💢محمد فاضلی در برنامه «چهارراه»:
«بزرگترین مسئله ایرانِ امروز، فقدان پروژه مشترک بین مردم و حاکمیّت است!»
🔹 آدرس #چهارراه در شبکههای اجتماعی:
یوتیوب: youtube.com/@4rah_social
توئیتر: twitter.com/4rah_social
تلگرام: t.me/charah_social
اینستاگرام: instagram.com/4rah_social
🆔 @charah_social
✍️ مێهـرداد ڕامیـدی نیا
🔴 کورتە باسێک لەسەر ئاڵبۆمی وێنەکانی کاخی گوڵستان
لهم لینکهدا بیخوێنهوه:
👇
📎 http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22246
@HajeNews
🖌🌷🌷🌷❤️🌷🌷🖌
داوای لێبووردن بۆ وەدرەنگی کەوتنی وڵام و ئەمەگناسیم!
سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی بێسنوورم بۆ مامۆستای زێدە بەڕێز و زانا بلیمەتی ڕێزدار کاک حەسەن کە لە لای من وەک ئەستێرەیەکی دروشاوە پڕشەنگ دەخاتە ئاسمانی وڵات و دەفتەری ئەدەب و کەلتووری وڵات دەگەشێنێتەوە و زمانی پاراوی دایکی زیندوو ڕادەگرێ و بیرەوری ژیانی پاک و بێخەوشی خەڵکی دڵپاکی نیشتمانی ڕازاوەمان بە ڕستە زێڕینەکانی دەڕازێنێتەوە!
سپاسی نەبڕاوە بۆ پێنووسی ڕەنگین و زێڕینی ڕێزدار مامۆستا ئەسعەد بەرزەنجی کە شیکاری و لێدوانی شیاوی لەسەر بابەتەکە کردووە و
هەروەها ڕێزی بێسنووریش بۆ زانای ژیر خاتوو پەروانە ئەحمەدین بۆ دەقە جوان و ڕازاوەکەیان، کە سەراڕای ئەوەیکە پڕبوو لەبیرەوەری مەزن و جێی ڕێز؛ بوو بەهۆی ورووژاندنی باسەکە و لێدوانی ئازیزان!
سپاس بۆ ڕێزدار کاک ؛ محی الدین تاهیری بەرپرسی دڵسۆزی کاناڵی کابان بۆ ڕاگواستنی(ڕاگوازتنی) ئەو بابەتە بەنرخە و هەروەها
سپاسی بێبڕانەوە بۆ هەموو ئەوکەسانەی بۆ ڕێک و پێک کردن و ڕاگواستنی بابەتەکە بۆ بەردەستی خوێنەر هەوڵیان داوە!
وێنەیان زۆربێ!
بەسپاسەوە براتان:
کەریم ڕەسووڵ پوور(وریا)
۱۴۰۳٫۰۴٫۱۵
کابان | KABAN
ئەشقی ڕاستەقینە بەم جۆرەیە نەخۆی دەڕوات نەدەهێڵێ تۆ بڕۆی ئەگەر موشکیلەکە لەخۆی بێت خۆی دروست دەکاتەوە، ئەگەر موشکیلەکە لەتۆ بێت دەمێنێتەوە دەتکاتە مرۆڤ، ئەشقی ڕاستەقینە بەم جۆرەیە..
birawary_tall
کابان | KABAN
➖نووسینی ئۆمێد پاکیار
🔹ناساندنی داشخانه وەک گوندێکی گەشتیاری؛ بەشی سێهەم؛
🔴شامی داشخانه و گەزجاڕی سەری گادەر
لەم لینکەدا بیخوێننەوە:
👇
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22229
@HajeNews
🖊 یادداشت: ئۆمێد پاکیار
🔴 داشخانه؛ دەرەتفێی مەهاباد
لهم لینکهدا بیخوێنهوه:
👇
📎 https://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22199
@HajeNews
تصویر من از زندگی، یک رقص است.
این ذات رقصیدن است که لذتبخش است و ما با رقصیدن نمیخواهیم به جایی برسیم.
موقع رقصیدن، به گذشته و آینده فکر نمیکنیم، بلکه فقط در زمان حال هستیم.
کسی که میرقصد، لزوما نیازی به همراه و تماشاگر ندارد و بهتنهایی هم از این کار لذت میبرد.
در رقصیدن، به دنبال هیچ پاداشی نیستیم و فقط بهخاطر لذت بردن، آن را انجام میدهیم.
رقص زمانی زیباست که در آن هماهنگی وجود داشته باشد.
زندگی نیز همینگونه است.
یکی سلامتی را فدای کار میکند.
یکی خانواده را فدای قدرت و ثروت میکند.
دیگری جایی برای تفریح در زندگی نمیگذارد.
همهی اینها عدم هماهنگی است، اما اگر زندگیمان رقصگونه باشد، همهچیز را در هماهنگی و تعادل نگه میداریم.
مصطفی ملکیان
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٥٩
دەمگوت باشە ئەوە ئەمشەو دادەناسکێ و کاک قادر ئاگایان لێم بوو ، خۆ هەموو شەوێ لەلام نابن بیرم لەخۆ کوشتن دەکردەوە .
نامەوێ لەدوای سەیران بژیم ، بەرلەوەی بگوێزرێتەوە من چارەی دەردی خۆم دەکەم ، جا دوای من چۆن دەژێت و چی دەکات کێشەی خۆیەتی .
بەقەد نووکی دەرزی ڕووناکاییم لەژیاندا نەدەدیت ، لەهەمووی ناخۆشتر ئەوە بوو کە بیرم لێ دەکردەوە کابرایەکی دیکە قۆڵی بۆ بکات بەسەرین دونیا لەبەر چاوم تاریک دەبوو .
کە پیاوێکی دیکە ببێتە باوکی ئەو مناڵانەی من لەخەیاڵی خۆمدا پەروەردەم کردبوون زۆر لەمردن ناخۆشتربوو .
کە سەیران بەقسەکانی یەکی دیکە کوڵمەکانی سوور هەڵگەڕێن و جەستەی خۆی پێشکەشی یەکی دیکە بکات ، ئەی هاواااار لەو ڕۆژە ڕەشەی ئەی هاوااار لەو زوڵمەی ...
لەودونیایە خۆشیم نەدیت و بەوشێوەیە نەژیام کە دامنابوو بەڵام تۆ بڵێی لێ پرسینەوەیەک لەدونیای دیکە هەبێ ؟
یانی ئەگەر جەهەنەم و بەهەشتێک هەبێ بڵێی لەوێش بەشی من هەر دۆزەخەکە نەبێ ؟
حەوتوویەک بەسەر سێزدەبەدەریشدا تێپەڕی ، کاک قادر و دادەناسکێ بۆ چرکەساتێکیش بەتەنیایان بەجێ نەهێشتم ، ئێستا دەبێ سەیران گوێزرابێتەوە .
پێم خۆش بوو تەلەفۆنێک بکەم و هەواڵی تازە وەرگرم بەڵام هەر هەواڵێکی پێم درابا زیادتری دەڕووخاندم ، هەموو شت کۆتایی پێ هات تازە وەدوای چی بکەوم .
گۆڕی گیانم بێ بۆ شاکاری کردم بۆ تۆڵە چووم بەڵام پیاوەتی و کەسایەتی و دڵ و وجوودیشم لەسەر دانا .
کەس نیە بڵێ تۆ کەی پیاوی تۆڵە بوویی بەکامە هێز و شان و مەچەکت دەنازی ؟
لای ئێوارێ هێشتا تاریک دانەهاتبوو دەنگی تەلەفۆن هات ، کاک قادر وەڵامی داوە .
ڕەنگی مردووای لەسەر نیشت قسەی لێ هەتڵە دەبوون ، پێم سەیر بوو کێ تەلەفۆن بۆ ئێمە دەکات خۆ بەساڵ ئەگەر کاروباری دووکان نەبێ دەنگی تەلەفۆن لەماڵمان نایەت .
کاک قادر گوتی وەڵا ئەویش حاڵی زۆر شڕە تەلەفۆنەکەی بدەمێ ؟ نانا بەچاوان کەی دەگەیەی بۆخۆم دێمە تەرمیناڵ ، ئەو قسانە چیە ماڵی خۆتانە ...
بەرلەوەی من بپرسم دادەناسکێ گوتی ئەوە کێ بوو قادر ؟ بۆ وا شڵەژای چی بووە ؟
کاک قادر گوتی بابی سەیران بوو وەڕێ کەوتووە لای بەیانی دەگاتە ئێرە ، وەکاز نەخۆشە بۆخۆم دەچم دەیهێنم بۆ ئێرە .
گوتم بۆ دێ چی بووە خۆ سەیران هیچی لێ نەهاتووە ، سڵامەتە ؟
گوتی ماڵت نەشێوێ دەڵێی مەجروومە شێتی (مەجنوون) ئەوەندەی دەفکری سەیرانێ دای نیو ئەوەندە لەبیری خۆت دابای ئەوە حاڵت نەدەبوو .
گوتم بۆ خۆم دەچم لەدوای گوتی دە بەمڕقەدی شێخی سندۆڵانێ ناهێڵم ئیدی بێ تامت کرد ، هیچم نەگوت بەڵام وانیە بابی سەیران بۆ دێتە ماڵی ئێمە ئەویش دوای وەی کچەکەی گوێزراوەتەوە ، ئەو ماستە بێ موو نیە .
