🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK
🎥بینەربن//
🔴سەعدون عەسکەری، هونەرمەندێکی لەبیرکراو
➖ئەم دێکۆمێنتە لە ساڵی ۱۴۰۰ بڵاو کراوەتەوە
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeArts
🆔 @HajeNews
بە هێواشی لەسەر نیشتمانی
کوردستان بڕۆن
چوونکە هەر
پارچەیەکی گۆڕی شەهیدێکە ...!
ئەحمەد کایا
@kiwmars
کابان | KABAN
ئەتۆ جوانی
ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەربەیانانی
ئەتۆ وەک دیمەنی خاوەن شکۆی کوێستانی کوردانی
ئەمن دارێکی ویشک و ڕووتی بەر هەتاوم
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم
بەجێ ماوم
ئەمن کوێستانی تەمگرتووم
لە پێ کەوتووم
لە دەشتی بەربەرینی چارەنووسا ڕەنجەڕۆ ماوم
بە زنجیری ئەوینی تۆ لە زیندانی خەما بەسراو و داماوم
لە ڕژدی بەندەنی عیشقت پشووبڕ بووم
لە خەم پڕ بووم...
ئەتۆ دڵخوازەکەم! ئەی کۆترەباریکەی لەدەسدەرچوو!
لە سەر پاساریی کۆشکی پڕ ترووسکەی ژینی ڕابردوو
لە گەڵ زەردەی گەڵاڕێزا
لە شەقەی باڵەکانت دا
بە داماوی بەجێت هێشتم لە نێو ئادەی خەم و زیندانی هەڵبەستا
من و تۆ چەندە لێک دوورین
وەکوو تاریکی و نوورین....
عەلی حەسەنیانی (هاوار)
کابان | KABAN
ژیان ئەوکاتە خۆش بوو لەگەڵ زەردەی خۆر
ھەمووان ھەڵدەستان و نانی بەیانی دەخورا
ژیان ئەوکاتە شیرین بوو لەحەوشەی ماڵێکدا دوو تا سێ خێزان پێکەوە بوون و ھیچ کێشەیەکیش ڕووی نەئەدا
ژیان ئەوکاتە جوان بوو کە تەلەفزیۆن کەم بوو کەناڵ کەم و بەرنامە و درامای بێ ڕەوشتی و شتی بێ سەروبەر نەبوو
خواردنی خۆش و گرانبەھا و سفرەی ڕازەوە کەم بوو
بەڵام ژیان و ژیانی کۆمەڵایەتی و خزمایەتی و دراوسێیەتی لەلووتکە بوو
ساڵ بەساڵ خۆزگەمان بە پار...😔
نووسەر نەناسراو
@birawary_tall
کابرایەک کە جلی کوردیی کردووەتە بەر و لەو خێڵە هەزارەزیلە و بێژومارەیە ئەم ڕۆژانە بوونەتە بڵاگێر و تێستێر و تەڕەماش، دەچێتە کافەیەک خواردنەکانیان بەتاقیگ بکاتەوە و بناسێنێ.
داوا دەکا لیستەکە ببینێ.
خاتوونێک کە خاوەن شوێنەکەیە، دەڵێ: «چرا کە نە.» (یەکەم جارە لە هەموو ژیانمدا ئەم دەستەواژەیە لە زمانی کوردیدا دەبیستم!)
ئەمجارە دەڵێ «تەهیەی دەکەین.»
پاشانیش کابرا بۆ ئەوەی لە شێواندن و فەوتاندن و سەقەتکردنی زمانی کوردیدا لە ژنەکە وەپاش نەکەوێ، بە وتنی وشەی «جەزاب و خۆشمەزەس» دوایین زەبر لە پەیکەری زمانی دایک دەدا.
