kaveh_dashbandi | Unsorted

Telegram-канал kaveh_dashbandi - هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

1081

شێعرەکانم کۆرپەی ئەنفالن، زۆربەیان بە ساوایی نێژراون کاوەداشبەندی

Subscribe to a channel

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" لێگەڕێن "


هەر وەکوو پووشپەڕ دڵم پڕ خوێنە ئامان لێگەڕێن
ناکرێ چاری خەمم ئیللا بە گریان لێگەڕێن

هێندە گریاوم لە دووی سۆی تیا نەماوە چاوی دڵ
زەجری ئەو وەک من نەبوو، یەعقووبی کەنعان لێگەڕێن

هەوری چارشێوی ڕەشی لێم بۆتە دژ هەر بۆیە وا
بۆم لە کەل دەرناکەوێ خورشیدی تابان لێگەڕێن

پێ لە سەر خاک دادەنێ ئەو دڵبەر، بۆچی دڵم
هێز و هەتوانی نەما و وێستا لە لێدان لێگەڕێن

خۆ دژی داگیرکەرم ئەی چاوی تۆم بۆ خۆش دەوێ؟
وا دڵ و ڕوح و لەشی بردووم بە تاڵان لێگەڕێن

ڕادەکێشێ دڵ بە دووی خۆی بسکی قەترانی و ڕەشت
بەند و زنجیری منن بسکی پەرێشان ، لێگەڕێن

تیرەبارانی موژەت دەبڕێ پەڕەی بێ سووچی دڵ
قانعم گەر قانعی بۆ تیرەباران لێگەڕێن

بیستبووم تاوانە عەشق و دەربڕینی هەستی دڵ
بۆیە وا ئەستۆ کەچم، کردوومە تاوان لێگەڕێن

سەد ئەوەندەش بێ وەفا بێ ماڵی دڵ ئی خۆیەتی
گەر بە غەدری ناڕەوا کردوویە وێران لێگەڕێن

ڕوو بە قوربانە بەقوربان تۆکە قوربانیت دەوێ
دوور لە چاوی بەد بڵێ "کاوە"م بە قوربان، لێگەڕێن


۳۰ی جۆزەردانی ۲۷۲۱

✍ #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" دڵ و خاک "


ئەرێ یاران بڵێی کێی دیش وەکوو من دەردی کاری بێ؟
بڵێی کێی کەش بە وێنەی من دڵێکی پڕ لە ناری بێ؟

تلاوتل لێدەدەم تەنیا لە نێو خوێناوی جەستەی خۆم
بڵێی گۆمی خەفەت بۆ من لە یەک لاوە کەناری بێ؟

تەزووی پێ دادێ دەست و پێم وەها سڕ بووم بە شەختەی ژین
بڵێی ئەو شەختە لێدراوەی ژیانی من بەهاری بێ؟

دەڵێن عاشق دەبێ یار و نیگاری چاو شەهێنی بێ
هەموو خۆزگە و حەز و تاسەی مژینی لێوی یاری بێ

بەڵام بۆ من ئەوین خاکە و وڵات و خەڵکی کوردستان
دڵم ناوێ کە بێ عەشقی وڵاتی کوردەواری بێ

بە چاوی دڵ کە دەچمە سەیری ئەم خاکەی وڵاتی خۆم
دەڵێم سەد کۆشکی تاراوگە فیدای دێم و بەیاری بێ

بڵێی یاران ئەگەر دایکی وەتەن ئیزنی قسەی بایە
لە ڕۆڵەی وەک من و ئێوە دەبێ چەن ئینتزاری بێ؟

بڵێی ئەو کێوە سەربەرزەی تەم و تۆزی خەفەت گرتی
لە ڕۆژی داد و پرسیندا دەبێ چیها وتاری بێ؟

بڵێی ئەو ڕۆڵە بێ کفنەی شەڵاڵی خوێنی سووری بوو
لە گوڵزاری هەزار لالەی وەتەن کام گوڵ مەزاری بێ؟

وەتەن "کاوە"ی دەوێ بۆ ڕۆژی ڕزگاری لە دەرد و غەم
بە گیان و دڵ هەتا مردن لەسەر عەهد و قەراری بێ

