kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

🔶کتێبی فەرهەنگی ناو بۆ منداڵان چاپ و بڵاو کرایەوە


@Pelenya

Читать полностью…

کابان

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٧).
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٥).
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٥


بە بیر و خەیاڵی خۆمان پێمان وا بوو بەو زووانە خانم و تاقانە ڕزگارییان دەبێ و دێنە تاران ، بەڵام کار و بێنەوبەرەی دادگا زۆری کێشا و ئەو چاوەڕوانیە بنبڕ نەهاتووە پێویستی بە سەبری ئەیووب بوو .
نزیکەی ساڵێک حاجی ئاغا و وەکیل لە هاتوچۆی دادگا دابوون ، وەکیل داوای کردبوو کێشەکەیان بگوێزنەوە بۆ دادگای تاران ، بەڵام لە بیرم نییە بە چی هۆیەک داواکەیان ڕەت کردبۆوە .
تاقانە چاک ببۆوە و لە نەخۆشخانە ئیزن درابوو ، خانم و تاقانە لە ماڵە کاک ڕەحمانی ئامۆزای حاجی ئاغا بوون لەو ماوەیە دا ، حاجی ئاغا ڕایسپاردبوو لە هیچیان کەم نەبێ و بۆ خۆی بەبەردەوامی سەری دەدان .
حاجی خانمیش جارێک چوو بۆ سەردانیان و حەوتوویەک لە لایان مابۆوە ، دەیگوت خانم باری دەروونی زۆر باشترە و ڕەنگ و ڕووی هاتووەتەوە بەر و تاقانەش گەورە بووە و جێی سووتانەکەی تەنیا پەڵەیەکی بچووکی پێوە ماوە .
دوای گێرە و کێشەیەکی زۆر بەشێک لەو میراتەی بە خانم و تاقانە بڕابوو بە پێی یاسا بە مامەکانیان بڕا ، حاجی ئاغاش بوو بە بەرعۆدە (کەفیل) و چاوەدێری خانم و تاقانەی لە دادگا بەیاسایی وە ئەستۆی خۆی گرت .
بەوشێوەیە خانم و تاقانە لە زێدی خۆیان پەڕتەوازە بوون و هاتنە تاران ،  ماوەی چەند مانگان لە ماڵە حاجی ئاغا بوون و ڕاوێژکاری خێزانی حەوتووی جارێک دەهات و وتووێژی لە گەڵ خانم دەکرد و چۆنیەتی ژیانیانی هەڵدەسەنگاند .
لەو ماوەیە دا حاجی ئاغا بوو بە وەکیل و خانوو و مڵک و دووکان و هەر چی بە خانم و تاقانە بڕابوو فرۆشتی و بە سەنەد و قەباڵە و لە سەر دەستی دادگا پارەکەی تەحویلی خانم دا .
خانمیش وەک کچێکی پێزان و بە ئەمەک حاجی ئاغای کردە بەرپرسی ئابووری خۆی و براکەی ، بە پرس و ڕای حاجی ئاغا و حاجی خانم خانوویان کڕی و ناوماڵێکی خۆشیان دانا .
حاجی ئاغا هەر وەک ئەو کاتی حاجی حەسەن لە ژیاندا مابوو بە پاشماوەی پارەکە خانمی کردە شەریک .
داهاتی خانم و تاقانە بەو شێوەیە دابین دەکرا و باری ماڵیان ڕۆژ لە ڕۆژ زیادتر لە پێشکەوت دابوو .
کاتێک خانم خانووی کڕی و ماڵی دانا حاجی خانم و حاجی ئاغا گوتیان :
ناسکێ گیان تۆ کاڵەی غەریبایەتیت لەو ماڵەی کردەوە ئێرە هەر ماڵە بابە و دەرگای هەمیشە بۆ تۆ کراوەیە ، ئەگەر خۆت پێت خۆش بێ ئێمە وامان پێ باشە بۆ وەی خانم و تاقانە بە تەنیا نەبن تۆش لە لایان بژی و بۆ خۆشمان سەرانسۆییتان دەکەین .
ڕاستە لە ماڵی حاجی ئاغا بەقەرد و قیمەت بووم و لە هیچم کەم نەبوو ، بۆ من زۆر لە ماڵی باب خۆشتر و پیرۆزتر بوو ، بەڵام لە دڵەوە بەو پێشنیارە شاد بووم .
هەستێکی تایبەتم بۆ خانم هەبوو وەک بڵێی نیوە ونبووەکەی خۆم دیتبێتەوە ئاوا بوو لە لام ، بەڵام ترسی وەم لە دڵ دابوو خانم بەو پێشنیارە ڕازی نەبێ .
پرسیم جا کێ دەڵێ خانم ڕازییە ؟ حاجی خانم گوتی ئەوە پێشنیاری خانم بوو و دەمێکە بە ئێمەی گوتووە .
گوتم جا ئەگەر ئێوەش و خانمیش واتان پێ باشە من لە سەر قسەی ئێوەم ، ئیتر لەو ڕۆژەوە من و خانم بووین بە هاونشین و بارهەڵگری ژیانی هاوبەشمان و کەس نەیتوانی لێکمان دابڕێ مردن نەبێ .
دوای هاتنم بۆ لای خانم زۆرم هەوڵ دا بەردەوام بێ لە خوێندن ، چونکە دەمزانی پلانێکی وای هەبوو بەر لە کۆچی دایک و باوکی .
خانم گوتی ئەرکێکی گەورەتر لە خوێندنی کەوتووەتە سەر شان ، ئەویش پەروەردە و گەورە کردنی تاقانەیە .
داهاتووی تاقانە لە هەموو ویست و ئاواتێکی دیکە بۆی گرینگتر بوو ، دەیگوت دەبێ بۆ تاقانە ببم بە دایک و باب و نابێ قەت هەست بە نەبوونی و بێ نازی بکات .
بە هەر تایەک کە دەهاتە تاقانە دەریایەک فرمێسکی هەڵدەڕشت ، بە هەر وشەیەکی تاقانە فێری دەبوو دونیایەک شاد دەبوو .
ژیان و خۆشی ژیان تەنیا و تەنیا لە تاقانە دا خولاسە کرابۆوە بۆ خانم ، هیچ شتێکی دیکە بە لایەوە گرینگ نەبوو .
کاتێک تاقانە دەستی بە خوێندن کرد خانم هەتا بەر دەرگای تڕومبێلەکەی تاقانەی لە کۆڵ دەکرد و لەو سەریش لە بەر دەرگای تڕۆمبێلەکەوە هەتا دەیهێناوە ماڵ لە کۆڵی دەکرد .
لێیم دەپرسی بۆ وا دەکەی ئەو کوڕە گەورەیە و بۆ خۆی دەتوانێ بڕوات ، دەیگوت ئەو تەمەنە ناگەڕێتەوە با لە داهاتوو دا لە دڵم نەبێتە داخ و بڵێم تاقانەم زۆر لە کۆڵ و باوەش نەکرد .
هەر چی تاقانە ویستبای بۆی دەکڕی ، دەمگوت باشە بۆ ئەبلەخەرجی دەکەی ئەوانە پێویست نیە ، دەیگوت جا ماڵی دونیام بۆ چیە بۆ تاقانە نەبێ .
کاتی جەمەکان سینی بۆ دەڕازاندەوە و بۆی دەبردە ژوورەکەی خۆی ، دەمگوت بۆ ئەو زەحمەتە دەدەی بە خۆت و بانگی ناکەی بێت لە گەڵ ئێمە لە سەر سفرە دانیشێ ، دەیگوت جا ئەو جەستەیەم مشک و مار بیخوا ئەگە من بردنی سینییەکم بۆ تاقانە پێ زەحمەت بێ .
ئەو زەحمەتەی خانم لە گەڵ تاقانەی دەیکێشا بڕوا ناکەم هیچ دایکێک بۆ جگەرگۆشەکەی خۆی کێشابێتی ، هەتا تەمەنی چاردە پازدە ساڵی جێی خۆی لە تاقانە جیا نەکردەوە .

