ئاوەکان بشڵەقێنن تا ماسی ڕاو کەن .
نووسینێک لەسەر کتێبی ڕابێرت گرین
✍کیاڕەش نادری موقەددەم
1_ ئاوەکان بشڵەقێنن تا ڕاوە ماسی بکەن
_ ڕژیمی تورکیا
_ فاشیسمی پەهلەوی و کورد
_ قەی کردنەوەی تەفەکۆری ئێرانشاری و جەریانی گۆرانیسم
کابان | KABAN
ئایشێ
بەشی ۳
لە نێوەڕاستی حەسارێ و لەنێو ئەو حەشیمەتەدا دایان بەزاندم.ژن و پیاو، کوڕوکاڵ سەمایان لەبەر دەکردم. بەحاڵ سەرم هەڵێنا؛ لەو جەنگەیەدا، چاوم بە شۆڕەسوارێک کەوت لەقەراغ داوەتەکە،لەسەر ئەسپێکی کوێت، خۆی دووردوور خستبووەوە. ڕێک ئەو دەستە ڕانکوچۆغە بووزووەی لەبەردا بوو وا یەکەم ژوانمان پێوە کرد.سەروڕدێن هاتوو، ملی بە لارەوە نابوو و بەتاسەوە لێی دەڕوانیم.
بەندی دڵم پسا. دڵەکوتەیەک دایگرتم و لینگم وەک شەقشەقە دەلەرزی. هێزی ئەژنۆم نەبوو یەک هەنگاو هەڵێنمەوە. بەڵام زۆر زوو وەخۆ هاتمەوە؛ خۆ هەر لەبیرم نەمابوو لەناو دڵمدا زیندەبەگۆڕ کراوە.
باشه ئەگەر من دەسەڵاتم نەبوو، خۆ ئەو دەیتوانی من لەو بەندوداوە ڕزگار بکات. نەوەڵڵا ئەو هەر لە کولاندنەوەی برینانم ئازا بوو.
کورتی ببڕمەوە؛ به سونعی حەڤدە ساڵییەوە کەوتمە نێو ماڵێکی بێسەرەوبەرەی خێزاندارەوە کە کەس خەتی کەسی نەدەخوێندەوە.
لاوە دوو عومر و نیوی منی هەبوو و دوو ـ سێ ژنی هێنابوو و لەکنی دانەنیشتبوون.
پێم وابوو زۆر تێروتەسەلن.خۆ لاوەی گلاراوگرتوو لەوەتی فامی کردبووەوە، قەت دوو ژەمی لەسەر سفرەی بابی نەخواردبوو. یان شوانی بەرغەلێ بووە یان مەڕ و ماڵاتی خەڵکی لەوەڕاندووە.
بۆیە پاش پەڕینی شەرتی شوانی گوێستیانمەوە. لەسەر بەڕەی ماڵی بابیشم کوتبوویان لاوە شوانکارەیه و نیوەی ڕاستی ئەو ماڵاتە ئی خۆمانە.
جا ئایشێی چارەڕەش، ئەوجار دەبێ مەنجەڵەماست، سەلکەپەنیر، جامەلۆرک و چارەکەنانت لە ماڵانڕا بۆ بێت. دەبێ دێبەدێ و مەنزڵبهمەنزڵی لەگەڵ ببڕیت و نانی شوانی بستێنییەوە.
پەکوو خۆ دەستم لە ئەژنۆ نەدەبوونەوە:
ئەو ڕۆژه زانیم کۆچەکەم شەڕ بوو
کە کۆچم تووشی کۆچی سەگوەڕ بوو.
دایکم ئاوی گوێی دادابووم، دەبوو بە کفنی سپییەوە لەو ماڵە بچمە دەرێ. دەبوو قوون بدەمە سەر بەڕەی خۆم و زیندان بێت و مەیدان بێت، بیکێشم. هەر ئەوەندەی ئامۆژنم پێ خۆش نەبێت و نەکەومە بەر لۆمە و لەقەمی خەڵکی.
بەهار هات و کابرا بوو بە شوانی مەڕی سێ ماڵ لە دێیەکی نیزیک خۆمان. زۆری هێنا و برد، ڕێم هەر لەگەڵ دانەگرت. بۆخۆی بە ڕۆژ ئەوەندەی پێی کرابا، سەری ماڵێی دەداوە.
هێشتا جۆ زەرد نەببوو، ڕۆژێک بەرەبەری بەیانی به کوتەکوت هاتەوە. نێوچاوانی ئاوری لێ دەباری و دیار بوو کەتنێکی نابووەوە.
لە ماوەی مانگێکدا دوو جار گورگ لە ڕانی دابوو و هەر جارێ سی ـ چل سەر مەڕوماڵات تێدا چووبوون. ئیدی جوابیان کردبوو.
تازە بەدنێو ببوو و لەو ناوچەیە کەس بە شوانیی نەدەگرت.
ڕۆژێک بێ ئەوەی پرسوڕام پێ بکات، لە بۆکان وەتاغ و پێشخانەیەکی بە کرێ گرتبوو. هاتەوە هەر بۆخۆی وەنێو نوێنوبان کەوت؛ دەستەنوێنێکی پێچاوە بە لێفە و دۆشەگ و جاجم و بەرماڵ و دوو سەنیرەوە. هەروابێتەوە مەنجەڵێکی خواروخێچ و قووپاو و تونگەیەک و دوو سێ قاپ و دەوریی فافۆنی لە چارەکەیەک پێچا. ئیدی کەس دەستی وەبەر دەستی نەهێنا، وەک شتێک لە زمانی تۆقیبوون.
لە دووجار پتر، نەهاتبوومە شاری. هێندەم هەست به غەریبایەتی دەکرد نەبێتەوە. لە دێ جیرانەکان زۆر باش و حاجەتخۆش بوون و لەگەڵ هەموویان وەک یەک ماڵ وابووین. بەڵام لە شاری هەر سەرم بردبایەتە دیوی دەرێ، هەرکەس دەیدیتم دەیکوت: کچی چاک! بنەوانی بابتی؟ دەخوێنی؟ ئەی ئەوە دایکت! دەبێ دایکت نەمابێ، وایه؟!
