حەمەد وتەنی ، بە نرخی دۆلار زەماوەند ناکری و بە نرخی سکەش ناکرێ جیا بیتەوە
🤔☺️
KABAN
#پارادۆکس
#سوارە
#شێعر
#شاعیر
#گڵکۆ
#زمانی کوردی
#زمانی فارسی
شاعیری ناوداری کورد بی ونووسراوی سەر گۆڕ و گڵکۆوەکەت بە زمانی خۆت نەبێ...
kiwmars
KABAN
ئاکامی دووبەرەکی
شەو، باڵی ڕەشی خۆی بە سەر شاردا کێشابوو. جاربەجار مانگ لە پشتی هەوران، دەرفەتی دەهێنا و بە تریفەی خۆی بۆ چەند چرکە ساتێک شاری ڕووناک دەکردەوە.
تەنیا دەنگی تەقە و شریخەی تفەنگ، بێدەنگی شاری دەشکاند. هەردوو لایەنی شەڕ هەوڵی ڕاونانی ئەوی دیکەی دەدا. خەڵکیش وەکوو بەرخی بێ دایک کە سەر بە ژێر سکی گەماڵیشدا دەکات، هەر جارە ڕوویان لە لایەنێک دەکرد...
لە سەربان بەبێ چرپە ڕاکشابوو. تفەنگەکەی و دووربێنێک لەپاڵ دەستیدا بوون. هەروا کە ورتکەنانی لە زاری نێزیک دەکردەوە، بە ملەتاتکێ چاویشی لە شەقام بوو. لە بەیانی هەتا ئێستا هیچی بۆ نەخورابوو. لەم شەڕە هەوسار پچڕاوەدا نانیش دەبێت بە ژار. تەنیا دڵخۆشی ئەوە بوو کە فەرماندەکان بەڵێنیان دابوو، بە تێکچوونی دەستەی لادەر، نیشتمان کێشەی نامێنێت و بە یەکجاری ڕزگار دەبین.
بۆ چەن خولەکێک بیری لە ماڵی خۆیان کردەوە. شێوە و ڕوخساری دایکی هاتە پێش چاوی. بۆخۆی نەوبەرەو و کوڕەگەورەی ماڵ بوو. لەگەڵ دایکی و تەنیابراکەی بە سێ کەسی لە دێهات پێکەوە دەژیان. پاش تێکەڵبوونی بە شۆڕش، لێیان دابڕا. کە شەڕی ناوخۆیی بڵێسەی سەند بە تەواوی لێیان بێخەبەرما.
پێی سەیر بوو کە چۆن تینی ئاگری شەڕ دەتوانێ بە کرژی و بە گشتی ڕواڵەتی ژیان بگۆڕی. پێش لەو شەڕە، سەردەمی ژیانی لادێ، لە ئاوەها شەوانێکدا دەچووە سەربان. بۆ خۆی گۆرانی دەگوت:
"جارجار هەوریەکەت بیده بە لاوە، وەک مانگ لە گۆشەی هەوری سیاوە... ". یان لە لای خوارووی ئاوایی لەگەڵ کوڕانی ناودێ دادەنیشت و بەرەو لای ماڵی یار دەیچریکاند: "زەنجیری زوڵفت سەرەوخوار مەکە، هەژارێ چۆن من گرفتار مەکە...".
کەچی ئێستا لەبەرەی شەڕ لە هەموو ئەمانە دابڕاوە. ئەو شتانە وەکوو خەیاڵێکی دوور دەهاتنە پێش چاوی. لێرە تەنیا لوورەی بێ وچانی مەرگەو و لاشەی سارد وسڕ.
هەر باشە کە لە ماڵەوە برایەکی هەیە. جا ئەگەر ئەمیش بکوژرێ، ئەو برایە هەیە کە فرمێسکی دایکە لەخۆشی بێبەشەکەی بسڕێتەوە.
لەم خەیاڵانەدا بوو کە چاوی بە ماشێنێکی سەربازی کەوت. زانی سەر بە ئەمان نییە. هاوکات ژنێکیش هاتە سەر کۆڵانێک و ڕاوێستا. دیار بوو ژنە سەر بە دەستەی لادەرە و هەر خەڵکی ئەو گەڕەکەیە، ماشێنەکەش ڕاوێستا. زەلامێک سەری لە ماشێن دەرێنا و ڕووی لە ژنە کرد. دیار بوو کە ژنە ڕاپۆرتی ئەو دەوروبەرانەی پێدەدا. لەو سەربانەوە توانی هەر بە یەکەم گولـلە مێشکی زەلامەکە بڕژێنێتە سەر شەقامەکە. ژنە قیژاندی و هەڵات. گولـلەی دووەمیش بوو بە بەشی ژنە و لەناو جۆگەی قەراخی ڕێ سەرەوخوار بوو.