✍ ماری موکریانی


#تاقانەی_خانمێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

مراسم عزاداری زرتشتیان🍃

س؛ کانال متنوع

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٤


لە درێژەی قسەکانی دا حاجی خانم گوتی هەر چۆنێکی بێ ئێمە کراسێکمان لە ئێوە زیادتر دڕیوە ، نەدەکرا لەو کاتە دا ڕاستی بە خانمێ بڵێین .
گوتم باشە ئێستا پێم بڵێ بزانم چی بووە خۆ خانم لێرە نییە و گوێی لە قسەکانمان نابێ .
ئەگەر ئێوە ڕازی نەبن لە لای خانم باسی بکرێت سوێندت بۆ دەخۆم ئەو قسەیە لە گەڵ خۆم دەبەمە ژێر گڵ .
گوتی : ئێستا خانم زانیویەتی هەر تۆ نەتزانیوە ، تاقانە سووتاوە و لە نەخۆشخانەیە .
بە بیستنی ئەو هەواڵە دونیا لە بەر چاوم تاریک بوو ، حەبەسابووم ، نە دەگریام نە قسەم بۆ دەکرا ، حاجی خانم بەردەوام بوو لە قسە کردن بەڵام من لە غەڵبەغەڵب زیادتر هیچم گوێ لێ نەبوو .
کاتێک وەخۆ هاتمەوە حاجی خانم ئاوی بە سەر و دەم و چاوم دادەکرد ، ئەو لە من زیادتر حەبەسابوو گوتی کچێ دایک و خوشکەکەم تۆ بۆ وا لە خۆت دەکەی ؟
گوتم یانی چی ، بۆ من ئینسان نیم ، هەستم نیە ؟ بۆ خۆم ئەوەندەم دەردی بێکەسی کێشاوە ، ئەوەندەم بێنازی دیتووە ، وەک دەڵێن دەردەدار ئاگای لە دەردەدارە .
نازانم بۆ چی بەڕە هەر لە لای تەنکیەوە دەدڕێت ، ئەو خوشک و برایە بێ دایک و باب بوون بەس نەبوو ، ئەو هەمووە چارە ڕەشی و نەهامەتیە چیە بەرۆکی گرتوون ؟
حاجی خانم گوتی خوا نەبێ کەس نازانێ خێر و شەڕ لە چی دایە ، بەڵکوو سووتانی تاقانە ببێتە هۆی ڕزگارییان لەو بەند و کۆتە .
لەو کاتەی دا ڕقم لە دڵسۆزییەکانی حاجی خانم بوو و بڕوام بە خواش نەمابوو ، دەمگوت ئەوە چی خوایەکە مناڵێکی هەتیوی بێ دایک و باب بسووتێنێ ، خێری سووتانی مناڵێکی بەستەزمان لە چی دایە ؟
بێ هەواڵی لە خانم و تاقانە دەردێکی
بەژان بوو بۆ منیش و بۆ حاجی خانمیش ، شەو و ڕۆژ تێ نەدەپەڕی و بێزار ببووین ئەوەندەی شێووەردی بدەینەوە بێ ئاکام .
جار هەبوو بە دڵێکی پڕ لە هیواوە دەمانڕوانیە داهاتوو و جاریش هەبوو بێ هیوایی باڵە ڕەشەکانی بە سەر دا دەکێشاین.
پێنج شەش ڕۆژ بە سەر ڕۆیشتنی خانم و حاجی ئاغا دا تێ پەڕیبوو ، حاجی ئاغا بە شۆفیری پاسێک دا نامیلکەیەکی بۆ حاجی خانم ناردبوو ،  دەقی نامەکە بەم شێوەیە بوو :
دوای سڵاو و هەواڵپرسی لە هەموومان نووسیبووی : ببوورن زۆر سەرقاڵ بووم نەمتوانی زووتر نامەتان بۆ بنێرم.
شکور تاقانە باشترە بەڵام جارێ هەر وا لە نەخۆشخانەیە ، ئاوی کۆڵیوی بە سەر لاقی دا ڕژاوە و بەرەو باش بوون دەچێ و جێی مەترسی نییە.
هاتوچۆی ماڵە مامەکانیان بۆ نەخۆشخانە بە پێی یاسا قەدەغە کراوە، شەوانە خانم لە لایەتی و  بە ڕۆژیش کچەکانی ڕەحمانی ئامۆزام بە نۆرە ئاگایان لە تاقانەیە.
من و ئاغای وەکیل  بە شەوانە لە ماڵە ڕەحمانی ئامۆزامین ، بە ڕۆژیش دوای سەردانی تاقانە وە دوای کاری دادگا دەکەوین.
جگە لە سووتانەکە هێندێک باسک و قۆڵی تاقانە شین و ڕەش بووەتەوە و بە پێی قسە و پشکنینی دۆکتۆرەکان جێی لێدانە ، ئەو شتانە بەڵگەی زیندوون بۆ دادگا ، هێشتا داوای شاهیدی دیکە نەکراوە بۆ سەلماندنی ئازاری خانم.
هیوادارین بەو زووانە تاقانە لە نەخۆشخانە ئیزن بدرێت و هەموومان پێکەوە بگەڕێینەوە تاران.
بەڵام وەک دەڵێن ئەو هەویرە ئاو زۆر دەبا ، کاری دادگا و مڵک و ماڵ و سەرپەڕشتی مناڵێکی سێ ساڵان یاسا و ڕێسای خۆی هەیە ، من هیچی لێ نازانم بە تەمای خوا و لێزانی وەکیلین.
چاوەڕێی دوعای خێرتانین و چاوی مناڵەکان ماچ دەکەم ، ئاگاتان لە خۆتان بێ و جارێ ماڵئاواٚ.
هاتنی ئەو نامەیە ئاوێک بوو بە پشکۆی ئاگردا کرا ، ئارامی و ئاسوودەیی خستە ناو دڵ و دەروونمان ، ئەمجا قسەی حاجی خانمم کەوتەوە بیر بەڕاستی هەر خوا بۆ خۆی دەزانێ خێر و شەڕ لە چی دایە.
حاجی خانم هەر ئەو شەوە وەڵامی نامەی حاجی ئاغای داوە و بەیانی دوای ڕۆیشتنی مناڵەکان بۆ قوتابخانە بە یەکەوە تاکسیمان گرت و چووینە تڕمیناڵ و نامەکەمان دا بەو شۆفیرەی نامەی حاجی ئاغای بۆ هێنابووین.
ڕێک دە ڕۆژ بوو حاجی ئاغا و خانم ڕۆیشتبوون چاوەڕێی وەڵامی نامە و هەواڵی تازە بووین کە حاجی ئاغا بە تەنیا هاتەوە ، بەندی جەرگ و دڵم پسا وامزانی خانم و تاقانە چوونەتەوە ماڵی مامیان.
دوای ماندوو نەبوون و بەخێر هێنانەوەی حاجی ئاغا ، سەماوەرەکەم هەڵکرد و چایەکم بۆ حاجی ئاغا هێنا و دانیشتم بۆ بیستنی هەواڵی نوێ.
حاجی ئاغا گوتی زۆر ماندووم پێویستم بە حەسانەوەیە بەڵام وا دیارە بەجووتە چاوەڕێن بزانن شێرین یان ڕێوی،حاجی خانم گوتی خۆ بەتەما نی ئێمە بەو حاڵە بەجێ بهێڵی بڕۆی بخەوی.
حاجی ئاغا گوتی هەر وەک لە نامەکە دا نووسیبووم چارەسەری ئەو کێشەیە کاتی دەوێ ، جارێ هەر چی لە دادگا باس کراوە بە قازانجی خانم و تاقانەیە.
کێشەی ماڵ و مڵک و سەرپەرەشتی تاقانە ماوە.
وەکیل قسەی لە گەڵ مامەکانی خانم کردووە گوتوویەتی ئەگەر تەمای وەیان هەبێ ببن بە بەش لەو ماڵ و میراتەی وەبەر خانم و تاقانە دەکەوێ ، ئێمەش لێیان خۆش نابین لە ئاست ئەو ئازار و توند و تیژیەی دەرحەق خانم و تاقانەیان کردووە و لە حەبس دەکرێن.

✍ ماری موکریانی

#تاقانەی_خانمێ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

بەختیاری دەڵێن ؛
گی به ددر بی دا رسی دهل تشمال دهرس
( نۆرەی شایی و زماوەندی کچی بێ‌کەس و کار و هەژار گەییشت ، ساز و دەهۆڵی زورناچی و تەپڵچیش خرا دەبێ )

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔴فڕێم مەدە...

د.فەرهاد پیرباڵ

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ژیانمان ڕێک وەک ئەم ماسییە وایە، کە بەسەر زیندوە و گیانی تێدایە. جا سەیر ئەوەیە کە وا حکوومەت، دێت بە سەرماندا دەیکا بە منەت: شوکرانەبژێر بن، هەتانە ئەمنیـەت! ئەمنیـەتی وا بە قیر بێ و لەعنەت...

وەرگێڕ: لانەواز

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٢


لە کاتی گێڕانەوەی ئەو بەسەرهاتە لە زمانی ناسکێوە وەکاز بە گوڕ فرمێسکی بە چاوەکانی دا دەهاتە خوار ، چونکە لێی ڕوون و عەیان بوو خانم و تاقانەی ناو بەسەرهاتەکە بۆ خۆی و خوشکە هەناسەسارد و گۆڕ غەریبەکەیەتی  .
سەری سۆڕمابوو و لە گەڵ مەنتیق و عەقڵی نەدەگونجا کە خوشکێک لە توانای دابووە لە دایک دڵسۆزتر و مێهرەبانتر بێت و ئاوا خۆنەویستانە پێ لە سەر هەموو ویست و هەستی خوی  دابنێت و  ژیانی تەرخان بکات بۆ بەختەوەری براکەی .
خۆی بە تاوانباری سەرەکەی ژیانی پڕ لە نامرادی خوشکەکەی دەزانی و لە بوونی خۆی بێزار بوو ، بیری دەکردەوە ئەگەر ئەو نەببا چارەنووسی خانم لە وانەیە بە شێوەیەکی دیکە بوایە .
لە وەیە مێردی کردبا و مناڵەکانی خۆی لە باوەش گرتبا و هەستی دایکایەتی بە نەزۆکی نەبردبایە ژێر گڵ .
ئاواتی دەخواست زووتر بیزانیبا خانم خوشکیەتی و دایکی نیە ، زۆر خەمبار بوو کە بە پێچەوانەی ناوەکەی نە بوو بە وەکاز بۆ دایک و بابی و نە بۆ خوشکە لەخۆبوردە و بە بەقاکەی .
پێی جایز بوو ناوی وەکاز و تاقانە تەنیا لە خانم نرابا چونکە بەڕاستی تاقانە بوو لە وەفا و دڵسۆزی و وەکاز بوو بۆ ژیان و مانی براکەی ، بەڵام جارێ بێدەنگ بوو بۆ وەی درێژەی بەسەرهاتە پڕ لە کارەساتەکەی خۆیانی گوێ لێبێ .
بەڵێ حاجی میرزا ئاغا دوای خواردنی  نان و چا کاتێک کوڕەکانی هەر یەکە
چوونە ژوورەکەی خۆیان ، دیتی حاجی خانم و من و خانم بە تامەزرۆیەوە چاوەڕێی بیستنی هەواڵی تازەین .
گوتی وەکیلێکی چاکم دیتووەتەوە بەڵێنی پێداوم وە دوای ئەو کێشەیە بکەوێ ، بەڵام بەر لە وەی دەست بە کار بێ دەیهەوێ خانمێ بینێ و بە وردی باسی هەموو شتێک لە زمانی خۆیەوە ببیسێ .
ئەو شەویش بە دوعا و پاڕانەوە و دڵەکوتە و ترس لە داهاتوویەکی نادیار تێپەڕی .
بەیانی حاجی ئاغا و حاجیژن لە گەڵ خانم لە ماڵێ وەدەر کەوتن بە مەبەستی دیتنی وەکیل ، مناڵەکانیش چوون بۆ قوتابخانە و ماڵ بە من ئەسپاردرا .
خەریکی کار و باری ناو ماڵ بووم و هۆش و زەینم لە لای خانم ، لە دەرگایان دا !!!
سەیر بوو کەس لەو کاتەی ڕۆژ دا نەدەهاتە ماڵی حاجی ئاغا ، لە سەرەتاوە نەمدەویست دەرگا بکەمەوە دوای سێ چوار جار لە دەرگا دان ناچار بووم دەرگاکەم کردەوە .
دوو پۆلیس بوون و دوای سڵاو کردن گوتیان کاریان بە حاجی ئاغایە ، گوتم لە ماڵ نیە ، گوتیان کە هاتەوە ئەو کاغەزەی بدەیە دەبێ بە زووترین کات سەردانی بنکەی پۆلیس بکات .
منی ماڵوێران خۆ خوێندەواریم نەبوو بزانم چی لە کاغەزەکان نووسراوە ، هەزار بیر و خەیاڵی بێ جێ لە مێشکم دا کەڵەکەیان بەستبوو و ڕۆژم لێ ببوو بە ساڵ هەتا حاجی ئاغا و خێزانی و خانم هاتنەوە .
کاتێک هاتنەوە بەر لە وەی بزانم وەکیل چی پێگوتوون کاغەزەکەم دا بە حاجی ئاغا و گوتم داوایان کرد بە زووترین کات بچی بۆ بنکەی پۆلیس .
حاجی ئاغا بە خوێندنەوەی کاغەزەکە ڕەنگی مردووانی لە سەر نیشت ، هەر چەنی حاجی خانم پرسی چی لێنووسراوە پێی نەگوت کاغەزەکەی قەد کرد و لە ناو گیرفانی چاکەتەکەی نا و گوتی من دەبێ بڕۆم .
دوای ڕۆیشتنی وی حاجی خانم ناوچاوانی گرژ بوو و گوتی دەبوو پێشتر کاغەزەکەت بە من نیشان دابا ، گوتم بە خوا عەقڵم پێنەشکا هیوادارم بە گەورەیی خۆت لێم ببووری .
حاجی خانم گوتی بۆ سەد ساڵی دیکە ئەو قسەیەی من بکە بە ئاڵقە و لە گوێتی بکە ، بە بێ پرس کاری سەربەخۆ مەکە کاتێک لە خۆت گەورەتر لە ماڵێ دایە .
قسەکەی حەق بوو بەڵام چاوەڕوانیەکی گەورە بوو لە کچێکی بێ دایک و باب ، خۆ بۆ خۆی لە منی باشتر دەزانی کەس نەبووە ڕێگا و شوێنی ژیانم پێشان بدات .
هیچم نەگوت بەڵام زۆرم زگ بە خۆم سووتا و بە خۆم دا شکامەوە،ئای لە دەردی بێ کەسی و بێ پشتیوانی چۆن ئینسان هەمیشە سەری نەوییە ، ناحەقیشی نەبوو کەس نەیدەزانی پۆلیس چیان دەویست و حاجی ئاغا بۆ بە دیتنی ئەو کاغەزەی وا شڵێژا.
نەماندەزانی ئاخۆ حاجی ئاغا دەگرن یان دێتەوە ماڵێ،یان چ کارێکی دژە یاسایی کردووە ، یان دەبێ چ لە خودا نەترسێک داوی بۆ دانابێتەوە.
دەرد خۆ هەر یەک و دوو نەبوو ڕێک لەو کاتەی دا وەکیل گیرابوو و خەریکی چارەسەری کێشەی خانم بوون ئەو بەزمە چی بوو هات بەربینگی پێگرتین.
خانمیش مات مات بوو وا وێدەچوو لە تاو حاجی ئاغا کێشەی خۆی و براکەی لە بیر نەمابێ ، هەموومان دەستەوستان چاومان لە دەرگا بڕیبوو بزانین کەی حاجی ئاغا دێتەوە ماڵێ.
دوای چێشتانێ حاجی ئاغا ڕۆیی بۆ نانی نیوەڕۆش نەهاتەوە ماڵێ ، نانمان دا بە مناڵەکان بەڵام نە من و نە خانم و نە حاجیژن زەوادمان نەبڕی.
پاش نوێژێکی درەنگ لای زەردەپەڕ حاجی ئاغا ماندوو و شەکەت هاتەوە،بە زۆری پاروویەک نان و چایەکی خواردەوە و بە بێدەنگی چووە ژوورەکەی خۆیان ، هێندەی پێ نەچوو حاجی خانمیش وە دوای کەوت.
من و خانم ماینەوە بێ خەبەر لە هەموو دونیا،خۆ نەدەکرا خۆ لە کار و باری ئەو بنەماڵەیە هەڵقوتێنین،لە وانەیە پێیان خۆش نەبێ ئێمە بە کێشەی ژیانیان بزانین.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٠