24ی جۆزەردانی 2721

✍ #کاوە_داشبەندی
👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

هەموو یاسا پیرۆزەکان
سەرکەردەکانی گشت جیهان
سەری شۆڕتان دانەوێنن
شەرم بکەن لە خۆتان و
لە ویژدانی خەواڵووتان
لە کردەوە و ڕابردووتان
لە دڵی پیس و مردووتان
لێرە بە پاڵپشتی ئێوە
هەناسەکان دەخنکێنن
ئازادی دەکەن بە کۆیلە و
سێدارەی بۆ دەچەقێنن
لێرە ئیتر ویژدانەکان
لە ناو خەوی هەتایی دان
مرۆڤەکان بێ بەزەیی
دەست و پەنجە سوورن بە خوێن
بێ دادیە و بێ دادیە و
زوڵم و زۆر و ڕفێن ڕفێن
لێرە ئەوین قاچاغییە و
جێژوانەکان دەڕووخێنن
بەرە بەرە دەستی نامەرد
تەرمی ئەوین دەسووتێنن


✍ #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇


@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

شێعر: #هەستی_برینداری

هۆنراوە و خوێندنەوە : #کاوە_داشبەندی

عوود هونەرمەند: #سەلاحی_یۆسف_زادە

وێنە هەڵگر: هاوڕێی خۆشەویستم کاک #خدرخەیات
👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" سڵاوی ئاشنا "


جار و بار تەنیا سڵاوێک دادەنێ و لێم ون دەبێ
بەو سڵاوەش ماڵی تاری ئەو دڵەم ڕۆشن دەبێ

ڕۆژ هەتا ئێوارە سەیری بەژن و باڵای کەم کەمە
وەسفی ئاوا ناکرێ ئەو جوانە بۆ دیتن دەبێ

بۆیە قەت تاسەی شەڕاب ناکەم بەغەیری شەهدی لێو
لێوی پڕ شیلەی خودایی بەس لە بۆ مژتن دەبێ

پێم دەڵێ شێت گەر قسەی دڵمی تەواو بۆ باس دەکەم
سەیرە تێناگا لە من، کەی شێت بە چەشنی من دەبێ؟

هەر کەسێ وەک من بکا سەیری نیگاری ڕووی گوڵت
سەفحەیی سافی دڵی هەر چەشنی بێژنگ کون دەبێ

ڕووت وەدەر خە تا شەوی ژینم بەیانی دەرکەوێ
ڕۆژ بە تۆ ڕووناک ببێ لێوڕێژی سەرکەوتن دەبێ

شەرتە قەت باکم لە تانەی دۆست و بێگانەش نییە
دڵ ئەوینی تۆی نەبێ بۆ چیمە؟ بۆ مردن دەبێ


خۆ ئەگەر دەرد و خەمی ئەو نیشتمانە لێم گەڕێ
بەو خودا دەورانی پیری عەینی خۆشویستن دەبێ

سەیرە بەدکاران دەڵێن پیری و ئەوین ڕێک ناکەون
من هەتا پیرتر دەبم شێتەی دڵم نەوسن دەبێ


ئەو دەمەی دەکرێتەوە خونچەی دەمت بۆ یەک سڵاو
شێت نییە هەر کەس بڵێ ئەو لێوە بۆ خواردن دەبێ

بەسیە "کاوە" چی دەکەی؟ وەسفی تەواو ناکا غەزەل
هەست بکەن بەو جوانییە عالەم بە تۆ دوژمن دەبێ

12جۆزەردانی 2721


✍ #کاوە_داشبەندی
👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

دەپرسێ جار و بار حاڵم بەڵام مەیلی گەرم نابێ
لە بەختی ئەو دڵەی شێتم دڵی جوانی نەرم نابێ

هەتا پێڵاو بنێتە بان گلێنەی چاو، سەرم دانا
بەڵام فەرمووی کە ساتێکیش بە تاجی سەر سەرم نابێ


✍ #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" خەمۆکێ "


عەجەب نووکی موژەی تیژی لە جەرگم هەڵچەقاند، ڕۆیی
بە تیری بێ وەفایی خۆی لە دڵ خوێنی ڕژاند ڕۆیی

بە گەرمی چوومە پێشوازی، بە مەیلی سارد و زستانی
هەموو گیان و لەش و ڕوحی منی وێگڕا تەزاند ڕۆیی

لە ئاوێنەی دڵی شەیدام نەماوە ڕەنگ و ڕوخسارێک
کە وێنەی خۆی لەوێدا دی دڵی شووشەی شکاند ڕۆیی

دڵێکم بوو کە دارماڵی ئەوینم کردبوو بۆ ئەو
کە دامێ خستیە سەر عەرز و تەواو پێی ڕێخشاند ڕۆیی

دەلەرزین دەست و پێ و لێوم کە بینیم بەو هەموو نازەی
لە بەر چاوم لەشی جوانی بە ئارامی لەراند ڕۆیی


غوروور ئیزنی نەدابوو پێم کە سەر بۆ کەس نەوی کەم خۆ
بە حوکمی عاشقی کاتێک سەرم بۆ دانەواند ڕۆیی