لەپڕ دەنگی تەقەیەک بەرزەوە بوو. چەکەکەی لە دەستی بەربوو. لە سەربانی ماڵی بەرانبەری، سەربازێکی دوژمن خۆی حەشار دابوو. کاتێ ئەم تەقەی لە زەلام و ژنە کردبوو، ئەویش لەو دەرفەتەدا ئەمی ئەنگاوت. باڵی چەپی خەڵتانی خوێن بوو. خۆی دایە پەنای دیوار. هەر چۆنێک بوو، بە ددان و ئەو دەستی دیکەی، باڵی بە دەسرەکە بەست. بەڵام ئێش، ئامان و ئارامی لێ هەڵگرتبوو. خۆ ناشکرێ تا بەیانی لەو بانە ڕاوەستێ. دنیا ڕوون ببێتەوە، هەر پەلێکی دەکەوێتە دەستی عیزراییلێک. دەشیزانی کابرا لەو بەرەوە باشتر لە جاری پێشوو چاوەڕوانە. لەو کاتەدا نەخشەیەکی داڕشت. لە پێش خۆیەوە وتی، هەر ئێستا چارەنووست دەنووسمەوە.
کڵاوەکەی خۆی لەسەر لوولەی تفەنگەکەی دانا و وردەوردە بەرەو لێوارەی بانەکەی برد. لە پڕدا گولـلەیەک ناوەڕاستی کڵاوەکەی کون کرد. ئەمیش وەکوو کەسێک کە پێکرا بێت، دەستی لەگەڵ تفەنگەکە بەرەو خوار شۆڕ کردەوە و پاش چەندین چرکە تفەنگەکەشی بەڕداوە خوارێ. تفەنگ بە دەنگێکی بەرز کەوتە سەر شەقام. کابرای بەرانبەری وایزانی کە کار تەواو بوو. لە سەربانەکە هەستایە سەر پێ و سەیری خوارێی دەکرد. پشتی لەمانگ بوو، زۆر ئاشکرا لە بەرچاو بوو. لەو کاتەدا ئەم کە پێشتر دەمانچەکەی بەو دەستی تری حازر کردبوو، تەقەی لێ کرد. کابرا هەتا کەوتە سەر عەرز، بە حەواوە چەند جار خولی خوارد.
دەبوو بە زووترین کات ئەو شوێنە جێ بێڵێت و هەواڵی ئەو شەوە بباتەوە دەرەوەی شار، لای فەرماندەکانی شۆڕش. خۆی گەیاندە سەر شەقام. لەپڕ ڕەهێڵەی گولـلە بوو کە دادەباری. بە دوو باز خۆی فڕێدایە ئەو بەری شەقام و لەسەر عەرزی خەوت. زانی لە دوورەوە تەقە دەکەن. کاتێ ویستی بڕوات، تازە زانی کە لەپاڵی سەربازە کوژراوەکەدا، خۆی بە عەرزدا داوە. خوێن جۆگەی بەستبوو. سەیری ناوچاوانی کرد، بە تەواوی تاسا؛ براکەی خۆی بوو.
لیام فلاهێرتی/ئیرلەند١٩٢٢/سمیە آمارلویی
خوێنەری خاوەنبیر!
لێرەدا نامەوێ گۆماوی مێژووی پڕ لە شوورەیی براکوژی کورد هەڵشڵەقێنم. کە ئەوە خاڵی هاوبەشی کوردانە.