منیش هێندە دنیادیدە و زۆرزان نەبووم و هەموو ئەوانەم لە مستی کابرا دەنا. هێندەم لەو قسەوقسەڵۆکانە بۆ گێڕاوە، هەتا کابرام کردە پیاوێکی دڵپیس و بەزیبکوزاکوون. حەیاشم نەبوو، هەرچەندی دەمگێڕاوە، پێی وابوو پێی ڕادەبوێرم؛ دایک و بابی ئەو خەڵکەی هیچ نەدەهێشت و بەردی بەبا دەکرد. هەربۆیە ڕێی دەرێی لێ گرتم. ماوەماوە دەچوو بۆ فاعلەیی و هەرچی دەیهێناوە هەتا تمەنی ئاخری نەخواردبایە نەدەچووەوە سەر کار.
ڕۆژێک هاتەوە کوتی: ژنی ئەو ڕەفیقەم نانکەری ماڵی فڵانە کەسە، دەڵێ لە کەسێکی ئەمین دەگەڕێن بۆ پاکوخاوێنی ژوورێ و بۆ منداڵ حاواندنەوە.
کوتم: ئایاڕۆ لاوە!جا بزانە ئەوەشم پێ ناکەی! جا من کەنگێ کاری ماڵانم کردووە؟!
بێدەنگەی لێ ڕاهێنا، منیش گوێی خۆم لێ خەواند.
ماوەیەک تێ پەڕی. زستان هات و بەفر دەرگای پێ گرتین. کابرا بێکار و بێعار لە ژوورێدا سیغاری بە سیغار پێ دەکرد.دەیکوت: بە خۆم نییە، دەستم بۆ کاروکاسبی ناچێت. دەگەڵکوو لاقم لە ژوورێ بترازێت، فکر و خەیاڵ هەڵمدەگرێت. وەدەزانم پیاوی ئەو گەڕەکەماڵە لەپاڵ تۆدایە. هەرچەندیش دەزانم تۆ لە ئاوی شەوێ پاکتری!
منیش ئەوە لەسەرپێ و مانگی خۆمم و ئەشیای خودامان لە ماڵێدا نییە. تاقە تیتۆڵێکم بۆ نۆبەرەی باغی ژینم نەکڕیوه و نەدوریوە. لانک و لۆرکی منداڵی دشەکەم بۆ رازاندبۆوە بە دەسرازە و سەرلانکە و ئاوەخانە و ... . هەر شتەی لە جێیەکم پچڕیبووەوە. خۆ بۆخۆشم ئەودەم هیچ هونەرێکم نەبوو بینوێنم. ئەوە نەبێ ژنێکی دەستسارد و دەستوپێسپیلکە بم، غایەتێکی لەگەڵ کەس هاموشۆمان نەبوو تا شتێکیان لێ فێر بم.
درێژەی هەیە
📝لەیلا قادری
س ؛با قسەی خۆش ون نەبێ
کابان | KABAN
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
کابان | KABAN
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
کابان | KABAN
درێژەی چیرۆکی ئایشێ
بابم لە وەکیلایەتیی منەوە دەستی لە دەستی زاوا نابوو و لەسەر بیست سەر مەڕ مارەیان کردبووم.
ئەوان ڕۆیشتنەوە و من هەتا شەو زرینگاوە، بەدم گریانەوە، خوێن و خوڕی براژنم شوشتەوە.
سبەی پاشنیوەڕۆ بە زوویەکەوە، دەستەیەک کەیخوداژن پێمەوە هاتن. یەغدانێک و دوو بۆخچەیان ئاخنیبوو لە کراس، ئاواڵکراس، پشتێند، کەوا، بەرەکەوا، پیرانخاب، گۆرەوی و لفکە و کیسە، چەند پاروو سابوونی بۆنخۆش و خۆلاسە ئەوەی ژن پێویستێتی.
بە تانە و تەشەرەکانی دوێنێی براژنمدا و بەو دەستە و دیاری و پێوههاتنەیان، وێ دەچوو ماڵێکی تێروپڕ بن.
سەرلەبەیانی کە لێم وەڕاست گەڕابوو، بڕێکم خۆ لە داروبەرد دا، هیچ سوودی نەبوو. دایکم گەڕاوە گوتی: ڕەنگە هەر بەتەمای کوڕی فاتەڕەشێ بی! جارێ ئەو خۆی لێ نەبان کردووی. یەکەودوای ئەوەش، پرچی سپی بهۆنییەوە و نێرینە لەو وڵاتەدا نەمێنێت، ناهێڵم بچی لەو ماڵەوە. چما لەبیرم دەچێت فاتە چ پەندێکی پێ دام! یەستاش لەقە لە بەختی خۆت مەدە. دەکەوییە جێی خۆت و دەست لەسەر هەموو شت، ئاغا و کوێخا بۆخۆتی. وەک بووکەچینی لەسەر تاقەت دادەنێت. ئەوە ڕۆژەکەیە، ئەو قسەیەم هەڵگرە!
وەک باڕەکەو، جارناجارێک خۆم لە کەلێن و قوژبنێک ڕۆ دەکرد؛ شینێکم دەکرد و هەر نەختاڵێک ئاهۆن دەبوومەوە، دەچوومە بەر تروومپاکە، شڵپێکم بە دموچاوم دادەدا و ... .
هەرچی هێنام و بردم و شەنوکەوم کرد، ڕێی دەربازبوونم نەبوو. هەرچۆنیک بوو دەبوو مل لە چەقۆکولەی چارەنووس هەڵسووم.
