ خاڵ و دایک و باوکی بە دیاری هێنابوو بە هەر سێکیان نەیاندەهێشت وە عەرزی بکەوێ ، هەر هەمیشە لە بەر و باوەشیان دابوو لە گەڵ هەر گڕوگاڵ و بڤە و جزەیەکی دەیکرد بزەی شادی دەخستە سەر لێوی هەموویان .
لە گەڵ هەر زگ ئێشە و گریان و نووزانەوە و ددان هاتن و تا و توێ و پەتایەک بەندی جەرگ و دڵیان دەپسا ، وا بە ناز و خزمەت و جل و بەرگ بوو لە چاو منداڵی هاوتەمەنی خۆی هەر ڕۆژێکی دوو ڕۆژە بوو .
بەو شێوەیە بە بێ هیچ کەم و کوڕی و گلەیی و گازندەیەک ژیانیان تێپەڕ دەکرد ، وای لێهاتبوو ماندوویەتی وەکاز تەنیا بە لە باوەش کردنی سێبەر دەحەساوە .
هەموو شەوێ هەتا تێر و پڕی ماچ نەکردبا نەدەخەوت و بەیانیانیش هێشتا منداڵە لە خەو دابوو سەری بە سەر لانکەکەی دا دەگرت و تێر بۆنی پێوە دەکرد جا بەرەو کارەکەی وەڕێ دەکەوت .
ئەگەرچی وەکاز بۆ خۆی ناوی ئەو منداڵەی هەڵبژاردبوو بەڵام بە دەگمەن ناوی دەهێنا ، هەر پێی دەگوت دایک و خوشکەکەی خاڵی ، کابانە خڕ و خۆڵەکەی خاڵی ، کەس و کاری خاڵی ، چاوی خاڵی ، گوڵ و دڵی خاڵی ...
وا وێدەچوو ئەرکی خاڵایەتی زۆر بە لاوە شیرین و پیرۆز بوو ، لە حەقیش لا نەدەین خاڵێکی بێ وێنە بوو .
نزیکەی ساڵێک بە سەر لە دایک بوونی سێبەر دا تێپەڕ ببوو ، شەوێکی کاک قادر گوتی ناسکێ گیان هەتا کەی چاوەڕێ بین بەر لە مارە کردنت بەڵێنت دا باسی چۆنیەتی هاتنت بۆ تاران بکەی .
ناسکێ گوتی بەڵێ وا مەزانە لە بیرم چووەتەوە بەڵام ماوەیەک لە بەر دووگیان بوونم حاڵم شڕ بوو نەمتوانی ، دوایەش سێبەر هەموو بۆشاییەکی ژیانی بۆ پڕ کردینەوە بۆیە بە پێویستم نەزانی کای کۆن بە با بکەم .
بەڵام وێڕای ئەوانەش من خۆم بە قەرزداری وەکاز دەزانم و دەبێ درەنگ یان زوو هێندێک شت هەیە وەکاز بیزانێ ، ئەو ڕازەی لە لای منە نابێ لە گەڵ خۆم بیبەمە ژێر گڵ .
وەکاز دەبێ هەموو ڕاستیەک بزانێ جا هیوادارم لە دوای بیستنی ڕاستیەکان دڵی لێم نەهێشێ و ئەو پەیوەندییەی نێوانمان تێک نەچێ ، بەڵام داوایەکم لە تو هەیە لە کاتی گێڕانەوەی بەسەرهاتی من و خانم و وەکاز تۆ تەنیا لای ڕاستی بگرە .
بە هیچ شێوەیەک چونکە من ژنتم و دایکی منداڵەکەتم لایەنگری من مەکە ، من خۆم دەزانم و ویژدانم ئاسوودەیە لەو شتانەی دەیگێڕمەوە من هیچ تاوانێکم نیە .
تەنیا تاوانی من ئەوەیە زووترم ئەو شتانە بە وەکاز نەگوتووە ، لەو بارەوەش من تاوانبار نیم هەتا خانم مابوو ئیزنی نەدەدا باس بکرێت .
دوای کۆچی خانمێش هەر بە وەندە ڕاگەیشتم ڕێگا و شوێنی ژیان بە وەکاز نیشان بدەم و نەهێڵم تووشی هەڵە بێت ، دوایەش هاوسەرگیری من و تۆ و منداڵ بوون و ئەو شتانە هاتنە پێش و باسی ئەو شتەیان وە دوا دا .
لە سبەی شەو ڕا بەر لە وەی بخەوین هەر شەوەی بەشێک لە بەسەرهاتی خۆم و وەکاز و خانمتان بۆ دەگێڕمەوە .
دەبێ وەکازیش گوێی لەو بەسەرهاتە بێت بە تەنیا بۆ تۆی باس ناکەم ، کاک قادر گوتی لە وەیە وەکاز توڕە بێت بەڵام بڕوا ناکەم کارێکی وا بکات ئەو بنەماڵە بەختەوەر و یەکگرتوویە لێک داببڕێت .
بەیانی بەر لە ڕۆیشتنی وەکاز بۆ بازاڕ کاک قادر گوتی وەکاز گیان قەرارە ناسکێ شەوێ دەست بە گێڕانەوەی بەسەرهاتی ژیانی خۆی و چۆنیەتی ناسینی تۆ و دایکت بکات ،بە پێکەنینەوە گوتی ئەوە بۆیەم پێگوتی تۆش ئاگادار بی نەوەک دوایە پەشیمان بێتەوە ، وەکاز گوتی پڕ بە دڵ پێم خۆشە گوێم لێ بێت بەڵام هەر چی بێت خێری تێدا بووە خوا ئێوەی کردە گرینگترین کەسی ناو ژیانم .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
✍خوشکی گەورەی لەیلا قاسم چیرۆکی دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی دەگێڕێتەوە
@DengiKurdistan
/channel/KABANMUKRYAN2721
بەرەبەیانێ
لەسەر کێلی
ڕۆژهەڵاتی ئەم گڵکۆیە
هەر دڵۆپێک
دەبێتە پەیکی گزینگ و
تاریکایی دەشواتەوە
#مارف_ئاغایی"
@birawary_tall
کەلبەڕەزاخان / سەرچنار
سەبارەت بە نیوی ئەم ئاواییە ڕا و بۆچوون زۆرن . یەک لە وان 👇
نێوی ئەو گوندە بە نێو کەلبەڕەزاخان دەگەڕێتەوه سەردەمی فەتحعەلی شای قاجار و پەیوەندی به ڕزاشای پەهلەوی نییه.
