kabanmukryan2721 | Unsorted

Telegram-канал kabanmukryan2721 - کابان

3793

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Subscribe to a channel

کابان

دەروونی هاڕیاوی کورد

"فرانتس فانۆن" گەورە شۆرشڤانی وڵاتی فەرانسە، کاتێک لە پاریس هەوڵ و تێکۆشانی دژ بە داگیرکاریی وڵاتەکەی لە خاکی ئەلجەزایر بێ ئاکام مایەوە، خۆی گەیاندە ئەلجەزایر. لەو سەردەمەدا فەرانسە، ئەلجەزایری بە بەشێک لە خاکی خۆی ئەزانی و بە هیچ شێوازێک ڕازی بە سەربەخۆیی ئەوان نەبوو. بۆیە فانون پەیوەست بوو بە بزاڤی سەربەخۆییخوازیی ئەوانەوە. ساڵێک پێش ڕزگاربوونی نیشتمانە هەڵبژاردەکەی، کەوتە سەر مینێکی چێنداراو. ئێستاش گۆڕی پیرۆزی لە گۆرستانی شەهیدانی شۆرشی ئەلجەزایر، قیبلەگای لایەنگرانی ئازادی و مرۆڤایەتیە. فرانتس فانۆن چوونکە خۆی دکتۆرای دەروونناسیی هەبوو، بە ڕوانینێکی قووڵ چووەتە ناخی ئینسانی ڕەش پێستەوە. توێژینەوەکانی بە باشی لایەنەکانی دەروونی هاڕیاوی مرۆڤی ڕەش دەرئەخات. گەلانی چەوساوە لە هەموو دونیادا خاڵی هاوبەشیان زۆرە، بۆیە بڕێ جار وا ئەزانی باسی چارەڕەشیی کورد ئەکات. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە هەمیشە خاوندەسەڵاتان هەوڵیان داوە  کە چەوساوەکان لە ئاستێکی نزم و کۆن و دور لە شارستانیەتی سەردەم نیشان بدەن. وەکوو بنەماڵەی پالەوی کە هیچ کاتێک نەیان وتووە گەل یان نەتەوەی کورد. هەمو کاتێ وتویانە "عشایر کرد". واتە کورد هێشتا بیری ئاغا و نۆکەریی لە مێشکە. دیارە کێ خۆی بە ئاغا ئەزانێ و خەڵکیش بە نۆکەر.(ئەگەرچی تەواوی عەشیرە کوردەکان کەوتنە بەر هێرشی دڕندانەی ڕەزاشاوە). فانون باسی خاوەنئیمانی ڕەشپێست ئەکات کە لە دەروونەوە بەبێ ئەوەی کە خۆی بزانێ، پێی وایە سپی پێست لە خودا نزیکترە. لە ناو کورددا زۆرکەسی ناودارمان هەیە کە هەروا بیر ئەکاتەوە. ڕەسەنایەتیی چەوساوەکان بە شێوازی سیستماتیک لە گۆڕ نراوە. هەر لە ڕۆژی یەکەمی قوتابخانە، منداڵ فێر ئەبێ بە چاوی سوک بۆ زمانی دایکی خۆی بڕوانێ. شێوازی قسەکردنی مرۆڤی سەردەست لە گەڵ ئینسانی بندەست هاو تەراز نیە. بەڵکوو وەکوو قسەکردنی گەورەیەک لە گەل منداڵێک وایە. هەر چەندە چەوساوەکە بە ساڵاچویش بێت. کاتێک کابرایەکی بیانی بە زمانی ڕەسمیی وڵاتەکە قسە ئەکات ئەڵین وەڵا زۆر باشی ئەزانێ، تەنیا تۆزێک لەهجەی هەیە.بەڵام کاتێک کوردێک بە لەهجەوە قسە بکا ئەبێتە بەزمی گاڵتەو پێکەنین ،تەنانەت لە لایەن کوردی خۆیشمانەوە. گەلی چەوساوە هەموو جارێ نکۆڵی لە بوونی ئەکرێت، بۆیە لە دڵسۆزی بەبێ بەڵگە، مێژوی زۆر  کۆن بۆ خۆی درووست ئەکات و ئەچێتەوە چل پەنجا هەزارساڵ پێش ئێستا. هەموو کاتێ چەوساوەیان بێ دەنگ ئەوێ. مرۆڤی ژێردەست هەمیشە چاوەڕوانی قبووڵکردنیەتی لە باڵا دەستەوە. وەکوو کوردی خۆمان تا فڵان ژەنیاری فارس نەڵێ عەلیمەردان مۆسیقای باش ناسیوە خۆمان بڕوا ناکەین.
فانۆن زۆر زانایانە باس لەو کچە ڕەشپێستە ئەکات کە بە خەیال مێرد بە کوڕی سپی پێست ئەکات. ئێستا کچی وامان هەیە لە کوردستان کە ئاواتیان هاوسەرگیری لە گەڵ کوڕە تارانیەو هەروەها کوڕی کوردیش  چاوی له کچە تارانیە. تەنیا پێوەریان نەک ئەخلاق، بەڵکوو  تارانی بوونە. لە سینەما و زنجیرەدراماکان هەموو کاتێ چەوساوەکان گێل و نەخوێندەوار و نەزان و فریو خواردوو پیشان ئەدرێن.
بەردەنگی فانۆن خاوندەسەڵاتی خۆبەزلزان نیە. هاواری بۆ دەروونی کاولی چەوساوەکەیە کە خۆی بە نزم دێتە پێش چاو. کاتێ ناوی شار و دێ و دەر و دۆڵی وڵات گۆراوەتە سەر زمانی بێگانە، هەژارەکە لە ماڵی خۆی هەست بە غەریبی ئەکا و ئەویش خۆی بەخاون ماڵ ئەزانێت.
کاتێک هەموو ڕەییس و ڕۆئەسا بێگانەن، چەوساوەکە هەمو بێگانەیەک بە خاوەندەسەڵات و ڕەییس ئەبینێت.
لەم سەردەمەدا ئیتر گەلی هەژار چێژ لە کەلتوور و هونەری خۆی وەرناگرێت،(لە هەولێر قۆڕترین لۆتیی تورک لە هونەرمەندی کورد ڕێزی زۆرترە). فانۆنی فەیلەسووف هاواری ئەکرد هەژارانی عاڵەم؛ ئێمە تەنیا بۆ سەیری دونیا نەهاتووین، بۆ گۆڕانی دنیا هاتووین. کەچی ئێوە، ئێوەی پێشێل کراو تەنانەت دونیایش نەک بەو جۆرە ئەیبینن کە هەیە، بەڵکوو بەو چەشنەی کە پێتان ئەڵێن دێتە پێش چاوتان و، زۆۆۆر هاواری تر......
هەڵبەت جیاوزییشمان هەیە، ڕەشپێستەکە بیشیەوێ نابێ بە سپی، کەچی ئێمە دو قۆناغمان لە بەرە:
۱) بێ باوەڕی بە خۆمان.
۲)توانەوەی یەکجاری.
هیوادارم کورد هەم گەورەپیاوانی خۆی و هەم پیاوانی وەکوو فرانتس فانۆن باشتر بناسێت و لە وتاریان تێ بگات.

