شادمانی و شگفتی عرب عراقی از دیدن شهر هەولێر (اربیل) :
وای این چیه !
برام سوالە ، اینجا اربیل یا اروپا ؟
من واقعا سوپرایزم .
این چیه اربیل !؟
اینم بوس برا اربیل و کردستان و برای ملت کرد و کردستان و اربیل .
نگاه کن پیشرفت را
زیبایی ببین .
گفته باشم
هرکی برا اربیل بیاد
حتی اگر مشکل عصبی و افسردگی داشته باشه حالش عالی میشه فول برمیگرده یعنی خوب خوب میشه از این زیبایی طبیعت و پاکی هوا
کافی فقط نگاه کنی لذت میبری .
KABAN
دەن: بیستوومە کانزا دەوکێوەدایە!
بۆنی: خودا بکات کانزای تێدانەبێ!
دەن:تێنەگەیشتم! لەبەرچی؟!
بۆنی:تا ئەوکات کە کێو فەقیرە و هیچی تێدانێ، بەشی خەڵکە ، بەڵام کە زانرا غەنییە و کانی هەیە دەوڵەت دەستی بەسەر دادەگرێ.
دەوڵەت دەستێکی درێژی هەیە و دەستێکی کورت.
دەستی درێژی بۆ وەرگرتن بە هەمووجێگایک دەگات ، بەڵام دەستی کورتی بۆ بەخشینە ئەویش بۆ کەسانێک کە زۆری لێ نیزیکن!!
نان و شەڕاب
ئینیاتسیۆ سیلۆنە
سپاس بۆ ن . سینا
KABAN
ئەمن لە بەینی میلیاردها مرۆڤی سەر گۆی زەوی فەقەت خوازیاری تۆ بووم و تۆم ویستۆ....
ئەتۆی کە ئەگەر هەزاران سالیش تێپەڕ بێ نە حاشات لێدەکەم
نە لە یادت دەکەم!
نەرگیس سەڕافیان ـ تۆفان
KABAN
در سایه شوم بی کفایتی قاجارها
فروش دختران قوچانی به ترکمانان و ارامنه عشق آباد در بهار ۱۳۲۳ ه.ق.، در دوران حکومت آصفالدوله در خراسان و به اسارت رفتن زنان باشقانلو، در ماه رمضان همان سال (نوامبر ۱۹۰۵میلادی)، در حمله ترکمانان به ناحیه بجنورد در زمان حکمرانی سالار مفخم، سببساز رنجشی سترگ در نزد اهالی شمالِ خراسان شد.
حکایت غم انگیز و تراژیک فروش دختران قوچان، بزودی دهان به دهان گشت، و با بازآفرینیِ حس تاثر و خشم و همدردی در شنوندگان، موجب ایجاد فضای همدلانه میان مردمان و روحیه تظلمخواهی ملت از دولت، در هنگامهی تشکیلِ مجلس اول شورای ملی شد.
"شارهجان" روايت جانسوزیست با صدای سوزناك سهراب محمدی ( سهراب بخشی )
KABAN
قاوتی دەم با ـ 1
«قاوتی دەم با» لە نووسینی خەبات ڕەسووڵی
تۆمار و خوێندەنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی، دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
KABAN
شار
ئاوازدانەر: مامۆستا عەلی عابدی
ڤیۆلۆن: ئۆلها ئیلیاشێنکۆ
پیانۆ: دڵزار عابدی
بەیادی شاعیری ئەم گۆرانییە «جەلال مەلەکشا».
----
Shar (City)
Composer: Ali Abedi
Violin: Olha ilyashennko
Piano: Dlzar Abedi
T.me/DelzarAbedi
کابان | KABAN
شاهکار بیت سیدوان و چگونگی رخداد آن !
رضا رش شیلان آباد
بیت، شکل روایتی کهن فولکلوریک، مختص فرهنگ کوردستان است که شکل و فرم موسیقایی به خود گرفته و شامل منظومههایی مردمی، با مضامین انسانی و اجتماعی است.