بە پێی چەندین سەنەد و قەباڵەی کۆن ، ناوچەی شامات و چۆمی مەجیدخان چۆن زۆر زوو دوو گوندی بە نێو باریکە و باریکان هەبووه بە مەحاڵی باریکان ناسرابوو ، واتە پێش ئەوەیکە پێی بکوترێ مەڕحەمەت ئاباد یا چۆمی مەجیدخان و شامات ، نێوی مەحاڵی باریکان بووه. ساڵی ١٢٢٩ ی کۆچی مانگی دوو برا له خێڵی ئەفشار بە ناوەکانی کەلبڕەزاخان و کەلبعەلیخان ئەفشار ژمارەیەک زەوی و موڵک لە مەحاڵی باریکان یان مەرحەمەت ئاباد لە ئەحمەد خان موقەددەمی مەراغەیی و میربەهرام بەگی موکری دەکڕن. کەلبڕەزاخانی ئەفشار گوندی "باریکە"ی کڕی و نێوی کرده "کەلبڕەزاخان" و بە نێوی خۆیەوە گۆڕی کە ئیستا پێی دەڵەن سەرچنار ، هەروەها کەلبعەلیخان لەسەر ئەو زەویانەی کە لە نزیک گوندی ساری قامیشی تەتەهوو کڕیبووی گوندێکی دروستکرد و ناوی لێنا "عەلی ئاباد" که ئێستا ئاسەواری نەماوه. دواتریش هەمان موڵک و گوندەکان دووباره بە نەوەکانی بنەماڵەی بەهرام بەگی موکری دەفرۆشرێن. گوندی باریکان دواتر لەلایەن حاج حەسەن بەگی موکری گەورە دەکرێتەوه و نێوی ئەو گوندە لەلایەن حاجی حەسەن بەگەوە بۆ حاجی حەسەن دەگۆڕدرێ کە ئێستا گەورەترین گوندی شاماته.
📝بەیگزادە
کابان | KABAN
👆👆بۆ خۆی داوای کردبوو لە ماڵێ منداڵی ببێ وەکاز چوو مامانی بۆ هێنا و کچێکی موو کاڵی سوور و سپی وەک دایکی پێی خستە ناو ژیانی ئەو بنەماڵەیە .
سێبەر لە دایک بوو بەو هیوایە لە ژێر سێبەری دایک و باوک و خاڵی دا بەختەوەر بێ
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
ژن و مێرد ، دز و پۆلیس ، سەگ و پشیلە
هەموو لە یەک گرتە دا هاوکات ☺️☺️
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ١٢
وەکاز زۆری پێ ناخۆش بوو کە کاک قادر دەستی ماچ کرد و داوای لێکرد جارێکی دیکە هەڵوێستێکی بەو شێوەیەی لێ نەبینیەتەوە ، گوتی ڕاستە بابی خۆم نەدیتووە بەڵام دایکم هەمیشە پێی دەگوتم دەبێ ڕێزی خەڵکت لە لا بێ بە تایبەت ئی ئەو کەسانەی لە تۆ بەتەمەنترن .
لە درێژەی قسەکانی دا گوتی کاک قادر گەورەیی بە ماڵ و سامان نیە ، تکات لێدەکەم وەک دادە ناسکێ چۆن پێم دەڵێت وەکاز تۆش هەر بە ناوی خۆم بانگم بکە .
ئەو ئاغا ئاغا و دەست ماچ کردنە وەلا نێ هەر وەک پێشتر پێمگوتی تۆ برا گەورە بە و من برا چووکە ، دڵنیا بە بە تەبایی و ڕێز و خۆشەویستی نێوانمان دەردی بێ کەسی و کۆچی دایکم لە بیر دەچێتەوە .
کاک قادر گوتی بە چاوان و زۆرتر لە سەر ئەو قسەیە نەدوا ،دوایە ڕووی لە ناسکێ کرد و گوتی من کورتەیەکم لە ژیانی خۆم بۆ باس کردن بەڵام پێم خۆشە تۆش بۆمان باس بکەی بزانین دەستی چارەنووس چۆن کچێکی کوردی بە تەنیا گەیاندە تاران و چی شتێک بوو بە هۆی ناسین و ئەو پەیوەندییە گەرمەی نیوان تۆ و وەکاز و دایکی خوالێخۆشبووی ؟
وەکاز گوتی منیش پێم خراب نیە ئەگەر دادە ناسکێ ئەو ئەرکە بکێشێ و بۆمان باس بکات ، چونکە من لە وەتی چاوم کردووەتەوە و فامم کردووە دادە ناسکێ لە گەڵ ئێمە ژیاوە .
بەداخەوە لە بەر نەزانی و کاڵفامی و لوتبەرزی لاوێتیم قەت بیرم لە وە نەکردبۆوە بزانم بۆ چی من و دایکم بە تەنیا و بێ کەس کەوتووینەتە تارانێ ، یان دادە ناسکێ چۆن و بۆ چی بە ئەمەک و وەفاداری ژیانی لە گەڵ ژنێک و منداڵێکی بێ باوک هەڵبژارد .
ناسکێ گوتی بەڵێنتان پێدەدەم ڕۆژێکی هەر چی دەیزانم و دیتوومە و بیستوومە بە وردی بۆتانی دەگێڕمەوە ، بەڵام ئێستا بمبوورن توانای باس کردنیم نیە .
ئیتر وەکاز و کاک قادر پێداگریان نەکرد و شەو لە نیوە تێپەڕ ببوو بەڵام وا سەرقاڵی قسان بوون خەویان لە بیر چووبۆوە ، ناسکێ گوتی بۆ ئەمشەو بەسە وەکاز بەیانی زوو دەچێتە کارێ ، وا باشە بخەوین کات زۆرە بۆ ئەو قسانە .
بەیانی بەر لە چوونی وەکاز بۆ دوکان دیسان سێ کەسی بە یەکەوە نانی بەیانیان خوارد و وەکاز گوتی کاک قادر من و دادە ناسکێ لەو ژن و مێردەی دراوسێمان وەتر کەسمان نیە بانگی بکەین بۆ مارە کردن ، ئەگەر تۆ دۆست و ناسیاو یان خزمێکت هەیە پێیان بڵێ شەوی هەینی مەلای دێنم بۆ مارە کردن .
کاک قادر گوتی وەکاز گیان هەموو کەسی من تۆی ، من برایەکی وەک تۆم لەو ڕۆژە دا لە پشتی بێ پێویستم بە کەسی دیکە نیە .
دوای ڕۆیشتنی وەکاز ناسکێ بە یارمەتی کاک قادر ماڵیان وەک گوڵ خاوێن کردەوە و کاک قادر زۆر زیادتر لە جاران بە گوڵ و دار و باخچەی حەوشەکەش ڕاگەیشت گەڵایەکی زەردی بە دارەکانەوە نەهێشت و باخچەکەی ورد ورد بژار کرد ، ئێوارێ کە وەکاز هاتەوە پشتی تڕومبێلەکەی پڕ کردبوو لە میوە و خواردن و شیرنیمەنی .
بەر لە وەی بچێتەوە ژوورێ چووە ماڵە دراوسێکەیان و ژن و مێردەکەی بانگێشتن کرد بۆ شەوی هەینی بۆ مارە کردنی کاک قادر و ناسکێ ، دوای نان خواردن ناسکێ خەریکی قاپ شوتن بوو .
وەکاز بە بێدەنگی قودوویەکی لە گیرفانی دەرهێنا و دای بە کاک قادر و گوتی شەوی مارە کردن ئەو دیارییە بە ناوی خۆت پێشکەشی دادە ناسکێ بکە ، کاک قادر نەیدەزانی چی لە ناو قودووەکە دایە بەڵام سوور هەڵگەرا و ئارەقەی شەرمی بە نێوچاوانی دا شۆڕ بۆوە .
