kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

وڵامی دۆستێکی نەناسراوی کاناڵی کابان بۆ بەڕێز k n

سڵاووڕێز
لەقودست دەخوێند،سەڕای نەخوێندن، هاروهاجیش بووی، کایەوگاڵتەی تەواوت لە دەورانی منداڵیدا کرد،حەوشەوحەسارونێوپۆل وکلاست شێواند، گاڵتەت بەهەموان دەکرد، جاروباریش شۆخی وجەفەنگی منداڵیت بێ هیچ مەبەستێکی خراب ،تەنیا هەربۆ شادی وهەڵبەز دابەز دەبردە دەرەوەی قوتابخانەو لەسەر شەقامو دوکانەکانیش نیشانت دەدا، تەنیا کەسێکی تۆزقاڵێ سڵەت لێدەکرد،دوکاندارە مرچ ومۆنەکەی دراوسێی مەدرەسەبوو، لەبیرتە؟
ئەوانەت لەبیربێ، گوێ بدە من،:
ئەگەر نەتخوێند وڕۆژگاری منداڵیت بەفیڕۆدا ،وەئەمڕۆ پەشیمانی ،درەنگ نەبوە،
خۆمەبەست لەخوێندن هەر پۆل وکلاس وقوتابخانەو مەدرەسە نیە،
تۆکە ئێستا وەخۆهاتویەوە ، دیارە ژیان وڕۆژگار کاریان تێکردوی ،وەخۆ هاتویەوە،وە بڕیارت داوە بخوێنی، خۆهێمن وهەژارو سەعدی وحافزو فیردەوسی وبوعەلی سیناش ئەوجۆرەی چاوەروان دەکرێ وباوە نەچونەتە  فێرگەوزانستگە،
کاکی بەڕێزم هەرئەو کتێبانەی هەژاروفەتاح خانی ئەمیری،هێمن وئەوانی دی،هەرکامەو قوتابخانەو مەکتەب وڕێچکەیەکن بۆ ژین ودرێژەی ژیان، بۆخۆناسین وکۆمەڵ ناسی ،
گەورەی کەم تەمەن، دڵنیات دەکەم بەو بیروڕایەی پەیدات کردوەو هەتە، مرۆفێکی باش وخاوەن داهاتویەکی ڕوناک دەبی، تکایە حەسڕەت وەلانێ ودرێژە بدە بەخوێندنەوەونوسین،
خۆموبیلیش ئەگەر   بەدروستی کەلکی لێ وەرگیرێ ،کەرەستەیەکی باشە بۆژیانی ئەوڕۆ، (ئەگەر )( بەشێوەی باش ودروست کەلکی لێ وەرگیرێ).
هەربژی.

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

لە قوتابخانەباشترین تەنبەڵی کلاس بووم لە مهاباد قوتابخانەی قوودس لای گۆڕە مێژویەکەی حەزرەتی قازی محەمەد دمخوێند
هەربیرم لای بەرغەلوو هەلوکێنو خۆشارنەوکێن بوو  هاڕەم لە بڕەی نەدەکردوە
ناچار لە یازدە کتێبان حەوتیان تەشدیدبووم
گەڕانیانمەوە ئاوایی کردیانم بەشوان سێزدە ساڵم تەمەن بوو مەڕیان پێ شەوبەکێوکردم سەردمی بەهار زور سەختو دژواربوو سەرماو بێ لەوریو شەوەزنگی تاریکی بەهارو لورە لوری گورگانو سەرباری هەموو دردانیش کەرەشین هێندە چەمووشو ناجسنو بەیدەست بوو نانوچای لە دست نەدەکەوت تادەمەوگەلاوێژ وزعم ناخۆش بوو بەکەوتنی گەلاوێژ شەوگاردریژ بوون رۆژ فێنک بوون  ئاوڵ شوانی باشی هاوڕیی سەرتەپۆڵکانوو مێشێنوو گۆینو هەلوکێنانم بۆ پەیداببوو
بەڕۆمانەکانی رەوانشاد کاک فەتاحی ئەمیریو عەتای نەهایو  لە هەمووشیان سەرنج ڕاکێشتر چێشتی مجێوری مامۆستا هەژار زورشەوان لە بەر نوری ئاوری کەمرەوتەپاڵان دەم خوێندوە  جارهەبوو بۆ دەربەدریو کوێروری ژیانی مامۆستا هەژاردگریامو جارە هەبوو بە نوکتەو قسەخۆشەکانی بەونیوە شەوە قاقا پێدەکەنیم
هەرچەند ژیانێکی سەختوو ناخۆشم لەورۆژانەدا تێپەڕ دەکرد بەڵام ئەوندە سەرقاڵی خوێندنەوی کتێبەکان بووم کە وک سەرخۆشان مەستو حەیران بووم
شاکاری بێ وێنەی ناڵەی جودایی مامۆستاهێمنیش ببوو بەهەوێنی عەشقو دڵداریم
ئاخ خۆزگە قەت گەورە نەدەبوومو قەتیشم چاو بە موبایلی نەدەکەوت خۆشترین دەورانی ژیانم هەشت ساڵ خوێندنەوی کتێبەکان بوو .