وەها تێکەڵ خەیاڵاتم ببوون زولفی ڕەش و جوانی
لە پڕ هەودای خەیاڵاتی لە مێشکمدا پساند ڕۆیی

بڕۆ شاعێر بڕۆ ئیتر بناڵە بەو هەموو دەردەت
کە تەئسیری نەبوو بۆ تۆ، بە دنیات ڕاگەیاند ڕۆیی

خەمۆکێ بگرە تا مردن کە چارەی دیت نەما "کاوە"
ئەوەی عومرت لە ڕێی دانا و بە دڵ خۆت بۆ مراند ڕۆیی



✍ #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" زیندووکوژ "



قەدری زیندوو ناگرین مردووش بە دڵ دوعا دەکەین
خۆش بە حاڵی ئەو کەسەی ئێمە لە گۆڕی ڕادەکەین

خۆشەویستانمان هەتا ماون چ بێ ڕێز و قەدر
تۆ خودا خەڵکینە تا کەی؟ بەسیە بۆچی وا دەکەین

ئێمە هەر زیندووکوژی مردوو پەرەستین بۆیە وا
پاش مەرگ بۆ خۆشەویستمان خۆڵ بەسەر خۆدا دەکەین

چەند کەسی وەک مامە قالە تا ژیان قەدریان نەبوو؟
ئێستێ کۆڕیادیان بەسەد شێوە لە بۆ بەرپا دەکەین

سۆزی شمشاڵی پڕی غەم بوو بەڵام کەس تێنەگەی
چۆنە ئێستا باسی شمشاڵ بۆ هەموو دنیا دەکەین؟

چەند بە چاوی سووک لە نێو بازاڕ تەماشامان دەکرد
چۆنە چۆن ئەوڕۆ لە ڕابردوو تەواو حاشا دەکەین؟

مامە قالە ئەو دەمان ڕێزی دەویست نەک پاش مەرگ
تازە خۆی ڕۆیی نەماوە گومبەزی بۆ چا دەکەین

ئاخ دڵم چەند تەنگە یاران، گۆڕ پەرەستی تا بە کەی؟
کێل و گۆڕ کوا چی دەزانن بۆ گوڵی پێدا دەکەین؟


✍ #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" خەون "


عاقیبەت ڕۆژێ دڵی زاماری مەش تێمار دەبێ
بۆ برینی پڕ لە ژانی کۆنی ئێمەش چار دەبێ

دوێشەوێ خەونم دەدی گەر خۆزگەکانم دێنە دی
پیرە دایکێک پێی کوتم لەو دەردەشت ڕزگار دەبێ

هات لە چاوم ئەشکی خوێن و دڵپڕیم لێوڕێژی کرد
پێم کوت یانی تۆ دەڵێی بەختم لەگەڵ من یار دەبێ؟

زەردە خەندێکی وەدەر خستوو کوتی: ئا ئا کوڕم
هەوری تەم زوو لادەچێ و ئاسۆش بە ڕوونی دیار دەبێ

پێم وت ئەی دایە کەوا گەشبینی بۆ ژین پێم بڵێ
مۆتەکەی غەم تا بەکەی ئاوا لە شانمان سوار دەبێ؟

ماڵ بە کۆڵ و پشت چەمیو و وێڵی دەشت و شاخ و کێو؟
دایە گیان دەی پێم بڵێ ئاخۆ مرۆڤ بۆ بار دەبێ؟

پێخەوی یەک تەختە بەرد و یەک لە نێو جێگای نەرم
یەک لە برسان گیان دەدا، یانی خوداش بەردار دەبێ؟

دایە منداڵی هەتیو دەمرن لە پێناوی بژیو
بۆ هەژار مردن خەڵاتە و ژین بەشی زۆردار دەبێ

لێم گەڕێ پڕ بە چیای کوێستانی کورد هاوار بکەم
دەردی کاری و پڕ لە ئێشم دایە بۆ هاوار دەبێ


پێی کوتم زانستە زانست ڕۆڵە چاری دەردی تۆ
عیلم و زانستت هەبێ گشت دەردی "کاوە"ش چار دەبێ


✍ #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" پێم بڵێن "


پێم بڵێن ئەو کۆنە ژانەی نێو دڵم چۆن دەربڕم؟
یا ئەگەر چاری دەکا سینەم بە نەشتەر هەڵدڕم

ڕەوڕەوەی عومرم بەرەو پیری دەڕوا و ڕۆژێ نەبوو
لێمگەڕێ تاوێ بە کەیفی ئەو دڵەی خۆم لێیخۆڕم