چاوەڕوانی چەندە ناخۆشە خۆ هەر چرکەیەی بەساڵێک تێدەپەڕێ ، هەرچۆنێکی بێ ئەو شەوەش بەدڵەڕاوکێ و ترس و دوودڵیەوە کۆتایی پێ هات .
کاک قادر مەلابانگدانێ چووە تڕمیناڵ و بابی سەیرانی لەگەڵ خۆی هێنا بۆ ماڵمان .
دوای سڵاو و بەخێراتن و پارووە نان و چا خواردنێک بێ وەی لێی بپرسین بۆخۆی دەستی بەقسان کرد ، گوتی ڕۆژی سێزدەبەدەر خودا کچەکەمی لە نەبووی داینەوە .
چووبووینە قەراغ بەنداوی شار لەوێ لەگەڵ دەزگیرانەکەی لێیان ببوو بەدەمەقاڵی و خۆی لە ئاو هاویشت ، باش بوو چەند کەسی مەلەزان لەوێ بوون و دەریانهێنا بەخەتەری بردمانە نەخۆشخانە ، سێیەکانی ئاوی کێشابوو چوار شەوان لەژێر چاوەدێری دابوو .
دوای ویش خێزانم گوتی من چیدیکە بێدەنگەی لێ ناکەم کچەکەم بەقوربانی کێشەیەکی کۆنی بنەماڵەیی ناکەم ، یان سەیران بەدڵی خۆی بەمێرد دەدرێ یان دەو ماڵەیدا نامێنم .
دەستی کچی خۆم دەگرم دەچم کارەکەریی ماڵان دەکەم ، ئەویش زیزبوو و ڕۆیی .
ئێستاش بابم هەر لەسەر قسەی خۆیەتی بەڵام من ناتوانم دەست لەهەموو بنەماڵەکەم هەڵگرم لەبەر ڕق و کێشەیەک کە هیچ پەیوەندی بەماڵ و منداڵی منەوە نیە .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
نتایج تطبیقی دو نظرسنجی در صفحهی اینستاگرام اردشیر پشنگ
1️⃣ اگر جلیلی رئیسجمهور شود
تعداد شرکتکنندگان نظرسنجی: ۳۳۵۲ نفر2️⃣ اگر پزشکیان رئیسجمهور شود
3% وضعیت بهتر میشود
12% شرایط تغییری نمیکند
22% اوضاع بدتر از حالا میشود
63% همهچی فاجعهآمیز میشود
تعداد شرکتکنندگان نظرسنجی: ۳۲۷۴نفرتلگرام | اردشیر پشنگ Читать полностью…
25% وضعیت بهتر میشود
45% شرایط تغییری نمیکند
13% اوضاع بدتر از حالا میشود
17% همهچی فاجعهآمیز میشود
تاقانەی خانمێ
بەشی ٥٧
بەردەوام پەیوەندیم لەگەڵ دایکی سەیران دەگرت و هەواڵی سەیرانم لێ دەپرسی ، وەک باسی دەکرد سەیران باری دەروونی بەرەو خرابی ڕۆیشتووە و تووشی خەمۆکیەکی لەڕادەبەدەر بووە .
کوڵمە سوورەکانی وەک بەهێ زەرد هەڵگەڕاون و زۆربەی کات بەتەنیا لە ژوورەکەی خۆیەتی و قسە لەگەڵ کەس ناکات و بەزگێک تێر و بە حەوتان برسییە .
جا وەرە دڵت نەتەقێ بەو هەواڵە ناخۆشە ، سوور بزانی خۆشەویستترین کەسی ژیانت لەوبارودۆخە دایە و لەبەر چاوت هێدی هێدی دەتوێتەوە و هیچ دەسەڵاتت نەبێ لە پیش خواردنەوە وەتر .
بەهەموو ناخۆشی و خەم و نامرادییەکەوە گەردوون خەریکی خولی خۆی بوو و بۆ ساتێکیش ڕاوەستانی نەبوو ، شەو و شەوگار و ڕۆژ و ڕۆژگار بەبێ هیچ ئاڵوگۆڕ و دڵخۆشییەک تێ دەپەڕی و پشکۆی ئاگری دابڕان بەتین و بەتینتر دەبوو .
زستان بە کەشوهەوای سارد و باوەشی ساردی بێ دڵدار بەرەو کۆتایی دەچوو و بڕیار درابوو دوای نەورۆزێ سەیران بگوێزنەوە ، حاجی گوتبووی سەیران قسەی لەقسەم نەکردووە و سەرم پێی بەرزە دەبێ ماڵێکی ڕەگەڵ خەم لەوێنەی ماڵی شای .
دایکی لەسەیران خەمبارتر بوو لەدەقسان قسەیەکی لێ تێنەدەگەیشتم لەبەر لوشمەلوشم و گریانێ ، دەیگوت ئاوا بڕوا کچەکەم ناگاتە دوو مانگی دیکە بەڕوحیەوەیە .
زۆری لەبەر پاڕامەوە گوتم دایکی سەیرانی دایکی منیش بە بزانە بەشێوەیەک سەیران ڕازی ناکەی ڕەگەڵم کەوێ ، گوتی وەکاز گیان هیچ دایکێک ڕێی ڕەدووکەوتن بەکچی خۆی نیشان نادا .
ئاواتی هەموو دایکێک ئەوەیە بەدابودەستوور و بە خۆشی و سەربڵیندی کچەکەی لەماڵێ وەدەر کەوێ ، من لەنێو سۆرەوتۆرە و دۆست و دوژمناندا قەت ناهێڵم کچم کاری وا بکات و پەڵەی ڕەشی بێ ئەدەبی لەنێوچاوانی بدرێت .
گوتم جەهەنەم لەمن بەڵام تۆ لەبەر چاوت داهاتووی جگەرگۆشەکەت دەخەنە مەترسییەوە ، ئەدی هەر بێدەنگ بین و لێ گەڕێین بەختەوەریی سەیران بەقوربانی ڕق و کینەی حاجی لەخوانەترس بێت ؟
گوتی نازانم بەخودای مێشکم کارێ ناکا ، لەگەڵ بابی سەیران شەو و ڕۆژ شەڕمانە ، چی بکەم ژن قسەی ناڕوا بەداخەوە .
هەرچی زۆرتر لە نەورۆز و سێزدەبەدەر نزیک دەبووینەوە هیوای پێک گەیشتنمان کەمتر دەبوو و کۆشکی ئاواتەکانم بەرەو ڕمان دەڕۆیی .
لەو ئاخیرانەدا وەک منداڵ فرمێسک بەچاومدا دەهاتنە خوار ، لەهەلێک دەگەڕام بەتەنیا بم و بەبانگوسەڵا بۆ خۆم و بۆ خۆشەویستە خەمبار و قوژبنگرتووەکەم بگریم .
نەخودا ما و نەپێغەمبەر ما و نەشێخ و سەید ما و نەخێر و خێرات ما پەنای بۆ ببەم بەڵکوو بەمراد بگەین ، بەڵام هیچی بەهانای دەردم نەگەییشت ، وام لێهاتووە بڕوام بەهیچ پیرۆزییەک نەماوە .
دادەناسکێ کچێکی زۆر چاکی بۆ دیتبوومەوە ، سوێندی دەخوارد دەیگوت زۆر لەسەیران جوانتر و هەڵکشاوترە ، بەڵام من بەڵێنی خۆم داوە لەسەیران بێتەوە هەرچی کچە لێم حەرام بێ هەر وەک چۆن شەڕاب لەشێخان حەرامە .
من تەنیا جارێک لەژیانمدا چێژی خۆشەویستیم دیت و ئەو خۆشەویستییە ئەوەندە پیرۆز و گەورەیە لەلام بەهیچ پیرۆزییەکی دیکەی ناگۆڕمەوە .
ئەمڕۆ دیسان قسەم لەگەڵ دایکی سەیران کرد گوتم باشە چی وای نەماوە بۆ گوێزتنەوەی ناکرێ داوا لەسەیران بکەی بۆ کۆتا جار قسەم لەگەڵ بکات ، گوتی زۆرم پێ گوتووە نایەوێ قسەت لەگەڵ بکات .
قەت نەمدەزانی سەیران ئەوەندە دڵڕەقە ئەوە چیە ئەو کافرە ! گوتم هەر وەک خزمی یەک بۆ ماڵئاوایی با ئەو جارەش گوێم لەدەنگی بێ .
گوتی وەکاز گیان تۆ نازانی سەیران چی لێ هاتووە دڵنیام بیبینی نایناسیەوە ، خۆ نەک هەر لەگەڵ تۆ قسە لەگەڵ ئێمەش ناکات ، نامەوێ زۆری زەخت بۆ بێنم بمبوورە .
گوتی ئەگەر بەختەوەری و دڵخۆشی سەیرانت دەوێ ، تۆش بیر لەداهاتووی خۆت بکەوە ، کوڕێکی چاک و جوان و سەنگین و گران و سامانداری وەک تۆ هەزاران کچ قوڕاوخۆرەوەن مێردت پێ بکەن .
دیارە دایکی سەیرانیش هیچ هیوای بە پێک گەیشتنی ئێمە نەماوە ، قسەکانی بۆنی نائومێدیان لێ دێت .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
📸 عکس هایی از روستاهای مهاباد (ساوجبلاغ موکری) و پیرانشهر در دورەی قاجار
⭕️ آلبوم خانه کاخ گلستان
کابان | KABAN
وڵامێک بۆ پەروانە
کەسەکەم بۆ نایەڵی بێمەوە؟خۆ منی سەرگەردان ئەوەندە سەرفەراز نیم، پێشوازی و شانازی و گاو و گەردوونم بۆبکەن.