ئێمە دەبێ بەو باوەڕ و قەناعەتە بگەین کە بە ڕاونان و تیابردنی بەرانبەرەکەمان کە وەکوو ئێمە بیر ناکاتەوە، سەرکەوتوو و بەختەوەر نابین. میللەتێک برایەتی نەزانێت، هەتا قیامەت تاریکەشەوی نابێتە مانگەشەو.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/٠٢
KABAN
دێن شەقامی ماڵی تۆم پێشان دەدەن دۆست و هەڤاڵ
وا دەزانن بۆیە شێت بووم، چونکە تۆم لێ ون بووە
ئەو کەسانەی قەت بەسەریاندا نەهات بۆنی ئەوین
دیارە تێناگەن لە دووی ئەو چاوە خۆم لێ ون بووە
رەسووڵ_سوڵتانی
🥀🥀
کابان | KABAN
کیژی لادێیی
نووسین وخوێندنەوە
شیرین-پەرویزنیا
لەکاتی پیاسە لەنێو شەقامی پڕافسونی شار
دڵم تاسەی ڕێی مەڕدۆشین و تریقەی شەنگەبێریانی کردووە
لەکاتی پاککردنی سەوزەی بێ تام و بۆنی شار
دڵم تاسەی کووزەڵەی دم جۆگەلەو ڕووباری کوێستانی کردووە
لە بەرامبەر سینک و شێرەی ماڕکداری شار
دڵم تاسەی ئاوی کانی و گۆزەڵەی سەرشانی کیژۆڵەی نازداری کردووە
دوای گەڕان لەنێو چەند جووت پێڵاوی ڕەنگاوڕەنگی لەبار دڵم تاسەی چەکمەی سووری مناڵی و قوڕ و چڵپاوی کۆڵانی شێداری کردووە
بەفرگری ماڵەکەم بە کۆ سەهۆڵ دێنێتە خوار
دڵم تاسەی بەفری دانار داناری دوای بارانی بەهاری کردووە
زۆر لەمێژە بەفر بە کلوکلو نەهاتۆتە خوار
دڵم تاسەی کڕێوەی نەرم و نیانی مانگی رێبەندانی کردووە
خۆزگە جارێکی دی پێش مردنم لەشار چیدی نەمدەکووت دڵم تاسەی دۆیەکی ترشی سارد بوو
لە کانی درێژە و شەڕەف خانی کردووە
کاتی ئێوارە بۆ هێناوانەوەی لەنێو قریوە و قاقای بن چنارێ
دڵم تاسەی پێکەنینی کیژ و لاوی بە لەنجە و لاری کردووە
بە دیتنی خێڵی موبایل بەدەست و سیحرکراوی ئینتەرنێت و لقەکانی،لەگووند و شار
دڵم تاسەی شۆڕەلاوی سەرگوێسوانان و سرتوو خورتی جێژوانی ئێوارەی پاییزانی کردووە
کابان
میوزیک تەنیا بۆ بزواندنی هەستی ڕۆمانسی و دڵخۆشکەر نییە بەڵکوو شەبەنگێکی بەرین لە هەست و بیری مرۆڤ لەخۆ دەگرێت.
بەهۆی نەبوونی سینەمای کوردی، مۆسیقای هاوچەرخی کورد نەیتوانیەوە لە دووانەی حەماسی/ڕۆمانسی تێپەڕێت.
لێرەدا وەک ئەزموونێک ویستوومە کەشێکی ترسهێنەر ساز بکەم لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی کە دوێشەو لە شاری پاسائۆ گرتم.
هەرچەن ئەمە یەکەمجار نییە کە میوزیکی ترسهێنەر ساز دەکەم. لە سەرکەوتووترین نموونەیاندا لە جووڵەیەکی «کتێبی کوردبوون » ئەم کەشەم خولقاندووە.
لەم پارچە کورتەدا لە تەکنیکی سینەمایی suspense کەڵکم وەرگرتووە و لە کۆتاییدا ویستوومە jump scare دروست بکەم.
DelzarAbedi
کابان | KABAN
هانا - ئاڵقەی پێنج
ڕۆمانی هانا گێڕانەوەیەکی تراژیدییە. بەشێک لە مێژووی کورد بەخێرایی و هەروەها ڕەگ و هێما دیار و نادیارەکانی ئایینی میترایی لە زمان و کولتووری خەڵکی کورددا لەم ڕۆمانەدا ئاماژەیان پێ دراوە. ڕۆمانەکە بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) نووسراوە.
نووسەر: ڕەند زارعی
خوێندنەوەی: فائیزە مەحموودی
تەنزیم و ئامادە کردنی: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
گۆرانی دیسان بارانە & پایزە
شۆڕش مەحموودی
strana dîsan barane & payze
@shoresh_mahmoudi
کابان | KABAN
ئەمڕۆ ١٤١ ساڵ بە سەر وەفاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری ، ڕێبەری یەکەمین شۆرشی نەتەوەیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان تێپەڕ بوو. خوای گەورە ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین و کوردستانی سەربەخۆ شاد بکا.
لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ
هۆنراوەی مامۆستا وەفایی بە بۆنەی کۆچی شێخی نەهری بە دەنگی مامۆستا محەمەدی مامڵی.
Îro 141 sal li ser wefata Şêx Ubeydullayê Nehrî rêberê yekemîn şoreşa neteweyî bo serxwebûna Kurdistanê derbas bû. Xwedayê mezin riha wî bi biheşta berîn û Kurdistana serbixwe şad bike.
Le baxan ah û nalîn dê
Helbesta mamoste Wefayî bo wefata Şêxê Nehriyê bi dengê mamoste Mihemedê Mamlê.
@nehrikurd
Navenda Nehrî - ناوەندی نەهری
کابان | KABAN
بەجێت دێڵم
گۆرانیبێژ: لەیلا فەریقی
پیانۆ: دڵزار عابدی
مێلۆدی: مامۆستا ئەحمەد سالار
شاعیر: شەماڵ ڕێبەندان
کابان | KABAN
ناسر :
کچێک لەو دێیەی ئێمە بوو ، زۆر جوان بوو .
لای ژنان وتبووی : مێرد بە کارمەند دەکەم .
۳۰ کوڕی لێ بوو ۲۹ ـیان چاک دەرسیان خوێند ، بوونە موعەلیم و کارمەند و دوکتۆر و ئەندازیار .
هەتا بە خۆمان زانی مێردی بەو کوڕە کرد که لە کلاسی پێنجوم قەبووڵ نەبوو !!!
KABAN
من لە شەڕ دەترسم
نوسین: جۆرج سوروس
وەرگێڕان بۆ کوردی: ن.سینا
کلیپ و خوێندنەوە: ڕزگار عەبدوڵڵاهی
KABAN
لە قوژبنی تەنیاییم دا دانیشتووم و لە تاریکەسەلاتی زەینم دا خنکاوم.
ئەوەندە تاریکە تەنانەت دەتوانێ ژنێک بەتەواوی دەخۆیدا ون کا. قومیک لەقاوە تاڵەکەی دەستم دەخۆمەوەو بزەیەک لە جۆری بێگاری دێتە سەر لێوم، وەک تەواوی ئەو ساڵانە. دەچمە بەر ئاوێنە چکۆلەکەی دیوەکەم، گنجەکانی دەموچاوم دەبینم، ئەو گنجانەی کە جێ پێی هاوارەکانی ژیانن، پێشاندەری هەناسە قەت هەڵنەکێشراوەکانن.
بسکە سپێەکانم کە جار دەگەڵ جار لەپێش چاوم خۆدەنوێنن، ئەو بسکانەی کە هیچکات نەیانتوانی چێژی تەڕبوون لە نمنمەی باران وەرگرن ووو ئەو ئاواتانەی لەپشت پەنجەرە ماڵاوایی هەتاهەتاییم لێکردن. هەرچی زیاتر لەتەمەنم ڕۆیی دەمزانی رووم لە ئاسۆیەکە کە هیچ خۆرێکی لێ هەڵنایە، ئاسۆیەک لەجۆری کۆتایی!
ماوەیەکی زۆر لە تێفکرینم ڕادەبرێ، لەمێژە بەسەرپێوەم و هێزی ئەژنۆم نەماوە، لاقە ماندووەکانم وەڕێدێنمو بەرەو پەنجەرەیەکی ژەنگاوی دەڕۆم کە ساڵانێکە کەس نەیکردۆتەوە.
سەرسوڕهێنەرە دژبەیەکی دەرکەوتنم لە ئاسۆو ئاوابوونم بەیەکەوە.
وەرگێڕان و خوێندنەوە 🎤 : «شیرن پەرویزنیا»
نووسینی «وەنەوشە چۆگانی»
کابان | KABAN
چیرۆکی دەستی پوڵەکەدار
چیرۆک:دەستی پوڵەکەدار
نووسەر: بەفرین مەحموودزادە
خوێندنەوە: بەفرین مەحموودزادە
آیا بزت رو کشتی؟
این داستان را من به خیلیها گفتم و سپس پرسیدم که چه بزی در زندگیتان هست که باید بکشید یا چه کاری هست که باید رهایش کنید.