دادە شادی لێم زویرە و هۆیەکەی ناڕوونە بۆم
ئەو لە من بێزار و ئەمنیش لەو ژیانەم دڵپڕم

چاوەڕێم مۆتەی مەرگ بیدا لە دەرگای ژوورەکەم
سوار لە سەر باڵی بەرەو دنیایێ دیکە هەڵفڕم

لێرە چەند نامۆم لەگەڵ ئەم هەڵسوکەوتەی بۆتە باو
هەر وەکوو زستان لەگەڵ دۆست و خزم سارد و سڕم

زەممی یەکتر بۆتە باو و مەدحی بێگانان دەکەین
خۆزگە ڕۆژێک هەرچی دابی نەحسە پاکی هەڵبڕم

چیم بەسەر هات؟ خۆزگە ڕۆژێ تێمگەیێنێ عاقڵێک
کێشەمە بۆخۆم لەگەڵ خۆم، بێ ورە و کاس و وڕم

قەڵبەزەی ئەسرینی چاوم دێ وەکوو ئاوی شەتاو
دەست و پێم لەرزۆک و بێ حاڵ هەر نەما هێز و گوڕم

چی بەجێماوە لە پاشم غەیری دەرد و ڕەنج و ژان؟
بۆ نەوەی داهاتی زێد و ڕۆڵەکەی "کاوە"ی کوڕم


✍ #کاوە_داشبەندی 👇👇👇


@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

https://t.me/joinchat/WBUtXOfxCVXBJkhK

✅ بۆ ئاگاداری خەڵکی خۆشەویستی ئاوایی داشبەند و دێهاتەکانی دەورو‌بەر.

✅ فرۆشگەی کەلوپەلی ناو ماڵی ئەمین بە بەڕێوەبەرایەتی کاوە مەحموودی(داشبەندی) بە شێوەی نەغد و قیست لە خزمەت ئێوە خۆشەویستان دایە.

✅ فرۆشی هەموو جۆرە کەرەسەی کارەبایی، چینی، مەلامین، شووشە، کریستاڵ، پەتۆ و ڕووفەڕشی، و جۆرەکانی کەلوپەلی چێشتخانەی ماڵ

✅ بۆ ئاگاداری زیاتر تکایە سەردانی کاناڵەکەمان بفەرموون

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" هێلانەی شێواو "


جەژن و بەهاریش تێپەڕین من هەر غەمی دەوران دەخۆم
سەدها جەژن لەو شێوە بێ شادی و بزەی پێ نایە بۆم

شێواوە هێڵانەی دڵم داری لە سەر بەردی نەما
هەر کوندەبوو ڕووی تێدەکا و من چاوەڕێی باز و هەڵۆم

هێند دڵپڕی ژینم دەڵێم ڕوو کەم لە کێو و دەشت و دۆڵ
بێدەنگ لە کاتی نیوەشەو سەر هەڵگرم تەنیا بڕۆم

دایکی شەهیدان نیم بەڵام شیوەن دەگێڕم ڕۆژ و شەو
لەو شارە پڕ ئازارەدا کێ تێدەگا گریان و ڕۆم؟

هێند زۆرە یار و دۆست بەڵام تاق دانەشی تا سەر نەبوون
بێزار لە چۆنی و مەرحەبا و گاڵتە و گەپی یاری درۆم

خەڵکان بە عیلم و مەعرەفەت ڕۆیین بەرەو مانگ و مریخ
من ساڵهایە بێ‌وچان سەرقاڵی کێشەی خۆبەخۆم

قەت‌‌قەت بە تیری ناحەزان جەستەم وە عەرزی ناکەوێ
تەنیا بە دەستی یارەوە دەگلێم لە نێو خوێناوی خۆم

تا هەم لە کەس باکم نییە من خاک پەرەستی پیشەمە
هەر تێدەکۆشم بێ‌وچان بۆ نیشتمانی پڕ شکۆم


ڕۆژێ دەبێ دایکی وەتەن ئامێزی بۆم ئاواڵە کا
ئارام لە ئامێزی بڵێم من "کاوە"کەی خەمخۆری تۆم


✍ #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇👇


@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

ئەی نایە نایە 😔😔😔

بە دەنگی مامۆستای هەمیشە زیندوو
#محەممەدی_ماملێ

پێکەشتان بێ 👇👇👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" وێنەکەت "


وێنەکەت ساباتی ژینی بێ کەسی ڕەنگاندووە
دەردەدارێکی لە سەر جێی سارد و سڕ هەستاندووە