کەسی کەسانم! جا چیە قیلە و قودرەت نەماون! دێمەوە دەبمە قیلە، بەڵام نەک قیلی کەوای سپی، دەبمە قیلی قیلەتاوی شەقام و ڕێگا و بان، هەتا پێتانم بخەنە بان.
زێدە لە ئازیزانم! دێمەوە باخی گوڵان دەژێنمەوە، کۆڵەبارێکی نەقاونەقم لە تۆوی گوڵان و خەڵف وڕێشەی دار و دەوەنانم پێیە. گیابەند و خاو و بەیبوون دێنم لە بێستوون،
ڕیحانەڕەشە و وەنەوشە لە نۆدشە، تۆوی خاشخاش و گوڵە هێرۆ لە کێوی شاهۆ، سێو و گێوژ و شێلان و لێمو لە بناری قەندیل، کەما و بیزا و شنگ لە بنار و لاسێبەرەکانی سپی سەنگ، ترشۆکە و نانەحاجیلە و قازیاخە و کووزەڵە لە لێوارەکانی چۆمە پیرۆزەکەی شاروێران و گابازەلە... خەڵفە بەن و دارە توو لە هۆبەتوو، نارنج ، هەنار و لێمۆ لە ئامێد و لە زاخۆ. پەڵک و چنار و بێ و داربووز دێنمەوە لە ڕەواندووز. کیفۆک و مەندۆک لە ئاکرێ و دەهۆک. شیرین بیان و مێمووک لە کێڵگە ڕەنگینەکانی کەرکووک. گۆڵە کاخڵی و شەشپەڕ لە کێوی سێ سنووری داڵانپەڕ. گوڵەباخ و یاسەمەن ونەسرین لە خانەقین و شارەشێرینەکەی قەسری شیرین. دار قەزوان لە مەریوان. شلێر لە دەشتی شلێرێ. ژالە و کەنێر لە پیرە هەولێر. سەیدووکە و ڕێواسان لە هەریر و باتاسان...جاترە و بێژان و مەرزە وبەهارات لە کێوە رەنگینەکەی ئارارات دێنمەوە.
گێوژ و شیلان و هەرمێم وەراندوە لە ورمێ.گۆزەڵە ئاوێکی لێواولێویشم لە زمزمەکەی کانیاوی دم دم و ئاوی ئەرەس و دەجلە و فورات و سیروان و گادەر و جانداران پێ یە.
مەرگم ڕەپێشت کەوێ! دێمەوە دەچمە گڕاوان و تەپ و تۆزی دووری بە ئاوێ دەشۆمەوە و تاقەداربووزی لە خۆم زیز، ئاشت دەکەمەوە.
با بێمەوە خوشکۆڵێ هەڵت بگرم بە کۆڵێ و بە خێرایی دارهەلووکان سەرکەوین لە زاوابووکان، جا دەستبکەین بە تووکان لە دووژمن، لە نەیار، لە تاوانبار، لە جندۆکان.
زێدە لەکەسانم! با وەگەڕێم دەستنوێژێک لە کانیلەکەی مام قەمبەران و تەیەمومێک بە خاكی گۆڕستانی بداغ سوڵتان و کڕنوشێک بەرەو مەرقەدی پێشەوا بگرم، نوێژێکی درێژ دابەستم، ئەوەندە درێژ هەتا هەتا نەیبڕم و چ سڵاوێک بۆ راست و چەپ نەدەمەوە.
بینایی چاوم! لێـم گەڕێ با وەگەڕێم، شیر پاکم و هەڵناگەڕێم و وەرناگەڕێم و هەر هەڵدەگەڕێم.
کەسم! دێمەوە و داری سەرچاکان ئاو دەدەم و کێلە ڕووتەکان بە ئاڵ و واڵی سوور و زەرد و سەوز ئاسای تیشکی ڕۆژێ دەڕازێنمەوە. چلدانە و ملدانەش ناگرمەوە، تازە ئیتر سێ بەردە و حەوت بەردە و چل و چلدانە... بۆچی؟ بۆ کێ بگرمەوە؟
ئاشنای ڕۆشنام! دێمەوە شەو سەڵا بۆ ڕۆژوانی ڕەمەزان ناکەم ، دێمەوە سەڵا بۆ دواڕۆژی ڕۆژان دەکەم.
خانم و خاتوون! دێمەوە دەبمەوە فەقێلە، بەڵام حەڵۆی بە شەقان ناکەم و هەڵوا دەبەخشمەوە.
کەسی خاڵی پەروانە! لە باتی ئاغای حەمەڕەسووڵی ئەیازی خوا لێی بێ رازی، خۆم دەبمە نامەبەر، پەیامی دڵدار بۆ یار و نامەی شادی و مزگێنی ئازادیتان بۆ دێنمە بەر دەروازە.
دیاری دیارانم! نەک هەر لە گەرەک هەرمەنیان لە گەرەکی جوولەکان، شوانان، ڕزگەیان، قوولەقەبران، سێ ئاشان، سەربەرداشان، سەرخڕێ ، پشت قەڵا ، دەباغخانە ، پشت تەپ ، گەڕەکی شوانان، باخی سیسە ، گوومرگ و.... خوان و کەوڵ وسفرە و مەجوعمەی جیژنی شادی سەهۆڵبەندانەکەی مەهابادێ دەڕازێنمەوە و هەموو ساڵی ماڵ بە ماڵ دەیگێڕمەوە.
بەڕێزە زیزەکەم! شەمۆلە دامەگرە کەر نەماوە! وڵات و دونیا پڕ لە کەرە! منیش دێمەوە، دەبمە کەری خۆوڵاتی و دەچمەوە قوڵکەی کەران بۆ لەوەڕان، بەڵام ناچمەوە نێو ئەوان کەران.
.دڵسۆزە بە پاڕێزەکەم! دێمەوە قایەتی سەیر و سەمەرە و دەسکردی داپیرە بۆ منداڵان ناگێڕمەوە، ئەوەندەم قایەت و بەند و بالۆرە و هۆرە و بەسەرهاتی هات ونەهات و کەوتن و هەستانەوە پێن.... مناڵەکان وەها شاگەشکە دەکەم هەتا هەتایە لە بیریان نەچێتەوە.
دێمەوە تیتل وبیبلەکانی دایە فێر دەکەم، دایەی خۆیان باشتر بناسنەوە و فریوی مام گورگە و دانوولەی نەخۆن، چون ئازارە، ژەهرەمارە، تاڵە، کەکرەیە.
دێمەوە چێرۆکی مریشکەقوڵە ومام هۆمەرەی بنکەندی و بە خۆی و بە تووڵە قەندی... بۆ هەموو مریشکەکان و مامەڕان دەگێڕمەوە ئەگەر پێک بێن و ڕێک بێن، مام ڕێوی دەتەڵە خەن و کەوڵی زۆڵی بفرۆشن بە وردە پووڵێ.
کەسەکەم بۆنایەڵی بێمەوە؟ دێمەوە بۆ زاوابووکان سروودی ژیان و بەندی خەنەبەندان دەچڕم، هەر ئەو سروود و بەندانەیان بۆدەچرم هەتا دەمرم.
مامۆستا ژیرەکەم دادە پەروانە ! دێمەوە دەبمە مەلاحوسێن و ماملێ، هەوای بارگەی مەنیجێ و بازی بێریان و چیرۆکە بەرز و رێئالیەکەی "پیرۆت"ی سەرلەنوێ بە هەوا و ڕەنگ و بۆیەکی دیکە وەسەرێک دەنێمەوە جا سەر دەنێمەوە.
👇👇
🖊 یادداشت: ئۆمێد پایکار
🔴 داشخانه؛ دەرەتفێی مەهاباد
لهم لینکهدا بیخوێنهوه:
👇
📎 https://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22199
@HajeNews
🎥بینهر بن//
🔴 ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ناودارانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی
١۴٠٣٫٠۴٫١۶
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeArts
🆔 @HajeNews
🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی خەلیل موفەقی (باوکی کتێبفرۆشی مودێڕن لە مەهاباد ـ خاوەن چاپخانە)
🔹لەدایکبوون: ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی
🔹کۆچی دوایی: ١۶ی پووشپەڕی ١٣٨٧ی هەتاوی
🔹 شوێنی ناشتن: گۆڕستانی مەهاباد
١۴٠٣٫٠۴٫۱۶
🆔 @HajeNews
🖊 یادداشت: ئۆمێد پاکیار
🔴 گڕاوەزنەی سێبەرده
لهم لینکهدا بیخوێنهوه:
👇
📎 http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22225
@HajeNews
دێوەرە و کەر
دێوەرەیەک بە سواری کەر
ڕێيەکی دووری گرتە بەر
نەیهێڵا کەر بدا بێنێ
تا ڕێيان کەوتە بژوێنێ
کەر کە بينی وا لەو ناوە
گياوگۆڵ سەری پێوەناوە
میوانی گەورەی سروشتە
نە خێو، نە باری لە پشتە!
بە زەڕەزەڕ، بە غارەغار
دنيای هەموو کردە بەهار
لەپڕ خاوەن کەری زۆرزان
هەستی کرد وا لەوديو تەلان
هەرا و هۆريا و دەنگەدەنگە
ئيتر زانی کاری لەنگە!
گوتی: کەرە گيان، گوێ گرە
ئەوە دەنگە دەنگی ڕێگرە!
هەتا زووە با بارت کەم
لە ڕێگران ڕزگارت کەم
...کەر دايە قاقای پێکەنين
گوتی: قوربان، هاوڕێی شيرين!