ڕەنگە لاتان وابێ ئەوانە خەتابارن؛ بەڵام نەخێر خەتابار من و تۆ و ئەوانی دیکەین. خەتابار ئەو چەند هەزار کەسەن ئەمەیان فاڵۆو کردووە و ئەو ملیۆنان کەسەی هەرکەس قیت بووەتەوە کردوویانەتە کەس و لایکی دەکەن و فاڵۆوی دەکەن و ئیشەڵڵاوماشەڵڵای بۆ دەڵێن. خەتابار ئەوانەن نازانن نابێ هەرکەسێک زەق بکەنەوە و داگرتنی ئەو دوگمەی «فاڵۆو»ەیان پێ کارێکی سادە و بێبایەخە، کەچی دەکرێ ئاکامی زۆر گرینگ و خەساری لێ بکەوێتەوە.
ئێوە بە هەر لایکێک، هەر شوێنکەوتنی کەسێک ئەو بوێرییەی پێ دەدەن ببێتە کەسایەتییەکی گشتی و ئینجا هەر ڕەفتار و وته و وشەیەکی دەرەنجامی گشتیی دەبێ.
«تکایە هەر ئێستا سەیرێکی لیستەکانتان بکەنەوە، بزانن کێ شایەنی ئەو سەرنجەیە پێتان داوە و کێ، نا؟ سا وەرن ئەوانەی خەسارن بۆ کۆمەڵگە، ڕەشیان بکەنەوە.»
س؛ کوردینوس
کابان | KABAN
🎥بینهر بن//
🔴 ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ناودارانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی
١۴٠٣٫٠۴٫١۶
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeArts
🆔 @HajeNews
🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی خەلیل موفەقی (باوکی کتێبفرۆشی مودێڕن لە مەهاباد ـ خاوەن چاپخانە)
🔹لەدایکبوون: ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی
🔹کۆچی دوایی: ١۶ی پووشپەڕی ١٣٨٧ی هەتاوی
🔹 شوێنی ناشتن: گۆڕستانی مەهاباد
١۴٠٣٫٠۴٫۱۶
🆔 @HajeNews
🖊 یادداشت: ئۆمێد پاکیار
🔴 گڕاوەزنەی سێبەرده
لهم لینکهدا بیخوێنهوه:
👇
📎 http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22225
@HajeNews
دێوەرە و کەر
دێوەرەیەک بە سواری کەر
ڕێيەکی دووری گرتە بەر
نەیهێڵا کەر بدا بێنێ
تا ڕێيان کەوتە بژوێنێ
کەر کە بينی وا لەو ناوە
گياوگۆڵ سەری پێوەناوە
میوانی گەورەی سروشتە
نە خێو، نە باری لە پشتە!
بە زەڕەزەڕ، بە غارەغار
دنيای هەموو کردە بەهار
لەپڕ خاوەن کەری زۆرزان
هەستی کرد وا لەوديو تەلان
هەرا و هۆريا و دەنگەدەنگە
ئيتر زانی کاری لەنگە!
گوتی: کەرە گيان، گوێ گرە
ئەوە دەنگە دەنگی ڕێگرە!
هەتا زووە با بارت کەم
لە ڕێگران ڕزگارت کەم
...کەر دايە قاقای پێکەنين
گوتی: قوربان، هاوڕێی شيرين!
بارەکەی من لە خۆت بار کە
هەتا زووە خۆت ڕزگار کە
کە من کەر بم، بارەبەر بم
کورتان لە پشت، قوڕبەسەر بم
فەرقی چييە؟ دەرد هەر دەردە
کەری تۆ بم، يا هی جەردە!
عەبدوڵڵا پەشێو
س؛ئاونگ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٦۰
ئامۆزام ، خەزوورم و هیوابەخشی ژیانم ئینسانێکی زۆر تێگەیشتوو و قسەخۆش بوو ، دوو شەوان لەلامان ماوە و باسمان لەهەموو شت کرد .
لەقسان خێزانی پێی دەکەوشێ نابوو و گوتبووی چەند ساڵە ڕووی سوورم لەوماڵەدا کاڵ کردووەتەوە ، هێوەرم ماڵەخۆی جیا کردەوە ، بەڵام من وەک شێران بنەی ماڵێم گرت و خزمەتی خەسووی زەلیل و خەزووری توڕەوتۆسن و هێوەرێکی شیرینعەقڵم کرد و نەمهێشتووە کەس بەعەیبی ماڵێمان بزانێ .
