لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۳۱
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
چاوەکانت
گۆرانیبێژ و میلۆدی: سەیوان کەریمی
ئارێنج و میکس و مەسترینگ: دڵزار عابدی
شێعر: مامۆستا حەسیب قەرەداخی
گیتار: مێهران عیسانژاد
DelzarAbedi
کابان | KABAN
دایکی ئەحمەد کایا لە ئەحمەد کایای پرسی:
کورم تۆ هێشتا تەمەنت ٣٥ سالە بۆچی سەر وریشت سپی بووە؟
گوتی دایە ئەم بێ شەرەفانە سەر و ریشی مردووش سپی دەکەن...!!!
.،.،.
لە نیشتمانی مندا:
گوڵ فرۆش شەهید دەکرێ
سەوزە فرۆش دەگیرێ
میوە فرۆشیش بریندار دەکرێ
هەموو فرۆشیارەکان بە ئامانج گیراون
تەنیا نیشتمان فرۆشەکان نەبێت
لە ناو ناز و نیعمەتدا دەژین!!!
کابان | KABAN
مەقامی گوڵ ئەندام ، مامۆستا حەسەن زیرەک
شێعر: حەزرەتی وەفایی
دەنگبێژ: ماهان بەهامین
مامۆستا : مەسعوود یارە
کابان | KABAN
پاییز پاییز
ههڵبهستی مامۆستا گۆران
ئاوازی نهجمهی غوڵامی
پایز پایز !
بووکی قژزهرد
من مات تۆ زیز
ههردوو هاودهرد
من فرمێسکم، تۆ بارانت
من ههناسهم، تۆ بای ساردت
من خهم، تۆ ههوری گریانت
دوایی نایه دادم دادت
پایز پایز!
گهڵارێزانت
ههوری ماتی ئاسمانت
له بەر کزهی بای سهر تهزین
له گهڵ گهڵای درهختا ئهژین
بهڵام قورسه زۆر به جۆشه
دۆزهخێکم وا له جۆشه
پایز پایز!
شان و مل رووت
من مات، تۆ زیز
ههردووکمان جووت
ههرچهند گوڵ سیس ئهبێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئهڕژێ بگرین
پۆلی باڵدار ئهفرێ بگرین
بگرین… بگرین… چاومان نهسڕین
پاییز پاییز ههرگیز، ههرگیز
کابان | KABAN
گۆڤاری لە داوێنی ئاربەبا
ژمارە ٥۲
ڕەزبەری ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)
سەرنووسەر: ک_د_ئازاد
کابان | KABAN
پاییز
ئەوینەکەم....ئەوینەکەم
لەمێژە نێو دڵی پڒم
لەمێژە سینگی پڒگڒم
تەژی لە داغی بێ سنوور
لەشاری شین لە شاری سوور
بەئەوپەڒی پەژارەوە
بەکۆسپی بێژوماروە
چاوەڕوانی بزەی نیگان
هەر بەهیوان هەر بەهیوان
ئەوینەکەم ئەوینەکەم
لەدەریایی بێ بناری غەم
لەپائیزی پڒ تەم و غەم
لەدووری تۆ هانی جەستەم
چۆن دڵت هات و بمبینی
من قاڵ ببم بە چە شنی شەم؟
دیوانە بم بە چەشنی مەم ؟
ئەی زینەکەم چۆن دڵت هات
پائیزی رەنگاورەنگی من
بە زریانی سەفەرێکی
وا پڒئێش و دەرد و ئازار
بکەیتە زستانی لاسار
بارستایی تەواوی کێوی کوردستان
کڒێوەی غەم بەسەرمدا ببارێنی
ئەی زینەکەم چۆن دڵت هات؟
ئەو دڵەی بەتەنیا ، ئەتۆ هەتوانیبووی
مانای ڒپە و لێدانی بووی
بەم جۆرە تەنیا بهێڵی
لەنێو پێڵی پڒ لە سامی
کوێرەوەری
بەجێبێڵی......بەجێ بێڵی.......