بیت « سیدوان » داستان عبدالعزیز داسنی، خان قدرتمند منطقهی داسنی است که تصمیم میگیرد، پسرانش را داماد کند. این خواست عبدالعزیزخان او را در جدالی تراژدیک، اسفبار و دلخراش با تقدیر درگیر کرده و در نهایت هر سه فرزندش در جریان مراسم عروسی، یکی پس از دیگری میمیرند و آخرین پسرش سیدوان ناخواسته به دست پدرش کشته میشود.
منطقه داسنی، منطقهای کوهستانی مابین مناطق کوردنشین ترکیه و عراق است. عبدالعزیز سه فرزند به نامهای نیچیروان، ماکوان و سیدوان دارد، که هر سه، زمان ازدواجشان رسیده است. برای هر سه فرزندش همزمان عروسی میگیرد، در زمان قدیم عروسی کوردها هفت روز و شب مداوم بود، ماکوان شب اول عروسی، بدون عارضه در خواب میمیرد،عبدالعزیز داسنی، بر خلاف خواست ریش سفیدان و معیارهای پذیرفته شدهی جامعه، تصمیم میگیرد عروسی را ادامه دهد، زیرا میهمانانش از هر گوشه و کنار مناطق کوردنشین آمدهاند. شب دوم عروسی، نیچیروان برای خلوت خویشتن به کوه میرود، در اثر سقوط از کوه، جان تسلیم جان آفرین میکند، عروسی هنوز در جریان است. تراژدی خان داسنی دو برابر میشود، داغ دو فرزند در دو شب، کوه را نیز به ستوه میآورد. روز سوم عبدالعزیز برای تسکین داغش، به شکار میرود، سیدوان بدون اذن پدر و مخفیانه دنبال پدر میرود، که از دور مراقب پدر باشد. آغاز بهار است و هوا نسبتا سرد است، سیدوان کنار صخرهای مینشیند. باد بهاری موهایش را پریشان کرده و عبدالعزیز گمان میکند شکار است و شلیک میکند، وقتی عبدالعزیز میرسد میبیند که ناخواسته پسرش سیدوان در اثر اصابت گلوله کشته شده است. موی زرد و قرمزی خون و سبزی گیاه ترکیب شدهاند. نفس در سینهی کوهستان حبس شده، آواز از کبک برنمیآید و آفتاب زیر ابری چرکین پنهان شده است. عبدالعزیز رمقی در جسم و جانش نیست، مات و مبهوت و متحیر و درمانده، رو به بارگاه خدا دعا میکند که جانش را بگیرد و در عوض به سیدوان که عزیزترین پسرش بود جانی دوباره بخشد. بیت « سیدوان » تراژدی به مراتب غمانگیزتر از هملت شکسپیر است. شکسپیر در رمان هملت، از بودن یا نبودن حرف میزند، اما بیت سیدوان از تقابل غم یا شادی، گریه یا رقص میگوید.
KABAN
مەقامی ڕاست بەیات
شێعر: مامۆستا هێمن
داڕشتنی مەقام: مەسعوود یارە
هونەرخواز: ژیار قوڕەیشی
تونبەک: ڕۆژا یارە
سەرچاوە کوردستان
کابان | KABAN
تەنیا ئێمە باشین!
لە کوێستانێکی تەماوی، ڕێبوارێکی ماندوو کە ڕێگای ون کردبوو، شەو درەنگان لە دەرکەی دا. چەند کەس چوون و دەرکەیان کردەوە. ئەو پیاوە نە بۆ دۆعای خێر هاتبوو و نە چاوەڕوانی ئامۆژگاری و نەسیحەت بوو. تەنیا وتی برسیمە و نانم دەوێ. پاش نانخواردن، لە دەوری کۆ بوونەوە. وتیان ئێمە جەماعەتێکی دوورەپەرێزین کە لە خەڵک و کۆمەڵگا بڕاوین. هاتووین لەم کێوانەدا بە پاکی و درووستی بۆ خۆمان دەژین. زانایەکی مەزن ڕێبەرمانە. بە بزەی دەرکی بەهەشتمان بۆ ئاوەڵا دەکات. کاتێ گوێمان لە شێعر و وتاری ئەو دەبێ، لەوپەڕی هەوران دەژین. بۆیە لەوە دڵنیاین کە تەنیا ئێمە ڕێگای ڕزگاریمان دۆزیوەتەوە.