K N 📝

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎥🔺نمایندەی #کورد در مجلس ترکیە، "احترام به ملت‌ها" را به نمایندگانی که این اصل انسانیت را فراموش کردەاند، یادآوری کرد.

@kiwmars

Читать полностью…

کابان

ئیلام ـ‌ سرووشتی زاگڕۆس


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

کابان

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

کابان

به شەو تاکوو به سەرما زاڵ دەبێ خەو
به ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا که دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر له بیرە

هێمن

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

لێ مەرجان 
بە دەنگی: حەمید حەمیدی

لێ مەرجان لێ مەرجان
ئازیز بۆچی لێم ڕەنجان
ئەرێ تو قورعان قەسەم
توخوا پێم بڵێ بۆچ ڕەنجان

یار دەوام کە بۆت مردم
کچێ لە دین و دنیات کردم
ئەی خاوەنی لانەی دڵ
بێ خانە و لانەت کردم
لێ مەرجان لێ مەرجان
ئازیز بۆچی لێم ڕەنجان
ئەرێ تو قورعان قەسەم
توخوا پێم بڵێ بۆچ ڕەنجان

شەرت بێ لە داخت دەڕۆم تاکوو دەچمە لوڕستان
بە مەسکەنت نەزانم لە گەرمێن هەتا کوێستان
تۆ بە بە فەڕوخلەقا ئەمنیش دەبمە ئەرسەلان
لێ مەرجان لێ مەرجان
ئازیز بۆچی لێم ڕەنجان
ئەرێ تو قورعان قەسەم
توخوا پێم بڵێ بۆچ ڕەنجان

ئەوەڵ ڕۆژ مانگ سەفەری
سێزدەی سێزدەبەدەری
نۆزدەی لە شەهریوەری
بیست و یەک لە ئازەری
لێ مەرجان لێ مەرجان
ئازیز بۆچی لێم ڕەنجان
ئەرێ تو قورعان قەسەم
توخوا پێم بڵێ بۆچ ڕەنجان
ئەرێ تو ئەڵڵا قەسەم
توخوا پێم بڵێ بۆچ ڕەنجان

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

چرا آنها از «تبعیض مثبت» می‌ترسند؟
د.اردشیر پشنگ

«... ظریف برو گمشو (شعار برخی در نماز جمعه تهران) ... چه‌کاره‌اید که شیعه بودن را باعث امتیاز کمتر گرفتن می‌دانید (شریعتمداری کیهان) ... پوست، گوشت و خونت در دیار کفر شکل گرفته که شیعه بودن برایت امتیاز محسوب نمی‌شود (نبویان روحانی تندرو) ...» داستان چیست؟
شعارهای پزشکیان
مسعود پزشکیان با شعارهای محوری همچون عادی‌سازی روابط با جهان، تخصص محوری، برقراری عدالت و رفع تبعیض علیه زنان، اقلیت‌ها، اهل سنت و... به عنوان نه‌مین رئیس‌جمهور ج‌اایران برگزیده شد. نقشه‌ی توزیع آرای کشور هم نشان می‌دهد اقلیت‌ها و کسانی که به‌دلایل مختلف تحت محرومیت و تبعیض بیشتری قرار دارند، کلیدی‌ترین عاملان پیروزی او بوده‌اند.
حال او که ماموریت معرفی وزرا را به محمدجواد ظریف سپرده و ظریف نیز در راستای تحقق شعار عدالت ورفع محرومیت از شیوه‌هایی نظیر لزوم «تبعیض مثبت» صحبت می‌کند؛ دشمنی‌ها و فریادها علیه آنان در حال افزایش است.
تبعیض مثبت چیست؟
تبعیض مثبت به زبان ساده یعنی دادن امتیازات و سهمیه‌هایی به افراد، گروه‌ها و مناطقی است که به دلایل مختلف بعضا سهوی، یا عمدی، گاه قانونی و گاه ناچاری دچار تبعیض‌، محرومیت‌، کم‌توجهی، بی‌عدالتی و طبیعتا یک وضعیت نابرابر با دیگر اعضای کشور شده‌اند.
برخی از این نابرابری‌ها ناشی از قانون اساسی‌اند که عمدتا در وضعیت به شدت بحرانی و نیز جنگی در ابتدای انقلاب نوشته شده و طی آن دست‌کم چهار دسته تبعیض ساختاری از جمله:
1️⃣برتری طبقه روحانیون بر غیرروحانیون
2️⃣برتری مردان بر زنان،
3⃣برتری مسلمانان بر غیرمسلمانان و
4⃣برتری شیعیان بر اهل سنت تبدیل به امر قانونی شده است!
برخی محرومیت‌ها نیز ناشی از شرایط جنگی‌اند مثل سرمایه‌گذاری کمتر دولت در مناطق همجوار با عراق در حین جنگ ‌و...