شاعیر ؛ مامۆستا سووتاو
خوێندنەوە ؛ شێربەگی ـ ئەحمەد
کابان | KABAN
بەرەو کوێستانی ئاواتم ئەگەر دێم
ئەگەر هەوراز و هەڵدێریش بێ هەر دێم
کوڕئازای کوردم و ناترسم هەرگیز
ئەگەرکوو دەست وپێم ببڕن، بە سەر دێم
لە هەر وەرزێ وەکوو داری هومێدم
خەزانیش بێ، چرۆ دەگرم، وەبەر دێم
ڕەقیب، نازانێ بەم عەشق و ئەوینە
بە سەر دێم، بێ تەتەر دێم، بێخەبەر دێم
برۆی شمشیر، نگای تیرە کچی کورد
لە مەیدانی ئەوین دا، بێ سپەر دێم
سیاسەت، فێڵە خۆ لەم کوردە دەکرێ
لە مەولا خۆم، لە چارەی خۆم وەگەر دێم
خەیانەت گەر چی ڕیشەی داکوتاوە
بە یەکڕیزی لە فێڵ و مەکری دەر دێم
شەوی تاریکی ئێمە، درزی برد و
گەلۆ مژدە، وەکوو خۆری سەحەر دێم
بە شێعرم هەر وەکوو باران دەبارم
لە ماکۆ تاکوو کۆ، تا ئاوییەر دێم
لە بانە تا بە هەولێر، تا مەهاباد
لە ئیلام تا شنۆ دور لە کەسەر دێم
قەڵای عەشقم، لە ڕووخان نایە هەرگیز
وەکوو ئازادی، بێ خۆف و خەتەر دێم!
سەقز
“ک. د. ئازاد”
کابان | KABAN
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی نووسەر، توێژەر و مێژوونووسی پایهبەرزی کورد مامۆستا سەید محەمەد سەمەدی
🔹لەدایکبوون: ۴ی ڕەزبەری ۱۳۲۹ی هەتاوی ـ مەهاباد
١۴٠٣٫٠۷٫۰۴
HajeNews
کابان | KABAN
🌐 هەڤدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
✳ ئێوارە کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی شێعرە نوێیەکانی قاسم موئەیەدزادە(مامۆستا هەڵۆ)
🔹کات ؛چوارشەممە 4ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی 4ی ئێوارە
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
در ژرفنای درونم
نیلبکی محزون هست
هر سال
پاییز که میآید
آنرا بر لبش مینهد
باد در هم میپیچد و
چشم تنهایی خیس میشود و
انتظارم فرو میریزد و
حیاط شعرم آکنده میشود
از برگ درخت!
(شیرکو بیکس)
تلگرام | اردشیر پشنگ
کابان | KABAN
ھەڵبژاردن و خوێندنەوەی ڕازاوە ھەڵبەستی ھۆنەوان و شاعێری خاوەن ھەست لەیلا بەھرام بەیگی بە ناز ناوی " لاو لاو"
zayalaypari
کابان | KABAN
دانشمند اشنویه ای برای دومین سال متوالی در فهرست دو درصد دانشمندان جهان قرار گرفت
دکتر رحمت الله خضری دانشمند جوان اهل اشنویه برای دومین سال متوالی در فهرست دودرصد دانشمندان جهان قرار گرفت.
دانشگاه استنفورد آمریکا با بررسی دیتابیس علمی بیش از یکصد هزار نفر از محققان و پژوهشگران جهان در سال ۲۰۲۴ دو درصد از دانشمندان را که بیشترین تاثیر را در توسعه علم داشتهاند در ۲۲ رشته علمی انتخاب و معرفی می کنند.
بر اساس اعلام برای دومین سال متوالی پروفسور رحمت الله خضری دانشمند کُرد ایرانی اهل شهر اشنویه در لیست دو درصد دانشمندان جهان قرار گرفتند و با توجه به سن ۳۵ سال جزو جوانترین محققان جهان شمرده میشوند. دکتر خضری کارشناسی خود را در دانشگاه ارومیه و ارشد را در دانشگاه کردستان و دکترای خود را از دانشگاه فریندرز استرالیا دریافت نموده و هم اکنون استاد دانشگاه در شهر ملبورن میباشد.
شنۆهەواڵ
کابان | KABAN
گۆڤاری لە داوێنی ئاربەبا
ژمارە ٥۲
ڕەزبەری ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)
سەرنووسەر: ک_د_ئازاد
کابان | KABAN
کاتتان باش بەڕێزان 🛑
لە سەر داوای هاوڕێیانی کابان تکایە لە خوارەوە لە بەشی کامێنت ، ئاماژە بفەرموون بە ناوی چەند ڕۆمان و بەسەرهاتی کوردی باش کە پێشنیار دەکەن خەڵکی دیکەش بیخوێننەوە .