بارەکەی من لە خۆت بار کە
هەتا زووە خۆت ڕزگار کە
کە من کەر بم، بارەبەر بم
کورتان لە پشت، قوڕبەسەر بم
فەرقی چييە؟ دەرد هەر دەردە
کەری تۆ بم، يا هی جەردە!
عەبدوڵڵا پەشێو
س؛ئاونگ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٦۰
ئامۆزام ، خەزوورم و هیوابەخشی ژیانم ئینسانێکی زۆر تێگەیشتوو و قسەخۆش بوو ، دوو شەوان لەلامان ماوە و باسمان لەهەموو شت کرد .
لەقسان خێزانی پێی دەکەوشێ نابوو و گوتبووی چەند ساڵە ڕووی سوورم لەوماڵەدا کاڵ کردووەتەوە ، هێوەرم ماڵەخۆی جیا کردەوە ، بەڵام من وەک شێران بنەی ماڵێم گرت و خزمەتی خەسووی زەلیل و خەزووری توڕەوتۆسن و هێوەرێکی شیرینعەقڵم کرد و نەمهێشتووە کەس بەعەیبی ماڵێمان بزانێ .
بەهەموو کەموکەسری و بێ جلوبەرگی و هەناسەساردییەک پێم ڕاکێشا ، تەنیا لەبەر وەی منداڵەکانم بێ ناز نەبن و داهاتویەکی گەشییان هەبێ .
ئێستاش ناهێڵم کچم بەزۆری و بەنابەدڵی بەمێرد بدرێت ، دوای کێشە و شەڕوهەڵایەکی زۆر مام حاجی گوتوویەتی بووکێ قسەت لەعەرزی نادەم بەڵام هەر بۆ ئەتکی دونیایە دەبێ سەیران لەسەر قڕانێک مارە بکرێ و بەدەستی بەتاڵ و بەبێ هیچ ماڵ و جیازێک وەک بیوەژنان لەماڵێ وەدەر کەوێ .
با دوو ژن بێن پیلی بگرن و بەبێدەنگی و تەقەوڕەقە بیبەن ، هەتا منیش مابم دەرگای ئەوماڵەی لێ داخرا ، قەستەم بەزاتی خودای بەو بەردەرگایەدا بێتەوە سەگی پێوە دەنێم .
ئێستاش نازانم چی بکەم ، نە ڕازیم کچی ڕووسوورم بەو بێ ڕێزی و سووکایەتیەی لەماڵێ بچێتە دەر ، نە دەمەوێ بەنابەدڵی بەمێرد بدرێت .
گوتم کاکە گیان شکور خودا زۆری داوە من چاوم لە جیازی ژنێ نیە ، نەشمبا پیاوم خۆ پشتم نەشکاوە کارم دەکرد و ماڵم بۆ دادەنا .
ئێستاش نە لەسەر قڕانێکی مارە دەکەم و نە دوو ژنان دەنێرم بەسووکایەتی و بێ ڕێزی پیلی بگرن و لەماڵێی بێننە دەرێ .
پووڵ و تێچووی شایی لەمن و کارەکان وەک بابی سەیران و برا و پشت و پەنای من لەئەستۆی تۆ ، بەناشکوری ناڵێم من کەسم نیە بەڵام تۆ ئەگەر پێت باشە تەواوی شار دەنگ بدە خەمی پارەت نەبێ .
لەکوێ دەڵێی خانووی دەگرم بۆ گوێزتنەوەی ، ئێمە کەسوکاری یەکین ماڵە بووک و زاوامان نیە میوانی ئێوە میوانی منیشن و لەسەر چەندی بڵێی مارەی دەکەم دەست لەسەر هەرچی دابنێن بۆی دەکڕم خەمی هیچت نەبێ .
گوتی سەیران جارێ پێویستی بەحەسانەوەیە پەلەی مەکە هەتا لەگەڵ ئەو ماڵەش دەستمان لێک بەردەبێ کاتی دەوێ ، گوتم کێشە نیە پێویست بێ هەتا کۆتا چرکەساتی ژیانم چاوەڕێ دەبم .
ئامۆزام بەهاتنی هیوا و هومێدی خستەوە ناوژیانمان و گەردوونێک خۆشی لەگەڵ خۆی بۆ بەدیاری هێنابووین .
دوای بێنەوبەرەیەکی زۆر سەیران بەپارەیەکی ئەستوور لە سیامەند تەڵاق درا ، لەکۆتایی مانگی گوڵان گوڵەکەم مارە کرد و لەبەرقەدی شاخی خەزایی لەناو سروشتی جوانی سابڵاغ بە داوەتی کیژ و کوڕان بەزموشاییەکەمان ڕازاوەتر بوو .
دوو دڵی پڕ لەخۆشەویستی پێک گەیشتن و سەیران بوو بەخانەخوێی دڵم ، بەرهەمی ئەو خۆشەویستیە کوڕ و کچێکی جوانن بەناوەکانی چنار و بنار .
چنار نۆبەرەیە ، هۆی هەڵبژاردنی ناوەکەی ئەوە بوو کە خۆشەویستی نێوان من و دایکی وەک چنار ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادتر بەرەو لوتکە هەڵدەچێ .
کاتێکیش لە سەفەر بووین دەچووین بۆ باشووری کوردستان لە بناری قەندیل سەیران مەگیرانی بە قۆرە (پەرسیلە) کرد ، بۆیە ناوی کوڕەکەشمان نا بنار .
مام حاجیش هەتا دوا هەناسەی ژیانی لێمان لالووت بوو و ڕوویەکی وای نەدەداینێ بەڵام دەسەڵاتی جارانی نەمابوو و ناچار بوو بێدەنگ بێ .
باب و برا و دایکی سەیرانیش منیان وەک کوڕی ماڵێ خۆشدەوێت و جێی دایک و باب و برایان بۆ گرتوومەتەوە .
دادەناسکێ و کاک قادریش بەتەبایی و بێ کێشە و قڕە هەر وا لەگەڵمان دەژین و لەسەر بەڵێنی خۆیان سوورن کە تەنیا مردن دەتوانێ لێکمان دابڕێت ، لەناو ئەو هەمووە بەختەوەرییەی ژیانمدا تەنیا جێی خانمێ چۆڵە هیوادارم ڕوحی بەرزی ئاگای لێ بێت کە تاقانەی خانمێ بوو بەو پیاوە ئەو چاوەڕوانی دەکرد .
ڕاستە دەڵێن لە پشت هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکی بەتوانا وەستاوە ، یەکەم ژنی بەتوانای ژیانی من خانم بوو ، نەک هەر بەختەوەری و سەرکەوتنەکانی ژیانم وەبگرە تاک بەتاکی هەناسەکانیشم قەرزداری گەورەیی و وەفای ویم .
دووهەم ژنی ناو ژیانم ڕێنیشاندەر و گۆچانی هەوراز و نشێوەکانی ژیانم دادەناسکێ بوو و سێهەمین ژنیش کە وانەی خۆشەویستی و وەفا و لێبوردنی فێر کردم شەریک و هاوبەشی ژیانم ، دایکی مناڵە چاوگەشەکانمە .
کۆتایی
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٥۹
ئامۆزام ، خەزوورم و هیوابەخشی ژیانم ئینسانێکی زۆر تێگەیشتوو و قسەخۆش بوو ، دوو شەوان لەلامان ماوە و باسمان لەهەموو شت کرد .=
لەقسان خێزانی پێی دەکەوشێ نابوو و گوتبووی چەند ساڵە ڕووی سوورم لەوماڵەدا کاڵ کردووەتەوە ، هێوەرم ماڵەخۆی جیا کردەوە ، بەڵام من وەک شێران بنەی ماڵێم گرت و خزمەتی خەسووی زەلیل و خەزووری توڕەوتۆسن و هێوەرێکی شیرینعەقڵم کرد و نەمهێشتووە کەس بەعەیبی ماڵێمان بزانێ .
بەهەموو کەموکەسری و بێ جلوبەرگی و هەناسەساردییەک پێم ڕاکێشا ، تەنیا لەبەر وەی منداڵەکانم بێ ناز نەبن و داهاتویەکی گەشییان هەبێ .
ئێستاش ناهێڵم کچم بەزۆری و بەنابەدڵی بەمێرد بدرێت ، دوای کێشە و شەڕوهەڵایەکی زۆر مام حاجی گوتوویەتی بووکێ قسەت لەعەرزی نادەم بەڵام هەر بۆ ئەتکی دونیایە دەبێ سەیران لەسەر قڕانێک مارە بکرێ و بەدەستی بەتاڵ و بەبێ هیچ ماڵ و جیازێک وەک بیوەژنان لەماڵێ وەدەر کەوێ .
با دوو ژن بێن پیلی بگرن و بەبێدەنگی و تەقەوڕەقە بیبەن ، هەتا منیش مابم دەرگای ئەوماڵەی لێ داخرا ، قەستەم بەزاتی خودای بەو بەردەرگایەدا بێتەوە سەگی پێوە دەنێم .
ئێستاش نازانم چی بکەم ، نە ڕازیم کچی ڕووسوورم بەو بێ ڕێزی و سووکایەتیەی لەماڵێ بچێتە دەر ، نە دەمەوێ بەنابەدڵی بەمێرد بدرێت .
گوتم کاکە گیان شکور خودا زۆری داوە من چاوم لە جیازی ژنێ نیە ، نەشمبا پیاوم خۆ پشتم نەشکاوە کارم دەکرد و ماڵم بۆ دادەنا .