هەر له قاوەڵتوونێوە وەک بووکەمقەبا سەرووی وەتاغێم گرت. خۆم دابووە دەستی قەدەر. ئیدی شا و گەدا، ئاقڵ و پەتیارە، شۆخ و بۆدەڵەم بۆ گرنگ نەبوو.
هاوین بەشێنەیی بارگەوبنەی تێک دەنا، خەلەوخەرمان هەڵگیرابووەوە و ئازووقەی پاییز و زستانمان داخستبووەوە.
تا وامان کرد کەوتینە نێوەڕاست مانگی پاییزێ. جوان لەبیرمە ڕۆژی جومعە بوو. بابم بۆخۆی قەرارومەداری بڕیبووەوە و کوتبووی بەزموڕەزم و داوەت بۆ کچ ناگێڕم، چوار کەیخودا بنێرن، دەستی بووکی خۆتان بگرن و بیبەن.
خزمەکانی خۆمان هەر بیست کەس دەبوون و نەدەبوون، دەتکوت هاتوونە سەرەخۆشی و کەس بزەشی نەدەهاتێ.
پێش نانخورانێ، دوو ماشێن ژن و پیاوی یەکییەکی، لە حەسارێ وەژوور کەوتن. هەموو خوڵقی دیوە گەورەکەی میوانان کران. ژنێک نەبێ؛ ژنێکی پانوپۆڕی دم و لەبز شیرن هاتە نێوماڵەکە. کوتی: بووکەکە کێهایە بیدەنە دەستی من.
زوو پیلی گرتم و وەپێش خۆی دام بۆ وەتاغی سەرێ.
توورەکەیەکی خامی سپی لەبەر پشتێندەکەی نابوو، قودوویەک سپیاو، گوڵێک دەزوو، مووکێشێک و کوتە ئاوێنەیەکی پێ بوو. برۆ و دموچاوی بۆ هەڵگرتم و بڕێکی سووراو لە ڕوومەتم هەڵسوو. سەروقژی بۆ داهێنام و بە ئەملا و ئەولای شانمدا پەرێشانی کرد. دەستێک جلی گرانبایی، پشتێندی گوڵقوڵاپی ڕەش و کەوای زەڕیی سپیم لەبەر کرد و بەهارنارنجێکی سپی و چێرەیی و تارایەکی سووریان بەسەردا دام. ژنە بۆم ببوو بە شایەر و هەتا زاری شل بوو، پێیدا هەڵگوتم. بە زمانی خۆم نەبێت، قابیل بە ماڵی شا بووم.
پاش نانخورانێ، بەزوویەکەوە کاکم و بابم هاتنە سەرێ. یەکی پیلێکیان گرتم هەتا کن ماشێنەکە و لەوێ دەستیان لە دەستی پیاوێکی ئاکابر نام. کابرایەکی شەرمێونی گۆشتتاڵ، قژی ماشوبرینجی ببوو. ڕدێنی چڵەچڵە سپیی تێ کەوتبوو. کەواوپاتۆڵێکی بۆری لەبەردا بوو. پشتێندێکی زۆری لە نێوقەدی هاڵاندبوو. لە زاوا نەبێ، لە هەموو شتێک دەچوو!
بابم پێی کوت: لاوە ئاگات لەو کچەم بێت. ئەوە بەرخی تێرەشیره و تاڵی و سوێری نەچێشتووە. ئەوە دامە دەست تۆ، کوڕه گلەییت نەیەتەوە سەر.
لاوە هەر به سەر وڵامی بابمی داوە و لەئاست بابم سەری هەڵنەهێنا.
منداڵی ئەو گەڕەکەماڵە لەو دوو ماشێنە هاڵابوون. کوڕ و کچە جحێلانیش لە دیوی دەرێ چاوەڕێ بوون. سەربانەکانیش کەسی نەدەبرد. چاوم گێڕا، ئەوەی دەبوو وەک دوانیگا لێی بڕوانم، لە هیچ کوێ دیار نەبوو.
دوو مست قەرەپووڵیان بەسەردا هەڵخستمەوە. دوو سێ کچۆڵەی خزممان بە لکی دەسماڵەکەیان بڕێک لەبەر دمم هەڵبەزین و بەرەو چارەنووسێکی نادیار وەڕێ کەوتم.
بەربووک و خوشکی لاوە لەگەڵمان سوار ببوون.
ئەوەی لەکنی دانیشتبووم، لەبەر چاوی من دیوەزمەیەک بوو. دەبوایە کەموزۆر ڕییەکی بە زۆرەملی لەگەڵ ببڕم.
هەوروهەڵایەکی بەباڕشت، ئاسمانی وە شریخهشریخ خستبوو.
من قەت ئەو کەسه نەبووم ئەو ڕێگایە بێ ئەو ببڕم. ئەوە جەستەیەکی لاواز و بێدەسەڵات بوو ملی ڕێگای گرتبووە بەر؛ دەنا ڕوحم وەک تەیرێکی تیژباڵ، هەر لەسەر سەری ئەو دەگەڕا.
گەیشتینە نێودێ و ماڵی زاوا وەدیار کەوت. خەڵکێکی زۆریان دەنگ دابوو. تەپڵ و تووزەلە دەیکوتا و ڕەشبەڵەک گیرابوو. بارانیش وەک گۆزەی سەروژێر دەباری. دەلینگی پاتۆڵ و تەشک و داوێنی ئەو خەڵکە لە قوڕوچڵپاودا بوو.
درێژەی هەیە
س ؛ با قسەی خۆش ون نەبێ
کابان | KABAN
ئایشێ
بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە
د. لەیلا قادری(ساکار)
لەگەڵ چوار لە دەستەخوشکەکانم، لە هەرەوەزی نۆکڕنینەوەی ماڵی کوێخاساڵە بووم. دوو بەرمان مابوو دەری کەین، تەمەشا دەکەم ئەوە براژنم لە دوورڕا دەستم لێ ڕادەوەشێنێت. نێوکم کەوت، بڵێی دیسان دایکم و بابم کڵاوەکەیان تێکەڵ بووبێت!