بەهەموو کەموکەسری و بێ جلوبەرگی و هەناسەساردییەک پێم ڕاکێشا ، تەنیا لەبەر وەی منداڵەکانم بێ ناز نەبن و داهاتویەکی گەشییان هەبێ .
ئێستاش ناهێڵم کچم بەزۆری و بەنابەدڵی بەمێرد بدرێت ، دوای کێشە و شەڕوهەڵایەکی زۆر مام حاجی گوتوویەتی بووکێ قسەت لەعەرزی نادەم بەڵام هەر بۆ ئەتکی دونیایە دەبێ سەیران لەسەر قڕانێک مارە بکرێ و بەدەستی بەتاڵ و بەبێ هیچ ماڵ و جیازێک وەک بیوەژنان لەماڵێ وەدەر کەوێ .
با دوو ژن بێن پیلی بگرن و بەبێدەنگی و تەقەوڕەقە بیبەن ، هەتا منیش مابم دەرگای ئەوماڵەی لێ داخرا ، قەستەم بەزاتی خودای بەو بەردەرگایەدا بێتەوە سەگی پێوە دەنێم .
ئێستاش نازانم چی بکەم ، نە ڕازیم کچی ڕووسوورم بەو بێ ڕێزی و سووکایەتیەی لەماڵێ بچێتە دەر ، نە دەمەوێ بەنابەدڵی بەمێرد بدرێت .
گوتم کاکە گیان شکور خودا زۆری داوە من چاوم لە جیازی ژنێ نیە ، نەشمبا پیاوم خۆ پشتم نەشکاوە کارم دەکرد و ماڵم بۆ دادەنا .
ئێستاش نە لەسەر قڕانێکی مارە دەکەم و نە دوو ژنان دەنێرم بەسووکایەتی و بێ ڕێزی پیلی بگرن و لەماڵێی بێننە دەرێ .
پووڵ و تێچووی شایی لەمن و کارەکان وەک بابی سەیران و برا و پشت و پەنای من لەئەستۆی تۆ ، بەناشکوری ناڵێم من کەسم نیە بەڵام تۆ ئەگەر پێت باشە تەواوی شار دەنگ بدە خەمی پارەت نەبێ .
لەکوێ دەڵێی خانووی دەگرم بۆ گوێزتنەوەی ، ئێمە کەسوکاری یەکین ماڵە بووک و زاوامان نیە میوانی ئێوە میوانی منیشن و لەسەر چەندی بڵێی مارەی دەکەم دەست لەسەر هەرچی دابنێن بۆی دەکڕم خەمی هیچت نەبێ .
گوتی سەیران جارێ پێویستی بەحەسانەوەیە پەلەی مەکە هەتا لەگەڵ ئەو ماڵەش دەستمان لێک بەردەبێ کاتی دەوێ ، گوتم کێشە نیە پێویست بێ هەتا کۆتا چرکەساتی ژیانم چاوەڕێ دەبم .
ئامۆزام بەهاتنی هیوا و هومێدی خستەوە ناوژیانمان و گەردوونێک خۆشی لەگەڵ خۆی بۆ بەدیاری هێنابووین .
دوای بێنەوبەرەیەکی زۆر سەیران بەپارەیەکی ئەستوور لە سیامەند تەڵاق درا ، لەکۆتایی مانگی گوڵان گوڵەکەم مارە کرد و لەبەرقەدی شاخی خەزایی لەناو سروشتی جوانی سابڵاغ بە داوەتی کیژ و کوڕان بەزموشاییەکەمان ڕازاوەتر بوو .
دوو دڵی پڕ لەخۆشەویستی پێک گەیشتن و سەیران بوو بەخانەخوێی دڵم ، بەرهەمی ئەو خۆشەویستیە کوڕ و کچێکی جوانن بەناوەکانی چنار و بنار .