گوتی بە مەرجێک لێت قبووڵ دەکەم لە مووچەی مانگانەم بگێڕیەوە وەکاز بۆ وەی کاک قادر زیادتر بە شەرم دا نەکەوێ و ناسکێش بە سەر قسان دا نەیەت گوتی باشە جارێ هەڵیگرە با دادە ناسکێ نەیبینێ .
کاک قادر بە بێ دەنگی قودووەکەی لە گیرفانی خۆی نا بەڵام ئەو شەوەی تەواو مات و بێدەنگ بوو ، دوای وەی چایەکی خواردەوە بە بیانووی ماندوویەتی شەو خۆشی لێکردن و چۆوە ژوورەکەی خۆی .
دوای درەنگانێک کاتێک ناسکێش چۆوە ژوورەکەی خۆی وەکاز لە پەنجەرەوە ڕوانیە ژوورەکەی کاک قادر بەڵام وا وێدەچوو کاک قادر هێشتا نەخەوتبێ چوونکە چرای ژوورەکەی نەکوژاندبۆوە .
وەکاز زۆری هەوڵ دا بخەوێ بەڵام لە تاو کاک قادر خەوی لێنەدەکەوت بە بێدەنگی لە ژوورەکەی هاتە دەر و بەرەو ژووری کاک قادر وەڕێ کەوت .
لە پشت درگاکەوە گوێی لە دوعا و نزا و ڕاز و نیازی کاک قادر بوو کە بە دڵێکی پڕەوە جا لە گەڵ خۆی بوو یان لە گەڵ خوای خۆی دەدوا ، لە بێ دەسەڵاتی و دەست کورتی و بێ کەسی خۆی شکایەتی دەکرد تووک و نزای لە براکانی دەکرد کە لە سەر ئەو هەمووە ماڵ و سەروەت و سامانە ڕا تووشی ئەو ڕۆژە ڕەشەیان کردووە کە ناتوانێ جووتە گوارەیەک یان ئەنگوستیلەیەک بە بێ منەتی بۆ ژنی خۆی بکڕێ .
وەکاز زۆری زگ بە کاک قادر دەسووتا و لە دڵی خۆی دا دەیگوت ساماندار جارێک دەمرێ بەڵام پیاوی نەبوو و هەژار ڕۆژێ سەد جار دەمرێ ، هەر چەند جاری ببینێ توانای وەی نیە پێداویستی ژن و ماڵ و منداڵی دابین بکات مردنێکە ، جا هەر لە پشت ئەودەرگایە بەڵێنی دا هەتا ئەو جێیەی پێی بکرێ و لە دەسەڵاتی دابێ یارمەتی هەژاران بدات
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٠
خانم زۆری باسی بێ نازی خۆی بۆ کردین بەڵام زۆریشی لە لای حاجی ئاغا و حاجی خانم پەردەپۆش دەکرد ، لە ڕووی هەڵنەدەهات باسی هەموو شتێکی بۆ وان بکات .
شەوێ وەک جاران من و خانم لە ژوورێک خەوتین و هەتا بەری بەیانی دەردەدڵی بۆ کردم ، باسی کرد کە هەستی پێکردووە ئامۆزاکانی کاتی حەمام کردن لە کونی دەرگاوە چاویان لێکردووە و چۆن چاویان لێداگرتووە و ...
دەیگوت لەو ماڵە بۆ تاقە جارێکیش چیە هەستم بە ئاسوودەیی نەکرد لە ترسی حەیا چوون و دەستدرێژی ، ئەگەر چی دە دوازدە ڕۆژ بە سەر هەڵاتنی لە ماڵە مامی تێدەپەڕی بەڵام ئێستاش جێی ئازار و شکەنجەی بە سەر جەستەیەوە دیار بوو .
بەیانی خانم هەتا لای نیوەڕۆ لە خەو هەڵنەستا دیار بوو لە مێژ بوو وا بە ئاسوودەیی نەخەوتبوو ، من و حاجی خانم دوای ناردنی کوڕەکان بۆ قوتابخانە بە یەکەوە دانیشتبووین .
حاجی خانم زۆر مات و بێدەنگ بوو من بێدەنگیەکەم شکاند و پرسیم باشە چی بڕیارێکتان دا لە گەڵ حاجی ئاغا سەبارەت بە مانەوەی خانمێ لێرە لە ؟
گوتی بڕیاری چی ناسکێ گیان خۆ بڕیار لە دەست ئێمە دا نیە ، ئەوانە مامی خانمن و دەتوانن بە زۆر و بە پشتیوانی یاسا ئەو کچە ببەنەوە لای خۆیان .
وەڵا شەوی ئەمشەو نە من و نە حاجیش خەو میوانی چاومان نەبووە هەتا بەیانی شێو و وەردمان داوەتەوە ، گوتم حاجی خانم گیان بێتوو خانم بەڕێ بکەنەوە بۆ وێ خۆی دەکوژێ .
ئەو کچە لە ڕووی هەڵنەهات هەموو شتێک بۆ ئێوە باس بکا ، چاو لە سینگ و باسکی بکە هەمووی دەڵێی بە قەپاڵ گۆشتی لێکراوەتەوە .
ئەو جا مەترسی گەورەتریشی لە سەرە ئەوانە لە دڵسۆزی و خۆشەویستیان نیە دەیانهەوێ خانم لە کوڕێکی شیرن عەقڵ مارە بکەن ، تەماعی پووڵ و سامانەکەی گرتوویانە .
خانم دەڵێ هەر چی هەمە بە ناویان دەکەم بە مەرجێک براکەم بدەنێ و کاریان بە ژیانی ئێمە نەبێ ، دەڵێ بۆ خۆم خوێندەواریم هەیە لە جێیەک کار دەکەم ئەگە هەر نەبێ کاری ماڵان دەکەم .
حاجی خانم گوتی جارێ کەس نازانێ خانم لێرەیە با حاجی ئاغاش بێتەوە دیسان قسەی لە سەر دەکەین ، بەڵکوو بتوانین ڕێگا چارەیەکی بۆ ببینینەوە .
با ئەو ماوەیە لە لامان بێت هەتا کەمێک ڕەنگ و ڕوویەکی دێتەوە بەر دەنا دڵنیام ئێمەش ڕایگرین ، خانم بێ براکەی لە لامان هەڵناکا .
گوتم خانم گیان تۆ لە گەڵ حاجی ئاغا تەوافی ماڵە خواتان کردووە هەمیشە خەریکی خێر و خێراتن ، بڕوا ناکەم هیچ خێرێک لە وە گەورەتر بێ کچێکی بێ پەنا و مناڵێکی هەتیوی سێ ساڵانە لەو دۆزەخە ڕزگار بکەن .
حاجی خانم گوتی ناسکێ گیان ئەوە خێر نیە ئەرکە ، ئێمە لە گەڵ دایک و بابی خانم نامووس نەبێ هیچ شتێکمان لە یەکتر وەچاو نەبووە ، نان و نمەکی یەکمان کردووە ڕاستە حاجی حەسەن و حاجیژنە نازدار برا و خوشکی لە پشتێ نەبوون بەڵام خوا ئاگادارە لە برا و خوشک ئازیزتر بوون بۆ منیش و بۆ حاجی ئاغاش .
