تا ئێستا زانیوتە "قوزەڵقورت" بە مانای چیە؟
ئەم وشەیە لە کاتی توڕەبوون بەکار دێ، بۆ جوێنپێدان و ناڕەزایی لە کارێك، بەڵام لە ڕاستیدا جوێن نییە،
وشەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەغۆلەکان، کە مێژووەکەی بەمجۆرە بووە:
لە مەغۆلستان دوو هۆز هەبوون، یەکێکیان ناوی "ئاق قورت" بووە، بەمانای "گورگی سپی"، دووەمیان ناوی "قزلقورت" بووە کە بە مانای گورگی سوور دێ.
سەردەمانێك "ئاق قورت" زۆر ستەمیان لە "قزل قورت"ەکان دەکرد و دەسەڵات بە دەستی ئەوان بوو، تا کەسێکی بەتوانا پەیدا بوو کە ناوی "تیمۆجین" بوو، سەر بە هۆزی "قزل قورت" بوو؛ دەستەڵاتی پەیدا کرد و بوو بە سەرداری هەردوو هۆزەکە و ناو نرا "جەنگیزخان"، کە لە دواییدا دونیای وێران کرد و بوو بە قوزەڵقورتی گەلان.
لەو ڕۆژەوە ئەو وشەیە بۆتە جوێن.
نووسین ؟!
ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ
بڵێی ئەمە ڕاست بێ ، ڕای دۆستانی ئەدیب و وشەناس چییە ؟
کابان | KABAN
بڕۆی بۆ کوێ
بۆ هەر شوێنێ
شنەبایە دۆستم هەیە
بۆنی عەتری هەناسەتم بۆ دەهێنێ...
لەتیف هەڵمەت
❤❤🌹🌹
کابان | KABAN
فولکلۆر/کۆچی
"خێروشەڕ"
ڕۆژ و ڕۆژگارێک، لە گوندێکی دوورەدەست، دوو کوڕ دەژیان کە بە "خێر" و "شەڕ" نێوبانگیان دەرکردبوو.
"خێر"، چون کوڕێکی باش و پاک و لەبەر دڵان بوو، گشت مناڵەکانی ئاوایی خۆشیان دەویست و ڕێزیان بۆ دادەنا. بەڵام "شەڕ" کە داێیمە خەریکی شەڕ و کێشە و ئاژاوە نانەوە بوو، هەموو لێی بێزار بوون.
ڕۆژ کە دەبۆوە، منداڵەکانی گەڕەک، هەموو لێک کۆ دەبوونەوە و پێکەوە یاریان دەکرد، بە تایبەت کایەی میرمیڕێنیان گەلێک پێ خۆش بوو. هەر جارەی کە پیشکیان هەڵداوشت، یەکێک دەبوو بە میر و یارییەکەیان دەست پێدەکرد.
رۆژێک بە هەڵکەوت "شەڕ" بوو بە میر و میرایەتی کەوتە دەست ئەو، بەڵام مناڵەکان هیچیان بەوە ڕازی نەبوون، هەر بۆیە تێکڕا گوتیان ئێمە ئەوەمان بە میر قبووڵ نییە و دەبێ کەسێکی تر هەڵبژێرین.
"شەڕ" کە لە مناڵەکانی ڕوانی و دیتی گشتیان دژی ئەون، زۆری پێ تێکچوو، پاشان ڕووی تێکردن و گوتی:
"ئاخر ئێوە بۆ وا دژی منن، ئێوە چووزانن من خراپم یا چاک، خۆ ئێستا یارییەکەمان دەست پێ نەکردووە؟!
یەکێک لە منداڵەکان گوتی:
"ئێمە بە تاقیمان کردوویەوە بە تایبەت کە دەبی بە میر، تەواو دەگۆڕێی و زۆرەملی دەکەی. لە گەڵ ئەو مناڵانەی کە گەورەتر و بە هێزترن دەبی بە هاوپەیمان و زوڵم لە مناڵە لاواز و کەم تەمەنەکان دەکەی. بە دەربڕینی فەرمانی نالەبار و ناعادڵانەت مناڵەکان تێک بەردەدەی و کارێکی وا دەکەی دڵیان لە یەکتر بێشێ و لە یەکتر نەبان بن. ئێمە لێک کۆ دەبینەوە بۆ ئەوەی کە برایانە کایە بکەین، نەک ئەوەیکە ببینە دژی یەکتر."
منداڵەکان کە تێکڕا قسەکانیان کردە یەک، لە بەرانبەری شەڕدا ڕاوەستان و بە هیچ جۆرێک قبووڵیان نەکرد کە "شەڕ" ببێتە میر. سەر لە نوێ پیشکیان هەڵاویشتەوە و ئەوجار "خێر" بوو بە میر و مناڵەکان تێکڕا لە چەپڵەیاندا، چون خێر مرۆڤێکی چاک و باش بوو، زوڵمی لە کەس نەدەکرد و مافی کەسی نەدەخوارد.
پاش ئەم هەڵبژاردن و دژایەتییە، "شەڕ" بۆی ڕوۆن بۆوە کە ناجسنی و بەدفەڕی زۆر شتێکی خراپە، چون هەموو کەست لێ دوور دەخاتەوە. هەر بۆیە تەمای گرت. کە لەمەو بە دواوە هەوڵ بدات خراپە نەکا و خوین تاڵ و زۆردار نەبێ ، تا مناڵەکان هەموو وەک "خێر" خۆشیان بوێ و هیچ فەڕق و جیاوازێکیان لە بەیندا نەکەن.
کابان | KABAN
🎥 ⤵️⤵️⤵️
✅️ Pişkek ji bernamê:
🔶️🔸️ Karnas: K.H.Mihemedî, arkêolog/ kevnarnas
🔸️Li bara #Mirgewer , #Dalanper û #Bozê_sîna
✅️ بەشەک ژ بەرنامێ:
🔷️🔹️ کارناس: ک. حاجی محەمەدی، شوونەڤارناس
🔹️دە ربارێ مرگەوەر ، دالانپەر و بۆزێ سینا
کابان | KABAN
📝 پردی سوور
نوێترین دەرکەوتنی مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی بە خوێندنەوەی هۆنراوەی "پردی سوور" لە دیوانی ملوانکەی شین.
تـ: ئەم هۆنراوەیە بەبۆنەی کۆڕی ڕێزلێنانی بەڕێزیان و بڵاوبوونەوەی چاپی نوێی دیوانی ملوانکەی شین تۆمار کراوە.
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ بەشی ٢٦
خانم تەنانەت لێنانی ئەو خواردەمەنیانەی قەدەغە کردبوو کە تاقانە پێی خۆش نەبوو ، بە هەر حاڵ داوا و ویستی تاقانە ببوو بە داوای قازی مەراغە و دەبوو جێبەجی بکرێت .
تاقانە لە تەمەنی مێرمنداڵی دا ڕووی لە هاوڕێ و چوونە دەر و خەرجی زۆر کرد ، وەک پێشوو بایەخی بە دەرس و چوونە قوتابخانە نەدەدا .
کێشەی من و خانم هەمیشە لە سەر چۆنیەتی پەروەردەی تاقانە بوو ، بە بڕوای من نازی زۆر مناڵی خراب دەکرد ، بە بیروبۆچوونی خانمیش مناڵی بێناز بۆ مردن باش بوو .
پێکەوە مشتومڕمان زۆر بوو لەسەر ئەو کێشەیە بەڵام بێسوود بوو قسە هەر قسەی خانم بوو ، هەتا وای لێ هات تاقانە یان نەدەهاتەوە ماڵ یان شەوانە زۆر درەنگ دەهاتەوە .
لە هیچ جەم و دەم و بۆنەیەک لە گەڵمان نەبوو ، ئەمجا خانم دانی بە هەڵەی خۆیدا هێنا ، بەڵام تازە درەنگ ببوو و تاقانە قۆڵی ئەستوور ببوو و خانم دەرەقەتی نەدەهات .
خانم زۆری هەوڵ دا بە گریان و بە سەر و پرچ ڕنینەوە ، بە خۆشی و بە قوربان بوون ، بە پاڕانەوە و لاڵانەوە ، بەڵام تاقانە گوێی خۆی ئاخنیبوو و خۆشی لای هاوڕێکانی بۆ لە ژیانی بنەماڵەیی گرینگتر بوو .