چنار نۆبەرەیە ، هۆی هەڵبژاردنی ناوەکەی ئەوە بوو کە خۆشەویستی نێوان من و دایکی وەک چنار ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادتر بەرەو لوتکە هەڵدەچێ .
کاتێکیش لە سەفەر بووین دەچووین بۆ باشووری کوردستان لە بناری قەندیل سەیران مەگیرانی بە قۆرە (پەرسیلە) کرد ، بۆیە ناوی کوڕەکەشمان نا بنار .
مام حاجیش هەتا دوا هەناسەی ژیانی لێمان لالووت بوو و ڕوویەکی وای نەدەداینێ بەڵام دەسەڵاتی جارانی نەمابوو و ناچار بوو بێدەنگ بێ .
باب و برا و دایکی سەیرانیش منیان وەک کوڕی ماڵێ خۆشدەوێت و جێی دایک و باب و برایان بۆ گرتوومەتەوە .
دادەناسکێ و کاک قادریش بەتەبایی و بێ کێشە و قڕە هەر وا لەگەڵمان دەژین و لەسەر بەڵێنی خۆیان سوورن کە تەنیا مردن دەتوانێ لێکمان دابڕێت ، لەناو ئەو هەمووە بەختەوەرییەی ژیانمدا تەنیا جێی خانمێ چۆڵە هیوادارم ڕوحی بەرزی ئاگای لێ بێت کە تاقانەی خانمێ بوو بەو پیاوە ئەو چاوەڕوانی دەکرد .
ڕاستە دەڵێن لە پشت هەر پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکی بەتوانا وەستاوە ، یەکەم ژنی بەتوانای ژیانی من خانم بوو ، نەک هەر بەختەوەری و سەرکەوتنەکانی ژیانم وەبگرە تاک بەتاکی هەناسەکانیشم قەرزداری گەورەیی و وەفای ویم .
دووهەم ژنی ناو ژیانم ڕێنیشاندەر و گۆچانی هەوراز و نشێوەکانی ژیانم دادەناسکێ بوو و سێهەمین ژنیش کە وانەی خۆشەویستی و وەفا و لێبوردنی فێر کردم شەریک و هاوبەشی ژیانم ، دایکی مناڵە چاوگەشەکانمە .
کۆتایی
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٥۹
ئامۆزام ، خەزوورم و هیوابەخشی ژیانم ئینسانێکی زۆر تێگەیشتوو و قسەخۆش بوو ، دوو شەوان لەلامان ماوە و باسمان لەهەموو شت کرد .=

(کوتایی)
✍ ماری موکریانی
🔺چرا مستشرقان تاریخ خاورمیانه، عمدا نام کوردستان را حذف کردەاند؟
Dengikurdistan
کابان | KABAN
مرۆڤەکانیش وەک وەرزەکان دەگۆڕێن
ڕۆژێک وەک هاوین گەرمن
ڕۆژێکیش وەک زستان ساردن!
@kiwmars
کابان | KABAN
دەخیلت بم نەخیلی یا ڕوتابی؟
وەها شیرین و سینە نەرم و دڵڕەق
نالی
کابان | KABAN
شێرپەنجەی قوڕگ ( هۆکارەکانی توشبوون و نیشانەکان )
✍کیاڕەش نادری موقەددەم
زمان : کوردی
ـــــــــــــــــــــ
سرطان حنجرە از سرطان های شایع در کوردستان
کابان | KABAN
💢محمد فاضلی در برنامه «چهارراه»:
«بزرگترین مسئله ایرانِ امروز، فقدان پروژه مشترک بین مردم و حاکمیّت است!»