بز تو در زندگی چی هست؟
داستان جالبی است ، گوش بدین لطفا👆
س؛kiwmars
کابان | KABAN
دەگێڕنەوە جارێک لاوێک سێوێکی لە باخچەی دەراوسێکەی دزی و پێشکەشی کرد بە گراویەکەی۱.باخەوانەکە پێی زانی و کردییە هەرا و سێو لە دەستی کیژۆڵە داکەوتە سەر خاک.
سێ هۆنەر ئەم چیرۆکەیان هۆنیوەتەوە بەڵام هەرکام لە ڕوانگەیکەوە:
حەمیدی موسەددیق لە ڕوانگەی کوڕەکەوە
فرووغی فەڕڕوخزاد لە ڕوانگەی کچەکەوە و
جەوادی نەورۆزی لە ڕوانگەی سێوەکەوە دەدوێن: کابان
*حەمیدی موسەددیق:
ئەتۆ بە من پێکەنیت و نەتدەزانی
ئەمن چۆن و بە چ دڵەخۆرپێکەوە ئەو سێوەم لە باخچەی دەراوسێوە دزی!
باخەوان نیایە شوێنمەوە
سێوی بە دەستی تۆوە دی و
بە تووڕەیی بۆمی ڕوانی
سێوە قەپ لێگیراوەکە بە دەستەوە کەوتە سەر خاک.
ئەتۆ ڕۆویشتی و هێشتا
ساڵەهایە کە لە گوێم دا هێدی هێدی
ترپە ترپی هەنگاوەکانی تۆ دووپات دەبێتەوە و ئازارم پێدەگەیێنێ و
ئەمن بە سەرسووڕمانەوە نوقمەساری ئەم خەیاڵەم:
"باخچەەکەی ئێمە لە بەر چی سێوی نەبوو!"
*فرووغی فەڕڕوخزاد:
ئەمن بە تۆ تێر پێکەنیم
چون دەمزانی
ئەتۆ بە چ ترسێکەوە لە باخچەی دەراوسێوە ئەو سێوەت دزی
باوکم چۆن بە تووڕەیی نیایە شوێنتەوە و
نەتدەزانی باخەوانی باخچەی دەراوسێکەت
بابی پیری منە!
ئەمن بە تۆ پێکەنیم تا
بە پێکەنینی خۆم وەرامی ئەوینی تۆ پڕ بە دڵ بدەمەوە
بەڵام ئۆناقی چاوەکانی تۆ لەرزەی
خستە دەستەکانی من و
سێوە قەپ لێگیراوەکە بە دەسمەوە کەوتە سەر خاک
دڵم گوتی:لێرە بڕۆ
چوون نەیدەویست
تامی تاڵ و سوێری فرمێسکەکانت لە زەینی دا بمێنێتەوە
منیش ڕۆییم بەڵام هەڵای
ساڵەهای ساڵە لە دڵما
واق وڕماوی و ئۆناقی تۆ هەر دووپاتە دەبێتەوە و
ئازارم پێدەگەیێنێ
ئەمن هێشتا گرفتاری تێڕامان و ئەم خەیاڵەم:
"چ دەقەوما ئەگەر باخچەی ماڵی ئێمە سێوی نەبا؟"
*جەوادی نەورۆزی: کابان
کچۆڵە دەستی کردە پێکەنین و
کوڕ واقی وڕ ما
بە چ ترس و لەرزێکەوە لە باخچەی ئەو دەراوسێیە سێوی دزی
باخەوان ڕای کردە شوێنیا
بەم خەیاڵە کە بتوانێ
حورمەتی باخچە و کیژۆڵەی لەو کوڕە بسێنێتەوە!
لە بەر ئەوە کەوتە شوێنی بە تووڕەیی و بە قینەوە.
ئەمنیش لەم نێوانە دا
سێوێکی قەپ لێگیراو کە کەوتمە سەر خاک
ئەمن پێغەمبەری ئەوینێکی خاوێن،
لە نێوانی دەستانی پڕ لە مەترسیی جحێڵێکی ئەویندار و لێو و ددانگەلی تینووی دۆزینەوە و پڕ لە پرسی کچێکا بووم
کە لە ناکاو کەتمە سەر خاک
وەکوو ڕاسپاردەیەک ناکام!
لافاوی ئۆناق هەردووکیانی داماڵی...