خانم زۆری باسی بێ نازی خۆی بۆ کردین   بەڵام زۆریشی لە لای حاجی ئاغا و حاجی خانم پەردەپۆش دەکرد ،  لە ڕووی هەڵنەدەهات باسی هەموو شتێکی بۆ وان بکات .
شەوێ وەک جاران من و خانم لە ژوورێک خەوتین و هەتا بەری بەیانی دەردەدڵی بۆ کردم ، باسی کرد کە هەستی پێکردووە  ئامۆزاکانی کاتی حەمام کردن لە کونی دەرگاوە چاویان لێکردووە و چۆن چاویان لێداگرتووە و ...
دەیگوت لەو ماڵە بۆ تاقە جارێکیش چیە هەستم بە ئاسوودەیی نەکرد لە ترسی حەیا چوون و دەستدرێژی ، ئەگەر چی دە دوازدە ڕۆژ بە سەر هەڵاتنی لە ماڵە مامی تێدەپەڕی بەڵام ئێستاش جێی ئازار و شکەنجەی بە سەر جەستەیەوە دیار بوو .
بەیانی خانم هەتا لای نیوەڕۆ لە خەو هەڵنەستا دیار بوو لە مێژ بوو وا بە ئاسوودەیی نەخەوتبوو ، من و حاجی خانم دوای ناردنی کوڕەکان بۆ قوتابخانە بە یەکەوە دانیشتبووین .
حاجی خانم زۆر مات و بێدەنگ بوو من بێدەنگیەکەم شکاند و پرسیم  باشە چی بڕیارێکتان دا لە گەڵ حاجی ئاغا سەبارەت بە مانەوەی خانمێ لێرە لە ؟
گوتی بڕیاری چی ناسکێ گیان خۆ بڕیار لە دەست ئێمە دا نیە ، ئەوانە مامی خانمن و دەتوانن بە زۆر و بە پشتیوانی یاسا ئەو کچە ببەنەوە لای خۆیان .
وەڵا شەوی ئەمشەو نە من و نە حاجیش خەو میوانی چاومان نەبووە هەتا بەیانی شێو و وەردمان داوەتەوە ، گوتم حاجی خانم گیان بێتوو خانم بەڕێ بکەنەوە بۆ وێ خۆی دەکوژێ .
ئەو کچە لە ڕووی هەڵنەهات هەموو شتێک بۆ ئێوە باس بکا ، چاو لە سینگ و باسکی بکە هەمووی دەڵێی بە قەپاڵ گۆشتی لێکراوەتەوە .
ئەو جا مەترسی گەورەتریشی لە سەرە ئەوانە لە دڵسۆزی و خۆشەویستیان نیە دەیانهەوێ خانم لە کوڕێکی شیرن عەقڵ مارە بکەن ، تەماعی پووڵ و سامانەکەی گرتوویانە .
خانم دەڵێ هەر چی هەمە بە ناویان دەکەم بە مەرجێک براکەم بدەنێ و کاریان بە ژیانی ئێمە نەبێ ، دەڵێ بۆ خۆم خوێندەواریم هەیە لە جێیەک کار دەکەم ئەگە هەر نەبێ کاری ماڵان دەکەم .
حاجی خانم گوتی جارێ کەس نازانێ خانم  لێرەیە با حاجی ئاغاش بێتەوە دیسان قسەی لە سەر دەکەین ، بەڵکوو بتوانین ڕێگا چارەیەکی بۆ ببینینەوە .
با ئەو ماوەیە لە لامان بێت هەتا کەمێک ڕەنگ و ڕوویەکی دێتەوە بەر دەنا دڵنیام ئێمەش ڕایگرین ، خانم بێ براکەی لە لامان هەڵناکا .
گوتم خانم گیان تۆ لە گەڵ حاجی ئاغا تەوافی ماڵە خواتان کردووە هەمیشە خەریکی خێر و خێراتن ، بڕوا ناکەم هیچ خێرێک لە وە گەورەتر بێ کچێکی بێ پەنا  و مناڵێکی هەتیوی سێ ساڵانە لەو دۆزەخە ڕزگار بکەن .
حاجی خانم گوتی ناسکێ گیان ئەوە خێر نیە ئەرکە ، ئێمە لە گەڵ دایک و بابی خانم نامووس نەبێ هیچ شتێکمان لە یەکتر وەچاو نەبووە ، نان و نمەکی یەکمان کردووە ڕاستە حاجی حەسەن و حاجیژنە نازدار برا و خوشکی لە پشتێ نەبوون بەڵام خوا ئاگادارە لە برا و خوشک ئازیزتر بوون بۆ منیش و بۆ حاجی ئاغاش .
دڵنیا بە ئەوەی پێمان بکرێ ئێمە قسووری ناکەین و ئەوی دیکەش دەدەینە دەست خوا هیوادارم خوا کاریان ڕاست بێنێ و ئێمە ببینە هۆی ڕزگاری ئەو پەپوولە بێ تاوانانە ، بەڵکوو چیدیکە بە ئاگری ئەو ناکەس و لە خوانەترسانەوە لە پێناو ماڵی دونیا نەسووتێن .
ئەو جا خۆ ئێمە نەمردووین چۆن دێڵین خانمی دەست و پەنجە سپیلکە و نازداری دایک و بابی بچێت کاری ماڵان بکات ، هەتا خوا نانێکی دابێت بە یەکەوە دەیخۆین خۆ هەتا سەر هەر وا نابێ .
لەو قسانە دابووین خانم هاتە دەر و داوای لێبووردنی کرد کە درەنگ لە خەو هەستاوە،حاجی خانم گوتی ڕۆڵە گیان کەس لە ماڵە بابی خۆی داوای لێبووردن ناکا بۆ درەنگ لە خەو هەستان ، ئێرە ماڵی حاجی حەسەن و براژنە نازدارە هەتا تۆ بە ئێمە ڕازی بی جیاوازیت نیە لە گەڵ ئەولادەکانی خۆم ، دوایە چاوێکی لە من کرد وابزانم وای هەست پێکرد بە قسەکەی هەست بە بێگانەیی دەکەم گوتی تۆ و ناسکێ هەر دووکتان کچی ئەو ماڵەن.
نەیدەزانی پێویست بەو قسەیە ناکا ئەو ژن و مێردە لە مێژە بە کردەوە سەلماندوویانە من کچیانم،هەر بۆیە ئەوانیش لە دایک و بابی خۆم  بۆ من ئازیزترن و هەتا مابم چاوبەرەژێری گەورەیی و هەستی مرۆقانەیانم .
خانم وە نانی بەیانی ڕانەگەیشت تەنیا شەربەتێکی ئاڵوباڵووی خواردەوە ، حاجی خانم خەریکی پاڵاوتنی برنج بوو و منیش شامی کەبابەکانم لە بەر ڕا سوور کردەوە.
خانم سەوزەکەی شوشتەوە و نانی ئاو کرد و هەتا ئێمە شتەکانمان ئامادە کرد حاجی میرزا ئاغا و دیاکۆ و دلاوەر و دیاریش هاتنەوە ، دوای ماندوو نەبوون و بە خێر هێنانەوەیان پێکەوە نانمان خوارد.
لە سەر سفرە هەر من ئاگام لێبوو خانم لە گەڵ هەر پاروویەک کە لە زاری دەنا فرمێسکی دەهاتە خوار،بیرم لە وەی دەکردەوە خۆ من ژیانم زۆر لە ژیانی خانم ناخۆشتر بووە .
هیچ نەبێ خانم بە نازی دایک و بابی  و لە بەر و باوەشیان دا گەورە بووە،بەڵام من لەو نیعمەتە گەورە بێ بەش بووم ، وا وێدەچێ ئەوەی قەتی خۆشی نەدیتبێ ئاسانتر لە گەڵ بەدبەختی و نەهامەتی لێڕا دێت و بە تواناترە.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ١٩