ئێستاش نە لەسەر قڕانێکی مارە دەکەم و نە دوو ژنان دەنێرم بەسووکایەتی و بێ ڕێزی پیلی بگرن و لەماڵێی بێننە دەرێ .
پووڵ و تێچووی شایی لەمن و کارەکان وەک بابی سەیران و برا و پشت و پەنای من لەئەستۆی تۆ ، بەناشکوری ناڵێم من کەسم نیە بەڵام تۆ ئەگەر پێت باشە تەواوی شار دەنگ بدە خەمی پارەت نەبێ .
لەکوێ دەڵێی خانووی دەگرم بۆ گوێزتنەوەی ، ئێمە کەسوکاری یەکین ماڵە بووک و زاوامان نیە میوانی ئێوە میوانی منیشن و لەسەر چەندی بڵێی مارەی دەکەم دەست لەسەر هەرچی دابنێن بۆی دەکڕم خەمی هیچت نەبێ .
گوتی سەیران جارێ پێویستی بەحەسانەوەیە پەلەی مەکە هەتا لەگەڵ ئەو ماڵەش دەستمان لێک بەردەبێ کاتی دەوێ ، گوتم کێشە نیە پێویست بێ هەتا کۆتا چرکەساتی ژیانم چاوەڕێ دەبم .
ئامۆزام بەهاتنی هیوا و هومێدی خستەوە ناوژیانمان و گەردوونێک خۆشی لەگەڵ خۆی بۆ بەدیاری هێنابووین .
دوای بێنەوبەرەیەکی زۆر سەیران بەپارەیەکی ئەستوور لە سیامەند تەڵاق درا ، لەکۆتایی مانگی گوڵان گوڵەکەم مارە کرد و لەبەرقەدی شاخی خەزایی لەناو سروشتی جوانی سابڵاغ بە داوەتی کیژ و کوڕان بەزموشاییەکەمان ڕازاوەتر بوو .
دوو دڵی پڕ لەخۆشەویستی پێک گەیشتن و سەیران بوو بەخانەخوێی دڵم ، بەرهەمی ئەو خۆشەویستیە کوڕ و کچێکی جوانن بەناوەکانی چنار و بنار .
چنار نۆبەرەیە ، هۆی هەڵبژاردنی ناوەکەی ئەوە بوو کە خۆشەویستی نێوان من و دایکی وەک چنار ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادتر بەرەو لوتکە هەڵدەچێ .
کاتێکیش لە سەفەر بووین دەچووین بۆ باشووری کوردستان لە بناری قەندیل سەیران مەگیرانی بە قۆرە (پەرسیلە) کرد ، بۆیە ناوی کوڕەکەشمان نا بنار .
مام حاجیش هەتا دوا هەناسەی ژیانی لێمان لالووت بوو و ڕوویەکی وای نەدەداینێ بەڵام دەسەڵاتی جارانی نەمابوو و ناچار بوو بێدەنگ بێ .
باب و برا و دایکی سەیرانیش منیان وەک کوڕی ماڵێ خۆشدەوێت و جێی دایک و باب و برایان بۆ گرتوومەتەوە .
دادەناسکێ و کاک قادریش بەتەبایی و بێ کێشە و قڕە هەر وا لەگەڵمان دەژین و لەسەر بەڵێنی خۆیان سوورن کە تەنیا مردن دەتوانێ لێکمان دابڕێت ، لەناو ئەو هەمووە بەختەوەرییەی ژیانمدا تەنیا جێی خانمێ چۆڵە هیوادارم ڕوحی بەرزی ئاگای لێ بێت کە تاقانەی خانمێ بوو بەو پیاوە ئەو چاوەڕوانی دەکرد .
ڕاستە دەڵێن لە پشت هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکی بەتوانا وەستاوە ، یەکەم ژنی بەتوانای ژیانی من خانم بوو ، نەک هەر بەختەوەری و سەرکەوتنەکانی ژیانم وەبگرە تاک بەتاکی هەناسەکانیشم قەرزداری گەورەیی و وەفای ویم .
دووهەم ژنی ناو ژیانم ڕێنیشاندەر و گۆچانی هەوراز و نشێوەکانی ژیانم دادەناسکێ بوو و سێهەمین ژنیش کە وانەی خۆشەویستی و وەفا و لێبوردنی فێر کردم شەریک و هاوبەشی ژیانم ، دایکی مناڵە چاوگەشەکانمە .
(کوتایی)
✍ ماری موکریانی
تاقانەی خانمێ
بەشی ٥٨
بۆ جەژنی نەورۆز تەلەفۆنم کرد ویستم بەبیانووی پیرۆزبایی و هاتنی سەری ساڵی کوردی هەر بۆ جارێکیش بێ گوێم لەدەنگی سەیران بێت ، بەڵام داخی گرانم دیسان هەوڵم بێ سوود بوو .
دڵم خەبەری داوە شتێک هەیە و لەمنی دەشارنەوە دەنا خۆ کافرەستانی نیە لەو چەند مانگەی دا من چەندەم لەبەردی خۆم شکاند بۆ وەی تەنیا بۆ جارێکیش بێ گوێم لەدەنگی بێت .
بڕوا ناکەم سەیران منی لەدڵدا نەمابێ ، نازانم چی بکەم و چۆن هەواڵێک وەرگرم ، ئەسرین و دایکیشی شتێکی وام پێ ناڵێن ، تەنیا دەڵێن لەبیری کە خودا چارەی ئێوەی لەیەک نەنووسیبوو .
چەند ئاسانە گوتنی ئەوقسانە بۆ ئەو کەسەی بەتاووتوێی ئەوین نەسووتاوە ، ئاخر چۆن لەبیر دەکرێت ئەو کەسەی بووەتە هەموو خەون و خولیا و ژیان و هەناسەت ؟
دادەناسکێ وەک جاران زۆر خۆ لەکار و ژیانم هەڵناقورتێنێ وابزانم پێی وایە ئەگەر سەیران بگوێزرێتەوە منیش یەکلا دەبمەوە و ژن دێنم و ئاو بەئاگردا دەکرێت .
دوای سێزدەبەدەر سەیران دەگوێزرێتەوە چی دۆزەخێک بوو ئەو ماوەیە بەڵام بریا هەر لەو دۆزەخەدا سووتابام بەڵام ڕۆژی گوێزتنەوەی نەهاتبا ، ئەو ڕۆژە ڕۆژی مەرگ و نەمانی منە ، وەرە بزانی خۆشەویستەکەت لەباوەشی یەکی دیکەدا بناغەی ژیان دادەڕێژێ و بمێنە .
بۆ دواجار قسەم لەگەڵ دایکی سەیران کرد گوتی سەیران تەواو تێک چووە شەوێ هەتا بەیانی بەدەنگی بەرز بانگ دەدا ، دەچێتە سەربان و دراوسیەکانیش لێی وەزاڵە هاتوون .
گوتم کچێ بەقوربانت بم نازدارەکەم دەردت وەمن کەوێ ، گوێ مەدە من تۆ شاد بە بەختەوەر بە من بەشادی و بەختەوەرییت هەناسە دەکێشم و لەسەرپێ دەمێنم .
دایکی گوتی سبەینێ سێزدەبەدەرە دامناوە بیبەمە لای بەنداوی سابڵاغ بەڵکوو دڵی هێندێک بەسروشت بکرێتەوە ، گوتم ئەگەر ئیزنت لەسەر بێ منیش وەڕێ دەکەوم خۆمی پێشان نادەم هەر لەدوورەوەش چاوێکم پێی بکەوێ هیچی دیکەم ناوێ ، گوتی بەقوربان ئێمە بەبنەماڵەوە دەچین ماڵە دەزگیرانەکەشی لەگەڵمان دێن ، جوان نیە کەسێک بتبینێ تووشی کێشە دێن .
گوتی ئیدی تەلەفۆنیش مەکەوە حەوتووی دیکە دەیگوێزنەوە ، پشتم شکا ماڵم وێران بوو بەندی جەرگ و دڵم پسا ، بەبێ شەرم و لێکدانەوە لەگەڵ دایکی شینێکمان گێڕا هیچ بابمردوویەک بۆ بابی خۆی نەیگێڕاوە .
دەتگوت دوور بێ مەیت لە ماڵمان بەڕێ دەکرێ کاک قادر و دادەناسکێش بەکوڵ دەگریان ، ئای لەو ڕۆژە ڕەشەی ! خەڵک جارێک دەمرێ بەڵام من ئەو ماوەیە ڕۆژێ حەوت جار مردم و ژیامەوە .
سبەینێ سێزدەبەدەرە ئارمی دڵەکەم لەگەڵ دەزگیرانەکەی دەچنە سەیران ، تۆ بڵێی بەجلی کوردییەوە بچێت ، بێ و نەبێ بەدزیش بێ دەزگیرانەکەی دەستێکی دەگەیەنەتە دەستی ، لەوەیە چاویشی لێ داگرێ ، لەوەیە بەیەکەوە لە بنەماڵەیان دابڕێن و بچنە پەنایەک تێر یەکتر لە بەروباوەش گرن ، لەوەیە نۆبەرەی باخی شەکرەسێوان لەو سروشتە جوان و دڵڕفێنەدا بەتام و چێژتر بێ لەهەمیشە .
نا نابێ شتی وا نابێ سەیران هی منە کەس مافی نیە بەبۆنی بسک و هەنیەی مەست بێ ، کەس بۆی نیە باخەوانیی باخی سێوانی بکات .... ئەو چاوە دەردێنم چاوی لێ داگرێ ، ئەو دەستە دەقرتێنم بخرێتە دەست سەیرانی من ...