جا کەوابوو بە وتەی پیران:دار پیر دەبێت و جارێک لە تەمەنیدا باز دەنیشێتە سەری. تۆش ئەم دەرفەتە زێڕینە لەکیس مەدە و لێرە بمێنەوە. دڵنیابە هەموومان چاومان لێتە. زۆر کەسان وەکوو تۆ هاتن و لێرە مانەوە.
پیاوی ڕێبوار وتی: سپاس بۆ ئیوە و دەسخۆشی لە میوانداریتان. بەڵام بە ڕای من ئەمە شێوازی ژیان نییە کە ئێوە گرتووتانە بەر. مەرج ئەوەیە کە لەنێو خەڵکیدا بن و لەسەر عەرز بژین. دەنا خۆجیاکردنەوە لە خەڵک و لە ئاسمان سەیرکردن، هونەر نییە. وەهمە، خەونێکی درۆیە. ڕزگاری ئەوە نییە کە چەشنی ماسی بچنە قوڵاخەوە و لە دەردی گەل خۆتان گێل کەن.
ئێوە کاتێ بە مێشکی خۆتان بیر ناکەنەوە، کاتێ تەنیا خۆتان بە چاک دەزانن، هەر ئەوە خۆی ئەوپەڕی سەر لێ شێواوییە. کەس لێرە فێری حەماسە و عەشق نابێت.
هەر ئێستا کە ئێوە لێرەن بە هەزاران کەس لە شاران برسین، بەشی پڕپۆڵەیەک ئارد لە ماڵیاندا نییە. هاوکات کەسانێکیش هەن کە ئاخوڕیان پڕە و کۆمەڵگاشیان نوقمی گەندەڵی کردووە. تەنگیان بە هەژاران هەڵچنیوە. جا ئەگەر هەمووان دوور بگرن، ئەی کێ هەوڵێک بدات بۆ داماوی و ڕوژڕەشی ئەو خەڵکە. کاتێ کەس خۆی بە خاوەنی دەردەکانی کۆمەڵگا نازانێت و سفرەی تاڵانکراوی لێقەوماوان نابینێت، پاک بوون مانای نامێنێت.
ئەو خەونە گرانە پیرۆزی خۆتان و ماڵیاوا.
پاش ڕۆیشتنی کابرای ڕێبوار، ئەم قسانەیان گەیاندە لای زانای مەزن. وتی من خۆم دەبێ بڕۆم و شار تاقی بکەمەوە. بۆیە ملی ڕێگای گرت و ڕووی لە شار کرد.
پاش چەندین ڕۆژ لە چاوڕەوانی شاگردان، زانای مەزن لە شار گەڕایەوە. له وڵامی پرسیاری شوێن کەوتووان، وەها دەگریا فریای فرمیسک نەدەکەوت. پاش زۆرێک شین و گریان، تکایان لێ کرد تا پێیان بلێت چی دیوە. فەرمووی بۆ یەکمجار لە شار هەستم بە بەهێزبوونی شەیتان کرد. لە شار ڕێم کەوتە گەڕەکی لەشفرۆشان. لەنجەی ژنانی بێ سەرپۆش وەکوو هەڵپەرکێی مار، مووچرکیان دەخستە لەشی پیاوان...
ئەو شەو هەر بە گریان باسی ئەو چەند ڕۆژەی دەگێڕاوە.
بۆ سبەینێ، زانای مەزن کە لە خەو هەستا، کەسی بە دەورەوە نەمابوو. زانی هەر نیوەشەو شاگردان ڕێگای شاریان گرتۆتە بەر.
ئانتوان چیحۆف١٨٨٧/سروژ استپانیان
خوێنەری خاوەنبیر!