دوای کۆچی دوایی حاجی حەسەن و خێزانی هاتوچۆی خانم بۆ تاران قەدەغە کرا ، حاجی میرزا ئاغا جارێک لە تاران ڕا بە تایبەتی چووەوە سابڵاغ بۆ وەی خانم لە گەڵ خۆی بێنیەتە تاران گوتی بەڵکوو دوای ئەو کارەساتە جەرگبڕ و ناخهەژێنە کەمێک باری ڕووحی لە لای ئێمە باشتر ببێت .
بەڵام بە داخەوە مامەکانی بە بێ چاو و ڕوویانە گوتبوویان ئێمە کچی عازەب نانێرینە ماڵی بێگانان ، ئیتر نزیک ساڵێک ئاگامان لە خانم و براکەی نەبوو و زۆر خەمبار بووین لە بێ هەواڵیان .
بە پێی شەرع و ڕوانگەی کۆمەڵگا بەرپرسایەتی ژیانی ئەو مناڵە بێ دایک و بابە لە ئەستۆی مامەکانیان بوو ، ڕۆژ نەبوو لە ماڵی حاجی میرزا ئاغا باسی خانم و براکەی نەکرێ و دەریایەک فرمێسک بۆ بێ نازی ئەو مناڵانە هەڵنەڕێژین بەڵام ڕووی بێ دەسەڵاتی ڕەش بێت .
وردە وردە خوومان بەو ئێش و ئازارە گرت و دەهات لێڕا بێین لە گەڵی بژین کە هەواڵ هات خانم لە ماڵە مامەکانی هەڵاتووە ، حاجی میرزا ئاغا دەسبەجێ وەڕێ کەوت و وە دوای سەر و سۆراغی خانمێ کەوت .
دەچێتە ماڵی مامەکانی بەڵام خانم لە وێ نەمابوو و ببوو بە دڵۆپە ئاوێک و عەرز قووتی دابوو و کەس نەیدەزانی لە کوێیە ، سوێندی دەخوارد دەیگوت ئەو کوڕە جوانەی حاجی حەسەنی دەمت گرتبا ڕووحی دەردەچوو  ، بەستەزمانە هەر بووە بە ئێسک و پێست و بە ئاستەم نووزەی دێ  ، بڕوا ناکەم ئاوا بڕوات مانگێکی دیکە بژێت چاوی پەردەیەکی لێڵی بە سەر کێشرابوون .
دیسان برینمان نوێ بۆوە حاجی میرزا ئاغا بە دەستی بەتاڵ و بارێک خەم و خەفەت گەڕاوە تاران ، کەس نەیدەزانی خانم سەری خۆی بۆ کوێ هەڵگرتووە داخوا ماوە یان مردووە .
حەوتوویەک دوای هاتنەوەی حاجی میرزا ئاغا بەیانیەکی زوو لە درگایان دا کاتێک درگامان کردەوە خانم بوو ، بەڵام خانم چ خانم ئەو کچە نازدار و خۆشەویستەی حاجی حەسەن ڕەنگی بە ڕۆوە نەمابوو ڕەنگ زەرد و لێو بە بار بوو .
جل و بەرگێکی پیسی کۆنی لە بەر دابوو ،  سەری بە هەنیسکەوە هەڵدەقەنرا دەستی لە باوەشی حاجی خانم وەرهێنابوو و بە زۆری لە باوەشی نەدەهاتە دەر .
بن پیلیمان گرت و بردمانە ژوورێ پاش ماوەیەک هێندێک هێور بۆوە بە قسە و دڵخۆشی دانەوەی حاجی میرزا ئاغا و حاجی خانم و کەمێک نانی خوارد و پشوویەکی هاتەوە بەر ، باسی ژیانی خۆی و براکەی کرد کە لە دوای کۆچی دایک و بابیان چەندیان ئازاری ڕووحی و جەستەیی کێشاوە لە لای مامەکانیان .
گوتی ئامۆژنەکانی وەک خزمەتکارێک کاری ماڵ و خزمەتی مناڵی خۆیان پێکردووە ، بە زگێک تێر بووە و بە حەوتان برسی ، بەو حاڵەش تەحەموولی ئەو هەمووە ناخۆشی و ماندوو بوون و بێ ڕێزییەی گرتووە لە بەر خاتری بچکۆلی برای .
بەڵام کاتێک دەبینێ هەتا براکەی خۆی پیس بکات یان سەر جێی تەڕ بکات ئامۆژنی لایەک لە سمتی ئەو مناڵە شین و ڕەش دەکاتەوە و ئەو کوڕە جوانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زەردتر و لاوازتر دەبێ ، بە خۆی ناوەستێ و شەڕەکە دەکات بە ئی خۆی هەتا وای لێدێ ئەو کچە گەنجەش وە بەر شەق و پێلاقە دەدەن .
ژیانێکی سەگەمەرگی ڕادەبوێرن بە خۆی و بە براکەی بەڵام هیوای بە داهاتوو هانی دەدا خۆڕاگر بێ ، بەو هەمووە زوڵم و زۆر و بێ ڕێزییەش کۆتایی نایێ ، ڕۆژێک گوێی لێدەبێ مامە گەورەکەی بە کوڕەکانی دەڵێ خانم دەوڵەمەندە مڵک و ماڵێکی زۆری پێبڕاوە هەتا ئامۆزاکانتان دەستیان ڕە پێش نەخستووە دەبێ  یەکتان مارەی بکەن بۆ وەی ئەو سەروەت و سامانە بۆ کەسی دیکە نەبێ .
کوڕە مامەکانی جا لە بەر جوانی و چاکی خانم دەبێ یان لە خۆشی سامانەکەی لێیان دەبێتە شەڕ لە سەر خانم !
ئاخیری ساغ دەبنەوە سامانی خانم دابەش بکەن لە ناو هەر چوار براکان و لە کوڕە ناونجیەکەیان مارەی بکەن کە هەر زگماگ مێشکی تەواو نەبوو و ڕۆژ نەبوو دوو سێ جار سەر و دڵ نەیگرێت .
خانم گوێ ناداتە ئەو قسانە و بە خۆی دەڵێ خۆ بە زۆری و قسەی مامم و ئامۆزاکانم نیە من مێردی پێناکەم ، کاتێک ئەو قسەیە بە ئاشکرا بە خانم دەڵێن ، دەڵێ من بە تەمای مێرد کردن نیم .
مامی تێر و پڕی لێدەدا  دەڵێ لێرە من گەورەی ماڵم و من قەرار دەدەم تۆ مێرد بکەی یان نا و مێرد بە کێ بکەی ، خانم دەڵێ چاوەڕوان بووم  تۆ جێی بابت بۆ من و براکەم گرتباوە ، ئێمە برازاتین چۆنت دڵ دێ ئاوا زوڵممان لێبکەی؟ ئەگەر لە بەر خاتری خۆشمان نەبێ لە بەر خاتری گۆڕی بابم توند و تیژیمان لە گەڵ مەکەن خۆ بابم برایەکی خراب نەبووە بۆتان .
قسەکانی خانم بێ سوود دەبێ و بڕیار دەدەن سێ ڕۆژی دیکە مارەی بکەن و خزم و کەس ئاگادار دەکرێنەوە،ئەو ڕۆژەی کە قەرار بووە بچن جلک و ئاڵتوون بۆ خانم بکڕن بەر لە وەی کەس لە خەو هەستێ خانم بچکۆلی برای ماچ دەکات و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە و دڵێکی شکاو بە ناچارێ لەو ماڵە هەڵدێ.
چەند ڕۆژان لە ماڵە هاوڕێیەکی بابی ، خۆی حاشار دەدا بەڵام دەترسێ بیبیننەوە و بە زۆری بیدەن بە ئامۆزاکەی لە ترسان ڕا دەکا بۆ تاران،دەڵێ لێرەش باری ڕووحیم تەواو نیە لە دووری براکەم خەریکە شێت بم.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ١٨