ئەو شەوە هەتا بەیانی دەفم دا کاک قادر و دادەناسکێ بەجێیان نەهێشتم ، هەتا بەیانی پەڕۆیان تەڕ کرد و لەسەر دەموچاو و ناوچاوانمیان دانا .
لای بەیانی شەکەت و کەلەلا خەوم لێ کەوت ، کاتێک خەبەرم بۆوە دادەناسکێ نانی نیوەڕۆی ئامادە کردبوو و بەزۆری دوو کەوچکە شۆرباوم خوارد ، هەموو گیانم داگیرابوو دەتگوت گێرەم پێ کراوە .
ئەوەش سێزدەبەدەری منی کوێنلەبەر و ئەو بنەماڵە لێقەوماوەی بە منەوە خۆشییان لەخۆیان نەدیت
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٥٦
وەکاز و ڕازونیاز و پاڕانەوەیەک لەگەڵ بەدیهێنەری ئەوین :
خودایە گیان بۆخۆت دەزانی خۆ ئەوەژیان نیە ژانە ، مان نیە مەرگە ، ڕۆژم شەوە و شەوم تارە ، بەملی شکاو من بۆ چی چووبووم و تووشی چی هاتم ، ئەو نەهامەتییە چی بوو خستتە ناوژیان و گیان و وجوودی منەوە ؟
تاوانی کامە گوناحە دەیدەمەوە ئاخر سەبر و خۆڕاگری هەتا کەی ؟ هەر بەمنداڵی دایک و بابت لێ هەستاندم و لەنازیان بێبەش بووم بەوەش وازت لێ نەهێنام تاقە خوشکەکەشت ڕەوای من نەدیت ، بەڵام دەردی دابڕان لەتاکە ئەوین و خۆشەویستەکەم لەهەموو دەردان بەژانترە .
دەخوایە گیان بمکوژە با ڕزگاریم بێت لەوژیانە پڕ لەداخوکەسەرە ، خۆ من نانی هەتیوانم نەخواردووە ، بەردم بەکابە دانەداوە ، چاوم لەنامووسی کەس نەبووە ، یارمەتی هەژارانم داوە ، ئیدی بەکامە گوناح حوکمێکی وا جەرگبڕ و ناخهەژێنت بەسەرمدا سەپاندووە ؟
خودایە چۆن بەرگەی ئەو خەمە بگرم چۆن ؟ توانای منیش هەر هەتا ڕادەیەکە خودایە مەرگێکی سووک و ئاسانم بەنسیب بکە نامەوێ بێ سەیران بژیم .
تاوانی دادەناسکێ چیە شەو و ڕۆژ فرمێسک لەچاوە ؟ خۆشی و مراد و پێکەنین بەیەکجاری لەماڵمان تۆراوە ، تەمی خەم و پەژارە باڵی بەسەر ماڵمان کێشاوە .
نەخەوم خەوە و نەخواردنم خواردنە ، هیچ هیوا و هومێدم بەژیان نەماوە ، هەرچی ماڵ و سامانی دونیایە بارتەقای پووشکەیەک بۆم گرینگ نیە ودڵم خۆش ناکات ، ماڵی دونیام بۆچیە ئەگەر سەیران نەبێتە مەلەکەی ماڵ و دڵم ؟
یانی بەڕاستی خۆشەویستی سەیران کاتی بوو ، وا بەسانایی منی لەبیر کرد نووسیویەتی نایەوێ بەڕێبواریش چاوی بەچاوم بکەوێتەوە ؟
ئای چۆن تاوتۆیی ئەوینێکی ناکام سووتاندمی و باڵوپەڕی هەڵوەراندم ، چی بکەم ، پەنا بۆ کوێ ببەم ، ڕوو لەکوێ بکەم ؟
ماڵی خۆم لێ بووەتە زیندان ، تەنانەت تاقانەکەی خاڵیش بەوهەمووە خۆشیرین کردن و نازونووزەوە ناتوانێ بۆ ساتێکیش خەمی دابڕان لە هیواکەی ژیانم لەبیر بباتەوە .
نانا وەکاز وا بێ ورە مەبە ،نابێ بێ هیوا بی ، کارم بەسەیران نیە جارێ بەڵام پەیوەندییم لەگەڵ دایکی نابێ بپچڕێنم ، جارێ هەتا بەهار کاتم بەدەستەوە ، وەک دەڵێن هەتا سێوێک دەکەوێتە سەر زەوی سەد خولان لێ دەدا ، نابێ ئەوینی پاک و بێ غەلوغەشی ئێمە بەجوانەمەرگی سەربنێتەوە .
خۆزگە پیاوکوژ بام چووبام ئەو حاجیە ناپیاوەم کوشتبا ، خۆزگە دز بام و توانیبام سەیران بڕفێنم ، خۆزگە نامووس ئەوەندە بۆم گرینگ نەبا و ئەوکاتانەی سەیران بەتەنیا دەهاتە لام بمتوانیبا دەستدرێژیم کردبایە سەر ، ئێستا ناچار دەبوو بۆخۆی بەکراسی بەری بۆم بێت .
ئای ئای ئەوە دەڵێی چی وەکاز !!
"دڵە ڕسوا بی بەو نیوەشەوە"
"لەو بێعارییەت کەمێک کەم کەوە"
خودایە لێم ببوورە و ئەو قسانەم لێ بەلۆمە مەگرە ئەدی گلەیی و گازندەی خۆم لەلای تۆ نەکەم چی بکەم ؟
دەزانم تاوانە باسی دەستدرێژی کردنە سەر ئەوینێکی پاک بەوشێوەیە هەر بەمێشک و خەیاڵدا بێت ، بەگەورەییت سوێند شێت بووم ، وڕێنە دەکەم و بۆخۆشم نازانم دەڵێم چی ؟
خودایە ناچارم سەر دانوێنم بۆ ئیڕادەی تۆ ، خۆت چۆنت پێ باشە بیهێنە سەر ڕێی من و خۆشەویستەکەم .
تەنیا سەیران بەختەوەر بێت کێشە نیە من خووم بە دەرد و ژانان گرتووە ، خۆ لەوەتی هەم بەئازارەوە ژیاوم ، من فرچکم بەناخۆشیان گرتووە و لەگەڵ خەم دووانەیەکی لێک دانەبڕاوین .
خودایە بە گوناحی مەنووسە داوایەکم لێت هەیە خۆ لە کیسەکەت کەم نابێتەوە یان بمکوژە یان ڕێی فەرەجم پێشان بدە ، وەڵا نایکێشم پشتم شکا بەو بێکەسی و لێقەوماوییە .
لەسەر دەردی خۆمەوە زگم بەو ژن و مێرد و مناڵە دەسووتێ بوونەتە برێشکەی سەرسێڵ لەتاو من ، کاک قادر تەمی پیری لەسەر ڕوخساری نیشتووە و دادەناسکێ لاجانگی هەموو سپی بووە .
سێبەریش بەوتەمەنەوە هەست بەوبارودۆخە ناخۆشە دەکات و شەو و ڕۆژ دەنووزێتەوە ، دووربێ لووتی بگری ڕوحی دەردەچێ ، هەر بووەتە ئێسک و پێست .
خودایە چۆن چوارچێوەی ماڵە پڕلەتەباییەکەت لێ تێک داین ، پەشیمانم لەوڕێیەی گرتمە بەر ، نەمزانی داری تۆڵە هەر سەر بەخاوەنیەتی و ئەوەی چاڵ بۆ خەڵک هەڵکەنێ بۆ خۆی تێی دەکەوێ ، من بە مەبەستی تۆڵە ئەوڕێیەم گرتە بەر و بەداخەوە باجی نەزانییەکەییم هەر بۆ خۆم دا .
تازە شەو درەنگە سبەینێ لای قاوەڵتون تەلەفۆن بۆدایکی سەیران دەکەم ، ئاو ڕاوەستێ من ڕاناوەستم ، نانا دەست لەسەر دەست دانان کاری من نیە هەتا ئاوم لەدوای بێڵێ بڕوا ڕاناوەستم ، من و سەیران هی یەکین و منیش مافی وەم هەیە تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێ چێژ لەژیانم ببینم .
لەکوردەواریدا خۆ بەدەستەوەدان نیە هەر بۆیە دەڵێن نەسرەوتن تا سەرکەوتن
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٥٥
لەوەتی مارە کراوم وەکاز سێ نامەی بۆ ناردووم ، لەیەکیان دا نووسیویەتی سەیران گیان گلێنەی چاو و ڕووناکی دڵەکەم وامەزانە لێت بێ هەواڵم .
من وەک وەلی دێوانە بەدوای عەشقی تۆوە وێڵم ، ڕۆژی پێوەهاتنەکەت لەدوورەوە چاوەدێریم دەکردی .
ئاگام لەهەموو شت بوو و ئەگەر مردن بەپارە با دڵنیابە داروونەدارم دەدا تەنیا بۆوەی تۆ لەتەنیشت پیاوێکی دیکە نەبینم .
خۆشەویستەکەم نازانم لەمەوبەدواوە چی بکەم و چۆن بژیم ، من لەداهاتووی تۆ بێ ئاگام بەڵام دەزانم خۆم بێ تۆ مردوویەکم کە تەنیا جووڵەم هەیە ، نازانم بێ خۆشەویستی و پشتیوانی تۆ قەرارە ژیانم بەکامە ئاقار دا بڕوات .