🔹 آدرس #چهارراه در شبکههای اجتماعی:
یوتیوب: youtube.com/@4rah_social
توئیتر: twitter.com/4rah_social
تلگرام: t.me/charah_social
اینستاگرام: instagram.com/4rah_social
🆔 @charah_social
✍️ مێهـرداد ڕامیـدی نیا
🔴 کورتە باسێک لەسەر ئاڵبۆمی وێنەکانی کاخی گوڵستان
لهم لینکهدا بیخوێنهوه:
👇
📎 http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22246
@HajeNews
🖌🌷🌷🌷❤️🌷🌷🖌
داوای لێبووردن بۆ وەدرەنگی کەوتنی وڵام و ئەمەگناسیم!
سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی بێسنوورم بۆ مامۆستای زێدە بەڕێز و زانا بلیمەتی ڕێزدار کاک حەسەن کە لە لای من وەک ئەستێرەیەکی دروشاوە پڕشەنگ دەخاتە ئاسمانی وڵات و دەفتەری ئەدەب و کەلتووری وڵات دەگەشێنێتەوە و زمانی پاراوی دایکی زیندوو ڕادەگرێ و بیرەوری ژیانی پاک و بێخەوشی خەڵکی دڵپاکی نیشتمانی ڕازاوەمان بە ڕستە زێڕینەکانی دەڕازێنێتەوە!
سپاسی نەبڕاوە بۆ پێنووسی ڕەنگین و زێڕینی ڕێزدار مامۆستا ئەسعەد بەرزەنجی کە شیکاری و لێدوانی شیاوی لەسەر بابەتەکە کردووە و
هەروەها ڕێزی بێسنووریش بۆ زانای ژیر خاتوو پەروانە ئەحمەدین بۆ دەقە جوان و ڕازاوەکەیان، کە سەراڕای ئەوەیکە پڕبوو لەبیرەوەری مەزن و جێی ڕێز؛ بوو بەهۆی ورووژاندنی باسەکە و لێدوانی ئازیزان!
سپاس بۆ ڕێزدار کاک ؛ محی الدین تاهیری بەرپرسی دڵسۆزی کاناڵی کابان بۆ ڕاگواستنی(ڕاگوازتنی) ئەو بابەتە بەنرخە و هەروەها
سپاسی بێبڕانەوە بۆ هەموو ئەوکەسانەی بۆ ڕێک و پێک کردن و ڕاگواستنی بابەتەکە بۆ بەردەستی خوێنەر هەوڵیان داوە!
وێنەیان زۆربێ!
بەسپاسەوە براتان:
کەریم ڕەسووڵ پوور(وریا)
۱۴۰۳٫۰۴٫۱۵
کابان | KABAN
ئەشقی ڕاستەقینە بەم جۆرەیە نەخۆی دەڕوات نەدەهێڵێ تۆ بڕۆی ئەگەر موشکیلەکە لەخۆی بێت خۆی دروست دەکاتەوە، ئەگەر موشکیلەکە لەتۆ بێت دەمێنێتەوە دەتکاتە مرۆڤ، ئەشقی ڕاستەقینە بەم جۆرەیە..
birawary_tall
کابان | KABAN
➖نووسینی ئۆمێد پاکیار
🔹ناساندنی داشخانه وەک گوندێکی گەشتیاری؛ بەشی سێهەم؛
🔴شامی داشخانه و گەزجاڕی سەری گادەر
لەم لینکەدا بیخوێننەوە:
👇
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22229
@HajeNews
🖊 یادداشت: ئۆمێد پاکیار
🔴 داشخانه؛ دەرەتفێی مەهاباد
لهم لینکهدا بیخوێنهوه:
👇
📎 https://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22199
@HajeNews
تصویر من از زندگی، یک رقص است.
این ذات رقصیدن است که لذتبخش است و ما با رقصیدن نمیخواهیم به جایی برسیم.
موقع رقصیدن، به گذشته و آینده فکر نمیکنیم، بلکه فقط در زمان حال هستیم.
کسی که میرقصد، لزوما نیازی به همراه و تماشاگر ندارد و بهتنهایی هم از این کار لذت میبرد.
در رقصیدن، به دنبال هیچ پاداشی نیستیم و فقط بهخاطر لذت بردن، آن را انجام میدهیم.
رقص زمانی زیباست که در آن هماهنگی وجود داشته باشد.