نا، بێ و نەبێ سەفووڕا دڵتەڕ حاشای بۆ کاکم کردووە! هەر وایە، ئەو ڕۆژەم لێ عەیان بوو، جا وەرە تۆ بەسەر سێ منداڵەوە، بۆ کابرای ژندار بێیە حاشایە!
ئەی دەنا براژنم شەوی دی بەرەژان دایگرتبوو، چۆن بەو حاڵەوە لە نێودێڕا گەیشتووەتە ئێرە؟
خۆ هەتا گەیشتمە حاندی ئەو ژنە، هەودای خەیاڵ و گومانم سەت جار پسا و گرێم داوە.
براژنم وەک چۆڕی شیر سپی هەڵگەڕابوو. لێوی باری هێنابوو. پشووسوار، تووڕە و ناقایل، دەستێکی بە کەلەکەوە، بە دەستێکیش زگی دادەماڵی:
ـ براژن! تۆخودا چ بووه؟
ـ ئایشێ! هەتا ماڵێ زمانت نەگەڕێت، ڕەببی بەدبەخت و بنەڕەش بیت. کچێ خۆ من پسام؛ ڕێی دە دەقەم بە سەعاتێک بڕی. خۆ ئەو لاقانەم لەدوو نایەن. بەلەکم بەقەد تاجۆیەکی لێ هاتووە. هەر ئەوەندە تا ماڵێ سەراوم نەتۆقێ، هیچم ناوێت.
براژنم یەکپشوو بۆڵاندی و بە هیچ کلۆجێک لێی نەدەبڕییەوە. تەیر و تووری تێکەڵ کردبوو. جێی وابوو بریسکە به نێوگیانیدا دەهات و له کۆمی دەردەچوو. یەکبەخۆی دەیقیژاند. کووڕ دەبووەوە و خێرا خۆم دەدا بن پیلی و چینچین بە لۆی لەچکەکەم ئارەقەی هەنییەیم دەسڕی.
لەسەر تەپۆلکەکەی بەر ماڵان، بەحاڵ ماڵی خۆمانم لێ وەدیار کەوت. ماشێنێک لەبەر دەرگا ڕاگیرابوو. براژنم نەیهێشت زارم بکەمەوە، گوتی: ئەوەش خوازبێنیکەری کچی خەڵکی! بەقوربانی خودا بم، بەخت و نێوچاوانی کچی خەڵک و ئی من و ئەو خوشکە هەناسەساردانەشم! ئەخە بێتە بارێکی، هەر قامکێکمان بە سەتی وەک کچی خەڵکییە. دیتووتە کێ ناردوویەتە سەرت! ئەخە تۆ کوا بۆ ماڵان دەبیت ئایشێ؟ خۆ تۆ ئەگەر دەتڕی دەڵێی شازدەی مانگە!
ـ زمانت مووی لێ بێت. تۆ گەڵاوگەڵ دەڕۆی و هەر ئەلحان گەرمەژان بتگرێت یان سەعاتێکی دیکە. بۆ خەشی خۆت بە من دەڕێژیت؟!
دەرگا وەک هەمیشە لەسەر گازەرای پشت کرابووەوە، لە نێوەڕاستی حەسارێ، دوو شووتیی چاک له تەشتێکی ڕوح(فافۆن)ـدا لە ئاو گیرابوون. دایکم لە سووچێکی حەسارێ، سەلەی دانابوو و دیار بوو بەتەمابوو برینجێکی زۆر داڕێژێت. دادیشم کوتەپەڕۆیەکی نەفتاویی پێ بوو، چراکانی دەسڕی و پڵیتەی لێ دەگۆڕین. کەسی دیکەم وەبەر چاو نەهات.
براژنم ژان دایگرت؛ زریکە و هاواری دەچووە عەڕشی فەلەک. قابیلە درەنگ گەیشتێ و وەختابوو منداڵەکەی لە تەنگانەدا بخنکێت. زۆر بەسەختی لێ بووەوە.
هێشتا سەعاتێکی ڕۆژ مابوو، بڕێکم ملەقوتە کرد، هیچم دەستگیر نەبوو.
دادم پیلی گرتم و گۆزەیەکی ئاوی شیلەوگەرم لە حەسارێ دەست دایە و لەسەر شۆرکەکە ئاوێکی به سەروگوێلاکمدا کرد. جلەکانم دوو لاوێچیان هەر نووسەنەکە پێوە بوو. کراسەکەم گۆڕی و گسکەکۆڵەیەکم بە پاتۆڵەکەمدا هێنا.
لە تەوس و پللارەکانی براژنمڕا دەمزانی چ باسە؛ بۆیه نە من زمانم گەڕا، نە کەس هیچی گوت.
وادیار بوو بابم لەبەر براژنم، پیاوەکانی ڕاگوێستبووە ماڵی مامم.
تەنگی شێوان، پیاوەکان پەیدا بوونەوە. لە دەربیجەکەڕا لێم ڕوانین، دە ـ دوازدە کەس دەبوون. هیچیان بە زاوا نەدەشیان و هەموو لە عومری بابمدا بوون.
دیسان ئەو خەیاڵە پیسە هەڵی گرتم، بڵێی زاوا یەکی چۆن بێت؟ بڵێی ئەو جوانتر بێ یان ڕەسووڵ؟
لەگەڵ ڕەسووڵ فێری دڵداری بووم و زۆرمان ژوان پێکەوە کرد. بەو حاڵەشەوە نەرمەشەرمێکمان لێک دەکرد. ئەوە لە هەمووی خۆشتر بوو. بەڵێنمان دابوو یان بۆ یەک بین یان بۆ گڵ.