سەیرانەکەم دەزانم تۆش خەمباری ، چاوەکانت درۆیان لەگەڵ من نەدەکرد پڕ بوون لەهەست و ویستی خۆشەویستی و ئەوین ، نازانم چەندە لەگەڵ ئەو پیاوە هەڵدەکەی بەڵام هەرکاتێک بگەڕێیەوە و بەمن ڕازی بی باوەشم بۆت ئاوەڵەیە و گەر پێویست بێت هەتا گیانئەڵایە چاوەڕوانت دەبم .
لەکۆتاییدا نووسیبووی خۆشەویستەکەی هەتاهەتاییم بەختەوەرییت ئەوپەڕی ئاواتمە .
لەنامەی دووهەمدا نووسیبووی : پشت و پەناکەم سەیران گیان ژیان بەبێ تۆ مانای نیە ، تاوانی تۆ نیە ئەودابڕانە چونکە من لەژیانمدا هەمیشە مەحکووم بووم بەدابڕان لەخۆشەویستەکانم ، قەدەری من وابووە لەدایک و باب و خوشک و زێد دابڕام ئێستاش لەتۆ ، ئازیزەکەم دەردی دووری و دابڕان لە عەزابی قەبر ناخۆشترە .
باوانەکەم بۆیە واناڵێم خەمبار بی من دان بەجەرگم دادەگرم بەمەرجێک تۆ دڵت خۆش بێت و هەست بەبەختەوەری بکەی .
لێرەشدا تەنیا بەختەوەریی منی بۆ گرینگ بوو ، دەستم کرد بەگریان و لە خودا پاڕامەوە ئاگاداری وەکاز بێت چونکە سڵامەتی ویم لەبەختەوەریی خۆم پێ گرینگتر بوو .
نامیلکەی سێهەمی کە بۆنێکی خۆشی لێدابوو بەم شێوەیە بوو :
باوانی باوانم سەیران گیان : پێم خۆشە بزانم ئایا تۆش بەقەد من خەمباری ، من ئامادەم حەیا و شەڕەفم نەبێ هەموو شتێکم بکەمە قوربانی بۆ وەدی هاتنی ئاواتەکەمان ، ئامادەم سەرووگیانم دابنێم بۆ شەوێک سەرلەسەر سینگی تۆدانان .
نووسیبووی کە هەتادوا هەناسەی ژیانی هەوڵ دەدا بۆ وەدی هاتنی خەون و ئاواتەکانمان .
دوایەش داوای کردبوو دیسان بەوردی بیری لێ بکەمەوە هەتا کارلەکار نەترازاوە و ڕەدووی کەوم ، بەزۆر قسەی دیکەی پڕلەهەست و ئەوینی پاک کۆتایی بەنامەکە هێنابوو و وەک هەمیشە ئاواتی بەختەوەریی بۆ خواستبووم و دیار بوو دوو دڵۆپە فرمێسک بەسەر کاغەزەکەیەوە وشک ببۆوە .
کاغەزێکم بۆ نووسی نە عەتر و بۆنم لێدا و نە ئەو ڕۆمانە عاشقانەیەم بۆ نووسی کە ئەو چاوەڕوانی دەکرد ، نە بۆم نووسی بەبارتەقای زەوی و ئاسمان خۆشمدەوێی ، نەمنووسی لەگەڵ وی زانیم مانای عیشق و خۆشەویستی چیە ، نەمنووسی لەقورسی باری ئەوخەمە پشتم چەماوەتەوە ، نەشمنووسی بێ وی ژانە ژارە ژین ، نەمنووسی عیشق و عاشقی لەگەڵ تۆدا زۆر چێژبەخش و هیوابەخش بوو .
نەمهێشت دڵۆپەفرمێسکێکیش بڕژێتە سەرکاغەزەکە و تەنیا نووسیم کاک وەکاز من هیچ هەستێکم بۆتۆ نەماوە و نامەوێ جارێکی دیکە بەڕێبواریش بێیەوە سەر ڕێگام .
کەس ئاگای لەدڵی زامدار و پڕلەئێشی من نیە ، سوێند بە داهێنەری عەشق و ئەوین کچێکی بێ ڕەحم و بێ بەزەیی نیم بەڵام لە پێناو ئاسوودەیی خۆشەویستەکەم من لەخۆم و هەست و ویست و وجوودی خۆم مایەدادەنێم بۆ وەی وەکاز ژیانێکی خۆشی پڕلەبەختەوەری هەبێت ، خۆشەویستی یانی لەخۆبووردەیی یانی تەنیا مەبەستت بەختەوەری ئەوکەسە بێت کەخۆشت دەوێ بێ وەی بەرژەوەندی خۆتی تێدابێ .
وەکاز بەختەوەر بێ کێشە نیە بامن هەر بەسەگەمەرگی و دوور لە باوەشی وی بژیم ، بەڕاستی گەردوون بڕەبەختەوەری و ئاسوودەیەک بەوەکازی خێر و خۆشی لەخۆنەدیتوو قەرزدار بوو .
وەکاز نابێ شەق لەداهاتووی خۆی بدات و ژیانی بکات بەدۆزەخ دوای دابڕانمان لەیەکتر ، وەکاز دەبێ بژێت ئەویش ژیانێک پڕ لە شادی و سەربەرزی ، دەبێ ببێت بەبابی کوڕ و کچی جوان و بەقاقای پێکەنینی هەموو خەم و پەژارەیەکی هەتا ئێستا دیتوویەتی بڕەوێنەوە .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
👆👆
نازدارەکەم، دێمەوە لە جیاتی وردە قامی شەوکۆڵانان، کۆنە حەیران و سوارۆ و بەیتی دم دم دەڵێمەوە.
سۆمای چاوە بێسۆماکەم! بۆیە دێمەوە ئەگەر رەسووی نادری بۆ پەروانە فەرمانی لێدانی تەپڵ و دەهٶل دەدات و شایی گەرم دەکات، من بە هێدی و هێوری و بە بێ درۆ، لەسەرخۆ بە هەوایەکی تازە چیرۆکی ڕاستەقینەی مەم و زین و ئایشەگوڵ و خەج و سیامەند و لاس و خەزاڵەکانی سەردەمتان بۆ دەبێژم.
هەموو کەسەکەم! لە جیاتی رەسووی نادری و حەسەن تووزەلە خۆم دەبمە شایەر و شار بەشار و سپێدە وئێوار ڕەشبەڵەكێ دەگێڕم و ئەوەی دەیڵێم نایڵێمەوە، پەروانە باڵابەرزەکان بەو هەوایەیان هەڵدەپەڕێنم کە هەوای خۆماڵی بێ. وایان لێدەکەم نوێژ و ڕۆژوویان لە بیر دەبەمەوە و گەڕی ڕەشبەڵەکیان لێ خاو ناکەمەوە.
کەسی بێکەسیم! دێمەوە پرێسکەی بن هەنگڵی شەوکار لە حەمامێ ناکەمەوە و پرێسکەی پڕ لە هەنیسکی هەناو و گرێ پووچکەی دڵی کۆلاوم لە چوارڕێیان لە بازاران... دەکەمەوە و بەسەرهاتی ئەوڕۆ و دوێنێتان وەها بۆ دەگێرمەوە کەس نەیگێڕابێتەوە و هەتا هەتایە لە بیر نەچنەوە.
ئارامی حەسڕەتەکان! حەسڕەت مەخۆ بۆ نەمانی شێتەکان، من زۆر لە بارام و بیلی بیلی وسولەیمانە شێت... شێت ترم ، زۆریش واوەترم، شێتێکی شڕۆڵ و شڕ و شووڕ و بێ سنوور، بەزمی وا دەگێڕم هەموو خەڵکی وەربگێڕم.
نازدارەکەم! دیمەوە دەبمە سەیدە لووشە و کەف هەڵنالووشم، شەکرۆکان بۆ زارۆکان دێنم بە دیاری و لە قوڵایی دڵیان وەپێکەنینیان دەخەم.
بینایی چاوانم! مینەگەزۆی چیییی! من سەت ئەوەندەی مینە مینەترم، مینەیەکی ژیان بێزراو و زیزم، ناتەمیزم، بە خۆ هەڵمیزم، لە گەزۆش شیرینترم. دێمەوە و ئەوجار من بە دوای فاتێ دا دەگەڕیم و لە شەقامان، لە کۆڵانان، لە بن دەرکان، لە کۆڵبەران، لە ڕێبواران لە نازداران لە دینداران لە بێعاران... لە پەپوولان، لە بولبولان، لە چاک و خێو ، ئەو لاوانەی هەن لەسەرکێو... دەپرسم ئەرێ فاتێی منتان نەدیوە؟ دەگەڕێم و دەگەڕێم، هەر دەگەڕێم هەتا فاتیلێی خۆم دەبینمەوە.
گەورەم! دێمەوە و دەبمەوە مام ڕەحمانی بازنەفرۆش و دەستێ کچۆڵان زۆر بە ئارامی و نەرمی دەکوشم و زۆر بە مەبەست بازنەی وەفاداریان دەکەمە دەست.
باڵابەرزەکەم، ڕاستە سۆمای چاو کزە و سەر و دەست لەرزە و ڕاوکەرێکی شڕۆڵم، بەڵام پیرێکی پیتۆڵم و دەچمە شەوڕاوی شەتاوان و سۆنە دەگرم بە داوان. دەچمە سەر تەپکان و بە تەپکان قەل و قاڵاوان پێوە دەکەم وقیڕەیان لێ دەبڕم.