کچۆڵەکە ڕۆییشت و لە ژێری لێوانەوە دەیگوت:
"بێسۆ ڕۆژێک ئەو دەگەڕێتەوە بۆ لای گراوییەکەی"
کوڕیش بە تێڕامانەوە و بە مۆرەمۆرەوە دەیگوت:
"من دڵنیام ڕۆژێک پاشگەز دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە!"
سێویش دەیگوت:ساڵەهایە هێدی هێدی پرتووکاوم!
ئەوین قوروانی چەوساوەی لە خۆ باییبوونە هێشتا!
ئازای لەشم لێک بەربووە بەڵام هێشتا نونەکانم۲،
هەموو نوقمی ئەم خەیاڵەن:
"سێوی هەژار لەم لێکبڕانە دا هیچ سووچێکی نەبوو!"
📝 وەرگێڕ: د. هادی مورادی
........................................................
۱-گراوی:ماشقە،دڵبەر.
۲-نوون:زەڕڕە،زۆر وردیلە
س؛Aveng_53
کابان | KABAN
... و نگاشتیم بر پاورقی
آسمان
خاطره ی مهتاب شبی را
که به لبخندی
آغازیدیم
من و تو و ماه و
سپردن آغوشی
به سینهی جادهی بیانتها و
اسارت نبض گردنی
در حلقهی تنگ بوسهها و
دستانی کە جا ماند
در شیطنت چشمک ستارهای و
رها در سراب نرسیدنها
لبهای من و تو
این تشنهترینِ تشنهها
پروین دانشپژوه ـ ۴۰۳/۶/۲۲
کابان | KABAN
هلاله ، دختری زیبا از خانوادهای تنگدست در دیار کردستان است. روز عروسی یکی از دختران روستا ، هلاله به دلیل نداشتن لباس عروسی نمی خواهد در مراسم شرکت کند . دوستانش چون از علت نیامدنش باخبر می شوند. هر یک از لباس خود برای وی هدیهای می برند و با آوردن لبخند بر لبانش، شادیکنان وی را به مجلس عروسی می برند.
این اثر موسیقیایی زیبا را دکتر مظهر خالقی رییس فرهنگستان کورد در سلیمانیه عراق، قبل از انقلاب ٥۷ موقعی که رییس مرکز صدا و سیمای کرمانشاه بودهاند، با آهنگسازی استادمجتبی میرزاده خوانده است.
🖌 ع پرویزی
سپاس از ن . سینا
کابان | KABAN
مەحموود دەروێش شاعیر و نووسەری فەڵەستینی، لە گەنجیدا ئاشقی سەرشێتانەی كچێكی ئیسڕائیلی جوولەكە دەبێت بەناوی (ڕیتا)،
باجی زۆر ئەدات لەپێناویدا تەنانەت خێزان و خێڵ و نەتەوەكەشی، لەم بارەیەوە خۆی دەڵێت:
خۆشمدەوێیت سەرەڕای وەدەرنانم لە خێڵ و شار و زنجیرەی خوەكانیان، بەڵام ئەترسم ئەگەر هەموان بفرۆشم، بمفرۆشیت و بەنائومێدی بگەڕێمەوە!
دەركەوت ڕیتا لە دەزگایەكی نهێنی ئیسڕائیلی كاردەكات، جوانتر بڵێین مەحموودی بەكار هێنا بۆ مەرامی دەوڵەت،
مەحموود پاش ئەمە وتی:
«شعرت بٲن وطني احتل مرة أخری»!
واتا: هەستم کرد دووبارە نیشتیمانم داگیر کرایەوە!
مەحموود دەروێش، یەکێکە لە شاعیرە گەورەکانی عەرەب، خەڵکی فەڵەستینە و چەند ساڵێک لەوەو پێش کۆچیدوایی کرد. بەشێکی زۆری شیعرەکانی بۆ بەرگری و ڕۆحی بەگژا چوونەوەی ستەم نوسیوە،
شیعرەکانی بۆ زمانە زیندووەکانی جیھان وەرگێڕدراون،
دەروێش چوار تێکستی جوانی بۆ کورد نوسیوە.
پاش هەڵگیرسانی جەنگ، ڕیتا وەک کچە ئیسرائیلیەک لە دژی فەلەستینیەکان چەكی هەڵگرت و دەست بەرداری خۆشەویستەكەی بوو،
ڕیتا لە پێناوی وڵاتەكەیدا مەحموود دەروێشی جێھێشت و لە نامەیەکدا بۆی بنووسی:
مەحموود گیان ببوورە، لە نێوان عەشق و نیشتماندا، من نیشتمان هەڵدەبژێرم.