خانم زۆری خەفەت دەخوارد ، شەوانە هەتا بەرەبەیان نەدەخەوت و چاوەڕێی هاتنەوەی تاقانە بوو ، جەمە نانێکی بە بێ فرمێسک لە گەروو ئاوا نەدەبوو .
لەناکاو تووشی نەخۆشیەکی کوتوپڕ هات ، سەرەگێژە و دڵەکوتەی لێ بوو ، چەند جار بۆ خۆم بردمە لای دوکتور بە بێ ئەوەی تاقانە ئاگادار بێ .
دوای پشکنینێکی زۆر لە لای دۆکتۆر و پسپۆڕەکانەوە نەخۆشی خانم بێ عیلاج بوو و ئیتر دوایەکەشی خۆت دەزانی چۆن بوو وەکاز گیان ، وەکاز لەو ماوەیە دا بە بێ هیچ قسەیەک گوێی بۆ گێڕانەوەی بەسەرهاتی پڕ لە نەهامەتی خۆی و تاقانەکەی دڵێ ڕاگرتبوو .
تەنیا هەڵسوکەوتی پیش خواردنەوە و گریان بوو بە بارتەقای نامرادییەکانی خانمی دایک و خوشکی فرمێسکی هەڵوەراندبوو ، بەر لە وەی وەکاز قسە بکات کاک قادر پرسی ئەدی حاجی ئاغا و بنەماڵەکەی لە کوێن و ئەو پارەیەی لە لای حاجی ئاغا بوو چی لێهات ؟
وەک من بزانم دوای کۆچی خانم تڕۆمبێل و ئاڵتونی خانمتان فرۆشت بۆ کردنەوەی دوکانی وەکاز .
ناسکێ گوتی لە پڕ ماڵە حاجی ئاغا کوڕەکانیان بۆ درێژە بە خوێندن چوونە دەرەوەی وڵات ، حاجی ئاغا و حاجی خانمیش بە ناچاری وەدوای وان کەوتن و ڕۆیشتن .
ماوەیەک نامەیان دەهات بەڵام ئێستا لە مێژە هیچ هەواڵێکم لێیان نییە ، بەداخەوە نازانم ماون یان نا .
لەمەڕ ئەو پارەیەی لە لای حاجی ئاغاش بوو هەتا ئێستا دەنگم نەکردووە ، بۆ وەی وەکاز پشت بە کار و کاسبی ببەستێ . کۆشتارگایەکە بە ناوی خانم کراوە و لە کار بەردەوامە و چەند کەسی بڕوا پێ کراوی حاجی ئاغا کاری لێ دەکەن ، پارەکەش دەچێتە ناو حیسابێکی بانکیەوە کە خانم بە ناوی وەکاز کردوویەتەوە .
وەکاز هیچی نەدەویست ، پووڵ و پلە و پایە بە لایەوە گرینگ نەبوو ، ڕق و کینەیەکی زۆر لە ناو دڵ و وجوودی دا هێللانەی کرد .
بەر لە هەموو کەس ڕقی لە خۆی بوو ، عەزابی ویژدان ئازاری دەدا ، ئەمجا ڕقی لە مامەکانی .
ئێستا کە نەیدەتوانی ئەو هەمووە دڵسۆزی و وەفایەی خوشکەکەی قەرەبوو بکاتەوە خۆ دەیتوانی تۆڵەی بکاتەوە ، دەیتوانی ژیان لە مام و ئامۆزاکانی بکاتە دۆزەخ .
لە دڵی خۆی دا بەڵێنی تۆڵە سەندنەوەی دا . تەنیا پرسیارێکی لە ناسکێی کرد ئەوە بوو : بۆ هەتا خانم مابوو ڕاستیت پێ نەگوتم ؟
ناسکێ گوتی بە گیانی تۆ و سێبەر زۆرم هەوڵ دا ڕاستی بزانی ، بەڵام خانم ئیزنی نەدا ، من بێ تاوانم لە حاشاردانی ئەو ڕاستییە .
تەنیا شتێک کە لێم شاردوویەوە و باسم نەکربوو ، کوشتارگا بوو ئەویش لێی پەشیمان نیم ، دڵنیام بتزانیبا ئەوت هەیە پشتت لە کار کردن دەکرد.
وەکاز بە بیستنی ژیانی پڕ لە ژانی خۆی و خانم پشتی وەک گۆچان چەمابۆوە و چاوەکانی وەک گۆمی خوێن سوور هەڵگەڕابوو ، بەڵام بەو حاڵەشەوە هەستا ناسکێی لە باوەش گرت و داهاتەوە هەر دووک دەستی ماچ کرد.
گوتی دەڵێن هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکی بەتوانای لە پشتە،من خۆم بە بەختەوەرترین پیاوی دونیا دەزانم دوو ژنی بەتوانا و لەخۆبوردەم لە پشت بووە بۆ ئەو ژیانەی ئێستا هەمە.
ئەگەر خانم نەیهێشت بێنازی بکێشم و باشترین جل و خواردن و پێداویستی ژیانی بۆ تەرخان دەکردم ، تۆش کردتم بە پیاوێکی بڕوا بەخۆ کە بتوانم لە سەر پێی خۆم ڕاوەستم .
ئێستاش خانم دایکی دڵسۆز ی منە چونکە قەتم هەست بە بێ دایکی نەکرد،تۆش خوشکە تاقانەکەی خۆمی.
دوای گێڕانەوەی ئەو بەسەرهاتە ناسکێ هەستی پێ دەکرد بارێکی قورس و گرانی لە سەر شانی هاتووەتە خوار ، کاک قادر لە جاران زیادتر گرینگی بە ناسکێ دەدا و بۆی ببوو بە گەورەترین یار و هاودەمی ژیان.
بەڵام وەکاز...
بەڵێ وەکاز تۆوی ڕق و تۆڵە لە دڵی دا چاندرا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو ڕقە لە دڵی دا گەورتر و زیادتر دەبوو،هەموو زەین و هۆش و بیر و خەیاڵی ببوو بە تۆڵە کردنەوە لە مامەکانی و نەیدەزانی ماون یان مردوون.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٨).
کابان | KABAN
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٦).
کابان | KABAN
چی سەبارەت بە یەکێک لە ناودارترین و مەزنترین کەسایەتییەکانی کوردانی کورمانجی خوراسان دەزانن؟
جەعفەر قولی زەنگەلی، شاعیری ناوداری کورد و چیرۆکی ژیانی تایبەتی، لە کۆکردنەوەی مامۆستا عەبدوڵڵا سەمەدی و خوێندنەوەی پەیام حیسامی، کاری هاوبەشی ڕادیۆ باش و کوردینووس 🌻
کابان | KABAN
🔺دادڤان یوسف گەنجێکی زاخۆییە و دانیشتووی سویسرایە کە توانی بگاتە لوتکەی چیای ئێڤرێست.
@Dengikurdistan
چاوئەستێرەی سوورەگوڵەکەم
بە خودای شێواوە دڵەکەم
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | mohammadmamleofficial?_t=8l23NLeXys4&_r=1">TikTok
تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٣
ئەو شەوی هیچ باس نەبوو ، نەمانزانی بۆ چی داوای حاجی ئاغایان کردبوو لە بنکەی پۆلیس وتووشی چی کێشەیەک هاتووە .
شەوێ کە چووینەوە ژوورەکەی من بۆ وەی خانم لە دونیای ماتی و بێدەنگی بێنمە دەر ، هەواڵ و باس و خواسی وەکیلم لێ پرسی .
گوتی بەڵێنی پێداوم کێشەکەم چارەسەر بکات و داوای شاهیدی کردووە بۆ ئەو تووند و تیژیەی لە گەڵ من و تاقانەیان کردووە .
پرسیم جا شاهیدتان هەیە ؟ گوتی ئەو کاتەی لە ماڵی مامم هەڵاتم و چوومە ماڵی هاوڕێیەکەی بابم هەموو جەستەم شین و ڕەش ببۆوە ، خێزان و کچەکەی جەستەیان دیتم و زۆریشم بۆ گریان .