سپاس
جێی شانازی
تەمەنم ٧٢ ساڵە، لەدایکبووی عامودام و هەر لەوێش دەژیم. کاتێک مناڵ بووم بوارم بۆ نەڕەخسا بچمە قوتابخانە و ئەوکاتە فێری نووسین و خوێندنەوە نەبووم. کە تەمەنم بوو بە ٥٠ ساڵ، هاوسەرەکەم فێری نووسین و خوێندنەوەی کردم بە زمانی کوردی، هەوڵێکی زۆرم دا تا فێر بووم. ساڵی ٢٠١٤ گەشتم کرد بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە کوڕەکەم لەوێ دەژی. کوڕەکەم و هاوژینەکەی کاریان دەکرد و من تەنیا لە ماڵەوە دەمامەوە، هەر بۆیە بڕیارمدا دەست بکەم بە خوێندنەوەی کتێب. دوای چەند ساڵێک یەکەم هەنگاوم نا بۆ نووسینەوەی کتێبەکەم بە ناوی" Biranina Jineke Kurd" لە کتێبەکەدا باسی چیرۆکی ژیانی خۆمم کردووە هەر لە منداڵییەوە وەک ژنێکی کورد کە خەڵکی عامودایە لە رۆژئاوای کوردستان، ساڵی ٢٠٢٢ گەڕامەوە بۆ عامودا و چاپم کرد. هەر لە منداڵییەوە خەونم بوو فێری خوێندن و نووسین ببم، ئەوەتا من لە کۆتاییدا توانیم ئەم خەونە بەدی بێنم کتێبێک بنووسم و لە ئێستادا لە گەرمەی نووسینی کتێبێکی دیکەم دام.
س؛شەبەقی ڕۆژهەڵات
کابان | KABAN
پاییزی مەهاباد
هەستی پێی بەسامی پاییز دێتە گوێـم لە سەوزەزاران
دەمی شینی بولبولانە و سەرو ڕوو ڕنینی داران
ئەو بـەهارەی شۆخ و ڕازاوە نەماوە شوێنەواری
تەپ و تۆزی لێ بەرزبوون گوڵ و چیمەنی نزاران
ئەو گەڵا گەشەو نەشانەی بـەسـەبا دەهاتنە لەنجە
هەمـوو ئێستە بوونە پێخوستی ڕێبازی ڕێبواران
فاتیحا دەلـێ لە باخان هەوری دڵپەرۆشی پائیز
وەڪو ئاوی چاو دەڕێژێ لەسـەری تـنـۆڪی باران
بەرەوژێر دەبێ لە ڪوێستان چـیغ و تاوڵے دەوڵەمەندان
کۆچەری سەهەندو سامڕەند هەموو چۆل دەکەن هەواران
باخەوان لە بووڪی باخی دوڕی میـوەدا دەمـالن
دوڕے تۆو دەخەن دەنێو خاڪے خەزێنە، جوتیاران
زەوی زەرد وتینووە و خوێنے بڕا لە شارەڪانی
هەورەڕەش دەبن بەساقی،دەدەن ئاوی دێمەڪاران
گەرچی پاییزە و خەزانە، وەلی خۆش ئەو دڵانەی
ڪەوەفا دەڪەن بەقەولانو بەدڵ دەڪەن قەراران
گەلێ لاو دەگەن بە ئاوات و گەلێ دەڪەن بەشایی
دە ســەڵا لـئئە نـامـرادان و خـەنے لـــە نـازداران
ئاوەدانە سەرلە نوێ مەڪتەبی عیلمو شوێنی زانست
قەلەموڪتێب بەدەست دێنەوە ڪۆڕی خوێندەواران
ئەوە پاییزێڪی دیش هاتوخەزانی خستە گوڵزار
تۆ بڵێی چ پاییزێڪ بێ ڪە بڕۆین بەرەو مەزاران
وەرە سەیری شارەڪەی منکەخەزانیشی بەهارە
ئاوەدان بێ ئەی مەهاباد، ئـاوەدان هـەزار جاران
ناسر ئاغابرا ـ ژاڪــــــاو
کابان | KABAN