نازەنینەکەم! دێمەوە و دەبمەوە حاجی ڕەشە و مامەشەشەی شارەداری و بە فرمێسکی چاو کۆڵانان ئاوپڕژین و بە مژۆڵان گەسکەماڵیان دەدەم. بۆنی تۆزیان هانای هەناوە و گەرد وتۆزیان دەرمانی چاوە.
خۆشکە بە پەرۆشەکەم! کوا دێڵم خەڵکەکەم دوای دۆی ناسر بێ دۆ بن؟ دەبمەوە شوان و گاوانە پیرە و گاڵۆکێکی بە درێژایی دەجلە و فورات بە دەستەوە دەگرم هەتا دەمرم، هەر لێدەخوڕم. تۆش دەکەمەوە مەشکەژێنی کوردان و مەشکەیەکی پڕ بە ئاوی گۆلاوەکانی ورمێ و وانێ. سیپەکێکی هەڵدەبەستین سێ پای لە نێو دڵی سێ وڵات دابێت، سەر سێ پەکان بگەنە چاوی ئەستێرەکان و شڵق و هۆڕی مەشکەمان ڕۆژهەڵات و ڕٶژاوا بشڵەقێنێت. جا ئەوجار دۆی دادە دەکەینە نێو دەم و زار و گەروو و وەرگان، تا تینوایەتیان بشکێ و ورە و هێز بگرن چێدی نەترسێن لە گورگان.
ئازیزەکەم! لە جیاتی بۆن و تامی کەبابی حەمەشەل، توورەکێکی پڕاوپڕی نانەویشکەی لاباسک و کێو و دۆڵم بەشانەوە و بۆنی وان و وانەکانی لێ دێ. خورجێنێک تۆی گوڵالە سوورەی لە ڕەنگی خوێنم پێیە. بۆنێکی ئەوەندە خۆشیان لێ دێ، بۆنی ژیانە، بۆنێکی دیکەیە، لە وەی دووکانی سۆفی مستەفا جیایە.
دەباشە تۆش خوشکٶڵە دەست دە بوخچە و کیسان و شانە وکلچۆک و کەلدانان و مەهێڵە ڕیشٶلی فاتمی خواکەرەمی و مەرحەمەتی ئامەخانێ لە برەو بکەون.
دادیلێ! خەمت نەبێ کە هاتمەوە نە دێمە دیوانت ونە دەبمە میوانت، خۆ جاران وا نەبووی، گەلێک میوانگر و بە سفرە و خوان و بە خەندە و دوان بووی! ئایی ببوورە وەخۆ هاتمەوە ، خۆت کوتت ونی ونم و خۆم ناناسمەوە و مەیەوە.
باوەشێک ڕێز و ئامێز ، پێکەوە دەبین بەهێز
نوسینی: پەروانە/ ئەحمەدێن
کابان | KABAN
لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۲۰
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٥٤
دوو سێ مانگ دوای ڕۆیشتنەوەی وەکاز بۆ تاران کوڕێکی خزمی دایەگەورەم ناردیە سەرم ، بابەحاجی ڕازی بوو مێردی پێ بکەم ، هەرچەندی خۆم لە داروبەرد دا و گریام و پاڕامەوە و نووزامەوە سوودی نەبوو .
بە بابەحاجیم گوت من دڵ و قسەی تۆم نەشکاند مێردم بەوەکاز نەکرد ، تۆش ئەگەر منت خۆشدەوێ و بەختەوەری منت بۆ گرینگە دڵم مەشکێنە و بەمێردم مەدە ، گوتی هەتا مێرد نەکەی من ناحەسێمەوە دەترسێم وەکاز زەبری خۆی بوەشێنێ و بەزۆری بتبا ، گوتم وەکاز ئەوەندە ناپیاو نیە بەڵام بابەحاجی قسەی کەسی بەگوێیدا نەدەچوو .
کاتێک ئەو هەواڵەم دا بەوەکاز بەبانگووسەڵا گریا ، گوتی ئەو ڕۆژەی خانم لەبەر چاوم تەواو بوو هەر وەک ئەمڕۆ تێکچووم ، سەیران درەنگ نەبووە پێ لە کەری شەیتان بێنە خوار بەیانی دێم بە بێدەنگی پێکەوە دەگەڕێینەوە تاران لێرە مارەت دەکەم .
بەڵام من قبووڵم نەکرد و گوتم هیوادارم کەسێک ببێتە هاوسەری ژیانت کە شایانی ئەو هەمووە خۆشەویستیەی تۆ بێت و بەگریانەوە ماڵئاواییم لێکرد .
دایکم گوێی لە قسەکانم بوو و لەباوەشی گرتم و گوتی ڕۆڵە کەس ناتوانێ لەگەڵ چارەنووسی خۆی بەشەڕ بێت دیارە خوداش ئاوای لەچارەی تۆ نووسیوە و هەر بۆخۆشی دەزانێ خێرو شەڕ لە چی دایە .
چاوم دە چاوی دایکم بڕی و گوتم هەمووتان دەستتان کردە یەک بۆ چارەڕەش کردنی من و ئەو بەڵایەتان بەسەرم هێنا ، بۆ دەبێ من مافی هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانی خۆم نەبێ ؟
گوتم دایە بۆخۆت باش دەزانی و درۆم لەگەڵ نەکردووی من شێت و شەیدا و عاشقی وەکازم ، تۆ بەڵێنت پێدام بۆ گەیشتن بە ئارەزووەکەم یاریدەدەرم بی کەچی ئێستا دەستی من دەخەیە ناو دەستی کەسێکی کە خۆشم ناوێ و ئاواتی بەختەوەریم بۆ دەخوازی .
هەر هەمووتان بەنیفرەت بن کە ژیانی منتان کردووەتە کایە و یاری پێ دەکەن ، ئێوە دەدەمە بەر حوکمی ئەو خودایەی کە دژی شکاندنی دڵی عاشقانە .
نەمدەویست غرووری خۆم لەوە زیادتر لەبەر چاوی بنەماڵەکەم بشکێنم هەر بۆیە پشتم لەدایکم کرد و چوومە حەوشە و لەگەڵ گەڵا زەردەکانی پاییز و هەوری سەربەتەمی ئاسمان هاوسەفەر بووم ، لەدڵی خۆمدا گوتم وەکاز گیان لە کوێی ئارامی دڵە پڕتاسەکەم بمبوورە ، زۆرم هەوڵ دا بەداخەوە سوودی نەبوو .
دوایە ڕووم لە ئاسمان کرد و گوتم خودایە ڕۆژی حەشر بەربینگت پێ دەگرم و لێت دەپرسم چۆنت دڵ هات ئەو زوڵمەی دەرحەق من و وەکاز بکەی ، ئەی ناڵێن خودا دلۆڤانە ، نازانم تۆ دلۆقانیەتی چی لە دابڕانی ئێمەدا دەبینی ؟
دوو حەوتوو دواتر بەپەلە و بەنابەدڵی لە سیامەند مارە کرام ، سیامەند کوڕێکی جوان و ڕێک و پێک و سەنگین و گران بوو و خانوو و کار و ماڵی خۆی هەبوو و
بێ شک سیامەند خەونی زۆر خەجان بوو بەڵام ئی من نا .
کاتێک بە دەنگی چەپڵەی کوڕان و هەلهەلەی کچان هۆشم هاتەوە بەر تازە کار لە کار ترازابوو و ئێمە بە وەکیلایەتیی بابی سیامەند و باپیرم حەڵاڵی یەک بووین و حەرامی هەموو دونیایە .
وەکاز تەلەفۆنی دەکرد بەڵام من وەڵامم نەدەداوە لە لایەک مارەکراو بووم و پێم خەیانەتێکی گەورە بوو و لەلایەکی دیکە بیرم لە داهاتووی وەکاز دەکردەوە دەمگوت با بڕوات وەدوای ژیانی خۆی بکەوێت و دڵ لە من بەربدات .
زۆر جار دەمدیت دایکم بەگریانەوە وەڵامی تەلەفۆنەکانی دەداوە و چاوەکانی وەک گۆمی خوێن سوور دەبوون ، دەمزانی دەردەدڵ بۆ دایکم دەکا بەڵام قەت نەمپرسی باسی چی دەکەن ، دڵنیام بشمپرسیبا دایکم بۆ وەی هێندەی دیکە نەڕووخێم ڕاستی پێ نەدەگوتم .
دوای وەی بەشەرعی مارە کراین ڕۆژێکی خەزوورم و سیامەند هاتن بردیانم بۆ پشکنینی خوێن و یاسایی کردنی مارەبڕینەکەمان .
هێندەی پێ نەچوو پێمەوە هاتن بە زێڕ و زەمبەر و جلک و پێداویستییەکی زۆر ، کە لەو کاتدا کەم کچ ئەو شتانەی بۆ دەکرا .
هەر دوای ویش پرسیاریان کرد بزانن بۆ کەی بگوێزرێمەوە و بابەحاجی گوتی کوێزتنەوەکەی بمێنێ هەتا لای بەهارێ ، من هەر هەمووم پێ بە قومار بوو و دامنابوو هەتا ڕۆژی بووکێنیش دان بەجەرگم دابگرم بزانم ئەو خودایەی شەو ڕۆژ هەراسانم کردووە دە هانام دێ یان نا .
دەمگوت بەرلەوەی دەستی سیامەندم وێکەوێ هەر لە پەردوودا خۆم دەکوژم بەڵێنێکە بەخۆم و وەکازم داوە بە ژین هی ئەو بم و بەمردن هی گڵ .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN