....
قبوڵی بکە چ بتەوێ و چ نەتەوێ..
ئەبێ هەندێ شت تەنانەت بیریشیان لێ نەکەیتەوە
قبوڵی بکە هەندێ شت لەم دونیایە بەشی تۆ نیە
قبوڵی بکە حەسرەتی هەندێ شت
چ بتەوێ و چ نەتەوێ لەسەر دڵت ئەمێنێتەوە..
قبوڵی بکە مرۆڤ هەمیشە بەو شتە ناگات کە خۆشی ئەوێت..
هەندێ واقع ئەگەر چی تاڵە بەڵام...
چارەیەکت نیە بێجگە لەوەی قبوڵی بکەیت، و لەگەڵی ڕابێیت :)
....
ئەزانی تۆ تایبەت بووی؟
هەتا زەڕەیەکیشت هاوشێوەی ئەوانیتر نەبوو..
نازانم بەڵام،هەر ئەم شتانە بوو کە تۆی بۆم جوانتر ئەکرد..
وەک بڵێی تۆ ئەهلی ئەم جیهانە نەبووی
جیاوازیەکی عەجیبت هەبوو کە وایئەکرد زیاتر خۆشم بوێیت
هەندێ کات ئەوەندە شیرین بویت کە ئەمتوانی تا بەیانی بێ ئەوەی چاو بتروکێنم سەیرت بکەم، و نەترسم لەمەی ئەکرێت ڕۆژێک لەدەستت بدەم..
بەڵام بۆ ئەوەی بۆم بسەلمێنی تۆش هێندەی ئەوانیتر قێزەونی ئەوەندە بەس بوو کە..
لەمن ماندوو بوبویت لێم دورکەوتیتەوە بە بەهانەی ئەوەی سەرگەرمی کاریت تا وای نیشان بدەی هێشتا کەسە باشەکەیت
وە منیش چونکە نەمئەتوانی دیفاع لە خۆم بکەم
وەک گەمژەیەک مامەوە و ڕێگەم پێتدا بڕۆی :)
بۆ تەواوی ئەو گریانانەی کە کردم لەسەر ئەو ترسانەی پێت دام و ئەتتوانی نەیدەیت ..بەخشیمی..
بۆیە هەرکات بیرت کردەوە من هیچ شتێکم بۆ تۆ نەکردوە
تەنها بیهێنەوە بیرت کە بچوکترین شت بۆم کردویت ئەوە بوو کە بەخشیمی.
....
ئەزانی تۆ بۆ من حوکمی چیت هەیە؟
حوکمی ئەو گۆرانیەیی کە زۆر خۆشم ئەوێت بەڵام ئەترسم گوێی لێ بگرم
ئەترسم گوێی لێ بگرم و خەم بمخنکێنێت..
بۆ من حوکمی ئەو خواردنەت هەیە کە تامی خۆشە بەڵام من حەساسێتم پێی هەیە
حوکمی ئەو جلانەت هەیە کە لە نمایشەکەدا بینم و عاشقی بوم بەڵام قەبارەی من نەبوو..
بۆ من حوکمی ئەو سەفەرەت هەیە کە زۆر ئارەزووم لەسەری بوو بەڵام ڕەت کرایەوە
«تۆم خۆش ئەوێت»
بەڵام بڕیارە هەمیشە لێت ڕابکەم، چونکە لێت ئەترسم
چونکە ئازارم ئەدەیت
چونکە ئیتر بە ئەندازەی من نیت..
چونکە هەرچی ئارەزووم هەبوو لەگەڵت وێرانت کرد :)!
کاتێک ئەبینی کەسێک حاڵی خراپە
و دیسان لێی ئەپرسی باشی؟
وەک ئەمەیە کە..
برۆیتە سەر گۆڕی مردویەک و لێی بپرسی زیندویت؟
ئەحمەق :))"
𝙉9𝙑𝙀𝙈𝘽𝙀𝙍
دونیای منی..♥︎
تۆ هاتیت و من تێگەیشتم
کاتێک کەسێک هەیە خۆشی ئەوێیت..
دونیا، چ دونیایەکی خۆش و ڕەنگاو ڕەنگ ئەبێ
تێگەیشتم کە ئەکرێت چەند کاتژمێر لەگەڵ کەسێک قسە بکەیت.. بەڵام ئەوەندە غەرقی جوانی چاوەکانی و ڕەنگی لێوی و دەنگی بیت..
کە ئەسڵەن نەزانی چی وت!
تۆ هاتی و من تێگەیشتم..
ئەکرێت بەرامبەر خۆشەویستی ئەوەندە لاواز بیت کە هەموو ڕۆژ بمریت بۆ کەسێک..
بەڵام دووبارە بە هەبوونی زیندوو ببیتەوە
تۆ هاتیت و من بە ئارامی و هێمنی، لە ژێر لێوەوە ئەڵێم:
«ئاخر تا ئێستە لە کوێ بویت؟ بۆچی زوتر نەمبینیت؟»
•خوش اومدي به دنياي خدا و دنياي من، دنياي منᰔᩚ..
....
ئەبێت فێر ببی ئەو کاتەی کە پێویستە هەبیت..
دەقەیەک دواتر، سەعاتێک دواتر، ڕۆژێک دواتر..
یەک چرکە دواتر ئیتر نابێتەوە ئەو ساتە..
دەستەکان سارد ئەبنەوە، هەستەکان کۆتاییان دێت
تۆفانەکان ئارام ئەبنەوە، ئاگرەکان ئەکوژێنەوە
لە کۆتاییا تەنها ئەوە ئەمێنێتەوە کە ئەو ساتەی پێویست بوە هەبویت یان نا؟! :)
لە پەنجەرەوە بۆنی سوتاوی دێت
وەک بڵێی لەم ناوە کەسێک تەواوی ڕابردوی سوتاندوە..
دارستانێکی سوتاندوە تا یەک درەخت لەبیربکات :)!
....
دڵم بۆ ئەو کەسانەی ئەیانەوێت لە من نزیک ببنەوە ئەسوتێت..
چونکە نازانن من چەند حاڵم لە نزیکی مرۆڤەکان تێک ئەچێت
تەنانەت لە نزیکەکانی خۆشم!
لەڕاستیدا مرۆڤ ترسناکترین دروستکراوە..
وە من هێشتا تێنەگەیشتم هۆکاری دروست بونی مرۆڤەکان چی بوو!
چونکە مرۆڤ ئەگەر دەستی بە خۆریش بگات وێرانی ئەکات :)!
وقتی میبینی یه آدم حالش بده
و بازم ازش میپرسی خوبی؟
مثل اینه که..
بری سر قبر یه مُرده ازش بپرسی زنده ای؟
احمق :))"
جار جار،
بەهێزترین مرۆڤەکانی بەیانی
هەرئەوانەن کە تەواوی شەویان بە گریان گوزەراند :))"