لە ستایشی ژیاندا
ئەزموونی شاعیر و نووسەر
ڕەفیق سابیر
بەشی ۳۲ ـ کۆتایی
مۆسیقا ؛ پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوە ؛ موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی ؛ دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
#لە_ستایشی_ژیاندا
کابان | KABAN
پاییز
چەن خۆش بوو لەکن دەلاقە، سەیری بارانی پاییزی و شۆڕەی تکەکانی باران لەسەر شووشەی دەلاقەکەدا.
چەن خۆش بوو نووسینی نێومان لەسەر هەڵمی شووشەکەدا و پاشان سڕینەوەی. چەن خۆش بوو سەیری پاییزی هەزارڕەنگ.
چەن خۆش بوو گوێچکەدان بە دەنگی شۆڕەی بارانی پاییزی، کاتێک دەیدا بە ڕۆژنی ماڵەکەدا.
چەن خۆش بوو بۆنی خاکی بارانخواردووی پاییز، لەو کاتەدا کە بە هەمووی هێزتەوە هەڵتدەمژیە نێو سییەکانت و سەرخۆشی دەکردی . چەن خۆش بوو قرچەقرچی بەڕوو و گوێز لەنێو سۆبە دارینەکەدا و قوڵەی کتری لە سەریدا.
چەن خۆش بوو بۆنی دۆینە و شەلەم ئەو کاتەی لە ماڵ بڵاو دەبووە.
چەن سەرخۆش بووین ئەو کاتەی بەبۆنەی بارینی بارانەوە، جادە خاکییەکانمان دەبوون بە قوڕ و ماشینی لە جووڵە دەخستن و هەواڵمان پێ دەگەیشت، قوتابخانە داخراوە.
تەنانەت گیرکردنی پێڵاوە جیرەکانمان لەنێو قوڕیش خۆشیی خۆی هەبوو. هەڕاکردن تا ماڵ و تەڕبوونی کتێبەکانمان لەنێو کیسە برێنجەکەدا و دەرقاچە پڕ لە قوڕەکەمان و گوێرەوە خووساوەکانیشمان کە تا دەگەیشتینەوە ماڵێ، خۆمانمان دەخزاندە پاڵی سۆمپاکەوە، دیسان خۆشیی خۆی هەبوو.
چەن خۆش بوون کایەکانی پاییز و زستان، لەکەن سۆبەدانیشتن و گوێرەوەبازی و هەڵمەقوڵان و....
منداڵ بووین و بۆمان کەیفی دونیای هەبوو. نەماندەزانی خۆشییەکانی پاییز بەس بۆ ئێمەیە. گەورە بووین تا زانیمان پاییز بۆ باوکە کرێکارەکانمان واتە باخەڵی خاڵی، واتە شەرمەندەبوون، واتە تلاندنی بان، واتە دانانی کاسە و مەنجەڵ لەژێر تکەی باران، واتە ترس لە نەبوونی بژێوی ژیان، واتە هەزاران کێشەوگرفت، گەورە بووین تا زانیمان، کە دەڵێن پاییز هات و بەڕەی فەقیری دڕا، بەڕاستی بەڕەی فەقیری دەدڕێت.
پاییزتان تەژی شادی و بەختەوەری❤️
تێبینی: بەڕە لە بەن ساز کراوە ئەو کاتە لەجێی مافوور(فرش) بەکاریان هێناوە
دەوڵەمەند مافووری کڕیوە و فەقیر و هەژار، بەڕە.
نووسین: گۆنا
1403/7/10
@hawramiyana
کابان | KABAN
هانا - ئاڵقەی دوو
ڕۆمانی هانا گێڕانەوەیەکی تراژیدییە. بەشێک لە مێژووی کورد بەخێرایی و هەروەها ڕەگ و هێما دیار و نادیارەکانی ئایینی میترایی لە زمان و کولتووری خەڵکی کورددا لەم ڕۆمانەدا ئاماژەیان پێ دراوە. ڕۆمانەکە بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) نووسراوە.
نووسەر: ڕەند زارعی
خوێندنەوەی: فائیزە مەحموودی
تەنزیم و ئامادە کردنی: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
هەینی و هەرەوەز و بەرەکەت لە کامێرای کاک ڕامیار ڕا
شاروێران ـ مەهاباد
کابان | KABAN
وەرە حەیران
ناسر ڕەزازی
کاوە حەمە ساڵح
دە بڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ ئەوساڵێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە هەنگەژاڵێ
کفنێ من ببڕن وەرە نازدار بە دەست کەژاڵێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بە نووکی بێڵێ
نزاکەتیان برد وەرە نازدار بۆ ئەردەبێڵێ
دە بڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ زستانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە کوردستانێ
کفنێ من ببڕن وەرە نازدار بە دەستی جوانێ
کفنەکەم ببڕن وەرە حەیران بە مەودای مەقەست
کفنەکەم ببڕن وەرە جوانێ بە مەودای مەقەست
شەرت بێ مەیلەکەت وەرە جوانێ بەر نەدەم لە دەست
ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر
لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاو
بە چی دیارە کە دەیبینم
🍂
کابان | KABAN
لەم جیهانە
پەلەوەریش
نیشتمانی بۆ خۆی هەیە
دارستانێ، تاقە دارێ
ئاوارەش بێ
نێو ئەشکەوتێ، بن پاسارێ!
چۆن شێت نەبم،
نەچم بە گژ کوێستانا و
چوار ڕێیانی گەردوون نەگرم
هێشتا بستێ خاک شک نابەم
تیا بژیم،
تیا بمرم...!
جەلال مەلەکشا
کابان | KABAN
هانا - ئاڵقەی سێ
ڕۆمانی هانا گێڕانەوەیەکی تراژیدییە. بەشێک لە مێژووی کورد بەخێرایی و هەروەها ڕەگ و هێما دیار و نادیارەکانی ئایینی میترایی لە زمان و کولتووری خەڵکی کورددا لەم ڕۆمانەدا ئاماژەیان پێ دراوە. ڕۆمانەکە بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) نووسراوە.
نووسەر: ڕەند زارعی
خوێندنەوەی: فائیزە مەحموودی
تەنزیم و ئامادە کردنی: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
مام هێمن له سەرەتای کتێبی "پێکەنینی گەدا"ی مامۆستا "حەسەن قزڵجی"دا دەڵێت:
بخوێنەوە تا ئاهی خۆشتان له دڵ و دەروون بگەڕێ. بخوێنەوە تا تامەزرۆییتان بشکێ. بخوێنەوە تا کوڵ و کۆتان دامرکێ. بخوێنەوە تا کۆمەڵەکەتان بناسن و له دەرد و ئازاری بگەن. بخوێننەوە تا پتر شاییتان به زمانەکەتان بێ. تا نەیخوێننەوە ، نازانن قەڵەمی سێحراویی مامۆستا قزڵجی چ شوێنەوارێکی بەنرخ و بێ وێنەی خوڵقاندووە...
كتێب: پێكەنینی گەدا
نووسینی: مامۆستا حەسەنی قزلجی
@jnanipesheng
هانا - ئاڵقەی یەک
ڕۆمانی هانا گێڕانەوەیەکی تراژیدییە. بەشێک لە مێژووی کورد بەخێرایی و هەروەها ڕەگ و هێما دیار و نادیارەکانی ئایینی میترایی لە زمان و کولتووری خەڵکی کورددا لەم ڕۆمانەدا ئاماژەیان پێ دراوە. ڕۆمانەکە بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) نووسراوە.
نووسەر: ڕەند زارعی
خوێندنەوەی: فائیزە مەحموودی
تەنزیم و ئامادە کردنی: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی هونەرمەند فەتانە وەلیدی لە شاری سنە
سپاس بۆ سینا
کابان | KABAN
🎙بیسهر بن//
➖وتار: عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە، توێژەر
🔴 «مامۆستا هەژار» لە زمان ڕۆژنامەی «ئێراننیوز»ـەوە
١۴٠٣٫٠۷٫۰۴
HajeNews
کابان | KABAN
لە خزمەت مامۆستا قاسم موئەیەدزادە ( هەڵۆ ) و بەڕێزانی بنکەی ئەدەبی موکریاندا
کابان | KABAN