له M . Qadir
کابان | KABAN
قدرت حقیقی نه در عضلات و اندام ها ، بلکه در اراده و عزمی استوار نهفته است. داستان انسانی که بدون داشتن دست، توانسته است کسب و کاری را راهاندازی کند که معمولا به تواناییهای فیزیکی وابسته است، نه تنها درس بزرگی از پشتکار است، بلکه به ما یادآوری میکند که محدودیتهای ظاهری تنها دیواری برساخته از ذهناند، نه حقیقتی تغییرناپذیر...
@Salehnikbakht
کاتی خۆی لە دەیەکانی شەستەکانی هەتاویدا لە لایەن سەید محەمەد سەمەدییەوە بڵاو کراوەیەکی ٣٢ لاپەڕەیی بە ناوی “ژێ ـ کاف چ بوو، چی دەویست، چی لێ بەسەرهات " هاتەدەر .
نەمر مامە قالە دەباغی (عبدالقادر دباغی) کە خۆی ئەندامی کۆمەڵەکە بوو، لەم نامیلکەیەدا کە ئێستا لە بەر دەستتاندایە کەم و کۆڕتییەکانی ئەو نامیلکەیە باس دەکا و بە وردی کۆمەڵەی ژێ کافیش شی دەکاتەوە.
@Kurdologyk
کابان | KABAN
دەلینگ هەڵدەکەم ، دەچمە نێو قوڕێ
مێردی پێ دەکەم عالەم بدڕێ
بەس وەرە و بچۆ،بەس بکە هۆهۆ
کاکم بزانێ قەت نامدا بە تۆ
دەستم بە داوێن شۆفیری خانێ
یارم سەربازە نامەکەی کوانێ
یاخوڵا ڕەزاشا تەختت وەرگەڕێ
یارم منداڵە و دەیبا بۆ شەڕێ
تەراکتۆرەکەت بەرز و ڕۆمانی
خۆم بم بە قوربان دەستوفەرمانی
تازەم زانیوە کۆتی کڕیوە
یەخەی کۆتەکەی جەرگمی بڕیوە
سەفەری دوورت تا نیوەڕۆ بێ
خواردنەکەی ڕێگەت شەکر و گەزۆ بێ
وەرە قەول بدەین هەرکمان دووبەدوو
نە تۆ ژن بێنە و نە من دەکەم شوو
ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،ـ،
دەسرۆکەی دەستت پڕپڕ زەنگیانە
بێنە با بۆت بشۆم،بەرەو جێژنانە
خەڵک بۆت دەشوا بە پاشەراوێ
ئەمن بۆت دەشۆم بە حەتر و ئاوێ
ئەگەر بۆت بشۆم دایکم دەزانێ
ئەگەر بۆت نەشۆم لەخۆم غەمانێ
بمنێن لە قەڵات،قەڵای دەڕمێنم
بمنێن لە شووشە،شووشە دەشکێنم
بمدەن بە پیران،خۆم دەخنکێنم
بمدن بە جوانان،خۆم دەڕازێنم
بریا ساحات بام لە پشتی دەستت
بریا حەینەک بام لە چاوی مەستت
بریا پشتێند بام لۆلۆ لە پشتت
بریا حەڵاڵ بام خۆم لە تەنیشتت
یەکی زەلامی ملقەوی
بە حەوت پووت جۆ داناکەوی
قوڕم بە سەر دەمدەن بە وی
ڕەشەڕیحانەی سەر گوێی کەنداڵی
یاری نابەدڵ گووی سەی بە حاڵی
شەوێکم ڕابوارد بە هەزار ساڵی
ئاوێک دێتە خوار لە کانێڕەشێ
بمکەن بە بزمار بمدەن لە کەوشێ
بە دیاریم بەرن بۆ سمێڵڕەشێ
ئاغایان ناکەم پاتۆڵیان شینە
حەجەمان ناکەم کافرەی بێدینە
میرزایان دەکەم خودکاریان شینە
ئەدەبیاتی زارەکی موکریان
بەشی ژنان
سەلاح پایانیانی
س؛فەرهەنگی ژین
سپاس بۆ خاتوون پەروین دانشپەژووهـ
کابان | KABAN