کاتێ کۆمەڵناسی گەورەی بریتانی، جورج وێڵز، لە پێنج نامیلکەدا باسی مافی مرۆڤ دێنێتە ئاراوە؛ پێشتر دەیباتە خزمەتی مهاتما گاندی گەورەی وڵاتی هێند. گاندی دەڵێت ئێمە بەر لەوەی باسی مافی مرۆڤ بکەین، دەبێ باسی ئەرکی مروڤ بکەین. کاتێ ئێمە ئەرکی خۆمان بەرانبەر بە کۆمەلگا بەجێ ناهێنین و خۆمان لە خەڵک جیا دەکەینەوە، مافەکانیش پێشێل دەبێت.
ئەو کەسانەی خۆیان بەرانبەر بە کۆمەڵگا بە بەرپرس نازانن، هاوکات ڕێگای خۆشیان به تەنیا ڕێگای ڕزگاری دەزانن، لە ڕاستیدا تووشی وەهم و خەیاڵن. ڕەنگە لە ئەزموونەکانی نێو کۆمەڵگاش سەرکەوتوو نەبن.
چۆلەکە بە باڵێک نافرێ و چەپڵە بە دەستێک لێ نادرێ. دەردەکانی کۆمەڵگا، زمان، کەلتوور و... هی هەمووانە و ئەو ئەرکەش لەسەر شانی هەمووانە.
کۆمەڵگای ئەمڕۆی کوردی بارودۆخی هەستیارترە لە ڕووسیای سەردەمی چێخوف. دەمڕاسانی کۆمەڵگا دەبێ خەڵک زۆرتر هان بدەن کە خۆیان بەرانبەر بە نیشتمان و کێشەکانی بە بەرپرس بزانن.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/٢٤
KABAN
بیرەوەری
یادی منداڵی بەخێر ،بەهەموو کەمو کۆریەکانیەوە چەن خۆش بوو ،بریا توانیبامان بۆ چرکە ساتێکیش بایە گڕاباینەوە بە چەکمە لایلۆنەکانمان وەنێو بەفرو قوڕ کەوتباینو هەتا دەستە چکۆلەکانمان سڕ دەبوو تۆپەڵە بەفرمان بەیەک داداباو لە قاڵمە قاڵمو خەمو دەردی گەورەساڵی رزگار باین.
ئەودەم لە قوتابخانە چکۆلە دوو کلاسەکەی ئاوایی هەرکات باران باریبا هیچ جیاوازیەک لە دەرو ژوور دانەبوو هەر کە باران یا بەفر دایدەدا دڵۆپە دەستی پێدەکرد چەن تەشت و حاجەتیان لەڕاست دڵۆپەکان دادەنا ، مامۆستا زوو زوو بەتاڵیان دەکرد تا لێو ڕێژ نە بێ .
لەو دەورانە بێ کەرەسەو کەلوپەلی ئاسوودەیی دا ،چەندمان پێوە ماندوو دەبوون،هەڵبەت خوێندکارەکانیش قانع وبێچاوەڕوانی ،کاردەستیەکانمان،شووشەیەکی پڕ لە نەفتو ئاو کە دڵمان خۆش بوو تێکەڵاو نابن ،گووڵی سروشتی چەسپاو بە تەختەیەکەوە ئەویش تا پێشکەشی مامۆستامان دەکرد سیس دەبوون،خەنجەرێکی تاشراو لەدار کەبە پاڕانەوەیەکی زۆر بۆیان ساز کردبووین و بۆخۆمان هەر نوکەکەمان سوور کردبوو،یارەماسیەک کە کلکە شەمچەی تێچەقابوو……….
لەبەر بێ جێوڕێیی دوو یا سێ پۆل بەیەکەوە دادەنیشتین ، لە کاتی وانەکوتنەوەی مامۆستا پۆلێک رادەوەستایین تا ئەوانەی دیکە تەواو دەبوو،قوتابێک ئەگەر بڕێک زیرەک بوایە دەیتوانی دەرسی پۆڵی سەرتریش فێر بێ .