دڵنیا بە ئەوەی پێمان بکرێ ئێمە قسووری ناکەین و ئەوی دیکەش دەدەینە دەست خوا هیوادارم خوا کاریان ڕاست بێنێ و ئێمە ببینە هۆی ڕزگاری ئەو پەپوولە بێ تاوانانە ، بەڵکوو چیدیکە بە ئاگری ئەو ناکەس و لە خوانەترسانەوە لە پێناو ماڵی دونیا نەسووتێن .
ئەو جا خۆ ئێمە نەمردووین چۆن دێڵین خانمی دەست و پەنجە سپیلکە و نازداری دایک و بابی بچێت کاری ماڵان بکات ، هەتا خوا نانێکی دابێت بە یەکەوە دەیخۆین خۆ هەتا سەر هەر وا نابێ .
لەو قسانە دابووین خانم هاتە دەر و داوای لێبووردنی کرد کە درەنگ لە خەو هەستاوە،حاجی خانم گوتی ڕۆڵە گیان کەس لە ماڵە بابی خۆی داوای لێبووردن ناکا بۆ درەنگ لە خەو هەستان ، ئێرە ماڵی حاجی حەسەن و براژنە نازدارە هەتا تۆ بە ئێمە ڕازی بی جیاوازیت نیە لە گەڵ ئەولادەکانی خۆم ، دوایە چاوێکی لە من کرد وابزانم وای هەست پێکرد بە قسەکەی هەست بە بێگانەیی دەکەم گوتی تۆ و ناسکێ هەر دووکتان کچی ئەو ماڵەن.
نەیدەزانی پێویست بەو قسەیە ناکا ئەو ژن و مێردە لە مێژە بە کردەوە سەلماندوویانە من کچیانم،هەر بۆیە ئەوانیش لە دایک و بابی خۆم بۆ من ئازیزترن و هەتا مابم چاوبەرەژێری گەورەیی و هەستی مرۆقانەیانم .
خانم وە نانی بەیانی ڕانەگەیشت تەنیا شەربەتێکی ئاڵوباڵووی خواردەوە ، حاجی خانم خەریکی پاڵاوتنی برنج بوو و منیش شامی کەبابەکانم لە بەر ڕا سوور کردەوە.
خانم سەوزەکەی شوشتەوە و نانی ئاو کرد و هەتا ئێمە شتەکانمان ئامادە کرد حاجی میرزا ئاغا و دیاکۆ و دلاوەر و دیاریش هاتنەوە ، دوای ماندوو نەبوون و بە خێر هێنانەوەیان پێکەوە نانمان خوارد.
لە سەر سفرە هەر من ئاگام لێبوو خانم لە گەڵ هەر پاروویەک کە لە زاری دەنا فرمێسکی دەهاتە خوار،بیرم لە وەی دەکردەوە خۆ من ژیانم زۆر لە ژیانی خانم ناخۆشتر بووە .
هیچ نەبێ خانم بە نازی دایک و بابی و لە بەر و باوەشیان دا گەورە بووە،بەڵام من لەو نیعمەتە گەورە بێ بەش بووم ، وا وێدەچێ ئەوەی قەتی خۆشی نەدیتبێ ئاسانتر لە گەڵ بەدبەختی و نەهامەتی لێڕا دێت و بە تواناترە.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ١٩
دوای کۆچی دوایی حاجی حەسەن و خێزانی هاتوچۆی خانم بۆ تاران قەدەغە کرا ، حاجی میرزا ئاغا جارێک لە تاران ڕا بە تایبەتی چووەوە سابڵاغ بۆ وەی خانم لە گەڵ خۆی بێنیەتە تاران گوتی بەڵکوو دوای ئەو کارەساتە جەرگبڕ و ناخهەژێنە کەمێک باری ڕووحی لە لای ئێمە باشتر ببێت .
بەڵام بە داخەوە مامەکانی بە بێ چاو و ڕوویانە گوتبوویان ئێمە کچی عازەب نانێرینە ماڵی بێگانان ، ئیتر نزیک ساڵێک ئاگامان لە خانم و براکەی نەبوو و زۆر خەمبار بووین لە بێ هەواڵیان .
بە پێی شەرع و ڕوانگەی کۆمەڵگا بەرپرسایەتی ژیانی ئەو مناڵە بێ دایک و بابە لە ئەستۆی مامەکانیان بوو ، ڕۆژ نەبوو لە ماڵی حاجی میرزا ئاغا باسی خانم و براکەی نەکرێ و دەریایەک فرمێسک بۆ بێ نازی ئەو مناڵانە هەڵنەڕێژین بەڵام ڕووی بێ دەسەڵاتی ڕەش بێت .
وردە وردە خوومان بەو ئێش و ئازارە گرت و دەهات لێڕا بێین لە گەڵی بژین کە هەواڵ هات خانم لە ماڵە مامەکانی هەڵاتووە ، حاجی میرزا ئاغا دەسبەجێ وەڕێ کەوت و وە دوای سەر و سۆراغی خانمێ کەوت .
دەچێتە ماڵی مامەکانی بەڵام خانم لە وێ نەمابوو و ببوو بە دڵۆپە ئاوێک و عەرز قووتی دابوو و کەس نەیدەزانی لە کوێیە ، سوێندی دەخوارد دەیگوت ئەو کوڕە جوانەی حاجی حەسەنی دەمت گرتبا ڕووحی دەردەچوو ، بەستەزمانە هەر بووە بە ئێسک و پێست و بە ئاستەم نووزەی دێ ، بڕوا ناکەم ئاوا بڕوات مانگێکی دیکە بژێت چاوی پەردەیەکی لێڵی بە سەر کێشرابوون .
دیسان برینمان نوێ بۆوە حاجی میرزا ئاغا بە دەستی بەتاڵ و بارێک خەم و خەفەت گەڕاوە تاران ، کەس نەیدەزانی خانم سەری خۆی بۆ کوێ هەڵگرتووە داخوا ماوە یان مردووە .
حەوتوویەک دوای هاتنەوەی حاجی میرزا ئاغا بەیانیەکی زوو لە درگایان دا کاتێک درگامان کردەوە خانم بوو ، بەڵام خانم چ خانم ئەو کچە نازدار و خۆشەویستەی حاجی حەسەن ڕەنگی بە ڕۆوە نەمابوو ڕەنگ زەرد و لێو بە بار بوو .
جل و بەرگێکی پیسی کۆنی لە بەر دابوو ، سەری بە هەنیسکەوە هەڵدەقەنرا دەستی لە باوەشی حاجی خانم وەرهێنابوو و بە زۆری لە باوەشی نەدەهاتە دەر .
بن پیلیمان گرت و بردمانە ژوورێ پاش ماوەیەک هێندێک هێور بۆوە بە قسە و دڵخۆشی دانەوەی حاجی میرزا ئاغا و حاجی خانم و کەمێک نانی خوارد و پشوویەکی هاتەوە بەر ، باسی ژیانی خۆی و براکەی کرد کە لە دوای کۆچی دایک و بابیان چەندیان ئازاری ڕووحی و جەستەیی کێشاوە لە لای مامەکانیان .