چه کسانی از تغییر و تبعیض مثبت ترسیده‌اند؟
طبیعتا اکثریت افراد و گروههایی که همه یا بیشتر هست و نیست سیاسی، اعتباری و اقتصادی‌شان طی 45 سال اخیر محصول زیست در شرایط بحرانی و غیرطبیعی، داشتن رانت، سهمیه، انحصار، پارتی‌بازی، تبعیض، رقابت نابرابر و ناسالم، کاسبی تحریم، شیوه‌های غیردموکراتیک و غیرشفاف و بدور از پاسخگویی بوده است، مخالف حکومتداری بر اساس دموکراسی (انتخاب با رای مردم) واصولی چون «عدالت»، «شایسته‌سالاری»، «پاسخگویی و شفافیت»، «عادی‌سازی روابط با جهان» و نیز شیوه‌های جبران محرومیت و تبعیض نظیر «تبعیض مثبت» برای زنان، افراد غیرایدئولوژیک، اهل سنت، اقلیت‌ها و ... هستند.
برای مخالفین تبعیض مثبت که در اصل مخالف عدالت و برابری هم‌وطنان‌اند شعارها و اقدامات اخیر پزشکیان و ظریف به مثابه ریختن آب بر خوابگه مورچگان‌ و منافع‌شان است و به همین دلیل خشمگین‌اند و فریاد "ظریف برو گمشو" سر می‌دهند!

Читать полностью…

کابان

بیرەوەریەک وەک نۆستاڵژی لە حەسەن زیرەک🎤

لە نووسینی سەلام ئیسمائیل سۆرخ وەرگیراو لە گۆڤاری بەیان.

مامۆستا حەسەن زیرەک لەدایک‌بووی ٨ی سەرماوەزی ١٣٠٠ی هەتاویە لە گەڕەکی سەرقەڵای بۆکان. لە ۵ی پووشپەڕی ١٣۵١ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی جەرگ لە بۆکان کۆچی دۆایی کرد. روحت شاد و یادت هەرمان خاوەن شکۆ ❤️🌸

دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانی
تۆمار و دەنگ موشتاق فەیزیابی
مۆسیقا ساسان سەمەدی

س؛ڕیگاپادکست

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

۷ شت بێ ۷ شت مەترسیدارە :
سامان بە بێ زەحمەت
زانین بە بێ کەسایەتی
زانست بە بێ مرۆڤایەتی
سیاسەت بە بێ شەڕافەت
چێژ بە بێ ویژدان
کار بە بێ ئەخلاق
پەرستش بە بێ فیداکاری

" گاندی "

سینا

سڵاو ، بەیانیتان باش

کابان KABAN

Читать полностью…

کابان

🔴 با اعلام رسمی، ساره امیری، بانوی بلوچ ایرانی‌تبار به عنوان وزیر آموزش و پرورش امارات متحده عربی منصوب شد

شیخ محمد بن راشد آل مکتوم، نخست وزیر امارات متحده عربی روز یک‌شنبه ۲۴ تیر ۱۴۰۳، این خبر را  در شبکه اجتماعی ایکس با انتشار پستی اعلام کرد.

#ساره_امیری که پیشتر رئیس آژانس فضایی و شورای دانشمندان این کشور بوده است، پس از پرتاب موفقیت‌آمیز کاوشگر امارات به مریخ در سال ۱۳۹۹، نظر بسیاری را به خود به عنوان «مدیر پروژه» جلب کرد.

خانواده خانم امیری، اهل سیستان‌وبلوچستان، پس از انقلاب ۵۷ از ایران به امارات مهاجرت کردند.

کابان KABAN

Читать полностью…

کابان

سەرنجی من ، باری ئەرێنی مرۆڤەکانە
چوونکە خۆم بێ عەیب نیمە ،
هەستێکم بۆ دۆزینەوەی هەڵەی خەڵکان نییە ...

" مهاتما گاندی "

سینا

سڵاو ، بەیانیتان باش

کابان KABAN

Читать полностью…

کابان

هەژاری مەزن و سەربەرزی

کابان KABAN

Читать полностью…

کابان

دیلان
نازی عەزیزی

کابان KABAN

Читать полностью…

کابان

گۆڕی پیرۆزی هەڵۆکەی ئارارات، ئیحسان نووری پاشا لە گۆڕستانی بەهەشتی زارای تاران کە بەغەریبی سەری نایەوە.
ژێنێڕاڵ ئیحسان نووری پاشا دوای شکستی شۆڕشی ئاگری بەهۆی خیانەتی ڕەزاشای پەهلەوی ڕووی لەتاران کرد و دوای چەند ساڵ نیشتەجێ بوون لەئاکامدا لەلایان ساواکی ڕێژیمەوە بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسیکلت تێڕۆر و شەهید کرا، هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی .

هاشم زوورئاوەر

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

سمکۆ سیاسییەکی گەوررە لە زەوییەکی بچووکدا!
لە نووسینی عەبدولقادر شکاک وەرگیراو لە گۆڤاری بەیان
دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی

س؛ڕێگاپادکەست

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔴 ئاڵبۆمی «لەرزانە» لەلایەن هونەرمەند شۆڕش مەحمودی بڵاو کرایەوە

بۆ وەدەستخستنی ئەم ئاڵبۆمە سەردانی ئەم سایتە بکەن:

📎 www.shoreshmahmoudi.com

١۴٠٣٫٠۵٫٠٣
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

ساڵەکانی 1340(یا بڵێین لە چلەکاندا) ئێمە  مێرمنداڵ و خاوەن هەست و کەللەپڕ بوین،
چەند کەسێک بوین شێعر و قسە و باسمان دەگۆڕێوە، زۆر جار پێمان وابوو لەوانی دیکە جیاین،هەست و ئاوات و ئامانجێکی تایبەت لێکتری نزیک کردبووینەوە،
هیچمان باغەڵمان پڕنەبو، بەڵام کتێبمان لێ نەدەبڕا، هەمو جۆرە چاپەمەنێکمان دەقۆستەوە،بەتایبەت شێعری نیشتمانی، وتاری مێژویی، بەسەرهاتی کۆمەڵایەتی،
نانمان نەبوو وەدوای پیواز دەکەوتین، ئەوەندەی لەقوتابخانە و مەدرەسەبوین ،خەریکی دەرس و بەندوباوان بوین، هەر لەمەدرەسە دەهاتینە دەرێ،دەستفرۆشی و کرێکاری و نان پەیداکردن بوو ،هاوینانیش  لە ( سەدێ )  کارمان دەکرد، کەسێ  نەیزانیبا بەیانان دەچینە سەدی بۆکارکردن، وای بیردەکردەوە  ئەو پۆلە لاوە قیت وقۆزە بەدەماغە شیک پۆشە کڕاواتیانە  دەڕۆنە زانستگەی پزشکی،یا دانشکەدەی حقوق ! (ئەگەرچی ئەو پۆلە مێرمنداڵانە
لەداهاتودا دوکتۆر،وەکیل،قازی،دەبیر،ئوستادی زانستکە و زۆر پیاوی هەڵکەوتەیان  لێ پەیدابوو)
ئێمە بەوجۆرە و بەو داهاتە
دەرسمان خوێند و ئاکامی باشی هەبوو،  لەو ڕۆژ و ڕۆژگارەدا کە هیچ جۆرە کەرەسەی گاڵتە و سەرگەرمێکی وەکو ئێستا نەبوو، دەورەی قومارەکانی کوچە و کۆڵانانمان  وەپاش دابوو ،
باشترین سەرگەرمی کتێب و گۆڤار و ڕۆزنامە بوو،زۆرجار کوڕەکان بەڕۆزنامەیان دەکوت ڕۆزی نامە،چونکە وتاری دڵخوازی ئەوانی تێدا نەبوو،
کاکی بەهەشتیم ئەحمەد شەریفی
دەست و پێ سپیلکە بوو . کایە و گاڵتەشی نەدەکرد، هاوینانیش لەکارێ بەدور بوو، بە زمانێکی نەرم و موکریانی دەدوا ،تەنیا خواستی قوژبنێکی دورەپەرێز و
چەند گۆڤار و کتێب و باسی مێژویی بوو،
وەختی ژەمێ (جەمێ) درەنگ دەهاتە سەرسفرەی،هەر سەری دەخوێندنەوەدابوو،
ڕۆژێکیان لەکاتی نیوەڕۆژە خواردن دا  هاتە بن گوێم کوتی:
حەسەن  کتێبێکی زۆرنایاب چاپکراوە بەڵام  لەسابڵاغ نیە،
زۆریش گرانە،لە رەزایەش(ورمێ)
هەر دوکانێک هەیەتی کە بۆخۆی چاپی کردوە، چ بکەین؟
دەمزانی بەوجۆرە ئامادەم دەکا
پێم بکڕێ،
بڕیاڕمان دا ڕۆژێکی بچینە ورمێ وبیکڕین،
بە سوارەکوێری کاڕێژی مامەغەنیمان کوت لە ماشێنی ورمێدا جێگامان بۆڕاگرێ،
بەیانی زوو پێش تاوهەڵاتێ
پرێسکەیەک نان و پەنیری
پێستەمان دەبن هەنگڵی نا و ورمێ بگرەوهاتم .
ماشێنەکە زۆر کۆن بوو، بۆنی ماتۆڕی گازۆلی وپەنیری پێستەی مەنگوڕایەتی و تۆز و خۆڵی جادەی قیلەتاونەکرا و پڕکەند و لەند و قوڵکە و چاڵ‌ ،تێکەڵاوی دوکەڵی سیغاری دەست پێچ و جغارە و دەنگەدەنگ و هەڵڵاهەڵڵای
سی و پێنج هەتا چل کەس تابڵۆیەکی  ناوازەبوو،
بە سێ سەعات و پتر گەیشتینە جێ،
چوینە پێش دوکانی کابرای تاین،
کتێبفرۆشی تەمەددون(کتابفروشی تمدن)
هێشتا نەهاتبوو، لەبەردەرکی دوکانەکەی دانیشتین، بە تۆز و خاکی ڕێگایە سەر و سەکوت و جل و بەرگە نیمداشتەکانمان داپۆشرابون، ڕەنگیان دیاری نەدەکرد،
لەڕێگایە هێندە هەڵتەکابووین برسی ببوین،پرێسکەکەمان کردەوە و دەستمان کرد بە نان و پەنیر خواردن، هێشتا تەواو نەببوین   کابرای دوکاندار هات
کەئێمەی دیت  سوڕما،ئەوە بەو بەیانە زووە لێرە چ دەکەن؟
----- هاتوین  کتێبی شەرەفنامەی شەرەفخانی بتلیسی بکڕین ،لەمەهابادێ نیە،
(بەفارسی چاپ کرابوو،هێشتا هەژاری بەهەشتی نەیکردبوو بەکوردی و کەم کەس ئەوکتێبەیان دەناسی )
----هەربۆئەوەی هاتون؟
----بەڵێ  لەمێژە خەریکین پوڵی
خڕدەکەینەوە،ئێستاش دەیکڕین و دەچینەوە مەهابادێ،
چاوی پڕ بوو لە فرمێسک ، کوتی دانیشن، کتێبەکەی هێنا ،
ئای ئای کوڕە خۆ ئەو پێشەکیە(پێشەکی محمد  عباسی) بۆخۆی مێژوویەکە .
باسی شەرەفخان و محمد عباسی بۆ کردین، پیرێکی زانا و لە سەرەخۆ بوو،لەناوەدا بە پەڕامێز کەترێکی چا سازکرد و هەر لەودا دێمیشی کرد ‌
ئەو وەختی  کتێبەکە زۆر گران بوو، بێ پێ کوتن  زۆری داشکاند،
چای داینێ، ڕێزی لێ گرتین، و بە زۆری نیوەی کرێ ماشێنیشی بۆ داناین، ماڵی ئاوەدان بێ،روحی شاد بێ،
هاتینەوە، ماڵ نوستنان گەیشتینەوە ماڵێ هەمو نوستبوون، نە دەمانوێرا فتیلەی لێ هەڵکەین و بیخوێنینەوە، نە لە دڵمان دەبۆوە داینێین بۆ سبەینێ و بنوین . هەتا ڕۆژ بۆوە مەراقمان کرد .جا وەرە بە نۆرە بیخوێنەوە .
ئا لەو ڕۆژانە کە کتێب پلە و پایەیەکی تایبەتی هەبوو . ئێستاش غەریبە و کەم کەس
بەسەری دەکاتەوە.
مەخابن .