بابۆڵە بە پەنیری کوردی ونانی گەرمە تەندوور لە کاتی وچانی نێوان دەرسەکان.
کیفی کتێبانیش زۆربەی ساکە برینج بوو،خۆزگە بەو منداڵەی زۆریان برینج دەخوارد .
ماستی مەڕ وهێلکەی خۆماڵی وخوری و شیرێژو ڕۆن و گوێز و بادام ،بۆ دیاری ڕۆژی مامۆستا،
جار جارەش سڵاوو مەرحەبایی شوڵکی تەڕوو دەستە چکۆلەو بێ هێزەکانی مە،
لەهەموی گرینگ تر تەنیا شتێکی کچ و کوری لێک جیا دەکردەوە لەچکەی سەری کچۆڵەکان بوو ،هیچ جیاوازیەکی دیکەمان نە بوو هەموو وەک هاوڕێ وابووین.
✍️ شیرین پەرویزنیا
KABAN
دیاکۆ
نزیکەی ئێوارە بوو و هەوا پاییزی، باگژە دەستی پێ کردبوو و بارانیش نم نم دەهاتە خوار. دیاکۆ لەتەنیشت دەرگاکە کزی کردبوو. دەست و دەموچاوی لەتاو سەرمادا سوور هەڵگەڕابوو. جاران بە هەڵمی دەمی دەستە چکۆلەکانیی گەرم دەکردنەوە، بەڵام ئەی چی کردبا لە دڵە ساردەکەی؟ دیاکۆ نەک تەنیا جەستەی بەڵکوو ماڵی دڵیشی سارد بوو. نەک تەنیا وەرز، وەرزی خەزان بوو، بەڵکوو ماڵی دڵیشی خەزانی کردبوو. لەو ڕۆژەوە دایکی ڕۆشتبوو ترسێک لەنێو چاوانیدا و خەمێکی گەورە لەنێو دڵیدا بوو. کراسێکی سپی لەبەردا بوو کە سەرقۆڵەکانی لە چڵک شەقیلەی دابوو. جووتێک پانتۆڵی ڕەشی لە پێیا بوون سەر ئەژنۆکانی کونی تێ ببو و جووتێک دەمپایی شڕیش لە پایدا. هەروا کە دەستەکانیی گەرم دەکردنەوە، چاوێکی دەخستە ئەملا و ئەولای خۆی، ترسێک لەنێو دڵیدا بوو. وا دیار بوو دیسان شتێکی قۆماندبوو. یان لەوانەیە ترسی لەبەر چەن ڕۆژی داهاتوو بوو، کە هەموویان چاوەڕێی بوون...
ماوەی دوو مانگ دەبوو کە دایکیی نەدیتبوو و لەبەر بێتاقەتی سەری لێ شێوابوو و هەر ڕۆژێ شتێکی دەشکاند و پەنێکی دەداوە.
هەموو ڕۆژێ تاک و تەنیا و کز و مات لەبەر دەرگا دادەنیشت و چاوەڕێی گەڕانەوەی دایکیی بوو. ئەو ئێوارەش هەر وا ماتڵ بوو. دیسان وەکوو جاران بابی بەتەنیا هاتەوە. دەستێکی کێشا بە سەریدا و لەگەڵ یەک چوونەوە ماڵێ. دیاکۆ پێنجەمین منداڵی ماڵ بوو. پێش ئەو چوار خوشکەکەی بوون. هەڵبەت دیاکۆ تەنیا بەڕواڵەت کوڕ بوو. ناوی کوڕانە بوو، جلوبەرگی کوڕانەیان لەبەر دەکرد، قژەکانیان کوڕانە لەبۆی دروست دەکرد، تەنانەت لەیستۆکەکانیشی ماشین بوو و تفەنگ و ...