گوتی ئامۆژنەکانی وەک خزمەتکارێک کاری ماڵ و خزمەتی مناڵی خۆیان پێکردووە ، بە زگێک تێر بووە و بە حەوتان برسی ، بەو حاڵەش تەحەموولی ئەو هەمووە ناخۆشی و ماندوو بوون و بێ ڕێزییەی گرتووە لە بەر خاتری بچکۆلی برای .
بەڵام کاتێک دەبینێ هەتا براکەی خۆی پیس بکات یان سەر جێی تەڕ بکات ئامۆژنی لایەک لە سمتی ئەو مناڵە شین و ڕەش دەکاتەوە و ئەو کوڕە جوانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زەردتر و لاوازتر دەبێ ، بە خۆی ناوەستێ و شەڕەکە دەکات بە ئی خۆی هەتا وای لێدێ ئەو کچە گەنجەش وە بەر شەق و پێلاقە دەدەن .
ژیانێکی سەگەمەرگی ڕادەبوێرن بە خۆی و بە براکەی بەڵام هیوای بە داهاتوو هانی دەدا خۆڕاگر بێ ، بەو هەمووە زوڵم و زۆر و بێ ڕێزییەش کۆتایی نایێ ، ڕۆژێک گوێی لێدەبێ مامە گەورەکەی بە کوڕەکانی دەڵێ خانم دەوڵەمەندە مڵک و ماڵێکی زۆری پێبڕاوە هەتا ئامۆزاکانتان دەستیان ڕە پێش نەخستووە دەبێ یەکتان مارەی بکەن بۆ وەی ئەو سەروەت و سامانە بۆ کەسی دیکە نەبێ .
کوڕە مامەکانی جا لە بەر جوانی و چاکی خانم دەبێ یان لە خۆشی سامانەکەی لێیان دەبێتە شەڕ لە سەر خانم !
ئاخیری ساغ دەبنەوە سامانی خانم دابەش بکەن لە ناو هەر چوار براکان و لە کوڕە ناونجیەکەیان مارەی بکەن کە هەر زگماگ مێشکی تەواو نەبوو و ڕۆژ نەبوو دوو سێ جار سەر و دڵ نەیگرێت .
خانم گوێ ناداتە ئەو قسانە و بە خۆی دەڵێ خۆ بە زۆری و قسەی مامم و ئامۆزاکانم نیە من مێردی پێناکەم ، کاتێک ئەو قسەیە بە ئاشکرا بە خانم دەڵێن ، دەڵێ من بە تەمای مێرد کردن نیم .
مامی تێر و پڕی لێدەدا دەڵێ لێرە من گەورەی ماڵم و من قەرار دەدەم تۆ مێرد بکەی یان نا و مێرد بە کێ بکەی ، خانم دەڵێ چاوەڕوان بووم تۆ جێی بابت بۆ من و براکەم گرتباوە ، ئێمە برازاتین چۆنت دڵ دێ ئاوا زوڵممان لێبکەی؟ ئەگەر لە بەر خاتری خۆشمان نەبێ لە بەر خاتری گۆڕی بابم توند و تیژیمان لە گەڵ مەکەن خۆ بابم برایەکی خراب نەبووە بۆتان .
قسەکانی خانم بێ سوود دەبێ و بڕیار دەدەن سێ ڕۆژی دیکە مارەی بکەن و خزم و کەس ئاگادار دەکرێنەوە،ئەو ڕۆژەی کە قەرار بووە بچن جلک و ئاڵتوون بۆ خانم بکڕن بەر لە وەی کەس لە خەو هەستێ خانم بچکۆلی برای ماچ دەکات و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە و دڵێکی شکاو بە ناچارێ لەو ماڵە هەڵدێ.
چەند ڕۆژان لە ماڵە هاوڕێیەکی بابی ، خۆی حاشار دەدا بەڵام دەترسێ بیبیننەوە و بە زۆری بیدەن بە ئامۆزاکەی لە ترسان ڕا دەکا بۆ تاران،دەڵێ لێرەش باری ڕووحیم تەواو نیە لە دووری براکەم خەریکە شێت بم.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ١٨
دوو ساڵ و چەند مانگ بەو شێوەیە لە ماڵی حاجی میرزا ئاغا تێپەڕی ، مناڵەکان گەورەتر ببوون و منیش پێم لە شازدە ساڵی نابوو .
ئەگەر بڵێم ئەو بنەماڵەیە هیچ قسووریان لە ژیانی من دا هەبوو زمانم لاڵ دەبێت ، قەت هەستم پێنەکرد من کارەکەرێکم لەو ماڵە .
لە خواردن و جل و بەرگ و گەڕان و سەفەر و سەیران و ڕێز و خۆشەویستی لە مناڵەکانی خۆیان کەمتریان گرینگی پێنەدەدام .
بەڵام بەو حاڵەش لە دەروونەوە هەستم بە ئازاری بێ کەسی دەکرد و زۆر مات بووم ، کاتێک حاجی ئاغا و حاجی خانم مناڵەکانی خۆیان لە باوەش دەکرد زۆرم هەست بە بێ دایک و بابی دەکرد .
بەڵێنم دا ئەگەر ڕۆژێک مێرد بکەم و ببم بە دایک ببم بە دایکێکی نموونە نەهێڵم مناڵەکەم قەت هەست بە بێ موحەبەتی بکات ، بەڵێنم دا ئەوەی بۆ خۆم بوو بە خەون و ئاواتێکی وە دی نەهاتوو نەهێڵم لە دڵی مناڵەکەم دا ببێت بە ئارەزوویەکی مەحاڵ .
ماڵە حاجی حەسەن ساڵی دوو سێ جار دەهاتنە تاران و زۆر جار لە گەڵ بنەماڵەی حاجی میرزا ئاغا بە یەکەوە دەچوونە سەفەر و زۆر جاریش تەنیا بۆ حەق و حیسابات دەهاتن ، ئاخر حاجی حەسەن لە سابڵاغەوە جەڵەبە ماڵاتی دەنارد بۆ کۆشتارگاکەی حاجی میرزا ئاغا و لە قازانج و زەرەری کارەکەیان پێکەوە شەریک بوون .
ئەگەر باشم لە بیر بێت هەر لە سەر و بەندی شازدە ساڵەیی تەمەنی من دابوو هەواڵمان بۆ هات خێزانی حاجی حەسەن دووگیانە ، حاجی میرزا ئاعا و حاجی خانم بەو هەواڵە زۆر دڵخۆش بوون بەڵام من دڵم گیرا بیرم لە وەی دەکردەوە هاوڕێ دڵسۆزەکەم کە منی بە خوشکی بچووکی خۆی دەزانی تازە ئەو گرینگیەم پێ نەدات .
زۆر مناڵانە بوو ئەو بیر و خەیاڵە بەڵام ئەو دوو بنەماڵەیە هەموو دڵخۆشی ژیانم بوون و بە خۆشەویستی وانەوە دڵم بە ژیان خۆش ببوو ، وام هەست پێدەکرد کچی حاجی حەسەن تەنیا لە بەر وەی خوشکی نیە منی بە خوشکی خۆی داناوە ئەگەر خوشکی هەبێت چکاری بە کچێکی بێ کەسی کارەکەر داوە .