دوو ساڵ و چەند مانگ بەو شێوەیە لە ماڵی حاجی میرزا ئاغا تێپەڕی ، مناڵەکان گەورەتر ببوون و منیش پێم لە شازدە ساڵی نابوو .
ئەگەر بڵێم ئەو بنەماڵەیە هیچ قسووریان لە ژیانی من دا هەبوو زمانم لاڵ دەبێت ، قەت هەستم پێنەکرد من کارەکەرێکم لەو ماڵە .
لە خواردن و جل و بەرگ و گەڕان و سەفەر و سەیران و ڕێز و خۆشەویستی لە مناڵەکانی خۆیان کەمتریان گرینگی پێنەدەدام .
بەڵام بەو حاڵەش لە دەروونەوە هەستم بە ئازاری بێ کەسی دەکرد و زۆر مات بووم ، کاتێک حاجی ئاغا و حاجی خانم مناڵەکانی خۆیان لە باوەش دەکرد زۆرم هەست بە بێ دایک و بابی دەکرد .
بەڵێنم دا ئەگەر ڕۆژێک مێرد بکەم و ببم بە دایک ببم بە دایکێکی نموونە نەهێڵم مناڵەکەم قەت هەست بە بێ موحەبەتی بکات ، بەڵێنم دا ئەوەی بۆ خۆم بوو بە خەون و ئاواتێکی وە دی نەهاتوو نەهێڵم لە دڵی مناڵەکەم دا ببێت بە ئارەزوویەکی مەحاڵ .
ماڵە حاجی حەسەن ساڵی دوو سێ جار دەهاتنە تاران و زۆر جار لە گەڵ بنەماڵەی حاجی میرزا ئاغا بە یەکەوە دەچوونە سەفەر و زۆر جاریش تەنیا بۆ حەق و حیسابات دەهاتن ، ئاخر حاجی حەسەن لە سابڵاغەوە جەڵەبە ماڵاتی دەنارد بۆ کۆشتارگاکەی حاجی میرزا ئاغا و لە قازانج و زەرەری کارەکەیان پێکەوە شەریک بوون .
ئەگەر باشم لە بیر بێت هەر لە سەر و بەندی شازدە ساڵەیی تەمەنی من دابوو هەواڵمان بۆ هات خێزانی حاجی حەسەن دووگیانە ، حاجی میرزا ئاعا و حاجی خانم بەو هەواڵە زۆر دڵخۆش بوون بەڵام من دڵم گیرا بیرم لە وەی دەکردەوە هاوڕێ دڵسۆزەکەم کە منی بە خوشکی بچووکی خۆی دەزانی تازە ئەو گرینگیەم پێ نەدات .
زۆر مناڵانە بوو ئەو بیر و خەیاڵە بەڵام ئەو دوو بنەماڵەیە هەموو دڵخۆشی ژیانم بوون و بە خۆشەویستی وانەوە دڵم بە ژیان خۆش ببوو ، وام هەست پێدەکرد کچی حاجی حەسەن تەنیا لە بەر وەی خوشکی نیە منی بە خوشکی خۆی داناوە ئەگەر خوشکی هەبێت چکاری بە کچێکی بێ کەسی کارەکەر داوە .
ئەو ماوەیەی حاجیژن دووگیان بوو بۆ جارێکیش چیە نەهاتن بۆ تاران بەڵام حاجی میرزا ئاغا و حاجی خانم دوو جار چوونە سابڵاغ و وەک کاتژمێری چاک کاتیان دەژمارد بۆ لە دایک بوونی کۆرپەڵەی حاجی حەسەن .
دوای ماوەیەکی زۆر دووری و دوو دڵی ماڵی حاجی حەسەن کاتێک کوڕەکەیان تەمەنی دوو مانگ بوو هەموویان هاتن بۆ تاران ، هاوڕێیەکەی گیانی گیانیم  (خانمی) وەفادار بە عەهد و بەڵێن لە پێشوو زیادتر بەمەیل بوو لە گەڵم و زۆر لە جارانی زیادتر دیاری بۆ هێنابووم .
دەریخست بە ڕاستی خوشکی گەورەمە و مردن نەبێ هیچ شت و کەسێک ناتوانی ئەو هەستە پیرۆزەی بەینمان کاڵ بکاتەوە ، منیش بە فەخر و شانازییەوە خۆم بە خوشکی چووکەی خانم دەزانی و بە هەر دیدارێکی شایی لە دڵم دا دەگەڕا و بە هەر دابڕانێک دونیایەک ئازارم دەکێشا .
هات و چۆی بەینی بنەماڵەی ئەو دوو حاجیە بە برایانە  بەردەوام بوو ، کوڕی حاجی حەسەن تەمەنی دوو ساڵ بوو و خوشکەکەشی دەوری بیست و پێنج بیست و شەش ساڵ دەبوو کە لە جادەی چالووس لە گەشتێکی بنەماڵەیی دا تووشی ڕووداوی هات و چۆ هاتن .
کوڕە چکۆڵە بە ساغ و سڵامەت ڕزگاری ببوو و خوشکەکەشی پەراسوو و لاق و دەستی شکابوو ، بەداخەوە حاجیژن هەر لە جێوە تەواو ببوو و حاجی حەسەنیش دوای حەوتوویەک لە نەخۆشخانە گیانی دا بە گیانئافەرین .
ئەگەرچی حاجی میرزا ئاغا بەو کارەساتە دڵتەزێنە و لە دەست دانی هاوڕێ بە وەفاکەی و شەریکە دەست و دڵپاکەکەی پشتی وەک گۆچان چەمابۆوە و زۆر جار بە دزی و بە ئاشکرا دەگریا ، بەڵام خەرجی بردنەوەی تەرمی حاجی حەسەن و خێزانەکەی بۆ سابڵاغ و هەروەها خەرجی نەخۆشخانەی کچی حاجی حەسەنی هەموو وە ئەستۆی خۆی گرت و لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشیەکەی وەک خاوەن تازییە لە تەنیشت براکانی حاجی حەسەن لە مزگەوت دانیشتبوو .
دوای هاتنەوەی بۆ تارانیش لە ماڵی خۆی سەرەخۆشی دانا .
کچێکی بیست و شەش ساڵە لە گەڵ برایەکی دووساڵانە بە بێ ناز مانەوە و براکانی حاجی حەسەن ئەرکی گەورە کردن و ئاگاداریان لە برازاکانیان وە ئەستۆی خۆیان گرت .
تەمی خەم و پەژارە باڵی بە سەر هەر هەموومان دا کێشابوو ، بێ دەنگی و بێ تاقەتی و ماتێکی چاوەڕوان نەکراو ببوو بە میوانی شەو ڕۆژی ئەو ماڵە ، خۆشی و گەشی و پێکەنینی جاران لە گەڵ کۆچی حاجی حەسەن و خێزانی و بێ ناز بوونی مناڵەکانیان ببوون بە میوانی هەمیشەیی ماڵی حاجی میرزا ئاغا .
درۆ نیە ئەگەر بڵێم بە مردنی بابی خۆم وا تێک نەچووم ، دەردی من دوو دەرد بوو لە لایەک مردنی ئەو دوو پەپوولەیە کە لە چاکە و دڵسۆزی و خۆشەویستی وەتر من هیچم لێنەدیتن لە لایەکی تر دوور کەوتنەوەی یەکجاری لە گەڵ ئەو کەسەی بەڵێنی خوشکایەتیمان بە یەک دابوو .
ئەو دەردە بێ دەرمانە خواردن و خەوی لێ حەرام کردبووم ڕەنگ زەرد و لێو بەبار بووم ، هەر هەلێکم بۆ هەڵکەوتبا دەچوومە ژوورەکەی خۆم و ئەژنۆم لە باوەش دەگرت و بە دەنگ بۆ بێ کەسی خۆم و ناز لێشێواوی خوشکە خانم  و برا ساواکەی دەگریام
✍ ماری موکریانی

#تاقانەی_خانمێ
KABAN

Читать полностью…

کابان

هەوری لار
حەسەن زیرەک

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ بەشی ٢٦

خانم تەنانەت لێنانی ئەو خواردەمەنیانەی قەدەغە کردبوو کە تاقانە پێی خۆش نەبوو ، بە هەر حاڵ داوا و ویستی تاقانە ببوو بە داوای قازی مەراغە و دەبوو جێبەجی بکرێت .
تاقانە لە تەمەنی مێرمنداڵی دا ڕووی لە هاوڕێ و چوونە دەر و خەرجی زۆر کرد ، وەک پێشوو بایەخی بە دەرس و چوونە قوتابخانە نەدەدا .
کێشەی من و خانم هەمیشە لە سەر چۆنیەتی پەروەردەی تاقانە بوو ، بە بڕوای من نازی زۆر مناڵی خراب دەکرد ، بە بیروبۆچوونی خانمیش مناڵی بێناز بۆ مردن باش بوو .
پێکەوە مشتومڕمان زۆر بوو لەسەر ئەو کێشەیە بەڵام بێسوود بوو قسە هەر قسەی خانم بوو ، هەتا وای لێ هات تاقانە یان نەدەهاتەوە ماڵ یان شەوانە زۆر درەنگ دەهاتەوە .
لە هیچ جەم و دەم و بۆنەیەک لە گەڵمان نەبوو ، ئەمجا خانم دانی بە هەڵەی خۆیدا هێنا ، بەڵام تازە درەنگ ببوو و تاقانە قۆڵی ئەستوور ببوو و خانم دەرەقەتی نەدەهات .
خانم زۆری هەوڵ دا بە گریان و بە سەر و پرچ ڕنینەوە ، بە خۆشی و بە قوربان بوون ،  بە پاڕانەوە و لاڵانەوە ، بەڵام تاقانە گوێی خۆی ئاخنیبوو و خۆشی لای هاوڕێکانی بۆ لە ژیانی بنەماڵەیی گرینگتر بوو .
خانم زۆری خەفەت دەخوارد ، شەوانە هەتا بەرەبەیان نەدەخەوت و چاوەڕێی هاتنەوەی تاقانە بوو ، جەمە نانێکی بە بێ فرمێسک لە گەروو ئاوا نەدەبوو .
لەناکاو تووشی نەخۆشیەکی کوتوپڕ هات ، سەرەگێژە و دڵەکوتەی لێ بوو ، چەند جار بۆ خۆم بردمە لای دوکتور بە بێ ئەوەی تاقانە ئاگادار بێ .
دوای پشکنینێکی زۆر لە لای دۆکتۆر و پسپۆڕەکانەوە نەخۆشی خانم بێ عیلاج بوو و ئیتر دوایەکەشی خۆت دەزانی چۆن بوو وەکاز گیان ، وەکاز لەو ماوەیە دا بە بێ هیچ قسەیەک گوێی بۆ گێڕانەوەی بەسەرهاتی پڕ لە نەهامەتی خۆی و تاقانەکەی دڵێ ڕاگرتبوو .
تەنیا هەڵسوکەوتی پیش خواردنەوە و گریان بوو بە بارتەقای نامرادییەکانی خانمی دایک و خوشکی فرمێسکی هەڵوەراندبوو ، بەر لە وەی وەکاز قسە بکات کاک قادر پرسی ئەدی حاجی ئاغا و بنەماڵەکەی لە کوێن و ئەو پارەیەی لە لای حاجی ئاغا بوو چی لێهات ؟
وەک من بزانم دوای کۆچی خانم تڕۆمبێل و ئاڵتونی خانمتان فرۆشت بۆ کردنەوەی دوکانی وەکاز .
ناسکێ گوتی لە پڕ ماڵە حاجی ئاغا کوڕەکانیان بۆ درێژە بە خوێندن چوونە دەرەوەی وڵات ، حاجی ئاغا و حاجی خانمیش بە ناچاری وەدوای وان کەوتن و ڕۆیشتن .
ماوەیەک نامەیان دەهات بەڵام ئێستا لە مێژە هیچ هەواڵێکم لێیان نییە ، بەداخەوە نازانم ماون یان نا .
لەمەڕ  ئەو پارەیەی لە لای حاجی ئاغاش بوو هەتا ئێستا دەنگم نەکردووە ، بۆ وەی وەکاز پشت بە کار و کاسبی ببەستێ . کۆشتارگایەکە بە ناوی خانم کراوە و لە کار بەردەوامە و چەند کەسی بڕوا پێ کراوی حاجی ئاغا کاری لێ دەکەن ، پارەکەش دەچێتە ناو حیسابێکی بانکیەوە کە خانم بە ناوی وەکاز کردوویەتەوە .
وەکاز هیچی نەدەویست ، پووڵ و پلە و پایە بە لایەوە گرینگ نەبوو ، ڕق و کینەیەکی زۆر لە ناو دڵ و وجوودی دا هێللانەی کرد .
بەر لە هەموو کەس ڕقی لە خۆی بوو ، عەزابی ویژدان ئازاری دەدا ، ئەمجا ڕقی لە مامەکانی .
ئێستا کە نەیدەتوانی ئەو هەمووە دڵسۆزی و وەفایەی خوشکەکەی قەرەبوو بکاتەوە خۆ دەیتوانی تۆڵەی بکاتەوە ، دەیتوانی ژیان لە مام و ئامۆزاکانی بکاتە دۆزەخ .
لە دڵی خۆی دا بەڵێنی تۆڵە سەندنەوەی دا . تەنیا پرسیارێکی لە ناسکێی کرد ئەوە بوو : بۆ هەتا خانم مابوو ڕاستیت پێ نەگوتم ؟
ناسکێ گوتی بە گیانی تۆ و سێبەر زۆرم هەوڵ دا ڕاستی بزانی ، بەڵام خانم ئیزنی نەدا ، من بێ تاوانم لە حاشاردانی ئەو ڕاستییە .
تەنیا شتێک کە لێم شاردوویەوە و باسم نەکربوو ، کوشتارگا بوو ئەویش لێی پەشیمان نیم ، دڵنیام بتزانیبا ئەوت هەیە پشتت لە کار کردن دەکرد.
وەکاز بە بیستنی ژیانی پڕ لە ژانی خۆی و خانم پشتی وەک گۆچان چەمابۆوە و چاوەکانی وەک گۆمی خوێن سوور هەڵگەڕابوو ، بەڵام بەو حاڵەشەوە هەستا ناسکێی لە باوەش گرت و داهاتەوە هەر دووک دەستی ماچ کرد.
گوتی دەڵێن هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکی بەتوانای لە پشتە،من خۆم بە بەختەوەرترین پیاوی دونیا دەزانم دوو ژنی بەتوانا و لەخۆبوردەم لە پشت بووە بۆ ئەو ژیانەی ئێستا هەمە.
ئەگەر خانم نەیهێشت بێنازی بکێشم و باشترین جل و خواردن و پێداویستی ژیانی بۆ تەرخان دەکردم ، تۆش کردتم بە پیاوێکی بڕوا بەخۆ کە بتوانم لە سەر پێی خۆم ڕاوەستم .
ئێستاش خانم دایکی دڵسۆز ی منە چونکە قەتم هەست بە بێ دایکی نەکرد،تۆش خوشکە تاقانەکەی خۆمی.
دوای گێڕانەوەی ئەو بەسەرهاتە ناسکێ هەستی پێ دەکرد بارێکی قورس و گرانی لە سەر شانی هاتووەتە خوار ، کاک قادر لە جاران زیادتر گرینگی بە ناسکێ دەدا و بۆی ببوو بە گەورەترین یار و هاودەمی ژیان.
بەڵام وەکاز...
بەڵێ وەکاز تۆوی ڕق و تۆڵە لە دڵی دا چاندرا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو ڕقە لە دڵی دا گەورتر و زیادتر دەبوو،هەموو زەین و هۆش و بیر و خەیاڵی ببوو بە تۆڵە کردنەوە لە مامەکانی و نەیدەزانی ماون یان مردوون.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٨).
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٦).
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