دڵنیام جێی ئازار و شکەنجە بە سەر جەستەی تاقانەوە دیارە بەڵام سەلماندنی کارێکی ئەستەمە ، ناشزانم ئەو ماڵە شاهیدی دەدەن کە جەستەی منیان بە شین و ڕەشی دیتووە یان نا .
ئەمجا خوا دەزانێ لە دادگا تا چی ڕادەیەک بڕوا بە قسەی من و شاهیدی ئەو ماڵەش دەکەن ، گوتم خوا گەورەیە درەنگ یان زوو هەموو شت ئاشکرا دەبێ .
خانم زۆر پێش من خەوت ، من هەر چەندی ئەم دیو و ئەو دیوم کرد خەوم لێ نەدەکەوت .
چەند جار چوومە دەر ، چرای ژووری حاجی ئاغا و حاجی خانم هەر نەکوژابۆوە .
خوا درۆی پێ خۆش نیە چوومە پشت دەرگاکەیان بەڵکوو گوێم لە قسەیان بێت بەڵام وا بە ئاسپایی قسەیان دەکرد گوێم لە هیچ نەبوو .
بەیانی دەبوو زوو هەستابام نان و چا بدەم بە مناڵەکان و بەڕێیان بکەم ، بەڵام ژانەسەرێکم لێ بوو ئاو بە چاوم دا دەهاتە خوار و نەمدەتوانی لە سەر پێ ڕاوەستم .
خانم هەستی بە بێ تاقەتی من کرد و بەر لە من هەستا و نان و چای دا بە مناڵەکان و بەڕێی کردن بۆ قوتابخانە .
حاجی خانمیش ئەو ڕۆژە درەنگ لە خەو هەستا ، حاجی ئاغاش نەڕوییشتە ناو شار .
کاتێک لێک کۆ بووینەوە و بەرچاییمان دەخوارد ، حاجی ئاغا گوتی دۆینێ زۆر ماندوو بووم بۆیە باسی هیچم بۆ نەکردن .
ڕووی لە خانم کرد و گوتی قسەیەکم پێیە بەڵام دەبێ بەڵێن بدەی نەیکەی بە هات و هاوار و شین و گریان هەتا باشتر لێک تێبگەین !
خانم پارووەکەی لە دەستی بەربۆوە و پرسی مامەئاغا تاقانە شتێکی لێهاتووە ؟
حاجی ئاغا گوتی بە خوای ساغ و سەلامەتە ، دوور بێ تاقانە شتێکی لێ هاتبا من ئێستا ئاوا بێ خەم نانم دەخوارد ؟
دوایە گوتی مامەکانت ئاگادار کراونەوە تۆ لێرەی شکایەتیان کردووە ، من دۆینێ چوومەوە لای وەکیل و قسەم لە گەڵ کرد .
ئەمڕۆ من و تۆ و وەکیل وەڕێ دەکەوین و دەچینە سابڵاغ ، خانم دەستی کرد بە گریان و گوتی ڕامناگرن کێشە نیە ، لێرە دەڕۆم بەڵام ڕازی نیم تەرمەکەشم ببەنەوە بۆ ماڵە مامم .
حاجی ئاغا گوتی خانم گیان من خۆم بە پیاو دەزانم و لە بەڵێنی خۆم پاشگەز نابمەوە ، سەرم دانابێ ناهێڵم بە ڕێبواریش بچیەوە ئەو ماڵە .
ئێمە بۆیە وەکیل لە گەڵ خۆمان دەبەین لە وێ دادگایی دەکرێن بەڵکوو بتوانین تاقانەش لەو دۆزەخە ڕزگار بکەین.
زۆر قسەی دیکەش کرا بەڵام ئێستا لە بیرم نیە ، خانم و حاجی ئاغا خۆیان پێچاوە و ماڵئاواییان لێ کردین.
حاجی خانم زۆری دوعای بەخێر بۆ کردن و گۆزەیەک ئاوی بەدوایان دا ڕشت ، من مامەوە و دونیایەک لە دوودڵی و تەنیایی و ترس و دڵەڕاوکێ.
لە لای خانم خۆم وا خەمبار نیشان نەدەدا بۆ وەی ورەی نەڕووخێت بەڵام دوای ڕۆیشتنی کار و پیشەم ببوو بە گریان.
سەرەتاکان حاجی خانم بێدەنگ بوو شەو و ڕۆژ خەریکی پاڕانەوە بوو ، بەڵام دوای دوو سێ ڕۆژ سفرەی دڵی لە لام کردەوە و گوتی : ناسکێ گیان بۆیە هەتا ئێستا ڕاستیم پێ نەگوتووی بۆ وەی هێندەی دیکە باری خەم و خەفەت نەخەمە سەر شانی کچێکی منداڵ .
پێم وابوو بەرگەی خەم و خەفەتی زۆرتر ناگری،بەڵام دوایە بەو شتە بزانی لە وەیە بڵێی حاجیژن درۆی لە گەڵ کردووم یان بڵێی منی بە بێگانە داناوە بۆیە ڕاستی پێ نەگوتووم.
کچم،ئەو ڕۆژەی حاجیان داوا کردبوو لە بنکەی پۆلیس لە بەر شکایەتی مامی خانم نەبوو،گوتم ئەدی بۆ چی بوو،بۆ بە پەلە خانمتان ناردەوە بۆ سابڵاغ؟
ڕاستیتان بە من نەگوت کێشە نیە ، بەڵام چۆنتان دڵ هات ڕاستی بەو کچە دڵشکاو و بێ دایک و باوکە نەڵێن؟
لە دڵی خۆم دا لێکم دابۆوە تازە لەو ماڵە نەمێنم ، متمانەم پێیان نەمابوو،دڵم لێیان ڕەنجابوو و ئەو هەمووە چاکە و دڵسۆزییەی چەند ساڵە لە گەڵ منیان کردبوو هیچم وەبەر چاو نەدەهات.
خانم ببوو بە بەشێک لە گیان و وجوودم ، بەختەوەری و سەرکەوتنی خانم ببوو بە داڵغە و هیوایەتی شەو و ڕۆژم.
هیچ شتێک بۆ من لە خانم گرینگتر نەبوو لەو کاتەی دا ، بیرم لە مردنی خۆم کردباوە بیرم لە داهاتووی خۆم نەدەکردەوە ، داهاتوو بۆ من تەنیا سەرکەوتنی خانم بوو.
حاجی خانم گوتی ڕۆڵە گیان لە خۆتەوە هەڵ مەچوو جارێ گوێت لێ بێ بزانە چی بووە ، خۆ ئێمە دوژمنی خانم نین چۆن لەو کاتە هەستیارە دا پشتی تێدەکەین؟
ئەدی گوێت لێ نەبوو حاجی بە خانمی گوت سەری خۆم دانابێ ناهێڵم بچیەوە ئەو ماڵە؟ ئێوە جارێ منداڵن و بە بێ لێکدانەوە کاران دەکەن بۆیە گوتنی ڕاستیەکان لەو کاتی دا لە بەرژەوەندی کەس نەبوو.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۱٦
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
نویسنده ای با ۴۹ عنوان کتاب در خیابان های سنندج دست فروشی می کند
می گوید: عطیه شیخاحمدی هستم، ساکن سنندج
تازه یک سال است شروع کردم به فروش کتاب هایم
ولی ۲۵ سال است که کتاب می نویسم.
جا و مکان برای فروش کتابهایم نداشتم، به همین دلیل یک سال است برای فروش کتاب هایم به دور میدان می آیم ، چون اجاره مغازه بالاست و نمی توانم پرداخت کنم.
هفتهای دو روز برای فروش کتاب هایم به میدان میآیم چون به خاطر زخم بستر بیشتر از این برایم ممکن نیست.
برای چاپ کتابهایم وام گرفتهام، امید دارم با فروش کتاب هایم بتوانم بخشی از قسطهایم را بازپرداخت کنم، چون پدرم و برادرم ضامنم هستند.