ئەو ماوەیەی حاجیژن دووگیان بوو بۆ جارێکیش چیە نەهاتن بۆ تاران بەڵام حاجی میرزا ئاغا و حاجی خانم دوو جار چوونە سابڵاغ و وەک کاتژمێری چاک کاتیان دەژمارد بۆ لە دایک بوونی کۆرپەڵەی حاجی حەسەن .
دوای ماوەیەکی زۆر دووری و دوو دڵی ماڵی حاجی حەسەن کاتێک کوڕەکەیان تەمەنی دوو مانگ بوو هەموویان هاتن بۆ تاران ، هاوڕێیەکەی گیانی گیانیم (خانمی) وەفادار بە عەهد و بەڵێن لە پێشوو زیادتر بەمەیل بوو لە گەڵم و زۆر لە جارانی زیادتر دیاری بۆ هێنابووم .
دەریخست بە ڕاستی خوشکی گەورەمە و مردن نەبێ هیچ شت و کەسێک ناتوانی ئەو هەستە پیرۆزەی بەینمان کاڵ بکاتەوە ، منیش بە فەخر و شانازییەوە خۆم بە خوشکی چووکەی خانم دەزانی و بە هەر دیدارێکی شایی لە دڵم دا دەگەڕا و بە هەر دابڕانێک دونیایەک ئازارم دەکێشا .
هات و چۆی بەینی بنەماڵەی ئەو دوو حاجیە بە برایانە بەردەوام بوو ، کوڕی حاجی حەسەن تەمەنی دوو ساڵ بوو و خوشکەکەشی دەوری بیست و پێنج بیست و شەش ساڵ دەبوو کە لە جادەی چالووس لە گەشتێکی بنەماڵەیی دا تووشی ڕووداوی هات و چۆ هاتن .
کوڕە چکۆڵە بە ساغ و سڵامەت ڕزگاری ببوو و خوشکەکەشی پەراسوو و لاق و دەستی شکابوو ، بەداخەوە حاجیژن هەر لە جێوە تەواو ببوو و حاجی حەسەنیش دوای حەوتوویەک لە نەخۆشخانە گیانی دا بە گیانئافەرین .
ئەگەرچی حاجی میرزا ئاغا بەو کارەساتە دڵتەزێنە و لە دەست دانی هاوڕێ بە وەفاکەی و شەریکە دەست و دڵپاکەکەی پشتی وەک گۆچان چەمابۆوە و زۆر جار بە دزی و بە ئاشکرا دەگریا ، بەڵام خەرجی بردنەوەی تەرمی حاجی حەسەن و خێزانەکەی بۆ سابڵاغ و هەروەها خەرجی نەخۆشخانەی کچی حاجی حەسەنی هەموو وە ئەستۆی خۆی گرت و لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشیەکەی وەک خاوەن تازییە لە تەنیشت براکانی حاجی حەسەن لە مزگەوت دانیشتبوو .
دوای هاتنەوەی بۆ تارانیش لە ماڵی خۆی سەرەخۆشی دانا .
کچێکی بیست و شەش ساڵە لە گەڵ برایەکی دووساڵانە بە بێ ناز مانەوە و براکانی حاجی حەسەن ئەرکی گەورە کردن و ئاگاداریان لە برازاکانیان وە ئەستۆی خۆیان گرت .
تەمی خەم و پەژارە باڵی بە سەر هەر هەموومان دا کێشابوو ، بێ دەنگی و بێ تاقەتی و ماتێکی چاوەڕوان نەکراو ببوو بە میوانی شەو ڕۆژی ئەو ماڵە ، خۆشی و گەشی و پێکەنینی جاران لە گەڵ کۆچی حاجی حەسەن و خێزانی و بێ ناز بوونی مناڵەکانیان ببوون بە میوانی هەمیشەیی ماڵی حاجی میرزا ئاغا .
درۆ نیە ئەگەر بڵێم بە مردنی بابی خۆم وا تێک نەچووم ، دەردی من دوو دەرد بوو لە لایەک مردنی ئەو دوو پەپوولەیە کە لە چاکە و دڵسۆزی و خۆشەویستی وەتر من هیچم لێنەدیتن لە لایەکی تر دوور کەوتنەوەی یەکجاری لە گەڵ ئەو کەسەی بەڵێنی خوشکایەتیمان بە یەک دابوو .
ئەو دەردە بێ دەرمانە خواردن و خەوی لێ حەرام کردبووم ڕەنگ زەرد و لێو بەبار بووم ، هەر هەلێکم بۆ هەڵکەوتبا دەچوومە ژوورەکەی خۆم و ئەژنۆم لە باوەش دەگرت و بە دەنگ بۆ بێ کەسی خۆم و ناز لێشێواوی خوشکە خانم و برا ساواکەی دەگریام
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN
🔘درگیری شدید و حمله به عوامل و بازیکنان تیم داهاتو بوکان توسط کادر و تماشاگران تراکتور سازی تبریز
🔹در حالی که تیم نونهالان بوکانی در پایان بازی و بعد از قهرمانی در حال جشن و شادی بودند عوامل تیم تراکتور و هواداران منتسب به این تیم تیم داهاتو حمله کردند و چندین بازیکن و اولیای بازیکنان را مصدوم کردند
▫️ خبرگزاری مهاباد۳
▫️تنها صفحه رسمی شهرستان مهاباد
🆔️ @mahabadsey
🌐 mahabadsey.ir
تاقانەی خانمێ
بەشی ١٥
کاک قادر و وەکاز ئەو ڕۆژەیان پێ درێژترین ڕۆژی ساڵ بوو و بە هیچ جۆر کۆتایی نەدەهات ، کاک قادر دەیویست بزانێ ژنە خۆشەویستەکەی چۆن لە هەوراز و نشێوی ژیان بە تەنیایی تێپەڕیوە هەتا بووەتە شەریکی ژیانی .
وەکازیش پێی خۆش بوو بزانێ بۆ دایکی دوای مردنی باوکی هەڵوەدای تاران بووە و چۆن دایکی لەو تاقە کوڕەی وەتر هیچ کەس و کاری دیکەی نەبووە .
ئێوارێ وەکاز لە هەموو ڕۆژەکانی دیکە زووتر هاتەوە ماڵێ هێشتا ناسکێ نان و چێشتی شەوی ئامادە نەکردبوو ، ناسکێش دڵی وەک دڵی چۆلەکەی لێیدەدا لە ترسی هەڵسوکەوتی وەکاز دوای بیستنی ئەو شتانەی کە ئەو بە تەما بوو بیگێڕیەتەوە .
هەر چۆنێکی بوو ناسکێ بە پەلە بۆرانیەکی ئامادە کرد و سفرەیان ڕاخست و بە یەکەوە نانیان خوارد ، دوای نان خواردن و قاپ شوشتن چاش ئامادە کرا و چادانێکی چا هێنا و لە تەنیشت کاک قادری دانا و گوتی هەتا سێبەری دەنوێنم ئەتۆ لە جیەوە دوو سێ چایان تێبکە .
مناڵەکەی لە سەر لاقی ڕاژاند و خەواندی و وەکاز بە ئاسپایی سێبەری لە باوەش کرد و بردی لە ژوورەکەی دیکە ڕایکشاند و بە تاڵوکە هاتەوە بۆ لای ناسکێ و کاک قادر .