مانگێک دەبوو شەیتان و شۆفار، لێیان لە هەڵڵا دابووین. ئەو وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو و کەس پێی نەکوت پشتی چاوت برۆیە. منیش لە مردن گەڕامەوە؛ ئەوەندەیان لێ دابووم نە دەمتوانی لەسەر قوون دانیشم، نە دەمتوانی لەسەر لاج ڕاکشێم، نە ملم دەگرت نە ئاوم بۆ قوت دەچوو.
ڕۆژێک حەوشە و حەسارم ئاوپڕژێن دەکرد، ئامۆژنم لێم هاتە پێشێ و سەنیری خاترجەمیی لەبن سەرم نا، کوتی: " ڕۆڵە تۆ و ڕەسووڵ پێک ناشێن. تۆ لەبەر مەمکان بووی، دایکت تۆرا، داوای دیزەی تەنیاییی دەکرد و ئەتۆی بەسەر مندا بەجێ هێشت،. ئەوانی گەورەکانی لەگەڵ خۆی بردبوو. شەش دانە مانگ، مەمکێکم دا بە تۆ و یەک بە زڵەخای کچم."
تا ئەو دەقە و سەعاتەش ڕەسووڵم لەناو دڵمدا هەر نەناشتبوو. هەر کوڕە دەستبزێوە شۆخوشەنگەکەی جاران بوو.
کورتی ببڕمەوە، ماڵی کابرا هەموو قسەیان تەواو کردبوو. کەس نە چاوی پێم کەوت و نە پرسوڕای پێ کردم. ئەوەندەم دەزانی قوڕێکی خەستوخۆڵیان بۆ گرتبوومەوە، دەبوو بە سەروبەرەوە تێی وەربم.
لەنێو ئەو قلیوبلی و هەڵڵاوبگرەدا ئەننەهوو مێشێکم لێ میوان نەبوو. دەمزانی تازه پاش ڕەسووڵ، ئەرسەلانی ڕۆمێش بێتە داوام، مەحاڵە ببێتە سێحەبی ئەو دڵەم.
درێژەی هەیە
س ؛ با قسەی خۆش ون نەبێ
کابان | KABAN
برای چندمین بار از هموطنان عزیز خواهش میکنیم:
به سگهای ولگرد غذا ندهید؛ آنها وقتی غذایشان کم باشد زاد و ولد نمی کنند!/ غذا دادن به آنها یعنی زیاد کردن جمعیت شان!
🔺سه کودک مشهدی، دزفولی و نکایی در روزهای گذشته به دلیل گزیدگی توسط سگهای ولگرد و ابتلا به بیماری هاری جان خود را از دست میدهند و خانوادههایی داغدار میشوند با وجود این در این زمینه چاره جدی اندیشیده نمیشود.
🔶 روحالله ساعی، جامعه شناس به روزنامه ایران گفت:
تمام حیوانات به صورت غریزی میتوانند غذا پیدا و شکار کنند.وقتی مثلاً به گربه یا سگ غذای خشک میدهید، آن حیوان دیگر غذای تر نمیخورد با این کار به مرگش کمک میکنید. حیوانات بر خلاف انسانها اگر غذا نداشته باشند زاد و ولد نمیکنند. وقتی به آنها غذا میدهید مرتب بچه میآورند و این باعث افزایش تعداد سگها و گربهها میشود.
غذا دادن به حیوانات خارج از خانه، صرفاً باید در مورد گونههای در خطر انقراض و زیرنظر محیطبانی صورت گیرد.
"بۆ ئەوەی دوژمنەكەت تێکبشكێنیت و سەری پانبكەیتەوە دەبێت لە پێشدا چەكەكەی لێ بدزیت، چەكی ئەم كوردانەش جگە لە زمانەكەیان ھیچی دی نییە. ئەمانە وەک عەرەب نیین قورئانێكیان ھەبێت خەڵكی پێ فریو بدەن، وەک فارسەكان نیین مەولانایەک و حافزێكیان ھەبێت خۆیانی پێوە با بدەن، وەک ئەرمەنەكان نیین ھەموو نەسرانییەكانی دونیا لە پشتیان بێت، ھەیانە و نییانە تەنیا ئەم زمانەیان ھەیە، ھەر كات توانیت ئەم زمانەیان لێ بستێنیت، ئیتر وەک شێرە بەفرینە لەبەر خۆردا دەتوێنەوە."
📚 «ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی، بەختیار عەلی»
@BunchGrapes
@kiwmars
کابان | KABAN
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۱۹
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
🔺گزارشی از عکسهای لورفته دوران قاجار
✍متن، تدوین و گویندگی: محسن ظهوری
📌برخی از این عکسها به تاریخ کوردستان مرتبط است.
س؛ دەنگی کوردستان
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٤٧
پێویستی نەدەکرد لەوەی زیادتر وەدوای باسی ئاوارە بوونی وەکاز و خوشکەکەی بکەوم ، بەشێک لەوقسانەی دایک و بابم پێیان گوتبوو ڕێک وەک قسەکانی وەکاز بوو .
لەپاکی و بێ تاوانی وەکاز هیچ شکم نەبوو و جێی خۆی بوو من داوای لێبووردنی لێ بکەم لەبەر بێ باوەڕی و توڕەییم لەئاستیدا ، دایکم لەگەڵم زۆر باشتر ببوو وەک جاران ڕێی چوونە بازاڕ و ماڵە ئەسرینی لێ نەدەگرتم .
بەدوو قسەی خۆش و ماچکردنێک نەرم دەبوو و ئیزنی دەدام بچمە دەر ، بەبیانووی بازاڕ چوومە ماڵی وەکاز ، کلیلم پێ بوو بێ لەدەرگادان چوومە ژوور .
وەکاز سەری بەملدا شوشتبوو و ژێرکراسێکی بێ قۆڵی لەبەردابوو ، خۆم خافڵاند هەتا بچێ کراسێک دەبەر بکات ، کەچی گوتی فەرموو بەخێر بێی میوانی ئازیز بە ڕۆژی بەهار بەشەوی پاییز .