کێڵگەیەک بێ خێر و بێر بوو ئەو دڵەی داماوی من
چاوەکانت تۆوی عەشقیان چین بە چین لێ چاندووە

تۆ چ بووی هاتی کە ئاوا داوی عەشقت نا لە بۆم؟
تان و پۆی داوی ئەوینت لەو دڵەم هاڵاندووە


نیونیگا و نازت وەهای کرد هەست بە بێ هۆشی بکەم
هیچ بە دەستی خۆم نییە، تۆ مێشکمت تاساندووە

(هێمن) ئاسا دڵ پەرۆشی خەڵک و خاکم بووم کە چی
ئەو دڵەی پڕپڕ لە عەشقم هەر بە تۆ دۆڕاندووە

شەرمەزاری تاڵ بە تاڵی مووی سەرت، زریانی ڕەش
چۆن دڵی هات پەرچەمی جوانی لە تۆ شیواندووە؟

دەستی سپڵەی ڕۆژگار بشکێ کە جارێک نابەحەق
چاوی جوانی پڕ لە عەشق و شەوقی تۆی گریاندووە

گەر دەبینی چەند وشەی جوان بوونە جوانکاری شێعر
تۆی لە نێو دێری غەزەل بەو شێوەیە خۆت نواندووە

شەرتە گەر (ئاسۆ)ش دڵی دابێ بە تۆ بۆی بەرمەوە
خۆم دەزانم پیر بووە و یەکجار پەرۆش و ماندووە

حەیفە ئەو باغەت کەوا "کاوە"ی نەبێتە باغەوان
چاو لە گوڵخانەی شێعر بۆتۆی چلۆن ڕەنگاندووە؟


✍ هۆنراوە و دیکلەمە #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

‌ ✅ ئـــــــــــــــــــــاگاداری📢📢
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەرنامەی تایبەت
هاوڕێیانی بەڕێزی کۆڕی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بۆ ئاگاداریتان شەوی دووشەممە ڕێکەوتی 13ی بانەمەڕ
کاتژمێر ۱۰ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات، وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ بەڕێز خاتوو
"سەحەر موعێزی" نووسەر و لێکۆلەر، سەبارت بە کار و چالاکییەکانی ناوبراو پێک دێنین.

📝 پێشکەشکار: کاوە داشبەندی

🔺لینکی کۆڕی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان

https://t.me/joinchat/VF_S2Bv-WbTpRzq5

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

هاوڕێی خۆشەویستم کاک سەلاحی ساڵحی.

بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و خزم و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەم و پەژارەتان دەزانم.
لە خودای میری مەزن داواکارم ڕوحی پیرۆزی باوکی ئازیزتان غەرقی ڕەحمەت بێ و سەبر و خۆراگری بە خۆتان و بنەماڵەتان ببەخشێ.

#کاوە_داشبەندی

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

💠 بەرنامەی تایبەتیی "وتووێژ لەگەڵ چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگیی کوردستان"

👥 گرووپی تێلێگرامیی "ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان"


✍ تەوەر: باس و شرۆڤەیەک لەسەر بەرهەم و نووسراوەکانی خوالێخۆشبوو مامۆستا "باقی شەفیعی"


🔹 میوانی بەرنامە:
🔸 خاتوو "چنوور شەفیعی"


🎙 پێشکەشکار:
🔸 بەڕێز "کاوە داشبەندی"


🔺 کاتی بەڕێوەچوونی وتووێژ:
یەکشەممە ــ ڕێکەوتی ۲۳ی جۆزەردانی ۲۷۲۱ی کوردی
🕚 کاتژمێر ۱۰ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات

🔰تکایە ئەم ئاگادارییە بە کۆڕ و کاناڵەکانتاندا بڵاو بکەنەوە.
هەروەها لە ناساندنی گەورەژنان و پیاوانی ناودار و تێکۆشەر لە بواری فەرهەنگی و ئەدەبی و فێرکاریدا یارمەتیمان بدەن.
سپاس و پێزانین

🔺 لینکی کۆڕی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان:

https://t.me/joinchat/VF_S2Bv-WbTpRzq5

کاناڵی بەیان:
🆔 @fzkbeyan

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" بڵێم چی "


مەپرسە حاڵ و ئەحواڵم کەبێ تۆ
لە وێرانەی تەم و تارم دەناڵم
کە ڕۆیشتی ڕماوە کۆشکی شادیم
نەماوە ئاسەواری ماڵ و حاڵم

هەور ناگا بە چاوانی تەڕی من
لە هەور و ساو بە یەک شێوە دەبارن
شریخەی دێ هەنیسکی بێ کەسی من
غەمی دووریت ئەوەندە بێ شومارن