در مجموع ۴۹ عنوان کتاب دارم که ۳۶ مورد از آنها مجوز گرفتهاند ولی به خاطر هزینههای بالای مجوز گرفتن، دنبال کسب مجوز برای کتاب های دیگری که بدون مجوز مانده اند، نرفتم
با تشکر از آقای عبدی پور
┅┅✿🍃❀💜♥️❀🍃✿┅┅┄┄
╭━━⊰✹💞✹⊱━━╮
کانال خاندان اردلان
@ardalan_family
http://telegram.me/joinchat/DBtihj4S0Aflbuxfj8CtlA
تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٨
بریا بمزانیبا ئەو کچە کچی ماممە یان نەوەیەتی ، بەڵام هەر چی بێ زۆر ژیر و وشیار هاتە بەر چاوم .
شەو لە هۆتێل لە سەر تەختەکەم پاڵم دابۆوە ، دەنگی ئەو کچە و شێوەی ڕوخساری و لێوە لەرزۆکەکانی و چاوە پڕ لە ئاوەکەییم بۆ ساتێکیش لە بیر نەدەچوو .
هەستێکی سەیرم هەبوو بەرانبەری ڕق نەبوو ، خۆشەویستیش نەبوو ، هەر دەبێ پەیوەندی خوێنی بێت ، ئەی ناڵێن خوێن نابێت بە ئاو ؟
باشە ئەگەر پەیوەندی خوێنی بەوشێوەیە گرینگ و پڕ بایەخە خۆ من و خانمیش هاوخوێن و پشت و کەسوکاری ئەو بنەماڵەیە بووین ، چۆنیان توانی ئاوا دەربەدەر و ئاوارەمان بکەن .
نانا دەبێ هەستی خوێنی و ئەو قسە بێبایەخانە بخەمە ژێر پێم ، دەبێ تۆڵەی خۆم و خانمیان لێ بکەمەوە نابێ ڕەحم بە مناڵی ناو بێشکەشیان بکەم .
باشە تاوانی ئەو کچە چیە ئەو بۆ دەبێ بە ئاگری نەزانی و بێ ویژدانی باب یان باپیریەوە بسووتێ .
لە ناو فکر و خەیاڵ دا وەک مەلەوانێکی ناشارەزا و نەزان پەلەقاژەم دەکرد ، نەمەتوانی لە گەڵ خۆم ساغ ببمەوە .
باشە من وەدوای چی کەوتووم ، بە دەستی بەتاڵ و بێکەس و تەنیا لە گەڵ ئەو هەمووە خەڵکە چیم پێ دەکرێ ؟
نا بەڵێنم داوە سەر و ماڵم دابنێم تۆڵەی خۆم و خانم دەکەمەوە ، ئێرە زێدی من و دایک و باب و خانمە ، ئەگەر ئەوانە وایان نەکردبا لە شار و زێدی خۆم غەریب نەدەبووم .
نازانم چەندەی پێ چوو هەتا خەوم لێ کەوت ، بەیانی دوای نان خواردن دیسان بەرەو جێی گۆرین وەڕێ کەوتمەوە ، کچەکە دیسان لە ماڵ هاتە دەر وەدوای کەوتم هەتا گەیشتە قوتابخانە .
دوایە گەڕامەوە و چاوەدێری هاتوچۆی ئەندامانی تری بنەماڵەکەم دەکرد ، پیاوێکی پیر بە کەشیدەوە گۆچان بەدەست لە دەرگا هاتە دەر ، لە هەورازەکە خللۆر بۆوە بەرەو ناوشار دەڕۆیی ، خوولێکم لێ دا و هاتم لە سەری کۆڵانەکە لە تەنیشتی ڕامگرت .
سڵاوم کرد و گوتم مامە غەریبم لێرە وەک بزانی پۆمپی بەنزین لەو نزیکانە هەیە ؟ بە دەست ئاماژەی بە بەنزینخانە کرد بەڵام من گوتم نەبێت بە ئەرک دەکرێ لە گەڵم سوار بی و پێشانم بدەی ؟
گوتم دوایەش بۆ هەر شوێنێک بڵێی لە خزمەت دا دەبم و دەتگەیەنم ، دەرگای پێشەوەم بۆ کردەوە چووین بەنزینم تێکرد و گوتی ڕۆڵە وەدوای کاری خۆت بکەوە من هەر هاتووم کەمێک بای لاقان خۆش کەم .
هەموو ڕۆژێ بە پێیان هەتا مەلا جامی دەچم و دێمەوە ، گوتم نانا دەتگەیەنم منیش پەلەم نیە.
لە ڕێگا گوتی خەڵکی کوێی و لێرە چی دەکەی ؟
گوتم ماڵم لە تارانە و هەر بە خۆشی هاتووم ، زۆرم باسی سابڵاغ بیستبوو پێم خۆش بوو بە چاوی خۆم بیبینم.
ئاخێکی هەڵکێشا و گوتی منیش دوو برازام لە تارانن ، لە مێژ ساڵە لێیان بێهەواڵم نازانم خەریکی چن .
گەیشتینە مەلا جامی ، گوتم مامە خۆ نە تۆ کارت هەیە نە من ئەو سەرمایەش باش نیە بۆ تۆ مەیە خوار کەمێک ناو شارم پێ بناسێنە .
گوتی باشە دە لێخوڕە بۆ لای چوارچرا ، هاوکات کە شەقامەکانی ناو شاری پێ دەناساندم باسی برازا ونبووەکانی دەکرد .
پەشیمانیم لە قسەکانی دا بەدی دەکرد ، بەڵام پەشیمانی تازە چی سوودی هەبوو؟
هەتا زیادتر دەدوا زیادتر ڕقم لێی هەڵدەستا ، ئەو پەشیمانیە لە ترسی عەزابی قەبر بوو و هەر دەپاڕاوە خوا لە تاوانەکانی خۆش بێت .
دوایە باسی بنەماڵەکەی خۆی کرد و گوتی چەند کچ و چەند کوڕی هەیە و خەریکی چن و هەموویان ژنیان هێناوە و مێردیان کردووە.
گوتی هەر کوڕێکم ژنی نەهێناوە ئەویش کەمێک شیرن عەقڵە ، بەدڵنیاییەوە ئەو کوڕەیە کە بە تەما بوون بە زۆری خانمی لێ مارە بکەن ، لە قسەکانی حاجی تێگەیشتم ئەو کچەی کەم مابوو بکەوێتە ژێر تڕومبێلەکەم نەوەیەتی.
ناوی سەیرانە و پۆلی کۆتایی دواناوەندییە و مام حاجی لە هەموو نەوەکانی دیکەی زۆرتر خۆش دەوێ ، باسی پێ خوێندن و دابین کردنی داهاتوویەکی گەشی سەیرانی بۆ دەکردم .
ئەی بۆ وەک مامی چاک و جێگری بابم لە فکری داهاتووی گەش بۆ من و خوشکە لێقەوماوەکەم دا نەبوو؟چۆن چووبووە تەوافی کەعبە و ئاوا بە بێویژدانی من و خوشکمی ئاوارە کرد لە پێناو پارە و ماڵی دونیا .
تەواوی سابڵاغی پێ کردم و دوایە هەتا بەر دەرگای ماڵەکەی بردمەوە ، زۆری تەکلیف لێ کردم بۆ نانی نیوەڕۆ بچمە ماڵی بەڵام من گوتم دەبێ بڕۆم کارم هەیە و ماڵئاواییم لێ کرد .
دوای ماڵئاوایی لە حاجی بە خۆم گوت : مام حاجی چۆن تۆ بووی بە هۆی ئازاری خۆشەویستترین کەسی ژیانم ، منیش بە هەمان شێوە دەبم بە هۆی ئازاری خۆشەویستترین کەسی ژیانت .
هەر ئەو کات سەیرانم کردە ئامانج بۆ تۆڵە سەندنەوە ، ئیدی خوێن و عەیبە و تاوانبار و بێتاوانم لێک نەداوە ، خۆ من و خانمیش خوێن بووین و بێتاوان بووین.
کوا کێ زگی بە ئێمە سووتا؟
ئێمەیان وەک ئەمرازێک کەوتبووە بەر دەستی بۆ گەیشتن بە ماڵ و سامان، تەنانەت دەیانهەویست خوشکە جوانەکەی من بدەن بە کوڕێکی شێتی بێ مێشک کە کەس ئامادە نەبووە هەتا ئێستاش مێردی پێ بکات .