زندگی نیز همینگونه است.
یکی سلامتی را فدای کار میکند.
یکی خانواده را فدای قدرت و ثروت میکند.
دیگری جایی برای تفریح در زندگی نمیگذارد.
همهی اینها عدم هماهنگی است، اما اگر زندگیمان رقصگونه باشد، همهچیز را در هماهنگی و تعادل نگه میداریم.
مصطفی ملکیان
کابان | KABAN
تاقانەی خانمێ
بەشی ٥٩
دەمگوت باشە ئەوە ئەمشەو دادەناسکێ و کاک قادر ئاگایان لێم بوو ، خۆ هەموو شەوێ لەلام نابن بیرم لەخۆ کوشتن دەکردەوە .
نامەوێ لەدوای سەیران بژیم ، بەرلەوەی بگوێزرێتەوە من چارەی دەردی خۆم دەکەم ، جا دوای من چۆن دەژێت و چی دەکات کێشەی خۆیەتی .
بەقەد نووکی دەرزی ڕووناکاییم لەژیاندا نەدەدیت ، لەهەمووی ناخۆشتر ئەوە بوو کە بیرم لێ دەکردەوە کابرایەکی دیکە قۆڵی بۆ بکات بەسەرین دونیا لەبەر چاوم تاریک دەبوو .
کە پیاوێکی دیکە ببێتە باوکی ئەو مناڵانەی من لەخەیاڵی خۆمدا پەروەردەم کردبوون زۆر لەمردن ناخۆشتربوو .
کە سەیران بەقسەکانی یەکی دیکە کوڵمەکانی سوور هەڵگەڕێن و جەستەی خۆی پێشکەشی یەکی دیکە بکات ، ئەی هاواااار لەو ڕۆژە ڕەشەی ئەی هاوااار لەو زوڵمەی ...
لەودونیایە خۆشیم نەدیت و بەوشێوەیە نەژیام کە دامنابوو بەڵام تۆ بڵێی لێ پرسینەوەیەک لەدونیای دیکە هەبێ ؟
یانی ئەگەر جەهەنەم و بەهەشتێک هەبێ بڵێی لەوێش بەشی من هەر دۆزەخەکە نەبێ ؟
حەوتوویەک بەسەر سێزدەبەدەریشدا تێپەڕی ، کاک قادر و دادەناسکێ بۆ چرکەساتێکیش بەتەنیایان بەجێ نەهێشتم ، ئێستا دەبێ سەیران گوێزرابێتەوە .
پێم خۆش بوو تەلەفۆنێک بکەم و هەواڵی تازە وەرگرم بەڵام هەر هەواڵێکی پێم درابا زیادتری دەڕووخاندم ، هەموو شت کۆتایی پێ هات تازە وەدوای چی بکەوم .
گۆڕی گیانم بێ بۆ شاکاری کردم بۆ تۆڵە چووم بەڵام پیاوەتی و کەسایەتی و دڵ و وجوودیشم لەسەر دانا .
کەس نیە بڵێ تۆ کەی پیاوی تۆڵە بوویی بەکامە هێز و شان و مەچەکت دەنازی ؟
لای ئێوارێ هێشتا تاریک دانەهاتبوو دەنگی تەلەفۆن هات ، کاک قادر وەڵامی داوە .
ڕەنگی مردووای لەسەر نیشت قسەی لێ هەتڵە دەبوون ، پێم سەیر بوو کێ تەلەفۆن بۆ ئێمە دەکات خۆ بەساڵ ئەگەر کاروباری دووکان نەبێ دەنگی تەلەفۆن لەماڵمان نایەت .
کاک قادر گوتی وەڵا ئەویش حاڵی زۆر شڕە تەلەفۆنەکەی بدەمێ ؟ نانا بەچاوان کەی دەگەیەی بۆخۆم دێمە تەرمیناڵ ، ئەو قسانە چیە ماڵی خۆتانە ...