وێدەچوو دوای گێڕانەوەی قسەکانی هەست بەنزیکێکی زۆر بکات لەگەڵم ، خۆشەویستیەکەی نێوانمان بەجێی خۆی ئێمە کەسووکاری یەکتریش بووین .
قەفی باسکی دتگوت ئی پاڵەوانانە و بەو مووە ڕەشانەی لە سەرقۆڵی لوول ببوون ، زینەتێک بوو چاوی لەبەر دانەدەهات .
چوومە ژوور و دوای سڵاو و بەخێراتن دانیشتم ، گوتی چای دەخۆی یان میوە بێنم ؟ گوتم هیچ ناخۆم وەرە دانیشە نۆرەی منە قسان بکەم .
گوتی جا فەرموو خانمەکەم هەر گوێم نا دڵیشم لەلاتە ، گوتم دڵت شاد بێ و سپاس .
بە پێکەنینەوە گوتم نازانم پێت بڵێم کامیل یان وەکاز ، گوتی هەر ناوێک بێ لەزمانی تۆوە خۆشە بەڵام ناوی خۆم وەکازە و لە یەکەم جارەوە پێم باش نەبوو بزانی کێم .
گوتم وەکاز گیان بەرلەهەموو قسەیەک داوای لێبووردنت لێ دەکەم ، بەڕاستی باپیرم وا خۆی نیشان دابوو دەمگوت لەو پاک و ڕاستتر لە سەر گۆی زەوی نیە .
بەڵام من هەڵە بوو فریوی ڕواڵەتی باپیرم خواردبوو نەمدەزانی ناخی بەو شێوەیە ڕەشە ، وەکاز گوتی سەیران تۆ خۆت سەرقاڵی ئەو کێشەیە مەکە چونکە ئەو کارەساتە بەرلە لەدایکبوونی تۆ بووە و هیچ تاوانی تۆ نیە .
ئەمجا باپیری خۆتە لەبەروباوەشی ویدا گەورە بوویی چونکە خرابەی دەرحەق من و خوشکم کردووە مەرج نیە تۆی خۆش نەوێت ، تۆ ژیانی ئاسایی خۆت بکە هەر وەک جاران مەبەستی من دابڕانی تۆ لە بنەماڵەکەت نیە .
ئەوە کێشەیەکە لە بەینی من و ماممدا هیچ پەیوەندی بەتۆوە نیە ، ئای لەو کەسایەتیە بەرزەی وەکاز ، هەر کەسێکی دیکە بوایە ئەوەی پێیکرابا دەیکرد بۆ دابڕانم لە باپیرم کە ژیانی لێ کردبوون بەدۆزەخ .
بەو هەڵوێستە ئینسانی و مرۆڤدۆستانەی ئەوەندەی دیکە عاشقی بووم ، گوتم باشە ئێستا کە هیچ شتێکی شاراوەت لەمن نیە بەتەمای چی بکەی ؟
گوتی ئەوەیان کێشەی تۆیە و پەیوەندی بەتۆوە هەیە ، ئێستا چاوەڕوانی ئیزنی تۆم هەرکات پێت گونجاو بێ وەک پیاوان دێمە خوازبێنیت .
گوتم بۆ خۆت دێی ؟ گوتی بەڵێ بۆ خۆم بەتەنیا دێم ، کێم هەیە بینێرم دایک و بابم نیە و ئەگەر مامم مامی چاک بوایە دەبوو ئەو لەجێی بابم بۆم چووبا سەر ژنێ .
تۆ خەمی وەت نەبێ ئەوە بەمن بسپێرە ، تەنیا داوایەکی من هەمە ئەوەیە پشتم چۆڵ نەکەی و نەترسێی و لەسەر قسە و ویستی خۆت سوور و پێداگر بە .
گوتم وەکاز تۆ بەڵێنی بەختەوەرییت بەمن دا منیش بەڵێن دەدەم هەتا ئەو ڕۆژەی دەچمە ژێر گڵ پشتت بەرنادەم و لەکەسیش ناترسێم ، بەڵام دەبێ بزانی ڕێگایەکی دوور و درێژمان لەپێشە هەتا پێک گەیشتن و نابێ کۆڵ بدەین .
گوتی کچێ بەقوربانی خۆت و هەوڵەکانیشت بم بۆ پێک گەیشتنمان نازدارەکەم ، دڵنیا بە تۆم لەپشت بی هیچ هێزێک ناتوانێ هەنگاوەکانم شل بکا بۆ گەیشتن بەئاواتەکانمان .
کاک قادر و دادەناسکێ هەن بۆ ناردنە لای باپیرت بەڵام خۆم پێم خۆشە بێم چاو لەچاودا هەڵسووکەوتی باپیرت ببینم ، بەڵکوو وەڵامی هێندێک لەو پرسیارانەی لە دڵمدا کۆ بوونەتەوە بداتەوە .
گوتم لەسەر دڵی تۆم کەی پێت خۆشە وەرە بەڵام پێم خراب نیە ئەگە ڕاوەستی هەتا ئاخیر مانگی هاوین لە دەرسێک کەوتووم تاقیکاریەکەم بکەم جا دوایە بێی ، گوتی زۆر باشە منیش دەچمەوە تاران و هێندێک کاروباری دووکانەکەم وەپاش کەوتوون ، ئەوان جێبەجێ دەکەم و ئەو هەواڵە خۆشەش دەدەم بە کاک قادر و دادەناسکێ و دوای تاقیکاریەکەت دێمەوە .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
امین فلاحی
ڕێگا نەما بۆکوێ بڕۆم
دووریت ژینی لێ تاڵ کردووم.
کابان | KABAN
لە ئازار مارە کرام
ئاڵقەیەکیان کردە پەرژین بۆ ئەنگوستم
بە تارایەک کچێنیان لێ تاراندم
بە بەڵگەیەک ئەوینیشیان لێ تۆراندم
مەڕاقیان بەسەردا هەڵخستمەوە!