لە گەڵ خۆم یەک لا بوومەوە ئێستا کاتی پلان داڕشتن و ئامانج پێکانە بۆ تۆڵە
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN
تاقانەی خانمێ بەشی ٢٧
وەکاز لە دڵی خۆی دا شەو و ڕۆژ بەرنامە و پلانی دادەڕشت بۆ تۆڵە سەندنەوە ، خەو و خواردنی لێ حەرام ببوو ، بگرە مەیلی کار کردنیشی نەمابوو .
ڕۆژێک لە مانگی بەفرانبار دابوو بە کاک قادری گوت هێندێک کارم هەیە چەند ڕۆژان دەچمە سەفەر ، تۆ بچووە سەر دووکانەکە هەتا دێمەوە .
کاک قادر گوتی بە چاوان من هەر بێکارم و وەختی دار و گوڵ و حەوشەش نییە ، ناسکێ پرسی دەچیە کوێ ؟ کاک قادر گوتی خۆ وەکاز منداڵ نییە بۆ لێی دەپرسی دیارە کاری هەیە .
ناسکێ گوتی دەبێ بزانم دەچێتە کوێ دوور بێ دونیا هەزار قەزا و قەدەرە .
وەکاز گوتی دەچمە کرماشان و خۆشت ناڕەحەت مەکە بە ساغ و سڵامەتی دەچم و دێمەوە و لە حەوتووییەکیشم زیادتر پێ ناچێ .
بۆ بەیانی وەکاز خۆی ئامادە کرد و دوای چەند ماچ لە کوڵمە خڕەکانی سێبەر ماڵئاوایی لە ناسکێ و کاک قادر کرد و بە مەبەستی چوونە سابڵاغ وەڕێ کەوت .
لە ڕێگا بیری دەکردەوە چۆن مامەکانی ببینیەتەوە و ئایا هەر وەک کەسێکی نەناس خۆیان لێ نزیک بکاتەوە یان خۆیان پێ بناسێنێ .
لە خەیاڵی خۆیدا بەو سارد و سەرمایە بە فکر و خەیاڵی تۆڵە ڕێگا بەستەڵەکەکەی بەهیواوە بەرەو داهاتوویەکی پڕ لە سەرکەوتن دەبڕی .
گەیشتە سابڵاغ و لە هوتێل کوێستان ژوورێکی بۆ ماوەی حەوتوویەک بە کرێ گرت ، زۆر ماندوو بوو لە سەر تەختەکە درێژ بوو ئاگای لێ نەبوو کەی خەو میوانی چاوەکانی بوو .
لای ئێوارێ لە خەو هەستا و حەمامی کرد و کەوا و پاتۆڵی مرادخانی لە بەر کرد و چووە ناو شار ، لە چێشتخانەی حاتەم نانی خوارد و دوایە دەورێکی بە ناو شارە جوان و دڵنشینەکەی سابڵاغ دا لێ دا .
نە دەیزانی مامەکانی ناویان چییە و نە قەت دیتبوونی ، لە وەش دڵنیا نەبوو داخوا خانم شۆرەتی خۆیانی گۆڕیوە یان نا و لە دڵدا ئاواتی دەخواست شۆرەتیان یەک بێ ، نەک لە بەر خۆشەویستی ئەوان تەنیا بۆ وەی ئاوا ئاسانتر دەیتوانی بیانبینیەتەوە .
لە مەیدانی مەلا جامی ماشێنەکەی لە تەنیشت جادەی ڕاگرت و بە پێ خوولێک سوڕاوە ، چاوی بە دوو پیاوی بەتەمەن کەوت لە بەر دەرگای دووکانێک ڕاوەستابوون و بە یەکەوە سەرقاڵی قسان بوون .
چووە پێش و سڵاوی کرد ، پیاوەکان بە ڕوویەکی خۆشەوە وەڵامی سڵاوەکەیان داوە و دەستیان لە دەستی نا .
وەکاز گوتی مامە داوای لێبووردن دەکەم کاتتان دەگرم بەڵام من لێرە غەریبم لە ماڵی ( ... )دەگەڕێم ئەگەر بیانناسن ، یەک لە پیاوەکان گوتی من نایانناسم ئەوی دیکە گوتی ماڵە حاجی ساڵەی دەڵێ چۆن نایانناسی .
برای حاجی حەسەنی ڕەحمەتی دەڵێ ، کابرا گوتی ئەها بەڵێ بەڵێ نەمدەزانی شۆرەتیان چییە دە ماڵتە بڵێ ماڵە حاجی ساڵەی ، لێرە خەڵک بە شۆرەت بانگ ناکەن دەنا کەس هەیە لە سابڵاغ ماڵە حاجی ساڵەی نەناسێ ؟
دوایە یەکیان سەری لە دووکانەکە نا و هاواری کرد ئازاد کوڕم وەرە کارم پێتە ، کوڕێکی گەنج هاتە دەر و بەڕێزەوە سڵاوی کرد و گوتی بەڵێ بابە گیان .
بابەکە گوتی ئەو ئاغایە غەریبە لە ماڵە حاجی ساڵەی دەگەڕێ ، لە گەڵی بچوو پێشانی بدە و زوو وەرەوە .
وەکاز زۆری سپاسی پیاوەکان کرد و لە گەڵ ئازاد سواری تڕومبێلەکەی بوو و بەرەو تەپەی قازی وەڕێ کەوتن .
لە کۆڵانێکی لایان دا و ئازاد ئاماژەی بە خانوویەکی گەورە کرد و گوتی ئێرە ماڵی حاجی ساڵەیە ، دەیویست بێتە خوار و لە دەرگاکە بدات ، بەڵام وەکاز نەیهێشت گوتی جارێ ناچمە ژوور هەتا تۆ نەبەمەوە لای دووکانەکەتان.
ئازاد گوتی کێشە نیە من تاکسی دەگرم ، وەکاز پێداگری کرد و بە بیانووی گەیاندنەوەی ئازاد خۆی لە کێشەکە دەرباز کرد چونکە جارێ بەتەما نەبوو بچێتە ماڵیان.
دوای وەی ئازادی لە بەر دەرگای دووکانەکەیان دابەزاند چۆوە هوتێل و بۆی خەوت ، لە بەیانیەوە کاری ببوو بە چاوەدێری ماڵە مامی .
ئاگای لێ بوو کێ دەچێتە ماڵیان و کێ دەڕواتە دەر ، کەی دەچنە بازاڕ و کەی دێنەوە ، چەند مناڵی قوتابخانەیان هەیە،چەندیان دەچنە قوتابخانە و چەندیان کاربەدەستن.
جارێ هەر خەریکی ناسینی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بوو لە دوورەوە،ڕۆژێک خەریک بوو کچی ئەو ماڵە وەبەر تڕۆمبێلەکەی بکەوێ .
کاتێک هاتە خوار کچێکی جوان بە چاوی پڕ لە ترسەوە حەبەسابوو،وەکاز لێی پرسی خۆ هیچ جێت ئازاری پێ نەگەیشت ببوورە ئاگام لێ نەبوو.
لە سەرەتا دیار بوو کچە زۆر ترساوە چاوی پڕ ببوو لە ئاو و لێوە سوورەکانی دەلەرزین ، بەڵام پاش ماوەیەک گوتی ئەگە ئاگات لە خۆت نیە بۆ لە پشت فەرمان دادەنیشی خۆ کایە بە گیانی خەڵک ناکەی!
چی وای نەمابوو بڵێ من کایە بە گیان و ژیانی کەس ناکەم ئەوە باب و باپیری تۆ بوون کایەیان بە ژیانی من و خوشکە بێتاوانەکەم کرد ، بەڵام جارێ کاتی ئەو قسانە نەبوو ئەو بۆ مەبەستی تۆڵە هاتووەتە ئێرە نەک ناز و گلەیی.
هەر بۆیە بە سەر ڕقەکەی دا زاڵ بوو و گوتی دووبارە داوای لێ بووردن دەکەم و ئەگەر پێویست بێ دەتبەمە نەخۆشخانە.
کچەکە گوتی پێویست ناکا،بەڵام بۆ جارێکی دیکە ئاگات لێ بێ نەوەک ماڵوێرانێک سەقەت و گێڕ بکەی.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
کابان | KABAN
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٧).
کابان | KABAN
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٥).
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٥
بە بیر و خەیاڵی خۆمان پێمان وا بوو بەو زووانە خانم و تاقانە ڕزگارییان دەبێ و دێنە تاران ، بەڵام کار و بێنەوبەرەی دادگا زۆری کێشا و ئەو چاوەڕوانیە بنبڕ نەهاتووە پێویستی بە سەبری ئەیووب بوو .
نزیکەی ساڵێک حاجی ئاغا و وەکیل لە هاتوچۆی دادگا دابوون ، وەکیل داوای کردبوو کێشەکەیان بگوێزنەوە بۆ دادگای تاران ، بەڵام لە بیرم نییە بە چی هۆیەک داواکەیان ڕەت کردبۆوە .
تاقانە چاک ببۆوە و لە نەخۆشخانە ئیزن درابوو ، خانم و تاقانە لە ماڵە کاک ڕەحمانی ئامۆزای حاجی ئاغا بوون لەو ماوەیە دا ، حاجی ئاغا ڕایسپاردبوو لە هیچیان کەم نەبێ و بۆ خۆی بەبەردەوامی سەری دەدان .
حاجی خانمیش جارێک چوو بۆ سەردانیان و حەوتوویەک لە لایان مابۆوە ، دەیگوت خانم باری دەروونی زۆر باشترە و ڕەنگ و ڕووی هاتووەتەوە بەر و تاقانەش گەورە بووە و جێی سووتانەکەی تەنیا پەڵەیەکی بچووکی پێوە ماوە .
دوای گێرە و کێشەیەکی زۆر بەشێک لەو میراتەی بە خانم و تاقانە بڕابوو بە پێی یاسا بە مامەکانیان بڕا ، حاجی ئاغاش بوو بە بەرعۆدە (کەفیل) و چاوەدێری خانم و تاقانەی لە دادگا بەیاسایی وە ئەستۆی خۆی گرت .
بەوشێوەیە خانم و تاقانە لە زێدی خۆیان پەڕتەوازە بوون و هاتنە تاران ، ماوەی چەند مانگان لە ماڵە حاجی ئاغا بوون و ڕاوێژکاری خێزانی حەوتووی جارێک دەهات و وتووێژی لە گەڵ خانم دەکرد و چۆنیەتی ژیانیانی هەڵدەسەنگاند .
لەو ماوەیە دا حاجی ئاغا بوو بە وەکیل و خانوو و مڵک و دووکان و هەر چی بە خانم و تاقانە بڕابوو فرۆشتی و بە سەنەد و قەباڵە و لە سەر دەستی دادگا پارەکەی تەحویلی خانم دا .
خانمیش وەک کچێکی پێزان و بە ئەمەک حاجی ئاغای کردە بەرپرسی ئابووری خۆی و براکەی ، بە پرس و ڕای حاجی ئاغا و حاجی خانم خانوویان کڕی و ناوماڵێکی خۆشیان دانا .
حاجی ئاغا هەر وەک ئەو کاتی حاجی حەسەن لە ژیاندا مابوو بە پاشماوەی پارەکە خانمی کردە شەریک .
داهاتی خانم و تاقانە بەو شێوەیە دابین دەکرا و باری ماڵیان ڕۆژ لە ڕۆژ زیادتر لە پێشکەوت دابوو .
کاتێک خانم خانووی کڕی و ماڵی دانا حاجی خانم و حاجی ئاغا گوتیان :
ناسکێ گیان تۆ کاڵەی غەریبایەتیت لەو ماڵەی کردەوە ئێرە هەر ماڵە بابە و دەرگای هەمیشە بۆ تۆ کراوەیە ، ئەگەر خۆت پێت خۆش بێ ئێمە وامان پێ باشە بۆ وەی خانم و تاقانە بە تەنیا نەبن تۆش لە لایان بژی و بۆ خۆشمان سەرانسۆییتان دەکەین .
ڕاستە لە ماڵی حاجی ئاغا بەقەرد و قیمەت بووم و لە هیچم کەم نەبوو ، بۆ من زۆر لە ماڵی باب خۆشتر و پیرۆزتر بوو ، بەڵام لە دڵەوە بەو پێشنیارە شاد بووم .
هەستێکی تایبەتم بۆ خانم هەبوو وەک بڵێی نیوە ونبووەکەی خۆم دیتبێتەوە ئاوا بوو لە لام ، بەڵام ترسی وەم لە دڵ دابوو خانم بەو پێشنیارە ڕازی نەبێ .
پرسیم جا کێ دەڵێ خانم ڕازییە ؟ حاجی خانم گوتی ئەوە پێشنیاری خانم بوو و دەمێکە بە ئێمەی گوتووە .
گوتم جا ئەگەر ئێوەش و خانمیش واتان پێ باشە من لە سەر قسەی ئێوەم ، ئیتر لەو ڕۆژەوە من و خانم بووین بە هاونشین و بارهەڵگری ژیانی هاوبەشمان و کەس نەیتوانی لێکمان دابڕێ مردن نەبێ .
دوای هاتنم بۆ لای خانم زۆرم هەوڵ دا بەردەوام بێ لە خوێندن ، چونکە دەمزانی پلانێکی وای هەبوو بەر لە کۆچی دایک و باوکی .
خانم گوتی ئەرکێکی گەورەتر لە خوێندنی کەوتووەتە سەر شان ، ئەویش پەروەردە و گەورە کردنی تاقانەیە .
داهاتووی تاقانە لە هەموو ویست و ئاواتێکی دیکە بۆی گرینگتر بوو ، دەیگوت دەبێ بۆ تاقانە ببم بە دایک و باب و نابێ قەت هەست بە نەبوونی و بێ نازی بکات .
بە هەر تایەک کە دەهاتە تاقانە دەریایەک فرمێسکی هەڵدەڕشت ، بە هەر وشەیەکی تاقانە فێری دەبوو دونیایەک شاد دەبوو .
ژیان و خۆشی ژیان تەنیا و تەنیا لە تاقانە دا خولاسە کرابۆوە بۆ خانم ، هیچ شتێکی دیکە بە لایەوە گرینگ نەبوو .
کاتێک تاقانە دەستی بە خوێندن کرد خانم هەتا بەر دەرگای تڕومبێلەکەی تاقانەی لە کۆڵ دەکرد و لەو سەریش لە بەر دەرگای تڕۆمبێلەکەوە هەتا دەیهێناوە ماڵ لە کۆڵی دەکرد .
لێیم دەپرسی بۆ وا دەکەی ئەو کوڕە گەورەیە و بۆ خۆی دەتوانێ بڕوات ، دەیگوت ئەو تەمەنە ناگەڕێتەوە با لە داهاتوو دا لە دڵم نەبێتە داخ و بڵێم تاقانەم زۆر لە کۆڵ و باوەش نەکرد .
هەر چی تاقانە ویستبای بۆی دەکڕی ، دەمگوت باشە بۆ ئەبلەخەرجی دەکەی ئەوانە پێویست نیە ، دەیگوت جا ماڵی دونیام بۆ چیە بۆ تاقانە نەبێ .
کاتی جەمەکان سینی بۆ دەڕازاندەوە و بۆی دەبردە ژوورەکەی خۆی ، دەمگوت بۆ ئەو زەحمەتە دەدەی بە خۆت و بانگی ناکەی بێت لە گەڵ ئێمە لە سەر سفرە دانیشێ ، دەیگوت جا ئەو جەستەیەم مشک و مار بیخوا ئەگە من بردنی سینییەکم بۆ تاقانە پێ زەحمەت بێ .
ئەو زەحمەتەی خانم لە گەڵ تاقانەی دەیکێشا بڕوا ناکەم هیچ دایکێک بۆ جگەرگۆشەکەی خۆی کێشابێتی ، هەتا تەمەنی چاردە پازدە ساڵی جێی خۆی لە تاقانە جیا نەکردەوە .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٤
لە درێژەی قسەکانی دا حاجی خانم گوتی هەر چۆنێکی بێ ئێمە کراسێکمان لە ئێوە زیادتر دڕیوە ، نەدەکرا لەو کاتە دا ڕاستی بە خانمێ بڵێین .