بەڵام لە ڕاستیدا کچ بوو. جەماڵ، واتە بابی دیاکۆی ئاواتی ئەوە بوو کە کوڕێکی ببێت و ناوی بنێتە دیاکۆ هەر بۆیەش بڕیای دابوو پێنجەمین منداڵم هەرچییەک بێت هەر ناوی دیاکۆی لێ دەنێم. فەقیرە دیاکۆ خۆیشی نەیدەزانی کێیە و چییە؟ نەیدەزانی ڕۆڵی کوڕ بگێڕێت یان کچ؟ ئاخر تەمەنی تەنیا شەش ساڵ بوو. جەماڵ، دیاکۆی لە هەمووی منداڵەکانی زۆرتر خۆش دەویست. ئەو موحەبەتە بەوی دەکرد بە هیچکام لە کچەکانی دیکەی نەکردبوو. وای دەنواند کە بەڕاستی باوەڕی بە کوڕبوونی دیاکۆ کردبوو، بەڵام لە ناخیدا باش دەیزانی کە خەریکە خۆی دەخەڵەتێنێ. بەڵام ئێستاکە ئیتر پێ خۆشحاڵ بوو، دڵی ڕوون بوو کە بەڕاستی ئەم جارە دەبێتە خاوەنی دیاکۆیەکی ڕاستەقینە. لەوانەیە ترسی سەرەکی نێو چاوەکانی دیاکۆش بەهۆی ئەوەوە بووبێت نەک بۆ بێتاقەتی لەبۆ دایکی. ترس لەوەی ئیدی بابی وەکوو جاران خۆشی نەوێت، ترس لە بێهۆویەتی، ترس لە دیاکۆیەکی ڕاستەقینە!
ئێستا ئیدی هەمووان بە دیاکۆ دەیانناسی و بە دیاکۆ بانگیان دەکرد. هەرچەن بەو هۆیە کە بەناوی دیاکۆوە ناسنامەیان پێ نەدابوو لەنێو ناسنامە نێوی نگین بوو. دایکی دیاکۆ ئێستاکەش سکی پڕ بوو و پزیشک پێی وتبوو دوو مانگی ئاخر نابێت کاری ئەستەم بکەی. ئەویش چووبوە بۆ ماڵە دایکی تا لەوێ پشوو بدات. ماڵی دایکی هەم ساکت و ئارام بوو و هەمیش نزیکی نەخۆشخانە بوو. خەیاڵیشی لەوە ئاسوودە بوو کە کچەکانی گەورەن و خەریکی دیاکۆ دەبن بەڵام دیاکۆ گوێچکەی بە خوشکەکانی نەدەدا و بەردەوام لەنێو خوڵ و تۆزدا بوو و بێقەراری دایکیی دەکرد.
پاش چەن ڕۆژ هەر وەکوو جاران دیاکۆ لەبەر دەرکە دانیشتبوو و لە دونیای منداڵیدا خەریکی کایەکردن بوو. بە خاک جادەیەکی کێشابوووە و ماشینەکەیی پڕ کردبوو لە خڕ: عااااان دید دییییید دیدددددد..... لەناکاو دەنگی وەستانی ماشین کەوتە گوێچکەی. بە پێوە ڕاوەستا. بابی لە ماشینەکە داوەست و منداڵێکیش لە ئامێزیدا بوو. هەرچی چاوەچاوی کرد دایکی نەبوو. ترسێک کەوتە دڵی. ماشین بە دەستیەوە بەر بوو و خڕەکە لە زەوین بڵاو بووە. جەماڵ وردەوردە نزیک بووە. پێکەنین و گریانی تێکەڵ ببوو. نەیدەزانی بۆ هاتنی دیاکۆی ڕاستەقینە خۆشی بکات یان بۆ لەدەستچوونی خێزانی، شیوەن؟
نووسین: گۆنا 1403/8/16
س؛ hawramiyana
KABAN
داهێنانی مناڵێکی سەقزی بۆ چاکردنی ئامێری کێڵانەوە زەوی👏
توانایی مناڵەکان با ببینینەوە و بە هاندانیان ئەم تواناییانە بدرەوشێنەوە❤️
@sibvmiveshno
KABAN
دەمبینی کە خەمبار و کز و داماوم
وا بیر مەکەوە لە مەرگ و کەس ترساوم
مردن کە لە ڕێمە، هەر دەبێ، ناترسم
ژاکاوی ئەوەم بە ئارەزوو نەژیاوم
"هەژار موکریانی"
کابان | KABAN
هانا - ئاڵقەی حەوت
ڕۆمانی هانا گێڕانەوەیەکی تراژیدییە. بەشێک لە مێژووی کورد بەخێرایی و هەروەها ڕەگ و هێما دیار و نادیارەکانی ئایینی میترایی لە زمان و کولتووری خەڵکی کورددا لەم ڕۆمانەدا ئاماژەیان پێ دراوە. ڕۆمانەکە بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) نووسراوە.