بەرلەوەی من بپرسم دادەناسکێ گوتی ئەوە کێ بوو قادر ؟ بۆ وا شڵەژای چی بووە ؟
کاک قادر گوتی بابی سەیران بوو وەڕێ کەوتووە لای بەیانی دەگاتە ئێرە ، وەکاز نەخۆشە بۆخۆم دەچم دەیهێنم بۆ ئێرە .
گوتم بۆ دێ چی بووە خۆ سەیران هیچی لێ نەهاتووە ، سڵامەتە ؟
گوتی ماڵت نەشێوێ دەڵێی مەجروومە شێتی (مەجنوون) ئەوەندەی دەفکری سەیرانێ دای نیو ئەوەندە لەبیری خۆت دابای ئەوە حاڵت نەدەبوو .
گوتم بۆ خۆم دەچم لەدوای گوتی دە بەمڕقەدی شێخی سندۆڵانێ ناهێڵم ئیدی بێ تامت کرد ، هیچم نەگوت بەڵام وانیە بابی سەیران بۆ دێتە ماڵی ئێمە ئەویش دوای وەی کچەکەی گوێزراوەتەوە ، ئەو ماستە بێ موو نیە .
چاوەڕوانی چەندە ناخۆشە خۆ هەر چرکەیەی بەساڵێک تێدەپەڕێ ، هەرچۆنێکی بێ ئەو شەوەش بەدڵەڕاوکێ و ترس و دوودڵیەوە کۆتایی پێ هات .
کاک قادر مەلابانگدانێ چووە تڕمیناڵ و بابی سەیرانی لەگەڵ خۆی هێنا بۆ ماڵمان .
دوای سڵاو و بەخێراتن و پارووە نان و چا خواردنێک بێ وەی لێی بپرسین بۆخۆی دەستی بەقسان کرد ، گوتی ڕۆژی سێزدەبەدەر خودا کچەکەمی لە نەبووی داینەوە .
چووبووینە قەراغ بەنداوی شار لەوێ لەگەڵ دەزگیرانەکەی لێیان ببوو بەدەمەقاڵی و خۆی لە ئاو هاویشت ، باش بوو چەند کەسی مەلەزان لەوێ بوون و دەریانهێنا بەخەتەری بردمانە نەخۆشخانە ، سێیەکانی ئاوی کێشابوو چوار شەوان لەژێر چاوەدێری دابوو .
دوای ویش خێزانم گوتی من چیدیکە بێدەنگەی لێ ناکەم کچەکەم بەقوربانی کێشەیەکی کۆنی بنەماڵەیی ناکەم ، یان سەیران بەدڵی خۆی بەمێرد دەدرێ یان دەو ماڵەیدا نامێنم .
دەستی کچی خۆم دەگرم دەچم کارەکەریی ماڵان دەکەم ، ئەویش زیزبوو و ڕۆیی .
ئێستاش بابم هەر لەسەر قسەی خۆیەتی بەڵام من ناتوانم دەست لەهەموو بنەماڵەکەم هەڵگرم لەبەر ڕق و کێشەیەک کە هیچ پەیوەندی بەماڵ و منداڵی منەوە نیە .
✍ ماری موکریانی
#تاقانەی_خانمێ
کابان | KABAN
نتایج تطبیقی دو نظرسنجی در صفحهی اینستاگرام اردشیر پشنگ
1️⃣ اگر جلیلی رئیسجمهور شود
تعداد شرکتکنندگان نظرسنجی: ۳۳۵۲ نفر2️⃣ اگر پزشکیان رئیسجمهور شود
3% وضعیت بهتر میشود
12% شرایط تغییری نمیکند
22% اوضاع بدتر از حالا میشود
63% همهچی فاجعهآمیز میشود
تعداد شرکتکنندگان نظرسنجی: ۳۲۷۴نفرتلگرام | اردشیر پشنگ Читать полностью…
25% وضعیت بهتر میشود
45% شرایط تغییری نمیکند
13% اوضاع بدتر از حالا میشود
17% همهچی فاجعهآمیز میشود