  عیسا ئەحمەدی سنە
ڕەزبەری ۱٤۰۱ی کۆچی هەتاوی

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

عەلی کەردار ساڵی ١٩٢٨ لە ئاوایی باخچەی بناری چیای میرقاز، سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە. حەیران و بەیت و باوی لە دەمی خۆشخوانانی وەک "ساڵە کوردە" و "کەریم ملخوار" و "ڕەحمان لێفەدروو"وە قۆزتۆتەوە و بە زەوقی خۆی وەریگرتوون و کوتوونیەتەوە. حەیرانی بە ھەر سێک شێوازی دەشتی ھەولێر و بەری سۆران و دیوی مەنگوڕ و گەورکان کوتۆتەوە. شێوازی کوتنی بەیتەکان لە زاری عەلی کەردارەوە تایبەت بە خۆیەتی و سۆزی دەنگ و حەزی شاراوەی ناو قوڕگی وای کردووە لاسایی کردنەوەی مەحاڵ بێ. عەلی کەردار جگە لە حەیران و بەیت، وردەقام و بەندیشی کوتوون. وردەقامەکانی مۆرکی خۆی پێوەیە و کوتنی لە کوتنی کەس ناچێ و لاسایی‌کردنەوە نین. کەردار جگە لەو ھونەرانەی ھەیبوون قسەخۆش و نوکتەزان و بەمشووریش بووە، لە ناو مەجلیساندا ڕووی ھەموان لەوی بووە. ھەقایەت و چیرۆکانیشی زۆر زانیوە و لە مەجلیسان کوتوونی. خەڵک بە حورمەتەوە لێیان ڕوانیوە و قسەیان لێ وەرگرتووە و لە ناوبژیدا کەس قسەی نەشکاندووە. بە ھەر ھۆیەکەوە بێ زۆر خووی نەداوەتە تۆمارکرانی دەنگ و ڕەنگی و لەو دەریا بێ‌سامانەی فولکلۆری کورد ئەوی لە خنکان قوتار بووە زۆر نین و ھەمووشیان عەنتیکەن.
لەو سامانە بێ نەزیرەی ناو سینە و دەنگی بەسۆزی عەلی کەردار تا ئێستا ئەم بەرھەمانە بە تۆمارکراوی لە بەر دەستن:
بەیت: سەیدەوان، ناسروماڵماڵ، لەشکری، شەم و شەمزین، کاکەمیر و کاکەشێخ، کانەبی، برایمۆک، خەج و سیامەند، عەبدوڕڕەحمان
بەند: سوارۆ، پاییزە، بەھارە، ئازیزێ، وەرە زاڵم، ئایشێ گوڵ، گەلۆ، ڕۆی مەحشەرە ئیمڕۆ
وردە قام: وەخەی وەخەی خەزاڵێ، نیزام نیزام، کیژ دەڵێ خۆشم دەوێ، گوڵاڵە سوورە، بەری بەیانە، ڕاوچییان ڕاوە، ئەی یار ئەی یار، مەلەک بۆ وا دەکەی، ئایشیلێ ئەمان، دەڵێ ھات ڕابرد، خاڵۆی ڕێبوار، کراس ڕەشێ، لە گوڵان و لە گوڵان

عەلی کەردار ڕۆژی ١٤ گەلاوێژی ساڵی ٢٠٠٢ لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کردووە و ھەر لە گۆڕستانی ئاوایی باخچە بە خاکی نیشتمان ئەسپێردراوە.
س؛Shearomusikikurdi

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

هانا - ئاڵقەی چوار

ڕۆمانی هانا گێڕانەوەیەکی تراژیدییە. بەشێک لە مێژووی کورد بەخێرایی و هەروەها ڕەگ و هێما دیار و نادیارەکانی ئایینی میترایی لە زمان و کولتووری خەڵکی کورددا لەم ڕۆمانەدا ئاماژەیان پێ دراوە. ڕۆمانەکە بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) نووسراوە.

نووسەر: ڕەند زارعی
خوێندنەوەی: فائیزە مەحموودی
تەنزیم و ئامادە کردنی: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

مەهاباد ئەوڕۆ ـ دیاری وەستا سەمەد

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

لە خزمەت نووسەری بەڕێز مامۆستا محەمەد بەهرەوەر ـ چەند ساڵ پێش

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

موترجم بگرن و به زمانی بیانی قسە مەکەن

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

"نیگا ڕشتن" 

تریفە ئەمیری

هە‌ڵبە‌ستی(پەپوولەی بەهەشت) لە هونەرمەند کامەران موکریە و ئاوازی هونەرمەند قادر دیلان.
کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ناوێکی زل و شارێکی وێران!

لە سەفەرێکدا لەگەڵ پیاوێکی ڕیشسپی بووین بە هاوڕێ. لە ڕێگادا، کەوتینە قسە کردن، هەتا باسمان هاتە سەر ئەوەی کە بۆچی ئێستا  گەورەپیاوان وەکوو جاران باویان نەماوە و ناو و ناوبانگ هی کەسانێکی دیکەیە. منیش عەرزم کرد: سەری من بە قەدەر پای ئێوەی لێ نازانێ. بەڵام ئێستاکه وەکوو جاران نییە. دنیا زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە. کاتی خۆی گەورەپیاوان و شێرەژنان بە هۆی تێگەیشتوویی و ئاکاری بەرز و وتاری بەجێ، ناوبانگی چاکەیان دەردەکرد و خەڵکی سەریان پێیان دەسپارد. بەڵام ئێستا شێوازی کار جۆرێکی دیکەیە.

من بۆ خۆم ئەندازیارم. بە هۆی ئیش و کارەوە زۆر شاران گەڕاوم. جارێکیان لە شارۆچکەیەک پردێکمان درووست دەکرد. چەند مانگێگی خایاند تا تەواو بوو. زۆر مرۆڤی شارەزا یارمەتییان دام. ئەو پردە بۆ خۆی شاکارێکی بێوێنە بوو.
ڕۆژی کرانەوەی پرد، کچێکی بەناو هونەرمەندیان هێنا تا لە سەر پردەکە بەرانبەر بە خەڵک گۆرانی بڵێت. کە دەڵێم هونەرمەند، بیرتان بۆ لای کەڵە هونەرمەندانی خاوەن بەهرەی قەدیمەوە نەچێت.‌ ئەمڕۆ خەڵک زۆرتر لەوەی گۆرانی ببیسن؛ گۆرانی دەیبینن.

بۆ بەیانی لە ڕۆژنامەکانی شار تەنیا وتاری بەرپرسێکی ناشارەزا و چەندین وێنەی ئەو کچە بوو. کەسێک لەو هەموو زەحمەت کێشانەی کە پێکەوە پردەکەمان درووست کردبوو، نەیپرسی: ئەرێ ئێوە کەرتان بە چەند؟ خەڵکیش بۆیان گرینگ نەبوو. ڕەنگە هەرواشیان پێ باشتر بوو. بەڵام من کە شتی وەهام دەدیت، ئاور لە هەناوم بەردەبوو. کە بۆ دەبێ لەباتی چوار مرۆڤی تێگەیشتوو، دەچن کەسێک دێنن کە هەر هەڵبەز و دابەزیە و دەڵێی جن سواری بووە. بۆ خۆم وا بیرم دەکردەوە کە لە دێهات یان لە شارە چکۆڵەکان خەڵکی چونکا دنیایان نەدیوە، وایان بەسەر دێت. بۆیە وتم دەشت دەگرمە بەر و ڕوو دەکەمە پێتەختی وڵات. لەوێ خەڵک خوێندەوارتر و چاوکراوەترن. بەڵام...
"باوە دەرمی کرد، هیوام دایە بوو، کەچی ئەو گۆشتەش هەر لەم  گایە بوو".
تەنانەت لەوێ قوڕەکە خەستتریش بوو. چوونکا لەوێ کەسانی هاشێوەی ئەو کچە، ڕۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە خۆیان هەبوو! دەرکەوان و پاکار و وەزیر و گزیریان هەبوو!

ئێستا بەو قەناعەتە گەیشتووم کە لە دنیای ئەمڕۆ بە ئەنقەست ڕێگا نادەن کە خەڵکی، خزمەتکارانی ڕاستەقینەی خۆیان لە هیچ بوارێکدا بناسن. لە جیاتی ئەوان کەسانێکی مێشک پڕ لە هیچیان پێ دەناسێنن. دەردی کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێمە ئەوەیە کە ئەوانە لایەنگریان زۆرترە هەتا ژن و پیاوی تێگەیشتوو. هۆکاریشی ئەوەیە کە میدیا، پروپاگاندا و هەڵاڵە بۆ ئەوکەسانە دەکات.

لەو کاتەدا پیاوێک بە لاماندا تێپەڕی. وتم قوربان، ئەو کابرایەت ناسی؟ وتی نەوەڵا. وتم: ئەوە یەکێک لە قۆڵبڕترین کەسانی ئەم وڵاتەیە. برای لفەودوانەی شەیتانە. بدا بەلای ماردا کلکی دەقرتێنێ. زۆر کەس دەیناسن. جا ئێستا ئەو دەردەشمان لێ زیاد بوو کە کەسانێک ناوبانگی خراپیشیان هەر پێ باشە. وای لێهاتووە تەنانەت منداڵانی وڵات پێیانخۆشە ڕۆژێک بتوانن وەکوو ئەوان بن.

پیاوی ڕێشسپی کە تا ئاخری ڕێگا زۆرتر بیسەر بوو، وتی کاکە گیان، من دەناسی؟ وتم نەوەڵا. وتی من سی ساڵ مامۆستای زانکۆ بووم. لە خزمەت مامۆستایان ... و ... و ... خۆێندوومە و چەندین کتێبم لە سەر کەسایەتییە مەزنەکانی وڵات وەکوو نەمر ... و ... و ... نووسیوە.

لەو کاتەدا هەر دووکمان دەستمان کرد بە پێکەنین و ماڵاواییمان لە یەکتر کرد.

ئانتوان چیخۆف / سروژ استپانیان.

خوێنەری هێژا!
دنیای سەرمایەداری، بۆ قازانجی خۆی بە هێزی میدیاکان بۆمان دیاری دەکات کە، کێ ببێتە خاوەن ناو. پاشان شێوازی ژیانیان دەکات بە وێنە و نموونە بۆ زۆرینەی خەڵک. چەندین ڕاوێژکاریان بۆ دابین دەکات کە چی لەبەر بکەن! چۆن قسە بکەن! لەگەڵ کێ هاوسەرگیری بکەن! کەی منداڵیان ببێت! و کەی لێک جیاببنەوە... دەبنە ناوێکی زل و شارێکی وێران. بەداخەوە خەڵکیش وە دوایان دەکەون، لاسایییان دەکەنەوە. لەو ڕێگایەوە هەم ژیانی خەڵک بێ مانا دەکەن، هەم گیرفانیان تاڵان دەکەن.

گەورەپیاوانی ڕابردوو خاوەنی بیروباوەڕی تایبەت بە خۆیان بوون. ئەمانەی ئێستا تەنیا خاوەنی لەشی خۆیانن، ئەویش ئەگەر بن.
ناودارانی ڕابردوو کە فەوتیان دەکرد، ناوبانگیان زۆرتر دەبوو. کەچی ئەمان دوو لۆچ و پۆچ کەوێتە نێو چاوانیان ئیتر گڵۆڵەیان دەکەوێتە لێژی.
ئەوان گەورەیی لەگەڵ ڕۆحیان پەیوەست بوو. بەڵام  ئەمانە پردێکن کاتی، بۆ‌ بازاری سەرمایە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٧/١٨

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

سەمای خەنجەر ـ تورکەمەنی

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴 تراژێدیای کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەهاباد بە دەست سوپای ڕووس لە توێی ڕۆمانێکدا

➖بەشی دووەم

١۴٠٣٫٠۷٫١۵
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

ئەی باڵداری ناو هیللانە ...

ناسر ڕەزازی

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ملّت عشق
پایانی( ۵۷ )

#الیف_شافاک
راوی ؛ منیژه افشار

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ملّت عشق
( ۵۵ )
#الیف_شافاک
راوی ؛ منیژه افشار

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

مەرگی زمانی دایکی

دەیەی 60 :  سڵاو و ڕێز ئەم کاتەت باش
دەیەی 90 :سلام  باشی ، وەقت بەخێر

......
دەیەی 60 :  مانوو نەوی
دەیەی 90 : خەستە نەوی

......
دەیەی 60 : خاڵۆ ، مامە ، پوور ، مەتی
دەیەی 90 : دایی ، عمو ، عمە ، خالە

......

دەیەی 60 : خاڵۆ ژن ، مامۆ ژن
دەیەی 90: زن دایی ، زن عمو

......

دەیەی 60 : سپاس ، دەس خۆش
دەیەی 90 : مێرسی ، دەست دەرد نەکا

.......

دەیەی 60: بەرماڵ
دەیەی 90 :  جانەماز

......
دەیەی 60 :  سڵاو برا
دەیەی 90: سەلام دەداش

......
دەیەی 60 : خاڵۆ
دەیەی 90 :  ئا دایی

و ...

.
زوان یەک‌شەوە نامرێ ، زمان وشە بە وشە ئەمرێ ، تکایە زمانی دایکیت بپارێزه

؛ مەحیا میکائیلی ؛
کاناڵی mahya_mikaili

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

هاتە خوارە سێ بە سێ ...☺️🌺

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

خۆشەویستی و چاکەی منداڵان ڕەنگ و بۆنێکی دیکەی هەیە .
(بێ‌بەڕامبەر و بێ‌چاوەڕوانی )

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

هونەرمەند عەلی کەردار
(1928 - 2002)