گوتم باشە ئێستا پێم بڵێ بزانم چی بووە خۆ خانم لێرە نییە و گوێی لە قسەکانمان نابێ .
ئەگەر ئێوە ڕازی نەبن لە لای خانم باسی بکرێت سوێندت بۆ دەخۆم ئەو قسەیە لە گەڵ خۆم دەبەمە ژێر گڵ .
گوتی : ئێستا خانم زانیویەتی هەر تۆ نەتزانیوە ، تاقانە سووتاوە و لە نەخۆشخانەیە .
بە بیستنی ئەو هەواڵە دونیا لە بەر چاوم تاریک بوو ، حەبەسابووم ، نە دەگریام نە قسەم بۆ دەکرا ، حاجی خانم بەردەوام بوو لە قسە کردن بەڵام من لە غەڵبەغەڵب زیادتر هیچم گوێ لێ نەبوو .
کاتێک وەخۆ هاتمەوە حاجی خانم ئاوی بە سەر و دەم و چاوم دادەکرد ، ئەو لە من زیادتر حەبەسابوو گوتی کچێ دایک و خوشکەکەم تۆ بۆ وا لە خۆت دەکەی ؟
گوتم یانی چی ، بۆ من ئینسان نیم ، هەستم نیە ؟ بۆ خۆم ئەوەندەم دەردی بێکەسی کێشاوە ، ئەوەندەم بێنازی دیتووە ، وەک دەڵێن دەردەدار ئاگای لە دەردەدارە .
نازانم بۆ چی بەڕە هەر لە لای تەنکیەوە دەدڕێت ، ئەو خوشک و برایە بێ دایک و باب بوون بەس نەبوو ، ئەو هەمووە چارە ڕەشی و نەهامەتیە چیە بەرۆکی گرتوون ؟
حاجی خانم گوتی خوا نەبێ کەس نازانێ خێر و شەڕ لە چی دایە ، بەڵکوو سووتانی تاقانە ببێتە هۆی ڕزگارییان لەو بەند و کۆتە .
لەو کاتەی دا ڕقم لە دڵسۆزییەکانی حاجی خانم بوو و بڕوام بە خواش نەمابوو ، دەمگوت ئەوە چی خوایەکە مناڵێکی هەتیوی بێ دایک و باب بسووتێنێ ، خێری سووتانی مناڵێکی بەستەزمان لە چی دایە ؟
بێ هەواڵی لە خانم و تاقانە دەردێکی
بەژان بوو بۆ منیش و بۆ حاجی خانمیش ، شەو و ڕۆژ تێ نەدەپەڕی و بێزار ببووین ئەوەندەی شێووەردی بدەینەوە بێ ئاکام .
جار هەبوو بە دڵێکی پڕ لە هیواوە دەمانڕوانیە داهاتوو و جاریش هەبوو بێ هیوایی باڵە ڕەشەکانی بە سەر دا دەکێشاین.
پێنج شەش ڕۆژ بە سەر ڕۆیشتنی خانم و حاجی ئاغا دا تێ پەڕیبوو ، حاجی ئاغا بە شۆفیری پاسێک دا نامیلکەیەکی بۆ حاجی خانم ناردبوو ، دەقی نامەکە بەم شێوەیە بوو :
دوای سڵاو و هەواڵپرسی لە هەموومان نووسیبووی : ببوورن زۆر سەرقاڵ بووم نەمتوانی زووتر نامەتان بۆ بنێرم.
شکور تاقانە باشترە بەڵام جارێ هەر وا لە نەخۆشخانەیە ، ئاوی کۆڵیوی بە سەر لاقی دا ڕژاوە و بەرەو باش بوون دەچێ و جێی مەترسی نییە.
هاتوچۆی ماڵە مامەکانیان بۆ نەخۆشخانە بە پێی یاسا قەدەغە کراوە، شەوانە خانم لە لایەتی و بە ڕۆژیش کچەکانی ڕەحمانی ئامۆزام بە نۆرە ئاگایان لە تاقانەیە.
من و ئاغای وەکیل بە شەوانە لە ماڵە ڕەحمانی ئامۆزامین ، بە ڕۆژیش دوای سەردانی تاقانە وە دوای کاری دادگا دەکەوین.
جگە لە سووتانەکە هێندێک باسک و قۆڵی تاقانە شین و ڕەش بووەتەوە و بە پێی قسە و پشکنینی دۆکتۆرەکان جێی لێدانە ، ئەو شتانە بەڵگەی زیندوون بۆ دادگا ، هێشتا داوای شاهیدی دیکە نەکراوە بۆ سەلماندنی ئازاری خانم.
هیوادارین بەو زووانە تاقانە لە نەخۆشخانە ئیزن بدرێت و هەموومان پێکەوە بگەڕێینەوە تاران.
بەڵام وەک دەڵێن ئەو هەویرە ئاو زۆر دەبا ، کاری دادگا و مڵک و ماڵ و سەرپەڕشتی مناڵێکی سێ ساڵان یاسا و ڕێسای خۆی هەیە ، من هیچی لێ نازانم بە تەمای خوا و لێزانی وەکیلین.
چاوەڕێی دوعای خێرتانین و چاوی مناڵەکان ماچ دەکەم ، ئاگاتان لە خۆتان بێ و جارێ ماڵئاواٚ.
هاتنی ئەو نامەیە ئاوێک بوو بە پشکۆی ئاگردا کرا ، ئارامی و ئاسوودەیی خستە ناو دڵ و دەروونمان ، ئەمجا قسەی حاجی خانمم کەوتەوە بیر بەڕاستی هەر خوا بۆ خۆی دەزانێ خێر و شەڕ لە چی دایە.
حاجی خانم هەر ئەو شەوە وەڵامی نامەی حاجی ئاغای داوە و بەیانی دوای ڕۆیشتنی مناڵەکان بۆ قوتابخانە بە یەکەوە تاکسیمان گرت و چووینە تڕمیناڵ و نامەکەمان دا بەو شۆفیرەی نامەی حاجی ئاغای بۆ هێنابووین.
ڕێک دە ڕۆژ بوو حاجی ئاغا و خانم ڕۆیشتبوون چاوەڕێی وەڵامی نامە و هەواڵی تازە بووین کە حاجی ئاغا بە تەنیا هاتەوە ، بەندی جەرگ و دڵم پسا وامزانی خانم و تاقانە چوونەتەوە ماڵی مامیان.
دوای ماندوو نەبوون و بەخێر هێنانەوەی حاجی ئاغا ، سەماوەرەکەم هەڵکرد و چایەکم بۆ حاجی ئاغا هێنا و دانیشتم بۆ بیستنی هەواڵی نوێ.
حاجی ئاغا گوتی زۆر ماندووم پێویستم بە حەسانەوەیە بەڵام وا دیارە بەجووتە چاوەڕێن بزانن شێرین یان ڕێوی،حاجی خانم گوتی خۆ بەتەما نی ئێمە بەو حاڵە بەجێ بهێڵی بڕۆی بخەوی.
حاجی ئاغا گوتی هەر وەک لە نامەکە دا نووسیبووم چارەسەری ئەو کێشەیە کاتی دەوێ ، جارێ هەر چی لە دادگا باس کراوە بە قازانجی خانم و تاقانەیە.
کێشەی ماڵ و مڵک و سەرپەرەشتی تاقانە ماوە.
وەکیل قسەی لە گەڵ مامەکانی خانم کردووە گوتوویەتی ئەگەر تەمای وەیان هەبێ ببن بە بەش لەو ماڵ و میراتەی وەبەر خانم و تاقانە دەکەوێ ، ئێمەش لێیان خۆش نابین لە ئاست ئەو ئازار و توند و تیژیەی دەرحەق خانم و تاقانەیان کردووە و لە حەبس دەکرێن.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
بەختیاری دەڵێن ؛
گی به ددر بی دا رسی دهل تشمال دهرس
( نۆرەی شایی و زماوەندی کچی بێکەس و کار و هەژار گەییشت ، ساز و دەهۆڵی زورناچی و تەپڵچیش خرا دەبێ )
کابان | KABAN
ژیانمان ڕێک وەک ئەم ماسییە وایە، کە بەسەر زیندوە و گیانی تێدایە. جا سەیر ئەوەیە کە وا حکوومەت، دێت بە سەرماندا دەیکا بە منەت: شوکرانەبژێر بن، هەتانە ئەمنیـەت! ئەمنیـەتی وا بە قیر بێ و لەعنەت...