تۆقی عەزازیلیان خستە ملم
چۆپێ کێشەکان تا حیجلەی درۆ بردیانم
گاوانیەکان، بۆ هەرچی چۆپیکێشە شاباشیان دا.
دایە مەمدە بە گورگەیان پێدا هەڵکوتم
خەموەشانیان کردم..
شەو درەنگان، نە ئەسپ بوو و نەشۆڕە سوار
کابرایە بوو لاسار لاسار پێی لە گەرووی حەزم دەنا
لە ئازار مارە کرام.....
لاولاو
کابان | KABAN
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
کابان | KABAN
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
کابان | KABAN
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
کابان | KABAN
🔴ژیاننامەی ڕۆژنامەنووس، نووسەر و شاعیری کورد "حاجی تۆفیق بەگ" ناسراو بە "پیرەمێرد"
لەم لینکەدا بیخوێننهوە:
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=18238
@HajeNews
شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغووڵی نەفەسگرتنی موشکیننەفەسێکم
لەم حوجرە لە بەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم
بیعەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم
هەم واریسی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون
وا تێ مەگە قوربان کە گەدا، بولهەوەسێکم
گەردەنکەچی تۆم بێ کەشش و ڕست و قەلادە
وا زەن مەبە ناعارف و هەرزەمەرەسێکم
وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵی
ببووایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم
باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم
بۆ هاتنی تۆ باقییە نیوە نەفەسێکم
هەر لەحزە دەڵێم من سەگی دەرگام و، ڕەقیبیش
دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگمەگەسێکم
گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ
یەعنی وەرە نالی کە منیش دادڕەسێکم
هۆنراوەی | حەزرەتی نالی
خوێندنەوە | شەهاب مورادی
مۆنتاژ | خالید گرافیک
گۆرانی: گوڵە چنووری
گۆرانیبێژ: عەباس کەمەندی
ئالبۆم: هەورامان
هەی چاوم کەوتە تۆ، غەمی دڵەکەم وی تازە
خۆ ئەسرین جە دیدەم، لەیلێ پێت ئەشقەوازە
هەی من لەم بەرەوە، کاڵێ تۆ لەو بەرەوە
با یارت بسووتێ، لەیلێ لەبەر خۆرەوە
وە لە گوڵ چنووری، خانمەڵەی شارەزووری
وە بەینی بەینەڵڵا، گەردن وێنەی بلووری
وە ئەشقی ئێوارەی، کاڵێ سەرەڕێ کانی
ئەی بەرم دا لە دڵ، ناسکێ گڕی گۆرانی
هەی مانگ بە تریفە، کاڵێ لەو دێ هەتا کەی
خۆ هێشتا هەر گەرمە، ناڵە ناڵەی
ئەی ژێرش مەوانوو، لەیلێ جە کاوەکاوە
وە هەوار وەش نییە، لەیلێ بە چەم سیاوە
هەی ئامەوە پاییز، کاڵێ هەواران بی چۆڵ
وەی بێ تۆ وەش نییە، لەیلێ دەرەی چەمودۆڵ
ئەی حەکیم چ زانوو، کاڵێ جە بیروونەوە
ئەی من چێشم ئێشوو، کاڵێ جە دەروونەوە
وە بە تیری ئێشقت، کاڵێ سەد پارە جەرگەن
وەی دەوای دەروونم، وەسڵی تۆ یا خۆ مردن
ئەی ئەگریجەکانت، کاڵێ تاڵ تاڵەو بییەن
هۆ هەر تاڵێ مەئموور ، لەیلێ بەم خانە بییەن
هۆ ئەگریجەکانت، لەیلێ خاس بکە شانت
وە با لێت نەنیشێ، لەیلێ تۆز باڵاخانت
• عەباس کەمەندی
خوێنەرە خۆشەویستەکانی " تاقانەی خانمێ"
بەداخەوە باری تەندرووستییم باش نیە و بە هۆی داو و دەرمانان تووشی حەساسییەتی پێستی هاتووم و وەک لەو وێنەی بۆ کاک محێدین تاهیری بەڕێوبەری کاناڵی کابانم ناردووە دەست و لاقم سوور هەڵگەڕاون و ژانی سووتانیان لێیە ، هەر بۆیە بەوحاڵەوە توانای درێژەدان بە نووسینم نیە. بە پێویستم زانی داوای لێبووردنتان لێبکەم و دڵنیاشتان دەکەمەوە کە چاک بوومەوە بەدرێژەدان بە بەشەکانی داهاتوو دێمەوە خزمەتتان .
چاوەڕێی دوعای خێرتانم.
ماری موکریانی
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٤٨
وەکاز ڕۆیشتەوە بۆ تاران و من مامەوە و دەردی دووری لە ئازیزەکەم ، دووری لەوەکاز ئۆقرە و تین و تاقەتی لێ بڕیبووم .
لەوئاخیرانەدا هەر وەک پێشتر باسم کرد لەگەڵ دایکم زۆر جووت بووین ، زۆرم باسی سەردەمی گەنجایەتی خۆی و خۆشەویستی لێ دەپرسی .
ڕۆژێک دایکم گوتی یان من هیچ نازانم یان پرسیارەکانی تۆ و ئەو بێ مەیلی و بێ تاقەتی و وازوازی بوونەت هەمووی نیشانەی دڵداریین ، گوتم کچێ دایە گیان دڵداری چی هەر پێم خۆشە بزانم لەگەڵ بابم چۆن پێک گەیشتوون .
خۆزگە منیش وەک براکانم لەدەربڕینی هەستم ئازاد بوایەم ، بەئاشکرا و بەبێ ترس باسی دۆستەکانیان دەکرد و ناوی تایبەتیان لێنابوون .
یەک بووکی دایکی بوو و ئەوی دیکەش براژنی سەیرانی بوو ، دایکیشم کە گوێی لەو قسانە دەبوو دەتگوت حەوت مێشی لە خەڵفێکدا دیتووەتەوە ، لەبەر پێکەنینێ گوڕگوڕ ئاوی بە چاواندا دەهاتە خوار .