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

من لە شەڕ دەترسم.
زۆریش دەترسم.
چون شەڕ خويندەواریی نییە. چون ناسنامەی مرۆڤەکان ناخوێنێتەوە. دەفتەری ڕاهێنانی منداڵان ناخوێنێتەوە.
قەباڵەی زەماوەندی تازەبووکان ناخۆێنێتەوە.
بەڵگەی زانکۆی زانستیاران ناخوێنێتەوە. من لە شەڕ دەترسم چون شەڕ کوێرە و نابینێ. لاوەتیی گەنجان و جوانیی کچان نابینێ. سبەینێی منداڵان و ئاواتگەلی مرۆڤ نابینێ، خەوی خۆش و دڵتەنگی و حەسرەتەکان نابینێ.
من لە شەڕ دەترسم چون شەڕ ئەدەبی نییە. پێ دەخاتە سەر خانوو، شار و مرۆڤەکان، ئەڤین و دڵ و خۆزگەکان.
پێخوستی سازییە ئابوورییەکان دەکا کە ساڵانێکی زۆر بە خوێنی دڵ ساز کراون.
من لە شەڕ دەترسم چون غەریب و ئاشنا ناناسێ و چاک و خراب نازانێ.
دیندار و بێدین ناناسێ. پیر و جەوان ناناسێ. خوێندەوار و نەخوێندەوار ناناسێ. هەژار و زەنگین ناناسێ، تەڕ و ویشک ناناسێ و پێی بگاتە هەر شوێنێک هەموو شت دەسووتێنێ.

من لە شەڕ دەترسم چون هەر جلوبەرگ بکاتە بەر و هەر دەمامکێک لێ بدا و هەر دروشمێک بڵێتەوە، هەر شەڕە و شەر هەر چۆنێک بخوێنیتەوە ئەوا نابێتە خێر، دەبێتە شڕی و وێرانی.

من لە شەڕ دەترسم چون شەڕ تۆڵە لە هەموو کەس و هەموو شتێک دەستێنێ.
من لە شەڕ دەترسم.
خۆزیا توانیبام منداڵان تا کۆتایی شەڕەکان لە نێو دڵمدا حەشار بدەم.

نووسینی: جۆرج سوروس
وەرگێڕانی: ن . سینا

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

مامۆستا ناسر ڕەزازی

قوربانت بم چاوی چاوم
ساڵی ۱۳۶۰
لە مەهاباد تۆمار کراوه
له گەڵ گۆرانی بێژی ئازەری

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

این اسامه بن لادن رهبر گروه تروریستی القاعده بود که گفت :"ما عاشق مرگیم، آمریکا عاشق زندگی است.این است تفاوت بین ما دو تا."
هیچ عبارتی از این بهتر نمی‌تواند توصیف کننده تقابل بنیادگرایی مذهبی  با دنیای مدرن باشد. صدام حسین، دیکتاتور عراق، هم با اینکه باورهای مذهبی متعصبانه نداشت اما به خیال خودش نقطه ضعف بزرگ آمریکا را خوب تشخیص داده بود. موقعی که ارتش آمریکا به عراق حمله کرد صدام مطمئن بود که در این نبرد پیروز می‌شود و استدلالش هم این بود که "ما عراقی‌ها به راحتی می‌توانیم صد هزار کشته در طول جنگ بدهیم  و ککمان هم نگزد اما آمریکایی‌ها قادر به تحمل تلفات انسانی نیروهایشان نیستند و حتی صد کشته برای آنها غیر قابل تحمل است و به همین دلیل مجبور به توقف جنگ می‌شوند".
تروریست‌ها و دیکتاتورها در یک ویژگی مشترکند و آن بی توجهی مطلق به حیات انسانی است.
بیژن اشتری
@kiwmars

Читать полностью…

کابان

ناوی کراسی ئافرەتان لە پەنجا شەست ساڵ پێش تا ئێستا

۱-  چاوەمار
۲-  پرژەقومپارە
۳-  ئەشکە لەیلا
۴-  مسقاڵ
۵-  حاجی وامەکە
۶- بەلاشە
۷-  کودەری
۸-  هانی‌هانی
۹-  خەسووتەقێنە
۱۰-  فەرموو دانیشە
۱۱-  کشمیر
۱۲-  تەرزە و باران
۱۳-  جادە پێژمەرگە
۱۴-  ڕیشی مام جەلال
۱۵-  هەورێشم/هەوریشم
۱۶-  حەریر
۱۷-  مەخمەڵ/مەخمەر
۱۸- کرێشە
۱۹- ئەتڵەس
۲۰-  حاجی پاڵمخە
۲۱- قاقانی
۲۲-  کرێپ/کریپ
۲۳-  نەشمیلان
۲۴-  نەرمیلان
۲۵-  گیپوور
۲۶-   ئێسترێج/ئیسترێج
۲۷ هەور و هەڵا
۲۸- لەمە
۲۹- لایلێسک
۳۰-  هەفت‌ڕەنگ/حەفت‌ڕەنگ/حەوت‌ڕەنگ
۳۱- هەمیشە بەهار
۳۲- سەدام زێڕ
۳۳-  کێوسانان خاڵخاڵ
۳۴-  کوێستان خاڵخاڵ
۳۵- پووڵەکە/پوولەکە
۳۶- ساتەن
۳۷-  ژۆژ
۳۸-  ژوژیت/ژۆرژێت
۳۹- مەلیلە
۴۰-  ساتەنکێش لۆکە
۴۱- خاویار
۴۲- چاوی مەلا مەستەفای
۴۳- شیرداخ
۴۴-  دانتێل
۴۵-  نازی شەوێ
۴۶-  گوڵ چەندراوە
۴۷-  لایلۆنە
۴۸-  گوڵتۆپی
۴۹- چیمەن
۵۰- کەتان
۵۱- جادە زرێبار
۵۲-  سنەیی
۵۳-  دوبەیلی
۵۴- ڕیوون
۵۵-  قەرەپوولەیی
۵۶-  چیتی کرێشە
۵۷-  کراسی زەڕی مسقاڵی
۵۸-  هەوری/ دەسرەی هەوری
۵۹-  ئەکلێدەی
۶۰- جەلسە
۶۱-  پەلکەزێڕینە/کۆلکەزێڕینە
۶۲-  پەیوەند
۶۳-  کەتان‌چین
۶۴-م...

تکایە ئێوەش پێی زیاد بکەن.

📝هەستیار

س؛‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ئەمڕۆ پەیجی فەرمیی دوکتور تەها ڕەسوڵ بڵاوی کردەوە کە بڕیار دراوە تا پەیکەری هونەرمەند محەممەدی ماملێ لەسەر ئەرک و تێچووی دوکتور تەها ڕەسوڵ لە شاری سلێمانی ساز و ئامادە بکرێ. کوردستان خاوەن کۆمەڵێک سەرمایەداری نیشتمانپەروەر و خاکخۆشەویستە کە دوکتور تەها وەک سەرتۆپی ئەوان دەناسرێ. ئەو پێشمەرگە ونە، لە چەند ساڵی پێشوودا بە تەرخانکردنی سەروەت و سامانی خۆی بۆ خزمەت کردنی وڵات و بەروەپێشبردنی ئاستی ڕوناکبیری و فەرهەنگی وڵات و گەشەپێدانی بواری زانستی و کولتوری نیشتمان، هەروەها لە بواری خێرخوازیدا هەنگاوگەلێکی مەزنی هەڵێناوەتەوە کە تەنیا کاری دەوڵەتان بووە نەک کاری تاکەکەس. چالاکییەکانی دامودەزگاکانی دوکتور تەها، کاری بنەڕەتی دەکەن و گشت شارەزایان پێیان وایە کە ئەو چالاکییانە هەنگاونانە بۆ نەتەوەسازی. گەر بمانهەوێ لەسەر ئەو کار و چالاکییانە بدوێین سەدان لاپەڕە دەبێ ڕەش بکرێتەوە تا مێژووی کورد و مرۆڤایەتی شانازییان پێ بکات.
بەڕێزیان لە خزمەتەکانیاندا هیچ ڕەچاوەی جوغرافیا و ناوچەیەکی تایبەتی کوردستانی نەکردووە بەڵکوو هەموو پارچەکانی کوردستانی بە بەشێک لە دڵ و جەستەی خۆیان زانیوە و تەنانەت دیتراوە کە زیاد لە تواناکانی خۆی، خزمەتی پێشکەش کردوون. لەو ئاڕاستەیەدا پێویستە بڵێین کە دوکتور تەها لەو ساڵانەی پێشوودا بوو بە یەک لە پشتیوانان و خەمخۆرانی ماملێ و لە هەڵمەتێکی کوردانە و مەردانە و نیشتمانپەروەرانەدا ڕۆڵی گێڕا لە پاراستتی ماڵی هونەرمەند محەممەدی ماملێ. ئێمە وەک بنەماڵەی محەممەدی ماملێ هیچکات ئەو دڵسۆزییانە لەیاد ناکەین و بۆ مێژوو دەینووسینەوە.
با ئەوەش بڵێین کە دوکتور تەها هەم چاوی لە مێژوو و ڕابردوومانە و هەم دوور دەڕوانێت و داهاتوومان دەبینێ. پاراستنی بەها مێژووییەکانی گەلی کورد لای بەڕێزیان، نرخێکی مەزنی هەیە و بە سەرنجدان پێیان، ئەو پەیامە بە نەوەی نوێمان دەگەیێنێ کە ئێمە خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەند و پڕ لە سەروەرین کە دەبێ بۆ دانانی بەردی بناغەی داهاتوومان، بیانپارێزین و لەسەر کۆلکەی هزر و تێکۆشانی ئەوان داهاتوو بونیات بنیینەوە.
پەیکەر سازکردن بۆ ئەو کەسایەتییانەی کە تێکۆشانەکانیان گاریگەرییان هەبوو لە گەشە و بەروەپێشبردنی ئاستە جۆراوجۆرەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا، یەک لە کارە بەرچاوەکانی دام و دەزگاکانی دوکتور تەهایە کە ساڵانێکە بەردەوامە. ئەمجارەیان لەسەر تێچوو و ئەرکی نیشتیمانی بەڕێزیان بڕیار دراوە تا پەیکەری هونەرمەند محەممەد ماملێ ساز و ئامادە بکرێ کە پەیکەرساز و هونەرمەندی دەستڕەنگین چێنەر نزار، شانی وەبەر دەنێت و ئامادەی دەکات. 
لەو گێژاوەی کە خاک و نیشتمانمان تێیکەوتووە، لەو سات و ئانە هەستیارانە کە پلانی دوژمنانمان بۆ سڕینەوەمان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەسەرمان چڕتر دەبێتەوە، هەبوونی کەسانی بە ڕەگ و مێشک و خوێن کوردپەروەری وەک دوکتور تەها ڕەسوڵ، لە نانی شەو پێویستترە، بۆیە لەشساخی و تەمەندرێژییان بۆ بە ئاوات دەخوازین و هیوادارین نمونەیان زۆر بێ.

ناوەندی هونەریی ماملێ و بنەماڵەی محەممەدی ماملێ


کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

بێ شرۆڤە
LaLaLandTm

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🔴 مەهاباد و هەستێکی خۆش لە وێنەیەک‌دا

➖شوێن: باخی سمایل‌ئاغا
📸وێنە: ئاڕەش شێخە
هاژه

بەیانیتان باش 🍁🐦‍🔥🍁

Читать полностью…

کابان

شەرمەزارم گەورەم

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

نانێک کە تورکەمەنەکان لە شایی و زەماوەندەکان‌دا بە تایبەت کاتی خوازبێنی دەیکەن و دوو دوو بە یەکەوە قەد دەکرێن .

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

ملّت عشق
( ۵۶ )
#الیف_شافاک
راوی ؛ منیژه افشار

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

براژنم لە حەینی مزاکرە لە گەڵ ناتانیاهوو☺️

کابان | KABAN

Читать полностью…

کابان

🎥بینەر بن//

🔴 تراژێدیای کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەهاباد بە دەست سوپای ڕووس لە توێی ڕۆمانێکدا

➖بەشی یەکەم

١۴٠٣٫٠۷٫١۴
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Читать полностью…

کابان

کە یەکەم گۆرانیم لە بازاڕدا بڵاوکرایەوە وێنەی من لەسەر شریتەکە بوو، ھەموو کچانی خوێندنگەکانی شاری سنە وێنەی داریوش و گۆرانیبێژە فارسەکانیان دابوو لەسەر بەرگی کتێبەکانیان، لە بەختی ڕەشی من تەنیا کچێک وێنەی منی لەسەر کتێبەکەی دابوو، برای کچەکە براکانیتری کۆکردەوە تا لە من بدەن، ئەوەندەیان لێدام ھەر مەپرسە، لوت و دیانمیان شکاند و پاش ئەو رووداوە وتم ئیتر گۆرانی ناڵێم!

#مامۆستا_عەباسی_کەمەندی


/channel/Rojhalati_kurdistan1324

Читать полностью…
Subscribe to a channel