حەسەن شەریفی

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

کابان

گوڵاوی لێوی تۆ بۆ من شیفایە
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

کابان

خوایە وەتەن ئاوا کەی

هونەرمەند مستەفا دادار

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔴 مردی که در یک رستوران مشغول به کار بود متوجه آتش سوزی در نزدیکی یک سیلندر گاز شد و با اقدامی موثر، از یک فاجعه جلوگیری کرد

١۴٠٣٫٠۴٫۳۱
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

#
#پیرانشار
#جاده میراوی ...
#ایران زیبا

Читать полностью…

کابان

لە ستایشی ژیاندا

ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر

بەشی ۲۲

مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست

#لە_ستایشی_ژیاندا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

مرێم !
مریەم !

کابان KABAN

Читать полностью…

کابان

ئێرە نۆروێژە ـ سێوی زیادی حەوشەی ماڵەکان

هەر کەس ویستی هەڵدەگرێ


کابان KABAN

Читать полностью…

کابان

تورمز پێداڵێکە.
دیسان ساڵ نوێ بۆوە و بەهار بە پەلەو هەناسە بڕکە بەرەو جۆزەردان خزی قەیسی باغی حوسێن ئاغا لەگوڵێ بۆوە و ڕیزە سنجووی بێ بەری ڕێگای ئاشەکۆن گوڵی کرد و تاقانە تۆکەی نێو باغی پێگەیی. ساڵ درەنگ ببوو کاتی وچانی هاوینی قوتابخانەکان لەمێژ بوو تێپەڕی بوو بەڵام سەر و سۆراخیان هەر نەبوو چەند شەو لەوە پێش لە زمان بابمەوە بیست کە بەو زوانە دێنەوە. بەتاسەوە چاوەروان بوین. ڕۆژێکی لە بەر هەیوانی مزگەوت ڕوبەڕوی گۆل و کانی ئاوایی دانیشتبووم  و لاقم شۆر کردبۆوە و لە بەر خۆمەوە گۆرانیم دەکوتەوە و جارناجارێکیش لە بن نیسێی دارە بێکە خەریکی گەزۆ خواردن دەبووم و چاوێکیشم هەر لە مراوێکان بوو کە بە لەنجەو لار لە نێو گۆلەکەدا دەسوڕانەوە .
نادری برام باخەڵ پر لە ورکە بەرد، قۆچەقانێک بە دەستەوە بە پەلە پەل و هەلە هەل هات و گوتی کاکە کاکە پێم وایە هاتونەوە. بڵێی تورمز پێداڵێکەیان لە گەڵ خۆیان هێنابێتەوە.
ڕۆژێک پێشتر بابم بە تراکتۆرە سوور کەل و پەلی پێویستی لە شار ڕا بۆ هێنابونەوە. بۆخۆشیان بە تێکرایی بەیانی زوو بە جیبە شین هاتبوونەوە.

هات و چۆمان زۆر بوو بەڵام هێستا چاوم بە دوچەرخە سوور نەکەوتبوو .ڕۆژێکی
سەرڵە بەیانی دایکم نردۆکی کولێرە ناسکەی تازەی گەرم و نەرم لە سفرەیەکی پێچاو دایە دەستم بۆیان بەرم. کولێرەم دەستدایەو هەر بڵێی یێک و دوو گەیشتمێ. لە بەر دەرکی حەوشە چاوم پێی کەوت تۆزێکی لێ ڕامام  زانیم ئەوجار بەخت و شانس لە گەڵم یارە دووچەرخەیان لەگەڵ خۆیان هێناوەتەوە لە خۆشیان کولێرەم لە پشت دەرگا بەجێهێشت.

هەرچەند دەمزانی لێمان دەبێتە شەڕ بەڵام بریقە و بریسکەی دووچەرخە سوور بە لاڕێیدا بردم و قرمم لێ خۆش کرد و وەک باهۆز و ڕەشەبا هەڵمکردە سەری و بێ هەست و خوست ئەسپی ئاسنی بێ دەستەڵات و داماوم دەستدایە. شنگڵم لە خۆ دا و چەند سووڕێکم بە خوارەپێچە و بەربونەوە و هەستانەوە پێ لێدا، پێم کەم بوو. سەرم هەڵگرت بۆ ڕێگای بەر چاکە چکۆلە خوشیم . وەک ئەسپی ڕەواوە بە تەقڵە کوت دەورم گرتبوو بۆم ڕانەدەوەستا لە پر خۆم بە عەلی حەمەزێنی دادا و لەترێکیدا و یەک بە کۆڵانەکە ڕاکشا و پێچ و کڵاوی وەک هێلانە قشقەڵە لە سەری خزی و قاڕقاڕەی بەست و بە نێو دێدا دەوری گرت و پڕ جنێوی کردم. تەمای بوو هەستێتەوەو دوو شەقی تەڕم لێدا.(کاحەلی پیاوێکی رەبەن بوو) ئەمیش قەڵەمبازێکم هاویشت دوو میتر ئەولاتر زرمەم لە حەرزی هێنا و دەنێو تەپ و تۆز دا بزر بووم. بەڵام خێرا هەستامەوە و دوور کەوتمەوە. بەو حاڵەشەوە بە کەیفی خۆم دوور لە چاوی خاوەنەکەی تا توانیم تاومدا هێندەم خۆ بێر و بە وێ دادابوو ئارەقەی جەستەم تێکەلاوی تەپ و تۆزی ڕێگا و خوێنی برینکانم ببوو تامی مزری جارو بار دەڕژانە ناو دەمم . دڕک و داڵ و پنچک و پاڵی قەراخ ڕێگاش وەک سەگی هار سینگ و بەرۆکیان بە تەواوی دادڕیبووم و چۆکیشم سەریان لە کونی پانتۆڵ وەدەرنابوو. سەرم بە چەند جێ گروابوو. ئەوجار ماندو هیلاک و بریندار، سەر چۆک و ئانیشک دڕاو و شیتاڵ شیتاڵ بە مرخێش مرخێش گەڕامەوە بەر دەرگاکەیان. لە سووچێکی کۆڵانەکە برێکم چاوە چاو کرد کەس دیار نەبوو بە بێدەنگی و بەسپایی لەجێی خۆیم  دانا و پاشەوپاش کشامەوە و تا دیدارێکی تر ماڵاواییم لێکرد . ئەوە نەجاری هەوڵم بوو نە ئاخر. زۆر جاریش تووشی گێرە و کێشە و دەمەقاڵە و کوتان و لێدان دەبوین و تیر و شیرمان لێک دەسوو بەڵام  پێش ئەوی دۆستایەتیمان بە یێکجاری بپچڕێ گرێبەست و پەیماننامەی هاوڕێییمان گرێ دەداوە.
دوای ئەو هەمۆ شەڕ و کێشە و هەڵایە کاتێکیش باریان دەکرد دەیان ویست بڕۆنەوە شار خەمێکی گران هەموو ئەندامی لەشمیان دادەگرت.
بەداخەوە هەموو ڕوداوەکانی ئەو سەردەمیم بە تەواوی لەبیر نەماون بەڵام دیمەنی ئەوڕۆژەم وەک خۆی لەبیر ماوە و نەژاکاوە.
ئێستا ئێمەو ئەوان سێ بەشی تەمەنمان لەدوو داوە و گڵۆڵەی تەمەنمان کەوتۆتە ڵێژی و مناڵێمان ناگەڕێتەوە. بەناچاری وێنەی بێ گەرد و بێ وێنەی ئەو سەردەم لەبەر چاوم دێنم و دەبم و دیهۆنمەوە و هەزار خۆزگە و خۆزیای بۆ دەخوازم.

قادر حوسێن شەریفی
2ی پوشپەر 2723 ی کوردی

١- دووچەرخەکە تورمزەکەی پێداڵەکەی بوو ،دەبوو پێچەوانەت پێداڵ لێدابا ڕادەوەستا

کابان KABAN

Читать полностью…

کابان

مێگان مارکل ، بوکی بنەماڵەی پاشایەتی بریتانیا
و
شەڕی قابڵەمەکان


کابان KABAN

Читать полностью…

کابان

...درێژەی👆

...بە بۆچوونی من: باسی سەرەکی سەبارەت به  بەڕێوەچوونی بەرنامەی ڕێز‌گرتن له چالاکانی زمانی کوردی له لایەن هەردوو ناوەندی کوردستانناسییەوە، چۆنیەتیی بەڕێوەچوون و هاتن و نەهاتنی کەسەکان و ئەو ڕەخنە بێ‌کۆتاییانە نییه؛ بەڵکوو پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە پێویستیی بەڕێوەچوونی ئاوەها بەرنامەیەک، ئەویش له لایەن دوو ناوەندی زانستیی وەکوو کوردستانناسییەوە چییه؟

لە کاتێکدا پانتای توێژینەوە له کوردستاندا پڕه له کاری نەکراو و باسی نەورووژاو و خوێندنەوەی ناتەواو، بۆچی ئەو دوو ناوەندەی کە بڕیاره هەستن بە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە گرینگانە، بە وەها کارێکی ئاسایی، پڕ کێشە و ناپێویستەوە سەرقاڵ بن؟!

خەڵکی کورد باش تێ‌دەگا که ئەوانەی خزمەت به زمان و فەرهەنگی کوردی دەکەن،  خۆنەویستانە و بێ‌بەرامبەر، ئەو کارە دەکەن! بۆیه بە ئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن که ڕێزیان لێ‌بگرن و ڕێزیشیان لێ‌گرتووە. زۆر بەدەگمەن  کەسێک ببێ که کارێکی گرینگی بۆ فەرهەنگ و زمانی کوردی کردبێت، بەڵام خەڵک ڕێزی نەگرتبێت یان تەنانەت له چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەدا، چەپڵەی بۆ لێ نەدرابێت یا خەڵات نەکرابێت.
زۆربەی هەرەزۆری ئەو سەد کەسەی ئەو ڕۆژه ڕێزیان لێ‌ گیرا و ئەوانەی کە بانگهێشت کرابوون و نەهاتبوون و ئەوانەی کە دەبا بانگهێشت بکردراین و نەکرابوون، پێشتر ڕێزیان لێ‌ گیراوە و کەم و زۆر، قەدریان گیراوە. نووسەری وا هەیە بۆ یەک بەرهەم چەندین جار له ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە جیا خەڵات کراوە!
کەم ئەدیب و کوردینووسی جیددی هەیە که ناوەندە پەیوەندی‌دارەکانی ئەم دیو یا ئەو دیو، لانیکەم بۆ جارێکیش بێ، ئاوڕیان لێ‌ نەدابێتەوە.