وەرگێڕ: لانەواز
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٢٢
لە کاتی گێڕانەوەی ئەو بەسەرهاتە لە زمانی ناسکێوە وەکاز بە گوڕ فرمێسکی بە چاوەکانی دا دەهاتە خوار ، چونکە لێی ڕوون و عەیان بوو خانم و تاقانەی ناو بەسەرهاتەکە بۆ خۆی و خوشکە هەناسەسارد و گۆڕ غەریبەکەیەتی .
سەری سۆڕمابوو و لە گەڵ مەنتیق و عەقڵی نەدەگونجا کە خوشکێک لە توانای دابووە لە دایک دڵسۆزتر و مێهرەبانتر بێت و ئاوا خۆنەویستانە پێ لە سەر هەموو ویست و هەستی خوی دابنێت و ژیانی تەرخان بکات بۆ بەختەوەری براکەی .
خۆی بە تاوانباری سەرەکەی ژیانی پڕ لە نامرادی خوشکەکەی دەزانی و لە بوونی خۆی بێزار بوو ، بیری دەکردەوە ئەگەر ئەو نەببا چارەنووسی خانم لە وانەیە بە شێوەیەکی دیکە بوایە .
لە وەیە مێردی کردبا و مناڵەکانی خۆی لە باوەش گرتبا و هەستی دایکایەتی بە نەزۆکی نەبردبایە ژێر گڵ .
ئاواتی دەخواست زووتر بیزانیبا خانم خوشکیەتی و دایکی نیە ، زۆر خەمبار بوو کە بە پێچەوانەی ناوەکەی نە بوو بە وەکاز بۆ دایک و بابی و نە بۆ خوشکە لەخۆبوردە و بە بەقاکەی .
پێی جایز بوو ناوی وەکاز و تاقانە تەنیا لە خانم نرابا چونکە بەڕاستی تاقانە بوو لە وەفا و دڵسۆزی و وەکاز بوو بۆ ژیان و مانی براکەی ، بەڵام جارێ بێدەنگ بوو بۆ وەی درێژەی بەسەرهاتە پڕ لە کارەساتەکەی خۆیانی گوێ لێبێ .
بەڵێ حاجی میرزا ئاغا دوای خواردنی نان و چا کاتێک کوڕەکانی هەر یەکە
چوونە ژوورەکەی خۆیان ، دیتی حاجی خانم و من و خانم بە تامەزرۆیەوە چاوەڕێی بیستنی هەواڵی تازەین .
گوتی وەکیلێکی چاکم دیتووەتەوە بەڵێنی پێداوم وە دوای ئەو کێشەیە بکەوێ ، بەڵام بەر لە وەی دەست بە کار بێ دەیهەوێ خانمێ بینێ و بە وردی باسی هەموو شتێک لە زمانی خۆیەوە ببیسێ .
ئەو شەویش بە دوعا و پاڕانەوە و دڵەکوتە و ترس لە داهاتوویەکی نادیار تێپەڕی .
بەیانی حاجی ئاغا و حاجیژن لە گەڵ خانم لە ماڵێ وەدەر کەوتن بە مەبەستی دیتنی وەکیل ، مناڵەکانیش چوون بۆ قوتابخانە و ماڵ بە من ئەسپاردرا .
خەریکی کار و باری ناو ماڵ بووم و هۆش و زەینم لە لای خانم ، لە دەرگایان دا !!!
سەیر بوو کەس لەو کاتەی ڕۆژ دا نەدەهاتە ماڵی حاجی ئاغا ، لە سەرەتاوە نەمدەویست دەرگا بکەمەوە دوای سێ چوار جار لە دەرگا دان ناچار بووم دەرگاکەم کردەوە .
دوو پۆلیس بوون و دوای سڵاو کردن گوتیان کاریان بە حاجی ئاغایە ، گوتم لە ماڵ نیە ، گوتیان کە هاتەوە ئەو کاغەزەی بدەیە دەبێ بە زووترین کات سەردانی بنکەی پۆلیس بکات .
منی ماڵوێران خۆ خوێندەواریم نەبوو بزانم چی لە کاغەزەکان نووسراوە ، هەزار بیر و خەیاڵی بێ جێ لە مێشکم دا کەڵەکەیان بەستبوو و ڕۆژم لێ ببوو بە ساڵ هەتا حاجی ئاغا و خێزانی و خانم هاتنەوە .
کاتێک هاتنەوە بەر لە وەی بزانم وەکیل چی پێگوتوون کاغەزەکەم دا بە حاجی ئاغا و گوتم داوایان کرد بە زووترین کات بچی بۆ بنکەی پۆلیس .
حاجی ئاغا بە خوێندنەوەی کاغەزەکە ڕەنگی مردووانی لە سەر نیشت ، هەر چەنی حاجی خانم پرسی چی لێنووسراوە پێی نەگوت کاغەزەکەی قەد کرد و لە ناو گیرفانی چاکەتەکەی نا و گوتی من دەبێ بڕۆم .
دوای ڕۆیشتنی وی حاجی خانم ناوچاوانی گرژ بوو و گوتی دەبوو پێشتر کاغەزەکەت بە من نیشان دابا ، گوتم بە خوا عەقڵم پێنەشکا هیوادارم بە گەورەیی خۆت لێم ببووری .
حاجی خانم گوتی بۆ سەد ساڵی دیکە ئەو قسەیەی من بکە بە ئاڵقە و لە گوێتی بکە ، بە بێ پرس کاری سەربەخۆ مەکە کاتێک لە خۆت گەورەتر لە ماڵێ دایە .
قسەکەی حەق بوو بەڵام چاوەڕوانیەکی گەورە بوو لە کچێکی بێ دایک و باب ، خۆ بۆ خۆی لە منی باشتر دەزانی کەس نەبووە ڕێگا و شوێنی ژیانم پێشان بدات .
هیچم نەگوت بەڵام زۆرم زگ بە خۆم سووتا و بە خۆم دا شکامەوە،ئای لە دەردی بێ کەسی و بێ پشتیوانی چۆن ئینسان هەمیشە سەری نەوییە ، ناحەقیشی نەبوو کەس نەیدەزانی پۆلیس چیان دەویست و حاجی ئاغا بۆ بە دیتنی ئەو کاغەزەی وا شڵێژا.
نەماندەزانی ئاخۆ حاجی ئاغا دەگرن یان دێتەوە ماڵێ،یان چ کارێکی دژە یاسایی کردووە ، یان دەبێ چ لە خودا نەترسێک داوی بۆ دانابێتەوە.
دەرد خۆ هەر یەک و دوو نەبوو ڕێک لەو کاتەی دا وەکیل گیرابوو و خەریکی چارەسەری کێشەی خانم بوون ئەو بەزمە چی بوو هات بەربینگی پێگرتین.
خانمیش مات مات بوو وا وێدەچوو لە تاو حاجی ئاغا کێشەی خۆی و براکەی لە بیر نەمابێ ، هەموومان دەستەوستان چاومان لە دەرگا بڕیبوو بزانین کەی حاجی ئاغا دێتەوە ماڵێ.
دوای چێشتانێ حاجی ئاغا ڕۆیی بۆ نانی نیوەڕۆش نەهاتەوە ماڵێ ، نانمان دا بە مناڵەکان بەڵام نە من و نە خانم و نە حاجیژن زەوادمان نەبڕی.
پاش نوێژێکی درەنگ لای زەردەپەڕ حاجی ئاغا ماندوو و شەکەت هاتەوە،بە زۆری پاروویەک نان و چایەکی خواردەوە و بە بێدەنگی چووە ژوورەکەی خۆیان ، هێندەی پێ نەچوو حاجی خانمیش وە دوای کەوت.
من و خانم ماینەوە بێ خەبەر لە هەموو دونیا،خۆ نەدەکرا خۆ لە کار و باری ئەو بنەماڵەیە هەڵقوتێنین،لە وانەیە پێیان خۆش نەبێ ئێمە بە کێشەی ژیانیان بزانین.
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
KABAN