نووسەر: ڕەند زارعی
خوێندنەوەی: فائیزە مەحموودی
تەنزیم و ئامادە کردنی: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
س؛ڕێگاپادکەست
کابان | KABAN
باوەپیرەی مێژوو ! تکایە بفەرموو ئەمن کێم؟
کوردم ؟ تورکم ؟ فارسم ؟ عەرەبم ؟
ئازەریم ؟ هیندیم ؟ جندۆکەم؟
لوڕ ؟ لەک ؟ جاف ؟ هەورامی ؟ کەڵهور ؟
قەڵباخی ؟ کاکەیی؟ شەبەک ؟
کۆچەر ؟ زاخۆرانی؟ شیروان و چەرداوڵی ؟شوان ؟ گاوان ؟
موصڵیانی؟ بادینی؟ کرمانج ؟ کورمانج ؟هەرکی؟ سورچی ؟ بارزانی؟ سۆرانی ؟ ئێزدی ؟ شەنگالی ؟ دیان ؟ جولەکە ؟ زەردەشت ؟ مەسیحی ؟ دروزی ؟ ئاگرپەرست ؟
ئاسۆڕی ؟ ئێرانی ؟ یا مەلەکم ؟ فرشتە؟ یا شەیتانم؟
یا بە تەواوی ماناوە مرۆڤێکی تەواوم .
لەهەر وڵاتێ پاش زوڵم و زۆر ، سوتاندنی دەغڵ و دان ، زەجر و ئەشکەنجە و تاڵان ، ماڵ کاولی دەرەکی و ناوخۆ،کوشتن و بڕینی بەدەهۆ، شارەودەرکردنی بەزۆرەملی ، بەدیل گرتن و بردنی کچ و ژن و منداڵی بێ تاوان! بەدەهۆ، بۆ سەرکۆنە و تانە و تەشەر ، بۆ کوشتنی ئاوات و ئارەزوو.
جگە لە سیخوڕ و دز و چەتە و ڕێگر،چۆلپەرست و گاور، لەو ناوانە یەکمان لێ دەکەنە پاشکۆ . هەربۆیە لێت دەخوازم راست و دروست، بێ ئەولائەملا پێم بڵێ ئەمن کێم؟
ئەمن کە ئەوڕۆ و دوێنێ لە لاپەڕەکانی مێژوودا پێم هەڵدەڵێن بەڵام هەرکە قازانجیان دەمەترسی کەوت ناوێکی نامۆم لێ دەنێن .
پێم بڵێ ئەمن کێم؟
من بەرەو ڕوناکی دەڕۆم ،
من گراوی خۆرەتاوم ،
سۆزداری مانگەشەوم ،
ئەوینداری ڕاستی و دروستی ،
ئەمینداری مێژوو ،
چاودێری خۆرسک ،
چاوەڕێی خۆرەتاوی بەرەبەیانی
ڕوناکی و تەبایی ،
پاسەوانی کۆتری سپی ئاسایشی
گشتی ،
بۆ هاوسەنگی مرۆڤایەتی ژن و پیاو ،
بۆ ژیانی هاوبەشی پیر و لاو ،
بۆ ئازادی و سەربەستی گەلان
تێ دەکۆشم بەڵام بۆخۆم ناگەم بە بەشم .
تکایە پێم بڵێ ئەمن کێم ؟
حەسەن شەریفی 1403/08/14
کابان | KABAN