بە کێ بێژم کە بڕوا کا بە حاڵم؟
کە سەختە وەسفی حاڵی دوور لە تۆیی
ئەوەی خۆشی هەبوو پاکیم لە دەست چوو
بەشم بۆتە پەژارە و ڕەنجەڕۆیی

بڕۆ بێ غەم بڕۆ قەینا حەزینم
دەسازێم و دەسووتێم و دەبرژێم
ئەتۆ جوانی وڵاتی خۆشەویستی
فریشتەی بێ نەزیری تۆ، ئەمن کێم؟

بە گیانت خۆشە ئاواش حاڵی زارم
بە مەرجێکی کە تۆ دڵخۆش ببینم
بڵێم چی؟ خۆشەویستی، خۆشەویستی
خودا یاری ژیانت نازەنینم

17ی جۆزەردانی 2721


✍ #کاوە_داشبەندی👇👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

هەر خوێنی گەشە لەو کەژ و کێوانە دەپڕژێن
هەر لاوە لە نێو خوێنی گەشا بێ هۆ دەگەوزێن

ئاودێرە بە خوێن دەشت و دەری خاکی وڵاتم
هەر بۆیە لە سەد لاوە گوڵی لالە دەپشکوێن


بە بۆنەی کۆچی دوایی چوار ئەوینداری چیای سەوزی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆم و ئەندامانی کاناڵ و پەیجی ئینستاگڕام ئاراستەی دایکی نیشتمان و ئەندامانی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان و بنەماڵەی ئازیزیان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەم و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

لە لایەن خۆم و هاوڕێیانی کاناڵی تلێگڕامی و پەیجی ئینستاگڕامی هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

✍ براتان #کاوە_داشبەندی


@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" ئاگری سەردەشت "


وەکوو سەردەشت بە بێ تاوان دەسووتێم
گڕم گرتۆ و لە بەر چاوان دەسووتێم

بڵێسەی ئاگری سەردەشتی سەرسەوز
کە هەستاوە لە دارستان دەسووتێم

بەڕووی کوردم لە کوێستانان ڕواوم
لەگەڵ کێو و کەژ و کوێستان دەسووتێم

مەریوانم، دەگێڕم شینی سەردەشت
شەریف ئاسا لەسەر پەیمان دەسووتێم

کە بۆسۆ دێ لە جەرگی نیشتمانم
لە ناخمدا وەکوو گڕکان دەسووتێم

سنەی سوورم لە خێڵی ئەڕدەڵانم
لە ئیلام و لە کرماشان دەسووتێم

لە ورمێوە هەتا نێو شاری جوانڕۆ
لەگەڵ کەلهوڕ، لەک و بابان دەسووتێم

مهابادم لە تاو ئازاری سەردەشت
لەگەڵ خێڵ و بەرەی سۆران دەسووتێم

لە ئاڕبابا و سەقز تا شاری سەردەشت
لەگەڵ خانێ و شنۆ و بۆکان دەسووتێم

بە دایکی نیشتمانم ڕاگەیێنن
لە پێناو خاکی کوردستان دەسووتێم

لە سەر دەفتەر دەنووسم بۆ گەلی کورد
وەکوو سەردەست بە بێ تاوان دەسووتێم


۱۱ی جۆزەدانی ۲۷۲۱ی کوردی

✍ هۆنراوە و دیکلەمە: #کاوە_داشبەندی

تەنزیم : #خاتوو_چ_ئەڤین

👇👇👇👇


@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" مەیی کۆنم دەوێ ساقی "



دە تێکە پیاڵە با پڕ بێ مەیی کۆنم دەوێ ساقی
لە ژینی پڕ لە ناسۆرم نەماوە چەند شەوێک باقی

بە ژیری ڕامبوارد عومرم نەبووم کاموڕەوا ساتێک
دەبا لەو ژینە گەر ماوە مەیی و مەستی بکەم تاقی

جەوانیم خەونێ بووم دیتم هەتا هەستام لە خەو ڕۆیی
لە پیریشدا شەل و گێڕ بووم دەڕۆم ئاواش بە ئەوڕاقی

لە دڵداری پڕی فێڵ و درۆ بێزاری بێزارم
بەناز و چاو خومار زۆرن، وەفایان هەر نییە تاقی

زەمانەش ماڵی ئاوا بێ نەبووم بێبەش لە جەوری ئەو
وەکوو دێلێ ڕەش و شین بوو هەموو جەستەم بە شەللاقی

نەمامی خۆزگەکانی من بە شلکی سیس و ژاکاو بوون
خەزانی بێ بەزەی گەردوون تەواوی خستە ژێر لاقی