لەدوای دەرکەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی باپیرم خۆم لەدیتن و بەروباوەشی دەدزیەوە ، ڕق و بێزارییەکی لەڕادەبەدەرم لێی هەبوو و لەبەر چاوم دەتگوت ئیزڕائیلە .
باپیرم وایدەزانی دایکم دەرسی داوم و لەویم دوور دەخاتەوە ، دایکم دەیگوت ڕۆڵە کێشەم دە ماڵێ مەخە دەمی باپیرتم لێ مەکەوە با زمانی لێم سپی نەبێتەوە ، نازانم بۆ لەگەڵ باپیرت وا نەبانی ؟
گوتم دایە لەوەتی بیستوومە چی زوڵمێکی لەو خوشک و برا بێکەس و بێ تاوانانە کردووە لەبەر چاوم ڕەش بووە ، دایکم گوتی بەقوربان دڵنیا بە هەتا سەر وای بۆ ناچێتە سەر ڕاوەست بەچاوی خۆت دەیبینی چۆن خودا تۆڵەی لێ دەکاتەوە .
لەبەر ڕەزامەندیی دایکم و بۆ وەی کێشە نەکەوێتە ماڵمان ، بەنابەدڵی پەیوەندیم لەگەڵ باپیرم کەمێک باشتر کردبوو ، بەڵام لە ناخی دڵمەوە ڕقم لێی بوو و دەمگوت ئەگە بشمرێ فرمێسکم بەچاویدا نایەتە خوار .
لەگەڵ وەکاز ڕۆژێ جارێک بەتەلەفۆن قسەمان دەکرد ، لەقسەکانی وێدەچوو زۆر بەپەلەیە بۆ پێک گەیشتنمان ، خودا درۆی پێ خۆش نیە خۆ من لەو بەتاڵووکەتر بووم بەڵام نازم دەکرد و وام نیشان نەدەدا .
دادەناسکێش دوو جاری قسە لەگەڵ کردم و دەیگوت نەمرم بەو ئاواتەم بگەم ژن بۆ وەکاز بێنم ، بەڵێن بێ بەپیری سەری سەرچۆپی بۆ دەگرم و لەپێش بووکێ دەسرەبەدەست خۆ هەڵداوێم .
هێشتا من ئەوژنەم نەدیتبوو بەڵام لە قووڵایی دڵەوە خۆشمدەویست ، بەخۆم نەبوو هەرکەس وەکازی خۆش ویستبا منیش خۆشمدەویست .
هەتا لەگەڵ ئەسرین قسەم کردبا باس باسی خوازبێنی و مێرد کردن و داوەتی من و وەکاز بوو ، بەقسان بەهارمان هێنابووە چۆکان .
لە ناو بیر و خەیاڵی خۆشمدا ئاواتی پێک گەیشتن و ژیان لەگەڵ دڵدارەکەم وەک بێچوو باڵندەیەک باڵیان دەگرت و بەرەو دونیای بەختەوەری باڵەفڕکەیان دەکرد .
بیر کردنەوە لە وەکاز و داهاتوو و ژیانی هاوبەشمان توانای خوێندنی لێ هەستاندبووم و بەترس و دڵەڕاوکێ چووم بۆ تاقیکاری نازانم شانس بوو یان خودا لەهانام هاتبوو بێ خوێندن و خۆماندوو کردن دەرچووم .
شەوێ تەلەفۆنم کرد و هەواڵی سەرکەوتنم لە تاقیکاریەکە دا بە وەکاز ، دوای پیرۆزبایی لێ کردن گوتی جا مەبەستت ئەوەیە زوو بێمە خوازبێنی بۆیە وا دڵت خۆشە !
دەمزانی گاڵتەم لەگەڵ دەکا ، گوتم هەر ویستم هەواڵت پێ بدەم دەنا حەز دەکەی قەت مەیە بۆ خوازبێنیم .
گوتی ماڵت نەشێوێ سەیران من ڕۆژێ هەزار جار خۆمت بەقوربان دەکەم ، پێت دەڵێم خۆشمدەوێی و دەتپەرەستم ، غروور و لوتبەرزیش سنووری هەیە ، تۆش جارێک پێم بڵێی چی دەبێ ؟
گوتم ئاخر هەمیشە پیاو ئەو قسانە بە ژن دەڵێ ، گوتی بۆ پیاو دڵی لەبەردە ، قسەی خۆشی پێ خۆش نیە ؟ ئەو قسە سەیر و سەمەرانە هەر لەناو کورددا باون .
هەر لە سەرەتای ژیانەوە بەکوڕ دەڵێن پیاو نابێ بگرێت ، بەکچ دەڵێن عەیبە نابێ بەکوڕ بڵێی خۆشمدەوێی ! بڕوا بکە پیاویش وەک ژن دڵی هەیە ، وەک ژن پێی خۆشە ئەو کەسەی خۆشی دەوێ هەستی خۆی بدرکێنێ و لە پشت پەردەی دەستکردی شەرمدا حاشاری نەدات .
گوتم وەکاز گیان ، ئارامی دڵەکەم ، خۆشەویستترین هاوڕێی ژیانم ئەوەندەم خۆشدەوێی بەهیچ شێوەیەک پێوانە ناکرێت ، بەلامەوە سەیرە ئەو دڵەی من چۆن بەرگەی ئەو هەمووە خۆشەویستیە دەگرێت کە لەناویدا کەڵەکەی بەستووە .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
Ruken Yilmaz
Çi Çeme Çeme
Ruken Yilmaz
Çi Çeme Çeme
دەنگ : ڕۆکن ئیلماز
گۆرانی : چی چەمێ چەمێدەنگ : ڕۆکن ئیلماز
گۆرانی : چی چەمێ چەمێ
کاناڵ کابان | KABAN