کاک قادر و وەکاز بە تامەزرۆییەوە چاویان لە زاری ناسکێ بریبوو و چاوەڕێی گێڕانەوەی بەسەرهاتەکە بوون ، ناسکێ بە ناچاری دەستی بە قسان کرد و گوتی : لە بیرمە لەو کاتەیەوە فامم کرد شەڕ و قڕە و لێدان و کوتان لە ماڵمان دا هەبوو ،بڕوا بکەن لە مانگێ دا دایکم حەوتوویەک لە ماڵێ نەبوو ، بابم زۆر لە گەڵی خراب بوو .
دەم و چاوی دایکم هەمیشە شین و ڕەش ببۆوە و دەست و سەر و گوێ شکاو بوو ، بابم بە دایکمی دەگوت مەگەر بمرم دەنا بۆ شەوێکیش بێ ژنت هەر بە سەر دێنم .
جارێکی دایکم زیز ببوو منیشی لە گەڵ خۆی بردبوو گوێم لێ بوو خاڵم بە دایکمی گوت بۆ خۆت قەیدی نیە دێیەوە بەڵام جارێکی دیکە گوێلکی خەڵکی وە دوای خۆت مەدە مناڵ بە پێی شەرع و یاسا ئی بابیەتی ، ئیدی وای لێهات هەتا ڕۆیشتبا منی بۆ بابم بە جێ دەهێشت .
تەمەنم هەر پێنج شەش ساڵ دەبوو دایکم و بابم لێک جیا بوونەوە و دایکم نەدیتەوە و بە یەکجاری بە جێی هێشتم ، بابم هەتا ژنی نەهێنابۆوە زۆر باش بوو بەڵام دوای ژن هێنانی ژیانم لێ بوو بە دۆزەخ .
هەتا مناڵ بووم هەر نانێک و فرمێسکێک بەشی من بوو ، زڕدایکم هەموو کاری ماڵێی پێدەکردم بێ ناز و بێ جل و بەرگ بووم و وێڕای ئەوەی بە دزی بابم بۆ خۆی زۆری لێدەدام زۆر جار بە بابیشم بە لێدانی دەدام .
چاکم لە بیرە دەستی ڕاست و چەپی خۆم تازە ناسیبوو ، یازدە دوازدە ساڵ دەبووم زڕدایکم لایەکی سەر و پرچمی دەرهێنا و هاواری دەکرد و دەیگوت : نازانم بۆ خۆت ناکوژی بووی بە گەنە و دە کەوڵم کەوتووی !
ئەو قسەی زڕدایکم هانی دام لە فکری خۆ کوشتن دابم ، فکر و خەیاڵی خۆ کوشتن و ڕزگار بوون لەو ژیانە پڕ لە ئازارە خەو و خواردنی لێ تاڵ کردبووم .
ڕۆژێک مستێکم دەرمان مشک خوارد ، حاڵم زۆر شڕ بوو بە تکا و پاڕانەوەی دراوسیەکانمان بابم بردمی بۆ نەخۆشخانە .
ماوەی حەوتوویەک لە نەخۆشخانە خەواندیانم ، بەداخەوە نەمردم و دیسان کۆڵەمەرگی و لێدان و بێ ڕێزی دەستی پێکردەوە .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
کاک قاسم گێڕایهوه: ڕۆژێک بۆ کڕینی ڕۆنهکهره، چوومه مهیدانی حهیوانان له مههاباد. چوومه دووکانی ئاشنایهکم به ناوی کاک ڕهسووڵ که کوڕهکهی لهوێ بوو.
گوتم: کاکه گیان بێزهحمهت، دوو کیلۆم ڕۆنی کهره دهیە.
کوڕهکهی گوتی: بهخودای نهمانماوه، بهڵام ناوت دهنووسم بۆ سبهینێ، وهرهوه به چاوان.
لهو کاتهدا چهند مشتهری دیکه هاتن، خهریکی شت کڕین بوون، ویستم بڕۆم؛ بۆ ئهوهی دڵنیا بم، گوتم: کاکه له بیرت نهچێ، سبهینێ دێمهوه.
کوڕهکه گوتی: براله خاترجهم به، ئهوهتا بهو خهته گهوره نووسیومه؛ کاک قاسم کهره😂😂😑😑
کابان | KABAN
کوردستان ، پاوە ـ دشە
مەیدانی تۆپێن لە نێو دارستان و لە بەرزایی کێوەکان
چێژ لە جووانی سرووشت وەرگرین
کابان | KABAN
شەریف پاشای خەندان
➖ ئەو کاتە کە عۆسمانی ڕووخا چە شتێک بووە هۆی ئەوە دەوڵەتی کوردی درووست نەبێت ؟
ئایا ئێستایش هەر ئەو هەڕەشەیە لەسەر هەرێم هەیە ؟
➖ڕۆڵی ئەکتەرانی خارجی لە کوردستان چییه ؟ بە تایبەت له کاتێ ڕووخاندنی عــــــۆسمانی ؟
➖ ئایا ئەوە کە کوردستان لەگەڵ دەریا سنووری نییە کێشەی بۆ کوردستان ؟
❇️ دکتر محمود مبارکشاهی ( د.ج. سیــــــاسی)
س؛ zherle_hawrami
سپاس بۆ کیاڕەش نادری مقەددەم
کابان | KABAN
شارەدێی سەرچنار (باریکه_کەڵبەڕەزاخان)
مڵکی ئەردەشێربەگی موکری باریکان و ناوەندی دەسەڵاتداریەتی بەگزادانی موکری مەحاڵی باریکان (تایفەی باریک)
س؛ کۆنەواری کوردەواری
کابان | KABAN
🔹 #آذربایجان_را_بهتر_بشناسیم
گفتاری از یک فیلم ساخت جمهوری باکو: برای این ملت پدر دروغین (آتاترک) ساختید... این ملت بدبخت را بستید به دُم ترک... جسور باشید، شخصیت داشته باشید، حقیقت علمی را قبول کنید. تا قرن یازده زبان اینجا ترکی نبود.
👈اهل قلم و فرهنگ:
🆔 @ahleghalamvafarhang
تاقانەی خانمێ
بەشی ۱۳
وەکاز بە ترس و دوودڵیەوە لە درگای دا کاک قادر دەسبەجێ درگاکەی کردەوە هێندەی دیکە خۆی بە شەرمەزاری وەکاز دەزانی و سەری داخستبوو ، وەکاز بێ ئەوەی کاک قادر داوای لێبکا بۆ خۆی چووە ژوورێ و گوتی ئیشتیام لە چایە ئەگە چای ئامادەت هەیە .
کاک قادر گوتی هەر ئێستا ئامادەی دەکەم بە خێر بێی سەر چاوی کاکی خۆت جا چا چیە داوای ڕوحم بکە ، وەکاز گوتی ناوەڵا داوای ڕوحت ناکەم هەر ئەوەندەم بەسە بە بێگانەم نەزانی .
پێکەوە دانیشتن و بەو نیوەشەوە بە دیار قسانەوە چادانێکیان چا خواردەوە ، وەکاز گوتی کاک قادر بۆ کۆتاجار پێت دەڵێم ئەگەر پێت خۆشە ژیانێکی برایانەمان پێکەوە هەبێ دەبێ هەر دووکمان یارمەتیدەری یەک بین .