کێشەی کۆمەڵگای کوردی ئەوە نییه کە ڕێز له نووسەران و ئەدیبانی ناگرێت که تەنانەت بڕێ جاریش زیاد لەڕادەی پێویست ڕێزیان لێ دەگرێت! بەڵکوو کێشه‌ی گەورە ئەوەیە کە خوێندنەوەی پێویست بۆ کێشەکانی کۆمەڵگای کوردی ناکرێت.

باشتر وایه، ناوەندەکانی کوردستانناسی له ناودڵی زانکۆەکانەوە و له سەر دەستی پسپۆڕانی زانستە‌ جیاجیاکان و بە پشت بەستن بە میتۆدە زانستییه‌کان، هەوڵە کرچ و کاڵەکانی ڕەوتی ڕۆشنبیریی کوردی یەک بخەن و بەرەو ئاراستەی پێویست ڕای بکێشن.

لە کاتێکدا کێشەی لەمێژینەی کورد پێکەوە کارنەکردنە، هەبوونی سێ ناوەندی کوردستان‌ناسی، ئەویش له یەک شاردا، درێژکراوە و بەردەوامبوونی هەمان کێشەیە. ئەگەر لە ناوەندی کوردستانناسی ئیرشادی ئیسلامی گەڕێین، که نرخی نەبوونە، زۆر جێگای خۆشحاڵییه کە دوو ناوەندی کوردستانناسی زانکۆەکانی کوردستان و ئازادی سنە، بۆ ئەم بەرنامە، بە هاوبەشی کاریان کرد. ئەگەر بۆ وەرگرتنی دوو بوودجه، جیابوونی ئەو دوو ناوەندە پێویست بێت، زۆر پێویستە کە لانیکەم هەموو کار و چالاکییەکانیان بە تەواوەتی هەماهەنگ بێت.

بەگشتی کەمکاری و ناکارامەیی هەموو ناوەندەکانی نێو ئێرانی گرتووەتەوە و کوردی و ناکوردی‌بوونی بۆ نییه! ناوەندی ئێران‌ناسی له شاری سنە ساڵەهایە درگاکەی نەکراوەتەوە؛ بەڵام لەم دۆخەشدا، چاوەڕوانیی زۆر گەورە له ناوەندی کوردستان‌ناسی دەکرێت؛ چۆنکه هەم تاکە شوێنێکه که لە‌و بوارەدا کاری بەردەوامی تیمی دەکات و هەم هەوڵ و ماندوبوونی کۆمەڵێک کەسی پسپۆڕی له پشتە. بۆیە دەبێ پێگە و جێگەی بەرزی خۆی بناسێت و هاوکات هەم سوود له بەهرە گەورەکانی دەرەوەی زانکۆ ببات و هەم تەنیا لە بواری زمان و ئەدبیاتدا خۆی قەتیس نەکا و سوود له ناوەند و بوارە زانستییەکانی دیکە وەکوو کۆمەڵناسی، ئابووری و ڕامیاری وەربگرێت.

کوردستان‌ناسی نابێت تەنیا لە زانکۆ یا لە نێو کۆمەڵێک ئەدیب و ڕووناکبیردا بخولێتەوە؛ بەڵکوو دەبێ بچێتە نێو کۆمەڵگا و لەگەڵ خەڵکی دێهات و شار، پەیوەندی بگرێت تا بتوانێت وێنەیەکی ڕاستەقینە و گشتگیرانەی له کۆمەڵگەی بەردەنگی، خۆی ببێت.

ماوەتەوە بڵێم: کە کوردستانناسی دەبێت زۆر ئاگادار بێت، وەک زۆر دەزگا و ناوەندی دیکەی کوردی، ناوی بە ناوی کەس یا چەندکەسێکەوە گرێ نەخوات. ئەمڕۆ ناوی زۆربەی دەزگا کوردییەکان، هاوسانن بە ناوی بەرپرسەکانیان! وەک چۆن جاران ناوی تەرێقەت و ناوی هۆزەکان و ناوی ئەمارەتەکان بە ناوی سەرۆکەکانیانەوە گرێ‌ درابوون؛ ئێستاش ئەگەرچی ناوەند و دەزگا بابەتێکی مۆدێڕنە، بەڵام لای ئێمه بە هەمان دەردی کۆن بردراون! بۆیه بەڕێوەبەرانی کوردستان‌ناسی دەبێ بەردەوام ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکان و شێوە و چۆنیەتی بەڕێوە‌بردنی ناوەندەکە، بۆ ئاگاداریی خەڵک ڕابگەینن، هەتا کوردستان‌ناسیش وەک زۆر ناوەندی دیکە، تووشی پاسیڤ‌بوون نەبێت. دیاره ئەگەر خواستی جیددی هەبێ، دووپاتکردنەوەی ئەزموونی سەرکەوتووانەی "کۆڕی زانیاری" لەم سەردەمەدا هەم زۆر ئاسانە و هەم زۆر پێویست.

@DengiKurdistan

Читать полностью…
Subscribe to a channel