چی سەبارەت بە یەکێک لە ناودارترین و مەزنترین کەسایەتییەکانی کوردانی کورمانجی خوراسان دەزانن؟
جەعفەر قولی زەنگەلی، شاعیری ناوداری کورد و چیرۆکی ژیانی تایبەتی، لە کۆکردنەوەی مامۆستا عەبدوڵڵا سەمەدی و خوێندنەوەی پەیام حیسامی، کاری هاوبەشی ڕادیۆ باش و کوردینووس 🌻

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

قسەیەکی خۆمانە

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔺دادڤان یوسف گەنجێکی زاخۆییە و دانیشتووی سویسرایە کە توانی بگاتە لوتکەی چیای ئێڤرێست.

@Dengikurdistan

Читать полностью…

کابان

چاوئەستێرەی سوورەگوڵەکەم
بە خودای شێواوە دڵەکەم
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | mohammadmamleofficial?_t=8l23NLeXys4&_r=1">TikTok

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٣

ئەو شەوی هیچ باس نەبوو ، نەمانزانی بۆ چی داوای حاجی ئاغایان کردبوو لە بنکەی پۆلیس وتووشی چی کێشەیەک هاتووە .
شەوێ کە چووینەوە ژوورەکەی من بۆ وەی خانم لە دونیای ماتی و بێدەنگی بێنمە دەر ، هەواڵ و باس و خواسی وەکیلم لێ پرسی .
گوتی بەڵێنی پێداوم کێشەکەم چارەسەر بکات و داوای شاهیدی کردووە بۆ ئەو تووند و تیژیەی لە گەڵ من و تاقانەیان کردووە .
پرسیم جا شاهیدتان هەیە ؟ گوتی ئەو کاتەی لە ماڵی مامم هەڵاتم و چوومە ماڵی هاوڕێیەکەی بابم هەموو جەستەم شین و ڕەش ببۆوە ، خێزان و کچەکەی جەستەیان دیتم و زۆریشم بۆ گریان .
دڵنیام جێی ئازار و شکەنجە بە سەر جەستەی تاقانەوە دیارە بەڵام سەلماندنی کارێکی ئەستەمە ، ناشزانم ئەو ماڵە شاهیدی دەدەن کە جەستەی منیان بە شین و ڕەشی دیتووە یان نا .
ئەمجا خوا دەزانێ لە دادگا تا چی ڕادەیەک بڕوا بە قسەی من و شاهیدی ئەو ماڵەش دەکەن ، گوتم خوا گەورەیە درەنگ یان زوو هەموو شت ئاشکرا دەبێ .
خانم زۆر پێش من خەوت ، من هەر چەندی ئەم دیو و ئەو دیوم کرد خەوم لێ نەدەکەوت .
چەند جار چوومە دەر ، چرای ژووری حاجی ئاغا و حاجی خانم هەر نەکوژابۆوە .
خوا درۆی پێ خۆش نیە چوومە پشت دەرگاکەیان بەڵکوو گوێم لە قسەیان بێت بەڵام وا بە ئاسپایی قسەیان دەکرد گوێم لە هیچ نەبوو .
بەیانی دەبوو زوو هەستابام نان و چا بدەم بە مناڵەکان و بەڕێیان بکەم ، بەڵام ژانەسەرێکم لێ بوو ئاو بە چاوم دا دەهاتە خوار و نەمدەتوانی لە سەر پێ ڕاوەستم .
خانم هەستی بە بێ تاقەتی من کرد و بەر لە من هەستا و نان و چای دا بە مناڵەکان و بەڕێی کردن بۆ قوتابخانە .
حاجی خانمیش ئەو ڕۆژە درەنگ لە خەو هەستا ، حاجی ئاغاش نەڕوییشتە ناو شار .
کاتێک لێک کۆ بووینەوە و بەرچاییمان دەخوارد ، حاجی ئاغا گوتی دۆینێ زۆر ماندوو بووم بۆیە باسی هیچم بۆ نەکردن .
ڕووی لە خانم کرد و گوتی قسەیەکم پێیە بەڵام دەبێ بەڵێن بدەی نەیکەی بە هات و هاوار و شین و گریان هەتا باشتر لێک تێبگەین !
خانم پارووەکەی لە دەستی بەربۆوە و پرسی مامەئاغا تاقانە شتێکی لێهاتووە ؟
حاجی ئاغا گوتی بە خوای ساغ و سەلامەتە ، دوور بێ تاقانە شتێکی لێ هاتبا من ئێستا ئاوا بێ خەم نانم دەخوارد ؟
دوایە گوتی مامەکانت ئاگادار کراونەوە تۆ لێرەی شکایەتیان کردووە ، من دۆینێ چوومەوە لای وەکیل و قسەم لە گەڵ کرد .
ئەمڕۆ من و تۆ و وەکیل وەڕێ دەکەوین و دەچینە سابڵاغ ، خانم دەستی کرد بە گریان و گوتی ڕامناگرن کێشە نیە ، لێرە دەڕۆم بەڵام ڕازی نیم تەرمەکەشم ببەنەوە بۆ ماڵە مامم .
حاجی ئاغا گوتی خانم گیان من خۆم بە پیاو دەزانم و لە بەڵێنی خۆم پاشگەز نابمەوە ، سەرم دانابێ ناهێڵم بە ڕێبواریش بچیەوە ئەو ماڵە .
ئێمە بۆیە وەکیل لە گەڵ خۆمان دەبەین لە وێ دادگایی دەکرێن بەڵکوو بتوانین تاقانەش لەو دۆزەخە ڕزگار بکەین.
زۆر قسەی دیکەش کرا بەڵام ئێستا لە بیرم نیە ، خانم و حاجی ئاغا خۆیان پێچاوە و ماڵئاواییان لێ کردین.
حاجی خانم زۆری دوعای بەخێر بۆ کردن و گۆزەیەک ئاوی بەدوایان دا ڕشت ، من مامەوە و دونیایەک لە دوودڵی و تەنیایی و ترس و دڵەڕاوکێ.
لە لای خانم خۆم وا خەمبار نیشان نەدەدا بۆ وەی ورەی نەڕووخێت بەڵام دوای ڕۆیشتنی کار و پیشەم ببوو بە گریان.
سەرەتاکان حاجی خانم بێدەنگ بوو شەو و ڕۆژ خەریکی پاڕانەوە بوو ، بەڵام دوای دوو سێ ڕۆژ سفرەی دڵی لە لام کردەوە و گوتی : ناسکێ گیان بۆیە هەتا ئێستا ڕاستیم پێ نەگوتووی بۆ وەی هێندەی دیکە باری خەم و خەفەت نەخەمە سەر شانی کچێکی منداڵ .
پێم وابوو بەرگەی خەم و خەفەتی زۆرتر ناگری،بەڵام دوایە بەو شتە بزانی لە وەیە بڵێی حاجیژن درۆی لە گەڵ کردووم یان بڵێی منی بە بێگانە داناوە بۆیە ڕاستی پێ نەگوتووم.
کچم،ئەو ڕۆژەی حاجیان داوا کردبوو لە بنکەی پۆلیس لە بەر شکایەتی مامی خانم نەبوو،گوتم ئەدی بۆ چی بوو،بۆ بە پەلە خانمتان ناردەوە بۆ سابڵاغ؟
ڕاستیتان بە من نەگوت کێشە نیە ، بەڵام چۆنتان دڵ هات ڕاستی بەو  کچە دڵشکاو و بێ دایک و باوکە نەڵێن؟
لە دڵی خۆم دا لێکم دابۆوە تازە لەو ماڵە نەمێنم ، متمانەم پێیان نەمابوو،دڵم لێیان ڕەنجابوو و ئەو هەمووە چاکە و دڵسۆزییەی چەند ساڵە لە گەڵ منیان کردبوو هیچم وەبەر چاو نەدەهات.
خانم ببوو بە بەشێک لە گیان و وجوودم ، بەختەوەری و سەرکەوتنی خانم ببوو بە داڵغە و هیوایەتی شەو و ڕۆژم.
هیچ شتێک بۆ من لە خانم گرینگتر نەبوو لەو کاتەی دا ، بیرم لە مردنی خۆم کردباوە بیرم لە داهاتووی خۆم نەدەکردەوە ، داهاتوو بۆ من تەنیا سەرکەوتنی خانم بوو.
حاجی خانم گوتی ڕۆڵە گیان لە خۆتەوە هەڵ مەچوو جارێ گوێت لێ بێ بزانە چی بووە ، خۆ ئێمە دوژمنی خانم نین چۆن لەو کاتە هەستیارە دا پشتی تێدەکەین؟
ئەدی گوێت لێ نەبوو حاجی بە خانمی گوت سەری خۆم دانابێ ناهێڵم بچیەوە ئەو ماڵە؟ ئێوە جارێ منداڵن و بە بێ لێکدانەوە کاران دەکەن بۆیە گوتنی ڕاستیەکان لەو کاتی دا لە بەرژەوەندی کەس نەبوو.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN

Читать полностью…

کابان

لە ستایشی ژیاندا

ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر

بەشی ۱٦

مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست

#لە_ستایشی_ژیاندا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

شاسواری ئیلهام
هونراوەی ئەنوەر خاتەمی

دەنگ ؛ دڵنیا سووڵتانپوور

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی
۲۱

دوای نان خواردن وەک خانمێ ، وا بزانم قسەکانی من حاجی خانمی چاک هان دابوو بۆ یارمەتی دانی خانمێ لەو کێشەیە .
دوای قاپ شووتن بە تەما بووین بچینە ژوورەکەی خۆمان حاجی ئاغا گوتی وەرن ڕۆڵە کارم پێتانە ، چووین دانیشتین پرسی خانم گیان تۆ بە تەمای چی بە بێ پێچ و پەنا پێم بڵێ بۆ وەی من بزانم بە چی شێوەیەک یارمەتیت بدەم .
پاش ساتێک بێدەنگی خانم گوتی مامە ئاغا تۆ لە جێی بابمی مامی ڕاستەقینەی من تۆی ، من لە ناو ئەو هەمووە خزم و کەسەی دایکم و بابم پەنام بۆ تۆ هێناوە و بە قەد بابی خۆم بڕوام بە تۆیە .
دەزانم بەختەوەری من وبراکەم بۆ تۆ وەک بەختەوەری مناڵەکانی خۆت گرینگە جا تۆ چۆنت پێ باش بێ من لە قسەت دەرناچم ، تەنیا داوای گەڕانەوەم بۆ ماڵە مامم لێمەکە شەرمەزارم ئەگەر ئەو قسەیە دەکەم ئابڕووم لە مەترسی دایە لە لای وان .
حاجی ئاغا سوور هەڵگەڕا ، ئارەقەی کرد ، دەسەسڕەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و ئارەقەی ناوچاوانی سڕیەوە ، مات بوو ، هەر ئەو نا کەس قسەی نەدەکرد مێش هەڵفڕیبا گوێمان لە دەنگی باڵی دەبوو ، خانمیش قسەیەکی دیکەی نەکرد سەری داخستبوو .
پاش ماوەیەکی چاک حاجی ئاغا گوتی سەر و ماڵم دانابێ ناهێڵم تۆ بچیەوە ئەو ماڵە ، دەڕۆم وە دوای وەکیلێکی چاک دەکەوم جا بە تەمای خودای .
ئەو قسەیەی حاجی میرزا ئاغا مۆمی هیوای لە دڵمان دا داگیرساند بەڵام دوودڵی و بێ هیوایی لە دەم و چاوی خانم ڕا دیار بوو ، حاجی میرزا ئاغاش هەستی بەو دوودڵی و بێ هیواییە کرد .
بە خانمی گوت جا ئەوە من بەڵێنی خۆم دا تۆش پەشیمان نەبیەوە و ڕیسەکەم لێنەکەیەوە بە خوری ، خانم بە گریانەوە گوتی من تەنیا بۆ ڕزگاری خۆم هەوڵ نادەم بێ براکەم ناژیم ئەو تاقە یادگاری دایک و بابمە .
بەداخەوە تاقانە نەبوو بە (وەکاز) و دارعەسای ڕۆژانی پیری بۆ دایک و بابم بەڵام دەبێ بۆ من ببێت بە وەکاز و داری بەری  ، حاجی ئاغا گوتی دڵنیا بە منیش بە تەنیا بۆ ڕزگاری تۆ هەوڵ نادەم .
لە درێژەی قسەکان دا حاجی ئاغا ئاماژەی بەوە کرد کە خوێن نابێت بە ئاو و مامی خۆتن و لە وەیە پاش ماوەیەک پەشیمان بیەوە ، کە چی خانم بە پێداگریەوە گوتی خوا و هیمەتی تۆ دەکا لەو جەهەنەمە تاقانەش بە سەلامەتی دێتە دەر هەتا ماوم ناویان ناهێنم .
بەڵێن دەدم هەرگیز نەهێڵم تاقانە بزانێ مام و ئامۆزامان هەیە ، خوێنی چی مامە ئاغا گیان ئەوانە لە دوژمن خرابتر بوون لە گەڵ من و ئەو مناڵە بێ تاوانە .
من لە وەی دەترسێم هەتا کارەکانمان جێ بە جێ دەبێ تاقانە لە برسان و لە بەر بێ خزمەتی بمرێ ، دەنگ و هۆقە هۆقی گریانی خانم بۆ تاقە یادگارێکەی دایک و بابی ئاگری لە جەرگی ئینسان بەر دەدا .
حاجی خانم کە هەتا ئێستا بێ دەنگ بوو سەری خانمی لە سەر سینگی خۆی دانا و گوتی خانم گیان دەبێ خۆڕاگر بی ، هیچ شتێک بە بێ ئیزن و ویستی خوا ناکرێ بەو گریان و قوڕ پێوانەش هیچ کار جێبەجێ نابێ هەر خۆت لە بەین دەبەی .
تۆ دەبێ زۆر بە ورە بی بۆ وەی بتوانی جێی دایک و باب بۆ تاقانە پڕ بکەیەوە ، ژیان هەوراز و نشێوی زۆری تێدا پێویستی بە شەڕ و ئازایەتی لە ڕادەبەدەرە .
گەورە کردن و پەروەردەی مناڵێکی سێ ساڵانە بۆ کچێکی گەنج بە تەنیا کارێکی زۆر ئەستەمە ، دەبێ هەموو بارە قورسەکانی ژیان بە تەنیایی لە سەر شان دابنێی و پشتت نەچەمێ .
شەونخوونی ، نەخۆشی ، برسیەتی و ئێش و ئازار دێتە سەر ڕێی ژیانتان ، تاقانە هەر وا چکۆڵە نابێ گەورە دەبێ دەچێتە ناو کۆمەڵگا دەبێ وەک شێر لە پشتی بی و لە هەموو هەوراز و نشێوێکی ژیان ڕێنیشاندەری بی .
دەبێ تین و تاقەتت بێتەوە بەر بۆ وەی سەرکەوی ، نابێ بگلێی ، دەبێ لە سەر پێی خۆت ڕاوەستێ ، جا واز لەو گریانە بێنە ئەگەر لە بەر خۆشت نەبێ لە بەر براکەت ورەت بەرز بێ کچم .
خانم هەر ئەو کات فرمێسکەکانی بە ناو پەلی دەستەکانی سڕیەوە و بەڵێنی دا وەک دایکێک بۆ داهاتووی تاقانەکەی بە سەر و گیان هەوڵ بدات .
حاجی ئاغا دوای نوێژی ئێوارە چایەکی خواردەوە و لە ماڵ وەدەر کەوت ، منیش هێندێک جلکی خۆم بۆ خانم دانا و بە زۆر ناردم حەمامێک بکات .
ئەو شەڕە بە تەنیا بە خانم نەدەکرا حاجی خانمیش ئەوەی باش دەزانی بەڵام لێزانانە خانمی ئامادە دەکرد بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ هەوراز و نشێوەکانی ژیان ، دڵنیاش بووم خۆی و حاجی ئاغا وەک کێوێک لە پشتی خانم وەستاون .
شەوێ حاجی میرزا ئاغا بە ڕوویەکی خۆشەوە هاتەوە ماڵێ ، ئێمە زۆر بە پەلە بووین بزانین چی کردووە بەڵام ئەو هەتا نەحەساباوە و نان و چای نەخواردبا و مناڵەکان نەچووبانە ژووری خۆیان هیچی نەدەگوت .

✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

#میوانی_دڵ

ئـەرێ ئـەی شــاپـــەڕی بـــاڵی خــەیاڵم*
هــەتـــا کەنــگـێ لـــە بـێ‌تـۆیی بــناڵم

بـەساڵـێک تـێپـەڕی ڕۆژێـــکی دووریـت
لـە مێــژسـاڵـە گــوڵم لـێــت بـێ‌هــەواڵم

چلۆن بێژم وەکوو بێژینــگــە جـــەرگــم
سـەراسـەر زکـری تۆیــە مــانـگ و ساڵم

بەخـاڵی ڕووت دڵـم خاڵی لـــە خەم بوو
کــە دەتــزانی ئـــەمـن هـۆگــر بـــەخاڵم

بــەتــاڵیکــە سـەراپــەردەی خەمی دڵ
ببـیـنــم بــا، لــە دەرد و خـــەم بــــەتاڵم

هــەواری دڵ دەواری چــۆلـــە بـێ تـــۆ
بـــە میژۆڵان ئــــەدی  ڕێی کـێ بــماڵم

غەزەل هات و ئەتۆش میوانی دڵ بووی
لەگـەڵ تۆدا دەڵێـم هـەی خۆش بەحاڵم

شـەمـاڵ دێـنێ سـڵاوی #هۆگری بــۆت
هــەتــا  دەمــــرم مــنەتبـــاری شـەماڵم

    #مامۆستا_م_ئـ_هۆگر"

*ئاماژە تاقە بەیتە شێعری مامۆستا هێمنە


‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎

Читать полностью…

کابان

خەم و زووخاوی ئەم ئەشقە
لە کام مەیخانە هەڵڕێژم

بە تەنیا ماوم و نامۆ
سکاڵای دڵ بە کێ بێژم

شکاوە جامی مەی یەکسەر
نەماون تاقمی یاران

دەری مەیخانە بەستراون
بڵاون کۆڕی مەیخاران

یەکێ یەخسیری گـۆڕی تەنگ
یەکێ خەڵتانی خوێناوه

منیش زنجیری سەد حەڵقه‌م
لە دەست و گەردن ئاڵاوه‌

#جەلال_مەلەکشا


@birawary_tall

Читать полностью…

کابان

هەوری لار – حەسەن زیرەک

هەرکەسێ بیکا، هەوری لار بەینی من و تۆ
هەی لە ماڵی بمرێ هەوری لار بە هەشت و بە نۆ
ئای کۆڵنجە ڕێ ڕێ، ئامان دەسماڵ کرێشە
کاری ئەمن و تۆ ئەی هاوار کەوتۆتە کێشە
جێم نییە تیا بسرەوم خاکم بە سەر بێ لانە خۆم
بێ کەس و بێ دەر بێ یار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆم
ئیرسی مەجنوونە خەڵاتم ئاوارەی ئەو کێوانە خۆم
مستەهەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
هەر کەسێک بیکا هەوری لار مەنعی دڵداری
پەڕ و پۆ دەرکا یا ڕەبی وێنەی پاساری
ئەرێ کۆڵنجە ڕێ ڕێ، دەسماڵ قاقانی
کاری ئەمن و تۆ هەوری لار دنیا پێی زانی
بم کە بە خاتر هەوری لار زەردەی خۆرئاوا
سەرێ بێنە دەر هەوری لار لە سەر کەژاوە
ئەرێ کۆڵنجە ڕێ ڕێ، مەڕۆ دەسماڵ  قاقانی
کاری ئەمن و تۆ هەوری لار دنیا پێی زانی


کابان
@KABANMUKRYAN2721

Читать полностью…

کابان

تاقانەی خانمێ
بەشی ۱
۷

حاجی خانم گوتی ئەوە کوڕی نۆبەرەمە و ناوی دیاکۆیە و دە ساڵە ، ئەوەشیان نێونجیەکەیە ناوی دلاوەرە و نۆ ساڵە ئەو چووکەشیان پاشەبەرەی حەیابەرەیە ناوی دیارە و حەوت ساڵە .
دیاکۆ و دلاوەر زۆر گوێڕایەڵن و گەورەیی و چووکەیی دەزانن بەڵام دیار بزۆز و لاسارە بۆیەت پێدەڵێم قسە و هەڵسوکەوت و کرداریت لە دڵ گران نەیەت ، هەر گلەیەکت لێی هەبوو بە خۆم بڵێ بەر لە وەی بێیە دەر زۆرم نسحەتیش کردووە نابێ لە قسەت دەربچێ .
حاجی خانم نەیدەزانی من فرچکم بە لێدان و کوتان و بێ ڕێزی گرتووە لە ماڵی بابی خۆم ، گوتم نانا دڵم ناهێشێ مناڵە جارێ ، دڵنیام چاک دەبێ دیارە زۆرتان ناز داوەتێ چونکە پاشەبەرەیە .
ئیدی نەمهێشت زیادتر باسی دیار بکات گوتم خانم گیان من هاتووم لێرە یاریدەدەرت بم پێم بڵێ ئێستا چی بکەم ، گوتی جارێ ئەمڕۆ میوانی لە سبەی ڕا کاری تۆ دیاری دەکەم .
لای ڕۆژئاوا بوو حاجی میرزا ئاغا هاتەوە مناڵەکان بەرەوپیلی بابیان چوون و سڵاو و ماندوو نەبوونیان لێکرد ، حاجیش یەک بە یەک مناڵەکانی ماچ کرد و هاتە ژوورێ و سڵاوی لە حاجی خانم کرد و چاک و چۆنیشی لە گەڵ من کرد .
هەر بەو چەند کاتژمێرە هەستم بە تەبایی و خۆشەویستی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کرد ،چەندە ژیانێکی خۆش و پڕ لە ڕێز و حورمەتیان هەبوو .
حاجی خانم هەر بۆ خۆی خوانی ئەمشەوەی ڕازاندەوە و دوای نان خواردنیش مناڵەکان قاپەکانیان کۆ کردەوە و دایکیان شوشتی ، نەیهێشت من یارمەتی بدەم !
دوای نان خواردن حاجی ئاغا پرسیاری دەرسەکانی لە مناڵەکان کرد و هێندێکی یارمەتی دان و دوایە هەر مناڵەی دایک و بابیان ماچ کرد و شەو خۆشیان لێکردن و چوونەوە ژووری خۆیان .
حاجی خانم ڕووی لە من کرد و بە پێکەنینەوە گوتی هیوادارم پێ و قەدەمت خێر بێ ، قەت دیار وا بێ کێشە نەچووەتە ژووری خۆی جا یان شەرمی لێکردی یان عاقڵ بووە .
حاجی میرزا ئاغا لە حاجی خانمی پرسی قسەت لە گەڵ ناسکێ کردووە لێرە چ ئەرکێکی هەیە ، خانم گوتی جارێ نا چاوەڕێی هاتنەوەی تۆ بووم .
حاجی ئاغا گوتی تۆ لێرە نابێ خۆت بە میوان یان خوای نەخواستە کارەکەر بزانی تۆش تازە کچی ئەو ماڵەی هەتا ئەو ڕۆژەی لێرە بی ، ئەرکی تۆ تەنیا ئاگاداری لەو مناڵانەیە جار هەیە من و خانم سەفەر دەکەین بە حەوتوو لە ماڵ نابین ، ئەگەر بۆ خۆشت توانات هەبوو و پێت خۆش بوو یارمەتی خانم بدەی خراب نیە ئەویش نەک وەک کارەکەر بەڵکوو وەک کچی ماڵێ  .
خانم گوتی هەر ئاگای لە کوڕەکان بێت کە من لە ماڵ نەبووم هیچ یارمەتی دیکەم لێی ناوێت ، گوتیان هیچمان جارێ بۆ نەکڕیوی پێمان خۆش بوو بە دڵی خۆت شت بۆ ژوورەکەت بکڕین .
بەیانی لە گەڵ خانم چووین بۆ بازاڕ تەختێکی خەوتن و پەردەی بۆ ژوورەکەم کڕی و دوایە چەند دانە کراس و شەڵوار و پێڵاو و هێندێک پێداویستی دیکەشی بۆ کڕیم .
لە ژیانی تازەم لە لای ماڵی حاجی میرزا ئاغا زۆر ڕازی بووم بە ڕاستی ئەو ڕێز و خۆشەویستیەی لەو ژن و مێردەم دیت قەت لە دایک و بابی خۆم نەدیت ، لە هیچم کەم نەبوو مناڵەکانیش وەبگرە دیاری بزۆزیش بێ دڵیان نەدەکردم .
ئەو کاتانەی حاجی ئاغا و خانم دەچوون بۆ سەفەر لە گلێنەی چاوم زیادتر ئاگام لەو کوڕانە بوو ، دوای ساڵێک هەواڵم پێگەیشت بابم کوتوپڕ لە ناوەڕاستی بازاڕ وە عەرز کەوتووە و ئێوە سەلامەت .
لە بابم دیدار ئاخرەت بووم ئەگەرچی ئەرکی بابایەتی  دەرحەق من بە جێ نەهێنابوو بەڵام بەو حاڵەش بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی بابم زۆر تێک چووم .
حاجی ئاغا و خێزانی زۆر زیادتر لە پێشوو ئاگایان لێم بوو و بۆم ببوون بە دایک و بابێکی ڕاستەقینە ، ئیدی من بە یەکجاری مەیلی زێدی خۆم نا و لە تاران نیشتەجێ بووم .
یەک دوو ساڵ دوای کۆچی بابم گوتیان زڕدایکم مێردی کردووەتەوە نە من ئاگام لەو ما و نە ئەو بوون و نەبوونی منی بۆ گرینگ بوو .
لەو ماوەیەی لە ماڵی حاجی میرزا ئاغا دەژیام بنەماڵەیەکی سابڵاغی زۆر جار لە سابڵاغ ڕا دەهاتن و سەردانی ماڵە حاجی ئاغایان دەکرد ، دیار بوو ئەو دوو بنەماڵەیە نێوانیان زۆر خۆش بوو پێکەوە .
وەک باسیان دەکرد حاجی میرزا ئاغا لە گەڵ کاک حەسەنی سابڵاغی  بە یەکەوە چووبوونە حەج  ، حاجی حەسەن و ژنەکەی تاقە یەک کچیان هەبوو ، وەک باسیان دەکرد هێندەی ژنەکەی خۆش دەویست دڵی نەهاتبوو ژنی دیکە بێنێ و زۆر شکور بوو بەو بەشەی خودا پێی داون .
تاقە کچەکەی حاجی حەسەن چەند ساڵێک لە من گەورتر بوو ، بێ کەسی من و بێ خوشکی وی وای لێکردین وەک دوو خوشکان یەکترمان خۆش دەویست ، هەر چەند جاری بهاتبانە تاران بە بێ دەست و دیاری بۆ من نەدەهاتن .
شەوانە لە گەڵ من لە ژوورەکەی من دەخەوتین ، هەتا نیوەشەو پێکەوە دەردی دڵمان دەکرد .

✍ ماری موکریانی


#تاقانەی_خانمێ

کابان | KABAN

Читать полностью…
Subscribe to a channel