کاک قادر گوتی جا یارمەتیدەری چی وەکاز گیان ؟ ئەرکی ژیانی دوو کەسان لە ئەستۆی تۆیە وەڵا سەرم هەڵنایە .
وەکاز گوتی کاکە چۆن وا دەڵێی ، بۆ ئەرکی ژیانی ئێوە لە سەر منە بۆ کەس بەخۆڕایی و بە بەلاش خزمەتی ئەو ماڵ و حەوشەی دەکا ، کەس ماشێنم بە بێ حەقدەست بۆ دەشوا ، کەس هەیە شیو و کوڵ و پاک و خاوێنی ئەو ماڵەی بە خۆڕایی بکات ؟
بۆیە وا ناڵێم خۆم بە خاوەن ماڵ بزانم ماڵ ماڵی ئێوەشە بەڵام هەر کەسەی ئەرکێکی وە ئەستۆی خۆی گرتووە ، گوێم لێ بوو دەتگوت بێ منەت ئەنگوسەتیلە و گوارەت بۆ دادە ناسکێ پێناکڕێ !
ئەوەم زۆر پێ ناخۆش بوو منەتی تێدا نیە من هەر چی لە دەستم بێ بۆ کەسێکی بکەم کە جێی دایکی بۆ من پڕ کردووەتەوە ، خۆ ئەوەندەی دادە ناسکێ خزمەتی منی کردووە و لە پەروەردە و گەورە کردنی من دا نەخشی هەبووە دایکێکیش هەر ئەوەی بۆ جگەرگۆشەکەی خۆی دەکا .
جا تکات لێدەکەم چیدیکە توانج لە خۆت مەدە ، تۆ لە وەتی پێت ناوەتە ناو ئەو ماڵە هیچ حیساب و کتابێکت لە گەڵ من نەکردووە ، کەمم بۆ حیساب کردبی یان زۆر هەر گوتووتە بە زیاد بێ دەزانم کار و زەحمەتی تۆ و دادە ناسکێ زۆر بەنرخترە لەو بڕە پووڵەی وەریدەگرن .
ئێستاش ئەگەر بەو مەرجانەی من قایل نین زۆر باشە لە وەی بەو لاوە حیسابتان لە گەڵ دەکەم وەک بێگانەیەکی چەندی بێگانەیەک دەیهەوێ بۆ ئەو کار و زەحمەتەی لەو ماڵەی دەیکێشن منیش ئەوەندتان دەدەمێ .
کاک قادر بە پەشیمانیەوە سەری هەڵبڕی و گوتی نا وەکاز گیان وەک برایان پێکەوە دەژین ، ئیدی دەستیان لە ملی یەک کرد و بەڵێنی برایەتیان دووبارە کردەوە .
شەوی هەینی کاک قادر و ناسکێ لێک مارە کران و کاک قادر تۆق و دەسبەندە خرینگەکەی وەکاز کڕیبووی وە ناسکێوە خست ، وەکازیش سەفتەیەکی پووڵ دا بە دادە ناسکێ و گوتی بۆ خۆت چت بە دڵە پێی بکڕە ئەوە دیاری برا چکۆڵەی خۆتە .
ئەو شەویش لە شەرمی وەکاز هەر کەسەی چوونەوە ژووری خۆیان ، وەکاز بەیانی گوتی من سەفەرێک دەکەم هێندێک بار بۆ دوکان دێنم جارێ هەتا چەند ڕۆژان نایەمەوە .
هەتا دێمەوە شت و مەکی کاک قادر بگوێزنەوە بۆ قاتی خوارێ و شتەکانی منیش هەمووی ببەنە سەرێ و ماڵئاوایی لێکردن ، ناسکێش و کاک قادریش دەیانزانی بۆ وەی شەرمیان لێک بشکێ وەکاز لەو کاتەی دا سەفەر دەکات بەڵام لە شەرمان بوو یان لە خۆشی پێک گەیشتنیان هیچیان نەگوت .
دوای ڕۆیشتنی وەکاز دوو دڵی غەریب و بێ کەس بوون بە دڵێک لە ناو دوو جەستە دا و هەر وەک وەکاز گوتبووی کاک قادریش بە ڕەسمی و شەرعی بوو بە ئەندامێکی سەرەکی ئەو بنەماڵەیە .
پاش حەوتوویەک وەکاز هاتەوە بۆ ماڵێ ئێستاش کەس نەیزانی وەکاز بەڕاستی چووبووە سەفەر یان لە میوانخانەیەک لە تاران مابۆوە و ماڵی بۆیان چۆڵ کردبوو !
لە سەرەتا دا بە شەرم و تەقێ بە یەکەوە دەژیان بەڵام بە پێی تێپەڕبوونی زەمەن وردە وردە ژیانێکی ئاسایی وەک هەموو ژن و مێردانیان هەبوو ، وەکاز زیادتر لە هەر دووکیان دڵخۆش بوو بە دیتنی خۆشەویستی و ڕێزی نێوان کاک قادر و ناسکێ .
چوار پێنج مانگ دوای ژیانی هاوبەشیان ناسکێ دڵی تێک دەهاڵا و وایدەزانی سەرمای بووە کە چی ژنەکەی دراوسێیان پێی گوت لە چاوت ڕا دیارە دووگیانی ، ڕۆژێک بە بێدەنگی لە گەڵ دراوسێکەیان چوون بۆ پشکنین و دەرچوو زگی سێ مانگە .
ژنی دراوسێ ئێوارەی ئەو ڕۆژەی مزگێنی دا بە کاک قادر و بە وەکاز و گوتی مزگێنیم لێت دەوێ بەو زووانە دەبی بە خاڵ ، وەکاز بەڵێنی دا جووتێک گوارەی بۆ بکڕێ لە بڕی ئەو هەواڵە خۆشەی پێی دابوو .
بە وەکاز و کاک قادر ئاگایان لە ناسکێ بوو دەیانزانی بوونی منداڵێک لەو ماڵە دا ئەوەندەی دیکە دڵخۆشی دەخاتە ژیانیان ، زۆر جار دا دەنیشتن و ناویان بۆ دەدیتەوە ئاخیری لە سەر وەی ساغ بوونەوە ئەگەر کوڕ بێ ناوی لێدەنێن پشتیوان و کچیش بێ سێبەر .
وەکاز کەم ڕۆژ هەبوو بە دەستی بەتاڵ بێتەوە ماڵێ هەتا هاتباوە شتێکی بۆ منداڵەکە دەکڕی ، لە بەرەبەیانیەکی مانگی بانەمەڕ دا ناسکێ ژانی هاتێ .
👇👇
کوێ هەیە بەقەد سرووشتی کوردستان جوان بێت؟
هەڵپەڕکێ، دەف و گۆرانی لەنێو سرووشتێکی سیحراویی گەڤەڕ ببینن
س؛ڕووداو
کابان | KABAN
ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت به من بەخـشی
مەعـابد چـۆڵ ئـەکـەم بیللا، ئـەچـم بـۆ کونجی مەیخانه
"مامۆستا قانع"
کابان | KABAN