کلیسا و خانەقا و سۆفی درۆ بوو بانگەوازیشیان
دەڕێژن خوێنی سووری گەل هەتا خۆیان ببن باقی

لە بەر مەیخانە وێستاوم بە گیانی کاوە پڕ دەردم
دە تێکە پیاڵە با پڕ بێ مەیی کۆنم دەوێ ساقی


2721/03/08

✍ هۆنراوە و دیکلەمە: #کاوە_داشبەندی
👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

‌ ‌ شێعر #ناڵەی_بێکەسی

✍ هۆنراوە و دەنگ
#کاوە_داشبەندی

پێشکەش بە هەموو هاوڕێیان و هۆگرانی شێعر و ئەدەب
۲ی جۆزەردانی ۲۷۲۱ی کوردی
@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

‍ ✍‍ شەوەشێعرێنی شاعیران بەیادی مامۆستا قالەمەڕە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەنگی نایەی مامە قالە دێ لەبان هەورانەوە
ئاگری بەردا لە ناخم جەرگ ودڵ برژانەوە

سۆزی هەستی پڕ لەسازی ئاگری شمشاڵەکەی
بەختە بارانی بەهارە دەشت ودەر بووژانەوە
#سەید_سمایل_شاهۆیی☝️
#شاهۆ_موکریانی
-----------------------
گوڵچرۆی وەرزی بەهارن هەستی پڕ سۆزی دڵت
دەنگی هەرمانی ئەوینە دێ لە نێو بۆکانەوە

غوربەتی خاکی وڵاتی دەربڕی شمشاڵەکەت
غوربەتی خۆتت لە بەرچی هەر لە دڵدا مانەوە؟
✍ #کاوە_داشبەندی☝️
------------------------
✍ڕۆحی تۆساتێ بەشمشاڵۆ فڕی بۆلای خودا
هەرچی عاشق بوون لەگۆڕا پاکی لێی هەستانەوە

نۆتی یەزدان بوو لەشمشاڵ وگەرووی پیرۆزی تۆ
چوون بەرەوهەرمان وبۆیە تائەبەد هەرمانەوە
✍ #ئاکام☝️
----------------------
تێ نەگەی مردو پەرەستی کورد لە زەردی ڕەنگ و ڕووت
تاکو شمشاڵ کردی هاوار لەو دڵەی پڕژانەوە

وەک نەسیم نەرمە هەوای شمشاڵەکەت گرتی وڵات
هێندە دڵ ئارام دەکا و هێن خۆشە بۆ دڵ دانەوە

شاعێری کۆچکردوو #دەربەدەر
👇👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

‌ ‌ ‌ ✅ ئـــــــــــــــــــــاگاداری📢📢
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

💠بەرنامەی تایبەتی "وتووێژ لەگەڵ بلیمەتەکانی کوردستان"

وێڕای سڵاو و ڕێز، هاوڕێیانی بەڕێزی کۆڕی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، ئاگادارتان دەکەینەوە #ئەمشەو ڕێکەوتی #29ی بانەمەڕ، کاتژمێر #۱۰ی_شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات، وتووێژێکی تایبەت، لەگەڵ بەڕێز "عومەر ڕەسووڵی" خوێنەر و شاعێری کورد پێک دەهێنین و سەبارت بە کار و چالاکییەکانی ئەو مامۆستا بەڕێزە قسە دەکەین.

🔰تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەی هۆگران و لایەنگرانی هونەری وێژەری و دیکلەمە ئەم ئاگادارییە بە کوڕ و کاناڵەکانتاندا بڵاو بکەنەوە.
سپاس و پێزانین

هەروەها لەناساندنی گەورەژنان و پیاوانی ناودار و تێکۆشەر لە بواری فەرهەنگی و ئەدەبی و فێرکاریدا یارمەتیمان بدەن.

📝 پێشکەشکار: خاتوو دڵنیا ڕەحیمی

🔺لینکی کۆڕی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان:
https://t.me/joinchat/VF_S2Bv-WbTpRzq5

کاناڵی بەیان:
🆔 @fzkbeyan

کاناڵی بەرهەمەکانی مامۆستا عومەر ڕەسووڵی:
🆔 @Omar_Rasouli

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

تا ئەو ڕۆژەی لە زێدی من
باوکێک ئاوا وێڵی نان بێ
هەر دەگەڕێم بۆ ویژدانی
کاربەدەستان
دەڵێم ئاخۆ بڵێی ویژدان
لە نێو کامە زبڵدان بێ؟؟؟؟


✍ #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

✅ وتووێژی تایبەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لەگەڵ خاتوو "سەحەر موعێزی" نووسەر و لێکۆلەر

🎙 پێشکەشکار: بەڕێز کاوە داشبەندی
🔸 ڕێکەوتی وتووێژ: ۱۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۱ی کوردی
🔺 کوالێتی ئەسڵی
❇️ #وتووێژ #سەحەر_موعێزی #فەرهەنگنووس #کاوە_داشبەندی

🆔 @fzkbeyan

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" بزە "



هەرکەس وەکوو من دڵی پڕ ژان بێ
شەو جێگەی سڕ و ڕۆژ وێڵی نان بێ
خەفەت و دەرد و ڕەنجی لەشان بێ
واتای ژیانی جۆرێک نەمان بێ
ئاوارە بووبێ لە دەشت و کێوی
چۆن دەبێ بزەی بێتە سەر لێوی؟


هەر کەس خواردنی لێ بۆتە سندان
شەو خەوی زڕا بە دەنگی گریان
ڕۆژ لە سەد لاوە ببێ هەراسان
دەردێکی هەبێ بێ دەوا و دەرمان
ژان و خەفەت بێ پێخۆری شێوی
چۆن دەبێ بزەی بێتە سەر لێوی؟

هەناسەی قەتیس، قوڕگی گیرابێ
دوورەپەرێز و تاک و تەنیا بێ
غەمی بێ ڕادەی لە دڵی دابێ
وەک قوڵفی گۆچان پشتی چەما بێ
غەریب و نامۆ، بێ کەس بێ نێوی
چۆن دەبێ بزەی بێتە سەر لێوی؟

کەسێ دیتبێی ڕەنگ زەردی هەژار
یا شەرمەزاری باوکی کرێکار
دەستی بێ ناز و پڕ زام و شەقار
گلاوی خوێن بێ بە دەستی نەیار
بیستبێی تانە و بۆڵە و جنێوی
چۆن دەبێ بزەی بێتە سەر لێوی؟

کەسێ جل‌ڕەشی دایکانی دیبێ
دایکی ڕوومەتی جوانی ڕنیبێ
لە جیاتی ئەسرین خوێنی گەشی بێ
خۆشی ژیانیان پاکی دزیبێ
تێبگا ناڵە و دەردی پەشێوی
چۆن دەبێ بزەی بێتە سەر لێوی؟


✍ #کاوە_داشبەندی👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

شێعری :((وێنەکانت))

هۆنراوە و دیکلەمە: #کاوە_داشبەندی

پێشکەشی سەرنجی جوانتان
👇👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

"ئاگری دڵ"

هۆنراوە : #کاوە_داشبەندی

بە دەنگ و ئاوازی هونەرمەندی بلیمەت و دەنگ خۆشی کورد #مامۆستا_حەسەنی_کاکایی

👇👇👇👇

@kaveh_dashbandi

Читать полностью…

هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

" گوڵە تۆ جوانی "



زولفی ئاڵۆزی ڕەبی شانە لە دەوری بگەڕێ
هەرچی لەو شارە گوڵی جوانە لە دەوری بگەڕێ

خێڵی چاوتەنگی حەسوود ڕەبی نەبن تێر و تەسەل
چاوی تەنگی هەرچی ئینسانە لە دەوری بگەڕێ

گوڵە تۆ جوانی بەڵام چاوی نەزەر ناگەڕێ لێت
هەر چی لێیدا تەشەر و تانە لە دەوری بگەڕێ

چەندە جوانی لە خودام کردووە داوا شەو و ڕۆژ
سەدی دۆست و سەدی بێگانە لە دەوری بگەڕێ

چاوی تۆ پیاڵەیی پڕ مەی دەبڕێ هۆش لە سەرم
ڕەبی پیاڵە و مەی ومەیخانە لە دەوری بگەڕێ

دڵ دەبا سینەیی پڕ میوە کە کاتێ دەلەرێ
هەرچی باغ و ڕەز و بێستانە لە دەوری بگەڕێ

ناز، کە دێی شێعر و غەزەل هۆگری نازن دەبڵێ
گشتی ئەو دەفتەر و دیوانە لە دەوری بگەڕێ

مەست و بێ هێز بە نیگای چاوی پڕی ناز دەبم
گۆشە چاوێک، دڵی مەستانە لە دەورێ بگەڕێ

داری ئاڵای وەتەنی عەشقە قەدی ڕێک و زەریف
یا ڕەبی "کاوە"یی دێوانە لە دەوری بگەڕێ


✍ #کاوە_داشبەندی 👇👇👇👇


@kaveh_dashbandi

Читать полностью…
Subscribe to a channel